ahmadkakmahmood | Unsorted

Telegram-канал ahmadkakmahmood - شێخ احمد کاکە محمود

23311

بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمی شێخ احمد کاکە محمود لە تلیگرام. کەناڵێکی رۆشنبیری گشتیی ئیسلامییە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود. رحمه اللە ahmadkaka.org || dangiislam.org

Subscribe to a channel

شێخ احمد کاکە محمود

🤔7ی ئۆکتۆبەر ڕێڕەوی گۆڕانکاری_ _

د. عبدالدائم هەورامانی_


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔پێغەمبەری ئازیزمان دەفەرموێ لە دنیادا هاوڕێیەت کێت کردو پشتیوانی کێت کرد لە قیامەتدا لەگەڵ ئەو دەبیت ...

مامۆستا هاوڕێ قیامەت


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔ئێمە لەنوێژ ڕادەکەین، ئەو دوورکەوتنەوەیە لەخوا، ئارامی دەرونی بەخەڵکی ئەمڕۆ هەڵچنیوە.

🤔خوای گەورە جەخت دەکاتەوە کە نوێژ لە کارە گرینگەکانی ژیانمان بێ:

( وَٱسۡتَعِينُواْ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ ... ) البَقَرَة : ٥٢

بۆ خۆڕاگریى هانا بە نوێژ بەرن
لەبەرئەوەی خوای گەورە مرۆڤی وادروست کردوە کە پەیوەست ببێ بەخۆیەوە، گەر دورکەوێتەوە هەستی ئاسودەیی شتێکی گران بێ .

پێغەمبەرمان درودی خوای لێبێ لەکۆتا ساتەکانیدا نوێژ نوێژی دەگوتەوە تەنانەت بەنەخۆشیە سەختیەکەیەوە نوێژی کرد.

عومەری کوڕی خەتتاب کاتێ پێکایان برینەکەی ئەوەندە سەخت بو هۆشی لای خۆی نەما، بانگیان کرد نوێژەکەت، ڕاستەوخۆ هۆشی هاتەوە.

بەڵێ نوێژ کردن لای  پێغەمبەر و سەحابی شتێکی زۆر گرینگ بوو، ئەوان کردبویان بە ڕوناکی چاویان بۆیەش نائارامی دەرونی شتێک باو نەبوو.


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

⚠️باس لەداخستنی تەلیگرام دەکرێت لەعێراق ، حکومەتی هەرێمیش ئەڵێت ئێمەش عێراقین و دایەخەین

♦️لەگەرمەی جینۆسایدی غەززە ، ترەمپ ئەپی تیک تۆکی لەئەمریکا ڕاگرت بەبیانووی ئەوەی چین کۆنترۆلی کردووە ، دواتر کرایەوە کاتێکە خاوەنداریەتەکەی لەئەمریکا سەدا پەنجاو یەکی خرایە لەسەر ئەمریکا ئەویش بازرگانێکی جولەکە کڕیەوە کە بەشی داتا و ئەوەی چی زۆرتر ببینێرێت و نەبینرێتی کەوتە دەست

⛔️چونکە


💚تیک تۆک لەکاتی تۆفانی ئەقسا لەئەمریکا بەبێ سانسۆر تاوانەکانی زایۆنی دەگەیاندە ئەمریکیەکان

⚠️دوای کۆنترۆلکردنی تەلیگرامیش دەیکەنەوە


ئەوان وادەزانن ئەگەر کۆنترۆلی ئیعلامیان کرد ئیتر راستیەکان نابینرێن ؟!

وا دەزانن ئەگەر کۆنترۆلی سۆشیال میدیاش بکەن ئیتر راستیەکان دەسڕنەوە ؟!


💚ئەوان هەمیشە لەبیریان دەچێت کە خودا هەیە  و ئەوانی چی پیلانیان هەیە دەبێتە بەشێک لە مەشیئەتی خوایی و کۆتاییەکەی سەرشۆڕی و شکست و لەدەستدانی پارە و دەسەلات و سزایانە

م.یحیی نەوزەر


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔 چارەسەری دڵگرانیی و بێتاقەتی.!

🤔 ئەوانەی دڵگرانیی و بێتاقەتییان هەیە، گوێ بگرن.!

🤔 لە 10 خاڵی گرنگدا چارەسەرەکان وەربگرن.!

