goshkhani1 | Unsorted

Telegram-канал goshkhani1 - گـۆشخـانـی

1072

❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار‌📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران

Subscribe to a channel

گـۆشخـانـی

#هانی_مۆجتەهێدی

#کۆڵان_بە_کۆڵان

بە دووتا وێڵم سەڵت و سەوادە
کۆڵان بە کۆڵان، جادە بە جادە
نەشمیلەی چاو جوان
پەچەکەت لادە پەچەت لادە

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

گۆڤاری ژمارە ٤۸:
لە داوێنی ئاربەبا

جۆزەردانی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)
سەرنووسەر:  #ک_د_ئازاد

ژیاننامەی کاک بەختیاری ڕەحیمی گۆشخانی

"زسـتان هەرەسی بە لاوێتیم هێـناوە
بە پروشە پروش سەری لە سەر هەڵداوە
وا وەرزی ئەوین تێدەپەڕێ و من هێشتا
شێخاڵی دڵم ڕچەی بە کەس نەشکاوە "

بەناوی داهێنەری وشە

مامۆستا بەختیار ڕەحیمی
شاعێرێک لە ڕەگەزی داربەڕووەکانی"کۆساڵان"
بەرامەیەک لەتیرەی هەزبێیەکانی"کوڕەمیانە"
مەلێک لە "هەوارە بەرزە" وپەپوولەیەکی شەیدای "هانەمزێ"
پەنجەزێڕینێک لە"مێزەران"
ئەویندارێکی نیشتمان کە خاوەنی ویست وهەستێکی تایبەتە
لە ساڵی
1362ی هەتاوی لە وڵاتی پڕلەمێرگ وجوانی لە ئاوایی گۆشخانی لە چەمی شامیان سەربەشارۆچکەی سەوڵاوا لە بنەماڵەیەکی وەک زۆربەی بنەماڵەکانی کوردستان چاوبەدنیای پڕلەهەوراز ونشیودا هەڵدەهێنێ
پەیتا...پەیتا چاوی بە بینینی"گۆشخانیەکۆن"و"چەمەی مەر"و"گوێزەگەورە"و"بان بەڕووڵ"و"تابووە"گەشایەوە و هەوای"سەرکەل"هەڵدەمژێ و
تینوویەتی وتاسەی دڵی بە"هانەشاوان"و"هانەمیران" دەشکێنێ وبه بەفراوەکانی"ساوڵێ وزهۆرە"وبەئاوی کانیاوەزۆڵاڵەکانی گۆشخانی چاوان دەشۆرێ و
برینی دڵی بەدیتنی"برینان" و"هەوار" و "گۆڵبە"هەتوان دەبێ
شاعێرێک کە بەخوێندنەوەی بەرهەمەکانی بۆمان دەردەکەوێ کە خولیایەکی دڵ پڕلەتاسەی نیشتمانە کە زۆر بەتاسەوە خۆڵی نیشتمانەکەی ماچ دەکا و خاکی زێدەکەی بەسورمەی چاوان دادەنێ و خۆشترین سەیرانگاکانی دنیا بە قوربانی سێبەری پەڵکەسووتاوێکی لادێ دەکا  وزۆرجاران بەهیڵاکی لە بەرزاییەکانی زێدی هەڵدەگەڕێ و لەخاک وخۆڵی زێدەکەی تێر دەگەوزێ
ئەوینێک تێکڵاوی"زارا وشوان" و قەڵەمێک لە تۆڕەمەی نووسینەکانی"حەمەی قازی"
کە بەخوێندنەوەی شێعرەکانی،وڵات و ئازادی ،خەم وشادی،ئەڤین وخۆشەویسی،جەفاچێژی و وەفاڕێژی،جوانی و گۆشخانی،خەمی نان وئاوارەیی و زوڵم وزۆر و ناتەبایی چینایەتی و هتد مان بیردێتەوە.
ئەمیش "وه‌ک زۆربه‌ی منداڵه‌کانی هاوگوندی وێڕای کار و ماندوو بوونی ده‌شت و ده‌ر و شوانی و هه‌ژاری و بێ نانی ، هه‌تا دیپلۆم وانه‌ی خوێند و پاشان هه‌ر وه‌کوو زۆربه‌یان ، به‌هارێک ، هه‌م وانه‌ هه‌م کوردستانی به‌ جێ هێشت و بۆ پێ بژیوی ژیانی چوو بۆ کرێکاری تاران .
نزیک بە بیست ساڵی ژیانی لەوپەڕی ناچاریدا ، هەموو بەهارێک بە دڵپڕی ماڵاوایی لە هەموو خۆشیەکی ژیانی ئەکرد و ڕووی ئەکردە تاران و گوندەکانی دەور و بەری هەتا پاییز و هاتنی سەرما و سەهۆڵ و نەمانی ئیش و فرمان کە دەهاتەوە نیشتمان و بە چوونە ژوانگەی بیرەوەریەکانی مناڵی دەحەسایەوە و ماندووی دەر دەچوو هەر بۆیە پایز لە شێعرەکانیدا وەک بووکی چوار وەرز ناو دەبا
شێعر لای ئەو وەک منداڵێکی لاسارە کە هەیەتی و لێی نابێتەوە و بە هەموو داخ و خەم و ڕەنجێکیەوە ، باوکانە هەر خۆشی دەوێ
وڵات و زێدی خۆی تا ڕادەیەک خۆش دەوێ کە هەر وەک لە شێعرێکیدا و کاتێ لە تاران و پاش چەن مانگ بۆ ناو خاوخێزانی دەگەڕێتەوە و منداڵی چوار ساڵانی بە تاسەوە چاوڕێی دەکا ئەو دەنووسێ کە (ڕۆڵە گیان ئەگەر دەتەوێ زووتر چاوت بە باوکت بکەوێ وەرە سەر کانیەکەی بەر ئاوایی چوون من تا تاسەم لە وڵاتم نەشکێ نایەمەوە ماڵ ! )
لە زۆرێک لە بوارەکاندا و بە زۆربەی ڕەوتەکانی شێعر ، نووسیویەتی ، بەڵام کە باسی خۆی دەکا دەڵێ ( لە ناو ئەدیبانی کوردستاندا من منداڵێکم کە ئەگەر پشتیشم ڕاست ڕاست بکەمەوە بە حاڵ تا ئەژنۆیان دەگەم)
[ئەوینی شوان ] نووسراوە چیرۆکێکی بەڕێز محەممەدی قازیە کە لە فارسیەوە وەریگێڕاوەتە سەر شێعری کوردی و بە چاپ گەییشتوە و بەداخەوە گوڵجاڕێ لەخەیاڵی هێشتا ماوە بەچاپ بگەیێ
ئێستاش هەر نیشتەجێی گوندە خنجیلانەکەی [گۆشخانی]ه و ڕۆژانە بۆ ئیش و کار دەڕواتە سەوڵاوا و بە هەموو نەبوونێکەوە دڵخۆشه کە دەردی غەریبی لە کۆڵ بۆتەوە و چوار وەرزی ساڵ لە لای خۆشەویستی خۆی ، کە وڵاتەکەیەتی ژیان بە سەر دەبا ..."
هیوای تەمەندرێژیمان هەیە بۆ کاک بەختیاری ڕەحیمی و ئاواتەخوازین ڕەوەسواری خەیاڵی هەردەم لە گۆڕەپانی ئەدەب وفەرهەنگی وڵاتەکەیدا لەگەڕدابێ و چەکی هزریان هەردەم خۆش خرۆشتر بێ لەجاران.
بەم شێعرەی مامۆستا بەختیار ڕەحیمی
ماڵاواییتان لێ دەکەین:

