📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
:
بەشی ئێتیمۆلۆژی یان ڕیشەناسی وشه بەشێکی ئێجگار گرینگە لە زانستی زمانەوانی و زمانناسی کە خاوەن یاسا و تایبەتمەندیگەلی خۆیەتی بۆ لێکدانەوەی وشەکان و دەبێت لە بەر چاویان بگرین
🟪 ئەرکەکانی (و) لە زمانی کوردیدا:
🖋️ ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟢 بەشی یەکەم
1⃣. ئەرکی (و) لە ئاستی [بزوێن و نەبزوێنی]دا
/channel/renusisaratayi/1335
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟠 بەشی دووەم
2⃣. ئەرکی (و) لە ئاستی [دەنگسازی]دا
/channel/renusisaratayi/1336
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟣 بەشی سێیەم
3⃣. ئەرکی (و) لە ئاستی [وشەسازی]دا
/channel/renusisaratayi/1337
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟡 بەشی چوارەم
4⃣. ئەرکی (و) لە ئاستی [ڕستەسازی]دا
/channel/renusisaratayi/1338
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
🟣 بەشی سێیەم
3⃣. (و) 👉 لە ئاستی وشەسازی:
🖋️ ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[و]، وەک بەندی داڕشتن، توانای پێکهێنانی وشە یان ناوی داڕێژراو و لێکدراوی هەیە.
1⃣. ناوی بەرکار بەهۆی پاشگری (و):
قەد (کە کۆتاییی بە "ا - ی") هاتبێت + و
ڕزی + و = ڕزیو
پێوا + و = پێواو
بەخشی + و = بەخشیو
سووتا + و = سووتاو
برژا + و = برژاو
شێلا + و = شێلاو
گیرا + و = گیراو
شکا + و = شکاو
🟡 ئەگەر (قەد) کۆتاییی بە (نەبزوێن) بێت، ئەوا لە ناوی بەرکار، (و) وەک (وو) دەر دەکەوێت؛
خوارد + وو = خواردوو
مرد + وو = مردوو
🟡 ناوی بکەر بەهۆی پاشگری (و):
1⃣. ناوی بکەری داڕێژراو
قەدی چاوگی تێنەپەڕ + پاشگری (و):
گەڕا + و = گەڕاو
داما + و = داماو
فڕی + و = فڕیو
2⃣. ناوی بکەری لێکدراو
وشەیەکی واتادار + قەد + (و):
ماڵ + شێوا + و = ماڵشێواو
جگەر + سووتا + و = جگەرسووتاو
جەرگ + بڕا + و = جەرگبڕاو
🟡 ئەرکی (و)، وەک ناوگر:
🟧 بەگشتی زمانزانان و ڕێزماننووسان ڕایان وایە کە لە زمانی کوردیدا، ناوگر نییە!
🟡 ئەرکی (و) وەک ناوبەند:
(و)، وەک ناوبەند بەشداریی لە دروستکردنی وشەی لێکدراو دەکات؛ بۆ نموونە:
کزومات، کەلوپەل، دەمودەست، ڕێکوپێک، تێروتەسەل، خورماوڕۆن، دەموچاو، ڕەشوڕووت، هەڵسوکەوت، کتومت، شتومەک، گەندوگوو، مڕومۆچ، قرچوهوور، دەستوبرد، هاتوچۆ، گفتوگۆ، کشتوکاڵ، مشتومڕ، ساردوسڕ، مشتوماڵ، قەرزوقۆڵ، گژوگیا، کوڵوموڵ، کوڵوکۆ، جرتوفرت، قنجوقیت، کەڕولاڵ، شڕوشاتاڵ، ڕەقوتەق، نەرمونۆڵ، گورجوگۆڵ، خرتوپرت، کتوپڕ، تێروپڕ، جاروبار، گەرموگوڕ، تێکەڵوپێکەڵ، جرپوجۆپان، خاووخلیسک، قەپوقڕ، گرموهۆڕ، تەپوتۆز، سەروبەر، کەشوفش، کەشوقنگ، شۆخوشەنگ، لەرزوتا، دەنگوباس، شەڕومەڕ، گرژومۆن و...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
🟪 ئەرکەکانی (و) لە زمانی کوردیدا:
🖋️ ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟢 ڕاڤە
لەم بابەتەدا، ئەرکەکانی (و) لە 4⃣ ئاست و لە 4 بەشدا ڕوون دەکەمەوە:
1⃣. ئەرکی (و) لە ئاستی [بزوێن و نەبزوێنی]دا
2⃣. ئەرکی (و) لە ئاستی [دەنگسازی]دا
3⃣. ئەرکی (و) لە ئاستی [وشەسازی]دا
4⃣. ئەرکی (و) لە ئاستی [ڕستەسازی]دا
🟠 (و)، 👉 لە ڕووی بزوێنی و نەبزوێنییەوە نوێنەرایەتیی دوو دەنگی بزوێن و نەبزوێن دەکات کە بەهۆی هەندێ ڕێسای تایبەتی زمانی کوردی، لە یەکتر جیا دەکرێنەوە.
