بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنجشەمە
#کوردی: ٢٦ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٦ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٧ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٢ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی دادپەروەری نێودەوڵەتی.
- ڕۆژی جیهانی ئیمۆجی.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
هەر لالە کە دەیبینی وەکوو ڕوومەتت ئاڵە
هەر خونچەیەکی، خوێنی شەهیدێکە ڕژاوە...
#مامۆستاهێدی🌻🌹🕊
؛ ☆.🔆❣°•° ❤️
؛🌻🔆°●°🔆❤️🇭🇺❤️°●°
؛❣°●°🔆
؛🕊
☆.🔆❣°●°❤️
🌹🔆°●°🔆❤️🌻❤️°●°
❣°●°🔆
🕊
کۆڵمەت گەشوڕووناکە، دەڵێی تیشکی هەتاوە
جوانچاکی کراسێکە بە بەژنی تۆ براوە
ئاسک سڵە، نەک هێندی تۆ نەشمیل و ڕەزاسووک
گوڵ پێدەکەنێ نەک وەکوو تۆ وا بە حەیاوە
بسکت دەگەڵ ئەو ڕوومەتە تێکەڵ بوە هەر وەک
باغی گوڵە پەڕژینی بە ڕەیحانە کراوە
سەد حیکمەتی گەر خوێندبێ، نازانی بە دەردم
هەر کەس بە گڕی ئاگری تۆ هەڵنەچزاوە
جوانیت بەسە، بەرموورەکەی ئەستۆت بپسێنه
من کوردم، ئەزانم که له بەندی چکراوە
تا گواره له گوێت دێته لەرین، دێتەوە بیرم
هەر لاوێ که لەو خاکه له سێداره دراوە!
هەر لالە کە دەیبینی وەکوو ڕوومەتت ئاڵە
هەر خونچەیەکی خوێنی شەهیدێکە ڕژاوە
هەرچی هەیه هەر باسی برۆ و بسک و خەتوخاڵ
هەر بەینی من و تۆیه که کەس لێی نەدواوە
هەر مەرجی من و تۆیە وەتەن ماوە وەکوو خۆی
هەودایەوە تا من هەم و تۆ هەی نەپساوە
سەیری بکە لە دەست هەڵمەت و پارێزی کوڕی تۆ
دوژمن لە هەموو لاوە چلۆن مێشکی پژاوە
دەنگی کوڕی تۆ دوژمنی هێناوەتە لەرزین
دەنگێ کە ئەڵێی هەورە بە سەر شاخوچیاوە
هاواری گەلی تۆ ئەوە دەرچوو لە نهێنی
ئەو پەردە بە گولەی کوڕەپێشمەرگە دڕاوە
سەرکەوتنی تۆی دیوە وەتەن، دوژمنی ڕووڕەش
وا ڕۆژی ڕەشی هات و چرای ڕوونی کوژاوە
ئەو جۆگەلەخوێنانە کە دەڕژێنە خڕودۆڵ
فرمێسکی کوڕی تۆ نیە وا لێڵوقوڕاوە
تۆڵەی بە چی دەستێندرێ گەنجێکی وەکو تۆ
تا بنسەری ئاڵای گەلەکەی لێنەچەقاوە
ئاڵا دەبێ جێی بنسەری تۆبێ کە نەڵێ کەس
ئەو پەرچەمەڕەنگینە بە خوێن ئاو نەدراوە
ئەی خۆشبی وەتەن بۆ کوڕی گرتووتە لە ئامێز
ئەی نەڕزێ دەسی تۆڵەستێنت کوڕی کاوە...
#هێدی
؛🕊
؛❣🔆
؛🔆°●°🔆❤️🇭🇺❤️°●°
؛ ☆ 🔆❣°●°❤️°●°
🕊
❣🔆
🔆°●°🔆❤️🌹❤️°●°
☆ 🔆❣°●°❤️°●°
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێشەمە
#کوردی: ٢٤ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٤ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٥ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٠ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧
کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٤ ℃
🌤 هەولێر : ٣٣ ℃
🌤 ئامەد : ٢٧ ℃
🌤 حەسەکە : ٣١ ℃
بۆنەکان:
١٩٥١ – جەلادەت عالی بەدرخان، لە شام کۆچی دواییی کرد.
١٩٨٩ – شێخ محەممەدی خاڵ، زانای ئایینی، دادوەر و نووسەری کورد کۆچی دواییی کرد.
