goshkhani1 | Unsorted

Telegram-канал goshkhani1 - گـۆشخـانـی

1072

❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار‌📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران

Subscribe to a channel

گـۆشخـانـی

پێشکەش  بە ڕۆحی ئەو پۆلە هاونیشتمانییەی لە دەریادا بوون بە قوربانی
ــــــــــــــ
تێكست: بەختیار عەلی
خوێندنەوەی: عادل عەزیز
لە كتێبی: شەوێك ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت
ــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هەندێک ناوی شوێنە شاخاویەکان:

✅بەشی یەکم:

۱- شان:  ئەو هێڵەی شاخە کە ئەبێتە سنووری نێوان دوو یاڵ.

۲- یاڵ: دامێنی تەنیشتەکانی شیو.

۳- شیو:  ئەو هێڵە نزمەی نێوان دوو شانی کێو.

۴- تەبار:  بەردێکی دەرپۆقیوە لە یاڵ.

۵- باسک:  هێڵێکی بەردینی درێژە بە درێژایی  یاڵی شاخ کە یاڵەکە ئەکات بەشی سەروو و بەشی خواروو. زۆرجار لە سەر باسک کانی ئەتەقێت و وەکو تاڤگە بە سەر باسکەکەوە دێتە خوار.

۶- شاخ:  ئەو شوێنەی کێوە کە بەرداوییە و بەردەکانی قیتن و وەکو دیوار ڕێگرن لە پیادە و سوارە کە بە ئاسانی بە سەریا بچێ و مرۆڤ ناچارە دەست و پێ بەکار بهێنێت بۆسەرکەوتنی.

۷- ئاقار یان ئاخار: ئەو سوێیە کە لە بنی باسک و شاخەوە بە پیادە و سواری ئەتوانیت بە سەریا بڕۆیت و زۆرجار تەڵاشی داڕماوی سەر شاخ و تەبارەکە لێی کۆ دەبێت. کەو و سوێسکە لە ئاقارەکان لانە ئەگرن و مار لە کون و کەلەبەری بەردی شاخەکە لە نزیک ئاقارەکان خۆی ئەشارێتەوە بۆ ئەوەی هێلکە و بەچکەی باڵندەکانی دەست بکەوێت.

🆔@goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

قوربان! قوربانەن، جەژنەن، شادییەن
دەس نە گەردەنەن ڕۆی ئازادیــــیەن

#مامۆستا_مەولەوی

جەژنی قوربان لە خۆتان و بنەماڵەی ئازیزتان پیرۆز بێت

🆔 @goshkhani1
       🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

عەشق ئەوە نیە ئافرەتێک ببینیت و حەزی لێبکەیت و بچیتە داوای, بەڵکو ئەو دۆخەیە لە برین کە خۆشەویستی کەسێک لەناوتدا دروستی دەکات, ئەو برینە پەیوەندی بەوەوە نیە ئەو کەسە عەشقت لەگەڵ دەگۆڕێتەوە یان نا, دەبێتە ھاوسەرت یان نا, بەڵکو برینێکە دروست دەبێت و تا مردن بەردەوام خوێنی لێدەتکێت, ئازارێکە لە بن نایه‌ت, برینێکە بۆ ئەبەد زانین و حەسرەت و حیکمەتی لێدەتکێت، تێر نەبونێکی قوڵە لەو کەسەی دەمانەوێت, تێر نەبونێکی ئەبەدییە. "

#بەختیار_عەلی
ـــــــــــــــــــ
کورتە ڤیدیۆیەک له #ڕەزابەگ_و_خێزانی_عزرا_خانم

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

"ئەوەی گەورە و قارەمانە هەموو پێڵاوی شڕیان لە پێدایە"

کورتە ڤیدیۆیەک لە فیلمی سینەمایی "بێکەس" کە باس لە چیرۆکی ژیانی دوو برا بە ناوەکانی زانا و دانا ئەکات.
ـــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەو موژەی تیژت هەزاران جار منت پێکا دەڵێی
ڕەجمی قەلبی من دەکەی یا ڕەجمی شەیتانی منە

ئاوی زەمزەم کەی توانی هێندە ژین بەخشی هەبێ
ئارەقەی گەردنت بەقوربان قووەتی ژیانی منە!

