بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"
#ئاواز:
#مامۆستاناسر_ڕەزازی
#شیعر_مامەکوڕنوو
#مامۆستاحەمە_ساڵح_دیلان
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ چوارشەمە؛
۶شەشەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/۶🕊
۶ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/۶🕊
٢۶ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (26/4/2023)🕊
۶ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/۶
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: «حێل، هێل، هل؛ دەنکێکی بۆنخۆشە کە هەم دەخورێ و هەمیش وەک چێشتەخۆشکە بە کاردێت.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ سێشەمە؛
۵پێنجەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/۵🕊
۵ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/۵🕊
٢۵ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (25/4/2023)🕊
۵ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/۵
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: «شەنگەبیزا، بیزا، لە شیرێژی دەکەن.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
ئەنفال کردنی ژینگەی کوردستان
ــ کورە دەڕۆنە کوێستان بۆ کاسبی گوڵ و گیا مەڕۆن. ژینگە هەڵیناگرێ ئەو هەموو خەڵکە کاری ببێتە ئەوە.
ــ کورە دەڕۆنە کوێستان شوێنێ خۆش و بژوێن دەبینن، نوختەی GPS ی مەنووسن و ناونیشانی ڕاستەوڕاستی مەدەن. با دەروون نەخۆشەکان نەچن کاولی بکەن.
ــ گوندنشین و ئاژەڵدار و ژینگەپارێزی هێژا، ئاگەداری لادێییە شارنشینەکان بن. ئەوانن ژینگەیان کاول کردووە.
تێبینی، وێنەکان: چەند ڕۆژ پێش کۆمەڵێ دڵڕەش و نەخۆش چوونەتە کوێستانێکی قەندیل و ئەو کارەساتەیان قەوماندووە و سەدان گوڵەشلێرەیان شەهید کردووە.
✍ ئیرەج مورادی ـ بەهاری 1402
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ دووشەمە؛
۴چوارەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/۴🕊
۴ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/۴🕊
٢۴ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (24/4/2023)🕊
۴ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/۴
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: «چای کوجەرات، چای ترش؛ پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری لە خوێن و مەترسیەکانی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە کەم دەکاتەوە، ڕێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە، دژەباکتریایە و ڕێگرە لە هەوکردنی جەستە کە بە هۆی باکتریاوەبێت: (چای ترش).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
زمانی فارسی بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران بۆ ماوەی هەزاران ساڵ لەگەڵ یەکتردا پێوەندی بگرن و لە زمانی یەکتر تێبگەن!
کتێبی: #تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
#د_عادڵ_محەمەدی
ئەم بیرۆکەیە یەکێک لەو تێڕوانینە هەڵانەیە کە بەردەوام پەرەی پێدەدرێت. لە وەڵامدا دەبێ بڵێین ئێدوارد گرانویل براون ، ڕۆژهەڵاتناس و ئێرانناسی بەناوبانگی بەریتانی کە یەکەم کتێبی لە سەر مێژووی ئەدەبی فارسی (١٩٠٢) نووسی و زۆریش ستایشی زمانی فارسی کردووە و بە شان و باڵیدا هەڵداوە، بڕوای وا بوو کە لە سەردەمی قاجارەکاندا کاتێک لە تاران دەهاتیتە دەرەوە، کەمتر ئاخێوەرێک بە فارسی قسەی دەکرد. جگە لەوەش، لە ڕابردوودا پێکهێنی زمان لە سەر ئایدیۆلۆژیاکانی دەوڵەتـنەتەوەکاندا بە شێوەی تاکزمانی بە سەر ئاخێوەراندا زاڵ نەبووە کە هەموو ئاخێوەران بتوانن شارەزاییان لە خوێندن، نووسین، قسەکردن بە زمانی فارسی ببێت و لە ڕێگەی ئەم زمانەوە لە یەکتر بگەن. بۆیه بیرۆچکەیەکی ههڵهیه كه بڵێین زمانی فارسی بۆ ماوهی ههزار ساڵ زمانی باو و فهرمیی ههموو ئاخێوهرە ئێرانییەکان بووه و ههموو ئاخێوەرێک دهیتوانی بهم زمانه له قسە و ئاخاوتنی یهكتر تێبگات. بەڵگه و شاهیدی زیندوو، نەوەکانی پێشوو و باب و باپیرانمانن. بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە نەوەکانی پێشووی ئاخێوەرانی کورد، عەرەب، تورک و هتد بکەین کە لە مەکتەبدا فێری زمانی فارسی نەبوونە، بە ئەستەم بەم زمانە پێوەندییان دەگرت و هێشتا و لە سەردەمی ئێستاشدا کەسانێک هەن کە فارسی نازانن و ناتوانن بەم زمانە پێوەندی بگرن.
هەروەک سورخی (2719) دەڵێت: پابەندی بە قسەکردن بە زمانێکی هاوبەش، تایبەتە بە سەردەمی دەوڵەتـنەتەوەی مۆدێرن و دیاردەیەکی تا ڕادەیەک نوێی ئەم دواییانەیە کە لە چەند سەدەیەک لەوە پێشەوە (لە ئەورووپا) گەشەی کردووە. بەر لەوە، کە لەوانەیە بەگشتی بە سەردەمی ئیمپراتۆرییەکان ناو ببرێت، یەکێتیی زمانی پێویستییەکی سەرەکی نەبوو. لەحاڵێکدا کە بەکارهێنانە زمانییەکان بە خورتی جۆراوجۆر بوون، هێندێک لە حکوومەتە ئیمپراتۆرییەکان بە ئاشکرا لەگەڵ سروشتی فرەزمانیی دانیشتووانی ئیمپراتۆرییەکەیاندا گونجابوون، وەک ئێران و میسری کۆن (گریلو ، ۱۹۹۸ :۳۷). پاشان تا بەر لە دروستکردنی دەوڵەتی نوێی ئێرانی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا، زمانەکان لە پێککەوتنێکی سروشتی و جوگرافیدا بوون. تەنیا توێژێکی دەستەبژێر خوێندەوار بوون، زۆرینەی ڕەهای خەڵک هەر زمانی فارسییان نەدەزانی. جگە لەوەش، بە وتەی ئوکلار ئیمپراتۆر پێویستیی بە جەماوەرێکی یەکپارچە لەباری زمانییەوە نەبوو، چونکە فرمانەکانی لە ڕێگای گرووپێکی بچوکی ڕاسپێردراوی ئیداریی دووزمانەوە بۆ گوێڕایەڵیی خەڵک، ڕاستەوخۆ ڕادەگەیەنران (ئوکارلار، 2009 :۶۴).
