goshkhani1 | Unsorted

Telegram-канал goshkhani1 - گـۆشخـانـی

1072

❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار‌📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران

Subscribe to a channel

گـۆشخـانـی

مامۆستا #لەتیف_عەلەوی کە دانیشتووی شاری سەقزە و یەکێکە لە شاعرە گەورەکانی هاوچەرخ ، شانازی بە گۆشخانی بەخشیوە و 👇ئەم شێعرەی خوارەوەی لە سەر وێنەی ئەو منداڵانە نووسیوە و زۆر ئۆستادانە ناوی هەموویانی بە سرووشت و ژیانی کوردستانەوە گرێ داوە..

🆔 @goshkhani1

           ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

بەناوی بەرزە ناوی خێوی جوانی
لە خۆی جوانە خودایی وێژەوانی

خودای باڵدا و گیاندار و تەواران
خودای کوێستانی بژوێن و هە‌واران

لە گوڵ بڕوانی ڕووخساری دەبینی
لە ئاگردا گڕ و کڵپەی ئەوینی

هەتاوی کردە ڕووناکی لە عالەم
تریفەی مانگی گڕسۆزە، لەجێی شەم

سەرەنجی "با" بدەی بێشک دەڵێ پێت:
کە هێدی بە، نە با و بۆرانی سەرشێت

لە ئاو بڕوانی ئاوایی دەناسی
لە پێناسەی سروشت سەرسام و کاسی

لە خاکی خاکەڕایی بۆتە دەسکەوت
بەپێی ئەو بیرە کێ خاک‌یارە سەرکەوت

چها وانەی "ئەژین"ی پێیە گەردوون
"سەنا" بۆ ئەهلی تێڕامانە، نەک دوون

لە هاڕەی تاڤگە ڕامێنە بە وردی
دەڵێ: تۆش ڕابە "یۆسرا" گیان بە کوردی

گوڵی عومری ئەویندارانی دنیا
بڕست و هێزی دوو چاوانی "ڕۆنیا"


بە کەوسەر نیمە پێویستی لەمەولا
هەتا "کەوسەر" بمێنێ بۆم بە مەولا

گوڵم! "کانیا" لە کانیاوی دڵم‌دای
لەبیبیلەی چەمی ڕوونی کوڵم دای

"ئێلێنا" گیان ئەتۆش هاوڕازی هەستی
تەمام وایە لە خوێندن ڕانەوەستی

کنا لەیلانی داهاتووی وڵاتم
بژیین هۆکاری دڵ‌خۆشی و سوباتم

لە کۆساڵانی هەستم ڕا دیارن
کوڕانیش وەک کچان چاوەی دیارن

بەکۆ خۆڕاگر  و دووربن لە ژاکان
هەموو شەوگاربەزێن بن چەشنی"هاکان"

لەگەڵ شاهۆ، شکۆی هاوشانە "هۆمان"
کە ببتە هەڵگری ئاڵای شکۆمان

لە "ئارتا" و "مارتیا"ش وا ڕادەبینم
کە ئەستێرەن چرای شەوگاری ژینم

لە "حمزە" بابکەم باسێ دڵاوێژ
ئەدا مژدەی بەیانی وەک گەلاوێژ

ئەگەر جوانەپەری هەستان نەبووبا
وەفای بێڕادەی هەڵبەستان نەبووبا

ئەگەر پشتم نەبایە هێزی باری
لە پێنووسم وەها هەستێک دەباری؟

نە گۆشخانی لە مەڵبەندی دڵیران
لە هەر شوێنێکی کوردستانی ئێران

هەزاران شاتەوار و شاهەڵۆ هەن
بە مانای ڕاستەقینە، بێ دەهۆ هەن

تەماخوازی گوڵانی شوخ و شەنگم
لەوەرگرتنی وەفادا گوێ بەزەنگم.