بەرهەمی پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود رحمە اللە.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔''أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ"
تەنها بە یادی خوا دڵەکان ئارام دەبێتەوە.🤍

🤔میزانت پربکە بە زیکر و یادی خودا
کاتێ مرۆڤ یادی خودا دەکات دڵی تەڕە وەکو سەوزە گیای بەهار، بەڵام ئەوکاتانەی واز لەیادی خودا دێنێ ئەوە هەرچەندە دلی هیچ کێشەیەکیشی نەبێ بەڵام وشک دەبێت دەرزی تێدەکەوێت وەکو ئەوکاتانەی لە هاویندا ئەرز چۆن شەقار شەقار دەبێت لەبەر بێ ئاوی و گەرمادا ...

#سپێدەی_قورئان
#ئارامی_دڵان

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔دەبا نەعلەت و نەفرینی خوا لەهەموو ئەوانە بێت کە ڕێگری لە کەسوکارمان دەکەن لەوەی خێر و بێری ئەم ئومەتە بگات پێیان.

د.ئیاد قونەیبی


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🔴 شێخ ئەحمەد کاکە مەحمود خاوەنی زیاتر لە 1000 فەتوای هاچەرخ.

ئەو كتێبەی پێویستە لە هەموو كتێبخانەیەكدا بوونی هەبێت.!

شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بەڕەحمەت بێت مامۆستاو مەلاو بانگخوازو نووسەرو وەرگێڕ کە ڕۆڵ و کاریگەرییەکەی زياتر لە سەرەتای ساڵەکانی 1980ی زایینى درەوشایەوەو سەرجەم نووسين و کاریگەرييەکانی بە کوردستاندا بڵاوبوویەوە، جەنابى مامۆستا بەپێى پێويستى سەردەم و كات و رۆژ.. بابەت و كتێبى دەنووسى و بۆ هەر بوارێك و گومانێك كە ناحەزان بەرامبەر ئيسلام بڵاويان دەكردەوە، قەڵەمە بە بڕشتەكەى ئامادەو.. دەبوويە بەرگريكار لە بنەماكانى شەريعەتى ئيسلام.
پاشان لەسەر دەمى كارى بزووتنەوايەتى و كارى كۆمەڵكارى لە كوردستان جەنابى مامۆستا هەميشە وەك پێشەنگ تەماشا دەكراو بوارە زانستييەكەى پێش هەموو بوارەكانى ديكەى كەوتبوو، هەر بۆيە لە زۆربەى ليژنەكانى سوڵح و ئاشتى و كۆبوونەوەى لايەنە سياسييەكان و پاشان بەرپرسيارييەتى پۆستەكانى مەكتەبى فەتواو ديراساتى شەرعى و دادگاى باڵاى شەرعى بزووتنەوە پێشەنگ و كەسى يەكەم بوو.
لەو دەمانەدا جەنابى مامۆستا بەوپەڕى زانست و توانايى و جورئەت و فيقهى واقيعەوە، بۆ چارەسەرى كێشەو گرفتەكان دەيان و سەدان فەتواى گرنگ و زۆر پێويستى دەداو بە ڕاشكاوانە ڕاى پەسەندو يەكلاكەرەوەى تەرجيح دەداو لە پاشان جەنابى شێخ عوسمان عبدالعزيز محمد "بەرەحمەت بێت" پەسەندنامەى بۆ فەتواكەى مامۆستا مەلا ئەحمەد دەنووسى و پشتگيرى دەكرد.
هەر بۆيە لەو سەردەمە زێڕين و پڕ ئەكتيڤييەدا كارو دەعوەو بانگەوازى ئيسلامى بێ وێنە بوو، وە بەرهەم و بەرەكەتەكەشى بە رۆژى ڕووناك ئاشكراو نمايان بوو.
جەنابى مامۆستا "بەرەحمەت بێت" توانى تا كاتى وەفاتى زياتر لە (1000) بۆچوون و فەتواى سەردەم و هاوچەرخ بنووسێت و بڵاوبكاتەوە..
هەر بۆيە دواى وەفاتى لەلايەن عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموودەوە دەستكرا بە كۆكردنەوەى بۆچوون و فەتواكانى جەنابى مامۆستا مەلا ئەحمەدو لە هەڵەبجەو هەورامانەوە تا دەگاتە سلێمانى و هەولێرو ڕانيەو پاشان سنوورى گەرميان بەدواداچوون كرا بۆ فەتواكانى جەنابى مامۆستاو سوپاس بۆ خوداو پاشان هاوكارى خەمخۆرانى مامۆستا مەلا ئەحمەد، توانرا زۆرينەى فەتواكانى مامۆستا كۆ بكرێتەوەو پاشان بە شێوەيەكى زانستى لێكۆڵينەوەى سەرجەم فەرموودەكان و پاشان دەقە عەرەبييەكان بكرێ و ئامادەى چاپكردن بكرێت.
لە ئێستادا فەتواكانى جەنابى مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود لە كوردستان چاپ و بڵاوكراوەتەوەو ليژنەيەكى ناودارو پسپۆر لە ليژنەى باڵاى فەتواى هەرێم بەسەرپەرشتى بەرێزان جەنابى مامۆستا مەلا عبدالله ى چوارتايى و مامۆستا مەلا ئەحمەدى شافيعى و چەندين زاناى ناودارى ديكە پەسەندنامەو پشتگيرى فەتواكانى جەنابى مامۆستا بكەن.

