بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"
#بژی_دیمۆکڕات🌻🌹🕊
مزگێنیم دەیە(بدەیە) دەگەی بە ئاوات
کوردە لە سایەی حیزبی دیموکڕات
حیزبی دێموکڕات تۆ دەدا نەجات
پیادەی ئەو، شاهی دوژمن دەکا مات
بژی دێموکڕات، بژی دێموکڕات
کوردەگیان! ئەوڕۆ چاو و دڵت ڕوون
لاوانی وڵات پاک(گشت) ئامادە بوون
تەمای وەیانە ڕاپەڕن ببزوون
لێوی دوژمنی هەرزەگۆ بدروون
بژی دێموکڕات بژی دێموکڕات
پێکیانهێناوە لەشکرێکی چاک
لە لاوی ئازا و بەکار و چالاک
هومێدم وایە لاوانی خوێنپاک
بە خوێنی خۆیان بپارێزن خاک
بژی دێموکڕات بژی دێموکڕات
هەموو بەجەرگ و ئازا و دلێرن
هەموو بێباک و دڵپاک و مێرن
لە ناوسەنگەردا لە وێنەی شێرن
نەتەوی بێشک پێیانناوێرن
بژی دێموکڕات بژی دێموکڕات
پێشمەرگەی کوردی لە مەیدانی جەنگ
بەرگەی ناگرێ نە شێر نە پڵەنگ
دوژمنی ئێمە تازە بکا دەنگ
سینگی دەسمێن بە گولەی تفەنگ
بژی دێموکڕات بژی دێموکڕات
ڕۆژی بەرگری و شەڕ و تەنگانە
پاڵەوانێکە هەریەک لەوانە
بە کوێری چاوی پیسی بێگانە
ئەوڕۆکە ڕۆژی جێژنی کوردانە
بژی دێموکڕات بژی دیموکڕات...
#مامۆستاهێمن
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنجشەمە
#کوردی: ٣٠ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٣٠ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢١ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٨ی سەفەری(٢) ١٤٤٧
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی هاوڵاتیانی بەساڵاچوو.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۲٩ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٩ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٠ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٧ی سەفەری(٢) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٩٢٠ – کۆمەڵەی گەلان پەیمانی سێڤری بەسەر حکومەتی تورکیادا سەپاند، کە بەگوێرەی پەیماننامەکە مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی کورد دانی پێدانرابوو.
١٩٤٥ – سەدان پێشمەرگەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان گەیشتنە باشووری کوردستان، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە شۆڕشی کورد کە لە باشوور دژی حکومەتی عێراق بەرپا کرابوو.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
بە یادی گیانبەختکراوانی بەرخۆدانی ۲۲ڕۆژەی فەتوای ئیسلامی داگیرکەری ئێرانی لە شاری سنە. 🌹🌻🕊
Читать полностью…ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێشەمە
#کوردی: ۲۸ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲۸ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ١۹ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٦ی سەفەری(٢) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٩٧٩ – فەتوای جیهادی خومەینی دژ بە کوردستان.
- ڕۆژی جیهانی مرۆڤپەروەری.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ئیرو ژلۆر و کەلھور و کرمانج
ژدەست خوە بەردان ئەڤ تەخت ئەڤ تاج
ھینەک بوون ئاخا، ھینەک ژێن بوون بەگ
ھینەک ژێن بوونە جاشێ ژاردارا!
کوردستان فرۆت وان تەڤ نەیارا!
بوونە مەزھەبدار، بوونە ئۆلپەرست!
بوونە پاشڤەرۆ بتسبی و خشت!
تاکوو دژمن شکاند لمە سەر و پشت
مە دان بنلینگان دەولەت و ھەبوون
بوون دژمنێ ھەڤ پەرچەپەرچە بوون
تاکوو کوردستان، ژاروپەریشان، کەتە بن دەستان
کەتن خەوێ، کەتن خەوێ، کەتن خەوا زلموزۆرێ، کەتن خەوا بندەستیێ
راکەتن، ڕاکەتن
یەکجاران سەرێ خوە راکرن
لێ دژمن سەری زوو ژێکرن
یەکجارنا بھێز سەرێ خوە راکرن
لێ ئەڤ نەیار سەری زوو ژێ کرن
لێ لڤی خاکی
لی ڤی ئەردێ تۆڤێن ژیانێ جارێ ھاتیە چیاندن
ئەڤ ئەردێ ژیانێ یە، گەرم دبێ، سار دبێ
دکەلێ، دکەلێ، دپژقینێ!
بروسکێ تاڤێ تاڤان ھەلتینێ
رۆناھی دکێ، رۆژێ لولات ھلتینێ
ھەر وەکێن کاوا لسەر خوە پێکتینێ
نیشتیمانپەروەران دوەلدینێ
ئەمن ئەو گەلا، بەلی ئەمن ئەژدەھا
ژی خەوا دلی شیار بوون نھا
دخوازین وەک مێر، ژتەڤ دە ژن و مێر
رابن ھەر وەک شێر، سەرێ خوە ھلدن
چسەربلندن، بجیھان جارەک
ئەم بدن زانین
بەلێ رێچکا مارکس، ھا رێچکا لێنین
کوڕێ گوھدەرز و سالار و رۆستەم
کوڕی سەرگوھ و فەرھاد و دەیسەم
بێژن بلندن، وەک دێو بلندن
ئەم دەستدرێژن، سەربەست دبێژن
دخوازن بلەز، گاڤان باڤێژن!
