zmankurdy | Unsorted

Telegram-канал zmankurdy - کاناڵی وشـەی کـوردەواری

3239

بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"

Subscribe to a channel

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڪووچە
تۆ نەبووی مانگەشەوێڪ چوومەوە بەم ڪووچەیەدا
هەموو گیانم بوو بە چاو، لەوێ بۆ تۆ دەگەڕا...
لە حەز و تاسە وەها پڕ بوو دڵم لێی دەڕژا
سەری هەڵدایەوە ئەو عەشقە کە جاران لە ڪەژوڪێوی دەدا
لە هەمووچۆڵی دەروونم گوڵی یادت دەڕوا
دەمی سەد بیرەوەری پێ‌دەڪەنی
عەتری سەد بیرەوەری بۆی دەگەڕا
هاتە بیرم ڪە شەوێ پێڪەوە لەو ڪووچەیە بووین
بە پەڕوباڵی ئەوین ڪوێیە کە دڵگر بوو، دەچووین
لەسەر ئەو جۆگەیە ساتێڪ بۆ وچان دانیشتین
تۆ هەموو ڕازی جیهان مەی بوو لە نێو چاوی ڕەشت
من توابوومەوە بەو تینی نیگای گەرم‌و‌گەشت
شین و ساماڵ بوو شەوی هێمن و مەند و ئارام
بەختی گەش پێ‌دەڪەنێ، دەوری زمان ئەسپی ڕام
شەو و ڪۆڵان و گوڵ و دەشت و پەرێز
هەموو گوێدابوو ئاوازی مەلی شەوئاوێز
دێتە بیرم ڪە وتت: واز لە ئەوینم بێنه
بڕۆ جێگایەڪی‌دی، بڕۆ لەم شارە مەمێنە
وەرە بڕوانە لە ئاو تۆ لە خوڕەی ڕامێنە
وەکوو عەشق تێ‌دەپەڕێت سەیری‌ڪە ئەم ئاوێنە
گەر بە عەشقی منه ئەمڕۆ دڵی تۆ دەسوێ
چ دەزانی ڪە سبەی چی دەوێ، دتباتە ڪوێ؟
تە فەرامۆشی بڪەی تۆ ڪە گرفتاری منی
وەرە لەم شارە مەمێنە بڕۆ جێگایێڪی دی
من وتم: ڪوا دەتوانم لە ئەوینت لادەم
چۆن بڕۆم خۆ لە نەهاتی سەفەری وا نادەم!
ڕۆژی ئەوەڵ ڪە دڵم باڵ و پەڕی گرت بە هەوات
وەڪوو ڪۆتر دەفڕی، دەنگی شەقەی باڵی دەهات
گوێسوانەی تۆ ئیدی نەڕۆی، نشتەوە لات
نە فڕی لێت، نە ڕەوی ئەو بە هەموو بەردی جەفات
ئەوەشم وت: وەرە جوانە، ئەگەر ڕاوچی تۆیت
ئەوەتا ئاسڪی دڵم ڪەوتە هەواری ڕاوت
دەرودەشتان دەگەڕا، تا بڪەویتە داوت
ئەوە داوا مەڪەلێم خۆم لە ئەوینت لادەم
پێم لەگەڵ نایە بڕۆم قەت سەفەری وا ناڪەم
لە لەقی دارەڪەوە قەترەیەڪ ئەسرین باری
مەلی شەو ناڵەیەڪی ڪرد لە دڵی زاماری
تەڕ ببوو چاوەڪەت و دیم ڪە نمی تێ‌زابوو
دێتە بیرم ڪە خەمووش بوویت و چ‌دەنگت نەدەهات
دڵی من مایەوە بۆ حەسرەت، بۆ دەرد و بەڵات
ئەو ڪۆتری جاران بوو ڪە هەڵنەفڕی لە لات
بە خەم و ناڵە بە سەرچوو شەوەڪەو
بە خەفەت زۆرتریش هاتەوە شەوگاری وا
نەبوو بۆ جارێڪ بپرسی ڪە دڵی لێت‌ڕەنجا
نەبوو جارێ بە گوزەر بیتەوە بەو ڪووچەیەدا
من بەڵام چۆن بە چ‌حاڵێڪ بە تەنێ چوومەوە بەو ڪووچەیەدا.
#وە_ڪوردی_ناسر_حیسامی
#شیعر_فەرەیدوون_موشیری

