goshkhani1 | Unsorted

Telegram-канал goshkhani1 - گـۆشخـانـی

1072

❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار‌📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران

Subscribe to a channel

گـۆشخـانـی

مەدهۆش بۆ قانع:-
بیستبووم قانع هەیە و شاعیرە
فەیلەسووفێکی زانا و ماهیرە
هەر ‌کەشکوڵێکم ئەکەوتە بەر چاو
یا گۆڤارێکم ئەدی ناو بە ناو
بە شێعری قانع ڕەنگین کرابوو
لە لای هەموو کەس تەحسین کرابوو
شێعریشیم لای خۆم زۆر زۆر نووسیبوو
ئەگەرچی خۆیشیم هەرگیز نەدیبوو
هەر ئەموت خۆزگە ئەم شەمامەیە
بۆنی وا خۆشە، ڕەنگی کامەیە؟
کوت‌وپڕ یەکێ لە هاوڕێکانم
دەستی برایی خستە سەر شانم
وتی: براکەم سەربێنە دەرێ
ئەوە قانعە، موژدەمان بەرێ
کاتێ هاتمە دەر، نواڕیم یەک پیاوێ
هەر وەک کۆتەرەی نیوەسووتاوێ
کەوشە چەکێکی وا لە سەر پێدا
هەر وا بێ‌دەماخ ئەڕوات بە ڕێدا
زەلامێ زلە و زەبەلاح و بەرز
چڵکن، خواروخێچ، وەک سێوی بن ئەرز
بیخەیتە ئاگر بۆسۆی لێ نایە
زۆر پەشیمانم، خۆزگە نەمدیایە
وتم هەی هاوار ئەم پیاوە بەرزە
هەر ئاوا ئەژی لە ڕووی ئەم ئەرزە!؟
ئەم فیکرە بەرزە و ئەم هۆشە جوانە
ئەبێ بۆچ وا بێ لەم کوردستانە!؟
لای بێگانەکان شاعیر زۆر جوانن
تەواو دڵ‌خۆشن، زۆر شادمانن
ئەی بۆچ لای ئێمە وا هێندە سووکن
کز و کەلەلا، تەواو بێ تووکن!؟
شاعیر خزمەتی گەل و هۆز ئەکەن
خۆیان بە قوربان بەرزیی کۆز ئەکەن
هاوەڵێکی خۆم لێم هاتە پێشێ
وەختە بوو لەبنا گوێچکەم هەڵکێشێ
وتی بێ‌دەنگ بە، دەمی خۆت بگرە
ڕەخنە لە سیمای عاقڵان مەگرە
کەی شاعیر لەمە چاکتر ژیاون!؟
پاکیان بە جەوری فەلەک خنکاون
نابینی هەرکەس خاوەن جەوهەرە
لەمە خراپتر ئەو دەربەدەرە!؟

وەڵامی قانع بۆ مەدهۆش:-
برای خۆشەویست، یاری نەدیدەم
شاعیری بەرزی زۆر پەسەندیدەم
لە برادەران بۆ منت پرسیبوو
لە ناو گۆڤارا شێعرت نووسیبوو
منت نەدیبوو کە ئایا چۆنم
پێت نەزانیبوو کە کەوڵەکۆنم
نووسیبووت هەرگیز بۆسۆی لێ نایە
زۆر پەشیمانم، خۆزگە نەمدیایە‍!
بەڵێ، ڕاست ئەکەی، هەمیشە ڕووتم
چڵکن و پڵکن، وەک مەڵکەمووتم
هەتا شاعیری کوردستانت بم
ئەبێ هەر شڕ و شیتاڵانت بم
بۆچی برا گیان هەر فاسۆن پیاوە؟
قۆندەرەی تازە، خاوەنی ناوە؟
کراس و کەوا خادمی هۆزە؟
مێزەری زلە هۆی بەرزیی کۆزە؟
برای شیرینم، خۆ تۆش شاعیری
زیرەک و زانا، تەواو ماهیری
مادامێک کە خۆت گەوهەرفرۆشی
بۆ کزیی شاعیر بۆچ تێئەکۆشی!؟
شاعیر وەک دەهۆڵ لە دوور دەنگ‌خۆشن
لە نزیکەوە دارێکی بۆشن
باوجوود، ڕووتی هیچ عەیبی نییە
کە پارە نەبوو، دەسەڵات چییە؟
پارە بە جۆرێک دێتە دەس ئینسان
شاعیر ئەو پارە ئەکا بە سندان
شاعیر بۆ پارە هیچ ناکا پەلە
ئارەزووی شاعیر هەر بەرزیی گەلە
کام شاعیرت دی دەس و چاو پاک بوو
لیباسی بەری فاسۆنی چاک بوو!؟
سەعدی، فەیلەسووف تەواو دنیا بوو
مامۆسای هەموو شاە و گەدا بوو
بە پێ‌خاوسی لەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ
ئەسووڕایەوە، سا بە هەر ئەحواڵ
هیچ کەسێک نەیوت بۆچ سەعدی ڕووتە
بۆچی ناشیرین، وەک مەڵکەمووتە
ئیتر با بەس بێ برای شیرینم
منیش هەر ئەڵێم: یاخوا نەتبینم
...........................................................