٢٠٢١ - کۆچی دوایی جافر زەلکەیی، شمشاڵژەنی کورد.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ٢٣ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٣ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٤ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٩ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧
کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٤ ℃
🌤 هەولێر : ٣٢ ℃
🌤 ئامەد : ٢٦ ℃
🌤 حەسەکە : ٣١ ℃
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
نیشتمان🌻🌹🕊
نیشتمان ئەی خاکوخۆڵی تۆ کلەی چاوانمه
نیشتمان ناوی بەڕێزت هێزی ڕۆح و گیانمه
نیشتمان ئەی بەربەیانت ڕۆشنی ئیمانمه
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە
نیشتمان قوربانی کوێستانت دڵی پڕدەردی من
نیشتمان حەیرانی گەرمێنت هەناسەی سەردی من
نیشتمان سەرمەشقی بەرزی هیمەتە کۆماری تۆ
مەرکەزی زانستی و عیرفانە لادێ و شاری تۆ
نیشتمان باخانی فیردەوسە هەمووگوڵزاری تۆ
عیزەت و فەخرە هەموونەخشی دەرودیواری تۆ
نیشتمان ئەی شاخوداخانت ئومێدی دڵ هەموو
نیشتمان دەشت و بیابانت بەهەشتی ئارەزوو
نیشتمان شەرتە کە تۆزی ڕێت بە ئەم دنیا نەدەم
شەرتە تا ماوم لە شەرتی گیانفیدایی لانەدەم
نیشتمان شەرتە لە عەشقی پاکی تۆ سەر بانەدەم
شەرتە قەت گوێ بۆ رەقیب و وەسوەسەی ئەعدانەدەم
نیشتمان ئەی فێنکی قەلبم شنەی کوێستانەکەت
نیشتمان ئەی ئاوی ژینم خاکی کوردستانەکەت
نیشتمان ئیحسانی تۆیە خوێنی باوباپیری من
هێزی شان و نووری دیدە و قودرەتی تەدبیری من
نیشتمان گەر خوێنی من پاکە و حەڵاڵە شیری من
هەر لە سەر ڕێی خۆشەویستی تۆیە بڕوا و بیری من
نیشتمان دایم لەسەر ئاواتی بەرزی ناوی تۆم
خاترت جەمبێ بەڵاگەردانی خاک و ئاوی تۆم
لاوی کورد ئەر پاکە شیرت، هەستە وەک شێری ژیان
ڕاکە مەیدان بۆ بەجێهێنانی مافی نیشتمان
ڕۆڵەکەی سوڵتانسەلاحەدین نەخۆی گۆڵی کەسان
ڕوکنی ئیمان، خۆشەویستی نیشتمانە بێگومان
لاوی کوردم، خۆت نەکەیتە دارەدەستی دوژمنت
دوژمنت نەتباتە مەیدان بۆ برایخۆکوشتنت
کوردە قەت نەنوی بەلایەی دوژمنی عەیارەوە
شیری دوژمن تێکەڵە حەتمەن بە ژاری مارەوە
ڕەنگ نەکەی داوێنی نامووست بەلەکەی عارەوە
نیشتمانت دایکتە نەیدەی بەدەست ئەغیارەوە
ڕەنجی باوباپیری تۆ، ئەم نیشتمانەی دا بە تۆ
کوردە! وریابی نەکەی باپیرەکانت ڕەنجەڕۆ
کوردە دین و نیشتمانە مایەی بەرزی ژینی تۆ
دوژمنی هەردووکیانه دوژمنی بێدینی تۆ
هەربژی تۆ و نیشتمانت، هەربژی ئایینی تۆ
با لە داخدا شەقببا بەدخاهی تۆ، بەدبینی تۆ
هەستەسا هەروەک تریشقە ڕیشەکەنکە دوژمنت
تا بەفێڵوگەڕ لە ڕیشەی دەرنەهێناوە بنت
#کاکئەحمەد_موفتیزاده
؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🌻
؛ 🕊
✿🌹🔅🌻■🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🕊
🌼■🌻
🕊
#شەهید🌻🌹🕊🦅
ئەی مامۆستای هەڵکەوتوی کورد
خۆشەویستی بۆ گەلی کورد
ناوت بەرزە وەک کوردستان
گوڵاڵەسوورەی سەرهەردان
شەهید شەهید! شەهید شەهید!
تۆ نامری، تۆ نامری، لە ناودڵمان تۆ نامری، قەت نامری
تۆ قەندیل بووی تۆ هەڵگورد بووی
پێغەمبەری ئاشتی کورد بووی
هەتا ماوین ڕێت بەرنەدەین
یا سەرکەوتن یا گیان ئەدەین
شەهید شەهید! شەهید شەهید!
تۆ نامری، تۆ نامری، لە ناودڵمان تۆ نامری، قەت نامری
ئەی قاسملووی بەرز و زانا
لە پێناو گەل گیانت دانا
بۆ دوژمنان گورزی سەر بووی
بۆ گەلی کورد تاجی سەر بووی
شەهید شەهید! شەهید شەهید!
تۆ نامری، تۆ نامری، لە ناودڵمان تۆ نامری، قەت نامری...
؛ 🕊
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌹🔅🌻■🕊
🕊
🌼 ■🌻
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊
#مامۆستامحەمەد_ماملێ🌻🌹🕊
ئەی ڕەقیب!
ئەی ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان
نایشکێنێ دانەری تۆپی زەمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
لاوی کورد ھەستایە سەرپێ وەک دلێر
تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
ئێمە رۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
لاوی کورد ھەر حازر و ئامادەیە
جانفیدایە، جانفیدا، ھەر گیانفیدا
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان...
