بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ سێشەمە:
١۵ی پازدەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/١۵🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
١۵ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/١۵🕊
۴ی ژۆوەنی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/6/4)🕊
٢۶ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/٢۶🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: چیای وشترکێو یان ئۆشترکێو یان ئەشترانکێو_لوڕستان_ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ دووشەمە:
١۴ی چواردەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/١۴🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
١۴ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/١۴🕊
۳ی ژۆوەنی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/6/3)🕊
٢۵ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/٢۵🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: چیای هەڵگورد_چۆمان_هەولێر_باشووری کوردستان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ هەینی:
١٣ی دوازدەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/١٣🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
١٣ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/١٣🕊
٢ی ژۆوەنی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/6/2)🕊
٢۴ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/٢۴🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: سرووشتی جوانی لوڕستان_رۆژهەڵاتی کوردستان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
"ئاسایش ئە خزمت بوورژووڤازییا"
ڤەچر ئاسایش هەر ڤەگەرد شناسەی گیانی، ماڵی و داوی ئەویژە نە ئێ تووەی کارکەر، گه ئەژ نووڕگەی چین سەرمێیەدار ئەر مەزگ کوومەڵگاوا چێرە بییەسا.
شناسەلێ هۆ تەنیا ڤیرێ دوزی و هێرش ڤە گیان کەسەلێ ترە و دەسگای قووڵ و قەوین سەرمێیە، لاینییەل و سوودبرەلی سەرمێیەداری، ئە ئاسایشە ڤیرێ لا کار، ماڵ، پەرڤەردە و دەرمان پەتی و... هەر نەوردێ و نمەورنیژ.
هەزاران گل ئە شوونەل گشتی، دوزی و هەڵامات ڤە کەسەلمان دییە؛ ئەویژە ئە لاکان تاکێک گه فرەتران ئەژ پرۆلتاریای بێبەشکریا و چارەڕەشن گه ئاوەختێ ڤە بانان و ژیاینێکی ئاسایی و بەرابەران نییە.
کەسەلێ ها ڤەگەرد تفەنگ یاگتە چەخوو گووشی و کێف و چێیەلێ تران دوزییە و ئە ڤەر ئێ کردە دەسڵاتیژ گە نوێنەر گردیی بوورژووڤازییە گلتاگلێ ڤەگەرد دەسڤەسەرکردنێیان، زندانی و تەنانەت ڤەدارکێشاین ئێ کەسەلە ڤە سێنەی چۆک و قوراتیی ملهوڕانەیێکا ئەر سەر کوومەڵگاوا گەپە مەن.
ڕیشیی بنەڕەتیی ئێ نەهاتییەلە گێچەڵەل ئابووری و جیاکاری دوڕ درێژی چینی پۆرلتاریا ئەژ بوورژووڤازییە.
کوومەڵگای گه ئەنامێ تەنیا بڕ گوجرەی ئەژنان فرەتر دارایییەل ئە کوومەڵگا ها دەسانا و پەی ئەڤەی ئێ داراییەلە ئەڕا وژان بەیلنا فرەترین زوورە مارنە سەر لەش کارکەرەلرا.
(نموونە گوجەرێ بەیمان بووشیمن گاجار یێ سۆل نانهواردن ئێ چین سەرمێیەدارە چەنێ یێ مانگ کارکردن کارکەرێکە)
سەرمێیەدارەلێ هۆ فرەهان جار دارایی و دەوڵەمەنیی وژانە ئە نوا چەمەل بێبەرمەد کارکەرەل و ئێ تووژ ژارە نیشانە مەن، داراییی گه ڤە دیلیی کارکەرەلان کوو کردێیە.
#بێهژام
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردە
سۆرانی شیرینە و هەورامی ڕەسەنە و کەلهوڕی پەتی نییە و سنەیی وەکوو فارسییە، کوردیی کورمانجی جوانە و...
لە بازنەی جوانیناسیی زمانییەوە، زمانەکان تاموچێژێکی تایبەت لە ئاخێوەراندا دەخولقێنن کە ڕەنگە ئاخێوەرێک زمانەکانی دیکە بەم چەشنانە پێناسە بکات: «چ شێوەزارێکی ناحەزت هەیە»، «شێوەزارێکی شیرینت هەیە»، «شێوەزارت چەند مەکین و سەیرە»، «کوردیەکەی تۆ پەتی و کوردییەکەی ئەم وەکوو فارسییە» و... ئەم هەڵوێستانە بەو واتایەن کە شێوەزاری ئەو کەسە لای ئێمە نائاساییە. لێردەدا پێویستە ئاقار و هەلومەرجێک لە کۆمەڵگای زمانیدا ساز بکرێت کە ئاخێوەرێک بە شێوەزارێکی تایبەتەوە مۆرکی نەخرێتە سەر، چونکە مۆرکداربوونی شێوەزارێک دەتوانێ هەرا بنێتەوە و ئاگری پێشدادوەری و دەمارگرژییە زمانییەکان تیژتر بکاتەوە.
