bokurd | Unsorted

Telegram-канал bokurd - ڪوردانە بۆ ڪورد

540

https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی‌_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

Subscribe to a channel

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
گیانە بە ئەشق ئەگەر هێنات دڵ ببەخشی بەم یەخسیرە
بزانە لە عومر تەمەنێڪە بە نەخۆشی بۆت دلگیره
دەوا لە دەرد بێڪارەیە هەرچەن وەسڵت پەرجوویە بۆم
سینەی مەرگم ئامێزت بێ، بـیڪە نۆشی ئەم نێچیرە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

پێش ئەوەی لە ڕووی ڕواڵەت
ڪەسێ تاقی ڪەنەوە؛
بزانن چ ڪێشەیێ لە ناخیایەسی.
@bokurd
گەر ویستت تاقی ڪەیی و
دادوەری ڪەی بۆ ڪەسێ
پێش ئەوەی لۆمەڪانت
خراپەی بۆ هەڵبەسێ
پێڵاوی ناسازی ژیانی
بەوردی تاقی ڪەوە
مەڵێ ڪەسێ نیت دەمویست،
بوونت بە من ناڕەسێ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

هەر دەڵێن: زستان ساردە.

دەگاتە ساردی دڵی ڪەسێ،
ڪە ڪاری پێت‌نامێنێت؟
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#فرمێسڪی_دارەڪان

دار چۆن ناگریێ بۆ خۆی و وڵات
لە ڪاتی خەویش خۆی دەڪا خەڵات
بە جوانی و هەوا و مێوە و بەری چاڪ
بە فرمێسڪ و چڵ ئەگێڕێ خەبات
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd   @bokurd   @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#مانگەڪانی_ساڵ
بە چەن زاراوەی زمانی‌ ڪوردی

زاراوەشیرینەڪانی:
1⃣ ڪوردزمانی‌ژووری، ڪوردمانجی‌ژووری، ڪورمانجی‌ژووری، ڪرمانجی‌ژووری

2⃣ ڪەلهۆڕی

3⃣ سۆرانی

4⃣ هەورامی

5⃣ لەڪی
@bokurd

🌺فروردین🌺

نیسان 👈  ڪورمانجی‌ژووری
جێژنان 👈 ڪەلهوڕی
خاڪەلێوە 👈  سۆرانی
نەورۆز  👈 هەورامی
پەنجە  👈 لەڪی

🌸اردیبهشت🌸

گولان    ڪورمانجی‌ژووری
گوڵان    ڪەلهوڕی
گوڵان    بانەمەڕ=سۆرانی
پاژەرەژ    هەورامی
میریان     لەڪی

🌿خرداد🌿

حۆزەیران   ڪورمانجی‌ژووری
زەردان    ڪەلهوڕی
جۆزەردان    سۆرانی
چیڵڪڕ     هەورامی
گاڪور    لەڪی

🌞تیر🌞

تیرمە    ڪورمانجی‌ژووری
پەرپەر    ڪەلهوڕی
پووشپەڕ     سۆرانی
ڪۆپڕ     هەورامی
ئاگرانی    لەڪی

🔥مرداد🔥

تەباخ    ڪورمانجی‌ژووری
گەلاویژ    ڪەلهوڕی
گەلاوێژ    سۆرانی
گەلاوێژ    هەورامی
مردار    لەڪی

☀️شهریور☀️

ئیلون    ڪورمانجی‌ژووری
نوخشان    ڪەلهوڕی
خەرمانان    سۆرانی
ئاوەوەرە     هەورامی
ماڵەژێر    لەڪی

🍂مهر🍂

جوتمە    ڪورمانجی‌ژووری
بەران    ڪەلهوڕی
ڕەزبەر    سۆرانی
ترازیێ     هەورامی
ماڵەژێر‌دوماینە    =لەڪی

🍁آبان🍁

مژدار    ڪورمانجی‌ژووری
خەزان    ڪەلهوڕی
خەزەڵوەر    سۆرانی
گەڵاخەزان    هەورامی
تویلتەڪن   لەڪی


⛈آذر⛈

ڪانوون     ڪورمانجی‌ژووری
ساران     ڪەلهوڕی
سەرماوەرز    سۆرانی
ڪەڵەهەرز     هەورامی
مانگ‌سیە    لەڪی


❄️دی❄️

چلە     ڪورمانجی‌ژووری
بفران     ڪەلهوڕی
بەفرانبار     سۆرانی
ئارگا     هەورامی
نووروژ     لەڪی

⛄️بهمن⛄️

سبات     ڪورمانجی‌ژووری
بەندان     ڪەلهوڕی
ڕێبەندان     سۆرانێ
ڕابڕان     هەورامی
خاڪەلیە     لەڪی


🌨اسفند🌨

ئادار     ڪورمانجی‌ژووری
ڕمشان     ڪەلهوڕی
ڕەشەمە     سۆرانی
سیاوڪام   هەورامی
مانگ‌لیە    لەڪی
@bokurd


#تێبینی

ڪوردمانج یا ڪورمانجی ژووری مەبەست باڪووری ڪوردستان و ڕۆژاوای ڪوردستان و بەشی ژوورووی ڕۆژهەڵات وەڪ ورمێ بەرەوسەر و بەشی ژووری باشوور وەڪ هاوسنووری باڪوور و ڕۆژاوای ڪوردستان و خۆراسانە

(سۆرانییەڪان و هەورامی) ڪورمانجی ناوەڕاستن
لەڪی‌ولوڕی و ڪەڵهوڕی بە ڪورمانجی خواروو ناو براون.

ڪە خودی ئەم زاراوە گەورانە هەر یەڪ چەندین بنزاراوەی لێ‌دەبێتەوە.

خەزەڵوەری ۲۷۱٦ی ڪوردی دامنابوو، تێبینیم لە سەری نووسی و دامناوە.
من تەنیا هەڵەڪانم ڕاست ڪردۆتەوە و شیڪردنەوە و ڕوونڪاریم ڪردووە بۆی.
ئەگینا ڪەسێ تر ئەم مانگانەی چنیبوو.
بەداخەوە قەت پێیان نەوتم ڪێ چنیویەسی.