کینە ئەم؟ نە خوینخوارن ئەم
ئاشتیخوازن ئەم، سەردارێن بلند
گەر ناسن ھەردەم، ئەم شەر ناخوازن
دڤێن وەک ھەڤی، ئەم پاش ڤە ناچن
لێ دژمن درەڤی
دڤێن بشێورێ ئەو قەبوول ناکی
ئەم دڤێن براتی، بەلێ ئەو قەبوول ناکی!
بوویە وەک رووڤی، لپاش خوە نانێری
کینە ئەم؟ ئەم کینە ئەم؟
گەلۆ باڤێم چبکن؟ ناخوازن ئینسانی
ئێرش بکن و بگرن، ھستو بشکینن
ئەڤ پیسێن مردار، ژناڤ مە دەرخینن
ئەڤ پیسێن مردار، ژناڤ مە دەرخینن
ژبۆ مرۆڤان ئەم تەڤ دۆست و یار
بژی کوردستان، بمرن کۆلەدار!
کین ئەم؟
#جگەرخوین
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ۲٧ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٧ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٨ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٥ی سەفەری(٢) ١٤٤٧
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ژاڵە🌻🌹🕊
گاهـ دەگریێم گاهـ دەسووتێم غەرقی ئاو و ئاورم
ئاخ! لە بەر بەختی سیا نازانم ئەز بۆچ نامرم!
هەر ڪە دەتبینم دەڵێی تۆ شەمع و من پەروانەتم
تا سەراپا نەبمە ڪۆی زووخاڵ قەت ئارام ناگرم
خۆشمدەوێی ئەزیزم لە دوری تۆیە ڪە زیزم
عەڪسی زوڵف و ڕووتە مایەی جۆششی گریانی من
چبڪەم ئاخر چاو پڕئاوی دوودی عوودی مەجمەرم؟
هەر ڕەگەم تارێڪە ناڵەی دێ لە شەوقی ڕوویی تۆ
عەندەلیبم، موتریبم، خۆشخوان، گوڵ، ڕاموشگەرم
خۆشمدەوێی عەزیزم لە دوری تۆیە ڪە زیزم
گەر بە ناز هەر دەمڪوژی با تێر ببینم چاوەڪەت
لێمگەڕێ جارێ بە ڪووچەی مەیفرۆشان ڕابرم
خۆشمدەوێی عەزیزم عەزیزم، لە دووری تۆیە ڪە زیزم...
#وەفایی.
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەکشەمە
#کوردی: ۲٦ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٦ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٧ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٤ی سەفەری(٢) ١٤٤٧
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
زۆرجار دەتانهەوێت کە لە بری ئەو ئاگردانانە کە ڕێژیم لە کوردستان بەڕێوەی دەبات هەرەوە لە شوێنگەلی ئەتراک و ئەفراس کە نیشتەجێن بەڕێوەی ببەن.
دیارە جگە لەمە فکرگەلێکیتری لاوازتر دێت که هەندێک کێشەوگێرەشی دەگەڵە...
کانت دەڵێت: کەسێک که دەگەڵ ژینگه ڕەفتارێکی نابەجێی هەیە ئەوه بە ئەخلاقێکی ئاژەڵانەوە دادوەری دەکرێت و لە ڕیزی ئینسان ناژمێردرێت.
هەر له درێژەی ئەو بابەتە دەڵێت کە کەسێکی ئاژەڵ دەبێ وەکوو ئاژەڵێکی لێڕەفتار بکەیت.
کە وابوو ڕێگەیەک که بۆ ئێوە کرایەوە ئەوەیه کە دەبێ نەیارەکان بە چاوی ئاژەڵی گۆشتحەڵاڵ ببینن تا بتوانن چۆنێتی نائینسانێتی ئەوان ببینن و بتوانن تۆڵەی لێبکەنەوە.
هەرکەس و بەپێی شێوە و توانایی و دەستڕۆیشتوویی و دۆخی خۆی بەشێکی لە تۆڵە هەیە کە ئەتوانێت بەڕێوەی ببات.
بەم شێوە دەتوانن لە ڕێگەی ژینگەییەوە داهێنان و قازانج بکەن و بە وتەی مارکس بیکەنە شوێنی دیالکتیکی بۆ گۆڕانی چۆنیەتی بینینی نەیار لەسەر خاکی ئێوە.
ئەگەر نەتوانن خۆتان بەم کردارە قانع بکەن ئەوه شوێنگەلی شاراوەی نەیارتان بۆ دەرناخرێت و بێگومان شەڕ تەنیا بە گوله و تۆپ نیە.
