❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران
ئەی وەتەن گەر ژین هەبێت حەقە کەتۆ ژینی منی
نامەوێ سەیری گوڵستان تۆکە پەرژینی منی
ئاورم بۆ هێزی دوژمن چوونکە تۆ تینی منی
قیبلە کەم ئیمانەکەم پەیمانەکەم دینی منی..
#مامۆستا_نوری
🆔@goshkhani1
💫 کاناڵی گۆشخانی 💫
ئەگەر نووسین بە زمانی دایک دواکەوتوویی و تەعەسوب بێ، خەڵکی ژاپۆن و بەریتانیا و ئەمریکا و فەڕەنسا و ئاڵمان و ئیسپانیا و پورتوگال و ڕووسیا و هۆلەند و نۆروێژ و دەنماڕک و... دواکەوتوو و موتەعەسیبن، تەنیا تۆی کورد پێشکەوتوو و ڕوونبیر و ئاگای، کە زمانی خۆت فڕێ دەدەی و بە کاری ناهێنی، یا بە سەقەتی بە کاری دێنی.
#با_سەقەتنووس_نەبین
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
ماڵ بۆ فرۆشتن لە گۆشخانی
#جاڕنامەی_فرۆش
📍لە سەر ڕێگای ئەسڵی ناو ئاوایی
📌300متر باخچە🪴 ماڵ 🏡 حەوشه
🏕
📌140 میتر ماڵ
📌40 میتر حەوشە چۆڵ
📌سێ خەوە ، بە تواوی کابینت ، گەنجە
ئاو ✅برق✅ گاز✅
📞بۆ پێوەندی زیاتر بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن.👇👇
09183757659
کاک تالب ڕەحیمی
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
"ئەو وەختەی نیشتمان
گوێ لە دارستانە
غەدر لێکراوەکان ناگرێ،
ئیتر داروبەرد بیر
لە حاشاکردن ئەکەنەوە.
ئەو وەختەی نیشتمان
چاوی خۆی لە ئاست
ئەو هەموو لاشەی غەدرە ئەنووقێنێ،
ئازارەکان بیر لە بەهارێکی سوور ئەکەنەوە.
ئەو وەختەی نیشتمان
چاو لە دزەکان ئەپۆشێ،
دزەکان بیر لە دزینی خودی نیشتمان خۆی ئەکەنەوە!"
#شێرکۆ_بێکەس
میامەران 📍
🆔@gushkhani1
🌾 کاناڵ گۆشخانی 🌾
تکایە لەو ڕاپرسیەدا بەشداری بکەن و بە کاک #سرووش_خدمەتگوزار ڕای بدەن🙏🙏
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە
دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە کاکە #عابێد_عەبدی (عابی کا حەمەڕەحیم )کۆچی ئەبەدی کرد و ڕووی کردە هەواری قیامەت!
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.
لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.
ڕۆحیان شاد
ئامین🙏
1403/5/20
🆔 @goshkhani1
⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️
⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە
دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە خاتوو #نەجیبە_لۆتفی خێزانی کاک حەبیبەڵا خەلاقی، کۆچی ئەبەدی کرد و ڕووی کردە هەواری قیامەت!
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.
لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.
ڕۆحیان شاد
1403/05/18
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1
⚫️کاناڵی گۆشخانی⚫️
بەڵگە فیلمی دارستانی شیعر کە لە بەرهەمهێنانی تۆڕی میدیایی رووداوە، تایبەتە بە ژیانی هۆزانڤانی بەنێوبانگی کورد شێرکۆ بێکەس
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانێ⏳
#بەیانیت_باش
#عومەر_ڕەسووڵی
شیعر: #خاڵە_قازی
ـــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
وەک مانگ بە
فێر بە ئەو کاتانەش کە کامڵ نیت
بدرەوشێیتەوە..!🌕
✈️ @goshkhani1
🌹 گۆشخانی 🌹
هـــــاوڕێـــیــەکـــــەم تۆ کەسێکی له دونیا
بەڵام دونیایەکی له دڵی مندا …..