سپاس براتان ئوسمان

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#دارچین

دارچین بڪەن بە جێگرەوە و جێگوزینی پنیسیلین.

دارچین دەمارەڪان باز دێڵێتەوە و زۆر باشە بۆ گەردش و سووڕی خوێن.
ئەبێتە هۆی دابەزینی ڪێش.

ئەبێتە هۆی بەهێزبوونی زیاتری جەستە لە ڕووی نەخۆشینەڪاندا.
تا ڕادەیێڪیش وەڪ پنیسیلین ڪاریگەرە.

وەڪ تەبـبەر بەهێزە.
ئیسڪانێ دەمڪراوەی دارچین بۆ هێنانەخوارەوەی تەب.

گورچیلەڪان گەرم ڕادەگرێت.
دژی لاوازی ڪەمەر.
بۆ ڪەمخوێنی باشە.
زۆر ڪاریگەرە لە بەهێزبوونەوەی ماسوولڪەڪان.

مەرهەم و ڪرێمەڪەی دانراوە بۆ هێورڪردنەوەی ئێش.

وەڪ سەرشۆر و سابوون بەڪار دێت بۆ قژ و پێست.
@bokurd   @bokurd   @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سـڵاو و ڕێز و خۆشەویستی

1. لە زمانی ڪوردی بەجێی پیتەڪانی
(ظ، ض، ذ، ز ) تەنیا پیتی 👈 (ز) بەڪار ئەبرێت
وەڪ:  مەزن، زۆر، زریڪە، زوڵم، گوزەشت

2. بەجێی پیتەڪانی (ط، ت) تەنیا پیتی 👈 (تـ ، ت) بەڪار دێنین.
وەڪ: نیشتیمان، تیشڪ، هەتاو، تووس، تووش

3. بەجێی پیتەڪانی(ص، ث، س) تەنیا لە پیتی 👈 (س) ڪەڵڪ ئەگرین.
وەڪ: سێو، سەما، سەربەستی، سۆیبە، سورەییا، سانیە، سنوور

4. لە ڪوردیدا فتحە، کسرە و ضمە ( ــَ، ـــِ ، ـــُ)
بەم شێوانەی خوارەوەن.

الف) فتحە یا سەرە ـــَ وەڪ دەنگی 👈(ە ، ـە) نیشان ئەدرێ.
وەڪ: سَوز❌ سەوز✅  دَنگ❌ دەنگ✅  خَو❌ خەو✅

ب) کسره یا ژێرە ـــِ بە دەنگی 👈(ـێـ ، ێ ) نیشان ئەدرێ.
باڵە یا چەڵەمەی (۷) لەسەرە
وەڪ: هِمن❌ هێمن✅  اِوارَ❌ ئێوارە✅  هاورِ❌ هاوڕێ✅

ج) ضمه یا بۆرە بە دەنگی 👈 (ـۆ ، ۆ) نیشان دەدرێ و باڵە یا چەڵەمەی (۷) لەسەرە.
وەڪ: رُژ❌ ڕۆژ✅  تُپ❌  تۆپ✅  مُز❌ مۆز✅

تێبینی: دەنگە بزوێنەڪان ( ا، ـە ە،  ێ ێـ، ۆ، وو، (و، ی)) قەت لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێن.
بەڵڪوو بە یارمەتی پیتە بێدەنگەڪان ئەنووسرێن.
👇👇👇👇👇👇👇
5. لە زمانی ڪوردیدا ئەم پیتانە (آ ، اَ ، اِ ، اُ ) وجوودی نییە.
بە جێی ئەو پیتانە دەنگی تر هەیە.
الف) به جێی ( آ) لە ڪوردیدا دەنگی👈 (ئا) بەڪار دێنین.

وەڪ: آرام❌ ئارام✅  آزاد❌ ئازاد✅  آگر❌ ئاگر✅  آمانج❌ ئامانج✅

ب) به جێی ( اَ ) لە ڪوردیدا دەنگی 👈 (ئە) بەڪار دێت.
وەڪ: اوین❌ ئەوین✅  اسرین❌ئەسرین✅  اَو❌ ئەو✅  امشَو❌ ئەمشەو✅

ج) به جێی ( اِ ) لە ڪوردیدا دەنگی👈(ئێ)
بەڪار ئەبرێ.
وەڪ: اِسک❌ ئێسڪ✅  اِوَ❌ ئێوە✅  اِوارَ❌ ئێوارە✅

د) بە جێی ( اُ ) لە ڪوردیدا دەنگی👈(ئـۆ) بەڪار دێنین.

وەڪ: اُقرَ❌ ئۆقرە✅  اُگر❌ ئۆگر✅   اُخَی❌ ئۆخەی✅

6. لە ڪوردیدا پیتگەلی ( ڕ قەڵەو یا باڵەدار) و ( ڵ قەڵەو یا باڵەدار) بە قەڵەو و دروشت ئەخوێندرێنەوە.
ڪە نیشانەی چەڵەمە یا باڵەیان(۷) لەسەرە.
پیتی ( ڵ قەڵەو) وەڪ: گوڵ، دڵ، گڵ، چڵ، بڵ، زەنگۆڵ، چەڵەمە، دەڵەمە، حاڵ و هەواڵ، خاڵ
پیتی ( ڵ 👉 قەڵەو و باڵەدار) لە ئەوەڵی وشەوە نایێ

پیتی ( ڕ قەڵەو)  لە هەموو شوێنی وشە ڕێی هەیە و ئەنووسرێت.
وەڪ: ڕێبوار، ڕێگا، ڕینووس، ڕۆژگار، ڕۆزانپەرێز، ڕەوڕەوە، بەڕوو، دوڕ، گوڕ؟
پیتی ( ر 👉 سادە و ناسڪ) هیچڪات لە ئەوەڵی وشەدا نایێ و لە ناوەڕاست و ئاخری وشەوە ئەنووسرێت

7. لە ڪوردیدا پیتی (ڤـ ، ڤ )مان هەیە، ڪە لە فارسی و عەرەوی و تورکی نییە.
وەڪ پیتی (v) لە ئینگلیسی

