f_zimanikurdi | Unsorted

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1260

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Subscribe to a channel

زانستـــے زمان

🟩 ناوی گوڵەکان لە زمانی کوردیدا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گوڵ، یەکێکە لە جوانترین دیاردەکان و خەڵاتی سروشتە. گوڵ واتە: جوانی و نازکی.
گوڵ، هێمای ئەوین و خۆشەویستییە.
هێمای هێمنی، ئازادی، شادی، ڕێز، ئاشتی و ئاسوودەیییە.
هێمای هیوا، گەشبینی و هاوڕێیەتییە.
هەر گوڵێک ڕەنگ و بۆن و شێوازی تایبەتی خۆی هەیە و وەک تابلۆیەکی هونەرییە کە سروشت دەڕازێنێتەوە.
هەندێک گوڵ بە بۆنەکەی، هەندێک بە ڕەنگەکانی و هەندێکی تر بە شێوەی جوانیان ناسراون.
بۆنە خۆشەکەیان دڵ دەگەشێنێتەوە و ڕەنگە جوانەکەیان چاوی مرۆڤ پڕ دەکات لە خۆشەویستی.
لە هەموو کولتوورەکان، گوڵەکان وەک نیشانەی خۆشەویستی، پاکی، و جوانین.
کوردستانی ڕەنگین و جوان و شیرینیشمان، بە هەزاران گوڵی جوان ڕەنگین بووە کە سروشتی جوانی کوردستانیان جوانتر کردووە.

🌸 لێرەدا بۆ ئەم بابەتە، ناوی 100 گوڵی کوردستانم کۆ کردووەتەوە. 🌸
🔸 نەسرین
♦️ نەستەرەن
🔸 مێلاقە
♦️ شەوبۆ
🔸 گیابەن
♦️ مێخەک
🔸 قەنەفڵ
♦️ چنوور
🔸 ڕەبەنۆک
♦️ گوڵەبەیبوون
🔸 هێرۆ
♦️ هەرمەڵە/ هەڵمەڵە
🔸 شلێر
♦️ سۆسەن - سوێسنە
🔸 پێقەلە
♦️ وەنەوشە
🔸 مینا
♦️ نێرگز/ نەرگز/ نەرگس
🔸 زەعفەران
♦️ شەهلا
🔸 لالە
♦️ چارەچەقیلە
🔸 گوڵەباخ
♦️ گوڵەنەورۆز/ جانەمەرگ
🔸 گوڵاڵە
♦️ هەڵاڵە
🔸 لاولاو
♦️ یاسەمین
🔸 چاوەپشیلە
♦️ قەیفە/ قەدیفە
🔸 ژاڵە
♦️ گەزیزە
🔸 گوڵەزەنگ
♦️ گوڵەزەرد
🔸 گوڵەگەنم
♦️ گوڵەپیاڵە
🔸 گەزانیا/ گوڵی گەرمێنان
♦️ داودی
🔸 دەمەشێر
♦️ لالەعەباس
🔸 گوڵەجۆری
♦️ گوڵی هەمیشەبەهار
🔸 سێپەڕە
♦️ شەشپەڕ
🔸 شەستپەڕ
♦️ پەنجەخانم
🔸 شنگ
♦️ هەڵەکۆک/ ئاڵەکۆک
🔸 گوڵەخەزێم
♦️ لاوەنتە
🔸 شاڕێحانە
♦️ گوڵەبێژان
🔸 گوڵنار
♦️ گۆزروان
🔸 گوڵەمریەم
♦️ گوڵەدۆمە
🔸 گوڵەبەڕۆژە
♦️ گوڵەڕۆمی
🔸 ڕۆز/ سوورەگوڵ
♦️ گوڵەڕووتە
🔸 گوڵەقووچە
♦️ کوجەرات
🔸 دەوەنەسوورە
♦️ چارانچەقیلە
🔸 گوڵاڵەسوورە
♦️ مرۆر
🔸 گوڵەفەقێ
♦️ ئەشەدبۆ
🔸 کەنێر
♦️ خرێڵە
🔸 چنارەکەڵە
♦️ بەلەک
🔸 تەروو
♦️ گوڵەپاییزە
🔸 تووکەپشیلە
♦️ ئەرخەوان
🔸 نازناز
♦️ ترشۆکە
🔸 کاردۆ
♦️ مالۆچە
🔸 گوڵەجەهەننەمی
♦️ مێژوەرد
🔸 شیلان
♦️ گوڵەسەگانە
🔸 حاجیلە
♦️ کێویلە
🔸 گوڵەحەریر
♦️ بەرزەلنگ
🔸 بزنەڕیشە
♦️ خەرتەلە
🔸 لووشە
♦️ پونگە
🔸 گوڵووک
♦️ گوڵەبەبەشە
🔸 گوڵەبەڕۆنە
♦️ گوڵەک
🔸 زەنبەق - زەمبەقی یەکڕۆژە
♦️ لوولووپەڕ/ لیلووپەڕ
🔸 نیسانۆک
♦️ دڕکەشینکە
🔸 و... هتد

🟢 تێبینی
بێگومان ئەگەر بمانەوێت ناوی هەموو گوڵەکانی کوردستان بنووسینەوە، ڕێژەکەی لە سەدان گوڵ زیاتر دەبێت؛ چونکە کوردستان لە بواری گوڵ و ڕووەک زۆر دەوڵەمەندە.
خوێنەران، دەتوانن ئەم بابەتە دەوڵەمەندتر بکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی

🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📝 خوێندنی زمانی دایک، یان خوێندن بە زمانی دایک؟

✍ سویسنە ئیسماعیلنژاد


ڕۆژی ٢١ی فێبریواری، لەلایەن یۆنسکۆ وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دیاری کراوە. مەبەست لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بەرگرتنە بە لەناوچوون و مەرگی ژمارەیەکی زۆر لە زمانەکان وەک زمانی کەمینە دیاریکراون و بەداخەوە لە ٢ سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە زمانە جیاوازەکان، بەهۆی کارپێنەکردن و قەدەغەبوونیان لەلایەن دەسەڵاتەکانەوە لەناو چوون، یان بەرەو لەناوچوون دەڕۆن.

یۆنسکۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت مناڵان لە خوێندنگە بە زمانی خۆیان بخوێنن، بە زمانی خۆیان پەروەردە بن و بەگشتی جەخت لەسەر پاراستنی زمانی دایک دەکاتەوە و خوێندن بە زمانی دایک بە دیارترین ڕێکار ئەزانێت بۆ پاراستنی زمانەکان. بەڵام لە دوو سەدەی ڕابردوودا، دەسەڵاتە بەناو مۆدێڕنەکان، بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە فرەنەتەوەن یان ئەوەی لەلایەن دەوڵەتێکی کۆلۆنیال و داگیرکەرەوە داگیرکراون، بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دەسەڵاتی خۆیان، هەوڵیان داوە زمانێک، زمانی دەسەڵات، زمانی نەتەوەی باڵادەست، زمانی دەسەڵاتی داگیرکەر، بکەن بە زمانی فەرمیی کاری ئیداری و خوێندن و ... و بەر بە گەشەکردنی زمانەکانی تر بگرن و لە زۆر شوێن زمانەکانی تریان قەدەغە کردووە.

