📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
📝 کۆچی دواییی کەسایەتییەکی ئەدەبی و ڕووناکبیری کورد لە شاری هەولێر
عەبدولکەریم شێخانی، نووسەر، وەرگێڕ و کەسایەتیی ڕووناکبیری کورد لە شاری هەولێری باشووری کوردستان کۆچی دواییی کرد.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٢ی ئاگوستی ٢٠٢٣) عەبدولکەریم شێخانی، نووسەر، وەرگێڕ و کەسایەتیی ڕووناکبیری کورد و خەڵکی شاری کۆیە، لە شاری هەولێری باشووری کوردستان و لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
عەبدولكەریم شێخانی، ساڵی ١٩٣٣ی زایینی، لە شاری كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان لەدایک بووە و لە سەرەتای ساڵانی پەنجاكانی زایینییەوە دەستی بە نووسین و وەرگێڕان كردووە کە بە هەر دوو زمانی كوردی و عەرەبی نووسین و وەرگێڕانی هەیە. جیا لەوەی کە خاوەن چەند كتێبێكی چاپكراوە، سەدان وتار و دەقی نووسینی لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردییەكاندا بڵاو کراوەتەوە.
ساڵی ٢٧٢١ (٢٠٢١) بەهۆی وەرگێڕان و چاپکردنی ڕۆمانی "کچۆڵەیەکی هەڵگیراو"، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا خولی سێیەمی خەڵاتی "کارۆ"ی پێ بەخشرا. خەڵاتی کارۆ خەڵاتێکی ئەدەبییە و لەلایەن چاپخانەی کارۆ ساڵانە دەبەخشرێت بە یەکێک لە نووسەر و وەرگێڕە بەتواناکانی کوردستان.
ئەو کەسایەتییە ڕووناکبیرە کوردە، دڵسۆزێکی بەئەمەگی بواری پەروەردەی نەوەکانی کوردستان و هەروەها کوردێکی خەمخۆر و نووسەریکی بەمشووری زمانی کوردی بوو. جیا لە قەڵەمەکەی، کەسایەتییەکی خاکەڕا، قسەخۆش و خۆشەویستی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت کۆمەڵگەی ئەدەبی و فەرهەنگیی کوردستان بوو.
ناوەندی نووسەرانی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هەورەها کۆمەڵگەی فەرهەنگیی کوردستان و سەرجەم کوردستانیان، کۆچی دواییی ئەو کەسایەتییە ڕووناکبیرە بە خەسارێکی قەرەبوونەکراو بۆ نەتەوەی کورد و بەتایبەت کۆمەڵگەی فەرهەنگیی کوردستان دەزانێت.
بەشێک لە بەرهەمە چاپکراوەکانی ئەو ئەدیبە کوردە بریتین لە:
- ڕێحانا مە؛ نووسین.
- جا قوربان مەسەلەیەک هەیە؛ نووسین.
- براکوژی؛ وەرگێڕان.
- کچۆڵەیەکی هەڵگیراو؛ وەرگێڕان.
✍️: @NNKurdistan
دەقی بابەتەکە👇
telegra.ph/کۆچی-دواییی-کەسایەتییەکی-ئەدەبی-و-ڕووناکبیری-کورد-لە-شاری-هەولێر-08-12
ئێمە نەتەوەیەکین هەر لە بڵندین ترۆپکی شاخەوە تا دوواین بستی حەمرین بەقسەی قۆڕ هێناومانە!!
.......................................ڕووزار
بێ بەرهەمترین کۆمەڵگە ئەوانەن وا تاکەکانی زۆر قسە دەکەن و بێ مشۆرو پرسکردنیان خۆیان هەڵدەقورتێننە ناو گشت مەوزوعێکەوەو خۆیان دەکەن بەخاوەن پرس ٫لەگشت بوارێکدا موداخەلەی نەزانی و نەفامیان دیارەو هەندێکیان لاساییکردنەوە دەکەن بەداهێنان و مۆدەو زۆرجار هێندە کوێرانە و تۆخ بەکاردێنن تا ئەو ئاستەی بەجوڵە و جل و ستایل لاساییەکە دەکەن بەکۆپی ئەسڵ گوایا کەس چاوی لێیان نیەو پێیان نازانێ!!کەچی کاتێ دێینە سەر عەقڵ و مەسەلەکانی دۆزو دۆزینەوە کەس لە گۆڕەپانەکە نابینیت ئەم حاڵەتە زۆر مەترسیدارە تەنانەت پرسی نەتەوەیی لاوازدەکاو تاکەکانی بەشێکیان دەبن بەهەڵگری ناسنامەی توندوتیژی و شوێنکەوتەی خورافات و ترس و تۆقاندن و توڕەو تەشەنوجات و بەشەی ترییشیان خۆیان دەخزێنە نێو دامو دەزگاکانی ڕۆشنبیری و دەیان( تەشویهو تەهشیر) بەئەدەب و هونەر دەکەن و مۆرکی ڕەسەنایەتی و کلتووری نەمری و باوی خۆیان بەساختەی دەوروبەر دەگۆڕێتەوە٫ ئەوەی ئێستا ناڕۆشنبیرەکانی دەم و دەستی دەسەڵات بەڕێوەی دەبەن خیانەتێکی گەورەیە بەئەخڵاق و ئەدەبی نەتەوایەتیمان لادانێکی پڕ لە نەفرەتیە لە مێژووی قەڵەم بەدەست ئەو مشتە قوڕینانەوە وا ڕۆژانە لەستۆری و تیتوکدا دەڵێن ئێمە دەم چەرمی ئەم میلەتەیەن میلەتێک مامۆستاکانی بریتی بێ لەکارتۆن حەتمەن قوتابیەکانی نایلۆن و باغەواتن! مامۆستایەک عەرەبی نەزانێ چۆن لەڕوی دێ لە مغریبەوە بڕوانامەی فەخری خۆی بڵاودەکاتەوە! عەرەبی نازانی گشت ڕۆژێ بە(دلیڤەر)ی بڕوانامەی (هایکۆ) بۆدێ !! ئەوەی ئەمڕۆ بەڕۆشنبیری حەقیقی دەکرێ پلانێکی تۆکمەیەو سپۆنسەڕو بودجەی پەنەماوی لەپشتە لەم نیشتمانەدا بەسەدان پرۆفیسۆری ستۆری و دکتۆری فیسبووک و ئوستازی تیکتوک و شاعیری پەیجدارو وەرگێڕی مەڕدارو ڕۆماننوسی بێ نامووس...! گەر ئەم هەموو دکتۆرو پرۆفیسۆرانە ئەکتیڤن کامە خوێنکارو قوتابی زانکۆمان توانیویەتی پاش تەواکردن وەرشەیەک یان کارگەیەک لەوبوارەی پسپۆڕی لێ بەدەستهێناوە بخاتە گڕ، ئێمە نەتەوەیەکین هەر لەبڵندین ترۆپکی شاخەوە تادوواین بستی حەمرین بەقسەی قۆڕ هێناومانەو زۆرمان تووتییەکی ڕوت و قوتین!چونکو پەڕو باڵەکانیشمان هی خۆمان نیە!!
#ڕووزار
🔹دیاردەی یاخیبوون لای شێرکۆ بێکەس و محەمەد ماغووت
🔹نووسەر: #ئەحمەد_محەمەد_ڕەشید
#ڕۆژهەڵات
#مێژوو
#ژینا
#سنه
#کۆماری_کوردستان
#وێژە
#ئیلام
#ئورمیه
#کرماشان
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
👤ئەمڕۆ. 13ی گەلاوێژ، هاوکاتە لەگەڵ کۆچی شاعیری گەورەی نەتەوەکەمان، شێرکۆ بێکەس.
مردن لێرە بەرجەستەیە.
پێئەکەنێ و قسە ئەکا و سەیرت ئەکا و سەیری ئەکەی.
دەس لە دەستیەوە ئەدەیت و بۆنی ئەکەی.
هەڵئەسێت و دائەنیشێ و ڕائەکشێ و
بەناو ڕۆحدا پیاسە ئەکات.
مردن لێرە وەختێ کە دێت
سەگەلی ڕەش لە پێشیەوەن.
چەند کەڕەتێ دێن و ئەڕۆن،
تا شەو دادێ و، ئەوسا مردن بەریان ئەداتە ناومان و
بە یەکەوە خەم و گۆشت ئێسکەکانی
ئەم غۆربەتە و ژیان ئەخۆن..!
