bokurd | Unsorted

Telegram-канал bokurd - ڪوردانە بۆ ڪورد

540

https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی‌_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

Subscribe to a channel

ڪوردانە بۆ ڪورد

پێم دەڵێ وێنە دەگریتە ئەلبوومی دڵ و یادی خۆت
ئەم هەموو فیلم و وێنەیە دێوانەیێ بۆچی ئەوێن؟
ئەگەر چی بە خەیاڵیش بێ ئاشق دڵداری خۆی دەوێ.
تا وەسڵەتی، دڵی شەیدا و خەیاڵ لەگەڵ وێنە ئەژین
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
کوووپڕ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

لەسەر ئان و دەم دەژیم، بۆیە دەم‌لەدەمی تۆم
گەرچی سەر و ماڵ و ژین، دەم؛ بە هیوای ڪەمی تۆم
ئەو نەختە عومرەیشم گەر، لەگەڵ تۆ بێ جێژوانم
فیردەوسە لەلام چوونڪە، فیدای هەم و خەمی تۆم
ئوسمان سەقز تیژباڵ
ڪوتووپڕ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

(چەترباڵ)ی خەیاڵە زوو زوو دەمهێنێ بۆ لات.
سەرخۆش بم یا سەرئازا دەمگەیێنێ بە باڵات
تۆیش خەیاڵی منت بێ، دەتهێنێ بۆ ئامێزم
منت پێشڪەش دەڪات و لێومان دەگێڕن خەبات
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ژیان ڪە خۆی ڪوشتوومانی؛
ئیتر مەرگ بێ‌خەتایە.
@bokurd
ئوسمان سەقز تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

لێوەڪانت

لێوەڪانت تەرڪەسیگار بانگم دەڪەن بۆ مژین.
دەڵێن شەهدی شیرین هەنگوین تاسەی دڵت دەڪوژین
وەرە مژی سیگار بەردە و شیلەی گوڵان هەڵـمژە
ئەشق و دڵدار تێڪڵاو بین تـا بەو عومرەوە ئەژین
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڪوووپڕ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

پەتی ئازارەڪانت نەیشێوێنێ حاڵی خۆت
زارت مقەستێ تیژە نەیپسێنێ باڵی خۆت
شاریاوی ناخت بن با ئازار و ڕاز و ڕەمزت
نەڪا بـێـتـە ئـاگـر و بـیسووتێنێ ماڵی خۆت
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڪوتووپڕ
@bokurd
ئەو وێنە بەڕێز خاتوون داینا

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سەراڪەی دڵتم دەیە
ڕۆژی سەد جار بۆت دەمرم
ڪرێچییەڪی ئاشقم
قەدری دڵت جوان دەگرم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

نەفرین لەوەی دڵ‌دەشڪێنێ گیانە وەرە ترست شڪێنم
بە باوەڕی ئەشقی تۆوە پڕ بە دڵت ئیمان بێنم
ئاوێتەی ڕۆح و گیانم بە بێتە ڕیشەت چۆڕەی خوێنم
هاتووم تۆڵەی دڵی شڪاوت لە مەزهەبی ئەشق سێنم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڪوتووپڕ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو

لە ڪوردیدا
تەنیا یەڪ پیتی (س) هەیە✅
سولتان، سابوون، سۆیبە
(ص، ث)❌ نیمانە

تەنیا یەڪ پیتی (ز) هەیە✅
زەکریا، زاهیر، زەوق، زێڕ
(ذ، ض، ظ)❌ نیمانە

تەنیا یەڪ پیتی (ت) هەیە✅
تووفان، تەور، تووڕە، فترەت
(ط، ة)❌ نیمانە

لە ڪوردی دا بەجێی( آ)دەنووسین ئا= ئ+ا
ئاسمان، ئاژوان، ئاخاوتن، ئارامی، ئاسایش، ئاردوئاو


بەجێی( اَ )دەنووسین ئە= ئ+ە
ئەدەب، ئەسمەر، ئەفسانە، ئەسوون، ئەوراز، ئەفراز


بەجێی(اُ) دەنووسین ئۆ= ئ+ۆ
ئۆخەی، ئۆباڵ، ئۆمەیی، ئۆغر،


بەجێی(اِ) دەنووسین ئێ= ئ+ێ
ئێرە، ئێوە، ئێوارە، ئێستا، ئێشڪ،

@bokurd

#ئاژوان_لێخوڕ_لێخوڕین_دایمەزینگ‌ولەڕێ، پەناگاە، تەلاشگەر
ئاژوان ناوی ڪوێوێڪە لە بەین ڪامێمران و ڪرماشان چەن جێگەی دەور ئەو ڪێوەیش وەڪ:
(خۆرەتاو براییم، دۆڵی‌ڕۆسەم، چوارشاخ، چاڵاوەیل، دەڕەهەنگ، ڪەمەرڪۆ)

