❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران
نیعمەتە ئەم خاک و خۆڵەم
تا ئەبەد جێی ناهێڵم
خاکی سووتاوی وەتەن بۆ سورمەیی چاوانمە
✍ : #مامۆستا_قانێع
🆔@gshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
دڵ وڵوڵ کەردەن خــــەدەنگ دووری
سۆچنان جەستەم دەرد مەهـــجووری
هانا هـامدەردان تاقــەت نەمەنـــــدٚەن
جەورەکەی ئازیز ریشەی دڵ کـەندٚەن
#مامۆستا_مەولەوی
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#ماڵ_بۆ_فرۆشتن له گۆشخانی
ـــــــــــــــ
یەک قات
100میتر ژێربەنای خانوو
53 میتر حەوشە
کوچە 6 و 4
لاسامان
مادێح عەبدۆڵاهی
ژماره مۆبایل
+989187736428
ــــــــبــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
کاناڵی جوانی گۆشخانی🌹
هەواڵوو مەرگیم میاوۆ گۆشۆ
دڵەکەو چۆن کوورە پەی من مەجۆشۆ🤍
#شۆعەیب_کەریمی
ـــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
گوێیان بە لۆکەی تاریکی ئەئاخنن
تف ئەکەنە ناوچەوانی
نان و منداڵ
گوڵ کوێر ئەکەن
قاچی شیعر ئەبڕنەوە
چاوت لێیە، جێگەی زمان ئەگوێزنەوە و
مۆری ئەکەن
ئەیانوێ ئەوان بە تەنیا مۆخی کادانیان
بۆ خەڵک ئەوێ
ئەیانەوێ ئەوان بە تەنیا چاوی شووشەیان
بۆ خەڵک ئەوێ.
بەشێک لە شێعری کۆچ
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
در گوشهایمان، پنبە تاریکی فرو کردەاند
بر پیشانی نان و کودک
تف میاندازند
گل را کور میکنند
و ارّە بر پای شعر مینهند.
میبینی، زبان را جایی دیگر میدهند
و بر آن مُهر میگذارند
آنان مردم را چنین میخواهند
سرهایشان کاهدان و
چشمانشان شیشە!
وێنەگر: #ئامانج_مۆحەممەدی
ــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
پاییز #وەرزی_خۆپێشاندانی_ڕەنگەکان
وەکوو پایز سەراپا ئەرخەوانیم
بەرەو زستانە وەرزی وێژەوانیم
ئەوێستاش گەر بفەرمووی: دێمە جێژوان
بە بێ شک دێتەوە جەنگەی جەوانیم!
✍:#ک_د_ئازاد
📸:نیان قادری
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
به شەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو
به رۆژ تاکوو دووباره دێتەوه شەو
له کاتێک دا که دەدوێنم ئەم و ئەو
“ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر له بیره”
"مامۆستا هێمن"
ــــــــــــــــــــــــــ
نیشتمانەکەم
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ڕۆژ باش ئازیزان
لەم ڕۆژە جومعەدا
خودایە کەسێک بە چاوی پڕ ئۆمێدەوە سەیری تۆ دەکات نائۆمێدی مەکە
🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲
قەسیدەیکی خۆش بە دەنگی خوالێخۆشبوو
#مەلا_یوسف_مۆحەممەدی
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
🍁🍁🍁🍁🍁🍂🍂🍂🍂🍂
هەڵدەوەرێ
گەڵا گەڵا
وردە وردە
پایز،
دۆستی کۆنی کوردە!
#ک_د_ئازاد
پاییز #وەرزی_ڕەنگاوڕەنگ
#وەرزی_خۆپێشاندانی_ڕەنگەکان
چەن وێنەیکی جوانی پاییزیی پێشکەش بە ئێوەی خۆشەویستی کاناڵ
📸 : وێنەگر کاک #سامان_عەلیزادە
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
هونەرمەند: #مەزهەر_خالەقی
نەسیمەکەی سەردی پاییزی ...
🌼🍂🍁 🌼🍂🍁 🌼🍂🍁
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
بۆ ئێوارانی پاییـز🤍
#سەوزە
مامۆستا #ناسر_ڕەزازی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی پاییز،
کاتێ خشپەی گەڵای وەریو
پەلی هەستم دەگرێ و دەیبا
بۆ کۆتایی و دنیای ئەودیو
من بەخیلی بە کۆتایی
گەڵا دەبەم،
چونکە، کە مرد،
هاوڕێی هەیە
دەمی زەردی بنێتە دەم!
ــــ
شەونامەی شاعیرێکی تینوو
#عەبدوڵڵا_پەشێو
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گۆشخانی و جوانییەکانی پاییز
سپاس بۆ خاتوو #شەوبۆ_ڕەحمانی 🎥
خەزەڵوەری 2723ی کوردی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ئەگەر ڕۆژێک
من کۆچم کرد
تۆ مەهێڵە
ئەم کوێستانە
بێ گۆرانی و
ئەم ڕێگایە بێ ڕێبوار بێ!
