🔸مامۆستا جەلال گەورەترین و خاوەن ئەزموونترین شاعیری ئێستای کوردستان یاری دێرینی هێمن و هەژار و پەشێو، سواره و مارف ئاغایی، هەردی و بێکەس و گەوره شاعیرانی دیکه. بە ڕێزەوە { ئاڵوگۆڕمان نییە } @tiropik
ڕەشەبا
کۆچی بە عەشیرەی
پەپوولە کردووە!
🔸مەلەڪشا
@meleksha
⚫️🥀 گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خودایە.
🤍تۆ ئەوینمی!
"هەر بە چاوی دڵ دەڕوانمە دیمەنی ئەوینەکەت"
ڕۆڵە نازەنینەکەم!
💔داخ و پەژارە و خەم دەست لە گەردنی دڵ ناکاتەوە.
بیستنی هەواڵی کۆچی ناوادەی کیژە جوانەکەی برای دڵسۆز و ئازیزمان،
"کاک بەختیار"
@baxtiyartalavi1354
دڵمانی تاساند و چرکەکانمانی پڕ لە ماتەم و حەسرەت کرد.
ئەندامانی کۆڕەکانی هۆنراوە و گۆرانیی کوردی کۆڕی دێرینە شێعرو کاناڵەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا، دێرینە شێعری کوردی، هۆنراوە و گۆرانیی چەم و چیا ژیلا حوسێنی و ، بەگشتی هەموو ئەو ئازیزانەی دوور و نزیک کاک بەختیار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەناسن، لەو کارەساتە دڵتەزێنە ئاگادار دەکەینەوە و وێڕای ئاواتی سڵامەتی و تەمەنی درێژ بۆ ئێوە ئازیزان هەروەها کاک بەختیار و بنەماڵەی خۆشەویستیان، ٭پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک بەختیار و خێزانی و کەسوکاریان دەکەین و لە خودای گەورە و دلۆڤان دەپاڕێینەوە ئۆقرە و هێمنی بە دڵە پڕ ژانەکەیان بدات و ماڵە نوێیەکەی گوڵە جوانەکەمان، چڵە هەنارەکەی نیشتمان، نوقمی ڕەحمەت و بەزەیی خودای گەورە و دلۆڤان بێت و گوڵزاری بەهەشت جێگای بێ ... ٭
▪️لە لایان دەستەی بەڕێوبەرایەتیی:
کۆڕ و کاناڵەکانی
مامۆستا جەلال مەلەکشا
دێرینە شێعری کوردی
هۆنراوە و پەخشانی چەم و چیا
هۆنراوە و گۆرانیی کوردی
@meleksha
مامە کوردۆ
یەک نەفەر بوو!
بەڵام ڕەنجبەری چوار ئاغا
وەکوو چوار کەس
تەنیا یەک لە ئاغاکانی
سەد و هەشتا و یەکجاران
لە سێدارەی هەڵکێشابوو
ئەوەندە جاریان کوشتبوو!
عەرزم کردی بێفریادڕەس؛
بە ئەمری خوا ئەجەل هات
و تەنگی لە ئاغا هەڵچنی؛
ئاغا مرد و مامە کوردۆ
کردی بە شایی و شایلۆغان!
ئەوسا وتی گەلی دۆست و برادەران
ئێستا وەرن تەماشاکەن
لە دیوانی عەداڵەتی خوداوەندی
چی لێدەکەن!
کە ئاغا لە دیوانی بەرزی خودا
ئەهاتە خوار
بەڵگەی بەرائەتی پێ بوو
پێئەکەنی و ڕایەشەکاند
بەرەو باخی ئیرەم ئەچوو!