کوچه
بی تو، مهتاب‌شبی، باز از آن کوچه گذشتم،
همه تن چشم شدم، خیره به دنبال تو گشتم،
شوق دیدار تو لبریز شد از جام وجودم،
شدم آن عاشق دیوانه که بودم.
در نهانخانۀ جانم، گل یاد تو، درخشید
باغ صد خاطره خندید،
عطر صد خاطره پیچید:
یادم آمد که شبی باهم از آن کوچه گذشتیم
پر گشودیم و در آن خلوت دل‌خواسته گشتیم
ساعتی بر لب آن جوی نشستیم.
تو، همه راز جهان ریخته در چشم سیاهت.
من همه، محو تماشای نگاهت.
آسمان صاف و شب آرام
بخت خندان و زمان رام
خوشۀ ماه فروریخته در آب
شاخه‌ها  دست برآورده به مهتاب
شب و صحرا و گل و سنگ
همه دل داده به آواز شباهنگ
یادم آید، تو به من گفتی:
ـ «از این عشق حذر کن!
لحظه‌ای چند بر این آب نظر کن،
آب، آیینۀ عشق گذران است،
تو که امروز نگاهت به نگاهی نگران است،
باش فردا، که دلت با دگران است!
تا فراموش کنی، چندی از این شهر سفر کن!»
با تو گفتم:‌ «حذر از عشق!؟ ندانم
سفر از پیش تو؟ هرگز نتوانم،
نتوانم!
روز اول، که دل من به تمنای تو پر زد،
چون کبوتر، لب بام تو نشستم
تو به من سنگ زدی، من نه رمیدم، نه گسستم...»
باز گفتم که : «تو صیادی و من آهوی دشتم
تا به دام تو درافتم همه جا گشتم و گشتم
حذر از عشق ندانم، نتوانم!»
اشکی از شاخه فرو ریخت
مرغ شب، نالۀ تلخی زد و بگریخت...
اشک در چشم تو لرزید،
ماه بر عشق تو خندید!
یادم آید که: دگر از تو جوابی نشنیدم
پای در دامن اندوه کشیدم.
نگسستم، نرمیدم.
رفت در ظلمت غم، آن شب و شب‌های دگر هم،
نه گرفتی دگر از عاشق آزرده خبر هم،
نه کُنی دیگر از آن کوچه گذر هم . . .
بی تو، اما، به چه حالی من از آن کوچه گذشتم!

#فریدون_مشیری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۱١ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱١ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٧ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٢ ℃
🌤 هەولێر : ٢٤ ℃
🌤 ئامەد : ١٩ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٥ ℃


بۆنەکان:




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێ‌شەمە
#کوردی: ۱۰ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۱۰ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ۶ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٢ ℃
🌤 هەولێر : ٢٤ ℃
🌤 ئامەد : ١٩ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٥ ℃


بۆنەکان




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ٩ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٩ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٣٠ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ٥ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٥ ℃
🌤 هەولێر : ٢٥ ℃
🌤 ئامەد : ٢٢ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٦ ℃


بۆنەکان
١٩٣٠ – کۆچی دوایی سەرکردەی کورد، سمکۆی شکاک.
١٩٦٣ – ناوچەکانی باشووری کوردستان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی بەعسی سووریاوە بە ھاوکاریی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق بۆردومان کران.




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

تاریک بیەن یانەو دڵی
مەشنیۆ لام ڕوەو گوڵی
قاخەن دەنگوو بوڵبوڵی
بووڵە وەشتینە زاوەڵی
شادی نمەی بەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ...🌻🌹🕊
#موعتەسەم_شافیعی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

شەو بە شەوقی سپیدەیەم، کەس خەوی لێ‌ناکەوێ
بێیەکگرتن مەحاڵه دەرچوون لە فیتنەی ناپاکان...🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

شەوان لەگەڵ یادگاری تۆ سەر دەخەمه نامورادی
تا ئەو ساتەی دەتبینمەوه نازانم لە ڪوێیە شادی...🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

زاراوەی (نەبزوێن)

هاوفێسێکی بەڕێز لێم دەپرسێ(ئایا بەکار‌هێنانی زاراوەی نەبزوێن بۆ کۆنسونانت، گونجاوە؟
سوپاس بۆ ئەم بەڕێزە.
لە چەند شوێنێکی تر ئەمەم ڕوون کردۆتەوە لێرە دووبارەی دەکەمەوە.
(نەبزوێن) بۆ (Consonant)  داڕشتەیێکی لێڵ و نالۆجیکییە.
(بزوێن) ناوی بکەرە، ئەوە دیارە واتایەکی هەیە، ئەوەیە (شتێ دەبزوێنێ). بەڵام(نەبزوێن) هیچ واتایێکی فەرهەنگی نادرێتە پاڵ بگونجێ لەگەڵ ئەرک و سیمای کۆنسۆنانت. سەرباری ئەمە وشەیێکیش نییە لە قسەکردنی ڕۆژانە بەکار بهێنرێ و هەرگیز ناخرێتە ڕستەوە.
نوری عەلی ئەمین لە کتێبی (ڕێزمانی کوردی ١٩٦٠) بۆ (ڤاوڵ و کۆنسونانت) (بزوێن و بێدەنگ) بەکار دەهێنێ. هەندێ ڕێزماننووس بۆ کۆنسونانت(کپ) بەکار دەهێنن.
(دەنگدار و بێدەنگ و کپ) سیمای تری جیای فۆنیمەکانن، بەرانبەر (voiced / voiceless) ن.
بۆ نموونە دەنگی ( ت – د) هەردووک کۆنسونانتن بەڵام ( ت – کپە) و (د – دەنگدارە).