لە مژاری زمانناسیی کۆمەڵایەتیدا، لێکۆڵینەوەی باش ئەنجام دراوە و ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئاخێوەرانی شارەکانی دەوروبەر، بەهۆی پێگەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتی کە لە ناو دانیشتووانی ناوەنددا هەیانە، ئەگەری ئەوە هەیە کە شێوەزاری خۆیان بگۆڕن یان هەندێجار بیشارنەوە کە ئەڵبەت ئەم ڕاستییە پێوەندییەکی پتەوی لەگەڵ بابەتی هێز و دەسەڵاتدا هەیە. لە بیرمان نەچێ کە لە گۆڕەپانی مرۆڤناسیـزمانناسیدا، ئێمە لەگەڵ ئەفسانەیەک بە ناوی «ئاخێوەری پەتی» ڕووبەڕووین. ئەوەی کە کەسێک بە کرماشانی قسە دەکات، شێوەزارێکی پەتی نییە و کەسێک کە بۆ نموونە بە سۆرانی دەدوێ شێوەزارەکەی پەتییە ؛ ئەگەرچی ئەم دیاردەیە تێڕوانینێکی باوە، بەڵام هەڵەیە. ئەم تێڕوانینە هەڵەیە ئاماژەیە بۆ جۆرێک نۆڕمی حەشاردراو کە لە ڕوانگەی زمانناسییەوە دیاردەیەکی ڕێپێنەدراوە. کەسانی خاوەن دەسەڵات وەک ئەو تاقمە پێناسە دەکرێن کە بە زمانی کوردیی پەتی و ڕێکوپێک قسە دەکەن و هەر ئاخاوتنێک کە جیاوازیی لەگەڵ ئەم نۆڕمەدا هەبێ، وەک ئاخاوتنێک پێناسە دەکرێت کە پەتی نییە. بەرەنگاربوونەوە و ناکۆکیی نێوان کوردیی ستاندارد (وەک دەڵێن سۆرانی ناهەڵە و دروست) و جۆرەکانی دیکەی زمانی کوردیی ناستاندارد (وەک کوردیی کرماشانی، خانەقین یان ئیلام و سنە و..) ئاماژەیە بۆ جۆرێک نابەرانبەربوونی هێز کە بە پێی ئەم دیاردەیە ئاخێوەران مۆرکدار دەبن و شێوەزاریان پێوە دیار دەبێ و سۆرانی نۆڕماڵ و بەبێ مۆرک پێناسە دەکرێت، وەک بڵێی هیچ شێوەزارێکی پێوە دیار نییە. دەکرێ هەر ئەم بەڵگاندنە سەبارەت بە شێوەزاری لەیلاخی یان سنەیی، کرماشانی و ... بگشتێنرێت.
لەلایەکی دیکەشەوە، نابێ ئەو خاڵە لە بیر بکەین کە زمان سیستەمێکی هێماییە کە خاوەنی ئاماژەر و بیرهێنانەوە کەلتوورییەکانە. لەم پێوەندییەدا، بە ژێردەست و باڵادەست پێناسەکردنی شێوەزارێک، دەتوانێ پێگەی کەلتووری «ئەویتر» داببەزێنێت کە ئەمەش لە ئاستی نەتەوەییدا مەترسی و هەڕەشەیە لە سەر یەکڕیزی و یەکگرتوویی خەڵکی نیشتمانێک. ویلیام لێباڤ لە کتێبی لۆژیکی زمانە ئینگلیزییە ناستانداردەکاندا ئاماژە بەم دیاردەیە دەکات کە جۆراوجۆربوونی زمانەکان ڕاستییەکی سروشتی و حاشاهەڵنەگرە لە ژیانی مرۆڤدا و ستانداردبوون و ناستانداردبوونی زمانێک لە ڕوانگەی زانستی زمانناسییەوە پووچەڵ و ڕەت کراوەتەوە. وەهمی بەرزتربوونی پێگە و باشتربوونی شێوەزارێک لە چاو شێوەزارەکانی دیکە، هۆکاری ناهۆشیاری و بێئاگابوونی زمانناسانەیە و دەگەڕێتەوە بۆ تێڕوانینێکی خۆخوازانە.