#یۆنس_ڕەوف(دڵدار).
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ٢١ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢١ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٢ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٧ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧
کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٧ ℃
🌤 هەولێر : ٣٢ ℃
🌤 ئامەد : ٢٦ ℃
🌤 حەسەکە : ٣٣ ℃
بۆنەکان:
١٩٤٧ – شاعیری کورد دڵدار کۆچی دوایی کرد. خەڵکی باشووری کوردستان بووە و ناوبانگێکی زۆری هەبووە. نووسەری سروودی ئەی ڕەقیبێ بووە . ئەم سروودە بوو بە سروودی نەتەوەیی کورد.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
با کەس چیدی سووچ نەخاتە ئەستۆی دەریا و قیسمەتی خوا و کەجگەڕانی چەرخی گەردوون!
گشت سەحراکان بنارێکیان پێناگیرێ
ئێمە خۆمان
لووتکەکانمان پێشکەش کردوون...!
#پەشێو🌻🌹🕊
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنجشەمە
#کوردی: ۱٩ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱٩ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٠ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٥ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧
کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٣ ℃
🌤 هەولێر : ٣١ ℃
🌤 ئامەد : ٢٤ ℃
🌤 حەسەکە : ٣٢ ℃
بۆنەکان:
- ڕۆژی نیکۆلا تێسلا.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۱۸ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱۸ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ۹ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١۴ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧
کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٢ ℃
🌤 هەولێر : ٢٩ ℃
🌤 ئامەد : ٢٣ ℃
🌤 حەسەکە : ٣٠ ℃
بۆنەکان:
١٩٣٧ – کۆچی دوایی عەلیشێر و زەریفە خانم، سەرکردەی شۆڕشی قۆچگیری.
١٩٥٨ – کۆچی دوایی محمد ئهمین زهكی بهگ, نوسهر و میژوونوسی كورد.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ئەگەر هات و ڕۆژێک گەڕایتەوە بۆ نێومان
ئەگەر هات و ڕۆژگارێک بوو سنووری نەخشاند نیشتمان
خۆزگە مەخوازە بۆ ئەو ڕۆژگارە کە نەبوویت
بوون و نەبوونت وەکوو جاران وایکردوە بێمەوە دوویت...🌻🌹🕊
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێشەمە
#کوردی: ۱۷ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱۷ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ۸ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١۳ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧
کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٣ ℃
🌤 هەولێر : ٣١ ℃
🌤 ئامەد : ٢٧ ℃
🌤 حەسەکە : ٣٢ ℃
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ناڵەی جودایی🌻🌹🕊
ساقیا! وا بادەوە، وا بادەوە
ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە
موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن
زۆربەیان شاد و بەکەیف و بێخەمن
مەی حەرامە بۆ سەھەندە و بێخەمان
مەستی بێخەم بۆچی بگرن ئێخەمان؟
ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە
ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێدەرد نییە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگزەرد نییە
بۆ کەسێکە مەی: چزیلکی پێوە نێ
بۆچی ملھوڕ لێرە بینی پێوە نێ؟
بۆ کەسێکە مەی: کە دەردی کارییە
بێخەمێک بیخواتەوە، زۆردارییە
بۆ کەسێکە مەی: دڵی پڕ بێ لە داخ
بۆچی لێی بخواتەوە بەرزەدەماخ؟
ئەو کەسەی بێکەس نییە و خانەخەراب
دەک بەژاری ماری بێ بادە و شەراب
ئەو کەسەی نەیچێشتووە دەردی ژیان
ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و برکوژان
ئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەم
شانی دانەخزا لە بن باری ستەم
ئەو کەسەی ھەستی بە زۆرداری نەکرد
تیخی زۆرداری برینداری نەکرد
ئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرا
ئەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرا
ئەو کەسەی نەیبینی ھاتی دوژمنی
نیری یەخسیریی لە ئەستۆ داڕنی
ئەو کەسەی ھێندە نەبوو زویر و زگار
وا نەکەوتە بەر چەپۆکی ڕۆژگار
ئەو کەسەی نەیھاڕی بەرداشی زەمان
ئەوکەسەی زیڕەی نەگەییە ئاسمان
ئەو کەسەی دووریی عەزیزانی نەدی
تیر و تانەی بێ تەمیزانی نەدی
تۆزی بەدبەختی لەسەر شانی نەنیشت
لێی نەگیرا دەوروپشت و چوارتەنیشت
ئەو کەسەی خواردی و لەبن سێبەر کەوت
شەو لەبۆ کەیفێ لە ماڵێ دەرکەوت:
بۆ دەبێ بێت و بکا مەیخانە تەنگ؟
شوێنی دیکە زۆرە بۆ گاڵتەوجەفەنگ!
ئەو کوڕەی ھێشتا لە ژوانێ ڕێی ھەیە
سەیرە، زۆر سەیرە کە ئالوودەی مەیە
ئەو کەسەی ڕاوی نەنێن لێرە و لەوێ
ئەو کوڕەی ماچی کچانی دەس کەوێ
ئەو کوڕەی دۆی داوەتی دەستی دەنێ
بێتە ئێرە، چۆنە ھەی دێی ناکەنێ!