♦️ گرنگترين سەردێرى فەتواكانى جەنابى مامۆستا:
1- لە بوارى كاروبارى دەوڵەتدارى. (13) فەتوا.
2- لە بوارى ڕاگەياندن. (تيڤى و رۆژنامەو پەڕاوەكان). (4) فەتوا.
3- لە بوارى دراوەكان و بازاڕو كەسابەت. (2) فەتوا.
4- لە بوارى زەكات. (1) فەتوا.
5- لە بوارى كاروبارى ژنان. (735) فەتوا.
6- لە بوارى ڕووداوەكانى هاتووچۆ. (1) فەتوا.
7- لە بوارى فەتوا جۆراو جۆرەكان. (6) فەتوا.

♦️ بۆچوون و ڕاكانى مامۆستا:
1- لە بوارى بيروباوەرى ئەهلى سوننەت. (29) ڕاوبۆچوون.
2- لە بوارى قورئان و لێكدانەوەى. (33) ڕاوبۆچوون.
3- لە بوارى ناوو سيفاتى خواى گەورە. (13) ڕاوبۆچوون.
4- لە بوارى نوێژ. (4) ڕاوبۆچوون.
5- لە بوارى ياساو حوكمە گشتييەكان. (39) ڕاوبۆچوون.
6- لە بوارى ڕێنماييە گشتييەكان. (40) ڕاوبۆچوون.
بابەتەكانى مامۆستا:
لە (11) بابەتى گرنگ و بەپێز پێكهاتووە.

لینكی فەتواكانی شێخ ئەحمەد لە ماڵپەری تایبەتی خۆی:
https://ahmadkaka.org/Hawpol/1

ئامادەكردنی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
​﴿وَفِي ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ﴾ [المطففين: ٢٦]

🤔​بابەت: ڕاگەیاندنی کردنەوەی خولی زانستی
​فێرخوازانی ئازیز و بەڕێز، ئاگادارتان دەکەین کە بنکەی ڕەییان هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێک بۆ فێرخوازانی بەڕێز، تایبەت بە شیکردنەوە و لەبەرکردنی (منظومة الروح والريحان في نظم أسماء الرحمن).
​تایبەتە بە: کوڕان، تا تەمەنی ( ٢٠ ساڵی) دەتوانن بەشدار بن.
​ماوەی خول و ناوەڕۆک: ماوەی خولەکە تەنها چوار (٤) هەفتەیە و لە هەر هەفتەیەکدا تەنها پێنج (٥) بەیت دەخوێندرێت.
​ڕۆژ و کاتی وانەکان: لە هەموو هەفتەکاندا تەنها ڕۆژانی چوارشەممە، کاتژمێر (١:٤٥)ـی دوای نیوەڕۆ دەست پێدەکات.
​دەقی منظومە: منظومەکە لە بنکەی ڕەییان ئامادەیە و دەدرێت بە فێرخوازان.
​تاقیکردنەوە، بڕوانامە و خەڵات: لە کۆتایی خولەکەدا تاقیکردنەوە بە فێرخوازان دەکرێت؛ بەشداربووە سەرکەوتووەکان بڕوانامە (شەهادە)ـیان بۆ دەکرێت و خەڵات بۆ یەکەمەکان ئامادەکراوە.
​مەرجی بەدەستهێنانی بڕوانامە: هەر فێرخوازێک دوو (٢) وانە ئامادە نەبێت یاخود لە تاقیکردنەوەدا نمرەی پێویست بەدەست نەهێنێت، بڕوانامە (شەهادە)ـی پێنادرێت.
​وەرگرتن و ناونووسین: کاتی وەرگرتنی فێرخواز سنووردارە و لە پاش خوێندنی وانەی یەکەم هیچ فێرخوازێک وەرناگیرێت.
​شوێنی وانەکان: بنکەی ڕەییان — مزگەوتی ڕەییان — خوار شاری سپی.
​بۆ زانیاری زیاتر و ناونووسین پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:
​07706001442
​07506001442
بنکەی ڕەییان


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔ئەوان ئەیانەوێ بە فوو دینی خوا بکوژێننەوە!

