bokurd | Unsorted

Telegram-канал bokurd - ڪوردانە بۆ ڪورد

540

https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی‌_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

Subscribe to a channel

ڪوردانە بۆ ڪورد

ئەی پاشایی نێو خەیاڵم
‌‌‌‌‎‌‌‌/channel/+yRwL67qxdUNlMzI0

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

کوا هەموو هەستانێ هەستان، کەوتنێنکیش کەوتنە؟!
سەر لەپێناوی مەزندا بشکەوێ سەرکەوتنە
...
#ڕامان_غەفووری_سەقز

╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سـڵاو

@bokurd
#بەهار_وەهار= (بهار)

#هاوین_تاوسان_تابستان_= (تابستان)

#پاییز= (پایز)

#زستان_زۆسان_زمستان_زمسان= (زمستان)

#وەرز= (فصل)

#ڪات_سات_وەخت_دەم= (وقت)

#ئان_چرڪەسات= (لحظە)
هەڵبەت وەڪ چۆن ئان بۆ واتای (لحظە) دەبێت؛ وشەی دەم بۆ واتای (لحظه)یش دەبێت.

#چرڪە= (ثانیە)

#دەیێقە_خولەڪ= (دقیقە)

#ڪۆی‌زەمان_ڪاتڪۆ= مدت زمانی برای انجام کاری= بە وادە و مودەی ڪارێ ئێژن ڪاتڪۆ، یانی بۆ ئەنجامدانی ئەو ڪارە هەرچەندت پێـبچێت ئێژن: ڪاتڪۆ.
گەر نۆ سەعات و پانزە خولەڪمان پێبچێ، نابێ بێژین: نۆ ڪاتڪۆ و پانزە خولڪ، بەڵڪوو ئەبێ بێژین: ڪاتڪۆی ئەنجامی ڪارمان نۆ سەعات و پانزە خولەڪ بووە.

#سەعات_ڪاتبێژ_ڪاتوێژ_کاتژمێر= (ساعت)
#دەمبێژ_دەموێژ_دەمژمێر= (ساعت)

#ڕۆ_ڕۆژ= (روز)

#شەڤ_شێو_شەو= (شب)

#نیمەڕۆ_نیوەڕۆ_نیوڕۆ_نیمەڕۆژ_نیڤڕۆ= (ظهر)

#هەلایەری_هەلاشەیی_دوانیمەڕۆ_دوانیوەڕۆ= (بعدازظهر)

#شەووڕۆژ= (شبانەروز)

#ئێوارێ_ئێوارە= (عصر)

#ئەمڕۆ_ئیمڕۆ_ئیمڕۆژ_ئەمڕۆ= (امروز)

#سبحا_سبحەینێ_سبەی_سوحا_سبەینێ= (فردا)
#سارە_بەیانی_سبە_سبحە_سبحەی_سبیانێ_سحا= (فردا)
#سبێ_سوبا_سەبا_سەوا_سەوای_سوا= (فردا)
#سوبێ_سوب_سوبیانێ_سوێ_سوبە_سوە= (فردا)
#سوەی_سۆ_سوح_سوحە_سوحەی_سۆزی= (فردا)
#سێزو_مەشت_مەیشت_مەیشتی= (فردا)

#دووسبەی_دووسوە_سبەتر_دوسو= (پس فردا)
#ژدێلا_مەستەبیرۆ_مەستەبێڕۆ_مەشتەبێڕۆ= (پەس فردا)

#دوێڪە_دوێنێ_هێزیڪە_دوێ_دینیا= (دیروز)
#دۆهـ_دێنە_دوێ_دونێ_دوهی= (دیروز)

#پێرێ_پێرەڪە_پێر= (پریروز)

#حەفتە_حەوتە_حەوتوو_حەوتە= (هفتە)

#مانگ= (ماه)

#ساڵ= (سال)

#دەهە_دەیە= (دهە)

#سەدە= (قرن)

#پار_پارێ_پارەڪانێ_پارەڪە_پارساڵ= (پارسال)

#پێرارساڵ_پێرار_پێرارەڪە= #دوو ساڵ پێش= (دو سال پیش)
@bokurd
ئوسمان سەقز تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو
@bokurd
#ناوەسروشتییەڪان  (نام عوامل طبیعی)

#تاڤ_ئافتاب_تاو_ئافتاو_هەتاو_خۆر_خوەر_خورشید= (خورشید، آفتاب)
ئافتاب، ئافتاو و هەتاو ناون بۆ ئافرەتانی ڪورد.
خورشید ناوە بۆ ڪوردان هەڵبەت زیاتر بۆ پیاوانی ڪورد.

#مانگ= (ماه)
#مەهتاب_مانگەشەو_مەهتاو= (مهتاب)
#ماهتاب_ماهتاو_مەتاو_ماتاب_ماتاو= (مهتاب)
هەڵبەت مانگەشەو واتای (شەوی مەهتاوی)ش ئەدات. یانێ شەوانێ ڪە مانگەشەو پڕە و ئاسمان ساف و شەوێڪی ڕۆشن و دیارە.
مەهتاب، مەهتاو، ماتاو، ماهتاو، ماهتاب ناون بۆ ئافرەتانی ڪورد

#هەمیشە_دایمە_بەردەوام_دایم_دەوامدار= (ادامەدار، همیشە، دائم)
هەڵبەت دیسان دەوامدار و بادەوام بۆ شتگەلێ یا ڪەسگەلێڪ ڪە خۆڕاگر بن و زۆر درەنگ لەناو بچن، ئەوترێت.

