🔸مامۆستا جەلال گەورەترین و خاوەن ئەزموونترین شاعیری ئێستای کوردستان یاری دێرینی هێمن و هەژار و پەشێو، سواره و مارف ئاغایی، هەردی و بێکەس و گەوره شاعیرانی دیکه. بە ڕێزەوە { ئاڵوگۆڕمان نییە } @tiropik
دوێنێ شەوێ
ڪوێستان ئێوت
لەم ڕۆژانا،
ڕێوی ڕاوە
دیسان بۆ کۆشم دێنەوە
پۆل،پۆل پەڵەنگ
تفەنگێڪی باڵا بەرزےگڕهاوێژیش وتی منیش
لەم ڕۆژانا
سترانێ دەخوێنمەوە
گشت ڪوردستان پڕ ڪا
لە دەنگ
مەلەکشا
@meleksha
🔹دوایین نامە
🔸لاپەڕەی 115
دوایین نامەم
پەڵە هەورێڪی دڵتەنگە
بە ئاخی دڵ ئاخنراوە!
وشەڪانی
دڵۆپ
دڵۆپ
بە خوێن، بە ئەسرین، نووسراوە!
ڪاتێ نامە هەورینەڪەم دەڪەیتەوە
ئاگات لێ بێ
سینگ و بەرۆڪت تەڕ نەبێ
هەندێ وشەم
تینوون، تامەزرون، بەدفەڕن!
چمڪی داوێنەکەت هەڵڪە
نەڪا وشەی خوێن سووری ڪا
ئاخر پۆلیس، ماوەیەڪە
بۆ قاتڵی من دەگەڕن!
🔸زیندانی وەرمێ ساڵی 71ی هەتاوی
🔹مامۆستا جەلال مەلەڪشا
@meleksha
بە کووچەی چارەنووسا
ڕادەبوورێ من لەخەودام و بەدی
ناکەم
کوا ئیتر هەمیسان بێتەوە
و بەم کووچەدا من دامەنی
بگرم
🔸 مەلەکشا
@meleksha
Server: Unknown
Port: 3443
Secret: FgMBAgABAAH8AwOG4kw63Q%3D%3D
@ProxyMTProto
دیکلەمەی شیعری "هەتا لووتکە چەندی ماوە؟"
شاعیر و خوێنەر: مامۆستا #جەلال_مەلەکشا
/channel/meleksha
"29"ی ڕەشەمە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستا جەلال مەلەکشا پیرۆزە
[چریکەی شۆڕش و بەرخۆدان...]
هەر چەند بەجەستە لێمان دووری
ئەمما نزیکی وەکوو هەناسە..
لە بەر دەرکەی هەڵبەستەکانتا ڕاوەستاوین و چاومان پڕە لە پرمەی گریان
بارانێکی لێڵ ئەبارێ...!
@meleksha
🟧 پێڕستێک لە کاناڵە کوردییەکان
بۆ ئەندامبوون
لەسەر ناوەکـان
کرتە بکەن 👇
🟩 زانـسـت بـە کـوردی 🧠
🟩 زیندووبوونەوە | فیلم 🍿
🟩 هێمن و هەژار موکریانی✍️
🟩 دیوانی مامۆستا هێمن 📒
🟩 پڕۆکسی بەهێزی کوردی 🚀
🟩مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی🎶
🟩کاناڵی وشەی کوردەواری✏️
🟩ڕستەی جوان و وتەی بەنرخ💬
🟩 مەکۆی ئەدەبی کوردی 📖
🟩 فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی ✏
🟩 خۆزگە و خۆزگەداران❣
🟩 ژنانی پێشەنگ 👸
🟩بـەخـتـیـار عـەلـی 📕
🟩 شـێـعـر و وشـە 🖍
🟩کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان🎼
🟩 دێرینەی شێعری کوردی 🖋
🟩 هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا ✍
🟩 خەرمانی وشەی کوردی📖
🟩 ژیلا حسەینی و مارف ئاغایی📙
🟩 بەرهەمەکانی ماریا کەریمیان ✍
🟩 تەرلان و چاوگەشەکان 🧒
🟩 کـوردگـراف | هونەر و گرافیک ♥️
بۆ ئەندامبوون 👆
لــەســەر نــاوەکــان
کرتە (Click) بکەن
🟧 پێڕستێک لە کاناڵە کوردییەکان
بۆ ئەندامبوون
لەسەر ناوەکـان
کرتە بکەن 👇
🟩 کـوردگـراف | هونەر و گرافیک ♥️
🟩 زانـسـت بـە کـوردی 🧠
🟩 زیندووبوونەوە | فیلم 🍿
🟩 هێمن و هەژار موکریانی✍️