لە گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی ژ٢١ ، ساڵی ٢٠١٢ ل ٧٥ – ٨٨ باسێکم بڵاوکراوەتەوە، بە ناونیشانی (بە ستانداردکردنی ڕیزبوونی پیتەکانی نووسینی کوردی) تیایدا بۆ کۆنسونانت (وەستاو) بەکار دەهێنم. وەک من بۆی بچم زۆر نزیکە لە چەمک و ئەرکی (Consonant). واتاکەی ئەوە دەگەیێنێ کە (بزوێن وەستاو دەبزوێنێ). بۆ voiced / voicelessیش  (ژێدار / بێ ژێ) م بەکار هێناوە.
سەرباری ئەمەش (بزوێن و نەبزوێن) زۆر لێک دەکەن کە لە پێڕەوی زاراوە داناندا وا مەرجە دوو زاراوەی دژ یەک زۆر لێک نەکەن ، وەک (ڕابردوو – ڕانەبردوو) کە زۆر جار تێکەڵ دەکرێن.
لەگەڵ ڕێزم

وریا عومەر ئەمین
@fergeyPEPULEKAN

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ٧ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٧ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٨ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ٣ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٦ ℃
🌤 هەولێر : ٢٩ ℃
🌤 ئامەد : ٢٣ ℃
🌤 حەسەکە : ٣١ ℃


بۆنەکان
١٩٨٧ – ھێرشی کیمیایی بۆ سەر گەڕەکی سەرچاوەی شاری سەردەشت کرا لە لایەن ڕژیمی بەعسەوە.




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#مامۆستاحەسەن‌زیرەک🌻🌹🕊
وەکوو کوێستانی بێستوون
دایمە سەرم بە تەمە
تەعجوب لە یار دەمێنم وەڵا
دەرحەق من مەیلی کەمە
یارم ئیجازەم بدە ئەی وەی
ماچ‌کەم ئەو لێو و دەمە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ مەڕۆ
سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترن لە ئاوی زمزم جوانێ
حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای دوو ماچم لێ‌کرد چی بکەم
وەخت بوو ئابڕووم بەرێ 

وەکوو کوێستانی بێستوون
ئەوە سەرم خاڵ‌خاڵە
لە چەرخی داوی گەردوون هاوار
دڵم دەکا سکاڵا
ئاشقی قەدوباڵای بووم هاوار
خوێن‌شیرین و چاوی کاڵە
گەوهەرێ...

خۆ من کوێستانی لەندنیم
بێنم کارگ و کەمایە
سەیر و سەفایە سازکەم ئەی وەی
لە بۆ چاوی لەیلایە
لەوەتا ئەو ژنەم دیوە
جوانە و قەت کەسم وە بیر نایه
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
گەوهەرێ جوانێ گەوهەرێ
سینەت حەوزی کەوسەرێ
لەگەڵ یار قەولمان بەستوە
بەهار چینە کانیەقەمتەرێ
ئاورت لە من بەرداوە (هاوار)
خوێنت‌مژیم ئەسمەرێ

خۆ من کوێستانی لەندنیم
بێنم کارگ و ڕێواسان
هیچ من کارخانەجات‌نیم (هاوار)
دامدەنێن بۆ قسەوباسان
ئاشقی دوو چاوی جوانم (حەیات)
دەێڕفێنم سووک و هاسان
گەوهەرێ...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■☀️
؛🌹✵🌺■☀️
؛✿🌸■☀️
؛🌼■☀️
؛  ☀️
✿🌹🔅🌻☀️
🌹✵🌺■☀️
✿🌸■☀️
🌼■☀️
   ☀️
#مامۆستاناسر_مامۆستانەجمەدین🕊
به سەدان تۆپ و پیلان‌گێڕان، هەزاران تفەنگ
دوژمن ناتوانی، گەلمان ڕوونە بۆت، نابێ بێدەنگ!
ڕاوکەری بەدخوو بەردینەدڵ خوێن‌ڕێژی خوێن‌خۆر
لێت‌ بە سەرناچێ دوایین‌ڕۆژتە تا کەی زوڵم‌وزۆر؟
ناکەوێ، نانەوێ، ڕاوەستاوە ئاڵای ڕزگاری
ھاوار ھەربەرزە نابڕێتەوە لە کوردەواری
ڕاوکەری بەدخوو بەردینەدڵ خوێن‌ڕێژی خوێن‌خۆر
لێت‌ بە سەرناچێ دوایین‌ڕۆژتە تا کەی زوڵم‌وزۆر؟
شەو تاریکیش‌بێ بڵێی‌ونەڵێی ڕۆژ دەبێتەوە
کۆت‌وزنجیریش پۆڵابەست‌بێ هەر ئەکرێتەوە
ڕاوکەری بەدخوو! بەردینەدڵ، خوێن‌ڕێژی خوێن‌خۆر
لێت‌ بە سەرناچێ دوایین‌ڕۆژتە تا کەی زوڵم‌وزۆر؟
؛   ☀️
؛ 🌼■☀️
؛✿🌸■ ☀️
؛🌹✵🌺■☀️
؛✿🌹🔅🌻■☀️
    ☀️
🌼 ■☀️
✿🌸■ ☀️
🌹✵🌺■☀️
✿🌹🔅🌻■☀️

