📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
- وێنەکان هی چیرۆکێکی خۆشەویستی سەردەمی ئیسلامە کە لە ئەندەلوس دەرکراوە بە ناوی چیرۆکی بەیاز و ڕیاز (حديث بياض ورياض) ەوە. چیرۆک و وێنەکان کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی دەخاتە ڕوو کە کراوە بووە بەرامبەر خۆشەویستی و هەندێک لەو ڕوانگەیەی ئەمڕۆ بەرامبەر کۆمەڵگەی ئیسلامی هەڵدەوەشێنێتەوە.
Читать полностью…ئایا لەکۆمەڵگەی ئیسلامیی ڕابردوودا جیاوازی ئاینی و مۆسیقا قبوڵکراو بووە؟
لەم ڕۆژانەدا وتووێژی نێوان بانگخوازێك و گۆرانیبێژێکی کوردم بینی. بانگخوازەکە دەیگووت کە گۆرانیبێژ دەچێتە دۆزەخەوە و گۆرانیبێژەکەش دژی ئەو بۆچوونە بوو. هەروەها لەسەر پەیجێکی مێژوویی پرسیار لەسەر خوداوەندی کوردی دێرین شاماران دانرابوو، هەندێک لە کۆمێنتەکان جێی سەرنج بوون. ژمارەیەکی باش نووسیبوویان، شوکور ئێمە ١٤٠٠ ساڵە وازمان لەو شتانە هێناوە و پێویستمان بەو زانیاریانە نیە. مەبەستیان ئەوەبووە ئێمە چیتر پێویتسمان بە تێگەیشتن لە دیاردە و شتەکان نیە و ئەوانە هیچ سوودێکیان نیە، مادەم موسوڵمانین دەرگا لەسەر هەموو تێگەیشتنێکی جیاواز لەسەر ڕابردوو دادەخەین. بەڵام ئایا کۆمەڵەگەی ئیسلامی لەسەردەمی برەوی ئیسلام و خەلیفەکاندا بەو جۆرە بووە کە ئەمان بۆ خەڵکی وێنا دەکەن؟
ئامانجی ئەم نووسینە پێداچوونەوەی شەرع نیە، کە ئەوە نە کاری منە و نە بواری منە، بەڵکو پێداچوونەوەیەکە بە مێژووی کۆمەڵگەی ئیسلامیدا بۆ ئەوەی بزانرێت کە لە ناو کۆمەڵگەی ئیسلامی و تەنانەت لە ناو خەلیفەکانیشدا مۆسیقا و زۆر لایەنی تر چۆن مامەڵەی لەگەڵدا کراوە و هەروەها کە ئایا جیاوازی ئاینی و بۆچوونی جیاواز لەسەر ئاین و خودا قبوڵکراو بووە؟
کۆمەڵگەی عەرەبی پێش ئیسلام کە ئەمڕۆ بە جاهیلی ناودەبرێت، کۆمەڵگەیەکی بیابان نشین بووە، لەبەر ئەوە کلتورەکەی ڕەنگدانەوەی ئەو ژینگە دژوارە بووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە لە پێش ئیسلامدا، هەموو ئەو شتانەی کە نەرمونیانیان تێدابووبێت نەوسیتراو بوون و بەچاوێکی نزم سەیر کراون. مۆسیقا و سەما و عەشق لەناو کۆمەڵگەی عەرەبی پێش ئیسلامدا بە چاوێکی نزم سەیرکراوە. لەبەر ئەوە بە کەمی لە پێش ئیسلامدا مۆسیقا هەبووە. هەروەها لە پێش ئیسلامدا ئافرەتی ئازاد دەبوو سەرداپشۆڕاو بێت و کۆیلە و لەشفرۆش بۆیان نەبووە سەریان دابپۆشن.
لە پێش ئیسلامدا گۆرانی بێژیی لەناو عەرەبدا دەگمەن بووە. جۆرێک لە گۆرانی قبوڵکراو بووە کە لەسەر پشتی حوشتر گووتراوە و هەندێک لێکۆڵینەوە دەڵێن ئەو گۆرانیانە بۆ دەرکردنی جنۆکەی بایابان بووە. زۆربەی بابەتەکانی ئەو گۆرانیانە شانازی و پێداهەڵدان و ئازایەتی بووە. هەروەها ئاماژە بە جۆری تری گۆرانی دەکرێت کە لە ناو عەرەبدا هەبووە. تەنانەت سەرچاوە ئیسلامیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێغەمبەر لە کاتی هەڵکەندنی خەندەقدا لە مەکە، لەگەڵ خەڵکەکە گۆرانی هەرەوەزی گوتووەتەوە. واتە چەند جۆرێک لە گۆرانی تایبەت لە سەردەمی پێش ئیسلامدا قبوڵکراو بووە کە زیاتر بۆ پیاهەڵدان و بەرزکردنەوەی ورە و ئەو جۆرە مەبەستانە گووتراون. بەڵام بە گشتی لە سەردەمی جاهیلیدا بە چاوێکی نزم سەیری مۆسیقا و گۆرانی گوتن بۆ مەبەستی خۆشگوزەرانی کراوە.
