zmankurdy | Unsorted

Telegram-канал zmankurdy - کاناڵی وشـەی کـوردەواری

3239

بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"

Subscribe to a channel

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دوو‌شەمە
#کوردی: ۲٦ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٦ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱٦ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٠ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٢ ℃
🌤 هەولێر : ٢٩ ℃
🌤 ئامەد : ٢٤ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٩ ℃


بۆنەکان:



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

مەملی مەمانی مەمۆ، هین خۆمە و نایدەم بە تۆ
هی تۆش‌بێ لێت‌ئەسێنم، ماڵ‌وەماڵ دەیڕفێنم
یا سەرکۆڵمەت ماچ ئەکەم یا شیرەکەت دەڕژێنم!

نەمری چۆنی دەزانی چۆرەی گەردن‌مرواری
بە خۆم نیە خۆشم‌دەوێ کوشتمی دوو چاوی جوانی
مەملی مەمانی مەمۆ، هی خۆمە و نایدەم بە تۆ
هی تۆش‌بێ لێت‌ئەسێنم، ماڵ‌وەماڵ دەیڕفێنم
یا سەرکۆڵمەت ماچ ئەکەم یا شیرەکەت دەڕژێنم

خەمبارم ڕەنگم زەردە، دڵم ئالوودەی دەردە
لە بێڕوحمی یاری خۆم کەوتمە ئەو کێو هەردە!
مەملی مەمانی مەمۆ، هی خۆمە و نایدەم بە تۆ
هی تۆش‌بێ لێت‌ئەسێنم، ماڵ‌وەماڵ دەیڕفێنم
یا سەرکۆڵمەت ماچ ئەکەم یا شیرەکەت دەڕژێنم!

گیانه ئیمشەو لە بەختم ڕیگە لێی‌داوه باران
هۆ کچێ دەیدا لە کوڵمەی دەی‌دەی ناسک‌ونازاران
مەملی مەمانی مەمۆ، هی خۆمە و نایدەم تۆ
هی تۆش‌بێ لێت‌ئەسێنم، ماڵەوماڵ دەیڕفێنم
یا سەرکۆڵمەت ماچ ئەکەم یا شیرەکەت دەڕژێنم!

گیان له شاری هەولێرم وا لە کوێستان هاوینە
چی بکەم چواردەورەی شارم پڕ لە گوڵاڵە و نەسرینە
مەملی مەمانی مەمۆ، هی خۆمە و نایدەم تۆ
هی تۆش‌بێ لێت‌ئەسێنم، ماڵ‌وەماڵ دەیڕفێنم
یا سەرکۆڵمەت ماچ ئەکەم یا شیرەکەت دەڕژێنم
چەمە چەمه چەمه، پێم‌بڵێ بۆ مەیلت کەمە؟
وەرە با ئاشت بینەوە بەسیە ئەو دەرد و خەمە

خوشە لەگەڵ جەیران شەو دەعوەت لە هەواری
یاری خۆت لەگەڵ‌بێت بۆ سەبووری و دڵداری
چەمە چەمە چەمه؟ پێم‌بڵێ بۆ مەیلت کەمە؟
وەرە با ئاشت بینەوه بەسیە ئەو دەرد و خەمە!

ئەرێ ئەگەر مەیلت‌بێ گیانە لێم ئاشت بیتەوە
ئەرێ بۆ عاشق خۆشە دەی‌دەی ئەو دەشت کێوە
چەمە چەمە چەمه؟ پێم‌بڵێ بۆ مەیلت کەمە؟
وەر با ئاشت بێینەوە بەسیە ئەو دەرد و خەمە.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#ئەردەڵان_بەکر🌻🌹🕊

وەبارێ دەبارێ نم‌نم باران دەبارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێوبەهارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ
وەبارێ دەبارێ وەبارێ دەبارێ نم‌نم باران دەبارێ
وەبارێ دەبارێ دەبا ئاگر ببارێ
ئەگەر خۆشم‌دەوێ دەبمە چەتر بۆ یارێ
وەبارێ دەبارێ
وەبارێ دەبارێ نم‌نم باران دەبارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێوبەهارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ
وەبارێ دەبارێ نم‌نم باران دەبارێ