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

شیعری #لە_غوربەتا

خوێندنەوەی #باست_حەمە_غەریب

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#زمانی_کوردیم_خۆش_ئەوێ😍❤️

چەن وڵامێکی تر بۆ کوردی نەنووسەکان😊🙏


5⃣_ دەڵێن : (کوردیمان نەخوێندووە و فێر نەکراوین .)
بڕوا بفەرموون ئەوانەیش کە کوردی دەیزانن، بەسەریاندا نازڵ نەبووە یان بە کوردییان  نەخوێندووە یا شەو لە خۆدا پێیان ئیلهام نەکراوە ! هەموو وەک تۆن . هەموو خۆیان فێر بوون!  تۆیش فێر بە، چیت لەوان کەمترە؟ بۆچی کاتتان بۆ هەموو شتێک هەیە، بۆ یانەی لەشجوانی و نینۆک ڕازاندنەوە و کافە و گەڕان و شەقام و پۆست و ستۆری دانان و تەلەڤزیۆن و فیلم و هەموو شتێک، کەچی بۆ فێربوونی زمانی خۆت نیتانە؟

یان

6⃣_ دەڵێن : (هاوڕێم هەیە کە کورد نییە لەبەر ئەوە کوردی نانووسم.)
خۆ هەموو کەسێک لێرە هاوڕێیک ، ئاشنایەک شتێکی هەر هەیە کە کورد نەبێ.
کەواتە بە فاتیحەیەکی تێکڕایی بۆ زمانی کوردی بخوێنین ؛ چون کەس نابێ کوردی بنووسێ و هەمووان ئەم بیانوویەیان هەیە کە لەبەر هاوڕێ و ناسیاوە ناکوردەکانیان ، ئینگلیزی و فارسی بنووسن ! نا ، بە پێچەوانەوە بۆ تۆ زیاتر واجیبە ؛ چون  تۆی دەبێ نیشان بدەی خاوەن زمان ، فەرهەنگ و مێژووی خۆتی ! بۆ هەمیشە تۆ دەچییە سەر خواستی ئەوانی دیکە؟ بۆ زمانی خۆتیان بۆ دەفەوتێنی ؟ ئەوان ئامادەن ئەم کارە بکەن ؟ لێت قبووڵ دەکەن بڵێی بە زمانی ئێمە بنووسن؟

🆔 @goshkhani1

              ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەگەر بەختەوریت ئەوێ .!
هەتا ئەتوانی مێهرەبان بە...!

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

باتێکی تێلگرامی گۆڕینی فایلی دەنگی زمانی کوردی به نووسراوەیێکی کوردی.

بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر دەنووسن بە گوشی..!

خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە.
ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:👇👇

/channel/AsosSoftSTT_bot


🆔 @goshkhani1
🆔 @goshkhani1

          ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#زمانی_کوردیم_خۆش_ئەوێ😍❤️

چەن وڵامێک بۆ ئەو کەسانەی کوردی نانووسن..!!

1⃣ _ دەڵێن : ( کورد بوون بە کوردی نووسین نیە.)

ئەگەر بە #زمان و بە #جل و بە #فەرهەنگ نییە، کە واتە بە چییە؟ دەبێ بتبەنە تاقیگە، نموونەت لێ هەڵگرنەوە بزانن لە چ ڕەگەزێکی؟ یا هەموو جارێ ناسنامەکەت دەربێنی بڵێی ئەوەتا کوردم؟ دەی خۆ کورد بوون بە وتن و نووسینی(با افتخار کوردم) و (kurd&proud) و بژی وبمرێ و دروشم و هاتوهاواریش نییە. خۆشەویستان ڕەگەز و ڕەنگ و جنس شانازی نییە، بەڵام شەرمەزاریش نییە کە خۆی لێ دەرخەی!مرۆڤێکی کوردبە و ڕێز لەوە بگرە کە هەی.🌷🌷🙏🙏
.
.
.

ئەم بابەتە درێژەی هەیە!

🆔 @goshkhani1

           ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#لانەی_بایەقوش

هۆنراوەی مامۆستا #شەریف_حوسەین_پەناهی

به دەنگی #شوکروڵڵای_بابان
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

سڵاو بەڕێزان

لە لایان بەڕێوەبەرانی مەدرسەی سەرەتایی گۆشخانی ڕاسپێراوین کە عەرزتان بکەین :
سەقفی ئەو شوێنی دەرس خوێندنە ، وێرانە و نیازە کە ئەمساڵ حەتمەن (ایزوگام) بکرێ
داوا ئەکەین له خەڵکی گۆشخانی بە گشتی و خێرۆمەندانی ناوچەکە بە تایبەتی ، بۆ ئەو کارە یارمەتیمان بدەن
تکایە هەر کەس خەمی دواڕۆژی ئەو وڵاتە و داهاتووی منداڵەکانی ئەو نیشتمانە ئەخوات و دەستی ئەڕوا ، دەسیان بگرێ
با مناڵاکانمان بێ دڵۆپە و تەڕ بوون ،  ئەمساڵیش دەرسی تێدا بخوێنن تا ساڵاکیتر خوا گەورەیە
ئەو خوا بیکات داهاتووی ئەوانیش و ئێمەیش خێر و خۆشی و سەرکەوتن بێت

