zmankurdy | Unsorted

Telegram-канал zmankurdy - کاناڵی وشـەی کـوردەواری

3239

بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"

Subscribe to a channel

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#ڕوودان_پێش‌هاتن_قە‌ومان_ڕوودانی_بارودۆخی_شەڕ👈(وقوع، وقوع اوضاع جنگ)

#دوایین_لە_چاوپێکەوتنی_دوایینی👈
(اخیر، در ملاقات اخیرش)

#قه‌ول‌وبڕ_ڕێكه‌وتن_کۆک‌بوون_سازان_لێک‌نزیک‌بوونه‌وه‌_نرخی_قەوڵ‌وبڕاو_نرخی_ڕێکەوتێندراو_نرخی_بەڵێندراو_نرخی_تەوافوقی👈(توافقی، قیمت توافقی)

#گونجاوە_شیاوە_لواوە_مومکینە_دەکرێت_لوتف‌بکەن_بەستەنیەکم_بۆ_بێرن👈 (ممکنە، ممکنه لطفا برایم یک بستنی بیاورید)

#زۆرێک_زۆرێک_کاری_ناتەواومان_هەیە👈(کلی، کلی کار ناتمام داریم)

#کڕومات_داکەوتووی_واق_ماوی_بۆچی_سەرت_سووڕماوە👈(مات‌بردن، برای چی ماتت برده)

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🌻
؛  🕊
✿🌹🔅🌻🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🕊
🌼■🌻
   🕊
#مامۆستاناسر
بۆ گەلی کوردی هەژار
بووی بە داری ڕیشەدار
کوردستان بە ناوی تۆ
دەرکەوت لە هەر دیار
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی‌محەمەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
بۆ خەباتی خەڵکی کورد
گیانی خۆتت کرد بە پرد
ناوی تۆ  لە مێژوودا
ناوی کوردی زیندوو کرد
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی‌موحەمەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین...
؛   🕊
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌹🔅🌻■🕊
    🕊
🌼 ■🌻
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#له_‌بیرم_چوو_له‌_یادم_نەما👈(فراموش کردم)

#له_‌بیرت_چوو_له‌_یادت_نەما👈(فراموش کردی)

#له_‌بیری_چوو_له‌_یادی_نەما👈(فراموش کرد)

#له_‌بیرمان_چوو_له‌_یادمان_نەما👈(فراموش کردیم)

#له_‌بیرتان_چوو_له‌_یادتان_نەما👈(فراموش کردید)

#له_‌بیریان_چوو_له‌_یادیان_نەما👈(فراموش کردند)

#بێ‌بیرم_فه‌رامۆشكارم_ئه‌قڵم_له‌سه‌ر_خۆی‌_نیه‌👈(فراموش کارم)

#بێ‌بیری_فه‌رامۆشكاری_ئه‌قڵت_له‌سه‌ر_خۆی‌_نیه‌👈(فراموش کاری)

#بێ‌بیر_نیه_فه‌رامۆشكار_نیە‌👈(فراموش کار نیست)

#‌بیری_نیە_فه‌رامۆشكارە_ئه‌قڵی_له‌سه‌ر_خۆی‌_نیه‌_زوو_شتی_لە_بیر_دەچێ👈(فراموش کار است)

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ چوار‌شەمە؛
٩نۆهەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/٩🕊

٩ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/٩🕊

٢٩ی مارسی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (29/3/2023)🕊

٧ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/٧

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« لووڕک، ژاڵە، قرژانک، کەرکوژ، کەرکوژە: ( خرزهرە).»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ سێ‌شەمە؛
٨هەشتەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/٨🕊

٨ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/٨🕊

٢٨ی مارسی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (28/3/2023)🕊

۶ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/۶

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« ئەسپەن، ئەسپەندەر، قانگ، دەنکەقانگ، دەنکی ئەسپەندەر.»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#هێڵێن! گوڵەنەسرینەکەم! مەگری!
#شیعر_مامۆستاشێرکۆبێکەس
#خوێندنەوە_مامۆستاعەلی_خزری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ دوو‌شەمە؛
٧حەوتەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/٧🕊

