zmankurdy | Unsorted

Telegram-канал zmankurdy - کاناڵی وشـەی کـوردەواری

3221

بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"

Subscribe to a channel

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#شوان‌پەروەر🌻🌹🕊

هاتم دهۆکێ دهۆکا رەنگین
چەندە جوانە باژارێ شیرین
گەلێم بەرنەدەن ئازادی خوەشە
شەهرەزاد بکن دهۆکا رەنگین

هاتم دهۆکێ دهۆکا رەنگین
چەندە جوانە باژارێ شیرین
گەلێم بەرنەدەن ئازادی خوەشە
شێن بکن دهۆک دهۆکا رەنگین

زاخۆ، حەکاری ل مێرگا رووباران
ئاکرێ و ئامەدی گەلێن خوەشمێران
مووسل و هەولێر، شەقلاوا و سۆران
خەملا دل دهۆک بووکا بەهدینان(بادینان)
سولەیمانیە و کەرکووکا کوردان
ئوورمیە و مەهاباد، سنە و کرماشان
بانە و سەردەشت ئاخاکا گولان
شین شاریستانێ ل باغێ گولیستان
هاتم دهۆکێ دهۆکا رەنگین
چەندە جوانە باژارێ شیرین
گەلێم بەرنەدەن ئازادی خوەشە
شەهرەزاد بکن دهۆکا رەنگین

بینگول(چەولیگ)، ئاگری و قارس، بتلیس، مووش و وان
ئەرزرووم ل سەرحەد بهشتە زۆزان
مەلەتی و سێواس، ئەلەزیغ(خارپێت)، ئەرزنجان
وارێ دەرسیمێ قۆزگەها شێران
مەرعەش و مەرکەز، ئیسکەندەروون و جەیهان
عەفرین و عەلبەستان، ل بەر چیایێ کوردان
سەمسوور و عەینتاب(دیلۆک)، ئوردی و کۆبان
جەنک و جامێرێن بسک و بەرازان
هاتم دهۆکێ دهۆکا رەنگین
چەندە جوانە باژارێ شیرین
گەلێم بەرنەدەن ئازادی خوەشە
شەهرەزاد بکن دهۆکا رەنگین

رحایێ دیرۆک چاند ل دەشتا حەڕان
ئامەد هەر بوویە نیشانا بەرخوەدان
مێردین و قامشلۆ، جزیر، شرناخ و باتمان
سێورگ، وێرانشار ناڤ مەزرا بۆتان
دناڤا چیان دە ب رەز و کانییێ
ب عال و هۆلا خوە گەلەک رەنگییێ
ژیانا دهۆکیا کوردەوارییێ
ب‌رێنج و شۆپا خوەیا کالێ بارزانییێ
هاتم دهۆکێ دهۆکا رەنگین
چەندە جوانە باژارێ شیرین
گەلێم بەرنەدەن ئازادی خوەشە
شەهرەزاد بکن دهۆکا رەنگین...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ۱٦ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱٦ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٧ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٢ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢١ ℃
🌤 هەولێر : ٢٩ ℃
🌤 ئامەد : ٢٧ ℃
🌤 حەسەکە : ٣١ ℃


بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی شوکولاتە.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#بووکی_ئازادی🌻🌹🕊
#شیعر_مامۆستاڕەحیم_لوقمانی.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەک‌شەمە
#کوردی: ۱٥ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱٥ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٦ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١١ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٥ ℃
🌤 هەولێر : ٢٦ ℃
🌤 ئامەد : ٢٣ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٩ ℃


بۆنەکان:




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ۱٤ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱٤ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٥ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٠ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٢ ℃
🌤 هەولێر : ٢٤ ℃
🌤 ئامەد : ٢١ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٦ ℃


بۆنەکان:




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#کازم‌باشماخی🌻🌹🕊
کەم بێ کەم بڕۆ کەم بکە ئەزیەتم
هەم دینم سووتا، هەم قیامەتم
کەم بێ کەم بڕۆ کەم خوەت بنوێنە
کەم خەمی دونیا بە سەرمدا بێنە
یاخوا تۆ نەمری نەبی بە داخم
ببی بە گوڵاڵە دەربی لە باخم
بەهار گوڵێکی نەدا لە سنگم
خەندە نەڕژایە ناودڵی تەنگم
پاییز خەمێکی لێت‌هەڵوەرانم
هەورێکی ڕەش بوو ڕەنگی ئاسمانم
چاوم بە مەشکە بوو بە نابینا
عەشق خۆی نەکرد بە ماڵی ژینا
ڕووناکی هەتاو نەگەیشتە دڵم
ڕەنگێکم نەدی بە ڕەنگی گوڵم
خوابکا تۆ نەمری نەبی بە داخم
ببی بە گوڵاڵە دەربی لە باخم
وەرزی ژیانم هەموو پاییز بوو
تەمەنم وەک خەو گشتی لە دەست چوو
ڕەفیقەکانم خەریک سەیرانن
خەریک گوڵ‌چنین له گوڵزارانن
خوابکا تۆ نەمری نەبی بە داخم
ببی بە گوڵاڵە دەربی لە باخم...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕێزمان ئاستێکە لە ئاستەکانی زمان کە لە هەردوو لایەنی وشەسازی (مۆرفۆلۆجی) و ڕستەسازی (سینتاکس) دەکولێتەوە.