کەواتە بەڵگاندن و ئارگیومێنتێکی لەو شێوەیە کە زمانی فارسی بە زمانێکی هەزاران ساڵە و زمانێکی هاوبەشی هەموو ئاخێوەران دەزانێت، نادروست و هەڵەیە و لەگەڵ ڕاستییەکانی جیهانی زمانناسیدا ناگونجێت.
#بەشی_یەکەم(#هەورامی)
#تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
#د.عادڵ_محەمەدی
بەپێی لێکۆڵینەوەی مێژوونووسان، جوگرافیناسان و گەڕۆکەکان تا سەدەی نۆزدەهەمی زاینیی، هەموو جۆرەزمانەکان لە جوگرافیای کوردستاندا خۆیان بە کورد زانیوە و لە ماوەی هەزاران ساڵ کە لە پێشینەی نیشتەجێبوونی ئەم خەڵکە تێپەڕیوە هیچ خێڵ و هۆز و تایەفەیەکی تایبەت نەبووە کە تەنیا خۆیان بە کورد بزانن و ئەوانی دیکە بە ناکورد و بێگانە ناو ببەن. هەروەها دەقەمێژووییەکان پیشاندەری ئەوەن کە کوردبوون جۆرەزمانێکی تایبەت نەبووە و هەموو ئەم خەڵکە لە پانتایی ئەم جوگرافیا بەربڵاوەدا خۆیان بە کورد زانیوە و ئەم وتەیە نەک گریمانەیەکی لەرزۆک بەڵکوو ڕوانگەیەکی پتەو و سەلمێنراوی مێژووییە کە دەیان دەق پشتگیری لێ دەکات و دەیسەلمێنێ و ئەمە مێژووه کە پێمان ئەڵێ سەر بە کوێن و کێن. ناوەرۆکی باسەکە لێرەدایە کە چەمکی «گۆران» لە مێژوودا، هەڵگری واتای «چینی کۆمەڵایەتی»، «خێڵ و تایەفە»، «ئایین»، «شێوەی ژیان» یان «جۆرەزمان»ێکی تایبەتە و بەشێکی جیانەکراو و دانەبڕاو بووە لە کۆمەڵگای کوردستان و لە بنەڕەتدا باسکردن سەبارەت بەم مژارە لە دەرەوەی جوگرافیای کوردستاندا، بیرۆکەیەکی پووچ و بێمانایە (محمدی، 1400 :239-233).
کەواتە ئەگەر سەیری ڕابردوو بکەین، باوباپیرانمان لە هەر ناوچەیەکی کوردستاندا (بۆ نموونە لە کرماشان، ئامەد، هەولێر و...) زۆربەیان لە زمانی یەکتر تێنەدەگەیشتن و لێکگەیشتنی زمانییان نەبووە، بەڵام خۆیان بە کورد پێناسە کردووە. هەر بۆیە کوردبوون هەرگیز لە سەر بنەمای زمانی دانەمەزراوە. بۆیە ئەوانەی دەڵێن گۆران و هەورامییەکان لە بنەڕەتدا کورد نین و لە ڕووی زمانییەوە گرووپی سەربەخۆن، جۆرێک هەڵەبەرییە کە پێی دەڵێن «هەڵەبەریی ناونان naming fallacy».بۆ نموونە لە زمانی کوردیدا ئەگەر بڵێین «هەورامی» ناتوانێ «سۆرانی» بێت، ئەم جۆرە گوزارەیە ڕاستە، یان ئەگەر بڵێین «هەورامی» ناتوانێ «کرمانجی» بێت، ئەمەش هەر ڕاستە؛ بەڵام ئەگەر بڵێین هەورامی کوردی نییە، یاخود ڕووبەڕووی پرسیارێکی وەها ببینەوە کە ئایا هەورامی کوردییە یان نا؟ لێرەدا هەڵەبەرییەکە لەم پرسیارەوە سەرهەڵدەدات، چونکە بەم پێیە کوردیمان تەنیا لە چەند جۆرەزمانێکی تایبەتدا دابەش و پێناسە کردووه کە بریتین لە سۆرانی و کرمانجی و هتد. بۆیە ئەگەر بمانەوێ زمانی کوردی تەنیا بەم زاراوانە پێناسە بکەین و سنووری بۆ دابنێین، هەورامی لە ڕێزبەندیی کوردیدا جێگیر نابێت و ئەم جۆرە هەڵەبەرییە هەمیشە لە لایەن هەندێک لە بزووتنەوە و گرووپە سیاسییەکاندا یان لە لایەن هەندێک زمانناسەوە پەرەی پێ دەدرێت کە دەیانەوێ ناسنامەی کورد بە زمانێکی تایبەتەوە پێناسە بکەن و بە شێوەیەکی دەمارگرژانە ئەم جۆرە ناونانە ئایدیۆلۆژیکییانە دووپات بکەنەوە.