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

چەن وێنەیکی جوان لە کۆبونەوی چەن لاوێکی  خۆشەویست  لە ڕۆژانی سەردی ڕێبەندانا
بە کاتی #دانوولە ، #چایی_کتریە_ڕەش😋😋

بمێنی بۆ یادگاری😍

سپاس بۆ کاک کەماڵ ئەحەدی بۆ هەناردنی ئەو وێنە جوانانە🙏


🆔 @goshkhani1

             ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

!سپاس نامە!

بەناوی خوای دەهەندەو دڵۆڤان
لم یشکر المخلوق لن یشکر الخالق

خەڵکی خۆشەویستی ئاواییەکانی نسڵ و  گۆشخانی و دەورووبەری
دوای دەربڕینی ڕێزوسڵاو و حورمەت لە خزمەتی هەموو لایەکتان، بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی ئەزانین دەسخۆشی و ماڵئاواییتان لێ بکەین بۆ بەشداریکردنتان لە ڕێوڕەسمی تەعزیە و ئەسپەردەکردنی خوالێخۆشبوو #شێخ_فارۆق_جەعفەرپوور و هەروەها هەموو ئەو کەسانەی کە بە هاتن و زەنگ دان و ناردنی کورتەنامە هاوخەمی خۆیان دەربڕی

هیوادارم ئێمە لە خۆشی و شایی ئێوەی خۆشەویستدا بەشدار بین و قەرەبووی چاکەکانتان بکەینەوە
خوا جەزاتان بە چاکە بداتەوە
  ‌                    ⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️
لە لایەن بنەماڵەی شێخ سێڕاج الدین،جەعفەرپوور و باقی کەس و کاری

🆔 @goshkhani1
                🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

منم ئێستا پیری مەیخانه

#ئەحمەد_خەلیل
ــــــــــــــــــــــ

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

له ئەوروپاوە دەڵێم
چ زستان بێ و چ هاوین
شەوان زۆرم سەرمایە
مەسەلە هەبوون و نەبوونی گەرمکەرەوە نییە
مەسەلەکە پەیوەندی بە نوێن و بانی گەرمیشەوە نییە،
مەسەلە تەنیا یەک شتە:
"من سەرمابردەڵەی بێ‌ وڵاتیم"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆبوونەوەی زستانی گەنج و پیر و لاوەکانی گۆشخانی

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هاوڕێیان

ئەو وێنانە کە لە سەرەوە ئەیبینن دیمەنی دەروازەی گۆشخانیە کە هەموو ڕۆژیک لە پەنایەوە هات و چوو ئەکەن و بە چاوی خۆتان بینیوتانە

بەڵام پرسیارێکم هەیە
ڕێگای گۆشخانی مەگەر هی هەموومان نییه؟
ئەم هەموو گەشتیارە کە سەردانی گۆشخانی ئەکەن 80 لە 100 یان بۆ بینینی دیمەنی ڕێگای گۆشخانی دێن
ئەو کارە قیزەونانە دووکەڵی دڵنیام هەر چاوی خۆمان ئەچێ

تا کەی ئەم کەلتووره نادرووسە لە ناومان پەرە بسێنێ کە زبڵەکانی دوای شایی و زەماوەنەکەمان یان گەشت و گووزاری بنەماڵەیی ببەین لە پەنای ڕێگاکەماندا هەڵی ڕێژین؟؟
بۆچە ئەبێ پێمان بەر بخوا کە خۆمان بچەمێنینەوە زبڵێکی بەردەرگاکەی خۆمان هەڵبگرین؟
مەگەر لە هەفتەدا دوو جاری ماشینی زبڵ گۆزینەوە ناێێتە بەر ماڵتان؟
تکایە پاش ماوەی خواردنەکانتان لە سەر ڕێگا دامەخن.