#سەرگوزەشت_سەرگوزەر_بەسەرهات_سەرڤەنووس_سەرنڤێشت_سەرنڤیس= (سرگذشت، سرنوشت)

#پریشە_وریشە_پرشە_پرشنگ_تیشڪ= (پرتو)
(مانگ و خۆر و ئەستێرە و ئاگر و هەرچێ ڪە نووریان لێ‌ئەبێتەوە؛ پرشنگی هەیە)
وریشە و پرشنگ ناون بۆ ئافرەتانی ڪورد
بۆ زۆر شت ڪە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ شەوقی لێدەبێتەوە؛ ئەڵێن: بریقەی لێبوویەوە.
هەر بۆیە لەوانەیە ڕیشەی وشەی برق هەر ڪوردی بێت.


#تریفە_تاومانگ_تاوی‌مانگ_تریفەی‌مانگ_تاوشی‌مانگ= (تابش‌ماە)
تریفە= ناوە بۆ ئافرەتانی ڪورد
تریفە= ناوی دێ و گوندێکە لە نزیک شاری هەڵەبجە

تریفە= دەمەڵ و نەخۆشینێ بوو لە ئاژەڵان پەیا ئەبوو.

#_هەسێرە_ئاسێرە_ستێر_ستێرە= (ستارە)
#هەسارە_ئەستێرە_هەستێرە_ستارە= (ستاره)
ستارە، هەسارە ناون بۆ ئافرەتانی ڪورد

#ڪاڪێشان= (کهکشان)

#هەور_ئەور= (ابر)

#سایەقە= (آسمان صاف)

#هەورەبریسڪە_هەورەتریشقە= (رعدوبرق)
#هەورەگرمە_هەورەبرووسڪە= (رعدوبرق)

#بوومەلەرزە_زەوینلەرزە= (زلزلە)

#بەور_بەفر_وەور= (برف)
#بەفراو= ناوە بۆ ئافرەتانی ڪورد

#باران= (باران) ناوە بۆ ئافرەتانی ڪورد

#_شڵێوە__دوودانگ= (برف و باران)

#لافاو_سێڵاو= (سیلاب)

#سارد= (سرد)

#گەرم= (گرما)

#ئاو_ئێو_ئاڤ= (آب)

#ئاوی‌شیتین_هاویناو_هێویئاو= (آب نیم گرم)

#ئێخ_سەهۆڵ_یەخ= (یخ)

#تەرزە= (تگرگ) تەرزە ناوە بۆ ئافرەتانی ڪورد.

#داخ= (داغ)

#بڵێسە_شەر_شەرار_شەرارە= (شرارە)
شەرارە ناوە بۆ ئافرەتانی ڪورد.
#گڕ_گوڕ(شعلە)

#هەڵم_بۆق_هاڵاو= (بخار)
هەڵبەت هاڵاو ناوی چێشتە، زیاتر لە سنەی ئازیز و ئەردەڵانیە ئازیزەڪان ئەوەشێتەوە(خۆشدرووسڪردنی)
قۆرەی تێدەڪەن و زۆر مزر و خۆشە. بۆ چەوری خوێن و جگەر باشە و فشاریش دێنێتە خوار

#مژ= (مە)

#تیشڪ= (پرتو،نور)

#شەونم_ئاونگ= (شبنم)= شەونم ناوە بۆ ئافرەتانی ڪورد.

#دڵۆپە_تڪە_دڵۆب_چڪە= (چکه)
هەڵبەت دیسان چڪ و چڪە بە تۆزێ یا ڕێزەیێ ئێژین
#ڪانی_ڪیەنی_ڪەینی_ڪەهنی_چاوگ_چاوگە= (چشمە)= ڪانی ناوە بۆ ئافرەتانی ڪورد.

#چەم_ڕۆخانە_ڕووبار= (رودخانە)  هەڵبەت دیسان چەم بە (چاو)یش ئێژین

#شەپۆل= (موج)= ناوە بۆ ئافرەتانی ڪورد
@bokurd
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

تا ڕۆژی مەرگ بە ئاوات، ڕاپەڕین بەل لە زیندوو
زیندووبوونەوە هات و لە زگی نەبوون ڕۆچوو
دەرچوون لە خەوی گێلی ڕیشەیە بۆ ئازادی
قازی بە مەرگی زیندوو؛ زیندووی ڕاگرتن مردوو
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

چ زاراوێڪت بەو چاوەت لەگەڵ ئەشقم ئەخوێندەو
ڪە وا زوو ڪەوتە داوـے تۆ دڵـے خەمبار، گەلێ سادەم

چ ژاراوێڪت لەو جامەـے ڪر؟ مەستیم بۆ نەهات دادەـے؟
ڪە ناچارەن دەسەودامێن بە نۆشینـے هەنێ بادەم

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو_و_ڕێزی_تایبەت

#پیت= حرف
#وشە= کلمە
#ڕستە= جملە

#ئەلفبێی_کوردی له ۲۹ #پیتی نەبزوێن و
٨ #پیتی #دەنگدار و بزوێن پێک هاتوە.