بۆ وێنە هەندێک لە زمانناسان بە پشتبەستن بە وەسفکردنی جۆرناسیی زمان (تایپۆلۆجی) هەوڵدەدەن بە پێی ڕێزبەندیی وشەیی و سیستەمی ڕێککەوتنی زارەکانی "کوهدەشتی و نورئاوایی" بە نوێنەرایەتی لە لەکی، ئاخێوەرانی لەکی وەکوو زمانێکی سەربەخۆ ناو ببەن (دبیرمقدم، 1392 : 897 -862) کە بێگومان دیاردەی «ناونانی لەکی وەک زمانێکی سەربەخۆ» لە ڕوانگەی زمانناسییەوە هیچ کێشەیەک ساز ناکات و کێشەکە زمانبوون یان زماننەبوونی لەکی نییە، بەڵکوو هەڵەبەرییەکە لەمەوە سەر هەڵدەدات کە ئەم توێژەرانە دەیانەوێ لە ڕێگەی زانستی جۆرناسیی زمانەوە (تایپۆلۆجی)، لەکی لە زمانی کوردی جیا بکەنەوە و کوردی داببەزێنن؛ واتە کوردی بە سەر چەند جۆرەزمانێکی تایبەت دابەش و پێناسە بکەن یان بۆ نموونە تورکی بە ئازەری ناو بنێن و بە زمانێکی ئێرانی دایبنێن.
بەگشتی هەمیشە دەستکاری و چەواشەکارییەکی زۆر لە لایەن توێژەرانی بوارەکانی مێژوو و زمانناسی و هتددا ڕوویداوه. بۆ نموونە کۆمپانیای هیندستانی ڕۆژهەڵات کە کۆمپانیایەکی بەریتانی بوو، دواتر لە چالاکییە بازرگانییەکانی خۆی تێپەڕی و بە شێوەیەکی درێژخایەن ئامانجی سەرەکییەکەی داگیرکاری و کۆلۆنیالیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو و بە هۆی ئەوەی توێژەرانی زانکۆش لەگەڵ ئەم کۆمپانیایەدا هاوکارییان دەکرد، هەندێک تیۆریی مێژوویی و زمانناسی لەم سیستەمە کۆلۆنیالەدا سەری هەڵدا.
بە بڕوای نیومار لە ساڵی 1786دا زمانناس و ڕۆژهەڵاتناسێکی بەریتانی بە ناوی سێر ویلیام جۆنز لە خزمەتی ئەم کۆمپانیایەدا بوو کە بە لێکۆڵینەوەیەک باسی پێوەندیی ڕەگەزیی نێوان زمانە ئاسیایی و ڕۆژئاواییەکان دەکرد. لەڕاستیدا زمانناسی لەم بوارەدا جگە لە ڕێبازی زانستیی خۆی، ئامانجی دیکەی بەدوادا بوو و لە ڕوانگەی بیرداڕێژەرانی پاشئیستعمارییەوە، زمان بنکەیەکی سەرەکی بوو لە گوتاری پاشئیستعماریدا؛ چونکە ڕەوتی ئیستعمار خۆی بە زمانەوە دەستی پێکرد. بە بڕوای ویشوەناتن، له سەردەمی ئیستعماریی وڵاتی هینددا، دەقی ئەدەبیی ئینگلیزی وەکوو دەمامکێک چالاکییەکانی دەسەڵاتخوازانەی داگیرکەرانی دەشاردەوە (کوماراوادیڤلو ، 1999).
؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🌻
؛ 🕊
✿🌹🔅🌻🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🕊
🌼■🌻
🕊
#چۆپی_فەتاح 🌻🌹🕊
لە دەفتەری قوتابخانەم
لەسەر تەختەی ناوپۆلەکەم
لەسەر درەخت لەسەر لم و لەسەر سەھۆڵ
لەسەر بەفری تازە و سپی
ناوت ئەنوسم سەربەستی
لە لاپەڕەی بۆر و نووسراو
لە لاپەڕەی سپی و بێناو
لە بەرد و دار، دار و دیوار
لەسەر مەشخەڵی کڵپەدار
ناوت ئەنووسم سەربەستی
لەسەر وێنە و نەخشی زێڕین
لەسەر چەکی جەنگاوەران
لەسەر تاج و تەختی زێڕین
لە جەنگەڵ و دۆڵ و بیابان
لەسەر پینەی بەرگی خاکیم
لەسەر شەتاوی مانگەشەو
لەسەر مەچەکی ماندوییم
ناوت ئەنوسم سەربەستی
لەسەر کێڵگە و لەسەر ئاسۆ
لەسەر پەڕوباڵی مەلان
لە ڕەنگ و بۆنی کازیوە
لە عارەقی خەستی زریان
لە دیوار و تەختەی دەرگام
لە ھەرشتێ بەنرخە لام
لە شەپۆلی گڕی پیرۆز
ناوت ئەنوسم سەربەستی...