لەڕاستیدا، زمان بەستێنی هەموو کارلێک و دانوستانەکانی ژیانی ڕۆژانەیە و دەوری زمان تەنیا بازنە و سنووری پێوەندیی گوتەیی و ئاخاوتن ناگرێتەوە. لە وڵاتانی پێشکەوتوودا هەر لە پۆلە سەرەتاییەکانی قوتابخانەوە پلان و بەرنامەکانی ئاشناکردنی منداڵان لەگەڵ زمان و کەلتوورە جۆراوجۆرەکان دەست پێدەکات، واتە لە سەرەتای پڕۆسەی پێگەیشتنی کۆمەڵایەتییەوە بابەتی لەم چەشنە فێری تاک دەکرێت تا لەم ڕێگەیەوە ئاستی توانستی پێوەندیگرتنەکانی ئاخێوەران لە کۆمەڵگادا بەرز بێتەوە. ئەم جۆرە پلانانە یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تێگەیشتن و تێڕوانینە هەڵەکان لەسەر جۆرەزمانەکان بەدی نەکرێن و وێکەوتە کۆمەڵایەتییەکان لەم مژارەوە نەیەنە ئاراوە.
#تێگەیشتنی_هەڵە_زمان
#دوکتۆر_عادڵ_محەمەدی
@zmankurdy
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ پێنجشەمە:
١٠ی دەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/١٠🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
١٠ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/١٠🕊
٣٠ی مەی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/5/30)🕊
٢١ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/٢١🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: پردی قەشان_خۆشناوەتی_باشووری کوردستان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
🌐لیستەک لە باشترین و تایبەترین کاناڵە کوردیەکانی تێلێگرام😍
کامیانت بە دڵە❕👇
کاناڵ جێگر میدیا🔊
کاناڵ شێعر و نووسەری جوان✍️
کاناڵ مامۆستا ناسر ڕەزازی🎸
کاناڵ فێرکاری زمانی کوردی📚
کاناڵ مامۆستا موحەمەد ماملە🩷
کاناڵ مامۆستا حەسەن زیرەک 🎶
✅بۆ بەشداری لیست👇
➡️@F_Sh_A_D 🦋
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
بنزار و بەچکەزار و کوتەزار و... لە زانستی زمانناسیدا هەڵەیە. لە زمانی کوردیدا هاوتای ئەم چەمکانەی خوارەوە بەپێی پێناسەکەی لەبەر چاو بگرین:
✅️شێوەزار یان لەهجە (accent)
ئەگەر جیاوازیی دوو جۆرەزمان تەنیا لە ئاستی تایبەتمەندییە بێژەییەکاندا بێت، بە هەر یەکە لەم جۆرەزمانانە دەڵێین «شێوەزار». بە وتەیەکی دیکە، جیاوازییەکانی نێوان ئەم دوو جۆرەزمانە تەنیا لە ئاستی دەنگیـواچیدایە. وەک یول دەڵێت، وشەی شێوەزار لایەنە بێژەییەکان دەگرێتەوە کە دیاری دەکات ئاخێوەر لە باری جوگرافیایی و کۆمەڵایەتییەوە، سەر بە چ ناوچەیەکە.
✅️زار یان زاراوە (dialect)
لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا زیاتر وشەی «زاراوە» بەکار دەهێنن و لە باشووردا لە وشەی «زار» کەڵک وەردەگرن. بەڵام بۆ ئەوەی وشەی زاراوە لەگەڵ وشەی (terms)دا کە ئەم وشەش بە واتای زاراوەیە، تێکەڵ نەکرێت و فرەمانایی ساز نەکات، هەر وشەی «زار» بەکار دەهێنین. لە پێناسەی زاردا دەڵێن: شێوەیەک لە زمانە کە کۆمەڵێک سیمای تایبەتی ڕێزمانی، وشەیی و بێژەیی لەگەڵە.ئەمڕۆ هیچ پێوەرێکی قبووڵکراوی جیهانی بۆ جیاکردنەوەی زمانێک لە زارێک لە ئارادا نییە.