سپاس بۆ دڵسۆزی و هاوماڵیتان
ـــــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @goshkhani1
🌹 کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

منداڵەکان سڵاو

بێتاقەتی هەمووتان بووم، لێرە شەو و ڕۆژ بە خەیاڵ و بیرەوەرییە شیرینەکانی ئێوەوە شێعری ژیان، دەهۆنمەوە و هەموو ڕۆژێک بە جێی ئێوە بە خۆرەتاو ڕۆژباش دەڵێم.
لە ئاست ئەم دیوارە بەرزانە، لەگەڵ ئێوە هەڵدەستم، لەگەڵ ئێوە پێدەکەنم و لەگەڵ ئێوە دەخەوم.
جارجارە "شتێک وەکو دڵتەنگی " تەواوی گیانم دەگرێتەوە.
خۆزگە دەکرا وەکوو ڕابردوو، ماندوو لە گەشتێک کە ناومان دەنا "گەشتی زانستی " و بێزار لە هەموو قەرەباڵغییەکان، تۆز و خۆڵی ماندووییەکانمان لەگەڵ ڕوونیی کانیاوی دێهات
لە بیر دەبردەوە،
خۆزگە دەکرا وەکوو ڕابردوو، گوێمان بە "دەنگی پێی ئاو" و لەشمان بە لاواندنەوەی گوڵ و گیــا بسپێرین و هاوکات لەگەڵ سەمفۆنیای جوانی سرووشت پۆلی وانەکانمان ڕێک دەخست و کتێبی بیرکاریمان لەگەڵ هەموو نادیارییەکانی
دەخستە ژێر بەردێک، چونکە کاتێ بابە نانێکی نییە پێشکەشی سفرەی کا، چ جیاوازییەکی هەیە بە دوای "سێ مومەییز چواردەوە بی یان سەت مومەییز چواردە"
وانەی زانست لەگەڵ هەموو گۆڕانی کیمیایی و فیزیکی دنیا، وەلا نێین و بە هیوای گۆڕانێک لە ڕەگەزی "عیشق و پەڕجۆ "پەڵە هەورەکانی ئاسمان لەگەڵ شنە بەڕێمان کردایە و چاوەڕوانی گۆڕانێک بووینایە کە کۆرش هاوپۆلە پڕ لە جووڵەکەتان لەسەر کەلاسەوە، ڕەوانەی کاریگەری نەکرێ و لە تازەلاویدا، لە بەرزاییی ماڵێکەوە بۆ پەیاکردنی لەتە نانێک بۆ هەمیشە نەکەوێتە خوارەوە و بە جێمان نەهێڵێ، چاوەڕوانی گۆڕانێک کە بۆ نەورۆز، جووتێ پێڵاو و دەستێ پۆشەنی نوێ و سفرەیەک پڕ لە نوقڵ و شیرینی بۆ هەمووانی پێ بێ.
خۆزگە دەکرا دیسان بە دزییەوە و دوور لە چاوی بەڕێوەبەری تووڕەی مەدرەسە، ئەلفبیتکەی کوردیمان دووپاتە دەکردەوە و بۆ یەکتر بە زمانی زگماگی شێعرمان دەهۆنیەوە و گۆرانیمان دەوت و دەست لە دەستی یەکدا
هەڵدەپەڕاین هەڵدەپەڕاین  هەڵدەپەڕاین
خۆزگە دەکرا لە بەینی کوڕانی پۆلی یەک دەبووینە گۆڵ گرەوە و ئێوە لە خەونی بوون بە "ڕۆناڵدۆ "، گۆڵتان لە مامۆستاکەتان دەکرد و باوەشتان بە یەکترا دەکرد، بەڵام بەداخەوە نازانن کە لە وڵاتی ئێمە خەون و ئاواتەکانمان بەر لە چوارچێوەی وێنەکانمان
گەردیلەی لەبیر چوون دایاندەپۆشێ
خۆزگە دەکرا هاوپێی کچانی پۆلی یەک لە کایەی مامە زنجیر بافا دەبووم، هەر ئەو کچانەی کە دەزانم چەند ساڵی تر لە سووچی تێنووسی بیرەوەرییەکانیانەوە بە دزییەوە دەنووسن "خۆزگە کچ بە دنیا نەدەهاتین"
دەزانم گەورە بوون، شووتان کردووە، بەڵام بۆ من هەر ئەو فریشتە پاک و بێگەردانەن کە هێشتا "جێ ماچی ئەهوورامەزدا " لە نێوان چاوە جوانەکانتانا ئەبینرێ، ڕاستی کێ دەزانێ کە ئەگەر ئێوە فریشتەکانی لە دایک بووی ئازار و فەقیری نەبوونایە، قاقەز بە دەست بۆ دەستەی ژنان، ئیمزاتان کۆ نە کردایەتەوە و یا ئەگەر لەم سووچەدا "خاکی لە بیر کراوی خودا "لە دایک نەبوونایە، مەجبوور نەدەبوون لە تەمەنی سێنزە ساڵیدا بە چاوی پڕ لە فرمێسک و حەسرەتەوە "لەژێر تۆڕی سپیی بووکێنی" بۆ دواهەمین جار لەگەڵ قوتابخانە ماڵاوایی بکەن و "چیرۆکی تاڵی ڕەگەزی دووەم " بە هەموو بوونتانەوە هەڵسەنگێنن.