                   ئاستەکانی زمان
                                         |
                                     /  |  \
                                   /    |    \
                                 /      |      \
      دەنگسازی  ڕێزمان  *واتاسازی
                                 / \               / \
                               /     \            /     \
                             /         \      /         \
فۆنەتیک فۆنۆلۆجی وشەسازی ڕستەسازی

                    * واتاسازی
                                               /\
                                             /    \
           واتاسازی      پراگماتیک



Hozano



@fergeyPEPULEKAN

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڪۆڵەوارێڪم ڕەبەن ڕێبواری ڕێگەی سەخڵەتم
شۆرەڪات و دڕڪ‌وداڵ و بەردە ڕێگەوبانەڪەم...🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڪووچە
تۆ نەبووی مانگەشەوێڪ چوومەوە بەم ڪووچەیەدا
هەموو گیانم بوو بە چاو، لەوێ بۆ تۆ دەگەڕا...
لە حەز و تاسە وەها پڕ بوو دڵم لێی دەڕژا
سەری هەڵدایەوە ئەو عەشقە کە جاران لە ڪەژوڪێوی دەدا
لە هەمووچۆڵی دەروونم گوڵی یادت دەڕوا
دەمی سەد بیرەوەری پێ‌دەڪەنی
عەتری سەد بیرەوەری بۆی دەگەڕا
هاتە بیرم ڪە شەوێ پێڪەوە لەو ڪووچەیە بووین
بە پەڕوباڵی ئەوین ڪوێیە کە دڵگر بوو، دەچووین
لەسەر ئەو جۆگەیە ساتێڪ بۆ وچان دانیشتین
تۆ هەموو ڕازی جیهان مەی بوو لە نێو چاوی ڕەشت
من توابوومەوە بەو تینی نیگای گەرم‌و‌گەشت
شین و ساماڵ بوو شەوی هێمن و مەند و ئارام
بەختی گەش پێ‌دەڪەنێ، دەوری زمان ئەسپی ڕام
شەو و ڪۆڵان و گوڵ و دەشت و پەرێز
هەموو گوێدابوو ئاوازی مەلی شەوئاوێز
دێتە بیرم ڪە وتت: واز لە ئەوینم بێنه
بڕۆ جێگایەڪی‌دی، بڕۆ لەم شارە مەمێنە
وەرە بڕوانە لە ئاو تۆ لە خوڕەی ڕامێنە
وەکوو عەشق تێ‌دەپەڕێت سەیری‌ڪە ئەم ئاوێنە
گەر بە عەشقی منه ئەمڕۆ دڵی تۆ دەسوێ
چ دەزانی ڪە سبەی چی دەوێ، دتباتە ڪوێ؟
تە فەرامۆشی بڪەی تۆ ڪە گرفتاری منی
وەرە لەم شارە مەمێنە بڕۆ جێگایێڪی دی
من وتم: ڪوا دەتوانم لە ئەوینت لادەم
چۆن بڕۆم خۆ لە نەهاتی سەفەری وا نادەم!
ڕۆژی ئەوەڵ ڪە دڵم باڵ و پەڕی گرت بە هەوات
وەڪوو ڪۆتر دەفڕی، دەنگی شەقەی باڵی دەهات
گوێسوانەی تۆ ئیدی نەڕۆی، نشتەوە لات
نە فڕی لێت، نە ڕەوی ئەو بە هەموو بەردی جەفات
ئەوەشم وت: وەرە جوانە، ئەگەر ڕاوچی تۆیت
ئەوەتا ئاسڪی دڵم ڪەوتە هەواری ڕاوت
دەرودەشتان دەگەڕا، تا بڪەویتە داوت
ئەوە داوا مەڪەلێم خۆم لە ئەوینت لادەم
پێم لەگەڵ نایە بڕۆم قەت سەفەری وا ناڪەم
لە لەقی دارەڪەوە قەترەیەڪ ئەسرین باری
مەلی شەو ناڵەیەڪی ڪرد لە دڵی زاماری
تەڕ ببوو چاوەڪەت و دیم ڪە نمی تێ‌زابوو
دێتە بیرم ڪە خەمووش بوویت و چ‌دەنگت نەدەهات
دڵی من مایەوە بۆ حەسرەت، بۆ دەرد و بەڵات
ئەو ڪۆتری جاران بوو ڪە هەڵنەفڕی لە لات
بە خەم و ناڵە بە سەرچوو شەوەڪەو
بە خەفەت زۆرتریش هاتەوە شەوگاری وا
نەبوو بۆ جارێڪ بپرسی ڪە دڵی لێت‌ڕەنجا
نەبوو جارێ بە گوزەر بیتەوە بەو ڪووچەیەدا
من بەڵام چۆن بە چ‌حاڵێڪ بە تەنێ چوومەوە بەو ڪووچەیەدا.
#وە_ڪوردی_ناسر_حیسامی
#شیعر_فەرەیدوون_موشیری