✅️زاری تاکەکەسی (idiolect)
زمانناسان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هیچ دوو ئاخێوەرێک ڕێک وەک یەک قسە ناکەن. هەر ئاخێوەرێک لەگەڵ ئاخێوەرانی دیکە لە باری تێبینییە ڕێزمانییەکان، واتای وشەکان و پێکهاتە واتاییەکانەوە جیاوازە. بە وتەیەکی دیکە، تەنانەت دوو ئاخێوەری زمانێکی تایبەت، ڕێک بە یەک شێواز، زمان بەکار ناهێنن بەڵکوو هەر یەک لەو ئاخێوەرانە، مودێلە زمانییە تایبەتەکانی خۆیانیان هەیە و هەر ئاخێوەرێک خاوەنی جۆرەزمانێکی تایبەتی خۆیەتی کە وەک «زاری تاکەکەسی» دەناسرێت.
✅️شێوەزمان (register)
ئەگەر ئاخێوەرێک لەگەڵ هاوکارەکانی سەبارەت بە کار و پیشەی خۆی قسە بکات، زمانی بەکارهێنراو لەگەڵ ئەو زمانەی کە بۆ نموونە لە ماڵەوە لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەی بەکاری دەهێنێ، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تا ڕادەیەک جیاواز دەبێت. جۆرەزمانەکان کە بەم شرۆڤەوە لەگەڵ تایبەتمەندییەکان، پسپۆڕایەتییەکان یان بابەتە تایبەتەکان پێوەندییان هەیە، بە «شێوەزمان» ناوی لێ دەبەن. بۆ نموونە شێوەزمانی یاسا تایبەتی یاسایە و لەگەڵ شێوەزمانی پزیشکی جیاوازیی هەیە.
✅️شێواز (style)
ڕەنگە زۆر جار بیستبێتتان کە بە کەسێک دەڵێن «بە زمانی فەرمی قسە دەکات» یان «ئاخاوتنی قورسە» کە دەکرێ ڕستەی لەم چەشنە لە ڕێگای زمانناسیی کۆمەڵایەتییەوە شی و تاوتوێ بکرێن. دەکرێ بڵێین کە ئەگەر بە جۆرەزمانێکی تایبەت لە پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتیی تایبەتدا قسە بکەین و ئەم ئاخاوتنەی ئێمە لەگەڵ پێکهاتەی فەرمی یان نافەرمی و خۆمانەدا یەک بگرێتەوە، شێوازی ئاخاوتنی ئێمەش گۆڕانکاری بەسەردا دێت. بۆ نموونە لە ئاقارێکی فێرکاری و پەروەردەدا لەگەڵ مامۆستای زانکۆ بە شێوەی فەرمی قسە دەکەین و لەگەڵ منداڵێک یان هاوڕێیانی خۆمان بە شێوازێکی خۆمانەتر دەدوێین. دەکرێ بڵێین کە شێوازی ئاخاوتن بە پێی ئاستی خوێندەواری، جۆری پیشە و کار و چینی کۆمەڵایەتی دەگۆڕدرێت و بەکارهێنانی شێوازی ئاخاوتن دەگەڕێتەوە سەر بەستێن و باری دەوروبەر.
✅️جۆرەزمان (variety)
بە پێی ئەوەی کە سنوورێکی تایبەت و یەکلاکەرەوە لە نێوان زمان و زار و شێوەزاردا نییە زمانناسان وشەی «جۆرەزمان» بەکار دەهێنن. وشەی جۆرەزمان بە شێوەی گشتی و بەربڵاوتر بەکار دەهێنرێ. بە ڕای ترادگیڵ ئەگەر بمانەوێ زۆر سوور و وردبین بین وشەی جۆرەزمان وەک وشەیەکی بێلایەن و لانەگر بۆ هەموو جۆرە شێوازێکی زمانی (زار، شێوەزار، جۆرەزمانی کۆمەڵایەتی ، شێوازی ئاخاوتن و شێوەزمان) بەکار دەهێنن. لە ڕەوتی بەکارهێنانی جۆرەزماندا چیدی باری هەستیارانەی ئەرێنی یان نەرێنی لە ئارادا نییە و ئەم دەستەواژەیە دەتوانێ ببێتە هۆی کەمکردنەوە و دابەزینی هەستیاری و ئەو تێڕوانینانەی کە سەبارەت بەو پرسە دێنە ئاراوە کە چ شتێک زمانە و چ شتێک زار.
◾️لە ڕوانگەی زمانناسیی مێژوویی و زمانناسیی کۆمەڵایەتیدا، زارناسی وەک یەکێک لە لقەکانی هەژمار دەکرێت و بە ڕوانگەیەکی کۆنەوە زمان بەرانبەر بە زار ، زار بەرانبەر بە شێوەزار دەردەکەوێت و لەم پێوەندییەدا پێکهێنەکانی دیکە وەک جۆرەزمان ، زاری تاکەکەسی ، شێواز و شێوەزمان تاوتوێ دەکات.
