❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران
ڕووخساری جوان بەرەو پیر بوون دەچێت
جەستەی باشیش گۆڕانکاری بەسەر دێت
بەس دڵـێکی باش هەمیشە وەک خــۆی دەمێنێتەوە.!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بمێنن بۆمان باوکانی نیشتمان😍😍
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
خۆشەویستان دوێکە نیوەڕۆ لە بەر نانەوایی تا بەر ئاوایی کارت عابر بانک بە نێو #کەیهان_مۆرادی ون بوە تکایە ئەگەر کەسێک دۆزیەو بە هەرکام لە دووکانە کان ئاوایی تەحوێڵی بدات🙏🙏
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
ئاوەدانیی ئەم دونیایە بە من چی
كاتێک من لە ناخەوە وێرانم
ئەو برینەی لە مندایە
هی ڕۆژگار نییە
هی ژیان نییە،
جێ دەستی گیانلەبەرێكە ناوی مرۆڤە.
لەم سەرزەمینە برینێكم نەبینی
قووڵتر
سەختتر
بەئازارتر
لەو برینەی مرۆڤ دەیخاتە ناو ژیانتەوە
#نەبەز_گۆران
ـــــــــــــــــــــــ
ئاوەدان نیشتمان 😍
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
چوار وەرزی گۆشخانی له پەنجا چرکەدا
سپاس بۆ 📸 #هەوراز_مەحموودی
ــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
🗓 #ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
۲۸ی خاکەلێوە بەرامبەرە لەگەڵ ۱۷ی نیسان، ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی شاعیر و نووسەری نەتەوەییی گەلی کورد
مامۆستا سەید محمد ئەمینی شێخولئیسلامی ناسراو بە مامۆستا #هێمن
لە دایکبووی ساڵی ۱۹۲۱ی زایینی لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەهاباد
کە لە ۱۷ی نیسانی ساڵی ۱۹۸٦ی زایینی لە شاری ورمێ هەتاوی ژیانی ئاوا بوو.
✌️نامـرن ئەوانەی وا
لە دڵی میللەتا دەژین✌️
🌹ڕۆحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار🌹
ئێمەش لەم ڕۆژەدا بە هەستێکی کوردانە و دڵێکی پڕاوپڕ لە خۆشەویستیی نیشتیمان، وەک شاعیری گەورەی نەتەوەکەمان ڕوو بە نەیاران و دوژمنانی ئاو و خاک و گیانمان بانگی کوردبوون سەردەدەین و دەڵێین:
"کوردم ئەمن"
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و
حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵه
نابەزم، مەردم ئەمن
ئاشقی چـاوی کــەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقـی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لە برسـان و لەبەر بێبەرگـی ئیمـڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن
من لە زنجیـر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا دەڵێم کـوردم ئەمن
📚ئاسەوارەکانی مامۆستا ھێمن
بریتین لە:
-دیوانی هێمن
-بارگەی یاران
-تاریک و ڕوون (شیعر و پەخشان).١٩٧٤
-پاشەرۆک (شیعر و پەخشان).
-توحفەی موزەففەرییە
(فۆلکلۆری کوردی، کە کاری ئۆسکارمانە و ھێمن وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی).
-شازادە و گەدا
-قەڵای دمدم
-ھەواری خاڵی
-چەپکێ گوڵ، چەپکێ نێرگز
-ئەفسانە کوردییەکان
(کاری قەنات کۆردۆ کە ھێمن وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی).