ئەمەیە ئەتوانین بڵێین سەردەمی مۆدێڕنیتەی سەردەمی مەرگی بەشێکی زۆر لە زمانەکان بوون، ئەو زمانانەی کە هەرچەند لەلایەن کەمینەیەکی کەمەوە، بەڵام پێش سەردەمی مۆدێڕن لەناو کۆمەڵگە گەورە و بچووکەکاندا کاریان پێ دەکرا و پەرەیان دەسەند. بەڵام سەردەمی مۆدێڕن و خوێندنی مۆدێڕن بەربینگی بە بەشێک لەو زمانانە گرت و سەرەنجام وەک دەوترێت نزیک بە دە هەزار (١٠٠٠٠) زمان لەناو چوون و زیاتر لە ٣٠٠٠ زمان لە مەترسی لەناوچووندان.

زمان تەنیا کەرەستەیەک نییە بۆ قسەکردن، بەڵکوو هەموو زمانەکان سەرچاوەیەکی گەورەی کولتوورین کە لەناوچوونیان واتە لەناوچوون و مەرگی بەشێک لە کولتوور و نەمانی فرەچەشنی کولتووری لەم گەردوونەدا. زمان تەنیا پرسێکی کولتووری نییە، بەڵکوو زمان پرسێکی سیاسی - کولتوورییە. بێگومان زمان یەکێکە لە دیارترین و ئەشتوانین بڵێین دیارترین نیشانەیە بۆ جیاکردنەوەی نەتەوەیەک لە نەتەوەیەکی تر. زمان فۆرم و بیچم بە بیرکردنەوەی مرۆڤ ئەدات، هەر لەم سۆنگەوەیە هایدگەر، بیرمەندی ئەڵمانی، باس لەوە دەکات کە "زمان خانووی بوونە. " 

یەکێک لەو نەتەوانەی کە خوێندن و کارکردن بە زمانی دایکی و نەتەوەییی لێ قەدەغە کراوە، نەتەوەی کوردە. کورد بەهۆی ئەوەی وڵاتەکەی بەسەر چوار وڵاتدا دابەش کراوە، لەلایەن دەسەڵاتداران و نەتەوە دەسەڵاتدارەکانەوە هەوڵ دراوە بۆ ئاسیمیلاسیۆنی زمانی و کولتووریی ئەم نەتەوەیە، زمانی لێ قەدەغە کراوە، ئەمەش وەک جینۆسایدێکی کولتووری دەرئەکەوێت، ئەنفالێکی کەلتوورییە.

جگە لە عێراق کە هەر لە دەیەی ١٩٧٠ ز. خوێندن بە زمانی کوردی ئازاد بووە و کوردی باشوور توانیویانە لە خوێندنگەکان بە زمانی خۆیان بخوێنن، لە سێ پارچەی تری ڕۆژهەڵات، باکوور، ڕۆژاوا (جگە لەم چەند ساڵەی دوایی و دوای ئازادبوونی ڕۆژاوا) خوێندن بە زمانی کوردی قەدەغە بووە. کارکردن بەم زمانەیان بە هەڕەشەیەکی گەورە زانیوە بۆ سەر دەسەڵاتی خۆیان، هەر لەم پەیوەندییەدا مووسا عەنتەر (ئاپێ مووسا) نووسەر و ڕۆشنبیری کوردی باکوور ڕوو بە داگیرکەرانی تورک دەبێژێت :" ئەگەر زمانی من هەڕەشەیە بۆ سەر دەسەڵاتی تۆ، کەوایە تۆ دەسەڵاتی خۆت لەسەر خاکی من بنیات ناوە." 

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای دروستبوونی ئەم قەوارە نوێیەی کە پێی دەوترێت ئێران، دوای دەسەڵاتی مەشرووتە و پاشان هاتنەسەرکاری ڕەزاشا و گۆڕینی ناوی "مەمالکی مەحرووسە" بە "ئێران"، خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی هاوشێوەی زمانی نەتەوەکانی تری ئێران وەک ئازەری، ئەرمەنی، تورک، بەلووچ، گیلەکی و ... قەدەغە کراوە. لە خوێندنگەکان و قوتابخانەکان تەنیا زمانێک ڕێپێدراوە، زمانی دەسەڵاتی باڵادەستە کە ئەویش زمانی فارسییە.

مناڵانی نەتەوە نافارسەکان ناچارن هەر لە مناڵییەوە بە زمانێکی تر پەروەردە بن و گەورە بن، کە ئەمەش جۆرێک لەگەڵ ئەوەی دابڕانە لە زمانی دایکی خۆیان، کاریگەریی زۆر خراپی دەروونی و پەروەردەییی هەیە بۆ سەر ئەو مناڵانە و بەر بە پێشکەوتنی ڕاستەقینەی ئەوان ئەگرێت. ئەم ڕەوتە هەنووکەش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوونی هەیە و بەم شێوەیە هەڕەشە بۆ سەر بەشێکی زۆر لە زمانە ڕەسەنەکان دروست بووە. 

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە دانانی چەند وانەیەکی کەمی کوردی لە خوێندنگەکان و هەروەها دانانی ١ - ٢ یەکەی ئێختیاری (واحد اختیاری) لە زانکۆکان هەوڵیان داوە ئەم ویستە ڕەوایەی کورد کە خوێندن بە زمانی دایکە بەلاڕێدا بەرن. لەم ڕووەوە دوو دەستەواژە دێتە بەرباس، خوێندن بە زمانی دایک، یان خوێندنی زمانی دایک؟

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە لێرە کرتە بکەن.