٧ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/٧🕊

٢٧ی مارسی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (27/3/2023)🕊

۵ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/۵

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گوڵەنەورۆزە، عەزیزیە، گوڵاڵە نەورۆزی، گوڵەچاوێشه: ( گل نوروزی).»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■
؛🌹✵🌺■
؛✿🌸■
؛🌼■
؛ 🕊
✿🌹🔅🌻■
🌹✵🌺■
✿🌸■
🌼■
  🕊
#محەمەد_حەریری
مەڕێژن بۆم فرمێسکی غەم
کە سووربوە لە خوێن جەستەم
شەهیدی دەستی زۆردارم
بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم
خەباتم کرد لە ژیانم
هەر بۆ گەل و نیشتمانم
دەبا لاوان لە یادتان‌بم
کە قوربانی کوردستانم
مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم
کە سووربوە لە خوێن جەستەم
شەهیدی دەستی زۆردارم
بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم
ئەو ڕێگەی کە من بۆی کوژرام
لە ناوگۆڕیشدا دڵنیام
کە ئێوەی شۆڕشگێری کورد
ونی ناکەن خوێن و هیوام
مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم
کە سووربوە لە خوێن جەستەم
شەهیدی دەستی زۆردارم
بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم
#ئەحمەد_ڕەشوان
؛ 🕊
؛ 🌼■
؛✿🌸■
؛🌹✵🌺■
؛✿🌹🔅🌻■
  🕊
🌼 ■
✿🌸■
🌹✵🌺■
✿🌹🔅🌻■

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ یەک‌شەمە؛
۶شەشەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/۶🕊

۶ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/۶🕊

٢۶ی مارسی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (26/3/2023)🕊

۴ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/۴

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:«ڕە‌شکە، سیاوڵە‌، سیاولە، ڕەشکەی نان: ( سیاەدانە).»


لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ئه‌گه‌ر دایه به تێکۆشان له ڕێی مافی گه‌ل و ئه‌و خاکه‌دا مردم
نه‌ڵێی مه‌رگی کوڕم تووشی په‌ژارە و شیوەنی کردم!
دەبێ ئه‌و کاته دڵشادبی که کورد و باوەڕی به‌رزی
به سه‌ربه‌رزی له باوەشدا به‌رەو ئه‌م رێگه‌یه‌ی بردم🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ شەمە؛
۵پێنجەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/۵🕊

۵ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/۵🕊

٢۵ی مارسی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (25/3/2023)🕊

٣ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/٣

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:«گیای بابردەڵە، بابردوو، باویلکه، پشیلە‌پایزە‌، پە‌پوولە‌پاییزە‌، گوڵەپەپوو، تاڵیشک، کەپوو، شەلەمین‌کەرە، شەلەم‌کەرە:(قاصدک).»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ هەینی؛
۴چوارەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/۴🕊

۴ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/۴🕊

٢۴ی مارسی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (24/3/2023)🕊

٢ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/٢

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« ئەزبوە، هەزبێ، هەزوەی کێفی: ( آویشن کوهی).»


لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ پێنج‌شەمە؛
٣سێیەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/٣🕊

٣ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/٣🕊

٢٣ی مارسی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (23/3/2023)🕊

١ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/١

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« جەواشیر، جەواشیلە، جەواشێر، گۆشەنوەنە: (گاوچاق‌کن).»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

چەن وێنەی لادیمەن، پێشکەشی یەکێک لە هاوڕێیانی کاناڵ.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵاومان هەیە لە خزمەتی هاوڕێیان و ئەندامانی هێژای کاناڵی وشەی کوردەواری.
ویستمان ئەمساڵ ئاهەنگی شادتان بۆ سەرکەوتن دابنێین و بتوانین تۆزێک لێوتان بە خەندە و پێکەنین بڕازێنینەوه کە لە بەر کۆچی‌دوایی و بەرزەناوبوونی زۆرێک لە ئەندامانی کاناڵ و کوردەواری و  نەگەیشتن بە لووتکەی سەرکەوتن و ئامانجی هەموومان نەمانتوانی ئاهەنگی شادی‌گێڕان دابنێین.
ئەمساڵمان زۆر جیاوازتر لە ساڵانی پێشتر بوو و توانیمان سەرکەوتنێک بە ناوی یەکڕیزی کورد لە کوردستان پێک‌بێنین و ئەمەش بە هۆی گیانبازی گەش‌ناوەکان و بریندارانەسەربەرزەکان و زیندانیەخوڕاگرەکان بوو و لەوە گەورەتر خەڵکی تێکۆشەر و خۆشەویستی کوردەواری بوو که یەکگرتوانە هاتنە خەت بۆ چەسپاندنی ئیرادەی خۆیان بۆ ڕزگاری و شەقامیان کرده شوێنی شۆڕش و سەرهەڵدان.
ڕێگایەکی دوورودرێژمان بۆ ڕزگاری میلەتەسەربەرزەکەمان بڕیوە و زۆری نەماوە کە دێوزمەی تارمایی بە تیشکی خۆری ڕزگاری تێک‌بشکێندرێت و ئەم بەرگی ڕەشەتاریخیەمان لە بەر داکەنێین و بەرگی شادمانی و شایی‌گێڕانی هەتایی لە بەربکەینەوە و ئێمەش وەکوو کاناڵی کوردەواری بتوانین باشترین ئاهەنگی نەورۆزی پێشکەشتان بکەین.