"شێرکۆ بێکەس"
یادت هەرمان🥀
گێژاو
ڕۆمان
نوسینی: فەروخ نێعمەتپوور
#ڕۆژهەڵات
#مێژوو
#ڕووناکبیری
#باشوور
#زمانی_کوردی
#ڕۆژئاوا
#باکوور
#رۆمان
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
/channel/kurdistanbooks\
Muĥemed kurdî:
مسحور= سێحرلێکراو، سێحرکراو، جادووکراو، دڵبراو، دڵبەستە، شەیدا، دڵڕفێنراو، گیرۆدە
✅✅✅
محصور= دەوردراو، دەورگیراو، گیراو، تەیمانلێدراو، پەرژینکراو، گەمارۆدراو، کلیدە
✅✅✅
اصل برائت= بنەمای بێتاوانی(پاکی)
✅✅✅
برائت= بێتاوانی، پاکی، بێزاری، جاڕزی، دووری
✅✅✅
بۆ نموونە
برائت جستن= دووریکردن✅✅✅
براعت= سەرتری، باشتری، چاکتری، زاڵێتی، پێشتری
✅✅✅
مشاور= ڕاوێژکار، تەگبیرکەر، ڕاوێژەر، ڕاوێژیار
✅✅✅
مشاورە= ڕاوێژ، تەگبیر، شێور
✅✅✅
مشارالیه= ناوبراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو، نێوبراو
✅✅✅✅
مشارالیە= نابراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو(بۆ پیاوان)
مشارالیها= ناوبراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو(بۆ ژنان)
وضع قانون= دانانی یاسا(یاسادانان)
✅✅✅
تبصره= تێبینی، ڕوونکردنەوە
✅✅✅✅
مادە= بەند، بڕگە، بەش، ماددە
✅✅✅
📝 گرنگی و چۆنیەتیی خوێندنەوە؛ چۆن ببین بە خوێنەرێکی باش؟
🖊: کەشوان ئەڤینیاری
بۆ پتەوتربوون و بەرەوپێشبردنی هەنگاوەکانمان هەم بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانی تواناکانمان بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆمان و هەم بۆ ئەوەی ببیتە کەسێکی لێهاتوو تاکوو بتوانیت باشتر و زیاتر خزمەتی نیشتمان و نەتەوە و کۆمەڵگە بکەیت، پێویستە بەردەوام بخوێنیتەوە و هەروەها گرنگە کە تاک لە بەرنامەی ڕۆژانەتی ژیانی خۆیدا کاتێکی دیاریکراوی بۆ خوێندنەوە هەبێت. بەڵام هەنووکە پرسیارەی سەرەکی ئەوەیە؛ چۆن بخوێنینەوە؟
لێرەدا ١٠ خاڵ بۆ ڕەچاکردنەوەی چۆنیەتیی خوێندنەوە دەخەینە بەرباس:
١- مەرج نییە خوێنەرێک بیت بەپەلە بێخوێنیتەوە تاکوو ئەو دەوقەی کە هەرچی بێت (کتێب، نامیلکە، وتار، چیرۆک، گێڕانەوە و ...) زوو تەواو بکەیت و خوێندنەوەی شتێکی دیکە دەست پێ بکەیت. هەندێک کەس زۆر پەلە دەکەن لە خوێندنەوەدا و هەندێک کەسی تر پەلەکەیان مامناوەندییە و هەروەها هەندێک کەسی تر لەسەرخۆ دەخوێننەوە. بێگومان پەلەکردن لە خوێندنەوە و زۆر خوێندنەوە نەک تەنیا گرنگ نییە، بەڵکوو گرنگ فێربوون و زانیاریوەرگرتنی کەسەکە و تێگەیشتنی خوێنەرە لەو خوێندنەوەیە.
٢- گرنگە ئامانج لە خوێندنەوە و بەتایبەت ئەو دەقەی (هەرچی بێت) کە دەیخوێنینەوە دیاری بکرێت و دیاری بکەین بۆچی ئەو دەقە دەخوێنینەوە و هەروەها گرنگتر لەوە ئەوەیە کە بزانین بەگشتی بۆچی دەخوێنیتەوە! دەبێت بەردەوام ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین؛ من بۆچی دەخوێنمەوە؟ هەروەها دەبێت لە کاتی خوێندنەوەی هەر دەقێکیشدا ئەو پرسیارە بە ئاستێکی بچووکتر دووپات بکەینەوە، ئەم کتێبە یان ئەم دەقە بۆچی دەخوێنمەوە؟ ئایا مەبەستت لە خوێندنەوە بۆ فێربوون و بەرەوپێشبردنی تێگەیشتن و تواناکانی خۆتە یان تەنیا بۆ کاتبەسەربردن و تێپەڕبوونی کاتەکانتە و لە هەر کوێ باسێک هاتە ئاراوە، تۆش بێژیت؛ "منیش فڵان کتێب یان فڵان وتار و چیۆرکم خوێندووەتەوە!".
پێش لە خوێندنەوە پێویستە ئامانجەکەت هەم لە خوێندنەوە بەگشتی و هەم لەوەی کە دەیخوێنیتەوە دیاری بکەیت و بیزانیت. پێویستە خوێندنەوە بکەیت بە ئامرازێک بۆ گەشەپێدان و بەردەوامیی نوێکردنەوە ئاستی تێگەیشتن و تێفکرینت، ئەگەر لەم سۆنگەیەوە بۆ خوێندنەوە بڕوانیت، دەبیت زۆر بە قووڵی بچیتە ناخی ئەو خوێندنەوەیە و ببیت بە بەشێک لەو باسەی ناو خوێندنەوە و خۆت تێدا ببینیتە و تێکەڵی بیت تاکوو لێی تێ بگەیت. ئەو کات هەم ئاستی ڕووناکبیریت دەچێتە سەر و هەمیش دەبیتە کەسێکی کاریگەر لەسەر دەوروبەرت و کۆمەڵگە بەگشتی.
٣- گرنگە بزانیت چی دەخوێنیتەوە و دەبێت ئەوەش بزانین پێویست ناکات هەموو هەموو شتێک بخوێنینەوە. هەموو کتێب، گۆڤار، و ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و گشت نووسینێک شیاوی خوێندنەوە نییە، چونکە زۆربەیان هیچ قازانجێکیان بۆ مرۆڤ نییە، بۆیە گرنگە بزانیت چ شتێک دەخوێنیتەوە، دەبێت بزانیت کاتی خۆت بۆ خوێندنەوەی چ جۆرە شتێک تەرخان دەکەیت، گرنگە شتێک هەڵبژێریت بۆ خوێندنەوە کە گونجاو بێت و لەگەڵ توانایی و حەز و خولیا تاکەکەسییەکانت بگونجێت. لەڕاستیدا ئەگەر هەر شتێک کەوتە بەر دەستت بخوێنیتەوە یان باشتر بوترێت ئەو شتانەی لە دەرەوەی بازنەی حەز و خولیا و تواناکانی خۆتە بیخوێنیتەوە، هەم کاتت بەفیڕۆ دەدات و هەمیش هیچی لێ فێر نابیت، چونکە لەگەڵ مێشک و حەزەکانتدا ناتەبایە، بێزارت دەکات و دوورت دەکاتەوە لە خوێندنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە لە گەیشتن بە ئامانجەکانت زۆر دوور بکەویتەوە.
✍️: @NNKurdistan
درێژی بابەت👇
telegra.ph/گرنگی-و-چۆنیەتیی-خوێندنەوە-چۆن-ببین-بە-خوێنەرێکی-باش-08-01
(کێشەی زمانی ڕەسمی)
نوسەر: پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەنپور
زوان: بازنەی ناوەندی
چەێلی زمانناسی:
@zimannasi
#زمانەوانی
ڕیشەی وشەی "مسۆگەر" ـ بەشی دووەم
له هەر باسێکی زانستیدا گرینگتر لەو ئەنجامەی پێی دەگەین، ڕەوتێکە که بەهۆیەوە به ئەنجامەکە دەگەین؛ واتە بەشی گرینگتری هەوڵە زانستییەکە، مێتۆدۆلۆژیی باسەکەیه.
ئێمه له هەوڵی دۆزینەوەی ڕیشەی وشەیەکی وەک مسۆگەردا به چ ڕەوگەیەکدا تێپەڕیوین؟ هەوڵ دەدەم ئەو ڕەوگەیه بەشێوەی خوارەوە قۆناغ به قۆناغ لەبەرچاوی خوێنەر ڕابنێمەوە:
۱ـ وشەی "مسۆگەر" وشەیەکی دەخیله. واته پێشتر لەناو زمانی کوردیدا نەبووه و دواتر هاتووەتە ناو زمانی کوردی.
۲ـ بەڵگەی دەخیل بوونی ئەم وشەیه ئەوەیه کە پێشینەی بەکار هێنانی وشەکە له سی چل ساڵ تێناپەڕێ. فەرهەنگە کوردییە کۆنترەکانیش نەیانگرتووه. لەناو دەقه ڕەسەکانیشدا وەکوو دەقی بەیت و لاوک و حەیران، یان شێعری شاعیرانی کلاسیکی کرمانجیی سەروو و ناوەڕاست و خواروو و هەروەها دەقەکانی زاراوەی گۆرانیشدا نەهاتووه.
۳ـ کەوابوو دەبێ له زمانێکی بیانیدا بەدوای ڕیشەی وشەکەدا بگەڕێین.
٤ـ مانای وشەی secure "سێکیور"، ڕێک هەمان مانای وشەی مسۆگەره. ئەوە سەرەداوێکی گرینگ بۆ شەقڵ گرتنی بنەمای مەزەندەکەی ئێمەیه. ئاڵقەی ونی گۆڕانکاریی فۆنۆلۆژیکی وشەی "سێکیور" بۆ "مسێکیور" و دواتریش بۆ "مسۆگەر" تەنیا له زیاد بوونی فۆنیمی "م" له سەرەتای وشەی گریمانکراوی ئێمەدایه، ئەگینا گۆڕانی "مسێکیور" بۆ "مسۆگەر" زۆر سروشتی و ڕێتێچوو دێتە بەرچاو.
٤ـ خاڵێکی دیکە که شیمانەی پاساوی سەرەوە زیاتر دەکا، نەبوونی ڕیشەیەکی ناسراوی دیکە بۆ وشەی مسۆگەر لەناو زمانە بیانییەکاندایه.
۵ـ دیاره ئەگەر وشەی "مسۆگەر" لەناو دەقە کۆنەکانی کوردیدا یان بەشێوەیەکی ڕەسەن لەناو زاراوەیەک له زاراوەکانی زمانی کوردیدا هەبێ، گریمانەی دەخیل بوونی ئەم وشەیه هەڵدەوەشێتەوە.
