تایبەت بە منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان یارمەتیدەرێک بۆ دایک و باوکەکان ✅️ ئەرشیڤی چیرۆک، شێعر، بابەتی پەروەردە و...ساڵی د.2018 لینک: https://t.me/Tarlano_Chawgashakan بەستەری کاناڵ: @Tarlano_chawgashakan ڕەخنە و پێشنیار: @tar2468an ئاڵوگۆڕ: @Guli_resh
جلی کوردی لام جوانە
چون جلی نیشتمانە
ڕەنگەکەی ئاڵاییە
نیشانەی ئاگاییە
ڕەنگی شین و زەرد و سوور
ئەدرەوشێتەوە لە دوور
کاتێ دەبەری دەکەی
ھەست بە گەورەیی دەکەی
بە ڕەنگی گەش و جوانی
دڵ دەبێتە حەیرانی
جلی کوردی دەبەر کە
خۆشی و دڵخۆشی دەرخە
جل و بەرگمان ڕەنگینە
ھەست و سۆزمان شیرینە
جلی کوردی زۆر جوانە
خۆشەویستی ھەموومانە
پەروەر ئەمینی 🍃🍃
@Tarlano_chawgashakan
📖چیرۆکی شەو بۆ منداڵان
💠خاتوو تاگل و دایناسۆڕ💠
خوێندنەوە: پوورە نوونوو
بەشی ۲ و کۆتایی
کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان
#چیرۆک
🆔 @Tarlano_chawgashakan
📖چیرۆکی شەو بۆ منداڵان
💠خاتوو تاگل و دایناسۆڕ💠
خوێندنەوە: پوورە نوونوو
بەشی ۱
کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان
#چیرۆک
🆔 @Tarlano_chawgashakan
🌿🌱 #زنار_یۆسفی
میرمنداڵێکی تەمەن دە ساڵە لە سەر ژینگە بۆمان دەدوێ
هەر بژیی و سەرکەوتوو بی هیوای دوا ڕۆژی ئەم ئاو و خاکە.🌷🌷
سپاس بۆ پەروەردەی جوانی دایک و بابت.
((با ژینگە لێرەوە بچێنین
لە منداڵەکانمانەوە چکەرە بکات.))
🐿🌳🌱🐇🕊🦌
🆔 @Tarlano_chawgashakan
📖چیرۆکی شەو بۆ منداڵان
💠قارەمانی من💠
خوێندنەوە: پوورە نوونوو
کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان
#چیرۆک
🆔 @Tarlano_chawgashakan
🎥هەزاران ئافەرین پێشکەش بە ژینگەپاڕێزی میرمنداڵی شاری سنە، عەسەل ساڵحی، قوتابیی تێرمی ٣ی مێژوو کە لە ڕۆژی ئەسپەردەکردنی شەهیدی نەمر و سەربەرزی ژینگە، کاک حەمید مرادی لە بەهەشتی محەمەدیی شاری سنە، شێعرێکی جوانی ئاراستەی ڕۆحی کاک حەمید و هەزاران خەڵکی بەشەرەفی شاری سنە کرد،
هەر بژی؛ دەستخۆش💚👏💚👏🌿🌳🍀☘️🌿🌱🌳
هەزاران ئافەرین پێشکەش بە ژینگەپاڕێزی میرمنداڵی شاری سنە عەسەل ساڵحی قوتابی ترم3 ی مێژوو کە لە ڕۆژی ئەسپەردەکردنی شەهیدی نەمر و سەربەرزی ژینگە کاک حەمید مورادی لە بەهەشتی موحەمەدی شاری سنە،شێعرێکی جوانی ئاراستەی ڕۆحی کاک حەمید و هەزاران خەڵکی بەشەرەفی شاری سنە کرد،هەربژی دەسخۆش💚👏💚👏🌿🌳🍀☘🌿🌱🌳
