https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸 @bokurd🖌 ╚🌷═🍁🌹🍁╝
دوای تەنگانە، خوا خۆشی ئەنێرێ
هەندێ جاریش مەڕ بە گورگ ئەسپێرێ
خوا هیچ کارێکی بێحکمەت نییە
کەم کەس ئەزانێ مەبەستی چییە؟!
پیرەمێرد
ئازادی یا هۆگری لەگەڵ بێمافیێکی باوکریاو؟
@bokurd
تاکبەتاکی گەلی مافخوراو و خاکزەوتکراو ئەرکی سەر شانیانە تێکۆشن بۆ هەق و مافی خۆیان و خاک و وڵاتیان: تاکوو بەرگری بکرێ لەوەی کە ژێردەسەیی و بێمافییان لەوانەیە ببێتە باو.
بەڵکوو لە ئایەندەدا یەکیەتییان لەبیر نەچێتەوە و لاو و پیری ئەو گەلە زانایانەتر و بەربازتر بتوانن یەکبکەون بۆ مسۆگەرکردنی ماف و هەقی تایبەت بە خۆیان و خاک و وڵاتیان.
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
کە مەجنون کەوتە خەڵوەتخانەیی خاک
ندایەک هات لە قوببەی بارەگای پاک
وتی: ئەی شێتە دیاری کردەوەت کوا؟
سەرێکی هەڵبڕی، ڕووی کردە لای خوا
وتی: تۆ خۆت ئەزانی شۆڕی لەیلا
سەری وا گێژ و وێژ کردم لە مەیلا
نە بیری ڕووی جیهانم بوو، نە مەحشەر
خەیاڵم عەشقی لەیلا بوو سەراسەر
لە لای خوا خۆش بوو ئەم جوابە ڕەوانە
بووە ئەستێرە بۆ ئەم ئاسمانە
چە خۆشە شۆڕشی ئەو عەشقە پاکە
بەڵێ عەشقێک کە پاک بێ دیارە چاکە
مامۆستا #پیرەمێرد
سەد ماشەڵڵا لە دیوانی چاوەکانی پڕلەکلت
پڕئەستێرەن وشە و دێڕی؛ وەک ملێنەی دەوری ملت
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
⭕️پەندەکانی پیرەمێرد
"سەعدی" فەرموویە کە خوویەکی بەد
کەوتە ڕیشەوە، دەرناچێ ئەبەد۱
وا منیش ئەڵێم کە پیاوی نادان
هێند قەڵبە "قەلب"یش نایکا بە ئینسان
بەدناو هەڵیشی بگێڕیتەوە
دیسان نادانە، ناگەڕێتەوە
"خەواسی حروف" هێندێکی وایە
نەوعە سڕێکی مەعنەوی تیایە
نادان، بەدئەدەب، گورگ ئەم سیانە
کە قەلبت کردن، دیسان خۆیانە
ئەوەیش کە مەردە درەم ئەبەخشێ
کەرەم کارێکە بە مەرگ نالەخشێ
مال ئەمانەتە و سیحەت غەنیمەت
بەخشین فرسەتە و خواستن مەزەللەت
کە دڵ ئازاری خۆتت لە بیر بێ
نایەڵی دڵی کەست لێ زویر بێ
دووڕوویی و ڕیا لای خوا و بەندە
وەک ماری زوحاک لە سەر شان بەندە
لە نانی "دونان" سندان ئەبارێ
چوار نان بە وەکو "قەلەمردارێ"
"ئاشەتەندوورە" و "کەوشەک" نەماوە
بە بابی بابی سواری کەر باوە
@bokurd
سڵاو و ڕێز
پەڵپینە، پڵپڵە، پەڕپینە، پەڵپین، پەرپین:
@bokurd
پتاسیۆم، کەلسیۆم، مەنیەسیۆمی هەس
ڤیتامین A بۆ تەندروستی چاو
ڤیتامین C تێدایە
دژی شێرپەنجەس.
شێرپەنجەی سی(ڕیە)
چارەسەرە بۆ هەوكردنی میزەڵدان و قەبزی
بۆ خەوزڕان باشە.
کێش دادەبەزێنێت، وادەکات زووتر هەست بە تێری بکەیت.
وەک ماسی چەوری ئۆمیگا ۳ لە پێكهاتەكەیدایە.
فشارخوێن و کلستڕۆلی خراپ کەم دەکا.
بۆ دەمارەكانی مێشك باشە و چارەسەری سەرئێشە دەكات.
كرمی ڕێخۆڵەكان لەناو دەبات و ئازاری ناوسك كەم دەكات.
سوودی زۆری بۆ پێست هەیە و بۆ ئەكزیما بەكار دێت.