#ئاخاوتن_ئاخافتن_قسەڪردن، جۆری قسەڪردنێ ڪە واتا و ڪۆڪ و ناوەرۆڪی مەبەست و شت گەیێنێ و بەردەنگ لێی‌تێبگات.
بەردەنگ(مخاطب)

#ئاردوئاو_تەڕووشڪڪردن، تەڕووشڪردنی دوو یا چەن شت پێڪەوە تا زووتر بخووسێ و تێڪڵاو بن پێڪەوە (بڕێ جار شت خۆی شلە و لەگەڵ شتێ وشڪ ئەگیرێتەوە) وەڪ: ئارد و ئاو .،. خۆڵ و ئاو .،. زیخ و سیمان و ئاو
#ئەسوون_هەڵدەسوون_دەساون_تێدەسوون، لێدەسوون، دەیساون، ئەیساون، ئەیساونەوە
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

@bokurd
ئەو ڪەسەی باوەڕی پێتە قەت بە درۆ مەیڕووخێنە
ئەوی درۆت لەگەڵ دەڪات باوەڕتی بۆ مەڕووخێنە
@bokurd
ڪورداندن #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

لەم ڪایناتە هەر یەڪ چرا هەیە
بەس ڕۆنی خەمە شەوقی تیا هەیە
دڵ ڪە نەیدیوە قەت بادەی خۆشی
هەر مەستی خەمە لەم بێ‌بادەیە؟
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

دڵم تەنگی یەڪ نیگاهی چاوی مەستە
لەدووی ئامێزی گەرمت دڵ ماوە خەستە
بێ ڕوخسارت شێواوە و بێئارامە دڵ
چاوەڕوانی ماچی لێو و شیلەی خەستە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

گەشەپێدانی مرۆیی؛

↙ بەئومێــدبوون واتا: بوونی تروسکەیەک ھیوا لە نێو جەنجاڵیێکی زۆۆری ژیــاندا!
واتا لەدەستدانی خەونێکت و ھەر لەو کاتە ھەوڵدان بۆ خەونێکی تر...
↙بەئومێدبوون واتا لەوپەڕی بێئومێدیی ژیاندا ھێشتا ھیوای خۆشبەختی و بەئومێدبوونت هەبێت!
واتا بە خۆت بڵێ: من کۆڵ نادەم ئەگەرچیش شکاو بم...
واتا تۆ بە کێشە گەورەکانت بڵێی من خوایێکی گەورەم ھەیە...
لەوپەری بێئومێدی ھێشتا چاوەڕێی پێکەنین بیـت!
واتا ھەمیشە بەھێز بیت!
بەڵێ لەبیرمان نەچێت خۆراگریش!

↙ بەئومێدبوون واتا پیاسەکردن لە نێو شەقامەکانی خەمدا و ھاوارکردن تێیدا .. بڵێیت: من سەردەکەوم بۆیە تۆ لە ئێستاوە دۆڕاوێت!
بە خەمەکانت بڵێ: ببوورە من دڵخۆش دەبم ..!
بەڵێ بەئومێدبوون کاری مرۆڤە بەھێزەکانە...!
ئەوانەی لەنێو سەدان کێشەدا بە یەک خۆشی پێدەکەنن...

د. مەحموود موعەزەمی


‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd
╚🌷═🍁🌹🍁╝
🌷🌷🌷

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو
@bokurd

#بەردتاش_سەنگتراش_ڪوچڪبڕ_ڪوچڪتاش= سنگتراش


#بەربژێر_گوڵبژێر_هەڵبژێر= برگزیدە


#وێڵ_بەربوو_دەرباز_قوتار_ڕەها = رهـا

هەڵبەت لە زۆر شوێنی ڪوردەواری، قوتار بە تەواوبوون ئێژن.