#تێگەیشتنی_هەڵە_زمان
#دوکتۆر_عادڵ_محەمەدی
@zmankurdy
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە!
نییە دەستێ دەرمبێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە!
نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی
كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی
ئەگێڕم چاوی بێتینم بە تاریكی شەوا، سەرسام
نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام!
بە غەیەری باڵی خەمناكی
شەوی پڕ ترس و سامناكی!
نییە یەك تۆزە ڕووناكی!
#ئەحمەد_هەردی
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ دووشەمە:
٧ی حەفتەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/٧🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
٧ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/٧🕊
٢٧ی مەی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/5/27)🕊
۱٨ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/۱٨🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: (مەیدان) بناری چیای کارۆخ سنوری شارەدێی وەرتێ، باشووری کوردستان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ یەکشەمە:
۶ی شەشەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/۶🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
۶ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/۶🕊
٢۶ی مەی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/5/26)🕊
۱٧ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/۱٧🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: دەربەندی ڕانیە، باشووری کوردستان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
#قسمت_و_نصیب: بەختە، چارەنویس، قسمەت، قسمەت و نەسیب
#قسمت_پذیر: گونجیا پەی بەشکەردٚەی
#قسمتکُن: بەشکەر، بەشەوەکەر
#قسیالقلب: بێڕەحم، بێبەزەی، دڵتاریک، دڵڕەق
#قشر: تۆ، تۆکڵ، کاژی، پۆس، پووڵەکێ
#قشڵاق: گەرمیان، گەرمەسێر، زمسانەهەوار
#قشنگ: زەریف، دیمەندار، جوانخاس، زەڕەدار، وەشڵە
#قشون: هوردٚوو، ئەرتەش، سپا
#قصار: کوڵێ، کۆتاکریای
#قصاص: تۆڵەو کوشتەی، ونی ئەسای، قەساس
#قصاص_قبل_از_جنایت: سەزاو وەڵێ تاوانی، سزاو وەڵێ تاوانی
#قصیدە: چکامە، قەسیدە
#قصبە: شارەدەگا، شارەدێ، قەسەبە
#قصد: ئیرادە، نیاز، تەمادٚاری
فەرهەنگوو گەشاوەزی
گلێروەکەردٚەی و نویستەی: کوورش ئەمینی
کاناڵکەردٚەی و نویستەی: گۆنا
@FerhenguGesawezi
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری
دانه دانە
ئەر ئێ بانه
ئەر ڕەنگێ هەس
ئەر دەنگێ هەس
سەرگەردانی
ئەر جا مەنێ
دەنگ دۆرێ
ئەر شادمانی خوەنیانه
دانە دانە
ئەر ئێ بانە
ئەر گوڵێ هەس
ئەر گوڵخانە
یادێ ئەژ شەکەتی فرە
خەڵات پای ڕێڤیارانه
دانە دانە
ئەر ئێ بانە
ئەر سەنگاوێ
تکە ئاوێ
ئەڕا تینی سەر ڕەم کەڵ
یا جا پای ئەر ساڕ خوەش
ڕەڤەدگەی ڤاد و ڤارانه
دانە دانە
ئەر ئێ بانە
ئەر دارێ هەس
ئەر بەرگێ هەس
ئەر بارێ هەس
ئەر خەنێ
ئەر ئەرخەوانێ
ڤیرووشەی باڵابەرزانە
دانە دانە
ئەر ئێ بانە
ئەر سەنگەرێ
ئەر جا مەنێ
دڵاوەرێ
دەسێ سەرێ
ئەر جا مەنێ
خوێنێ که ئاخر گلە مای
بەرزی سەر سەربەرزانە
دەنگ: ئێرج ڕەمانپوور
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردە
💙 لیستەک لە باشترین و تایبەترین کاناڵە کوردیەکانی تێلێگرام😍👇👇
کاناڵ فووتباڵی کوردەواری🤩
کاناڵ شێعر و نووسەری جوان✍️
کاناڵ عاشقانەی کوردی❤️
کاناڵ مامۆستا ناسر ڕەزازی🎸
کاناڵ فێرکاری زمانی کوردی📚
کاناڵ ڕەسمی پیشرۆ هەورامی☑️
کاناڵ مامۆستا موحەمەد ماملە🖤