🟩 دیوانی مامۆستا هێمن 📒
🟩 پڕۆکسی بەهێزی کوردی 🚀
🟩مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی🎶
🟩کاناڵی وشەی کوردەواری✏️
🟩ڕستەی جوان و وتەی بەنرخ💬
🟩 مەکۆی ئەدەبی کوردی 📖
🟩 فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی ✏
🟩 خۆزگە و خۆزگەداران❣
🟩 ژنانی پێشەنگ 👸
🟩بـەخـتـیـار عـەلـی 📕
🟩 شـێـعـر و وشـە 🖍
🟩کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان🎼
🟩 دێرینەی شێعری کوردی 🖋
🟩 هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا ✍
🟩 خەرمانی وشەی کوردی📖
🟩 ژیلا حسەینی و مارف ئاغایی📙
🟩 بەرهەمەکانی ماریا کەریمیان ✍
🟩 تەرلان و چاوگەشەکان 🧒
بۆ ئەندامبوون 👆
لــەســەر نــاوەکــان
کرتە (Click) بکەن
🔴 ئایا حەز ئەکەن ئاڵای کوردستان بە لیستی ئیمۆجیەکان زیاد بکرێ؟
🔹 ئەگەر هاوڕای پوتەیشێنی خوارەوە واژۆ بکە.👇
https://chng.it/8zsRM4L4yy
راز و رمز عشق
رنج بی حد از جفای روزگار آموختم
گریه از دلتنگی ابر بهار آموختم
راز و رمز عشق بر دار کوی دلبران
با هزاران خون دل منصوروار آموختم
تا گل عشقش شکفت و غنچه زد در باغ دل،
نغمەهای عاشقانە از هزار آموختم
گاه رهپوی شب گیسو، گهی خورشید رو
این سفر از گردش لیل و نهار آموختم
شاهباز دل چو در زنجیر عشق افتاد زار
از کمند زلف او رسم شکار آموختم
با جفای دلبران ناآشنا بودم، ولی...
این هم از آن دلبر ناسازگار آموختم
گاه مهر و گاه قهر و گاه راز و گاه ناز
از نگاهش نکتههای بیشمار آموختم
من اگر تلخام، اگر شیرین، خدا را عیب
کاین دو شیوه از سرشت آن نگار آموختم
از دل بشکسته کی خیزد سرود و نغمهای
این غزل از شوخچشمیهای یار آموختم
#جلال_ملکشا
سال 1365
@meleksha
@meleksha
دیکلەمە؛ شوکرۆڵڵا بابان
🟧 پێڕستێک لە کاناڵە کوردییەکان
بۆ ئەندامبوون
لەسەر ناوەکـان
کرتە بکەن 👇
🟩 بەرهەمەکانی ماریا کەریمیان ✍
🟩 تەرلان و چاوگەشەکان 🧒
🟩 کـوردگـراف | هونەر و گرافیک ♥️
🟩 زانـسـت بـە کـوردی 🧠
🟩 زیندووبوونەوە | فیلم 🍿
🟩 هێمن و هەژار موکریانی✍️
🟩 دیوانی مامۆستا هێمن 📒
🟩 پڕۆکسی بەهێزی کوردی 🚀
🟩مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی🎶
🟩کاناڵی وشەی کوردەواری✏️
🟩ڕستەی جوان و وتەی بەنرخ💬
🟩 مەکۆی ئەدەبی کوردی 📖
🟩 فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی ✏
🟩 خۆزگە و خۆزگەداران❣
🟩 ژنانی پێشەنگ 👸
🟩بـەخـتـیـار عـەلـی 📕
🟩 شـێـعـر و وشـە 🖍
🟩کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان🎼
🟩 دێرینەی شێعری کوردی 🖋
🟩 هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا ✍
🟩 خەرمانی وشەی کوردی📖
🟩 ژیلا حسەینی و مارف ئاغایی📙
بۆ ئەندامبوون 👆
لــەســەر نــاوەکــان
کرتە (Click) بکەن
🔹بۆ ئیعدامی
لە گۆڕەپانی شارێڪا
جەللادەڪان داریان هەڵخست
جاڕیان ڪێشا
ئەوەی ویستیان...
