بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۶ی خاکەلێوەی(١) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۶ی فەروەردینی(١) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲۶ی مارسی(٣) ٢٠٢٥
#مانگی: ۲۶ی ڕەمەزانی(٩) ١٤٤٦
کەشناسی:
🌤 سنە : ٢ ℃
🌤 هەولێر : ١١ ℃
🌤 ئامەد : ١١ ℃
🌤 حەسەکە : ١٤ ℃
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ۴ی خاکەلێوەی(١) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۴ی فەروەردینی(١) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲۴ی مارسی(٣) ٢٠٢٥
#مانگی: ۲۴ی ڕەمەزانی(٩) ١٤٤٦
کەشناسی:
🌤 سنە : ١ ℃
🌤 هەولێر : ٧ ℃
🌤 ئامەد : ٣ ℃
🌤 حەسەکە : ٨ ℃
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی سیل.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ٢ی خاکەلێوەی(١) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢ی فەروەردینی(١) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲٢ی مارسی(٣) ٢٠٢٥
#مانگی: ۲٢ی ڕەمەزانی(٩) ١٤٤٦
کەشناسی:
🌤 سنە : ٨ ℃
🌤 هەولێر : ١١ ℃
🌤 ئامەد : ٣ ℃
🌤 حەسەکە : ٨ ℃
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی ئاو.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
دڵێ شەیدابێ هەرگیز پیر نابێ
پیرێ عاشقبێ بۆ کەس ژیرنابێ🌻🌹🕊
#عێزەتکەنعانی🌻🌹🕊
لەو بەر بێری، ڕانەمەڕان هەی لێلێ(لەیلێ) هەی لێلێ هەی لێلێ لێلێ
شلشل دەڕوان بۆ لاپەڕان
خەمی خۆم نیە و خەمی تۆمە
خەمبارمی ڕەنجەڕۆمە
دڵ ئیتر خەمی مەخۆ
خەمی تۆ، خۆ هی خۆمە
بۆ ئەوەندە جوانی لێلێ
ناسکەجوانی لێلێ
چەندی بۆ خۆم هەوڵم دا هەر یار نەبوو بە حەڵاڵم
چیبکەم خودا نەیدامێ داخت لە دڵ و ماڵم
ژیانم بۆ چیه بێتۆ ، کافر نەیبینی حاڵم
بۆ ئەوەندە جوانی لێلێ؟ ناسکەجوانی لێلێ
سڵاو لە بەژنی باریک، ئەی بینایی هەر دوو چاوم
خۆ من به دەستی یارێ، دیل و یەخسیر کراوم
خودا بۆ خۆی دەیزانێ لە عیشقتدا سووتاوم
بۆ ئەوەندە جوانی لێلێ؟ ناسکەجوانی لێلێ
هۆ گوڵ و گوڵگوڵاڵە هەڵاڵەی سەرکوێستانی
هۆ گوڵ و گوڵگوڵاڵە شەمامەی نێوبێستانی!
وەک شیرینی شابانوو بەستە و شیعرم نازانی
مەگەر مردن بێتەڕێم لێت گەڕێم بە ئاسانی
ئاوەدانبێ شەدەڵان مێرگەپان لە ئەوشانی
شنەی شەماڵ لەو دۆڵە دەکشێ بەری بەیانی
قاسپەی کەو لە سەرلووتکەی تێکەڵ بە دونیای جوانی
خوڕەی قەڵبەز و جۆگەڵ تێکەڵ بە ئاوی کانی
دەسکە(بکە) دەس با بڕۆین نەشمیل بۆ ئاوەدانی
بە خەویش جارێ نەمدی ئەو گوڵە بێ بە هاوسەرم
هاوارم ناگاته کەس دەی پەنا بۆ کێ بەرم؟
عومری نۆح بەشم ناکا، یوسوفی دەربەدەرم
بۆ قەتارەی خەوی ئەو کاروانسەرا و بەندەرم
تەنیا پیاڵەی بادەیە بۆ ئەم حاڵە هاندەرم
لە بەر ئەو زۆڵفەی دەمرم داهاتوە بێشانه
بە دەوری ڕۆژی ڕووتاو وەک ئاهەنگ پەرێشانە
دڵخوازی و بەڵێنبازی عاقیبەت دڵئێشانە
کەی تاوێ دڵی عاشق بێدەرد و خەم و ژانه؟
سابڵاخت بە قوربانبێ تا دەگاته جێی شانە
بۆ گوڵ و گوڵگوڵاڵە هەڵاڵەی سەرکوێستانی
بۆ گوڵ و گوڵگوڵاڵە شەمامەی نێوبێستانی
وەک شیرینی شابانوو، بەستە و شیعرم نازانی
مەگەر مردن بێتەڕێم لێتگەڕێم بە ئاسانی...