[ڕەنگی بەهەشت]

هەتا ئێستا
کاتێ بیری بەهەشتی خوام ئەکردەوە
وام دەزانی بەهەشت هەموو
چرۆ و گوڵ و
      دەشت و مێرگ و سەوزەڵانە
ئەمڕۆ ئەو بڕوایەم گۆڕا
دنیاشم بە گژدا بچێ و
ببم بە پەندی زەمانە
  بڕوام وایە
بەهەشتی خوا
    "پایزێکی کوردستانە"

نووسین:ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
سەرچاوەکان:وتووێژ لەگەڵ شاعێر و نووسینەکانی بەڕێزیان.

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ پێنج شەممە
27ی بانەمەڕی ٢٧۲٤ی کوردی
ـــــــــــــــــــــــــ
ئەو ترۆپک و نشیوه
ئەو یاڵ و خڕ و شیوه
له گوێن بەهەشت خەمڵیوه
کێ مەڵبەندی وای دیوه؟

مامۆستا #هێمن
ـــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

فاتەلە، عەشق، تراژدی!!!

قەد٘یمی فەرماوۆ: "جەنگ وەش نیا، جەنگنامەش وەشا!"

وەشی دەنگوو کاک ئۆسمانی پەی گرد٘ کەسی ئاشکران و حەشاش چەنە نمەکریۆ؛ تاخایت مەل و مۆریچ جە سوینەو دەنگی وەشی و بێگەرد٘یش، کەیل و سەرمەس بۆ.

کاک ئۆسمان گۆرانیێ فرێش واتێنێ پەی خەڵکی و شریتێ فرێش پەڕێ کەرد٘ێنێوە و ڕەنگا وەشی ئا چێوا کە وەختوو شریت گێرتەکەینە ڕوەشا دێنە، کەمتەر جە وەشی شیریتەکا نەبۆ و ئەر فرێوە ئەچا ویرەوەریا ئەچا وەخت و ساتانە لانیە و تۆمار کریەنێ، ئیسە خەرمانێوە گەورە و عەزیم وەروو دەسیمانە بێ پەی دەوڵەمەند٘ی فەرهەنگەکەیما.

ئەچی کوڵە باسەنە بە پاو ئا چێوا کە دەسم کەوتێنێ عەشق و تراژدی بەزموو فاتەلەیتا پێشکەش کەروو، ئاواتم ئانەن بە وانایش خەم نەبۆ مێمانوو دڵیتا.