ئەورەمان ئەورەمان
هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان

هۆرە و سیاوچەمانە ناوبانگیان درەخشانە
لە جوانی بێ‌وێنە بووکی ئەو کوردستانە
هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان

جوانە بچیە ئەو دەشتە ڕوخسارەکەی بەهەشتە
ژین و مێرگ و کانی جێگەی سەیران و گەشتە
هەورامان هەورامان شوێنی هەوراگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان

هەورامان جوانە هەوارگەی عاشقانه
لە جوانی ڕەنگ دەدا هەر وەکوو جێی ژوانە
هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان...
 

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنج‌شەمە
#کوردی: ۲۲ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲۲ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱۲ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ١۷ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٧ ℃
🌤 هەولێر : ٢٧ ℃
🌤 ئامەد : ١٨ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٨ ℃


بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی دژ بە کاری منداڵان.




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۲١ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲١ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱١ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٦ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٥ ℃
🌤 هەولێر : ٢٦ ℃
🌤 ئامەد : ١٩ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٤ ℃


بۆنەکان:
١٩٢٢ – شێخ مەحمود بەرزنجی لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان خۆی بە پاشای کوردستان ناساند .




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێ‌شەمە
#کوردی: ۲۰ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲۰ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱۰ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ١۵ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٤ ℃
🌤 هەولێر : ٢٤ ℃
🌤 ئامەد : ١٧ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٦ ℃


بۆنەکان:
١٧٤٧ – نادر شای ئەفشار لە قۆچان بە دەستی چەند کەس لە ژێردەستانی کوژرا.
١٩٨٣ – لەدایکبوونی چۆپی، هونەرمەندی کورد.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەک‌شەمە
#کوردی: ١۸ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١۸ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۸ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ١۳ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٣ ℃
🌤 هەولێر : ٢٣ ℃
🌤 ئامەد : ١٧ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٤ ℃


بۆنەکان:
١٩٦٣ - کۆچی دوایی عەلینەزەر مەنووچێھری، مامۆستای ئاوازی کوردیی هۆره‌.
- ڕۆژی جیهانی ئۆقیانوسەکان.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخەسپڵە نابەزم مەردم ئەمن...
#ماموستاهەژار🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