#ناسینەوەی_نەیار
#چۆنێتی_وڵامدانەوەی_نەیار
#پاراستنی_ژینگە.
#بیهرۆز_لوتفی🌻🌹🕊
خوێن دەتکێنم بۆ سنە، بۆ شاری قارەمانم
خوێن دەتکێنم بۆ مەهاباد، شاری پێشەواکانم
دوکتۆر قاسملۆی نەمر پیشاندەر ڕێگەی من بوو
سادقی شەرەفکەندی ئاڵاهەڵگری من بوو
یادی دوکتۆر قاسملۆ هیچکات لە بیرمان ناچێ
خوێنی شەهیدەکانمان هیچوەخت بە فیڕۆ ناچێ
بژی بژی دیمۆکرات، بۆ پێشەوای نەمرت
عەبدوڕەحمان قاسملۆ زیندووکەرەوەی گەلت
خوێن دەتکێنم بۆ سنە بۆ شاری قارەمانم
خوێن دەتکێنم بۆ مەهاباد شاری پێشەواکانم...
#ـ
☆.🔆💜°●°❤️
❤️🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
💜°●°🔆
🍂
#ڪۆما_بەرخوەران🌻🌹🕊
برایێن دەلال هوون وەرن کوردنۆ
بەهشتا وەلات ئەم هەرن مەردنۆ
ئەگەر هوون نایێن ڤانه کەچ ئەم مەشن
بەسە کۆلەتی! سەرفراز هەر بژین
هەرنەپێش هەرنەپێش دەورودەمیا مەیە
وەلات چاڤ ل ڕێی بەندەوارێ مەیە
کەچێن نووجوان ئەم دخوازن خەبات
مە جانێ جوان دانی رێکا وەلات
دلێ مە ژ پۆلا گورچک بوونە هەسن
بۆ ئالا رەنگین هوون وەرن ئەم بەسن
هەرنەپێش هەرنەپێش دەورودەمیا مەیە
وەلات چاڤ ل رێی بەندەوارێ مەیە...
؛🍂
؛💜🔆
؛🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
. ؛🔆💜°●°❤️°●°
ئەم خوەش مرۆڤن، نە ھرچ و ھۆڤن
لێ چبکم بێشەر، دژمن ناچێ دەر
باڤ و کالێ مە، دخوەستن سەربەست
ناخوازن بژین، تا ئەبەد بندەست...
#جگەرخوین🌻🌹🕊
ئاگردانی بە ئەنقەستی ژینگەی کوردستان بۆ خافڵاندنی خەڵکی کورد لە ئەمری واقیع ستراتژیەکی کۆنە کە خەریکن بەڕێوەی دەبەن بۆ ئەوە سازمانێکی حوکوومەتی یا هەتایی لەسەر کوردستان بسازێندرێت. ئەوەی کە ئەم ڕۆژانە لە لایەن عەنتەرەقەیرەکانی پاڵانچەوه ڕوو لە کوردستان و هێزەکوردیەکان دەوترێت هەرەو وتەی ڕێژیمی داگیرکەری نەهامەتی ئێرانی کە ساڵانێکە ڕوو بە خەڵکانێک کە خۆیان بە کورد پێناسە دەکەن دەوترێت.
جا خۆ ئەمه شتێکی تازە نیه که ئەگەر زەوینێکی زبڵ و ئەشغاڵ بکرێتە دوو بەشەوە و دیوارێکی لە نێوان بکێشرێت ئەوه ئەمدیوی مەلاکانی ئێرانیە و ئەودیوی پاڵانیەکانی ئێرانیە!
کە وابوو زبڵی ئەمدیو بخرێتە ئەودیو زەوینەکە نەگۆڕاوه و باشتر بڵێین که ئەگەر دزێکی ئەمدیو بچێتە ئەودیو دیوارەکەوە ئەوه دەبێته دزێکی ئەودیو دیوارەکە.
لە نێوان شۆڕشی ژینا پاڵانیەکان سەریان هەڵێنا و ئەشغاڵەکانی ئەمدیو بە وەکاڵەت ئەویان هەڵبژارد که بە هۆی وشیاری خەڵکی کوردستان ئەو نەخشەیە هەڵوەشایەوه.
ئێستاش لە گفتوگۆدان کە چلۆن بتوانن پاڵانچه لەسەر تەخت دابنێن و ئەم ئاگردان و گرتن و بڕین و کوشتنە لە بەردەوامی ئەو کارەیە.
دیارە بەڕێز نەتانیاهۆ داوای لە خەڵک کردوە که هاوکات دەگەڵ هێرش ڕاپەڕن! پرسیار ئەمەیه به کامین چەک و کامین لۆجەستیک یا پشتیوانی ڕاپەڕن؟
ئەمجا نەقشە چیە؟ هاوکات دەگەڵ هێرشی یەسراییل، خۆپێشاندانانێکی فریوکارانە بەڕێوە دەبردرێت که گوایه خەریکە ڕاپەڕین سەردەکەوێت و چەند بنکەی سەربازی بە شێوەی سنووردار باز دەکەن و سەرۆکی ئێرانی هەڵدێت و پاڵانی دێتەوە و تەختی شاهانەی ڕێژیم بە کرێ وەردەگرێتەوە.