#ڪەوتن_گلین_گلان = افتادن


#ڪراوە_ئاوەڵا_بەرتاڪ_باز_واز= باز، گشادە


#ڪیژی‌لاو_کچےلاو_ڪەنیشکےلاو_گەورەکچ = دختر عذب

#ڪوڕی‌لاو_گەورەڪوڕ_ڪوڕی‌گەورە= پسربزرگ

#بەربەڕۆچڪە_خۆرەتاو_بەڕۆژ_خۆرەوەزان_تاوگر= آفتابگیر

هەڵبەت بەربەڕۆچڪە بە شوێنی پەناپاوخۆرگر ئێژن.

#وەروەرە_بەفرماڵ_بەفرڕێژ= پاروی برف روبی


#ڪێبەرڪێ_ڕڪابەری_ملیملی_ململانێ_مەلەملێ= مسابقە


#ئەستێرە_ستارە_هەسارە_ئەسێرە_ستێر_ستێرە= ستارە


#خاوەنناو_دەنگدار_ناودار_بەناویە_ناودەرچوو= مشهور


#جار_ڪەڕەت_وارە_مەرتە_چەل_بار= بار، دفعە


#خەڵات_خەڵاتے= جایزە


#تۆپے‌پێ_تۆپێن_تۆپتۆپێن=فوتبال

@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ماش سوودی فراوانی هەیە بۆ سڵامەتی.

بۆ ڪەسانی لاواز بەسوودە و قەڵەویان دەڪاتەوە.

ماش دەبێتە هۆی خاوێنبوونەوە و شوشتنەوەی گورچیلەڪان.

ڕێژەی ئاسیدی خوێن دێنێتە خوارەوە.

پوتاسیۆمی هەیە و دەبێتە هۆی هێوربوون و میزانڕاگرتنی لێدانی دڵ.

ڪالسیۆم و فسفۆری تێدایە و  بۆ گەشەڪردنی منداڵان زۆر باشە.

بۆ ڪەمخوێنی زۆر باشە، بەهۆی ڕادەی  ئاسنێ ڪە هەیەسی.
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ڕێگە نادەم، ئەو تەوهینانەی ڕوو بە من ڪردت؛ ئاگری قین لە دڵدا هەڵگرسێنێت.
هەموو ڪەس خۆی دەناسێت و دەزانێ تا چ ڕادەیێ مرۆڤە.
من (ا)(ن)(س)(ا)(ن) نیم.
بەڪوردی مرۆڤم.
ئوسمان سەقز تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#مەترسی_ڪێشە_و_بشێوی
@bokurd
خۆزگە ئەوانەی خۆیان بە ئولگوو، نموونە، گەورە، مامۆستا و ڕاهێنەری خەڵڪ دەزانن:
هێندە هۆشیار بوایەن، ئەوەندە وردبین، دووربیر و دووربین بوایەن؛
نەڪەوتنایەتە بەر داو و تەڵە و مەڪر و فێڵی هیچ ئۆرگان و دەوڵەتێ.
بەڵڪوو نەبنە هۆی ئابڕووچوونی لقێ یا چەن پۆ  و  تەواوی گەل و وڵات و خاڪی خۆیان.

ئەم گەورە و هونەروەر و ئەدیبانەی ئێمە بڕێڪیان ئەوەندە بەوبەخت و ڪەمهۆشن ڪە؛
پێشڪەشڪارێ سادە یا گوزارشگەرێ سادە و خەبەرنگارێ سادە توانیویەتی فریویان بدات و
بنێشتە خۆشە بەنە دەمی دوژمنان و خاڵی لاوازی گەلی خۆیانیان داوەتە دەستی نەیاران و دژمنان.

هەڵبەت ناگوفتە نەمێنێت :
زۆربەی پێشڪەشڪار و خەبەرنگار و گوزارشگەران، چونڪوو ئەو جۆرە بەڵگە و فیلم و گرتەنهێنیانەیان داوەسە دەس دژمن و نەیار؛ لەڕادەبەدەر خۆفرۆشن.

منی نەوعی گەر هەڵەیش ڪەم.
مەترسیشی بۆم ببێت، لەوانەیە هەر خۆم گیر ڪەم و ڪەسایەتیم ڪەوێتە مەترسی.
چونڪە خۆم بە گەورەی ڪەس نازانم، چ بگاتە ئەوەی خۆم بە نموونە و ئولگووی گەلێ بزانم.