🟠 (و)👉 لە ئاستی دەنگسازیدا، کۆمەڵە ئەرکێکی پێ سپێردراوە کە وەک دەنگێک دەتوانێت بە گۆڕین و دانانی لە جێی دەنگێکی تر، ئەرکی گۆڕینی وشە جێبەجێ بکات.
🟠 (و)👉 لە ئاستی وشەسازیدا، وەک تەکواژێک توانای پێکهێنانی وشە یان ناوی داڕێژراو و لێکدراوی هەیە کە دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی.
🟠 (و)👉 لە ئاستی ڕستەسازیشدا، دەتوانێت ئەرکی ڕێزمانی بەجێ بگەیەنێت.
لە 4⃣ بەشدا، ئەرکەکانی (و) پێشکەشی ئازیزان دەکەم.
بە هیوای ئەوەی سوودی هەبێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟣 بەشی یەکەم
1⃣. (و) 👉 لە ئاستی بزوێن یان نەبزوێنی یان چۆنیەتیی جیاکردنەوەی (و)ی بزوێن و نەبزوێن لە یەکتر:
[و]، نوێنەرایەتیی دوو دەنگی بزوێن و نەبزوێن دەکات کە بەهۆی هەندێ ڕێسای تایبەتی زمانی کوردی، لە یەكتری جیا دەکرێنەوە.
(و) لەناو وشەدا، هەندێک جار دەبێتە پیتی نەبزوێن و هەندێک جاریش دەبێتە بزوێن. ئینجا بۆ جیاکردنەوەی پیتی (و)ی نەبزوێن لە پیتی (و)ی بزوێن پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەین:
🟢 حاڵەتی یەکەم// پیتی (و) کەوتە نێوان دوو پیتی نەبزوێن، ئەوا ئەم (و)یە دەبێتە پیتی بزوێن، بە واتایەکی تر (و)، لەدوای نەبزوێندا هات، خۆی دەبێتە بزوێن وەک:
(من و تۆ، بەفر و باران، بەرد و دار - هەنار و سێو - هۆزان و کاروان، ژیر و جوان، گورگ و مەڕ، کــورد و...
👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆
لەم نموونانەدا، [و]، بزوێنە.
🟢 حاڵەتی دووەم // کاتێک لەپێش یان لەپاش پیتی (و)، پیتێکی بزوێن هەبێت، ئەوا بێگومان ئەم (و)یە دەبێتە پیتی نەبزوێن.
بە واتایەکی تر؛ (و)، لەدوای بزوێندا هات، خۆی دەبێتە نەبزوێنێکی وەستاو وەک:
(جــوان، داو، دەزوو و دەرزی، دوو و سێ، بەڕوو و مازوو، سەرما و گەرما - ئاسۆ و ئازاد - ئازا و مەرد - دزی و فزی - دێ و شار - چەقۆ و هەسان).
👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆
لەم نموونانەدا، (و) نەبزوێنە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
سڵاو
@bokurd
#وانەوفێربوون_شێعروهەڵبەست
🌺💛🌺زمانــے ڪوردــے🌺💛🌺
ئەو شتانەی که پێویسته سەبارەت به زمانی دایکیمان بیزانین
🌷زمانی کوردی له چەند زاراوەی جۆراوجۆر پێک هاتوه که بریتین له:
۱-کرمانجی باکوور
۲-کرمانجی ناوەڕاست
۳-کرمانجی باشوور
۴-گۆران،زازا
🌷۱-کرمانجی باکوور(ژوور): لقەکانی ئەم زاراوه بریتین له:
جزیری، هەکاری، بایزیدی، بۆتانی، شەمدینانی(شەمزینانی)، بادینانی و شکاک.
ئەو ناوچانەی که بەم زاراوه ئەدوێن بریتین له:
باکووری کوردستان: ناوچەکانی جزیره، ئامەد (دیاربەکر)، ئەرزەڕۆم، بایەزید، هەکاری، مێردین، بەتلیس، وان، ئاگری و شەمزینان.
باشووری کوردستان: عەقەره، زاخۆ، عیمادیه، سونجار، دهۆک، ناوچەی بارزان و...
ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ورمێ(ئوروومیه)، خۆی و سڵماس، ماکۆ، بەشێک له نەغەده، برادۆست، تەڕگەور مەڕگەور، کوردەکانی باکووری خوراسان و...
ڕۆژئاوای کوردستان: قامیشلی، حەسەکه و...
هەروەها کوردەکانی دانیشتوی ئەرمەنستان، ئازەربایجان، گورجستان، تورکەمەنستان، قەزاقستان و...
🌷۱-کرمانجی ناوەڕاست: لقەکانی ئەم زاراوه بریتین له:
سۆرانی: ناوچەکانی سلێمانی، کەرکووک، هەولێر، مووسڵ، ڕواندز، چەمچەماڵ، شەقڵاوا، کۆیه و قەڵادزێ سەر به باشووری کوردستان و ناوچەکانی سەقز، بانه، بەشێک له مەریوان، تیکاب و... سەر به ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
موکریانی: ناوچەکانی مەهاباد، بەشێ لە سەقز، بۆکان، سەردەشت، پیرانشار، بەشێکی نەغەده، شنۆ(ئوشنەویه) و...