#وشەکان بە #پیتگەلی ڪپ و نەبزوێن دەست پێدەکات.

پیتگەلی کپ و نەبزوێن 👈 ئـ ا ب پ ت ج چ ح خ د ڕ ر ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ک گ ل ڵ م ن و هـ

#پیتگەلی دەنگدار و بزوێن 8 دانەن
ەـە ، ی ، ێ ، و ، ۆ ، وو ، اـا ،  ـ‌بزرۆکە

هیچکات وشەکان بە پیتی دەنگدار و بزوێن دەست پێناکات

۱ـ له زمانی کوردیدا پیتی (آ) بەو چەشنە دەنووسرێت(ئا)

وەک:
#ئاسمان #ئاشتی #ئاراس #ئامانج #ئاکار #ئاگر #ئاوات #ئاش #ئاربابا #ئامریکا #ئارام

لە زمانەکانی تردا دەنگەکانی (فتحه‌ـــَــ ضمه‌ــُـــ کسره  ِـــ) پیتیان نییە و نانووسرێن.
بەڵام
#له_زمانی_کوردیدا ئەو دەنگانە دەبن بە پیت و دەنووسرێن.

پیت و دەنگیلەی سەرە(فتحه ـــَ) 👈ە ـە (یەک چاوە و  لەگەڵ پیتی هـ جیایە)
وەک:
#گەرم= گَرم
#سەنەندەج= سَنَندَج
#دەرد=== دَرد

چەند نموونەی تر بە ڪوردی
#دەرزیله #تەرزە #بەرد #دەنگ
#دەوری #کەوچک #شەو #عەشق #سەرکەوت #دەست #هەور #ئەسمەر

واتە هەر دەنگێکی فەتحە ــــَ پێویستە پیتی (ـەە)ی بۆ دابندرێ له وشەدا

۳ـ #دەنگیلەی_ژێرە (کسرەــِـ)👈 ێ ێـ ـێـ ـێ

له زمانی کوردیدا پیتی (ێ) لە جێگەی ـــِ‌ژێرە دادەنرێ
وەک:
#هێواشێ= هـِواشِ
#فرەزانێ= فرَزان‌ِ
#سێبەرێ= سـِبَـرِ
چەند نموونەی تر بە ڪوردی
#ترێ #سێو #نێت #ئێوارێ
#لێرە #هاوڕێ #چێشت #کاتژمێر

۴ـ #دەنگیلەی_بۆرە (ضمە ـــُـ)

له زمانی کوردیدا بۆرە (ضمە‌ـــُـ) دەبێتە پیتی (ۆ)
وەک:
#دۆینە= دُینَ
#سۆبە= سُبَ
#لۆمە= لُمَ
چەند نموونەی دی بە ڪوردی
#کۆتر #سۆما #ڕۆژ #شەوبۆ #تۆ
#سۆران #خۆر #سەربەخۆ #زانکۆ

۵ــ پیتی هێ(ه) دووچاو، بێدەنگ و نەبزوێنە 👈هـ  بۆ دەنگی سەرە نابێت تکایە هەڵە مەیگرن
وەک
#هەور(هێ+دەنگی سەرە+واو+ڕێ‌ناسک)
#هێمن(هێ+دەنگی ژێرە+مێ+نێ)
#بەهار(هێ+دەنگی سەرە+هێ+ئەلف+ ڕێ‌ناسک)
#هەنار(هێ+دەنگی سەرە+نێ+ئەلف+ڕێ‌ناسک)

٦ ــ دەنگیلەی (ە ـە) دەنگدار و بزوێنە لەگەڵ پیتی هێ هەڵەی مەگرن

وەک:
#کەو #نەشمیل #تریفە #بنکە #کەوتن #هەشەمێز(هێ+دەنگی‌سەرە+شێ+دەنگی‌سەرە+مێ+دەنگی‌ژێرە+ز)
#هەموو(هێ+دەنگی‌سەرە+مێ+جووت‌واو)

@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بۆ وەرگێڕان

از برکه‌های (طالع و حق ملتهایی) دشمنان توانستند نهنگهایی بگیرند؛ گر آن را از معجزه کمتر بنامیم گرفتار کفر شدیم.
معجزه‌ای بە خاطر خیانت ملتها به خودشان.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
لە گۆلاوی (بەخت و شانسی و مافی گەلانێ) دوژمنان توانیویانە؛ گاماسییان بگرن، گەر وەڪ پەرجوو ڪەمتری دانێین؛ تووشی ڪفر بووینە.
پەرجوویێ بە هۆی خەیانەتی گەلان بە خۆیان.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