م. کرێکار


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔 باڕۆڵەکانمان بکەینە پێشەنگ.
سیمیناری ( چۆن گەنجانمان پەروەروەردە بکەین؟).
🎯 بانگخواز (م. سەربەست جەباری).
لە ئەم سیمینارەدا
🛜پەروەردە چییە؟
🌍 هەڵە باوەکانی پەروەردەی ڕۆڵەکانمان.
📙تەکنیک و ڕێگادروستەکانی پەروەردەی گەنجانمان.
✍️ بەروار: 22/11/2026

🛜 شەوی یەک شەممە


لەسەر دوو شەممە

⏰ کاتژمێر:(9:30)ی شەو
لە چەناڵی دەروازەی سەرکەوتن
‌📢 لینکی کەناڵی دەروازەی سەرکەوتن لە تێلیگرام...
(
/channel/darwazaisarkawtn )

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔خەمی ژیان و بژاردە تاقینەکراوەکان

🤔گەورەترین مەترسیی شێوازی ژیانی هاوچەرخ لەوەدایە کە بە شێوەیەک داڕێژراوە، مرۆڤ بۆ هەمیشەیی لەنێو دونیادا بژی.

بۆیە مرۆڤ بە سروشتە سنووردارەکەی توانای نییە بەسەر ئەم بێسنوورییەدا زاڵ ببێت کە لە بژاردەکانی بەردەستیدا هەیە و، هەردەم لە خەم و خەفەتی بەدەستنەهێنان و تاقینەکردنەوەی هەموو شێوەکانی ژیان و ئەگەر و بژاردە کراوەکانی تردایە، کە فڕێ دەدرێتە خەیاڵ و ئاوەزییەوە.

ئەم فیردەوسە زەمینییەی کە بۆی دروست کراوە، بووەتە دۆزەخێک بۆی کە هەمیشە خەمبار و بێزارە لە هەمبەر قەدەرەکانی ژیانی و ناشوکرە؛ ئەوەی مرۆڤ ڕزگار دەکات تەنیا باوەڕبوونە بە غەیب و تەسلیمبوونە بە قەدەرەکانی پەروەردگار و چاوداخستنێتی بەرانبەر وەهمەکانی دونیای هاوچەرخ.

گرنگترین شتیش ژیانە لەناو دونیادا وەک غەریب و ڕێبوارێک، کە کاتێکی کەم لێرەیە و جێی دەهێڵێت.

د. یەحیا ئیسماعیل


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔∎ قوڕئانخوێندنەوەیەکی جوان و کاریگەر

عَنْ عُثْمَانَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: «خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ».

عوسمان خوا لێی ڕازی بێت له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ﷺ ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «باشترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ خۆی فێری قوڕئان ببێت و خه‌ڵكیش فێری قوڕئان بكات».

گەوهەرەکانی سونەنی ئەبوداود: 236

#شیخ_احمد_کاکە_محمود

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔 ئاگاداری غەبیەت و بوختانکردن بن.!

مامۆستا عطا پێنجوێنی.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔 حوکمی تەرک کردنی نوێژی جومعە چییە ؟

🤔دەقی وەڵام:
وەلام // زانایان دەڵێن وازهێنان لە نوێژی جومعە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ، بە بەڵگەی :

عن ٲبي الجعدي الضمري ٲن رسول الله صلی الله علیه وسلم قال : (( من ترك ثلاث جمع تهاونا بها طبع الله علی قلبه )) رواە ابوداود (۱۰٥۲) ، الترمذي (٥۰۰) ، النسائی (۱۳٦۹) ، واتە : هەر کەسێک سێ جومعە تەرک بکات لە تەمبەڵی خوای گەورە دڵی مۆر دەکات .

عن جابر بن عبداللە قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( من ترك الجمعة ثلاثا من غیر ضرورة طبع الله علی قلبه )) رواە ابن ماجە (۱۱۲٦) ، واتە : هەر کەسێک سێ جومعە تەرک بکات بێ عوزر ئەوەی خوای گەورە دڵی مۆر دەکات .

