https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸 @bokurd🖌 ╚🌷═🍁🌹🍁╝
سڵاو و ڕەحمەتی خوایی.
سپاسی خوا.
پێشڪەشتان بێت.
تڪایە هەرچیتان پێجوان بوو بڵاوی ڪەنەوە.؛
با ئەو ڪاناڵانەی ڪە بۆ بەرژەوەندی گەل و وڵات و زمان، خواستی خزمەتڪردنیان هەیه؛ بێسەرپەرست نەمێنن.
هەڵبەت بە ناو و نیشانەوە بڵاو بێتەوە باشترە و مافی ڪەس نافەوتێ.
هـاوئـامـێـزم بـە
تا ماچ*
بەرەولەناوچوون نەچوە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
پەپوولەڪان قژی شانە دەڪەن
پەڕەسێلڪەیش دەیگرنەوە پەلڪە
بولبولانی ڪوێستانی حەز و دڵ
دەچریڪێنن گوڵماچانە دەرڪە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
کەسێک ویستی ماڵەکەی چاک بکاتەوە لە کاتی چاککردنەوەکەدا تووشی هێلانەیەکی مار بوو.
چەند ماری ساوای تێدابوو هەڵیانیگرت و خستیانییە ناو کیسە و بردی و لە بیابانێکدا فڕێیانی دا.
کاتێک ماری دایک گەڕایەوە بۆ هێلانەکەی و منداڵە کۆرپەکانی نەدی،
تێگەیشت کە خاوەنماڵەکە بەڵایەکی(ئەنجامێکی) بەسەریاندا هاوردیە،
هەر بۆیە ڕق و کینەی خۆی لە کابرا هەڵگرت و بۆ ئەوەی تۆڵە بکاتەوە، هەموو ژەهرەکەی خۆی ڕشتە ناو پەرداخەی ماست کە لە ژێرزەوی ماڵەکەدا بوو.
پیاوەکە لە لایەکی دیکەوە پەشیمان بووەوە لەوەی کردوویەتی و هەمان ڕۆژ چوو بەچکە مارەکانی گەڕاندەوە بۆ هێلانەکەیان.
دایکی مارەکان کە منداڵەکانی بە سەلامەتی و تەندروستی بینی، خۆی بە دەوری پەرداخە ماستەکەدا پێچا و بە توندی فشاری خستە سەری کە پەرداخەکە شکا و ماستەکە کەوتنە سەر زەوی ژەهرەکە ئەوەندە بەهێز بوو کە فەرشی(قالی)ژوورەکە کون بوو.
تێبینی:
ئەمە کینەی مارێکە، بەڵام هەر ئەم مارە کاتێک خۆشەویستی بینی قەرەبووی کارە خراپەکەی کردەوە.
بەڵام هەندێک کەس ئەوەندە دڵڕەقن کە چەندە خۆشەویستی ئەنجام بدەی بەرانبەریان، زەڕەیەک لە دڵڕەقییان (کینەیان) کەمێک کەم نابێتەوە
وەرگێڕانی فەرشید سوبحانی(سنە)
@bokurd @bokurd @bokurd
@zhuanga_kurdistan
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
❤️💛💚💛❤️💛💚💛❤️
ئەستەمە دڵ لەلای تۆ بێت و نەشبیت
هەست غەزەڵخوانی تۆ بێت و نەشبیت
چ دژوارە، مەڵبەندی سنوورداری خەیاڵ
جێی هاتوچۆی یادی تۆ بێت و نەشبیت
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
وەڪ وەرگێڕان
❤️💛💚💛❤️💛💚💛❤️
#ئەستەم_دژوار= سخت
#هەست= احساس
#سنووردار= محدود
#قەدەغە= ممنوع
#هاتوچوون=جەولان
شوێن و مەڵبەندی سنووردار= محدودە ممنوع
دووشەمۆ ۲۳ی جۆزەردانی ۲۷۱۶ی ڪوردی
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
#ڪوردبوون
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
وەڵڵا ڪوردبوون ئاسانە
پێش هەر شت لەم جیهانە
بۆ ڪورد، ڪوردی، ڪوردستان
تێڪۆشە بە دڵ، گیانە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
لەبەر خاتری هیچێ لان
مەوە بە دوژمنی سیان
حەول بە بۆ بەرژەوەندی
ڪورد و ڪوردی و ڪوردستان
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
ڪوردبوون ئامۆژگارییە
ڪوردبوون خۆی دڵدارییە
هەر ڪوردێ ڪە ڪوردنەبێ
وەڵڵا دەردی ڪارییە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
ڪوردبوون شەڕەفە و ویژدان
ئایەتێڪە لە یەزدان
ڪورد ڪوردی ڪوردستان
دەرمانی دەردی ڪوردان
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
#سڵاو_و_ڕێز
#تـێـبـیـنـی
زۆر وشەی (زاراوەی فارسی)
لە زمانی پاراوی (ڪوردی) گیراونەتەوە
و بە ناو زمانێ بۆ هەنێ داگیرڪەر و مفتەخۆریان داناون ڪە بە فارس دەیانخوێننەوە.