۶ـ هەتا ئەم گریمانەی دەخیل بوونە بەم شێوەیه کە باسمان کرد، هەڵنەوەشێتەوە ناتوانین بەدوای ڕیشەیەکی کوردی بۆ وشەکە بگەڕێین، چونکە بەڕاستی ئەم وشەیه پێشتر له زمانی کوردیدا نەبووه.
۷ـ به هەڵنەوەشانەوە و خۆڕاگریی گریمانەی دەخیل بوونی وشەی "مسۆگەر"، کاتێک دەتوانین دەست له مەزەندەی گۆڕانی "سێکیور" بۆ "مسۆگەر" هەڵگرین کە بتوانین وشەیەکی بیانی دیکە به هەمان مانای "مسۆگەر" بدۆزینەوە کە لەباری فۆنۆلۆژیکەوە زیاتر له "سێکیور" له "مسۆگەر" نزیک بێ.
د. ڕەهبەر مەحموودزاده
/channel/dr_rehber
Muĥemed kurdî:
اجماع آرا= کۆدەنگی، کۆڕایی، یەکدەنگی
✅✅✅✅
مجموعه= کۆمەڵە، کۆمەڵ، دەستە
✅✅✅
kurdistanekeman:
ژێرپۆل
Muĥemed kurdî:
زیرمجموعە= بەشەکۆمەڵە(بیرکاری)، ژێرکۆمەڵە، ژێردەستە
✅✅✅
طرد کردن= دوورخستنەوە، دەرکردن، تاراندن، وەلانان
✅✅✅✅
مجتمع مسکونی= کۆماڵ، کۆمەڵەی نیشتەجێبوون، کۆمەڵگای نیشتەجێبوون
✅✅✅
واحد مسکونی= یەکەی نیشتەجێبوون
✅✅✅
آپارتمان= باڵەخانە، دەستەخانوو، وارخان
✅✅✅✅
ساختمان= بینا
✅✅✅
طبقه(ساختمان)= نهۆم، قات
✅✅✅
طبقە(اجتماعی)= چین، توێژ
✅✅✅✅
لحاظ کردن= لەبەرچاوگرتن، ڕەچاوکردن
✅✅✅
مهلک= کوشندە، کوژەر، بکوژ، مرێنەر، تیابەر
✅✅✅
مهلکە= مەترسیگا، جێگەی مەترسیدار، جێگەی بڤه، قڕانگە، جێگەی ترس و مردن، تالوکە
✅✅✅✅
محروم= بێبەش، بێبەر، بێوەر
✅✅✅✅
محرومیت= بێبەشی، بێبەری، بێوەری، دەستکورتی، هەژاری.
✅✅✅✅
(زمان)
نوسەر: بێرنارد کەمرێ، جێرید دایمەند، دەوگ واڵن ، دیڤید هاریسن
تەرجومە: کامیل موحمەد قەرەداغی
زوان: بازنەی ناوەندی
چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
🔸 قوتابی بانەیی بڕوانامەی فەخری و خەڵاتی زێڕی جیهانی ئۆڵۆمپیادی کیمیای بەدەست هێنا
🔸 قوتابی بانەیی دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕی وڵات و ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی چوار کەسیی ئۆڵۆمپیادی ئێران، ڕەوانەی ٥٥هەمین ئۆڵۆمپیادی جیهانی لە سویس کرا.
🔹"ژیار موسلمی"، قوتابی بواری ئەزموونی قوتابخانەی دواناوەندی نمونەیی دەوڵەتی زانست، توانی بڕوانامەی فەخری و خەڵاتی زێڕی ئۆڵۆمپیادی کیمیا لە ٥٥هەمین ئۆڵۆمپیادی جیهانی بەدەست بهێنێت.
▫️ ساتەوەختی پڕ لە شانازی پێشکەش کردنی خەڵاتی زێڕی ئۆڵۆمپیادی کیمیای جیهانی بەم زانایە لەم ڤیدیۆیەدا دەبینین.
1402/5/3
🆔 @saqqezrudaw
🔶معاهده لوزان و تاریخ اخلاقی قرن بیستم
✍ اسماعیل شمس
🔺کتاب انسانیت؛ تاریخ اخلاقی قرن بیستم نوشته جاناتان گلاور با وجود برخی نقدهای وارده بر آن از جمله کتابهایی است که خواندن آن برای هر کسی که دغدغه اخلاق و انسانیت دارد، واجب است.او می نویسد نخستين باری كه از نسل كشی آلمانيها باخبر شدم با خود انديشيدم كه چگونه افراد می توانند مرتكب چنين جناياتی شوند؟ او در اين كتاب از اخلاق برای طرح پرسشهایی در برابر تاريخ و متقابلاً از تاريخ برای ارائه تصويری از استعداد پنهان انسان در وحشیگری استفاده کرده است كه به اخلاق ربط پيدا می كند.
این کتاب نشان می دهد که چگونه برخی ایدئولوژی های حاکم چپ و راست با برحق پنداشتن خود و سیاه کردن دیگران از هرگونه احساس اخلاقی تهی شده و دست به هر جنایتی زده اند و مردم مسخ شده در اتوپیاها و الهیات رهایی بخش آنان برایشان کف زده و هورا کشیده اند.او کسانی را که در برابر جنایتهای گروه نخست سکوت کرده اند به اندازه آنان در سقوط اخلاق و زوال انسانیت مقصر می داند.نویسنده به ما می گوید که چگونه ملی گرایی افراطی و شیفتگی به یک تاریخ پرشکوه یا افتخار به نژادی اصیل و فرهنگی کهن می تواند مجوزی به آدمها بدهد که هویت و فرهنگ دیگران را نفی و محو کنند و برای تحقق این هدف از نسل کشی و دیگر جنایات ضد بشری دریغ نورزند و همه آنها را هم با استدلالهای ایدئولوژیک خود توجیه کنند.جاناتان گلاور در این کتاب با بهره برداری از اخلاق، تاریخ را محاکمه می کند.او فرایند کشیده شدن برخی انسانها به ارتکاب شقاوتهای اخلاقی و اعمال رذیلانه را نشان داده است. او با طرح پرسشهای گوناگون از تاریخ قرن بیستم به خوبی ثابت کرده است که انسانهای این قرن هرچند در علم و تکنولوژی و دولتمداری به اوج رسیده اند، اما در اخلاق و انسانیت به قعر تاریخ سقوط کرده و مرتکب جنایاتی شده اند که تاریخ بشر از آغاز خلقتش به خود ندیده است. او خودبرتربینی فرادستان و ندیدن رنج و آزار درونی فرودستان و انسانیت زدایی از آنان به بهانه تفاوتهای نژادی و زبانی و فکری را عامل نابودی هویت اخلاقی و تسهیل جنایت می داند. او نابودی کرامت انسانی را ارمغان قرن بیستم می خواند و از فیلسوفان اخلاق می خواهد تاریخ را از منظر اخلاقی بخوانند و نظریه های راهگشایی برای جلوگیری از له شدن مردم در زیر ارابه های شیفتگان ایدئولوژیهای نژاد پرستانه و قومگرایانه و دیگر ایدئولوژیهای راست و چپ ارائه دهند.
🔺اما پرسش این است که نسبت کتاب انسانیت؛ تاریخ اخلاقی قرن بیستم با معاهده لوزان چیست؟ یکصد سال پیش در ۲۴ ژوئیه ۱۹۲۳ در شهر لوزان سوئیس میان نمایندگان کمال آتاتورک و طرفهای پیروز جنگ جهانی اول معاهده ای بسته شد که دولت ترکیه کنونی برپایه آن شکل گرفت.پیش از آن در معاهده سایکس- پیکو قلمرو عثمانی توسط نمایندگان انگلیس و فرانسه بین خودشان تقسیم شده بود.در کنفرانس ورسای و سپس معاهده سور هم مقرر گردید که ملل بازمانده امپراتوری عثمانی مانند ترک،ارمنی، کرد و عرب صاحب دولت خاص خود شوند، اما لوزان رویای کردهای عثمانی را به باد داد و آنان را سرانجام میان ۴ کشور ترکیه، عراق، سوریه و ارمنستان تقسیم کرد. پرسش اخلاقی از تاریخی که امریکا و فرانسه و انگلیس برای خاورمیانه رقم زدند، این است که آنان با کدام مجوز، خط کش به دست، مردمی را با زبان و فرهنگی مشترک میان ۴ دولت عرب و ترک و ارمنی تقسیم کردند؟ اگر مصمم بودند که به کردهای عثمانی دولتی ندهند،چرا به رغم اصرار آتاتورک حداقل آنان را در جغرافیای یک دولت (ترکیه) قرار ندادند و بین ۴ دولت تقسیم کردند؟ یا چرا به درخواست دولت ایران که کردهای عثمانی را ایرانی تبار می خواند و خواستار الحاق قلمرو آنان به خاک خود بود، وقعی ننهادند؟ به راستی این اصرار غربیها که مردمی خویشاوند را بین ۴ کشور ترکیه و سوریه و عراق و ارمنستان تقسیم کردند و هر بخش از این خویشاوندان با زمین و املاکشان جزو ۴ ملیت متفاوت شدند، برای چه بود؟
🔺نتیجه این تقسیم بندی استعمارگرانه چه شد؟ در طول صد سال گذشته بیشتر کردها حاضر نشدند ترک و عرب شوند. سران آن دولتها هم از هر حزب و جناحی از هیچ جنایتی اعم از بمباران شیمیایی، انفال، نسل کشی، تبعید و سیاست زمین سوخته و ...در حق آنان دریغ نورزیدند.اگر پژوهشگران آمار مقتولان کرد و البته دولتهای ترکیه، سوریه و عراق را در طول صد ساله گذشته محاسبه کنند به چه عددی می رسند؟ چه کسی مسئول نابودی آن همه خانواده، شهر و روستا و محیط زیست است؟ عامل اصلی این فاجعه یعنی استعمارگران غربی که خود را مدعی حقوق بشر می دانند چه پاسخی برای تضییع حق آن همه بشر دارند؟
🔺و کلام آخر معاهدات سایکس پیکو تا لوزان یکی از تاریک ترین بخشهای تاریخ اخلاقی قرن بیستم است که در آن غربیها با پایمال کردن اصول اخلاقی، انسانیت و کرامت مردم کرد را زیر پای منافع خود له کردند.