باسی ئێرە ئەمەیە ڕێژیمەکە نەگۆڕاوە و وەک وترا ئێمه دەگەڵ دوو ڕێژیمی مەلا و پاڵان ڕووبەڕونین بەڵکوو ڕێژیمێکە کە خەریکە دەمامک دەگۆڕێت.
جا بۆ ئەو کوردانەی که خەریکن بە باڵای پاڵانچه دەخوێنن دەڵێین که فێڵتان لێکراوە و خەریکن بەکرێگیراوەتی هەرەم ڕێژیمە دەکەن.
تا کاتی گۆڕینی دەمامک دەرفەت هەیە که وتەی کورد و داگیرکراوی یەکلایی بکرێتەوە وەک چۆن خومەینی نەیهێشت خۆبەڕێوەبەری بچەسپێت ئەوه پاڵانچەش خەونی فیدڕاڵی لە گۆڕ دەنێت چون کورد نیەتی گرتنی تارانی لە حاڵەتی ئێستا نیه.
دەرفتێکی مێژوویی هەیە کە کورد نەهێڵێت ئەم ڕێژیمە دەوڵەت_میلەت بسازێنێت تا خۆی لە ناوخۆ دەپچڕێت و ڕێگە خۆش دەکات یا تاران بگرین یان سەربەخۆیی بە دانانی نرخی ئازادی وەربگرین.
#مەلا_و_پاڵان_لە_ڕێژیمێک
#کوردی_ئاگادار
#دەوڵەت_میلەتی_کورد
#ئێرانی_ئازادکراو.
هێرش بۆ پەیکەرەی ژینگەی کوردستان بە ناوی کەعبەی کەربەلا بە له ناوبردنی گەوەزنی زەردی زاگڕۆسی، زەنگێکی مەترسیدار له لایەن دوو ڕێژیمی داگیرکەری عەراقی و ئێرانی بۆ تەواوی خەڵکانی کورد کە ئاستی بێڕێزی لە هێڵی سووری داگیرکاریش تێبپەڕێت!
ساڵانێکە که قەبارەی پێکهاتەی سیاسی که دابەش دەبێتە ڕێژیمی تورکی و ئازەربایجانی و ئێرانی به ڕەتدانەوه کورد بۆ حوکوومەتی بازرگانی تێدەکۆشن و سێ ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی و عەڕاقی و سووری بە قەبارەی پێکهاتەی مەزهەبی و دینی خەریکن له نەریت و کولتووری کوردەواری تێدەپەڕن بۆ سازدانی کەعبەی مەزهەبی کەربەلا بە سەرزەوینی سووتاوەوە هێرش بۆ کوردستان دێنن!
لە مێژە کە بە کەڵەشێر عومەرکوژان دەکەن و سیمبۆلی ئازادی واتە کۆتر دەسووتێنن و ئێستا بە سەربڕینی گەوەزنی زەردی زاگڕۆسی قوربانی کەعبەی کەربەلا دەکەن!
کوردانی کوردستان، دڵسۆزان و خەمخۆرانی کورد!
کار لە وشیاری تێپەڕیوە و کاتی ئەوە هاتوە کە تا ماوەیێک ڕادەی تێفکرینتان بەرزتر بکەنەوە کە بتوانن بەمە ڕابێن کە ئەم عەنتەربازیانەی ڕێژیمەمەزهەبیەکانی داگیرکەری کوردستان خەریکە کوردبوونتان نیشانە دەگرێت و پێویستە لە کاتی ڕۆژانەی خۆتان بگرنەوه بۆ باسکردن له نێوانی خەڵک کە چۆناوچۆن کوردبوونیان قایمتر و زۆرتر بکەنەوه.
کاتی ئەوە نیە بیر لەوە بکەنەوه کە بیکاری و برسێتی و هتد ناهێڵێت بەشدار ببن چون ئێره هێرشی سیاسی_مەزهەبی ڕێژیمانی داگیرکەری کوردستانه و دەگەڵ ژیانی ڕۆژانەتان و ناسنامەتان پێوەندی هەیە.
#ئاگاداری_گشتی
#هێرشی_سیاسی_مەزهەبی
#سەرهەڵدانەوەی_توندڕەوانی_مەزهەبی
#بڕینی_هێڵی_سووری_ژیان.
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ٣۱ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٣۱ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢۲ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢۹ی سەفەری(٢) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٩٢٠ – شۆڕشی برایم خانی دەلۆ لە کفری بەرپابوو.
- ڕۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی کردەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ئایین یان باوەڕ.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
شیکردنەوەی ڕەخنەیی ئایدۆلۆژیا زمانییەکان لە دەقە چاپەمەنییەکانی سەردەمی پەهڵەوی تا سەردەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران
Читать полностью…؛ ☆.🔆💜°🌺° ❤️
؛🔆°🌻°🔆❤️🌼❤️°🌹°
؛💜°🕊°🔆
؛🕊
☆.🔆💜°🌺°❤️°
🔆°🌹°🔆❤️🌼❤️°🌻°
💜°🕊°🔆
🕊
#نەجمەدین_غوڵامی🌻🌹🕊
هەرهەمووتان لە بیرمدان خاکەلێوی گوڵن بۆ من
هەرهەمووتان هاژەی خوێنن یەکەیەکه دڵن بۆ من
بە قەد پەلک و گەڵای داران، غەریبیتاندەکەم یاران
بە قەد خاک و کووچەی شاران، غەریبیتانئەکەم یاران
سپیدان زوو، ئێواران دێر دەڕواننەوە گەڕانەوەم
بە لێوی وەک خوێن و شەکر دێنە سەرڕێی سەردانەوەم
بە قەد پەلک و گەڵای داران، غەریبیتاندەکەم یاران
بە قەد خاک و کووچەی شاران، غەریبیتانئەکەم یاران
کە هاتمەوە لە من باخچەی پڕ لە مەلی شیعر و جوانی
لە ئێوەش هەر هاوەڵانم سێبەرێ لە تاسە و جوانی
بە قەد پەلک و گەڵای داران، غەریبیتاندەکەم یاران
بە قەد خاک و کووچەی شاران، غەریبیتانئەکەم یاران
کە هاتمەوه بە مێخەک و بۆنی وڵات بۆنخۆشمکەن
وەک تازەیار توخوا یاران! بە ئەوینتان سەرخۆشمکەن
بە قەد پەلک و گەڵای داران، غەریبیتاندەکەم یاران
بە قەد خاک و کووچەی شاران، غەریبیتانئەکەم یاران
#سمایل_خورماڵی
؛🕊
؛💙°🕊°🔆
؛🔆°🌹°🔆❤️🌼❤️°🌻°
. ؛🔆💜°❤️°🌺°❤️°
🕊
💙°🕊°🔆
🔆°🌻°🔆❤️🌼❤️°🌹°
🔆💜°❤️°🌺°❤️°
؛ ☆.🔆💜°•° ❤️
؛🌼🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
؛💜°●°🔆
؛🕊
☆.🔆💜°●°❤️
❤️🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
💜°●°🔆
🌻
#تاهیر_خەلیلی🌻🌹🕊
لەشکری تاران وڵاتی کوردی کردە گۆمی خوێن
بۆ چی فریادڕەس نەماوە پێمبڵێن ئێستا لە کوێن؟
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران
غەیری دڵسۆزی وڵات و دوژمنی داگیرکەران!
کوا؟ لە کوێیە ئەو کەسەی لافی برایی لێیدەدا؟
میلەتی هێنایە مەیدان و بەڵێنی پێدەدا؟
کوانێ ئەو دڵسۆزەی کە ئەیوت: داشدیاری میلەتم؟
چی بە سەر هات؟ کوا؟ لە کوێیە؟ گیری داوی میحنەتم!
دوژمنینە دڵنیابن، کورد بەمە ناتوێتەوە!
ڕەوڕەوەی بەڵکو بەرەوپێش مل ئەنێ و ناکشێتەوە
قوڕ بە سەرتان، ئێوە خاوەن تۆپ و تەیارەی شەڕن
میلەتی من خاوەنی تەئریخ و بیروباوەڕن
گەرچی نووکی نێزەتان سوورە بە خوێنی لاوی من
با لە ناو یادا بمێنێ تا وەکوو ڕیسوا ئەبن
لاوی کورد هوشیاربە دەرسێکە ئەم کەوتنە
شەرمەزاریکەن ئەوەی بڕوای بە خەندەی دوژمنە
گەل بە هێزی دەست و بازوو و فیکری خۆی ڕزگار ئەبێ
هەرچی بڕوای کرد بە خەڵکی کاری ئاهەموار(بە غەیرە کاری ناهەموار) ئەبێ
#مامۆستاقانع
؛🌹
؛💜🔆
؛🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
. ؛🔆💜°●°❤️°●°
🕊
💜🔆
🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
🔆💜°●°❤️°●
کاری زۆرەملێ یەکێک لەو کارانەیە کە داگیرکەر بۆ سەرکوتکردنی خەڵک بە کار دەهێنێت بۆ ئەوە بتوانێت ئەو خەڵکە لە ئاواتگەلی بەرز دەست بکێشن.
کاری ناچاری ڕەنجگەلێکه کە لە جەستە و ڕەوانی ئەو خەڵکە کاریگەریەکی قورس دادەنێت کە بۆ بەردەوامی ژیان تووشی کێشەگەلێکی نێوژیان سەرەڕای گوشاری دەروونی و جەستەیی دەبنەوه. لە کۆڵبەری هەتا بڵاوکردنەوەی مادەسڕکەرەکان و پێڕانەگەیشتن و تاڵانکردن و تەرخاننەکردنی پێویستیەکان و درێژکردنەوەی ماوەی ئەو کەمدانانە کە بۆ پێشکەوتنی بنەماڵە تا شار پێویستە و هتد لە ڕیزی کارگەلی زۆرەملێ دەژمێردرێت.