زۆر کەس هەن خۆشیان ئەوێیت
به ڵام کەسیان به شێوەی من نا .
وێنەی : کاک ڕادین میری ، ئەهورا ڕەسووڵی
📸هەوراز مەحموودی
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
منداڵان بەرلەوەی فێری خۆشەویستی نیشتیمان بن
دەبێت فێری خۆشەویستی ژیان ببن،
دەبێت فێربن پەپولەیان خۆش بوێت،
حەزیان لە دەنگی بولبول بێت،
نیشتیمان لە کۆمەڵێک شتی بچووک دروست بووە،
مرۆڤ گەر ئەو شتە بچووکانەی خۆش نەوێت
نیشتیمانیشی خۆش ناوێت!
🔗 بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی "غەزەڵنووس و باغەکانی خەیاڵ"
✈️ @goshkhani1
🌼 گۆشخانی 🌼
ئەمڕۆ پەنجی پۆشپەڕ ساڵڕۆژی هەتیو بوونی گۆرانی کوردی، مامۆستای گەورەی کوردستان ، مامۆستا حەسەن زیرەکە ، دڵمان خۆشە بە دەنگی ، هەتا مردن ،
یادی بەرز و پیرۆز 🖤
#حەسەن_زیرەک
ـــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
قەد نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو
#نەمر_کەریم_کابان
ــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
زەوین بۆ فرۆشتن!!
✅ لە سەر ڕێگای نێوان نسڵ و گۆشخانی
✅لە لاسامان ڕوبەڕووی ماڵ زاهێر تاهێربەگ و ئەمین ڕەشیدی
✅میتراژ 1000 میتر
بۆ ڕێکەوتن لە سەر نڕخ و چۆنیەتی مامەڵەکە لە گەڵ ئەم ژمارە پێوەندی بگرن.👇👇
کاکە عەبدۆڵڵا ئەحمەدی
+989188755346
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ئاگاداری ئاگاداری
دە نەفەر کرێکار بۆ زەیتوون چنین لە گیلوان
جێگای ئیسراحەت و خەو ، خواردن
بۆ زانیاری زیاتر بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن
+989127047725 مۆختار عەزیزی
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
#بای_بەیان
مامۆستا #حەسەن_دەرزی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ژین :
ژینی پێش تۆم لە یاد نییە.
پێش ناسینت من نەبوون بووم.
لەگەڵ تۆدا
زمانم گرت
چاوم پشکووت
سەر پێ کەوتم دارە داره ...
چۆن باوەڕ کەم بەوەی دەڵێ
لە دایک بوون هەر یەک جارە؟!
✍ : مامۆستا #عەبدوڵڵا_پەشێو
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
#سپاس_نامە
*سپاس و پێزانین بۆ دەربڕینی هاوخهمیتان لەم کۆسته گەورەدا
له لایەن خۆمانۆ زۆر سپاسی ههموو ئهو خزمو دۆست و ئازیزانهمان دهکهین که لەم خەم و ماتەمە گەورا شەریک و هاوخهممان بوون ، ئهو بهرێزانهی که لە سهر زیارەت و دواتر رۆژانی پرسهکهمان چە لە گۆشخانی و چە لە مەریوان به سهردانی ماڵمان ئهرکیان کێشاو ماندوو بوون پێمانهوه.
*بهو بهسهر کردنهو بهشداری کردنتان له خهموو ئازارهکانمانتان کهم کردەوه و سهبووریتان بهخشی به ناخی پر خهمی ئێمه*
هاوکات سوپاس بۆ ئهو بهرێزانهش که به تهلهفون و پهیام و نامه هاوخهمی خۆیان دهربڕیوه.