وەڪوو: مرۆڤ، تاڤگه، پەیڤ، بڤە، گڤەوگیڤە

8. لە زوانی ڪوردی دوو جۆر پیتی (و)مان هەس
بە دەنگێ بزوێن
دەنگی نەبزوێن

الف).(و) بە دەنگی بزوێن
وەڪ: ڪورد، گورج، ڪورت، بورد، دوند
ب). (و) بە دەنگێ نەبزوێن
وەڪ: ورچ، وریا، ڪەو، مێو

9. لە ڪوردیدا واوی ڪەشیده  بە جووت👈(وو) ئەنووسرێ
وەڪ: سوور ، پوور، دوور، سروور، دووڕوو

10. لە ڪوردیدا دوو جۆر پیتی(یـ، ی)مان هەس ڪە شێوەی نووسینیان یەڪێڪە.
یەڪیان نەبزوێن و بێدەنگ، یەڪیان دەنگی بزوێنە.
(ی ) نەبزوێن و ڪۆتا
وەڪ: یار، خەیار، سەیر، تەیر، سـ.ـیار

(ی) دەنگدار و بزوێن
وەڪ: دین، شیر، پیر، ڕزگاری

11. لە زمانی ڪوردیدا (تشدیدـّــ) یا شەدە نییە و ئەبێ پیت دووپات بێتەوە

وەڪ: موحەممەد ، ئەڵڵا

12. چوار پیتی ( ڕ، ڵ، ۆ، ڤ )هەم لە نووسین هەم بە وتن لەگەڵ زوانەڪانی تر جیاوازن و  بڕێ لە زمانەڪان هەر ئەو پیتانەیشیان نییە. وەڪ پیتی (ڤ) لە عەرەبی و فارسی و تورکیدا هەر نییە.

سپاس.
ئوسمان
@bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

🖤🖤🖤🖤🖤
🖤🖤💔🖤🖤
🖤🖤🖤🖤🖤
خۆزگە خەمەڪان لەڪۆڵ بڪرایێن
خۆزگە سەر ماشێن، ڪاری بخرایێن
بەڵام قەت بۆ دڵ ڕێگە نەدرایێن
دڵانێڪ مەردن پێشل نەڪرایێن
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

🔲 سڵاو و ڕێز هاونیشتمانیان، خەمخۆرانی زمانی کوردی و هاوڕێیانی هەمیشەییی ئێمە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای زۆرتر لە دوو ساڵ ماندوونەبوونی و چالاکیی بەردەوام، توانیمان پەڕتووکی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی" بە نووسینی "ئازاد هەولێری" و پێداچوونەوەی "سینا ڕەحیمپوور"، بە کۆتاییی بگەیەنین و بچێتە قۆناغی چاپکردنەوە. بەهۆی کێشەی ئابووری، چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم پەڕتووکە نادیارە و ناتوانین چاپی بکەیەنەوە. ئێمە وەکوو چالاکانی زمانی کوردی کە چەندین ساڵە خۆبەخشانە بە شێوەی سەرهێڵ خەریکی خزمەت بە زمانی کوردین، لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست و ئازیز داواکارین کە لە چاپکردنەوەی ئەم پەڕتووکەدا یارمەتیدەر بن.
داواکارین کە لە ئەم ڕێگە پیرۆزەدا یارمەتیدەر بن و یارمەتییەکانتان بۆ ئەم ژمارەکارتەی خوارەوە بنێرن.

6104 3377 4810 2918
سینا ڕەحیمپوور، بانکی میللەت.

زۆر سپاس، هەر بژین و بێوەی بن.
@fergeyhema

ڪوردانە بۆ ڪورد
@bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ئەگەر پێتان باشە بڵاوی ڪەنەوە.
گەر پێتان ناخۆشە تەفرم ڪەن.
سپاسی خواگیان.

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ئـافـرەت

#خەڵڪی_شارێڪم!
زۆر ساردە؛
مرۆڤەڪانی دەستیان ڕەشە،
ئافرەت بێبەشە لە پێڪەنین ...

خەڵڪی شارێڪم!
ڪە ئافرەتانیان ڪرد بە چرۆ بەڵام دڕڪیان بۆ دانەنا و هەر ڪەس ویستی هەڵـیوەراند.
سڪاڵایان ڪرد وتیان بەهێزەڪان
دڵـناسڪەڪان دەخنڪێنن...
بەڵام خەڵڪی شارێڪم دادگەری ژن، ژن نیە...

خەڵڪی شارێڪم!
ڪە وشەی خۆشەویستـیـیان
بەرلەوەی بـێـتـە سەر لێو
بە پەنجە توند لە قوڕگی ئافرەتا ڪوشت،
جۆگەلـێڪیان فرمێسڪ درووست ڪرد
دارێڪیان هەڵبەست
تەنافێڪیان لە پرچ لـێـخست
ڪلـیـان داڪردە چاوی ژن، بە مست
دیسان سڪاڵایان ڪرد؛ وتیان پـێی سست
دونیای بەرینـیان لـێـبـوو بـە یـەڪ بـست....

خەڵڪی شارێڪم!
هەناسەی ژن ئاه و دەردە
خەڵڪی شارێڪ!
هەموو ڕۆژێڪ ئەو زامە
ڪۆنەت وەبیر دێننەوە...

خەڵڪی شارێڪم!
ڕێگا هەیە تۆ مەیە
#ئافرەت دوو خودای هەیە.

#نووسەر_و_دەنگ
#سەعید_تورابی( ڕێگا )

@bokurd   @bokurd   @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ئـافـرەت

#خەڵڪی_شارێڪم!
زۆر ساردە؛
مرۆڤەڪانی دەستیان ڕەشە،
ئافرەت بێبەشە لە پێڪەنین ...

خەڵڪی شارێڪم!
ڪە ئافرەتانیان ڪرد بە چرۆ بەڵام دڕڪیان بۆ دانەنا و هەر ڪەس ویستی هەڵـیوەراند.
سڪاڵایان ڪرد وتیان بەهێزەڪان
دڵـناسڪەڪان دەخنڪێنن...
بەڵام خەڵڪی شارێڪم دادگەری ژن، ژن نیە...