بۆ ئەوە ئێمەی کورد پەنا بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی تێفکرین نابەین هەتاکوو ئێستا کەس نەهاتوە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە دەگەڵ ئەم کارەزۆرەملیانە بڵێت و تەنیا بە شێوەگەلێکی سەرەتایی کاردانەوه و باندۆرمان هەیە.
سەرەتا پێویستە بزانن بازنەی کاری زۆرەملێ هەمووی دانیشتوانی ئەم نیشتمانە دەگرێتەوه.
چون ئەم باسە باسێکی گەورەیە و پێویستە لایەنەکانی دەربخرێت لێرەدا ئەو خاڵە کە مەبەستمە و لە چەقی باسەکە خەوتوە دەردەخەم.
ڕێکخستنی بەرەی ڕووبەڕوبونەوه دەگەڵ داگیرکەر لە هەرکارێک پێویستە و خەڵکی دەبێ بەوە ڕابێن کە ئەو ڕێکخستنەی خۆیانە ئەنجام بدەن. ئەم کارە جیاوازی ئێوە و نەیار دەردەخات و ڕێگە خۆش دەکات کە لەو کارەزۆرەملێیەش بتوانن سەرکەوتوو ببن.
بە پێکهێنانی ڕێکخستن ئەوە ئیتر هەرتەعدا و دەستدرێژیەکی داگیرکەر کورت دەکەنەوه و پێویست ناکات کە کۆڵبەرێک تەقەی لێدەکرێت باری تۆڵەکە بخەنە ئەستۆی چەند پێشمەرگه که گوایه ئەوان پارێزەری نیشتمانن بۆ نایێن ئەو تاوانکارە سزا بدەن! هەرچەند پێویستە کە ئەوان یارمەتی بدەن بەڵام لەژێر ئەرکی ئەم کارە کە تۆ دەستت پێکردوە ئەوان هیچبەشداریێکیان نەکردوە تۆ نابێ شان خاڵی بکەیت!
ئیتر پێویست ناکات شارێک چەند ڕۆژ مان بگرێت خەڵکی تووشی زیان بکەن و چەند کەس کە هاوکاری ناکەن بە خراپەیان ناو بهێنن!
هەرچەند ئەم کاره هەزینە و تێچووی گیانی و ئابووری هەیە بەڵام پاشەکشە بە داگیرکەر لە دەستدرێژی دەکات و هەمووی ئەو هەزینەیه کە دەدرێت بە قەبارەی شارێک کە ڕۆژێک دابخرێت نیە.
#کاری_ناچاری
#پێکهێنانی_ڕێکخستن
#تۆقاندنی_داگیرکەر
#دەرچوون_لە_ژیانی_پادگانی
#نەوتراوەکانی_ژیان_لە_کاتی_داگیرکراوەیی.
#شڤانپەروەر🌻🌹🕊
کینە ئەم؟
جۆتکار و کارکەر گوندی و رێنجبەر
ھەموو پرۆلەتەر گەلێ کوردستان
شۆرەش و ڤۆلکان تەڤ دینامێتن
ئاگر و پێتن سۆرن وەک ئەتوون
ئاگرگەھا قەپسوون، گاڤا بتەقن
دنیا دھەژی، ئەڤ پێت و ئاگر
دژمن دکوژێ، کینە ئەم؟
ئەمن رۆژھلات، تەڤ برج و کەلات
تەڤ باژار و گوند، تەڤ زنار و لات
ژدەستێ دژمن، دژمنێ خوینخوار
خوورت و کۆلەدار، ژرۆم، ژفرەنگ
درۆژێن پر تەنگ، بکوشتن و جەنگ
پاراست مە ئەڤ رۆژھلات
کینە ئەم؟ گەلێ سەرئەفراز
دژمنێ دژمن، دۆستێ ئاشتیخواز
ئەم خوەش مرۆڤن، نە ھرچ و ھۆڤن
لێ چبکم بێشەر، دژمن ناچێ دەر
باڤ و کالێ مە، دخوەستن سەربەست
ناخوازن بژین، تا ئەبەد بندەست
کینە ئەم؟ ئەمن ئەو کوردێ
سرھشک و ھەسن، ئیرۆ ژی دژمن
ژمە دترسن، بینا باروودێ
کەتە پۆزێ من، دخوازم ھاویر
بتەقم ژبن، دیسا وەک شێرا
بیکەڤن چیا، ناخوازم بمرن
دخوازم بگرن، کوردستانا خوە
ئاخا مێدیا، کینە ئەم؟
ئەمن ئەو کاردۆخ، خالدێوێ کەڤنار
ئەمن ئەو میتان، نایری و زۆبار
ئەمن ئەو لۆلۆ، کاردۆخ و گوتی
ئەمن ماد و گۆش، ھۆری و گودی
ئەمن کورمانج و کەڵھور، لور و گۆر
ئەمن ئەم کوردن، لژێر و لژۆر
چەند ھەزار سالن، کوردستانا مە
پەرچەپەرچەمە، بندەستێ دژمن
#جگەرخوین
مۆرەکانی هەواڵگری و بەچکەساواکیەکانی داگیرکەری ئێرانی بۆ چی لەگەڵ داگیرکەری جیهانی خەریکن بۆ دەمامک گۆڕانی ڕێژیم هاوکاری دەکەن؟!
