🔸مامۆستا جەلال گەورەترین و خاوەن ئەزموونترین شاعیری ئێستای کوردستان یاری دێرینی هێمن و هەژار و پەشێو، سواره و مارف ئاغایی، هەردی و بێکەس و گەوره شاعیرانی دیکه. بە ڕێزەوە { ئاڵوگۆڕمان نییە } @tiropik
🌳دارەپیرە
هەبوو نەبوو ساڵانی زوو
لەسەر یاڵی بەرزی مێژوو
پیرەدارێک بەساڵاچوو، ڕاوەستابوو!
سەری نابووە کۆشی خەیاڵ
بیری لە ژین ئەکردەوە !
دەنگ و چریڪەی باڵندەکان
لەئامێز و لەنێو شاخ و پەل و پۆیدا،
تاڵی ژینی لە یادی ئەو ئەبردەوە!
قژ و کەزیی شانە ئەکرد دەستی شەماڵ
بە قەتار و سیاچەمانە
بە حەیران و لۆرە و هۆرە و بە گاڵەگاڵ!
دارەپیرە بەر لە مێژوو
لەنێو ئەم خاکە ڕوا بوو،
دارەپیرە ڕیشەی ژینی
تا نێو دڵی گابۆر و ماسیی کوتا بوو!
دارەپیرە سەد قۆناخی دیبوو بە چاو
بار و بنەی سەد کاروانی ڕاپێچابوو
دارەپیرە زریان و شەختە و ڕەشەبای
سەدان کەڕەت بەزاندبوو
دارەپیرە وەک ئێشکچی دەشتی سووتاو
لەسەر لووتکەی قەڵاکەی خۆی ڕاوەستا بوو!
دەشتی سووتاو، گەوای شەڕ و تێکهەڵچوونی سەدان جاری
دار و زستانی ملهوڕ بوو!
ئەوەی پاشەکشێ ئەکرد
هەر زستانی گژ و دڕ بوو!
وەرزێکی تاڵ، ڕۆژێکی ڕەش،
دارەپیرە سەری نابووە کۆشی خەیاڵ ...
خوێندنەوە: ؟
#مامۆستا_جەلال_مەلەڪشا
@meleksha
إِنَّا لِلَّهِ و إِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُون
گەڕانەوەی ھەمووان بۆ لای خودایە
هاوڕێی تێکۆشەر و ماندوویینەناس خاتوو دڵنیا ڕەحیمی( بەرپرسی لقی شاماتی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان)، هەواڵی کۆچی دواییی برازای خۆشەویستتان، خەم و پەژارەیەکی گەورەی خستە دڵی هەموو هاوڕێیانت و هەموومانی هەژاند.
لەلایەن هەموو ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە، پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان، ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکاری ئەو خودالێخۆشبووە دەکەین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ڕوحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.
هیوادارین دوایین خەم و پەژارەتان بێ.
هاوبەشی خەمتانین.
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
🆔 @fzkbeyan
شا لینگێ بابم😂😂😂😂
🎤🎬پشت مایکێکی تایبەت و خۆش له دوبلاژی ئەنیمەیشنی (بەرەو پێش)😍
بۆ دیتنی تەواوی ئەم بەرهەمە سەردانی سایتی www.hawarco.ir بکه
🌹👇🌹👇🌹
@hawar_studio
زۆر بەداخەوە ڕۆماننوسی ناوداری کورد «مامۆستا فەتاح ئەمیری» کۆچیدوایی کرد
ڕوحی شاد و یاد و ناوی
هەرمان
ههسته ڕۆڵهم! ههسته کهسی مامی! بلوێرهکهت له توربێنێ دهرکێشه و وهک نهفهسی عیسا لهشی مردووم زیندوو کهوه! ڕابه دڵم مهشکێنه! ئارهزووهکانم وهک بڵقی سهر ئاوی یهک به دووی یهکدا دهتهقن. دڵم گۆڕستانی مهبهسته! چاوم کۆلی چاوهڕوانییه! مێشکم هێلانهی مهلی ئازادییه. ورده ورده به نامرادی پیر دهبم؛ لهوانهیه تهواوی ویست و داخوازهکانم لهگهڵ خۆم بهرمه ژێر خاک!
📖هاوارەبەرە /لاپەڕەی ٦٦
فەتاحی ئەمیری
ڕوحت شاد🥀
🆔 @fzkbeyan
📚له سهقز بهڕێوه دهچێت.
كۆڕیادێك بۆ مامۆستا جهلال مهلهكشا.
🎤وتاربێژان:
مامۆستا ڕەحیم لوقمانی، دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە، دوکتۆر حسەین محەممەدزادە، بەڕێز شۆڕش سەعیدپوور، بەڕێز عەلی سۆهرابی.