لە سەرەتای ئیسلامدا بەردەوامی بەو نەریتەی عەرەب دراوە و مۆسیقا و گۆرانی قبوڵکراو نەبوون. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، عەرەب بەهۆی زیاتر تێکەڵبوونی لەگەڵ نەتەوەکانی تردا، ئاشنای ئامێر و مۆسیقای نوێ بووە و مۆسیقا ووردە ووردە زیاتر لە جاران شوێنی خۆی کردۆتەوە. یەکەم کەس کە عودی برۆتە مەدینە، توێس (طویس) بووە. لە کاتێکدا کە مسجاح لە مەککە وەک گۆرانیبێژ ناوی دەکردبوو. بەڵام بەناوبانگترین گۆرانیبێژ لە مەککە ناوی ئیبن سورەیج (ابن سریج) بووە. ئیبن سورەیج لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتابدا لەدایکبووە و لەو سەردەمەشدا ناوبانگی دەرکردبوو.
لە سەردەمی ئەمەوی و یەزیدی کوڕی معاویەدا، عود ووردە ووردە هاتە ناو کۆمەڵگەی عەرەبی و ئیسلامیەوە. بەڵام لە سەدەی سێهەمی هیجریدا، واتە سەردەمی عەباسی، عود و مۆسیقا کەوتە برەوەوە و بە تەواوی لە ناو کۆمەڵگەدا بڵاوبۆتەوە. لە سەردەمی خەلیفە ئەلمەهدیدا، لە دیوەخانەکەیدا مۆسیقا لێ دەدرا و کۆڕی خۆشگوزەرانی لە ڕێگای مۆسیقاوە گێڕڕاوە. بەڵام ئەلمەهدی ڕێی بە خوادرنەوە نەدەدا. لە کۆڕی دانیشتنی خەلیفە مەئمون و هارونە ڕەشید دا، کەنیزەکی سەر ڕووت مۆسیقایان لێداوە، منداڵی جوان (غولام) خزمەتی کردووە و خواردنەوە پێشکەس کراوە. لە کۆرەکاندا ژنی ئازاد نەیدەتوانی ئامادەبێت، بەڵام کەنیزەک هەر وەک سەردەمی پێش ئیسلام، بە سەر ڕووتی و جلی جوانەوە گۆرانیان دەگووت و ئامێری مۆسیقایان ژەندووە. مۆسیقا بەشێوەیەک لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا ئاسایی بوو، کە ئیبراهیمی کوڕی مەئمون، کە زڕ برای هارونە ڕەشید بوو، عود لێدەر و ئاواز دانەر و گۆرانیبێژیش بووە.
وەک ئاماژەی پێکرا، سەرداپۆشین لە پێش ئیسلامدا تەنها بەسەر ئافرەتی ئازاد دا سەپێنراوە و کەنیزەک و لەشفرۆش بۆیان نەبووە کە سەر دابپۆشن. تەنانەت لە گێڕانەوەکدا هاتووە کە ئاماژە بەوە دەکات کە عومەری کوڕی خەتاب لە کەنیزەکێکی داوە کە سەری داپۆشیوە. ئەو دابوونەریتەی سەردەمی جاهیلی، بە درێژایی سەردەمی ئیسلام وەک دابوونەریتێكی عەرەبی بەردەوام بووە و ئەمڕۆش کۆمەڵگەی عەرەبی بەشێوەیەک لەو دابوونەریتە دانەبڕاوە.
ئەمشەو چەن تاقیکارییەک دادەنێم بۆ ئەوەی بزانن شتێ فێر بووگن یان نە.
Читать полностью…باری ناسراوی Instrumentalis ، ئینسترومێنتالیس لە زمانی کوردی لە چەند پارتیکلێکدا
کورتە پارتیکل یا پاشگرەکانی وەک "کینێ" لە (ئێستاکینێ و لێرەکینێ، کانێ) لە "ئێستێکانێ" پاشماوەی دیاردەیەکی کۆن و میراتی زمانی کوردیە و ئێستا لە هەندێک بنزاراوە، چالاکانە نکاری پێدەکرێت.
"کینێ" هەروەها "کانێ" ئامرازێکی تایبەتیە، بۆ پێداگرتن لەسەر دیاریکردنی کات و شوێن بە وردی. واتا ئێستا دەکرێت ئاماژە بۆ ماوەیەکی نێوان پێش، پاش و ئێستا بکات.
نالی دەڵێ:
ئێستەش مەکانی ئاسکەیە کانی ئاسکان یاخۆ بوە بە مەلعەبەیی گورگ و لورەلور.
لێرەدا، ئێستەی بەیتەکەی نالی، واتا تا ئەو سەردەمەش. ئەمەش بەو واتایە دێت کە نالی مەودایەکی زەمەنی درێژی بە ئێستا داوە.
بەڵام ئێستاکینێ، بە پێچەوانەی ئێستاکەی سەرەوە، هەمان چاوتروکاندن دەگەیەنێت. وەک ئەو ئێستا لێرە بوو، دەشێت بریتی بێت لە نیو سەعات، تا سەعاتێک پێش ئێستا، بەڵام ئێستاکینێ وەرە، واتا دەمودەست و هەر ئێستا وەرە.
هەر هەمان پاشگر، بۆ شوێنیش، ئامرازێکی تایبەتیە، بۆ پێداگرتن لەسەر دیاریکردنی وردی شوێن. وەک لە جیاوازی کردن لە نێوان لێرە و (لێرەکینێ، لێرەکینێ) واتا ڕێک شوێنی ئاماژە بۆکراو دەگەیەنێت، نەک ئاقاری گوندێک، دۆڵێک، ناوچە و شارێک هەموی، کە دیسان دەکرێت بە لێرە، ئێرە ئاماژەی بۆ بکرێت.
