bokurd | Unsorted

Telegram-канал bokurd - ڪوردانە بۆ ڪورد

540

https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی‌_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

Subscribe to a channel

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سڵاو #ئازیانی #هێژا


#سەرۆکوەزیر= نخست‌وەزیر
prim Ministar

#وەزارەتےناوخۆ_وەزارەتےکشوەر= وزارت‌داخلی
Ministary of Interior

#وەزارەتےدەرۆ= وزارت خارجە
Ministary of Foreign affairs

#وەزارەتےڕۆشنبیری_= وزارت فرهنگ و ارشاد
Ministary of Culture

#وەزارەتےڕێگەوبان_و_گواستنەوە= وزارت راە و ترابری
Ministary of Transportation

#وەزارەتےهێز_وەزارەتےوزە= وزارت نیرو
Ministary of Energy

#وەزارەتےکشت‌وکاڵ_وەزارەتےکەشاوەرزی= وزارت کشاورزی
Ministary of agriculture

دەسخۆشی بۆ کاکە یووسف)یش
@bokurd

ڕیشەی وشەی وەزیر دەگەڕێتەوە بۆ سەر (وەژیر، وژیر، وەرزین، فەرزین، وەچیر، ویچیر)
وژیر، وەژیر مەبەست لەسەر عەقڵ و خرەد و تەکبیرە
وەرزین و فەرزین مەبەست لەوەبووە زەمانێ گەورەکانی ناو عەشیرە و گەل و هۆزەکان توانایی و قودرەتی ئەوەیان بووگە لە ئەسپ و درۆشکە و کەژاوە کەڵک بگرن و لەناو خەڵکا وتوویانە فڵان کەس وەرزینە یا فەرزینە یانێ زینسوارە و کەسێکی گەورەیە و دوڵەت بە شایانی ئەوەی زانیوە.

ئەم وشانە لە ئاوێستاوە گیراوەتەوە و ڕابۆڕا پیتەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتگە.
وەک چۆن عەڕەب زەمانێ دەسەڵاتدار بووگن، پیتگەلێکی ناو زمانی کوردییان نەبووگە و گۆڕاویانە.

چ بۆ ج گۆڕیاگە
گ بۆ ک گۆڕیاگە
پ بۆ ب گۆڕیاوە
ژ بۆ ز گۆڕیاوە

بەپێی ئەو گۆڕانکارییە نابەجێیانە زۆر وشە گۆڕیاوە و ئێمەیش وادەزانین ئی بێگانەیە.
نەخێر

زۆربەی زانا عەربەکان و یۆنانیەکان کە ئاسەوارە کۆنەکانیان نووسیوەتەوە خۆیان لە ناو نووسینەکانیان باسیان کردووە کە بڕێ زانیاری و فەلسەفەیان لە ئەهلی کتێب گرتوەتەوە.
لەو کاتەیشدا ئەهلی کتێب زەڕدەشتییەکان بوونە و لە ئاوێستا گرتوویانەتەوە.

یا بڕێ پیت هەیە لە یەک ژێدەری سی و قوڕگ و زار دێنە دەر و شێوەی نووسینیان جیایە و ناوچەکان وشەگەلی تایبەت بە شێوازی جۆراوجۆر دەڵێنەوە.
وەک: باران، واران ڤاران
وەور، بەور، بەفر
بەرە، وەرە
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

چاو گریان و دڵ بەژان و ئەوڪان گیراو
چۆن بێنەدەر هاوارگەلی لە قوڕگ خنڪاو
هاوار دەدرێن لە سێدارە پەیڤان هەتیو
ساخەڪانیش هەموو لاڵن زوان لە زنجاو
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

❞تـۆ ڪە لـە مـزگـەوت سـەر دەبەیـتـە سـجـود
   سـەر بـجـوڵـێ و دڵ نـەجـوڵـێ چ ســوود❞