کچانی وڵاتی ئەهوورامەزدا، بەیانی کە لە دامێنی سرووشتا، ویستتان بۆ منداڵەکانتان پنگە بچنن یان لە هەموو پاکی و شادمانییەکانی سەردەمی مناڵی، بۆیان لە وەنەوشە تاجەگوڵینەیەک درووست کەن، حەتمەن بیر کەنەوە.

کوڕانی سرووشتی هەتاو، دەزانم ئیتر ناتوانن لەگەڵ هاوپۆلییەکانتان دانیشن، بخوێنن و پێبکەنن، چونکە دوای "بەڵای بوون بە پیاو"
ئەوجار "خەمی نان "بەرۆکتان دەگرێ، بەڵام لە بیرتان بێ،
بە شێعر، بە گۆرانی، بە لەیلاکانتان، بە خەونەکانتان، پشت نەکەن، منداڵەکانتان فێر کەن بۆ نیشتمانیان، بۆ ئەمڕۆ و بەیانیان، ڕۆڵەیەک بن لە ڕەگەزێ "شێعر و باران "
بە دەستی با و هەتاوتان دەسپێرم تا سبەینێیەکی نە ئێجگار دوور، وانەی عیشق و ڕاستی بۆ نیشتمانتان بڵێن .
ـــــــــــــــــــــــــــ
هــاوڕێ و هاویاریتان، مامۆستای دەورانی مناڵیتان ،
فەرزاد_کەمانگەر
ــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئانلاین بە کاتی #کەشکەک
سپاس بۆ هاوکاری و هاوماڵیتان
ــــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#دەعوەت_نامە

هاونیشتمانان، دۆستانی هێژا
هەروەها کە ئاگادارن ڕێوڕەسمی درووستکردنی #کەشکەک هەموو ساڵێک لە لایەن خەڵکی خۆشەویست و دەس بەخەیری ئاوایی گۆشخانی بەڕیوە ئەچێ.