حق= هەق، ماف بوان، بوین

برکە= چاڵاو، تاڵاو و تالاو، گۆلاو، بەنداو

نهنگ= ماسی زۆر گەورە و گاماسی
نهنگ= تیمساح و خشۆڪی زۆر گەورە
نهنگ= واڵ و باڵ
وشەی واڵ وشەی باڵ بە واتای پان و گەورە( لە ناو ڪوردیدا زاراوەی لوڕی)

طالع= شانس بەخت ئەستێرە و ناوچاو
طالع= فاڵ و بەخت و پێشبینی

معجزە= پەرجوو
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســـڵاو
@bokurd
گەر وشە ڕیشەدارەڪانی ڪوردی و ئەو وشانەی فارسەڪان لە عەڕەبی و زوانەڪانی تر هێناویانە، لە زاراوەی فارسی بیگریتەوه؛ بڵێی شتێ بە ناوی فارسی بمێنێت؟

بە دڵنیاییەوە بەشی هەرەزۆری ئەدەبیات و زانستی فارسەڪان ڕیشەیشی ئەگەڕێتەوە سەر زمان و زانستی ڪوردەواری.


 عربی          فارسی           #ڪوردی

مصلحت   مصلحت    #به‌رژه‌وه‌ندی

مدرک      مدرک      #به‌ڵگه‌نامه #بەڵگه‌

معیار       معیار           #پێوه‌ر

انتقاد      انتقاد         #ڕه‌خنه‌

اسم        اسم            #ناو

ضمیر     ضمیر          #جێناو

زمان       زمان          #ڪات

فعل        فعل          #ڪار #ئیش #ڪردار

ساعت      ساعت        #ڪاتژمێر #ڪاژێر #ڪاتبێژ

احترام      احترام        #ڕێز

صورت      صورت        #ڕوخسار #دەموچاو

جبر          جبر             #ناچاری

طول        طول            #درێژایی

اخبار       اخبار        #هەواڵەڪان

فاعل        فاعل         #بڪەر

مفعول      مفعول     #بەرڪار

مدنی       مدنی        #ژیاری

شرح        شرح         #شرۆڤە #شیڪاری

تفسیر      تفسیر       #ڕاڤە #لێڪدانەوە

مستقیم   مستقیم      #ڕاستەوخۆ #سەرڕاس

توضیح    توضیح       #لێڪدانەوە، #شرۆڤە #شیڪردنەوە

شمال شمال #باڪوور #پاختوور
جنوب     جنوب       #باشوور

شرق       شرق        #ڕۆژهه‌ڵات #ڕۆژهەڵسان #خۆرهەڵسان #خۆراسان

غرب        غرب         #ڕۆژاوا #خۆراوا

@bokurd

ئازیزان گەر دیسان ئاوا وشەگەلێ هاتەوە یادتان بێژن.
قوربانتان

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو و ڕێز
@bokurd
#پێست_پێس_پۆس_پۆست= پوست

#ئێسقان_سوقان_سوخان_ئێسڪ_پێشە= استخوان

#ماسوولڪە_ماسیلڪە= ماهیچە

#گۆشت= گوشت

#خوێن_خین_خێن_خۆن= خون

#گورچیلە= کلیە

#سی= ریە

#جەرگ_جگەر= کبد

#نینۆڪ_نانووخ_ناخوێن_ناخوون_ناخون= ناخن

#ئەژنۆ_هەژنۆ_وژنوو_زرانی_چۆڪ_ڪەشڪەوژن_وژن_ڪەڵڪەژنۆ= زانو

#ئەنیشڪ_ئانیشڪ_ئەنیشڪە_ئەنیسڪ_ئانیسڪ= آرنج

#گوێ_گوێچکە_گۆ_گۆش= گوش

#ئەنگوست_پەنجە_قامڪە_قامـڪ_ڪلـڪ= انگشت

#ستۆ_ئەستۆ_مل_گەردن= گردن

#چاو_چەو_چاڤ_چەش_چەم= چشم

#لووت_پەت_دم_ڪەپۆ= بـینی

#برۆ_ئەبرۆ= ابرو

#لاق_قاچ_پێ_پا= پا

#ڕدێن_ڕیش= ریش

#دڵ_زێڵ= قلب

#ڪەمەر_نێوقەد_ناوقەو_پشتێن_ناوقەد= کمر
#سەر= سر
@bokurd
هەوڵی پەرەدانی
#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
بە پـێی ناوچە و زاراوە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو

چەن ڕستەی جوانە پەندە بۆ هەموان
وەرن فێری بین لە پیر و لە جوان

لە دۆستی تازە، دایـپۆشە سـڕت
با نەیڪا گاڵتە بە بڕوا و گـێڕت

دوژمنی ڪۆنیش نابـێـتە هاوڕێ
خـنجـێرت بـینێ دڵت دەهـاڕێ

لە هەر ماڵێڪی گەر بوویە میوان
خانەخوێ هێنای چایی بۆ نێوان
دەستی ڕەد مەڪە با دڵی نەشڪێ
لەوانەس ئیتر، نەیـبـێت هیچ شتێ

هەر پێوەندیـیێ نەبـێت لە ناویا؛
متمانە و باوەڕ، پووچە و بـێـبەها
وەڪ ماشێن وایە سوختی تیا نەوێ
ئەتـهـێـڵـێتەوە و بۆت ڕێ‌ناڪەوێ