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنجشەمە
#کوردی: ۳۰ی ڕەشەمەی(١٢) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۳۰ی ئیسفەندی(١٢) ۱۴۰۳
#زایینی: ۲۰ی مارسی(٣) ٢٠٢۵
#مانگی: ۲۰ی ڕەمەزانی(٩) ١۴۴۶
کەشناسی:
🌤 سنە : ١٢ ℃
🌤 هەولێر : ١٦ ℃
🌤 ئامەد : ١٢ ℃
🌤 حەسەکە : ١٥ ℃
بۆنەکان:
١٩٣٧ - کۆمەڵکوژیی دێرسیم.
١٩٩١ - شاری کەرکووک لەدەست حکومەتی عێراق ڕاپەڕی.
- ڕۆژی جیهانی چۆلەکە.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
فەڵەک ڕاسیەکەت بۆ کام ڕاسی بوو؟
سپیت کردە چاڵ بۆ سیاباسی زوو!
فەڵەک بگێڵنە چەرخی چەپگەڕێن
قەیناکە شەرتت وەک بیر ماسی چوو!
تەنیا پەیمانێک ئەدات ئازارم
ژیان باوانم بە خاسی بنوو...🌻🌹🕊
وشەی بڵ
https://www.aparat.com/v/cnmy350
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێشەمە
#کوردی: ۲٨ی ڕەشەمەی(١٢) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۲٨ی ئیسفەندی(١٢) ۱۴۰۳
#زایینی: ۱٨ی مارسی(٣) ٢٠٢۵
#مانگی: ۱٨ی ڕەمەزانی(٩) ١۴۴۶
کەشناسی:
🌤 سنە : ٧ ℃
🌤 هەولێر : ١٧ ℃
🌤 ئامەد : ١٤ ℃
🌤 حەسەکە : ١٨ ℃
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#مامۆستاسوارە🌻🌹🕊
🕊 شار
گوڵم! دڵم پڕە لە دەردوڪوڵ
دەڵێم بڕۆم لە شارەڪەت
دەڵێم بە جامێ ئاوی ڪانیاوی دێیەڪەم
عەلاجیڪەم ڪوڵی دڵی پڕم، لە دەردی ئینتیزارەڪەت
دەڵێم بڕۆم له شارەڪەت!
وەڕەز بوو گیانی من لە شار و ھاڕەھاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵڪنی نەخۆش و تاو و یاوی شەو
دەڵێم بڕۆم لە شارەڪەت
لە شاری چاو لە بەرچرای نیئۆن شەوارەڪەت
بڕۆمە دێی ڪە مانگەشەو بزێتە ناو بزەم
چلۆن بژیم لە شارەڪەت
ڪە پڕبەدڵ دژی گزەم؟!
لە شارەڪەت، ڪە ڕەمزی ئاسن و منارەیە
مەلی ئەوین غەوارەیە
دەڵێی لە دەوری دەست و پێم
ئەوەی ڪە تێلوتان و ڕایەڵە، ڪەلەپچەیە
لە شارەڪەت ڪە مەندی دووکەڵە
ڪە دێتە دەر لە ماڵی دەوڵەمەند
وە تیشڪی بێگوناھی خۆر ئەخاتە بەند
لە ھەر شەقام و ڪووچەیێک شەپۆڕی شینە دێ بەرەو دڵم
دەستی گەرمی ئاشنا نیە ڪە ئەیگوشم
دەستی چێوییە!
لە شارەڪەت زەلیلە شێر، گوڵم!
باوی ڕێوییە
بە ھەر نیگایەڪ و پەتایەڪدا
دەڵێم بڕۆم لە شارەڪەت
گوڵم!
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت،
گوڵم!
لە شاری تۆ، لە بانی عەرەشە قۆنەرەی دراو
شارەڪەت
ئاسڪەجوانەڪەم!
تەسڪە بۆ ئەوین و بۆ خەفەت ھەراو...