بە تەشییە کۆنەکەی خۆیان
بۆ خەڵڪیان ڕست
وتیان: تاوانی ئێعدامی
گەچڵاندنی خهوی شاره
سزای ئهوهش له قانوونی ئهساسیدا
بۆ چاوترسێن خهڵکی, داره!
وتیان: تاوانی ئێعدامی
ورووژانی بورکانه دامرەکاوهکان
بۆ تهکان بوومهلهرزه و ئاژاوهیه
هێنانهوهی دهنگی کوێستان
بۆ شڵهژانی ئاسایشی ئهم وڵاته ڕازاوهیه
نیوهشهو بوو…
له قاوشی زیندانێکا
ئێعدامییه تاوانبارهکه
بیری له کازیوه ئهکرد
له ژوورێکی پڕ خهیاڵی شاری خهما
ژنێ بیرهوهرییهکانی
دهنک دهنک
وهک ملوانک,
بۆ گهردهنی کۆرپه هێشتا نههاتووهکهی پێوه ئهکرد!
له گۆڕهپانی سامناکا
سەگ و پۆلیس ئەیانلووراند
له ژووری دادگای شارا
کاربهدهستان بۆ ئێعدامی
خهڵاتیی مهرگیان ئهدووراند.
کاتژمێره فێگرتووهکهی
کاکهی تاوانباریش بهلهز
شهوی ئهشکان
هاتن, هاتن…
قازی, پۆلیس و میرغهزهب هاتن
وتیان: هانێ! ئهوه پێنووس
وهسییهتنامهکهت بنووسه
وتی: دهبێ سڵاو بنێرم بۆ کوێستان
وتیان: نابێ…
ئهویش له وهسییهتنامهدا
تفهنگهکهی دا به سبەی!
دارهکهیان له خهو ههڵسان
وهنهوزی گۆڕهپان شکا,
له ژووری چۆڵ
تکێ فرمێسک بەسەر گۆنای ژنی ژانگرتوودا تکا!
ئاڵقهی تهناف زریکاندی
تاوانبار چوو بهرهو ئاسمان
ههورهکانی کوێستان جمان
ژنی ژانگرتوو قیژاندی
کۆرپهی سبهی هاته جیهان
🔹مامۆستا مەلەکشا
@meleksha
خوا ئەزانێ
من حەز ناکەم
وەک عەشقیا
سەرگەردان بم
لەم کۆێستانە!
ڕێگەم بدەن بێمەخوارێ
هیچم ناوێ لەم جیهانە
جگە نەختێک
سەربەستے و
بستێ خاک و
ئاڵایەک و
ڕەشماڵێکی قەرەجانە!
🔸مەلەکشا
@meleksha
بەفری وەرزی خەم
دۆڵی دڵمی كردووه جێگەی ڕنووی ماتەم
ون بووه سیمای زەمانی لاوەتیم
تهنیا، تاپۆیەک ماوه...
تاپۆیەكی نێو مژێكی خۆڵەمێشیی خەم!