⏰کات: پێنجشەممە 22ی سەرماوەز کاتژمێر 3 تا 6ی ئێوارە
🏠شوێن: هۆڵی گشتیی ئیدارە فەرهەنگ و ئیڕشادی سەقز
🔸پێشكهشكاران:
خاتوو هانیه مرواری
مامۆستا كامیل کامیل محەممەدجانی
✅ ئهنجومهنهكانی:
ئهنجومهنی چرۆی ژیان
ئاسۆی ژیانی ساحێب.
ئهنجومهنی ئهدهبی مهولهویی كورد
ئەنجومەنی فەرهەنگیی هیوای زانست
چەواشەی ئەوین
شیعر : جەلال مەلەکشا
خوێندنەوەی دەق : فەرەیدوون ئەرشەدی
مۆنتاژ : Hamed Resh
📄 شیعری "باخەوانی دارەپیرە"
کە بە قەڵەمی کاک ڕەحیم لوقمانی بۆ ڕۆحی پیرۆزی مامۆستا جەلال مەلەکشا پێشکەش کراوە.
منی تینووی ئاوی ڕەزی شێعرستانت
بادەی موژدەی ژیانەوەی پیرە دارم بۆ هێناوی
گەشانەوەی، چرۆی بیر و هەڵکردنی شنەی شعوور
پیرە دارێک، ژوانگە و لانکەی فکری سەوزی دڵدارانە
ڕاژانی با، سەمای گەڵا و هەوای دەمی دارەپیرە
بەستەی وشە دیلەکانی تۆیە، سترانی دەشت و کێوانم
بە خامەی دڵ بە خوێنی خاک و ڕیشەوە
زڕەی چڕانی زنجیر و ڕۆحی ڕەهای هەڵوێستی تۆ تۆمار دەکەن
لە تەوێڵی بەرد و سینگی سووری هەردا
بەرزەلانی سەرپەلانی داری شێعرت، سەوزی ڕازی ژیان بووە
پڕ لە فێرگەی مەلی شەیدای وشەکانتە
هەڵۆی هاوار، چەکی خامە و وانەی فڕین،
شەوی خەوی نیشتمانیان شەق کردووە
ئێستا تەور، لە تاوی شەرمی دەستی خۆی
توانای نییە، لە هەیبەتی بووژانەوەی پیرەداری تۆ بڕوانێ
چریکەی ناو قەفەسکەی کەوی شێعرت
ژەنگی زەنگی ڕەوتی چەوتی کاروانی زوو زڕاندەوە
دەبێ بەڕۆژ بکرێنەوە، بازگەکانی ڕەوت و ڕوانین
وا دەبینم خێڵێ پواز، بە ڕووزەردی
بۆ سڕینی پەڵەی شەرمێ
گشت سەرگەرمی وانەی سەوزی پەشیمانین
ئێستا هەموو گوڵاڵانی پەلکە شۆڕ و خانمەداری باخانی شار
بە شەونمی چاوی گریاوی شێعری تۆ
قژەکانی ئەندێشەیان ڕەنگساژ ئەکەن
ئەی باخەوانی شێعرستان!
هەستە بسکی خەزانکاری سنەی ئەوین بهۆنەوە
ئەمڕۆ پۆل پۆل کچە ڕۆز و ژنە یاسی شەقامانت
دەستە گوڵی باخچەی ئازادی شێعری تۆ
ئەدەن لە لای لێوی قژی پەرێشانیان
هەتا گوڵاوی بزەیان بڕژێتە سەر دەمی جێ ژوان
هاوڕێی شێعر و ڕازی ئەوین!
هاتووم عەتری مزگێنییەک لە سەر بووکی مەزارەکەت بپرژێنم
هاتووم بڵێم: جەلال هەستە،
قوفڵی لێوی شەقام شکا
لە سەر باڵای جوانییەکانی نیشتمانت
هەرچەند خونچەی گوڵمان وەرین
بەڵام داڵی زاڵی سەرپۆش، فڕین!
#ڕەحیم_لوقمانی
/channel/meleksha
چوار ساڵ
چوار ساڵی ڕەبەق..
لە پاییزانەی گەڵای تەمەنی پڕ پیت و سەرانسەر ڕەنج و ژانی گەل و نیشتمان تێ پەڕی و
هێشتا لە کووچەی چارەنووسا ڕادەبوورم
هەر من تەنیا، بێکەس و غەریب
وەک باڵندەی بێ هێلانە شەقام دەبڕم!
دڵتەنگ لە چاوی خەما فرمێسک ئەسڕم.
برینێکی پڕ لە ئێشم
زامار و قاسپە خنکاو!
بە تاسەی بەهارەوە
بە کۆڵکێشی زستانێکی ڕەقهەڵاتووم
لێڵە بارانێ دەبارێ لەچاوان
لەمێژە ئەم نامە
تامەزرۆی سەفەرە بەڵام هەر ئەسیری دووتۆی دیوانەشێعرێکی شەیدا و غەریبە
خۆت وتت خەمێک بەقەد بارستایی کوێستانم لە دڵدایە
هێشتا
دەنگی هاواری دارەپیرە و من نامرم
و هەتا لووتکە چەندی ماوە
بە سۆز و ژان لە گوێمدایە
ونبووە سیمای زەمانی لاوەتیم
وەرەوە
لە ناو باخچەی دڵما
بچریکێنە
ئەوەتا
بە بێ قام و حەیران
دەمرم
دیسان دەڵێمەوە
نەک پێشوو
بەڵکوو هەموو داهاتووەکان...