عن ٲبي هریرة قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( من ترك ثلاث جمع متوالیات من غیر عذر طبع الله علی قلبه )) واتە : هەر کەسێک سێ جومعە بە دوای یەک تەرک بکات بێ عوزر ئەوە خوای گەورە دڵی مۆر دەکات .

عن ابي هریرة قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( لینتهین ٲقوام عن ودعهم الجمعات ، ٲو لیختمن اللە علی قلوبهم ، ثم لیكونن من الغافلین )) رواە مسلم (٨٦٥) ، واتە : خەلکانێک واز لە وازهێنان لە جومعە دەهێنن یان خوای گەورە دڵیان مۆر بکات و پاشان بیانخاتە ڕیزی بێ ئاگاکان و بێ ئاگایان بکات .

قاضي عیاض ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە کە جومعە واجبە ، وە ئەم سزایە توندە کە مۆر کردنە بۆ تاوانێکی گەورەیە.)) ٳکمال المعلم ج۳ لاپەڕە ۲٦٥ .

هەروەها فەرموودە هاتووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( من ترك الجمعة من غیر عذر فلیتصدق بدینار ، فٳن لم یجد فبنصف دینار )) رواە ابو داود (۱۰٥۳) ، واتە : هەر کەسێک جومعە تەرک بکات بێ عوزر با دینارێک بکات بە خێر ، ئەگەر پێی نەکرا ئەوە با نیو دینار بکات بە خێر

ئەم دینارەی لەم فەرموودەیە باس کراوە بڕە پارەیەکی زۆرە کەم نییە ، وە هەندێک زانا دەڵێن ئەم فەرموودەیە لاوازە ، بەلام ئەگەر لاوازیش بێت زانایان دەڵێن ماناکەی ڕاستە چونکە چاکە خراپە دەبات کەواتە سونەتە خێر بکەیت دوای ئەم تاوانە گەورەیە لەسەر وتەی هەندێک زانایان ، تاوانێک دڵ مۆرکردنی باس کردبێت و وە بڕە پارەیەکی زۆری دیار کردبێت بۆ بەخشین تا لابچێت دەبێت چ تاوانێک بێت.؟!
بەڵکو هەندێک زانا دەڵێن فەرموودەی باسی بەخشین دەکات لاوازە هیچ کەفارەتی نییە بێجگە لە ڕۆژی قیامەت نەبێت ئەگەر تەوبە نەکات .

سەرچاوە/ ماڵپەری فیردەوس.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔ڕۆژگاری «دواکەوتوویی»... و ڕۆژگاری «مۆدێرنێتە»

🤔لە ڕۆژگاری دواکەوتووییدا، هاوسەرەکان لە هەندێک خێزاندا منداڵێکیان دەبوو و، دوای ماوەیەکی کەم منداڵی دووەمیشیان دەبوو؛ بەمەش هەردووکیان بە تەمەنێکی نزیک لە یەکەوە گەورە دەبوون و، هەر یەکەیان دەبووە هاوڕێی یاریکردن و کاتبەسەربردنی ئەوی دیکە.

دایک بە کاروباری ماڵ و خزمەتکردنی منداڵەکانەوە سەرقاڵ بوو، باوکیش دەچووە دەرەوە بۆ پەیداکردنی بژێوی؛ هەردووکیشیان بە پێی توانا و بارودۆخی خێزانەکە، لە خەمی پەروەردەکردنی منداڵەکاندا بوون.

خێزان خەرجییەکانی بە پێی داهاتی باوک ڕێک دەخست: سەرەتا پێداویستییە سەرەکییەکان، ئەگەر شتێکیش بمایەتەوە بۆ کارە لاوەکییەکان. هیچ گرفتێکی تێدا نەبوو چەند ڕۆژێک بە پاقلە و پەتاتە بەڕێ بکەن و مانگی دوو جاریش گۆشت بخۆن، مادام ئەوەی بەشیان دەکات هەبوو.

کەس داوای لە خێزان نەدەکرد هەرچی منداڵی خزم و دراوسێ هەیەتی، ئەمانیش بۆ منداڵەکانیان دابینی بکەن. نەبوونی مۆبایلێکی نوێ یان نەناردنی منداڵ بۆ یانە و مەشق، بەڵگەی کەمتەرخەمیی دایک و باوک نەبوو.