؛ 🕊
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌹🔅🌻■🕊
🕊
🌼 ■🌻
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ هەینی؛
١یەکەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/١🕊
١ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/١🕊
٢١ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (21/4/2023)🕊
١ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/١
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: «چاوکوتکە، پاپشیلە، گوڵ ماس، مامیلان، مامیلە، چنارۆک:(آلالە صحرایی).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ پێنجشەمە؛
٣١سیویەکەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/٣١🕊
٣١ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/٣١🕊
٢٠ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (20/4/2023)🕊
٢٩ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/٢٩
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: « سەڵمک، سەلمۆکە، سلێمانتەڕە، تەڕەسێمانە، تەڕەسڵێمانە:( سلمەترە).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
#من_دێم👈(من می آیم)
#تۆ_دێی👈(تو می آیی)
#ئەو_دێت👈(او می آید)
#ئێمە_دێین👈(ما می آییم)
#ئێوە_دێن👈(شما می آیید)
#ئەوان_دێن👈(آنها می آیند)
#من_دەڕۆم_دەچم👈(من می روم)
#تۆ_دەڕۆی_دەچی👈(تو می روی)
#ئەو_دەڕوات_دەچێت👈(او می رود)
#ئێمە_دەڕۆین_دەچین👈(ما می رویم)
#ئێوە_دەڕۆن_دەچن👈(شما می روید)
#ئەوان_دەڕۆن_دەچن👈(آنها می روند)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
#دەروونپیس_دڵڕەش_ناکهس_ناپاک_چەپەڵ👈(خبیث)
#جاڕزکەر_بێزاریهێن_تەنەفۆرهێن_ڕەقهێنەر👈(تنفر آمیز)
#داروسێ_هاوسا_جیران👈(همسایه)
#بەرگیراو_گیراو_گیریاگ_داخراو_پێوەدراو👈 (مسدود)
#گیریان_داخران_کپبوون👈( مسدود شدن)
#داخستن_بەستن_گرتن👈( مسدود کردن)
#کپی_کرد_دایخست_گرتی👈(مسدود کرد)
#گیرا_داخرا_بەسترا_کپ_بوو👈(مسدود شد)
#پشوودرێژی_خوێنساردی👈(خونسردی)
#چەتە_دز_دهستپیس_دهستحیز_جهرده_ماڵبڕ👈(سارق)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ دووشەمە؛
٢٨بیستوهەشتەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/٢٨🕊
٢٨ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/٢٨🕊
١٧ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (17/4/2023)🕊
٢۶ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/٢۶
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: « شمڵی، شەمبلیک، شەمبلیلک، شەمبەلیک؛ شەمبەلیلە: ( شنبلیلە).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ یەکشەمە؛
٢٧بیستوحەوتەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/٢٧🕊
٢٧ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/٢٧🕊
١۶ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (16/4/2023)🕊
٢۵ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/٢۵
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: «تیکان، تەنگەزی، تەنگز، تنگەس، تەنگسەک، تەنس، بادمۆک: (بادام خارآلود).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ شەمە؛
٢۶بیستوشەشەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/٢۶🕊
٢۶ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/٢۶🕊
١۵ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (15/4/2023)🕊
٢۴ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/٢۴
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: « گۆزروان، گزربان، گازوانکە، گاوزۆروانە: (گل گاوزبان).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
مامەکووڕنوو کێ بوە؟
ناوی ئەحمەدی کوڕنووە لە زەمانی کاک ئەحمەدی شێخا نۆکی کوڵاندووە، لە بەر ئەوەی که پیاوێکی خۆشمەشرەب و قسەخۆش بووە و حەرەکاتی سەیر و سەمەرەی کردووە و بۆتە هۆی بەزم و پێکەنین و خۆشی، کاک ئەحمەد بردوویەتی بۆ حەج.
پیاوێکی عاقڵ و هۆشمەند بووە، خەڵکی شاری سلێمانی بووە و هەر لەوێیش کۆچی دوایی کردووە.
گردی سەیوان= بەناوبانگترین گۆڕستانی شاری سلێمانییە کە ژمارەیێکی زۆر لە زانایان و شاعیرانی کورد لەوێدا نێژراون.
ئەڵێ کاک ئەحمەدی کوڕنوو کە لە قەبرستانی گردی سەیوان ڕاکشاوی، بە ڕەحەتی و سەرێک بێفکر و دڵێکی هێمن گوێ لە داستانەکەم بگرە.
#نێردراو_لە_لایەن_مامۆستائەنوەر_وەلەدبەیگی
سڵام هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش، سپاسی بوون و سەرنجی هەمووتان دەکەم، لەسەر ئەم پۆستە قسەیەکم هەیە، کەسانێک کە دیسلاکیان کردوە ئەم پۆستەیان پێنادروستە، زۆرم پێخۆش بوو هێندە بوێر بوایەتن و جگە لە دانانی ئەم ئستیکرە(👎) ڕاوبۆچوون و ڕەخنەی خۆیان بڵێنەوە جا ئەگەر بمەوێت تەنیا هاوڕاکان لە دەوری خۆم کۆ بکەمەوە ئەم ئستیکرەم دادەخست و ڕێگەی دژایەتیم بە کەس نادا، تەنیا دەستخۆشیمان لە کەسێک کردوە کە شیاوی ڕێزی سەرتر لەوانەیشن، بۆیە پیاوانە وەرن لە بەشی ڕوانگەی ئەم پۆستە هۆکارتان بڵێن، بە دڵنیاییەوە وڵاممان بۆ ئێوەیش هەیە، سەربەرز و سەرکەوتوو ببن.🌹
Читать полностью…Etymological fallacy
هەڵەبەڕیی ڕیشاناسانەی (وشەی کورد)
کتێبی: #تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
#د.عادڵ_محەمەدی
کریستاڵ (2008 :175) ئاماژە بە «هەڵەبەریی ڕیشەناسانە» دەکات کە واتای پێشینیی وشەیەک یان واتای سەرەکیی وشەیەک بە ڕاست و ڕەها دەزانرێت. بە وتەیەکی تر، کەسانێک هەن کە بۆ پاساودانی قسەی خۆیان پشت دەبەستنە واتای سەرەتایی و سەرەکیی وشەکان. بۆ نموونە سەردەمێک زیگمۆند فرۆید کە یەکێک لە دەروونناسە بەناوبانگەکانی جیهان بوو، بۆ هێرشی سام و دەمارییەکان، وشەی «hysteria»ی بەکار هێنا کە هەڵبژاردنی ئەم وشەیە ناڕەزایەتیی هەندێک لە هاوکارانی فرۆیدی لێکەوتەوە؛ چونکە بە ڕای ئەوان هاوتای ئەو وشەیە لە ڕیشەی یۆنانیی «مناڵدان»ەوە وەرگیراوە. بۆیە لەگەڵ واتای هێرشی دەماری ناگونجێت. هەڵەی ئەم تاقمە لەمەدا بوو کە نەیاندەزانی وشەکان لە درێژایی مێژوودا لە بواری واتاییەوە، گۆڕانکارییەکی زۆریان بەسەردا دێت و ئەوەی کە لە چ سەردەمێکدا واتای وشەکان دروست بووە، ڕوون نییە بۆمان. کەواتە پێداگری لە سەر ئەوەی کە واتای ڕابردوو و سەرەتایی وشەیەک ڕاست و دروست بێت نەک واتای ئەمڕۆیی و مۆدێرنەکەی، جۆرێک تەجویز و ڕەچەتەیە کە بە «هەڵەبەریی ڕیشەناسانە» ناوی لێ دەبەن.