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#نەجمەدین_غوڵانی🌻🌹🕊
ئەی مەلی وردیلەی دەنگ‌خۆش
بۆم بڵێ ئاوازێک بەجۆش
ئاوازێک‌بێ هی خوێن‌ڕشتن
نەغمەی ئازادی و سەرکەوتن
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نە وەکوو بۆ مردن بژیم!

بەستەی گەرم وەکوو هەتاو
هی هەڵپەڕکێ کۆڕی خوێناو
بەستەی گیان و دڵ هی دەروون
شیعری ئەوانەی سەرکەوتوون
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نە وەکوو بۆ مردن بژیم!

وەک چنگی کارد خوێناوی‌بێ
وەک خوێنی دڵ جۆشی تێیابێ
باسی ڕۆژانی جاران‌بێ
هی تاریکایی زیندان‌بێ
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نە وەکوو بۆ مردم بژیم!

دایەگیان مەگری وەک جاران
ئیتر نامبەنەوه زیندان
دڵنیابە دوژمنەکەم
من زنجیری لە پێ ئەکەم
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نە وەکوو بۆ مردن بژیم!
#کامەران_موکری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#حسێن_سەفامەنش🌻🌹🕊
هۆ مامەی دەسماڵ‌بەسەر، هۆ کۆڕی هەوری‌لەکۆڵ
یەک‌بگرن، دەس‌بگرن، پێ‌بەپێ و قۆڵ‌لەقۆڵ
هۆ کاکی چۆخەلەبەر، هۆ کیژی لەچکەلەشان
دەس بگرن دەی پێکەوە لە کەرکووک تا کرماشان
دەس بگرن، هەڵپەڕن، ڕۆڵەکانی نیشتمان:
زۆرجوانە دەس‌گرتنتان، هەڵپەڕکێ و یەک‌گرتنتان
خاکی ژێرپێمان شلە، هەڵپەڕکێ شل ئەلۆشی
ڕایکێشن یەک‌ڕیز چۆپی، ڕزیور تۆز ئەیپۆشێ
کیژەکەی بن‌داربەڕوو، تەوار و کۆتری شەقام
باڵابەرزی چاوهەڵۆ بەگزادەی چیای بەسام
هەوری خاڵی ورد لە کۆڵ، کوردی‌پۆش خاڵ‌خاڵ‌لەمل
سوورەگوڵەکەی شاخ و دۆڵ سورمەی سوور بکەن بە کل
لە یەک‌ڕیزدا هەڵپەڕن با خەڵکی بێنە شاواش
سەمای کوردی بە گەلە نە تاک و شل و یەواش!
هەڵپەڕن، کوڕگەل لەگەڵ پۆلی پەپوولە و تەوار
سەماتان هەرمانە و هەل لە شاخ و شەقامی شار...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۲۸ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲۸ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱۸ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢۳ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٨ ℃
🌤 هەولێر : ٢٦ ℃
🌤 ئامەد : ٢١ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٨ ℃


بۆنەکان
١٩٦٢ – کۆچی دوایی شاعیری کورد، ئەسیری لە شاری کەرکووک.




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێ‌شەمە
#کوردی: ۲۷ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲۷ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱۷ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢۲ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ١٩ ℃
🌤 هەولێر : ٢٩ ℃
🌤 ئامەد : ٢٢ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٧ ℃


بۆنەکان
- ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون و وشکەساڵی.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#کووچه.🌻🌹🕊
#وەرگێردڕاوی_ناسر_حیسامی.
#گۆرانی_نیزام_مەلازادە.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

 #ناسر_ڕەزازی🌻🌹🕊
لە گوڵ و له‌ گوڵان "گیان" له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ
نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی "ئۆی" دایبڕیم له‌ تۆ
‌ 
دووریت ئارامی "گیان" له‌ به‌ر هه‌ڵگرتووم
له‌ دوای ئه‌و کۆچه‌ت "ئۆی" ساتێ نه‌سره‌وتووم
له‌ گوڵ و له‌ گوڵان "گیان" له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ
نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی "مەرزە" دایبڕیم له‌ تۆ