ئەردەڵانی: ناوچەکانی سنه، دیواندەره، کامیاران، لەیلاخ و... سەر به ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
جافی: ناوچەکانی شارەزوور، کەلار و کفری سەر به باشووری کوردستان و ناوچەکانی: جوانڕۆ، ڕوانسەر، بەشێک لە سەرپێڵزەهاو، سەلاسیباوەجانی و... سەربه ڕۆژهەڵاتی کوردستان
گەرمیانی: بەشێک له کەرکووک و... سەر به باشووری کوردستان.
🌷۳-کرمانجی باشوور: لقەکانی ئەم زاراوه بریتین له:
لوڕی، کەلهوڕی، لەکی، فەیلی، بەختیاری، کۆهگڵۆ و مامەسنی.
ئەوناوچانەی که بەم زاراوه ئەدوێن بریتین له:
ڕۆژهه ڵاتی کوردستان: کرماشان، داڵاهۆ، سانه(سەحنه)، کەنگەوەر، قەسرشیرین، هەرسین، بەشێک له سەرپێڵ زەهاو، گەیلانیڕۆژئاوا، بێستوون، سونقوڕ(سونگر)، ناوچەیکولیایی، ئیسلاماوا، قوڕوه، بیجاڕ، لوڕستان، ئیلام، ئەیوان، ئابدانان، مێهران، دێڵوڕان، پشتکۆ و پێشکۆ و ...
باشووری کوردستان: خانەقین، مەندەلی، بەدره، جەسسان و...
🌷۴-گۆران-زازا:
لقەکانی ئەم زاراوه بریتین له:
گۆرانی هەورامی، باجەڵانی و زازایی
ئەو ناوچانەی بهەم زاراوه ئەدوێن بریتین له:
ڕۆژهەڵاتی کوردستان: پاوه، نەسۆ(نەوسۆ)، هەورامان تەخت، لهۆن، ژاوەرۆ، زەهاو، نۆدشه، و بەشێکی مه ریوان.
باشووری کوردستان: سەیسادق، هەڵەبجه، بیاره، زەنگەنه و کاکەیی له کەرکووک.
باکووری کوردستان: بەشێک له دێرسیم، بینگوڵ، خارپووت، مەعدەن، ئەرزەنجان، ئامەد، ئورفا و بەتڵیس.
🌺پێناسی گەلان له جیهان، ئامیانی ڕەگەزایەتی، دروشمی نەتەوایەتی زمانه و بەس🌺
#هەژار: پێشەکی هەنبانەبۆرینه
ئەمه جۆرێک لە چەن جۆره دابەشکردنەکانی زمانی کوردی بوو ...
@bokurd
❤️💛💚💛❤️💛💚❤️💛💚
/channel/bokurd
دێرینە واژە (لێکسیکۆلۆژیlexicoology):
زانستی ناسینی ئەو وشانەی کە لە زۆربەی یان هەموو زاراوەکان بەکاردەهێنرێن و تاڕادەیەک لە ڕەگدا وێک دەچن .
ئەم زانستە ،چۆنیەتی داڕشتە و پێکهاتە و رەگ وسەڕچاوەی وشە و مانای بنەڕەتی واژەکان دەگرێتەوە .
ئەو وشانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی کشت وکاڵی وئاژەڵداری و ژیانی سەرەتایی مرۆڤی کورد،
زۆرتر لەم بەشە زانستەیەدا باسیان لەسەر دەکرێ.
واژە لەمێژینەکان (واژەگان کهنسال)،
هەست و هەوێنی هەنزانی(فلسفی)
زمانی کوردین .
وەکوو: ژی، ها، هە و....
ئەم بەشە لەزانستی زمانەوانی ،بەداخەوە زۆر سەرەڕۆیانە ونازانستیانە خوێندنەوەیان بۆ کردووە،یان هەر ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە.
فاڕواژە(مۆرفۆلۆژی
morphology):
زانستی چۆنیەتی پێکهاتن و فاڕان و گۆڕینی وشەی زمان لە درێژەی زەماندا.
ئەم زانستە، زۆرتر باسی گۆڕین دەکات کە لە کاتی گەردانکردن و بزواندن و بێژەکردنی وشەدا ئاڵوگۆڕی بەسەردادێت.هەروەها ئەم زانستە بەشی گەردانی نێوەکان و گەردانی کارەکان دەگرێتەوە.
زۆربەی وشەکانی فارسی وتەنانەت عەرەبی وئینگلیزیش و....،دوای ئاڵۆگۆڕی لە رووی شێواز و وژەوە ،جۆرێک گۆڕانی بەسەردا هاتووە کەس هەست بەوە ناکات کە وشەیەکی ڕەسەنی کوردی بووە.
وەکو: ویژە لەفارسیدا .