یەکێک لە کێشەکانی وەلانانی شەڕی چەکداری ئەمەیه که تەواوی ئەو ماتەوزانە(پوتانسیەڵانه) وا دەگەڵ داگیرکەر دەستەویەخەن ئەوە ڕیزێکی هاوسەنگ دەهێننە ئاراوە کە هەرچەشنەکۆوەبوونێک بە ناوی دەستە لە دژی داگیرکەر بە شیوەی ئاشتیانە یان خودی یاسای داگیرکەر پێکدەهێنێت کە دەرەنجامێکی ئەوتۆی نابێت.
گرنگترین بەردهاوێژانێک کە لە کاتی گرسانەوە مافی چارەی خۆنووسین لە کوردستان هەیە دوو بەرەی توندئاژوەکانی دینی کە بۆ دنیای ئیسلامی ناکوردی دەڕۆن و بەرەیەکی هاوتەریبی ڕێژیم کە هاوکاری گواستنەوە دەمامکەکان دەکەن بۆ داگیرکردنی بەردەوامی کوردستان.
بە هۆی ئەمە کە داگیرکەرەکە ئیسلامیە ئەوە بەرەی توندئاژووش پێیباشتره هەبێت تا حوکوومەتێکی کوردی.
لەولاوه بەچکەساواکی و هەواڵگری یا بە زمانێکیتر بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێرانی حەزدەکەن کوردستان لەژێر داگیراوەیی بمێنێتەوە چون قازانجی ژیانی پادگانی ئەوان مسۆگەر دەکات!
ئەمه کە بڵێین ئەم دوو بەرەی کەمە دەتوانن ببنە بەربەستێک بۆ سەربەخۆیی زۆرفکرێکی نەزۆکە چون نه خەڵکی کورد حەز لەم جەماعەتە دەکەن و نەش پێگەیەکی مەردومییان هەیە بەس تەنیا بەردهاوێژی دەکەن و ڕووی ڕەش و حیزانەژینی و کۆیلایەتی خۆیان پێناسە دەکەن چون بە ژیانی کوردانە ناتوانن بژین و بە خووی نەریتیبوونی ئەم قێزەونیە ڕاهاتوونه.
#حیزانەژینی
#کۆیلەبەرەڵاکان
#شاراوەکانی_داگیرکەر.
عەکسی زوڵف و ڕووتە مایەی جۆششی گریانی من
چبڪەم ئاخر چاو پڕئاوی دوودی عوودی مەجمەرم!؟
#وەفایی🌻🌹🕊
خوێڕی و بەرەڵاکانی شەقام بە جێی یارمەتی خەبات بۆ ڕزگاری بە شوێنی بێحەیاکردنی کچان و کوڕانی خەڵکین!
بەر لەوە باس لەمە بکەم کە هۆکاری ئەم باسە چیه دەبێ بزانن جۆرێکی نیوەکوردمان هەیه کە گورگەمێش یا هێسترن واتە هەم کوردن و هەمیش کوردنین و بەپێی قازانجی ڕۆژانەیان جلوبەرگ دەگۆڕن.
تاوێک حەیادارێکی چاک و تاوێکیش بێحەیایەکی پیس و چڵکنن!
هەندێ جار ڕوو له کورد و هەندێک جار ڕوو لە نەیار دەهاون، نیوەکورد لەسەر هەربابەتێک نیوەگەوجە و بەشێکی هەرەنەگۆڕی ئەمەیە کە هیچهونەرێکی لێناوەشێتەوە و هەمووکارەکانیشی نیوەتەواوه.
دەبێ بزانن کە ئەم نیوەکوردانە هەرکارێکیان نیوەتەواوە و بچنه هەرشوێنێک دەیگەنێنن.
ئەم نیوەگەوجە لەسەر ئەم بابەتە زایێندراوە که هەرکارێک دەکەی لە یاسای ڕێژیمی داگیرکەر سەربەستی بەڵام تەنیا سیاسی نەبیت.
کار بۆ بێحەیاکردنی کچ و کوڕی خەڵک هەتا فرۆشتنی ماکەهۆشبەرەکان و هتد.
نیوەکوردەکان باش دەزانن کە ڕێژیمی داگیرکەر لە کوێدا هێڵی سووری داناوە و باشتریش دەزانن که چی لای خەڵکی هێڵی سوورە بەڵام بەپێی ئەو بابەتەی سەرەوە که گوتم هەمووی کارەکانیان ڕوو لە خەڵکی خۆیانه!