خەڵڪی شارێڪم!
ڪە وشەی خۆشەویستـیـیان
بەرلەوەی بـێـتـە سەر لێو
بە پەنجە توند لە قوڕگی ئافرەتا ڪوشت،
جۆگەلـێڪیان فرمێسڪ درووست ڪرد
دارێڪیان هەڵبەست
تەنافێڪیان لە پرچ لـێـخست
ڪلـیـان داڪردە چاوی ژن، بە مست
دیسان سڪاڵایان ڪرد؛ وتیان پـێی سست
دونیای بەرینـیان لـێـبـوو بـە یـەڪ بـست....

خەڵڪی شارێڪم!
هەناسەی ژن ئاه و دەردە
خەڵڪی شارێڪ!
هەموو ڕۆژێڪ ئەو زامە
ڪۆنەت وەبیر دێننەوە...

خەڵڪی شارێڪم!
ڕێگا هەیە تۆ مەیە
#ئافرەت دوو خودای هەیە.

#نووسەر_و_دەنگ
#سەعید_تورابی( ڕێگا )

@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سـڵاو و ڕێز و خۆشەویستی
@bokurd
هەتا ئاسمان بـمـێـنـێ
زەوین هـەر هـۆگـر بـەوە
منیش بە ڪوردستانە
توان و هـێز دەگرمەوە
‌ @bokurd
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

خۆزگـە خـەون و خولـیا و خەیاڵـەڪان
               زەفـت بڪرایـەن
           ئەوسا ئـازادی دەیزانی
                   تا چەندە؟
بەرمنەت و قەرزاری من و ڪوردستانە.
          #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
‌ ╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
#لەدایڪبوونم

ڕۆژی لەدایڪبوونم؟
ئەو ڪاتەیە ڪە:
ڪوردسـتـانـی گەورە
ئازادە...

بەچڪەی ڪورد
نابێتە بێوڵە و
ناڪوژێ ڪوردێ تر
نافرۆشێ ئەم گەورەئابادە...
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ئەی شۆخی بێنياز و گران نازوغەمزەسووڪ
تيری موژەت نيشانەی دڵ ڪون دەڪا به نووڪ
ڪوشتەی نيگاهی ديدەته، گەر مەست، ئەگەر خەراب
بەستەی ڪەمەندی زوڵفته، گەر شێخ، ئەگەر سولووڪ
نەقدی دڵێ ڪه ڕائيجی سەودايی تۆ نەبێ
مەغشووش و ڪەمعەيارە و هەم قەڵب و هەم چرووڪ
سۆفی! وەرە ئەسەيری زوهووراتی باغ و ڕاغ
لايێ هەموو شڪۆفە و لايێ هەموو گوڵووڪ
دەستی چناری ڕووت و سەری شاخ و لێوی گوڵ
ڕازانەوه به خەلعەتی ديبا و بەرگ و نووڪ
دەسبەنديانه دێن و دەچن سەرو و ناروەن
ساحێبڪولاهـ و سايە و بەرگن وەڪوو مولووڪ
ڪانی دەزێن به ئاو و درەخت ئاوسن به با
شايی بەهاره، بولبوله داماد و غونچه بووڪ
وەڪ چاوی وشڪەسۆفييە ڪانی له دار و بەرد 
دەردێن به سەد تەڕەننوم و گريان و نووڪەنووڪ

نالی
🌺🌼🍀🌼🌺🌼🍀🌼🌺🌼🍀
شۆخ، زیبا= زیبای شیک
موژە، برژۆڵ، برژانگ= مُژە
سلووڪ لێرە مەبەست عادەت و خوو  و ڕەفتارە
سەرو، ئەسرۆ، سەلو، سەوڵ سەروو= درخت سرو
ناروەن، داری ڕەش ڕەشەدار، ناروەند، وزم= درخت نارون

ڪانی دەزێن= ڪانی دەژیێنەوە.

درەخت ئاوسن بە با = با لێیان دەدات و لەیەڪتری دەهاڵێن بەرێڪ دێنن: بەوە ئێژن.
تەڕەننم، سۆزە، لۆرە= ترنم

@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

خۆشم دەوێن خەڵڪی وڵات
گیانم دەڪەم بۆتان خەڵات
تۆ خوا وەرن تێڪۆشەر بن
بۆ ئەم گەلە بەسەمەر بن
قەت پشت مەڪەن لە گەل و خاڪ
بـەشـێ دیـنـە دەزانـن چـاڪ
گەلی هەرڪەس چەوساوە بێ
یا لەو نێوە فەوتاوە بێ
یا فەقیر و پڕ لە هەژار
بەبـێماڵ و دەسڪورت نەدار
دینداریشی ڪەمتر ئەبێ
تاوان زۆرە، چاڪ نوقم‌ئەبێ
دەسا وەرن ئەی ڪوردینە
نزیڪ و دوور لەم سەر ژینە
پشتیوان و یەڪگرتوو بن
لە ئاستی یەڪ دڵ‌لەڕوو بن
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

#بەڵا_بێڵە_بێڵا_بتێڵە #بهێڵە_بتێڵانە_بهێڵانە_بتێڵانە #ڕێگە بدە #ڕیە بە= بگذار، راه بدە

#گەل= گەل لە هۆز گەورەترە بە واتای میللەت و خەڵڪێڪی زۆرە ڪە لە چەن تیرەی خەڵڪ پێڪ هاتووە.
(هەڵبەت گەل لە زمانی ڪوردیی بۆ مەبەستی جەم و ڪۆمەڵ وەڪ پاشگرێ دێت.
وەڪ: ئێوە ٪ ئێوەگەل، ڪوڕ ٪ ڪوڕگەل)

#هۆز= چەن ماڵێ ڪە لە یەڪ تیرە بن.
عەشیرە و تیرە

#چوونە_گونڪ_گونڪە= چوونە جۆرێ گونڪ ڪە زیاتر بۆ قوڕ و شتانی تر بەڪار تێ

#هەرمان_هەمیشەیی_ئەبەدی_تاهەتایی= جاودان
هەڵبەت #هەرمان بە (ڪار و پیشە و فرمان)یش ئەوترێ

@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو

دوو ڪەوچڪ گوڵی هێرۆ(گوڵی خەتمی) و پانزە دنڪ میوەی گەیشتووی عیناب
بڪوڵێنن و ئاوەڪەی ڪە تۆزێ هێوی بوویەوە نۆشی گیانی ڪەن.