#خاڵە_قازی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
حاجیانی گۆشخانی له شاری مەککە
ڕێکەوتی 3/20
ـــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🟢 وەرن فێر بین👇


#پاراو

پاراوکردن پتر کاتێک بەکاردێت کە تازە وێنجە سەوزی و بێستان و ئەو جۆرە شتانەت کردبێت، و بتەوێت ئاوی بدەی.
پاراوکردن بەگشتی کاتێک بەکار دێت کە تۆ بێستان و زەرحات و یان وێنجە و گەنم و ئەو جۆرە شتانەت داچاندبێت. دوای داچاندنەکە دەچی ئاوی تێ دەگری و ئاوی لێ دەنێی و ئاوی دەدەی ئەو کاتە بەوە دەڵێن پاراوکردن.
پاراو واتە تێر ئاوکردن پاراو واتە تەواو خواردنەوە تەواو تێر بوون .
پاراو دوای داچاندن دەکرێت ئەو بابەتە  لە کاری کشتوکاڵیدا پتر بەکاردێت و کەڵکی لێ وەردەگیرێت.


✍نووسینی:#باهۆز

🆔 @goshkhani1

         ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ڕۆژنامەی ڕۆژان
5ی جوەزەردانی 2724ی کوردی
ژیاننامەی قازی عەبدولعەزیزی گۆشخانی
نووسین:بێوەر

"قەڵەمێک لە ڕووناکی و
پێدەشتێ لە هزری جوان"

لە مێژەوە تا ئەمڕۆ له هەر ئاواییەک کەسایەتیگەلێک بوونە کە لە بۆاری حەقۆقیەوە چالاکیان هەبووە و خزمەتیان بە ئاو و خاکەکەیان کردووە، ئاواییەکانی نسڵ وگۆشخانیش سەربەناوچەی شاری سەوڵاوا لەم بابەتەوە بێبەش نەبوونە و کەسانێکی تێدا هەڵکەوتووە کە بەجۆرێ ئەتوانین وەک ڕچەشکێنێک لەبۆاری ماف و حەقۆقیەوە لە گوندەکەی خۆیانا ناویان لێ ببەین[ئەڵبەت بە شێوەی ئاکادمیک و زانکۆیی مەبەستمانە چوون پێشتر مامۆستایان و کەیخوا و میرزا و...ئەو کارانەیان بە ڕەوشگەلێکی تر بەڕێوە بردووە کەجێ سپاس و پێزانینە و پێش ئەم کەسایەتیەلە کەسانێکی تریش ڕەنگە هەر بووبێتن کە یا ناونیشانەکانیان زۆر بەرچاو نەکەوتبێ و یا بە هەر هۆکارێک بەڵگە و دەسنووسەکانیان لەناو چووبێت ]بەڵام چەند کەسایەتیەک بوونە و هەن کە ئەتوانین بڵین یەکەم قازی هەڵکەوتووی ئاوایی گۆشخانی بووە

#قازی_مەلا_عەزیز_گۆشخانی


مامۆستا مەلاعەبدولعەزیز ڕەحیمی[قازی عەزیز گۆشخانی]
قەڵەمێک لە ڕووناکی
پێدەشتێ لە هزری جوان
شەپۆلێ له زانست و
ئاوێنەیەک لە ئایین.
ئەم مەڵبەندە شەنگ و دڵڕفێنە پیاوان و ژنانێکی دڵسۆزی بەخۆیەوە دیتووە کە ڕوانین بەژیاننامەیاندا، ڕوانینە بە نیشتمانێک تەژی لە شانازی و ڕوانینە بە شاکتێبێکی پڕ لە وشەی زێڕین.
یەکێ لەو ئەستێرە گەشانەی ئاسمانی وێژەی ئەم نیشتمانە کە ترووسکەی ناو و یادی لەدڵی خەڵکدا ماوەتەوە مامۆستا عەبدۆلعەزیزی ڕەحیمیه.