ئەم کورتە پارتیکلە، بارێکە لە زمانە ھیندۆروپیەکان، دەچنە سەر ناو، یان ئاوەڵناوی کاتی و شوێنی، وەک لە کوردیدا. پارتیکلەکە، ھۆکار یان ئەو (کۆمەک و یارمەتیە) زمانهوانیە دەردەخات، کە کارەکەی پێدەکرێت. واتا شێوەیەکی، باری ناسراوی ناونراو بە Instrumentalis، ئینسترومێنتالیسە کە ھۆکار یان ئەو (کۆمەک و یارمەتیە) زمانهوانیە دەردەخات، کارەکەی پێدەکرێت. ئەم بارە، بە پارتیکلی جۆراوجۆری وەک "کینێ"، "روکانە"، "دەرێ"، "ێ"، وەک پاشگر و "بە" وەک پێشگر دەردەکەون.
ئێستاکینێ
لێرەکینێ
ئێستێکانێ
کێندەرێ (کوێندەرێ)
لێروکانە
بە...کلیل..ێ
گەر سەرنج بدەینە ئەو دەربڕینە کوردیەی لە ڕستهی (بە کلیلێ دەرگاکەی کردەوە.). ھەر دو (بە ... ێ) لە پێش و پاشی ناوی (کلیل) بە یەکەوە، باری ئینسترومێنتالیس لە زمانی کوردی دەردەخەن. یا دەکرێت بڵێین کە باری کۆمەکی کلیل دەردەخەن، کە دەرگاکەی پێ کردەوە.
بەداخەوە، نوسەرانی زمانی کوردی، ئەو وردە بارە ڕێزمانیانەیان فەرامۆش کردوە و لە نوسیندا پێڕەوی لێناکەن، لە کاتێکدا ئەمانە میراتی بەجێماوی ھەزاران ساڵەی زمانی پرۆتۆھیندۆروپین و بۆمان ماوەتەوە. وابزانم هۆیەکەشی ئەمەیە کە زمانی هاوچەرخی کوردی ناوەند، لەسەر بناغەی زاری سلێمانی هاتۆتە کایەوە، بۆیە زۆر دیاردەی لەمجۆرە و دیاردەی دی وەک لێکجوێکردنەوەی نێر و مێ، لەو بنزارەدا، دەمێکە لەناوچووە و نەماوە، بۆیە لە نوسینی هاوچەرخی کوردییشدا، ڕەچاو ناکرێت.
هەمان دیاردەی ئینسترۆمێنتالیس، لە زمانە سلاڤیەکاندا، لهوانه ڕوسی، زۆر بە ڕونی دەردەکەون. وەک (c kluch e، س کلوچێ، с ключe)، بە واتای (بە کلیلێ)، کە "س" لە پێش کلیل، یان کلوچە و "ێ" لە دوایدا دەردەکەون. ئەمە بەشێکی گرنگی ڕیزمانی ڕوسیە و ناکرێت ڕستەی دروست بەبێ ڕەچاوکردنی ئەم بارە بنوسیت.
ئەم بابەتە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوە دایە...
#شاسوارهەرشەمی
چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
زمانی چاکچی وشەگەلێکی ھەیە کە لە ژمارەیەکی زۆر مۆرفیم پێکھاتووە: وشەی "təmeyŋəlevtpəγtərkən" لە ھەشت مۆرفیمی t-ə-meyŋ-ə-levt-pəγt-ə-rkən پێکھاتووە کە دەکرێ ئاوا لێک بدرێتەوە:
SG.SUBJ-great-head-hurt-PRES (زیان، سەر، گەورە) واتە «ژانەسەرێکی سەیرم ھەیە». مۆرفۆلۆجی ئەم جۆرە زمانانە بە ھەر دەنگدار و بێدەنگێ ڕێ دەدا کە وەک مۆرفیم دەور بگێڕێ.
مێژووی مۆرفۆلۆجی بۆ زمانەوانی ھیندی کەونارا، پانینی دەگەڕێتەوە کە ٣٬٩٥٩ قانوونی مۆرفیمی زمانی سانسکریتی لە کتێبی Aṣṭādhyāyīدا کۆ کردۆتەوە. مۆرفۆلۆجی زمانی عەرەبیش، لە لایەن "مرح الاروە، احمد ب و علی مسعود"، بۆ ١٬٧٠٠ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە.
(ئەو بابەتانەی وەرگیراو لە زانستپەروەرانی کوردە)
کاری سەرەکی زمانەوان بۆ لێکۆڵینەوە لە مۆرفۆلۆجی زمانێک بریتییە لە: شی کردنەوەی ڕستە، دۆزینەوەی مۆرفیمەکان و وشەکان و دەستە-دەستە کردنیان بە پێی پۆلێنەکانی ڕێزمانی ئەو زمانە.
مۆرفۆلۆجی بریتییە لە زانستی لێکۆڵینەوە لە وشەکانی زمان. ئەم بەشەی زمانەوانی لە چۆنیەتی پێکھاتنی وشەکان، بنوشەکان، لکێنەکان یان دابڕەکان، پێشگر و پاشگرەکان و ھتد دەکۆڵێتەوە. لە مۆرفۆلۆجیشدا، وەکوو ھەموو بوارێکی زانستی، ھێندێک چەمکی گرینگ و تایبەتی ھەن.