وەکوو:حس لە عەرەبیدا
وەکوو: name لەئینگلیزیدا
زمانەوان و زانستی زمانەوانی:
زمانەوان ئەوکەسەیە کە زمانی کوردی لەسەر بنەوان و بناغەی زانستی زمان و شیکاری (comparative philology.) و هەروەها زمانی هێند و ئێرانی وئانادۆڵی
(تەواوی زاراوەی کوردی)
وئەورووپایی خوێندبێ و کورتە ئاشناییەکی هەبێ .
چراکانی نیشتمان
ئەی «باڵدار»ە سەنگینەکەم
شکۆمەندە، شیرینەکەم
لەبەردەمت سەر دائەخەم
گوڵی رێزت پێشکەش ئەکەم
بۆ من مامۆستاو سەروەری
فەخری کوردی، تاجی سەری
تا ئەو رۆژەش ئێمە ھەبین
رێز لە « ئەلف و بێ» کەت ئەگرین
«حسێن بەفرین»
ئیبراهیم باڵدار؛ دانهری ئهلفو بێی نوێ
ئهلفو بێی نوێ ئهو كتێبه سیحراوییه بوو کە70 ساڵ لهمهوبهر، بۆ یهكهمجار دیدهی خوێندكاره چاو گهشهكانی پۆلی یهكهمی قوتابخانه سهرهتاییهكانی كوردستانی رۆشن كردهوه. ئهم ئهلفو بێیه بهزمانێكی سادهو رهسهنی كوردی نوسرا بوو، پیتو وشهو ڕستهكانی بهخهتێكی جوانو رهنگاو رهنگ لاپهڕهكانی كتێبهكهی رازاندبۆوه، لهگهڵ ئهوهدا ههر پیتو وانهیهكی ئهلفو بێكه، بهفڵچهی هونهرمهندی بهتوانا بهدیع باباجان وێنهیهكی جوانی بۆ نهخشێنرابوو كهتهعبیری لهگهوههرو ناوهڕۆكی وانهكانی دوو توێی كتێبهكه دهكرد.
ههموو ئهوانهی لهقۆناغی خوێندنی سهرهتاییدا ئهم ئهلفو بێیهیان خوێندووه، ئێستاش بابهته سهرنجڕاكێشهكانی لههزرو یادهوهرییان ماوهو ڕستهو دهستهواژهكانی وهك (دارا دوو داری دی، مێووژی نایاب، دۆی داده رژاوه) لهگوێیاندا ئهزرنگێتهوه.
ئهم ئهلفو بێ جوانو شاكاره گهورهیه، بهرههمی مێشكی رۆشنی مامۆستا ئیبراهیم ئهمین باڵداره كهچهندین نهوهی بهزمانی شیرینو وشهی رهسهنی كوردی پێگهیاندووه.
رۆڵی گەورەی لەچەسپاندنی رێنووسی نوێی کوردی ھەبوو و شۆڕشێکی لەو بوارەدا بەرپاکردو 12پیتی نوێی بۆ زمانی کوردی زیاد کرد، لەو کاتەوە یەک پیتی تر زیاد نەکراوە.
مامۆستا باڵدار ساڵی 1920 لهشاری سلێمانی لهدایك بووه، خوێندنی سهرهتایی لهشاری سلێمانی تهواو كرد.
ساڵی 1940 خانهی مامۆستایانی لادێی لهرۆستهمییهی شاری بهغدا تهواو كردو ههمان ساڵ بهمامۆستای سهرهتایی دامهزراو لهقوتابخانهكانی ناوشاروگوندهكانی سهر بهپارێزگای سلێمانیو شارهكانی تر وانهی وتۆتهوه.
ساڵی 1949 كتێبی ئهلفو بێی كوردی بۆ خوێندكارانی پۆلی یهكهمی سهرهتایی داناو كتێبهكهی لهلایهن مـەعاریفی سلێمانیو وهزارهتی مهعاریفی عیراقو یونسكۆوه پهسهند كراو لهساڵی 1951 چاپكرا.
ساڵانی 1953و 1956دا دوو جار گۆڕانكاری لهئهلفو بێكهیدا كردو چاپی كردهوه.
ئهلفوبێی باڵدار بۆ دهیان ساڵ بووه سهرچاوهی خوێندنو فێربوونی قوتابخانهكانو زیاتر له 35 جار چاپكراوهتهوه.
ساڵی 1956كۆلیجی بازرگانیو ئابووری زانكۆی بهغدای تهواوی كرد.
ساڵی 1961 بڕوانامهی ماستهری لهبواری پهروهردهو دهروونزانی لهزانكۆی سانفرانسیسكۆی ئهمریكا وهرگرت.
ساڵی 1968 لهكۆلیجی ئهدهبیاتی زانكۆی سلێمانی بوو بهمامۆستا.
ساڵی 1981گوێزرایهوه بهشی كوردیی كۆلیجی ئهدهبیاتی زانكۆی سهڵاحهدین، ساڵی دواتر بۆ زانكۆی موستهنسریهی بهغدا گوێزرایهوه.
ساڵی ١٩٨٣خانەنشین کرا.