هەڵبەت ئێمەی عەوام گەر هەڵەیشمان بێت ئەزموونداران ئەتوانن فێرمان ڪەن و تووشی مەترسی نەبین

بەڵام یەڪ هەڵەی چڪۆلەی گەورەڪان لەوانەیە ببێتە هۆی بشێوی لە ناو وڵات و ڕێ بازڪردن بۆ زلهێزان و داگیرڪەران تا ئەو وڵاتە بخەنە ژێر دەست و زوڵم‌وزۆری خۆیان.
@bokurd
ئوسمان سەقز تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو

واتاڪان

#شناسە_پێناس_پێناسە_ناسنامه_شناسنامە= هویت

#گەمارۆ_دەورەدان= محاصره

#ڕووڪەشی_سەرڕوو= سطحی

#ڕەخنە= انتقاد

#قەیران= بحران

#گریمانە= فرضیه
گریمان= فرض کنیم
گری= فرض

#هەناردەڪان_نێریاوەڪان_هەنێریاوەڪان= نێردراوەڪان = صادرات

#هەناردە_هەنێریاو_نێریاو_نێردراو= صادر

#هاوردەڪان_هاوریاوەڪان= واردات

#هاوریاو_هێنیاو_هاوریاگ= وارد

#ناوەڪی_ناوخۆیـی_ناوۆیـی_ناوەیـی= داخلی

دەرەڪی_بێروونی_دەرۆیـی_بـیانی= خارجی

#نێودەوڵەتی_نێونەتەوەیی=
بین المللی

#خۆماڵی= محلی

ئەم وشانەی سەرەوە و واتاڪانی؛
لە ناو ڪاناڵێڪی فێرگە هێنایان،
هەڵەی زۆر تیا بوو.
نموونە:
#هاوردە ئەبێتە: (وارد شدە) نووسرابوو (واردات)
لە حاڵێڪدا (واردات) ئەبێتە: #هاوردەڪان

#هەناردە ئەبێتە: (صادر شدە) نووسیبوویان (صادرات)
لە حاڵێڪدا (صادرات) ئەبێتە:
#هەناردەڪان
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو و ڕێز

گولـلەی قەناسە گەرم و تیژ ئەڕوا
وەڪ دڵەڪەی من بۆ نیشتمانە
دەڕوا بێ‌پەروا
ئەگەر ڕێزەیێ لە خاڪ نیشتمان
بەم بە گشت دنیا
چی گولـلە هەیە لەو جەرگم بڕوا
چی گولـلەی گەرمە لە مێشڪم بیا
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو ڪات‌وسات خوەش