به‌ وێنه‌ی مامز "ئۆی" بیره‌بیرەخۆم
هه‌ر شه‌و له‌ لایێک "گیان" هه‌وارگیره‌خۆم
له‌ گوڵ و له‌ گوڵان "گیان" له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ
نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی "ئۆی" دایبڕیم له‌ تۆ

له‌ به‌ر ئه‌و کۆچه‌ت "گیان" پشتم چه‌ماوه‌
وه‌ک داربی بە دەم "ئۆی" ته‌وژمی باوه‌
له‌ گوڵ و له‌ گوڵان "گیان" له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ
نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی "ئۆی" دایبڕیم لە تۆ...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#باسیت_حەمە_غەریب🌻🌹🕊
دیارم دەیری عیشقە، جێی بە سووتن‌بێ لەوێ دەگرم
کە من مشتێ چڵ‌وچێوم، بە چی بم، کەڵکی کێ دەگرم!
نەگەیە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمە خاکی ڕێی
تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم، ئەم‌جارە ڕێ دەگرم
کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو
وتی ئاخر سبەینێ جەژنە، خوێنی تۆ لە پێ‌دەگرم
لە ڕووسووری عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام
بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەهێ دەگرم
لە سەرخۆچوونە، شەیدابوونە، قوڕپێوانە، سووتانە
هەتا مردن، مەحەبەت ئێشی زۆرە، ڕێزی لێ‌دەگرم
چ‌شۆخە ئاگرم تێ‌بەردەدات و پێم‌دەڵێ: یاشێخ!
بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەسامە دەستی پێ‌دەگرم
کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن‌ئەنجن کرد
وتی: پەژموردەیە ئەم لالەزارە، ئاوی تێ‌دەگرم
لە پاداشتی قسەی سارددا هەمە ئاهـ‌وهەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ‌گرێ، من بەرقی تێ‌دەگرم
شوکر هوشیارە مەحوی، تێ‌دەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستی بکا ئەهلی، خراپەی بۆ چی لێ‌دەگرم
#مەحوی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#ئارام_موستەوفی🌻🌹🕊
ئازیز! دیارەن، وادەی لوامەن
ئەلوەدای ئاخر ئەوە نامامەن

دەوڵەتەکەی وەسڵ پا نە زەواڵەن
جارێوتەر دیدەن باڵات مەحاڵەن

سا دڵم وەش بکەر وە ئیلتیفاتێ
لاکەرە لاوە، بوینووت ساتێ

با بەیۆ شنۆی شیرین‌ڕازەکەت
گۆش دەرۆ لادێ مەینەت‌گازەکەت

ئاخرسەفەرەن، ڕا خەیلێ دوورەن
مەنزڵ بێ‌پایان، تۆشە زەروورەن

دینت تۆشەی چەم، مەیلت تۆشەی دڵ
ڕازت تۆشەی گۆش، مەنزڵ‌وەمەنزڵ

کێ زانۆ چۆن بۆ ئەی دنیای فانی؟
با ببۆ نە بەین گەردەن‌ئازادی!

من شەوێ ناڵەم جۆش ئاوەردەبۆ
سەگی ئاسانەت بێدار کەردەبۆ

یا ناستەبۆ سەیل دیدەم، نەفەسێ
نەسیم گەرد پات بەرۆ پەی کەسێ

جەمینت زەحمەت نیگام کێشابۆ
کەفی پات وە خار دیدەم ئێشابۆ

یا کەردەبۆ دڵ دێوانەی کەی تەنگ
وەختی نیشانەی دڵان پەی خەدەنگ

پەلەپەل پەی زەوق زامێ وە تیرت
ئازار دابۆ تای زوڵفی زەنجیرت

یاخۆ تۆ دابۆت وە دڵ مەزەی مەرگ
تیر خەدەنگت دابۆ نە تۆی جەرگ

یا مەڕدەبۆت دڵ دێوانەی دڵگیر
جە تیرئەندازی کەردەبۆت تەقسیر

یا نەدابۆت تۆز گەردی پاڵاکەت
پەرێ‌سورمەی چەم سفتەی باڵاکەت

تۆ بویەر جە من، من زوو ویەردم
هیمەت بۆ، ها ژار مەحروومیت وەردم
#مامۆستامەولەوی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