(( گوڵی هێرۆ ڪاریگەریی لە سەر باوبووژە و بای سڪ هەیە، ڪاریگەریی باشی بۆ جگەر و گەدە هەیە، و ڪاریگەریی باشی لەسەر قۆزە هەیە))

((عیناب میوەیێڪە دارەڪەی زیاتر لە گەرمەسێرە، هەوەڵ گرد و سەوز دوایی شێوەی وەڪ زەیتوون و سوور و چرچ ئەبێتۆ، بۆ فشار و چەوری خوێن باشە، بۆ دیابێت خاسە، هەرس و حەزمی خواردنەڪان هاسانتر ئەڪات، بۆ سەرما و پەتا خاسە، هێورگەری برینەڪانی سینە و گەدەیە))

دوو ڪەوچڪ (هەزبێ، هاویشن، هەوشین) لە ناو دوو لێوان ئاو بڪوڵێنن بە هەنگوین شیرینی ڪەن و نۆشی گیانی ڪەن.
هەنگوینیش نەبوو هەر خاسە، شیرین ڪردن بۆ ئەوەیە تام و ڪاریگەری باشتر بێت.
هەزبێ و هەوشین ئانتی‌ئوڪسیدانی هەیە، بۆ سیەڪان خاسە، خەڵتاوەر و چڵڪلابەرە، بۆ قۆزە و ڪۆڪە باشە، بۆ گەروو باشە.

سێ دنڪی چڪۆلە سـیـری ڕەنەڪراو لە یەڪ لێوان شیر و ڪەوچڪێ مرەباخۆری زەردەچێوەی تێڪەن و پێنج خولەڪ بڪوڵێت، دوایی بە تۆزێ هەنگوین شیرینی بڪەن و ڪاتی خەو مەیلی ڪەن.
شیروسیر دژی نەخۆشین و چڵڪی سیەڪان و گەروو و سینەیە، تایبەت گەر لەگەڵ زەردەچێوە بێت و مەیلەوگەرم بێت.
چڵڪ و میڪڕۆبی گەروو و سینە بڵاو دەڪاتەوە و لەناوی دەبات.

ئاوی سێو یا خودی سێو؛ بەدڵنیاییەوە بۆ سیەڪان خاسن.
بۆ ئاسم و بۆ جوانتر ڪارڪردنی دڵ و ڕەگ باشە.
چەوری خوێن و کلستڕۆڵ ڪەم دەڪاتەوە.
بۆ دەرمانی سڪچوون(ئیسحاڵی)
سێو تەنیا خۆی ئەتوانێ ژەمێ خواردن بێت.

گەزەر(هەویج) بۆ جوان‌ڪارڪردنی دڵ و سیەڪان خاسە.
قەند و چەوری خوێن ڪەم دەڪاتەوە.
بۆ سڪچوون باشە
دژی شێرپەنجەی(سەرەتانی) سیەڪانە.

شۆربای گەنم؛ بۆ ڪاتی هەواساردی باشە و جەستە بەهێزتر ئەڪات و ڕێگەی نەخۆشینەڪانی لە ڕێی سەرماوە دێت ئەگرێت.

سەوزەی گشنیژ(گشنیز) چەوری و قەندی خوێن ڪەم دەڪاتەوە.
بۆ بەهێزڪردنەوەی جەستە لە هەمبەر نەخۆشینەڪانی سییە و گەروو و گەدە باشە.
با و بووژەی ناو گەدە دەبڕێ و بۆ بەهێزڪردی گورچیلەڪان باشە لە هەمبەر چڵڪ و بەردی گورچیلە.

جافری(جعفری) خوێن پاڪ دەڪاتەوە.
جەستە و دڵ بەهێزتر ئەڪات
بۆ گورچیلە باشە و ڕێگەی بەردی گورچیلە نادات درووس بێت.
بۆ چەوری جگەر باشە و جگەر بەهێزتر ئەڪاتەوە.

دیسان لیمۆترش لەگەڵ هەنگوین پێڪەوە بۆ بەهێزڪردنی جەستە لە هەمبەر  نەخۆشینەڪان خاسن.
لیمۆترش دژی پەتا و زوڪامە.
گورچیلەڪان بەهێزتر ئاڪات

خواردنەڪانی ڪە سوور ئەڪرێتەوە❌
خواردنیان زیانی هەیە تایبەت بۆ سیە و گەڵوو و سینە و هەناسە (تاڪوو بۆتان ئەڪرێت مەیخۆن).

سووتان و دووڪەڵی ڪوندور(کندر) لەگەڵ ئەسپەند بۆ گۆڕین و پاڪبوونەوەی هەوای ماڵ و جێـی ڪار.

دیسان ڪوندور(کندر) بۆ سەرما و قۆزە و سینە خاسە(دنڪەڪەی چ وەڪ بنێشت بیجاوی، چ لە ئاو بیخووسێنی و بیخۆی بەڪار دێت و زۆر خاسە بۆ هۆش  تایبەت لەگەڵ هەنگوین).

بخووری ئوڪالیپتووس(اکالیپتوس) بۆ ڕیەڪان خاسە.
(( ئوڪالیپتووس جۆرێڪی داری بی ڪە هەمیشە سەوزە  لە ناوچەڪانی خۆمان بە ڪەمی هەیە، مەگەر هاوردە ڪرابێت، بۆ سەرمابوون و سینە و ڪێشەی هەناسە زۆر گرینگە. هەڵبەت من خۆم ئەم دارەم لە خوڕەماوا دیوە))

(بخوور زیاتر بە سووتان و دووڪەڵی ئەو شتە ئێژن، نابێ سەریش بگری بەسەریا، بەڵڪوو چەن جارێ بۆن و دووڪەڵی بێت بە سەرتا)
          @bokurd           @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ناوی مانگەکان بە زاراوەی (سۆرانی و هەورامی)
بەهار و هاوین، پاییز و زستان