تاسەی دووریت بووە خەیاڵ
هەزاران ساڵم پێویستە وەسفی بیری بەرز و تەژی لە ڕەمزی بەرخۆدانت کەم
ڕۆحت شاد مامەگیان❤️❤️ قوتابیت ڕزگار
@meleksha
شەو خەریڪە
بە چارشێوە ڕەشەڪەی، شار دادەپۆشێ
ڕیشووڵەڪان لە سەر لق و پۆپی داری قەراخ شەقام
ئارام دەگرن
ڕێبوارەڪان پەلەیانە
هەر هەنگاوێڪ بەلەز بەرەو ماڵێ دەڪشێ.
دەست بۆ مل و
چاو بۆ دیدار، هەڵپەیانە...
یەڪتر دەچڕن.
هەر من تەنیا
بێڪەس، غەریب
وەڪ باڵندەی بێ هێلانە
بە بێ ئامانج شەقام دەبڕم
شار خەوتووە
شەقام چۆڵە...
هەر من تەنیا.... سەرگەردانم.
دڵتەنگ، دڵتەنگ
لە چاوی خەم، فرمێسڪ ئەسڕم!
🔸مامۆستا جەلال مەلەڪشا
@meleksha
دیوارێکیان بەدەور شێعرەکانما کێشا و پەرژینیان کرد
ئەو دیویان لێ پاوان کردم
لەم دیو دیوار
تابلۆی ژنێکیان هەڵواسی
وتیان فەرموو
ئەوە باخی سینگ و مەمک
ئەوە نازی چاوی جوان و
شەکری لێو و
باڵای سەرو و
ئەمەش قەڵەم!
تا ئەتوانی
تا هێزی هەستت بڕ ئەکا،
پێیا بێژە
وشەکانت
لە قاڵبی قاچ و قول و سمت و کەمەریا داڕێژە!
شێعرێکم هەر لە سەرەتای سەر هەڵدانیا
بزۆز و شێت و لاسار بوو
بە گژ دار و بەردا ئەچوو
هەڵدەبەزی
بۆ ئەو دیوی دیوارەکە سەری ئەبرد
لە ئاکامدا
بڕیاری دا،
شوورەی دەسکرد بڕووخێنێ...
نهێنی و ڕازی ئەو دیو، دیوارەکە بدرکێنێ
بە قاڵدرمەی وشەکانا،
هەرکە گەیشتە سەر دیوار
خێرا هاتن، بەدەست و برد
پێی و دەست و دەمیان بەست و ئاگریان دا و
جەستەیان بە خۆڵەمێش کرد!
🔸جەلال مەلەکشا
@meleksha
/channel/angizeshi_palnar
Читать полностью…شەو کڵافێکی ڕەش و شێواوە بۆم هەڵناکرێ
زوڵمەتێکی قووڵە ئاسان ناڕەوێ، تێک نادرێ
من ڕێبواری بیابانی ژیانی سەخڵەتم
ڕێ دەپێوم لەم کڕێوە و تۆفەدا بۆ ئاگرێ
🔸مامۆستا مەلەکشا
@meleksha
📚ناوی کتێب: مژاوا
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: جان دۆست
🖊وەرگێڕ: سارا خەنشا
🖨وەشانخانە: مادیار
مژاوا تراویلکەی خەونێکی دووری مرۆڤی کوردە کەوا هەرچەند لێی نزیک دەبێتەوە دیسانیش هیچ پێگەیشتنێک لەگۆڕێدا نییە.
ڕۆمانەکە لە مەهاباد و لە سەردەمی کۆماردا ڕوو دەدات و کۆتایی پێ دێت. بەکورتی مژاوا گێڕانەوەیەکی ئەو سەردەمانەیە.
مژاوا لەگەڵ ئەوەی خەریکە بەشێکی گرینگ لە مێژووی کورد دەگێڕێتەوە، بەڵام ئەوین و خۆشەویستیی دوو دڵدار وەک چەمکێکی گرینگ بە نیشتمان و خۆشەویستییەکەی گرێ دەدات، بە شێوەیەک کە نەمامی هەردووکیان پێکەوە و هاوکات لە خاکی نیشتمان سەر وەدەردەنێن و چرۆ و چووزەرە دەکەن و کە دێن بە حاسڵات بگەن، هەرەس دێنن و بە شۆرەکات دەگەن .
لە ڕاستیدا و بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەندێشە و هزری هاوچەرخ دیسانیش بە خێڵ و هۆزی دەدۆڕێنێ.