هۆ وڵاتی پڕجەخار و پڕخەم و گولەباران🕊
تێ‌پەڕە لەم میحنەتە سەرڪەوە بۆ سەرڪۆساران🕊
شەوی دەیجوورە ئەم ‌ساتە، دەسا وەرچەرخێ زەمان🕊
ڪورد ڪوڵۆڵە و بێ‌پەنایە ناڵەی دەگاتە ئاسمان🕊
#ناسر_ڕەزازی🌻🌹🕊
وشڪەساڵه زەوی ڪڕە
وڵات تا بڵێی قاقڕە
شینایی وشڪەڵ و زەردن
گوڵ لارەمل لە سەرهەردن
هەوا گەرمە گوڵ دەوەرن
شیوەن بگێڕن دە'وەرن 
گیانلەبەر دەڵێی بێ‌گیانە
ئەوەی مانای نیە ژیانە
ژانە ژیان ژیان مەرگە
زووخاوی دنیام بەجەرگە
ڪۆمەڵ تاولەمەی گەشاوه
ڕۆژێ سەد چین ڕاوەشاوە
بەسەرهاتێڪە دڵ‌تەزێن
خەفەت‌هێنەر شادی‌بەزێن
ئەی هاوار! ئەی هاوار!
بە فەرمانی هەلاڪۆخان
گوڵ نابێ شین‌بن لە باخان
نامووس، حەیا، شەرەف فڕی
قاڵاو بە ســـەرگوڵدا قڕی
ئەوڕۆ ڕۆژی دڕک‌وداڵە
دڕوو بە ســەرگوڵدا زاڵە
ئەستێرەڪان مات و نەوین
دەڵێی پاکی چەسپی زەوین
بزە لە سەرلێوان قاتن
ئینسانەڪان ڪش‌وماتن
فەرهەنگ و زانین بێ‌قەدرە
وڵات لیپاولیپی غەدرە
وڵات پاڪی بووتە بەستێـن
بۆ ڕۆڵانی تۆڵەئەســتێن
#ڕەسۆڵ_ڕەش‌ئەحمەدی

شــــەو بە شەوقی سپێدەیەم ڪەس خەوی لێ‌ناڪەوێ
بێ‌یەڪگرتن مەحاڵە دەرچوون  لە فیتنەی خائینان
هۆ وڵاتی پڕجەخار و پڕخەم و گولەباران
تێ‌پەرە لەم میحنەتە سەرڪەوە بۆ سەرڪۆساران.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■🕊●
؛🌹✵🌺■🕊●
؛✿🌸■🕊●
؛🌼■🕊●
؛🕊
✿🌹🔅🌻🕊●
🌹✵🌺■🕊●
✿🌸■🕊●
🌼■🕊●
🕊
#کاوە_فەتحی🌻🌹🕊
سەیری بەرەی سێدارە بکەن نایانەوێ هەتاو هەڵبێ
لە دارستانی ئاوێنە، کۆتری ئاشتی ئۆقرە بگرێ
خەونی مناڵان دەریا دایکی ئاوارە دەنێژن
کێ دەتوانێ لەم وڵاتە ڕێ لە باران و گوڵ بگرێ؟
تفەنگی دەستی تۆ لانکە و
لایەلایەی بۆ دەخوێنی
تا نیشتمان لە باوەشدا هەتا کازیوە جێ بگرێ
پەنجەکانت دە ڕووبارن لە خاکیشدا سروود ئەڵێن
تا خاکی سووری نیشتمان لە ئەم پاییزە گوڵ بگرێ
کە گولەی دوژمنی دێرین بەرزی باڵات زامدار ئەکا
ئەڵێی دەریایت و ماسی سوور لە باوەشدا ئۆقرە دەگرێ
تاڵ‌بەتاڵی قژی خاوت گزنگی خۆری شەوگارن
تۆ شۆڕەبیت مەل دەزانێ شۆڕەبی بەپێوه دەمرێ
خەونەکانت باڵا دەکەن ڕێگەی لافاوی مەرگ ئەگرن
تا تۆ بوویت و پەپوولەبێ ڕۆحی ئازادی نامرێ...
؛🕊
؛ 🌼■🕊●
؛✿🌸■ 🕊●
؛🌹✵🌺■🕊●
؛✿🌹🔅🌻■🕊●
🕊
🌼 ■🕊●
✿🌸■ 🕊●
🌹✵🌺■🕊●
✿🌹🔅🌻■🕊●

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەک‌شەمە
#کوردی: ۸ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۸ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢۹ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ۴ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٥ ℃
🌤 هەولێر : ٢٨ ℃
🌤 ئامەد : ٢٢ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٦ ℃