کاناڵ دنگە کوردی🔺
کاناڵ مامۆستا حەسەن زیرەک 🎶
🔺بۆ بەشداری لیست👇
↪️@F_Sh_A_D 🧡
🎤 ☘#زەکەریا_عەبدوڵا☘
🎼#دایەگیان💞
دایەگیان دایەی شیرینم
ئەی دایەی عشق و ئەوینم
دوور لە تۆ من چیم ئەی دایە
چۆن بژیم بێتۆ لایلایە
کوا لایلایە و دەنگی نەرمت
کوانێ خۆشی کۆشی گەرمت
تاکوو ماوم لەم دونیایە
بۆ تۆ دەژیم تەنها دایە
ئەگەر دوورم لە تۆ دایە
ژیانی من لە مەرگایە
بەڵام گیانم وەک پەپوولە
هەمیشە لەسەر سەرتایە
ڕۆحم کڵۆڵ و برینە
جەستەم ئاوارەی زەمینە
تەنیا دەنگێ توخوا دایە
ڕزگارم کە لەم هەودایە
لە باوەشی گەرمی تۆدا
فێری عیشقی نیشتیمان بووم
ئەو ڕۆژانەی لە تۆ دوور بووم
لە ژیانم پەشیمان بووم
هەر وەک چرۆی لێوی بەهار
ئاوارە بووم بە دەس رۆژگار
دەبێ ڕۆژێک بتبینمەوە
ئەی دایەگیان دایەی ئازار
ئەگەر دوورم لە تۆ دایە
ژیانی من لە مەرگایە
بەڵام گیانم وەک پەپوولە
هەمیشە لەسەر سەرتایە
ڕۆحم کڵۆڵ و برینە
جەستەم ئاوارەی زەمینە
تەنیا دەنگێ توخوا دایە
ڕزگارم کە لەم هەودایە
دایەگیان دایەی شیرینم
╭━⊰✨🔊✨⊱━╮
@zmankurdy
╰━⊰✨🎼✨⊱━╯
شەڕ نەیهێشتووە،
بە لاوی دڵداری بکەین؛
ڕەنگە لە سەردەمی پیری
لە پیرێژنێکی جیرانمان
ماچێکی حەرام بڕفێنین
#مارف_ئاغایی
بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ هەینی:
١٢ی دوازدەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/١٢🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
١٢ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/١٢🕊
١ی ژۆوەنی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/6/1)🕊
٢٣ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/٢٣🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: گۆمە ئیشکە_بناری چیای کۆدۆ_باشووری کوردستان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ هەینی:
١١ی یانزەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/١١🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
١١ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/١١🕊
٣١ی مەی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/5/31)🕊
٢٢ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/٢٢🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: لوتکەی چاشتەوەر_جوانڕۆ_کرمانشا_ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
#قطع_ارتباط: پڕنای پێوەنی، پێوەنی بڕیەی، قرتنای پێوەزی
#قطع_امید: دڵبڕیەی، هیوا پنە نەمەنەی، ناهمێدٚ بیەی
#قطع_شدە: بڕیا، پڕا، قرتیا
#قطعا: حەتمی، خاترجەمی، بێ،گومان، بێزەن
#قطعنامە: بڕیارنامە
#قطعه: کوت، لت، ئەنجە، پارچە، کووزی
#قطعیت: حەتمی، بێئیلا و ئەولایی، بێگومانی
#قطور: گازرەدار، قەیم، قایم، کوڵۆفت
#قعر: بنە، بێخ، قووڵایی
#قلاب: قولاپ، چنگاڵ
#قلاب_ماهیگیری: قولاپوو ماساوگێرتەی
#قلاب_کردن: هۆرویارەی، هەڵقەکەردٚەی، قولاپکەردٚەی
#قلابی: قەڵب، نائەسڵ، دەسکردٚ، زڕ
#قلاده: تەوقە، خەڵتانە، پەتە
فەرهەنگوو گەشاوەزی
گلێروەکەردٚەی و نویستەی: کوورش ئەمینی
کاناڵکەردٚەی و نویستەی: گۆنا
@FerhenguGesawezi
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە!
نییە دەستێ دەرمبێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە!
نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی
كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی
ئەگێڕم چاوی بێتینم بە تاریكی شەوا، سەرسام
نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام!
بە غەیەری باڵی خەمناكی
شەوی پڕ ترس و سامناكی!
نییە یەك تۆزە ڕووناكی!