ئەو کەسەی دەستی لە مەمکان گیر ببێ
ئەو کەسەی تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێ
ئەو کوڕەی کیژێک بەرەو ڕووی پێکەنێ
ئەو کەسەی ھەر سووکەئاوڕێکی دەنێ
ئەو کەسەی پەنجۆڵە بکوشێ جاروبار
ئەو کەسەی دەستی بگاتە گەردنی یار
ئەو کەسەی ڕامووسێ کوڵمی تاسولووس
ئەو کەسەی تێی ھەڵنەدابێ چارەنووس
ئەو کەسەی بمژێ خوناوەی گەردەنێ
#کوفرە_یەک_قەترە_شەرابی_گەر_دەنێ!
ئەو کەسەی ئاسوودە و خۆش ڕایبوارد
قەت خەمی یەخسیر و کۆیلانی نەخوارد
یەک لە ماڵێ چاوەڕێی بوو بێتەوە
دەرکی نێوماڵێکی لێ بکرێتەوە
خەمڕەوێنێک گوێ بداتە ڕازی ئەو
نازەنینێک بێ بکێشێ نازی ئەو
بگرێ پەنجەی نەرمونۆڵی ناسکێ
بۆی کرابێتە سەرینێ، باسکێ
ھەیبێ ھێز و گورد و تین و تاو و گوڕ
ڕۆژگاری ڕەش نەبێ، بەختی مکوڕ
ئەو کەسە جێگای لە مەیخانە نییە
ئەو کەسە بادە و شەرابی بۆ چییە؟
ساقیا، وا وەرگەڕێ، وا وەرگەڕێ!
ڕوو لەلای من کە، مەچۆ بۆ سەرپەڕێ
لەنگەرێ بگرە، مەبە وا بەرزەفڕ
بێنە بۆ من، بێنە بۆ من، جامی پڕ
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانەماڵ
بۆ منی سەرگەشتە و ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی بابردەڵەی گردەنشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین
بۆ منی ئاوارەو و دوورەوەتەن
بلبلی بێبەش لە گوڵزار و چەمەن
پەڕوەریوی، باڵشکاوی، دەنگبڕاو
بێبژیوی، بەشخوراوی، دەرکراو
پیری زورھانی، کەنفتی، دەربەدەر
دیدەسووری، دڵ مەکۆی دەردوکەسەر
داتەپیوی، بێپەسیوی بێقەرار
بێکەسی، دەستەشکاوی، کۆڵەوار
لێوبەباری، دەردەداری، ڕەنجەڕۆ
شاعیری جوانی پەرستی دڵبەسۆ
ساقیا! بۆ کوێ دەچی، بۆ کوێ دەچی؟
تۆش لە بەر ئەو ملھوڕانە ملکەچی؟
تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو؟
چاوی تۆشی ھەڵفریواند زێڕ و زیو؟
تۆش دەگۆڕیەوە دەگەڵ گەوھەر ھونەر؟
کەنگێ گەوھەر جوانی کردن بەختەوەر!
زێڕ بەڵایە، بێ وەفایە دەوڵەمەند
ھەر ھونەر نەمرە، ھونەروەر مەردوڕەند
چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێن
ماڵپەرست پەیمانشکێنە و بێبەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرست!
جوانپەرستە پیری خاوەنزەوقوھەست
نا مەچۆ، جوانێ مەچۆ، واوە مەچۆ؟
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مەخۆ!
ئەو ھەوەسبازانە جێی متمانە نین
ھەر دەزانن گوڵچنین و بەیڕنین
وا وەرە، دەی وا وەرە، نێزیک بە لێم
بمدەیە مەی، بمدەیە مەی تا دەڵیم:
مست مستم ساقیا، دستم بگیر!
تا نیفتادم زپا دستم بگیر!
جا کە سەرخۆش بووم بەدەنگێکی نەوی
بۆت دەڵێم ئەو شێعرە بەرزەی مەولەوی
بشنو از نی چون حکایت می کند
از جدائیھا شکایت میکند
گوێم دەیە ئەی دیدەمەستی قیتوقۆز!
تا بناڵێنم وەکوو بلوێر بەسۆز
نابێ قەت ناڵەی جودایی بێئەسەر
جا چ نەی بیکا چ پیاوی دەربەدەر
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە
لێمگەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێمگەڕێ با ھەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون
شیوەنی من شیوەنی ئینسانییە
بانگی ئازادی و گڕووی یەکسانییە
شیوەنی من شینی کوردی بێبەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و ھەشە
با لە زارم بێتەدەر پشکۆی شێعر
با فراوانتر بکەم ئاسۆی شیعر...