مامۆستا عەبدۆلعەزیز ڕەحیمی کوڕی موحەممەد ئەمین له ساڵی 1317کۆچی هەتاوی لە کەمەرەچەمی شامیان لە ئاوایی سەربەرزی گۆشخانی چاوی بە دنیا هەڵێناوە و لە ساڵی 1329کۆچی هەتاوی ئەوکات کە یەکەمین قوتابخانە بە هەوڵی خوالێخووشبووان عابد مەزهەرپوور، شێخ بورهان مەزهەری و کەسانێک تر دادەمزرێنن ،عەبدۆلعەزیز لە ڕێژەی یەکەمین قوتابیانی لێهاتووی ئەو قوتابخانەیە بوو کە بە ئەڤینەوە تا پۆلی چوارەمی سەرەتایی لەوێ خوێندوویەتی و وەک قوتابیەکی زیرەک دەردەکەوێ.
[شایانی باسه و هەروەها کە لە کتێبچەی "دیارسین" و پەڕتووکی مێژووی ڕامیاری کۆمەڵایەتی ڕەزاویش نووسراوە کە"یەکەمین قوتابخانەی سەرەتایی لە ناوچەی سەوڵاوا لە ساڵی 1305ی کۆچی هەتاوی له ئاوایی ڕەزاو دامەزراوە، ماڵێکی ئیجارەیی  کە لە سەرەتاوە بە 15 نەفەر قوتابی دەستی پێ کردووه و پووتی حەڵەبی، کورسی ژێری قوتابیان بووە ودوواتر درگاژەنانەی قوتابخانەی چوارکەلاسەی ڕوودەکی ڕەزاو لە لایەن مەرحووم مەحموود ئەنوەرەوە لە ساڵی 1307ە دەسپێدەکا پاشان لە ساڵی 1341یەکەمین مەدرەسەی ناوچەی سەوڵاوا له ڕەزاو ساز وچێ ئەکریێ و لە ئاوایی گۆشخانی کەسانێک وەک شێخ بورهان، مەلاعەلی شاوەیسی،میرزافەرەج مەحموودی و...لەو کەسانە بوونە کە لەو قوتابخانەدا وانەیان خوێندووە]"

وەک ئەڵێن مامۆستاکانی ئەودەم له شارەکانی ترەوە ڕەوانەی گۆشخانی کراون و دڵسۆزانی ئەوکاتی ئاوایی بە چووارپا کورسییان لە شاری سنەوە بەرەو قوتابخانەکە هێناوە و خۆدی قوتابیەکان لەوەرزی سەرما و سۆڵەدا ئەبوایێ هێزمیان بۆ سۆپای قوتابخانەکە ئامادە کردایێ.
  ڕۆژێک عەبدۆلعەزیز لەگەڵ دو هاوڕێی خۆیدا بەناوەکانی ع... وئی... بەرەو داوێنی کەژوکێوەکانی گۆشخانی بەنیازی هێزم کۆکردنەوە و دارکردنەوە کە پێداویستی ئەوکاتی لادێ نشینان بوو، ڕێ دەپێوێ و پاش گەڕانەوەی بەرەو ماڵەباوان، بە باوکی ئەڵێت: من تاقەت و حەوسەڵەی ئەم هاوڕێیانە و ئەم کسمەم نیە و پێمخۆشە بچمە سەر ڕێگەی زانین و ئایین، هەر بۆیە بۆ پاراوکردنی باخی زانستی بە ماوەی ساڵێک دەچێتە خزمەت مامۆستا و شاعێری ناودار مەلا سادق نگڵ و پاشان تینوویەتی زانستی زیاتر ئارامی لێ ئەبڕێت و بە ماوەی 2ساڵ لە خزمەت مەلا ئیسماعیلی کەڕاوا دەمێنێتەوە و پاشان دەچێتە ناوچەی کەڵاتەرزان و لە شوێشە له خزمەت مەلا عەبدولڕەحمان، کە هەمیشە لەبەر ئەوەی کە کوڕێکی وریا و لێهاتوو بووە کەوتووە تەبەری چەپڵەڕێزانی مامۆستاکانی و وەک ئەڵێن هێندە لە لە بەرکردنی بابەتەکان زیرەک بووە کە توانیویە وانەیەک کە ئەمڕۆ پێیان گوتبێ تا سەرلەبەیانی ڕۆژی دواتر هەمووی لە بەربێ و پاشان لەگەڵ مەلاڕەحمانی گۆشخانی بە ماوەی 3ساڵ ڕوودەکەنە شاری هەولێری باشووری کوردستان و لە ئاوایی بیارەی باشوور ئیجازەنامەی مامۆستایی لە دەستانی ئۆستادەکانی وەردەگرێ و بەماوەی ساڵێ دەگەڕێتەوە ئامێزی زێدەکەی خۆی.
👇👇👇👇👇👇