مــەولانـای ڕۆمـی




@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ئەڵێی: ناخم دەسووتێنێت گڕ و داخی گڕاوی دڵ
ئەڵێم: سوڵح و سەفام لەدڵ ئەژین گیانە نەڕووخاوم
ع، م، تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ژینگەپارێزی

چەند خاڵێکی گرنگ و جێگەی سەرنج تایبەت بە سێزدەبەدەر و چوونەدەرەوە بۆ ناو ژینگە و سەیاحەتگاکان:

✅ سروشت بەشێکە لە پیرۆزییەکانی نیشتمان. بە فڕێدانی پاشماوە و زبڵ بێرێزی بە نیشتمان ناکەم.

✅ سێزدەبەدەر ڕۆژی یەکگرتنەوەیە دەگەڵ سروشت، نەک ڕۆژی کاولکردنی!

✅ بەرانبەر بە فڕێدانی پاشماوەکان و بڕینی دار و ئازاری ئاژەڵەکان بێهەڵوێست نابم و ئیدانەی ئەو کارانە دەکەم.

✅ بە پاراستنی ژینگە، داهاتووی نەوەکانی ئەم نیشتمانە دەپارێزین.

✅ مرۆفی خاوەن وەفا خاوەن کەڕامەتە؛ تکایە با هەموو کاتێ پارێزەری ژینگەی نیشتمان بین.

 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

گوڵێ بڵێ کە کێ دەڵێ، کە کێ قەرارە بێتەوە
کە کێ، لە کوێ، چ وەختە، چۆن، بە ئینتزارە بێتەوە

هەتا بە کەی ئەوا گرین، ڕژانی لەعلی ئاگرین
نزیکە هەرچی گوڵ کە هەن لە هەرچی دارە بێتەوە

لە دووری دووری دوورەوە، هەرا دەکەن دیارە یار
شەوێکە لەیلەتولقەدر، کە ڕۆژ قەرارە بێتەوە..!!
@bokurd
#مامۆستا_قاسم_موئەیدزادە
#هەڵۆ
ـــــــــــــــ

@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ڪوردانە بۆ ڪورد:

سڵاو و ڕێز.

ئازیزانێ، دۆستان و خۆشەویستانێ کە بەشداربووی ئەم دڕناڵ و کانڵەن، ناتوانن حەوتوویێ جارێکیش ئەو کاناڵەمان بۆ بڵاو کەنەوە؟

مانگێ جارێکیش بڵاوی ناکەنەوە و بە دۆستانی بناسێنن؟

ساڵێ جارێکیشی بڵاو ناکەنەوە؟

یانی ئەم کاناڵە لای ئێوەی بەڕێز ئەونە ئەرزشی نییە؟
پۆستەکانی،
وانە و دەرسەکانی،
شێعرەکانی،
نووسراوەکانی ئەوەندە ئەرزشی نییە؟

زیاتر لە دە ساڵە ئەم کاناڵەم تا ئێرە هێناوە.
هەمووی خزمەت بە ڪوردەواری و خەڵکی ئازیزی ڪورد بووگە و خزمەت بە دین و دینداری و ڪوردستان بووگە.

ئیتر نازانم بۆ ئەرزشی یەک جار بڵاوکردنەوەی نەبووگە لە لایان ئێوەی بەڕێزەوە!؟

ئەگەر دەزانن بەکار نایێ و بێکەڵکە با بیسڕمەوە و کاتی شیرین و زێڕینی ئێوەی ئازیزیشی پێنەگرم.

سپاسی خواگیان.

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سـڵاو و ڕێز و خۆشەویستی.

دایکەگیان
باوکەگیان
خوشکی ئازیز
برای خۆشەویست

جەژنی (تاعات و عیبادەت لە هەموو لایێکتان پیرۆز بێت.)