وشەڪانی ئێمەی ڪورد؛ بڕێڪیان ئاوێتە بە ئەل(ا،ل) ڪراون و وەڪ زمانی (عەڕەبەدزڪان) ئەیڵێنەوە.
بڕێڪیشی هەر وەڪ خۆی یا پیتێ دوانی لێڪەموزیاد بووگە.
ئەوەر هەموو وشە و بێژە و واژە ڪوردیەڪان لە (زاراوەی فارسی) بسەنرێتەوە فارسەڪان دەبێ بە ڪەڕ و ڪوێری و لاڵی بگەڕێن.
گەر عەڕەویەڪانیشے ڪە هاوبەشن تەڪیانا، لێان فڕێ درێ ئەمجار نایشبنە بنزاراوەیێڪے ناوچەییش.
ئێستایش دیسان زۆرن ئەوانەی ڪە سوورن لەسەر ئەوە تاڪوو ڪورد و زمان و ڪلتووری ڪوردے لەناو چێ.
هەر بۆیە ئەشێ ئێمە خۆمان نەهێڵین قەت ئەم هەلە بڕەخسێ بۆ نەیارانمان.
جا ئێستا بڕێڪ لە وشە هاوبەشەڪانے فارسے و عەڕەبـے لە هەمبەری ڪوردیدا
@bokurd
#ڪوردی🇳🇪 عربـے 👈 فارسے
#تاڪ⭐️ فرد 👈 فرد
#قەدەغە⭐️ ممنوع 👈 ممنوع
#دواتر_دوایـے_پاشان⭐️ بعد 👈 بعد
#بەیان_بەرەبەیان_بەیانے
#شەوەڪے_سوح_شەوسوح⭐️ صبح 👈 صبح
#گرنگ_گرینگ ⭐️ مهم 👈 مهم
#ناوەند ⭐️ مرڪز 👈 مرڪز
#وردبوونەوە_سەرنج ⭐️ دقت 👈 دقت
#ڕەهەند ⭐️ بُعد 👈 بعد
#چەشن_جۆر_شێوە ⭐️ نوع 👈 نوع
#ئابوور⭐️ اقتصاد 👈 اقتصاد
#ئابووری ⭐️ اقتصاد 👈 اقتصادی
#بیرڪاری ⭐️ ریاضے 👈 ریاضے
#مێژوو ⭐️ تاریخ 👈 تاریخ
#ڕەوشت ⭐️ اخلاق👈 اخلاق
#دەرز_وانە ⭐️ درس 👈 درس
#ڕامیاری ⭐️ سیاست 👈 سیاست
#پێناسە_شناس_شوناس ⭐️ هویت👈هویت
#ڪۆمەڵگا⭐️ جامعه 👈 جامعه
#زانست_دانش_زانشت⭐️ علم 👈 علم
#وشە_واچە⭐️ ڪلمه 👈 ڪلمە
#بەرگری⭐️ دفاع 👈 دفاع
#خۆڕاگری_بەرخۆدان⭐️ مقاومت 👈 مقاومت
#سەربەخۆیـے⭐️ اسقلال 👈 استقلال
#سەربەخۆ⭐️ مستقل 👈 مستقل
#توێژڪان⭐️ اقشار 👈 اقشار
#چین_توێژ⭐️ قشر 👈 قشر
#باڪور⭐️ شمال 👈 شمال
#باشوور⭐️ جنوب 👈 جنوب
#ڕۆژهەڵات_خۆرهەڵات
#خۆراسان_خۆرهەڵسان⭐️ شرق 👈 شرق
#خۆراوا_ڕۆئاوا_خۆرنشین
#ڕۆژاوا_ڕۆژنشین⭐️ غرب 👈 غرب
@bokurd
#ڕەهەندە= بوودڕ= ڪاناڵے بن زەوی بۆ هاتوچۆ
#چەشن= شێوە
#بەوچەشنە= بەو شێوە
@bokurd
سپاس براتان #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ســـڵاو و ڕێز و خۆشەویستی
@bokurd
گەر وشە ڕیشەدارەڪانی ڪوردی و ئەو وشانەی فارسەڪان لە عەڕەبی و زوانەڪانی تر هێناویانە، لە زاراوەی فارسی بیگریتەوه؛ بڵێی شتێ بە ناوی فارسی بمێنێت؟
نا وەڵڵا نامێنێت.