بۆ نموونە، دەنگناسی ساغیدەکاتەوە کە «ژ» دەنگێکی سەرەکییە (فۆنیم) لە زمانی کوردیدا؛ ئەو دەنگە دەنگێکی «خشۆک»ە، لە سازکردنیدا، سەری زمان دەچێت بۆ سەر سەختەمەڵاژ، پشتەوەی زمانیش بەرەو مەڵاشوو بەرز دەبێتەوە. لە لایەکی دیکەوە فۆنۆلۆجی لەوە دەکۆڵێتەوە کە دەنگی «ژ» لە کوێی وشەکاندا دێ. ھەر لەم پێوەندییەشدا، وەڵامی پرسیارێکی ئاوا دەداتەوە:
Читать полностью…فۆنۆلۆجی
فۆنۆلۆجی یان واچناسی
(بە ئینگلیزی: Phonology) یەکێک لە لق وپۆکانی زمانەوانییە کە دەپەرژێتە سەر سیستەمی دەنگی زمان و جێ و شوێنی توخمەکانی دەنگ لە زنجیرەی وتەدا دەسنیشان دەکا.
لەم لقەدا، لە بابەتی وەک دەنگ، فۆنیم، بڕگە، وشە، سترێس، نەزم (ئاھەنگ) و کێشی ھۆنراوە قسە دەکرێت.
🔸 ٢٤ی پووشپەڕ هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی کۆچیدوایی زانا و فەرهەنگنووسی کورد، شێخ محەممەد خاڵ
شێخ محەممد لە ڕۆژێکی وەکی ئەوڕۆدا و لە ساڵی 1951ـی زایینی، میرجەلادەت بەدرخان (1893_1951)، زمانناس، ڕۆژنامەوان و سیاسەتوانی نیشتمانیی کورد، کۆچی دوایی دەکات. میرجەلادەت لە ساڵی 1919ـی زایینیدا بۆ یەکەم جار ئەلفبێی لاتینی بۆ نووسینی زمانی کوردی کەڵک لێ وەرگرتووە، ئەو وێڕای تۆفیق وەهبی بە نیازی ئەوە بوون کە ئەلفبێیەکی یەکگرتوو بۆ زمانی کوردی داڕێژن، بەڵام سەرنەکەوتن.
▫️شێخ موحەمەدی خاڵ خاوەنی تەفسیرێکی قورئان، فەرهەنگی خاڵ و هەروەها پەرتووکێکی تایبەت بە پەندی پێشینانە.
🆔 @saqqezrudaw
#ئیتمۆلۆژی (Etemology)
ئیتمۆلۆژی واتە بنەمای وشە یان ڕەچەڵەکی وشە.
ئەم چەمک و زاراوەیە پتر لە زمانەوانیدا بەکار دێت.
لێرەدا وشەی ڕەچەڵەک جیاوازە لە وشەی ڕەچەڵەکی مانای #ئۆرجیناڵ Original
#ئیتمۆلۆژی لە عەرەبیدا (علم الاشتقاق وٲصل الکلمة).
لە یۆنانیدا (Etumes) واتە ڕاستەقینە (logy) واتە لێکۆڵینەوە، یان زانست.
هەر دوو وشەکە بەسەریەکەوە واتەی زانستی ڕەچەڵەکی وشەکەیە.
ئەم زاراوەیە ئەمڕۆ مانای: گەڕان بەدوای ڕەچەڵەکی وشەکان و پێشکەوتنیان لە سەرەتای دەرکەوتنیانەوە تا ئەمڕۆ، دەگەیەنێت.
#فێردیناند_دی_سوسێر لە تۆژینەوە زمانەوانییەکاندا بایەخێکی تایبەتی بەم زاراوەیە دەدات.
کاناڵی زاراوە زانستییەکان.
@fzk_z_s
4_وەر بە مانای تێکەڵ بوون وەکوو ، وەردان، دەست وەردان
هەروەها چەندین واتای دیکەش کە لێرەدا پێویست بە ناو هێنانیان ناکات چون پێوەندی بە باسەکەوە نییە، ئەوەی گرینگ بوو واتای یەکەمی "وەر" بە مانای گەورە بوو کە باسی لێکرا
ئامادەکردنی ڕامان.
@f_zimanikurdi
بەڵام ماناکانی دیکەی وەر
2_وەر بەواتای دەور ، گرد ، گەڕان
وەکووە بەکارهێنانی لەم وشانەدا
وەرچەرخان ، وەرەگەڕان ، لە فارسیشدا وەکوو ، دانشوەر و ...