ـ🌹🌻🕊
ـ🌻🪽
ـ🪽
#پێشڕەو_هەورامی🌹🌻🕊
مەقســـەد نامەعلووم بیابان بێشۆن
وەنەم شیویان مــەنزڵگات جە ڪۆن
هەوار مەنیشە وادٚەش نەمەنەن
شادٚی جە ڪوێسان ئێتر دڵ ڪەنەن
دەس و پا زەنجیر ئەسیر ڪریان دڵ
دایم ناڵەشا پەی دوو دیدٚەی گوڵ
پەوڪەیش ماچ ڪــەروو گوزەرگاو پاریت
ئێساڵ مــەزانوو ڕاڪەو هەواریت
ئەبرۆت ڪەمانا، موژگانت تیرا
من نیشانەڪــەت، دڵەڪەم نەچیرا
من هەر تۆم هەنی گیانی شیرینـــم
تەسڪینی دڵەڪەی مات و حەزینــم
#ئاراس_ئاژەند
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
🕊
🌹🪽
🌻🌹🪽
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ٢٥ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٥ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٦ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢١ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#شیعر_مامۆستاهێدی🌻🌹🕊
#خوێندنەوە_ئارام_موستەوفی.
#هەردی_سەلامی🌹🌻🕊
هەم هیوا و خۆشی منی هەم ئێش و ئازارمی
هەم ڕووناکی ڕۆژانەم و هەم گریەی شەوانمی
تۆ هەم دەردی هەم دەرمانی هەم پێکەنین هەم گریانی
لێت تێناگەم من نازانم تۆ هی منی یا بێگانەی
من وتم بۆ تۆ ئەژیم بۆ تۆ ئەمرم باوانەکەم
کام ڕێگەیە سەخت و دوورە بۆت ئەبڕم تاقانەکەم
ئیتر تۆش مەبە بە ئێش و ئازاری دڵ
کە ئەزانی تەمەن کورتە و ڕۆژێک ئەمرم
تۆ هەم دەردی هەم دەرمانی هەم پێکەنین هەم گریانی
لێت تێناگەم من نازانم تۆ هی منی یا بێگانەی...
#ناسری_ڕەزازی🌻🌹🕊
لە دەستەگەرمەکانی تۆ
کە منداڵی ئاوەڵدوانەی ناوباوەشمن
چیـها«ان» قسەمپێیە بیکەم
ئەگەر خەمی نان لێمگەڕێ...
لە میهرەبانی بێدەنگی بێدەریخی گیانی تۆ
مەسیحی دایک، ئەی خۆرەتاو!
بە سازێکی بێکۆتایی کە هەر تۆبی،
ئەمن نەغمە لەسەر نەغمە سروود دەڵێم
ئەگەر خەمی نان لێمگەڕێ...
کانیاوێک لە ناودڵدا و
ئاوهەڵدێرێک لە ناودەستدا
خۆرەتاوێک لە نیگاتدا
فریشتەیەک لە کراسدا
لە ئینسانێ کە هەر خۆتی
هەزار چیرۆک دەگێڕمەوە
ئەگەر خەمی نان لێمگەڕێ...
#وە #ناسر_حیسامی
ازدستهای گرمِ تو
کودکانِ توأمانِ آغوشِ خویش
سخنها میتوانم گفت
غمِ نان اگر بگذارد.
نغمه در نغمه درافکنده
ای مسیحِ مادر، ای خورشید!
از مهربانیِ بیدریغِ جانت
با چنگِ تمامیناپذیرِ تو سرودها میتوانم کرد
غمِ نان اگر بگذارد.
رنگها در رنگها دویده،
از رنگینکمانِ بهاریِ تو
که سراپرده در این باغِ خزان رسیده برافراشته است
نقشها میتواند زد
غمِ نان اگر بگذارد.
چشمهساری در دل و
آبشاری در کف،
آفتابی در نگاه و
فرشتهیی در پیراهن،
از انسانی که تویی
قصهها میتوانم کرد
غمِ نان اگر بگذارد...
#احمد_شاملو
کاتێ زانیان بورکانەدامرکاوەکان ئەخرۆشێنی،
بوومەلەرزەخنکاوەکان،
لە ناو خوێنتا ئەجووڵێنەوە،
نەخشەی جیهان ئەشێوێنی،
سنوورەکان لە ژێر پێتا ئەتوێنەوە،
وەک بڵێسەی کڵپەی ئاگر،
لە ناو شەوەزەنگا ئەگڕی؛
هاتن سینگتیان هەڵدڕی...
#مامۆستاجەلال_مەلەکشا🌻🌹🕊
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەکشەمە
#کوردی: ٢٢ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٢ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٣ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٨ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧
کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٥ ℃
🌤 هەولێر : ٣٢ ℃
🌤 ئامەد : ٢٦ ℃
🌤 حەسەکە : ٣٢ ℃
بۆنەکان:
١٩٣٠ – دەوڵەتی تورک لە دۆڵی زیلان ، وان ، کۆمەڵکوژییەکی بەرفراوانی دژی کورد دەستپێکرد. کۆمەڵکوژییەکە بە کۆمەڵکوژی زیلان ناسراوە. بەپێی سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان لەم کۆمەڵکوژییەدا لە نێوان ١٥ بۆ ٥٥ هەزار کورد کوژراون.