نەورۆز ڕۆژی زیندوبوونەوەی سروشت و ڕۆژی گەشانەوەی هەستە، ڕۆژی بە جێ‌هێشتنی خەمەکان و دەسپێکی وەرزێکی نوێ و قۆناغێکی تازە لە ژیانە، ڕۆژی ماڵاوایی لە هەمووی دۆڕاندن، نەهامەتی و خەمەکانی ڕابردوو و دەسپێکی سەردەمێکی نوێ بە بیرێکی گەش و ئەزموونێکی نوێ و خواستنێکی پۆڵایین بۆ سەرکەوتنە. لە کۆتاییدا لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرانی کاناڵی وشەی کـوردەواری سەری ساڵی تازەی ۲۷۲۳ی کوردیتان لێ پیرۆزبایی دەکەین و نەورۆزتان تا گەیشتن بە ڕۆژی سەرکەوتن پیرۆزبێت.💫

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ هەینی؛
١١یازدەیەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/١١🕊

١١ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/١١🕊

٣١ی مارسی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (31/3/2023)🕊

٩ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/٩

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: « بۆماران، گوڵ‌ماران، گوڵەمارانە، گوڵەهەنگ: ( بومادران).»


لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

زمانناسێک بە ناوی هوومبۆڵت (Humboldt)، لە ڕێگای تاوتوێ‌کردنی جۆرەزمانەکانی ئەمریکا، پەی بە بابەتی پێکنووسان لە زماندا دەبا.پێکنووسان، بە پارادایمێکی وشەسازی دەگوترێ کە تێیدا چەند ئەرکی ڕێزمانی پێکەوە دەنووسێن و یەک وشە ساز دەکەن. بە زمانێکیش کە لە سیستەمی سەرفی خۆیدا، ئەم پارادایمەی هەبێ، دەگوترێ: پێکنووسێن.
لە خوارەوە، زمانی گرین‌لەندی ڕۆژوا، وەک زمانێکی پێکنووسێن، دەناسرێ:
anigu-ga-ssa-a-junna-a-ngajal-luinnar-simassa-galuar-put
They must really almost have become unavoidable, but...
٭لێرەدا دەبینین زمانی گرین‌لەندی، چەندین ئەرکی ڕێزمانی وەک:
کردار، ئاوەڵکردار /  و کرداری یاریدەر
دەلکێنێتە یەک و یەک وشە ساز دەکا.
لە ڕاستیدا، لەم زمانانەدا، سنووری نێوان وشەسازی و ڕستەسازی ڕوون نییە. بۆ نموونە، هەر لە زمانی گرین‌لەندی‌دا، وشەیەکی وەک (tuttusivuq)، هەم هەڵگری کردارە، هەم بەرکار. بە دەربڕینێکی‌تر، ڕستە و وشە بە سادەیی هاوێر ناکرێن.

زمانناسان، لە ڕووی مۆرفۆلۆژیکەوە، زمانەکانی جیهانیان دابەش کردووە بەسەر ئەم (٥) تاقمەدا:
۱) دوورەپەرێز (Isolating)
۲) لکاو (agglutinating)
۳) گەردان (Inflecting)
۴)فرەمۆفیمدار یان پێکنووسێن (Incorporating)
٤) ناوگری (infixing)

ڕوونە کە زمانی کوردی، ناتوانێ زمانێکی پێکنووسێن بێت. بەڵکوو وەک ورزل (Wurzel) دەڵێ زمانی کوردی زمانێکی لکاوە؛ واتە ئەو زمانانەی کە وشەکانیان کە لە یەک یان چەند تاکواژ پێک دێن و دەلکێن و بە ئاسانی جیا دەکرێنەوە. وەک کوردی، تورکی، باسکی ، یابانی، فەنلاندی. بۆنموونە:
👈نالەبار
نا: پێشگری یەکەم
لە: پێشگری دووەم
بار: بناغەی وشەی داڕێژراوەکە کە وشەیەکی سادەیە.
بەڵام وەک گرین‌بێرگ (۱۹٥٤) دەڵێ، ئەم جۆرەپۆلێنبەندیانە لە زماندا، ڕەها نین و پێدەچێ زمانێک لە چەند نموونەی تایبەتدا، لە پۆلێکی‌تر پێڕەوی بکا. کوردی، لەو زمانانەیە کە ئەگەرچی لکاوە، بەڵام دەتوانێ دوو ئەرکی ڕێزمانی پێک بنووسێنێ و ڕێک وەک زمانە پێکنووسێنەکان، وشەی پێکنووساو ڕۆبنێ:
هیوا نان دەخوا 👈 نان-خواردن
ئەوان ماڵیان کردەوە👈 ماڵ-کردنەوە