نموونەیەک دێنمەوە وشەی #یاپراق و یاپرغی (دۆڵمە) تورکی بوو کە ئەگەر کەسێک زۆر نا هەر کەمێک ئاشنای زمانی تورکی بێت دەزانێ ڕەگ و ڕیشەی ئەو وشە هێندە ڕوون و ئاشکرایە پێویست بە هیچ لێکدانەوەیەک ناکات
بەڵام وشەی کیشوەر ، کێشوەر ، کەشوەر
لێرەدا هەر لە ڕووی بڕگەکانیەوە دەر دەکەوێت کە پێکهاتەی وشەکە ( کیش+ وەر) یا (کێش+ وەرە) یا (کەش + وەر)ە
بەڵام کیش چییە ، وەر چییە
کەش لە کوردیدا بەو جێگایە دەوترێت لە باری کشت وکاڵییەوە ئاوەدان دەکرێتەوە، واتە دەکێڵدرێت
(فارس گوتەنی کشت دەکرێت)
بۆ زانیاریتان وشەگەلی کەش ، کەش و هەوا ، کەشاو ، کەشاوەرز ، کشت و کاڵ و (کشت ) یش لە فارسیدا لە هەمان ڕیشەن
بەڵام پاشگری وەر
وەر لە زمانی کوردی و فارسیشدا بوونی هەیە و بە چەندین مانا هاتووە
بۆ نموونە ئەگەر وشەکە لە ناو و پاشگر پێک هاتبوو ، دەبێ به تەواوەتی مانای ناوەکە و پاشگرەکەش بزانین ،ئەگەر مانای پاشگرەکەمان نەزانی دەبێت لانیکەم ڕۆڵەکەی بزانین کە ئەم پاشگرە چی درووست دەکات بۆ ئەم کارەش پێویستە چاو لە نموونەی هاوشێوەی بکرێت
Читать полностью…ساڵی ٢٠٠٤ کاری ڕاهێنانی ستافی هەڵبژاردنەکانی عێراقم وەرگرت، دەزگای IOM کە سەرپەرشتی کارەکەی دەکرد، بۆ چەند ڕۆژێک کۆمەڵێک لە ستافە سەرەکیەکانی، کە من یەکێکیان بووم، بردە وڵاتی ئوردن بۆ ڕاهێنان. لەوێ لە باخچەی هۆتێلەکە شتێکم بینی کە بۆ من تەواو نامۆ بوو. بینیم هەندێک لە خێزانە عەرەبە ئوردونیەکان کە دایک و کچەکانیان هەموو سەرداپۆشراوبوون، دانیشتبوون سەیری کچێکی سەماکەری عەرەبیان دەکرد، کە لەشی وەک هەموو سەماکەرێک نیمچە ڕووت بوو. بۆ خێزانەکە زۆر ئاسایی بوو کە دابنیشن لەو شوێنەدا. ئەوە ڕێک هەمان کلتورەکەی سەردەمی جاهیلی بوو، کە ئافرەتی ئازاد سەرداپۆشرا و کەنیزەک (سەماکەر) ەکە ئاسایی بوو لەشی ڕووت بێت. بەو جۆرە لە ڕاستیدا هەتاوەکو لە سەردەمی جاهیلی عەرەب دووربکەویتەوە، زیاتر مۆسیقا و خواردنەوە و کۆڕی سەما و خۆشگوزەرانی دەبینیت لە ناو کۆمەڵگەی ئیسلامیدا، بەڵام هەموو دابوونەریتەکانی پێش ئیسلام بزر نەبوون، هەنێکیان وەک خۆیان بە گۆڕانێکی کەمەوە ماونەتەوە. ئەو ڕووداوەی کە ئاماژەی پێکرا، نموونەی ئەو دیاردەیە بوو.
ئەوەی کە ڕوونە زۆر لەو دابوونەریتانەی کە ئەمڕۆ بە ئیسلامی لە قەڵەم دەدرێن، وەک بە سووک سەیکردنی مۆسیقا و مۆسیقاژەنین و ڕەتکردنەوەی خۆشەویستی. هەموویان دابوونەریتی سەردەمی جاهیلی بوون. هەر لەبەر ئەوەش کاتێک کە عەباسیەکان لە دابوونەریتە عەرەبیەکە زیاتر دوورکەوتنەوە، مۆسیقایان زیاتر قبوڵکرد بەڵام هێشتا پابەند بوون بە لایەنی سەرداپۆشینی ئافرەتی ئازادی سەردەمی پێش ئیسلامەوە.
ئەمڕۆ کۆمەڵگەیەک بۆ خەڵک وێنادەکرێت کە لەڕاستیدا لەوپەڕی دەسەڵاتی ئیسلامیدا نەبووە وهەندێک لە بانگخوازەکان بە ئارەزووی خۆیان هەوڵ دەدەن ئەو جیهانە خەیاڵیە وێنا بکەن. لە سەردەمی ئەوپەڕی دەسەڵاتی ئیسلامدا، دەیان ئایین و ئاینزای جیاواز هەبووە و زانا ئیسلامیەکان کتێبی زانستی و تیابەتیان لەسەر نووسیون. بەشێوەیەک کە بنەماڵەی ئەبوموسلمی خوراسانی کە کەسایەتی گەورەی دەوڵەتی عەباسی بوو، لەسەر بیروباوەڕی دونادون (تناسخ الارواح) بووە، سەرەڕای ئەوەی کە تێکەڵی خێزانی خەلیفە بوون. تەنانەت هەندێک جار وەزیری خەزێنەی عەباسیەکان جوو بووە. لە ڕاستیدا مرۆڤ گەر چاوێک بە کتێبی (الفصل فی الملل و الاهواء و النحل) ی ابن حەزمدا بخشێنێت بۆی دەردەکەوێت کە دەیان ئاین و ئاینزا لە جیهانی ئیسلامیدا هەبووە و کتێبی گەورەیان لەلایەن زانای ئیسلامیەوە لەسەر نووسراوە و لە ئاستی خەلیفەشدا قبوڵکراو بوون. زانین و ئاشنابوون بە جیاوازی ئاینی هێندە ئاسایی بووە، هارونە ڕەشید داوای لە ئەحمەدی کوڕی عەبدوڵای کوڕی سەلام کردووە کە تەورات و ئنجیلی بۆ بکاتە عەرەبی. جگە لەوە کەسێکی وەک ئەلبیرونی کتێبێکی لەسەر ئاینەکانی هندستان نووسیوە. هەروەها کتێبی (الملل والنحل) ی شەهرستانی دیسان چەندین ئاین و ئاینزای ناو کۆمەڵگەی ئیسلامی ئاماژە پێ دەکات. جگە لە دەیان مەزهەب و جۆری موسوڵمان، کتێبەکە ئاینی زەردەشتی، مەزداکی، مانی و چەندین ئاینی تری ناوچەکە و بیروبڕوایان دەخاتە ڕوو. لە ڕاستیدا لە سەردەمی ئیسلامدا چەندین کتێب لەسەر ئەو بوارە دەرکراوە و زانینی ئاینە جیاوازەکان، بابەتێکی زانستی ئەو سەردەمە بووە.