ساڵانی ١٩٨٤-١٩٩٨ مامۆستای وانەبێژ بوو لە کۆلیجی پەروەردەی زا نکۆی بەغدا.
ساڵی ١٩٩٥ پلەی پرۆفیسۆری پێبەخشرا.
باڵدار ساڵانێكی دوورو درێژو تا دوا رۆژهكانی ژیانی ئهندامی كۆڕی زانیاری كورد بوو لهبهغدا.
لهرۆژی 12ی تهموزی 1998 لهتهمهنی 78 ساڵیدا لهشاری بهغدا كۆچی دوایی كردو تهرمهكهی برایەوە بۆ شاری سلێمانیو لهسهر وهسێتی خۆی لهگردی سهیوان بهخاك سپێردرا.
درودی رێز و وەفاو ئەمەکداری بۆ رۆحی پاک وبێگەردی باڵداری مامۆستاو پەروەردەکارو روناکبیر.
ن: خەلیل عەبدوڵڵا
6. زمانناسیی كامپیوتێریی ( Computational linguistics) (به كۆمپیۆتێرهكردنی زمانی ئینسان
Читать полностью…4. زمانناسیی دهروونناسییانه (Psycholinguistics) (زمان له ناو مێشک دا چۆن ساز دهبێ و دهكهوێته كار كردن؟)
Читать полностью…2.زمانناسیی مێژوویییانه (Historical linguistics) (زمانهكان چۆن بوون به ئهمهی كه ئێستا ههن؟)
Читать полностью…زمان به شێوهی جۆراوجۆر لێی دهكۆڵدرێتهوه و موتاڵا دهكرێ. ههر بهو پێیهش، زمانناسی دهكرێ به چهند شێوه دابهش بكرێته سهر چهندین لک و پۆ. ههركام لهو لكانه وهڵامی ههندێک پرسیاری تایبهت دهدهنهوه و له بابهتگهلێكی تایبهت دهكۆڵنهوه:
Читать полностью…ئهمانه و زۆر پرسیاری تریش بابهتی خوێندنهوه و لێكۆڵینهوهی فێرخوازهكانی زمانناسی و زمانناسانن.
جیاوازیی و بهربڵاویی پرسیارگهلێكی یهكجار زۆر سهبارهت به زمان بووهته هۆی ئهمه كه زمانناسی به چهندین لک دابهش بكرێ.
زمانناسی بۆ نموونه،
له وهڵامی ئهم چهشنه پرسیارانه دهگهڕێ: 👇👇
🟣 بەشی چوارەم
4⃣. (و) 👉 لە ئاستی ڕستەسازیدا:
🖋️ ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[و]، لە ئاستی ڕستەسازیشدا، دەتوانێت ئەرکی ڕێزمانی بەجێ بگەیەنێت و وەک ئامرازێکی پەیوەندی، دوو وشە، یان دوو گرێ یان دوو ڕستە پێکەوە ببەستێت و یارمەتیی ڕۆنانی ڕستەی لێکدراو بدات و کۆمەڵێ ئەرک لەناو ڕستەدا ببینێت.
🟠 بەکارهێنانی (و)ی پەیوەندی
- دوو وشەی سادە پێکەوە دەبەستێت:
من و تۆ
بەرد و دار
ئێمە و ئێوە
گورگ و مەڕ
- دوو گرێ پێکەوە دەبەستێت:
دایکی ئەو و باوکی تۆ مامۆستان.
- دوو ڕستە پێکەوە دەبەستێت:
دەتەوێ ماسی بگری و تەڕ نەبی!
🟠 (و)ی پەیوەندی لەگەڵ (ش)ی پەیوەندی، بەکار دێت.
منیش و تۆیش چووین بۆ خوێندنگە.
شیرینی دەشکڕم و دەشیخۆم.
دەشچم و پێشی دەڵێم.
🟠 (و) 👉 وەک گیرەکی ڕابردووی تەواو دەر دەکەوێت، بەڵام لە کەسی سێیەمی تاک دەبێتە: (وە).
سووتاوم، سووتاویت، سووتاوە
سووتاوین، سووتاون، سووتاون
برژاوم، برژاویت، برژاوە
برژاوین، برژاون، برژاون
🟠 (و) 👉 لە ڕستەدا، ئاراستە نیشان دەدات.
دارا ڕووەو چیا ڕۆیشت.
ماڵەکەمان پشتەو خۆرە.
ئەو بەرەو ڕووگە دانیشت.
ئەم ڕێگە سەرەو ژێر دەبێتەوە بۆ دێیەکە.
🟠 (و) 👉 هەندێ جار، کات نیشان دەدات.
دەمەو بەهار دەچین بۆ سەیران.
وەختەو مێگەل دێنەوە بۆ دێ.
🟠 (و) 👉 هەندێ جار، هاوەڵکاری کات پێک دێنێت.
ئەوان شەو و ڕۆژ هەوڵ دەدەن.
سارا بە هاوین و زستان کتێب دەخوێنێتەوە.
🟠 ناو + و/ەو + ئەو وشانەی کە لە ئێستادا سەربەخۆ بەکار نایەن.