بەو شێوازە ڕۆمانی مژاوا لە ناخی خۆیدا بە هیوای سەرکەوتنی ئەو خەونەی لە هەزارەی ئەندێشەی مرۆڤی ئێمەدا لە کۆتاییی خۆیدا بەردەوام بە تراویلکە گەیشتووە و ئەو کەسانەی دیسانیش لە کۆتاییی شکانێکی تردا لە قووڵاییی مژێکدا ون دەبن، ڕەنگە لە نیشتیمانێکی مژاویدا دیسانیش ڕۆژێک گڕی هیوایەک لە قووڵاییی ئەم مژستانەوە بانگیان بکات ...
ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇
www.madyarpub.com
facebook.com/MadyarPub1
instagram.com/madyar.pub
instagram.com/titl.bibl.Pub
t.me/MadyarPub
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…من بیر لەو بەهارە ڕەنگینە دەکەمەوە
هات و تێپەڕی و
ئێمە نەمانتوانی
بۆن بە گوڵێکیەوە بڪەین!...
🔸مەلەکشا
@meleksha
خەم و زووخاوی ئەم عەشقە
لە کام مەیخانە ھەڵڕێژم؟
بەتەنیا ماوم و نامۆ
سکاڵای دڵ بە کێ بێژم؟
شکاوە جامی مەی یەکسەر
نەماون تاقمی یاران
دەری مەیخانە بەستراون
بڵاون کۆڕی مەیخاران
یەکێ یەخسیری گۆڕی تەنگ
یەکێ خەڵتانی خوێناوە
منیش رنجیری سەد حەڵقەم
لە دەست و گەردن ئاڵاوە
#جەلال_مەلەکشا
@maleksha
🔖 *خشتەکاریی کات و شوێنی بەڕێوەچوونی خولەکانی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی*
🔹وانەبێژ: مامۆستا #ناسر_ناسری
⚡️شوێنی بەڕێوەبردنی خول: گوندی
#حوسێناباد
❗️لە گوندەکانی نیزیکیشەوە(سەدراباد) دەتوانن لەو خولەدا بەشداری بکەن.
💎دەسپێکی خول: ڕێکەوتی #۱۵ی #بەفرانبار
🕣 کات: شەوانی #شەممە و #سێشەممە کاتژمێر ۸:۳۰ تا ۱۰
▪️ڕێگاکانی نێونووسی:
📞 09143651135
🔺@naser_naseri1987
📖ـــ————————ـــ📖
🔹وانەبێژ: مامۆستا #ئیدریس_ئاک
⚡️شوێنی بەڕێوەبردنی خول: ئاواییی #گردیقەبران
❗️لە گوندەکانی نیزیکیشەوە دەتوانن لەو خولەدا بەشداری بکەن.
💎دەستپێکی خول: ڕێکەوتی #22ی #بەفرانبار
🕣کات: شەوانی شەممە و سێشەممە کاتژمێر ۸:۳۰
تا ۱۰
▪️ڕێگاکانی نێونووسی:
📞 09148431303
🔺@edris_ak1
📚ـــ———————-ـــ📚
🔹وانەبێژ: مامۆستا #ھێمن_ئیسماعیلپوور
💎شوێنی بەرێوەبردنی خول: شاری #بۆکان، ناوەندی فەرھەنگی و فێرکاریی بەیان
🕔 دەستپێکی خول: ڕێکەوتی #۲۷ی #بەفرانبار
کات: ڕۆژانی #یەکشەممە و #پێنجشەممە، کاتژمێر ۵ تا ۶
◾️ڕێگاکانی پەیوەندی:
📞 09147111210
🔺@Hemin_ismailpur
🌅ـــ———————-ـــ🌅
بۆ پاڵپشتی و ئاگاداربوونەوە لە چالاکییەکانی، ناوەندی فەرھەنگی و فێرکاریی بەیان، ببنە ئەندام و ھاوڕێی ھەمیشەییی کاناڵ و ھاوڕێیانتان
بانگھێشتی کاناڵ بکەن.
🌄 لە بەیاندا خۆری زانست ھەڵ دێت!
🆔 @fzkbeyan
.
ئاگاداری!
وەشانخانەی ''خۆر'' ئاگاداری تەواوی وەرگێڕان و نووسەرانی بواری منداڵان و مێرمنداڵان دەکاتەوە کە بەم زووانە بە نیازە کۆمەڵە کتێبێکی بواری منداڵان و مێرمنداڵان لە چاپ بدات. ھەربۆیەش داوا لە تەواوی ئەو بەڕێزانە دەکەین ئەگەر کتێبێک یان وەرگێڕانێکی باشیان لەو بوارەدا ھەیە بۆمانی بنێرین تاکو دوای تاوتوێ کردن و پەسند کران گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ بکەین و کتێبەکانیان لە چاپ بدەین. لێرەدا واباشە ئاگادارتان بکەینەوە پێش ناردنی کتێبەکان ئەم مەرجانەی خوارەوە لەبەر چاو بگرن:
١ـ کتێبی وەرگێڕدراو دەبێ لە زمانی سەرەکییەوە وەرگێڕدرابێت.