#پیت= حرف

#وشه= کلمه

#ڕسته= ڕسته

#ده‌ق= متن

#دێڕ= سطر

#نیودێڕ_خشته‌ڪ= مصراع

#ڪردار_ڪردە_ڪردەوە= فعل

#بڪه‌ر_ڪرۆڪ= فاعل

#بەرڪار= مفعول

#ئاوه‌ڵڪار= قید

#ئاوه‌ڵناو= صفت

#ناو= اسم

#ڕاناو_جێناو= ضمیر

#پێشگر= پیشوند

#پەسوند_پاشگر= پسوند

🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀

@bokurd

#ڪاردانەوە= واکنش

#ڪاریگەر= مؤثر اثرگذڵر

#ڪرێڪار_ڪارگەر= کارگر

#لەپڕا_ڪوتووپڕ_ناگاهـ_ناگەهـ_لەناڪاو

#شۆخی_گاڵتە_گەمە=  شوخی

#ﺷﺎﺭﺳﺘﺎﻧﯿﻪﺕ= تمدن

#ڪەسایەتی= شخصیت

#هەرەوەز_گەلەڪۆمەڪ_گەلڪردن= تعاون

#سووچ_گۆشە_ڪونج= گوشه

#ڪەمڪەمەڪەی_هەرنەشبێ_ﻻنیڪەﻡ= لااقل، حداقل، کمکمش

#ﺑﻪربڵاو_پان_بەرین= وسیع، پهن

#ڕﻩسەﻥ_بنەڕەت= اصل

#میللەت_نەتەوە= ملت

#ﻭﺭﺩﺑـﯿﻨﯽ_سەرنج= دقت

#ئەرڪ_وەزیفە= وظیفه

#ڕۆڵ_دەور_دۆڕ= نقش

#ﺑﻪﺭﮊەوەﻧﺪﯼ= مصلحت

#ڕواڵەﺕ_ڕوودیار= ظاهر

#ﺗﻪڤگەﺭ_ڪاریبوون= فعالیت

#ڪاری_بەڪار_پڕڪار= فعال، پُرکار

#پێناس_پێناسە_شناس_شناسە_ناسنامە_شناسنامە= هویت، شناسنامه

#ئابووری= اقتصادی

#ئابوور= اقتصاد

#پەسەناز،_پاشڪەوت_پاشەڪەوت= پس‌انداز

#دارامە_داهات= درامد

#سوحانە بەرقلیان‌وبەرچایی= صبحانه

#ڪوڕووزانەوە= التماس

#نزا_پاڕانەوە= دعا

🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

دڵی شڪیاوم
@bokurd
دیسان خەمبارە دڵی شڪیاوم
چۆنی گێڕمەوە
هێزی دڵ نەما زەرد بوو هەناوم
خوێنی هەناو و عەشقی ڪوژاوم
لە تاو دڵـمەوە
بەخۆڕ دێنە خوار لە چاوگەی چاوم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#وانەوفێربوون_شێعروهەڵبەست
@bokurd

#داپۆش_داپۆشەر= سرپوش گذار

#داپۆشان_داپۆشین= سرپوش گذاشتن

#داپۆشراو_پۆشراو_= پوشیدە

#داپۆشەر= پوشانندە

#چەپۆڪ_پووڪاوڵ= توسری

چەپۆڪان= چَتونی کردن اَسب

#چەپڵە= کف زدن

چەپگەرد= کنایە از زمانە
نابارگەڕانی گەردوون

#خرینگە= صدای بهم خوردن
زیورآلات

#خرمووتە=غُضروف

#ڕێڪەوت=اتفاق

#بگۆڕ= تغییر دهنده

#ڕۆژژمێر_ساڵنامە=تقویم

#بەپێچەوانەوە= برعکس

#دامەزراندن= نصب کردن

#داگرتن= دانلود

#ڕاوێژڪار= مشاور

#یارمەتی= کمک

#جۆربەجۆر=گوناگون

@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

چۆن لەیادی ڪەم ئەو سەفەرەی
هاتووم و دەچم
پڕ لە چەوسانە و خەم ئەوڕێگەی
هاتووم و دەچم
سەفەری ڕێی هات‌ونەهاتە
ماوەی ڕێگەمە
بەشڪم خواپەسەند بێ ئەم فەردەی؛
هاتووم و دەچم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڪوتووپڕ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو ( دەواخانەی ماڵەوە )

دوو ڪەوچڪ گوڵی هێرۆ(گوڵی خەتمی) و پانزە دنڪ میوەی گەیشتووی عیناب
بڪوڵێنن و ئاوەڪەی ڪە تۆزێ هێوی بوویەوە نۆشی گیانی ڪەن.

(( گوڵی هێرۆ ڪاریگەری لە سەر باوبووژە و بای سڪ هەیە، ڪاریگەری باشی بۆ جگەر و گەدە هەیە، وە ڪاریگەری باشی لەسەر قۆزە هەیە.))

((عیناب میوەیێڪە دارەڪەی زیاتر لە گەرمەسێرە، هەوەڵ گرد و سەوز دوایی شێوەی وەڪ زەیتوون و سوور و چرچ ئەبێتۆ، بۆ فشار و چەوری خوێن باشە، بۆ دیابێت خاسە، حەزمی خواردنەڪان هاسانتر ئەڪات، بۆ سەرما و پەتا خاسە، هێورگەری برینەڪانی سینە و گەدەیە.))

دوو ڪەوچڪ (هەزبێ، هاویشن، هەوشین= ئاویشن) لە ناو دوو لێوان ئاو بڪوڵێنن بە هەنگوین شیرینی ڪەن و نۆشی گیانی ڪەن.
هەنگوینیش نەبوو هەر خاسە، شیرین ڪردن بۆ ئەوەیە تام و ڪاریگەری باشتر بێت.
هەزبێ و هەوشین ئانتی‌ئوڪسیدانی هەیە، بۆ سیەڪان خاسە، خەڵتاوەر و چڵڪلابەرە، بۆ قۆزە و ڪۆڪە باشە، بۆ گەروو باشە.