بۆیە هەر لێرەوە لە لایەن خەڵکی میوانداری گۆشخانی لە هەرکوێ کە تەشریفتان هەیە،نسڵ، کەڕاوا،ڕەزاو،سەوڵاوا و مەریوان و ...
دەعوەت کراون بۆ خواردنی کەشکەک بەکاتی
#بەرەبەیانی_ڕۆژی_هەینی_ڕێکەوتی_22ی_بەفرانباری2723

هەنگاوتان بە سەر سەروو سەرچاومان
                               
ـــــــــــــــــــ
🆔@goshkhani1

      ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

(اِنّا لِلّه وَ اِنّا اِلَیْهِ راجعُون)

◾️پرسە و سەرەخۆشی◾️

لەگەڵ ڕازی بوون به ویستی پەروەردگاری دلۆڤان

◾️به داخ و کەسەرێکی زۆرەوە:
دایه #مەحبووبەی_ڕۆستەمی (ناسراو بە دایه مەعبێ) لە گۆشخانی کۆچی دوایی کرد.

ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە بەرێوە بەرانی کاناڵی گوندی گۆشخانی
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان ئەکەین ،
له خودای گەوره ئەپاڕینەوە بە بنەماڵەی بەڕێزیان سەبر و کۆچکردووش‌ بە باشترینەکانی پاداشت بداتەوە

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

غەریبیەکە لە خۆمدایە
بۆ یەخەی شارەکەم بگرم
گۆڕستانەکە لە دڵمایە
کەی گرنگە لە کوێ بمرم
من نەمتوانی نیشتمانێ پەیدا بکەم
پڕ دڵم بێت
کەی گرنگه کوێ گڵی دوا مەنزڵم بێ

✍ : #ڕەنج_سەنگاوی

سپاس بۆ کاک ئاریا بۆ هەناردنی ئەم ڤیدیۆ جوانە😍🌷

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

یەکەم دانیشتن و کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی کارووباری درووستکردنی #کەشکەک
ئەمڕۆ 5ی بەفرانبار بە ڕێوەچوو و ماڵئاوایی و دسخۆشی له ئێوە ئازیزان ئەکەین و پێتانی ڕائەگەینن تا ئەمشەو نزیک به دە ملیۆن تمەن پارە کۆ کراوە

ژمارە کارت بۆ بەشداری لەم کارە خێرا‌

۶۰۶۳۷۳۱۰۹۸۰۹۳۵۰۴
#ئارام_شەریفی
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە خۆشەویستان و هاونیشتمانانی گۆشخانی و ئەو کەسانەی ئەم پەیامەی ئێمە ئەبینن
هەر وەک ئاگادارن ڕێوڕەسمی درووسکردنی #کەشکەک ساڵانێکە له گۆشخانی بە تایبەت لە وەرزی زستان باوە و ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی پێشوو ئەمانەوێ بە یارمەتی ئێوە ئازیزان هەر لەم مانگی بەفرانبارە درووستی بکەین
و بە پێویستمان زانی پێتانی بڵێین بۆ سەندنی ئامێر و کەرەستەی درووستکردنی کەشکەک (قازان و مەلاقە و ...  ) و هەروەها گەنم و گۆشت و چەوری و باقی پێداویستیەکان بۆ زستانی ئەمساڵ پێویستمان بە یارەمتیتانە و به پێی توانای خۆتان ئەتوانن لەم کارە خێره بەشدار بن
خوا ئەجرتان بداتەوە

ڕۆژ و شوێنی درووستکردن دواتر لە کاناڵ پێتانی ڕائەگەینین

ژمارە کارتی پێویست بۆ یارمەتی

۶۰۶۳۷۳۱۰۹۸۰۹۳۵۰۴

بە ناوی کاکە #ئاارام_شەریفی

ژمارە مۆبایلی کاک ئارام  09189848237
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

تۆ هه‌ور و باران، من ده‌شتی تینووم
نم نم بباره، ده‌مێکه ماندووم
من ئاشقه هه‌تاو، تۆ ناسکیله گوڵ
ئه‌تگرمه باوش گه‌رم و پڕ به دڵ
تۆ شێعری تازه، من سۆزی سازم
تۆ مانای به‌رزی ده‌نگ و ئاوازم
تۆ نه‌و شکۆفه‌ی سه‌ر تووڵه نه‌مام
منیش به‌هار و نه‌رمه شنه بام
لێوت فێنکی به‌فراوی هاوین
به دڵۆپێکی ده‌ر ئه‌چم له ژین
تۆ مانگی چوارده له ئاسمانی شار
هه‌زار ئه‌ستێره‌م بۆت هاورده خوار
تۆ من و من تۆ، زۆر لەیه‌ک ئه‌چین
به جه‌سته جیا، به دڵ یه کێکین

#سیمین_چایچی   
 
#نیشتمانی_جوان_گۆشخانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بخوێنن!