٢ـ کتێبەکان بە شێوەی فایلی Word و بە فۆنتی یۆنیکۆرد بنێردرێن.
٣ـ ڕێنووسی ئەکادێمیای کوردی ڕەچاو کرابێت.
چاوەڕوانی ھاوکاریتانین.
ناردنی بەرهەمەكان بۆ وەشانخانەی ''خۆر'' لە ڕێگای:
ئیمەیل:
xor.publishing@gmail.com
بەشی منداڵانی ''خۆر''
childrenxor@gmail.com
واتسئەپ
تێلێگرام
👇👇👇👇
00989337629203
ئاگاداری
بەڕێوە ناچێت!
هاوشاریان، میوانان و هاوڕێیانی ئازیز؛
بەداخەوە ڕێوڕەسمی کۆڕیادی نەمر، مامۆستا جەلال مەلەکشا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 22ی سەرماوەز بەڕێوە ناچێت و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ناوی ئەنجومەنەکان:
ئەنجومەنی فەرهەنگیی هیوای زانست
ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەویی کورد
ئەنجومنی ژیاری ساحێب
ئەنجومەنی هاویارانی چرۆی ژیان
📚@asoyzhyanisaheb
🌸ناونووسیی فێرکاریی ڕاستەوخۆی زمانی کوردی تەنیا بۆ شاری شنۆ و دێهاتەکانی🌸
"گەر دەتهەوێ بە شێوەی ڕاست و ڕێکوپێک فێری نووسین و خوێندن بە زمانی خۆت بی هەروەها بڕوانامەی زمانەکەت وەربگری ئێستا کاتی ناونووسییە"
🔵ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا خولی ڕاستەوخۆ (حضوری)ی فێرکاریی ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتوو بۆ گەورەساڵان لەنێو شار و دێهاتەکانی شنۆ بەڕێوە دەبات.
🔴خولەکانی ئەمساڵ:
۱. ئەدەب و ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتووی زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی (شار و گوندەکانی شنۆ) شەوانە و ڕۆژانە
۲. ڕێنووس و فێرکاریی زاراوەی کورمانجی (لاتینی) ڕۆژانە تەنیا نێو شار
⚪️بۆ ناونووسی و زانیاریی زیاتر پەیوەندی بگرن بە:
هەژار شنۆیی تێلگرام
@HazharShnoyi
هەژار شنۆیی
09014191988
سارا خەنشا
09141668648
کەناڵی فێرگە
/channel/kurdish_in_levels
جەلال مەلەکشا و شێعری ڕزگاریPDF
نووسەر: حیسامەدین( هیوا) خاکپوور
پوختە
یەکێک لەو فیگۆرە کەمتر ناسراوانەی ئەدەبی هاوچەرخی کوردی کە زمانی پەخشان و شێعری خۆی لە خزمەت بەیانی ڕەنج و ڕەنجی بەیانی کوردستانیبوون و ڕزگاری نیشتمانیدا وەگەڕ خستووە "جەلال مەلەکشا"یە. جەلال مەلەکشا زۆربەی شێعرەکانی وەکوو هێزێکی نێشتمانی و هاوارێکی کوردستانی لە مەیدانی ململانێیی ئەو هێزانەدا کە وەک "جەردە" جەستەی نیشتمانیان هەلا هەلا کردووە، "جەردە دڵی شاری کرۆژی" هێناوەتە ئاڕاوە. بەڵام ئەم فیگۆرە نیشتمانییە وەکوو زۆر گەنجی سەربەمۆری تر کەمتر ئاوڕی شیکاریی زانستی لێدراوەتەوە. ئەم وتارە هەوڵ دەدات پاش پێناسەیەکی کورت لە ئەدەبیاتی ڕزگاریی، لەسەر ئەو تەوەرە بڕوات کە هۆکاری ڕووهێنانی جەلالی مەلەکشا بۆ ئەندێشەی کوردستانی بوون و ڕزگاری چییە؟ پاشان بە کەڵکوەرگرتن لە چەمکاندنی زانستی سیاسیی و مەسەلەی ناسنامە بە جەخت لەسەر شێعری "کوردستانم بۆ بێنەوە"، وەک مشتێک لە خەرمانێک، ئەو پرسیارە وەڵام دەدرێتەوە کە بۆچی جەلالی مەلەکشا لە زومرەی شاعیرانی ڕزگاریدا جومگەبەندی دەکرێت.
📚@asoyzhyanisaheb
زاری پەشۆکاو
"بۆ شاعیرێکی ماندوو کە شەوێ خەڵکی شار
ڕێگایان لێ ون کرد و لە نێو دێڕێکی شێعرەکانیا دۆزرایەوە ــ بۆ جەلال مەلەکشا"
تاریکی کاژێکی ڕەشە
لە سەر پەراسوەکانی شار و
شاعێر قارەمانێکی بەزیوه
کە ئەرخەوانیتر لە هەرچی شێعر
پەتپەتیەکانی زەمەن ئەژمێرێ.