پرسیارە سەرەکییەکە ئەمە بوو: چیمان پێویستە؟
نەک ئەوەی: خەڵکی تر چییان هەیە؟


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔ژنێک بەهۆی پشیلەیەکەوە کە زیندانی کردبوو، چووە ناو دۆزەخەوە... ئەی چی بگات بە تێکڕای گەلێکی مسوڵمان، گەلێک کە بەهەزاران حافز قوڕئانی نێر و مێی تێدایە، گەلێک کە زانا و بانگخوازی تێدایە، گەلێک کە کەسانێکی تێدایە کە قاچەکانیان لەپێناو ڕێبازی خوادا تۆزاوی بووە، گەلێک کە ئەهلی ڕۆژوو و شەونوێژی تێدایە، گەلێک کە ژنی داوێن پاک و پاکیزە و شەریفی تێدایە...

وەڵڵاهی نینۆکی هەریەکێکیان لە هەموو ئەوانە بەبەهاترە کە هاوکارن لە برسیکردن و کوشتنیان..

خوایە هۆکار و ئامرازەکانی پاڵپشتیکردن و سەرخستنیانمان بۆ فەراهەم و ئاسان بکە بەو شێوەیەی کە دەبێتە هۆی ڕەزامەندیت، وە لەوانەشمان هەژمار مەکە کە پشتیان تێکردوون و شەرمەزاریان کردوون.

د.ئیاد قونەیبی


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔 گوڵزاری_دوعا

🤔 ئاواتێكت هەیە و بۆت نایەتەدی؟ بەو دوعایەی پێغەمبەر ﷺ ئاواتی دڵت بەدەست بێنە ...

🤔هەر مرۆڤێک لە دونیادا ئاواتێكی تایبەتی هەیە، کە وەک خەونێکی ئەرخەوانی لە دڵیدا چرۆی كردووە، هەمیشەش هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات، بەڵام هەندێک لە مرۆڤەكان ئاستەنگی زۆر لە بەردەم وەدیهێنانی ئاواتەكانیان دەبینن! چارەسەر چییە؟

🤔ئەگەر مرۆڤ هۆكارەكانی بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانی بە شێوەیەکی باش بەكاربهێنێت، بێگومان سەركەوتوو دەبێت لە گەیشتن بە ئاواتەکەی، ئینجا هەر ئاوات و ئامانجێك ڕێگەو هۆكار و تەنانەت بەربەست و ئاستەنگی تایبەت بە خۆی هەیە.

🤔تۆ ئاواتێكت هەیەو دەتەوێت بۆت بێتەدی؟ دەبێت هەنگاوی یەكەم خۆت لە خوای گەورە نزیک بكەیتەوە، لە تاعەت و عیبادەتدا پابەند و پەیوەست بی بە خۆپاراستن لە قەدەغەکراوەکان و لە هەموو ئەو شتانەی خوای گەورە حەزیان پێناكات.

گرنگترین تاعەت و عیبادەتیش داواكردنی لێخۆشبوونە(استغفار)، چونكە بە باشترین كلیل دادەنرێت بۆ كردنەوەی دەرگاكان و بەدیهێنانی خەون و خولیاكان، لەوبارەیەوە زانای بەناوبانگی ئیسلام ئیبن تەیمیە (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەگێڕێتەوە: وا دەبوو ئامانجێكم هەبوو لە ژیان و دەرگاكان بە ڕوومدا دادەخران، بۆیە 1000 جار یان زیاتر داوای لێخۆشبوون (استغفار)ـم لە خوای گەورە دەكرد، ئەوە دەبووە هۆی كرانەوەی دەرگاكان لە بەردەممدا، لە ڕاستیدا داواكردنی لێخۆشبوون(استغفار) كلیلی دەرگا داخراوەكانە.

ئینجا باشترین كاتەكان بۆ داواكردنی لێخۆشبوون(استغفار)، كاتەكانی شەونوێژی و دوای نوێژی بەیانیان و لە بەرەبەیانەكانە، هەروەها زانایان دەفەرموون: وا باشە لەو كاتەی مرۆڤ بە دەم ڕێگەوە دەڕوات یان لە بازاڕدایە یان لە كۆڕ و مەجلیسێک دایە با استغفار بكات، هەمیشە ئەو زیكرە بڵێتەوە، هەروەها لە دوای استغفارەکانی دوعا بکات بۆ ئاوات و ئامانجەکانی، چونكە باشترین هۆكارە بۆ كردنەوەی دەرگا داخراوەكان، باشترین جۆری داواكردنی لێخۆشبوون(استغفار) ئەوەیە كە پێغەمبەرمان ﷺ دەفەرمووێت:
"أستغفر الله العظيم الذي لا إله إلا هو الحي القيوم، وأتوب إليه". صححه الألباني