/channel/kurdistanname
#فایل_پی_دی_اف
#کتاب
📗 تصورات نادرست پیرامون زبان
✍ دکتر عادل محمدی
از متن کتاب:
کسانی کە میگویند گوران ها به ویژه اورامانی ها در اصل کُرد نیستند و از نظر زبانی گروه مستقلی از کُردی هستند، دچار یک نوع مغلطه نامگذاری شده اند. برای نمونه در زبان کُردی اگر بگوییم گونه « اورامی» نمیتواند « سورانی» باشد، چنین گزاره ای صحیح است یا اگر بگوییم «اورامی» نمیتواند «کرمانجی» باشد، چنین تقابلی هم صحیح است. اما اگر بگوییم گونه اورامی از دسته زبان کُردی نیست یا با چنین پرسشی روبه رو شویم که اورامی آیا کُردی است یا نه، مغلطه از اینجا بر میخیزد. زیرا کُردی را با چند گونه از قبیل سورانی ، کرمانجی و...تعریف نموده ایم. از این جهت اگر بخواهیم کُردی را صرفاً با این گونه ها تعریف کنیم، اورامی در دسته کُردی قرار نمیگیرد و این مغالطه نامگذاری همیشه از سوی برخی از جریانات غیر زبانی و یا برخی از زبانشناسان صورت گرفته است که به صورت جانبدارانه با نامدهی های ایدولوژیکی ،هویت گویشوران با زبانی خاص تعریف میکنند (ص ۱۳۴).
کاناڵەو تاریخوو هەورامانی ↙️
@horamanhistory
٩٩ ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان تێدەپەڕێت، ئایا لۆزان باسی کوردی کردووە؟
(ئەمین مستەفا)
لە ٢٤ـی تەمموزی ١٩٢٣دا سەرکەوتووانی جەنگی جیهانی یەکەم و تورکیا پەیمانی لۆزانیان لە شاری لۆزانی سویسرا واژۆ کرد. پەیمانی سیڤەر هەڵوەشایەوە و کۆتایی بە خەونی دەوڵەتی کوردی هێنا.
ڕێککەوتنی سیڤەر بە چەند هۆکارێک هەڵوەشایەوە، لەوانە "کەمالیستەکان بەهێزبوونێکی زۆریان بینیبوو، بە تایبەت لەلایەن عیسمەت ئونۆی، سەرکردەی کەمالیستەکانەوە کە هەر لەسەرەتاوە دژی ڕێککەوتنەکە بوو".
ههروهها ههرچهنده پێشتر بهریتانیا پاڵپشتی له كهمالیستهكان نهكردبوو، بهڵام لاوازی سهركردایهتی كورد و نهبوونی كۆدهنگی و ههروهها دهستێوهردانی روسیا و پشتیوانی له تورك و كهمالیستهكان، بهریتانیایان ناچار كرد ههڵوێستی خۆی بگۆڕێت.
هۆکارێکی تریش ئەوە بوو کە ئیتالیا و فەرەنسا ئەو مافانەیان پێداون کە پێشتر نەیانبوو، بۆیە بەریتانیا پێویستی بە کارێک بوو بۆ ئەوەی دۆستەکانی لەدەست نەدات.
لە ئەنجامی ئەو شتانەی پێشوو، هەروەها هۆکاری دیکەی وەک ململانێی ئەرمینیا و یۆنان، رێککەوتننامەی سیڤەر هەڵوەشایەوە و رێککەوتننامەی لۆزان واژۆ کرا.
مادەکانی ٣٧ تا ٤٥ لە ڕێککەوتنی لۆزان گرنگترینیان بوون، چونکە باسیان لە مافی کەمینەکان دەکرد لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا، لە ماددەی ٣٧ـدا هاتووە، "حكومەتی توركیا مافی دەركردنی هەر بڕیارێكی هەیە كە نەگونجا لەگەڵ بڕیار و بەرژەوەندییەكانیدا.
بەپێی ماددەی ٣٨، "حكومەتی توركیا بەڵێن دەدات بەرگری لە ماف و موڵك و ئازادیی هاووڵاتیانی توركیا بكات بەبێ ڕەچاوكردنی زمان و ڕەگەز و ئایین".
لە مادەی ٣٩ زیاتر دەڵێت "حکومەتی تورکیا نابێت ڕێگری لە هیچ کەسێک بکات کە ملکەچی سەروەری تورکیا بێت". دەتوانن بەشداری هەر چالاکیەکی ئایینی، بازرگانی، ڕۆژنامەوانی، یان سیاسی بکەن.
"لە پەیمانی لۆزاندا باسی کورد و کوردستان نەکراوە، باسی ئەرمەنەکانیش نەکراوە، تەنانەت باسی پەیمانی سیڤەریش نەکراوە، بەڵام ناوەڕۆکی پەیمانی سیڤەر هەڵدەوەشێتەوە بۆ نموونە لە پەیمانی لۆزاندا کورد وەک نەتەوە یان تەنانەت وەک کەمینەیەکی بچووک لە تورکیا دانپێدانراو نییە. خاڵێک ئەوەیە کە تورکیا دەبێ مافی زمانەوانی و هەروەها مافی کەمینەکانی جگە لە موسڵمانان دابین بکات.لۆزان وەك ئەوە باسی كوردی كردووە وەك ئەوەی كە نەبێت، تەنانەت ئەرمەنەكان هەلومەرجیان باشتربووە، چونكە ئەوان وەكو كەمینەیەكی ئاینی لەتوركیا دانیان پێدانراوە و ناویان نەهاتووە، بەڵام وەكو كەمینەیەك دانیانپێدانراوە. ئەگەر هەلومەرجی ئەو سەردەمە لەیەك بدەینەوە ئێستا زۆركەس باسی ئەوە دەكات كە كورد بۆ هیچی نەكردووە دژی پەیمانی لۆزان؟ پرسیارەكەش لەوەوە هاتووە ئەگەر ئەمرۆ شتێك ڕووبدات وەكو پەیمانی لۆزان ئێمە هەموو مان راپەرین ئەكەین و چەك هەڵدەگرین و شەڕ ئەكەین و پەلاماری داگیركەر ئەدەین، لانی كەم خۆ پیشاندان ئەكەین یاداشت ئەنووسین هەرواناوەستین".
@taqikarikurdi
چۆن ڕێدرا کە یۆحەنای دیمەشقی لە ژێر باڵی خەلیفەی ئەمەویدا هێرش بکاتە سەر ئیسلام؟
کاناڵی تلگرامی تایبەت بە نووسراوەکانی مامۆستا سۆران حەمەڕەش
/channel/soranhamaresh/712
فۆنەتیک، فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی
١. فۆنەتیک:
فۆنەتیک بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی دەنگەزمانی قسەکردن. فۆنەتیک لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن دەنگ بەرهەم دێت، دەگوازرێتەوە و تێ دەگەینرێت. زانایانی فۆنەتیک لایەنی توێکاریزانی (ئاناتۆمی) و کارەندامزانی (فیزیۆلۆژی)ی ئەندامەکانی قسەکردن، وەک زمان، لێو، دەنگەژێیەکان و سییەکان شی دەکەنەوە، بۆ ئەوەی تێ بگەن کە چۆن ئەوانە دەنگەکان لە زمانەکانماندا شێوە پێ دەدەن. ئەم دەنگانە دەتوانرێن بەپێی تایبەتمەندییە جیاوازەکان پۆلێن بکرێن وەک شوێنی پەیوەندیکردن، شێوازی قسەکردن و شێوازی دەنگدەرهێنان. فۆنەتیک بۆ ڕاڤەکردن و بەراوردکردنی دەنگ لە زمانە جیاوازەکاندا بەکار دێت، هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆراوجۆرێتی و زارەکانی ناو زمانێکی دیاریکراو بەکار دەهێنرێت.
٢. فۆنۆلۆژی:
فۆنۆلۆژی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە سیستەمی دەنگیی زمانێکی دیاریکراو و واتا کارایییەکانی. فۆنۆلۆژیا لەبری ئەوەی سەرنجی لەسەر دەنگە فیزیکییە تاکەکەسییەکان (فۆنێمەکان) بێت، لەو دەنگە دژبەیەکانە دەکۆڵێتەوە کە سیستەمی زمانی پێک دەهێنن. ئەم دەنگە دژبەیەکانە، فۆنێمەکان، توانای گۆڕینی مانای وشەکانیان هەیە ئەگەر لە یەکتردا بگۆڕدرێن. فۆنۆلۆژیستەکان پەیوەندییەکانی نێوان فۆنێمی جیاواز و یاساکانیان بۆ دروستکردنی وشە و ڕستە شی دەکەنەوە. بۆ نموونە فۆنۆلۆژی دەتوانێت ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی وشەی "کوڕ" لە زمانی کوردیدا بە "کووڕ" بێژە ناکرێت هەرچەندە تەنها یەک دەنگ دەگۆڕدرێت، چونکە "و" و "وو" نوێنەرایەتیی فۆنێمی جیاواز دەکەن کە لە سیستەمی دەنگیی زمانی کوردیدا مانای کاراییی جیاوازیان هەیە.