شەقامێک پڕ لە تەنیایی
نووری کزی دارتیلەکان و
بنی قووڵی دێڕی کتێبێک.
ژەمەنێک پێش هەڵخستنی ئەم کاژە و
لە نێو ڕیخۆڵەکانی شار
لە لایێکەوە شێعرەکانی دەکران بە دەستەگوڵ و
لە بەرۆکی کچان ئەدران،
لە لایەکیترەوە نەواچیەکان
له درزێکی ڕۆحی یاخییەوە
نوتی هاوار و سروودی ڕزگارییان هەڵدەگۆزی و
لەولاتریشەوە
وشەکانی هەر پێش لە دایکبوون لە زنجیر دەکران.
شەوە و دانیشتوانی شار
وەک سوکنایی دوای ئەرکێکی چڕ
دەڵێی لە بنمێچی خەو لکاون،
شاعێر پێ لە سەر کاژی شەو
شەقام بۆ شەقام و مێژوو بۆ مێژوو
لە مشووری دۆزینەوەی ڕێگایەک
بۆ خەبەر کردنەوەی شار دایە
ئەو وەیلانی سوێسە نوورێکە کە ساڵەهایە
وەک بەری حەرامی یاسای خواوەندەکان
قەدەخەی لێ کراوە.
چیت مەرامە پێغەمبەرەکەی شاری شەوان بە نەئشەیی نووستوو؟
بە شوێن کام پلیکانەی غەریب دا وێڵی
لە شەوەی سەرەو ژووری گەلی کۆس کەوتوو؟
کام پەیمانی شکاو
ڕێگای تەمتوومانی ئەم خێڵخەوەی لێ ون کردی؟
تکایە ڕاوەستە!
ڕاوەستە و تەزێ دەرکە و سیگارێ هەڵکە و
روو لە دەماری خەسیاوی شار
سەیری بەرەنسکێی دار وزمەکانی سەر شەقام بکە،
ڕاوەستە و لە گەڵ فیکەی خەمینی بایەکی غەریو
گوێ لە کش و ماتی ماڵی ئەدیبەکان و
ڕەونەقی ماڵی لۆتیەکان بگرە.
تکایە ڕاوەستە حەللاجە
شەوشکێنەکەی دەم بای عوسیان!
چیت مەرامە؟
بۆ کوێ دەڕۆی؟
چما نازانی
ئێرە مەڵبەندی بایشک و پینەکی و
خامۆشی چراکانە هێشتا؟
چما نازانی ئێرە
دیوی خەو و فوو لە ئەستێرانە هێشتا؟
چما نازانی
ئەو خەڵکەی سەردەمانێ بەڵێنیان دابووی
منداڵەکانیان بە شێعری تۆ گۆش کەن
ئێستا بەیانیانیان
لە سەر تەرمی سەدان ئاواتی خنکاو دەس پێ دەکا و
ئێوارانی هێڵنجهاوەریان
لە نێو بازنەی بێهوودەیی تێپەڕ دەبێ.
ڕاوەستە!
ڕاوەستە و سەر هەڵبڕە و
چرکەساتێک دەرباز بە لەو دێڕانەی
کە ڕۆژگارێک وەک ئایەتێکی پیرۆز دەتهۆنیەوە و نیوەشەوان لە نەغمەی لایلایەی دایکێکدا
مژدەی ڕۆیشتنی مێردەزمە و
هاتنەوەی شۆڕەسواری چیاکانی ئەبەخشی،
تکایە ڕاوەستە!
ڕاوەستە و تەزێ دەرکە و سیگارێ هەڵکە و سەیر کە و گوێ بگرە و بزانە:
ئێستاش هەر وەک ئەوسا
نێو مێحراب و سەر کورسیەکان
پڕە لە ئایەتی قەڵەمشکێن و یاسای ئەوینکوژ،
ئێستاش هەر وەک ئەوسا
شاعێر مەلێکی لانەوازە
کە لەم چڵ بۆ ئەو چڵ و
لەم دێڕ بۆ ئەو دێڕ
نە هێزی فڕینی بۆ ماوە و نە مەجالی نیشتنەوە،
ڕاوەستە و بزانە
ئێستاش هەر وەک ئەوسا
شێعر و قەسیدە و غەزەڵ
سێ هەتیوی قەرەچۆڵ بڕاو و
شاعێر دارەسێوی سیس و
قەڵەم زاری پەشۆکاوە هێشتا.