چارەسەری برینی ناو دەم و هەوكردنی پووك دەكات.
ددانەكان بەهێز دەكات لە كلۆربوون دەیانپارێزێت.
بۆ ئەنفلوانزا وەرزیەكان و دژی كۆكە و هەڵامەت و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش بەكاردەهێنرێت.
@bokurd
خوێنبەربوونی عادەتی مانگانە کەمتر دەکات و ئاسەوارەکانی لە ڕووی پێست کەمتر دەکات.
جگەر بەهێزتر دەکات.
دەرمانی لەک، جۆش و ئاکنه
کەمکردنەوەی وەرینی موو
فشاری خوێن و کلسترول کەم دەکات.
یارمەتیدەری دەرمانی پێوەدانی هەنگ و مار
بۆ ڕفلکس و زەخمی گەدە(مەعدە) سووزشی گەڵوو باشە.
ژنی باردار بە دەستووری پزشک بیخوا.
@bokurd
بوونت بۆ من سەروەتە و ماڵ
بێ تۆ ژیان تاڵە و بەتاڵ
ئەوین و ژین پێشکەشت بێ
خۆشەویستم ئەی چاوکەژاڵ
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی.
@bokurd
مەزرە، مەرزە:
تەبعی گەرم و وشکە.
دەمکراوە و دەمنۆشی مەزرە (ئانتیئوکسیدان)ێ زۆر باشە.
بۆ زەخمگەلی چڵکی و قارچی (ئەو زەخمانەی لە پێست و ناو دەموپل پەیدا دەبن و زۆریش خارشتی هەس)زۆر باشە.
بۆ سڵامەتی پێست بەسوودە.
بۆ بەهێزکردنی جەستە باشە.
ئێش و ژانی گەڵوو دەشکێنێ.
بۆ ئێشی جمگە و دەمارەکان بەسوودە.
باوبووژەی ناوسک دەشکێنێ.
چەوری خوێن دادەبەزێنێ.
کێش دادەبەزێنێ.
دژ بە نەرمی سوقان و پێشەیە.
@bokurd
(ویتامینگەلی وەک A. B6. C.
تیامین، نیاسین، کەلسیوم، ئاسن، ڕووی، مس، منیەزیوم، مەنگەنز، سدیۆم، فسفور)ی هەس.
هەر بۆیە؛ دەکرێتە ناو زۆرێ لە چێشت و کووکییەکان وەک تامدەر و چێژی زیاتری پێخۆرەکان.
بۆ نەخۆشینگەلی وەک زوکام و سەرماخوردەیی و هەڵامەت باشە.
@bokurd
سەڵمکە
@bokurd
گیایێکی خۆڕسکە.
لە ناوچەی سەقز و دەوروبەری پێی دەڵێن: سەڵمکە، سەڵمۆکە.
تەڕەسڵێمانە، سەلمەتەڕە، سەرمکە، سمرکە
ئەم گیایە چونکوو لینجە بۆ پاککردنەوەی ناوسک بەتایبەت ڕیخۆڵەکان باشە.
وشکی ڕیخۆڵە و زکگیری نەرمتر دەکات و قەبزی لادەبات.
خوێن پاک دەکاتەوە.
کرمی ناو ڕیخۆڵەکان دەکوژێت.
بۆ خاوێنکردنەوەی گورچیلە و جگەر بەسوودە.
سەم و پیسیەکانی جەستە لەناو دەبات.
@bokurd
ئەم گیایە؛ دەکرێتە ناو دۆخەوا (دۆکوڵیو)
سوور دەکرێتەوە، تێکەڵ بە هێلکەش دەکرێت بۆ خواردن.
وەک کووکووی سەوزی کەڵکی لێدەگیرێت.
هەندێ جاریش لەسەر سفرە بۆ خواردن دادەنرێت.
ساڵانی زوو وەک سابوون کەڵکی لێدەگیرا.
ئێستایش سابوون و شامپۆی لێدرووس دەکرێت.
هاڕیاوەکەیشی وەک ئەدویە و تام دەکرێتە ناو کووکی.
@bokurd
سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی.
@bokurd
هەرچەند پێموایە نابێت گوناهەی کەس بە چاکەی خۆت، بشۆیتەوە.
بەڵام دەڵێم: پێشتر
بیر بکەوە لە گوناهە و کردەوەی خۆت،
کە لەو گەنداوەدا گیرت نەکردبوو،
ئەوسا خەڵک گونەهبار کە و ئاماژەی گوناهە بەرەو خەڵک درێژ بکەوە.