چیا! پشت‌وپەنا و هاوڕێی نەگۆڕم
ڕەفیقی ڕۆژی تا لێواری گۆڕم
هەزاران‌ساڵە لەم کێو و تەلانە
دەنێو ئەم تیرەگ و تیشە و تەلانە
دەنێو ئەشکەوت و لەند و لێڕەوارت
لە پێدەشت و لە داوێن و بنارت
لەسەر هەرد و پەسار و بەردەڵانت
لەسەر زۆزان و زیخ و خیزەڵانت
لەسەر پۆپە و ترۆپک و کەندەڵانت
لەسەر تەپکە و تەپۆڵکە و تەپکەڵانت
لەسەر هەڵدێر و قووڵکە و شێو و شیوت
لەسەر ڕێچکە و ڕچە و یاڵە و نشێوت
لەسەر زەندۆڵی زەنوێر و زەمەندت
لەسەر زەنگۆڵ و زاخۆر و زەوەندت
لەسەر مۆڵگە و قەد و زار و نزارت
لەسەر تاوێر و لێژ، نیسێ و نسارت
بە بێدەنگی و بە ئارامی ژیاوم
لەگەڵ جوانی سروشتت تێکەڵاوم
لە مێژووی کۆن و ئێستای بوونی لێرەم
لەوێ ڕۆژێوە لەم کوێستان و لێڕەم
لەسەر کۆسار و جمگە و شۆرەکاتت
لەسەر گابەرد و گاشە و کوچک و تاتت
لەسەر گرد و گەوە و تەختان و زینووت
لەسەر باسک و مل و قەدپاڵ و بستووت
لەسەر پاناوک و چەخت و بەردی تاڤگەت
لەسەر حەوشە و حەسار و تیش و ناڤگەت
خەریکی ئیش و کارم لەم دەراوە
پەلاماری چ(هیچ) خاکێکم نەداوە
لەلای چینڕا سوپای بێڕەحم و ویژدان
بە شەڕ هاتوون هەتاکوو خاکی کوردان
گەیشتوونە سەرم لەم شاخ و داخە
دەڵێن: بێدەنگ بە(ببە)! زارت کپ کە(بکه)! داخە(دابخه)!
زمانت نییە ئەتۆ! تۆ خەڵکی کێویت!
وڵاتیشت نییە و تۆ تورکی کێویت!
کەویری لووت و سەحرای قاقڕ و بەژ
بە جووتە هێرشیان هێنایە سەر کەژ
عەڕەب دەستی دەنێو دەستی عەجەم نا
لە بابەگوڕگوڕیش ئەمنیان وەدەر نا
چیا! من بێکەس و یارم لە دنیا
ئەتۆم هەی، پشتمی و خۆم تاق و تەنیا
ئەوەی چاوی نییە بمبینێ من کێم
ئەمن کوردم بە شانازێیەوە دەیڵێم
ئەوانەی مافی وەم نادەن کە کوردم
ڕەحم ناکەن بە گەورە و چووک و وردم
دەڵێن کوردی زمانی تورکی کێوە
دەبا بێین و زمانمان پێک‌بپێوە
بزانە گشت ئەوەی لێم بوونە دوژمن
وشەی جوانیان هەیە بۆ تۆ وەکوو من؟
وشەی جوانی وەکوو لاپاڵ و لاشان
وەکوو کانی و گڕاو و تەخت و نەرمان
وەکوو هاڕە و‌ هەوار و هاڕ و دانگە
وەکوو نواڵە و سخار و جاڕ و کانگە
وەکوو کلکە و کەوی و کانیاو و گڕکان
وەکوو کەپک و کەلێن و کۆدە و کان
وەکوو شینکە و حەسارۆک و دەپ و دۆپ
وەکوو چێنکە و تراویلکە و زەپ و زۆپ
وەکوو ئەستنگ و لووساوک و بەر و پاڵ
وەکوو گردۆڵکە و ئاسۆ و زەل و یاڵ
وەکوو سەرکەپک و ڕێژاو و خڕ و خۆڵ
وەکوو ڕژد و ڕەوەز، دەشت و دەر و دۆڵ
چیا حاشا لە خاوەن ئەم زمانە
ئەتۆ پێت وایە کاری ئاقڵانە؟
چیا! لەو لووتکە و شان و ملەتڕا
لەسەر ئەو دوند و هەوراز و کلەتڕا
لەسەر ئەو بەربەڕۆچکە و بەندەنەتڕا
لەسەر ئەو تیشەڵان و گەردەنەتڕا
لەسەر ئەو زەردووما و سینگ و پلەتڕا
لەسەر ئەو پۆپکە و کەڵپە و زنەتڕا
بگوڕێنە بەسەر کوشتار و شەڕدا
بە سەر ویژدانی بێدەنگی بەشەردا
بە سەر بڕیاردەرانی مافی گەلدا
بە سەر گوێچکەی کپی شووڕای میلەلدا
بە سەر ماڕکسیست و چەپدا تا بزانێ
دێموکڕاسی ئەدەی تەشریفی کوانێ!؟
بگرمێنە بە سەر تاوانکەراندا
بە سەر داگیرکەر و تاڵانکەراندا
بڵێ بەسە لە کوردستانێ تاوان
ژێنۆساید و شەڕ و ئەنفال و تاڵان
بڵێ بەسە شکەنجە و ئەتک و لێدان
پەت و سێدارە و زنجیر و زیندان
مەکوژن گەل بە ناوی دینی ئیسلام
لە عەفرینڕا هەتا کەرکووک و ئیلام
هەتا کەی خوێن دەڕێژن لەم وڵاتە؟
هەتا کەی شەڕ؟ لە کوێ شەڕ ڕێی نەجاتە؟
نە شەمشیری خەلیفە و شا و سوڵتان
نە بۆمبی خووشەیی و ناپاڵم و سووتان
نە کیمیایی و پەلامار و قەڵاچۆ
نە بوغز و کینەی خۆخۆری ناوخۆ
نەوەستاون بە ئیشقی نیشتمانم
بە مێژووی چەند هەزار ساڵە و زمانم
نەوەستاون بە ئاشتیخوازی ئێمە
دڵی گەورە و سەری سەربەرزی ئێمە
ورەی ئەو کیژەجوانانەی هەمانە
قەڵای ڕزگاریی کورد و گشت جیهانە
#پۆڵا_نانەوازادە🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