🔸مەلەکشا
@meleksha
ﻟﻘﯽ ﺷﮑﺎﻭﯼ گوڵێکم ﮐﺮﺩە قەڵەﻡ
بە ﺧﻮێناوﯼ ﺑﻮﻟﺒﻮلێکی ﮐﻮﮊﺭﺍﻭ
ﻧﻮﻭﺳﯿﻢ :
ﺋﺎﺳﻤﺎﻥ قەڵەمڕەﻭﯼ ﺑﺎڵندەیە!
ﻧﻮﻭﺳﯿﻢ:
ئەوین ﯾﺎﺳﺎﯼ بێ خەﻭﺷﯽ ﺩڵدﺍﺭە
گوڵ ﻭ ﺋﺎﺳﻤﺎﻥ ﻭ ﺋﺎﺯﺍﺩﯼ
ﻗﺎﻧﻮﻭﻧﯽ ﺧﻮﺍﯼ ئەﻭیندارە...
"جەلال مەلەکشا"
@meleksha
شەڕ نەیهێشتووە،
بە لاوی دڵداری بکەین؛
ڕەنگە لە سەردەمی پیری
لە پیرێژنێکی جیرانمان
ماچێکی حەرام بڕفێنین
#مارف_ئاغایی
بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.
دەستم بگرە و ڕزگارم ڪە
بوومەتە هەیکەلی ئازار
خودی دەردم
ڕەنجم
داخم
برینێکی پڕ لە ئێشم
زیندان بۆتە
مۆتەکەیەک سواری ڕۆحم بووگە
و ئیتر دانابەزێ
#مامۆستامەلەکشا
بەشێ لە شێعری
نازانم چۆن زیندوو ماوم
@meleksha
فەلەڪ گورگە و دەخوا لێمان پەیاپەی
ببەستین کۆڕێ، بێدەنگی هەتا کەی
وەرە با گوێ فەڵەڪ کەڕ ڪەین بە بەزمی
تەقەی ماچ و زڕەی جام و نەوای نەی
🔹مامۆستا مەلەڪشا
@meleksha
🌸سڵاو و ڕێز ئەندامان و بەشداربووانی کۆڕ و کاناڵی دێرینە شێعری کوردی.
بە هۆی کراوەبوونی یەکێک لە بەشەکانی ڕوبات کە پێویست بوو لە لایان ئێمە بەڕێوبەرانەوە قفڵ کرابایە، ڕوبات دوای بەڕۆژبوونەوەی لە کۆڕەکان هاوڕێیانمانی سڕیوەتەوە.
بەڕێزان ڕوبات بەپێی داخوازی ئێمە ڕێک خراوە و دیارە ئەو کێشەیە بێ هیچ ئەنقەستێک ڕووی داوە، ئێمە بەردەوامین لە بەکاربردنی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک و هیوادارین کاربەدەستانی ئەو بەرهەمە بەنرخە بەزوویی چارەسەریی ئەو کێشەیە بکەن.
بەستەری کۆڕ دادەنێین خۆشەویستان وەک جاران بەمەبەستی پاڵپشتی لە دێرینە بەرهەم و شێعری کوردی و زمانی کوردی بۆ ڕازاندنەوەی کۆڕ تەشریف بێننەوە و هاوڕێیانیشتان ئاگادار بکەنەوە.
بەسپاسەوە.
کۆڕ:
/channel/derinashearikurdi
کاناڵ:
/channel/trupkirezgari
کتێبی "جەلال مەلەکشا؛ شاعیری شەو و تفەنگ و نیشتمان"
نوێترین بەرهەمی عەبدولخاڵق یەعقووبی بڵاو کرایەوە
زۆر پیرۆزە❤️
@meleksha
✅ زمان، ناسنامەتە
تۆ کە بە زمانی خۆت نەنووسی و نەدوێی، هیچ پێناسەیەکت نییە.
🔸 هاووڵاتییانی خۆشەویست!
بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمان و وێژەی کوردی و هەروەها بۆ ئەوەی ئێوەی ئازیز بە ئاسوودەیی بتوانن بە زمانی پاراوی کوردی بخوێنن و بنووسن، خولێکی ڕێنووسی کوردیمان بە شێوەی ئانلاین بۆ پێک هێناون؛ بۆیە ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانەکەیانن، بە زووترین کات بۆ نێونووسی و زانیاری زیاتر، لەسەر تێلێگڕام پەیوەندی بەو ئایدییە بگرن.