👇ئەوەیش ژمارە کارتی کاک (طالب رحیمی)

6037997123159452

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🎼من باڵەندەی کۆچەری نیم

#حەسەن_هەیاس
ـــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەگەر بڵێم شەوانە بۆ ئەستێرە و مانگ باسم کردویت..
ئەگەر بڵێم لە دڵمدا وەک نەمرێک پەیکەرم بۆ دروست کردویت..
ئەگەر بڵێم ھەرگیز پێکە شەرابێکم بێ تۆ نەخواردوەتەوە..
...لەگەڵ خۆمدا بۆ ھەموو مەیخانەکانی شارم بردویت..
ئەگەر بڵێم ھەمو شەوێ بەر لە نوستن ماچم کردویت..
ئەگەر بڵێم لە ھەر کوێ بۆنم کڕیبێت..
ئەبێ پێشان جارێ بۆنی قاوە بکەم!
چونکە ھێندە بۆنم کردویت..
من ئەزانم باوەر ناکەیت!
ئەزانی بۆ ؟!
چونکە عەشق وەکو من شێتی نەکردویت!
ھەرچی ھەستی دوری ھەیە لێی نەبردویت!
چونکە تۆ ھێندە عاشق نیت ھەڵممژیتە ناختەوە!
ئەو کاتەی ئاخ ھەڵئەکێشیت..
چونکە تۆ ھێشتا ناتوانیت..
بە برژانگت لەسەر دیوار..
وێنەی چاوی من بکێشیت!
ــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئاگاداری 🌷       🌷ئاگاداری

قەیرانی ئاو

وێڕای سڵاو رێز ، لە تەواوی خەڵکی بەڕێزی گوندی گۆشخانی داواکارین بە بۆنەی گرفتی نەبوونی ئاو لە هەموو گەڕەکەکانی گوند تکایە لە ئاو دانی باخچه ،شۆردنی ماشین و قاڵی و کۆڵان و لە فێڕۆ دانی ئاو بە ئاگا بن و دووری بگرن

دەست پێوەگرتن ئاو(صرفەجویی آب) بەمانای کەم بە کارهێنانی ئاو نییە ، بەمانای درووست بەکارهێنانە

🆔 @goshkhani1

🌹کەناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

من چیم ئەویست لە نیشتمان
جگە لەوەی کە نانێک و
کە کونجێکی دڵنیایی و
گیرفانێکی بە حورمەت و
مشتێ هەتاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستی و
پەنجەرەیەکی کراوەی
سەر ئازادی و عیشقم باتێ..!

#شێرکۆ_بێکەس
ـــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

وشەکان👈🏼کوردی بڵێین:

#مەڵێ #بڵێ

👩‍🎤مەڵێ خالە👈🏻بڵێ پوور,مەتی,میمی
👩‍👦مەڵێ مامان👈🏻بڵێ دایە,دایکە
👨‍👧‍👦مەڵێ عمو👈🏻بڵێ مامۆ,مامە
🔶مەڵێ بخاری👈🏻بڵێ کوورە
😻مەڵێ گربە👈🏻بڵێ پشیلە,کتک
🔴مەڵێ قرمز👈🏻بڵێ سوور
⛅️مەڵێ ابر👈🏻بڵێ هەور

💤مەڵێ زبان👈🏻بڵێ زمان
✔️مەڵێ هدف👈🏻بڵێ ئامانج
⛄️مەڵێ آدم برفی👈🏻بڵێ بووکە بەفرینە
❄️مەڵێ برف👈🏻بڵێ بەفر,وەفر
🦋مەڵێ پروانە👈🏻بڵێ پەپوولە
🙏مەڵێ مرسی👉🏻 بڵێ سپاس