٣. مۆرفۆلۆژی:
مۆرفۆلۆژی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە پێکهاتە و پێکهاتنی وشەکان لە زمانێکدا. تیشک دەخاتە سەر شیکردنەوەی مۆرفیمەکان، کە بچووکترین یەکەهەڵگری ماناکانن لە زمانێکدا. مۆرفیمەکان دەتوانن یان وشەی سەربەخۆ بن (مۆرفیمی ئازاد) یان بۆ نموونە پێشگر بن کە بە وشەکانی ترەوە لکێنراون بۆ گۆڕینی ماناکانیان (مۆرفیمی بەستراو). مۆرفۆلۆژیستەکان لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی یەکگرتنی مۆرفیمەکان دەکەن بۆ دروستکردنی فۆڕمی وشەی جیاواز و هەروەها لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە چۆن ئەم وشانە دەتوانن لە فۆرمدا جیاواز بن بەپێی تایبەتمەندییە ڕێزمانییەکان وەک کات، کۆ، زایەند و گەردانەکانی تر. بۆ نموونە وشەی "ناخۆشی" دەتوانرێت دابەش بکرێت بۆ سێ مۆرفیم: "نا"، "خۆش" و "ی". مۆرفۆلۆژیا ناوەندە بۆ تێگەیشتن لە چۆنێتیی دروستبوونی وشەکان و چۆنێتی پەیوەندییان بە یەکەوە لەناو زمانێکدا.
بەکورتی:
- فۆنەتیک مامەڵە لەگەڵ تایبەتمەندییە فیزیایییەکان و بەرهەمهێنانی دەنگە قسەکراوەکان دەکات.
- فۆنۆلۆژیا چڕی دەخاتە سەر شیکردنەوەی سیستەمی دەنگ لە زمانێکدا و گرنگییەکەی لە پێکهاتەی زمانەوانیدا.
- مۆرفۆلۆژیا بە شیکردنەوەی مۆرفیمەکان لە پێکهاتە و پێکهاتنی وشەکان لە زمانێکدا دەکۆڵێتەوە.
فۆنەتیک (دەنگسازی): چۆنێتیی دروستبوونی دەنگەکان.
فۆنۆلۆژی (دەنگزانی): چۆنێتیی ڕیزبوونی دەنگەکان بەدوای یەکتردا.
مۆرفۆلۆژی (پێکهاتەزانی): زانستی لێکۆڵینەوە لە وشەکانی زمان کە چۆن پێک هاتوون.
***
http://diyako.yageyziman.com/%d9%81%db%86%d9%86%db%95%d8%aa%db%8c%da%a9%d8%8c-%d9%81%db%86%d9%86%db%86%d9%84%db%86%da%98%db%8c%d8%8c-%d9%85%db%86%d8%b1%d9%81%db%86%d9%84%db%86%da%98%db%8c/02/08/2023/
🔸 #شێرکۆ_بێکهس
و نوگرایی در شعر معاصر کوردی
🖋 بە قلم : دکتر بختیار سجادی استاد ادبیات کوردی دانشگاه کوردستان
🎙خوانشگر: چیـــــــــــــــــــــــا- سقز
#سقزرووداو
🆔 @saqqezrudaw
📝 چەمکسازی لە ڕەوتی بیرکردنەوەدا
🖊: مەسعوود بابایی
جیهان، وەک مانا، وەک شوێن، تەنیا لە زماندا درکی پێ دەکرێت. زمان و زەین وەک جمکی پێکنووساو و لە دەراوێکی پەیبەرانەوە درک بە شتێک دەکەن کە لە ڕێگەی ناولێنانەوە بوونی بە بەردا دەکرێت.
ئەو شتەی کە هەیە؛ هەبوونەکەی بەبێ زمان لە تاریکاندایە، یان لە "سیاچاڵی بێواتایی"دایە. جیهان و بوون، بەبێ زمانیش هەن؛ بەڵام بەبێ زمان بۆ مرۆڤ نین! لە ڕەوتی مانابەخشیندا بۆ زەینی مرۆیی بەرهەست دەبنەوە. بەرهەستەکی (عینی) بەو مانایە کە زەین ناتوانێت لە دەرەوەی زمان یان زمان لە دەرەوەی زەین، جیهان و بوون پێناسە بکەن. زمان مانایەک بە "بوون" دەبەخشێت کە پێش هەموو شتێک "ڕاڤەی هزری" دەخاتە جەغزی خۆیەوە، وەک ئەوەی هەرچییەک کە هەیە تێیدا زەقوزۆپ دەبێتەوە.
لەو دیوی زمانەوە هیچ شتێک مایەی پەیبردن نییە. "ناولێنان" تاکە ڕێگەیە کە جیهان لە بێواتایی ڕزگار بکرێت، یان باشترە بێژین مرۆڤ لە ڕێگەی "ناولێنان"ەوە خۆی لە تاریکیی جیهان ڕزگار دەکات! لەم خۆڕزگارکردنەدا، هیچ بوونەوەرێکی دیکە یارمەتیی مرۆڤ نادات. "ئاگایی"یەک کە لە پێوەندی لەتەک جیهاندا دێتە بەرهەم، مرۆڤ ناچار بە "داوەری" دەکات؛ داوەری لەم بارەوە کە "ئەوە چییە؟" و لە وەڵامدا "ناو"ێک کە بەسەر "دیاردەدا دەسەپێندرێت، داوەرییەکی مرۆییە. داوەرییەک کە هەرچەند بە ڕواڵەت جیهان لە بێمانایی ڕزگار دەکات، بەڵام لەڕاستیدا خودی مرۆڤ لە "بێمانایی" هەبوونی خۆی قوتار دەکات. واتە هەبوویەک (مرۆڤ) وەک گیانەوەرێکی مریو (فانی)، پاسکال گوتەنی: "مانا بە گەردوون دەبەخشێت، دەیناسێت و دەیناسێنێت. مرۆڤ بەو بچووکییە کە گیانی بە قامیشی هەناسەدانێکەوە بەندە، گەردوونێک مانا دەکاتەوە. گەردوون بێبنەتایی (لایتناهی)یە، بەڵام مرۆڤ لەگەڵ بنەتایی (متناهی)یەکەی، لە گەردوون بەنرخترە."
ئەم نرخە ڕەنگە لە بەرهەمهێنانی "ئاگایی"یەکدا بێت کە بە دەربڕینی هایدگەر "بوون - لەوێدا" دەخوڵقێنێت. لەمەدا کە ئەم "ئاگایی"یە ساختەیە یان نا، سەلماندنی ئاسان نییە؛ دڵنیا نین کە جیهان بەو جۆرە بێت کە ئێمە دەیبینین، شێوەی بینینی ئێمە ڕاڤەی ئێمە بەرهەم دەهێنێت و ڕاڤە "داوەریی" لێ دەکەوێتەوە. ئێمە دەتوانین وا بیر بکەینەوە هەتا جیهان لە بەرانبەر داوەریی ئێمەدا بێدەنگە، دەکرێت هیوادار بین "ئاگایی"یەکەمان ساختە نەبێت. مرۆڤ وەک "ناسکار" خۆی دەخاتە نێو جەغزی جیهانی "زانین"ەوە. درک بە "هەبوون لە جیهاندا" مافی زاڵبوون بە مرۆڤ دەبەخشێت. مافێک کە لە سایەی "هۆشیاری"یەوە بە خۆمانی دەبەخشین و لە بەرانبەریدا خۆمان دەخەینە نێو داوەریکردن لەبارەی جیهانەوە کە دەکرێت بەو شێوەیە نەبێت کە دەیبینین، بەڵام "بێدەنگیی بوون (جیهان)" هیچ ڕێگەیەک بۆ ئێمە ناهێڵێتەوە بێجگە لەوەی لە ڕێگەی گوزارەسازیی لۆژیکییەوە لە "زانین"ەکەمان دڵنیا ببینەوە.
نیچە گوتەنی: "ئێمە تەنیا درک بە جیهانێک دەکەین کە خۆمان دروستمان کردووە". "درک بە جیهانێک کە خۆمان دروستمان کردووە"، ڕەنگە ئەو مانایەش بگەیەنێت کە "ئاگاییی ساختە" مەترسییەکی هەمیشەیییە؛ بەڵام بەختی مرۆڤ یان بەدبەختیی مرۆڤ لەوەدایە هیچکات ناتوانین بزانین ئەو مەترسییە چەندە لێمانەوە نزیکە یان لێمانەوە دوورە. داوەری هەرچییەک بێت لەو لۆژیکەدا دەسەلمێندرێت کە داهێنانی زەین و زمانە و تەنیا لە ڕێگەی ڕێکخستنی پێوەندییە لۆژیکییەکانەوە بەپشتبەستن بە سۆنگەهێنانەوە (احتجاج)ی ئاوەزەکییەوە دەسکاریی ئەم لۆژیکە دەکرێت. لۆژیکێک کە وێڕای چەسپاوییەکەی، پابەندی ڕەوتی "فراژووتن"ە و ڕاستییەکانی کەتوار و ڕاستییەکانی ئاوەز لە دیالکتیکی زەیندا ئەزموون دەکات و هەموار و ساخیان دەکاتەوە.
✍️: @NNKurdistan
درێژی بابەت👇
telegra.ph/چەمکسازی-لە-ڕەوتی-بیرکردنەوەدا-08-03
ژین قادری:
وەک دەڵێن نیشتمان شتێک نییە بۆ خۆت هەڵیبژێری، نیشتمان ڕێکەوتە، هەر بەو ڕادەیش لە نێوان چەقۆ و کوشتندا پێوەندی ڕاستەوخۆ هەبێ، هەر بەو ڕادەیش لە نێوان نیشتمان و مرۆڤەکاندا پێوەندی ڕاستەوخۆ نییە، لە نێوان چەقۆ و کوشتندا دونیایەک شتی دیکە هەیە.