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
کە جوان تێفکری و ئاوڕ لێدەیەوە؛
بۆت ڕوون دەبێتەوە:
ئەوانەی خەڵک تۆمەتبار دەکەن و خەڵک بە تاوانبار دەزانن، خۆیان خراپترن و لەواناوە ماوەتەوە بۆ خەڵکی.
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
سڵاو.
تکایە هاوڕێمان بن.
@bokurd
ناوی هەندێ گوڵ و گیای شاخەکانی کوردەواری:
چ تایبەتیێکیان هەس بۆ دەوایی.
#چەقچەقە، کاسنی، هەندوبا= بە گیای دژەشێرپەنجە(سرطان) ناسراوە 👈(کاسنی)
چەقچەقە بۆ شێرپەنجەی گەدە(سرطان گوارش) باشە.
بەتایبەت هاڕیاوەی کاسنی تەبـبڕە و بۆ ئێش باشە.
گیراوەی پۆدرەکەی لەگەڵ ڕۆنی وەنەوشە بدرێت لە تەوێڵ تەبـبڕە و ژانەسەر دەشکێنێت.
ڕەگەکان باز دەکات.
جگەر پاک دەکاتەوە.
#کەنێرە، بۆنخۆشەکە 👈 (اکلیل کوھی) زۆر بۆن خۆشە
مووی سەر بەهێزتر دەکات.
بەهێزکردنی مێشک
جگەر پاک ڕادەگرێت.
پێشگیری لە شێرپەنجە،
بەهێزکردنی سیستەمی جەستە لە بەرابەر نەخۆشینەکان.
کێشی جەستە دادەبەزێنێت.
#سۆ #سووڵان #هەنگوان #سۆڵان #گۆلپەڕ 👈 (انجدان رومی )
بای سک و گەدە کەم دەکاتەوە
کۆئەندامی گەدە(گەوارش) بەهێزتر دەکات
خواردنی کەمی سۆڵان وزەبەخش و شادیبەخشە
سەم و ژاری ناو جەستە کەمتر دەکاتەوە، چڵکلابەرە و میکڕۆبکوژە
دمکردنی ڕیشەی سۆڵان بۆ هێورکردنەوەی مێشک و دەمارگرژی باشە.
#ڕێزەڵەمارانە #ڕەزەڵە #تەماتەیکێوی 👈 ( تاج ریزی )
تەماتەی کێوی ڕەشەکەی:
قەت نابێ بە شێوەی خۆراکی بخورێت.(نابێ بکرێتە ژەمەخۆراک) چونکوو ژەهراوی و سەماوییە.
بۆ هەوکردنی گەدە و مەعدە باشە.
ئسپاسم و کرامپ دەشکێنێ، مەبەست ئەوەسە کە: کۆڵنجی دەمارەکان و ڕەگ و ماسوولکەکانی جەستە نەرمتر دەکات، ئیتر تووشی لەسمی و گرفتی شان و قۆڵ و قاچ نابن.
بەسوودە بۆ سووتمانی پێست و زەخم، چڵکی برین و پۆست لەبەین دەبات.
#ھەڵاڵە 👈 ( اسپیرا )
ئەو بەشەی لە ساقەتی ئەم ڕووەکە کە لە ناو خاکەوەیە، بۆ سکچوونی توند واتە ئیسحاڵیی خوێنی باشە. مرۆڤ زکگیر و قەبز دەکات.
دەمکراوەی ئەو ساقەتە بۆ ئێشی گەڵوو و جمگەکانی جەستە باشن.
دیسان هاڕیاوەی ئەو بەشە لە ساقەتی هەڵاڵە بۆ شۆردنی دەمودیان باشە و ناهێڵێ پووک خوێنی لێبێت.
ئەم گیایە تا ڕادەیێ دژی شێرپەنجەیە.
بەرگری دەکات لە ئاسیدیبوون و ترشکردنی ناو گەدە و مەعدە.
#گەزگەزە_گەزنە_گەزەنە 👈 ( گزنە )
سیستەمی بەرگری جەستە لە حاست نەخۆشینەکان، بەهێزتر دەکات.
وزەبەخشە.
بۆ پرۆستات باشە.
قەندی خوێن دێرێتە خوارەوە.
مووی سەر بەهێزتر دەکات.
هەستیاری وەرزی (کە مرۆڤ تووشی پژمە و ئاوی لووت دەبێت) کەم دەکاتەوە.
یارمەتیدەرە بۆ هەرسکردنی باشتری خواردنەکان.
#لاولاوەمارانە☜ (نیلوفر آبی )
بۆ سەلامەتی خوێن باشە و خوێنبەربوونی لووت ئەگرسێنێتەوە.
دەرمانی قۆزەیێ (کە لەگەڵ خوێنە)
هێنانەخوارەوەی فشاری خوێن.