گوڵم! ھەرێمی زۆنگوزەل
چلۆن ئەبێتە جاڕەگوڵ؟
ڪێ لە شاری تۆ، لە شاری قاتڵی ھەژار
گوێ ئەداتە ئایەتی پەڕاوی دڵ؟
منێ ڪە گۆچی تاوی گەرمی بەردەوارەڪەی عەشیرەتم
بە دارەتەرمی ڪووچەتەنگەکانی شارەڪەت
ڕانەھاتوە لەشم
بناری پڕبەھاری دێ
ڕەنگی سوور و شین ئەدا
لە شیعر و عاتیفەی گەشم
دەڵێم بڕۆم لە شارەڪەت گوڵم...
#سوارە_ئیلخانیزادە
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەکشەمە
#کوردی: ۲٦ی ڕەشەمەی(١٢) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۲٦ی ئیسفەندی(١٢) ۱۴۰۳
#زایینی: ۱٦ی مارسی(٣) ٢٠٢۵
#مانگی: ۱٦ی ڕەمەزانی(٩) ١۴۴۶
کەشناسی:
⛅️ سنە : ٦ ℃
⛅️ هەولێر : ١٣ ℃
⛅️ ئامەد : ٦ ℃
⛅️ حەسەکە : ١٣ ℃
بۆنەکان:
١٩٨٨ - کیمیابارانی ھەڵەبجە: بە فەرمانی بەعس، شاری ھەڵەبجە کیمیاباران کرا و لە ماوەی ٢ خولەک، ٥٠٠٠ کەس لە دانیشتوانی ئەو شارە و دەور و پشتی شەهیدکران.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#شێرکۆبێکەس🌻🌹🕊
نامەیەڪ بۆ خوا
لە دوای خنڪانی هەڵەبجە
سڪاڵایێڪی درێــــــــــــــــــــژم
نووسی بۆ خوا.
بەر لە خەڵڪی
بۆ درەختێڪم خوێنەوە
درەخت گریا
لە پەناوە،
باڵندەیێڪی پۆستەچی
وتی: باشە ڪێ بۆت ئەبا؟
گەر بە تەمای منی بیبەم،
من ناگەمە عەرشی خودا!
بۆ شەو درەنگ
فریشتەی ڕەشپۆشی شێعرم
وتی: تۆ هیچ خەمت نەبێ؛
من بۆت ئەبەم هەتا سەرێ،
تا ڪەشڪەڵان
بەڵام بەڵێنت نایەمێ
خۆی نامەڪەم لێوەرگرێ؛
خۆت دەیزانی،
خودای گەورە ڪێ ئەیبینێ؟
وتم: سوپاس، تۆ هەڵفڕە
فریشتەی ئیلهام،
هەڵفڕی و
لەگەڵ خۆیدا سڪاڵای برد
ڕۆژی دوایی کە هاتەوە،
سڪرتێری پلەچواری نووسینگەی خوا
#عوبێدناوێ
هەر لەسەر هەمان سڪاڵا و لە دامێنا
بە عەڕەبی بۆی نووسیبووم:
گەوجە!
بیڪە بە عەڕەبی
ڪەس لێرە ڪوردی نازانێ و
نایبەین بۆ خوا!
#شێرڪۆ_بێڪەس
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ۲٥ی ڕەشەمەی(١٢) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۲٥ی ئیسفەندی(١٢) ۱۴۰۳
#زایینی: ۱٥ی مارسی(٣) ٢٠٢۵
#مانگی: ۱٥ی ڕەمەزانی(٩) ١۴۴۶
کەشناسی:
⛅️ سنە : ٦ ℃
⛅️ هەولێر : ١٥ ℃
⛅️ ئامەد : ٩ ℃
⛅️ حەسەکە : ١٦ ℃
بۆنەکان:
١٩٨٨ - کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە دەستی پێکرد لەلایەن حیزبی بەعسی عێراقەوە.