تاوانی چڪۆلەی ڪەسێ خۆشتـەوێ
بـیـبەخشە و هەرگیز مەیـهـێـنە ناوێ
با ناچار نەبـیت؛ گـەورەتـاوانی
ڪەسێ ببەخشی ڪە خۆشت ناوێ

پەند و وەرگێڕان
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

هەوڵی پەرەدانی
#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
بە پـێی ناوچە و زاراوە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو

وا ئەبن ڕازی دایڪ و نیشتمان؛
ڪە خۆتت دایە بەر گیری ویژدان:
ڪرمی خەیانەت لە جەستەی تۆوە،
جیقی نەچووبێ و نەتخاتە پیسان
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

هەوڵی پەرەدانی
#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
بە پـێی ناوچە و زاراوە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو
@bokurd
ڪۆنەئاشنایەڪی زۆر وازوازی و ڕەگەڵ ڕەگەڵ، لە نامەیەڪیا بۆی نووسیبوم: فڵانی من چەند ساڵە ئەتناسم! وا تازە بۆم ڕوون ئەبێتەو ڪە تۆ بە ڕاستی ڪوردی و ڪوردایەتی ئەڪەی.
منیش لە وەراما - ڪە ئەمزانی گاڵتەی پێ ڪردووم - ئەمەم نووسی، ڪە لە گۆڤاری" ڕووناهی " ژمارەی ئازاری ۱۹۶۱ چاپ ڪراوە:

🥀 ڪوردم 🥀

برا زۆر سەیرە زوو نەمناسی، من هەر زۆر لە زوو ڪوردم
ڪە تۆ پێنج شەش ڪەڕەت گۆڕاوی، من بێ سێ و دوو ڪوردم

لە تەڪیە بوویە جێگر، ڕێگر و مێگر لە بن بەرماڵ
ئەمن لەو ساوە جێ‌و‌بانم لە بانی بێشڪە بوو ڪوردم

عەجەم بووی بوویە تورڪ و بوویە عارەب، ئێستە سەرشێواو
ئەمن بێ " گێڵمەگێڵم" و " ڪشمەڪەش " بێ " چاشنوو " ڪوردم

سپی بووی، بوویە شین، بوویە سوور، ئێستە ڕووزەردی
ئەمن یەڪڕەنگ‌وڕوو، وەڪ پیاوی خاوەن ئابڕوو ڪوردم

ڪە تۆ بۆ مز لە تاو مزگەوتی، ڪوردستانە ڕووگەی من
ڪە تۆ دەروێشی زەرگ و مەرگی، من بێ‌های‌وهوو ڪوردم

ڪە تۆ پەل بۆ هەموو جێیەڪ ئەڪێشی و بێ‌ڕەگ‌وپنجی
ئەمن گەر پەل‌پەلیشم ڪەن، لە سەر یەڪ ڕێگەم و ڪوردم

دڵت بۆ پارە، پارە، بیر لە لیرە گیرە، دەم بۆ دەم
سەراپا، ڕەگ‌بەڕەگ، ئێسقان بە ئێسقان، موو بە موو ڪوردم

ڪە تۆ دەرپێت فڕێ‌دا و چاڪەتی چاڪت دەبەر خۆ ڪرد
ئەمن شەرمم بە خۆ و شاییم بە خۆمە، جلشڕ و ڪوردم

ڪە تۆ گیرفانپڕی، گیرفانبڕی، من هەر هەژار ماوم
ڪە تۆ خۆت دا بە خواردن، من لەگەڵ گاڵ و  بەڕوو ڪوردم

پایەبەرز و بەڕێزێڪی گەورەی ڪورد لە هەموو دنیا، #مامۆستا_هەژار

دەستی بەڕێوەبەرانی ڪاناڵی هەوارگەی 24 ماچ دەڪەم ئەو فەرموودە شاز و جوانەی مامۆستای پایەبەرزیان(مامۆستا هەژار) بڵاو ڪردگەسەو.



#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
بە پـێی ناوچە و زاراوە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

زۆر شتانێ زوو هەبوون بە پاڪ نێوی دەبریا
ئەوەندە پاڪ و بێگەرد ڪە سوێندی پێ‌دەخوریا
ئەشق، ویژدان و شەڕەف؛ خیرەت، خاڪ و ئازادی
پاڪی و هێزیان گـیـراوە، خەیانتیان لێ‌ڪریا
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

هەوڵی پەرەدانی
#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
بە پـێی ناوچە و زاراوە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

لە لێوەڪانت بـپرسی
پێت ئەڵێ:
چەن  شەربەت و شەهدی بەهشتیم نۆشیوە
هەر وەڪ چۆن باوەشی ئەوینم
لە نێو ئامێزی
ئەشقت خەمڵیوە.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو و ڕێز

ڕاوێستاو و نەیداومەتێ هزر و تاوی مەیلگۆڕینێ
بۆیە ئەشق عیـبـادەتە گەر بـیـشگـاتـە خوێنچۆڕینێ
ئاوێزان و چون گابەردێ ناگرێ بەری هەر دۆڕینێ
بە خۆزگەشم‌ ڕا ناگا، هەر ڪە٭ ڕازی  ئـەجـۆڕێنێ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