ئەوەی مایەی سەرنجە، ئەو کاتەی کە کۆمەڵگەی ئیسلامی لەوپەڕی توانادا بووە، ئەو کاتە بووە کە ئاینی جیاواز و بۆچوونی جیاواز قبوڵکراو بووە و کتێبی تایبەتیان لەسەر نووسراوە و مۆسیقا وەک زانست مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. هەر کاتێکیش ئەوە نەماوە پێچەوانەکەی ڕوویداوە. بەهەمان شێوە، ئەو کاتەی کە جیاوازی ئاینی لە ئەوروپا قبوڵکراو نەبووە، ئەوروپا لە سەردەمی تاریکیدا بووە و ئەو کاتەی کە قبوڵی جیاوازی ئاینی کردووە، ئەوروپا ڕووی لەپیشکەوتن کردووە.
بە کورتی ئەو جیهانە خەیاڵیەی کە هەندێک بانگخوازی کورد بانگەشەی بۆ دەکەن، ئەوە بەرهەمی خەیاڵی خۆیانە و کۆمەڵگەی ئیسلامی هیچ کات بەو جۆرە نەبووە کە ئەوان وێنای دەکەن. گەر گۆرانی گووتن و ڕێکخستنی کۆڕی مۆسیقا، دژی ئاینی ئیسلام بێت و خاوەنەکانی جێیان دۆزەخ بێت، ئەوا هەندێک لە خەلیفەکانی سەردەمی گەشەسەندنی کۆمەڵگەی ئیسلامی، ئەوانیش بەپێی بۆچوونی هەندێک لە بانگخوازەکانی ئەمڕۆ، چارەنووسیان دۆزەخ دەبێت. هەروەها ڕەتکردنەوەی ئاینی و فکری جیاواز، زیاتر بەرهەمی ڕوانگەی ئەمڕۆیە نەک سەردەمی برەوی ئیسلام. ئیسلام لەوپەڕی دەسەڵاتیدا، لەژێر باڵیدا دەیان ئاین و ئاینزا و ڕوانگەی جیاوازی ناو ئیسلام هەبووە و ئاماژەیان پێکراوە.
تێبینی:
-ئەم وتارە هەوڵی تێگەیشتنە لە کۆمەڵگەی ئیسلامی وەک خۆی، نەک وەک ئەوەی کە هەندێک جار بەشێوەیەکی خەیاڵی نادروست و بێ سەرچاوە بۆ موسوڵمانی کورد وێنادەکرێت. گەر پێت وایە زانیاریەکانی ناو ئەم وتارە دروست نین، بە سوپاسەوە بۆ خوێنەری ڕوونبکەرەوە بۆ ئەوەی کە هەمووان لە ڕاستیەکان بێبەش نەبن. لە کۆتاییدا هیوام وایە ئەوە ئامانجی هەموومان بێت، تێگەیشتن لە ڕووداوەکان وەک خۆیان.
تصورات نادرست پیرامون زبان
دکتر #عادل_محمدی
انتشار اینترنتی نسخەی فارسی کتاب برای نخستین بار در کانال آکادمی زبانشناسی
@linguisticsacademy
وانەی ڕێزمان ئەوەی پێویست بوو دامناوه لەگەڵ ئەو چەند دەستەواژە زمانناسییە.
Читать полностью…کفری، کۆنترین شاری گشت کوردستانە
زۆرجاران وا لێکدەدرێتەوە، کە ناوی کفری، بۆ دەوەنی کفر دەگەڕێتەوە، لەکاتێکدا ئەم دەوەنە لەناوچەکە، بە شێوەیەکی سروشتیی نیە.
ناوەکە بۆ ناوی کۆنی سومێریی وشەی ((قیڕ))دەگەڕێتەوە، کە دواتر گواستراوەتەوە بۆ زۆر زمان، لەوانە ئەکەدیی بابلیی، ئینجا عیبریی، ئارامیی، عارەبیی و هیدیش...
کۆنترین دەق، کە ناوەکەی تێدا هاتووە، ((داستانی گیلگامێش)ە. دوای ئەوە دەقە کۆنەکانی تەوراتە. دیارە مەبەستم لەو بەشانەی ئەم دوو کتێبەیە، کە ئاماژە بە دروستکردنی (کەشتیەکەی نوح) کراوە و لە هەردوو دەقەکەدا، ناوی قیڕ، کە ڕیشەی ناوی ئێستای کفرییە هاتووە، چونکە وا هاتووە، کە نوح، کەشتیەکەی بە زفت و قیڕ سواخ داوە، تا ئاو دزە نەکاتە ناوی.
هۆکارەکەیشی زۆر سادەیە. کۆنترین کانگای سروشتی دەرهێنانی قیڕ، شوێنی ئێستای شاری کفری بووە، کە درێژکراوەی هەمان کێڵگە نەوتیە سروشتییەکەی بابەگوڕگوڕ بووە و لەخۆیەوە گڕی لێ هەستاوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە کفری جگە لەوەی قیڕی لێدەرهێندراوە، کۆنترین شار و شوێنی نیشتەجێی کرێکارانیش بووە، کە هەر لە نزیک شوێنی کاریان، خانویان دروستکردووە. هەر لەبەر ئەمەشە، کە شاری کفری لە کۆنیی و دێرینییدا، شان لە شانی شارە دێرینە مێژوویەکانی وەک:-(ئور، ئوروک، ئۆما، لەگاش، کیش، ئەربێللا) دەدات و هەر بستێکی دەشێت شوێنەوارێکی لەژێردا شاردرابێتەوە.