سەی مەهدی و فاتمە (فاتەلە) دەسگیراندارێ با. سەی مەهدی خەڵکوو هەورامان تەختی و فاتەلە خەڵکوو دەگاو کەماڵای. ئەچا کەین و بەینوو دەسگیرانداریشانە سەی مەهدی بۆ ڕۆزگاری و ملۆ پەودیمەرە و چەک کەرۆ شانەش!

شۆنەو ماوێرە فرە بێ تاقەتوو دەسگیرانێش بۆ - تاودێ ڕاسی ئی چێویە جە داواکاری بەزمەکەینە و ئا بەیتا کە دلێ بەزمەکەینە چفنۆشا گۆشوو مامۆسا ئۆسمانیرە

           👇👇👇👇

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ڕۆژنامەی شمارە882ڕۆژان
25گوڵانی 2724ی کوردی

#میرزاخەسرەو
خەزێنەیەک پڕ لەگەوهەری مێژوو
زەمەندێ پڕلە بەرامەی ڕابردوو
لاپەڕەیەک تەژی لە بیرەوەری و قسەی نەستەق

ئەمجارەش کەسایەتیەکی خۆشناوی داوێنی کۆساڵان دنەی دامێ تاڕامێنم لە سەربووری و بە پێنووسێ لە بەردەمی بارگەی خوێنەرانی هێژا ڕاوەستم و باقەیەک سۆسەنی داوێنی گۆشخانیەکۆنیان پێشکەش بکەم
ناوی خەسرەومۆحەممەدیە کوڕی خەڵیفه حەمەڕەزابەگ
لە ساڵی 1317ی کۆچی هەتاوی
لە  داوێنی کۆساڵان و لەژێرسای کوڕەمیانە لە مەڵبەندی زاناپەروەری گۆشخانی،له زەنوێری پڕ لە جوانی،چاوی بە ژیان هەڵێناوە.

ئەژدادی باوکی لە بنەڕەتدا خەڵکی هەورامانی لهۆنن لەتایفەی ئەحمەدبەگ(ئەحمەدخاتوون) کە بەرەو گۆشخانیەکۆن کۆچیان کردووە و دایکی خاتوون ئامینەی ناو بووە و خەڵکی ئاوایی نسڵ بووە کە ئەمانیش لە بنەڕەتدا لەخێڵی نادرخانی کەنۆڵەی کرمانشان بووگن کە گوایە لە هەوارگەیەک نزیکی ئاوایی بە ناوی گەردی گەرۆڵ ژیاون و پاشان ڕوویان لە لادێ نسڵ کردووە.
خەسرەوبەگ بەتەنها پێنج پۆل وانەی سەرەتایی لە ئاوایی ڕەزاو خوێندبوو، بەڵام هێندە وریا و لێهاتوو بووە کە زۆربەی چیرۆکە قەدیمیەکان، ئایات وئەحادیسی ئایینی، پەند و مەسەل و مەتەڵ. بەشێ لە شێعرەکانی قانع و مەولەوی تاوەگۆزی، زۆربەی حیکایەت و نووسینەکانی بووستان و گۆڵستانی سەعدی،شێعری شاعێرانی تری کوردستان. لەبەر بووە و
داستانگەلێک وەکوو لەیلێ ومەجنوون، شیرین وفەرهاد، ڕۆستەم و زۆراو بە پۆختەیی لەبەرکردووە و هەردەم وەک شەوچەرەیەکی شەونشینیەگەرمەکانی ئەوکاتی ئاوایی پێشکەشی مێوانان و هاووڵاتیانی کردووە و فەرێحی و شادی بە دڵان بەخشیوە و بزەی بەلێوان. قسه خۆشەکانی میرزاخەسرەو دەبێتە وێردی زاران و زانیاری یاران.
دەستنووسه بەجێماوەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1320ی هەتاوی کە بە دەستخەتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێیانی شەوانە لە دەوری قورسینی مێوانی،نووسیویانە کەکتێبی مەولوودنامە،بەهرام گوڵ، چنگ نامەو...بە زمانەکانی کوردی لە دوبەشی سۆرانی وهەورامی ، فارسی، عەرەبی و...،ناوەڕۆکی بابەتەکان و ناوی ئەوکتێبانەن.
میرزاخەسرەو یەکێ لە تیرئەندازە لێزانەکانی ئەودەم ئەهاتە ئەژمار و لەپاڵیشیا وەک مێژووزانێکی ئەو دەڤەرە شارەزاییەکی تەواوی لەبابەتی مێژووی ئاواییەکان و کەساییەتیەکان و شۆێنەوارە پڕ لە ڕازەکان بوو و زانیاریگەلێکی زۆری لە بۆارە جۆراوجۆرەکان سینە بە سینە بەدەستی نەوەی ئەمڕۆ گەیاند.
کەسایەتیەکی کتێب خوێن و هۆگری کتێب بوونە و بە جۆرێ کە تا دووایین ڕۆژەکانی ژیانی لە خوێندنەوە جیا نەبووەتەوە و لەو تەمەنەدا کوڵی دڵی بە خوێندنەوەی کتێبگەلێ وەکوو دیوانی مەولەوی، دیوان پیرشالیار،نەهجۆلفەساحە،ئەمیر ئەرسەلان،مێژووی هەورامانی مۆزەفەرخان،ناودارانی کورد بابامەردۆخ،شیواو...دامرکاندووە،