#ئەحمەد_هەردی
بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ چوارشەمە:
٩ی نۆیەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/٩🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
٩ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/٩🕊
٢٩ی مەی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/5/29)🕊
٢٠ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/٢٠🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: شاخی داڵانی_هەورامان_ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
هەنێ پاپووڕەن بنیا نیاوا
نوقمیژ ئەنامێ بییە دیاوا
#بێهژام
لە کاتی چێکردنی پاپۆڕ،
وەها شتێک بە ناوی...
نووقمبوونیش هاتە ئارا.
#بێهژام
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ سێشەمە:
٨ی هەشتەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/٨🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
٨ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/٨🕊
٢٨ی مەی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/5/28)🕊
۱٩ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/۱٩🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: کانی قۆڵ ناوی کانیێکە لە کۆساڵان، نێوان گوندی دوورود و ڕزاب لە شارستانی سەوڵاوا.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
🌧لە کوردیدا بارانەکان بەپێی جۆر و بڕیان، ناوى تایبەت بە خۆیان هەیە.
🌧💧گەنەباران: ئەو بارانە کەمانەیە که لە وەرزى پاییز و لە پێش پەڵەدا دەبارێ.
⛈💧بارانى سەرپەڵە: ئەوە بارانەیە لەسەر وەختى سەرپەڵەدا دەبارێت.
🌧💧نمەباران: بارانێکە بە بڕى کەم و نەرمنەرم دەبارێت.
🌦💧نەرمەباران: بارانێکە بۆ ماوەیەکى زۆر بە نەرمى دەبارێت.
⛈💧لێزمەباران: بارانێکى زۆرە و بەخوڕ دەبارێت؛ بەجۆرێکە ڕیگەى بانگێڕان و کارى ئاژەڵدارى نادات.
🌧💧ڕەهێڵەباران: بارانێکى بەهێزە؛ دڵۆپەکەى گەورەیە و لە ماوەیەکى کەمدا دەبێتە هۆى دروستبوونى لافاو.
🌧💧ڕێژنەباران: بارانێکى لە نێوان نەرمە باران و لێزەمەدا، زیاتر لە وەرزى بەهاردایە.
🌧💧شەستەباران: بارانێکى بەهێزە زیاتر لە وەرزى بەهاردا دەبارێت کورد دەڵێت: بارانەکە شەستە دەکات، واتە: بەهێز دەبارێت.
⛈💧بارانى بەخورزم: بارانێکى بەهێزە خرمە و زرمەی لە سەربانى گڵ هەڵدەسێنێ.
🌦💧ڕشێنەباران: بارانێکە زەوى ئاوڕشێن دەکات و بڕەکەى زۆر نیە.
🌧💧تاوەباران: تاوێک باران، بارانى بەتاو: بارانێکە تاوێک دەبارێت و کاتەکەى درێژ نیە، بڕەکەى لە نێوان مامناوەند و زۆردایە.
🌧🌬باوباران، باوبۆران، باران بەباوە: باران بە با و ڕەشەباوە کورد دەڵێت: چ با بێت، چ باران، هەر لە بەفر کەم دەبێتەوە.
🌧🌨زريان: بارانێکى تێکەڵ بە بەفرە و سەرما و باى لەگەڵدایە، بە جۆرێکە سەر لە ڕێبوار دەشێوێنێت و ئەگەری ڕەقبوونەوەى هەیە.
🪟🌧بەفر و باران: بارینى بەفر و باران بەتێکەڵییه.
☔️بەهارەباران: بارانى بەهارانە، کورد دەڵێت: ئەگەر بەهار بارانى هەبێت، کشتوکاڵەکە باش دەبێت.
🌧🌧بەختەباران: ئەو بارانەیە لە کۆتایی بەهار و مانگى پێنجدا دەبارێت، زۆربەى ساڵەکە کەمە و بارینى بە بەختە.