جەلال مەلەکشا
@meleksha
⭕️ هۆنراوەی نەمر
مامۆستا جەلال مەلەکشا
خاتوون سێوە کامیل
شار
/channel/zagrosDaily
💥#سنە _10 خەرمانان
گوندی مەلەكشان
سێیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی شاعیری ناوداری كورد #جەلال مەلەكشا
/channel/zagrosDaily
پرسە
"بۆکۆچی شاعیری کورد
ماموستا جەلال مەلەکشا"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەژنی ئەم خەمە نازانم
لەکفنی کام وشە بگرم
چاوەکانتم لێ ون نەکا
کەژاوەی ژانی ئەم کۆچە
لەکام رەش دەوار داگرم
کە شینگێڕی تۆم بۆ نەکا
هەنگە ژاڵی ئازارەکان
پوورەیان بەستۆ لەسەرت
هەناسەی ساردی گەڵاکان
هەنگاوی پێ شل نەکردی
لەخەزەڵوەری سەفەرت
تاسەی بریاکانت لە پاڵ
کام لاپاڵی کامەرانی و
کام ئاسۆگی چاوەڕوانی
کام پێدەشتی شادمانی
دا بنێژم
پەیکەرەی رەنج وتەنیایی
ئێوارە خەمینەکانیش
لە بێ تۆیی دڵتەنگ دەبن
پەژارە قەتیسەکانیش
لە سینەم دا بێدەنگ دەبن
ئێستاسێبەری تەرمەکەت
لەسەرشانی داوەڵەکان
لەشەقامی
جەفاسالاری شارەکان
بەبەر دەمی
دماری ویژدان تۆپیوی
دەمامکەکان
کایە دەکا
خۆشی نەدیوەکەی
درێژایی ژیان
هەڤاڵە نامرادەکەی
رێگای زریان
ئەمڕۆ لەسەفەری دووری هەڵوەدایی
گەڕایەوە بۆنێو باوەشی نیشتمان
ئارام بگرە
لەدەس شەقژنی برک وژان
بحەسێوە
لەوپەڕی پردی بوون ومان
نەدیویش بی
ناوت هەردەمێنێ هەرمان
-------------------------------------------------
ئومێد حەیدەری موکری
تاران - پاییزی ۹۹
/channel/omidhmokri
#هۆنراوەی_کاروان بەدەنگە کزەکەی مامۆستای نیشتمانی #جەلال_مەلەکشا
ڕۆحی پاک و بەرزت شاد بێت دڵدارەکەی کوردستان.🖤🖤🖤🖤
@meleksha🥀
/channel/smayil_aghay_chavgali
باخەوانی دارەپیرە
منی تینووی ئاوی ڕەزی شێعرستانت
بادەی موژدەی ژیانەوەی پیرە دارم بۆ هێناوی
گەشانەوەی، چرۆی بیر و هەڵکردنی شنەی شعوور
پیرە دارێک، ژوانگە و لانکەی فکری سەوزی دڵدارانە
ڕاژانی با، سەمای گەڵا و هەوای دەمی دارەپیرە
بەستەی وشە دیلەکانی تۆیە، سترانی دەشت و کێوانم
بە خامەی دڵ بە خوێنی خاک و ڕیشەوە
زڕەی چڕانی زنجیر و ڕۆحی ڕەهای هەڵوێستی تۆ تۆمار دەکەن
لە تەوێڵی بەرد و سینگی سووری هەردا
بەرزەلانی سەرپەلانی داری شێعرت، سەوزی ڕازی ژیان بووە
پڕ لە فێرگەی مەلی شەیدای وشەکانتە
هەڵۆی هاوار، چەکی خامە و وانەی فڕین،
شەوی خەوی نیشتمانیان شەق کردووە
ئێستا تەور، لە تاوی شەرمی دەستی خۆی
توانای نییە، لە هەیبەتی بووژانەوەی پیرەداری تۆ بڕوانێ
چریکەی ناو قەفەسکەی کەوی شێعرت
ژەنگی زەنگی ڕەوتی چەوتی کاروانی زوو زڕاندەوە
دەبێ بەڕۆژ بکرێنەوە، بازگەکانی ڕەوت و ڕوانین
وا دەبینم خێڵێ پواز، بە ڕووزەردی
بۆ سڕینی پەڵەی شەرمێ
گشت سەرگەرمی وانەی سەوزی پەشیمانین
ئێستا هەموو گوڵاڵانی پەلکە شۆڕ و خانمەداری باخانی شار
بە شەونمی چاوی گریاوی شێعری تۆ
قژەکانی ئەندێشەیان ڕەنگساژ ئەکەن
ئەی باخەوانی شێعرستان!