- ڕۆژی جیھانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#مامۆستاحەسەن_زیرەک🌻🌹🕊
لێدەن، لێدەن لێیدەن دایرەی شادومانی
لێدەن لێدەن لێیدەن لە تەپڵی شادومانی
خوایا هەر بۆمان خۆشبێ کاکەسەرۆک بارزانی
سەرۆک دەڵێ دەمێنم حوکمی زاتی ئەستێنم
حەقی کوردان وەردەگرم وەڵا سەربەرز ئەمێنم
لێدەن، لێدەن لێیدەن دایرەی شادومانی
لێدەن، لێدەن لێیدەن لە تەپڵی شادومانی
خوایا هەر بۆمان خۆشبێ کاکەسەرۆک بارزانی
کوردستان پێمحەیاتی دەڵێی شەکر و نەباتی
دەبێ خوێنم بڕژێ، وەربگرم حوکمی زاتی
ئەو حەفلەی بۆی دەکەم بۆ ئاڵای زەردی پارتی
لێدەن، لێدەن لێیدەن دایرەی شادومانی
لێدەن، لێدەن لێیدەن لە تەپڵی شادومانی
خوایا هەر بۆمان خۆشبێ کاکەسەرۆک بارزانی
خزمینە مزگێنیبێ چرای دڵ هەڵکراوە
کاکەسەرۆک بارزانی شەوقی لە دنیا داوه
یاخوا بژی کوردستان خودا مسڵەتی داوە
موبارەک له کوردستان حوکمی زاتی نووسراوە
لێدەن لێیدەن دایرەی شادومانی
لێدەن لێیدەن لە تەپڵی شادومانی
خوایا هەر بۆمان خۆشبێ کاکەسەرۆک بارزانی
ئەوڕۆ ڕۆژی شادییە سەرۆکمان بارزانییە
موبارەک لە کوردستان بە خودا حوکمی زاتییه
موبارەک لە گەلی کورد وەڵا حوکمی زاتییه.
نیشتمان🌻🌹🕊
نیشتمان ئەی خاکوخۆڵی تۆ کلەی چاوانمه
نیشتمان ناوی بەڕێزت هێزی ڕۆح و گیانمه
نیشتمان ئەی بەربەیانت ڕۆشنی ئیمانمه
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە
نیشتمان قوربانی کوێستانت دڵی پڕدەردی من
نیشتمان حەیرانی گەرمێنت هەناسەی سەردی من
نیشتمان سەرمەشقی بەرزی هیمەتە کۆماری تۆ
مەرکەزی زانستی و عیرفانە لادێ و شاری تۆ
نیشتمان باخانی فیردەوسە هەمووگوڵزاری تۆ
عیزەت و فەخرە هەموونەخشی دەرودیواری تۆ
نیشتمان ئەی شاخوداخانت ئومێدی دڵ هەموو
نیشتمان دەشت و بیابانت بەهەشتی ئارەزوو
نیشتمان شەرتە کە تۆزی ڕێت بە ئەم دنیا نەدەم
شەرتە تا ماوم لە شەرتی گیانفیدایی لانەدەم
نیشتمان شەرتە لە عەشقی پاکی تۆ سەر بانەدەم
شەرتە قەت گوێ بۆ رەقیب و وەسوەسەی ئەعدانەدەم
نیشتمان ئەی فێنکی قەلبم شنەی کوێستانەکەت
نیشتمان ئەی ئاوی ژینم خاکی کوردستانەکەت
نیشتمان ئیحسانی تۆیە خوێنی باوباپیری من
هێزی شان و نووری دیدە و قودرەتی تەدبیری من
نیشتمان گەر خوێنی من پاکە و حەڵاڵە شیری من
هەر لە سەر ڕێی خۆشەویستی تۆیە بڕوا و بیری من
نیشتمان دایم لەسەر ئاواتی بەرزی ناوی تۆم
خاترت جەمبێ بەڵاگەردانی خاک و ئاوی تۆم
لاوی کورد ئەر پاکە شیرت، هەستە وەک شێری ژیان
ڕاکە مەیدان بۆ بەجێهێنانی مافی نیشتمان
ڕۆڵەکەی سوڵتانسەلاحەدین نەخۆی گۆڵی کەسان
ڕوکنی ئیمان، خۆشەویستی نیشتمانە بێگومان
لاوی کوردم، خۆت نەکەیتە دارەدەستی دوژمنت
دوژمنت نەتباتە مەیدان بۆ برایخۆکوشتنت
کوردە قەت نەنوی بەلایەی دوژمنی عەیارەوە
شیری دوژمن تێکەڵە حەتمەن بە ژاری مارەوە
ڕەنگ نەکەی داوێنی نامووست بەلەکەی عارەوە
نیشتمانت دایکتە نەیدەی بەدەست ئەغیارەوە
ڕەنجی باوباپیری تۆ، ئەم نیشتمانەی دا بە تۆ
کوردە! وریابی نەکەی باپیرەکانت ڕەنجەڕۆ