🔺 @shlir_kurd
🆔 @fzkbeyan
♦️ھەڵسووکەوتی جوان شیاوی ھەموو کوردێکە.
♦️وڵامدانەوەی پرسیارەکان،ڕێزگرتنە لە ماندووبوون و تێکۆشانی وانەبێژ.
♦️چەتی دوور لە وانە ڕێگەپێدراو نییە.
بەستەری بەشداربوون
👇👇👇👇👇👇👇👇
/channel/Vaneykurdi1
گیانەکەم!
لەمێژە نامەم بۆت نووسیوە
هەزاران دڵۆپەفرمێسڪی فیراقی تێدایە!
لەمێژە ئەم نامە
تامەزرۆی سەفەرە
چەمەڕای تەتەرە
بەڵام هەر ئەسیری نێو دووتۆی دیوانە شێعرێکی شەیدایە!
ڪۆتری نامەبەر....!
ئاخ زامی سەر دڵم ڪولاوە
هەزاران ڪۆتری نامەبەر
ڪەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاوچی و
هەر هیچیان نەماوە!
گیانەڪەم!
هەرچەند لێت نزیڪم
بەڵام ئەو "بستۆڪەی ڪە ناوی سنوورە!"
وەڪ شوورەی قەڵای دێو
بووە بە لەمپەری دڵداران
سەگانی یانیگر بۆسەیان داناوە
نێو دڵ و نێو گیرفان بۆن دەڪەن
زەوین و ئاسمان بۆن دەڪەن
بۆنی عەشق ببیستن، هار دەبن
خۆ ئێمەش عەشیرەی عاشقان
نامەش گەر بنووسین
وشەکان هەموو هەر لە عەشقن
بەڵام هەر سەرئەنجام
ئەم نامە خەمبارە دەنێرم
بهێڵە با وەرزی بێدەنگی تەواو بێ
خەوی ئەم بنارە بشێوێ
هەڵۆڪان بەرەو شاخ بێنەوە!
نامەڪە دەسپێرمە هەڵویەڪ بۆ لای تۆ بهێنێ!
دەخیلە نەهێڵی
هەواڵی هاتنی هەڵۆی شاخ
بگاتە گوێچڪەی قەل
با شاخیش هەمیسان
دڵی هەڵنەقرچێ!
گیانەڪەم
شەقام و مەیخانەی ئەم غەریبستانەم
پڕ کردووە لە ناوت
هەموویان دەزانن
هەر چەندە ڪوڕی شاخ
پڵینگی لێرەوار
وەڪ بەوری پێدەشتم
بەڵام من لێرەدا دڵتەنگم
ئەم قەڵای هەولێرە و عەشقێکی ئاوین ڕایگرتووم
ئەگەرنا تا ئێستا
حەژمەتی فەراق و غەریبی دەیڪوشتم
🔸 جەلال مەلەڪشا
@meleksha
لە دەشتێکا وەک دڵی من
گەردەلوولە،
گەردەلوولە
مژە،
تەمە،
تۆزە، بایە!
هەر ئەڕۆم و
خەمێک بەقەد بارستانی کوێستانێکم لە دڵدایە!
لەگەرووما
بولبولێکی بریندارە
وشەی خوێن و
وشەی زام و
وشەی ئەوین
ئەچریکێنێ!
لەناو زامی سینگی شەقار شەقار بووما
هەورە تریشقەی ئاسمانێکی بێ سنوورە
لەژێر ڕەهێڵەی بارانی قوڕقوشمدا،
ئەشریخێنێ
با هەر گوللە
با هەر چەقۆ
هەڵمە بەرن بۆ ناو خوێنم
من دڵ ئەکەم بە پاتەختی خۆشەویستی
گیانم دەکەم بە گزنگ و دڕک و داڵی ڕێگەی ئەوین ئەسووتێنم!