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ سێشەممە
☀️25ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی
سەرنجتان ڕائەکێشین بۆ ئەم کورتە ڤیدیۆ جوانە له گۆشخانی بە کامێرای کاک #مۆختار_عەبدوڵڵاهی

سوبحی گوڵشەن کەی ئەگاتە لەززەتی لەیلی ویسال
شەمعی مەجلیس کەی بەرابەر بوو لەگەڵ شەوقی جەماڵ

#زێوەر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هاکا دیتت پێک گەییشتین
هاکا دیتت ئاوێتە بووین وەک تانوپۆ
ئەوسا
هەموو زمانەکان
لەبیر دەکەم
لەگەڵ تۆدا هەر بێدەنگی
دەهێنمە گۆ...

#عەبدوڵڵا_پەشێو
ــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕۆژباش_هاوڕێیان له هەوار و گولبەنەوە

کە لێوم سنگی نەرمت ڕا دەمووسێ
بە بارانی بزەت ڕۆحم دەخووسێ
لە سەر پەلکی گوڵی بێگەردی عەشقت
خەیاڵم ڕازی دڵداری دەنووسێ

#ئەمین_گەردیگلانی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#زەکەریا_عەبدولڵا
وەفاداری
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

سەبارەت بە خاتوو (شانەدەر زێد Shanidar Z)
بەڵگە کۆنەکان نیشان دەدەن کە مرۆڤ لە درێژاییی سەردەمانی زۆر کۆن و لەمێژینە، لە ترسی دڕندەکان لە شاخەکانی کوردستاندا ئەشکەوتنشین بووە.



هەروەها کوردستان یەکێک لەو شوێنە دەگمەنانە بووە کە مرۆڤ نزیکەی دە هەزار ساڵ پێش لە ئێستە بۆ یەکەمین جار، لەوێ گەنمی دۆزییەوە و وازی لە ئەشکەوتنشینی هێنا و بەرە بەرە کەوتە ژیانی کشتوکاڵەوە.
دۆزینەوەکانی ناو ئەشکەوتی شانەدەر، خاتوو (شانەدەر زێد)، نیاندەرتاڵ و خەڵکی ئەشکەوتی شانەدەر، لەبەر چەند هۆکارێک گرنگییەکی زۆری بۆ کوردستان هەیە:

لە ڕووی زانستییەوە "شانەدەر زێد" یەکێکە لە کۆنترین نیاندەرتاڵەکان کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نیاندەرتاڵەکان ماوەیەکی زۆرتر لە کوردستاندا ژیاون لەوەی پێشتر بیریان لێ دەکرایەوە.
زانستی بۆماوەیی و (د. ن. ا.)ی  شانەدەر زێد دەتوانێت زانیاریی بەنرخ سەبارەت بە میراتی بۆماوەییی نیاندەرتاڵەکان و پەیوەندییەکانیان بە مرۆڤی مۆدێرن دەربخات.
خاتوو شانەدەر زێد لە دۆخێکی ڕێوڕەسمیدا بە خاک سپێردراوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نیاندەرتاڵەکان ڕێوڕەسمی ناشتن و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی ئاڵۆزیان هەبووە. ئەمە لەوە دەدوێت کە ئەوانە خاوەنی بیروبۆچوونێکی تایبەتی بوون و هزر و بڕوای دیاریکراویان هەبووە.
دۆزینەوەکان پێوەندیی کورد بە مێژووی دوورودرێژی ناوچەکە پتەوتر دەکەن و پشتڕاستی دەکەنەوە کە کوردستان دەیان هەزار ساڵە مرۆڤی تێدا نیشتەجێیە و لانکی مرۆڤایەتی بووە.
شانەدەر زێد هۆگری نێونەتەوەیییە بۆ کوردستان و میراتە دەوڵەمەندە کولتوورییەکانی بەرز دەکاتەوە کە دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی گەشتیاری و گەشەسەندنی ئابووریی کوردستان.
زۆر جار نیاندەرتاڵەکان وەک سەرەتایی و دڕندە وێنا کراون، بەڵام شانەدەر زێد لایەنێکی ئاڵۆزتر و مرۆڤانەتر لەم مرۆڤە سەرەتایییانە نیشان دەدات.
بەڵام گرنگە بزانین شانەدەر زێد کەسایەتییەکی مشتومڕاوییە.
بەشێک لە کوردەکان پێیان وایە دژایەتیی ئایین دەکات و یەکسەر کەوتوونەتە دژایەتییەوە.
بەشێکی تر کەوتوونەتە گاڵتەپێکردن و بێنرخکردن و پێڕابواردنی، هەر ئەوە بووە بە هۆی گەرموگوڕیی بازاڕی زۆر سایت و بە پرسیاری سەیروسەمەرەی وەک: ئەگەر ئێوە ناوێکی کوردیی بۆ بدۆزنەوە چ ناوێکی لێ دەنێن. ئیتر بە ڕادەی دانە بە دانەی بەشداربووانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ناوی سەیروسەمەرە و پێکەنیناویی بۆ پێشنیار کراوە. تەنانەت هەندێک کەس لە سنووری ڕێز لە تاکەکەس تێپەڕیون و بە ناوی کەسانێک کە لە ژیانی تاکەکەسییاندا ڕقیان لێیە ناودێری دەکەن و کەسایەتیی ئەو کەسانەش دەشکێنن.
هەندێکی تر پێیان وایە کە دۆزراوەکە میراتی کولتووریی ناوچەکەیە و نەدەبوو بگوازرێتەوە و دەبوا لە کوردستاندا بهێڵرایەتەوە. هەندێکی تر نیگەرانن لەوەی کە دۆزینەوەکان دەتوانن ببنە هۆی ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن. لە هەندێک وڵاتدا ئاماژە بە ناوی شوێنەکە کە کوردستانە ناکرێت و چونکە نایانەوێت دان بە دیاردەیەکی مێژوویی کە بە قازانجی کوردە بنێن.
کورد دەبێت وریا و ژیر بێت و لەم هەلە کەڵکی ئەرێنی وەربگرێت بۆ ئەوەی جارێکی تر کێیەتی و کۆنبوونی خۆی بە جیهان بسەلمێنێت. ئەمە ئەگەر لە هەر وڵاتێکی تر بوایە ئێستە دانیشتووانی ئەو وڵاتانەی کە کورد نین دەیانکرد بە هەرا و زەنا.
پێویستە ئێمە پێداچوونەوە بە هزری خۆماندا بکەینەوە و داهاتووبین بین. پێویستیش ناکات بیر لە ناوی کوردیی بۆ بکەینەوە، چونکە خۆی ناوەکە بە شێوەیەکی نێونەتەوەیی ئاماژە بە ناوی شوێنەکە و ئەشکەوتەکە دەکات: (شانەدەر زێد = Shanidar Z).
بۆچی هەر ئەو ناوە بەکار نەهێنین کە جیهانی بووە و وشە و ناوێکی کوردیی بە جیهان ناساندووە؟ شاندەر زێد.