بۆنەکان
١٩٢٥ – شێخ سەعیدی پیران لە سێدارە درا کاتێک بە یارمەتیی ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە دژ بە حکوومەتی تورکیا شۆڕشی کرد و بۆ ماوەیەکی زۆر گەمارۆی شاری ئامەدیان دا، بەڵام ھێزەکەیان تێکشکا و پاشان شێخ سەعید لە سێدارە درا.
١٩٨٨ – ئەخۆل، شاعیری کورد کۆچی دوایی کرد.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🕊
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🕊
؛  🌹
✿🌹🔅🌻🕊
🌹✵🌺■🕊
✿🌸■🕊
🌼■🕊
   🌻
#نەجمەدین_غوڵامی🌻🌹🕊
ئەی پێشمەرگەی قارەمان
ئەی گیان‌فیدای کوردستان
ئەی تاقەشێری کوێستان
پارتیزانی باشەرەف
برای ئارپیچی له شان
حەق‌خۆرگری باویژدان
شۆڕشگێڕی کوردستان
که خوێنتان ئەکەن‌خەڵات
چەک‌بەدەستانی وڵات
ئاڵاگرانی(ئاڵاهەڵگرانی) خەبات
پارتیزانی باشەرەف
برای ئارپیچی له شان
هەروەک ڕۆژ لێمان‌ڕوونە
که ئەستێنن مافمان
خۆشی دێنن بۆ گەلمان
وڵات ئەبووژێننەوە
سەربەرزئەکەن کوردستان
پارتیزانی باشەرەف
برای ئارپیچی له شان
ئێستا هەموو به دەنگێ
به گەرمی به ئاهەنگێ
ئەڵێین: بژی پێشمەرگە
تاقەشێری کێوەکان
هەڵۆی شاخەبەرزەکان
پارتیزانی باشەرەف
برای ئارپیچی له شان
ئەی پێشمەرگەی قارەمان
ئەی گیان‌فیدای کوردستان
ئەی تاقەشێری کوێستان
پارتیزانی باشەرەف
برای ئارپیچی له شان...
#موزەفەر_شافیعی
؛   🌹
؛ 🌼■🕊
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🕊
؛✿🌹🔅🌻■🕊
    🌻
🌼 ■🕊
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🕊
✿🌹🔅🌻■🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادیەیش بدات. هیچ‌میلەتێک بە بێ‌زەحمەت و تێکۆشان، بە بێ‌فیداکاری، بەبێ بەخت‌کردنی ڕۆڵەبەنرخەکانی خۆی بە ئازادی نەگەیشتوە، گەلی کوردیش و حیزبی ئێمەیش کە پێشڕەوی خەباتی گەلی کوردە لەمێژە ئەوەی دەزانن کە، ئازادی فیداکاری دەوێ خۆبەخت‌کردنی دەوێ، کاروانی شەهیدانمان درێژە بەڵام ڕەنگە لەوەیش درێژتربێت، ئێمە لە ڕۆژی شەهیدبوونی شەهیدانمان، لە بیرەوەری شەهیدانمان لە مێژەوە بڕیارمان داوە ناگرین، لە مێژەوە بڕیارمان داوە کە تەنیا و تەنیا کارێک کە دەتوانین بکەین و لە بەرچاو و لە بیری شەهیدانمان شەرمەزار نەبین ئەوەیە کە ڕێگای ئەوان بەرنەدەین وەک ئەوان تا سەر ئەو ڕێگایە بڕۆین، لە هیچ تەنگ‌وچەڵەمەیێک نەترسێین، لە هیچ سەختیەک نەکشینەوە، خەباتی ئێمە خەباتێکی ڕەوایە، خەبات بۆ ئازادی میلەتێکە، خەبات بۆ دواڕۆژ و دواڕۆژی منداڵەکان و نەسڵەکانی دیکەیە؛ ئەگەر ئێمە وەک ئەو نەسڵە ئەرکی خۆمان بە چاکی بە جێ‌بگەینین دەتوانین هیوادار بین کە نەسڵی داهاتوومان شەهیدی نەبێ هەروەها که ئەگەر نەسڵی ڕابردوو  یا نەسڵەکانی ڕابردوو بە چاکی ئەرکی خۆیان بە جێ هێنابا ڕەنگ‌بێ ئەو نەسڵەی ئێمە شەهیدی نەدەبوو، بۆیە بیرەوەری شەهیدەکانمان جارێکی‌ دیکە دەمانهێنێتە سەر ئەو بڕوایە، کە بیروباوەڕێکی چەسپاو بە دڵێکی پڕ لە شۆڕش و بە هیوایەکی زۆر خەباتی خۆمان درێژە پێ‌بدەین، ئەو خەباتە ئاکامی دەبێتە دوو شت: هەم گیانی شەهیدەکانمان شاد دەکات و هەم میلەتەکەمان ڕزگار دەکات بۆ ئەوە ئیدی لە دواڕۆژدا شەهیدمان نەبێ.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنج‌شەمە
#کوردی: ٥ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٥ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٦ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ١ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٤ ℃
🌤 هەولێر : ٢٧ ℃
🌤 ئامەد : ٢٤ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٨ ℃


بۆنەکان
١٩٧٢ – گۆرانیبێژی کورد، حەسەن زیرەک، کۆچی دواییی کرد.