بخوێنن، چونکە خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوشمنتان
هەموو ئان و زەمانێ عەینی قەڵغان و سوپەرتانە!
✍#ئەحمەد_موختار_جاف

کوردە دەخیلە دەس کەن بە خوێندن
خوێندن سیلاحە بەرانبەر دوژمن
هەر بە خوێندنە ئەگەی بە ئاوات
سەربەرز و شادی تا ڕۆژی مردن!
✍#لوتفی

بخوێنە ڕۆڵە لە یەک هەتا شەش
پێویستە خوێندن لەبۆ ڕۆژی ڕەش!

ئامۆژگارییەکەم فەرامۆش نەکەی
دوژمن و ناحەز بە خۆت خۆش نەکەی!
✍#موفتی_پێنجوێنی

دەرکە بشکێنە، پەچە بدڕێنە، ڕاکە مەدرەسە
چاری دەردی کوردەواری خوێندنە، هەر خوێندنە!
✍ #هێمن_موکریانی
ـــــــــــــــــــــــــــ
قوتابخانەی سەرەتایی گۆشخانی

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

کاتی خۆی محمەد علی"مەدهۆش"ی شاعیر زۆر تامەزرۆی ئەوە ئەبێ کە قانع ببینێ، بەڵام کە ئەیبینێ پەشیمان ئەبێتەوە و لە گۆڤاری ژین دا بۆی ئەنووسێ، پاش ئەوە قانع کە ئەمە ئەبینێ لە هەمان گۆڤاردا و ‌هەفتەیەک دوای ئەوە وەڵامی مەدهۆش ئەداتەوە،

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

11ی بەفرانبار هاوکات لە گەڵ کۆچی دوایی #محەممەد_قازی نووسەر و وەرگێڕ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

محەممەد قازی لە ساڵی ۱۲۹۲کۆچی هەتاوی لە شاری مهاباد ـ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.
هەر لە مهاباد فێری زمانی فەڕانسە دەبێت.

قازی لە ساڵی ۱۳۰٨ بە یارمەتی مامی خۆی میرزا جەواد قازی کە لە ئاڵمانیا دیپلۆمی مافی وەرگرتبوو؛ لە وەزارەتی داد و گەشە‌پێدانی ئەو کات‌دا، لە تاران دەست بە کار دەکات و لە ساڵی ۱۳۱۵ لە دارولفنوون لە بواری ئەدەبی‌دا دیپلۆم دەگرێ.

محەممەد قازی لە وەرگێڕە شارەزا و تواناکانی سەدەی نوێی لە ئێران دێتە ئەژمار.

٦٨ بەرهەمی وەرگێڕان و نووسینی خۆی بە زمانی فارسی
دەسکەوتی ۵۰ ساڵ نووسین و زەحمەت‌کێشانی بوو

بەرهەمەکان:

لە گرینگترین بەرهەمەکانی ئەتوانین ئاماژە بکەین بە:
سناریۆی دۆن کیشۆت، سێرڤانتێس،١٣١٩
کلۆدی بەڕەڵڵا، ویکتۆر هۆگۆ، ١٣١٩
شازادە چکۆلە، ئانتوان دۆ سانت ئێگزوپێری، ١٣٣٥

زارا، ئەوینی شوان، محەممەد قازی
بیرەوەرییەکانی وەرگێڕێک، محەممەد قازی
بەسەرهاتی وەرگێڕانەکانم، محەممەد قازی
نان و شەڕاب ئیناتسیو سیلونە
ئازادی و مەرگ
لە ژێر یووغی مەرگ

محەممەد قازی لە ساڵی ۱۳۵۴ بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی حەنجەرە زووتر لە مۆڵەتی یاسایی خۆی لەکار خانە‌نشین کرا
محەممەد قازی لە 11ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۷٦ی کۆچی هەتاوی در تەمەنی ٨۴ساڵگی‌دا لە نەخۆشخانەی "دەی" لە تاران، گیانی لە دەست دا و دوای ساڵانێکی زۆر، تەرمی پیرۆزی گەڕایەوە مهاباد و لە گۆڕستانی شاعیرانی ئەو شارە بە خاک نێژرا.
ڕۆحی شاد و یادیان بەرز🌹