🗣مەڵێ صدا👈🏻بڵێ دەنگ
💏مەڵێ خوشبختم👈🏻بڵێ بەختەوەرم
💌مەڵێ صلح👈🏻بڵێ ئاشتی
🏬مەڵێ مدرسە👈🏻بڵێ قوتابخانە
🏫مەڵێ دانشگاە👈🏻بڵێ زانکۆ
🏁مەڵێ موفقیت👈🏻بڵێ سەرکەوتن
🚧مەڵێ مبارزە👈🏻بڵێ بەرخۆدان
✌️مەڵێ مقاومت👈🏻بڵێ خۆراگری
✒️مەڵێ نقاشی👈🏻بڵێ نیگارە

🃏مەڵێ عکس👈🏻بڵێ وێنە
🎆مەڵێ منظرە👈🏻 بڵێ دیمەن
🌷مەڵێ بنفشە👈🏻بڵێ وەنەوشە
😍مەڵێ زیبا👈🏻 بڵێ جوان
💪مەڵێ قوی👈🏻بڵێ بەهێز
👩‍🏫مەڵێ زرنگ👈🏻 بڵێ زیرەک
💡مەڵێ خاص👈🏻بڵێ تایبەت

👈🏼مەڵێ آیندە👈🏻بڵێ داهاتوو
👉مەڵێ گذشتە👈🏻بڵێ ڕابردوو
👇🏽مەڵێ حال👈🏻بڵێ ئێستا
🗓مەڵێ تاریخ👈🏻 بڵێ مێژوو
⏰مەڵێ ساعت👈🏻بڵێ کاتژمێر
💈مەڵێ پیشرفت👈🏻بڵێ پێشکەوت
🗼مەڵێ توسعە👈🏻بڵێ گەشە

🛅مەڵێ مطمئن👈🏻بڵێ دڵنیا
🚸مەڵێ اعتماد👈🏻بڵێ متمانە
📚مەڵێ کتاب👈🏻بڵێ کتێب
🤔مەڵێ فکر👈🏻بڵێ بیر
🖌مەڵێ مداد👈🏻بڵێ پێنووس,قەڵەم

Tel⇔🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#گۆشخانی

تۆ به‌قه‌د ماچی دوای ئازادی جوانی !

ـــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

کلیپێک لە شایی و هەڵپەڕکێ گەنج و لاوەکانی گۆشخانی لە ساڵی ....؟؟
لە بان بەڕووڵ بە دەنگی #ڕێبوار_مۆرادی،#تالب_سادەقی،#بەرزان_ڕەسووڵی
یادی ئەو کەسانەش کە لە لامان نەومان سەوز و سەوزتر

پێشکەشتان بێ
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە

دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە #حاجی_تۆفێق_مۆحەممەی(تۆفێق بەگ) باوکی #حاجی_خەسرەو کۆچی ئەبەدی کرد و  ڕووی کردە هەواری قیامەت!
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.

لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.

ڕۆحیان شاد
1402/07/27
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1

⚫️کاناڵی گۆشخانی⚫️

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ماڵ بۆ فرۆشتن لە گۆشخانی

ماڵی خۆالێخۆشبوو کا نەبی کەریمی

ژێر بەنا 108 میتر
به تەوای ئیمتیازەکانی ئاو و گاز و بەرق و خەت تەلەفوون
سەنەد سەبتی

بۆ زانیاری زیاتر تەنیا لە گەڵ ئەم ژماره پێوەندی بگرن
09182888020 خاتوو نوقڵێ
ــــــــــــــــــــــ

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بۆ ئاگاداریتان

بەڕێزان و خۆشەویستانی دانیشتووی گۆشخانی پێتانی ڕائەگەینین نانەواخانەی #ناسر_موحەممەدی لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 22 ی خەزەڵوەر
بە هۆی کەم بوونی بەشی ئارد (سهمیه) تا نیوەڕۆ نان کردنی هەیە و پاش نیوەڕۆ نان نامێنێ و چاوڕێ نان مەون