کوردە دین و نیشتمانە مایەی بەرزی ژینی تۆ
دوژمنی هەردووکیانه دوژمنی بێدینی تۆ
هەربژی تۆ و نیشتمانت، هەربژی ئایینی تۆ
با لە داخدا شەقببا بەدخاهی تۆ، بەدبینی تۆ
هەستەسا هەروەک تریشقە ڕیشەکەنکە دوژمنت
تا بەفێڵوگەڕ لە ڕیشەی دەرنەهێناوە بنت
#کاکئەحمەد_موفتیزاده
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێشەمە
#کوردی: ٥ی خاکەلێوەی(١) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٥ی فەروەردینی(١) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲٥ی مارسی(٣) ٢٠٢٥
#مانگی: ۲٥ی ڕەمەزانی(٩) ١٤٤٦
کەشناسی:
🌤 سنە : ١ ℃
🌤 هەولێر : ٩ ℃
🌤 ئامەد : ٥ ℃
🌤 حەسەکە : ١١ ℃
بۆنەکان:
١٩٧٦ – سەرکردەی ڕاپەڕینی ئاگری، ئیحسان نوری پاشا، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەکشەمە
#کوردی: ٣ی خاکەلێوەی(١) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٣ی فەروەردینی(١) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲٣ی مارسی(٣) ٢٠٢٥
#مانگی: ۲٣ی ڕەمەزانی(٩) ١٤٤٦
کەشناسی:
🌤 سنە : ٣ ℃
🌤 هەولێر : ٨ ℃
🌤 ئامەد : ٢ ℃
🌤 حەسەکە : ٧ ℃
بۆنەکان:
١٩٦٠ - زانا و فەیلەسووفی ئیسلامی سەعید نوورسی ناسراو بە بدیع الزمان لە ئورفا کۆچی دوایی کرد.
- ڕۆژی جیهانی کەشناسی.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
؛✿🌹🔅🌻■🌾
؛🌹✵🌺■🌾
؛✿🌸■🌾
؛🌼■🌾
؛ 🌾
✿🌹🔅🌻🌾
🌹✵🌺■🌾
✿🌸■🌾
🌼■🌾
🌾
#ئارام_موستەوفی🌻🌹🕊
لە سەرڪێلم بنووسن ڪاتێ مردم
ڪە من ڕۆڵێڪی پڕئاواتی ڪوردم
ئەگەر چی لەو جیهانە تاڪوو مابووم
هەتا ڕۆژی مەرگ هەر بێپەنا بووم
حەیف نەمدی بە چاو ڕزگاری خاڪم
ڪە وا ئەمڕۆ لە ژێرخاڪە ڪەلاڪم
حەیف نەمدی ڪە دوژمن دەرڪرابێ
حەیف نەمدی ڪە ئاڵام هەڵڪرابێ
توخوا ڕۆژێ ڪە ئەو دەورانە لاچوو
غوباری نەگبەتی لەو خاڪە لاچوو
توخوا ڕۆژێ گەیشتنە چاخی ئاوات
زەمانێ هات و ڕزگاری وەدیهات
لەسەر چاوانمی ڕووڪەن خاڪی ئازاد
ڪەمێ لەو خۆڵەپووڪینەی مەهاباد
لە سەرسینگم وەخڕڪەن بەردی هەڵگورد
بە سەرقەبرم بڪێشن پەرچەمی ڪورد
هەتا سێبەر بە سەر مندا بڪێشێ
ڕۆحم چیدیڪە ئازاری نەڪێشێ...
#هێدی
؛ 🌾
؛ 🌼■🌾
؛✿🌸■ 🌾
؛ . ✵🌺■🌾
؛✿🌹🔅🌻■🌾
🌾
🌼 ■🌾
✿🌸■ 🌾
🌹✵🌺■🌾
✿🌹🔅🌻■🌾
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ١ی خاکەلێوەی(١) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١ی فەروەردینی(١) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲١ی مارسی(٣) ٢٠٢۵
#مانگی: ۲١ی ڕەمەزانی(٩) ١۴۴۶
کەشناسی:
🌤 سنە : ١٢ ℃
🌤 هەولێر : ١٣ ℃
🌤 ئامەد : ٧ ℃
🌤 حەسەکە : ٨ ℃
بۆنەکان:
- جەژنی نەورۆز.
- یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی کوردی.
- یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی وەرزی بەھار.
- ڕۆژی جیهانی دژ بە ڕەگەزپەرستی.
- ڕۆژی جیهانی بووکەڵەگەڕێنی .
- ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون.
- ڕۆژی جیهانی دارستانەکان.
- ڕۆژی جیهانی ڕەنگەکان.
- ڕۆژی ئازادی پەروەردە.