@Tarlano_chawgashakan
📖چیرۆکی شەو بۆ منداڵان
💠فرانکلین شتی بیر دەچێت💠
خوێندنەوە: پوورە نوونوو
کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان
#چیرۆک
🆔 @Tarlano_chawgashakan
#شێعری_مناڵان
«کەلانە »
✍ سەعدەدین خوسرەوی _ بۆکان
🎙 #زیلان_عوبەیدی
🦋🌻کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان🌻🦋
🆔 @Tarlano_chawgashakan
#شێعری_مناڵان
کەروێشک🐇🐇 »
✍ سەعدەدین خوسرەوی _ بۆکان
🎙 #زیلان_عوبەیدی
🦋🌻کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان🌻🦋
🆔 @Tarlano_chawgashakan
📖چیرۆکی شەو بۆ منداڵان
💠بۆقێکی بەختەوەر💠
نووسین و خوێندنەوە: پوورە نوونوو
کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان
#چیرۆک
🆔 @Tarlano_chawgashakan
#شێعری_مناڵان
«گەلاوێژ☀🔥 »
✍ سەعدەدین خوسرەوی _ بۆکان
🎙 #زیلان_عوبەیدی
🦋🌻کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان🌻🦋
🆔 @Tarlano_chawgashakan
💠مەتەڵ💠
من یەمیشێکی جوانم
شین و سوور زەردەڵانم
بەتام و خڕوخۆڵم
چەن ڕەنگم زەرد و زۆڵم
لە زۆر ناوچە شین دەبم
ئاوم دەن ڕەنگین دەبم
زۆر بە لەززەتم بمخۆن
کە چی ھەوەڵێ بمشۆن
پڕپڕ لە ڤیتامینم
دژی دەرد و برینم
گەر بمخۆن ڕۆژێ یەک جار
جوان دەبن ھەر جار بە جار
نەخۆشیو بۆ نامێنێ
دەرد و ژانان دەمرێنێ
من بۆ خۆم حەکیمێکم
دەرمانی ھەر دەردێکم
لەشساغیتان بو دێنم
لە دەردان دەرودێنم
حەکیمی جوانکاریمە
بە بێ نەشتەرکاریمە
پێستی لەشتان جوان دەکەم
ھەر بەبێ دەرمان دەکەم
تا دەتوانن لێم بخۆن
جا بە لەشساغی بڕۆن
ئەوسا بڵێن ناوەکەم
خۆمو بەقوربان دەکەم
پەروەر ئەمینی 🍃🍃
🆔 @Tarlano_chawgashakan
📖چیرۆکی شەو بۆ منداڵان
💠دایەی من لە کوێیە؟💠
خوێندنەوە: پوورە نونو
کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان
#چیرۆک
🆔 @Tarlano_chawgashakan
📖چیرۆکی شەو بۆ منداڵان
💠سەرۆک سارا💠
خوێندنەوە: پوورە نونو
کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان
#چیرۆک
🆔 @Tarlano_chawgashakan
"مان و نەمانی من گرینگ نییە
ئێوه بمێنن, زمانی کوردی بمێنێ"
لێرەوە لەگەڵمان بن ئازیزان🌻
من دەچمە قوتابخانە
چون ماڵی منداڵانە
ماڵێک بۆ زانیارییە
جێگای ھەستیارییە
شوێنێکە بۆ ھاودەستی
حاستێکە بۆ زانستی
شوێنی پەروەراندنە
حاندی پێگەیاندنە
قوتابخانە دووھەم ماڵ
زۆر ئازیزە ماڵوحاڵ
ئاوەدان قوتابخانە
جێگای زانستیمانە