بە دڵنیاییەوە بەشی هەرەزۆری ئەدەبیات و زانستی فارسەڪان ڕیشەیشی ئەگەڕێتەوە سەر زمان و زانستی ڪوردەواری.
عربی فارسی #ڪوردی
مصلحت مصلحت #بهرژهوهندی
مدرک مدرک #بهڵگهنامه #بەڵگه
معیار معیار #پێوهر
انتقاد انتقاد #ڕهخنه
اسم اسم #ناو
ضمیر ضمیر #جێناو
زمان زمان #ڪات
فعل فعل #ڪار #ئیش #ڪردار
ساعت ساعت #ڪاتژمێر #ڪاژێر #ڪاتبێژ
احترام احترام #ڕێز
صورت صورت #ڕوخسار #دەموچاو
جبر جبر #ناچاری
طول طول #درێژایی
اخبار اخبار #هەواڵەڪان
فاعل فاعل #بڪەر
مفعول مفعول #بەرڪار
مدنی مدنی #ژیاری
شرح شرح #شرۆڤە #شیڪاری
شعار شعار #دروشم
تفسیر تفسیر #ڕاڤە #لێڪدانەوە
مستقیم مستقیم #ڕاستەوخۆ #سەرڕاس #خۆحەن #خۆحەست #خۆحاست
توضیح توضیح #لێڪدانەوە، #شرۆڤە #شیڪردنەوە
شمال شمال #باڪوور #پاختوور
جنوب جنوب #باشوور
شرق شرق #ڕۆژههڵات #ڕۆژهەڵسان #خۆرهەڵسان #خۆراسان
غرب غرب #ڕۆژاوا #خۆراوا
@bokurd
ئازیزان گەر دیسان ئاوا وشەگەلێ هاتەوە یادتان بێژن.
تڪایە بەپێی زاراوە بێت یا هەرچێ، واتای وشەڪان ئەگەر لە ناوچە و زاراوەی ئێوە دیسان هەیە بۆمان بنێرن.
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
سـڵاو و ڕێز
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
شەو و ڕۆژیش جەفا بدرێم هێشتا لە پـێی ئەو قەرارەم
بۆ ئازادی و بوون و ڕێگا دیسان لە ڕێی ئەم هەوارەم
دنیای زوڵمیش جیا ڪەنەوە دانەدانەی ئێسڪ و ناخم؛
ویژدانییە ڕێ و پێوانم، بۆ دژەڪورد هەر غەوارەم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
هەستێڪ باوەڕپێڪراو ئاشقانەیە دڵتەنگی
دوورە لە فـێڵ و درۆ خاڵـیـیە لە جەفەنگی
گەرچی دوورە لێت بە ناو بە ڕۆح ئەتگرێتەوە خۆی
ئەتگرێتە ئامێزی ڕۆح، وەڪ لاجانگ و پەرەنگی
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
#لاجانگ= کەنارە و بەشێ لە سەری مرۆڤ کە چوار ئێسک لێیدا یەک دەگرن، بەینی تەوێڵ و ناوچاوان تا گوێ
جا لاجانگ موویێ جوان پێیدا بەر دەبێتەوە
#پەرەنگ= پڕپڕەی گوارە و گوڵ، بریقە و شەوق وەک شەوقی شمشێر
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
❤️🌼💚🌼❤️🌼💚🌼❤️🌼💚
@bokurd
بڕێ لە دژەیەڪەڪان:
#دەر_دەرەوە_دەشتۆ_بێروون= بیرون
#ناو_ناوەوە_ژوور= داخل
#نزیڪ_نێزیڪ= نزدیک
#دوور= دور