سپاس بۆ هاوماڵیتان

بۆ زانیاری زیاتریش ئەتوانن له گەڵ ئەم ژمارە پێوەندی بگرن
09121508225

ــــــــــــــــــ

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#زمانی_کوردیم_خۆش_ئەوێ 😍❤️

چەن وڵامێکی تر بۆ کوردی نەنووسەکان😁😊

3⃣ _ دەڵێن :  (کوردی دەنووسم، بەس بە ڕێنووسی کوردی نییە .)
هەرکات ئینگلیزییەکت دیت بە تەختەکلیل و ئەلف وبێی کوردی نووسی (های ، هاو ئار یوو؟) ،  و ئەگەر فارسێکت دیت بە ئەلف وبێی و تەختەکلیلی کوردی نووسی (سەلام چێ خەبەر؟)  ئەوا ئێوەش فەرموون بە تەختەکلیلی فارسی یان ئینگلیزی بنووسن (سڵاو چۆنی) یا (slaw .choni)ئەم جۆرە نووسینە زۆر زۆر ناحەز و نادروستە وە لە کەسی ژیر و ئاگا ناوەوشێتەوە..!

یان

4⃣_دەڵێن : (تەختەکلیلی کوردیم نییە.)

زۆربەی ئەوانەی ئەم قسەیە دەکەن، نازانن کە موبایلەکەیان خۆی تەختەکلیلی کوردیی هەیە ! ئێستا مایکرۆسافت بۆ(Windows) ئەپڵ بۆ (Mac) و (ios)و هەروەها گووگڵ لە تەختەکلیلی فەرمیی خۆیدا(Gbord) بۆ زۆربەی مۆبایلە ئەندرۆیدییەکان زمانی کوردی داناوە وە ئەوەی نەیشیبێ، لە یەک خولەکدا دەتوانێ دانلۆدەی بکا.  تەختە کلیل نە بە پووڵە نە لە کێوی قافە ، نە ئەژدیها پاسەوانیی لێ دەکا! ئیدی ئەمە بیانوویەکی بێمانایە..!
.
.
.

🆔 @goshkhani1

           ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#زمانی_کوردیم_خۆش_ئەوێ 😍❤️

وەڵامێکی تر بۆ ئەو کەسانە کوردی نانووسن

2⃣ _ دەڵێن : دەبێ(( تەواو فێر ببم جا کوردی دەنووسم.))

  تا نەنووسی چۆن فێر ئەبی؟  ئەم قسەیە لە خۆیدا ناتەبایە. هیچ شتێک تا ڕاهێنانی بۆ نەکەی وە بە هەڵە دەست پێ نەکەی، فێری نابی وە ڕاهاتنی نووسینیش بە نووسینە! دەکرێ دووچەرخە فێر ببی بەڵام قەتی لێ نەخوڕی؟  هێندە هەڵە بنووسە تا فێر دەبی! بەڵام بە مەرجێک وردەوردە وە  ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ باشتر ببی . ئیتر هەر کەس وتی وا مەنووسە، بڵێ پەێوەندی بە تۆوە نییە وە کەس تۆی نەکردووە بە بەرپرسی زمانی کوردی...!
.
.
.


🆔@goshkhani1

               ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

" وانــــە "

ئەگەر هاتی بۆ کوردستان
یەکەم وێستگە لەسەر سنوور
وێستگەی خوێنە!

ڕامەمێنە
کە هاتیە ناو خاکی کوردان
پڕە لە وێستگەی سێدارە و مەرگ و نەمان!

لە دوایین وێستگەی ئەم خاکە
مناڵەکان بێ دەربەستی
لە فێرگەکانی تۆڵەدا
دەخوێنن وانەی سەربەستی!

#ک_د_ئازاد
ـــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

‎بەهــــارو هــــاویـــن پـــــایزو زستان
‎لەتــــاقــى دڵمـــــا لەیەک تــــاقمان

‎بەهار بـــارانى تاو تــــــاوى چـــــاوم
‎هاوین دەرونــــى وشک سوتــــــاوم

‎پــــــایز ڕوخسارى خـــەزان لەبــەرم
‎زستان بەفران بار موى سپی سەرم

‎سەمەرى عومرم سەمـــەرەى پیری
‎تەمەن کەوان بو گەنـــــجى بو تیری

‎چەندە زو ڕۆیی دەرچــو لەکـــــەوان
‎نەیپێکى ئامانج خۆم بومــــە نیشان
:
‎نەدیم-

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە

دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە کاک مەسعوود مۆرادی(میرزائیبراهیم) کۆچی ئەبەدی کرد و  ماڵئاوایی له ژیان کرد..!
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.

لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ

ڕۆحیان شاد
1402/06/29
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1

⚫️کاناڵی گۆشخانی⚫️

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

◾️ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هۆنەرمەند خاتوون مەرزیه فەرێقی

🔹 هۆنەرمەند مەرزیە فەرێقی ساڵی 1337 هەتاوی (1958 ز) له شاری مەریوان لە دایکبووە و هاوژینی هۆنەرمەند ناسری ڕەزازی بووە و یەکێ لە ژنە هۆنەرمەندە ناسراوەکانی کورد بوو.
🔹27 خەرمانانی ساڵی 1384 هەتاوی (2005 زایینی) لە کاتی نەشتەرگەری دڵ لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی گەردی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاک سپێردرا
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان 🌹

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

‍ 🎀زانیاری گشتی
🎀اطلاعات عمومی

🍀طول عمر پرندگان و حیوانات🍀
🌺درێژایی تەمەنی باڵندەکان و ئاژەڵەکان🌺

پروانه ـ پەپوولە ۲مانگ
زنبور عسل ـ هەنگ۲ ساڵ
ـ مگس...مێش ۳ تا ۴ مانگ
پشە ..مێشوولە ۶ مانگ
ـ ملخ...کولە 1ساڵێڪ
ـ مێروولە...مورچە یەک ساڵ1
مێ  ...گوسفند۱۰ ساڵ
کەروێشک...خرگوش ۶ تا ۱۰ ساڵ
ـ قورباغه...قوربۆق ۱۵ ساڵ
ـ گربه ...پشیلە..۱۵ ساڵ
ـ گرگ ..گورگ۱۰ تا ۱۵ ساڵ
ـ بلبل ..بولبول۱۲ساڵ
ـ مار ۱۰ ساڵ
ـ اسب ...ئەسپ۲۵ تا ۳۰ ساڵ
ـ گاو ..مانگا۲۵ ساڵ
ـ پرستو ...پەرەسێرک۱۸ ساڵ
ـ سگ..سەگ ۱۵ تا ۲۵ ساڵ
ـ خرچنگ..قارژنگ ۲۰ ساڵ
ـ میمون ..مەیموون۴۰ ساڵ
ـ شتر ...حوشتر۳۵ تا ۴۰ ساڵ
ـ لک لک ..حاجی لەق لەق۳۵ تا ۴۰ ساڵ
..گوزن..گەوزن ۲۵ تا ۴۰ ساڵ
ـ عقاب ..هەڵۆ40 ساڵ
ـ کلاغ..قاڵاو ۵۰ ساڵ
ـ خرس..ورچ ۵۰ ساڵ
ـ شیر ..شێر۵۰ ساڵ
ـ مرغ ماهیخوار..مری ماسیخۆر ۵۰ ساڵ
ـ سوسمار ۴۰ ساڵ
ـ لاک پشت...کێسەڵ ۱۰۰ ساڵ
ـ طوطی..توتی ۱۰۰ ساڵ
ـ فیل ..فیل۱۰۰ ساڵ
ـ سلطان ماهی...شاماسی ۱۰۰ ساڵ
ماهی آزاد ..ماسی ئازاد۱۰۰ساڵ

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

مەقامێکی زۆر خۆش پڕ هەست.
گۆرانی کاڵێ بار مەکە 
بە دەنگی مامۆستا #سیروان_مۆحەممەدی

ئەم گۆرانیە چەن ساڵ لەمەو پێش لە سنه، کاناڵی کوردستان تۆمار و بڵاو کراوەسەو
پێشکەشتان بێت.🌷🌹

🆔 @goshkhani1

             ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ْ#مامۆستا_سەید_ڕەحیم_قوڕەیشی