سێ دنڪی چڪۆلە سـیـری ڕەنەڪراو لە یەڪ لێوان شیر و ڪەوچڪێ مرەباخۆری زەردەچێوەی تێڪەن و پێنج خولەڪ بڪوڵێت، دوایی بە تۆزێ هەنگوین شیرینی بڪەن و ڪاتی خەو مەیلی ڪەن.
شیروسیر دژی نەخۆشین و چڵڪی سیەڪان و گەروو و سینەیە، تایبەت گەر لەگەڵ زەردەچێوە بێت و مەیلەوگەرم بێت.
چڵڪ و میڪڕۆبی گەروو و سینە بڵاو دەڪاتەوە و لەناوی دەبات.

ئاوی سێو یا خودی سێو؛ بە دڵنیاییەوە بۆ سیەڪان خاسن.
بۆ ئاسم و بۆ جوانتر ڪارڪردنی دڵ و ڕەگ باشە.
چەوری خوێن و کلستڕۆڵ ڪەم دەڪاتەوە.
بۆ دەرمانی سڪچوون(ئیسحاڵی)
سێو تەنیا خۆی ئەتوانێ ژەمێ خواردن بێت.

گەزەر، گێزەر(هەویج) بۆ جوانڪارڪردنی دڵ و سیەڪان خاسە.
قەند و چەوری خوێن ڪەم دەڪاتەوە.
بۆ سڪچوون باشە
دژی شێرپەنجەی(سەرەتانی) سیەڪانە.

شۆربای گەنم؛ بۆ ڪاتی هەواساردی باشە و جەستە بەهێزتر ئەڪات و ڕێگەی نەخۆشینەڪانی ڪە لە سەرماوە دێت ئەگرێت.

سەوزی گشنیژ(گشنیز) چەوری و قەندی خوێن ڪەم دەڪاتەوە.
بۆ بەهێزڪردنەوەی جەستە لە هەمبەر نەخۆشینەڪانی سییە و گەروو و گەدە باشە.
با و بووژەی ناو گەدە دەبڕێ و بۆ بەهێزڪردی گورچیلەڪان باشە لە هەمبەر چڵڪ و بەردی گورچیلە.

جافری(جعفری) خوێن پاڪ دەڪاتەوە.
جەستە و دڵ بەهێزتر ئەڪات
بۆ گورچیلە باشە و ڕێگەی بەردی گورچیلە نادات درووس بێت.
بۆ چەوری جگەر باشە و جگەر بەهێزتر ئەڪاتەوە.

دیسان لیمۆ ترش لەگەڵ هەنگوین پێڪەوە بۆ بەهێزڪردنی جەستە لە هەمبەر  نەخۆشینەڪان خاسن.
لیمۆترش دژی پەتا و زوڪامە.
گورچیلەڪان بەهێزتر ئاڪات

خواردنەڪانی ڪە سوور ئەڪرێتەوە❌
خواردنیان زیانی هەیە تایبەت بۆ سییە و گەڵوو و سینە و هەناسە (تاڪوو بۆتان ئەڪرێت مەیخۆن).

سووتان و دووڪەڵی ڪوندور(کندر) لەگەڵ ئەسپەند بۆ گۆڕین و پاڪ بوونەوەی هەوای ماڵ و جێـی ڪار.

دیسان ڪوندور(کندر) بۆ سەرما و قۆزە و سینە خاسە(دنڪەڪەی چ وەڪ بنێشت بیجاوی، چ لە ئاو بیخووسێنی و بیخۆی بەڪار دێت و زۆر خاسە بۆ هۆش تایبەت لەگەڵ هەنگوین).

بخووری ئوڪالیپتووس(اکالیپتوس) بۆ ڕیەڪان خاسە.
(( ئوڪالیپتووس جۆرێڪی داری بی ڪە هەمیشە سەوزە  لە ناوچەڪانی خۆمان ڪەمتر هەیە، بۆ سەرمابوون و سینە و ڪێشەی هەناسە زۆر گرینگە. هەڵبەت من خۆم ئەم دارەم لە خوڕەماوا دیوە))

(بخوور زیاتر بەهەڵم بۆقی ئەو دەواوە پێڪ دێت.
گەر بە سووتان و دووڪەڵی دەواڪە بوو؛ نابێ زۆر سەریش بگری بەسەریا، بەڵڪوو چەن جارێ بۆن و دووڪەڵی بێت بە سەرتا)

          @bokurd           @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

@bokurd

چوار یەڪی لای من قەت ناڪاتە چوار
چونڪا یەڪیەتی لە ناو ڪوردەوار
مسۆگەر دەڪات ئازادی و خەبات
چش با هەزار ڕا من بدرێم لە دار
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڪوتووپڕ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بۆ جێگیربوونی داد و عەداڵەت نەبوویتە یاوەر
بێعەداڵەتی هاتە ڕێگەی خۆت پێت ناڪەن باوەڕ