بەهیوای هاتنەدی هیواو ئاواتەکانتان
وە ئاسانبوونی هۆکارەکانی گەیشتن بە ئامانجەکانتان. ئامین.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔ئەزانی ئەگەر ئەم وشانە بڵێی خوای گەورە لای فریشتەکان باست دەکات ؟
مامۆستا صباح کفری

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔پلەکانی نوێژ لای ئیمامی غەزالی :

🤔ئیمامی غەزالی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) نوێژ وەک گەشتێکی ڕۆحی پلە بە پلە دەبینێت. گەشتکردنێک لە تێکۆشانی سەرەتای دەروونەوە تا دەگاتە لووتکەی ئۆقرەگرتن و ئامادەیی تەواو لە حزوری خوای گەورەدا. بەپێی ئەم ڕوانگەیە، نوێژ بۆ حەوت پلەی سەرەکی پۆلێن دەکات:

١. باری قورس (العبء): مرۆڤ هەست دەکات نوێژ گرانە بەسەرییەوە، بە بەردەوامی لە جەنگدایە لەگەڵ نەفسی خۆیدا بۆ ئەوەی دەستبەرداری نەبێت.

٢. ڕیاکاری (المراءاة): بەردەوامە لەسەر نوێژ بەڵام زیاتر بۆ ئەوەی لەبەر چاوی خەڵک بێگوناهـ دیار بێت و لە لۆمەی دەوروبەر ڕزگاری بێت.

٣. لەکۆڵکردنەوە (إسقاط الفريضة): نوێژەکە تەنها وەک لادانی ئەرکێک و پاککردنەوەی ئەستۆی خۆی دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ ڕۆح و سۆزێکی قووڵی تێدا بێت.

٤. ڕاهاتن (التعود): دڵ و دەروونی پێی ڕادێت و نوێژ دەبێتە بەشێکی ئاسایی و ڕۆژانەی ژیانی کە ناتوانێت وازی لێ
بهێنێت.

٥. ڕازونیاز (المناجاة): نوێژخوێن هەست بە نزیکیی خودا دەکات، بە وەستان لە بەردەمیدا دڵی ئارام دەبێت و خەم و قسەکانی دڵی بۆ دەردەبڕێت.

٦. ئەی بیلال، بمانحەسێنەوە (أرحنا بها يا بلال): دەگاتە قۆناغێک کە نوێژ بۆی دەبێتە سەرچاوەی حەسانەوە، ئارامی و ئۆقرەگرتنی قووڵی دەروونی.

٧. سوجدە ببە و و نزیک ببەرەوە(اسجد واقترب): بەرزترین پلەی خشوع و نزیکبوونەوەیە، تێیدا بڕوادار بە تەواوی لە حزوری خوای گەورەدا دەبێت.


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

بسم اللە الرحمن الرحیم

🤔کارو بانگەوازی ئێمە بریتییە لە:

🤔 گەیاندنی پەیامی اللە تعالی.
🤔 بەرگریکردن لە پەیامی اللە تعالی و وەڵامدانەوەی گومانەکان.
♦️ پاراستن و بەرگریکردن لە شوناسی ئەم گەلە موسوڵمانە.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔 ئاگاداری پێشەوا گومڕاکان بن.!!

🤔 خراپی کۆمەڵگا بەهۆی خراپبوونی زاناکانیەوەیەتی.!!

دکتۆر ئەحمەد مەلا محمد ڕازی

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔هەفتەیەکی زێڕیـن:

🤔دوو شەممه و سێ شەممە و چوار شەممە:
سێ ڕۆژە سپیەکەن، ١٣ و ١٤ و ١٥ی مانگە عەرەبیەکانە،
بەڕۆژووبوون تێیدا خێرێکی گەورەیە...
بەڕۆژبوونی ئەو سێ ڕۆژە خێری یەک مانگ ڕۆژووی هەیە

- پێـنج شەممە، کردەوەکانتی تێدا بەرزدەکرێتەوە،
سوننەتە بە ڕۆژووبیـت...

- ئەمە بیر خۆتان و موسڵمانان بخەنەوە...♥
هاوڕێیان و ئازیزانت ئاگاداربکەرەوە لەم پاداشتە...
ڕێنیشاندەر بیت بۆ کارێکی چاکە،
لە فەزڵ و پاداشتدا وەک ئەوە وایە خۆت ئەنجامت دابـێت...