#ک_د_ئازاد
ــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
پاییز وەرزی ڕەنگاوڕەنگ 🍂🍂
وەرزی خۆپێشاندانی ڕەنگەکان🍁🍁
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁
کە پاییز هات
هەموو شەوێ
وەک گڵۆپێ
بەسەر لقی دارەکانا شۆڕ دەبمەوە
دەبمە چاوی ئەو گەڵایەی
دەستی خەزان
لە دەفتەری ئەم دارستانە دەیدڕێ
با کوێرانە
بەرەو مردن
ڕێگە نەبڕێ
"مارف ئاغایی"
🆔@goshkhani1
⏳کــانــاڵـی گـۆشــخــانــی⏳
تەمەن تێپەڕ کرا، کوێر بوو، دوو دیدەی چاوەڕێ ماوم
لەسەر ئەم کوێرە ڕێگایە، کە بەڵکوو بێتە بەر چاوم
بەڵام هەرگیز نەهاتی، بۆیە بێوادە، لە جەوری تۆ
ئەوا پیر و هەژار و دڵ خەمین و خەستە فەوتاوم
#کەمەندی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
(اِنّا لِلّه وَ اِنّا اِلَیْهِ راجعُون)
◾️پرسە و سەرەخۆشی◾️
لەگەڵ ڕازی بوون به ویستی پەروەردگاری دلۆڤان
◾️به داخ و کەسەرێکی زۆرەوە:
کاک #حەیبەڵای_عەلیزادە (ناسراو بە حەیبەڵای عەتیه) لە گۆشخانی کۆچی دوایی کرد.
ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە بەرێوە بەرانی کاناڵی گوندی گۆشخانی
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان ئەکەین ،
له خودای گەوره ئەپاڕینەوە بە بنەماڵەی بەڕێزیان سەبر و کۆچکردووش بە باشترینەکانی پاداشت بداتەوە
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
منم ژەنەراڵی پاییز
خوێنێکی زەرد بەنێو دەمارما دەگەڕێ و
چاوم هەر وەک هەور نمناک
تەنیا من بووم کە لە تابووتی شووشەدا
چەندین گەڵام سپارد بە خاک.
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە
دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی هەروا کە ئاگادارن بە داخەوە لە ئاوایی #کەڕاوا بە هۆی کارەساتی تەسادفەو
لە یەک بنەماڵەدا چوار کەسیان فەوتی کردوە
بەو بۆنەوە ،بە ئەو پەڕی ناڕاحەتیەو ، خۆمان بە هاو خەمی ئاوایی کەڕاوا و ئەو بنەماڵە بەڕێزە ئەزانین ،😞
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵی #گۆشخانی و سەرجەم خەڵکی ئاواییەو پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی #کەڕاوا و بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.
لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومانە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.
ڕۆحیان شاد
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1
⚫️کاناڵی گۆشخانی⚫️
خۆزگە ئەمتوانی ساتێ بێ خەم بام
لەسەر خاکێکی بێ مژ و تەم بام
شاخ و باخ و دەشت بە گوڵ ڕەنگین با
تێکەڵ بە شنە و مۆسیقای چەم بام
#جەلال_هانیسی
ــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
لە تەنهایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییه دەستێک دەرم بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە
#مامۆستا_زیرەک
#نیشتمانی_جوان_گۆشخانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نێردراو: مۆبین_سادەقی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
گەورە مەبە
کزەی جەرگم
گەورەمەبە
تا من مابم
لە مناڵیت
وەڕەز نابم
🆔 @goshkani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
#ڕۆژ_باش_هاوڕێیان
ـــــــــــــــــــــــ
گۆرانی #وەتەن
بە دەنگی #ئەحمەد_لاوە
👌پێشنیاری کردنەوە
ــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
من خەمێکی مێژینەم و
لە ناو کڵپەی ئاگردانی
خۆزگە و عەزرەتا سووتاوم
من ئاخێکی دووکەڵاویم
هەڵمی ناخێکی خنکاوم
من ڕێبواری مێژووی تاڵی
دڵی خۆمم
هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و هەر جێ ماوم
#مەلەکشا
ــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
هەوروهەڵایە و پاییزە و باران
جوانە دیمەنی دەشت و چیاکان
هەستە دەلاقەی دڵ ئاوەڵا کە
هەڵمژە هەوای پاکی کوردستان
#_نادم_سنە
ـــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
حەقمە گەر شەیدای وەتەن بم
ئەی ڕەقیبی نابەکار!
سەیری ئەم شاخ و چیا و
ئاو و هەوای کـوێستانە کـە
#مامۆستا_قانع
ــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گوشخانی🌹
لەڕێی خاک و وڵاتا
خۆم ئەفەوتێنم بە مەمنوونی
کە من سۆزم لە دڵدا بێ
چە موحتاجم بە مەجنوونی
#قانع
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#بەیانیتان_باش_خۆشەویستان
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
قودسی من تۆی ئەی کوردستان...
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
بۆ ئاوانەی ئەیانەوێ لە گۆشخانی ببنە ساحێو ماڵ
بە 20 ملیۆن داشکان ئامادەیە بۆ فرۆشتن
09182888020 خاتوو نوقڵێ
سرووشتی پاییزی ڕێگای نسڵ و گۆشخانی تێکەڵ بە دەنگی خاڵۆ ناسڕ
خەزەڵوەری 2723
سپاس بۆ کاک پوویا مۆحەممەدی 🎥
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
زەوی بۆ فرۆشتن
شوێن تابووە
1735 میتر
کشاوەرزی و مەسکونی
هەفتەی 7 ساعەت ئاوی کشاوەرزی
نرخ : هەر میتر 350 هزار تمەن
داشکاندنیش له کاتی سەندن
بۆ زانیاری زیاتر له گەڵ ئەم ژمارەی خوارەوە پێوەندی بگرن
+989187756025
مەلا #فەرەیدون_فەتحی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