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ئەم کاتەتان باش.
بە هۆی ئەوه کە ئینتەرنەتی ڕێژیمی ئێران داخراوه ناتوانین پۆست لە کاناڵ هەناردە بکەین.
لە ئەگەری کرانەوەی ئینتەرنەت ئەوە دیسان چالاکیەکانی کاناڵ دەست‌پێ‌دەکاتەوە.
بەم بۆنەوە داوای لێبوردن لە سەرجەم هاوڕێیانی کاناڵ دەکەین و تا لووتکەی سەرکەوتن درێژە بە بابەتەکانی کاناڵ دەدەین.
لەو بڕوایەداین که کارژخستنی ڕێژیم و هێنانی بەرەیەکی دژ بە کورد دیسانەوە دەمانباتەوە بۆ شەڕەخوێناویەکانی چوار دەیەی ڕابردوو بۆیە داواکارین هەمووتان بە خوێندنەوەی خۆتان هەوڵ بۆ ڕزگاری بدەن که بتوانین لە دوایین قەیرانی سەربەخۆیی تووشی شڵەژان و شپەرزەیی نەبین.
وەکوو کورد ئەرکە که لە ئەگەری ترازانی ڕژیم شوێنەبۆشاییەکانی سەربەخۆیی پڕبکەینەوە بۆیە ئەو شتانە کە پێویستن دەبێ هەر لەم کاتانە لە بیری هەبین.
سپاس بۆ ئەوەی که تا ئێستا لەم کاناڵە بەشدار بوون و سپاسێکی تایبەتیش بۆ ئەو کەسانە کە بۆ کاناڵ چالاکی و تێکۆشاون.
بمێنن بە سەربەرزی و هەمووکات بە باشترین کردەوە لە خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیان تێ‌بپەڕن. 🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ئەی مەلی وردیلەی دەنگ‌خۆش
بۆم بڵێ ئاوازێک بەجۆش
ئاوازێک‌بێ هی خوێن‌ڕشتن
نەغمەی ئازادی و سەرکەوتن
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نە وەکوو بۆ مردن بژیم...🌻🌹🕊
#کامەران_موکری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🕊
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🕊
؛  🌹
✿🌹🔅🌻🕊
🌹✵🌺■🕊
✿🌸■🕊
🌼■🕊
   🌻
#عەباس_کەریمی(هەڵۆ)🌻🌹🕊
ڕێی خەباتمان چەندەسەخت و دووربێت
با چواردەورمان كڵپەی ئاگربێت
لەم ڕێ‌پیرۆزە هەرگیز لانادەین
ئێمەین بۆ مردنیش ئامادەین
بۆ دنیایێکی نوێ، بۆ هەژاران
بۆ دانانی کۆمەڵگای یەکسان
ڕەگی زۆرداری لە ڕیشە دەردێنین
تۆوی ئازادی گەلمان ئەچێنین
بە ڕابەری چینی کرێکاران
ئەڕۆین و ئەبڕین ڕێگای تێکۆشان
ئاڵای سووری شۆڕشمان هەڵ‌ئەکەین
هەر بە ڕۆژی سەرکەوتن ئەگەین
#ئارام‹شاسوار_جەلال_سەعی›
؛   🌹
؛ 🌼■🕊
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🕊
؛✿🌹🔅🌻■🕊
    🌻
🌼 ■🕊
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🕊
✿🌹🔅🌻■🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#ناسر_ڕەزازی🌹🌻🕊
چەوساوەکان
وڕوکاس و سەرگەردان‌نیم
دەستەمۆی ئەشکی گریان‌نیم
هەرچەند بە ئازار تەزیوم
سەربزێو بووم نەبەزیوم🕊
ژانی زامی چەوساوەکان
خەم‌وناڵەی داماوەکان
سەرچاوەی هۆش و هەستمە
خواست و هیوای مەبەستمە🌹
بە درێژی ژین من ئامادەم
گۆمی مەنگی مەینەت ڕادەم
من دەمەوێ ببمە با-یە
خۆشەویستی مرۆڤ بەرم
بۆ گشت‌سووچی ئەم دنیایە🌻
من دەمەوێ سنوورداری
نێوان مرۆڤ بسڕمەوه
من دەمەوێ گشت‌ئازارێ
لە ڕەگەوە ببڕمەوه...🕊
#حسێن_بەفرین

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دوو‌شەمە
#کوردی: ۲٦ی جۆزەردانی(٣) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٦ی خوردادی(٣) ۱٤۰٤
#زایینی: ۱٦ی ژۆوەنی(٦) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٠ی زیحەجەی(١٢) ١٤٤٦


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٢ ℃
🌤 هەولێر : ٢٩ ℃
🌤 ئامەد : ٢٤ ℃
🌤 حەسەکە : ٢٩ ℃


بۆنەکان:



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…
Subscribe to a channel