💎 @Perrenus

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔲 پوختەی بابەتی «هاوەڵناو لە ڕووی ڕۆنانەوە»
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🖊️ ئامادەکردنی: مامۆستا کارزان خدر ئیسماعیل

🌻 @renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

فەلسەفیی زمان
گرنگــی و بایەخــی زمان لە فەلســەفەدا 
مێژووییەکــی دێرینــی هەیە. لــە کۆنەوە 
فەیلەســووفەکان خۆیان بــۆ بابەتی زمان 
تەرخان کردبوو. زمان بەشــێکی دانەبڕاوی 
بیرکردنــەوەی فەیلەســووفەکان بــووە. لە 
هێرمینۆتیکــەوە تــا دەگاتە فەلســەفەی 
شــیکاریی زمان بابەتێکــی ناوەندی بووە. 
زمان جگە لە ئاخافتن، هونەری بیرکردنەوە 
و مەعریفەی نوێ دەخوڵقێنێت. واتە زمان و 
بیرکردنەوە لفە و دوانەی یەکترن،
نووسەری بەناوبانگی ئەمریکایی جی.ئاڕ تاڵکین بۆ چەمکی زمانی دایکی له دەستەواژەی "زمانی بێشکە"
(cradle tongue)
کەڵکی وەرگرتووە. بە وتەی ئیوانیچ دستەواژەی "زمانی دایکی" قەشەکانی کلیسای کاتۆلیک پێکیان هێناوە چونکە سەرەڕای ئەمە کە ڕێوڕەسمی ئایینزایی کەلیسای کاتۆلیک بە زمانی لاتین بوو، بەڵام کاتێ قەشەکان  مۆعیزەیان بۆ خەڵک ئەکرد بە زمان و زاری خۆماڵی ناوچەکە ئەدوان بەو هۆیە کە بە زمانێکی سادە بتوانن ئەوان بەرەو کاتۆلیسم بانگێشت بکەن. بەگشتی ئەمڕۆ چەمکی زمانی دایکی چەمکێکی باوەو و سەقامگیر بووە.


باسی زمان هێندە قورس نییە، من نەتەوەیەکم، نەتەوەش پێویستی بە زمانە، بەبێ زمان کاروبار دەوەستێت و زمان یەکێ لە شوناسەکانی نەتەوەیە،هەر بۆیە ئەرکی هەموومانە کە زمانەکەمان باش فێر بین، هیچ پاساوێکیش ڕێپێدراو نییە. کەسێک کە خوێندەواریی هەبێت دەبێت خوێندن و نووسین بزانێت،
هایدگر فیلسووفی ئه‌ڵمانی ئەڵێ زمانی ماڵی بوونە و  زمانی دایک وه‌ک دڵ، ھه‌ست و ئیلھام ده‌زانێت. به‌ ڕای ئه‌و که‌سانێک به‌ زمانی داکییان قسه‌ ناکه‌ن و بۆ په‌روه‌رده ‌و فێربوون که‌ڵکی لێ وه‌رناگرن، له‌گه‌ڵ قووڵترین ڕه‌ھه‌نده‌کانی شوناس ده‌جه‌نگن و سه‌رناکه‌ون،
پرۆفیسۆرێکی زمانەوان ئەڵێ زمان دەوڵەمەندی و هەژاریی نییە، بەستە بەوەی کە زمان چەند کەس بەکاری دهێنێت و لە چ بوارێکدا بەکار دهێنرێت و چەند فەرهەنگی جۆربەجۆر بەکاری دەهێنن و لە کوێ قەرز بدەین و وەرگرین، جیاوازیی هەیە لە نێوان زمانەکاندا، گرنگ ئەوەیە زمانێک بتوانێت کاروباری ئاخافتەرانی ئەو زمانە بەدی بهێنێت.

خەباتی هەمەلایەنە بۆ مافی خوێندن بە زمانی کوردی ئەرکێکی هەنووکەیی و پێویستە. مناڵی کورد نابێ و ناکرێ لەوە زیاتر لە خوێندنی زمانی دایکی خۆی بێبەشکرێت. نەخوێندنی زمانی کوردی گەورەترین هۆیە بۆ دواکەوتنی گەلەکەمان
،زمانی كوردی یەكێك لە زمانە پاراو و دەوڵەمەندەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و دەیان ملوێن كەس قسەی پێ دەكەن.
كەوایە دەتوانین بڵێین زمانێكی زیندووە ئەگەر بواری پێبدرێ و خاوەنی دەسەڵات بێ زۆر لەوە زیاتریش گەشە دەكا.
تەنیا گرفتێك كە ئەمڕۆ تەنگی بە زمانی كوردی
هەڵچنیوە بێ دەرەتانییە. هەر ئەو گرفتەش بۆتە هۆی ئەوەی بۆ هاوسەنگی بڕێك لە وشە و زاراوە زانستییەكان دەستمان لە گۆزەدا بمێنێ. هەڵبەت ئەوەش هۆی ئەوەیە زمانەكە كاری لێ نەكێشراوە و مەودا نەبووە كورد خۆی پێوە ماندوو بكا و لە ڕەهەندێكی زانستییانەوە پەرە بە زمانەكەی بدا و بژار و نیسكەشۆری بكا.
من تکا لە نووسەران و دڵسۆزانی زمانی كوردی دەكەم دەمارگرژی و پۆز و هەوای عێل و عەشیرەت و ناوچەیی وەلانێن و بیر لە زمانی ستانداری یەكگرتوو بكەنەوە.
لە نوسیندا لەگەڵ یەكتر كۆك بن و بۆ دانانی وشە و زاراوە و وشەلێكدراوە فەلسەفی و زانستییەكان پێكەوە ڕاوێژ بكەن وجوانترینەكەیان هەڵبژێرن و هەركەس بە ڕبەی خۆی نەپێوێ.
ناسنامەی سەرەكیی هەر نەتەوەیەك زمانەكەیەتی.
هەر گەل و نەتەوەیەك زمانەكەی لە دەست بدا و
پشتی تێكا لە نێو دەچێ و دەتوێتەوە.
ئەو ترسە چییە تەنگی بە تۆ هەڵچنیوە و ناهێڵی ئەم زمانە ببزوێ؟؟؟؟؟




‍ ‍

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📝 زمانی زگماکی: هێمای شوناسی تاکی و چڤاکی، پێناسەی میراتی ماکی و میناکی

✍ د. ئەحمەد ئەحمەدیان، زمانناس و نووسەر و توێژەر


زمان خانوولەی ژیان و مان و ڕایەڵەی بێهەودای پەیوەندیی بوون و گەردوونە. زمان، پێناسەی ناسکردن و ئامرازی هەڵاوارتەییی کەسێتیی مروڤە لە بوونەوەرانی تر. زمان، ماکە و هیم و بنچینەی داڕێژەری پێکهاتەی هەست و نەست و خوست و هەڵوێست و هەروەها بیر و هزر و ئاوەز و تێڕامان و تێفکرین و بیرکردنەوەیە. زمان، کۆڵەکە و ژێرکۆڵەکەی ڕاگری کۆشکی شکۆداری بیریاری و هزروانی و ئاوەزمەندییە. "زمانی زگماکی"، ئەستوندەکی تاوڵی جوانیناسی و خۆشوێژی و خۆشخوانی و هۆزانوانی‌، لە هەواری هەرێمی نەتەوە و گەلە و دیرەگی ڕاگیرکەر و خۆڕاگریی خێوەتی بوون و هەبوونی شوناسی خۆیی و خۆماڵی و نەتەوەیییە، لە هەمبەر گەردەلوول و باهۆزی بەهێز و سەرما و سۆڵەی تووش و سەخڵەتی کڕێوە و شەختەی نەمان و فەوتانی میرات و کەلەپووری پیرۆز و دێرینی باو باپیرانمان.