-ناڵەی جودایی ، شیعر ١٩٧٩
پاشەرۆکی مامۆستا ھێمن،
کۆمەڵە وتار، مەھاباد ١٩٨٣
ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
(اِنّا لِلّه وَ اِنّا اِلَیْهِ راجعُون)
◾️پرسە و سەرەخۆشی◾️
لەگەڵ ڕازی بوون به ویستی پەروەردگاری دلۆڤان
◾️به داخ و کەسەرێکی زۆرەوە:
#کەیۆمەرس_کەریمی کۆری ڕەحمەتی کا عەودێ بۆ هەمیشه ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە بەرێوە بەرانی کاناڵی گوندی گۆشخانی
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان ئەکەین ،
له خودای گەوره ئەپاڕینەوە بە بنەماڵەی بەڕێزیان سەبر و کۆچکردووش بە باشترینەکانی پاداشت بداتەوە
1403/1/28
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
🔹کارگزاری رسمی بیمه🔹
✅صدور انواع بیمه نامه از تمامی شرکت های بیمه
(ایران،البرز،آسیا،دانا،معلم،ملت،حکمت،کوثر
،پارسیان،پاسارگاد و ....) به انتخاب شما عزیزان
✅ بیمه اتومبیل(ثالث_بدنه)
✅ بیمه آتشسوزی
✅ بیمه مسئولیت
✅ بیمه حوادث انفرادی
✅ بیمه درمان تکمیلی
✅ بیمه مستمری و بازنشستگی
✅ به صورت نقد و اقساط
✅ اقساط برای کارمندان_فرهنگیان_نظامیان و بازنشستگان
🔴 با اقساط 12 ماهه با ارائهی فیش حقوقی
🏢آدرس: بلوار اصلی روبروی آژانس گوران
📱09185974142 محمودی
📱09910040495 نادری
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ماڵ بۆ ئیجاره له گۆشخانی
ژێربەنا 160 میتر
کاناڵ کەشی کولر
کابینت فێلێزی
دوو ژووری خەوتنی 12 و 16 میتری هاڵ 36 میتری باڵکن و ئاشپەزخانە 12 میتری لە ناوەڕاس ئاوایی
ئیجارە یەکساڵە
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر نرخ و چۆنیەتی ئیجاره لە گەڵ ئەم ژمارە پێوەندی بگرن
09182858171 کاک #بەرزان_ئیزەدی
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
پاڕانەوە لە مرۆڤ ، مۆسیبەتە.!🤔
گەر بێتە دی، مننەتە
گەر نەیتە دی، زیللەتە.!😔
پاڕانەوە لە خودا عیبادەتە🤲
گەر بێتە دی ، نیعمەتە.!🙏
گەر نەیتە دی، حیکمەتە🙏🙏
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ
لە پێناوت دەنێم سەر تا بزانی
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ
لەبۆ پاراستن و حیفزی سنوورت
لەباتی ماژینۆ سینگم قەڵای تۆ
دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد
کە دەتبینم لە دەس بێگانەدای تۆ
دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ هەتا من
بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ
بە شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینە
چ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ
لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت
دەدەن «هێمن» هەوڵ خوشک و برای تۆ
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
زۆرن ئەوانەی
کە بۆ هەڵە کانی ئێمە دادوەرن.!
بەڵام!!
بۆ هەڵەکانی خۆیان پارێزەرن..
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
بە هەر زاراوە و زمانێک
دەت خوێنمەوە
خۆشەویستی
وەک دڵ و گیان
ئەی نیشتمان!
#ک_د_ئازاد
نێردراو : هاویار قەدیمی
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
#سپاس_و_پێزانین
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
دۆستان و خۆشەویستانی کاناڵی گۆشخانی ماندوو نەبن و دەسخۆشی و ماڵ ئاواییتان لێ ئەکەین بۆ دڵی گەورە و بەخشندەتان
بەڕێزان سەرجەم پارەی نەورۆزانە ئەمساڵ 12/700/000 تمەن بوو کە بە سەر زیاتر له 30 بنەماڵەی هەژاری گۆشخانیدا دابەشکرا
دیسان سپاس و ماڵتان ئاوا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#ئیبراهیم_خەیات
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#نەجمەدین_غوڵامی
#گەردنی_زەرد
گیانە هەر وەختێ بیکەم نازیلێ تاسەی چاوەکەت
هاوار جار جار قاو ئەکەم باوانم لە هاوناوەکەت
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوانکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە
گیانە شنەی بای شەماڵ ناسکە گیان بۆی مێخەک تێرێ
ئەوا ئیمشەو یارەکەم ئەی هاوار سەوقات ئەنێرێ
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوێنکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە
گیانە شەماڵ بیشەنێ باوانم یەخەی کەتانۆ
هەوا گەرمەکەی گەرمیان نازیلێ دەرچێ لە گیانۆ
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوانکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە
گیانە تا کەی دانیشم نازیلێ تا کەی لە لات بم
گیانە ئازیز چەن خۆشە باوانم بە باڵات شاد بم
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوانکەی یار لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
هاژەی ئاوی چەم و گۆرانی بەهار هاتەوە مامۆستا زیرەک پێشکەش بە ئێوە ئازیزان
🎥 #پوویا_موحەممەدی
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani 1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
شەوباش هاوڕێیان
بەڕێزان ئەم ئێوارەیە لە ناو زیارەتەکان گۆشخانی ئەنگوستیلەی(انگشتر)تەڵا ون بووە
تکایە ئەگەر کەسێک دۆزیەوە لە گەڵ ئەم ژمارە پێوەندی بگرێ
زۆر سپاس
09183710635
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
وەتەن! دێوانەکەی خۆتم، بەڵاگەردانی بەر پێتم
ئەگەر بێت و قبووڵم کەی بەدڵ سەربازی سەر ڕێتم
جگەرسووتاوی لاوانی بەبێ ماڵ و بەبێ جێتم
لە باخی عیشقی میللەتدا فیداکاری نەکەم شێتم!