بە وتەی ئشتاینمێتز (٢٠٠٨) ئەمە هەڵەبەرییەکی ڕەچەڵەکناسانە و ژێنێتیکی (Genetic fallacy)یە کە واتای مێژوویی وشەیەک وەکوو واتای باوەڕپێکراوی ئەو وشەیە سەیر دەکرێت و باوەڕ بە واتا ئەمڕۆییەکەی ناکرێت. بە وتەیەکی تر، هەڵەبەریی ڕیشەناسانە کاتێک ڕوو دەدات کە کەسێک لە سەر ئەوە پێداگری بکات کە واتای ئەمڕۆیی وشەیەک دەبێ ڕێک وەکوو واتا مێژووییەکەی بێت و بە پێی واتا ڕابردووەکەی شرۆڤەی بۆ بکرێت کە وەها داخوازییەک جێی ڕەخنەیە و دەخرێتە ژێر پرسیارەوە؛ چونکە ئەم جۆرە بەڵگاندنە لەگەڵ ڕۆحی زمانناسی (بەتایبەت واتاناسیی مێژووییدا) دژایەتی دەکات. هەروەها ئەم هەڵەبەرییە کاتێک ڕوو دەدات کە ئاخێوەر بەئەنقەست مەبەستی ئەوەیە کە ڕیشە و واتای سەرەتایی وشەیەک لەگەڵ بەڵگاندنەکەیدا بگونجێت و هاوڕا و هاوبیری ئامانجەکەی ڕێک بکەوێت. بۆ وێنە هەندێک کەس بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئایدیۆلۆژیاکانیان لەم هەڵەبەرییە کەڵک وەردەگرن.
بەگشتی، وەها هەڵەبەرییەک، جۆرێکی ترە لە هەڵەبەریی «پەنابردن بۆ پێناسەی وشەنامەیی» کە تاکەکان هەوڵ دەدەن بە وەرگرتنی پێناسەی وشەنامە لە بەڵگاندنەکەی خۆیاندا سەر بکەون (گویر ، ٢٠٠٩). سەرنج بدەنە نموونەکەی خوارەوە:
• سرووش: یەکێک لە هاوڕێ کوردزمانەکانم لە من ناڕاحەت بوو، چوونکە پێم گوت: کوردی لە بنەڕەتدا بە واتای «کۆچەر»ە.
• پارسا: بەڕاست نەتدەزانی کە ئەمە باری نەرێنی هەیە و ڕەنگە هاوڕێکەت ناڕاحەت بێ لێت؟
• سرووش: نا. لە وشەنامەی دێهخودادا نووسراوە کە کورد یانی «کۆچەر».
لە نموونەی پێشوودا، سرووش تووشی هەڵەبەریی وشەنامەیی بووە؛ چونکە لە بواری لۆژیکی و واتاناسییەوە، وشەکان لە ناو وشەنامەکاندا تەنیا واتایەکیان لەگەڵدا نییە یان هەڵگری تاقە واتایەک نین. هەڵەی سرووش ئەوەیە کە سەرنجی نەداوەتە گەڵاڵەی واتایی یان گرتنەوەی واتایی وشەی "کورد" کە هەندێک واتا و چەمکی بەرین لە خۆ دەگرێت، تەنانەت ئەگەر وەهای دابنێین کە واتای وشەی "کورد" لە ڕابردوودا نەرێنی و بە واتای کۆچەر بووە لەگەڵ سەردەمی ئێستا و بەستێنی ئێستای خۆیدا هیچ پێوەندییەکی نییە؛ چونکە بە پێی «گۆڕینی واتایی» لە واتاناسیی مێژووییدا، ئەم وشەیە «بەرزبوونەوەی واتایی» لە خۆ گرتووە. بە وتەیەکی تر، وشەی "کورد" واتاکەی بەرینتر بووە و بە تێپەڕبوونی کات و زەمەن لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تر، بەرزبوونەوەی واتایی بە خۆوە گرتووە. هەربۆیە، لە بواری واتاناسییەوە، هەڵەبەریی ڕیشەناسانە کاتێک ڕوو دەدات کە وشەیەک بە درێژایی کات و مێژوو دەکەوێتە بەر گۆڕانکاریی واتایی وەکوو «تەسککردنەوەی واتایی» (بە درێژایی مێژوو، واتای وشەکە سنووردار دەبێتەوە) یان «پەرەدانی واتایی» (بە درێژایی مێژوو، واتای وشەکە بەرین و بەربڵاو دەبێتەوە) یان «نزمبوونەوەی واتایی» (بە درێژایی مێژوو واتای وشەکە دادەبەزێت و نزم دەبێتەوە و ئاماژە بە واتایەک دەکات کە لە چاو ڕابردووی خۆیدا، لە باری سۆزدارییەوە نەرێنی دەبێتەوە) یان «بەرزبوونەوەی واتایی» (بە درێژایی مێژوو، واتای وشەکە دەچێتە سەرەوە و بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕابردووی خۆیدا، بارێکی سۆزداریی ئەرێنی لە خۆ دەگرێت)؛ بەڵام بڕێک کەس یان بە شێوەی مەبەستدار یان بە شێوەی نائاگایانە ئەم گۆڕانکارییانە لە بەر چاو ناگرن و تووشی هەڵەبەریی ڕیشەناسانە دەبن.