زمانی زگماکی، داڵدە و داشدارمانە لە مەترسی و قەیرانی داڕمانی کۆشک و قەڵای بەرزەڕۆیوی پێناسە و ناسنامەی نەتەوەییمان. زمانی زگماکی، پێشەوا و پێشەنگمانە بۆ بەرخۆدانی کولتووری و شۆڕشی تەسدانەوەی قەیرانی خۆلێونبوون و ئاڵیبوون و ئالینەبوون. زمانی زگماکی، هانا و هاریکار و بریکار و یارمەتیدەرمانە، بۆ بەرگری لە چەمکی پیرۆز و دڵەنگێو و بیرخەمڵێن و دڵپشکوێن و خەمڕەوێن و تارماییتارێن و هەناوهەژێن و ناخحەسێنێکی وا، کە نەتەوەی کورد بەدرێژاییی لاپەڕەکانی مێژووی شوناسخوازانە و گۆڕانخوازانەی، وەک ڕێباز و ڕێچکەیەکی پیرۆز، سەرجەم تایبەتمەندییە هەناوەکی و لاوەکییەکانی نەریت و نەرینیی خۆی، لەم چەمکە و لە بارستایی و پانتاییی ئەم ڕێبازە پیرۆزەی وا، هەڵگری ئەم چەمکە بەپێزەیە، بەدی کردووە و لە ئاوێنەی باڵانوێنی ئاووێنەیدا وێنای کردووە؛ واتە چەمک و ڕێبازی بەپێز و پیرۆز و فرەدەلالەتی "کوردایەتی".

زمانی زگماکی، هۆکاری شاییبەخۆیی و بەخۆخوڕینی تاق و تاقمی هۆزان وگەلان و هەروەها هێما و هیم و هەوێنی شوناسی نەتەوەیییە. زمانی زگماکی، خەڵاتی تاقانە و بێمیناک و بێهاونشین و بێجێگرەوەی خوای تاک و پاک و بێمیناکە، کە بەباڵای تەرزوبەرزی  تاک‌ و کۆی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بڕیوە، تاکوو وەک ئاڵای هەمیشە شەکاوەی شوناسی نەتەوەیی و بەیداخی بەرزی خۆیی و سەربەرزی، لە هەرێمی دانپێهێنانی ئاشکرا و کردەیی، بە کەسێتی و پێناسەی نەتەوەیی، هەردەم لە گەڕ و گەڕیاندا بێت.

خوای کارساز و کاربەجێ، زمانی کردووەتە هێما و هیم و هەوێنی سەربەخۆییی شوناس و کەسێتیی گەلان، کە بەبێ مسۆگەربوونی سەربەخۆیی حکوومەت و دەسەڵاتداریی ڕامیاری و سەرزەوینییش _ وەک مافیکی ڕەوا و یاسایی _، ئەم چەشنە سەربەخۆیییە خواکرد و سروشتییە، نەک تەنیا داڵدە و بەرگریکەرە لە سەربەخۆییی ڕامیاری و سەرزەوینی و جێی ئەم کەلەبەر و بۆشایییە تاکوو ڕێژەیەکی شیاو پڕ دەکاتەوە، بەڵکوو ڕووپەڕی بەراوەژووەکەشی ڕێک و ڕاستە و زۆریەک لە گەلانی خودان دیرۆک و ژیاری دێرین، کە بەدرێژاییی مێژووی ژیار و شارستانیەت لە سەرزەوین و بوون و هەن، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەی خاوەن‌ حکوومەت و دەسەڵاتداریی ڕامیاری و کیانی سەربەخۆ بوون، بەڵام بەهۆی لەکیسچوون و لەناوچوونی ماکە و هێما و هەوێنی هەرە سەرەکی و هەناوەکیی سەربەخۆییی سروشتی و خواکردی شوناس و پێناسەی نەتەوەیییان، واتە زمانی زگماکی و لە ئاکامی ڕاگیرنەکردن و مشوورنەخواردن و پەیجۆرینەکردنی پێویست و پەیوەست بە شەکانەوەی ئەم ئاڵا پیرۆزە، لە لووتکە و دوندی هەرەبەرزی ژیان و مان و ژیاری خۆیاندا، "خوا سەرۆکی لێ کردنە بنۆک، ژیانی لێ کردنە تنۆک" و سووک و چووک و مەهتووک و پووک و بابردەڵە و پووچەڵە و بوودەڵەی کردوون.

لە دەربیچە و دەلاقە و کڵاوڕۆژنەی زمانی زگماکیدایە کە تاک و کۆی کۆمەڵ، دێنە ناو دەشتی کاکی بە کاکیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، لە گشتگیرترین و بەربڵاوترین مانا و واتا و دەلالەتی خۆیدا، واتە گۆڕەپانی هەرە هەراو و فرەبوار و فرەڕەهەند و فرەتوێژ و فرەتوێکڵی تیۆلۆژی و ئێتیک و فەلسەفە و ئایستەتیک و ماریفەت و شەریعەت و جوانیناسی و کۆمەڵناسی و دەروونناسی و جڤاکناسی و سروشتناسی و ئەوپەڕسروشتناسی و کولتوور و زانست و  تەنانەت "زمانناسی"!
 
هەمیسان هەر لەم ڕۆچنە و کڵاوڕۆژنەیدایە کە تاک و کۆی کۆمەڵ، دێنە ناو گۆڕەپانی باس و لێدوان و ئاخاڤتن و وتووێژ و دیالۆگ و مۆنۆلۆگ، لە بابەت بایەخ و بەها مۆراڵییە بەرزەڕۆیوە ترانسێندنتاڵەکاندا و دێنە ناو هەرێمی هەراوی هەدان و گومان و پرس و پرسیاری کەڵەکەڵە و کەڵکەڵە و داڵغەی بوونناسانە و ئەنتۆلۆژیکی و گەردوونناسانە و دونیابینییانە و لە ئاکامیشدا هەر بەم کەرەستە زمانییە کە سەرجەم ناوئاخن و ناوەڕۆکی دەقە بەپێزە ژیریاری و بیریاری و هزروانی و پیتۆڵوانی و فەلسەفییەکان بەرهەم دێنن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە لێرە کرتە بکەن.