ئەوەڵی بەهار خاکەلێوەیە
دووهەم بانەمەڕ سێهەم جۆزەردان

هاوین پووشپەڕە دوای ئەو گەلاوێژ
بە ئاخر مانگی دەڵێن خەرمانان

پاییز ڕەزبەرە ئەوجار خەزەڵوەر
سێهەمین سیخوار(سەرماوەز) هەموو بەیانان

زستان بەفرانبار لەگەڵ ڕێبەندان
ئەوجار ڕەشەمە ئاخری هەموان

مامۆستا #حەقیقی

وەرز و مانگەکان، بەزاراوەی شیرینی، هەورامی

وەهار

خاڪەلێوە= نەورۆز
گوڵان= پاژەرەژ
جۆزەردان= چێڵکڕ

هامن

پووشپەڕ= ڪۆپڕ
گەلاوێژ= گەلاوێژ
خەرمانان= ئاوەوەر

پاییز

ڕەزبەر= ترازیێ تارزێ
خەزان، خەزەڵوەر= گەڵاخەزان
سەرماوەز= ڪەڵەهەرز

زمسان

بەفرانبار= ئارگا
ڕێبەندان=‌‌ ڕابڕان
ڕەشەمە= سیاوڪام

@bokurd @bokurd @bokurd

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو و ڕێز.

#شێعری مانگەڪانی ساڵی ڪوردی

خاڪەلێوە

ڪوردەگيان يا خوا جێژنت پيرۆزبێ
بەهاری ژینت جێژنی نەورۆز بێ
چەند دڵگوشايه خاڪەلێوەڪەت
پیرۆزە ڕەنگی شاخ و ڪێوەڪەت

🌿🌿🌿🌿

بانەمەڕ

مانگی بانەمەڕ له ڪوردەواری
بەهەشت له دنيا خۆی داوه دياری
ڪەژ پۆشي لە گوڵ چادری سوور و زەرد
هاڕەی هەڵدێران دەرمانه بۆ دەرد

🌞🌞🌞🌞

جۆزەردان

ڕەنجبەر با بەس بێ سەيری گوێسوانان
له دەستی تۆيه چاوی ئەعيانان
وا جۆزەردانه و ڪۆچی بەهاره
سەرەتای ڕەنجی مامی‌جووتياره

🌳🌳🌳🌳

پووشپەڕ

يا خودا هەر ڪەسێ ڪوردی خۆش نەوێ
وەک پووشی پووشپەڕ بەڕوودا کەوێ
بە داسی مەردی پاڵەی ڪوردستان
بيدەن له تايه بۆ ساردی زستان

🌴🌴🌴🌴

گولاوێژ

گەلاوێژەڪەی بەختت له ئاسۆ
دەرڪەوت، چابوو نەبووی ڕەنجەڕۆ
نرخی ئەم مانگه پارەی گيانه
جێژنی سەرساڵی ڪۆمەڵی ژيانه

🌾🌾🌾🌾

خەرمانان

ڕەنجی ساڵێڪت هاتۆته بەرهەم
ڕۆژی ماو زۆرن، نەبی ڪەترەخەم
ئەمساڵ تۆ نەڪەی بۆ ساڵی دوايی
مانگی خەرمانان دەڪەی گەدايی

🍁🍁🍁🍁

ڕەزبەر

ڕەزمان هاته بەر، لەخەم بووين ڕزگار
ڕەزبەر بەخێر بێ بۆ ڪوردی هەژار
پڕ بوو له ميوه ئەم دەر و دەشته
ڕاستی ڪوردستان وێنەی بەهەشته

🍂🍂🍂🍂🍂

خەزەڵوەر

دوژمنمان بمرن به دەرد و بەڵا
وەڪ به خەزەڵوەر دادەڕژێ گەڵا
ئاوردوو داخه ڪورده زستان دێ
بەفر بەڕێوه بۆ ڪوردستان دێ

🌬🌬🌬🌬

سیخوار، سەرماوەز

سیخوار خۆی نواند لەبەر پەساران
سەرما هات، دڕا بەرگی هەژاران
نانا، تۆ مانگی دڵخۆشی و شادی
تێتدا هەڵڪرا ئاڵای ئازادی

🌦🌦🌦🌦

بەفرانبار

وا بەفرانباری ڕووگرژ و تاڵه
ڪوردەگيان وەختی خزانەماڵه
هاوين پەيدا ڪه، ئەمڕۆ بیپۆشه
پياو بەئێروو بێ زستانيش خۆشه

🌨🌨🌨☃☃

ڕێبەندان

ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی
گلێنەی چاوی گەلی‌ڪوردانی
له نێو مانگاندا جوان و ڕووسووری
له تۆدا ڪرا جێژنی جومهووری

❄️❄️❄️❄️

ڕەشەمه

ڕەشەمه، نامەی بەهاری هێنا
ڪۆچی به خێڵی سەرمايه لێنا
ڕنووی ڕووخاندن تۆپخانەی شەماڵ
ڪورده دڵخۆش بە نەما ژينی‌تاڵ

#مامۆستا_هەژار یا خوا ڕۆحی شاد بێت.
ئامین.

#ڕنوو_ڪەوی_بەهمەن= پارچەسەهۆڵ و بەفری زۆر گەورە

#جێژنی_جەمهووری مەبەستی ڪۆماری ڪوردستانە.

#بەئێروو مەبەستی ڪەرەستە و پێداویستی ژیانە ڪە پێڪیبێنی بۆ ژیان
وەڪ چۆن دەڵێ: زمهەڕ و ئازووقەی ڪردووە بۆ زستان

#سیخوار_زوقم_سەرماڕێزە لشڪ

#ڕەز_تاڪ_تاڪستان باخی مێو

#تۆ_توو_تۆو ئەمساڵ تۆ نەڪەی بۆ ساڵی دوایی.
مەبەست: ئەمساڵ ڪە توو دانەچێنی و دانەنی بۆ ساڵی دوایی.