هیوادارین ناخۆشی نهکهفێته ناخی هیچ کهسێکتانهوه
دیسان سپاس بۆ ههموو لایەکتان
لە لەیەن بنهماڵه و کەس وکاری خوالێخۆشبوو خاتوو #نەجیبه_لۆتفی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
وێنەی خوالێخۆشبوو خاتوو #نەجیبە_لۆتفی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
لە قوتابخانە بە دەرەجەی بەرز و دەرەجەی نزم عیزەتی نەفسمانیان کوشت!
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
نیشانەی پیری
هۆنراوی: مامۆستا #محەمەد_عەزیز
نیشانەی پیری دیاری دا لە ڕووم
سەراپا وێنەی بەفر سپی بووم
ئەستوونی باڵام لەنگە و چەمیوە
کاسەی تەمەنم هاتووتە نیوە
سەرنج چەند ئەدەم نابینم تۆزقاڵ
ڕێ هەڵە ئەکەم هەر وەکوو مناڵ
سەیرە بە پیری تازە پێ ئەگرم
دارەدارەم دێ و دەستی ڕێ ئەگرم
پەشمە ئامانجم زیندەچاڵ کراو
ڕەنجم پێوانەی پایەماڵ کراو
خەرمانی ژیری شەن و کەو ئەکەم
بەئاگا نایەم تاسەی خەو ئەکەم
داخم ئەو خەمە ئەنجامی تەمەن
هەندێ بێهودە کێشانەی ئەکەن
نازانن ڕەوتی قۆناغی پیری
پڕە لە وانە و ئەزموونی ژیری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎥کورتە فیلمێک لە یەکێک لە بەساڵاچوانی گوند #میرزا_عەودڵا_مەحموودی
لەش ساغی و عاقیبەت خێری لە خوای گەورە بۆ ئاواتەخوازین
ـــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#جاڕنامەی_فرۆش
ماڵ لە گەڕەکی #لاسامان
110 متر
✅ دوو نەپش
✅ حەوشە
✅ گاراژ
( لە سەر کۆڵانی ئەسڵی 6 متری)
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر مامەڵە ، لە گەڵ ئەو ژمارە
پەیوەندی بگرن 👇
09192586877
بەختیار ڕەحیمی
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
📌قابل توجه دوست داران کتاب و کتابخوانی📚
جلسات هفتگی نقد و بررسی آثار نویسندگان بزرگ جهان
( ادبیات کردستان، ایران و جهان )
⏰پنج شنبه ها ساعت ۱۰ تا ۱۱/۳۰
در کتابخانه عمومی شهر سروآباد برگزار میشود📖
از شما عزیزان اهل کتاب دعوت می شود به جمع ما به پیوندید🌱👇
لینک گروه👇
/channel/+IF6PdK5CaWJlZmU0
#پانزدهمین_روز_مهر لە چاپ درا
کتێبی (پانزدهمین روز مهر) بە نووسەری خاتوو #فرووزان_ئەلیاسی ،کچێکی لاو خەڵکی ئاوایی بێساران لە چاپ درا.
بۆ وەرگرتنی ئەم کتێبە سردانە ئەم ناو و نیشانەی خوارەو لە شاری سنە بکەن🙏👇
سنە/ شەقامی کەشاوەرز/ڕوو بە ڕووی پارکی سپیدار/ئێنتشارات نوبیان
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
له کاتێکدا که منداڵ بووم... دهستی چهپم حهزی ئهکرد؛
وهک دهستی منداڵی پۆشتهی دراوسێمان
سهعاتێکی تیا بێ ئهویش...
وڕکم ئهگرت!
دایکم ناچار گازی ئهگرت،
له مهچهکم؛
به جێگهی ـ دان ـ
سهعاتێکی بۆ ئهکردم...
ئای...! که دڵخۆشی ئهکردم!
که گهوره بووم؛
دهستی چهپم
زۆر سهعاتی راستهقینهی جوانی بینی
بهڵام هیچیان،
وهک سهعاتی جێگه دانی دایکم،
له سهر قۆڵ و دهستم
وهها دڵخۆشیان نهکردم...