چیا ئەکەم بە گۆرانی
لە سەر لووتکەی قامێکەوە ڕادەوەستم
پڕ بەگەروو هاوار ئەکەم
بەگوێ دنیا ئەخوێنمەوە
ناوی جوانی خۆشەویستم.
🔸جەلال مەلەکشا
@meleksha
کوردستان کێ بوو دوعای لێ کردی
کوردستان کێ بوو وەهای لێ کردی
کوردستان کێ بوو بەم دەردەی بردی
کوردستان بۆچ وا بەش بەش و وردی
دەک دەستڕێژا بێ ئەو دەستە پیسە
واژۆی دابەش بوون تۆی خستە کیسە
کوردە خۆ ئەڵێن تۆ ئێجگار مەردی
کوردە لام وابوو تۆ زۆر نەبەردی
کوردە بۆ بەرچنگ دوژمن وەک بەردی
کوردە بۆ لە ئاست وڵاتا سەردی
ئەمە بوو باسی ناو و نیشانت
سەربەرزی مێژوو جۆش فەرمانت
گەلان هەموویان ئازا و سەربەستن
گەلان لە سایەی ئیستقلال مەستن
گەلان هەرکامە ئاڵایەک بەدەستن
گەلان ئافریقاش وا وەکوو پەستن
هەر تۆی کوردەگیان بەشبەشکراوی
لەم چەن وڵاتە تۆ بەشخوراوی
پێت بڵێم چی بوو باعیس ئەم دەردە
پێت بڵێم بۆچ وا دوژمن بە گەردە
پێت بڵێم بۆچ کورد هەناسەسەردە
پێت بڵێم لەناو ئەو تاکە فەردە
چەن کەس خۆفرۆش بەناوی ئایین
تۆی کردە چێو دەم چەن سەگی بێ دین
@meleksha
بە ئەندازەے هەزار عیسای ناسری لە خاچ دراوم
یەهووداکان لەو دیو پەرچینی ماچەوە
بە ساکاری ڕۆحی ماندووم گاڵتە ئەکەن
ئەے خوا گەورە و بچووکەکانے سەردەمی ویژدان تۆپیو
هەتا لووتکە چەندے ماوە؟
🔸مەلەکشا
@meleksha
🌝 ئاگاداریی لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان بە بۆنەی چالاکیی ٢ی ڕەشەمە بۆ منداڵانی کوردستان
ڕۆڵەکەم خوێندن بخوێنە، مەکتەبە دەرمانی کورد
تێگەیشتن مەرهەمە، بۆ زامی بێسامانی کورد.
م. قانع
بوون، هزر، تێگەیشتن و هەستی مرۆڤ گرێدراوی زمانە و زمانی دایک ڕۆڵێکی یەکجار گرنگ و کاریگەری لەسەر پاراستنی شوناسی نەتەوەییدا هەیە.
زمانی دایک کۆڵەکەیەکە کە زۆربەی مرۆڤەکان هەر لە یەکەمین هەناسەکانی ژیانیان، کەسایەتیی خۆیان لەسەر ئەو بنەمایه دائەنێن. زمانی دایک بنەمای شوناسی تاک و کۆمەڵگەیە. کەواتە ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە بۆ پاراستن و مانەوەی زمانی خۆی تێ بکۆشێت و هەروەها بۆ فێربوون و خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی خۆی هەوڵ بدات.
ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە، هەر بەم بۆنەوە و بۆ ڕێزگرتن لە زمانی دایک و زمانی نەتەوەییمان، لە لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان چالاکییەکمان ڕێک خستووە وداوا لە منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان دەکەین بە تۆمارکردنی ڤیدیۆی خۆیان بەپێی ئەو ڕێنوێنییانەی خوارەوە بەشداری ئەم چالاکییە بن.
ڕێنوێنیی چۆنیەتیی چالاکییە بەم شێوەیە:
ـ شیعرێک یان دەقێک یان نووسرەوەیەکی بواری منداڵان بە زمانی دایکی خودی ئەو منداڵە کە لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، بە هەر شێوەزار و لکەزارێکی کوردی بێت.