- ڕۆژی جیهانی شیعر.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ئەردەڵان_بەکر🌻🌹🕊
وەبارێ دەبارێ نمنم باران دەبارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێوبەهارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ
وەبارێ دەبارێ وەبارێ دەبارێ نمنم باران دەبارێ
وەبارێ دەبارێ دەبا ئاگر ببارێ
ئەگەر خۆشمدەوێ دەبمە چەتر بۆ یارێ
وەبارێ دەبارێ
وەبارێ دەبارێ نمنم باران دەبارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێوبەهارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ
وەبارێ دەبارێ نمنم باران دەبارێ
ئەورەمان ئەورەمان
هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان
هۆرە و سیاوچەمانە ناوبانگیان درەخشانە
لە جوانی بێوێنە بووکی ئەو کوردستانە
هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان
جوانە بچیە ئەو دەشتە ڕوخسارەکەی بەهەشتە
ژین و مێرگ و کانی جێگەی سەیران و گەشتە
هەورامان هەورامان شوێنی هەوراگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان
هەورامان جوانە هەوارگەی عاشقانه
لە جوانی ڕەنگ دەدا هەر وەکوو جێی ژوانە
هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان...
؛ ☆.🔆❣°•° ❣
؛🌻🔆°●°🔆❣🌹❤🔥°●°
؛❣°●°🔆
؛🕊
☆.🔆❣°●°❣
🌹🔆°●°🔆❣🌻❤🔥°●°
❣°●°🔆
🕊
#فەردین_حسێنپەناهی🌻🌹🕊
ئەی یاری شیرین، ئەی یاری شیرین!
ئەی نەونەمامی دەمبەپێکەنین!
وەها مەزانه تۆم لە بیر چوە
گڕی دڵداری ئاوا کز بوە
کێ تاقەت ئەگرێ، لە دەردی دووری
مەگەر خودا خۆی بدا سەبووری
هیچمەینەتێک و دەرد و ئازارێ
یادت لە دڵما دەرناکا جارێ
بەڵام لە شوومی بەختی سیاکەم
باخی دڵداری هەرگیز بەر ناگرێ
کێ تاقەت ئەگرێ لە دەردی دووری
مەگەر خودا خۆی بدا سەبووری
خەیر بۆ هەم فەڵەک کام خەیاڵ کەردەن
دیسان من پەی شەڕ وە یاد ئاوەردەن
دیارەن ئەساس دووری مەسازۆ
وە باڵام کاڵای خەمان مەورازۆ
کێ تاقەت دەگرێ لە دەردی دووری
مەگەر خودا خۆی بدا سەبووری.
؛🕊
؛❣🔆
؛🔆°●°🔆❣🌻❣°●°
؛ ☆ 🔆❣°●°❤🔥°●°
🕊
❣🔆
🔆°●°🔆❣🌹❣°●°
☆ 🔆❣°●°❤🔥°●°
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۲۹ی ڕەشەمەی(١٢) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۲۹ی ئیسفەندی(١٢) ۱۴۰۳
#زایینی: ۱۹ی مارسی(٣) ٢٠٢۵
#مانگی: ۱۹ی ڕەمەزانی(٩) ١۴۴۶
کەشناسی:
🌤 سنە : ٨ ℃
🌤 هەولێر : ٢١ ℃
🌤 ئامەد : ١١ ℃
🌤 حەسەکە : ١٨ ℃
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
میناخانم مینا دەردت لە گیانم مینا
ئەم شانم نە، ئەو شانم بمشێلە کوردەخانم
ئەمشێلیت و نامشێلی دەمکەی بە خەو جێمدێڵی
میناخانم مینا دەردت لە گیانم مینا
عەنتیکە و زێدە جوانی
وێنەی بەفری کوێستانی
شێتودێوانەت کردووم
ناسکێ ئارامی دڵانی
باڵابەرز و چاوکاڵی کیژۆڵەی کوردستانی
میناخانم مینا دەردت له گیانم مینا
نازدارەی نازەنینم میناگیانی شیرینم
کوشتەوشێتی نیگای تۆم پێبکەنە با بتبینم
هیچیدیکەم خۆشناوێ هەر تۆی سەرمایەی ژینم
مینا هاوار تا کەی دیلی
تا کەی ژێردەستی و زەلیلی؟
هەتا کەنگێ کۆمەڵ ئێمە
تۆ بە کاڵاوجنس دادەنێ؟
مافی ئینسانیت نادەنێ
هەتا کەنگێ لەلای ئێمە
کچ دەفرۆشن ژن دەفرۆشن
سەودا و کاسبی پێوە دەکەن
یەکسەر مافی پاماڵ دەکەن
مینا هەتا کەنگێ پەستی
دیلی، یەخسیری، بندەستی
بەستە ئیتر ڕابە هەستە
هەتا کەنگێ وا چاوبەستە
بۆ خۆت نەکەی کۆشش هیچگا
جنسی گەل حەقت پێنادا
هەر تەقالا و ڕەنجی خۆتە
دەبەزێنێ نزمەومۆتە
مینا بەستە دەڕابە هەستە
تا کەی دیلی لە ناو گۆڕا؟!