زۆر بە داخم، کە وا بە کەلاوەیی دەیبینم و هاوکات هیچ کارێکی کنە و پشکنینی زانستیانەی شوێنەواریشیی تێدا نەکراوە.
لە داستانی گیلگامێشدا، ئاماژەم بەم ناوەی داوە، کە وەک لە دەقێکی تەوراتدا هاتووە:- نوح ڕێنمایی بۆھات تا (ناوەوە و دەرەوەی کەشتییەکە، بە قیڕ و زفت سواخ بدات). (تەورات. موسا ١٦:٦، چاپی سویدی تەورات). ئەو وشەیەی لە تەوراتدا، بۆ قیڕ و زفت بەکار ھاتووە، بریتییە لە کۆفێر، Kopher، کە جگە لێرە، لە ھیچ شوێنێکی دی تەوراتدا دیسان بەکار نەھاتۆتەوە. وشەکە لە وشەی کوپرو، Kupruی ئەکەدییەوە وەرگیراوە، کە ھەر ھەمان واتای ھەیە و ئەمڕۆ ناوی شاری کفری بۆ سەر ئەم ڕیشەیە دەگەڕێتەوە. هەمان وشەی کۆفر دواتر لە عارەبیی بۆتە کبریت.
لە (فەرهەنگی ئێتیمۆلۆژی کوردیی) و لەژێر ناوی کفری، بە وردی ڕیشەی ناوەکەم شیکردۆتەوە.
شاسوار هەرشمی.
مۆرفۆلۆجی لەم چەشنە پرسیارانە دەکۆڵێتەوە: وشە چییە؟ مۆرف، مۆرفیم و ئەلەمۆرف چین؟ وشەی «تێکھەڵچوونەوە»، بۆ نموونە، لە چەند وشەی بچووکتر، یان لە چەند مۆرف و مۆرفیم پێکھاتووە؟
ئەم وتارە چەند وشەی تێدایە، چۆن دەزانین و پێوانەمان چییە؟ بە چەند شێوە ئێمە دەتوانین وشەی نوێ لە زمانی کوردیدا داتاشین و دروست بکەین؟ مۆرفۆلۆجی لە وڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیاری لەم چەشنە دەگەڕێ. مۆرفۆلۆجی لە دوای ئەوە دەگەڕێ کە یاسای ڕێک کەوتن، پێکەوەلکان، تێکەڵ بوون و تێکبەزینی وشەکان دیاری بکا. لەم ڕووەوە، مۆرفۆلۆجی وەکوو بەشێکی گرینگی ڕێزمان (گرامێر) چاوی لێدەکرێ.
مۆرفۆلۆجی (زمانەوانی):
ئەم وتارە سەبارەت بە مۆرفۆلۆجی لە زمانەوانیدا نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە مۆرفۆلۆجی.
مۆرفۆلۆجی یا پێکھاتەناسی وشە (بە ئینگلیزی: Morphology) بەشێکە لە ڕێزمان کە لە پێکھاتنی وشە دەکۆڵێتەوە. بە واتایەکی تر، مۆرفۆلۆجی دەپەرژێتە سەر ناسینی مۆرفیمەکان و چۆنیەتی پێکەوەنیشتنیان لە ناو ڕستەدا.
بۆچی دەنگی «ژ» لەم وشانەدا ھەیە، وەکوو «کوژران»، «بکوژ»، یان «کوژراو»، بەڵام لە وشەیەکی دیکەدا، وەکوو ”کوشتن”، نییە و دەبێت بە «ش»؟ ئایا «ش» دەبێت بە «ژ» یان بە پێچەوانەوە، یان ھەردووکیان؟ ئەو جێگۆڕکەی «ش» و «ژ»، بە ھەر شێوەیەک کە ببێ، ئایا ھەر لەم چەند وشەدایە و ھەڵکەوتە، یان بە پێی یاسایەکی تایبەتە و لە وشەی دیکەشدا ڕوو دەدا؟ ئەگەر بە پێی یاسایەکە، ئەو ھەلومەرجە چییە کە ئەو یاسایە تێیدا دێتە ئاراوە؟ ئەمانە ئەو چەشنە پرسیارانەن کە فۆنۆلۆجی یان واچناسی دەیانکا و لە وەڵامەکانیان دەگەڕێ.
کەوابوو فۆنۆلۆجی لە سیستەمی رێککەوتن و رێکخستنی دەنگەکانی زمانێکی تایبەت دەکۆڵێتەوە.
#بێــزار
@Ismaeilb
لە حاڵێکدا کە دەنگناسی خۆ بە دیاریکردن و ساغکردنەوەی دەنگەکانی زمانەوە خەریک دەکا، فۆنۆلۆجی لە چۆنیەتی سیستەمی رێکخستنی ئەو دەنگانە دەکۆڵێتەوە.
Читать полностью…دەنگ یا فۆن
زۆرجار دەکوترێت کاتێک ئێمە لە زوانی خۆمان، وشەمان هەیە بۆ لە زوانی نامۆ، کەڵک وەربگرین!
ئەمە قسەی کەسانێکە کە شارەزایی و پسپۆڕیان لەم بەشەی زانستەوە نیە و لە ڕوی ڕوانگەی ئاخێندراو و خزێندراوی نێو مێشکیان لە بازنەی بەراییخوازی Linguistic prescription بەردەوام بەدوای پەتیخوازی زوانن Linguistic purism و ئەم هەستە سەرچاوە لە هەستێکی ناسیۆنالیزمی و فاشیزمی و ڕەسیزمی تێکەڵ بە زوان دەکەن و زوان وەکو چوارچێوەی زانستی خۆی، ناپارێزن و ڕەچاوی ناکەن. ئەوان هەردەم دژی وەرگرتن و هاتنی وشەی نوێ بۆ زوانەکەیانن و بە پەنا بردن بە کۆمەڵێک بابەتی بێبنەما و ڕەمەکی، بەردەوام وشەی نازانستی، ساز دەکەن!