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەگەر پێشنیارێکیشتان هەیە لە بۆچوون(کامنت) بۆمان بنووسن 🌹🌹🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

دەزانیت چۆن خۆشم‌دەوێی؟
وەک باپیرەم؛
کە قەت بە داپیرەمی نەگوت؛
تۆ مانگی منیت،
بەڵام ھەموو شەوە تاریکەکانی لەگەڵ بەش کرد...

#تەلعەت_تاھیر
ـــــــــــــــــــــــــــ
وێنەگر:فەرید_قادری
5ی ڕێبەندانی 2723ی کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بە ڕای ئێوە هۆکاری ئەم ڕەوشتە ناشیرینە لە گەڵ سرووشت دا چیە؟
دەبێت چ ڕاکارێک بکرێت کە شێوازی بیرکردنەوی ئەو ئازیزانە بگۆڕین
لە لێدوان دا(کامنت) بۆمانی بنووسن..🙏

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#لەیلا_فەریقی

بە عیشقی تۆ هاوارم کرد
لە دووری تۆ ❤️‍🔥....
ـــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌
 
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‌

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ماڵ بۆ فرۆشتن لە گۆشخانی

#جاڕنامەی_فرۆش

✅ماڵی کاک باقر مۆحەممەدی

✅ژێر بەنا 165 میتر

✅دوو قات ، هەردووی نشیمەن

✅تەواوی خاڵەکانی ئاو، برق، گاز

✅24 میتر حەوشە

بۆ پێوەندی زیاتر بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن.👇👇

‏ 09187765541

🆔@goshkhani1

      ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🎺ئاگاداری ئاگاداری🎺

ئەمشەو بە کاتی هاوماڵی و بەیانی بە کاتی خواردنی کەشکەک هەمووتان دەعوەتن خەڵکی ئاوایی،
خۆتان و هەموو دۆست و خزم و کەس
کاریشتان له دوور و له نزیکەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
شوێن: گۆشخانی،ژوورتر له کانی ئاغه گەورە،بەر ماڵ کاک کامران ڕەسووڵی
22ی بەفرانبار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔  @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

(اِنّا لِلّه وَ اِنّا اِلَیْهِ راجعُون)

◾️پرسە و سەرەخۆشی◾️

لەگەڵ ڕازی بوون به ویستی پەروەردگاری دلۆڤان

◾️به داخ و کەسەرێکی زۆرەوە:
(دایه توبا مۆحەممەدی خیزانی مرحوم کاک شەریف مەنووچێهر بەگ) لە گۆشخانی کۆچی دوایی کرد.

ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە بەرێوە بەرانی کاناڵی گوندی گۆشخانی
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان ئەکەین ،
له خودای گەوره ئەپاڕینەوە بە بنەماڵەی بەڕێزیان سەبر و کۆچکردووش‌ بە باشترینەکانی پاداشت بداتەوە



🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئێوارەت باش
ئەی ئەو کەسەی
ئێوارەت کردە یادگاری
ئێوارەت باش
ئەو نازدارەی
ئاوابونت کردە دیاری ...

کە ئەمجارە هاتیتەوە
وەک خۆر مەیە
من رقم لە ئاوابوونە
کە ئەمجارە گەرایتەوە
مەبە بە مانگ
کوێرایی چاوم ونبوونە ...

کە ئەمجارە گەرایتەوە
وەک خەم وەرە ....