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#پەندی_پێشینان
ـــــــــــــ
نە هێندە تاڵ بە، تف بتخاتە دەر
نەوا شیرن بە، قوتت دەن یەکسەر

زۆر کوتن چییه؟ ڕیس و گوریسە
تا یەکێک دەڵێی دووان ببیسە

پیاو ماڵی دەوێ و ژنان زێڕ و زیو
بزن خەمی گیان، قەساب خەمی پیو

#مەلا_غەفوور_دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وێنەی #کاک_مادێح_ڕەسووڵی

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

چەن ڕۆژێکه دڵم مەیلی ئێوارانی وڵات ئەکات

#نەجمەدین_غوڵامی
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

/channel/tapswap_mirror_bot?start=r_425363853 🎁 +2.5k Shares as a first-time gift

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#بێ_شرۆڤە 😍

بیر و ڕاتان سەبارەت بەم ڤیدیۆ لە کۆمێنتا بۆمانی بنووسن🙏🌷

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#جاڕنامەی_فرۆش
#زەوی_کەشاوەرزی_باخ

شۆن : ڕووبەڕوی خانەگا

✅فرە تر لە یەک هێکتار
✅خاڵی برق
✅دار گوێز سەمەردار
✅دار هەنگوور سەمەردار
✅5هەزار بن توەفەرەنگی دوو ساڵە
✅لای خواری زەوینەکە ڕۆخانە

بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە نرخ و چۆنیەتی مامەڵەکە ئەتوانن لە گەڵ ئەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن

09180826501     ئاژوان ئەحەدی

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

خشکشویی نمونه به دلیل تغییر شغل‌ به فروش میرسد.

با درآمدی خوب.تنها‌ خشکشویی موجود در سروآباد

لباسشویی صنعتی.دیگ‌ بخار 6اسب‌ .اتوپرس


قیمت توافقی
مرادی‏ 09189785196 ‏

ـــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️ ۳ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

بەسەر چوو دوور لە تۆ،
باغی خەیاڵات
نە بوونی ما، نە بۆنی ما،
نە غونچەی!

#مامۆستا_ناری

📸 ئێوارەی 2ی جۆزەردان لای مزگەوت ئاوایی
ـــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هەندێک ناوی شوێنە شاخاویەکان:
✅: بەشی دووهەم

۸- دۆڵ:  ئەو زەویە نزمەیە کە لە میانی دوو کێوە و ئاوی لافاو لێی ئەڕؤخێت.

۹- ڕاز:  بەشێکە لە شاخی سەخت کە بەردەکەی سافە وەک دیواری کەپماڵ کراو لە سەرەوە بۆ خوارەوە واتا وەک بلێیت بە دەستکرد بڕابێت و بەردەکانی شکاو و چینچین نەبن.

۱۰- کۆڵان یان کیلان:  شیوێکی بەردییە کە ئاوی باران و لافاو بە شێوەی تەنگەبەر و ئەستوونی بڕیویەتی و لەبەر تەنگی بەری ئەو شیوە خەڵکی پیادە و سوارە ناچار دەبن بە ڕییز لە ناویا تێپەڕن. (کەندەڵان)یشی پێدەڵێن.

۱۱- کێل:  بەردێکی قییتە لە شاخ.

۱۲- جەفەنگ:  شوێنێکی بەردییە لە شاخ کە نە بۆ کێڵان و نە بۆ لەوەڕ نابێت. جەفەنگ ڕووی چینی بەردەکانی بە دەرەوەیە نەک قەراغی چیینەکان. واتا کە لە سەر جەفەنگ ئەڕۆیت پێت ئەخزێ وەکو لە سەر خلیسکانە بڕۆیت لەبەر سافی و لووسی ڕووەکەی.
🆔 @goshkhani1

           ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🎵 #گۆرانی: "لێت ڕاهاتووم:
🎼به دەنگی #عادڵ_نادری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لێت ڕاهاتووم
وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم.
وەکوو ماسی لە زەریا و چەم.
وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی.
وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی.

لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم

ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم،
دڵتەنگ مەبە
خەمت نەبێ
کۆتایی دێ
ڕێگام لە باوەشی تۆ ڕا دەسپێدەکا و
لەبەر دەرگە کۆتایی دێ!