هەستە بسکی خەزانکاری سنەی ئەوین بهۆنەوە
ئەمڕۆ پۆل پۆل کچە ڕۆز و ژنە یاسی شەقامانت
دەستە گوڵی باخچەی ئازادی شێعری تۆ
ئەدەن لە لای لێوی قژی پەرێشانیان
هەتا گوڵاوی بزەیان بڕژێتە سەر دەمی جێ ژوان
هاوڕێی شێعر و ڕازی ئەوین!
هاتووم عەتری مزگێنییەک لە سەر بووکی مەزارەکەت بپرژێنم
هاتووم بڵێم: جەلال هەستە،
قوفڵی لێوی شەقام شکا
لە سەر باڵای جوانییەکانی نیشتمانت
هەرچەند خونچەی گوڵمان وەرین
بەڵام داڵی زاڵی سەرپۆش، فڕین!
#ڕەحیم_لوقمانی
@meleksha
توانیم شەرافەتمەندانە بژیم و بە ویژدانێکی ئاسوودەوە بمرم!
@meleksha
🔸دوا ڕۆژانی سەدەی بیست
ئێمە خێڵی چەواشەی نێو مێژووی دڵی خۆمانین و
چاومان تا سەر کڵاوەی لووتمان هەتەر ناڪا
هێشتا بیرمان ڪرچ و ڪاڵە!
هێشتا خەنجەر
ئەندێشەمان سەر ئەبڕێت و
هێشتا تفەنگ،
فەرهەنگێکە تاڵ و تووڕە
بە سەر ژیانمانا زاڵە!
تفەنگ نەبێ لاڵ و کوێرین
لە هەوراز و لە نشێودا
تفەنگ گۆچانی دەستمانە!
بە زمانی تفەنگ دەدوێین
لە جاسووسەی تفەنگەوە
چاومان بۆ دنیا ئەڕوانێ
تەنیا تفەنگ، تفەنگ، تفەنگ مەبەستمانە!
لە بەرانبەر دوژمن مەردین
پۆڵاین، بەردین!
سەرمان لە حاستی گەردووندا دانانەوێ
هەمبەر، قەندیل و هەڵگوردین!
لە هەڵمەتا، شێرین، پەڵەنگین، نەبەردین!
بەڵام ڕێگا باش ناناسین، زوو ئەخڵەتین!
سەدات کەڕەت
نەوت و خوێن لە شاری کەرکووک ئاوێتە بوو
سنە سووتا
دیاربەکر، لە ئاگری داخا هەڵگیرسا
گردی سەیوانی سلێمانی خەڵتان خوێن بوو
هەزار قازی
لە چوارچرای مەهابادا
لە دار درا...
بەڵام هیچمان بە هیچ نەبوو!
کاتێ هەستاین
کاتێ ویستمان دەنگ هەڵبڕین
زەخم و زووخی مێژینەمان
بە گوێی جیهانا دەربڕین
هەموو بە یەک ڕێگا بڕۆین
تفەنگ بۆمان بوو بە مەبەست!
ئامانج دزرا و ڕێگا ون بوو...
هەرکە سازی خۆی گرتەدەست!
یەکێ چوو بۆ باوەش دوژمن
توورەکەی جاشی کردە سەر
لەم لایشەوە
بۆ چۆن مردن، گیان بەخت کردن
بێگانە بوو بە ڕاوێژکەر!