هەندێ شتی بەڕواڵەت زۆر بچوک دەتوانن گەورەترین مانا لە ژیانماندا پەیدا بکەن و سەرتاسەری ژیانت داگیر بکات، من لام وایە ئەوەندەی لە دەرەوە بڕیار لەسەر ژیانمان دەدرێ، لە دەرونەوە نادرێ، مەبەستم ئەوە نییە خۆمان هیچ دەورێکمان لە چارەنووسماندا نیە، ...نا، هەمانە، بەڵام دەرەوە گەورەترە لە ئێمە، ڕێک وەک خانووەکەی دراوسێمان و خانووەکەی ئێمە......
ئەمە دەقێک بوو لە ڕومانی گێژاو، گێژاو ناوێکی زۆر تایبەتە بۆ ئەم ڕومانە و بەڕای منیش ڕێک پڕپێستی ژیانی زۆرینەی ئێمەیە کە لە نیشتمانی خۆمان ناژین یان ئەگە دەژین خۆمان بڕیاردەر نین لەسەر چۆنیەتی بەسەربردنی ژیانی خۆمان و بگرە هەر ناوێکی پڕپێست بێت بۆ ئەم جیهانە....
گێژاو بەسەرهاتی ژن و مێردێکن کە گڕوتینی خۆشەویستی و پشتکردن لە نەریتەکانی کۆمەڵگا ناچاریان دەکات لە زید و نیشتمان خۆیان واتا باشووری کوردستان دابڕن، هەوراز و نشیوەکان تێپەڕێنن و لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرسێنەوە، هەموو بەسەرهات و چەڵەمەکان خۆیان و کوڕەکەیان بەناوی بێزار دەتوانن لەم ڕومانەدا بخوێننەوە، کاک فەڕوخ بە قەڵەمێکی جوان ورد بە وردی بەسەرهاتەکانی بە پێی کات و سەردەمی پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕشی ئێران و دۆخی ئەو کاتەی کوردی لەسەر ژیانی کوڕەشۆڕشگێڕێ بە ناوی بێزاد داڕشتووە و تێکەڵ بەم چیرۆکەی کردووە
خۆتان دەتوانن بیخوێننەوە چێژی لێ وەرگرن، لەگەڵی بگرین و پێکەنن و حەزکەن خۆتان نووسەری کۆتایی چیرۆکەکە بن...
کاک فەڕوخ بە قەڵەمێکی جوان ورد بە وردی بەسەرهاتەکانی بە پێی کات و سەردەمی پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕشی ئێران و دۆخی ئەو کاتەی کوردی لەسەر بەسەرهاتی کوڕێکی تر بە ناو بێزاد داڕشتووە و تێکەڵ بەم چیرۆکەی کردووە
مۆرفۆلۆژی چییە؟
مۆرفۆلۆژی چەمکێکە لە زانستە جۆربەجۆرەکاندا بۆ ڕاڤەکردنی لێکۆڵینەوە لە فۆرم و پێکهاتەی تەنەکان، زیندەوەران یان یەکە زمانییەکان بەکار دەهێنرێت. بەپێی ناوەڕۆک مۆرفۆلۆژی دەتوانێت پێناسەی کەمێک جیاوازی هەبێت:
1- مۆرفۆلۆژیی بایۆلۆجی: لە بایۆلۆجیدا مۆرفۆلۆژی ئاماژەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە شێوە و پێکهاتە و دەرکەوتنی زیندەوەران، لەوانەش ئەندامە جیاوازەکانی جەستە و شانە و خانەکانیان. ئامانجی مۆرفۆلۆژیای بایۆلۆجی تێگەیشتنە لەوەی کە پێکهاتە جیاوازەکان چۆن گەشەیان کردووە، ئەرکەکانیان چین و چۆن لە گونجاندن و پەرەسەندنی زیندەوەراندا بەشداری دەکەن.
2. مۆرفۆلۆژیی زمانەوانی: لە زمانەوانیدا مۆرفۆلۆژی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە بچووکترین یەکە ماناهەڵگرەکان لە زمانێکدا کە پێی دەوترێت مۆرفیم. مۆرفیمەکان دەتوانن یان ڕەگی وشە بن یان پاشگر، کە هەم دەکرێت بگۆڕ بن، هەمیش دەکرێت نەگۆڕ بن. مرۆڤ بە لێکۆڵینەوە لە مۆرفۆلۆژیا دەتوانێت تێ بگات کە وشەکان و واتاکانیان چۆن دروست دەبن و چۆن بۆ دروستکردنی واتا یەک دەگرنەوە. مۆرفۆلۆژیی زمانەوانی بۆ وێنە لەمانە دەکۆڵێتەوە:
وشە چۆن پێک دێت؟ ڕەگ و ڕیشەی وشەکان چین؟ کەرەسە لکێنەر و جیاکەرەوەکانی وشە چین؟ پێشگر و پاشگر چین؟ وشە چۆن ڕۆ دەنرێت؟ چۆن وشەیەک لێک دەدرێت و چۆن دادەتاشرێت؟ مۆرفۆلۆژی دەتوانێت ڕوونی بکاتەوە کە بۆ نموونە کوردیی باکووری و کوردیی ناوەڕاست تا چ ڕادەیەک لێک دوور یان نزیکن. ئایا جیاوازییەکان لە ڕووی زمانەوانییەوە ئەوەندە زۆرن کە وەک دوو زمان دابنرێن یان بەو جیاوازییانەشەوە هێشتا هەر سەر بە یەک زمانن.
ئایا زمانی سویدی و نەرویجی دوو زمانن یان بە دوو زاراوەی سەر بە یەک زمان هەژمار دەکرێن؟
گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە مۆرفۆلۆژی لە زانستە جیاوازەکاندا بەکار دێت و دەتوانێت لە چوارچێوەی جیاوازدا مانای کەمێک جیاوازی هەبێت. بەڵام هاوبەشی ئەم پێناسەیانە ئەوەیە کە مۆرفۆلۆژیا بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە فۆرم و پێکهاتە و یەکە بنەڕەتییەکانی تەن یان سیستەمی جۆراوجۆر.
سەرچاوە:
http://diyako.yageyziman.com/%d9%85%db%86%d8%b1%d9%81%db%86%d9%84%db%86%da%98%db%8c-%da%86%db%8c%db%8c%db%95%d8%9f/31/07/2023/
بۆ زمان
نووسینی: د. عێزدین مستەفا ڕەسووڵ
#ڕۆژهەڵات
#مێژوو
#ژینا
#سنه
#کۆماری_کوردستان
#وێژە
#ئیلام
#ئورمیه
#کرماشان
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
#زمانەوانی
ڕیشەی وشەی "مسۆگەر" ـ بەشی سێیەم
کوتمان ئاڵقەیەکی ون له ڕەوتی گوڕانکاریی وشەی secure ی ئینگلیسی بۆ مسۆگەر ـ ی کوردی زیاد بوونی فۆنیمی "م" له سەرەتای وشەی مسۆگەره که له فۆنۆلۆژیی کوردیدا گۆڕانکارییەکی لەم چەشنە وەبەرچاو ناکەوێ. ئەگەر ئەم مەتەڵەمان بۆ هەڵبێ، ڕەوتەکە سەتاسەت ڕوون دەبێتەوە.
نهێنییەکە لەوەدایه کە وشەی secureی ئینگلیسی، له ڕێگای زمانی عەڕەبییەوە هاتووەتە ناو زمانی کوردی. واته سەرەتا هاتووەتە ناو زمانی عەرەبی و گۆڕانکارییەکی تێدا ساز بووه، ئینجا هاتووەتە ناو زمانی کوردی و یەکەم جار کوردەکانی باشوور کەڵکیان لەم وشەیه وەرگرتووه.
وشەی "مسۆگەر" بەشێوەی "مسوکر" له فەرهەنگە نوێیه عەرەبییەکاندا هەر بەمانای "تەزمین کراو" هاتووه. (وێنەی ئەم وشەیەم له قامووسێکی عەرەبی پەیوەست کردووه).
یەکێک له تایبەتمەندییەکانی زمانی عەرەبی ئەوەیه کە کاتێک وشەیەکی بیانی وەردەگرن هەم گەردانی دەکەن و هەم دەیبەنە ناو قالبه ئیشتقاقییەکانی زمانی عەڕەبی. یەکێک لەم قالبه ئیشتقاقییانە قالبی بەرکار یان مەفعوولییه. ئەم فۆنیمەی "م"یه کە له به سەرەتای وشەی سێکیورەوە زیاد کراوە و کردوویه به "مسوکر" ڕێک حالەتی مەفعوولی داوه به وشەکە؛ دەزانین مانای وشەی مسۆگەر واته "تەزمین کراو" حالەتی بەرکاری هەیه. کوردیش کە وشەکەی وەرگرتووه فۆنیمی "ک" بۆ "گ" گۆڕیوه. دیاره پیتی "گ" له زمانی عەڕەبیدا نییه.
ئێستا ڕەوتی گۆڕانکارییەکەمان بەشێوەیەکی بێ گرێوگۆڵ بۆ ڕوون بووەوە.
د. ڕەهبەر مەحموودزاده
/channel/dr_rehber
#زمانەوانی
ڕیشەی وشەی "مسۆگەر"
وشەی "مسۆگەر" زۆر لەمێژ نییه له نووسینی کوردیدا کەڵکی لێ وەردەگیرێ. مانای ئەم وشەیه بریتییه له "دەستەبەر کراو" و "قەتعی". هیچکام له فەرهەنگەکانی خاڵ و هەنبانەبۆرینە و کوردستان (گیوی موکریانی) ئەم وشەیەیان نەگرتووه. دیاره ئەم وشەیه له زمانێکی دیکەوه هاتووەتە ناو زمانی کوردی.