🖋#مامۆستا_قانع
وێنەی چەن دۆستی خۆشەویستی دانیشتووی گۆشخانی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
دوێنێ شەو خەوم زڕا،
چوومە دەرێ بە کڕی
سەری برووسکاوێژم
بەرەو ئاسمان هەڵبڕی
ئەستێرەم دین، ڕووتوقووت،
پۆل پۆل هەزاران هەزار،
بە دەوری قووی کورکدا
پەرت بوون وەک دەنکەهەنار...
هاتمەوە و پرسەم دانا
بۆ ئەو ئەستێرانەی،
باڵئەنگێوراو، گەردەن لار،
لە هەڕەتی ورشەدا
داکشان سەر بەرەو خوار!
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
وێنەی خوالێ خۆشبوو
کاک #کەیۆمەرس_کەریمی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
▪️ ئەمڕۆ سیوشەش ساڵ بەسەر کارەساتی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
کۆمەڵکوژیی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٦ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٨٩ کۆتایی پێهات، کارەساتی ئەنفال بە فەرمانی سەدام حسێن و بە سەرکردایەتیی عەلی حەسەن مەجید (خاڵۆزای سەدام حسێن) جێبەجێ کرا.
لە ساڵی ١٩٨٨دا ئەم هێرشانە گەیشتە لوتکە کە لە ئاکامدا ١٨٢ هەزار کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی ۴ هەزار گوندی کوردستان خاپوور کران.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ڕۆژێک دێت
تەنها ئەوەیی کە دەمێنێتەوە
کارە چاکەکانتە
جوانی ڕۆخسارت خۆڵ دای دەپۆشێ.🌷
📸 : ئۆمید ئەسەدی
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
نییە باکم ئەگەر زاڵم شکاندوویەتی باڵی من
ئەوە سەختە کە وا ناگاتە گوێی کەس ناڵەناڵی من
بەهار هات و تەبیعەت حوکمی ئازادیی مەلانی دا
لە نێو کونجی قەفەزدا دیارە چۆنە ئێستە حاڵی من
لە گوڵزارێ ورینگەی بلبلی سەرمەست و شەیدا دێ
بەڵام نایە جریوێکیش لە هێلانەی بەتاڵی من
لە سەر ناچێتە دەر ساتێ خەیاڵی بسکی خاوی تۆ
ئەگەرچی تێگەیشتم چاوەکەم خاوە خەیاڵی من
ئەرێ ئەی ئاسکی ناسک هەتا کەی دەستەمۆ نابی؟
ئەرێ پیرۆزەکەی خۆشفەڕ هەتا کەی نایە ماڵی من؟
گوتت بۆت دێمە جێژوانێ، هەزار سوێندت بە شاڵم خوارد
لە ئاهی ئاشقانەی من بترسە، نەک لە شاڵی من
کە ماڵت بێ، کەماڵت بۆ چییە لەم شارە وێرانە
کە ماڵی دەوڵەمەندی دی، گوڵم نەیویست کەماڵی من
ئەگەر دەیزانی مانای خۆشەویستی ئەم کچە کوردە
بە سەد یاقووت و گەوهەر نەیدەدا فرمێسکی ئاڵی من
ڕەش و تار و درێژ و پڕ لە ئازار و خەم و دەردە
بەڵێ شەوگاری دووری بوو سەراسەر ژینی تاڵی من
✍ : #هێمن
🎬: نیان قادری
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
کات باش هاوڕێیان🌷
دوو گۆانی زۆر خۆش لە لایان مامۆستا #سیروان_مۆحەممەدی پێش کەش بە ئێوەی خۆشەویت😍😍
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
بۆ ئاسوودەیی خۆت
ئاممان نەکەیت☝️
ئاسوودەیی خەڵک تێک بدەی..🌷🌷🙏
ئەو وێنە جوانانەی، بەهاریتان ، پێشکەش بێت😍😍
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
مەرج نیە ڕسق تەنها ماڵ بێت..
ڕەنگە ڕسق ڕەوشت بێت""ڕەنگە جوانی بێت
ڕەنگە ڕسق عەقڵ و هێمنی بێت
بۆیە هەمیشە پارە مەکە بە ڕسق،
خودا لەوە بە نرخ تری پێ داوی..!
وێنەی چەن هاوڕێی بە ساڵاچووی گۆشخانی
ئاواتە خوازین تەمەن درێژ و لەش ساق بن🌷🌷
سپاس بۆکاک مۆحەممەد مۆرادی بۆ هەناردنی وێنەکە🙏🌷
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
#قەسیدە
#دەردی_هیجران
#شەهرام_مەنسووری
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
ـــــــــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی کۆکراو بۆ نەورۆزانەی ئەمساڵ
12/000/000 ملیۆن تمەن
سپاس بۆ دڵی گەورە و بەخشەندەتان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
1402/12/29
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ساڵی تازەیە نەورۆز جێژنی کوردانە نەورۆز
#بەختیار_ساڵەح
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#جەمشید
#نەورۆزە_نەورۆزه
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