لێت ڕاهاتووم
وەک خەنجەر  لە کالانی خۆی.
قەرەج  لە ئاگردانی خۆی.
وەک کیژی لادێی کوردستان
لە کلچووک و کلدانی خۆی!

لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم

ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم،
دڵتەنگ مەبە
خەمت نەبێ
کۆتایی دێ
ڕێگام لە باوەشی تۆ ڕا دەسپێدەکا و
لەبەر دەرگە کۆتایی دێ!

لێت ڕاهاتووم
وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم.
وەکوو ماسی لە زەریا و چەم.
وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی.
وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی.

لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم

مامۆستا: #عەبدوڵڵا_پەشێو
ــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#دیکلەمە

شیعرێک سەبارەت بە قوربانی کردنی ئیسماعیل بە دەستی باوکی ئیبراهیم (سڵاوی خوایان لە سەر بێ )

بە دەنگی
#مامۆستا_مەلا_مۆحەممەد_ڕەبێعی
ــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

مردن هەندێک جار زووتر بەرەوپیری مرۆڤەکان دێت،
ئەوانەی تەمەنیان کورتە.
بەڵام هەندێکمان لە ژیاندا نین!
مردووین!
چون نە ژیانمان ناسی!
و نە مردن!
لەبەر ئەوەی هەرگیز خۆشەویستی، ئازادی، هەست و هیوا و سەربەخۆییمان نەدۆزییەوە!
بەڵێ!
زۆربەمان لەمێژە مردووین!
بەر لەوەی بژین!

✍🏻: #سیلڤیا_پلات
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وێنەی کاک #سەلیم_نادری
و کاک #مادێح_ڕەسووڵی

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە

دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە کاک #عەلی_عەزیزی (کا لەتیف) دوای  ماوەیێک کەوتن لە نەخۆشخانەی سنە ، کۆچی ئەبەدی کرد و  ڕووی کردە هەواری قیامەت!
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.

لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.

ڕۆحیان شاد
1403/03/22
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1

⚫️کاناڵی گۆشخانی⚫️

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🎵 #دیکلەمە: "وردەباران"
✍🏻 شیعر: مامۆستا #شەریف
🎼 خوێندنەوەی: مامۆستا #شەریف
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەڵام مامۆستا عەبدۆلعەزێز پاش وەرگرتنی ئیجازەنامەکەشی دیسان بۆ فێربوونی زیاتر بە ماوەی 6ساڵ دەچێتە خزمەتی مامۆستا مۆجتەهدی سنە و دوواتر بە جێی دەورەی ئیجباری بۆ سپای دانش لە ئاوایی گجیکران بەڕێی دەکەن(سپای دانش شوێنێک بووە وەک قوتابخانەیەک کە پێش شەوڕشی ئیسلامی ئیران،لەوێ خەریکی وانە وتنەوە بوونە)و پاش تەواو کردنی ئەم کولیژە لە
بنەماڵەیەکی بەڕێزی شاری سنە کچێک مارە دەبڕێ و لەوێ بەماوەی 3تا 4ساڵ بەرەو شارەکانی مەراغە و تاران ڕێدەکەوێ و لە گەڵ هاوڕێی خۆشەویستیا مامۆستا حەیدەری گۆشخانی لە ساڵی 1355کۆچی هەتاوی لە بۆاری ماف[کارناسی حەقۆق لە زانکۆی تاران] بەڵگەی کارناسی وەردەگرن و دەچنە ڕێژەی یەکەمین خوێندکاری ئاوایی گۆشخانی و پاش تەواو کردنی زانکۆ، مەلا حەیدەر وەک بەرپرسێ لە ئیدارەی ئەوقاف دادەمزرێ و مەلاعەبدۆلعەزیر ڕووئەکاتەوە شاری سنە و دوواتر وەک قازییەک لە شاری کرمانشان بەرگی خزمەت بە نیشتمان دەپۆشێ کە ڕۆژێک لە گەڵ  ئەمنیەکانی ئەوکاتی حەمەڕزاشا بۆ وەرگرتی حۆکمی بەرپرسی دادستانی خۆی بەرەو سنە ڕێدەکەون کە لە مەودای تۆنێلەکانی بەینی ڕێگای سنە - کرمانشان بە شێوەی مەشکووک و بە هۆکارێکی نادیار کۆچی دوایی ئەکات و بە بنەماڵەکەی ڕادەگەیێنن کە لە ڕووداوێکی هاتووچوودا قازی عەبدۆلعەزیز هەردو پێیەکانی شکاوە کە دوواتر بنەماڵەی مامۆستا ئاگادار دەبنەوە کە ئەمە دوورە لە ڕاستی و قازی عەزیز بۆ هەتایه ماڵاوایی له ژیان کردووە[لەتەمەنی دەوری 40ساڵیدا].