🌦🧬بارانبڕان: مانگى شەش و کۆتایی بەهارە و باران بارینى دەبڕێتەوە.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری
#قصد_سوء: نیازی خراب، نەزەرێ خرابە
#قصد_قربت: نیازوو نزیکەوە بیەی، بە نیازوو نزیکایەتی
#قصر: کۆشکە، شانشین
#قصص: "کۆو قسە"ی، ڕازێ، حەکەیتێ، بەسەرئامای
#قصور: درێخ، کۆتایی، شەکەتی، کەوتەیی، بێ مولاباتی
#قضا: دەردٚ و بەڵا، مەینەت، ئازار، چەرمەسەری، گەرەوکێشە
#قضائیه: دادٚپەرسی، دادٚگەری، قەزایی، دادوەری
#قضات: کۆو "قازی"، داوەرێ، قازیێ، حاکمێ
#قضا_و_قدر: قەزا و قەدەر، چارەنویس، بەختە
#قضای_حاجت: دەسبەئاو، لوای عەدٚەبخانە، گمێزکەردٚەی
#قطب: جەمسەر، کاپۆسە، گەورە، سەرۆکوو قەومی
#قطع_نامه: بڕیانامە، بڕیارنامە
#قطعی: حەتمی، نەفاڕ
#قطع: ئەوەبڕیەی، بڕیەی، قەت، قرتنەی، پڕنای، تەی قیمەتی
فەرهەنگوو گەشاوەزی
گلێروەکەردٚەی و نویستەی: کوورش ئەمینی
کاناڵکەردٚەی و نویستەی: گۆنا
@FerhenguGesawezi
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری
🟡کاناڵ مامۆستا ناسر ڕەزازی🔊
🔘کاناڵ فووتباڵی کوردەواری🤩
⚫️کاناڵ شێعر و نووسەری جوان✍️
😀کاناڵ عاشقانەی کوردی💎
🟡کاناڵ فێرکاری زمانی کوردی📚
🔴کاناڵ ڕەسمی پیشرو هورامی☑️
🔘کاناڵ مامۆستا موحەمەد ماملە😀
🔴کاناڵ جێگر میدیا🔺
🟡کاناڵ مامۆستا حەسەن زیرەک 🎶
😀کاناڵ ڕەسمی زەکەریا عەبدوڵڵا ⭐️
✅بۆ بەشداری لیست👇
➡️@F_Sh_A_D 🦋
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ شەمە:
۵ی پێنجەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/۵🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
۵ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/۵🕊
٢۵ی مەی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/5/25)🕊
۱۶ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/۱۶🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:
گۆمی زەل_گوندی تفڵی_سەوڵاوا_ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊
🗓ئەمڕۆ هەینی:
۴ی چوارەمی جۆزەردانی ٢٧٢۴ی
#کوردیە: ٢٧٢۴/۳/۴🕊
بەرانبەرە دەگەڵ:
۴ی خوردادی ١۴٠٣ی
#هەتاوی: ١۴۰۳/۳/۴🕊
٢۴ی مەی ٢٠٢۴ی
#زاینی:(2024/5/24)🕊
۱۵ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/۱۵🕊
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: تاڤگەی سپیئاو_کێوی شاهۆ_لوڕستان_ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
🎤 ☘#شڤان_پەروەر☘
🎼بەرخۆدان ژیانە💞
گرتیێ ئازادیا لە زیندانێ دا
وەکی شێرێکی بریندار
کو دە قەفاسا خۆ هەڵنایە
جارێ هێز دا خۆ و هاتە خۆ و گۆ
سەرهەڵدان ژیانە
بەرخــۆدان ژیانە
سەرهەڵدان، سەری چیایان
هەی هەی
بەرخۆدان لە ناڤا زیندان
سەرهەڵدان، سەری چیایان
هەی هەی
بەرخۆدان لە ناڤا زیندان
دەنگێ خۆرتا خۆش تێ من
هەلە دەنگێ کچێن دلۆڤان
سەرهەڵدان، بەرخۆدان
سەرهەڵدان ژیانە هەی هەی
بەرخۆدان ژیانە!
ڕاوەستان نە کارێ مەیە
پێشڤەچوون ئارمانجا مەیە
ڕاوەستان نە کارێ مەیە
پێشڤەچوون ئارمانجا مەیە
کوردستان لە هێڤیا مەیە
چاوێن وێ لە ڕێچا مەیە
کوردستان لە هێڤیا مەیە
چاوێن وێ لە ڕێچا مەیە
سەرهەڵدان، بەرخــۆدان
سەرهەڵدان ژیانە هەی هەی
بەرخــۆدان ژیانە
دەنگی کارکەر ژ کارستانێ
هێ خوێندەڤان ژ دەبستانێ
دەنگی کارکەر ژ کارستانێ
هێ خوێندەڤان ژ دەبستانێ
دەنگێ پێشمەرگە ژ قادێ دێ
دەنگێ شەهید لە گورستانێ
دەنگێ پێشمەرگە ژ قادێ دێ
دەنگێ شەهید لە گورستانێ
سەرهەڵدان، بەرخــۆدان
سەرهەڵدان ژیانە هەی هەی
بەرخــۆدان ژیانە
سەرهەڵدان ژیانە
بەرخــۆدان ژیانە!
╭━⊰✨🔊✨⊱━╮
@zmankurdy
╰━⊰✨🎼✨⊱━╯