بەڵام پرسیار ئەوەیه، ئەسڵی وشەکە چ بووه و له چ زمانێکەوه هاتووەتە ناو زمانی کوردی؟
با ئەم ڕستەیه ئینگلیسییه پێکەوە بخوێنینەوە:
He secured the presidency for himself.
ئەگەر بمانهەوێ ئەو ڕستەیه وەربگێڕینە سەر زمانی کوردی، وەڕگێڕدراوەکەی ئاوای لێ دێ:
ـ ئەو پۆستی سەرۆککۆماری بۆخۆی مسۆگەر کرد.
وشەی secure له زمانی ئینگلیسیدا هەم بەشێوەی ئاوەڵناو کەلکی لێ وەردەگیرێ و هەم بەشێوەی کردار. ئەگەر بمانهەوێ چەند هاوتایەک به زمانی ئینگلیسی بۆ وشەی secure له حالەتی ئاوەڵناودا بهێنینەوە، ئەم هاوتایانە بریتین له assured و certain. هەردووک وشەش بەمانای "دەستەبەر کراو" و "قەتعی" و "مسۆگەر"ن.
کەوابوو وشەی "مسۆگەر" له وشەی secure ی ئینگلیسییەوه وەرگیراوە. دیاره ئەسڵی وشەکە بەم شێوەی خوارەوە گۆڕانی فۆنۆلۆژیکی بەسەردا هاتووه:
سێکیور ------- مسێکیور ------- مسۆگەر
د. ڕەهبەر مەحموودزاده
/channel/dr_rehber
🔸ماموستا صدیق صفی زاده نویسنده، شاعر و فرهنگ نویس برجسته کورد درگذشت
🔸صدیق صفیزاده (بورهکهای) متولد سال ۱۳۲۲ قوچاق نزدیک کرفتو بوده که برای ادامه تحصیل به زرینه، تکاب، سقز، شهرهای مختلف عراق رفت.
🔹وی نویسنده، مترجم، فرهنگ نویس ، شاعر، پژوهشگر ادبیات و تاریخ کورد است که بیش از هر چیز به دلیل تصحیح متون کلاسیک ادبیات کوردی، ترجمه برخی آثار و دیوان اشعار مشهور فارسی به زبان کوردی و نیز نگارش فرهنگهای واژگان کوردی- فارسی ماد و بورهکهای شناخته شدهاست.
▫️صدیق صفیزاده قرآن را به کوردی سورانی ترجمه کرده و همچنین تفسیری به زبان کوردی بر جزء سیام قرآن نوشته که با نام تفسیر بورهکهای شناخته شده وی همچنین مدتی استاد دانشگاه تهران بوده است.
📚وی صاحب ده ها تالیف،ترجمه و تصحیح در حوزه های متون و تاریخ ادبیات کوردی و فارسی، تاریخ کورد و کوردستان، مردم شناسی، فرهنگ های متعدد کوردی به زبان های دیگر و...است.
وی غروب امروز در تهران، جان را به جان آفرین تسلیم نمود.
🌐لینک خبر👇
https://saqqezrudaw.ir/?p=17808
🆔 @saqqezrudaw
مردن بە عیززەت تەنها جارێکە
ژیان بە زیان گران بارێکە
نابێ دوژمنی خۆت بە کەم بگری
دەرزی خوێنی ڕەگ بەردا پێی ئەمری
زۆر برا هەیە، کە ماڵی بڕا
لەگەڵ برایشا برایی بڕا
تا باوک ماوە برا برایە
میرات کەوتە ناو هەرا و هوریایە
هەندێ تەماعیان هێندە مەحکەمە
سوێندی درۆیان خوارد لە مەحکەمە
حوججەتی حەجە مایەی درۆیان
حجرالاسود ڕوی کردە ڕوویان
حاجیەتی بۆ من زۆر کەڵک ئەگرێ
باوەڕ بە سوێندی درۆم ئەکرێ
نازانم دنیا داری بێبەرە
دەورەی ژیانم پێچی مێزەرە
✍پیرەمێرد
🆔 @saqqezrudaw
باری ناسراوی Instrumentalis ، ئینسترومێنتالیس لە زمانی کوردی لە چەند پارتیکلێکدا
کورتە پارتیکل یا پاشگرەکانی وەک "کینێ" لە (ئێستاکینێ و لێرەکینێ، کانێ) لە "ئێستێکانێ" پاشماوەی دیاردەیەکی کۆن و میراتی زمانی کوردیە و ئێستا لە هەندێک بنزاراوە، چالاکانە نکاری پێدەکرێت.
"کینێ" هەروەها "کانێ" ئامرازێکی تایبەتیە، بۆ پێداگرتن لەسەر دیاریکردنی کات و شوێن بە وردی. واتا ئێستا دەکرێت ئاماژە بۆ ماوەیەکی نێوان پێش، پاش و ئێستا بکات.
نالی دەڵێ:
ئێستەش مەکانی ئاسکەیە کانی ئاسکان یاخۆ بوە بە مەلعەبەیی گورگ و لورەلور.
لێرەدا، ئێستەی بەیتەکەی نالی، واتا تا ئەو سەردەمەش. ئەمەش بەو واتایە دێت کە نالی مەودایەکی زەمەنی درێژی بە ئێستا داوە.
بەڵام ئێستاکینێ، بە پێچەوانەی ئێستاکەی سەرەوە، هەمان چاوتروکاندن دەگەیەنێت. وەک ئەو ئێستا لێرە بوو، دەشێت بریتی بێت لە نیو سەعات، تا سەعاتێک پێش ئێستا، بەڵام ئێستاکینێ وەرە، واتا دەمودەست و هەر ئێستا وەرە.
هەر هەمان پاشگر، بۆ شوێنیش، ئامرازێکی تایبەتیە، بۆ پێداگرتن لەسەر دیاریکردنی وردی شوێن. وەک لە جیاوازی کردن لە نێوان لێرە و (لێرەکینێ، لێرەکینێ) واتا ڕێک شوێنی ئاماژە بۆکراو دەگەیەنێت، نەک ئاقاری گوندێک، دۆڵێک، ناوچە و شارێک هەموی، کە دیسان دەکرێت بە لێرە، ئێرە ئاماژەی بۆ بکرێت.
ئەم کورتە پارتیکلە، بارێکە لە زمانە ھیندۆروپیەکان، دەچنە سەر ناو، یان ئاوەڵناوی کاتی و شوێنی، وەک لە کوردیدا. پارتیکلەکە، ھۆکار یان ئەو (کۆمەک و یارمەتیە) زمانهوانیە دەردەخات، کە کارەکەی پێدەکرێت. واتا شێوەیەکی، باری ناسراوی ناونراو بە Instrumentalis، ئینسترومێنتالیسە کە ھۆکار یان ئەو (کۆمەک و یارمەتیە) زمانهوانیە دەردەخات، کارەکەی پێدەکرێت. ئەم بارە، بە پارتیکلی جۆراوجۆری وەک "کینێ"، "روکانە"، "دەرێ"، "ێ"، وەک پاشگر و "بە" وەک پێشگر دەردەکەون.
ئێستاکینێ
لێرەکینێ
ئێستێکانێ
کێندەرێ (کوێندەرێ)
لێروکانە
بە...کلیل..ێ
گەر سەرنج بدەینە ئەو دەربڕینە کوردیەی لە ڕستهی (بە کلیلێ دەرگاکەی کردەوە.). ھەر دو (بە ... ێ) لە پێش و پاشی ناوی (کلیل) بە یەکەوە، باری ئینسترومێنتالیس لە زمانی کوردی دەردەخەن. یا دەکرێت بڵێین کە باری کۆمەکی کلیل دەردەخەن، کە دەرگاکەی پێ کردەوە.
بەداخەوە، نوسەرانی زمانی کوردی، ئەو وردە بارە ڕێزمانیانەیان فەرامۆش کردوە و لە نوسیندا پێڕەوی لێناکەن، لە کاتێکدا ئەمانە میراتی بەجێماوی ھەزاران ساڵەی زمانی پرۆتۆھیندۆروپین و بۆمان ماوەتەوە. وابزانم هۆیەکەشی ئەمەیە کە زمانی هاوچەرخی کوردی ناوەند، لەسەر بناغەی زاری سلێمانی هاتۆتە کایەوە، بۆیە زۆر دیاردەی لەمجۆرە و دیاردەی دی وەک لێکجوێکردنەوەی نێر و مێ، لەو بنزارەدا، دەمێکە لەناوچووە و نەماوە، بۆیە لە نوسینی هاوچەرخی کوردییشدا، ڕەچاو ناکرێت.
هەمان دیاردەی ئینسترۆمێنتالیس، لە زمانە سلاڤیەکاندا، لهوانه ڕوسی، زۆر بە ڕونی دەردەکەون. وەک (c kluch e، س کلوچێ، с ключe)، بە واتای (بە کلیلێ)، کە "س" لە پێش کلیل، یان کلوچە و "ێ" لە دوایدا دەردەکەون. ئەمە بەشێکی گرنگی ڕیزمانی ڕوسیە و ناکرێت ڕستەی دروست بەبێ ڕەچاوکردنی ئەم بارە بنوسیت.
ئەم بابەتە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوە دایە...