💎 @Perrenus

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کۆتاییی وانەی کورمانجی، مانوو نەبن.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🦋کتاب هینکر ۱ لازمه ی یادگیری زبان ونوشتارکوردی رسمی


/channel/+w07mCXqUf0I2YTY8

Читать полностью…

زانستـــے زمان

War👉سرزمین، کشور
Welat👉سرزمین، کشور
Nîştiman👉سرزمین، کشور
Pêl👉موج
Jêr👉پایین
Jor👉بالا
Birîn👉زخم
Birîndar👉 زخمی، دردمند
Kûr👉عمیق
Birînkûr👉 عمیق زخم
Kevok👉کبوتر
Çiya👉کوه
Bêçiya👉بدون کوه
Giya👉گیاه
Bêgiya👉بدون گیاه
Bengî👉معتاد، وابسته
Cemser👉 پیشوا
Sar👉 سرد
Êşger👉 حکیم
Hêvî👉 امید
Mizgînî👉مژدگانی
Xelat👉هدیه
Pêt👉آتش، زردرنگ
Şewitî👉سوخته
Zava👉 داماد
Bûk👉عروس
Şahî👉شادی
Civat👉محفل، جمع
Werê👉بنابراین
Were👉 بیا، بیاید
Law👉پسر
Lawo👉ای پسر

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

💚❤️💛‌

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Cotkar کشاورز
Stranbêj خواننده
Wênekêş عکاس-نقاش
Wênesaz نقاش
Wênegir عکاس-نقاش
Bijîşk پزشک
Dadger قاضی
Dadwer قاضی
Dermanfiroş داروفروش


/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

mamoste استاد

endazyar مهندس

karker کارگر

bijîşk پزشک

avahîsaz ساختمان ساز

wênekêş عکاس

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

23👉 bîst û sê
بیست ئوو سێ

35👉 sîh û pênc
سیهـ ئوو پێنج

47👉 çil û heft
چل ئوو هەفت

48👉 çil û heşt
چل ئوو هەشت

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

11
Yazdeh یازدە

12
Dozdeh دۆزدەهـ

13
Sêzdeh سێزدەهـ

14
Çardeh چاردەهـ

15
Pazdeh پازدەهـ

16
Şazdeh شازدەهـ

17
Hevdeh هەڤدەهـ

18
Hejdeh هەژدەهـ

19
Nozdeh نۆزدەهـ

20
Bîst بیست

21
Bîst û yek بیست ئوو یەک

22
Bîst û du بیست ئوو دو

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🦋Ey lê lo
ئەی لێ لۆ


ای دخترا پسرا👈ای مردم

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

👆👆👆👆
🦋Gulê👉Gul➕ê👉
گولێ👈گول➕#ێ

ای گل

🔴اسم مونثgul «گول»، با گرفتن شناسه نداییê #ێ در وضعیت ندایی قرار گرفته است

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0


💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

👆👆👆👆

🦋Yarê👉Yar➕ê
یارێ👈یار➕ێ
ای یار

yarê👉 yar➕ê
لێ یارێ👈لێ یار➕ێ
ای یار

چون حرف ندا و شناسه ندایی مونث استفاده شده است، مخاطب خواننده ترانه، یک خانوم است


/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0
💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟩 ناوی گوڵەکان لە زمانی کوردیدا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🖊 ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی

🌻 @renusisaratayi
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟧پرسیاری فێرخوازن لەسەر هەردوو وشەی (خاوەن، دۆست) ئایە دەلکێن لەگەڵ ئەو ناوەی پێش خۆیان یان دوای خۆیان؟

🔵جارێ بزانین ئەم دوو وشانە چین، سەرەتا لە (خاوەن) دەست پێ دەکەین، (خاوەن) ناوە و لە عەرەبی و ئینگلیزی پێی دەڵێن (مالك،owner) لە دۆخی لێکدراودا وەسف و سیفات دەدات بە ناوی دوای خۆی، هەرگیز لەگەڵ هاوەڵناو نایە، هەمیشە لەگەڵ ناوی سادە و ناوی واتایی دێت و هیچ کاتێک جیا نانووسرێت هەمیشە دەلکێت بە وشەی پێش خۆیەوە، ئەمە یاسایە و بڕاوەتەوە.

نموونە:
1️⃣خاوەنپارە✅ نەک خاوەن پارە.
ڕەنگە بپرسن خاوەنی پارە و خاوەنپارە یەک شتن؟
وەڵام/ نەخێر لە ڕوو ڕێزمانەوە جیاوازن، بەڵام لە ڕووی واتاوە یەک شتن ئێمەش کار بە یاسا دەکەین.
بە نموونەوە بۆتان ڕوون دەکەمەوە👇

*️⃣خاوەنپارە... هاوەڵناوی لێکدراوە.
*️⃣خاوەنی پارە... گرێی ناوییە.
بۆیە ناکرێت وەکوو یاسا سەیری هەردووکیان بکەین.
هەرکات ناوی (خاوەن) هات بیلکێنن بە وشەی دوای خۆی...
(خاوەنهەڵوێست، خاوەنشکۆ، خاوەنخاک، خاوەنکۆڕ... هتد)

2️⃣لەگەڵ ناوی واتاییش دەلکێت و جیا ناکرێتەوە.
وەکوو: خاوەنکەسایەتی✅نەک خاوەن کەسایەتی❌
ئەگەر ئامرازی دانەپاڵی (ی) گرت ئەوکات جیا دەبێتەوە، چونکە گرێی ناوی دروست دەکات.
خاوەنی کەسایەتی✅..
کەواتا لێرەش هەمیشە بیلکێنن و جیا مەینووسن.

وەکوو: (خاوەنمرۆڤایەتی، خاوەنکوردایەتی، خاوەنمەردایەتی...هتد)

🔴وشەی دووەم (دۆست) وشەیەکی کارایە ڕۆژانە لە نووسینەکانماندا زۆر بەکاری دێنین، بە واتای شتێکت زۆر بوێت.
لە باشوور.. یانی برادەر.
لە ڕۆژهەڵات... بۆ ڕەگەزی بەرانبەر بەکار دێت یانی خۆشەویستمە.
ئەم ناوەش هیچ کات جیا نابێتەوە بە وشەی پێس خۆی هەمیشە دەلکێت، ڕۆلێکی کارای هەیە لە دروستکردنی ناوی واتایی دروستکراو.
1️⃣نموونە👇

مرۆڤدۆست✅ نەک مرۆڤ دۆست❌.
مرۆڤدۆست هاوەڵناوێکی لێکدراوە، ناکرێت جیا بنووسرێت.
یان ناوی واتایی..

مرۆڤدۆستی✅ نەک مرۆڤ دۆستی❌
هەندێک نموونەی تر👇

وەکوو (ژینگەدۆستی، هونەردۆست، کتێبدۆست، شیعردۆست، وەرزشدۆست... هتد)

تێبینی/ ڕەنگە لە ڕووی جواننووسینەوە جوان نەبێت، بەڵام ڕێنووس هەقی بەسەر جواننووسینەوە نییە، کار بە یاسا دەکات.

✏️ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری

@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📻توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر شانامەی کوردی
🎙شرۆڤەکار:
دوکتۆر فەرهاد پەرمووز، چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زانکۆ
☀️لە زنجیرە بەرنامەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەویی کورد، بە هاوکاریی ماڵی وەرگێڕانی هۆژین
🔻سنە، ۲۷۲۴/١١/٣٠

ئێمەی کورد بەشێکی زۆری میراتی خۆمان لێ ون بووە و لێی نازانین. یەکێک لەو میراتانە کە بزر ماوە، شانامەیە؛ لەبەر ئەمەیە ناوی «شانامە» دەمانباتەوە لای شانامەی فیردەوسی؛ بێ ئەوەی کە بزانین سەرچاوەی شانامە چییە.