تەماشا کەن
تەماشای دەور و بەرتان کەن
هەر قۆناخێ پێداویستی خۆی گەرەکە!
ئێستا، بیر و مێشک و ئەندێشە پێویستە
بەجێی تفەنگ
بەچاوی خۆمان بڕوانین
بە هێزی مێشک و ئەندێشە
بارودۆخی ژین بگۆڕین
تەماشا کەن
دوا ڕۆژانی سەدەی بیستە!
🔸مامۆستا جەلال مەلەکشا
@meleksha
لە نوتفەی قابیلین!
تاوانی ئادەم و
فریوی شەیتان و
شەهوەتی حەوامان لە کۆڵە
دەعبایەڪ دەروونم دەڪۆڵێ
دەنگی پێی دەبیسم
خرتە خرت خەریڪە
مێشڪــــ دەجوێ دڵ دەخوات..
🔹شەرەفی شێعر؛ جەلال مەلەڪشا
@meleksha
شوشە عەترەڪـەم .....💔😔
#لەبارەی_خواوە_بۆتان_ئەدوێم
#مەجلیس_زیکر
سڵاو و ڕێز بەڕێزان و بەشداربووانی کۆڕی ناوەندی کولتووریی کورد
وێڕای بەخێراتن و سپاس بۆ بەشداریتان لەو کۆڕەدا. ڕایدەگەیێنین کە سبەینێ شەوێ کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات و 8:30 خولەک بە کاتی ئورووپا وتووێژێکی هاوبەشمان دەبی لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەبردن و درووستکردنی ناوەرۆکی کۆڕ .
بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەشداریی ئێوەی ئازیز کە بە شێوەی دەربڕینی بیروڕا و وڵام و پرسیار دەبێ، دەبێتە هەنگاوی دەستپێکی کوڕی ناوەندی کولتووریی کورد.
ئەگەر پرسیارێکیشتان هەیە یان کاتی داندراو گونجاو نییە بیفەرموون لەخزمەتتانداین بۆ وڵام و جێگۆڕکێی کاتەکەی.
لەگەڵ ڕێز و سپاس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🪩 تیشک کاناڵ، هەوڵی ناساندنی کولتووری کوردە.
یارمەتیدەرمان بن لەو ڕێگایەدا.
🆔 @TishkKanal
وەتەن چاوی لێمانە....🥀
ئەندامان و نیشتمان دۆستانی بەڕێز🌱
🔶دوای پەیوەندی گرتن لەگەڵ دۆستانمان لە ئەنجومەنی چیای مەریوان بڕیارماندا تیمێک لە ئەندامان بۆ یارمەتیان بنێرین
دۆستانێک کە دێن تکایە پێمان ڕابگەیەنن 🙏🏻💚
‼️بە زوویی کاتی و شێوازی چوونمان ڕادەگەیەنین
🌱خۆشم دەوێ وڵاتەکەم🌱
________________
@srushti_sharakam_bokan
📣ئاگاداری گرینگ و بەپەلە
هاووڵاتییانی هێژا و بەڕێز و نیشتمانپەروەر!
🔹هەروەک ئاگادارن ماوەی چەند ڕۆژێکە دارستانە جوانەکانی مەریوان کە سەرگوڵی سروشتی کوردەوارین لە ئاورێکی دەستکردی نەیارانەدا دەسووتێ کە دوای کووژاندنەوەی سەرەتایی دیسان سەری هەڵداوەتەوە.
بەداخەوا ئێستا لە دەورووبەری گوند و دێهاتەکانی: #دەرەوەران_کیکن_نەچێ_هەنجیران_مڕانە_بایەوە_کۆلیت گڕی ئاگرەکە تەشقی ئاسمان دادەگرێ و ئەندامانی دڵسۆزی سەوزی چیا و کەسانی خۆبەخشی نیشتماندۆست وا نزیک دوو شەو و ڕۆژە نەخوتوون و خەریکی بەربەرەکانی لەگەڵ گڕی ئاورەکەن.