کوچه
بی تو، مهتاب‌شبی، باز از آن کوچه گذشتم،
همه تن چشم شدم، خیره به دنبال تو گشتم،
شوق دیدار تو لبریز شد از جام وجودم،
شدم آن عاشق دیوانه که بودم.
در نهانخانۀ جانم، گل یاد تو، درخشید
باغ صد خاطره خندید،
عطر صد خاطره پیچید:
یادم آمد که شبی باهم از آن کوچه گذشتیم
پر گشودیم و در آن خلوت دل‌خواسته گشتیم
ساعتی بر لب آن جوی نشستیم.
تو، همه راز جهان ریخته در چشم سیاهت.
من همه، محو تماشای نگاهت.
آسمان صاف و شب آرام
بخت خندان و زمان رام
خوشۀ ماه فروریخته در آب
شاخه‌ها  دست برآورده به مهتاب
شب و صحرا و گل و سنگ
همه دل داده به آواز شباهنگ
یادم آید، تو به من گفتی:
ـ «از این عشق حذر کن!
لحظه‌ای چند بر این آب نظر کن،
آب، آیینۀ عشق گذران است،
تو که امروز نگاهت به نگاهی نگران است،
باش فردا، که دلت با دگران است!
تا فراموش کنی، چندی از این شهر سفر کن!»
با تو گفتم:‌ «حذر از عشق!؟ ندانم
سفر از پیش تو؟ هرگز نتوانم،
نتوانم!
روز اول، که دل من به تمنای تو پر زد،
چون کبوتر، لب بام تو نشستم
تو به من سنگ زدی، من نه رمیدم، نه گسستم...»
باز گفتم که : «تو صیادی و من آهوی دشتم
تا به دام تو درافتم همه جا گشتم و گشتم
حذر از عشق ندانم، نتوانم!»
اشکی از شاخه فرو ریخت
مرغ شب، نالۀ تلخی زد و بگریخت...
اشک در چشم تو لرزید،
ماه بر عشق تو خندید!
یادم آید که: دگر از تو جوابی نشنیدم
پای در دامن اندوه کشیدم.
نگسستم، نرمیدم.
رفت در ظلمت غم، آن شب و شب‌های دگر هم،
نه گرفتی دگر از عاشق آزرده خبر هم،
نه کُنی دیگر از آن کوچه گذر هم . . .
بی تو، اما، به چه حالی من از آن کوچه گذشتم!

#فریدون_مشیری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۱١ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱١ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٧ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٢ ℃
🌤 هەولێر : ٢٤ ℃
🌤 ئامەد : ١٩ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٥ ℃


بۆنەکان:




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێ‌شەمە
#کوردی: ۱۰ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱۰ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ۶ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٢ ℃
🌤 هەولێر : ٢٤ ℃
🌤 ئامەد : ١٩ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٥ ℃


بۆنەکان




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ٩ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٩ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٣٠ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ٥ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٥ ℃
🌤 هەولێر : ٢٥ ℃
🌤 ئامەد : ٢٢ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٦ ℃


بۆنەکان
١٩٣٠ – کۆچی دوایی سەرکردەی کورد، سمکۆی شکاک.
١٩٦٣ – ناوچەکانی باشووری کوردستان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی بەعسی سووریاوە بە ھاوکاریی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق بۆردومان کران.




