trupkirezgari | Unsorted

Telegram-канал trupkirezgari - دێرینە شێعری کوردی

6786

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

Subscribe to a channel

دێرینە شێعری کوردی

پێڕستێک لە باشترین کاناڵە کوردییەکان, لێرە بەدڵی خۆت هەڵبژێرە🌞🌼

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

گۆرانی
هۆ ئازیزم ـ مکاییل


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

.

ئێمە درەختی زڕ و بێبەر نین،
تا لە چوار لاوە بمانبڕنەوە.
ئێمە تووتن نین،
چەرچی و بازرگان
بمانفرۆشن و بمانکڕنەوە.
ئێمە بە هەنیەی دنیاوە تف نین،
بە سووکەدەستێک بمانسڕنەوە.


"مامۆستا پەشێو"


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

کە ئاسمان گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە باڵندە ...
کە دارستان گریا،
تنۆکەکانی بوون بە گژ و گیا ...
کە چیا گریا ...
ئەسرینەکانی بوون بە قەڵبەزە ...
کە سەحرا گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە شێعر ...
کە شێعریش گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە موورووی ملوانکە
بۆ گەردنی هەموو ژنە جوانەکانی دنیا ...!

"شێرکۆ بێکەس"


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

شەهیدی دیدەیی مەخمووری شۆخێکم منی شەیدا
لە خاکی مەشهەدم نەزدیکە بڕوێ نێرگسی شەهلا

بە مەحزی ئیمتحان دەستم بنێنە باخەڵت یەک دەم
لە بندا بیبڕن ڕازیم ئەگەر نەمبوو یەدی بەیزا

بە ئوممێدی وەفای گوڵ کۆششی بولبول چ سوودی بوو
بەڵایە، ڕامی عاشق کەی دەبێ مەعشووقی بێ پەروا

بە فیکری مووشکاف ئەمشەو قیاسم کرد لەڕووی زوڵفت
بە تاریشی بە توولیشی بەقەد تاری نەبوو یەلدا

لە پەستی بۆ دەکێشن زاهیدی غافڵ چلەی خەڵوەت
بچن عاشق بە باڵا بن بچن بۆ مەرتەبەی باڵا

حەدیسی نەنگ و نامم زوو شوکور مەشهووری عالەم بوو
لە حەرفی موددەعی ناکەس نییە باکم منی ڕیسوا

لە کاری هائیل و سەعبا گورێزە چارەیی مەردوم
وەلێکین سالمی یەکدڵ لە عیشقا ماوە پابەرجا!


#سالم



@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

نووسین و خوێندنەوە؛ ژاڵە سەفییاری

🍁

•┈┈•📘❁✍🏻•┈┈•                 
@jalesefiyari
•┈┈•📚❁📘•┈┈•

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

.

شێعر ناکەم بە گۆچانی گەدایی و
سەر بە دەرگای ھیچ گەورەماڵێکا ناکەم

بەڵام بۆ گوڵ
بۆ پەپوولە و
بۆ ئەستێرە
تا بتوانم ئەچریکێنم.


🔶 "مامۆستا جەلال مەلەکشا"



@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دڵبەری، نازپەروەری، ڕووئەنوەری، مەهپارەکەم
نەونیهال، ئەبرۆ هیلال، شیرین جەمال، نازدارەکەم

مەهروویی، موشکین موویی، چاو ئاهوویی سەحرای خوتەن
سوور گوڵە، موو سونبولە، ماهی پەری ڕوخسارەکەم

جانی جانان، شاهی خووبان، ڕەهزەنی پیر و جەوان
گوڵ ڕووە، شیرین خووە، شۆخی شەکەر گوفتارەکەم

سافی هیرانی
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

لە ژێر باری غەمی زولفی خەتی هات و
ڕەهای کردم

ئیلاهی قەت جەوانمەردان نەکەی
داماو و دەرمەندە

🔸وەفایی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

پێڕستی نوێی ئەم هەفتە بریتین لەم کاناڵانە, بە ئەندام بوونتان ببنە هۆی مانەوەیان💚🌻