جێگوزین و جێگرەوەی ئاوی لەدەسچووی جەستەیە کە بەهۆی سکچوون لەدەس ئەچێت.
دەرمانی سکچوونی توند کە خوێنی پێوەیە.
بۆ پووک و ددان باشە.
بۆ بێخەوی باشە.
بۆ تەبعگەرمی خاسە.
زۆر خواردنی وەک مادەی هۆشبەر وایە و زەرەرە.
زۆر کەس بەم گوڵە و بە بۆنەکەی هەستیارە و تووشی پژمە و هەڵامەت و ئاوی لووت و چاو دەبێت.
@bokurd
عوسمان.
بەڕێزان بۆیە ناوی خۆم داناوە لە ژێری؛
بەشکوو ئێوەیش هەر زانیارییێ دیکەتان هەس پێمان بێژن.
پێیشمان بڵێن: لە ناوچەی ئێوە و شوێنبەشوێنی کوردەواریمان بەو ڕووەکانە چی ئێژن و چۆن کەڵکی لێدەگرن؟
@bokurd
کە مەجنون کەوتە خەڵوەتخانەیی خاک
ندایەک هات لە قوببەی بارەگای پاک
وتی: ئەی شێتە دیاری کردەوەت کوا؟
سەرێکی هەڵبڕی، ڕووی کردە لای خوا
وتی: تۆ خۆت ئەزانی شۆڕی لەیلا
سەری وا گێژ و وێژ کردم لە مەیلا
نە بیری ڕووی جیهانم بوو، نە مەحشەر
خەیاڵم عەشقی لەیلا بوو سەراسەر
لە لای خوا خۆش بوو ئەم جوابە ڕەوانە
بووە ئەستێرە بۆ ئەم ئاسمانە
چە خۆشە شۆڕشی ئەو عەشقە پاکە
بەڵێ عەشقێک کە پاک بێ دیارە چاکە
مامۆستا
پیرەمێرد
پیاوەتی بە پارەی با ئەقڵ و خرەد نەدەما
بەو عیلم و دەسڪردەیە ملهوڕ دێنینە سەما
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
ڪچەشەڕڤانی ئەو هەرد و دۆڵە
دوژمن دەپێچن، شێوەی بابۆڵە
کوردیشمان هەنە، دژی وڵاتە
من ناڵێم مرۆڤ پێی دەڵێم زۆڵە
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
ئەو هەق و مافەی کە هەمانە پێمان نەدرا یا لێمان زەوت کریا؛
گەر نەچینە پەیشوێنی و نەیسەنینەوە:
لەلای نەیاران و بەرەی داهاتووی خۆمان دەبێتە شتێکی باو.
وا بیر دەکەنەوه کە هەمچین هەق و مافێ هەر نەبووگە و لەخۆڕایی داوا دەکرێت.
دوای ماوەیێکیش مافخوراو بە زاڵم و داگیرکەر دەخوێننەوە و بەرەی نوێ و نەوەکانمان ناچار بەوە دەکرێن هەق بە داگیرکەران بدەن.
وەک چۆن؛ یەهوود لەڕێی چەن وڵاتی وەک (ئینگلیس و فرانسە)وە گۆشەیێکی لە وڵاتی کوردستانی لەژێر چنگی زاڵمێ تر چوون ئوسمانییفاشیست ڕزگارکرد (بەڕواڵەتێ خەسمانە) و کردنی بە لوبنان و فەلستین و ئیسڕاییل و ...
گەلی خۆیانیان لە چوارقوڕنەوە هێنا بۆ ناو ئەو بەشە لە خاکی کوردستان و کەوتنە زوڵم و زۆر.
بەتایبەت کە کوردەکانی ئەو گۆشەی کوردستان وەک زۆربەی شوێنەکانی تری وڵات دیندار بوون.
یا ئاوارە کراون یا ئەسیر و ژێردەست یا بوونەتە مافـخوراوێک و گیرۆدەیێکی باوی ناو مێژوو، ئەویش مێژووی سەپێنراو.
@bokurd
ئێستە خەڵکی ئەم سەردەمەی خۆمان وادەزانن هەق بە یەهوود و ئیسڕاییلە.
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
پەندی پێشینیان و قسەی گوێی ئاگردان
کابرایەک بوو بە میوانی ماڵێک، سفرەیان ڕاخست و نانیان دانا، چێشتەکه زۆر گەرم بوو دەم و دیانی کابرای میوان هەمووی سووتا.
له تاوانا سەری بەرز کردەوە و سەیرێکی بن میچ و دارەڕای خانووەکەی کرد.