١٩٣٢ – حوسێن حوزنی موکریانی، یەکەم ژمارەی گۆڤاری کوردیی کورمانجی لە شاری ھەولێر بڵاوکردەوە.
١٩٦٠ – حکومەتی تورکیا گۆڕی ئوستاد سەعید نوورسی کردەوە و تابوتەکەی لە دەوروبەری ناوچەی بەرلەی ئیسپارتا بە خاک سپێردرا . تا ئەمڕۆش شوێنی گۆڕەکەی نەدۆزراوەتەوە.
١٩٨٩ – عەبدولڕەحمان قاسملوو، سیاسەتوان و سکرتێری گشتی حدکا لە ڤیێنای پایتەختی نەمسا لەلایەن ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تیرۆرکرا.
١٩٩٥ – ئیبراھیم ئەمین باڵدار، دانەری کتێبی ئەلفوبێی کوردی کۆچی دواییی کرد.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
سروودی ئەی ڕەقیب سروودێکی بەناوبانگی کوردییە کە بە سروودی نیشتمانی کوردستان ناسراوە. شێعرەکەی دانراوی شاعیری کورد پارێزەر یوونس ڕەئووف ناسراو بە دڵدارە. دڵدار ھۆنراوەکەی لە ساڵی ۲۶۳۸ی کوردی واتە ١٩٣٨ی زایینی داناوە. ئەم سروودە بووەتە بەشێک لە چاند و فەرھەنگی نەتەوەی کورد، ئەی ڕەقیب سروودی فەرمی ھەرێمی کوردستانە و لە پێشتریشدا سروودی کۆماری مەھاباد بووە لە ساڵی ۲۶۴۶ی کوردیدا. (١٩٤٦ی زایینی)
له بەشی ڕوانگەی کاناڵ ئەم سرودە بە چەن زاراوەی شیرینی کوردی دادەنێین.
بە کوردی ناوەندی
بە کوردی باکووری
بە کوردی زازاکی
بە کوردی ھەورامی
بە کوردی باشووری
بە کوردی لەکی
سەرچاوە: #ویکیپیدیا
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری
؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🌻
؛ 🕊
✿🌹🔅🌻■🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🕊
🌼■🌻
🕊
#ڕەزا_خۆشنەزەر🌹🌻🕊
دوژمنی بەدخوو! ئەگەر تۆ بمدەیەی زێڕی وڵات
دار و بەرد و خاکوخۆڵم بۆ بکەیتە حاسڵات
بمکەیە سەرداری دونیا، تاجی شاهیم کەیخەڵات
شەرتە تێیهەڵدەم لە تاجت، بیگەیەنمە ڕۆژهەڵات
چۆن دەبێ مەحکوومی تۆبم، کەچ بکەم بۆت گەردنم
(ئەی وەتەن قیبلەگا و ئیمانەکەم)
نامەوێ ئەو ژینەتاڵە، یا وەتەن یا مردنم
لاوەکان گەر ڕۆح فیدا کەن بۆ وەتەن هێشتا کەمە
گەر بدا ئاوی حەیاتێ دوژمنت، ژەهرە، غەمە
خۆشە دەردێکی کە دایکی نیشتمانی مەرهەمە
سینگەکەم قەڵغانی تۆیە، ئەیوەتەن پێشمەرگەمە
ژیانی من قوربانی تۆبێ جا بڵیندە گەردنم
نامەوێ ئەو ژینەتاڵە، یا وەتەن یا مردنم
ئەی وەتەن گەر ژین هەبێ، حەقە کە تۆ ژینی منی
نامەوێ سەیری گوڵستان تۆ کە پەرژینی منی
ئاورم بۆ هێزی دوژمن چون کە تۆ تینی منی
قیبلەکەم، ئیمانەکەم، پەیمانەکەم، دینی منی
گەر بوتی زینار ئەبەستم ببیە خاچی گەردنم
(ئەی وەتەن قیبلەگا و ئیمانەکەم)
نامەوێ ئەو ژینەتاڵە یا وەتەن یا مردنم
#محەمەد_نووری(عەتری گڵوڵانی)
؛ 🕊
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌹🔅🌻■🕊
🕊
🌼 ■🌻
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ٢٠ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٠ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١١ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٦ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧
کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٣ ℃
🌤 هەولێر : ٢٩ ℃
🌤 ئامەد : ٢٤ ℃
🌤 حەسەکە : ٣٢ ℃
بۆنەکان:
١٩٩٤ – یەکەم ژمارەی ھەفتەنامەی پەیمان دەرچوو.
١٩٩٦ – یەکەم ژمارەی گۆڤاری تێڕامان دەرچوو.
