goshkhani1 | Unsorted

Telegram-канал goshkhani1 - گـۆشخـانـی

1072

❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار‌📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران

Subscribe to a channel

گـۆشخـانـی

[ڕازێک لە شێعر و من]

زۆر شتم لە زەمانی منداڵیەوە بیر نەماون
بەڵام وشە بە وشەی ئەو دێڕە ساکارانەم دوای سی و چەن ساڵ هەر لە بیرن..
تۆ نەدیتون
بەڵام دڵنیام کە پیێان ناڵێی شێعر
خۆم خۆشم دەوێن
زۆر خۆشم دەوێن و نازانم بۆ؟
ئاخر ئەوان حەڵقە حەڵقەی زنجیرێک بوون کە بە خۆم نەزانی هەتا دڵ و ڕۆحیان تەنیم
ئەوان لە ناوچاو و بە سەر و شانمەوە دیار نین ، بەڵام لەشیشیان توند بەستۆتەوە و نایەڵن خۆم بم
کام خۆم ؟
ئینسانێکی وەک ئەو هەموو خەڵکەی سەر زەوی
کە بژیم
کە پێ بکەنم
کە دڵخۆش بم
شێعر نەیهێشت من ئینسان بم
چۆلەیەکم بوم لەو باخانەدا
درەختێک بووم بە لاپاڵێکەوە
بەردێک بووم لە حەساری کانیەکدا
نەیهێشت منیش وەکوو خەڵک بگریم
نەیهێشت وەکوو خەڵک لە دونیا بڕوانم
نەیهێشت وەکوو خەڵک عاشق بم
نەیهێشت وەکوو خەڵک خودا بناسم
بەڵێ
بەشم لەو دونیا کە تۆ دەیبینی هەر لە خۆدا هەڵقرچان و لە تەنیاییدا هەنسک و گریان بوو !
شێعر تووڕەی کردم
شێعر مێشکی پڕ کردم لە خەیاڵێک
کە بە کەڵکی دونیا نەهات !
دڵی پڕ کردم لە خۆشەویستی کەسانێک کە بە هەستم پێ دەکەنین
چاوی پڕ کردم لە چەشنە فرمێسکێک کە کەس نەیدیت
شێعر ئاگرێکی جەهەننەمی بوو کە بە منداڵی لە دەروونمدا داگیرسا و ساڵەهایە دەمسووتێنێ و دیاریش نیە کە سووتاوم
دەهۆڵێک بوو کە کەسانی ڕادەکێشا و دەهاتنە پێشەوە زۆر زوو سەریان دێشا و دەڕۆییشتن
زۆر دۆستی لێ کردم شێعر
زۆر شەڕی پێ فرۆشم زۆر...
لەو هەڵدێرەی ژیانمدا چڵێک لە داری ئاواتی بۆ نەهێشتم کە لە کاتی هەڵدێراندا دەستم بگرێ
گژەبایەک بوو کە هەر چرای سەر ڕێگامی دەکوژاندەوە
سی ساڵە کە ئاسۆم لە پێش چاودا ڕوونە و بەرپێم تاریکی تاریکە..
سی ساڵە لەم تاریکستانەدا تەنیا و تەنیا مل دەنێم و سەد جار کەوتم و هەستامەوە و هەر نەمردم
ئەوەی پێچەوانەی خواستم قەت نەیکرد
مەرگ بوو مەرگ..
چاوی کز کردم
هێز و گوڕی گەنجی لێ ئەستاندم
فڕی بە سەرمەوە بڕی
کە چی وازی لێ نەهێنام
زۆر جار ویستومە بیدەم بەو عەرزەدا و پێی تێ ساوم
یان لە پاڵ دەریاکاندا بیدەم بە دەم شەپۆلێکەوە
یان لەو هەموو تاریکیەدا جارێک خۆمی لێ گێل کەم و جێی بهێڵم
جێ نەما...
لە بەختی ڕەشم هەر بە دوومدا هات
هەتا گەیاندمیە لووتکەی ناهومێدی
دڵنیام کە تا خوێن لە دەمارمدا بن ئەویش هەیە
تا چاوم دونیا ببینێ ئەویشم هەر لە پێش چاوە
تا ئێسکی بڕبڕەم مابێ ، ئەوویشم هەر لە سەر شانە
بارێکێ قورسە
قورستر لەو شیشە ئاسنانەی لە کرێکاری و بە غەریبی دەمگواستنەوە
زامێکی قووڵ و کاریە
کاریتر لەو زامانەی کە پاش عەشق بۆم جێ دەمان
ئێستا و لەم زەمەنەدا کە لە ترۆپکی تەمەدام و وا هەست دەکەم بەرەو لێژ بوومەتەوە
چلۆن قورسایی ئەو بارەم بۆ بساچێ ؟
ترساوم زۆر
کە چۆن بە پشتی کۆمەوە ئەو کۆڵەم پێ هەڵبگیرێ؟
چۆن بمێنم کە ئەو دڵە لەت و پەتەم
زامێتری پێوە بلکێ؟
نا نامێنم و دەزانم ئەمجار دەمرم....
بەڵام دوایی
ئەتۆ وەرە و
ئەو ئاگر و ڕەشەبایه هێور کەوە
زۆر بە وردی سەرنج بدە
کە چۆن هەڵبەست خێوی خۆی ئەبەستێتەوە ..
هیچکام لەوان بێ خۆ نەبوون
گەر پێکەنین
ئاسوودە بە کە من لەو کاتەی دامڕشتوون
بزیەکم لە لێو بوە
گەر عاشق بوون
بیرت ئەم لا و ئەو لا نەچێ
کە ئەو دڵەم لەو کاتەدا
لای کچێکی خانوماندا بە خێو بوە
درۆ ناکەن
من شێعر بووم و شێعریش من
ئەگەر ئەگرین
دڵنیابە منیش لە گەڵیان گریاوم
کە دیت نەمان
بزانە منیش نەماوم.......