#ئەستەم_ناڕەحەت_دژوار= دشوار
#ئاسان_سانا_هاسان= آسان
#باش_چاڪ_خاس_خوو= خوب
#خراپ_خەراب_خراو_بەو= خراب، بد
#گەورە_گەپ_زل_ڪەلان= بزرگ
#بچووک_چکۆلە_گچکە_چووکە= کوچک
#ڕاست_درووس_دروست= درست
#هەڵە_ناڕاست_نادرووس_نادروست= نادرست
#قورس_سەنگین_ بەسەنگ= سنگین
#سووڪ_سۆڪ_سووڪەڵە= سبک
#سەرەوە_ژوورۆ_سەروو_ژوورەوە= بالا
#خوارەوە_خواری_خوارۆ_خوارگ داوێن داوین= پایین
#ڪراوە_ئاوەڵا_واز_باز_بەبەسراو_نەبەستراو= باز
#داخراو_بەستراو_بەسراو_بەستراوە #داخراوە_داخریاو_داخریاگ_بەسراوە= بستە
#پیر_بەتەمەن_بەساڵاچوو= پیر
#گەنج_لاو_جەوان= جوان
#ڪۆنە_ڪۆن_ڪەهنە= کهنە
#تازە_نوێ_نۆ= نو
#هەرزان_ڪەمبەها= ارزان
#گران_پڕبەها= گران
#هێواش_ئارام_خاو= آهستە
#توند_خێرا_تیژ_بڕەو ڪرژ= سریع
#زوو_زی_خێرا= زود
#درەنگ_دێر_= دیر
#گەرم داخ= گرم داغ
#سەرد_چیاو_چیاگ_چیەگ_سارد= سرد
@bokurd
#سڵاو. bokur@
#دیاری #نەورۆز
#ڪوردستان و #ڪوردەواری یانێ #مێژوو
#ڪوردستان و #ڪوردەواری یانێ #ئێستا
#ڪوردستان و #ڪوردەواری یانێ #ئایەندە
#مێژوومان بەش خۆی حیلم و زانیاری و لێهاتوویی و زەڪاوەت و زیرەڪی بوە و بە ئێستایشی گەیاندووین، سەرەڕای ئەو هەموو نەیار و دوژمنەیش ڪە هەمانە.
#ئێستاشمان پێگە و ڕێگەی قاییم و پتەو و ڕاوێستاو تەرخان ئەڪات بۆ مناڵانمان.
#ئایەندەشمان هەمان ئەم منداڵانەی خۆمانن ڪە بۆ پەروەردەی باش و گەورەڪردنیان، بە هەزاران دار و بەرد و سەخڵەتی و ناخۆشیدا دراوین و دەدرێین.
پەس تڪایە لە هەر پلە و پێگە و چین و ناوچەیێڪدا هەین؛ با وەڪ باوڪ و دایڪێ دڵسۆز بۆ مناڵانمان و وەڪ دایڪ و باوڪێ خەمخۆر بۆ نیشتمانی دایڪیمان و دایڪی نیشتمانیمان: تـێـبڪۆشین.
قەت نابێ ناز و پۆز بڪەین بە سەر نیشتماندا بەهۆی پلە و پێگەوە ڪە بوومانە یا هەمانە.
ئەبێ هەمیشە لە خۆمان بـپرسین: چ خزمەتێ لە دەسمان هاتگە و نەمانڪردوە؟ ئینشائەڵڵا لە زووترین ڪاتدا بـێـینە سەر ڕەواڵی خزمەت بە نیشتمان و گەلمان.
یا چیمان ڪردووە بۆ وڵات و نیشتمانی دایڪی و باوڪیمان ڪوردەواری؟
گەر خوداینەخواستە تووشی هەڵە و دوژمنی هاتووینە بۆ ڪوردەواریمان تەرڪی بڪەین و ڕێی پارێزەر و عاشقێڪی ڪوردستانی نیشتمانمان بگرینە بەر.
نەورۆز و ساڵی نوێ بەپیرۆزتان بێت.