#شێرکۆ_بێکەس
جاده گۆشخانی 🌳🤍
🆔 @goshkhani1
🌹 کاناڵی گوندی گۆشخانی 🌹
وەكوو ئاوی بنی گۆمێ، كه جێ مابێ له ڕووباری
وەكوو بەردی سەری شاخێ، كه دانرابێ له دیوارێ
وەكوو كاتێ گەڵای زەردێ، دەسی بەربێ له سەر دارێ
دڵم تەنگه له تەنیایی؛ نه هاوڕازێ، نه خەمخوارێ
من ئەو بەردەی گرفتارم، كه دیلی چینی دیوارم
من ئەو ئاوەی بنی گۆمم، كه جێ ماوم له ڕووبارم
گەڵای زەردم، مەلی پیرم، منم دڵداری زنجیرم
لەبیرم دێ كه سێ ساڵه لەبەندیخانه یەخسیرم
له تاریكی ژیانمدا، له سووچی سەردی زیندانا
به مۆرەی نەردی ناكامی، بەجارێ عومری خۆم دانا
بەڵێ! ئەو ساته لاوێ بووم، وەلێ ئێستا وەها پیرم
هەیه جارێ؛ بەسەرهاتی خەمینی خۆم نییە بیرم
قەرەوڵ دێت و ڕادەبرێ، شەوانی عومرم ئەژمێرێ
شەوێكیش وا منی دیلی، به دەستی مردن ئەسپێرێ
"مامۆستا شەریف" 🌼
🆔 @goshkhani1
🌹 گۆشخانی 🌹
چاوی کیژی ئەوروپایی
گەر شینیش بێ خۆشم دەوێ
گەر سەوزیش بێ خۆشم دەوێ،
وا تێدەگەم؛
شینترین چاو
سەوزترین چاو
لەم دنیایە
تۆزێک ڕەشی
چاوی کچی
نیشتمانی منی تیایە!
#مامۆستا_پەشێو
ــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
هەندێک ناوی شوێنە شاخاویەکان:
✅:بەشی کۆتایی.
۱۳- هەرووتە: لووتکەیەکی سەر گڵیینە لە کێو کە گژ و گیا لە سەری ئەڕوێت و بۆ لەوەڕ ئەشێت.
۱۴-قول یان قولە: جۆرە لووتکەیەکە کە کەمێک لە ئاستی شانەکانی ئەملا و ئەولای خۆی بەرزترە وەک ئێسکی قولی پێی مرۆڤ دەرئەکەوێت.
۱۵- بانە: ئەگەر سەر کێو تەختایی بوو پێی ئەگوترێت بانە.
۱۶- تەخت: ئەگەر شوێنێکی شاخ بۆ نیشتەجێبوون و ڕەشماڵ بەستن و حەوانەوە شیابێت پێی ئەگوترێت: تەخت.
(ئەو چاڵایییە فراوانە لە شاخ کە ئاستی شاخەکە لە هەموو لایەکیەوە بەرزترە لە ناوەڕاستەکەی یان کە لە ناوی بیت وا دەردەکەوێت کە لە ناو شوێنێکی قوپاوی وەکو ساج بیت.)
۱۷- تاڤگە: قەراغی باسک یان شاخە کە ئاو بڕیویەتی و کردوویەتی بە کوان و تەنگەبەر. ئاوی لافاو لەو شوێنە بە پڕتاو دەردەپەڕێت و بەرد و تەلاشی زۆر لەگەڵ خۆی ئەبات. لەبەر ئەوەی تاڤگە لە سەر شاخ یان لە سەر تەبارە ئاوەکە بە شێوەیەکی ئەستوونی لێی دێتە خوار.
۱۸- هەرەسگە: ئەو شوێنەی یاڵ کە لێژیەکەی بە ڕادەیەکە ساڵانە لە زستان ئەبێتە هۆی هەرەس هێنانی بەفر.
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