ئۆسمان سەقز تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

@bokurd

#نۆڕەسیدە_ساڤا_سـاوا= نورسیده، طفل

#بـەخـێوڪردن_سەرپەرشتیڪردن_پەروەردەڪردن_پەروەراندن= سرپرستی کردن، پروردن

#گۆرانے_ستران= ترانه

#ڕاژەنین_جواندن_ڕاژەندن_= تکان دادن

#ئامێز_باوەش_باخەڵ= آغوش

#بۆق_قورواق_قربۆق_قورواقە= قورباغه

#مێرگ_چیمەن_مێری= چمن

#مەزن_گەپ_ڪەڵان_گەورە_بزورگ_سەردار=  گنده‌، رئیس، سردار

#دەنگ= صدا

#مەشڪە_مەشڪ_شیاروڪ= مَشک
گاوەس، مانگاوەس، بزنەوەس بە مەشڪەیێ ئێژن: لە پێستی گا و مانگا و بزن ساز ڪراوێ.

#چێڵ_مانگا= ماده‌ گاو

#ڪەڵ_ڪەڵگا_گا= گاو نر

#پێڵاو_ڪەوش= کفش

#گۆرانیبێژ_سترانبێژ_گۆرانیوێژ= ترانەخوان
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

هەر ڪەسێ وتی: ڕێز و خۆشەویستیم بۆت هەیە.
خۆشباوەڕ مەبە و مەڵێ: ئەم ڕاستییە هەقە و هەیە
ڪەسێ منی خۆش بوێ و ڕێز و مافم بۆ دانێ؛
نابێ قەت ڪورد و ڪوردی و ڪوردستانێ وەلانێ.
ئەوەی خۆفرۆشی ڪات، بێئاگایە لە خەمێم
فیداڪاری ناڪات بۆ؛ خاڪ و وڵات گەلێم
تێناڪۆشێ بۆ ڪورد و ڪوردی و ڪوردستانی وا؛
ڪوا دەگات لە مافی ڪورد، لە دەردی زۆر و ڪەمێم؟
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڪوتووپڕ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو
@bokurd
#یارےڪردن_ڪایێ‌ڪردن_گەمەڪردن = بازی کردن

#یاریدان_یاریدەدان_یارمەتیدان_یاوەری= کمک‌کردن

#هاتن= آمدن
#هاتنەوە= بازآمدن

#گرینگ_موهیم_گرنگ= بااهمیت، مهم

#گاڕاج_گاڕاژ_ڪاڕێژ= گاراج

#سفرەچی_خوانچی= گارسُن

#خاوێنڪار_پاڪبان= پاکبان

#ڪرێڪار= کارگر

#مامۆستا_فێرڪار_ئامۆزگار_ئامۆژگار_ئوستاد= معلم

#خوێندڪار_فێرخواز_دانشجۆ_زانشجۆ_خوێنڪار_ئامۆژگر= دانش‌آموز دانشجو

#ئامانج= هدف

#ڕێباز_ڕێگا= هدف و راه

#هەموومان_گشتمان= همه‌ما

#ڤەڪی_چەشن_حەینی_شێوەی_دەسی= مثل

#وەڪوو_وەڪ_وەڪی_هەروەڪ= مثل

#ئایەندە_ئایندە_داهاتوو= آینده

#سوور_قرمزی= قرمز

@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ڕاستێڪی درۆیە!
ڪە
دەڵێن: هەرڪەسەو وەڪ خۆی بن لەگەڵیا.
‌.
.
.
.
.
ئاشقان جەفا نەبێ هیچ نابینن

زاڵمان زوڵمیان لێناڪرێ و خۆشی نەبێ هیچ نابینن.

سەرمایەداری مشتقونجاو، هەژار دەخنڪێنن،
ڪاربەدەستانیش؛ سەرمایەسالاری قەڵەوتر و قەڵەوتر دەڪەنەوە.

بێدەسەڵات و هەژار، فەقیر و ڪرێڪار، چەوساوە و نەدار زوڵمیان لێدەچێت و ڕۆژبۆڕۆژ گرفتار

هەزااران بێجێیی و ناهەقی تر و  ........

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd   @bokurd   @bokurd

Читать полностью…
Subscribe to a channel