دۆعا و پاڕانەوە و عیباداتتان وەرگیراوی لای خواگیان بێت.
ئامین یا ڕەبەلعالەمین

لە ڕێی خواگیان و سڵامەتی خۆتان و ئەشقی کوردستان؛ گەردنتان ئازاو بێت و هەر وەک کوڕی چکۆڵەی خۆیشتان گەردنم ئازاو کەن.

کاکە عوسمان لە سەقزەوە.
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

کوردین و نەتەوەی کورد ئاخێوەری و ژیانمان؛
ڕیشەی کوردەوارییە
ڕۆژی جیهانیی ناوێ جلوبەرگ و زمانمان،
خۆی لە مێژوو دیارییە
کە ڕۆژ دیاری بکڕێ بۆ، شناس و پێناسەی گەل؛
بەخوا دەردێ کارییە
کوردانە کوردیپۆش بین، دایمە بۆ بەقا و مانمان
ئەمەیش ڕێگەچارییە
#ع_م_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

‌ ‌ لەگەڵمان هاوڕێ بن لە
(#ماڵێک_بۆ_هەمووان)
کاناڵێکی ڕەنگاڵەیە و پڕ لە شێعر، گۆرانی، ڤیدیۆ و وێنەی جوانی هونەرمەند و مامۆستا و پێنووسە ڕەنگینەکان کوردستان🌹🌹🌹👇👇

/channel/aMalikbohamuan67

/channel/aMalikbohamuan67

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بە ناو و یادی خواوەندی میر و مەزن.

سڵاو و دروودی تایبەت و ڕێز و خۆشەویستی بۆ بەشداربوانی ئازیزی دڕناڵی(کاناڵی) کوردانە بۆ کورد.

هاتنی ساڵێکی دیکە و سەری ساڵ لە ئێوەی خۆشەویست پیرۆز بێت و هێویدارم ئەمساڵ و هەموو تەمەنی ژیانتان پڕ بێت لە: خۆشی و سڵامەتی، ڕسق و ڕۆزی، سەربەستی و ئازادی.

خوا زاڵمان هەر بە خۆیان لەناو بەرێت.
ئامین.

لە دۆعای خێرتان بێبەشمان مەکەن.

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بەقوربانت بم؛
پێش هەموو شتێ
هاتنت بۆ نێو
دڵ و ژیان
پیرۆز بێت.

بەخێر بێیتەوە بۆ ماڵی خۆت.

ئەو ڕۆژە ناسکەی پڕلە جوانییە،
لە خۆیشت پیرۆز بێت.

نەتدەزانی ڕۆژ بۆ تۆ کەمە؟
یانەی دڵ و هەموو ساتەکانی ژیان:
تێیدا
ئەژین
پێشکەش و پیرۆزت بێت.
ع، م، تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

@bokurd
بەدیهێنەرە هەستی پێداوم
ئافرەت دایڪانە بەدی هێناوم

دایڪم و خودا هەردوو بـینەرن
ڪە دەرد و خەمیش ڕەگیان ڪوتاوم


دایڪیش وەڪوو خۆم بێدەسەڵاتە
ئەویش خەمباری گێژی خەماوم

ئازار ئەڪێشێ بە گیان و بەدڵ
چونڪە ئەزانێ ڪۆڵەڪوتراوم

خەم و دەردمی بۆ ڪەمۆ نابێ
دڵ پڕئاخ‌وداخ چاوی لە چاوم

یاڕەب ئەڵڵای پاڪ هەر بە سەبرەوە
بەوپەڕی قودرەت ئاگات لێ‌ماوم

سەورت بێ‌ئەناز چاوت لـێمەوە
خۆت چاری ڪەوە زەخمی هەناوم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
10ی‌پووشپەڕ2717ی‌ڪوردی

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سـڵاو
@bokurd
قارخ_ڪەردی_ڪەردووی‌ سەوزیڪاری، گەڵیشی‌ سەوزەڪردن، پارگی سەورەڪردن= کِردِ سبزیکاری