بۆ ئەوەی خاوەن ماڵەکه هەستی پێنەکا، پێی وت:
ئەرێ برا ئەم خانووەت بەچەندی دروست کردووه؟
کابرای خاوەن ماڵیش وتی: به سەبرێک و دوو فوو!😉
😂😂
@bokurd
ســڵاو
#بەدەنگ_دەنگدار_دەنگیی= صدادار
#پاشماوه_پەسماوە= باقیمانده
#پەلە= عجلە
#بزاوتن_جووڵانن_جووڵاندن= بەحرکت درآوردن حرکت دادن
#پەنا_پاڵ_تەنیشت_قەراخ= لێرەدا واتای کەنار و لاپاڵ دەدات.
#پیشاندان_نواندن_نیشاندان_تماشادان= نشان دادن
#تاقیڪردنەوە_ئازمایش= امتحان
#چەشن_وەڪ= مانند
#چەشنی_وەڪوو_وەڪی_شێوەی_وێنەی= مانندِ
#چەنەبەچەنە_چەقەچەق= مشاجرە لفظی
#دواوەتر= ئەگەر ئاوڕ بەرەو دواوە بێت مەبەستی پێشتر و زووتر و ڪاتی گوزەریاوە.
گەر ئاماژە بۆ ئایەندە و داهاتوو بێت؛ ئەبێتە:دواتر، دواییتر
#دەبیسین_ئەبیستین_ئەشنەفین_ئەژنەفین
#ئەشنەوین_ئەژنەوین_ئەبیسین_دەبیسین
#دەشنەوین_دبیستین= می شنویم
#دەسڪەوت= نتیجە ، حاصل
#دەسەوەسەره_دەستەبەرە= برانکارد
#دەگمەن= ندرت
بەدەگمەن= به ندرت
#دەنگیلە= مصوت کوتاه
#دە_وەرەوە #دەی_وەرەوە #دا_وەرەوە #وەرەوە #دا_گەڕێوە_گەڕێوە= برگرد
#زار_دەم_ناودەم دەموزار= دهان
#سەرنج_سەرنجە_تەفرینجە_تەفرینج= دقت
#سەبارەت_لەبارەی_لەباسی= دربارە
#سەرەتا_ئەوەڵ_هەوەڵ= ابتدا
#شیڪردنەوە= شرحدادن
#ڪەسایەتی_ڪەسێتی_ڪەسێـیی= شخصیت
#گرینگیی_گرنگیی= اهمیت
#گوتن_ڪوتن_وتن_گۆتن= گفتن
#لڪاو_لکیاو_لکیاگ= متصل
#لاواز_لەڕ_بێهێز_کەمهێز= ضعیف
#مەبەست= منظور
#نەتەوە_نژاد_گەل= ملت
#نیگار_شێوەی= شکل حرف
#نگار_نگارە= نقاشی
#وەرە_بێ_بیە= بیا
#وەرەوە_گەڕێوە_بگەڕێوە #بگەڕێرەو_گەڕێرەو #بگەڕێرۆ_گەڕێرۆ #گێڵەوە_بگێڵەوە= برگرد
#هەروەها_هەموا_هەمچۆن_هەرپاسە= همچنان همچنین
#یارمەتی_یاردە_یاریە_یاریده= کمک
#یاریدەر_یاردەدەر_یارمەتیدەر= کمک کنندە
#تەوەر= محور
@bokurd @bokurd @bokurd
#پەندی_پێشینیان
بینووسن لە دڵ بە نووکی خامە
ئاو بە دەستی خۆت نەیخۆی بێتامە
نە شعوور دەچێ بەلای گێژەوە
نە ئاو دەوێسێ بەجێی لێژەوە
لە ئاو بپرسن پەنیری مەلا
کێ خواردی؟ مەیکەن بە حەشر و حەلا
لە چۆڵگە نرخی کوا ئاو و کانی؟
ئاوایان کوتووە بۆ ئاوەدانی
هەر کامی کە وا، تووشت دێ خەتەر
ئەتەر و مەتەر، یەک لە یەک بەتەر
ئەگەر کاوێژی کردبایە دیارە
گۆشتیشی دەخورا، لە پای قەنارە
ئەگەر لەکڕین نایە و گرانە
گۆشت، نەخواردنی گەلێ هەرزانە
بە واتەی قەدیم گەورە و بچووکی
باڵداری گۆشتخۆر خوارە دەنووکی
وا باشە تاکوو بتوانی گوڵ بی
نەتوانی گوڵ بی، نابێ چقڵ بی
ئەم نوکتە جوانەم هاتەوە سەر زەین
چاو یەکتر دەخۆن، لووت نەبێ لەبەین
ئەگەر لە جافان یەکێک بمێنێ
حەقی بەر و دوا لە گشت ئەسێنێ
مەلا_غەفوور_دەباغی
بە بڕوای چاوەکانی من؛
جوانی یانی:
بزەی سەر لێوانی تۆ.