تاکوتەرا، دەستەوسان
🟠 هاوەڵناو + و + هاوەڵناو
تێروپڕ
🟠 (و) 👉 هەندێ جار دوو ناو پێکەوە دەبەستێتەوە و لە واتادا لە یەک دووریان دەخاتەوە:
(حوشتر و حەمام)؟
(مەیموون و عەبا)؟
(تۆ و قومارکردن)؟
(من و درۆکردن)؟
[لەم نموونانەدا، (و)، سەرەڕای پەیوەندی، واتایەکی تری بە دەستەوە داوە ئەویش ئەوەیە کە دوورکەوتنێک لەنێوان دوو وشەکە هەیە.]
🟠 هەندێ جاریش لە یەکتریان نزیک دەکاتەوە:
(سۆفی و خانەقا)
(هەور و بەهار)
(مەلا و مزگەوت)
[لەم نموونانەدا، (و) سەرەڕای پەیوەندی، واتایەکی تری بە دەستەوە داوە ئەویش ئەوەیە نزیکی و ئاشنایی و گونجانێک لەنێوان دوو وشەکە هەن.]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
🟣 بەشی دووەم
2⃣. (و) 👉 لە ئاستی دەنگسازی:
🖋️ ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[و]، وەک دەنگێک، کۆمەڵێ ئەرکی پێ سپێردراوە کە دەتوانێت بە گۆڕین و دانانی لە جێی دەنگێکی تر، ئەرکی گۆڕینی وشە جێبەجێ بکات کە ئەم جیاوازییە پەیوەندیی بە شێوەزارە جیاجیاکانی زمانی کوردییەوە هەیە؛ بۆ نموونە:
1⃣. دەنگگۆڕکێ
🟡 گۆڕینی (م) بۆ (و):
ئەمڕۆ 👈🏿 ئەوڕۆ
سمێڵ 👈🏿 سوێڵ
زەمین 👈🏿 زەوین
دامێن 👈🏿 داوێن
نیم 👈🏿 نیو
دەم 👈🏿 دەو
🟡 گۆڕینی (د) بۆ (و):
قەد 👈🏿 قەو
بەد 👈🏿 بەو
🟡 گۆڕینی (ف) بۆ (و):
حەفت 👈🏿 حەوت
مزگەفت 👈🏿 مزگەوت
خەفت 👈🏿 خەوت
🟡 گۆڕینی (گ) بۆ (و):
هاتگە 👈🏿 هاتووە
گوتن 👈🏿 وتن
گوریس 👈🏿 وەریس
🟡 گۆڕینی (ڤ) بۆ (و):
چاڤ 👈🏿 چاو
ناڤ 👈🏿 ناو
🟡 گۆڕینی (ت) بۆ (و):
سەعات 👈🏿 سەعاو
قەزات 👈🏿 قەزاو
🟡 گۆڕینی (ب) بۆ (و):
دابەزە 👈🏿 داوەزە
سێبەر 👈🏿 سێوەر
باران 👈🏿 واران
بابان 👈🏿 باوان
باب 👈🏿 باو
خەبەر 👈🏿 خەوەر
بیر 👈🏿 وير
بێشە 👈🏿 وێشە
باڕۆک 👈🏿 واڕۆک
🟡 گۆڕینی (خ) بۆ (و):
خۆش 👈🏿 وەش
🟡 گۆڕینی (هــ) بۆ (و):
هشیار 👈🏿 وشیار
هشک 👈🏿 وشک
هرچ 👈🏿 ورچ
2⃣. پەیدابوونی دەنگ
🔴 ئەگەر ناوێک بە بزوێنی (وو) کۆتاییی هاتبێت و نیشانەی (ان)ی کۆ بخەینە سەری، ئەوە لەنێوان ناوەکە و نیشانەی "ان"، ناوبەندی "و - w" دێتە کایەوە، هەروەها بزوێنی (وو)ی کۆتاییی وشەکە کەمێک لە باری ئاسایی کورتتر دەوترێت.
خانوو + و + ان = خانووان
بازوو + و + ان = بازووان
بەڕوو + و + ان = بەڕووان
مووروو + و + ان = موورووان
🔴 هەروەها ئەگەر ناوێک بە بزوێنی (وو) کۆتاییی هاتبێت و نیشانەی ناسیاویی (ەکە) بخەینە سەری، ئەوە لەنێوان ناوەکە و نیشانەی "ەکە"، "و - w"ی نەبزوێن دێتە کایەوە، هەروەها بزوێنی (وو)ی کۆتاییی وشەکە کەمێک لە باری ئاسایی کورتتر دەوترێت.