قەراخ، ڪەنار، ڪنار گۆشە، سووچ، پاڵەپەسوو، پاڵسووچ، بنسووچ= کنار، گوشە

قاپییە، دەروازە، دریا، درگا، دەرگا، دەرڪە= دروازە

قازاخ، سەڵت، ڕەبەن= مجرّد

قاڵاو، قەلەڕەشڪە، قەلەڕەشە، قەلەسابوونێ، ڪۆربەلا= کلاغ سیا


(قەلەڕەشە و قەلەسابوونێ دەبێتە قاڵاو؛
قشقەڕە دەبێتە: قشقەڵە.
ئەو زۆر خۆ لە شت هەڵدەقورتێنێ، بۆیه دەڵێن: ئەگەر قیڕاندی یان قڕاندی میوان دێ.
لە قەلەڕەشەش چکۆلەتر (قاژوو)ە کە گۆشتیشی دەخورێ کەمێک لە سێروو(ڕیشۆڵی) گەورەترە و زۆر شێوەی قەلەڕەشە دەدا.
(خەزایی)شمان هەیە وێنەی سێروو کەمێک ڕەنگەکەی بۆزترە و خۆڵەمێشی دەنۆینێ.
بەڕێز: فەتاح سەنایی)


؛(زاخێ, قاقیشک, قاڵاوبازه‌ڵه‌, قژک, قشقه‌ڕه‌, قشقه‌ڵه‌, قه‌ره‌باچکه‌, قه‌ژقه‌ژک, قه‌شقه‌ل, قه‌لانچه‌, قه‌لقشک, قه‌لقیشک, قه‌له‌باچکه‌, قه‌له‌بازه‌ڵه‌, قه‌له‌ژاره‌, قوله‌بازه‌ڵه‌= زاغچه

قاژ، قاقیشڪ، قاقیژە، قاژوو= زاغ پاقرمز

ڕیشۆڵە، ڕیشۆڵی، گاوانی، ڕیشۆڵ، سێروو، سوێروو، ساروو، سارێ= سار
ڕیشۆڵە
باڵندەیەکی ڕەشی کونجی دەنووکدرێژە لە چۆلەکە گەورەترە و بە گەلێ‌جۆرە دەخوێنێ. هەنبانەبۆرینە)؛

(قەلەبازەڵە: لای ئێمە (گەزەدووگە)ی پێ‌یەژن.
قژک: قژاکە. لە ڕیشۆلە گەورەترە گۆشتیشی دەخورێ، (مرەڕەشە) ی پێیەژین. بەڕێز عوسمان°)

خەزایی، ڪولەخۆرە، ڪولوخۆرە= سار‌ملخ‌خوار

قامڪ، ئەنگوست، ئەنگوس، ڪلڪ، قامڪە پەنجە= اَنگشت

ڪابان، ڪەیبانوو، خانمی‌ماڵ، خانمەگەورە، داشیار= کَدبانو

کابرا، یارو، فڵان، فرانی، ئەوڪێ= فلان یارو

ڪارڪ، قارچڪ، ڪارگ، ڪیارگ، ڪوارگ، خارچڪ خارڪ= قارچ

ڪارێز، ڪەرێز، ڪارێزە، قەناو، قاناو= قنات

ڪازیوە، ڪازێوە، ڪازوڪووز، بەرەبەیان= فجرکاذب

ڪاژیلە، گدی، ڪاژێلە، ڪاژەلە، ڪاری، ڪارژیلە، ڪارژێلە= بزغالە
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سەقز