لەم دوو نموونەیەدا، مەبەست لە "نان"، "نانێکی دەستنیشانکراو" نییە، بەڵکوو مەبەست کاری "خواردن"ــە بە گشتی. هەروەها، نیاز لە "ماڵ"، "ماڵێکی دەستنیشانکراو نییە"، بەڵکوو نیاز چێکردنی خانووە بە گەلەمپەری.
٭ کەواتە، لە کوردیدا، بەرکار دەتوانێ بنووسێ بە کردارەوە و وشەی پێکنووساو دروست بکا.
خاڵێک کە لێرەدا گرنگە، ئەوەیە کە تێبگەین پێکنووسان، هیچ پەیوەندییەکی  بە لێکدراوەوە نییە.وەک گوتمان، لە پێکنووساندا، دوو ئەرکی ڕێزمانی دەلکێنە یەک؛ کەچی لە لێکداندا وەها ڕەوتێک ناقەومێ. لێرەدا، پرسیار ئەوەیە:
داڕێژەرانی ڕێنووسی کوردی، چۆن شارەزای بابەتێکی زمانیی وەک پێکنووسان نین کە پتر لە دووسەد ساڵە لە مێژووی زمانناسیدا باس دەکرێ؟ چۆن جیاوازیی نێوان پێکنووسان و لێکدان ڕەچاو ناکەن و بە فێرخوازان دەڵێن وشەگەلێکی پێکنووساوی وەک:
"نان-خواردن"، "ماڵ-کردنەوە" و ...، لێکدراون و ئێوە بەسەر یەکەوە بیاننووسن؟
پۆلێنبەندی وشەی لێکدراو لە ڕوانگەی سینتەکتیکەوە، دیاردەیەکی وا ڕەد دەکاتەوە:

۱) لێکدراوی سینتەکتیک-بکەری :
ئەگەر ئەم چەشنە لێکدراوە، بەسەر ڕستەیەکی ژێرساختیدا قاڵ بکەینەوە، بەشێکی لێکدراوەکە ئەرکی بکەر دەگێڕێ و بەشێکی دیکەی، ئەرکی کردار.
نموونە:
دەستنووس👈 شتێک کە دەست دەینووسێ.
خواکرد👈 شتێک/کەسێک کە خوا دەیکا.

۲) لێکدراوی سینتەکتیک-بەرکاری :
ئەگەر ئەم چەشنە لێکدراوە بەسەر ڕستەیەکی ژێرساختیدا قاڵ بکەینەوە، بەشێکی لێکدراوەکە ئەرکی بەرکار دەگێڕێ و بەشێکی دیکەی، ئەرکی کردار.
نموونە:
دڵکێش👈 شتێک/کەسێک کە دڵ دەکێشێ.
کتێبفرۆش👈 کەسێک کە کتێب دەفرۆشێ.

ئێستا کە زمانناسی بە شێوەی ئاکادێمیک دەخوێندرێ و ئێستا کە تازەترین کتێبەکانی بواری زمانناسی لە ئەمریکا و ئورووپاوە دەگاتە دەستمان، کاتی هاتووە هەموو چەشنە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە زمانی "کوردی"، پشتئەستوور بکرێ بە بنەما جیهانیەکانی زانستی "زمانناسی". لە گێڕاونەوە و شیکردنەوەی ڕەهەندە جیاوازەکانی زمانی کوردییەوە بگرن، تا چاروبڕکردنی پرسی ڕێنووس، پێوەرسازی و هتد. لە ئێمە وایە دابڕینی زمانی کوردی لە بنەما جیهانی و زانستیەکانی زمانناسی، واتە کەڵک‌وەنەرگرتن لە دەسکەوتەکانی نێزیکەی (۲٥۰۰) ساڵ - لە سەردەمی "پانینی"یەوە - مێژووی لێکۆڵینەوەی زمانی.
#د.عادڵ_محەمەدی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ پێنج‌شەمە؛
١٠دەیەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/١٠🕊