دەزوو + و + ەکە = دەزووەکە
مێژوو + و + ەکە = مێژووەکە
🔴 هەندێ جار، لە زمانی کوردیدا بۆ کۆکردنەوە، نیشانەی (ات) بەکار دێنین؛ ئەو کاتە لەنێوان ناوەکە و نیشانەی (ات)، دەنگی [و] پەیدا دەبێت بەتایبەت ئەگەر ناوەکە بە دەنگی بزوێن کۆتاییی هاتبێت؛ وەک:
ئاغا + و + ات = ئاغاوات
سەوزە + و + ات = سەوزەوات
🔴 هەروەها لەگەڵ بەشەئاخاوتنی "ژمارە"ش، کاتێک کە ژمارەی بنجی بە (وو) کۆتاییی هاتبێت و نیشانەی (ەم - ەمین) بخەینە سەری، ئەوا لەنێوان ژمارە و نیشانەکەدا، دەنگی (و)ی نەبزوێن دێتە کایەوە و هەروەها بزوێنی (وو)ی کۆتاییی ژمارەکە کەمێک کورتتر دەوترێت؛ وەک:
دوو + و + ەم/ەمین = دووەم - دووەمین
🔳 پرسیار
ئایا سێ پیتی (و) دەتوانن بەدوای یەکدا بێن؟
🟢 وەڵام: نە!
ئەگەر سێ (و) بەدوای یەکدا هاتن، بە دوو (و) دەنووسرێن؛ هەرچەندە بەپێی زانستی ڕێزمان، سێ (و)یە، بەڵام بزوێنی (وو)ی کۆتاییی وشەکە کەمێک لە باری ئاسایی کورتتر دەوترێت. بەو هۆیەوە سێ (و)، بەدوای یەکدا نایەن.
بەڕوو+ەکە = بەڕوووەکە 👈🏿 بەڕووەکە
مازوو+ەکە = مازوووەکە 👈🏿 مازووەکە
مووروو+ەکە = مووروووەکە 👈🏿 موورووەکە
3⃣. گۆڕانی دەنگی (ۆ) بە دەنگی (و)،
🔴 کاتێک جێناوی (ات)ی کەسی سێیەمی تاک دەچێتە سەر ئەو ڕەگە ڕانەبردووانەی کۆتایییان بە دەنگی (ۆ) هاتووە، گۆڕانکاری ڕوو دەدات و (ۆ) دەبێتە: (و).
چاوگی خواردن 👈🏿 ڕەگ = خۆ
دە + خۆ + ات = دەخوات
چاوگی شوشتن 👈🏿 ڕەگ شۆ
دە + شۆ + ات = دەشوات
▪️تێبینی: بەڵام ئەم دەنگە، لە کاری داخوازی، گۆڕانی بەسەردا نایەت؛ وەکوو:
بـ + خۆ = بخۆ/ بخۆن
بـ + شۆ = بشۆ/ بشۆن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
Muĥemed kurdî:
کما فی السابق= هەروەک جاران، وەکوو جاران، هەروەک پێشوو
✅✅✅
کماکان= هێشتا، هێشتاکوونێ، هەروەک هەمیشە، هەروەک چۆن بوو
✅✅✅
کمابیش= کەموزۆر، کەمتاکورت(کەمتاکورت)، کەمتازۆر
✅✅✅
پیدایش= سەرهەڵدان، پەیدابوون، دەرکەوتن، ئاشکرابوون
✅✅✅
بستە= داخراو، بەستراو، پێوەدراو
✅✅✅
پرندە= باڵندە، پەلەوەر، مەل
✅✅✅
خزنده= خشۆک، خزۆک
✅✅✅✅
بندپایان= جومگەپێیان، بەندپێیان، جومگەداران، گرێداران
✅✅✅✅
نرم تنان= نەرمۆڵەکان، نەرمۆکەکان، لەشنەرمان، گیاندارە نەرمەکان(بەشێکە لە بێبڕبڕەکان)
✅✅✅
بی مهرگان= بێبڕبڕەکان، بێبڕبڕاگەکان، نابڕبڕەدارەکان، بێمۆرەکان
✅✅✅✅
مهرەداران= بڕبڕەداران، مۆرەداران، مۆرەغەداران، بڕبڕەدارەکان
✅✅✅✅
دوزیستان= وشکاوەکییەکان، دووژیانییەکان، دووژینەییەکان، تەڕووشکییەکان زەویئاوییەکان
✅✅✅✅
رێنووسی دەنگەزمان
(ئۆرتۆگرافیorthography):
زانستی رێنووسی زمان، واتە: چۆن وبە چ شێوازێ وژی زمان وێنا بکەین.
ئێستاکە دەنگی وژی زمانی کوردی بەرێنووسی عەرەبی وشێوەی زمانی فارسی دەنووسرێن .
کەمێکیش بە رێنووسی سریانی وئەرمەنی نووسراون .ئێستاکە بەرێنووسی لاتین لە زۆر شوێندا زۆربەی نووسەران نووسینەکانیان دەنووسن.
چەن وژێکی زمانی کوردی کە لە رێنووسی عەرەبیدا بێژەیان دەرنەدەکەوت ،بەرێنووسی لاتین بەجوانی بزوێنیان دەردەکەوێت..
ئەگەر کورد کیان و دەسەڵاتی بەرەوامی هەبووبا ،بێگومان رێنووسی تایبەت بەزمانمان هەبوو .