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
پندنامە
@bokurd
کێ بـڕوای هــەبێ بـــە ئامـۆژگاری
لە قــوڕ نـاچەقێ قـەت كــەر و باری
پەندی پێشینیان هـەمـووی ڕووداوە
ئــەزمـــوونی کــۆنە بــۆ ئێمە ماوە
قـەدیمێکانیش خوایـان لـێخـۆش بێ
بـا ئـەزمـوونی وان بۆ مـن و تۆش بێ
لێـم بیسـتوون لـەمـەڕ گای لـەبـن نیردا
خـەتـی خـوار لـەبـن ســەری گـای پیردا
دەسکورتی هێندێک ئیمان کـز دەکا
ئـی حـەڵاڵخـۆریش فــێــرە دز دەکا
دەخاتـە سەرلێو ئـەو پەندەش بزە
لـە دزی وایـە هـــەمـوو کـەس دزە
چەنـد خــۆشــە نێوت بـــڕوا بـەبـاشی
سپیـم نــەکـردووە ســەرم لــە ئـاشی
ئــەزمـــوونی کــۆنم گـەلێک لە سەردا
گـەلێک جار ڕۆشتووم بە ڕێی خەتەردا
لـە زۆر بـــووارم دا ئــاوەکــەی لێڵ بـوو
زۆر هـاوڕێی گیـانی ئـامانجیـان فێڵ بوو
ئـەو پــەنـدە جــوانـەم وەبیـر هـاتەوە
کـەر بـــە وەڵامان ئـاو نــاخــــواتــەوە
هەلپـەرەست، چـەنــدە خـــودا نـەنـاسی
لـــە گـۆمی قــوڕاو ڕاو دەکـەی ماسی
بــاپـیـرە گـەورەم عـــەرزی دەکــردی
ئــەوەی بـا هێنای هــەر باش بوو بــردی
ئـــەوەی شک نـابـا نـانێـک بــۆ شــەوێ
قـــسەی زۆر زلـــە و ســەروپێی دەوێ
ئـاخ هەڵمـەکێشە، قەت بۆ لەدەسچوو
کارت پێک نـایــە بــە پـەکووپەکوو
تـــۆ ئـــەوەی هــــەتـە قــەدری بـــزانــە
ئــــەو نــانــە نـانـــە، ئــەوڕۆ لـە خـــوانـە
گـەر ئــەوەی هــەتـــە قـــەدری نـــەزانی
دەزانـــم چــەنــــدە گــــەوج و نـــەزانی
دەڵێن هەر ئــەقــڵــەی لــە خەسـارێکی
تـونــدی نــاگـــری، نـــەڕژێ جــارێکی
بــەڵام ئـاقــڵتــر بــە کــەسێک دەڵێن
نـەیبێ جـــۆگــەلـە و گۆلـی ئـاودەڵێن
وادیــارە بـــڕێک سـاویلکـە و گێــژی
پــرێسکـەی دڵت بـــۆ من هـەڵــڕێــژی
چ مــاڵـە خـاڵ بــێ و چ مـاڵــە پــوورێ
لـە دەرکەی نـەدەی قـەت مـەچۆ ژوورێ
م_ێ_هۆگر
ئەشلنگ، قەندەرۆن، شنگ و هەڵەکۆک و پاڵمە، ئالالە، ئاڵاڵە،
ئەم ڕووەکە بەهارییە بە ڕیشەوە هەڵنەکەنرێت، هەڵدەداتەوە.
لە کاسنییەکانە و پێیان دەڵێن (کاسنی شیرین).
شنگ لە بڕێ ناوچە پێی دەڵێن ئەسپنگ.
هەڵەکۆک، هەڵاکۆک، ئاڵەکۆک، هاڵەکۆک
پاڵمە شێوەی زیاتر بە شنگ نزیکە.
شیرەکەی لەچاو شنگ و ئاڵەکۆک پڕڕەنگترە ، گەڵاکەی پانترە.
@bokurd
شیری ئەم گیاگەلە پێی ئێژن: قەندەرۆن.
سەم و ژەهری گەدە و جگەر کەم دەکەنەوە.
چەوری جگەر(کبد) کەم دەکەنەوە
شنگ، ئەسپنگ یا سپڵنگ:
بۆ چڵک و عەفوونەتی گەدە و کۆئەندامی گەدە(دستگاه گوارش) باشە.
بەرگری دەکات لە چڵکی میزەڵدان و میزەڕێ
بەهۆی ئەوەی چڵکلابەرە، بۆ خاوێنکردنەوەی پێست باشە.