- ڕۆژی جیهانی دانیشتووان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
؛ ☆.🔆❣°•° ❤️
؛🌻🔆°●°🔆❤️🌹❤️°●°
؛❣°●°🔆
؛🕊
☆.🔆❣°●°❤️
🌹🔆°●°🔆❤️🌻❤️°●°
❣°●°🔆
🕊
#ڕۆژدا🌹🌻🕊
سنگێ کەچکێ سپینە نارینێ نارین جانێ
وەکە بەرفا زۆزانا سۆرگولێ بێریڤانێ
قەمبوور لسەر ملانە نارینێ نارین جانێ
وەکا فتلێ مەرانا سۆرگولێ بێریڤانێ
قەمبوور لسەر ملانە نارینێ نارین جانێ
وکا فتلێ مەرانا سۆرگولێ بێریڤانێ
وەی نار وەیی نار نارینێ نارین جانێ
سۆرگولێ بێریڤانێ
دەردێ یارێ گرانە نارینێ نارین جانێ
ژێ ڕە نینە دەرمانە سۆرگولێ بێریڤانێ
سۆرگولێ بێریڤانێ
وەلە ناچمە زۆزانا نارینێ نارین جانێ
ڕێ دوورە تەڤ چیانە سۆرگولێ بێریڤانێ
وەی نار وەی نار نارینێ جانێ
سۆرگولێ بێریڤانێ
دەردێ دلا گرانە نارینێ بێریڤانێ
دختۆر قیزا سالانە سۆرگولێ بێریڤانێ
خولام ڕێزا دنانا نارینێ نارین جانێ
گەلۆ یارام کیژانە سۆرگولێ بێریڤانێ
وەی نار وەی نار نارینێ نارین جانێ
سۆرگولێ بێریڤانێ...
؛🕊
؛❣🔆
؛🔆°●°🔆❤️🌻❤️°●°
؛ ☆ 🔆❣°●°❤️°●°
🕊
❣🔆
🔆°●°🔆❤️🌹❤️°●°
☆ 🔆❣°●°❤️°●°
#ئارام_باڵکی🌻🌹🕊
ئاسان نیە دڵهەڵکەندن، بە ئاسانی ناڕوێتەوه
ئەشق بەفری بەرخۆر نیە، بە ئاسانی بتوێتەوە
تۆ کە شنەی پاکی دڵمی
ڕەنگی نێوچاوانی منی
تۆ هەناسە و خوێنی ئاڵ و
تەنیاگوڵی نێوژیانمی
ئاسان نیە دڵهەڵکەندن، بە ئاسانی ناڕوێتەوه
ئەشق بەفری بەرخۆر نیە، بە ئاسانی بتوێتەوە
تۆ کە ڕۆیشتی ژینم نەما
دونیا بە یەکجاری گۆڕا
بەس ئەمجاره بگەڕێوە
دنیای تارم ڕۆشنکەوه
ئاسان نیە دڵهەڵکەندن، بە ئاسانی ناڕوێتەوه
ئەشق بەفری بەرخۆر نیە، بە ئاسانی بتوێتەوە...
؛✿🌹🔅🌻■
؛🌹✵🌺■
؛✿🌸■
؛🌼■
؛ 🕊
#مامۆستانەجمه🌹🌻🕊
به دوو چاوی وەک زرێبار گەرمی گرینه
دەشتی شیرینی مەریوانە سەرگەرمی شینه
له تاڵەسوار دادەبەزن، دوو سواری سوورپۆش
میوانی تۆن کاکفوئادی دڵگەرم و ڕووخۆش
میوانی تۆن هاتوونەتەوە له تەورێزەوە
میوانی تۆن بیانگره له ئامێزەوە
ئەیکەین به هێز غەمی قورسی ڕۆڵەکانی تۆ
به قرمژنی گولـەباران ڕووناکە ئاسۆ
له هەواڵی هەڤاڵانی تەورێز و تاران
چەپکچەپک گوڵیانپێیە پڕپڕبەدامان
بیاندوێنه با بۆت بڵێن سروودێکی نوێ
گەشوڕوونتر لەو سروودەی که بیستووته دێ
دەستەدەستە لاوانی سەربەست و شۆڕشگێڕ
بەرامبەر به جۆخەی ئیعدام به دەنگی دلێر
ئەگوڕێنن تەختوبەختی دوژمن ئەلەرزێ
ئەڵێن: دوژمن! ڕاوەستاوی بەرانبەر به کێ؟
بەرامبەر به ڕنووی قورسی شۆڕش وەستاوی؟!
دژی سێڵاوی باوەڕ و هێرش هەستاوی؟
وا بەیانه بۆیه وایه ئەی سەرلێشێواو!
ئەستێرەکان ئەتوێنەوە به نووری هەتاو
زەردەخەنەی گزینگی خۆر له زاری لاوان
ئاڵای سەرئاسۆی بەیانە کاتی تیرباران
مەگریمەگری دایکی شەهید گریان گرانە
ڕۆڵەکانت سەرووی تۆ بوون لەو کوردستانە
تۆ بەهێزی، نامری، مردن له ئاستدا کۆیلەیه
چون کە گیانی تۆ دروشمه، بانگەوازه، ڕێگەیه.