بەو هۆیەوە کە بنەماڵەکەی نێشتەجێ سنە ئەبن هەر لە گۆڕستانی شاری سنە ئەسپەردە ئەکرێت و تەرمی ناگەڕێننەوە بۆ باوەشی زێدەکەی خۆی.
قازی عەزیز خاوەنی دەستخەتێکی شەنگ و جوان بووە بەجۆرێ کە ئەو پەڕتووک و وانەگەلەی کە لە خزمەت مامۆستاکانی خوێندبووی بە دەستخەتی جوانی خۆی جارێکی تر هێناویتە سەری قاقەز تا کەسانێ تر کە لەو کاتەدا دەسەڵاتی ئەوەیان نەبووە کتێبەکان بکڕن بتوانن لەبابەتەکان بە جوانی کەڵک وەربگرن و هۆکاری تری ئەو کارەش ئەتوانین ئاماژە بکەین بە نەبوونی چاپخانە لە ناوچە،کەم دەسکەوتنی پەڕتووک، گران
بوونی کتێبەکان یا تایبەت بە کەسانێ تایبەت بوونە و...
قازی عەزیز لە پاڵی خەتتاتی و نووسینە جوانەکانی خاوەنی هەست و زەوقی شاعێرانەش بووە[هیوادارین بتوانین نموونە شێعرەکانی لە داهاتوودا بخەینە پێش چاوان]و کاری وەرگێڕاندن له زمانی عەرەبیەوە بۆ سەر کوردی وفارسی و بە پێچەوانەشی بەڕێوە بردووە.
قازی عەبدۆلعەزیز مۆمی تەمەنی خۆی لە ڕێگای زانست و فێربوون و ئاییندا تواندووەتەوە و خۆی بە خزمەتکاری خەڵک زانیوە و وەک ئەڵێن میراتی باوکی خۆی بە براکانی بەخشیوە و خاوەنی 4مناڵ بووە و لەگەڵ شێخ عۆسمانی نەقشبەندیەی دووڕووش دۆستایەتیەکی گەرم وگۆڕی هەبووە و ئەڵێن :ڕۆژێک سۆفیەک و قازی عەزیز و شێخ عۆسمان پێکەوە بەرەو ئەشکەوتێ لە کێوێکدا ڕێدەکەون و لە ناو ڕێگادا مامەسۆفی ئێژێ بە شێخ عۆسمانی تەبیب، یاشێخ! چاوەکانم زۆر ئێشن، چ بکەم؟
شێخیش لە پاڵی قازی عەزیزدا دەبێ و ئەڵێ:
مامەسۆفی تۆسقاڵێ ژەنگی گوێچکەی ڕاست بخە ناو چاوی چەپت و تۆسقاڵێ له ژەنگی گوێچکەی چەپت بخه دڵ چاوی ڕاستت و چاکەو دەبی و ئێش لەچاوانتا نامێنێ
لەوکاتەدا قازی عەزیز بزەیێ دێنێتە سەر لێوەکانی و شێخ پێی ئەڵێ؟بەچی پێدەکەنی مەلاعەزیز؟
ئەویش ئەڵێ:یاشێخ ئەمە تۆ ئێژی گەر وابکات خۆ کوێر ئەبێ و وەک ئەڵێن ژەنگی گوێی  نایکرێت لەگەڵ دڵی چاوا
شێخیش پێدەکەنێ و ئەڵێ مەلاعەزیز زۆر وریان ئێوە بەڵام ئەمجارە جیاوازە و ئەگەر مامەسۆفی هاوڕێمان بەگوێم بکات دڵنیام شیفای گەیشتووە و...گوایه مامەسۆفیش بەگوێی شێخ دەکات و پاش چەند خولەک  بەمەیلی خوا شیفای دۆزیوەتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوەکان:وتووێژی ساڵانی پێشووم لە گەڵ کاک ڕەسوول ڕەحیمی و کاک ئەمین ڕەحیمی برایانی قازی عەزیز و هەروەها شاعێری برازاگی کاک بەختیار ڕەحیمی گۆشخانی.