براتان #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
لە وڵاتانی پیشەسازی خانمان كاتێك كاریان دەكرد بڕێكی كەم پارەیان پێدەدرا و ئازار دەدران و دەچەوسێنرانەوە لەگەڵیدا ،
ئەم هەڵوێستەی بەرامبەر خانمان وایكرد دژی ئەم ڕەفتارانە ڕابپەڕن و هەڵوێستیان هەبێت .
لە ساڵی 1857دا و لە ڕۆژی هەشتی مانگی سێدا ئەو خانمانەی لە یەكێك لە كارگەكانی ڕستن و چنین لە نیویۆرك كاریان دەكرد ڕژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانیان كرد بۆ زیادكردنی پارەی كاركردن و كەمكردنەوەی كاتی كاركردنیان بۆ كەمتر لە 10 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا ، بەڵام لە كاتی ئەم خۆپیشاندانانەدا بەشێك لە خانمانی خۆپیشاندەر لە لایەن پۆلیسەوە لەو وڵاتە دەست بەسەر كران و هەندێكیان بریندار و هەندێكی دیكەیان لێ كوژران .
ئەم خۆپیشاندانە بوو بە ڕۆژێكی مێژووی بۆ داواكردنی مافی تەواو و هاوشێوەی پیاوان لەوڵاتە پیشەسازیە گەورەكان .
لە ساڵًی 1910 لە شاری كۆبن هاگن لە دانیمارك لەسەر ئەم بابەتە كۆنفرانسێك بەسترا بۆ دیاریكردنی ڕۆژێكی تایبەت بە خانمان بەڵام نەتوانرا ڕۆژێكی تەواوەتی بۆ دیاری بكرێت و هەر وڵاتەو خۆی ڕۆژێكی دانا بۆ خانمان و لە ساڵی 1921 ڕۆژی هەشتی مارس وەك ڕۆژێكی تایبەت بە خانمان لە جیهاندا ناسێنرا و ساڵی 1978 بە فەرمی لە لایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ڕۆژی هەشتی مارس تایبەت بە خانمان دیاریكرا و لەو كاتەوە ئەم ڕۆژە دیاریكراوە بە بەرز ڕاگرتنی ماندوبونەكانی خانمان لە تەواوی جیهاندا وەك دایكێك وەك كچێك وەك ئافرەتێك كە خزمەتی خێزان و منداڵ و نیشتیمان و هاوسەرەكەی دەكات وەك ئەو كەسەی كە بێ ئەو ژیان تام و ڕەنگی نامێنێت و لە هەمووی گرینگتر نیوەی تەواوی كۆمەڵگەیە .
ڕۆژی ئافرەتان بەرز و پیرۆز✌️✌️✌️
من و هەتاو هەموو شەوێ ئاوا دەبین، ڕۆژ دێـینەوە
بۆ جیهان و ڪوردەواری لەڕوو دەچین هەڵیـێـینەوە
ئەو بۆ بوونی جیهانێڪی ڕوون و عادڵ هەڵدێ و ئاوا
من بۆ بـێـخەمسەربەخۆیی گشت ڪوردەوار بە ژینەوە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
سڵاو ئازیزانی دڵ، بمبوورن ڪە بە گوێرەی پێویست نەمتوانی لە خزمەتتان بم.
Читать полностью…کاتێک بە کوردی دەنووسی هێزی خۆت نیشان دەدەی.
کاتێک بە فارسی دەنووسی هێزی دوژمنەکەت نیشان دەدەی.
کە بە کوردی دەنووسی دەڵێی من هەم.
کە بە فارسی دەنووسی دەڵێی تۆ بمبینە!
من هەم، یانی من گرنگم!
تۆ بمبینە، یانی تۆ گرنگیم پێ بدە!
نووسین بە زمانی داگیرکەران سواڵی گرنگی پێدانە!