#دیاکۆ_هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🎤: سەنا بەرزەنجی
🎼: قوربانی
ــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @goshkhani1

🌹کانالی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شێعرم هەڵوەری


#نەجمەدین_غوڵامی

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

چەن چرکەیێکی دڵ ڕەفێن لە کانی #هەوار و دیمەنی جوانی بەهاری ، تێکەڵاوی کەین
لە گەڵ شێعرە پڕهەستەکەی کاک #بەختیار_ڕەحیمی🌷🌷🌷😍😍😍

🔜 دو ڕێیان 🔚

من ئەگەر بۆ تۆ
خۆشەویستێک نیم
تەزووی ئەوینت بێنم بە لەشدا
گیانە قەی ناکا
ئەگەر نەمتوانی زۆر نا مۆمێک بم
لە شەوی ڕەشتا
گیانە قەی ناکا

کە خۆشەویستیم
نەبوو بە خشت و
کەلێنی ماڵی ئەوینی دڵتی پڕ نەکردەوە
قەی ناکا گیانە
کە مەلی ڕۆحت بارانە شەوێک
لە ژێر سرمیچی ئاسمانی مندا خەو نەیبردەوە
قەی ناکا گیانە

پێچەوانەی تۆ
من لە تۆی ڕنوی زستانیشدا بم
هەر بە یەک تیشکی بەرۆچکەی چاوت
گەرم دەبمەوە !
لە گەرمەی کۆڕی ماتەمەیشدا بم
بە بزەیەکت پێ دەکەنمەوە !

من یەک پزیسکی ئەو گڕی عەشقەی
هەوەڵ جار لێی دام
بە چی ئەستێرەی ئاسمانە نادەم
من هەر ئێستاکەش
بە یەک دڵۆپی بنگرتووی جام و
پێکی بەرماوت سەرخۆشم تا هەم ..

هەرچەن ئەزانم
تۆ پەلکەزێڕی و
من ئەبێ تا هەم بەس لێت بڕوانم
ڕێک ڕێک ئەزانم
تۆ هۆمای بەختی و
قەت بە ڕێکەوتیش نایەتە ژوانم

پزیشکی و هرگیز
هەتوانێک لە سوێی برینم نادەی
بەڵام دڵخۆشم لەو دونیایەدام
کە تۆیشی تیا هەی !

ئەو خۆرە ڕۆژی تۆ ڕووناک ئەکات
بۆ منیش هەڵدێ
بەهاران باخم وەک سەیرانگەی تۆ
چرۆی لێ دەردێ

تۆیش لەو هەوایەی هەڵدەمژی کەوا
من هەڵیدەمژم
منیش وەکوو تۆ گۆمە ئاوێکم
بە سەر دیواری تەمەندا دەپژم..

ڕوونە ڕۆژێک دێ
دوایین دڵۆپی عومرم وەک هی تۆ
لەو گۆمە دەتکێ

لەوەشدا دیسان هەر بەختیارم
بەڵام لەوێوە
خەیاڵێکی تاڵ
بۆتە هەوێنی هەزار پرسیارم

ترسم ئەوەیە لەوەلا ئیتر ڕێگامان جیا بن
ئاخر وەک دەڵێن
بەهەشت و دۆزەخ هیچ لە یەک ناچن

ئەو هزرە زۆر جار
لەو خەونە خۆشە هەڵمدەسێـنێ
ئاخ خودا حەقی ئەو دڵە پاکەم
لـە تـۆ نەستـێـنـێ..... !!