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🌺کاریزما🌺


خۆ هەر پەڕۆیێک دوو خەتی ڕەنگیی هەبوو ئاڵانیە
مێرخاسی شەرتی خۆی هەیە، هەرپووشێ کاریزما نیە

هەر کەس سمێڵی تیژترە پیشاندەری جەوهەر نیە
ڕۆژووی سیاسی پێدەوێ، هەر بەردێ زێڕی تیا نیە

تۆ! هەر ئەوینداری وڵاتانی لەخۆت بێگانە بی
نابیتە مەعشووقی گەلت خۆ گەلپەرەستی وا   نیە!

چاو کە لەسەر بەردی ڕەقی سووراوی ئەم شاخ وکەژە!
خوێنی شەهیدی میللەتە، بەو خوایە شوێنی پا  نیە

مەسکەو، عەماری نان نیە، هەر مەککە جێی قورعان نیە
غەیرەز وڵات و خاکی خۆت، هیچ شوێنێ ئۆتۆ پیا  نیە

شێری وڵات خۆت نەوێ، ڕێوی بییانی دەتگرێ
شیری مەمی دوژمن مژین، بەو خوایە کاری چانیە

غەوواسی بەحری تێگەیین سەر باڵی تەڕنابێ بەهیچ
چاوی نەزانین جوان بشۆی، هەر زەلکەیێ دەریا نییە

ئەو سۆزە وا سەوزەی لە سەر مەزرای دڵت بەرهەمیەتی
کینە و دزی و گۆڕان نیە، شیعر و نەی و گۆرانییە

پێت وایە ئاسۆ یەکشەوە وا بۆتە بێسانچی غەزەل؟
چل ساڵە ئاودێری وشەی هەورامی و سۆرانییە

#ئاسۆ
#سەقز   2     7    95   ئاسۆ
/channel/Aso_Najjari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

تەنانەت گەر چیتر نەتبینمەوە
پێویستە بزانم
لە شوێنێک لەم شارە چەپەڵەدا، لە سووچێک لەم جەهەننەمە ڕەشەدا
تــۆ هەیت و خۆشت ئەوێم...!!!!!


#ئێڕنێستۆ_ساباتۆ
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

هەستی مەست

هاتە بیرم ، دەستەکانت ، ڕۆژێ خستە دەستی من
ئێستە پیرم ، هەستەکانت بوونە ، هەستی هەستی من

دەست لە گەردن بووی و گیانە ، باوەشت بۆ کردمەوە
باوەشت ئیلهامی شێعرن ، شێعری مەستی مەستی من

ئاھ ئەگەر جارێکی دیکە ، بمگرێ ئامێزی خۆت
حەڵقە حەڵقەی زوڵفەکانت ، دەبنەوە پێ بەستی من

خەڵکی لای وایە لە زیدان ، دەربچێ ڕزگار ئەبێ
گەرچی زیندانی دڵی تۆ ، شوێنە بۆ سەربەستی من

ماچی لێوت ، تامی هەنگوین ، بۆنی عەتری یاسە خۆ
چەند شیرین بوو کە فەرمووت خۆشە عەتری خەستی من ؟

دڵ هەموو ساتێکی ، یادی تۆ دەکا بۆ دیتنت
شێت و شەیدایە بە قورعان ، خاڵە قەلبی پەستی من .


🔸خاڵەقازی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

⭕️بەرنامەی خۆناسین :بەڕێز سۆران حەمە ڕەش

ئایا وڵاتی کوردستان ڕاستیێکی مێژووییە یان بەرهەمی خەیاڵاتی کوردە

/channel/zagrosDaily

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

هەر چەشنە کاناڵێک بتەوێت لەم پێڕستەدا هەیە, بەدڵی خۆت هەڵبژێرە☺️🌼

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#مەلا_مارف_کۆکەیی

موددەتێکە نەفسی حیز حوکمی خراوم لێدەکا
هەر بە قەهر و کینە دەڕوانێت و چاوم لێدەکا

جاربەجار دەگری و دەناڵێنێ وەکوو هەوری بەهار
گەهـ بە خەندە و پێکەنین دێت و سڵاوم لێدەکا