_فەتحی
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
هەزاران سڵاو ژ بۆ ڪوردان
بـە دیلـیی تـۆیـە
لـە سـیـەچـاڵـم
بـە ئــازادی تـۆ
بەهەشتە ماڵم
ڪە تۆ ئازادی بی
خۆم لە قەعر و چاڵ
ڪوردستانەڪەم
هەر خۆشە حاڵم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
#بۆ_بڕێ #مەلا و #مامۆستاڪان
لەم زەمانە لەم دۆخەدا چەن بێـبەڵێن
مامۆستایە ئایینیەڪان هەر دێن دەڵێن:
گۆڕستانەیل پڕپڕن لەو گەنجانەی وا
ویستیان تۆبە ڪەن بە پیری؛ بەوڪاتەیدا
دەڵێن: تاڪەی تۆبە ناڪەن؟ جوانەڪانمان
بۆچی دایمە لە ناو غەفڵەت لەو تانە مان؟
منیش ئوسمان ماڵ لە سەقز؛ وەڪ تیژباڵێ
دەڵێم: دەڪ خوا، عەقڵ و هۆشت پێدا ماڵێ
(( ئەم هەموویە لە وڵاتمان هەر ڪوردستان
گەنج و لاوی بێچار دەچن وا لە دەستان))
هەر دەمرن و ناگەنە هیچ لە ئاواتان
لە سای ئەنگۆ و بڕێ هاوخواز بیروڕاتان
ئەی بۆ نادەن نەعرەیێ بۆ ئەم میللەتە؟
جەرگودڵیان لە دەس زاڵم گش لەتلەتە
جوان و مناڵ ئەوەی ڪورد بێ لەم سەردەمە
بێئاوات مان لە سجن و دار بێ مەحڪەمە
هیچ لاوێڪمان ناگاتە مەرگ زوو دەیڪوژن
ڪەی تۆبە ڪات؟ بەبێتاوان خوێنیەمژن
گەر دیندارن گەر مرۆڤن لای خوا هاتوون
گەر مەلان و نین جەردە و دز بۆ خوا هاتوون
لە سەد جاران، دە جارێڪش بۆ گەلی ڪورد
بێخەیانەت ڪەونە سەر ڕێ بەوێنەی گورد
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd
سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی
بۆ #تەندروستی
سوودەڪانی خواردنی گیراوهی #سیر _و_لیمۆ
ئهگهر دهمارهڪانی خوێنتان گیراوه و چهوریتان زۆرە و خهوێكی خۆشتان نییه...
رۆژانه جارێڪ تێڪهڵهی (سیر و لیمۆ) بخۆنهوه باشتر دەبن.
- بۆ پاڪڪردنهوهی دهمارهڪان بهسوودە
- له چهوری و جهڵتهی دڵ و مێشك دهتانپارێزێ.
- له گوشاریخوێن و ڪۆرستڕۆڵ دهتانپارێزێ.
- بۆ نهخۆشییهڪانی ئهنفلۆنزا و ههناسهتوندی بهسووده.
- بهردی گورچیله و زراو دهشڪێنێ.
- بۆ بههێزترڪردنی سیسهتهمیبهرگری چاڪە.
👇👇
@bokurd @bokurd @bokurd
@aMaliekbohamuman67
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
من ئەو ڪەسەم، پاش مەرگیشم ئاواتگەلم وەڪ خۆم زیندوون
بەدی هاتن؛ گەورە دەبن، گەر نا دووژمن دەڪەن زەبوون
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
ڪوڵی گریانێ گرتوومی چۆن دەم لە لێوی بەردەم
ئەشقی شەیدایی و شادی بووم دمخوازێ خەمێ هەردەم
تا دێم خەمێڪی بەڕێڪەم، لەم خاڪە پڕغەوارە
خەم و گریانێ تر دێن و هەردەم دەگرن دڵ و چەم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڪوتووپڕ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
بادە و شەرابم بۆچییە منم هەردەم مەستی خەم
لەم ژینە ڪاول و وێرانە خەندە ڪوانێ دەستی خەم
گیراون شادی و ئازادیم گشت لە حەولان بفەوتێم
ئاهونزوولەی ئەم ڪوردە چۆن حەواڵەی هەستی خەم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڪوتووپڕ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
سـڵاو و ڕێز و خۆشەویستی.
#شێرپەنجە:
ئەو ڪاتە ناسیم ڪە:
وەڪ: نەخوێندەواری
وەڪ: نەزانی
وەڪ: بێسەوادی
هەڵچوو لە ئەستۆی دایڪێ،
وەڪ: بێئاگایی
وەڪ: نەزانپەرەستی
وەڪ: نەزانڪاری
هەڵیڪوتایە سەر گیانی باوڪێ
بوو بە خۆرە چوویە ناو
بەزمی خۆشی؛ زانایی و ئاگاهی ئەوانەوە،
چوویە ناو بیر و بڕیاری ئایەندە و داهاتوویانەوە
تا سەریان نەپەرژێ ڕەگ و ڕیشەی وڵات بە جوانی پەروەردە بڪەن.