پەروەر ئەمینی 🍃🍃
@Tarlano_chawgashakan
#شێعری منداڵان
مەتەڵ
هەتووڵ مەتووڵ باریکە
ماڵی تەنگ و تاریکە
ماڵی لە دەشت و چۆڵە
نێو پنچکەگیا و خۆڵە
هەندێ جاریش لە چۆمە
لە قووڵایی و بن گۆمە
سوور و ڕەش و میدادی
چەند جوور هەیە نیژادی
یەکێ لەوان کوبڕایە
سامناک و بێ ڕەزایە
خاوەن چووزە و ددانە
تەک مارمێلکە برانە
دێت و دڕوا بە خاوی
تەنیا سێ پیتە ناوی
زۆر کەس دەڵێ بە داری
دەکرێ جا شەڕعی م...ی
✍️#زەکەریا_تەها_زانا
@Tarlano_chawgashakan
شەهید باڵای بەقەت باڵای کوردستانە🥀
دڵی ئازادی و بەیداخی لوتکەی هەڵوێستی ئینسانە🥀
#شێعری منداڵان
مەتەڵ
ئەوە چییە کــــــــەر نییە
گوێچکەی هەیە کەڕ نییە
هێندەی کەڵ و گامێشە
بەتاقـــــەت و بە کێشە
وەزنی دەبێتە چەند پووت
شاخی دەڕوێ لەسەر لووت
گوانی هەیە شیردەرە
بەستەزمان و بێ زەڕە
گیاوگۆڵی خــۆراکە
بۆرە لە ڕەنگی خاکە
لە دەشت و سەوزەڵانە
چیـــمەن و مێــرگەڵانە
ئێوەش ناوی هەڵبدەن
بڵێن هەوە کەر....ن
✍️#زەکەریا_تەها_زانا
@Tarlano_chawgashakan
📖چیرۆکی شەو بۆ منداڵان
💠ئاڵتوونی سپی💠
خوێندنەوە: پوورە نوونوو
کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان
#چیرۆک
🆔 @Tarlano_chawgashakan
🍀ژینگەپارێز🌺
ئەمن ژینگەپارێزم
ژینگەمان دەپارێزم
کچێکی ژیر و جوانم
دۆستی ژینگە و شاخانم
سەوزایی دەپارێزم
زبڵ لە هەرد ناڕێژم
ژینگەمان پاک ڕادەگرم
بەرگەی پیسیی ناگرم
عاشقی خاوێنیمە
دوژمنی چڵکنیمە
وڵات خاوێن ڕادەگرم
پێشی تەنوایی دەگرم
گەر ژینگە خاوێن ڕاگرین
تووشی دەردە و جاڕ نابین
ژینگە ژین و ژیانە
جا ماڵی ھەموومانە
پەروەر ئەمینی 🍃🍃
@Tarlano_chawgashakan
ماڵمان نزیک ڕووبارە
گەورە وەک زرێبارە
لەتەک ماڵمان باخچەیە
باخچەکی ھەڵووچەیە
ھەڵووچەی سوور و زەرد و شین
ترش و مزر و زۆر شیرین
میوەی تریشی تێدایە
تام و چێژی جیایە
قەیسی گێلاس بەڵاڵوو
ئێمە دەڵێین ئاڵباڵوو
باینجانی ڕەش و سوور
سێوی زەرد و شین و سوور
ھەم باخچەیە ھەم بێستان
تێیدایە ڕوحی ئینسان
ھەرچی خودا داینایە
لە باخچەی ئێمەدایە
لە چوار دەورەی ئەو باخچە
ڕواوە سوورگوڵ و خونچە
سەوزە و ڕەشەڕیحانە
زینەتی باخچەمانە
خوایە سپاسی نیعمەتت
کە ناردووتە ڕەحمەتت
پەروەر ئەمینی 🍃🍃
@Tarlano_chawgashakan
📖چیرۆکی شەو بۆ منداڵان
💠تابز💠
خوێندنەوە: پوورە نوونوو
کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان
#چیرۆک