#ڪەترەخەم ڪەمتەرخەم

#پاڵە_سەپان_ڪرێڪار_ڕەنجبەر
ئەنازە و قەبارەی دانەوێڵە ڪە ڪرێڪار لەو ڕۆژەدا ئەیدروێتوە

#تایە لێرەدا مەبەست گزرە و ئاڵف ڪە ڪەڵەڪی سەریەڪ دەڪرێ و دەچنرێ بۆ ئاژەڵان لە زمستاندا

#هاڕەی_هەڵدێران مەبەستی هاژەی ئاوی ئافشار و قەڵبەزەئاوەڪانە
@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

.
.
.
.
❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️
هیوا و ئاوات و ئارەزوو
.
.
.
.
لە دیداری تۆیش سەنگینتر؟
.
.
.

پشتی ڪائیناتیش دەشڪێنێت.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd     @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ڪوردە تا ڪەی بێخەبەر بی؟ نوستنت بێعارییە
واسیتەی دواکەوتنت ئەمڕۆڪە هەر بێکارییە

سەیری ئەم قەومانە ڪە چۆن بوون و ئێستا بوون بەچی
حەیفە بۆ تۆ وا ئەسیری بوویتە عەبد و جارییە

ئیتفاقێ گەر نەڪەی، لەم جەهلە خۆت ڕزگار نەڪەی
پاشەڕۆژت قەڵبە بەخوا، عەیش و نۆشت زارییە

مەرهەم و دەرمانی دەردت ئیتفاقە ئیتفاق
دوودڵی مێقرۆبە، خزمە، عیللەتێڪی ڪارییە

نیوەڕۆیە هەستە ئیتر بەرگی سستی داڪەنە
زوڵمەتی شەو وا بەسەرچوو وەعدەیی هۆشیارییە

ڕێی نەزانی بەربدە و ڕێگەی مەعاریف بگرەبەر
نیشتمانت زۆر ڪەساسە و ژینی هەر غەمبارییە

(بێڪەسا) قەتعی ئومێدی سەربەخۆیی قەت نەڪەی
ڪوردەواری زیندووە، موحتاجی لوتفی بارییە

مامۆستا فایەق بێڪەس
@bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

هەر وەڪ زوڵفەڪەی داویە لە شانە
   دوولەتی ڪردوون بەمشانەوشانە
       شەقولقەمەری ڪردوە دڵی من
       خاتوونی ژینم لێوهەنگوینشانە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bkurd   @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

شەرم گرتووی بەنازەوە دەپۆشی چاو
خافڵ لەوە لێو بانگ دەکا بـخۆرەو ئاو
مانگی بەهار دادەپۆشی تۆ لـە ئاشق
باش دەزانی کاتی پاییز نێزیڪە تاو
ڕوو مەپۆشە شووشی ناسک ئەی زڵف خاو
چاو، دڵ دەگرێ بەڵام لێوت؛ لێوگر دەرهاو
ئاسکی سڵی لێوت دەمژم، تۆ کەرەم کەی
لە بانی چاو، ئەگریجە و دەس دامەنێ داو
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#بۆ_ڪوردستانی_گەورە_و_خۆشەویست

سڵاو و ڕێز
@bokurd @bokurd @bokurd
جاران لەگەڵ هەوڵ بۆ بەرژەوەندی گەل،
هەوڵێ تر وەڪ: پەرەدانی هونەر و ڕێنووسی ڪوردی لە فێرگە و ماڵەڪاندا ئامانجمان بوو.

بەڵام ئێمە زۆر شتمان ماوە فێر بـبـیـن.

هێشتا میلەتەڪەمان ماویانە لە داو و قوڕاو و لێڵاوێ ڪە نەیاران و دوژمنان؛ وەڪ بۆسە: بۆیان ناوینەتەوە ڕزگاریان بێت و بێنە دەرەوە.

گەلی ڪوردم.
گەورەڪان، برایان و خوشڪان، دایڪان و باوڪان، مامۆستایان و زانایان، ڪرێڪاران و بازاڕیان، ...

لەگەڵ ئێوەمە:

بە تەنیا تێڪۆشان لە ڕێی فێربوونی زمانی خۆمان، گەلی ڪورد و ڪوردی و ڪوردستان؛ ڕزگاریان نابێت.
پەس لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی تر بدەن بۆ ڕزگاری خاڪ و وڵات و بەرژەوەندی گەلمان لە هەرڪوێی وڵات و گۆی زەوین.

زۆرمان دەبینین مامۆستایانی وانەبێژ لە فێرگەڪاندا دیسان پڕن لە هەڵەی مێشڪ‌وبیر.
چۆن؟
بەداخەوە
مامۆستامان هەیە دوای ئەو هەموو تەقەللا و زەحمەتە،
ئەیەر بیەوێ ڪەسێ یا ئاسەوارێ یا بستەخاڪێ، ئاوێ، دارێ بەردێ... بناسێنێت؛ نانووسێ فڵان زانا و مامۆستا یا فڵان شت لە
باشووری ڪوردستان✅
باڪوووری ڪوردستان✅
ڕۆژاوای ڪوردستان✅
ڕۆژهەڵاتی ڪوردستان.✅

ئازیزەڪەم:
بۆ بەجێی ئەوەی ناوی وڵاتێ تر بخەیتە سەر خاڪمان❌❌❌❌
ناوی خودی شار و بەشەڪانی ڪوردستانمان✅
بە ناوی وڵاتی خۆمان ڪوردستان✅
ناوناهێنیت؟

ئێمە ئەبێ مامۆستایان و زانایان و هونەرمەندان و شاعیران و ڪاربەدەس و بازاڕیانیشمان لەگەڵ میلەتماندا هاوزەمان فێری ئەم شتانە و زۆر ڪاری تر ڪە باشن بۆ بەرژەوەندی وڵاتمان بڪەین.

وەڪ:
وەڵات ئی خۆمانە.
بە ناوی وڵاتێ تر و داگیرڪەران ناوی بەشەڪانی وڵاتمان مەهێنن.❌
خاڪ و دووڪان و ماڵ لە هیچ شوێنی ڪوردستاندا؛ بە بێگانەی مەفرۆشن (تەنانەت بە ڪرێیشی مەدەن)❌
مەترسن لەتمە لە میوانداری نادات.
میوانداری و تووریست جیایە.