سەقز شاری قارەمانان
ئەتپارێزن پاڵەوانان

لاوانی ئازا و دلێرت
ڕوونیان ڪردۆ ڕێگای خێرت

بەرە بەرە هەر وا بووە
هەر وا ئەبێت هەر وا چووە

پڕمێشڪ و بیر بوونیان جوانە
سەقز هەردەم لە یادیانە

هەر وەڪ لە ڪۆن بە زانایی
هەر وەڪ مێژوو بە سانایی

ڪیژ و ڪوڕ و پیر و لاوت
دڵیان پاڪە وێنەی ئاوت

سادە و زانان بێغەل و خەش
خەڵڪی سەقز دڵپاڪ و گەش

ئێستایش بەبیر پاڵەوانن
پڕخیرەت و قارەمانن

بێخەیانەت تاڪوو هەرمان
بۆ دەردی یەڪ بوونە دەرمان

سەقز سڵاو لە دیارەڪەت
سڵاو لە خۆت لە شارەڪەت

پڕخیرەتن وەڪ هەڵۆڪەت
خەڵکی شار و لاگوندەڪەت

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
📡 @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووست و لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو

تەک و تەنیا بە ئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ
بە دڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لەسەر بەردێ

دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوبا
شەو و بێدەنگی چەند خۆشە، هەمیشە خۆزگە هەر شەو با


مامۆستا_هێمن



@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بە داوێنی پاک چوون دڵی پاکت، دەنازم:
دەنا زۆرن خونچەدەم، گوڵعوزار لەم شارا
ع، م، تیژباڵ
ڕوانین بۆ شێعرێکی (وەحشی‌بافقی)

@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

@bokurd

#نۆڕەسیدە_ساڤا_سـاوا= نورسیده، طفل

#بـەخـێوڪردن_سەرپەرشتیڪردن_پەروەردەڪردن_پەروەراندن= سرپرستی کردن، پروردن

#گۆرانے_ستران= ترانه

#ڕاژەنین_جواندن_ڕاژەندن_= تکان دادن

#ئامێز_باوەش_باخەڵ= آغوش

#بۆق_قورواق_قربۆق_قورواقە= قورباغه

#مێرگ_چیمەن_مێری= چمن

#مەزن_گەپ_ڪەڵان_گەورە_بزورگ_سەردار=  گنده‌، رئیس، سردار

#دەنگ= صدا

#مەشڪە_مەشڪ_شیاروڪ= مَشک
گاوەس، مانگاوەس، بزنەوەس بە مەشڪەیێ ئێژن: لە پێستی گا و مانگا و بزن ساز ڪراوێ.

#چێڵ_مانگا= ماده‌ گاو

#ڪەڵ_ڪەڵگا_گا= گاو نر

#پێڵاو_ڪەوش= کفش

#گۆرانیبێژ_سترانبێژ_گۆرانیوێژ= ترانەخوان
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە.

:::هەرکاتێ چوونە دەرێ
ساتێ یا گشت سەفەرێ:::
سبەی سێزدەبەدەرێ
ئەوانەی دەچنە دەرێ
ئەگەر خاوەنی ڕێزن
سرووشتێ بپارێزن
م، ئ، هۆگر

لە شوێنێ ئاگر کەینەوە کە پێشتر جێی ئاگر بووبێت.

کیسەنایلۆنی گەورە بەرین و پاشماوەکانی تێبخەین و بیبەینە ئەو شوێنانەی شارەوانی دیاری کردوون وەک زبڵدان.

لە بڕینی داری تەڕ خۆمان بپارێزین، بەبێهۆ داری وشک نەسووتێنین، لق‌وپۆی دارەکان نەشکێنین.

بە هیچ شێوەیێ ئازاری ئاژەڵان نەدەین
و
لە سووتاندنی گەون(گوێنی) و دارودەوەن خۆ بپارێزین.
@bokurd
دەستخۆشی لە پەپوولەی دڵسۆز.