🌺🌸🌼🌺🌸🌼🌺🌸🌼🌺🌸🌼

✍بەختیار ڕەحیمی
8 / گۆڵانی / 2724 ی کوردی

❄@baxtyar_rahimi


🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🛑ئاگاداری🛑
هاوڕێیان ، دۆستێکمان چەن هەڵگر [کلیل] دۆزیوەتەو،

بۆ وەرگرتنی ئەتوانن پێوەندی بگرن تەک کاک #تۆفێق_ئامانی

سپاس
و پێزانین🙏

🆔@goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

لە ناو باخچەی کوردستانا
گوڵی سەربەستی ئەڕوێنم
گۆرانی عیشق و ئازادی،
بۆ کوردستان
بۆ تۆی ئازیزم ئەخۆێنم!

#جەلال_مەله‌کشا
ـــــــــــــــــــــــــ
سپاس و دەسخۆشی بۆ
🎥 هاویار قەدیمی
ــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کانالی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

خۆر تا ئێوارە ئاسمان تەی دەکا
کەچی ڕێی ئاسۆی قەت لێ تێکناچێ.
ڕووبار هەزاران پەناوپێچ دەکا
کەچی هەر دەبێ بەرەو دەریا چێ.
لە ڕێگەی نێوان
لێکدابڕان و
پێکگەیشتنی من و تۆش، گیانە
گەلێک باوەش هەن
بەڵام هەموویان
ڕێی باوەشی تۆم پێ نیشان دەدەن...

#عەبدوڵڵا_پەشێو

#بەیانیتان_باش_هاوڕێیان
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
📸 #نیان_قادری

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️30ی گوڵانی 2724ی کوردی

وەھارەن، سەیرەن، سەوزەی دیاران
نم کەوت نە دیدەش چون شەو بێداران
پەی دڵەی مانیای دەروون مەلالان
سایە بەستەوە خەیمەی گوڵاڵان

#مەولەوی
ــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەرەویای (ئێحساس) کەردێ - و ئارام و قەرارش وەنە بڕیۆ!

دەسگیرانداری سەی مەهدی و فاتەلەی ساڵە وەختە پەڕە کەرۆو و ئاخرش سەی مەهدی مەفرەزێوە پێشمەرگێ کیانۆرە کەماڵا و شەوێ جە تاتەو فاتەلەی ئیزن گێرا و فاتەلەی بەرا پەودیمەرە تا چەنی دڵداریش و شەریکوو ژیوای دماڕۆیش یاوا بە یۆترینی و ژیوایە پەڕ جە وەشەویسی دەس پەنە کەرا.

شەوێ جە شەوا مەفرەزە مێ کەماڵا و ئیجازه گێرا جە تاتەو فاتەلەی تا فاتەلەی بەرا پەودیمەرە، بەڵام وەروو ئانەی تاتەو فاتەلەی تووشوو دەرد٘یسەری نەبۆ و دماوە عەزیەتش نەکەرا، پەنەش ماچا با ئێمە نەختێ دوورێ گنمێوە و ئیجا دەوروو سەعاتێتەری لوە خەبەر دە بە دەوڵەتی و واچە ئامێ و بە زۆر کناچەکێشا بەرد٘ە و لوێ!

وەختێ پێشمەرگەکێ دوورێ گناوە و بێ خەمێ با، تاتەو فاتەلەی ملۆ و خەبەر مد٘ۆ بە دەوڵەتی. فرەش پەنە نمەشۆ بۆ تەقە تفەنگ و دەوروو یەک سەعاتی هەواروو دوڵێ و ئا بناروو کەشی چەرمەیە (تەختیە) مد٘ا وەروو فیشەکا، بەڵام ڕاویارێ ڕاو عەشقی هیچ لەتمێوەشا لا نمەیاوۆ و بێوەی و بێمزەڕەت فاتەلەی یاونا بیارێ و مسپاراش بە شەریکوو ژیوایش.

فاتەلە و سەی مەهدی ئەپی جۆرە ژیوای هامبەش دەس پەنە کەرا و شۆنەو ساڵ دوە ساڵێ ژیوای پەڕ عەشق و وەشەویسیشارە با ساحیبوو کناچڵێوە کاڵ و هاڵێ وەشڵانێ و بۆ تاقەتوو شەو و ڕۆیشا.

وەختێ کناچێ بۆ دوێ یەرێ ساڵێش، داخەی سەختە و فرە فرە گرانەم! بەشەر قڕانەکەو هەڵەبجەی ڕوە مد٘و و سەی مەهدی و فاتەلە و کۆرپە کناچەکێشا گنا دامی و چەنی پەنج هەزار پەپوولە باڵ نەخشیناو شاروو هەڵەبجەی پەی هەمیشەی قەباڵەو عەشق و وەشەویسی و ژیوایشا پێچیۆوە!!