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

تاریک بیەن یانەو دڵی
مەشنیۆ لام ڕوەو گوڵی
قاخەن دەنگوو بوڵبوڵی
بووڵە وەشتینە زاوەڵی
شادی نمەی بەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ...🌻🌹🕊
#موعتەسەم_شافیعی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

شەو بە شەوقی سپیدەیەم، کەس خەوی لێ‌ناکەوێ
بێیەکگرتن مەحاڵه دەرچوون لە فیتنەی ناپاکان...🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

شەوان لەگەڵ یادگاری تۆ سەر دەخەمه نامورادی
تا ئەو ساتەی دەتبینمەوه نازانم لە ڪوێیە شادی...🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

وەڵامی دروستمان لۆ بنووسن.
@fergeyPEPULEKAN

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#بووکی_ئازادی🌻🌹🕊
بەر لە مێژووش نیشتمانم ئەم وڵاتەجوانەیە
ئێستە کۆرکۆران خودان و بازی خۆم بێ‌لانەیە
دیلم و تاوانی ئەشقم ژیانی سەربەرزانەیە
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندی‌خانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە
ساڵەهایە بانگەوازی کوردی بێ‌تەگبیر ئەکەم
ناتەبایی بوو شکاندی پشتی گەنج و پیرەکەم
کەس نەهاتە دەنگی زەنگم بۆ گەلەیەخسیرەکەم
زۆردەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیرئەکەم
سەیری ئەم زنجیرەکەن وەک زێوەری شاهانەیە
گەر خەباتی گەل بەگوڕبێت، ڕۆژی هیوا دێتە ڕێی
نائومێد و ناتەبابێ، مه‌رگەڵانه‌‌‌‌‌ شار و دێی
ترس و بێده‌نگی و تەسلیم، شێعری من هه‌ر نه‌نگه‌پێی
بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێی
حەڵقەحەڵقەی پێوەنم بۆ پڵ‌پڵە و لەرزانەیە
فەخرە گەر بۆ نیشتمانم بێ‌بژیووماڵ ئەبم
خۆشە بۆ مافی هەژاران هەڵوەدا بێ‌حاڵ ئەبم
بەندی دوژمن پووچە بۆ من، تێیدا پوختەوقاڵ ئەبم
گەرچی دوژمن وائەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابی‌خانەیە
گەل لە بێدەنگی ستەمدا ژینی وێرانتر ئەبێ
حاکمی بەندوته‌نافان مەرگی ئاسانتر ئەبێ
شێعری من بەم زەخت‌وبەندە بانگی هەرمانتر ئەبێ
بیری ئازادیم لە زینداندا فراوانتر ئەبێ
قوڕ به سەر ئەو دوژمنە هیوای بە بەندی‌خانەیە
هێزی باوەڕمەندی کوردان هەردژی بێدادیە
خەونەکان و بەرخۆدانی گەل لە خۆی زوو ڕادیە
شەق دەکەین شەوگاری زاڵم ڕەنگی ئاسۆم شادیە
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادیە
تۆپ و شەستیر و کەلەپچە لام وەکو ئەفسانەیە
زەخت و کوشتن ناتوانێ میلەتێک ناچار بکا
سەبری سەرڕێژ هێندە بەس
تا شاعیرێ هاوار بکا
ڕۆژی خۆی دێت شێعری قانع لاوه‌کان هوشیار بکا
چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا
میلەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە
گەل نەبێتی هزر و هیوا بۆ دڕندەی شا، مەڕە
بێ‌ژیانی سەرفه‌رازی، نیشتمانیش بێ‌فەڕە
شاعیری هاواری کوردان ئاشتی‌خواز و لاشەڕە
چەکی شۆڕشگێڕی من نووسین و بیروباوەڕە
ڕاپەڕینە هەڵمەتە، پڕنەعرەتەی کوردانەیە
قەت بە دیلی ڕانەهاتووم هەڵوەدای ژیانی گەشم
بێ‌بژیو و ڕاپەڕێوی حوکمی قانوونی ڕەشم
سەرنەوی ناکەم ئەگەر سەد هێندە ئەستەم‌بێت بەشم
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە 
لەم بەهەشتی خاکە، دیل و هەر بە ناشادی ئەژیم
ماڵی خۆمە، لێم‌حەرامە و وه‌ک نه‌وه‌ی مادی ئەژیم
بۆ شرینی ژینی تاڵم ئەشقی فەرهادی ئەژیم
(قانعم) ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەدهەزار لەعنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
#ڕەحیم_لوقمانی_تێهەڵکێش_لەسەر_بووکی_ئازادی_مامۆستاقانع

دەقی ڕاستەقینەی شیعرەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:👇
بووکی ئازادی
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیه
ئەم کەلەبچه مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیه

زۆردەمێکه چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرەکەن وەک زێوەری شاهانەیه

بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ
حەڵقەحەڵقەی پێوەنم بۆ پڵ‌پڵە و لەرزانەیه

گەرچی دوژمن وائەزانێ من به دیلی، لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابی‌خانەیه

بیری ئازادیم له زینداندا فراوانتر ئەبێ
قوڕ بە سەر ئەو دوژمنەی هیوای به بەندیخانەیه

گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادیه
تۆپ و شەستیر و کەلەبچه لام وەکوو ئەفسانەیه

چاوەڕوانی شۆڕشێکم عاڵەمێ ڕزگار بکا
میلەتم بۆ ئەو مەبەسته کردەوەی شێرانەیه

چەکی شورشگێری من: نووسین و بیروباوەڕه
ڕاپەڕینه هەڵمەته پڕنەعرەتەی کوردانەیه

گەر به ئازادی نەژیم مردن خەڵاته بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیه

قانعم ئەمڕۆ له زینداندا به ئازادی ئەژیم
سەدهەزار لەعنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیه
#مامۆستاقانع

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

هەتاوێکم پڕاوپڕ لە خۆشەویستی بۆ ئەویندارانی وڵاتم
دێڕبەدێڕی درەوشاویم ڕۆمانێکی پڕهاوارە لە بێدەنگی هاوڕێیانێک کە دوێنی و ئەمڕۆ و سبەینێ دەمنووسنەوە...
کێ‌بێت و لە گۆرانیم بۆ بخوێنێت؟
کێ بێت و لە تارمایی شەوەزەنگدا
زڕەی زنجیری وشەدیلەکانم بۆ
بشکێنێت...؟🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#نەجمەدین_غوڵامی🌻🌹🕊
پێش‌بکەوه، پێش‌بکەوه، پێش‌کەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازا

ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی به‌ندیخانەیە
ئه‌م که‌لەپچه‌ مه‌رهەمی زامی دڵی دێوانەیه‌
زۆردەمێکه‌ چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم
سه‌یری ئه‌م زنجیره‌که‌ن وه‌ک زێوه‌ری شاهانه‌یه‌
پێش‌کەوە پێش‌کەوە تۆ پێش‌کەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازا

بووکی ئازادیم ئه‌وێ، خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پێ
حه‌ڵقه‌حه‌ڵقه‌ی پێوه‌نم بۆ پڵ‌پڵه‌ و له‌رزانه‌یه‌
گه‌رچی دوژمن وائه‌زانێ من به‌ دیلی لاڵ ئه‌بم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابی‌خانه‌یه‌
پێش‌کەوە پێش‌کەوه تۆ پێش‌کەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازا

سوێندە! سوێندی کوردپەرستی
سوێندی سەرشۆڕی‌نەویستی
سوێندی بڕوا و خۆشەویستی
سوێندی لە خۆ داماڵینی بەرگی نۆکەری و ژێردەستی
سوێندە! سوێندی کوردپەرستی
سوێندە بۆ خۆری سەربەستی
سوێنده! هەموو ئەیڵێینەوە
سوێندە کە ناگەڕێینەوه
سوێندە! بەو خوێنانەی ڕژان
بوون بە چراوکی ڕێی ژیان
سوێندە بەو سکانەی سووتان
سوێندە! بە فرمێسکی دایکان
سوێندە بەو زەردەخەنانەی لەسەر لێوی کۆرپە کوژران
سوێندە! هەموو ئەیڵێینەوە
سوێندە کە ناگەڕێینەوە
بیری ئازادیم له‌ زیندانا فراوانتر ئه‌بێ
قوڕ بە سه‌ر ئه‌و دوژمنه‌ی‌ هیوای به‌ به‌ندیخانه‌یه‌
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییه‌
تۆپ و شه‌ستیر و که‌له‌پچه‌، لام وه‌کوو ئه‌فسانه‌یه‌
پێش‌کەوه پێش‌کەوە تۆ پێش‌کەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازا

چاوه‌ڕوانی شۆڕشێکم عاله‌مێ ڕزگار بکا
میله‌تم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کرده‌وه‌ی شێرانه‌یه‌
چەکی شۆڕشگێری من نووسین و بیر و باوەڕە
ڕاپەڕینە، هەڵمەتە، پڕنەعرەتەی کوردانەیە
پێش‌کەوە، پێش‌کەوه تۆ پێش‌کەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازا
سوێندە ئەیخۆین بەو زمانەی بوونی کوردی پێ‌پژاوە
سوێندە ئەیخۆین بەو وڵاتەی کوردستانی دایکی ناوە
بە شاخ‌وداخ و ڕووباری
بە بێشەی چڕ و نزاری
بە هەموو مشتەخۆڵێکی
به ئاو و به بەرد و داری
سوێندە هەموو ئەیڵێینەوە
سوێندە کە ناگەڕێینەوه
سوێندە بە ڕم به تیر چەکوش
بە مەچەکی هەڵگەڕانی
سوێندە بە مەشخەڵی شۆڕش بە کڵپە و گڕی سووتانی
سوێندە هەموو ئەیڵێینەوە
سوێندە کە ناگەڕێینەوە