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

خاک بە خەونی خاکەلێوە هاتە سەر خەتی خەبات
ڕاپەڕی گوڵ گەرمە گەڕیان گەڕ گەڕی شایی وڵات
خاک بە ڕەسمی سەربەخۆیی سەربەها گوڵ دادەنێ
ڕۆژی پڕ گڕ باسکی خێری بۆ وڵاتمان هەڵدەکات

شەیدا مەحموودی شنۆ




@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

شاعیرێ بووم گەرووی وشکم
بە دوای قومێک ئاوا وێڵ بوو.
بۆ بارانی هەر ئاسـمانێ
نووشتـامەوە، ئاوی لێڵ بـوو.
@bokurd
"عەبدوڵڵا پەشێو"
 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

هەر وەک چۆن هەموو ڕۆژێ بۆ گەلی کورد؛
ڕۆژی جل‌وبەرگ و زمانی کوردییە و ڕۆژی بیرکردنەوەی پڕسەربەستی و ژیرییە

ڕۆژیش نییە کە شەهیدمان نەدابێت،
بۆیە:
هەموو ڕۆژێکیش ڕۆژی شەهیدان و مەقامی واڵای شەهیدییە.

ئێمەی کورد لەگەڵ ئەوەی کە هەموو بەرژەوەندی و خەمەکانمان لەبەرچاو دەگرین،
دەبێ؛ بە زیلە و ڕاچڵەکانی خۆیشمان بووبێت هەمیشە خۆمان ڕووگەش و لێوبەبزە ڕاگرین.
تا دوژمنانمان نائومێد و نەوەکانیشمان بە پڕهیوا ببنەوە.

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
بەداخەوە ۱۰ی خاکەلێوەیش نەبوێریاوە و لەو ڕۆژانەیە کە شهیدانێکی زۆر گرینگمان بووە.
۷٨ ساڵ پێش لە وەها شەووڕۆژێکدا، پێشەوای نەمر و هاوڕێیانی بێئەوەی حوکمی کوژرانیان درابێت، بەشێوەیێکی خەسمانە لە بەین شای ئێران و زلهێزانی چوون ئامریکای ناموارەک: شەهید کریان.

مامۆستا هەژاری نەمر لەو بارەوە فەرمووگیەسی:

دەرگای شێران کرایەوە
دار و بەرد دەنگی دایەوە

گوێ لە زڕەی زنجیر بگرن
پاڵەوان ناترسن بمرن

بۆ مەرگ دێن بە ئازایی
دەڵێی دەڕۆنە سەرشایی

مەردانە هەنگاو هەڵدێنن
بەدکار بە توندی دەدوێنن

ڕووگرژن بەرانبەر دوژمن
دەم بە بزەن بەرەو مردن

وا پێشەوای کوردان، قازی
پێشەوایە بۆ گیانبازی

گوڕەی، ماتی شەو دەشکێنێ
دڵی زۆردار دەلەرزێنێ

#مامۆستا_هەژار
@bokurd
ڕۆحیان بە نووری خواگیان شاد بێت و جێگەیان بەهەشتی بەرین بێت.
ئامین ئامین ئامین

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ته‌ندروستی

خواردنەوەی ئاوی گەرم:

تەندروستی دڵ دەپارێزێت.

جەستە لە ژەهر پاک دەکاتەوە.

سووڕ و گەردشی خوێن چالاک دەکات.

سیستمی هەرسکردن(هەزمکردن) چالاک دەکات.

ئارەزووی‌خواردن کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی دابەزینی کێش.

زکگیری و قەبزی ناهێڵێتەوە.

جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.

╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ئەم کاناڵە جێی متمانەیە و بۆ هەموو تەمەنێک دەبێت.
زۆر شتی تێدایە بۆ فێربوون.

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ئەوەی قسە و بیرۆکەی قوت‌قوت جوان‌جوانە:
ئاقڵان و ژیران ئەیڵێن و ئەیهێرنەوە:
کەچی هیچیشیان پێکوە ناسازێن.

لەولایشەوە هەر مرۆڤێ کە: ژیرەکان بە دێوانە و شێتی بزانن؛ کارێ یا ڕەفتارێکی لێدەوەشێتەوە؛ دیسان ژیرەکانن پێی دەڵێن: ڕاست دەکات و خۆزگەمان بەو شێتە هیچی لەسەر نییە.