و: ئەیاد فەهمی


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔پێغەمبەری خوداﷺ دەفەرمووێت؛
هەرڪەسێـڪ نوێــژی بەیانـی بڪـات
لەژێــر پاراستن و ئەمانی خــودا دەبێت.
‌

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔قەرزاریت و نازانی چۆن قەرزەکەت بدەیتەوە ؟

مامۆستا عەتا پێنجوێنی

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔بزانە عومەری کوڕی خطاب(خودا لێی ڕازیبێت) لە چی ترساوە؟

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔ئەی کچە میراتگرەکانی دایکە عائیشە، ئەی ئەوانەی لەسایەی زانستی دایکمان عائیشەدا باڵا دەکەن!

🤔ئێوە میراتگری شێرەژنێکن کە لەبەردەم گەورەترین تۆمەتدا، بە ئیمانێکی پۆڵاین و دڵێکی پڕ لە یەقینەوە پشتی بە خودا بەست و ئیمانی نەچەمی.
ئێوە شوێنکەوتەی ئەو چرایەن کە لە تاریکترین ساتەکاندا، بە نووری زانست و حیکمەت، ڕێگای بۆ ئوممەتێک ڕووناک دەکردەوە.
ئاگادار بن، زیادەڕەوی بکەن لە هۆشیاریتاندا، با زەینتان وەک قەڵغان و دڵتان وەک قیبلەنما بێت.
لە زەمەنی ڕووکەشدا، ئێوە بۆ قووڵایی ڕۆبچن؛ چونکە گەردەلوولەکان تەنها ئەوانە ڕادەماڵن کە ڕەگیان لەسەر ڕووی خاکە.
لە زەمەنی کەف و بڵقەکاندا، تۆ وەک دارگوێز ڕیشەدار بە. با بێدەنگیت لە قسەی ئەوان بە دەنگتر بێت.
مەبنە گەڵایەک بەدەم هەر بایەکەوە ڕاماڵرێت، وەک داربەڕوویەکی ڕیشەداکوتاو بە کە ڕەگەکانی لە قوڵایی باوەڕ و لقەکانی بەرەو ئاسمانی مەعریفەت هەڵکشابێت.
فێر بە چۆن لەگەڵ خالقدا خەڵوەت بکەیت، ئەو بەسیرەتەی لە خەڵوەتدا دروست دەبێت، هەزاران کۆڕ و کۆبوونەوە دروستی ناکەن.
هۆشیاریی ئێوە گۆڕینی زانستە بۆ نوور، بۆ هێز، بۆ ئارامی.
با هەر وشەیەک تان سەنگی هەبێت و هەر هەنگاوێک تان ئامانج.

ئێوە کچانی دایکمان عائیشەن، ئەمە ڕێگای ئێوەیە، میراتی ئێوەیە و ئەمانەتی ئێوەیە


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔محمد سنوار ( خوای گەورە لیی خۆش بیت):

🤔ئەم ئوممەتە کۆنابێتەوە ئیلا مەگەر لەڕێی ڕووداوێکی گەورە، ئەو ڕووداوە گەورە چیە؟کۆتایی هێنان بەم قەوارە کە وا دەکات ئوممەت کۆدەنگ بێت لەسەر ئەوەی خیلافەت لە بیت المقدس دەبێت.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔دوژمنان و عەلمانییەکان چ ئیسلامێکیان قبووڵە..؟!

دوژمنانی دینی خوا ئیسلامێکی بێ یاساو رێساو بێ ھێزو بێ دەسەڵات و، بێ ئابووریی و بێ پارەو پووڵیان قبووڵە!

ئیسلامێکیان پەسەندە نینۆکی کرابێ و، ئیسلامێکیان دەوێ ھەمیشە شوێنکەوتە بێت، ئیسلامێکیان دەوێ لە چوارچێوەی مزگەوت نەچێتە دەرەوە، موسڵمانێکیان دەوێ بە بەرنامە رۆشنبیر کرابێ، بەپێی نەخشەو پیلانی ئەوان بجووڵێ و بڵێ.

شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود  ڕەحمەتی خودای لێبێت

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…

شێخ احمد کاکە محمود

🤔دوعای نوێژی بەیانی یا الله کۆتاە شەوی ئەو خەمانە بێت کە دڵ و مێشکی بەندەکانی وێران کردوە..

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 shex.ahmad.kak.mahmood">تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood

Читать полностью…
Subscribe to a channel