#کاوە_مونتەزیری
/channel/meleksha
من بە ئاوی ساردی کانیاوەکانی کوردستان
دەستنوێژ ئەگرم
لەسەر جانمازی پەڕەی گوڵ
قامەتی نوێژم دەبەستم
لەسەر بەردەنوێژی کوێستان
لەسەر شەڵاڵەی بەرماڵی خوێنی شەهید
سوژدە دەبەم بۆ نیشتمان
بۆ ناوی بەرزی ئازادی
بۆ ئاوادانی نیشتمان،
بۆ پێغەمبەرانی تێکۆشان
بۆ کوردستان
🔹مامۆستا جەلال مەلەڪشا
@meleksha
بە ناوی خوا
بینەری ئەم فیلمە بن.
با پێکەوە دەست وە دەستی یەک دەین و گیانێک له مردن ڕزگار کەین.
ژمارە کارت:
5894631810874602 احمد کاکی
ژمارەی پەیوەندی: 09147253293
باشترین کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییه کوردیەکان لێرە ببینن☺️🌼
Читать полностью…🔴 ئاگاداری گرنگ سەبارەت بە ڕۆباتێک هاونێوی ڕۆباتی «چاوەدێر»،ی کوردستان تکنیک
⭐️ وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە بەشداران و بەکارهێنەرانی هێژا
« تکایە سەرنج بدە 👇»
📝
بەڕێزان و بەکارهێنەرانی هێژا
بەپێی ئەو ئاگادارکردنەوانەی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بە دەستمان گەیشتووە و خۆشمان پێ و شوێنی ئەو بابەتە کەوتووین ڕۆباتێکی تێلێگرامی هەو ناوی ڕۆباتی چاوەدێری کوردستان تەکنیک لە هیندێک کۆڕ کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
بەڕێزان، لەو بارەوە پێویستە ئاگادارتان بکەین لە مێژە کوردستان تەکنیک بە شێوازی جیا جیا کەوتووەتە ژێر گوشاری بانگەشەی نەشیاو و نابەجێ و پلاندرانە کە بە خۆشییەوە هەموو جارێک بە وریایی ئێوە دڵسۆزان هەوڵەکانیان پووچەڵکراوەتەوە.
ناحەزانی زمانی کوردی و کورد هەر کات کە زانییان ناتوانن کوردستان تەکنیک لەبەر چاوی دڵسۆزانی کورد ڕەش بکەن هەوڵێکی پووچەڵی دیکە دەدەنەوە، دوایین هەوڵیان ئەوەیە بە سازکردنی ڕۆباتی هەو ناوی ڕۆباتی چاوەدێر تا بە شێوازێکی نوێ هەوڵ بۆ بەرەو پێش بردنی پلانە نادیارەکانی خۆیان بدەن.
هەروەها پێویستە ئەوەش بڵێن ئەو ڕۆباتانە کە هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بە کورد و کوردستانەوە نییە لە لایەن هەندێک مرۆڤی نەفس نەزم و بێ بنەما لە ناو ڕۆباتێکی بۆتساز کە ئەویش هیچ جۆرە سەرچاوە و خاوەن داری دیار نییە ساز دەکرێن و بە ناوی خۆیانەوە کە وەک بەرنامە نووسی ڕۆبات پێناسە دەکەن بۆ پلانە نادیارەکانیان دەخزێنەوە ناو کۆڕ و بەکارهێنەرانی تلیگڕامەوە هەر بۆیە داواکارین پێش کەڵک وەرگرتن لەو جۆرە ڕۆباتانە کە لە پێناو بەرژەوەندی تاک و هەروەها خزمەتی ڕاستەوخۆ بۆ بەرەو پێش بردنی پلانەکانی خاوەنی سەرەکی ڕۆباتی « بۆتساز» هەنگاو دەنێن.
داواکارین و تکایە پێش کەڵک وەرگرتن لەو جۆرە ڕۆباتانە لە سەرچاوە و خاوەنەکەی دڵنیا بن.
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…من پیشمَرگم
من شعلهوار در خرمنشب زبانه میکشم
من گرم و آتشین به انجماد فصلسرد میوزم
من مهربان گلهای خونم را بر گیسوان کودکان گرسنه مینشانم
من تلخ تلخ تلخ
چونان خیزابه نفرت از دهانهی زخم ماسور سر میزنم
فواره میزنم
من پیشمرگم
تو مرا میشناسی
تو مرا میشناسی
من عصارهی خشم رنجبران جهانام
من از ثلالهی ستارههای سرخ کهکشان خلقام
من پیشمرگم
قلبم برای تو میتپد
ای دورترین انسان رنجدیدهی زمین
قلبم برای تو میتپد
کردستان
این سرزمینخون و حماسه
اینک قلبخونین ایران است
که آزادی را پر جوش و پر توان فریاد میکشد
من پیشمرگم
و تفنگام از پیشانیآسمان خواهد گذشت
و دنیا را پر از ولوله خواهد کرد
قلبم برای تو میتپد
ای دورترین انسان رنجدیدهی زمین
قلبم برای تو میتپد
و شعر بزرگ آزادی را
با خونخویش برای تو میسرایم
من پیشمرگم
و رگبار تفنگم را
با دستهای سرخ لنین مشق میکنم.