❗️ئەو بەڕێزانە ماندوو و تینوو و برسین و پێویستیان بە پشوویە.
💚ئەوڕۆ ڕۆژی قۆڵهەڵماڵین بۆ بەرگری لە نیشتمانە و هەر کەس هەر چی لە توانایدایە نابێ بڵێ نا (تکایە).
تکایە، تکایە، دیسان تکایە ڕێگە مەدەن ئەوڕۆ بۆمان ببیێتە حەزێکی لەدەست چوو.
بۆ یارمەتی و ئاریکاری خۆتان بگەیەننە #باوەڕەشی
ژمارەی پێوەندی و گرێدەر بۆ بەڕێوەبەری
09187765338
14ی گەلاوێژ
.
.
وەرە له ناو باخچەی دڵما
بچريكێنه
به بێ قام و حەيران
دەمرم!
مەلەکشا
@maleksha
دەڕۆم
ئەگەر لەو پێناوەدا
گیانیشم بەخت کەم
هەر دەڕۆم
خوێنم ئەکەم بە ئاڵا و گیانم ئەکەم بە دروشم و دەڕۆم
گڕێڪ لەو کڵپه تیشڪە دەهێنمەوە و خەرمانی ئەم
شەوەزەنگەی پێ دەسووتێنم
🔸جەلال مەلەڪشا
@meleksha
/channel/chyrokymnalan
سڵاو و ڕێز
لە پێناو پەروەردەی مناڵان و ئاشنابوونیان بە زمانی کوردی و چیرۆکی بەسوود ، وە هەروەها هاوکاری دایک و باوک لە شەواندا کەچیرۆک بۆ منداڵەکانیان بخوێننەوە
کاناڵی چیرۆکی منداڵان
پەیامی کاک ئەمین گەردیگلانی بۆ ساڵیادی نەمر جەلال مەلەکشا
@meleksha
https://www.instagram.com/p/CzHZVeMI9q8/?igshid=NTc4MTIwNjQ2YQ==
Читать полностью…پێشکەش بە ڕووحی پاکی مامۆستا
بە شێعرم وت بە چۆکا بێ و نەزەرکا
هەتا گەورەم لە ئەم کۆچە حەزەر کا
نیە مردن ئەوەندە هێز و قووەی
کە شێعری تۆ لە مەیدانێ بەدەر کا
ئەوینی نیشتمانێکت لە دڵ گرت
دەمێنێ تا بە یادی تۆ وە سەر کا
لە دڵتا حەسرەت و ئاخت هەزاران
لە سەرتا ئاخۆ کەی کاوە سەفەر کا
مەڕۆ گەورەم خەلایق دڵ پڕ ئێشن
وشەی کێ بێ و لەسینگیان ئاهێ دەرکا
هەتا لووتکە ئەگەرچی زۆری ماوە
مەگەر پێشەنگێ وەک تۆ بێ و هونەر کا
گوڵی بۆن خۆشی نێو باخی ئەدیبان
مەڕۆ با شێعر ئەوەندەی تر سەمەر کا
بەیادی ئەو شەوەی سابڵاخم ئێستەش
وتت شاعیر دەبێ شێعری خەتەر کا
خەفەت وەک مۆتە دڵ دەگوشێ لە دوی تۆ
نیە چاری دەبێ شین و چەمەر کا
لە شینی مەرگی هەستی شاعیری کورد
مەکەن لۆمەی "مەزن" گەر قور وەسەر کا
مەزن
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی
سێهەمین ساڵوەگەری کۆچیدوایی ئەو مرۆڤەیە کە هەموو تەمەنی لەگەڵ خەڵکدا ژیا و لە بۆ خەڵک ژیا!
مامۆستا #جەلال_مەلەکشا یاد و ناوت بەرزە و لە دڵماندا تا هەتا هەتایە زیندووی.