کەواتە وەها وێنایێک هەڵەیە کە مۆرکی تاکواتایی بلکێنینە وشەکانەوە یان وەها بیر بکەینەوە کە وشەکان تەنیا و تەنیا یەک واتایان هەیە؛ چونکە ئەمە خۆی هەڵەبەرییەکی ڕیشەناسانەیە و هەڵەبەریی پشتبەستن بە وشەنامە (appeal to definition fallacy)یە.
@zmankurdy
ئەنفال کردنی ژینگەی کوردستان
ــ کورە دەڕۆنە کوێستان بۆ کاسبی گوڵ و گیا مەڕۆن. ژینگە هەڵیناگرێ ئەو هەموو خەڵکە کاری ببێتە ئەوە.
ــ کورە دەڕۆنە کوێستان شوێنێ خۆش و بژوێن دەبینن، نوختەی GPS ی مەنووسن و ناونیشانی ڕاستەوڕاستی مەدەن. با دەروون نەخۆشەکان نەچن کاولی بکەن.
ــ گوندنشین و ئاژەڵدار و ژینگەپارێزی هێژا، ئاگەداری لادێییە شارنشینەکان بن. ئەوانن ژینگەیان کاول کردووە.
تێبینی، وێنەکان: چەند ڕۆژ پێش کۆمەڵێ دڵڕەش و نەخۆش چوونەتە کوێستانێکی قەندیل و ئەو کارەساتەیان قەوماندووە و سەدان گوڵەشلێرەیان شەهید کردووە.
✍ ئیرەج مورادی ـ بەهاری 1402
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
#سپاسنامە_بۆ_چاپی_یەکەمین_کتێبی_زانستی_لە_ئاستی_کوردستان_و_جیهان.
وەها لە ئاستی ئیرادە و ڕوانین لە جیهان بڕوانیت کە ئەگەر بڕیارت داوه کە پەیمانت ببەیتەسەر و بەو ڕێبازەش وەفا بنوێنیت هەرەو ساتە دەست پێدەکەیت بۆیه لووتکە لە کاتێکت بۆ دەبڕدرێت و تەنگوچەڵەمەی ڕێگا دەبەزێنیت که هەنگاوی یەکەمت هەڵێنابێت.
هەرنەتەوەیەک بۆ گەیشتن بە لووتکه دەبێ هەمووی کردەوەکانی لەسەر ڕاستیەک دابنێت که بتوانێت ڕێگەی لێون نەبێت.
دەیانساڵە که جیهانی کوردی وەکوو تۆپێکی تۆپان لەسەر دەستی ئێمە بە هەزار شوێندا یاری پێیدەکرێت و هەرڕۆژێک و لە سووچێک قەرارێکی بۆ هەڵدەپێچرێت بێئەوەی لەسەر زانستێکی ڕاستیانە بتوانێت بەم هەمووتەنگەژە و تێکهەڵچوونه کۆتایی بێنێت چون نێواندانانی کۆمەڵایەتی بوەتە هۆکارێک کە هەرکەس و بۆ خۆی لە شوێنێکەوە بڕیار لەسەر زمان بدات کە دیکتاتۆریەتێکی ئەدەبیانه دەرەنجامی ئەو ئەرک و تێکۆشانەی ئێمەیە چون به دوو ئاراستەی ئەدەبی تا ئێستا ڕۆیشتووینە و بێئەوەی وڵامدەری کەسێک ببین کە هەمیشە دەڵێین: چبڵێین و چۆن بڵێین! واتە تێگەیشتنی ئێمە لە زمان شێوەیەکە که وەکوو میرات هەرجۆرەوتنێکیتر سەرکوت دەکات و هەمیشە بە شوێنی داسەپاندنی ڕێڕەوێکی ستانداردێکی بوومی لە زمان بوە بۆ تێگەیشتن و هەموان بە ڕادەی زانیای خۆیان لەم دوو ئاراستە بەم شێوە خۆیان پێناسه دەکەن کە پێچەوانەی دەسەڵات چی دەڵێت ئەوە بکەین.
هەمووی ئەم پێناسە دێنمەوه کە مامۆستایانی ئێمه شرۆڤەی کاری خۆیان تەنیا لە ئاراستە نەسڕینەوەی زمان داناوە و بەڵام هەرگیز ناڵێن چۆن دەڵێین؟ و بۆ چی دەڵێین؟ چون ئێرە شرۆڤەی زمانی پێویستە کە کاری پسپۆڕی دەوێت و کاری کەسێکی زمانناسه.
ئەمە کە زۆرکەسی زمانناس تاکوو ئێستا وەکوو بەشی داهێنان ئەنجامی ئەرکیان کردوە دروستە بەڵام ئایا تاکوو ئێستا لەسەر چەمکی ئەدەبیاتی بۆ زمانناسانی گۆڕانێکیان داناوە؟ وڵام تا سنوورێکی بەرچاو نەرێیە چون هەمان تەجویزگەرایی و داسەپاندن ئەدەبیمان درێژە داوە!
بە زۆرتر تێگەیشتن لە زمان، هەندێک کەسانی زمانناس به تێکۆشانی خۆیان توانیان ڕێڕەوێکی گەوره بکەنەوە بۆ ئەوە لە قەیرانی ئەدەبیاتی بۆ ناسینەوەی زمان دەرباز ببین.