گەدە(مەعدە) بەهێز دەکاتەوە و زەخمی گەدە ساڕێژ دەکات.
چڵکلابەرە و شیرەکەشیان زامەکان ساڕێژ دەکات؛ بۆ زەخمی بەین گەدە و ڕیخۆڵەش چارەسەرە.
وەک: (دوازدەیە (اثنیاعشر) )
باوبووژەی ناوسک دەشکێنێ.
بۆ هەندێ لە سکچوون و ئیسهاڵەکان باشن.
کەسانێ بەردی جگەریان هەس کەمتر بیخۆن. (خواردیشتان چەن دنکێ عیناب بخۆن بەدوایدا.)
ئەم ڕووەکانە تەبعیان سارد و وشکە.
کەسێ تەبعی سارد بێت کەمتر بیخوات.
ژنانی باردار حەتمەن کەمی لێبحۆن.
@bokurd
پەندی_پێشینیان
هەنگوین شیرینە عارەق وەک زەهرە
کامیان کڕیاری زۆری لە دەورە
دەوڵەمەند دەمرێ بەڕێز و پۆشتە
ئەو شینەی دەیکەن بۆ چێشت و گۆشتە
فەقیرێک دەمرێ کەس پێی نازانێ
پاش مانگێک دەڵێن فڵان کەس کوانێ
دەڵێین فەرهادیش کوردە، بەجێیە
ڕەنجەڕۆی وەک ئەو، کورد نەبێ کێیە
پیرەمێرد
سڵاو و ڕێز.
پێندی پێشینیان:
@bokurd
پێی خۆشە هەموو پیاوێک بە تەنیا،
خۆی ئاقڵتر بێ لە تەواو دنیا.
بەڵام حەز ئەکا جگەرگۆشەکەی؛
لەو باڵاتر بێ ئەقڵ و هۆشەکەی.
@bokurd
سڵاو و ڕێز
@bokurd
هەموان ئارەزوویانە وەک کوردان بێنەوە و پۆشیدە و شیکپۆش بن.
ئاواتی ئەوەیان هەیە، جلوبەرگی کوردی کە یەکێ لە ناسنامەکانی میلەتی کوردە لەبەر ئەوانیشدا بێت.
وەک چۆن تارانییەکان بە ئەشقەوە بەخۆیان و چاوی دووربینیانەوە مناڵەکانیشمان تەواف و زیارەت دەکەن:
با خۆیشمان فێر ببین کە: ناسنامەکانی کوردستانی خۆمان بەتایبەت زمانی کوردی و جلوبەرگی کوردی بەکار بێنین و گشتگیری کەین لەناو خاک و وڵاتی خۆماندا و چیدی نەبینە بێگانەوێژ و نەبینە مەقاشی دەستی بێگانە و نەبینە دوولینگەباز.
@bokurd
ئایا ئەزانــــی خــــــوا بـۆچـــــی بە تـۆ
دوو دەستی داوە؟
مــن لەو باوەڕام سڕێک لەو نێـــوە
خۆی حەشار داوە.
یانــــێ بە دەستێک ڕێکوپێکـــی کە
ئیش و کاری خۆت.
بەو دەستەکەی تر بگرە دەست ئەوەی
کە لێی قــەوماوە.
✍ سدێق نوورموحەممەدی
( سارۆ )
@bokurd
خۆزگەم دەخواس وەکوو تۆ بم
بیرمەندێ، خاس، گردوکۆ بم
بەداخم بۆت تۆ ئەوتۆ نیت
بۆیێ حاشا کە من تۆ بم
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
سڵاو بۆ نیشتمان
@bokurd
هەندێ لە گوڵ و گیاکانی کوردەواری؛ لە زوانی خوالێخۆشبوو مامۆستا هەژاری نەمر
@bokurd
نەورۆزەی زەردی زێڕینە
زەردەی لە لێوان ببینە
بەناز پێ لە زەوی دەنێ
بەرەو نەورۆز پێدەکەنێ
گەزیزە موژدەی هێناوە
پێش پەیکی گیابەند و خاوە
هەر بمێنێ شای بەهارێ
دوو بووکان دێنێ بە جارێ
ئەرخەوان بووکی نەورۆزە
دەشت لە نیسانێ پیرۆزە
گۆوەنده خۆشیی دڵانە
بەزمە و ئاهەنگی گوڵانە
شایلۆغان لە ماڵی شا بێ
دەبێ چ بێ و چی تیابێ؟!