هەرئەوەش وایکردووە کە چەندین رێنووس ،زمانەکەشمان چوارپارچە بکات .رێنوسی فارسی وعەرەبی ولاتینی وسریانی ،
رێنوسی یەکگرتوو ،بەرەبەرە زمانی یەکگرتووش بەدوای خۆیدا دێنێ.
٭٭٭٭٭٭
کۆتایی بەشی یەکەم
دەنگەناسی زمان
(فۆنۆلۆژی phonology):
ئەم زانستە بریتییە لە،ناسین و دابەشکردنی دەنگەکانی زمان و جۆری دەربڕین تەواوی وژ(واج)ی زمانی کوردییە.لێکدانەوەی وژەکان (واج ها)لە تێکڕای زاراوە کوردییەکان لە رووی جیاوازی بێژە و دەربڕیندا.
بۆوێنە: وژی (د ڐd)لە هۆرامی وسۆرانی،
وژی(ل ڵl )لەکرمانجی ژوورو.
هێشتا رێنوسی عەرەبی و لاتینی نەیتوانیوە زۆربەی دەنگی زمان و ئاوازی زمانی کوردی وەک خۆی لە چوارچێوەی پیت دا بنەخشێنێ.
سروشتی کوردستان چەندە چڕ وپڕە لەرووی دەنگەوە ،زمانی کوردیش بەگشتی پڕاوپڕە لە دەنگ .
واتە سی وحەوت وژ بۆ نوسینی زمانی کوردی بەس نییە
زمانەوانی کورد بێجگە لەو زانستانەی سەرەوە کە ئاماژەی پێکرا، دەبێ شارەزا بێ لە باری (مێژووی زمان
،ئەفسانەی زمان
جۆغرافیای زمان).
ئەوەش بزانین کە زۆربەی زمانەوانانی جیهان ،جۆغرافیای کوردستان بە نیشتمانی زمانی مرۆڤی تێگەیشتووی چاخی بەردین دەزانن.
🟨 واتای هەندێک وشەی بواری زمان:
🔸پێشگر: پیشوند
🔸پاشگر: پسوند
🔸پێشبەند: حرف اضافە، حرف جر
🔸پاشبەند: پی بست، پس آیند
🔸چاوگ: مصدر
🔸گەردانکردن: صرف کردن
🔸گەردانکراو: صرف شدە
🔸کار: فعل
🔸هاوەڵکار: قید
🔸هاوەڵناو: صفت
🔸کاری ڕابردوو: فعل ماضی
🔸ڕابردووی سادە: ماضی سادە
🔸ڕابردووی دوور: ماضی بعید
🔸ڕابردووی تەواو: ماضی نقلی
🔸ڕابردووی بەردەوامی: ماضی استمراری
🔸کاری ڕانەبردوو: فعل مضارع
🔸کاری داخوازی: فعل امر
🔸لێکدراو: مرکب
🔸داڕێژراو: مشتق
🔸دیارخراو: مضاف
🔸دیارخەر: مضاف الیە
🔸گرێی ناوی: ترکیب اضافی
🔸گرێی هاوەڵناوی: ترکیب وصفی
@wiseykurdi1
ئەمەش باسێکی کورت بوو لە زمانناسی کە فارس ئەڵێن زبانشناسی.
Читать полностью…5. زمانناسیی پێكگرتن/ كارپێكهرانه
(Applied linguistics) (فێربوون و فێركردنی زمان، وهرگێڕان، هتد.)
3. زمانناسیی كۆمهڵایهتییانه (Sociolinguistics) (پێوندی زمان له گهڵ پێكهاتهكانی تری كۆمهڵایهتی چییه؟)
Читать полностью…1.زمانناسیی تیئۆریک (Theoretical linguistics) (خالیس و بنهرهتی: زمانهكان چۆن كار دهكهن؟)
Читать полностью…دهنگهكانی زمان چۆن ساز دهبن؟ بۆچی كاتێک قسهكهرێک ئهم دهنگانه به دوای یهكتردا ڕیز دهكا، یهكێكیتر، واته گوێگرێک، دهتوانێ لهم دهنگانه واتا و مانا چێ بكا؟
ههروهها، بۆچی ئهم سازكردنهی واتا له دهنگ به ههموو گوێگرێک ناكرێ؟
زانینی زمانی زگماكیی مانای چییه؟
ئایا زمانی ههڵه و زمانی ناههڵه ههن؟
ئایا زمانێكی بهربڵاوی وهكوو ئینگلـیسی له زمانێكی سهركوتكراوی وهكوو كوردی، یان زمانی گوندێكی دوورهدهستی ئهفریقایی تهواوتره؟
جیاوازی له نێوان دیالهكت (لههجه) و زمان دا چییه؟
بۆ نموونه، ئایا كوردی زمانه، یان لههجه؟
جیاوازی شێوه قسهكردنی ژن و پیاو چییه؟
ئهم جیاوازییانه چ تهئسیرێكیان له پێگه و پلـهی كۆمهڵایهتی ژن و پیاو دا ههیه؟
زمانناس ههوڵ دهدا كه له زمان، وهكوو دیاردهیهكی كۆمهڵایهتی و ئینسانی، تێبگا.
Читать полностью…