#جۆڕ= گوزارش
#جۆڕاندن= گوزارش‌دان
ڪە= ڪەس
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

حیڪمەت وەڪ مەلەیە بۆ مەلەوان؛ فەلسەفە زەریا.
گەر دەتەوێ حیڪمەت نەتخنڪێنێ لە خودی فەلسەفە تێبگە.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو
@bokurd
((((( تا ئەوجێی بزانم ئەم شێعرەی:
#گەر_ئەمجارە_گەڕایتەوە
#لەگەڵ_باران_نمنم_وەرە
هی بەڕێزێڪ بە ناوی؛
( #ئەحمەد_محەمەد)ە

بەداخەوە هەرڪەس هاتووە بە دڵی خۆی بڵاوی ڪردۆتەوە و نەناسراو.
باست حەمەغەریب و ئاگرین و چەن ڪەسێ تر ڪردوویانە بە دەنگ و دیڪلەمە و ئاماژەیان پێی نەڪردووە ڪە هین ڪێیە.


گەر ئەمجارە گەڕایتەوە
لەگەڵ باران نمـنم وەره

بای سەرشێتی تێڕوانینم
بۆ شۆرەبی پرچت بەرە

لە پاییزی چارەنووسا
گەڵایەکم بێ ناو و نیشان

ئەستێرەی گریاوی منە
بۆت دەڕوانێ شەو درەنگان

دە وەره با وەک با و بۆران
سۆزی دڵمان بۆ یەک بەرین

لە لێواری دەریای عەشقا
با هەمیشه بۆ یەک بژین

ئەم سەفەره گوڵێک بێنە و
وەکوو بەهار دیدارم کە

بە گوڵاوی خۆشەویستیت
هەناسەیەک تیمارم کە

لەو ساتەوەی لە تۆ دوورم
ڕۆژی ڕوونم شەوی تاره

وا هەمیشه لە بەر تۆیه
وەرزی عۆمرم بێ بەهاره

ئێستاش تەنیا هەتاو ئاسا
چاو ئەگێڕم تا ئێواره

بێ تۆ شەویش ئارام ناگرم
کەپری خەوم هەر بێداره )))))

@bokurd
هەڵبەت بەڕێزان محەمەد بەختیار و خاتوو بەیان مەریوان
بەم دەسپێڪی شێعرە؛ شێعریان هەیە.
بەڵام جیاوازن لەگەڵ ئەم شێعرە.

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بە داخەوە
#مامۆستا_تاهیر_خەلیلی
گۆرانیبێژی ناوداری ڪورد، ئەمڕۆ پێنجی سەرماوەز، لە تەمەنی ٦۷ ساڵیدا بە نەخۆشیی جەڵتەی دڵ، ڪۆچی دواییی ڪرد.

ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت.🖤

🕊@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

💔👇🍀سەرم دژی بـێدادی💔👇🍀
@bokurd
یاران نەڪەن جێم بێڵن، لەم ڕێگەیە و هەوارە
سەرم دژی بـێـدادی هـێـنـراوە پای سـێدارە
پێشڪەشی گەلی ڪوردە سەری پڕزان و بـیرم
بۆ ئێوە و ڪوردستانە هەڵواسراوم  لەوبارە
@bokurd
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

@bokurd
    @bokurd
        @bokurd
   ئەوینداری
ڪەسێڪ بە
     زانایانە
لە شەیداییت
      تێ‌بگا
       نەڪ
     بە لـەش
   لای تۆ بێ
بە دڵیش هەر
   ڕاو بڪا
#ئـوسـمـانـ_سـەقـز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو
@bokurd
ئەوەی تاوان لە دنیادا ناسراو بێت؛ لە دڵی #خەیانەتدا خەوتووە.
هەستگەلی پیس و نگریس لە دڵی #خەیانەتەوە هەڵدەقوڵێ
هەر بۆیە:
خۆفرۆشیش هەمیشە بۆدڕنی لێوە دێت.
نووری خوایی و ڕۆح لە #خەیانەتڪار ئەتۆرێ و قەت نایـێـتەوە ئاشتی.
هەموو هەستێڪی پاڪ (لەودا) ئەمرێت و بە گەنداوی #خەیانت ئەشۆریێ و ئەنێژرێت.
تەنانەت تەوبە و (پەشیمانـ)یش جێـپـێی #خەیانەت پاڪ ناڪاتەوە.

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ئازیزان تڪایە بەپێی زاراوە بێت یا هەرچێ، واتای وشەڪان ئەگەر لە ناوچە و زاراوەی ئێوە دیسان هەیە بۆمان بنێرن.


دەستتان ماچ ئەڪەم.