١٠ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/١٠🕊

٣٠ی مارسی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (30/3/2023)🕊

٨ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/٨

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« نەیشەکر، نەیشکەر، قامیشی شەکر: ( نیشکر).»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سەلەبڕیتی یا سێلێبریتی بەو کەسە دەڵێن که لە کارێک یا هونەرێک یا ناوێک ناسراو و مەعرۆف بووتەوە و کاتێک دێتە ڕەوتی سیاسیەت‌دانان بەرپرسیارەتیەکی نیە و هەمیشە لە کۆتاییدا هیچ‌دادگایەکی بۆ ناتوانیت دابنێیت.
که وابوو ئەوەک وا تا ئێستا بە ناوی سەرۆکانی سەفەوی تا جەمهۆری ئیسلامی بوونی بوە هەموویان سەلەبڕیتی بوونه.
لەم شۆڕشەی ژینا ئەوەک وا لە لایەن میدیا و ڕاگەیاندنەگەورەکانەوە زل دەبێتەوه سەلەبریتین و چالاکانی سیاسیەک کە بەم بۆنەوە ناوێکیان بۆ خۆیان دۆزیوەتەوە.
ئێمە وەکوو کوردی کوردستان بەوە ڕاهاتووینە که باشترین بژاردەمان هەمیشه بە ناوی حیزب هەبێت بەڵام ئەوەک وا ئێرانیەکان دەیانهەوێت دوو بژاردەی حیزب و سلبریتیە، دیارە ئاگاهی ئێرانیەکان لە خوارەوەیە و لەوە تێ‌ناگەن کە سەلەبڕیتی بە ناوی چالاکی سیاسی بەرپرسیارەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئاستێکی ئەو لایەنگرایەتیەی هەیە کە وەکوو فەرمانی پێ‌سپێردراوە!
بۆیە دەبێ ئێرانیەکان بەوە ڕابێن کە بەرپرسیارەتی سیاسی خۆیان لە دەستی حیزب دەرنەکەن بۆ ڕوخسار چون ڕوخسار و چهرە‌ی سیاسی یا سلیبریتی یا چالاکی سیاسی هیچ‌بەرپرسیارەتیەکی لە حاند وتاریدا نیه بەڵکوو ئەوەک وا بەرپرسیارەتی سیاسی_کۆمەڵایەتی هەیە حیزبە.
بۆیە کەسایەتی کاریزماتیک یا کاریزمایەک کە لە دڵی سێلێبریتەوە خۆی بنوێنێت شیاوی متمانە نیە و بگرە ترسناکیش هەبێت.
کورت و پوختە وترا که جیاوازی چالاکی سیاسی سەربەخۆ یا ڕاسپێردراو و کەسایەتی حیزب لەم شۆڕشه بزانن.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