دڵ نەخوشی دەردی هیجره، جانی جانانم(گیانی گیانانم) وەره
لەت‌لەتە جەرگ و هۆناوم ماهی(مانگی) تابانم وەرە...
#مامۆستا_تاهیربەگی_جاف🌻🌹🕊
سۆفیی گۆشەی خانەقا بووم، ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەت‌نشین بووم، ئێستە مەست و مەیزەدەم
سەروی ئازادیش لەبار و دڵکەش و بەرزە، بەڵام
گیانەکەم! من شێت و شەیدای لارولەنجەی ئەم قەدەم...
#مامۆستاهێمن🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنج‌شەمە
#کوردی: ١٥ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٥ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ٥ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٠ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١١ ℃
🌤 هەولێر : ٢١ ℃
🌤 ئامەد : ١٧ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٣ ℃


بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی ژینگە.
- ڕۆژی جیهانی دژ بە جۆرەگەرایی.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

من ناژیم بۆ مردن تاوێ ئەمرم بۆ چرکەی لە ژیانم
من هەڵۆی بەرزی شاخانم
من ورەی دەنگی شەڕوانم
من شەپۆلی دەریاکانم
گریلام و بەرز دەڕوانم
گڤە و هووڕەی بای پاییزم
قاژەی هەزاران چۆمانم
من عومەر، فاتم، یاسرنیم
من باهۆزی کوردستانم
من کوردم نیشتەجێی ئیلام، له کن شاری کرماشانم
لەکم، لوڕم شیرین‌زمان، کێ وت من دوورم لە سۆران؟!
من حەمرینم، من کۆبانم، من چیای خەمم شەنگالم
هەڵدێرم لەسەر لووتکەی قەندیل، من لێزمەی خۆری بەیانم
من وتەی دوکتۆرقاسملۆم، گۆڕەپانی سنە بۆی گوتووم
من پەتی سێدارەی مێژووم، من چوارچرام هەر کۆس‌کەوتووم
من ئاخرین نیگای فەرزاد، من ئاواتەکەی کاک‌فواد
من ئارامم فەرنجی‌پۆش، کوچکەڕەشم هاتوومەتە جۆش
من ناژیم بۆ مردن تاوێ ئەمرم بۆ چرکەی لە ژیانم
من داربەڕۆی بەرزی زاگرۆس، من میلۆنان کوردی بێ‌دۆست
من گۆڕستانی ئەنفالم، ژنی دزراوی شەنگالم
هەڵەبجەم و سێ خۆرپەی دڵ، من گۆڕی ونی بە کۆمەڵ
من ناسکەکچی ڕۆژاوا، بووکی سوورم بە بێ‌زاوا
من ئەشکەوتانی کەرەفتووم، چەند بێ‌هەواڵ و چ‌ماندووم
من هاواری هەوارانم، شاهۆی بەرزی هەورامانم
من چرۆی نەمامێکی قەڵب، لە دامێنی بەرزی ئاویەر
من ئاکاری عاشقانم، لەسەر سینەی تاقوەسانم
من ناڵەی دەف و تەنبوورم، یارسانم و گڕی سوورم
من ئەوینی هۆرەچڕم، جەلەولام(گوڵاڵە) و خۆڕاگرم
من کوردم و جگەرسووتاو، شەهیدێکی کفن‌نەکراو
ناڵەی زامی چەوساوەکان، منم باهۆزی کوردستان
من لادیوارێکی ڕووخاو، دوو_سێ بلۆکی بە جێماو
من هەناسەم، من ژیانم، من سەنگەرم بۆ ڕێحانم
سەدان‌ساڵە کە من مردووم، من ڕەیحانەم و هەر زیندووم
لە هەربستەخاکێکی کوردستان، چیرۆکم خۆڵقاند وەک کۆبان
تا دوێنێ بۆ لەنجەولار بووم، ئامێرێک بووم له دەستی شووم
ناسک و کابانی ماڵیان، قاتڵ خەو بووم لەسەر باڵیان
من ئێستە بۆ ماف ئەجەنگم، حەز ئەکەن بیبڕن دەنگم
لە بێشکەڕاژاندن پەڕیم، من ئینسانم من وەک پەریم
ڕێبازی ئاپۆم گرتەبەر، من ئێستا دژم بۆ شەفەر
من ئەستێرەی سووری باکوور، من ئێوارەی خەمی باشوور
من ئارین میرکانم هەر گڕم، پەردەی شەوەزەنگ هەڵئەدڕم
من کێلی شکیاگی گۆڕم، لە بەر ئەشکەنجه نایدۆڕم
من هێزی سڤیلم ئێستا تێکەڵ بوون گشت خوەیشک و برا
من بە هێزێکی پۆڵایین، هەموو هاوارمان دەردەبڕین
من گەلم تێکەڵ گریلام، من شەڕوانم خەڵکی ئیلام
من بۆتان، ورمێ، پیرانشار؛ من عەگیدم پڕ لە هاوار
من دەرچووی زانستگای ئاپۆم، من شێرەکچێکی ماکۆم
من شاخ و بەردی قەندیلم من تێکۆشەرێکی دیلم
من ئامرلیم و سەرهەڵدان، زانستگەمیان کردە زیندان
تێکەڵ گەندەڵ و دز کراین، من مانگرتووم لە خواردن نان
من مردم بە پەت بە شمشێر، بە گولە و ئەشکەنجە و خنجێر
لە سەر خاکم خوێنم ڕژیا، بەڵام نەترساوم هێشتا
من ناژیم بۆ مردن تاوێ ئەمرم بۆ چرکەی لە ژیانم...
#باهۆز_کوردی🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێ‌شەمە
#کوردی: ١۳ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١۳ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۳ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ۸ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٤ ℃
🌤 هەولێر : ٢٢ ℃
🌤 ئامەد : ٢٠ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٣ ℃


بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی پاسکیل.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ١٢ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٢ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ٧ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٤ ℃
🌤 هەولێر : ٢٣ ℃
🌤 ئامەد : ١٧ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٣ ℃


بۆنەکان:
١٩٢٥ – لەدایکبوونی محەمەد ماملێ، گۆرانیبێژ و مەقامبێژی بەناوبانگی کورد.
١٩٨٣ – تیربارانکردنی پەنجا و نۆ لاوی مەھابادی لە زیندانی تەورێز لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
١٩٨٧ – لەدایکبوونی دارین، گۆرانیبێژی سوێدی بە ڕەگەز کورد.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەک‌شەمە
#کوردی: ١١ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١١ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ١ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ٦ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٧ ℃
🌤 هەولێر : ٢٤ ℃
🌤 ئامەد : ١٨ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٨ ℃


بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی شیر.
- ڕۆژی جیهانی منداڵان.
- ڕۆژی جیهانی دایک و باوکان.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەک‌شەمە
#کوردی: ۲٥ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٥ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱٥ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٠ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٣ ℃
🌤 هەولێر : ٣٢ ℃
🌤 ئامەد : ٢٥ ℃
🌤 حەسەکە : ٣٢ ℃


بۆنەکان:
١٩٥٢ – شاعیری بەناوبانگی کورد، موفتی پێنجوێنی کۆچی دوایی کرد(باپیری سۆران حەمەرەش).
- ڕۆژی جیهانی با.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ۲٤ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٤ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱٤ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٩ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٣ ℃
🌤 هەولێر : ٣٢ ℃
🌤 ئامەد : ٢٥ ℃
🌤 حەسەکە : ٣٢ ℃


بۆنەکان:
١٩٤٦ – لەدایکبوونی دۆناڵد ترەمپ.
- ڕۆژی جیهانی خوێنبەخشان.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ۲٣ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٣ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱٣ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٨ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٧ ℃
🌤 هەولێر : ٢٨ ℃
🌤 ئامەد : ٢١ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٩ ℃


بۆنەکان:
- کەوتنی شاری سلێمانی و ڕۆژی شەھیدان.