#جلال_ملکشاه
/channel/meleksha
من ھەرگیز شێعر بۆ پادشا و بۆ سوڵتان و
بۆ سەرۆک و ڕابەر ناڵێم
من ھەرگیز شێعر لە بەرۆکی پیاوکوژ نادەم
شێعر ناکەم بە گۆچانی گەدایی و
سەر بە دەرگای ھیچ گەورە ماڵێکا ناکەم
بەڵام بۆ گوڵ،
بۆ پەپوولە و
بۆ ئەستێرە
تا بتوانم ئەچریکێنم
شەھید گوڵە
شەھید ئەستێرەی ئاسمانی نیشتمانە
شەھید پەپوولەی ڕەنگینی باڵی
باغی گەلە و ...
ڕۆحی ھەڵۆی بەرزە فڕی
شاخەکانی کوردستانە .
ئەی پەپوولەی
ئەوینداری –
- شیلەی گوڵزاری سەربەستی
ئەی ئەستێرەی ئاسمانی تەمتوومانی وڵاتەکەم
ئەی نەو گوڵی باغی ئاوات
ناوت ئەکەم بە ملوانکە
بۆ گەردنی کام شاخ بەرزە
ناوت ئەکەم بە تووی ئومید ..
بۆ نێو دڵی چەوساوەکان
ئەی پڵنگی کۆڵنەدەری " سەقز لوو "
ئەی شەھید سەعید .
تۆ نەمردوی .....
ھا ..
زایەڵەی تفەنگەکەت
ھەر شاخ بە شاخ دەچێت و ھەر نابڕێتەوە .
وشە وشەی ناوە پیرۆزەکەت دەڵێی
کەوە مووروی ملوانکەیەکی زیڕینە و
لە گەردنی چیای شاھۆ، پیرەمەگرون، قەندیل و ئاگری ئاڵاوە
خوێنت چۆمێکی بەخوڕە....
لە دەماری یەک بە یەکی پیشمەرگەکانا دەجمێت ..
کوڕی ڕەشی کوردستانی گەورە و مەزن
تۆ، تووی شۆڕشت بۆ گەیشتن بە ئاواتی مێژینەی کوردان چاندووە
ئەو تفەنگە بەزیوانەی
لە ھەوراز بۆ نشێو دەچن
ئەو لووتکانەی
سەریان بەرە و بنارەکان شۆڕ کردووە
قەت نازانن
ئەم دایکە نەزۆک نییە
ئەم ئاسمانە
بەبێ ھەڵۆ قەت ھەڵ ناکا
بووی بەتانەو کەوتیتە سەر گلێنەی چاویان
بووی بە دڕک و ڕۆچویتە ناو دڵ و دەروون و ھەناویان
ھەموو چوون و
نیشتمانیان بەجێ ھێشت و
لە ژێر تیشکی چل چرای نێو مەیخانەکانی لەندەن و بۆن و پاریس و ئۆپساڵا
کوردایەتی ڕشایەوە
بەڵام تۆ توند باوەشت کرد بەم دایکە خەمبارەدا و ..
وەک مەولانا عەنبەر خاتوونی دڵبەرت جێنەھێشتو
وەک دێوانە
لە ناو گڕی عەشقی شەمدا توایتەوە
دارەبەنی عەشقێکی پاک نەبێ
چلۆن
سیامەندێ ئەچێ بە گژ کوێستانێکا ؟
ئەی خەزاڵێ نەبێ،
چلۆن کاکە لاسێ
بۆ ھێنانی گوڵی مەبەست
ھەڵدەزنی بە ھەڵاڵانی سەر کەشا.
تۆ لە خاکی دڵی شەیدای ئەویندارانی کوردستان،
تۆ لەتۆرمەی کەڵە پیاوانی ئوستوورە و
تۆ لە خوناوی سپێدە و
تۆ لە زنجیرەی قەقنەس و
تۆ لە سرتەی باڵی پەپوولە خۆڵقابووی .
چون دڵیان ھات
چرای دڵی تۆ خامۆش کەن
چون دڵیان ھات
ڕۆحی پەپوولە بکووژن و
خوناو لە گوڵ بسڕنەوە
چون دڵیان ھات
مەولانا لە عەنبەر خاتوون دوور خەنەوە .
ئەیانزانی،
پەریخانی کوردستانی بە تۆ نەبێ،
لە قەڵاچەی دێوی داگیرکەری
بەدخوو ڕزگار نابێ
🔹جەلال مەلەڪشا
@meleksha
من جەننەتی چاوی تۆ
به بەهەشتی خوا ناگۆڕمەوه
ڕۆحی یاخیم دەستەمۆ که
با چەواشەی هەڵدێر نەبم
تۆ تەوەرەی جەغزی ژینی
من هەر به دەوری عیشقی تۆدا
دەخولێمەوه
🔹مامۆستا مەلەکشا
@meleksha