مەهێڵن بێگانە بێتە شار و گوند و محاڵ و ناوچەڪانی ڪوردستان بە ئەنجامی ڪارێ:
ڪار و ڪاسپی خۆتان بگرێتەوە لێتان و بێڪار دەبن بەوهۆیەوە (بۆ شاران و دێڪانمان پڕ بوونە لە فرۆشگای گووڕشڪ و توفوق و ڕەپا؟)
دەڵێن خۆمان دەچین لە شەرەڪانی بێگانە ڪار دەڪەین؟
دەی بەخوا ئەو شارانەیش هەر ئی خۆمان بووگە و ئی خۆمانە و بەهۆی بێموبالاتی خۆمان و گەورەڪانمان زوو و ئێستا داگیرڪراون. پەس نابێت ئەو شارانەش بە هین بێگانە بزانین
گەر ڕێی بێگانە نەدرێت خۆیشمان ئاوارە نابین.
ئەبوو ڪاربەدەستان هەوڵیش بدەن بۆ ڪارخانە و ڪارگە دانان لە شار و دێهاتمان.

مەهێڵن ژینگە و ڪان و دێ و چڕ و دار و بەردمان ڪەوێتە دەستی غەیرەڪورد و بێگانە

چین‌واوێژ و زاراوە و ناوچەڪانی تر بە بێگانە و غەیرەڪورد مەزانن.
#لەڪ و #لوڕ و #ڪورمانج و #ڪەڵهوڕ و #سۆران و #زازا و #گۆران و #هەورام بە هەمووی ناوچە و زار و بنزاریانەوە؛
#باشوور #باڪوور #ڕۆژاوا و #ڕۆژهەڵات هەموو ڪوردن.

تەنانەت ئەگەر خۆفرۆش و فریوخواردوو ڪەوتبێتە ئەم جۆرە داوگەلە، ئەبێ ئێمە نەهێڵین دیسان ئەمانە ڕوو بدات و ئەوانیش ڕزگار ڪەین لە داوی بێگانە.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سڵاو_کات_باش_ئازیزان
@bokurd
پیتەکانی #و"" #ی
هەم بۆ #بزوێن واتە #دەنگدار و هەم بۆ #نەبزوێن واتە #بێدەنگ کەڵکیان لێ‌دەگیردرێت.
👇👇👇👇👇
#واشە ، #واتە ، #وەڪ
#چاو، #تاو، #جاو، #سەروا، #بڕوا
👆پیتی واو لەو وشانەدا بێدەنگن ، نەبزوێن

#دورگە، #دوگمە، #دوکتۆر، #بورهان، #سوخمە
👆👆پیتی واو دەنگدارن بزوێنن

👇👇👇👇👇
#یاد #یاس #یاگە #ئایەت #پایە #تۆرای #دۆڕای #گۆڕای
👆👆پیتی ی بێدەنگن نەبزوێن

#شین #زیو #دیو #شیو #گیو  #بیستن #دیتن
👆👆پیتی ی دەنگدارن بزوێنن


کاتێک دەمانەوێ بزوێنەکان بە تاک(تەنیا) دەرببڕین لە پیتی نەبزوێن کەڵک دەگرین.
وەک: ئە ، ئێ ، ئۆ ، ئا ، ئی، ئوو، ئو
بە، تێ، سۆ، چا، عی، دوو، کو

کاتێک دەمانەوێ پیتەنەبزوێنەکان بە تاک دەرببڕین لە بزوێنی "ێ" کەڵک دەگرین. وەکوو : بێ ، پێ ، تێ ، سێ ، جێ ....
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

@bokurd ‌‌‌‌‎‌‌‌‌@aMalikbohamuan67
‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌
‌‌‌‌‎‌‌‌
نیشانەڪان ڪە دەریدەخات منداڵەڪەت گرفتی بینینی هەیە!

منداڵ بە پێچەوانەی ڪەسانی پێگەیشتوو ناتوانێ ئازار و ڪێشە و گرفتەڪانی دەربڕێ.

دەبێت: دایڪ و باوڪ هەست بە منداڵـیان بڪەن لە ڕێی ئەو نیشانانەی لەودا دەردەڪەوێت.
وەڪ:
۱. زۆر خوراندنی چاو.
۲. هەستیاری بە ڕووناڪی.
۳. ڪەمی سەرنج.
۴. جووڵاندنی چاو بە شێوەی نائاسایی (لە دوای شەش مانگ).
۵. سووربوونەوەی چاو.
۶. فرمێسڪی بەردەوام لە چاو.
۷. بیلبیلەی چاوی سپی دەبێت لە بری ڕەش.

نیشانەڪان لە منداڵی سەرووی تەمەن 6 ساڵ:
۱. نەتوانین بۆ بینین و خوێندنەوەی شتەڪان لە دوورەوە.
۲. گرفتی خوێندنەوە.
۳. دانیشتن لە نزیڪی تەلەفزیۆن.
۴. ناهاوسەنگی چاو واتە: خێلی
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

╔🌷═🍁🌷🍁╗
                  🎸   @bokurd🖌  
                  ╚🌷═🍁🌹🍁╝
ئەوانەی بیر لە ئازادی
ناڪەنەوە
خۆشبەختن؟!!!
    نا نا هەر دەڵێم:
بوونەوەرێ جیا لە مرۆڤن
   بەشخوراو
بێژنگسەر و ناهومێدن.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
                ╔🌷═🍁🌷🍁╗
                🎸   @bokurd🖌  
                   ‌         ╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
ڪە تەوژمی هاڕەشەت ڕووی ڪردە لە ڪوردێ تر
ڪە هـاتـیتـە فـرۆتـن وڵات ئـەر سـەنـتێمێتر
هێندەی دنیاش زانیار بی وەبزانە ڪەریت ڪەرە
ڪا و وێنجە و ئاڵف، بارە لێو هەی لە ڪەمیی ڪەمتر
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی.

خزمەتێڪ جوان بە دایڪ‌و‌بابانی خۆشەویست.

هونەرمەندان زۆر جار ژیان زیاتر پڕدەڪەن لە ڕێز و خۆشەویستی
بەڕاستی ئەو هێزەیان هەیە ڪە وەڪ مامۆستا بن بۆ گەل.
@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…
Subscribe to a channel