لە زانستی تێرمینۆلۆجی کاتێک هەر زوانێک، باوەشی بۆ تێرم ـ زاراوەی زانستی لە چوارچێوەی وامواژەیی و قەرزوەرگرتنی وشەیی، دەکاتەوە، وشەکان وەکو خۆی بە پانتاییەکی بەرین لە جیهانی وشە لە نێو تەواوی زوانەکانی جیهان، بەکار دەهێنێت و ئەگەریش بیهەوێت زاراوەسازی بکات، پسپۆڕی تایبەت بە بەشی خۆی کە لە ڕوی زانستی خۆی، قسەی لەسەر بکات، ئەم کارە دەکات.
واژەی "فۆن" یەکێک لەم زاراوانەیە کە کاتێک وشەی "دەنگ" بەرانبەر، بەکار دەهێنین، ئەمە پسپۆڕی فۆنێتیک و فۆنۆلۆجی و ئاکۆستیک، دەزانێت کە ئەم وشەیە توانایی نیە کە بەرانبەر بەم وشەیە، پلەیەکی زانستی وەربگرێت و بچێتە بازنەی فەرهەنگی ئەم زوانەوە.
سەرەتا پسپۆڕی ئەم زانستانە دەزانێت کە "دەنگ" sound و "دەنگ" vioce و "دەنگ" phoneme و "دەنگ" tone و "دەنگ" phone هەمو هەر بەواتای "دەنگ" دێن، بەڵام تەواو لە یەک جودا و جیاوازن. گشتی ئەم دیاردانەی کە تاڵە فڕەکەنس وەرگرەکان و تاڵە وەرگریەکان دەنگ لەم شەپۆلانەی کە لە دەرەوە وەبەر تاڵە عەسەبیەکانی گوێجکە دەکەن و دەیانلەرێنەوە، "دەنگ" پێک دێت و ساز دەبێت و ئەمە "دەنگ" دەکرێت کە دەنگی (قیژە، هاژە، قیرە، زیقە، دەنگی باڵندەکان، دەنگی باران، دەنگی مۆسێقا، دەنگی گیانداران...) و هەر دەنگێک کە مرۆڤ لە ژینگە و جیهانی دەوروبەری دەیبیستێت، پێکبێت، بەڵام "phone فۆن" بابەتێکی تەواو جیاوازە کە تەنیا تاڵە دەنگیەکان و ئەندامانی ئاخاڤتن و بەرهەمهێنانی فۆنسازی مرۆڤ، سازیان دەکەن و "فۆنێم phoneme" پێکدێنن و ساز دەکەن کە ئەم تایبەتمەندیە، تەنیا لە نێو مرۆڤەوە هەیە، پاش ئەم "فۆنە" ئەمە دیاردەی دیکە وەکو "فۆنێم و واج" دەردەکەوێت، دوبارە ئەمانەش هەر دەچنە خانەی دەنگەوە، بەڵام دەنگانێکن کە بنەڕەتی فەرهەنگی وشەکان، دەگۆڕن و واتاگۆڕن! لەم دۆخەیە کە ناکرێت بێبنەما و ڕەمەکی، زاراوەسازی بکەین و پێش لە گەشە و نوێبونەوەی زوان بگرین!
#سابیرژاکاو
چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
زانستی ئێتیمۆلۆژی یان وشەناسی زۆر یارمەتیدەرە کە بزانین وشەیەک ڕیشەکەی چییە و تایبەتی کام زمان و سەردەمە.
Читать полностью…3_ وەر بە واتای ماسین ، هەڵماسین و بەرز بوونەوە وەکوو وەرهەم
Читать полностью…1_وەر بە مانای "گەورە" و "پڕ"کە لە زمانی سەکاییەکانیشدا بە wara و vara هاتووە کە هەمان کورتکراوەی "گەورا"و "گەورە"یە
لە کوردیدا وەکوو دادوەر، مازوەر(نێوی گوندێکە)و ...
لە فارسیشدا وەکوو
نامور (پُرآوازه) ، بارور (پُرمیوه) و آزور (پُرآز)
کە واتە کیشوەر ، کێشوەر ، کەشوەر یانی شوێنی بەرفراوان و گەورە لە باری کشت و کاڵییەوە
بە داخەوە ماوەیێکە هەندێ کەس نەشیاوانە هەوڵیان کوتاوەتە سەر وشەکان و بێ گوێدان بە بنەما سەرەکیەکانی لێکدانەوەی وشە دەیانەوێت تەنانەت وشە حاشا لێنەکراوەکانیش، حاشایان پێ بکەن و بەپاکانە کردن بیانکەن بە کوردی و بە پێچەوانەشەوە لە ڕووی نەزانیەوە بەرگی وشه ڕەسەنە کوردیەکانیش بە یەکجاری داماڵن
Читать полностью…بۆ پەیداکردنی ڕیشەی وشەیەک ئێمە دەبێ سەرەتا لە سادەبوون و لێکدراوی وشەکە دڵنیا بین، کە توانیمان کەرتەکانی وشەکە دیاری بکەین ئینجا دەبێ جۆری کەرتەکان دیاری بکەین
(وەک ناو ، ئاوەڵناو ، جێناو ، چاوگ ، کردار ، بکەر ، بەرکار، پێشگر ، پاشگر و... )