ئاقڵان هەموو دەزانن سرەوتن و ئارامی چۆنە و چییە؛ بەڵام قەت ڕێنەکەوتووە بێمشتومڕ بن.
ع، م، تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

جلوبەرگی کوردی

کوردەگیان خودی خۆت بە، بەدایم کوردیپۆش بە
لە دڵ و لە مێشکەوە، پێشکەوە کەم نەخۆش بە
دایم ڕۆژی جـیـهـانیی جل‌وبـەرگی کوردییە.
بەستی کە باوانەکەم؛ کوردێکی لەسەر هۆش بە
#ع_م_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#وانەوفێربوون_شێعروهەڵبەست
@bokurd

#بەسەرهات_سەرگوزەشت= سرگذشت

#ترووسکە= درخشش
#برۆقە_بریقە_بریسکە_بروسکە_وریشە=درخشش
#ورشە_ورچە_پاکی_شەوق= درخشش

#چارەنووس= سرنوشت

#زانست_زانشت_= دانش

#سات_کات_دەم_وەخت_= وقت

#سپڵە_بێوەفا= بی وفا

#سۆما_نووری‌چاو_هێزی‌چاو= نورچشم

#سەرچاوە= سرچشمە

#سەردەم= هنگام

#سروە= نسیم

#کوێستان_کێفسان_کەژسان= کوهستان

#سروشت= طبیعت

#سروشتی= طبیعی

#سڤیل= مدنی

#مامۆستا_ئاموژگار_فێرکار_وانەبێژ= معلم

#بنکەی‌تەندروستی#دەرمانگە= درمانگا

#کەسێتی‌وناسنامە= ثبت احوال
#تۆمارکردنی_ناوونیشان= ثبت احوال
#تۆمارگەی_ناوونیشان= ثبت احوال

#مسۆگەری_کۆمەڵایەتی= تامین اجتماعی

@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

هیچ بێگانەیێ شانازی بەوەوە ناڪات ڪە تۆ: بە زمانەڪەی ئەو قسە بڪەی.
دەی تۆخوا بۆ خۆت و زمانەڪەت سووڪ دەڪەی بۆ بێگانەیێڪ؟
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بەناو و یادی خودا
ئازیزان سـڵاو

لە #زمانی_کوردی دوو جۆر لام هەیە کە دەنگەکەیان جیاوازە.

لە زۆربەی زمانەکانی دیکە، ئەم دوو لامە بە یەک شێوە نیگار دەنووسرێ، بەڵام لە زمانی یاسامەندیی کوردیدا بۆ هەر کامیان شێوە نیگارێکمان هەیە.

۱. #لامی_سادە و ناسک: شێوە نیگارەکەی بەم شێوەیە: #ل
لە هەموو شوێنی وشە ئازادە و ئەنووسرێت.
وەک:
#پەل #کەل #مەل #هەل #پەلە #لاولاو #لاو #مەلوول
#هیلاڪ #هێلانە #گۆل #چۆل #پۆل #لالە #لەیلا

۲. #لامی_قەڵەو: شێوە نیگارەکەی بەم شێوەیە: #ڵ
لە ئەوەڵی وشەوە نایێت.
لە ناوەڕاست و ئاخری وشەدا ئازادە.
وەک:
#گوڵ #قۆڵ #خێڵ #کوڵ #ئاڵ #کاڵ #ئاڵا #تێکەڵ #گەڵا #وەڵڵا
#هەڵۆ #مەڵۆ #پاڵـۆ #پاڵوو #لاپاڵ #ماڵۆ #هۆڵ #چۆل
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

مەگین مێژوو بزانێ؛ کەی لەدایک بووم!
زۆر لەمێژە باو و باپیرانم ئاشقی تۆن.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…
Subscribe to a channel