19266
✅ رسالت این رسانە: حفظ، معرفی و توسعه موسیقی زاگروس نشینان می باشد. ✍️ @ZhYar_ku
🎼 زولف و ڕوخسار
بەدەنگی مامۆستا عەدنان کەریم
هۆنڕاوەی وەفایی
🆔 @bartaonana
ڕۆحهکهم ڕووی خۆت بنوێنه تا به کهی کوشتهی نازت بم
دهمهکهت وه تهکهللوم بێنه تا نهمردووم ههمرازت بم
جارێک به کهرهم بمدوێنه به فیدای دهنگ و ئاوازت بم
مهیلی ئهبرۆی تۆ قهت نانێم غهمزهدهی چاوهکهی بازت بم
من که هاتم قیبلهم گۆڕی یا خوا کافر بێ جهلابم
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
فەرهاد پیرباڵ
🎼 ئەی ئازادی 🕊
🆔 @bartaonana
گۆچانێک ئەکڕم...
چون ئەزانم
خەیاڵی ئازادی
پیرم ئەکات ..!
✍ فەرهاد پیرباڵ ♥️
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
له وێرانهی دلی شێواوم شین و واوهیلایه و ڕۆڕۆ
ئاورێک بهر بۆته ههناوم دێته دهر له ههناسهم بۆسۆ
بووم به ئهفسانهی وڵاتان شار به شار ماڵ به ماڵ کۆ به کۆ
خاڵی چاوت گۆشهی ئهبرۆ دوو دینیان کردم له سهر تۆ
یا بمکه پیری مهیخانه یا مریدی خانهقات بم
✍ وەفایی ♥️
گۆرانی #پاییزە_پاییزە
دەنگی زێڕینی مامۆستا #ناسر_ڕەزازی
ھۆنراوەی #سادق_هەوشاریی
@bartaonana
پاییزە پاییزە پاییزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران
وەرزی هاتنەوەی کۆچ و کۆچبارە پاییز
بویە مات و خەمبارە هەروەک بووکی زیز
پاییزە پاییزە پاییزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران
telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
سەیر کە، سەیر کە خۆشەویستی بەرەو چ دەریایەکی بردین؛ عەشق سەختترە لە خەیاڵ، سەختترە لە جەنگ، سەختترە لە گۆرانیوتن لە ژوورەکانی مردندا؛ دوای تێپەڕین لە دواهەمین پاسەوان، کە دواهەمین هەناسەمان دەبا؛
بەڵام من وەک سێحربازێ مسقاڵی ئەم زەرنیخەم لە سەر تەرازووی ئەم بازاڕە بۆ ناکێشرێ؛
عەشق جەنگە، بەڵام ئێرە بازاڕی خـیـانـەتـە ...
✍ بەختیار عەلی
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
کام لوتکە لانەی هەڵۆیە
دڵنیا بن من بەوێوەم 🦅
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
🎼 بیچکۆلێ
🎙 ناسر رەزازی
🆔 @bartaonana
مناڵەکان، گوڵن، خونچەن، هیوان، مەلن
ژن و پیاوی سبەی گەلن
ئەی زانایان، مامۆستایان
ئێوه جۆرێک بیانعاملێنن
که سبەینێ له ڕووتان بێ
له ڕوویانا سەر هەڵێنن
✍ ک.د.ئازاد
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
تەبیعەت زەرد و ژاکاوە، لە حاڵی گیان کەنشتایە،
نیشانەی ماتەمی پاییز لە فرمێسکی درشتایە!
✍ گۆران
#ژینا
دەنگ مامۆستا #ناسر_ڕەزازی
ھۆنراوە #ڕەنج_سەنگاوی
@bartaonana
کە کچێکم شەهید ئەبێ و کوڕخاسێکم ئەدەن لە دار
هەزاران کۆستی ڕابردووش لە ناخما دێنەوە هاوار
ئیتر بەسە قزومۆم و بە شۆڕش و بە ئازادی ئەڵێین ژینا
ئەو ئەکەینە بڵێسەی دڵ بە سروود و هەڵپەڕینا
نابێ دوژمن سەری بەرزی کچانی کورد ببینێ لە قژڕنینا
چوونکە ئیتر لێرە بەولا چۆک دانادەین لە ناو پرسە و ماتەمینا
telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
مەقامی #ئەی_مانگ
بەدەنگی مامۆستا #ناسر_ڕەزازی
هۆنڕاوەی #فایەق_بێکەس
🆔 @bartaonana
ئەی مانگ من و تۆ هەردوو هاودەردین
هەردوو گرفتار یەک ئاهی سەردین
تۆ وێڵ و ڕەنگ زەرد بە ئاسمانەوە
منیش دەربەدەر بە شارانەوە
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
هێند دڵم تەنگە دەڵێم بەو شەوە لەم شارە بڕۆم
لە وڵاتێ کە جەفا حاکم و سالارە بڕۆم
نە وەفا لای کەسوکارە و نە سەفای ماوە ژیان
با لە دەس بێبەزەیی هەرچی کەسوکارە بڕۆم
✍ ئاسۆ ♥️
تەرمی هەژارێک دەچوو بەرەو گۆڕ
کوڕ بۆی ئەگریا هاوار و گابۆڕ
باوه گیان دەتبەن بۆ کونێکی تەڕ
نه چرای لێیه، نه حەسیر، نه بەڕ
نه نان و نه ئاو،نه هاودەم، نه یار
تەنگ و تاریک و پڕ له مشک و مار
مناڵێک بیستی و بە هەڵەداوه
ڕایکرده ماڵ و بانگی کرد: باوه!