نووسین و لێکۆڵینەوە:ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بڕیارم دابوو تا دوایین هه ناسه م

له ناو کۆڵانی هیچ عه شقێکا

پیاسه ی دڵداری نه که م

به ڵام که چاوه کانتم دی

دڵم

خۆی بوو به کۆڵانێک

بۆ پیاسه ی هه ناسه ی تۆ
.

وێنە : مۆحەممەد عەبدوڵاهی

📸هەوراز مەحموودی

🆔@goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

/channel/hAmster_kombat_bot/start?startapp=kentId283693583
Play with me, become cryptoexchange CEO and get a token airdrop!
💸 2k Coins as a first-time gift
🔥 25k Coins if you have Telegram Premium

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ــــــــــــــــــــــ
از ربات رسمی TapSwap تلگرام☝️
(دومین رباتی که سکه‌ش ۱۰۰٪ تبدیل به دلار و تومان میشه)
و فقط تا11 تیر فرصت مونده برای بدست آوردن هرچه تعداد بیشترش .

⚠️نکات #خیلی مهم :
🔹۱-بعد از زدن Start باید تو همون صفحه  ۶۰ ثانیه منتظر بمونید تا دکمه شروع Start now رو براتون بیاره .
🔹۲--قیمت هر یک میلیون سکه‌ش ۱ میلیون تومان هست)
🔹۳-- آموزش تبدیل به تومانش هم سه هفته دیگر میذاریم ، یا خودتون گوگل سرچش کنید)
🔹۴--فقط با فیلترشکن وارد بشید نه پروکسی
🔹۵-- ازبخش تسک و انجام کارای قسمت join our socials میتونی ۲۰۰ هزارسکه یکجا بدست بیاری

🔹6-ازبخش بوست ، ربات خودکار رو فعال کنید بدرد میخوره
🔹7-- اگر هررررر نوع مشکل دیگری برای ورود داشتید (فقط بدلیل تحریم ایرانه) و تنها راه حلتون اینه که فیلترشکنتونو عوض کنید . همین
/channel/tapswap_mirror_bot?start=r_425363853

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە
10ی جۆزەردانی 2724
ـــــــــــــــــــــــ

بۆ دۆستت چاکە، غەیر بێ ئەنجامە
ماڵ ڕاوەستابێ، مزگەوت حەرامە

بۆ دونیا دەبێ دەست بدەیتە دەست
هیچ کەسێ، هیچ کەس ناباتە بەهەشت

دەوران دەوڵەتت لە دەست دەسێنێ
بەڵام ناوی چاک تا سەر دەمێنێ.!

✍#پیرە_مێرد
ــــــــــــــــــــــــــــ
وێنەی کاک #دانا_فەرەجی


‌‌‌🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕۆژباش_هاوڕێیان

کە شەو بەیانی بەردا گوڵ و وەنەوشە باری
سەودای بە عاشقان دا باغی گوڵ و هەناری
#وەفایی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
دوو مامۆستای ئایینی گوندی گۆشخانی
مەلا ئەیووب و مەلا کاروان ئەحەدی

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بێ هیوا مەبە لە جوانیەکانی ژیان،
هەندێک کات پێویستە دەست هەڵبگری لە جوانیێک بۆ ئەوەی جوانیەکی تر ببینی لەم ژیانە.🤍

#دیمەنی_دڵڕفێنی_نیشتمانی_جوان_گۆشخانی

ـــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

وەرە ئەی خات
وەرە ئەی خاتووزینم
وەرە با بەژنوباڵاکەت ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم

#مامۆستا_ناسر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەهەشت و دۆزەخ بۆ من تازە نین
هاوکات و هاوجێ
ئەویشم دیوە، ئەمیشم دیوە
نیشتمانی من لەوەتەی هەیە
بەهەشتە و دۆزەخ دەوری تەنیوە...

#مامۆستا_پەشێو
ـــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…
Subscribe to a channel