گه‌ر به‌ ئازادی نه‌ژیم، مردن خه‌ڵاته‌ بۆ له‌شم
نۆکه‌ری و سه‌ردانه‌واندن  کاری نامه‌ردانه‌یه‌

قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی دەژیم
سەدهەزار لەعنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
پێش‌کەوە پێش‌کەوە تۆ پێش‌کەوه
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازا
#تێهەڵکێش_لەسەر_شیعر_مامۆستاقانع.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅■🍃■🌹■🍃●
؛🌹 ✿ 🌹■🌹■🍃●
  ؛✿🌹🍃●
؛🌼●
؛🍂
✿🌹🔅🍃■🌹■🍃●
🌹 ✿ 🌹■🌹🍃●
✿🌹🍃●
🌼●
🍂
‍ ڪاتێڪ شێعری خۆشەویستی تۆ دەنووسم
دەست‌بەتڪا
وشە دوای وشە چاوەڕێن
دەپێم بڵێ ئەمن ڪامیان هەڵبژێرم
خاڪ، نیشتمان، وڵات یا زێد؟
ڪاتێڪ فڪری دووربوون لە باڵای تۆ دەڪەم
دەست‌بەتڪا
یەڪ‌بەدوای‌یەڪدا چاوەڕێن
دەپێم‌بڵێ ئەمن ڪامیان بە جێ بێڵم؟
ژان و ئازار یا دەردوئێش؟!
#مارف_ئاغایی🌻🌹🕊
؛🍂
.؛🌼●
.؛■ 🌹🍃●
؛🌹 ✿ 🌹🍃🌹■🍃■●
.؛ ✿🌹🔅■🍃■🌹●
🍂
🌼●
✿ 🌹🍃●
🌹✵🌹■🌹■🍃●
✿ 🌹🔅🍃■🌹■🍃●

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ۱٣ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱٣ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٤ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٩ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٢ ℃
🌤 هەولێر : ٢٤ ℃
🌤 ئامەد : ٢٠ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٤ ℃


بۆنەکان:




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🌻
؛  🕊
✿🌹🔅🌻🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🕊
🌼■🌻
   🕊
#مامۆستاناسر🌻🌹🕊
هەڵوەدام و ڪەیلەدڵ بۆ دیتنی ڪوێستانەڪەم
تاسەبارم تاسەباری خاڪی ڪوردستانەڪەم
وا پەڕیوەی بێ‌پەڕوپۆی هەندەرانم داخەڪەم
هەرچی دەڕوانم دەبینم دوورەدوورە ژوانەڪەم
ڪۆڵەوارێڪم ڕەبەن ڕێبواری ڕێگەی سەخڵەتم
شۆرەڪات و دڕڪ‌وداڵ و بەردە ڕێگەوبانەڪەم
ڪۆچەرێڪم هەڵگری سەر وا لە پێناوی وڵات
ئەو مەلەم ئاڪامی ڪۆچم دێمەوە هێلانەڪەم
بەرزەهەنگاوم، بەرەو ئامانجی سەرڪەوتن ئەڕۆم
تۆف و ڕێبەندان و زریان ناتەزێنێ گیانەڪەم
دێم بۆ ژوانێ دەچم تاپۆی شەو ئەدڕێنێ وزەم
ژوانی من ژوانی هەتاوە ژوانگەڪوردستانەڪەم
#حەسەن_شافیعی
؛   🕊
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌹🔅🌻■🕊
    🕊
🌼 ■🌻
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنج‌شەمە
#کوردی: ۱۲ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱۲ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ۳ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ۸ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٠ ℃
🌤 هەولێر : ٢٩ ℃
🌤 ئامەد : ٢٤ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٩ ℃


بۆنەکان:




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#کووچه.🌻🌹🕊
#وەرگێردڕاوی_ناسر_حیسامی.
#گۆرانی_نیزام_مەلازادە.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

 #ناسر_ڕەزازی🌻🌹🕊
لە گوڵ و له‌ گوڵان "گیان" له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ
نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی "ئۆی" دایبڕیم له‌ تۆ
‌ 
دووریت ئارامی "گیان" له‌ به‌ر هه‌ڵگرتووم
له‌ دوای ئه‌و کۆچه‌ت "ئۆی" ساتێ نه‌سره‌وتووم
له‌ گوڵ و له‌ گوڵان "گیان" له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ
نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی "مەرزە" دایبڕیم له‌ تۆ