شۆنەو ئی تراژدیە ئینسانیەیره، ئێتر سەی مەهدی نەمەن تا بلۆ خزمەتوو مامۆسا ئۆسمانی و هەر ئەپا جۆرە کە تاوەو بێ تاقەتینە بەزموو فاتەلەیش بە سۆز پەی وات، ئەپاسەیچ چەمەریەو ئی کۆس و مەرگە ناهەقەیشا پەی وانۆ و بە بەیتێ خەمبارێ هاواروو بێ تاوانیشا یاونۆ عالەمی!!!


✍سوبحان ئەمینی/ هانەگەرمڵە
۲۲/ ۱۰/ ۱۴۰۲ کۆچی ڕۆجیاری
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

میرزا خەسرو بەرهەمی چاپ بووی نیه بەڵام دەستنووسگەلێکی جوان و شێعر و نەزمی(هەورامی،سۆرانی) کە خۆی هۆنیویەتەوە،لێ بەجێ ماوە و شێعر و نامەگەلێکی لە گەڵ دۆستانێ وەکوو میرزائەحمەدمۆرادی کوڕی خەلیفه ئیبراهیمی نسڵ، میرزائەحمەدی میانە، خەسرەوحەبیبی، شێخ حەسەن زۆنج، مەلاعەلی شاوەیسی گۆشخانی وکەسانێکی زۆرتر ئاڵوگۆڕ کردووە.
میرزا خەسرەویش وەک زۆربەی بنەماڵەکانی کوردستان ژیانی بە باخداری و کشتیاری لە شوێنێ هەمیشە بەهاری بەناوی میامەران لە ئاوایی نسڵ بەسەربردووە و لە پاڵیشیا لە خەیاتی و دووراندنەوە و چەندکاریکی تری تایبەت بەو سەردەمە دەستێکی باڵای بووە و ساڵانێکیش وەکوو"مۆرەوەجی دامپزشکی"خزمەتی بە ئاژەڵدارانی هاووڵاتیان کردووە.
میرزاخەسرەو خاوەنی سێ کوڕ وپێنج کچەو لە ساڵی 1389 بەرگی حاجیان دەپۆشی و لە تەمەنی 76ساڵیدا لە ڕۆژی 30ی ڕێبەندانی 1393ماڵاوایی لە ژیان دەکات و لەگۆڕستانی گۆشخانی ئەسپەردە دەکریێت و ئەم بەیتە شێعرە بەپێی وەسیەتێکی کە بە بەرگی کتێبێکەوە نووسیویه بەسەر کێلی مەزارەکەیەوە نووسراوە:

دەورانی دنیا بۆمن تەواوە
ئەوا من دەڕۆم تۆش های لە دواوە.


گۆشخانیەکۆن شوێنەوارێکی مێژووییە له ڕۆژهەڵاتی گۆندی  ئەمڕۆکەی گۆشخانیە و هەروا کە دەڵێن لە بنەڕەتدا 12بنەماڵە لە هەورامانی لهۆنەوە ڕوویان کردووەتە ئەوێ و ئاوەدانیان کردووەتەوە و ئەمڕۆش زۆربەی ناوی کەژوکێوەکانی نسڵ وگۆشخانی ناوی هەورامی بە خۆیەوە لکاندووە وەکوو هانەمزێ،تەونەترەکاوێ و...لەگۆشخانی و
پۆلەوەزان،حەشۆڵێ،هانەخەجیان و...لەنسڵ ،
بنەماڵەی خەسرەوبەگ لەبنەڕەتدا یەکێ لەو 12بنەماڵەیەن کە لە ناوچەی هەورامانی لهۆنەوە بەرەو گۆشخانیەکۆن کۆچیان کردووە وەک ئەڵێن پاشان ئەو ئاواییە دەکەوێتە پێش هێرش و دوواتر بەرد ئەنرێیتە بان بەرد بۆ سازکردنی گۆشخانی ئەمڕۆ
ئەحمەدسۆڵتان یائەحمەدخاتوون  دو کوڕ وکچێکی بووە، کوڕە چکۆلەکەی بە ناوی موحەممەدعەلی بەیگ کە گوایە لە شەڕ لە گەڵ فەرهادمیرزا لە ئاوایی هەجمنە بریندار ئەبێت و لە چەمەی مەر تێیا ئەچێ و کوڕەگەورەکەی بەناوی مەحموودبیگ  بەئاغەگەورە مەیشوورە و کچەکەشیان بەخاتوون فاتمە کە ئێستاش هەوارگەیەک لە گۆشخانی هەیە بەناوی هەواری خاتوون فاتمە کە ئەودەم کە باوکی
و ئاغەگەورەی ئاوارەی عێراق ئەبن ئەم لەوێ ژیاوە تا  گەڕانەوەی باوک و براکەی، بەوتەی میرزاخەسرەو هەمیشه 12چەکدار بەدەوریا بوونە و پاسەوانیان لێوە کردووە و هەروەها ئاغەگەورەش ئەمڕۆکە ناوی کانیاوێکە لە ئاواییا ،کێلی شکاوەی گۆڕی ئاغەگەورە و خاتوون فاتمەش لە زیارەتەڵانی کۆنی گۆشخانی ئێستەش ماوەتەوە کە ئەم باسە مێژووییە وەک هەویرێکە کە ئاو زۆر دەخواتەوە ولەداهاتوودا ئیشەڵا بتوانین زۆرتر لەسەری هەلیل ئاوا و مێزەران و چەمەی مەر و هانەمزێ و ئاوایی نسڵ بە بەڵگەوە بدوین.