🕊
🌼 ■
✿🌸■
🌹✵🌺■
✿🌹🔅🌻■
پارچەگۆشتێکە دڵی من، ڕوو نییە
ناڵەناڵی من درەنگە، زوو نییە
دەردی دووری... دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو
خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم، ساقی! ئەدی!
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
ڕوو لە ھەر لایە دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونەلانی خۆم
ڕوو لەھەر لایێ دەکەم بێگانەیە
ژین لە نێو بێگانەدا تەنگانەیە
شەو دەکێشم شەونخوونی و بێخەوی
ڕۆژ دەچێژم دەردوداخی بێئەوی
چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ ھەستی من؟
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟
چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی ھەیە
ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
ھەرچی خۆشم ویستووە جێمھێشتووە
ھەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵنشین
بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دووروڵات
کەوتمە نێو وردەداوی ڕێی نەجات
بەکرەشۆفارە ئەوی مووخەی چنیم
زیی مەم و زینان وڵاتی لێتەنیم
کەوتمە نێو چاڵی دیلی وەک مەمێ
یایەزین لە کوێیە ھاواری کەمێ؟
کوا قەرەتاژدین، چەکۆ و عرفۆ لە کوێن؟
بێنە ھانام وەک پڵینگی چەنگبەخوێن
لاسەشۆڕێک بووم غەنیمی دوژمنان
ئێستە ئەنگواوم بە تیری چڵکنان
وام بەتەنیایی لەنێو خوێنا شەڵاڵ
کوانێ عێل و کوانێ خانزاد و خەزاڵ؟
زۆر لەمێژە نارەناری منی نەبیست
ھەر وەکوو شەمزین، شەمیلەی خۆش ئەویست
وەک سیامەندێ لە چۆڵ و بەندەنێ
جەرگی لەت کردم پەلی دارەبەنێ
شەتڵی جواناوم منی ساردەبرین
کوا خەجم تا بۆم بگێڕێ گەرمەشین؟
مانگی کانوونێ بەچلوان دەرکرام
وەک برایم لەو وڵاتە ڕاو نرام
کوا پەریخان بەندوباوم بۆ بڵێ؟
بۆ نەسووتێم نەبمە پۆلووی سەر کڵێ؟
ئەو لە زۆزان، من لە ئارانێ دەژیم
کێ دەڵێ ئەمنیش وەلی دێوانە نیم؟
کوردەواری، ئەی وڵاتە جوانەکەم!
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!
ئەی ئەوانەی قەت لە بیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن ئەرێ دەمناسنەوە؟
ڕۆژگار ھاڕیومی وەک ئەسپۆنی ورد
ھێز و توانای لێبڕیوم دەردەکورد
بوومە گەپچاڕ و دەکا گاڵتان بە من
ئەو ڕمووزنەی زەندەقی چوو بوو لە من
ئەی ڕەفیقان، ئەی عەزیزانی وڵات!
ئەی برای ھاوسەنگەری جەرگەی خەبات!
گەر دەناڵێنم، ئەمن پەککەوتە نیم
تێدەکۆشم بۆ وەسڵ تاکوو دەژیم
کۆششی من زۆر بەجێیە و زۆر ڕەوا
چونکە قانوونی تەبیعەت وایە، وا:
هر کسی کو دور ماند از اصل خویش
باز جوید روزگار وصل خویش
ڕێگە دەبڕم، کوانێ ھەنگاوم شلە
ڕاستە بێھێزم، دەکەم ئەما ملە
ھەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باخی بەھەشت
دێم بەرەو زیخ و چەو و کانیاوی خۆم
چۆن لەوانە وەردەگێڕم چاوی خۆم
دێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە
دێم بەرەو زوورک و تەلان و کەندولەند
دێم بەرەو بژوێن و زەنوێر و زەمەند
دێم بەرەو پاناوک و ھەورازونشێو
دێم بەرەو ئەشکەوت و زەندۆڵ و پەسێو
دێم بەرەو بەفر و چلوورە و بەستەڵەک
دێم بەرەو شیخاڵ و ڕێچکە و ڕەشبەڵەک
دێم بەرەو لێڕ و چڕ و بەستێن و چۆم
دێم بەرەو ھەڵدێر و گێژ و بەند و گۆم
دێم بەرەو ھۆبە و ھەواری باسەفا
دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگەی وەفا
دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەم
دێم و دەگرم بازی بێری شۆخوشەنگ
دیم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگ
دێم گراوی خۆم لە باوەش وەرگرم
دێم نەھێڵم بەرھەڵست و بەرگرم
دێم و ھەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد
دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب
دێم و ناترسم لە پەرژینی بە زی
ھەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی
تا بمێنێ نووری چاو و ھێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
دێم ھەتا ھەمبێ بڕست و بیروھۆش
گەر گلاشم، کوردەواری و ئێوە خۆش…
#مامۆستاهێمن.
#بە_یادی_مامۆستاسمکۆ.🌻🌹🕊
#ناڵەی_جودایی
#شیعر_مامۆستاهێمن.
#خوێندنەوە_مامۆستاسمکۆ_پاکزاد.