به‌ وێنه‌ی مامز "ئۆی" بیره‌بیرەخۆم
هه‌ر شه‌و له‌ لایێک "گیان" هه‌وارگیره‌خۆم
له‌ گوڵ و له‌ گوڵان "گیان" له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ
نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی "ئۆی" دایبڕیم له‌ تۆ

له‌ به‌ر ئه‌و کۆچه‌ت "گیان" پشتم چه‌ماوه‌
وه‌ک داربی بە دەم "ئۆی" ته‌وژمی باوه‌
له‌ گوڵ و له‌ گوڵان "گیان" له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ
نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی "ئۆی" دایبڕیم لە تۆ...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#باسیت_حەمە_غەریب🌻🌹🕊
دیارم دەیری عیشقە، جێی بە سووتن‌بێ لەوێ دەگرم
کە من مشتێ چڵ‌وچێوم، بە چی بم، کەڵکی کێ دەگرم!
نەگەیە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمە خاکی ڕێی
تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم، ئەم‌جارە ڕێ دەگرم
کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو
وتی ئاخر سبەینێ جەژنە، خوێنی تۆ لە پێ‌دەگرم
لە ڕووسووری عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام
بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەهێ دەگرم
لە سەرخۆچوونە، شەیدابوونە، قوڕپێوانە، سووتانە
هەتا مردن، مەحەبەت ئێشی زۆرە، ڕێزی لێ‌دەگرم
چ‌شۆخە ئاگرم تێ‌بەردەدات و پێم‌دەڵێ: یاشێخ!
بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەسامە دەستی پێ‌دەگرم
کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن‌ئەنجن کرد
وتی: پەژموردەیە ئەم لالەزارە، ئاوی تێ‌دەگرم
لە پاداشتی قسەی سارددا هەمە ئاهـ‌وهەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ‌گرێ، من بەرقی تێ‌دەگرم
شوکر هوشیارە مەحوی، تێ‌دەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستی بکا ئەهلی، خراپەی بۆ چی لێ‌دەگرم
#مەحوی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#ئارام_موستەوفی🌻🌹🕊
ئازیز! دیارەن، وادەی لوامەن
ئەلوەدای ئاخر ئەوە نامامەن

دەوڵەتەکەی وەسڵ پا نە زەواڵەن
جارێوتەر دیدەن باڵات مەحاڵەن

سا دڵم وەش بکەر وە ئیلتیفاتێ
لاکەرە لاوە، بوینووت ساتێ

با بەیۆ شنۆی شیرین‌ڕازەکەت
گۆش دەرۆ لادێ مەینەت‌گازەکەت

ئاخرسەفەرەن، ڕا خەیلێ دوورەن
مەنزڵ بێ‌پایان، تۆشە زەروورەن

دینت تۆشەی چەم، مەیلت تۆشەی دڵ
ڕازت تۆشەی گۆش، مەنزڵ‌وەمەنزڵ

کێ زانۆ چۆن بۆ ئەی دنیای فانی؟
با ببۆ نە بەین گەردەن‌ئازادی!

من شەوێ ناڵەم جۆش ئاوەردەبۆ
سەگی ئاسانەت بێدار کەردەبۆ

یا ناستەبۆ سەیل دیدەم، نەفەسێ
نەسیم گەرد پات بەرۆ پەی کەسێ

جەمینت زەحمەت نیگام کێشابۆ
کەفی پات وە خار دیدەم ئێشابۆ

یا کەردەبۆ دڵ دێوانەی کەی تەنگ
وەختی نیشانەی دڵان پەی خەدەنگ

پەلەپەل پەی زەوق زامێ وە تیرت
ئازار دابۆ تای زوڵفی زەنجیرت

یاخۆ تۆ دابۆت وە دڵ مەزەی مەرگ
تیر خەدەنگت دابۆ نە تۆی جەرگ

یا مەڕدەبۆت دڵ دێوانەی دڵگیر
جە تیرئەندازی کەردەبۆت تەقسیر

یا نەدابۆت تۆز گەردی پاڵاکەت
پەرێ‌سورمەی چەم سفتەی باڵاکەت

تۆ بویەر جە من، من زوو ویەردم
هیمەت بۆ، ها ژار مەحروومیت وەردم
#مامۆستامەولەوی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