نەتوانن نەسڵی داهاتوو وەڪ پێویست بپارێزن؛
بەڵڪوو زلهێزی داگیرڪەر
چەپەڵی خۆنەشۆری بـنـیڪەر
بەرازی سەگی دێوی عەنتەر
باشتر و هاسانتر داگیر بڪەن،
وڵاتانێ:
ڪە پڕ دەبن لە
نەخوێندەواری... و بێسەوادی...
نەزانپەرەستی... و نەزانڪاری...
نەزانین... و بێئاگایی...
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
سـڵاو و ڕێز و خۆشەویستی
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
گەر لـە هـاوار و گـریانی بـە ئاهـ، دەگـەن ڕاپـەڕێن لـە گـێـلیـیەوە؟
ڪاتێ ڪە هەموان مەستی شەڕابی زوڵم و مەزەیـێن بە دیلییەوە.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
سـڵاو
خۆزگە خەمیش گەڵا بایە
ڪە پاییز هات بوەریایە
دەبا دڵە چەوساوەڪان
تەنیا وەرزێ وەحەسنایە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
ئەمن شەرت بێ ئەی نیشتمان تێڪۆشم وەها بۆ مافت
مردن ببێتە ڪەویلەم و جیهان هەر نەگا بە تافت
بە هاوبەشی ئازادیت بن ڪورد و ڪوردی و سەری ڪافت
ئەبێ بێنە سوژدەی بوونت جیهان خۆی و دژی مافت
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
سڵاو و ڕێز
ڪوردانە ڪوردم تا چۆڕە لە خوێنم دێ
تا ڪاتێ دەمرم، خزم و بێگانە بۆ تەرمم دێ
ڪوردانە ڪوردم بەو ڪاتەی نروە لە گۆڕم دێ
بە ڪوردیش ئەیسەلمێنم ئەگەر دنیا لە گۆڕم بێ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
لە گۆڕم بێ= چاریشم ڪات
مەبەست: هەموو دنیا هاڕەشە بێ بۆ سەر ژین و مانم.
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
#پێگەی_ئافرەت و #ڕێز_و_گەورەیی_ئافرەت لە ئیسلامدا:
(پێغەمبەر ️گیانﷺ سڵاو و ڕەزای خوا لەسەر خۆی و پەیڕەوەکانی.
دەفەرمێت:
ئاگاتان لە خێزانەکانتان بێت و چاک بن بەرامبەر ئافرەتان.
هەر وەها دەفەرمێت:
هەر دایڪ و بابـێک بە جوانی و بێ زوڵم دوو ڪچ پەروەردە بڪەن خوا بەهەشتیان پێ عەتا ئەڪات.)
@bokurd
یەکەم جار لە ئیسلامدا ئافرەت بوو باوەری هێناوە بە فەرموودەڪانی پێغەمبەر و دینەکەی.
خاتوو خەدیجە هاوسەری (رەزای خوای لێبێ.)
یەکەم شەهید لە ئیسلامدا ئافرەت بوو، خاتوو سومەیە (رەزای خوای لێبێ.)
یەکەم پاسەوان لە جەنگی ئوحددا کە پاسەوانی پێغەمبەری خوای دەکرد ️ﷺ ئافرەت بوو بە ناوی ئوم عمارە (رەزای خوای لێبێ.)
لە سەردەمی جاهیلیشدا ئافرەتان ئەکوژران، پێغەمبەر ️ﷺ بە ناو شاری مەککەدا دەگەڕا و فاطیمەی کچی کردبووە قەڵادۆشکانی.
یەکەم موفتی لە ئیسلامدا ئافرەت بوو، کە فتوایی راستکردۆتەوە بۆ هەموو هاوەڵە بەرێزەکان، ئەویش دایکە عائیشە بوو. (رەزای خوای لێبێ.)
یەکەم ئافرەت کە سەروەت و سامانی خۆی لەبەر ئیسلام خستە بەردەستی پێغەمبەر ﷺ دایکە خدیجە بوو. (رەزای خوای لێبێ.)