#شاسوارهەرشەمی
چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
#کورتکراوەی 100پشکنینی پزیشكی بە زمانےکوردی
1-ESR پشکنینی ئلتیھابات
2-Pcv & Hbg پشکنینی ڕێژەی خوێن
3- TGپشکنینی چەوری ژێر پێست
4-Cholesterol پشکنینی چەوری ناو خوێن
5-HDL پشکنینی چەوری باش
6-LDLپشکنینی چەوریخراپ
7-VLDLپشکنینی هاوسەنگی چەوری
8-CHO/HDLپشکنینی ڕێژەی چەوری خوێن و چەوری باش
9- Blood urea پشکنینی تایبەت بە ئیشکردنی گورچیلەکان
10- BUN پشکنینی تایبەت بە ئیشکردنی گورچیلەکان
11- creatinine پشکنینی فرمانی(کاری) گورچیلەکان
12- Uric acid داءالملوک
13-Serum Albumin پشکنینی ڕێژەی ئەلبۆمین تایبەت بە گورچیلە
14-Albumin in Urine پشکنینی ئەلبۆمین لە میز
15-Serum Total Protine پشکنینی ڕێژەی پرۆتئینی گورچیلەکان
16-Protien in Urine پشکنینی پرۆتئین لە میز
17-T3 پشکنینی غودە
18- T4 پشکنینی غودە
19-TSH پشکنینی هاوسەنگی غودەی دەرەقی
20- AST پشکنینی ئەنزیمی جگەر کە بە چەوری جگەر ناسراوە
21-ALT پشکنینی ئەنزیمی جگەر کە بە چەوری جگەر ناسراوە
22-TSB پشکنینی زەردوویی
23-Direct TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
24-Indirect TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
25-Anti Phospholipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون
26- Anti Cardiolipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵلەبارچوون
27- WBC پشکنینی پێوانی ڕێژەی خڕۆکەسپیەکان
28-CBC پشکنینی گشتی پێکھاتەکانی خوێن
29-Rose Bengal test) Brucella) پشکنینی تای ماڵت
30- Widal پشکنینی گرانەتا
31- blood sugarپشکنینی شەکرە
32- RBS پشکنینی شەکرە دوای نانخواردن
33-FBS پشکنینی شەکرە پێش نانخواردن
34- HbA1C پشکنینی شەکرەی سێ مانگی
35- S. calcium بڕى کالیسیۆم لە لەشدا
36- CRP Titer پشکنینی ڕێژەی ڕۆماتیزم
37- ASO ئەم پشکنینە بریتیە لە دیاری کردنی دژەتەنی بەکتریایی
38- RF پشکنین ڕۆماتیزمی جمگەکان
39- Anti CCP پشکنینی ڕۆماتیزم
40- B. Group دیارى کردنى جۆرى خوێن
41- Bleeding time بۆ دیارى کردنى خوێنبەربون
42- Clotting time بۆ دیارى کردنى کاتى خوێنبەربون
43-PT پشکنینی خەستی خوێن
44-PTT پشکنینی خەستی خوێن
45-INR پشکنینی خەستی خوێن
46- HIV ڤایرۆسى ئایدز
47- HBS پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری بى
48- HCV پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری سی
49- LH پشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان
50- FSHپشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان
51- Testosterone هۆرمۆنی موو لەهەردووک ڕەگەزدا هەیە
52-Free Testo پشکنینی سەربەستی هۆرمۆنی موو
53-B-HCG پشکنینی هۆرمۆنی سکـپڕی
54- prolactin ھۆرمۆنی ڕێکخستنی دەردانی شیر
55- S. Ferritin ڕێژەی ئاسنی خەزن
56- Total Iron بڕى ئاسنی ناو خوێن
57- Vitamin D ڤیتامین دی
58- H.pylori in blood پشکنینی بەکتریای مێعدە لە خوێن
59- H.pylori in Stool پشکنینی بەکتریای مێعدە پیسایی
60- P.T in blood پشکنینی سکپڕی لە خوێن
61-P.T in urine پشکنینی سکپڕی لە میز
62-CMV IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپڕی
63-Rubella IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپڕی
64- Herps I IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بە کێشەکانی منداڵلەبارچوون
65- Herps II IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بە کێشەکانی منداڵلەبارچوون
66- Toxoplasma IgG &IgM نەخۆشی دەردەپشیلە
67- Toxoplasma Titer پشکنینی ڕێژەی نەخۆشی پشیلە
68-Progestron پشکنینی هۆرمۆنی منداڵدان
69-SFA پشکنینی سپێرم
70- SFA Culture پشکنینی زرعی سپێرم
71-FOB پشکنینی قۆڵۆن=کۆڵۆن
72-GSE فەحسی پیسایی
73-IgE پشکنینی هەستیاری
74-TB پشکنینی سیل
75-D-Dimer پشکنینی خەستی خوێن
76-CK-MB پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
77-Myoglobin پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
78-Troponin I پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
79- Fibronogen پشکنینی خوێن بەربوون لە ئافرەتان
80-Platelate Count پشکنینی پێوانی ڕێژەی پەڕەکانی خوێنە
81-PSA پشکنینی پڕۆستات
82-S.Calicium پشکنینی کالیسۆم
83-Typhoid IgG پشکنینی گرانەتا
84-Typhoid IgM پشکنینی گرانەتا
85- 2ME پشکنینی هێرشی(حملەی) تای ماڵت
86- GUE پشکنینی میز
87-GUE Culture پشکنینی زەرعی میز
88-MID پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکان
89-GRA پێوانی ڕێژەی گرانۆلۆسایتەکان
90-LYM پێوانی ڕێژەی لیمفۆسایتەکان
91-HGBپێوانی ڕێژەی هیمۆگلۆبین
92-HCTپێوانی ڕێژەی خوێن
93-RBCپێوانی ڕێژەی خڕۆکەسورەکان
94-MCVپێوانی تێکڕای قەبارەی خڕۆکەسورەکان
95-MCHتێکڕای بڕی هیمۆگڵۆبین لە خڕۆکەیەکی سووردا
96-MCHCتێکڕای خەستی هیمۆگڵۆبین لە خڕۆکەیەکی سووردا
97-RDWبڕی گۆڕانی قەبارەی خڕۆکە سورەکان
98-MPVپێوانی قەبارەی پەڕەکانی خوێن
99-PDWفراوانی دابەشبوونی پەڕەکانی خوێن
100-LPCRپێوانی تێکڕای خەستی پەڕە گەورەکانی خوێن
سپاس لە #ماڵپەر
سپاسی ئەو بەڕێزەی کۆی کردوونۆ
@bokurd
پەیماننامەی لۆزان، پەیمانی لە بەرچاو نەگرتنی کورد بوو و ئیزنی ژنۆسایدی کورد بوو بە دەست و بۆ داگیرکەرانی کوردستان.
ئیزنی لەناو بردنی کورد بوو بە داگیرکەرانی کوردستان.
کوردی وەکوو کارتێک بەسوود کرد بۆ زلهێزانی جیهان لە ژێردەستی داگیرکەرانی کوردستان.
پەیمانی قوربانی کردنی کورد بوو.
پەیمانی کۆمەڵکوژی درسیم بوو.
پەیمانی کۆمەڵکوژی ئەنفال بوو.
پەیمانی کۆمەڵکوژی هەڵبجە بوو.
پەیمانی لەسێدارە دانی کورد بوو.
پەیمانی زیندوو سووتاندنی کورد بوو.
پەیمانی ئاوارەکردنی کورد بوو.
پەیمانی لەناو بردنی سروشت و جوگرافیای کورد بوو.
پەیمانی بە تاڵانبردنی مەنابعی سروشتی و ئابووری کورد بوو.
پەیمانی دزین و لە ناوبردنی ئاو و دار و بەرد و خاکی کوردستان بوو.
پەیمانی ئالوودەکردنی کورد بە مادەهۆشبەرەکان بوو.
پەیمانی تەفرەقە و جیاوازی خستن نێو ماڵی کورد بوو.
پەیمانی حیزکردنی کورد بوو.
پەیمانی بێکەس کوژکردنی کورد بوو.
پەیمانی چارەڕەشکردنی کورد بوو.
پەیمانی هەموو ژینۆسایدەکان و کۆمەڵکوژییەکانی دژی کورد لەم سەد ساڵە بوو.
@taqikarikurdi
Muĥemed kurdî:
الحاق(کردن)= لکاندن، پێوەلکان، پەیوەست، خستنەسەر، خستنەپاڵ، دانەدەم، ڕەگەڵخستن، پاشکۆکردن
✅✅✅✅
الحاقیە= پاشکۆ، هاوپێچ، هاوپێچکراو، پێوەلکاو، ڕەگەڵخراو، پێوەبەستراو، پێوەلکاو، پێوەنراو، سەرخستە، زیادکراو، پەیوەستکراو
✅✅✅
الحق= بەڕاستی، بێگومان، بێشک
✅✅✅
برحق بودن= ڕاستبوون، ڕەوابوون، لەسەرهەقبوون(ڕاستبوون)
✅✅✅✅
برحق= ڕەوا، ڕاست، ڕاستەقینە
✅✅✅
بدهی= قەرز، قەرد، وام، دەین
✅✅✅✅
بدهکار= قەرزدار، دەیندار، وامدار
✅✅✅
بستانکار(طلبکار)= قەرزدەر، خاوەنقەرز، وامدەر
✅✅✅✅
فی مابین= لەنێوان، لەبەین
✅✅✅✅
اتونومی= خۆبەڕێوەبەری
✅✅✅✅
بر مبنای= بەپێی، لەسەر بنەمای، لەسەر بناغەی
✅✅✅
آمپول= دەرزی، ئامپوول
✅✅✅
سرنگ= شرینقە، ئاودووزەک، فیچقە
✅✅✅
ویال= قاپێکی شووشەی بچووک، شووشەی دەرمان، ڤیاڵ
✅✅✅✅