بەسیە ئیتر دنیا گۆڕا
ئەو نیزامە کۆنە دۆڕا
تا کەی دیلی لە ناوگۆڕا؟
بەسیە ئیتر دنیا گۆڕا
مینا بەستە...
نارنجە و نارنجه شووشەکەی عەنبەر بۆ
ئەرێ لە سەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ
ئەی جە بێکەسی وێم وەی تۆم کەردەن وە کەس
ئەرێ نە بە کەس شیای وەی نە بە نیمەکەس
نارنجە و نارنجە....
نارنجە و نارنجە شووشەکەی گوڵاوە
ئەرێ لە سەر سینەکەت وەی کەڵکەڵەڕاوە
ئەرێ سەوگەند یەکێوەن ئاخ تەنی تۆم وەردەن
ئەرێ بازگەشتم نیەن ئاخ تا وە ڕۆی مەردەن
نارنجە و نارنجە...
میناخانم مینا دەردت لە گیانم مینا
ئەم شانم نە، ئەو شانم بمشێلە کوردەخانم
ئەمشێلیت و نامشێلی دەمکەی بە خەو جێمدێڵی
میناخانم مینا دەردت لە گیانم مینا
نارنجە و نارنجه شووشەکەی عەنبەر بۆ
ئەرێ لەسەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ
ئەی ئاخر کام تیربێ وەی نەدات لە دەروون
ئەرێ لە کام زامانت وەی شکایەت کەروون...
نارنجە و نارنجە....
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ۲٧ی ڕەشەمەی(١٢) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۲٧ی ئیسفەندی(١٢) ۱۴۰۳
#زایینی: ۱٧ی مارسی(٣) ٢٠٢۵
#مانگی: ۱٧ی ڕەمەزانی(٩) ١۴۴۶
کەشناسی:
⛅️ سنە : ٧ ℃
⛅️ هەولێر : ١٥ ℃
⛅️ ئامەد : ٨ ℃
⛅️ حەسەکە : ١٨ ℃
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#شێرڪۆبێڪەس🌻🌹🕊
🕊 گوناهی ئەزەلی
ڪام زەوی و ئەستێرەی گومڕاهـ و
ڪام سزای ئەبەدی تاوانم
بۆ ئەوەی هەمیشە هەڵقرچێم؟!
ڪام خواوەند غەزەبی لێگرتووم
بۆ ئەوەی هەر تاپۆی نامۆیی و تەنیایی و شەو بم
بۆ ئەوەی نە بمرم و نە بژیم؟!
ڪام خواوەند خاوەنمە؟!
نازانم!
ڪام شەیتان خاوەنمە؟!
نازانم!
نە ئاسمان گوێ ئەگرێ لە خوێنم
نە دنیا و نه داد و نە یاسا و
نە زەنگی کڵێسە و
نە قوبە و منارەی مزگەوت و
نازانم من بە ڪێ و
من بە چی سوێند بخۆم!
ڪێ پەنا و
ڪێ داڵدە و
ڪێ ڪەسمە؟!
نازانم...
من ئێستا
شاخێڪی بێ سوێندم!
سوێندی من دووڪەڵە و
قسەی من خۆڵەمێش
هاوارم هەر خوێنی مەیوومە و
هەر ڪۆچی سەرەولێژ!
ئەوەتەی ڪۆچ هەیە
ڪۆچ ئەڪەم!
ئەوەتەی گڕ هەیە
ئەسووتێم...
ئەوەتەی ئاو هەیە
ئەخنڪێم...
ئەوەتەی تیغ هەیە
قوربانیم...
ئەوەتەی خاڪ هەیە
بێخاڪم...
ئەوەتەی شاخ هەیە
من تلۆر ئەبمەوە و
ئەوەتەی دار هەیە
لێیئەدرێم...