هەندێک لە بەڵگەنامەکان و زانیارییەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە چۆن کوردستان سەرچاوەی سەرەکیی چیرۆکەکانی شانامە بووە. بۆ نموونە لە گێڕانەوەی بێژەن و مەنیژەی فیردەوسیدا، شەڕی ئێران و تووران لە پای کێوی بێستووندا ڕوو ئەدا کە ئەمڕۆیش بەشێکە لە خاکی کوردستان. یان لە سەرەتای ئیسلامدا کەسێکی خەڵکی نێوان چۆمان (مێزۆپۆتامیا) بۆ خەڵکی مەککە چیرۆکەکانی ڕۆستەمی گێڕاوەتەوە؛ واتە زۆرتر لە ٣۵٠ ساڵ پێش شانامە فارسییەکان لەو ناوچە هەبووە. دەشێت ئەو چیرۆکانە سەدان ساڵ کۆنتریش بێت. ئەمە دوو نموونە بوو کە پێشان دەدات، کورد خاوەنی سەرەکیی چیرۆکە پاڵەوانییەکان و شانامە بووە.

شانامەی کوردی، کۆمەڵێک گێڕانەوەی پاڵەوانییە که له سەرەتای شارستانییەتی نەتەوەی کوردەوه دەست پێ دەکات و بەگشتی بنەمایەکی ئوستوورەیی هەیه. ئەم کۆمەڵە شیعرییانە کە زۆرتر بە «شانامە»، «ڕەزمنامه» یان «جەنگنامه» ناسراون، چیرۆکی سەربەخۆن و ناوی تایبەتیان هەیە کە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن شاعیرانەوە هۆنراونەتەوە. زۆربەی ئەو کۆمەڵە شیعرییانە بە زاری گۆرانین و هۆنەر و مێژووی هۆنینەوەیان نادیارە.

شانامە گەوهەرێکی گرنگی هزری کوردانی هەزاران ساڵ لەمەوبەر و سەردەمی کۆنە. شانامە بەهۆی نەبوونی دەوڵەتێکی کوردی پاڵپشتی زمانی کوردی، گرنگی پێ نەدراوە و تا ئەم دواییانە نەنووسراوەتەوە. ئێستا چەند دەستنووسی ئەم شانامەیانە بەردەستە و بەشێکی گرنک لە ئوستوورە و میراتی کۆنمان بۆ دەخاتە ڕوو.

لەم پەڕگەیەدا هەوڵ دەدرێت کە بزانین شانامە چییە و سەرچاوەکەی کامەیە. ئایا شانامەی کوردی وەرگێڕاوی شانامەی فیردەوسییە یان پێچەوانەیە؟


ئیدیت: #زەڕتوشت_جەباری
🔗کوالێتی 320، 111.1MB
🔗
کوالێتی 192، 66.7MB
🔗کوالێتی 128، 44.4MB

#حەماسە #شانامە #شانامەی_کوردی #ئەدەبی_کوردی #وێژەی_کوردی #فەرهاد_پەرمووز
@anjoman_molavi
@farhad_parmouz
t.me/midyayserberzi/39746
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن
Telegram | Instagram

Читать полностью…

زانستـــے زمان

#کورتکراوەی 100پشکنینی پزیشكی بە زمانےکوردی

‏1-ESR پشکنینی ئلتیھابات

‏2-Pcv & Hbg ‌پشکنینی ڕێژەی خوێن

‏3- TGپشکنینی چەوری ژێر پێست

‏4-Cholesterol پشکنینی چەوری ناو خوێن

‏5-HDL پشکنینی چەوری باش

6-LDLپشکنینی چەوری‌خراپ

‏7-VLDLپشکنینی هاوسەنگی چەوری

‏8-CHO/HDLپشکنینی ڕێژەی چەوری خوێن و چەوری باش
‏9- Blood urea پشکنینی تایبەت بە ئیش‌کردنی گورچیلەکان
‏10- BUN پشکنینی تایبەت بە ئیش‌کردنی گورچیلەکان
‏11- creatinine پشکنینی فرمانی(کاری) گورچیلەکان
‏12- Uric acid داءالملوک
‏13-Serum Albumin پشکنینی ڕێژەی ئەلبۆمین تایبەت بە گورچیلە
‏14-Albumin in Urine پشکنینی ئەلبۆمین لە میز
‏15-Serum Total Protine پشکنینی ڕێژەی پرۆتئینی گورچیلەکان
‏16-Protien in Urine پشکنینی پرۆتئین لە میز
‏17-T3 پشکنینی غودە
‏18- T4 پشکنینی غودە
‏19-TSH پشکنینی هاوسەنگی غودەی دەرەقی
‏20- AST پشکنینی ئەنزیمی جگەر کە بە چەوری جگەر ناسراوە
‏21-ALT پشکنینی ئەنزیمی جگەر کە بە چەوری جگەر ناسراوە
‏22-TSB پشکنینی زەردوویی
‏23-Direct TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
‏24-Indirect TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
‏25-Anti Phospholipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏26- Anti Cardiolipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ‌لەبارچوون
‏27- WBC پشکنینی پێوانی ڕێژەی خڕۆکەسپیەکان
‏28-CBC پشکنینی گشتی پێکھاتەکانی خوێن
‏29-Rose Bengal test) Brucella) پشکنینی تای ماڵت
‏30- Widal پشکنینی گرانەتا
‏31- blood sugarپشکنینی شەکرە
‏32- RBS پشکنینی شەکرە دوای نان‌خواردن
‏33-FBS پشکنینی شەکرە پێش نان‌خواردن
‏34- HbA1C پشکنینی شەکرەی سێ مانگی
‏35- S. calcium بڕى کالیسیۆم لە لەشدا
‏36- CRP Titer پشکنینی ڕێژەی ڕۆماتیزم

‏37- ASO ئەم پشکنینە بریتیە لە دیاری کردنی دژە‌‌تەنی بەکتریایی

‏38- RF پشکنین ڕۆماتیزمی جمگەکان

‏39- Anti CCP پشکنینی ڕۆماتیزم

‏40- B. Group دیارى کردنى جۆرى خوێن

‏41- Bleeding time بۆ دیارى کردنى خوێن‌بەربون

‏42- Clotting time بۆ دیارى کردنى کاتى خوێن‌بەربون

‏43-PT پشکنینی خەستی خوێن

‏44-PTT پشکنینی خەستی خوێن

‏45-INR پشکنینی خەستی خوێن

‏46- HIV ڤایرۆسى ئایدز

‏47- HBS پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری بى

‏48- HCV پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری سی

‏49- LH پشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان

‏50- FSHپشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان

‏51- Testosterone هۆرمۆنی موو لەهەردووک ڕەگەزدا هەیە

‏52-Free Testo پشکنینی سەربەستی هۆرمۆنی موو

‏53-B-HCG پشکنینی هۆرمۆنی سکـپڕی

‏54- prolactin ھۆرمۆنی ڕێکخستنی دەردانی شیر

‏55- S. Ferritin ڕێژەی ئاسنی خەزن

‏56- Total Iron بڕى ئاسنی ناو خوێن

‏57- Vitamin D ڤیتامین دی

‏58- H.pylori in blood پشکنینی بەکتریای مێعدە لە خوێن

‏59- H.pylori in Stool پشکنینی بەکتریای مێعدە پیسایی

‏60- P.T in blood پشکنینی سکپڕی لە خوێن

‏61-P.T in urine پشکنینی سکپڕی لە میز

‏62-CMV IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپڕی

‏63-Rubella IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپڕی

‏64- Herps I IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بە کێشەکانی منداڵ‌لەبارچوون