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#عێزەت‌کەنعانی🌻🌹🕊
لەو بەر بێری، ڕانەمەڕان هەی لێ‌لێ(لەیلێ) هەی لێ‌لێ هەی لێ‌لێ لێ‌لێ
شل‌شل دەڕوان بۆ لاپەڕان
خەمی خۆم نیە و خەمی تۆمە
خەمبارمی ڕەنجەڕۆمە
دڵ ئیتر خەمی مەخۆ
خەمی تۆ، خۆ هی خۆمە
بۆ ئەوەندە جوانی لێ‌لێ
ناسکەجوانی لێ‌لێ
چەندی بۆ خۆم هەوڵم دا هەر یار نەبوو بە حەڵاڵم
چیبکەم خودا نەیدامێ داخت لە دڵ و ماڵم
ژیانم بۆ چیه بێ‌تۆ ، کافر نەیبینی حاڵم
بۆ ئەوەندە جوانی لێ‌لێ؟ ناسکەجوانی لێ‌لێ
سڵاو لە بەژنی باریک، ئەی بینایی هەر دوو چاوم
خۆ من به دەستی یارێ، دیل و یەخسیر کراوم
خودا بۆ خۆی دەیزانێ لە عیشقتدا سووتاوم
بۆ ئەوەندە جوانی لێ‌لێ؟ ناسکەجوانی لێ‌لێ
هۆ گوڵ و گوڵ‌گوڵاڵە هەڵاڵەی سەرکوێستانی
هۆ گوڵ و گوڵ‌گوڵاڵە شەمامەی نێوبێستانی!
وەک شیرینی شابانوو بەستە و شیعرم نازانی
مەگەر مردن بێتەڕێم لێت گەڕێم بە ئاسانی
ئاوەدان‌بێ شەدەڵان مێرگەپان لە ئەوشانی
شنەی شەماڵ لەو دۆڵە دەکشێ بەری بەیانی
قاسپەی کەو لە سەرلووتکەی تێکەڵ بە دونیای جوانی
خوڕەی قەڵبەز و جۆگەڵ تێکەڵ بە ئاوی کانی
دەس‌کە(بکە) دەس با بڕۆین نەشمیل بۆ ئاوەدانی
بە خەویش جارێ نەمدی ئەو گوڵە بێ بە هاوسەرم
هاوارم ناگاته کەس دەی پەنا بۆ کێ بەرم؟