سەرباری دەرد و ژیانی تاڵمان؛
کەلاکه مردووش ئەهێننه ماڵمان!
✍ مامۆستا هەژار ♥️
٥ی خەرمانان هاوکاتە لەگەل ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا سەید کامیل ئیمامی زەنبیلی ناسراو بە #ئاوات ♥️
🆔 @bartaonana
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، کەچی
عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە، دەچم
ئەو دەڵێ نا، ڕەشە، جێڕاوگەیی شەیتانە، نەچی
من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێک چووە، وێرانە، نەچی
من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم
ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەرییانە، نەچی
من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە، دەچم
ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی
من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە، دەچم
ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی
لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل»
من دەڵێم جوانە دەچم ئەو دەڵێ وا جوانە نەچی
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو لە شانازی و شەرەف
عومری زۆرم دی کە دوایی هات بەڕیسوایی و نەدەم
✍ هێمن ♥️
🆔 @bartaonana
بەرز و پیرۆز بێ ٣ی خەرمانان ساڵیادی گشت شەهیدانی ژینگە ، یادی ئەو قارەمانە بەرزەفڕانە کە پارێزەری ڕاستەقینەی نیشتمان و سروشتی جوانی کوردستانن سەوز ڕادەگرین
ناویان بەرز و یادیان پیرۆز و رێگایان پڕ لە ئەویندارانی بەئەمەگی ژینگە و نیشتمان بێ 🌱
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
بۆ ئاسوودەیی ڕوح ♥️
🆔 @bartaonana
ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بە نەغمەخانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی
بەزمت شەفایە سا دەی، بۆم لێدە بەربەت و نەی
ئەو دەردی دڵ هەتا کەی، چی ماوە عومری فانی
✍ سافی هەیرانی
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
#ئەندازەکان
هەرچی ژنە نزیکەکانی من هەیە
هەر هەموویان خۆشەویستن
بەڵام لە هەموویان خۆشەویستر
دایکمە...!
✍ شێرکۆ بێکەس ♥️
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
دیمەنێکی جوانی پاییزی وێڕای دەنگە سێحراویەکەی مامۆستا حەسەن زیرەک ♥️
🆔 @bartaonana
ئای پاییز
خۆزگە بە هاتنت خەمەکانیش
زەرد ئەبوون و هەڵ ئەوەرین...
با بزانم ئەو کاتە کام وەرزی ساڵ ئەوندەی تۆ خۆشەویست دەبوو...!
✍شێرکۆ بێکەس ♥️
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
هۆشم کە هەبێ خەفەت دڵم دەردێنێ
سەرخۆش کە دەبم هۆش لە سەرم نامێنێ
کاتێ کە نە زۆر مەست و نە زۆر وشیارم
گیانم بە فیدای ئەو دەمە دنیا دێنێ
🆔 @bartaonana
چوارینەکانی خەیام
"مامۆستا هەژار" ♥️
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند محەممەد جەزا عەلی بەگ ناسراو بە #حەمە_جەزا" ♥️🥀
حەمە جەزا لە ساڵی ١٩٤٩ی زایینی دا لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. و لە 1ی ئۆکتۆبەری 2010ی زایینی کۆچی دوایی کرد
🔖 دانیشتنی بنەماڵەی مامۆستای نەمر #محەمەد_جەزا و گۆرانی #بابە_مەڕۆ
💎 @bartaonana
مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ بۆ جێمان دێڵی؟
تاکەی ژیان بەرینە سەر هەروا بە وێڵی؟
تاکەی غەمی ئەم میلەتە بگرینە باوەش؟
تاکەی لە سۆزی باوکێتی ئەمانکەی بێ بەش؟
🔽 🔽 🔽 🔽 🔽 🔽
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
شەوێکی چاوەنواڕت بووم، نەهاتی گیانەکەم! ویستت
منی دڵناســـــکی شاعیــــــــــــــر بگێڕم ماتەمێکیتر...!