نەک پێشوو....
بەڵکوو هەموو داهاتووەکان
تاسەی دووریت دەبێتە خەیاڵ گەورەم
سبەینی ساڵوەگەری کۆچی غەریبانەتە مامۆستاکەم
نا ڕەش بۆ دنیا ناڕوانم
چاوم لە بلۆقی مەچەکە و
شوێن کەڵبەی کەلەبچە
تەوێڵی
پڕ چینت شوێن هێڵی گاسنی زەمانە
شاهێدی زیندوویە،
دنیا لە مێژە ڕەشە و شەوەزەنگ
چۆن شێت نەبم و نەچم بە گژ کوێستانەکاندا؟!
عاشقی ژین لە سەر بستی خاکی ڕزگارکرا بووی
ئاواتەکەت نەهاتە دیی داخەکەم...
زۆر لە غەریبی دەترسای و غەریبانە نێژرای!!!
ڕازەکەی دوێنی شەوی دایە
هاتێکی تێدا نەبوو
چوونێکی غەریبانە
لە سەر بستی خاکێکی داگیر،
پاڵەوانی چیرۆکەکان
وەها بوو کە مرد
دڵسۆزەکەت کوانێ لە پڕ بزریکێنێ بۆ کۆچی ناوادەت؟
ئیتر کەس ناوێرێ
لە سەر ڕێگای خەیاڵت
چاودێڕ دانێ
هیچ بەکرەشۆڤارێکیش چاوی پێتەوە نییە...
هەناسەی خاک حەپەساوە
وەرزی ساردی سیاساڵە
بەر هەتاو گیراوە
هیچ گوڵێ ناپشکۆی...
لە بیرت بێ
تۆ تەوەرەی جەغزی ژینی
من هەر بە دەوری عیشقی تۆدا دەخولێمەوە.
ئااااخ گەورەم چۆن بەراییت دا چاوەکانت وا ببینێ من بە تەنیایی.....
⚫️⚫️⚫️⚫️
@meleksha
پەنجەرەکان
وەک دوو پەنجەرەی بەرامبەر يەک بووين
غافڵ له دەور و سووڕی فەڵەک بووين
هەموو ڕۆژ سڵاو، پرسيار، پێكەنين
قەرار و وادەی ژوانێكی شيرين
عومری عەشق كورته چەغار سەد چەغار
وەک شەوی پووشپەڕ، ڕۆژی بەفرانبار
ئێستا دڵی من خەسته و شكاوە
لەو دوو پەنجەره، يەكيان بەستراوە
نه خەتای ڕۆژ و نه مانگ جادووی كرد
نەعلەت له سەفەر، ئاخر چی نەکرد
وەرگێڕ: جەلال مەلەکشا
ـــــــــــــــــــــــ
دریچهها
ما چون دو دریچه، رو به روی هم
آگاه ز هر بگو مگوی هم
هر روز سلام و پرسش و خنده
هر روز قرار روز آینده
عمر آیینهی بهشت، اما ... آه
بیش از شب و روز تیر و دی کوتاه
اکنون دل من شکسته و خسته ست
زیرا یکی از دریچهها بسته ست
نه مهر فسون، نه ماه جادو کرد
نفرین به سفر، که هر چه کرد او کرد
#مهدی_اخوان_ثالث
@meleksha
/channel/avindaripartok?livestream
Читать полностью… داوای یارمەتی بەپەلە
بۆ ئاگاداری شارۆمەندانی مەریوان و دێهاتەکانی دەور و بەر ڕایدەگەیەنین، ئاگری دارستانەکانی ئاوایی " بالک " و دارستانەکانی نێوان گوندەکانی " کەڵەوێنجە و نشکاش " و دارستانەکانی "قامیشڵه" سەرەڕای ئەوەی کە دەیان کەس له ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و خەڵکی خۆبەخش، خەریکی بەرگرییەکی قارەمانانەن، بەڵام بەهۆی هەڵکردنی با، ئاگرەکە تەشەنەی سەندوە و بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار ئەڕوات بۆیە ئەو ئازیزانەی خەریک ئاگر کوژاندنەوەن داوای یارمەتی بەپەلەیان هەیە.