من لە پێش "موسا"وە
ئاوارەم!
پێش "مەسیح"
من خاچم...
پێش "قوڕەیش"
من زیندەبەچاڵم و
پێش "حسێن"
من سەری بڕاوم...
#شێرڪۆبێڪەس.
بۆ دەپرسن کوا هەڵۆ هەر بۆ شتێک سەر دانەوێ(ت)؟!
سەرنەویم بۆ ئەو خودایەی سەربەخۆیی کوردی وێ(ت(بوێت))!
(سەرنەویم بۆ ئەو خودایەی ژینی کوردانەی بوێ(ببێ))...🌻🌹🦅
#حسێن_سەفامەنش🌻🌹🕊
هۆ مامەی دەسماڵبەسەر، هۆ کۆڕی هەوریلەکۆڵ
یەکبگرن، دەسبگرن، پێبەپێ و قۆڵلەقۆڵ
هۆ کاکی چۆخەلەبەر، هۆ کیژی لەچکەلەشان
دەس بگرن دەی پێکەوە لە کەرکووک تا کرماشان
دەس بگرن، هەڵپەڕن، ڕۆڵەکانی نیشتمان:
زۆرجوانە دەسگرتنتان، هەڵپەڕکێ و یەکگرتنتان
خاکی ژێرپێمان شلە، هەڵپەڕکێ شل ئەلۆشی
ڕایکێشن یەکڕیز چۆپی، ڕزیور تۆز ئەیپۆشێ
کیژەکەی بنداربەڕوو، تەوار و کۆتری شەقام
باڵابەرزی چاوهەڵۆ بەگزادەی چیای بەسام
هەوری خاڵی ورد لە کۆڵ، کوردیپۆش خاڵخاڵلەمل
سوورەگوڵەکەی شاخ و دۆڵ سورمەی سوور بکەن بە کل
لە یەکڕیزدا هەڵپەڕن با خەڵکی بێنە شاواش
سەمای کوردی بە گەلە نە تاک و شل و یەواش!
هەڵپەڕن، کوڕگەل لەگەڵ پۆلی پەپوولە و تەوار
سەماتان هەرمانە و هەل لە شاخ و شەقامی شار...
#ناسر_ڕەزازی🌹🌻🕊
چەوساوەکان
وڕوکاس و سەرگەرداننیم
دەستەمۆی ئەشکی گریاننیم
هەرچەند بە ئازار تەزیوم
سەربزێو بووم نەبەزیوم🕊
ژانی زامی چەوساوەکان
خەموناڵەی داماوەکان
سەرچاوەی هۆش و هەستمە
خواست و هیوای مەبەستمە🌹
بە درێژی ژین من ئامادەم
گۆمی مەنگی مەینەت ڕادەم
من دەمەوێ ببمە با-یە
خۆشەویستی مرۆڤ بەرم
بۆ گشتسووچی ئەم دنیایە🌻
من دەمەوێ سنوورداری
نێوان مرۆڤ بسڕمەوه
من دەمەوێ گشتئازارێ
لە ڕەگەوە ببڕمەوه...🕊
#حسێن_بەفرین
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ۲٤ی ڕەشەمەی(١٢) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۲٤ی ئیسفەندی(١٢) ۱۴۰۳
#زایینی: ۱٤ی مارسی(٣) ٢٠٢۵
#مانگی: ۱٤ی ڕەمەزانی(٩) ١۴۴۶
کەشناسی:
⛅️ سنە : ٦ ℃
⛅️ هەولێر : ١٤ ℃
⛅️ ئامەد : ٨ ℃
⛅️ حەسەکە : ١٤ ℃
بۆنەکان:
١٨٧٩ - لەدایکبوونی ئاڵبێرت ئاینیشتاین، زانای بواری فیزیا.
١٩٠٣ – لەدایکبوونی مستەفا بارزانی، ژەنەراڵ و سەرکردەی گەورەی کورد.
- ڕۆژی پای (π)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنجشەمە
#کوردی: ۲٣ی ڕەشەمەی(١٢) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۲٣ی ئیسفەندی(١٢) ۱۴۰۳
#زایینی: ۱٣ی مارسی(٣) ٢٠٢۵
#مانگی: ۱٣ی ڕەمەزانی(٩) ١۴۴۶
کەشناسی:
⛅️ سنە : ٣ ℃
⛅️ هەولێر : ١٠ ℃
⛅️ ئامەد : ٦ ℃
⛅️ حەسەکە : ١٢ ℃
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