یەکێک لەو بلیمەتانه مامۆستا دکتۆرعادڵ محەمەدیە کە سەرەڕای هەوڵوتێکۆشانێکی گەورە توانی بەم پلە لە زاناییە بگەیێت کە بتوانێت زۆرێک لە تێگەیشتنەهەڵەکانی ئێمه لە زمان بخاتەبەرباس و بتوانێت لە سەدان زمانناسی بەناوبانگ یارمەتی بگرێت بۆ ئەوە زمانی دنیای کوردی لە قەیرانی ئەدەبیاتی خۆی دەرباز بکات.
کتێبی تێگەیشتنی هەڵە لە زمانی د. محەمەدی بۆ یەکەمجار دەرگایەکی نوێی زمانیمان بۆ دەکاتەوە که بتوانین کار و چالاکیەزمانیەکانمان لەو جادەی ڕوونه درێژە بدەین.
لە لایەن ئەندامان و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کاناڵەوە پیرۆزبایی گەرموگوڕی خۆمان ئاراستەی دوکتۆرعادڵ محەمەدی دەکەین و وێڕای دەستخۆشی، پێزانینی ئەو ماندووبوونیانە بۆ ئەم خەڵاتەبەنرخە بۆ جیهانی کوردی بە تایبەت خەڵکی خۆشەویستی کوردواری دەکەین و دڵنیان بۆ یەکەمجار کرانەوەی ئەم دەرگایە دەبێتە کرانەوەی بیروهزری هەموان بۆ تێگەیشتنی ڕاستیانە لە زمان.
جارێکیتر لە بەر ئەو ئەرکەناوازە و ئەو کتێبەپڕپیزە سەری ڕێز وەکوو هاوڕێیانی کاناڵی وشەی کوردەواری بۆ گەورەبلیمەتی زمان دادەنێین و دڵنیاین کە بە یەکەمین گەشانەوەی زمانیمان، سەرکەوتنی زۆرتر لەم بوارەوە تۆمار دەکرێت.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ یەکشەمە؛
٣سێهەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/٣🕊
٣ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/٣🕊
٢٣ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (23/4/2023)🕊
٣ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/٣
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: «چاڤڕەشوک.گوڵ مەیموون)
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ شەمە؛
٢دوهەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/٢🕊
٢ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/٢🕊
٢٢ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (22/4/2023)🕊
٢ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/٢
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: « هەلامە، هەلاوە، هۆزەڵاو: (جعفری وحشی کوهستانی)»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مووسمی ئازادیە
بۆ بەڵاگەردانی باڵات، قۆچی قوربانم، وەرە...
#تاهیربەگی_جاف
ئەم نموونانە لەم وێنەدا کە بەردەوام باس لە «هەڕەشە لە سەر زمان»، «نیگەرانی سەبارەت بە زمان»، «خسارگەیاندن بە زمان»، «لاوازکردنی زمان»، «ڕزگارکردنی زمان» و... دەکەن، لەو چەشنە مێتافۆرانەن کە زمان وەک بوونەوەرێکی زیندوو سەیر دەکەن کە هەموو کات و ساتێک هەڕەشەی لە سەرە و ئەگەری ئەوەی هەیە کە بەهۆی ئەم هۆکارانەوە لە حاڵی کوشتن و مردندا بێت (باتیستێلا، ٢٠٠٥: ١٥٤). دیاردەیەکی وەها، زیاتر پەرە بە «هەراسی ئەخلاقی moral panic» دەدات و ئەم هەراسە کاتێک ڕوو دەدات کە بابەتێک ببێتە پرسێکی گرینگ لە گوتاری گشتیدا و ئەوەندە بە ترس و نیگەرانییەوە سەبارەت بەو بابەتە باس بکرێت کە گوایە بەڵایەکی گەورە خەریکە ڕوو دەدات. ئەم ترس و هەراسە لە ڕێی میدیا و چاپەمەنییەکانەوە پەرەی پێ دەردێت. هەروەها بە بڕوای لیکاف، هەراس و ترسێکی وەها بێبنەمایە و هەر بۆیە دەبێ ئاخێوەرانی زمانەکان بە تەنیا جێبهێڵین یان هەر وەک ڕابێرت هاڵ دەڵێت ڕێگە بدەین زمان بە تەنیا بمێنێتەوە و زمان پێویستی بە پاسەبان و پارێزەر نییە.