سەیری بکە لە گوڵزاران
تیپ تیپی ناسک و نازدارن
کەسک و سوور و زەرد و عابی
قاوەیی و شین و عەننابی
نەباتی و ئاڵ و کاڵ و گەش
سپی و مۆر و بنەوش و ڕەش
ڕۆنیاسی و خاکی و پەمبەیی
بۆر و سپات و سورمەیی
ڕازاوەی ڕەنگی خواکردن
لەو سەر زەماوەندە گردن
سۆسەنبەر و مالۆچە و گوڵ
مێخەکی و لاولاو و سونبوڵ
تیکەڵ بوون وەک کەزیی یاران
لێک هاڵان وێنەی دڵداران
کۆڕی بەیبوون و هەڵاڵە
لەکن نێرگزی چاوکاڵە
سوێسنە و بێژان و بەڕۆنە
نەشە و گەشەی هەردوو بۆنە
کەلەم کاشوور و گۆزەروان
کوا جوان بکۆخێ لەبەر وان؟
لالە هەباسی شۆخ و شەنگ
تافتەی لەبەردا بە حەو ڕەنگ
سەیدی پاتۆڵ زەرد، گێڵاخە
چاو دادەگرێ لە قازیاخە
دۆریە و مەندێی باڵابەرز
شاتەڕە و جاترەی سەدتەرز
سەیدۆکەی سەر گوڵینگەدار
ئەسپەندەر نووشتەی چاوەزار
ناعنە و ڕێحانە بۆنخۆشن
حەتران لەو ناوە دەفرۆشن
کڵاو بن چادری هەڵداوە
ڕێواس بەناز هەڵوێساوە
وەنەوشە و بەژنی ببینە
چەند خشپیل و نازەنینە؟
گوێی لە سێوەڕە گرتووە
ملی لەسەر خوار کردووه
چاو لەو پەپوولە نازدارە
چەند دوودڵ و هەرزەکارە؟
بە شەو لەگەڵ شەمێی ژوانە
بە ڕۆژ لە دەوری گوڵانە
گوێ بگرە لە هەوری نیسان
کەوتەوە گرموهۆڕ دیسان
دڵخۆشە بە خرۆش و جۆشە
زاوای دەشتی سەوزەپۆشە
گوڵاوپڕژێن دەکا لەسەر
دەینەخشێنێ سینە و کەمەر
تارای بۆ نارد لە مێلاقە
بۆی چنیوە کەوای تاقە
لە گوڵە بابوونە و کەنێرە
هێرۆ و شەشپەڕ و شلێرە
شێستپەر گوارەی پڕ پەرەنگە
ئەڵماس تنۆکی ئاوەنگە
ملوانە لە چڵی بیزایه
پڕ چنوور و بەڕەزایە
نیشانی یار ڕۆژی مارە
لیزگەی هەمیشەبەهارە
یاقووتی خاشخاشی تێدا
جا خوا ئەو بەختەی بە کێ دا؟!
نەمر #مامۆستا_هەژار
@bokurd
#سڵاو #ئازیزانی #هێژا
#هاوسەرگیری= (ازدواج)
Marriage
#هاوژین_هاوسەر_هامسەر= (همسر)
Spouse
#خوازبێنے_خواسگاری_پێشنیار= (خواستگاری، پیشنهاد)
Proposal
#دەسگیران_دەستگیران_دەزگیران= (نامزد نامزدیکردن)
Fiance
#مارەیی، مارەبڕین، مارەکردن= (عقدکردن)
Engagement
هەڵبەت لە زمانی ڪوردیدا ٭مێهریە٭ و زێڕ و زیوەرێ ڪە بۆ بووڪ قەرار ئەڪرێ؛ دیسان (مارەیـے) پێئێژن.
#بووڪ_وەوی= (عروس)
Bride
#زاوا= (داماد)
Groon
#شایـے_زەماوەن= (عروسی)
Wedding
#مێرد_شوو_= (شوهر)
Husband
#ژن_خێزان= (زن)
Wife
هەڵەبەت بڕێ جار بە بنەماڵە ئێژنەوە خێزانےماڵ، خێزان یاخۆ بڕێ جار بۆ ئاماژە ئەوترێ خاو و خێزان
بنەماڵە بە (کل خانوادە و طایفه) دەڵێن۰
بنەماڵە: هەندێجار بە ژن و منداڵیش دەڵێن.
خیزان بە ژن و منداڵان و هەندێ جار؛ تەنیا بە ژن دەڵێن.
👈خۆی و خیزانے هاتبوون، منداڵەڪانیان نەهێنابوو۰
@bokurd
دەستخۆشی بۆڪاڪ یووسف)یش
مردنم ناوێ لە ژیانی حیزی
وەها مردنێ لە گۆڕی میزی
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
مردن باشترە لە ژیانی دیلی
نەڵێی خەوتووە وا لە گوێی فیلی
ع، م، تێژباڵ
@bokurd