یەکەم کەس کە داکۆکی لە مافی ئافرەت کردبێت، هاوەڵی بەرێز و تێکۆشەر دایکە شەهید نوسەیـبەی کچی کەعب بوو. (رەزای خوای لێبێ.)
یەکەم چاپخانە لە ئیسلامدا کە ناسراوە بە نەساخاین و وەرەقەخان: ئافرەت دایانهێناوە.
یەکەم زانکۆ لە جیهاندا دامەزرا لەسەر دەستی ئافرەتێک بوو بە ناوی فاتیمە فەهراوی.
ئافرەتان سووڕەیان بە ناوەوەیە لە پیرۆزترین کتێبی ئیسلامدا کە قورئانی پیرۆزە.
سەتاسەد ئافرەت لە ناو گەلانی پیرۆزدا و لە ئیسلامدا پێگەی بەرز و بەڕێزیان هەیە، چوونکا ئافرەت دەوڕێکی زۆر گرینگی هەیە لە پەروەردەی مناڵ و سەرخستنی کۆمەڵگادا.
@bokurd
ئەوانەی دەڵـێن:
بۆ ئازادی هەر،
ئەمەمان ڪەمە
خۆیان چییان ڪرد؟
بۆ ئازادی و ئەم
گەل و سەرجەمە؟
بەشی ئەحمەقان؛
هەر سیرخواردن و
ژەنـیـن سوڕنایە!
ژێـرەدیـلـەن و
لـەوانـدا وایە؛
دنـیا بـێـخـەمـە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
سڵاو و ڕێز
@bokurd
#ڪز= هەندێ شت ڪە بە ڪەمی بزانن پێی ئێژن: ڪز، بازاڕ ڪزە، فڵان ڪەس ڪزە، دەنگی ڪەزە، گڕی ڪەزە، تینی ڪەزە، سۆی چاوانی ڪزە ...
#ڪز= بێتین، بێشەوق، بێهێز، بێڪەیف، مەلوول، خەمبار و خەفەتبار و خەمۆڪ، داچەڪاو و داشڪاو، ئەفسوردە - بەڵێ وشەی ڪز لە فرەشوێنی ڪوردەواریمان بۆ ئەم حاڵەتانەیش بەڪاری دێنن.
لە بڕێ ناوچەگەلی ڪوردەواری بۆ واتای وشەی(لاغر) ئەڵێن: ڪز
#ڪزۆڵە_ڪزڪۆڵە_ڪسڪۆڵە_ڪزەڵۆڪ= کز کرده
#ڪزۆڵە_ڪزۆڵ_ڪسڪە_ڪزەڵۆڪە= کز کرده
ڪەسانێ یا بوونەوەرێ تر لە گۆشە و تریڪ و خەمبار و خەمۆڪ بن یا سەرمایان بێت یا خۆیان حەشار دەن یا ترسێڪیان بێت، پێیان ئێژن: ڪزۆڵەی ڪردووە، ڪسڪۆڵەی ڪردووە. هتد...
#ڪزاندنەوە_ڪزانەوە_ڪزاننەوە= سوزش
#ڪزانن_چووزاندنەوە_سووزش= سوزش
بەهۆی سووتان یا زەام و برین و بڕێ جاریش برسیەتی و دڵەڪەزە ئەم وشانە ئەوترێتەوە.
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝
بەرزی ورە چاندی وزە
لـێرە زۆرە گەش و تیژباڵ
لە نێو وڵات شار و دێهات
پێدەشت و شات، ڕڪە و سەر یاڵ
ئەستەم تەوری ڪینە و ڪۆڵی
خەسمانەی دوژ، بـبڕێ هیوا
لە دڵ و مێشڪ، هزر و بیری
گەلێ یەڪ بێ پڕهێزوباڵ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
#چاندی= ناشتی، نیای، داینیا، بەرپایڪرد. #چاند= ڪەلتوور، فەرهەنگ
#شات= شات و شەت = ڕۆخانە و چەمی گەورە و بەفراوان
#ڕڪە= لاپاڵی سەرەولێژ لە گرد و شاخ= قەفەز و بەند
#ڪۆڵ= کول و شڪاو = بۆسە و ڪەمین
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸 @bokurd🖌
╚🌷═🍁🌹🍁╝