ڕاشکاوانەتر بڵێم کە ئەم نیوەکوردانە کاتێک وشیار دەبنەوه کە ئیتر خودی ڕێژیمی داگیرکەر بە تاوانێک کە دژی خەڵکی خۆیان ئەنجام داوە یان زیندانیان دەکات یا بۆ پەتی سێدارەیان ڕەوانە دەکات یان لە لایەنی خەڵکەوه سزا دەدرێن لە حاڵێکدا خودی یاسای ئەو داگیرکەرە ڕێگەی داوە که ئەو تاوانانە ڕوو لە خەڵکی خۆیان ئەنجام بدەن!
دیاردەی نیوەکوردبوون وەکوو کرمێکی ژەهراوی داری کوردبوون بۆ پووتی و وشکاندن دەبات.
#نیوەکوردەکان_ئامێری_داگیرکەر
#شکاندنی_کەرامەتی_نەتەوەیی
#کوردی_خاوەنبیر
#شاراوەکانی_نەیار.
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ۲٥ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٥ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٦ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٣ی سەفەری(٢) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٩٢٣ – شاری سلێمانی لەلایەن خەڵکی ئینگلیز بۆردومان کرا.
١٩٤٢ – کۆمەڵەی ژ-ک لەلایەن یازدە کەس لە مەهاباد پێکهێنرا، ئامانجەکەی ڕزگاریی نەتەوەی کورد بوو.
١٩٤٥ – دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتیی قازی محەممەد لە مەھاباد.
١٩٤٦ – مەسعود بارزانی سەرۆکی ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستان لەدایک بوو.
١٩٩٢ – یەکەم ژمارەی گۆڤاری سپێدە دەرچوو.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ۲٤ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٤ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٥ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٢ی سەفەری(٢) ١٤٤٧
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ژبۆ مرۆڤان ئەم تەڤ دۆست و یار
بژی کوردستان🌻🌹🕊
بمرن کۆلەدار...
#جگەرخوین.
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنجشەمە
#کوردی: ۲۳ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲۳ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ١۴ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢۱ی سەفەری(٢) ١٤٤٧
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۲٢ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٢ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٣ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٠ی سەفەری(٢) ١٤٤٧
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی چەپلەرەکان.
- ڕۆژی جیهانی بەخشینی ئۆرگان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
شۆپینهاوەر دەڵێت: کە ئینسان دەگەڵ دۆستیی بێڕادە بە دیتران، خۆی لە قورسایی و ڕێزداری دادەبەزێنێت چون کە ڕژد و پەستەکان لە هەمووشێتک کەڵکاوەژوو دەگرن بە تایبەت ئەو کاتەی کە دەستپێڕاگەیشتن به ئێوە ئاسانبێت!
لە کتێبی تاریخی تەیمۆربەگ کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۲۴۲۳ی کوردی، نەقشەی کوردستان لەسەر لاپەڕەکە بە جوانی نەخشێندراوە و باس لە وڵاتێک بە ناوی کوردستان دەکات؛ جا کێشەکە ئێرەیە کە هەندێک کەس دەڵێن وەڵا کوردستان ناوێکی نەبوە! وەڵا ناسیۆناڵیستی سەدەیێکە هاتوەتە ئاراوە! ئەوه کورد لەوێوە و لەوێوە هاتوە بۆ ئێرە! کوردی عەراق و کوردی تورکیە و کوردی سۆریا و کوردی ئێران هتد!
جا بڕوانن دۆستان، ئەوەی سەرەوە هەموویان وتەی نەیارن کە لەسەر زاری ئێمەوە بە هۆی کەمئاگاداری خەریکە دەوترێت.
دەبێ خۆمان بەوە عادەت بدەین بۆ ئەمدوا ناوی شارەکان بهێنین. فڵانی کوردی هەولێر یا ئیلام یا باتمان یا کۆبانی و ئۆرمیەیە.
ئێره کۆی گشتی ئەمانە دەکاتە کوردستان یا دوای پرسیار دەبێتە کوردی شیمال یا کوردی ڕۆژاوا یا کوردی باکووره.
نەوەکانی داگیرکەران بۆ دڵنیایی خۆیان دەپرسن کە باتمان لە کوێیه یا سنە لە کوێیە ئێوە دەبێ بڵێن لە کوردستانە و یان باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
لە وتنی شارەکوردنشینەکان خۆتان بپارێزە و بڵێن شارەکوردستانیەکان.
ئێرە داگیرکەر لە وتەمان دەشێوێت و کوردها رو دوست دارم جێی خۆی دەداتە بێڕێزی! چون جیاوازیەکە هەست پێدەکات بەڵام وڵامی ئێوە لە ئاست ئەم بێڕێزیە دەبێ قورسبێت تا شکۆی تۆ وەکوو کوردێک پارێزراو بمێنێت.
لە بەر ئەمه پێویستە شوێنی ڕێزەکانی خۆتان یا پیرۆزیەکان بە سووک مەگرن و بیپارێزن تا نەیار جادەتان لەسەر نەسازێنێت.
#بەرسڤ_و_باندۆری_شیاو
#کوردستان_و_ڕێزمەندیەکانی.