‏65- Herps II IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بە کێشەکانی منداڵ‌لەبارچوون

‏66- Toxoplasma IgG &IgM نەخۆشی دەردەپشیلە

‏67- Toxoplasma Titer پشکنینی ڕێژەی نەخۆشی پشیلە

‏68-Progestron پشکنینی هۆرمۆنی منداڵدان

‏69-SFA پشکنینی سپێرم

‏70- SFA Culture پشکنینی زرعی سپێرم

‏71-FOB پشکنینی قۆڵۆن=کۆڵۆن

‏72-GSE فەحسی پیسایی

‏73-IgE پشکنینی هەستیاری

‏74-TB پشکنینی سیل

‏75-D-Dimer پشکنینی خەستی خوێن

‏76-CK-MB پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ

‏77-Myoglobin پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ

‏78-Troponin I پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ

‏79- Fibronogen پشکنینی خوێن بەربوون لە ئافرەتان

‏80-Platelate Count پشکنینی پێوانی ڕێژەی پەڕەکانی خوێنە

‏81-PSA پشکنینی پڕۆستات

‏82-S.Calicium پشکنینی کالیسۆم

‏83-Typhoid IgG پشکنینی گرانەتا

‏84-Typhoid IgM پشکنینی گرانەتا

85- ‏2ME پشکنینی هێرشی(حملەی) تای ماڵت

‏86- GUE پشکنینی میز

‏87-GUE Culture پشکنینی زەرعی میز

‏88-MID پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکان

‏89-GRA پێوانی ڕێژەی گرانۆلۆسایتەکان

‏90-LYM پێوانی ڕێژەی لیمفۆسایتەکان

‏91-HGBپێوانی ڕێژەی هیمۆگلۆبین

‏92-HCTپێوانی ڕێژەی خوێن

‏93-RBCپێوانی ڕێژەی خڕۆکەسورەکان

‏94-MCVپێوانی تێکڕای قەبارەی خڕۆکەسورەکان

‏95-MCHتێکڕای بڕی هیمۆگڵۆبین لە خڕۆکەیەکی سووردا

‏96-MCHCتێکڕای خەستی هیمۆگڵۆبین لە خڕۆکەیەکی سووردا

‏97-RDWبڕی گۆڕانی قەبارەی خڕۆکە سورەکان

‏98-MPVپێوانی قەبارەی پەڕەکانی خوێن

‏99-PDWفراوانی دابەشبوونی پەڕەکانی خوێن

‏100-LPCRپێوانی تێکڕای خەستی پەڕە گەورەکانی خوێن

سپاس‌ لە #ماڵپەر
سپاسی ئەو بەڕێزەی کۆی کردوونۆ
@bokurd

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔴ڕادە
دەبێتە دوو بەش.
1️⃣ڕادەی هاوەڵناوی.
2️⃣ڕادەی هاوەڵکاری.
سەرەتا بزانین هاوەڵناو چییە؟
هاوەڵناوی: وەسفی ناو یان جێناو دەکات.
وەکوو: دارا جوان بوو.
🟨ڕادەی هاوەڵناوی: دەبێتە دوو وشە وەسفی ناوەکە یان جێناوەکە دەکەن و مەرجە وشەی یەکەم یەکێک بێت لەمانەی خوارەوە.
(کەم، پیچەک، هەندەک، زۆر، گەلێک، تۆزێک، نەختێک، تۆزێک، فرە... هتد)
ئینجا ئەم وشانە دەبنە ڕادەی هاوەڵناو.
نموونە: دارا زۆر جوان بوو.
سەرنج بدەنە ئەم ڕستەیە بە دوو وشە وەسفی دارا کراوە، کە جوانە.
⬅️زۆر.... ڕادەی هاوەڵناوە، دیارخەری هاوەڵناوی چۆنیەتییە.
⬅️جوان... هاوەڵناوی چۆنیەتییە، دیارخراوە.
(زۆر جوان) گرێی هاوەڵناوییە. تەواوکەری کاری ناتەواوە.
نموویەکی تر: کچە زۆر باشەکە هات.
⬅️زۆر.. ڕادەی هاوەڵناوی.
⬅️باشەکە... هاوەڵناوی چۆنیەتییە.
⬅️زۆر باشەکە.. گرێی هاوەڵناوی، دیارخەری ناوی کچە.
نموونەی تر.. خانوویەکی گەلێک سەختی دروست کرد. خۆتان شرۆڤەی بکەن.
تێبینی/ ئەگەر وشەکانی(زۆر، گەلێک، کەم... هتد) بەتەنیا هاتن وەسفی ناویان کرد نابنە ڕادە، دەبنە هاوەڵناوی نادیار، ڕادە دەبێت دوو وشە بێت.
نموونە: پارەکە کەم بوو. لێرە هاوەڵناوی نادیارە.
🟦ڕادەی هاوەڵکار: دەبێت بە دوو وشە وسفی کارەکە بکەن، مەرجە وشەی یەکەم یەکێک بێت لەمانە(کەم، زۆر، گەلێک، هەندێک، کەمێک، تۆزێک، نەختێک، بڕێک... هتد) ئینجا ئەم وشانە دەبنە ڕادەی هاوەڵکاری
نموونە: نانەکەم زۆر بەباشی خوارد.
⬅️زۆر... ڕادەی هاوەڵکارییە، دیارخەرە.
بۆچی؟ چونکە ڕادەی هاوەڵکاری(ە، ی)لەپێش نایە، (ە، بوو، دەبێت) ناکەوێتە پاشی.
⬅️جوان هاوەڵکاری چۆنیەتییە، دیارخراوە.
⬅️زۆر بەباشی: گرێی هاوەڵکارییە، تەواوکەری کاری تەواوە.
نموونەی تر: گوڵەکە گەلێک زوو ژاکا.
⬅️گەلێک... ڕادەی هاوەڵکارییە.
⬅️زوو.. هاوەڵکاری کاتییە.
⬅️گەلێک زوو.. گرێی هاوەڵکارییە، تەواوکەری کاری تەواوە.
نموونەیەکی تر: پیاوەکە کەمێک دوور ڕۆیشت.
⬅️کەمێک... ڕادەی هاوەڵکارییە.
⬅️دوور.. هاوەڵکاری شوێنییە.
⬅️کەمێک دوور.. گرێی هاوەڵکارییە.
تێبینی/ ئەگەر وشەکانی(کەمێک، هەندێک، زۆر.. هتد) بەتەنیا هاتن و وەسفی کاریان کرد، نابنە ڕادە، بەڵکوو دەبنە هاوەڵکاری چەندی، ڕادە دەبێت دوو وشە بێت.
نموونە: ئەو زۆر دەخوات.
لێرە زۆر... هاوەڵکاری چەندییە
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەمەیش کتێبەکەیە کە من لەم ماوەدا توانیم گوڵبژێرێکی دانێم بۆتان، هیوادارم کەڵکی هەبووبێت🙏