هێلێن گوڵەنەسرینەکەم مەگری!
نمەنمە سەفەر دەکات شەهیدم بەرەو ئایەندە، چە شاییەکی نەمرە تۆ لە سەدە گەورەتری!
ڕووبار، ڕووبار‌ نامیهرەبانی هەڵدەکا و تۆش هەر پێشمەرگەکەی ناو سەنگری تێک‌شکاندنی خەمی
بچێنەگیان وەکوو چاندن نەمامی باخی پێکەنین
قاقا لێدە وەکوو هەتاو ئەی پەیکەری بەرزی ئەوین.
حەڤدەساڵە من و قەندیل و زەردەشت
حەڤدەساڵە من و مەهاباد و سنە
حەڤدەساڵە من و هەزاران بێچووشەهید
ئای ئەوە هەر ئێمەین شانمان داوەتە بەر هرووژمی ئەو شاخەمە و خوا ئەزانێ کاتێ لە چرکەدا ساڵەهای‌ساڵ هەدا نادا
حەڤدەساڵە جیهان بێ‌تۆ دەژی
ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی بێ‌پێغەمبەر ئەژی
حەڤدەساڵە دەشتی کۆیە وەک سەحراکان کرماشان و شاخەکانی هەورامان بۆ تۆ، بۆ تۆی مەزن چاو دەگێڕن، چاولەچاوی نیشتمانیش بریندارە.
هۆ ئورووپای ئینسان سوپاس، سوپاس بۆ پاریس و میوانداری، سوپاس بۆ پێرلاشیز و میوانداری، سوپاس،  سوپاس بۆ ڤیکتۆر هۆگۆ و شەونشینی شەهیدەکەم، سوپاس بۆ تۆیش ئەی میترانی باڵا وەک کۆس‌هەڵان‌بەرز!
من قاسملووی خۆم دەوێتەوە، ئەوساڵ هەر ئەوساڵ کورستان دوکتۆری خۆی دەوێتەوە!
تەماشاکەن، تەماشاکەن زیرەک گڕ لە ناڵەشکێنە بەر دەدا و قاڵەمەڕە بە پانتایی گشت کوردستان دەزێڕێنێ، تەماشاکەن مەهاباد و کونگرەی هاتنەوەی دوکتۆر داستانی ڕاستانی کۆمارم ئەشنێتەوە
هەستن! هەستن ئەی گەورەپیاوانی مێژوو هەستن، کوردستانم بە شەهیدەوە بە پێشوازی ئێوە دێت
هۆ دوکتۆر تەماشاکە هەزاران شەهیدی پاک وەک باران لە گۆڕستان و مەزاران چون شێتان هەڵدەپەڕن
وانەکانتیان لە بیرە بەسەر خەمدا تێ‌دەپەڕن
هۆ بارزانی به بارزانی سەرکەشەوە
هۆ شێخ‌مەحموود بە قامووسی دەوڵەتی کوردیەوە 
هۆ شێخ‌ڕەزا بە حیماسەوە
هۆ سمکۆ ڕۆحی تین و دادپەروەری
بە پیانۆ، بە ڕۆژنامە و بە تابڵۆیەکی سەرکەشەوە
وەرن! وەرن ئامادەبن کۆنگرەی مەرگی خەمە و هەر ئێستاکە لەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆکەی کوردستان‌ئەیردا دەکرێتەوە
هەستە نەمرقازی هەستە تەماشاکە جەلادەکەم چەندەپەستە!
هەسته پێشەوا هەستە قازی
شار پڕە لە شەهید و گوڵ و جوانی
بارزانی میوانتە و میلیونان درەخت و کانی 
چراکانم وەک بیست‌وچوار هەتا خوا، هەتا مێژوو هەتا ئینسان ئازادی دەچڕنەوە
شەهید بە سرودەوە دائەکا، قاسملووش بارەگای تاراوگەی پێشکەشی کۆتری دەکا
هێلێن گوڵەنەسرینەکەم  مەگری!
تۆ بە تەنیایش‌نی  ژوانەوانی پێغەمبەری ئاشتی بووی
هێلێن مەگری کە تۆ بگری، چەک و سەنگەر و خوا دەگرین نا جوانێ نا مەگری!
ئەتۆ بگرێی دیموکرات و ئاڵا و  پێشمەرگە و بەیاخ دەگری
دڵنیابه فەڕشی عەڕشم لە بەرپێی شارشەهیدەکەت ڕاخستوە
دڵنیابە تۆزی غوربەت بەم‌زوانە گۆڕی یادت بە‌جێ دێڵێ نا! مەگری!
حەڤدەساڵە نە کوردستان هەمووجیهانی دیموکرات لە باتی چاوەکانی خوا بە خوڕ دەگرین بەسەر تەرمی گەرمی قاسملوودا
ها ها تیشکێ هەڵکە برۆسکەیاخی نەمری شەهید
جاڕ لێ‌بدە کە دێته‌وه کاک‌دوکتۆر و کاکە‌سەعید
تۆ دەزانی سیمات لە گاتاکان و میروانا و   ئاگر دەچێ
ئاخر تۆ لە نێودڵی قاسملوودا ئەژی و ئەدوێی، ئەتۆیش بڵێ  بەو شاژنەمیوانەی مێژوومان هێلێن مەگری! مەگری وا دێتەوە شۆڕەسواری نیشتمانی چاوەنواڕ
بە دەشتی کۆیه سەفەر دەکا و له ڕۆژهەڵات دەگرسێیتەوە و کۆتایی دێ،
کۆتایی دێ پاییز، شێعر!
#شێرکۆبێکەس

پێش ئەوەی دوو چاوی مەستی
بێتە مایەی عەشقی من
من هەمووی پڕشنگی خۆری بەربەیانم خۆش‌ئەویست
پێش ئەوەی دەنگی ئەوینی  بێتە مایەی سۆزی دڵ
مانگ و ئەستێرە و باڵندەکانم خۆش‌ئەویست...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

هەمیشە لە یادمان دەمێنیتەوە شاژن و شێرەژنی مێژووی کوردەواری...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