🎼 بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

دوو هەزار و پێنج‌سەد ساڵە مێژوو ئەڵێ: لەدایک بووین!
دوو هەزار و پێنج‌سەد ساڵە زرپ و زیندووین!
بەڵام هێشتا باوێشک ئەدەین، هێشتا نوستووین.
دوو هەزار و پێنج‌سەد ساڵە لە خەڵک بوردووین!
لە خۆمان هەرگیز نەبوردووین
دوو هەزار و پێنج‌سەد ساڵە وەک ئێستە واین یەک نەگرتووین.
لەو کاتەوە چەک هەڵگرتووین، بەڵام هێشتا سەرنەکەوتووین
کەچی ئەڵێین: هەر سەرکەوتووین.
ئەڵێین:ئێمە هەر نەمردووین.
هەر لێرەوە تا وڵاتی بەرینی چین
بە نۆکەری گەڕاین ڕۆیشتین.
بە ئاواتی سەرکەوتنی بێگانە گەلێ گەیشتین:
لە خوێنی خۆمان بۆ ڕشتن
لە ڕۆڵەی خۆمان بۆ کوشتن
تا توانیمان قسەی زۆری مەراییمان بۆ ڕستن
سەمامان کرد، بۆمان ڕستن
وتیان: ئادەی دنیا بگرن ئەوە پارە
وتمان: باشە
وتیان ماڵی یەکتر ببڕن، لەناو یەکا سەر ببڕن
ورگی یەکتر هەڵدڕن، ئەوە پارە
وتمان باشە.
دووهەزار و پێنج‌سەد ساڵە
پێمان ئەڵێن: بەرد بن دار بن
ئەڵقەی لە گوێ و خزمەتکار بن
مەڕ بن، مار بن،
ئادەی ئینجا شێت بن، هار بن
ئەڵێین: باشە
بتی دارو بەردمان پەرەست
تاجی هەزار شای بێگانەی خۆمان داناو پەرەست
چەند پێڵاوی دوژمنانی تازە و کۆنمان جووت کرد و پەرەست
ئەممان پەرەست، ئەومان پەرەست.
دووهەزار و پێنج‌سەد ساڵە تەنها خۆمان نەپەرەست
دووهەزار و پێنج سەد ساڵە دێین و دەڕۆین وەک شێت ئەخۆین سەرمان قاڵە
چەنە ئەدەین، هەڵئەپەڕین، سەرچۆپی نۆکەری ئەگرین کەچی دەستی کردەوەمان هەر بەتاڵە
گفتمان ڵاڵە،
دووهەزار و پێنج‌سەد ساڵە مەشکەی دوژمنان ئەژێنین، چونکە شڵقەی زل و خۆشە،
بە هی خۆشمان پێئەکەنین
ئەوەی گیانی ڕسوا نەکرد ڕۆیی و زوو مرد.
ئەوەی کرنووشی نامەردی نەبرد، ڕۆیی و زوو مرد وەکو ئێستا
دووهەزار و پێنج‌سەد ساڵە ئەوەی پیاو بوو لەناومان برد.
بۆ شاردنەوەی نەنگی خۆمان، دەلاقەی گەورەی درۆمان
بۆ ئەوەی خۆمان تەفرە دەین وەک لەوەو بەر هیچمان نەکرد، هەر هیچ نەکەین
هاتین گەڕاین کەوتینە دووی گزی و فزی
لە قوژبنی مێژوونی کۆن دا خوێندەوارمان کەوتنە دزی
دزی کردن لە شانازی کەسانی تر مایە و مووری گەلانی تر
هەموو دنیایان کرد بە کورد
پێغەمبەرانیان کرد بە کورد
حەتا ئادەم و حەواشیان هەر کرد بە کورد
نەیانپرسی ئەی بۆچی کورد دووهەزار و پێنج‌سەد ساڵە بۆخۆی هیچی بە هیچ نەکرد!

✍ : #شێرکۆ_بێکەس

🆔 @goshkhani1

               ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#جاڕنامەی_فرۆش

زەوین لە گۆشخانی  بۆ فرۆش

✅150تا 250 مەتری بۆ فرۆش ئەبێت

✅حازر و ئاماده بۆ ماڵ کردنەوە

✅شۆنەکەی لە ڕوی نەخشە دیاری کراوە

بۆ زانیاری زیاتر بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن🌷

‏ 09189869209 ‏  ئاریا مۆحەممەدی

🆔 @goshkhani1

        ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

خاک بۆ فرۆشتن

قەوارەی 116میتری
لە ناوەڕاس ئاوایی
دوو نەبش
کووچەی شەش میتری

پاڵ ماڵ کا حەمە روبەروی ماڵ کا خالید

بۆ زانیاری زیاتر و چۆنیەتی فرۆشتن ئەتوانن لە گەڵ ئەم ژماره پێوەندی بگرن

09186469376 کاکە #مۆحەممەد_عەلیزاده

ــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…
Subscribe to a channel