هەرکەس ئەتوانێ یارمەتی دەر بێت سەرەڕای بەرچاوگرتنی خاڵه خۆپارێزییەکان، خێرا خۆتان بگەیەننە مەیدانی باوەڕەشی.
ژمارەی پێوەندی کومیتەی بەرگری لە قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا: 09187765338
درخواست کمک فوری
بە اطلاع عموم شهروندان شهر مریوان و روستاهای اطراف میرساند، آتشسوزی جنگلهای روستای " بالک " و جنگلهای مابین روستاهای " نشکاش و کەڵەوێنجە " و جنگلهای روستای "قامیشڵه" علیرغم حضور چندین تیم از اعضای انجمن سبز چیا و نیروهای داوطلب، به علت وزش باد به سرعت در حال پیشروی بوده و اگر فورا اطفا نشود، خطرناک شده و به سایر روستاها سرایت میکند. به همین علت اعضای حاضر در منطقه درخواست کمک فوری دارند.
لذا از عموم داوطلبان درخواست میشود ضمن رعایت اصول خود مراقبتی فورا خود را به میدان باوەڕەشی برسانند.
شمارە همراە کمیتە مقابلە با بحران انجمن سبز چیا: 09187765338
@chya_ngo
دڵە خەم کەم بخۆ دنیا هەتا سەر هەر وەها نابێ
دەمی شادی دەبینێ و دەرد و ئێشی بێ دەوا نابێ
؟؟؟
سڵاو ئازیزان.
کەس نێوی نووسەری گەر دەزانێ یاکوو تەواوی ئەو شێعرەی لایە تکایە بۆم دانێ سپاسی دەکەم🙏🙏
@tiropik
هانی موجتەهدی
من کە سووتاوی فیراقم
شێعر
🔸جەلال مەلەکشا
@meleksha
بـەپـەلـە
هەر ئێستا ئاگری دارستانەکانی ئاواییەکانی "نەچێ، دەرەوەران و هەنجیران" هەڵگیرساوەتەو و ڕۆڵە ماندوونەناسەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا خەریکی بەرگرین.
داواکارین لە هاوڕێیان و ئەویندارنی نیشتمان بە هانای ڕۆڵەکانی چیاوە بێن و لە مەیدانی باوەڕەشی یەکبگرن.
@chya_ngo
بـەپـەلـە
هاوشاریان و هاونیشتمانیانی ئازیز!
وەک ئاگاداران مەریوان چەنڕۆژە لە ئاگرێکی جەهەنمیدایە و دوای کونتڕۆڵ کردنیان دیسان سەریان هەڵداوەتەوە، هەر ئێستا لە دەورووبەری ئاواییەکانی "دەرەوەران، کیکن، نەچێ، هەنجیران، مڕانە، بایەوە وکۆڵیت" دارستانەکانمان بەداخەوە خەریکن ئەسووتێن. ئەندامانی چیا و خۆبەخشان 48 کاتژمێرە نەخەوتوون و لەبەرەی ئاگردان، ماندوون، تینوون، برسین خەویاندێ، پێویستیان بە یارمەتی و بەهاناچوونی هەموانەوە هەیە.
ڕۆژ ڕۆژی هیمەتە. هەرکەس ئەتوانێ یارمەتی بدات گوناحە یارمەتی دەر نەبێت با ئەم ڕۆژانە نەبێتە حەسرەت بۆمان. بۆ بە هاناوە چوون سەردانی باوەڕەشی بکەن.
۱٤ی گەلاوێژی ۲۷۲۳
@chya_ngo