هەڵاواردنی ڕەگەزی باسێکە کە ئەم‌ڕۆژانە زۆرشوێن باسی پێوە دەکرێت و بە شێوەیەکی ژیرانە پا لەسەر جیاوازی نەتەوەیی دادەنێن.
بڕوانن هاوڕێیان، کاتێک کە شوناسی نەتەوەیی تۆ وەکوو خۆی ناوترێت واتە لایەنی بەرانبەر تۆ بە فەرمی ناناسێت.
بۆیە لە فێڵگەلێک یارمەتی دەگرێت کە ئێوە لە خۆی نوقم بکات.
کاتێک دان بە میلەت‌بوونی تۆ دانەنرا پێویست ناکات تۆ وەکوو هاوبەشێک خۆت بخەیتە پڕۆسەیەک که تۆ وەکوو خۆت ناناسێت بەڵکوو وەکوو خۆی دەبینێت!
بۆ نموونە تۆ وەکوو تایفە، ئەتنیک و قەومی تواندراوی میلەتی خۆی پێناسە دەکات!
ئێرە تۆ دەزانیت کە لایەنی بەرانبەر دان بە تۆ دانانێت و تۆ وەکوو پردێک دەبینێت بۆ تێپەڕینی خۆی!
کە وابوو هێنانەئاراوەی هەڵاواردنی #چینایەتی، #ڕەگەزی، #فەرهەنگی و هتد ئەوەت بۆ دەسەلمێنێت که لایەنی بەرانبەر بە زەینیەت و تێفکرینی داگیرکەرانە تۆ وەکوو دوژمن دەبینێت!
ئێرەیه که دەڵێین ئەوان نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانمانیان نیه و دەیهەوێت خۆی لە پێناسەیەکی #دەوڵەت_میلەت لەسەر تۆ زاڵ بکات.
بۆ ئەوە باشتریان بناسێین هەموویان و هەرکامەیان بە شێوازێک  لە وتاریان #تەواوخوازی_زەوینی و #ناوەندگەرایی و #دابەشگەری یا تەجزیەخوازی و #جیاوازی‌خستن له نێوان ڕێکخراوە و حیزبەکانی ئێوە و وتنی شارگەلی کوردنشین بە جێی کوردستان لەم چەشنانە لە وتارەکانیان یارمەتی دەگرن.
ئێوه کارتان نەبێت لایەنی بەرانبەرتان کێیە یان کام وڵاتە، هەرکات ڕێزی لە شوناسی ئێوە گرت و وەکوو خۆتان باستان کرا و کێشەکانی خۆی چارەسەر کرد بە بێ‌گەڕانەوه بۆ چەمکە وێرانگەرەکانی سەرەوە، ئەوه شیاوی متمانەیە بەڵام وەک دیارە تا کاتێک بێئەخلاقیەکی داگیرکەرانەیان لەسەر زاڵ ببێت وتارەکانیان بۆ ئێوه وەک گەوجانەبێت چون دۆستایەتی و ئەنگەڵایەتی زۆرجیاوازن.
کورت و پوختە وترا که باشتر نەیار لە وتاری بناسن.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

مەڕێژنن بۆم فرمێسکی غەم
کە سووربوە لە خوێن جەستەم
شەهیدی دەستی زۆردارم
بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🕊
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🕊
؛  🌹
✿🌹🔅🌻🕊
🌹✵🌺■🕊
✿🌸■🕊
🌼■🕊
   🌻
#مامۆستاناسر
ئه‌گه‌ر دایه، به تێکۆشان له ڕێی مافی گه‌ل و ئه‌و خاکه‌دا مردم
نه‌ڵێی مه‌رگی کوڕم تووشی په‌ژارە و شیوەنی کردم!
دەبێ ئه‌و کاته دڵشادبی که کورد و باوەڕی به‌رزی
به سه‌ربه‌رزی له باوەشدا به‌رەو ئه‌م رێگه‌یه‌ی بردم
#حەمە_عەزیز
ئەی تریفەی مانگەشەوی زیوینی ئاسمان!
بۆ بە تۆزقاڵ جاربەجارێ خۆت ئەدەی نیشان؟
دەربکەوە ڕووناکی پاک بەرە سەرینم
بۆم رووناک بکە زیندانی تار ژووری کەمینم
ئەوە زنجیر ژووری تاری تارمایی زیندان
هاودەنگمە و مۆسیقامە بۆ شەوی لێدان
ئەوە ئێستا پێچەوانە من لە جیاتی تۆ
لە قەفەسدام ئێشک‌چێتیم گرتووتە ئەستۆ
بەڵێ، دەردم زۆر گرانە پەرۆشە گیانم
بۆ ئامانج و بۆ هیوایە بەندی زیندانم
تا ئەو رۆژەی چوار ئێسکەکەم دەخرێتە ناوچاڵ
بۆ کوردستان دەسووتێم و دەبم بە زووخاڵ
#حەمە_ساڵەح_دیلان
؛   🌹
؛ 🌼■🕊
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🕊
؛✿🌹🔅🌻■🕊
    🌻
🌼 ■🕊
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🕊
✿🌹🔅🌻■🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#سە‌رکێش_سه‌ربزێو_سه‌رپێچ_یاخی‌_ڕام‌نه‌بوو_ده‌سته‌مۆنه‌بوو_وه‌حشی👈(سرکش)

#دەست‌بە‌جێ_زوو_خێرا_بێ‌‌سێ‌‌ودوو_زووبه‌زوو_گورج_ئازا👈(بلافاصله)

#دڵه‌راوكێی‌هێنەر_دوودڵی‌هێنەر_نیگه‌رانی‌هێن_گوماناوی_پاوه‌پا👈(تردیدآمیز)

#گومان‌هه‌ڵنه‌گر_ته‌واو_دڵنیا_خاترجه‌م👈(تردیدناپزیز)

#پەیامگر_پەیامگیر👈(پیغامگیر)

#دۆز_پرس_مەسەلە_کێشە_ڕووداو_پێشهات👈(قضیه)