✍ #بەختیار_ڕەحیمی
شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممەی
یەک لە سەر دووی خەرمانانی 2723 کوردی
گوندی گۆشخانی

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

!سپاس نامە!

بەناوی خوای دەهەندەو دڵۆڤان
لم یشکر المخلوق لن یشکر الخالق

خەڵکی خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی دوای دەربڕینی ڕێزوسڵاو و حورمەت لە خزمەتی هەموو لایێکتان، بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی ئەزانین دەسخۆشی و ماڵئاواییتان لێ بکەین بۆ بەشداریکردنتان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی خوالێخۆشبوو #حاجی_ئەحمەو_فەرەجی وهەروا هەموو ئەو کەسانەی کە لەم ماوەیەدا کە جێ نشین و نەخۆش بوو و زەحمەتیان کێشا سەردانیان کرد

هیوادارم لەڕێورەسمی خۆشی ئێوەی خۆشەویستدا بەشدار بین.
خوا جەزاتان بە چاکە بداتەوە
‌ ⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️
لە لایەن بنەماڵەی فەرەجی، ساڵەحی،ڕەشیدی،ڕۆستەمی،مەجیدی

🆔 @goshkhani1
                🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️

گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە

دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی خەڵکی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە #حاجی_ئەحمەو_فەرەجی باوکی بەرێزان کاک فەرەج،نەعمەت ،کەبیر،خوالێخۆشبوو فەتاح فەرجی لە دوای ماوەیەک نەخۆشی بۆ هەمیشە ماڵئاوایی له ژیان کرد و دونیای بە جێهێشت و ڕووی کردە هەواری قیامەت

لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.

لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەم مەردوومانە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ

ڕۆحیان شاد
1402/05/29
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1

⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ژمارەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حاجی_ژن_جواهێر

حەمەحسەین نادری (کوڕ) 09056993503

مەحمووی نادری (کوڕ) 09183748607

ئیسماعیل نادری (کوڕ) 09181732092

عەباس نادری (کوڕ) 09189845676

وریا قەدیمی (زاوا )09185971772

کەژاڵ نادری (کچ) 09924972863

شایسته نادری(کچ) 09109780800

حاجی حەمە ڕەحیم (برا) 09188741392

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سپاس بۆ هاوماڵیتان، خوا جەزاتان بداتەوە

🆔 @goshkhan1
🌹کاناڵی گوندی گوشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

گۆرانیکی خۆش و تایبەتی
بە دەنگە بە سۆزەکە کاک #سیروان_مۆحەممەدی
بۆ شەهیدانی ژینگە

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️

گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە

دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی خەڵکی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە #خاتوو_سنوور_فەلاحەتکار کچەزای دادە خۆرشید ئەسڵی پوور بەهۆی تەسادفەو بۆ هەمیشە ماڵئاوایی له ژیان کرد و دونیای بە جێهێشت و ڕووی کردە هەواری قیامەت

لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.

لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەم مەردوومانە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ

ڕۆحیان شاد
1402/05/21
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1

⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هاوین و جوانیە کانی 🌱
تەماتە ئەویش لە بان ئاور درووس کرابێت.😋😋

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🔴من کە سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆچییە
خەزنەداری گەنجی عەشقی تۆم دراوم بۆچییە

کەم بە شمشێری برۆ قەسدی دڵی زارم بکە
من شەهیدم، تیخی تیژی تازەساوم بۆچییە

من بە بەدناوی لە دنیادا بەناوبانگم بەڵام
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ بانگ و ناوم بۆچییە

وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم بە سەربەستی دەژیم
زوڵف و چاوی تۆم هەبێ، زنجیر و داوم بۆچییە

ئەم جیهانە چۆڵ و هۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانی خۆم دەوێ دنیای گڵاوم بۆچییە؟

من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆچییە

بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم، شەراوم بۆ چییە

من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاو بەستووە
ناز و خەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆچییە

من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕووخسارم دەوێ،شەمعی شکاوم بۆچییە!

🎙 #هانی
✍ #جەلال_مەلەکشا

🆔@goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

حەریف شەش خانی هۆمێدی لێم گرتووە هەر مۆرە هەڵداوێم بێهوودە بە تەمای جووت شەشم

#نەمر_حەسەن_زیرەک

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

گیانە مەودا کەمە، ئاسۆ سوورە
بیر نەبوورێتەوە، ڕێمان دوورە

وەختە لێڵایی لەبەر چاوم بڕەوێ
خێڵی شەو کۆچەرە، ڕۆژ دەردەکەوێ

بە هومێدم کە بە ڕۆژی ڕۆشن
تیشکی ئازادی خەمان داپۆشن

ئاشکرا ڕوو بە گوڵ و گوڵزاران
بێمەوە و بێمە دەس و ڕووی یاران

ئەی موکریان بە خودات دەسپێرم
یادگار وەرگرە ئەشکی سوێرم

بێ منیش خۆش بە مەکۆی بیرەوەریم
تۆ بەجێ هێشتنە هۆی کوێرەوەریم!

❣مامۆستا هەژار
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

باخ بۆ فرۆشتن🌳
باخی ترێ ڕەشەی میرزا خەسرەو
لە سەرچاڵ
_ تەمەنی باخەکە 30 ساڵە
_ نزیکەی یەک هێکتارە
_ 4 ساڵە ئیشی لەسەر کراوە بۆ نوێ کردنەوەی باخەکە، ئێستە ئامادەی بەرهەم وەرگرتن و ئێش و کاری پڕخێرە
_هەم لەژوری زەمینەکە جادەی هەیە و هەم لە خواریش
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بگرن بەم ژمارەی خوارەوە

09187848794 قادری

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🌐 تەواوترین پەڕگە بۆ بە کوردی کردنی تێلێگرام

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ساڵی 1384ی هەتاوی

کورتە ڤیدۆیەک لە سێ جوانەمەرگ بە یەکەوە
#مەلا_ئەرکان_قەدیمی
#سەیوان_مرادی
#سامان_نادری

یادیان بەخێر و ڕۆحیان شاد


🆔 @goshkhani1
🌑کاناڵی گۆشخانی🌑

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#شوناسی_نەتەوە

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەناوی خودای مەزن

خەڵکی خۆشەویستی گۆشخانی

بەم شێوە ئەوپەڕی دەسخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی خۆشەویستی ئاوایی لە گەورە و چکۆلە ئەکەین
هاوماڵی و هاوکاری خۆیان نیشاندا و ئێمەیان تا کۆتایی پڕۆژەی ئیسفاڵتی ڕێگەو بان ناو ئاوایی  هاوڕێیی کرد
داوای لێبوردنتان تان لێ ئەکەین کە بە هۆی کێشەی ئابووری نەمانتوانی زۆرتر لە خزمەتانا ببین
دڵنیا بن تا کۆتایی هاوردن بە هەموو داواکاریەکانتان ئێمە لەگەڵتانین و بە زمانی ئێوە و بە دڵی ئێوە کارەکان ئەوەینە پێش و هەوڵ و تەقالای خۆمان ئەدەین بۆ ئاوەدانتر کردنی گۆشخانی و جوانتر کردنی سیمای گۆشخانی

ئاوات و ئامانجمان وا دەبێت لە بچووکترین دەرفەتەکان کەڵک وەربگرین بۆ ڕازاندنەوەی گۆشخانی و هەوڵ ئەدەین بیکەین بە سەرگووڵی گوندە ڕەنگینەکانی کوردستان چوونکە ئێوە شایانی باشترینەکانن