✍ #هێمن ♥️
پاییز بەهارێکی ترە، ئەگەر هەر گەڵایێ، گوڵێک بێ 🍂🍂🍂
«ئالبێر کامو»
🆔 @bartaonana
گۆرانی #نەسیمەکەی_سەردی_پاییزی
دەنگ #مەزهەرخالقی
هۆنراوەی #عوسمان_ئەحمەدی
telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
بیست و حەوتی خەرمانان، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی خاتوونی دەنگخۆشی کورد، مەرزییە فەریقی ♥️🥀
🆔 @bartaonana
لە دەریاوە قەتاری هەوری باڕشت کەوتە دووی پێشەنگ،
بەسەر سنگی چیادا چۆکی داداوە، کش و بێدەنگ
بە سەر پاییزی زەردا با بە خوڕ بگری، بە کوڵ بگری،
لەسەر ئاخر گەڵا، ئاخر چڵی تەنیایی گوڵ بگری!
✍ مامۆستا گۆران
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
"ژینا گیان تۆ نامری
ناوت ئەبێتە ڕەمز" ♥️✌️
"Jîna giyan tu namrî,
navê te wê bibe remiz"
🆔 @bartaonana
تاران پەچەی بە درەخت گرتەوە
عەبای دا بەسەر ئاوا و
جبەی کردە بەر جادە
عەمامەی کردە سەری باخچە
بەزۆر
ڕیشی بە گۆرانی هێشتەوە
کراسی عاشوورای کردە بەر شیعر و
مۆسیقای بێوەژن کرد و
ژیانی کرد بە پرسە
تاران بەدەم کەسەوە پێ ناکەنێ
بەدەم مەرگەوە نەبێ
ئەو خۆشی لە هیچ نابینێ
لە مەرگ نەبێ
ژنی ئەو، کوڕی ئەو، کچی ئەو
هەموویان ناویان هەر مەرگە و
ئەوەی لەوێ لەدایک نابێ ژیانە
✍ شێرکۆ بێکەس
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟
هەڵبژێرن👇👇👇
📸 وێنەی مێژوویی
مامۆستا هێمن و لەیلا قاسم یەکەم ژنە شەهیدی ڕێگای ئازادی لە باشووری کوردستان 🕊
🆔 @bartaonana
کە تۆ ڕۆیی لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگەشەوی من
بڕۆ مەجنون بە لەیلای خۆت مەنازە
کە ناووبانگی پتر ڕۆیی ئەوی من
✍ "هێمن" ♥️
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
بهرز و پیرۆز بێ 9ی خهرمانان، ساڵیادی شههید بوونی ڕێبهری قارهمان "کاک فوئاد موستەفا سوڵتانی"
🆔 @bartaonana
فوئاد،
ئاشق بوو..
ئاشقی ژیان و
ئاشقی سەربەستی..
دڵدادەی نیشتمان
دڵداری ئازادی
ئاشق بوو،
ئاشقی #کوردستان!..
✍ #جهلال_مهلهکشا
telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
کورتە ڤیدیۆیەک بە دەنگی مامۆستای بێ وێنە #ناسر_ڕەزازی لەسەر شێعری سەید کامیل ئیمامی زەنبیلی ♥️
🎥 من دەڵێم شاری دڵم...
🆔 @bartaonana
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، کەچی
عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە، دەچم
ئەو دەڵێ نا، ڕەشە، جێڕاوگەیی شەیتانە، نەچی
لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل»
من دەڵێم جوانە دەچم ئەو دەڵێ وا جوانە نەچی
✍ ئاوات
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
ئەو گوڵەی مەشهوری گشت عالەم بوو کوا یادی بە خێر
مـەیلی وی دەرمانی دەردی من بوو کوا یادی بەخێر
چۆن دەبـێ فکرت نەبێ تیرت لە جەرگم کارییە
ئەودەمەی تیرت لە جەرگی من دەدا یادی بەخێر
✍ هاشم نانەوازادە ♥️
کورتە ڤیدیۆیەک بە دەنگی مامۆستا حەسەن دەرزی وێڕای کەمانچەی مامۆستا ڕەشید فەیزی نژاد
🆔 @bartaonana
دەردی دڵ بۆ کێ بەیان کەم، دڵ کە نالاوێتەوە
ئەو گڕووی گرتوویە چی بکەم، بێ تۆ ژیر نابێتەوە
بەفری بەفرانبارە، بێ بای وەعدە قەت ناچێتەوە
ئەی خودا کەنگێ عەزیزی ئەو دڵەی من دێتەوە
✍ هێدی
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A
🎼 ساقی دەروێشان
🎙 بەدەنگی نەمر تاهیر تۆفیق مامۆستای بێ وێنەی مەقاماتی کوردی ♥️
🆔 @bartaonana
ساقی دەروێشان جامێ شەراب با بێ
پڕ کە پیاڵە، ماچ لە گۆشەی چاو بێ!
ئەو کچە جوانە بۆچ لە من تۆرا بێ؟
ئەمان! ئەمان! لە بەندی چارۆکەی
یەکایەکە وای لێکە کە!
جا وەرە تەماشای کە ...
http://telegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A