ـ وتنەوەی سرودی بواری منداڵان، تایبەت بە زمانی دایک و زمانی نەتەوەیی.
ـ ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان بان ٩ ساڵە و تواناییی نووسینیان هەیە، هەست و زانیاریی خۆیان لەسەر زمانی دایک و هەروەها زمانی نەتەوەییی خۆیان بنووسن و پاشان بیخوێننەوە (هاوشێوەی ئینشای قوتابخانەکان)
ـ وتووێژێکی نێوان دوو یان چەند منداڵ بە زمانی دایکی خۆیان لەسەر کورد، کوردستان و بەتایبەت زمانی کوردی بەگوێرەی توانا، بە هەر شێوەزار و لکەزارێکی کوردی بێت (بە شێوەی دیالۆگی).
ـ ڤیدیۆکان زیاتر لە ٤ خولەک نەبن.
ـ ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان بنێرن بۆ ئەو ناونیشانە تێلێگرامییانەی کە لە خوارەوە دانراون.
@afragrami
@Faridrajin93
@swesne
@jale_2700
ناوەندی نووسەرانی کوردستان
لێژنەی منداڵان
🥰 /channel/mindalanikurdistan
من زۆر لە غەریبی دەترسم
بانگم کە!
با ئەوین بکەم بە سەنگەرم...
🔸جەلال مەلەکشا
@meleksha
هۆ کیژۆڵە قژ سەوزەکەی دارستانی هەست و شێعرم
چۆن بێمەوه؟
ئەم گێژاوە دەمخنکێنێ
لەم لێمشتە سامناکە چۆن بپەڕمەوە؟
گەر بتەوێ
دڵت ئەکەی بە پردێک و
نەک هەر لافاو
شەپۆلی گشت زەریاکانیش لەغاو ئەکەی
کە هاتیەوە
عارەقەی نێو چاوانت بە قژوکەزی ئەسڕمەوە!
هۆ کیژۆڵە قژ سەوزەکەی دارستانی هەست و شێعرم
چۆن بێمەوە؟!
لە نێوانی من و تۆدا
شمشێرێکە و
خوێنی هەزار ئەوینداری لێ دەچۆڕێ
شمشێر کوڵە و ئەوین تێژە
بە بڵێسەی ئاگری دڵ
ئەم شمشێرە بتوێنەوە
ئەوینداری ڕاستەقینە
لە بەرانبەر هیچ کۆسپێکا
دڵ ناگۆڕێ
هۆ کیژۆڵە قژ سەوزەکەی دارستانی هەست و شێعرم
چۆن بێمەوە
تا چاو بڕکات
هەر بڵێسە و کڵپەی ئاگر
بەرەو ئاسمان هەڵئەچێت و
دووکەڵ دنیای داپۆشیوە
دڵم نەماوە حەجمێنی
ئاگر بە ئاو دائەمرکێ
دەبێ لە کوورەی ئەوینا
ببی بە ئاو
بەرەو ئاسمان هەڵکێشیت و
وەک هەور بەسەر
چەڕە دووری ئەم گڕکانەدا، داباریت و
سینگە سووتاوەکەی من و
زەوینی خوا بخەمڵێنی
هۆ کیژۆڵە قژ سەوزەکەی دارستانی هەست و شێعرم
چۆن بێمەوه؟
ئا لەم شەوە کش و مات و گورگەناوە، چەواشەم و نازانم
چۆن بتبینمەوە؟
گەر ئەتەوێ
لەگەڵ منا ئاوێتە بیت و هەر بژیت
گیانت بکە بە گزینگ و
سامانی شەو بسووتێنە!
بۆ ئەم ساماڵە تاریکە،
ببە بە ڕۆڵەی تاقانە
ئەگەر تیری هەوری چڵکنیش پێکاتی
ئەوسا ئیتر،
دێیتەوە بۆ باوەش من و
سینگم ئەکەی بە
هێلانە!
🔸جەلال مەلەکشا
@meleksha