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەمەیش ستیکر کوردی کورمانجییە دەتوانن زیادی کەن.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🌸🍃قابل توجه علاقه مندان

به زبان مادری (کورمانجی)👇

اعضای بدن به کردی کورمانجی

🌸🍃 #اعضای_بیرونی_بدن👇

پوست بدن 👈 چەرم
سر 👈 سەری
موی سر👈 پۆڕ
گوش👈 گوه / گوچک
چشم👈 چاڤ
بینی 👈بیڤل/ پۆز
پیشانی👈 هەنی/ ئەنی
چانه 👈 چەن
لب 👈 لێڤ
گونه 👈 روو
صورت ـ👈دەڤروو
گردن 👈 ئوست / ئۆسکر
شانه 👈 پیل
مابین دو شانه 👈 ناڤ پیل
بازو 👈 باسک
آرنج 👈هەنیشک
ساق دست 👈 زەند
مچ دست 👈سەرزەند
ناخن 👈 نینک
سینه 👈 سینگ
شکم 👈 زک
ناف 👈ناڤک
پا 👈 پێ
ران 👈 هێت
زانو 👈 ژۆنی/ قۆپک
ساق پا 👈پیق / چێق
قوزک پا 👈 گویزک
پاشنه👈 پانی

🌸🍃 #اعضای_داخلی_بدن👇

معده 👈 هوور
جگر یا کبد 👈 کەزەب
شش 👈 پشک
صفرا 👈 زەرئاڤ
روده 👈 ریڤی
قلوه یا کلیه 👈گۆرچی/ گۆرچک
قلب 👈 دل
رگ 👈 تەمار
خرخره 👈 لیلک/ قاقرچیک
دهان👈 فەک / دەڤ
دندان 👈 دران
زبان 👈 زمان
لثه 👈 پی
مغز 👈مێژی
استخوان 👈 هەستی

🌺سپاس از مهندس جعفری بابت گردآوری مطالب

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

Читать полностью…

زانستـــے زمان

+A
Tu çi karî dikî?
شغل تو چه است؟

-B
Ez şêwirmend im. Lê tu?
من مشاور هستم. اما تو؟

+A
Ez jî nivîskar im.
من هم نویسنده هستم.

-B
Baş e.
خوب است.

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

39👉 sîh û neh
سیهـ ئوو نەهـ
78👉 heftê û heşt
هەفتێ ئوو هەشت
53👉 pêncî û sê
پێنجی ئوو سێ
96👉 nod û şeş
نۆد ئوو شەش

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

30
Sîh سیهـ

40
Çil چل

50
Pêncî پێنجی

60
Şest شەست

70
Heftê هەفتێ

80
Heştê هەشتێ

90
Not نۆت
Nod نۆد

100
Sed سەد

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

0
Sifir سفر

1
Yek یەک

2
Du دو

3
Sê سێ

4
Çar چار

5
Pênc پێنج

6
Şeş شەش

7
Heft هەفت

8
Heşt هەشت

9
Neh نەهـ

10
Deh دەهـ

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0


💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔴ای زیلان
🦋Zîlan👉مونث
⚪️#Lê Zîlanê
⚪️Zîlanê
⚪️#لێ زیلانێ
⚪️زیلانێ

🔴ای شرمین
Şermîn👉مونث
⚪️#Lê Şermînê
⚪️Şermînê
⚪️#لێ شەرمینێ
⚪️شەرمینێ

🔴ای دایی
Xal👉مذکر
⚪️#Lo xalo
⚪️Xalo
⚪️#لۆ خالۆ
⚪️خالۆ

🔴ای عمو
Ap👉مذکر
⚪️#Lo apo
⚪️Apo
⚪️#لۆ ئاپۆ
⚪️ئاپۆ

🔴ای پسرعمو
Pismam👉پسرعمو
⚪️#Lo pismamo
⚪️Pismamo
⚪️#لۆ پسمامۆ
⚪️پسمامۆ

🔴ای دوستان
Heval👉 دوستان
⚪️Hevalino
⚪️هەڤالنو


🔴ای دانش آموزان
Xwendekar👉 دانش آموزان
⚪️Xwendekarino
⚪️خوەندەکارنو


/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🦋در زبان کوردی حروف ندا به شکل زیر هستند:

🔴اگرجنس مخاطب مذکر باشد:
1⃣قبل از اسم از عبارت #Lo/#لۆ استفاده میشود.
2⃣به انتهای آن شناسه #o/#ۆ اضافه میشود.

در مثال زیر Zanyar/زانییار جنس مذکر دارد:
Lo zaniyaro 👉لۆ زانییارۆ
ای زانیار

Zanyaro 👉زانییارۆ
ای زانیار

🔴اگرجنس مخاطب مونث باشد:
1⃣قبل از اسم از عبارت #Lê/#لێ استفاده میشود.
2⃣به انتهای آن شناسه #ê/#ێ اضافه میشود.

در مثال زیر Zîlan/زیلان جنس مونث دارد:
Zîlanê👉 لێ زیلانێ
ای زیلان

Zîlanê👉 زیلانێ
ای زیلان

البته در مواردی #lê و #lo به تنهایی استفاده میشود :
#lê👉ای دختر
#lo👉ای پسر

🔴اگر مخاطب جمع باشد:
با اضافه کردن عبارت #ino/#نۆ به انتهای اسم، حالت ندایی درست میشود:
hevalino👉هەڤالنۆ
ای دوستان
delalino👉دەلالنۆ
ای عزیزان


/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0
💚❤️💛

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔴

Yarê yarê sebra dilê min yarê
🦋یارێ لێ یارێ سەبرا دلێ من یارێ
ای یار ای یار، آرامش دل من، ای یار

Yarê 👉یارێ
حالت ندایی

yarê👉لێ یارێ
حالت ندایی

🔴نکته: از روی lê و حرف ê بعد از کلمه yar میفهمیم که مخاطب ندایی، مونث است

/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0

💚❤️💛

Читать полностью…
Subscribe to a channel