ئاخر خەم
نە رێگەی رۆشتن ئەزانێ
نەزیز ئەبێ نە ئەتۆرێ
نە ون ئەبێت ، نە دڵیشمی لێ ئەگۆرێ ...
ئەگەر هاتیت ، وەک خەم وەرە ..
ــــــــــــــــــــــــــــــ
شوێن: بەرئاوایی گۆشخانی
نێردراو: ئاریا ڕەحیمی

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

لە ناو سکی دایکما بووم خەڵکی ئەهاتن ئەیانوت ئیشەڵڵا کۆر ئەبێت کە زانیان کچم وتیان دەی ئیشەڵڵا برایکی ئەبێت
کاتێک بووم به هەشت ساڵ منیان کوشت بەڵام کەس بە شوێن بکوژەکەی مندا نگەڕا لەبەر ئەوەی تەواویان بوونه هۆکاری کوشتنم
بوومه نۆ ساڵان پارچەیکیان دا بە سەرما و وتیان نەهێلی بکەوێته خوارۆ ئەو پارچه وەکوو پەتی سێدارە وابوو بە ناچاری قەبولم کرد
کاتێک دڵخۆش بووم و ویستم له دڵەوە پێبکەنم داپیرەم وتی نەکەیت دەنگت بەرز بکەیتەو ئابرومان ئەچێت
من بەرە بەرە له ناو چووم
من ناڵێم تۆی کۆر ژیانێکی خۆشت هەیه و بێ کێشەیت بەڵام تۆ کومەڵگات لە پشته تۆ کاتێک دڵت ئەگیرێت ئەچیت بۆ ناو شەقامەکان و پیاسه ئەکەیت بەڵام من ئەبێت ناو چوار دیواردا بم کاتێک تۆ دڵت گریانی ئەوێت ئەچیت بۆ لای هاورێکانت بەڵام من تەنها لەگەڵ سەرینەکەم هاورێم کاتێک کە دڵم لەسەر سەرینەکەم خاڵی ئەکەمۆ بەیانیان دایکم دێ و دەڵێت بۆچی دیسان بە قژی تەڕ خەوتوی
تۆ کاتێک کەسێکت خۆش ویست هەموان پیروزبایت لێ دەکەن بەڵام هەر ئەو کچەی تۆ لەگەڵیت  جەهەنمی دەست پێ ئەکات کاتێک زانیان لەگەڵ تۆیە
بویە منی کچ  حەقم نییە ئەو کەسە وا خۆشم دەوێ یەکجاریش بیبینم چۆن کەس بزانێ  کوژراوی لە هموو ئەو شتانە وا خۆشم ئەوێ لەو کەسیشە عاشقیم دەبێ دەس هەڵبگرم

ئەمانە مافی منە بەڵام کوانێ....

ــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەیانیت باش بۆنخۆشەکەم
تا هەڵ ئەسی،دنیات بۆ شێعر پۆش ئەکەم
دڵە سادەو مناڵەکەت دڵ خۆش ئەکەم
بە تاڵی تیشکی کازیوە
شێعری تازەم بۆت نووسیوە
تۆ نەت دیوە
لە جوانیی خۆت چەپکی خەیاڵم چنیوە
تۆ سەیرکە دڵم هەتا کوێ فڕیوە!
هەتا کوێ ڕێگەم بڕیوە
ئەمشەو لە خەوما تۆم دیوە
سەیری ناو لەپی خۆت بکە
لەوێ نامەم بۆت نووسیوە.

✍ : #ڕەنج_سەنگاوی

🆔@goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#وەتەن
#حەسەن_دەرزی

سپاس بۆ پەیجی
zagros_nature
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

گۆڕستانی گۆشخانی بە دەستی خێرخوازانی گوند و چەن لاوێک نوورانی کرا و بەرقی بۆ کێشرا
خوا جەزاتان بە چاکە بداتەوە
ــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

---------
سوپاس و پێ زانین،
سڵام و ڕێز،
لە تەرەف خۆم و خاڵۆ محەمەوەو و گشت خانەوادەی خۆمانەو، دەست خۆشی و سوپاسی بێ پایانتان ئەکەین بۆ ھاوماڵی و ھاوکاری و ھاوخەمیتان لەم ماوەدا بۆ کۆچی دووایی باوکی  خۆشەۆیستمان، چە بە ھاتنتان بۆ ئەسپەردە کردن و فاتحە خوانی، وە چە بە ناردنی پەیغام و تەلەفوون. خانەتان ئاوا و ماڵتان نەشێوێ، ھیوادارم ئێمە بتوانین لە خۆشیەکانی ئێوەدا  قەرەبووی بکەینۆ. سەری ئێوە و نیشتمان سڵامەت.

براتان سەلاح
------------

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…
Subscribe to a channel