بەم زوانە چاوەڕوانی کاری نوێ و زۆرتر بن
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
برایانی بچووکتان کەیهان ئەحەدی  دێهیار
دانا فەرەجی و کامران ئەحەدی ئەندامانی شورای گۆشخانی
ــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

باخ و زەوی بۆ فرۆشتن لە #خۆرەتاو

7000 میتر
نەوبە ئاوی هەفتانە
دار و درەختی سەمەر دار و چەن ساڵە

لە یەکێک لە باشترین جێگاکانی گۆشخانی 

ئیمتیاز بەرق و جەواز ماڵ

بۆ زانیاری زیاتر و چۆنیەتی فرۆشتنی ئەتوانن له گەڵ ئەم ژماره پێوەندی بگرن

09187765935 کاکە #محەمەد_وەیسی

ـــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کەناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ژمارە مۆبایلی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو #حاجی_ئەحمەو_فەرەجی
ــــــــــــــ
فەرەج فەرەجی (کوڕ) 09184135029
نەعمەت فەرەجی(کوڕ) 09186465297
کەبیر فەرەجی (کوڕ) 09124440810
پیرۆز فەرەجی (کچ) 09929874719
ئەفرۆز فەرەجی (کچ) 09182950645
فانۆس فەرەجی (کچ) 09186601244
زەینەب فەرەجی (کچ) 09180598119

ــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

⚫️بە بەشداری خە‌ڵکی ئاوایی و دە‌وروو بە‌ر

🔹تەرمی حاجی ژن جواهێر لە گۆڕستانی گۆشخانی به خاک سپێردرا
خوا جەزەتان بداتەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️

گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە

دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی خەڵکی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە #حاجی_ژن_جواهێر بەهۆی نەخۆشی بۆ هەمیشە ماڵئاوایی له ژیان کرد و دونیای بە جێهێشت و ڕووی کردە هەواری قیامەت

لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.

لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەم مەردوومانە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ

ڕۆحیان شاد
1402/05/25
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1

⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

خەڵک هیلاکە ، بواری بیرکردنەوەی نیە ، دەیەوێت کاتە بەتاڵەکانی کەمێک بە پێکەنین بەسەر ببات.
بۆیە دەچێتە سەر مۆبایلەکەی و ئەمدیو ئەو دیوی دەکات، ڤیدیۆ بەدوای ڤیدیۆدا تاکەمێک لەو ڕێگەیەوە ماندوێتی دەر بچێت.
یەکێک لە کارەکانی سەرمایەداری نەهێشتنەوەی کاتی بیر کردنەوەیە بۆ خەڵکی،لە هەموو کاتێکدا هەر دەبێت سەرقاڵ بیت، ماندووت دەکات و پاشان کەرەستەیەکیشت بۆ ساز دەکات تا ماندوێتیتی لەو ڕێگاوە دەر بکەیت،
بەم جۆرە مەخلۆقێکی گۆڕاوت لێ دەردەچێت و دەبیتە هەواداری ئەو کەسانە وا لە سوشیاڵ میدیاکانا خۆیان دەر خستوە که هیچ، هیچ، هیچ شتێکیان پێ نیە و سووکن،
پێشت وایە تۆ گاڵتەیان پێ دەکەی، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان گاڵتە بە تۆ دەکەن و سیستمەکەش گاڵتە بە هەر دوو لاتان دەکات.

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

لۆچەکانی نێو چاوانی ماچ ئەکەم و
قژە سپییەکەی بۆ ئەهۆنمەوە و
دەستە لەرزۆکەکانی ئەگوشم و
پێی ئەڵێم
پیری و هەزار عەیب نا
تۆ و پیری و هەزار جوانی!🌱

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

چەندە لە نیشتمان ئەچم
کاتێ ناتوانم
ئەوانەی خۆشم دەوێن
تێرتێر لە باوەشیان گرم!

ک.د.ئازاد
ـــــــــــــــــــــــ
وێنەی منداڵانی نیشتمان

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#بامیەی ورد و جوان ، پاقلە سەوز(لووبیاسەور) ناسک و تازە

بۆ کڕینی جوانترین #بامیە، #لووبیاسەوز لە #گۆشخانی،#سەوڵاوا و دەوروو بەری لە گەڵ ئەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن


داوود ئەحەدی          09188760592

🆔@goshkhani1

             ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

دوور لە تۆ ڕەنگی گوڵاڵەی
دوور لە ئاوم گرتووە
داڵ بە داڵ بۆ تاڵی کەزیەت
شوێنی داوم گرتووە

شەو خووشی کازیوە ئەنگووت
چاو و خەو یەک ناگرن
تاکوو بەڵکوو بێیتە خەونم
پێش هەتاوم گرتووە


🖌#هەڵگورد_پەسوێ

وێنەی خوا لێ خۆش بوو کاک مادی حاسڵی.!