عومری نۆح بەشم ناکا، یوسوفی دەربەدەرم
بۆ قەتارەی خەوی ئەو کاروانسەرا و بەندەرم
تەنیا پیاڵەی بادەیە بۆ ئەم حاڵە هاندەرم
لە بەر ئەو زۆڵفەی دەمرم داهاتوە بێ‌شانه
بە دەوری ڕۆژی ڕووتاو وەک ئاهەنگ پەرێشانە
دڵخوازی و بەڵێن‌بازی عاقیبەت دڵ‌ئێشانە
کەی تاوێ دڵی عاشق بێدەرد و خەم و ژانه؟
سابڵاخت بە قوربان‌بێ تا دەگاته جێی شانە
بۆ گوڵ‌ و گوڵ‌گوڵاڵە هەڵاڵەی سەرکوێستانی
بۆ گوڵ‌ و گوڵ‌گوڵاڵە شەمامەی نێوبێستانی
وەک شیرینی شابانوو، بەستە و شیعرم نازانی
مەگەر مردن بێتەڕێم لێت‌گەڕێم بە ئاسانی...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🌻
؛  🕊
✿🌹🔅🌻🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🕊
🌼■🌻
   🕊
#چۆپی_فەتاح 🌻🌹🕊
لە دەفتەری قوتابخانەم
لەسەر تەختەی ناوپۆلەکەم
لەسەر درەخت لەسەر لم و لەسەر سەھۆڵ
لەسەر بەفری تازە و سپی
ناوت ئەنوسم سەربەستی
لە لاپەڕەی بۆر و نووسراو
لە لاپەڕەی سپی و بێ‌ناو
لە بەرد و دار، دار و دیوار
لەسەر مەشخەڵی کڵپەدار
ناوت ئەنووسم سەربەستی
لەسەر وێنە و نەخشی زێڕین
لەسەر چەکی جەنگاوەران
لەسەر تاج و تەختی زێڕین
لە جەنگەڵ و دۆڵ و بیابان
لەسەر پینەی بەرگی خاکیم
لەسەر شەتاوی مانگەشەو
لەسەر مەچەکی ماندوییم
ناوت ئەنوسم سەربەستی
لەسەر کێڵگە و لەسەر ئاسۆ
لەسەر پەڕوباڵی مەلان
لە ڕەنگ و بۆنی کازیوە
لە عارەقی خەستی زریان
لە دیوار و تەختەی دەرگام
لە ھەرشتێ بەنرخە لام
لە شەپۆلی گڕی پیرۆز
ناوت ئەنوسم سەربەستی...
؛   🕊
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌹🔅🌻■🕊
    🕊
🌼 ■🌻
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ١۹ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١۹ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۹ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٤ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٩ ℃
🌤 هەولێر : ١٩ ℃
🌤 ئامەد : ٢٥ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٩ ℃


بۆنەکان:




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#دڵسۆز_خالیدی🌻🌹🕊
دووری‌دوریته دووری ئەنوێنی
کەرامات له دەس (دڵە) شێخان ئەسێنی
سەر خە(بخە) بان باڵم خەوت لێ‌کەوێ(بکەوێ)
قەزای ئەو جوانیەت (دڵە) با لە خۆم کەوێ
دووری‌دوریته دووری ئەنوێنی
کەرامات له دەس (دڵە) شێخان ئەسێنی
ئەو پارچەگۆشتە خەڵک پێی‌ئەڵێن دڵ
گەر تۆ ڕانەگرێ (دڵە) ئەیخەمە ژێر گڵ
دووری‌دوریته دووری ئەنوێنی
کەرامات له دەس (دڵە) شێخان ئەسێنی...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ١٧ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٧ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ٧ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٢ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٧ ℃
🌤 هەولێر : ٢٦ ℃
🌤 ئامەد : ١٩ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٧ ℃


بۆنەکان:



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#شیعر_نەمر_پۆڵا_نانەوازادە🌻🌹🕊
#دەنگ_پۆڵا_نانەوازادە.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ١٦ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٦ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ٦ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ١١ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٥ ℃
🌤 هەولێر : ٢٥ ℃
🌤 ئامەد : ٢٠ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٦ ℃


بۆنەکان:
- جێژنی قوربان.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ١٤ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٤ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ٤ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ٩ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١١ ℃
🌤 هەولێر : ٢٢ ℃
🌤 ئامەد : ١٦ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٣ ℃


بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانیی منداڵانی قوربانی تووڕەیی.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#من_ناژیم_بۆ_مردن...
#باهۆز_کوردی🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛     ☆.🔆💜°•° ❤️
؛🌼🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
؛💜°●°🔆
؛🕊
     ☆.🔆💜°●°❤️
❤️🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
💜°●°🔆
🌻
#تاهیر_خەلیلی🌻🌹🕊
لەشکری تاران وڵاتی کوردی کردە گۆمی خوێن
بۆ چی فریادڕەس نەماوە پێم‌بڵێن ئێستا لە کوێن؟
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران
غەیری دڵسۆزی وڵات و دوژمنی داگیرکەران!
کوا؟ لە کوێیە ئەو کەسەی لافی برایی لێی‌دەدا؟
میلەتی هێنایە مەیدان و بەڵێنی پێ‌دەدا؟
کوانێ ئەو دڵسۆزەی کە ئەیوت: داشدیاری میلەتم؟
چی بە سەر هات؟ کوا؟ لە کوێیە؟ گیری داوی میحنەتم!
دوژمنینە دڵنیابن، کورد بەمە ناتوێتەوە!
ڕەوڕەوەی بەڵکو بەرەوپێش مل ئەنێ و ناکشێتەوە
قوڕ بە سەرتان، ئێوە خاوەن تۆپ و تەیارەی شەڕن
میلەتی من خاوەنی تەئریخ و بیروباوەڕن
گەرچی نووکی نێزەتان سوورە بە خوێنی لاوی من
با لە ناو یادا بمێنێ تا وەکوو ڕیسوا ئەبن
لاوی کورد هوشیاربە دەرسێکە ئەم کەوتنە
شەرمەزاری‌کەن ئەوەی بڕوای بە خەندەی دوژمنە
گەل بە هێزی دەست و بازوو و فیکری خۆی ڕزگار ئەبێ
هەرچی بڕوای کرد بە خەڵکی کاری ئاهەموار(بە غەیرە کاری ناهەموار) ئەبێ
#مامۆستاقانع
؛🌹
؛💜🔆
؛🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
   . ؛🔆💜°●°❤️°●°
🕊
💜🔆
🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
     🔆💜°●°❤️°●

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#پێشڕەوهەرامی🌻🌹🕊
دەتوخوا لە کوێی، لە کوێی گوڵم؟ بەرگەی ئەم دوریەت ناگرم
ڕێبوارێکی سەرشێت مەبە، نەکا لە دوری تۆ بمرم
وێڵم بە شوێنتا هەر ویڵم
بتبینمەوە جێت ناهێڵم
ئاخۆ ئێستا لە کوێ دەبووی
منیش زەردەی خەم ئەکێڵم
دەتوخوا...
لە ژینی من جگە لە خەم نەبوو تاوێ بحەسمەوە
بێرۆ لە جیاتی ئەم خەمە دەبا شادی پەیدا بکەین
دەتوخوا...
گیان فەلەک چەرخەکەت ناسازە لە نۆ
ڕۆژگارمان بوو بە شین و ڕۆڕۆ
فەلەک هەورەکان ئەگرین به ماتەم
فەلەک ببارە بارانێ لە خەم
ئاخ فەلەک ساتەکەت شیوەن نەگێڕێ
ئاخ عاقڵ دەگری و شێت پێی‌دەکەنی
ئێوارەیە و بە تەنیایی کۆڵێ خەمم لە کۆڵ ناوە
چیم بە سەرهات بۆ وام لێ‌هات ئێستا دەورم بۆ نەماوە؟
شەوان له جیام ئەستێرەکان هەتا بەیان باسی تۆمه
تۆم خۆش‌ئەوێ و بێ‌تۆ ناژیم خەمی تۆمه خەمی تۆمە
ئێوارەیە و لە دوای هەتاو خواحافزی چەنێ دڵگیرە
هەتا دنیاو بە دنیابێ ئەو دڵەم بۆ قوفڵ و زنجیرە
ئێواره باش غەریبەکەم ئێوارەت باش عەزیزەکەم
ئەزانم تۆش بە جێم دێڵی خودات لەگەڵ‌بێ
کە تۆ ڕۆیشتی لە ئەم ماڵە بەهارم چوو خەزانە لێرە
دەنگ‌وباسی غەریبیەکەو بە هەورێکا بۆ من بنێرە
ئێوارەت باش عەزیزەکەم ئێوارەت باش غەریبەکەم
ئەزانم تۆش بە جێم دێڵی...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ١٠ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٠ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ٣١ی مەی(٥) ٢٠٢٥
#مانگی: ٥ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٥ ℃
🌤 هەولێر : ٢٣ ℃
🌤 ئامەد : ١٨ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٣ ℃


بۆنەکان:
١٩٢٤ – ھێزی ئاسمانیی بەریتانیا شاری سلێمانی بۆردمان کرد و لە ئەنجامدا نزیکەی حەفتا و پێنج ماڵی شارەکە وێران بوون و ژمارەیەکیش بوونە قوربانی.
- ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…
Subscribe to a channel