کاتێک دەوترێت زمان بوونەوەرێکی زیندووە، بەڵگاندنێکی نالۆژیکی و سۆزدارانەی دەربڕیوە. زانستی زمانناسی، زمان وەکوو ئامرازێک سەیر دەکات کە بۆ پێوەندیگرتن لە نێوان بوونەوەرە زیندووەکان بەتایبەت مرۆڤەکاندا بەکار دەربردرێت (میلروی، 1992 : 23). خودی زمان بوونەوەرێکی زیندوو نییە بەڵکوو ئامرازێکە کە بوونەوەرە زیندووەکان بۆ ئاخاوتن و پێوەندیگرتن کەڵکی لێ وەردەگرن
سەرچاوە: کتێبی: #تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
#عادڵ_محەمەدی
ئەگەر کەسێک بیەوێت نازناوی نڤیسیار و هەڵەگر وەربگرێت، پێویستە بە ئامانجێکی قووڵتر و گرینگترەوە سەیری نووسراوەکان بکات و بە سروشتیترین فۆرمەکانی زمان، تاموبوونێکی زانستی بدات و بەباشی ئاگاداری ئەو ڕاستییە بێت کە هەندێجار ئاخێوەر بەمەبەستی پێوەندیگرتن، دەیەوێ زمانەکەی خۆی لە ئاستی منداڵێکدا دابەزێنێت. لەڕاستیدا، منداڵ بە هەڵە قسە ناکات، بەڵکوو تەنیا شێوازی قسەکردنەکەی لە کەسێکی گەورەساڵ ناچێت. لە لایەکیترەوە، مێشکی کەسێکی گەورەساڵ بۆ خولقاندنی چەمکەکان لەگەڵ ئەم منداڵەدا وەکوو هەڵەگرێکی تێگەیشتوو دەردەکەوێت و گوتارێکی هاوبەش ساز دەکات. زمان لە هەر کات و ساتێکدا، تایبەتە بە هەموو مرۆڤ و کۆمەڵگا زمانییەکان. بڕیار نییە ئاخێوەرێک کە لە هەزارەی سێیەمدا دەژی، هەر ئەو تێڕوانینەی سەبارەت بە زمان هەبێت کە سەعدی و حافز و مەلای جزیری و ... هەیانبووە. ئاخێوەر بۆ ئەوەی لە بارودۆخێکی نوێدا پێداویستییەکانی خۆی دەرببڕێت، هەندێجار پێویستە لە ڕابردووی خۆی دوور بکەوێتەوە و نڤیسیار و هەڵەگریش دەبێ لەم زەبروزۆری ڕۆژگارە تێبگات و تێگەیشتنێکی باشی لە کۆمەڵگای ئاخێوەران هەبێت. ئەو لە جیاتیی تاوتوێکردنی ڕواڵەتی دەقەکە، پێویستە سەرنجی ناوەرۆکی دەقەکە بدات و نابێ مۆرکی خوێندەوار و نەخوێندەوار بە ئاخێوەرانەوە بلکێنێت و بە یارمەتیی میکانیزمەڕەخنەییەکان و بنەمازانستییەکانی زمان، ناوەرۆک و کاکڵەی دەقەکە بۆ خوێنەر ڕوون بکاتەوە، هەروەک هەڵەگرەکانی سەردەمی زێڕینی وەرگێڕان کە تێڕوانینێکی ڕاڤەکارانەیان لە سەر دەقەکان هەبوو. بۆ نموونە کاتێک ئێمە سەیری پێڕستی هەڵەگرە سەرکەوتووەکان دەکەین، ناوی زمانناسان زیاتر بەرچاو دەکەوێت. ڕەنگە هۆکارەکەشی بگەڕێتەوە بۆ ڕوانگەی ناوەرۆکتەوەرانەی زمانناسان کە سەبارەت بە ئاستی هەڵەگری و پێداچوونەوەی دەقدا هەیانە.
سەرچاوە: کتێبی #تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
#د_عادڵ_محەمەدی
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ چوارشەمە؛
٣٠سیهەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/٣٠🕊
٣٠ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/٣٠🕊
١٩ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (19/4/2023)🕊
٢٨ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/٢٨
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: « گەڵاتاڵە، تاڵگە، تاڵە.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ سێشەمە؛
٢٩بیستونۆهەمی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/١/٢٩🕊
٢٩ی فەروەردینی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/١/٢٩🕊
١٨ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (18/4/2023)🕊
٢٧ی ڕەمەزانی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/٩/٢٧
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: « گوڵەشەوبۆ، گوڵی ئەو گیایە بە ڕەنگی بنەوشە کە لە پاش ڕۆژاوابوون دەپشکوێ و ئەم جۆرەی تایبەتی ناوچەی کوردەواریە: ( شببو).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
#بەرپێگر_تێنەپەڕ_ئایقبەندی👈(عایق، عایق سازی)
#کەڵکوەرگرتن_لە_بەرپێگرەکان👈(استفاده از عایقها)
#دزە_ڕەخنە_دەستڕۆیی_پێشڕەوی_لە_ناوچە_هەرێم👈(نفوذ، نفوذ در منطقه)
#دانپێدانان_وەئەستۆگرتن_مکووڕی_گازە_دانپیانان_وەخۆگرتن_درکاندن_ڕاستیگوتن_پێلێنان_چوونەژێر_درکاندی_پێی_لێنا👈(اعتراف، اعتراف کرد)
#پێدرکاندن_وەژێربردن👈(اعتراف گیری)
#بێجاتکرد_غەڵەتت_کرد👈(بیجا کردی)
#جیدی_بهڕاست_ڕاستهقینه_جیدی_ئەڵێم_گاڵتە_ناکەم_بەڕاستمە_سوورم_لەسەر_قسەم👈(جدی، جدی میگم)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و ئاژەڵناسی»
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: بانبانک، ڕسق، ڕستی.(راسوی کوچک)
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
#نووسینگەی_ژمێریاری_کەرەستەگەلی_ساختومانی👈(دفتر حساب مصالح ساختمانی)
#چکارەن_لێره_خەریکی_چین_لێرەدا_چکارەن👈(چکارهاید، اینجا چکارەاید)
#ئاگادارکردنەوە_خستنهوهیاد_وهبیرهێنانهوه_به_گوێدادان_پێوتن_جاری_یەکەم_ئاگادار_دەکرێنەوە_دەحەی_هەوەڵ_وەبیر_دەهێننەوە👈(تذکر، بار اول تذکر داده میشود)
#پەیجۆری_پەیدۆزی_شوێنکەوتن_شوێنگرتن_شوێنگێڕان_بەدواداچوون_دانەدوو_دانەپەی_لێپرسینەوە_دەرەدوا_بەشوێنداچوون_شوێنی_دەکەوم_بەـ_دواداچوونی_بۆ_دەکەم👈(پیگیری، پیگیری میکنیم)
#بەرانبەر_هاوکێش_بەرانبەرکانی_وشەگەلی_فارسی👈(معادل، معادلهای واژههای فارسی)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.