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو

@bokurd

ڪابرا پێ دەنێ بەسەر پشتی مناڵ و پیاو و ژنی خەڵڪدا؛ بۆ ئەوەی ڪانی‌وئاوێ، چەنسەدمەترخاڪێ، ماڵێ، دووڪانێ، چەن چڵەدارێ چەن گاشەبەردێ ڪە تایبەتە بە شار و گوند و پارێزگاڪانی  ڪوردستان: زووتر بفرۆشێت بە بێگانە و دوژمنانێ وەڪ تورڪ و فارس و عەرەو.
بە ڪوردەڪانی ڕەوا نابینێت و بۆ چۆڕێ چڵڪاو و قەپاڵێ ئێسڪی زیاتر ئەیخاتە ژێردەستی بێگانە و ئەیانهێنێ بۆ زیاتر چەپاوڵی ماف خاڪمان.
هێشتا بە ڪارێ گەورە و زیرەڪانەی دەزانێت و شانازی پێوە دەڪات.

منیش پێی دەڵێم یا ڕەبی داڕزێی، یاڕەبی هیچڪیۆت لە دیوی دەرەوە نەئێشێت، یاڕەبی خودا و باوەڕی لـێتان ڕازی نەبن.
ئەو ڪارەتان وەڪوو نامووس و شەڕەف و ویژدان و خیرەتی خۆتان بفرۆشن؛ وایە.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
هەوڵی پەرەدانی
#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
بە پـێی ناوچە و زاراوە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو

بەزمی ئەم دنیا بـە چی ئاوسە؟
پاسێ سەفەر ماو ویاری پەسە
سەفەری ژارە بۆ هەژار قورسە
شێواوە ڕیتمی چەن ڪەس لە ڪەسە

لە بەر سەفەری قۆڕی ئەم دنیا
تۆوی خارەت و پـێشێلی چنیا
شەیتانان هاتوون لە بۆ دینداری
ڕیشەی عەداڵەت  گشت لە بن ڪنیا

غارەتگەران و داگیرڪەر بەر بوون
لە سەر مافی خەڵڪ زاڵمانە ڪەتوون
خاڪ و ماف و زوان دەبەن بە تاڵان
بە مافخواز ئەڵێن: بۆ خارەت هاتوون
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
هەوڵی پەرەدانی
#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
بە پـێی ناوچە و زاراوە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سـڵاو

لەدەسدانی تەنیا چرڪەیێ ڕۆژێ ئەتخاتە دواوە،
خولەڪێڪ، شەست ڕۆژ؛
سەعاتێ یەڪ ساڵ؛
گەلێ چەندە دوا ڪەوێ لە یەڪ ساڵدا؟
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

هەوڵی پەرەدانی
#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
بە پـێی ناوچە و زاراوە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

تۆ خۆت ئەزانی و ئاگای لەم دنیا
چۆنت پێ بێژم: ڪە ڕیشەم چنیا
هەر خۆت فەرمووتە خوا بەسە بۆتان
زاڵـم فـەوتـێنـە و سەریری و بـنیـا
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
#چنیا_بڕیا_لێڪرایەوە_قرتیا_قرتا #هەڵچنیا #پاڵیەڪ_نریا #تەنریا #تەنیا #تان‌وپۆ_خریا
لێرەدا مەبەست بڕین و قرتاندنە

#سەریر_تەخت_شاهیانە #سەڪۆی_بەخت #سروور

#بنیا_بنیات_پایە_بن_ڕیشە

هەوڵی پەرەدانی
#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
بە پـێی ناوچە و زاراوە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو

هـەموو ڕۆژێ دەمـرم بـۆتـان، گـۆڕم مەهـاوێن
قەفەسی دیلیی گەلەڪەم، لەو گۆڕەی باوێن
هەزاران جار خوێنم پێشڪەش، دیلی وەلانـێن
ئازادیتان لێ‌پیرۆز بـێت، ڪوردانە و خـاوێن
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

هەوڵی پەرەدانی
#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
بە پـێی ناوچە و زاراوە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو

#پایە_پەی_بن_پێڪڵ_بناغە= (پایە، اساس)

#نێو_لۆ= (داخل)
هەڵبەت لە بڕێ شوێنی ڪوردەواریمان (لۆ) ئاماژەیە بۆ گۆشە و بەری بڕێ شت، : چوار لۆی پەردە، چوارلۆی سفرە

#تۆی #لە_تۆی #لە_لۆی #لە_توێی= (داخل)

#نێوان_لەنێو= (میان)

#بەین_لەتۆی= (بین)

#خو_چاڪ_باش_خاس_بەی= (خوب، بِه)

#خوتر_خاستر_باشتر_چاڪتر_بەیتر= (خوبتر، بهتر)

#هەڵبژێردراو_دیاریڪراو_نیشانڪراو= (انتخاب‌شده)

#زمان_زبان_زوان= (زَبان)

#زاراوە= (لهجه)

بنزاراوە (زیرلهجه)

#زانشگا_زانشتگا_زانستگا_زانڪۆ= (دانشگاه)

#فێرگە= (مدرسه)

#ئان_دەم_ سات= (لحظه)
هەڵبەت لە ڪوردەواری خۆماندا (دەم و سات و ڪات) بۆ هاوردنی زەمان بە ڪار دێنرێت و وەڪ باوی لێ‌هاتگە.