#یەکجار_زۆر_زۆرزۆر_لە‌ڕادە‌بە‌دە‌ر_گەلێک_فراوان_زۆرباش_دڵگر_دڵنشین_سە‌رسامکە‌ر_سه‌یروسه‌مه‌ره_ناوازە‌👈(فوق العاده)

#بێ‌ئە‌ملاوئە‌ولا_بێ‌سێ‌ودوو_حە‌تمی‌_مسۆگە‌ر_پە‌تی‌_ڕووت_بێ‌خە‌وش_پوخت_ناتێکە‌ڵاو_تەواو👈(محض)

#هاوکات_ده‌گه‌ڵ_بۆ_هه‌ر_به‌_هه‌ر_بۆ_ته‌نیا_بۆ‌👈(بە محض)

#چلۆن_چۆن👈(چطور)


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#بەخشش_بزەیی_لێبوردن_چاکه_لوتف_ئەرک_مەرحەمەت_مدارا_دلۆڤانی‌_چاکی👈(لطف)

#خه‌ڵات_دیاری‌👈(عطیه)

#سەرسووڕهێنەر_سەرسووڕێنەر_سەیروسەمەرە_چاوەڕوان‌نەکراو_لەڕادەبەدەر👈(خارق‌العاده)

#ئاوەها_بەمجۆرە_بەم‌واتایە_لەمڕووەوە_بەپێی_ئەم‌بۆچوونە👈(بدین معنی، بدین سان)

#ویستن_مەیل_ڕێزبۆهەبوون_ڕێزگرتۆ_داواكردن_خوازتن_خواستن_سه‌رسپێری_سه‌رله‌پێناوی👈(ارادت)

#بەتەواوی_بێ‌زیادوکەم_یەکجێ_قەت_هەرگیز_ئەگەری_نیە👈(مطلقا)

#متمانە_پەرموون_باوەڕپێ‌بوون_ڕابینی‌_ڕادیتنی‌_باوه‌ڕی‌_خاترجه‌می‌👈(اعتماد)

#متمانە_باوەڕپێ‌بوون_جێ‌باوه‌ڕی_جێ‌متمانه‌_جێ‌بڕوایی‌_به‌قا_ده‌سه‌ڕۆیی_ئیحتوبار_مۆڵەت👈(اعتبار)

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#ناوبژیکەر_ناوبژیوان_نێوبژیوان_نێوانبین_تکاکار_ڕە‌جاکار_ڕوولێنە‌ر‌_دەڵاڵ_واستە_پشتگر👈(واسطە)

#پشت‌ڕاست‌کردنەوە_بەڕاست‌زانین_باوەڕکردن_بڕواپێ‌هێنان_گه‌وایی_شایه‌تی👈(تصدیق)

#پێشوو_لەمێژ_ڕابردوو_کەونینە👈(دیرباز)

#لا_لایەن_بار_ڕه‌هه‌ند_ڕوانگه_هەڵگربوون_بەجەنبەبوون_هەڵگرتن👈(جنبه)

#پاکی_پیرۆزی👈 (قداست)

#بوردن_لێبوردن_لێخۆش‌بوون_چاوپۆشی‌کردن_پێدان_بەخشین👈( بخشیدن)

#پێدراو_پێ‌بەخشین_عافووكراو_به‌خشراو👈 (بخشیده)

#لێکەوتووەوە_لێوەدەستهاتووە_پێکهاتوو_لە_بە_هۆی_سەرچاوەگرتوو_لە👈(ناشی از)

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ چوار‌شەمە؛
٢دوهەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/٢🕊

٢ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/٢🕊

٢٢ی مارسی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (22/3/2023)🕊

٢٩ی شەعبانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٨/٢٩

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« سیرەفیلە، سیرەقڕۆڵە، سیرەکلۆرە، سیرەمۆکە، سیرەگەنکه.»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ سێ‌شەمە؛
١یەکەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/١🕊

١ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/١🕊

٢١ی مارسی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (21/3/2023)🕊

٢٨ی شەعبانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٨/٢٨

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: « کەڕەپوو، کەڕەپووی، کەڕەپۆ، گیامەترەق:( لوئی).»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

نەورۆز🌻🌹🕊
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە، بە خۆشی و بە ھاتەوە
چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێ‌پەست بوو تاکوو پار
ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار
ئەو ڕەنگەسوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵیندی کورد
مژدەی بەیانی، بۆ گەلی دوورونزیک ئەبرد
نەورۆز بوو، ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون، بە بەرەو پیری مەرگەوە
ئەوا ڕۆژ ھەڵات، لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
خوێنی شەھیدە، بە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تەئریخی میلەتدا
قەڵخانی گولە سنگی کچان‌بێ لە ھەڵمەتدا
پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن، شیوەن و گرین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میلەتدا ئەژین
#پیرەمێرد

Читать полностью…
Subscribe to a channel