🆔 @goshkhani1

            ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

و بیرمە کاتی مناڵی
ماڵمان ماڵیک ڕۆر نە دار بو
سەقف و سیاجی حەوشە کە مان
خر لە کالیتە و لە دار بو

سه قفە کە دڵۆپە ی دەکرد
وەرزی زستان بەفرو باران
چونکە سەربانمان لە قوربوو
بەلام هەر خۆشتر بوو جاران

بیری خەوی جاران  دەکەم
خەوی سەربان و  سەرتەختە
بەدەم ژماردن ئەستیرە
دەخەوتین سەد ئاخ لە و بەختە

بیر فانۆس و لەمپە دەکەم
دیوەخان، کوا ئاوا چۆڵ بوو
دیمەنێک لەهەموی جوانتر
کوڵانەکان هەموی خۆڵ بوو

کراس و پانتۆڵە کەی من
لە سەدان لاوە پینه
بوو هیچ عیب نەبوو دڵمان ساف و
خالی لە رق و کینەبوو

وەبیرمه چاکەتی کاکم
لە بە رما گە و رە بو توزێ
ئەو دەمە عەیبە نەبوو کە س
بە جل لێی نەئەدا پۆزێ

دلخۆشیم رادەبەدەربو
لەدەرەوە بەو کەچاکەتە
کەس تانەی لە کەس نە ئەدا
نە یان ئەوت هی کاکەتە

جاران ژیان زۆر جوانتر بوو
گیرفانە کان سارد و خاڵی
خەڵکانێک زۆر بە قەناعەت
دڵیان پرشادی بێ تاڵی
🌱
-مۆحەمەد بەزەنجێ

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

زەوی بۆ فرۆشتن

شوێن :شان تابووە
2700 میتر
کشاوەرزی و مەسکونی
هەفتەی 7 ساعەت ئاوی کشاوەرزی

بۆ زانیاری زیاتر و چۆنیەتی فرۆشتنی بەم ژمارەی خوارەوە پێوەندی بگرن

+989187756025
مەلا فەرەیدون فەتحی


🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#سڵاو_ڕۆژباش_هاوڕێیان

ــــــــــــــــــ
نامەی کوڕە شوانێکی لادێیی بۆ کچە شارەییەک و وەڵامی کچە شارەیێکە بۆ کوڕەکە..

نووسەر: پەشێو محەممەد ئەمین
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی ــ چرۆ
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ساقیا کوشتمی خەم و مەینەت
دەوەرە لەو شەرابە مەستم کە
نامەوێ جام و ساغەر و پیاڵە
بەشی خۆم بۆ لە لوێچی دەستم کە

وەرە ئەی نازەنین بەخێرا خۆت
گێژ و وێژم بکە بە بادە و مەی
با منی ڕەنجەڕۆ لە ژینمدا
هیچ نەبێ جارەکی بڵێم ئۆخەی

حاسڵی تێگەیشتن و زانین
چ بوو بۆ من جگە لە کوێرەوەری؟
سەردەمێکیش پەنا دەبەم بۆ مەی
تا بزانم چلۆنە بێ خەبەری

لەو وڵاتە کەسێک لە خەو ڕابێ
بەشی چارەڕەشی و خەم و شینە
تێگەیشتم عیلاجی دەردی من
مەستی و شێتی و نەزانینە

#مامۆستا_هێمن
ــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

کوڕە شێعری ساڵانەی کوردی( تا زرێبار و دێڕێک)

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

شێعرێک بۆ منـــاڵان

  💥  ڪەروێشڪ 💥

هۆی کەروێشکە شینەکەم
مــوو نەرمە نەخشینەکەم

نـەرمــە نــەرمـە وەرە لام
وەک دڵـی نەرمی تــۆ وام

ئەمڕۆ چوومە نێـو دێبـەر
بۆ تـۆم هێنـــاوە گێــــزەر

زۆر خۆش و دڵـــڕفێنــــە
کــرمـە ڪرمـی لـێ بێنــە

وێنجـەشــم بـۆ هێنـــاوی
هـەمـووی بخــۆ تــەواوی

ڕۆژانــە هـەر دەتدوێنــم
لـە خۆمت نـاتــڕەنجێنـم

پێشت خـۆشـە ئـازاد بــە
بــڕۆ ڪێـوی دڵشـــاد بـە

#قەلەندەر
ـــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…
Subscribe to a channel