#ڪات_زەمان= (زَمان)

#زەمانە_دەوران_دەمان_دەمانە= (زمانە، دوران)

#زەمانەی_دەورانی_دەمانی_دەمانەی= (زمانِ، دورانِ)

#سازڪردن_چێڪردن_چێڪرن= (ساختن)

#سازڪردنی_چێڪردنی_درووسڪردنی_چێڪرنا_دروستڪردنی= (ساختنِ)

#پتەو_قاییم_قایم_خۆڕاگر= (محکم)

#شانازی= افتخار

#خولەڪ= (دقیقه)

#ڪرتە_چرڪە= (سانیە)

#موهیم_گرینگ= (مهم)

#گشتی_هەموو_هەموویی= (همگان، همگی)

#گشت_هەموو_گرد= (همه، کُل)

#واتا= (معنی)

#واتە= (یعنی)

#ناوچە_محاڵ_هەرێم= (منطقه)

#وتار_گوتار_نویسۆڪ_نڤیسۆڪنووسراوە= (گفتار، متن)

#بەئاگا_ئاگا_ئاگادار_وریا= (آگاه)

#هاونیشتمان_هاونیشتمانی_هاووڵاتی= (هموطن)

#هیوا_تەما_ئومێد_هومێد_هێڤی_هێوی= (امید)

#هیوادار_هێویدار_هێڤیدار_تەمادار_بەتەما= (امیدوار)
@bokurd
هەوڵی پەرەدانی
#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
(بە پـێی ناوچە و زاراوە)
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو
@bokurd
#مژار_باس_بابەت_مەورد_باوەت= (موضوع)

#گشتاندن= (تعمیم)

#مۆرفیم_وشەڪ_تاڪواژ_تەڪواژ= (تکواژ)

#مۆرفیمی_سفر #تاڪواژی_سفر= (تکواژ) صفر

#مۆرفیمی_پووچەڵ #تاڪواژی_خاڵی= (تکواژ تهی)

#مۆرفیمی_تێڪەڵ #تاڪواژی_تێڪەڵ= (آمیزە)

#مۆرفیمی_بەند_یا_وابەستە #تاڪواژی_بەند_یا_وابەستە= (تکواژ وابستە)

#مۆرفیمی_ڕێزمانی #تاڪواژی_ڕێزمانی= (تکواژ دستوری)

#هاوبێژ= (هم آوا)

#هاوواتا= (مترادف)

#هاوسەرە= (همپایە)

#نەزۆڪ_نازا= (نازا)

#نەزۆڪی_نازایی= (نازایی)

#نووسەڪ_واژەبەست= (واژە بست)

#نووسەڪی_تایبەت #واژەبەستی_تایبەت= (واژە بست ویژە)

#نووسەڪی_جێناوی
#واژەبەستی_جێناوی= (واژەبست ضمیری)

#پاساو= (توجیه)

#خوسپ_زەمڪردن_بەوگۆیی_پاشملێ‌وتن: (غیبت، بدگویی)
هەڵبەت خوسپ لە ڪوردیدا بە (خەوتن و نووستن)یش ئێژین

#زاڵ #هەمیشە_براوە= (چیرە)

#زەواڵ #نابوود #پەڪڪەوتەی_شەڕ_و_نەخۆشی= (نابود)

#پێڪهاتە #چێ= (اجزا، ساخت)

#ڕاگوێزان #گوێزاندنەوە #جێگۆڕینی_شتێ_یا_ڪەسێ = (انتقال دادن، جابەجاکردن)

#تەسڪ #باریڪ# ڪەمبەر #تەنگ= (کم عرض)

#سنوورداری #سنووردارێتی #بەرتەسڪی= (محدودیت)

#سنووردار_بەرتەسڪ_چوارچێوەدار= (محدود)

#سنووردانان_ڕادەدانان #دیاریڪردنی_سنوور #دەستنیشانڪردنی_سنوور= (تحدید)

#سنوور_چوارچێوە_ڪەوشەن_دەوروبەر= (محدوده)

#نزیڪەی_دەوروبەری= (حدودا)

#تەعەدا_دەستدرێژی_داگیرڪاری_سنووربەزێنی #زوڵم‌وزۆر #ستەمڪاری= (تعدی)

#دەستدرێژیڪەر #سنووربەزێن #جەفاڪار #زاڵم‌وستەمڪار #تەعەداگەر #ڕادەتێپەڕ #پەلاماردەر= (متعدی)= ڪردارێ(فعلی) ڪە هەم نیازی بە بڪەر(فاعل) هەیە، هەم نیازی بە بەرڪار(مفعول) هەیە.

#ڪاری_تێپەڕ #ڪرداری_تێپەڕ= (فعل متعدی)

#هۆڪارگەلی_جۆراوجۆر= #هۆڪارگەلی_جۆربەجۆر= #هۆڪارگەلی_زۆر= (دلایل متعدد)

#زۆری_فرەیی_جۆراوجۆری= (تعدد)

#چەندهاوسەری_فرەژنی= ( تعدد زوجات)

#سووڪەناو_ڪورتەناو_سووڪەڵەناو= (اسم مخفف)

#سووڪ_ڪەم_لاواز_ڪەمهێز= (خفیف)
@bokurd

Читать полностью…
Subscribe to a channel