هۆ وڵاتی پڕجەخار و پڕخەم و گولەباران🕊
تێ‌پەڕە لەم میحنەتە سەرڪەوە بۆ سەرڪۆساران🕊
شەوی دەیجوورە ئەم ‌ساتە، دەسا وەرچەرخێ زەمان🕊
ڪورد ڪوڵۆڵە و بێ‌پەنایە ناڵەی دەگاتە ئاسمان🕊
#ناسر_ڕەزازی🌻🌹🕊
وشڪەساڵه زەوی ڪڕە
وڵات تا بڵێی قاقڕە
شینایی وشڪەڵ و زەردن
گوڵ لارەمل لە سەرهەردن
هەوا گەرمە گوڵ دەوەرن
شیوەن بگێڕن دە'وەرن 
گیانلەبەر دەڵێی بێ‌گیانە
ئەوەی مانای نیە ژیانە
ژانە ژیان ژیان مەرگە
زووخاوی دنیام بەجەرگە
ڪۆمەڵ تاولەمەی گەشاوه
ڕۆژێ سەد چین ڕاوەشاوە
بەسەرهاتێڪە دڵ‌تەزێن
خەفەت‌هێنەر شادی‌بەزێن
ئەی هاوار! ئەی هاوار!
بە فەرمانی هەلاڪۆخان
گوڵ نابێ شین‌بن لە باخان
نامووس، حەیا، شەرەف فڕی
قاڵاو بە ســـەرگوڵدا قڕی
ئەوڕۆ ڕۆژی دڕک‌وداڵە
دڕوو بە ســەرگوڵدا زاڵە
ئەستێرەڪان مات و نەوین
دەڵێی پاکی چەسپی زەوین
بزە لە سەرلێوان قاتن
ئینسانەڪان ڪش‌وماتن
فەرهەنگ و زانین بێ‌قەدرە
وڵات لیپاولیپی غەدرە
وڵات پاڪی بووتە بەستێـن
بۆ ڕۆڵانی تۆڵەئەســتێن
#ڕەسۆڵ_ڕەش‌ئەحمەدی

شــــەو بە شەوقی سپێدەیەم ڪەس خەوی لێ‌ناڪەوێ
بێ‌یەڪگرتن مەحاڵە دەرچوون  لە فیتنەی خائینان
هۆ وڵاتی پڕجەخار و پڕخەم و گولەباران
تێ‌پەرە لەم میحنەتە سەرڪەوە بۆ سەرڪۆساران.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■🕊●
؛🌹✵🌺■🕊●
؛✿🌸■🕊●
؛🌼■🕊●
؛🕊
✿🌹🔅🌻🕊●
🌹✵🌺■🕊●
✿🌸■🕊●
🌼■🕊●
🕊
#کاوە_فەتحی🌻🌹🕊
سەیری بەرەی سێدارە بکەن نایانەوێ هەتاو هەڵبێ
لە دارستانی ئاوێنە، کۆتری ئاشتی ئۆقرە بگرێ
خەونی مناڵان دەریا دایکی ئاوارە دەنێژن
کێ دەتوانێ لەم وڵاتە ڕێ لە باران و گوڵ بگرێ؟
تفەنگی دەستی تۆ لانکە و
لایەلایەی بۆ دەخوێنی
تا نیشتمان لە باوەشدا هەتا کازیوە جێ بگرێ
پەنجەکانت دە ڕووبارن لە خاکیشدا سروود ئەڵێن
تا خاکی سووری نیشتمان لە ئەم پاییزە گوڵ بگرێ
کە گولەی دوژمنی دێرین بەرزی باڵات زامدار ئەکا
ئەڵێی دەریایت و ماسی سوور لە باوەشدا ئۆقرە دەگرێ
تاڵ‌بەتاڵی قژی خاوت گزنگی خۆری شەوگارن
تۆ شۆڕەبیت مەل دەزانێ شۆڕەبی بەپێوه دەمرێ
خەونەکانت باڵا دەکەن ڕێگەی لافاوی مەرگ ئەگرن
تا تۆ بوویت و پەپوولەبێ ڕۆحی ئازادی نامرێ...
؛🕊
؛ 🌼■🕊●
؛✿🌸■ 🕊●
؛🌹✵🌺■🕊●
؛✿🌹🔅🌻■🕊●
🕊
🌼 ■🕊●
✿🌸■ 🕊●
🌹✵🌺■🕊●
✿🌹🔅🌻■🕊●

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەک‌شەمە
#کوردی: ۸ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۸ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢۹ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ۴ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٥ ℃
🌤 هەولێر : ٢٨ ℃
🌤 ئامەد : ٢٢ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٦ ℃


بۆنەکان
١٩٢٥ – شێخ سەعیدی پیران لە سێدارە درا کاتێک بە یارمەتیی ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە دژ بە حکوومەتی تورکیا شۆڕشی کرد و بۆ ماوەیەکی زۆر گەمارۆی شاری ئامەدیان دا، بەڵام ھێزەکەیان تێکشکا و پاشان شێخ سەعید لە سێدارە درا.
١٩٨٨ – ئەخۆل، شاعیری کورد کۆچی دوایی کرد.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…
Subscribe to a channel