یەک سەعات و یەک دەقیقە دەست لە من هەڵناگرێ
ڕوو لە هەر لایێ دەکەم هەر قاوەقاوم لێدەکا

بۆ خەرابات و کلیسا و مەسجید و دەیر و کەنیشت
دەمڕفێنێ ئەم سەگە سەد گورگەڕاوم پێدەکا

هەرچی تەفرەی لێدەدەم، وەعد و وەعیدی پێدەدەم
ناسـرەوێ تەکلیفی قۆڕ و بن‌دڕاوم لێدەکا

گەرچی دنیا بۆ مەلاکان بۆتە یەک بەیتولخەلا
زاڵمە دەعوای گوڵ و عەتر و گوڵاوم لێدەکا

ڕۆژی شیرینم نەماوە عەهدی ترش و تاڵییە
وەک مناڵ دەگریت و داوای شەکری خاوم لێدەکا

من لەبەر عیجز و پەرێشانی کە هیچ نوتقم نییە
ئیددیعای ئەشعار و بەیت و بەند و باوم لێدەکا

هێندە گریاوم لە چاومدا نەما فرمێسکی خوێن
زاڵمە بێ ڕوحمە داوای خوێنی چاوم لێدەکا

من بە ناری دڵ دەبرژێنم کەبابی جەرگی خۆم
بۆی دەبەم ڕازی نییە داوای پڵاوم لێدەکا

هەرچی فکری لێدەکەم ڕێگەی خەلاسیم بۆ نییە
بەم چلەی زستانە داوای تاو و ساوم لێدەکا

دەچمە ماڵێ ماڵ و منداڵ دێن و دەورەم لێدەدەن
یەک تەمەننای قەند و چا یەک نان و ئاوم لێدەکا

دەچمە مزگەوتێ لەوێش شەیتانی مەلعوون حازرە
ئیددیعای ئیسلام و ئیمانی نەماوم لێدەکا

ڕوو لە بازاڕی دەکەم ئەم جارە ئەربابی تەڵەب
هەر کەسێ تووشم دەبێ داوای دراوم لێدەکا

دەچمە سەر چۆم و خەیابان یەک نەفەس ئاسوودە بم
شارەبانی حازرە و داوای کڵاوم لێدەکا

سەیری خۆشتر، من کە «مەعڕووف»م لە نێو ئەم شارەدا
تازە ئیحسائییە داوای ئیسم و ناوم لێدەکا

دەردی بەدتر لەم هەموو دەردانە تیغی پیرییە
جەرگی لەت‌لەت کردووم داوای هەناوم لێدەکا

حەزرەتی قابیز بە حوکمی پادشاهی لایەمووت
ئیددیعای تەکمیلی عومری ناتەواوم لێدەکا

یەک لە ئەشخاسی ئەدیب و دۆستانی موحتەڕەم
ئیددیعای یەک گەوهەری کون ناکراوم لێدەکا

چوومە لای غەوواسی بەحری فکر و بۆی هێنامەدەر
گەوهەری ناسوفتە داوای باج و خاوم لێدەکا

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

پێڕستێک لە باشترین کاناڵە کوردییەکان, لێرە بەدڵی خۆت هەڵبژێرە🌞🌼

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

زۆر بەداخەوە ڕۆماننوسی ناوداری کورد «مامۆستا فەتاح ئەمیری» کۆچی‌دوایی کرد
ڕوحی شاد و یاد و ناوی
هەرمان

هه‌سته‌ ڕۆڵه‌م! هه‌سته‌ که‌سی‌ مامی! بلوێره‌که‌ت له‌ توربێنێ ده‌رکێشه‌ و وه‌ک نه‌فه‌سی عیسا له‌شی مردووم زیندوو که‌وه‌! ڕابه‌ دڵم مه‌شکێنه‌! ئاره‌زووه‌کانم وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاوی یه‌ک به‌ دووی یه‌کدا ده‌ته‌قن. دڵم گۆڕستانی مه‌به‌سته‌! چاوم کۆلی چاوه‌ڕوانییه‌! مێشکم هێلانه‌ی مه‌لی ئازادییه‌. ورده‌ ورده‌ به‌ نامرادی پیر ده‌بم؛ له‌وانه‌یه‌ ته‌واوی ویست و داخوازه‌کانم له‌گه‌ڵ خۆم به‌رمه‌ ژێر خاک!