سەرچاوەکان:وتووێژی ساڵانی پێشووم لە گەڵ کاک کامیل موحەممەدی کوڕی خوالێخۆشبوو خەسرەوبەگ، دەسنووسەکانی میرزاخەسرەو

نووسین و توێژینەوە و کۆکردنەوە:ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

تکایە خوێنەری بن 👇👇👇👇

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

تڪایە بە دانانی (ری اکــشـن) لە ژێر پۆستەڪان پاڵپشتی ڪاناڵ بن🙏🌺

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

خۆزگە لێرە دەبووی تا بەهار بزانێ
جیهان هەنارێکە دڵتەنگ
بە زەردەخەنەی تۆ دەم دەکاتەوە🫀🤍

#فەرەیدوون_ئەرشەدی

لێوتان هەردەم بە پێکەنین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

کیژی لادێ،هام به تاسەی
پەلکه ڕەش سەرشانەکەت

هام به تاسەی
دەم بەیانی بۆی تەنووری نانەکەت

#عەباس_کەمەندی
ــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

لێم گەڕێن
جارێک
لە چەقی ڕێگا
بە ڕۆژی ڕووناک،
بێ فتوای مەلا و
ئیزنی عەشیرەت ،
تێر ئاوێزانی کچە کوردێک بم !
هەناسەی بۆنی نێرگزی لێ بێ،
بەری دەستیشی تام و بۆنی خاک!
#پەشێو
ــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

دۆزینەوەی ئێسکە پەیکەری مرۆڤە سەرەتاییەکان (نیاندەرتاڵ) لە باشووری کوردستان.

دەستکەوتی زانستی بۆ مێژووی کورد لە زاگڕۆس لێکۆڵەرە شوێنەوارناسانی بەریتانیایی توانیان ڕوخساری ژنێکی کورد دەستنیشان بکەن کە ٧٥ هەزار ساڵ لەوە پێش لە کوردستان ژیاوە.

لێکۆڵەر و شوێنەوارناسانی بریتانیایی بەکەڵک وەرگرتن لە پاشماوەی کەلـلەسەری ژنە نیاندەرتاڵەکە کە لە ئەشکەوتی #شنایدەر لە چیاکانی ناوچەی برادۆست هەولێر لە باشووری کوردستان دۆزرایەوە، شوێنەوارناسانی بەریتانی ڕوخساری  ئەم ژنە #زاگڕۆسییەی نیاندەرتاڵەیان نووژەنکردەوە.

دڕێژەی هەیە
👇👇👇👇👇👇👇

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

نیشتمان ئه‌ی خاک و خۆڵی تۆ کله‌ی ‌چاوانمه‌
نیشتمان نـاوی به‌ڕێـزت هێــزی رۆ‌ح و گیــانمه‌
نیشتمان ئه‌ی به‌ر بـه‌یانـت رۆشنــی ئیمـــانمه‌
نیشتمان ئێــواره‌کــانت خه‌ڵــوه‌تی عیــرفانـمه
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📸 [هەوراز مەحموودی]

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەیانیان
تیشکی زێڕینی هەتاوی ئاسمانی
کۆلکەزێڕینەی رەنگامەی پاش بارانی
سروشتی بەهاری ،خەمڵیوی لە جوانی
بۆنەی خۆشی بوون و مانی
خۆشترین ئومێدی ژیانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
سرووشتی ڕەنگینی گوڵانی نیشتمان

👌پێشنیاری دانلۆد

سپاس بۆ کاک #مۆختار_عەبدوڵڵاهی

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

لە قامووسی مندا بەهار
واتای ئازادی ئینسانە
ئیتر ئەم نەرمە بارانە
تەنیا خەفەت بە بادانە

✍ : بەختیار ڕەحیمی

📷 : کەماڵ ئەحەدی

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەمڕۆ چەن لاوێکی هێژا و دڵسۆز بە هاوکاری شوراو دێهیاری گۆشخانی
دەسیان کردوە بە خاوێن کردنەو ڕێگەو بان ئاوایی تا سەر جادە ئەسڵی،
پێویستمان زانی هەر لەیرەوە دەس خۆشیێک گەرم و گۆڕیان لێ بکەین 🙏🌷
و ئەو کارە خۆبەخشانە بەرچاوی ئێوە بخرێت کە ئیشڵا بێتە هۆی چاوبڕین لەو ئازیزانە و ئاگادار  کردنەوی ئەو کەسانە کە پارێزەری سرووشت نین ..!

#پاراسەنی_ژینگە_پاراستنی_ژیانە
#ژینگە_پارێزی_ئەرکی_سەرشانی_هەموومانە

🆔@goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

چەن وێنەیەکی بەهاری له دیمەنی دڵڕفێنی گۆشخانی بە کامێرای کاک #ئامانج_مۆحەممەدی
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…
Subscribe to a channel