🆔 @Tarlano_chawgashakan
براکەی مێھرەبانم
بەدڵ و ژیر و جوانم
کە دێتەوە بۆ ماڵێ
خۆشی دێنێتە ماڵێ
شیرنی و نوقڵم بۆ دێنێ
بە قسەی خۆش دەم لاوێنێ
چیڕۆکی خۆشی پێیە
بزەی لە سەر لێوێیە
دەم بە خەندەو پێکەنین
لە بەر دڵان خوێن شیرین
براکەم شیرین و جوان
قسە خۆش و دلۆڤان
بانگی دەکەم کاکەگیان
سەد جار دەڵێ گیان و گیان
کاکەم زۆر زۆر خۆش دەوێ
بێ وی ژیانم ناوێ
پەروەر ئەمینی🍃🍃
@Tarlano_chawgashakan
#شێعری منداڵان
مەتەڵ
ئەوە چییە کە نازە
نە قورینگە نە بازە
پەلەوەرە زۆر سازە
تووکی نەرمە ناوازە
دەنگی گــڕە وەک قازە
لە جـوانی دا زۆر شازە
دەنووک سووری پێ پانە
مـلــی جـــوانە کــــەوانە
خۆی چا دەکا هێلانە
شارەزایـــە لــــێزانە
ڕەنگــــی سپی و جـــوانە
ئی ڕەش"یش هەن لەوانە
هەتا وتم یەک و دوو
ناوی بێنە بڵێ ق...
✍️#زەکەریا_تەها_زانا
@Tarlano_chawgashakan
📖چیرۆکی شەو بۆ منداڵان
💠ئانا خانمی خانمەکان💠
خوێندنەوە: لانە سۆران و تینا کۆچەر
کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان
#چیرۆک
🆔 @Tarlano_chawgashakan
#شێعری_مناڵان
«کاژیلە »
✍ سەعدەدین خوسرەوی _ بۆکان
🎙 #زیلان_عوبەیدی
🦋🌻کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان🌻🦋
🆔 @Tarlano_chawgashakan
🌷🌷کیژە بچکۆلەکە🌷🌷
کیژە بچکۆلەی ماڵم
بە گەسک حەوشە دەماڵم
یارمەتیی دایکم دەدەم
قسەی خۆشی بۆ دەکەم
قاپ و دەفری بۆ دەشۆم
بۆ ھەر شوێن بڵێ دەڕۆم
وڵاتی بۆ خاوێن دەکەم
خەمی لە دڵ دەر دەکەم
ئاواتخوازم دڵخۆش بێ
بە بوونی من سەرخۆش بێ
لەسەر حەوزی بیبینم
لێوبەبزەی ببینم
ھەرساتێ دڵی خۆش بێ
ھیچکات بەپەرۆش نەبێ
دایکۆڵەکەی شیرینم
شیرین وەکوو ھەنگوینم
تۆ فریشتەی ئاسمانی
تۆ هێمای مێھرەبانی
تۆ دڵسۆزیت فێر کردم
دلۆڤانیت پێ کردم
دایە خۆشەویستمی
تۆ ئەوین و ھەستمی
گەر ئەتۆ نەبی دەمرم
بە بێ تۆ ئۆقرە ناگرم
دوعا و نزام بۆ تۆیە
ھیوام لەشساغی تۆیە
دایە شیرین و جوانی
تۆ گوڵی گوڵستانی
پەروەر ئەمینی 🍃🍃🍃
@Tarlano_chawgashakan
💃کەژاڵ
کەژکەژکەژکەژ کەژاڵم
چاوشین و پرچ کاڵم
خوێنشیرن و نەرمونۆڵ
چاوم کاڵە خڕوخۆڵ
چاوم شین ڕەنگی ئاسمان
خۆشم دەوێن ھەمووتان
دایکم پێم دەڵێ کاڵێ
دەرد و بەڵات لێ ناڵێ
دایکم نازم دەکێشی
باوکم گووپم دەکێشی
براکەی دلۆڤانم
پێم دەڵێ ڕوح و گیانم
ماڵێکی بەختەوەرین
لە ئازاران بێ بەرین
پەروەر ئەمینی 🍃🍃
@Tarlano_chawgashakan