📖هاوارەبەرە /لاپەڕەی ٦٦
فەتاحی ئەمیری

ڕوحت شاد🥀

🆔 @fzkbeyan

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

.

تۆ کە وێنەی شەم ڕووناکت کردووە ماڵی دڵم
ئەرخەیان بە من پەپوولەی دەوری باڵاتم گوڵم

یادەکانت نیشـتمانێکە و ئەوا تێــیدا دەژیم
بوونە ئۆخژنی دەروون و چلچرا بۆ مەنزڵم


#ئەوین_ڕەحمانی



@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

سڵاو ڕێز هاوڕێیان ..! خۆشەویستان تکایە بینێرم بۆ هەموو هاوڕێکانتان..!


/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

پێڕستی نوێی ئەم هەفتە بریتین لەم کاناڵانە, بە ئەندام بوونتان ببنە هۆی مانەوەیان💚🌻

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

سڵاو و ڕێز
دەم باش

زۆر بەداخەوە پێمانیان ڕاگەیاند کە بەرنامەکەی ئەمشەو کە بەبۆنەی شەوی چلەوە بوو، نابێ بەڕێوە بچێ.
داوای لێبوردن ئەکەین لە گشت هاوشاریان و هاوڕێیانی بەڕێز.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

خۆشەویستیت بوو بە چرا
بوو بە پێڵاوی ئاسن و گۆچانی پۆڵا
خۆشەویستیت بوو بە هەتاو
بوو بە ڕەگی دڵ و هەناو
ڕچەم شکان هاتم بۆ لات
لە سەر لووتکەی ئەوینەکەت
باڵام کرد و بووم بە ئاڵا

🔸ژیلا حسەینی


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

چاوم لە کاناڵی مامۆستا ئاسۆ کرد.
زۆر لەخۆم شەرمەزار بووم...
هونەرمەند، نووسەر، شاعیر و دڵسۆزانی نیشتمان و ئەدەبی کوردیمان هەتا هەن ڕێزیان بگرین
مەگەر هەر خودی مامۆستا ئاسۆ خۆی بزانێ چەندە خزمەتی بە ئەدەبیاتی کوردی کردووە!
بەڵام بەداخەوە لەم کاتەدا کاناڵی تیلێگڕامییەکەی دوو هەزار ئەندامی لێیە!
ئیشەڵڵا ساڵەهای ساڵ لە وجوودی بێبەش نەبین ....

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ژیانێک بوو پڕی ئاواتی مردن

شەو و ڕۆژی لەژێر ساباتی مردن

هەڵاتن بوو لەبەر نان و نەبوونی

هەتا گەیشتن بە کات و ساتی مردن



/channel/M_Aran

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

📚🎞ماجید مەردوخ، كۆ بەرهەمی مامۆستا هەژاری چاپ و بڵاو كردەوە
هەر بژین پیاوی رەند و مەند


🆔 @saqqezrudaw

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

خەیاڵم
بووە ئەوێ
وا
بێخەیاڵی منە!....

🔸حەمزە کەریم تەباح فەڕ

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

⭕️بەرنامەی خۆناسین :بەڕێز سۆران حەمە ڕەش

ئایا وڵاتی کوردستان ڕاستیێکی مێژووییە یان بەرهەمی خەیاڵاتی کوردە

/channel/zagrosDaily

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

گەر دەپرسی: دڵ بەتەنهایی
لە دووریت چۆن دەژی؟
شەو هەموو شەو، یاری وەک خەم
مەحرەمی ڕازی هەیە!

🔸ئەدەب
@trupkirezgari

Читать полностью…
Subscribe to a channel