zmankurdy | Unsorted

Telegram-канал zmankurdy - کاناڵی وشـەی کـوردەواری

3317

بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"

Subscribe to a channel

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#عەلی_عابدی🌻🌹🕊
ڕاپەڕیوم وا لە کۆڕی بەزمی تێکۆشانەوە
شان‌بەشانی ڕۆڵەکانی نیشتمانی جوانەوە
من لە نێوکوورەی خەبات و ڕەنجی بێ‌پایانەوە
سەرلەپێناوم لە خزمەت خاکی کوردستانەوە
هەڵگری بەیداخی سووری ڕێی شەهیدانم ئەمن
چۆمی خوڕێنی بەهارانم پشوودانم نیە
بێ‌وچان هەروا دەهاژێم و هەدادانم نیە
من شەپۆلی سەرکەشی دەریام و وەستانم نیە
گەر بە سەربەرزی نەژیم من ژینی پەستیم بۆ چیه؟
هاژەهاژی قەڵبەزەی بەفراوی کوێستانم ئەمن
شێری مەیدانی نەبەرد و ڕاپەڕینم هەر بەگوڕ
من بە نرکەم دادەخورپێنم دڵی دوژمن لەپڕ
وێنەیی دارەبەنی پیرم بە دەم‌کوێستانی چڕ
بازی بێ‌پەروام ئەمن پیرەهەڵۆم هەربەرزەفڕ
وێنەیی هەور و برووسکەی  نەوبەهارانم ئەمن
دەنگی بەرزی شۆڕش و کڵپەی ئەوین و ئاگرم
 هەروەکوو پۆڵا بەرانبەر دوژمنم خۆڕاگرم
من لەسەر داواڕەواکەم سوورم و پێداگرم
دەست لەسەر ئامانجی بەرزم
بۆ ئەبەد هەڵناگرم
نابەزم، پێشەنگی ڕێبازی هەژارانم ئەمن
سوێند دەخۆم تا خوێن لە ڕەگمدابێ، دڵە قەت نەسرەوی
چۆن بە چۆکم دادەهێنن ملهوڕانی سەرنەوی؟!
چقڵی چاوی دوژمنم هەرگیز سەرم ناکەم نەوی
هۆملی سەربەرزم ئەبەد مل نادەمە نزمی زەوی
دوندی بەرزی یاڵی سەرکێشی چیاکانم ئەمن
#عەبدوخالق_نەقیب

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#مڪایل‌مەهابادی🌻🌹🕊
بۆ چی بەم دەردەم دەبەی گەر خۆت دەزانی حاڵەڪەم؟
بۆ قژی ژاڪاو و لوولت، دایمە هەر شینمە
هەر وەڪوو پووش‌وپەڵاش ڪەوتووم لە ڪووچەی یاردا
گێژەڵووڪەش نامفڕێنێ چوون ڪە ڪەعبەی دینمە
خەڵڪ ئەڵێن: کفرە! مەڪە بەم چەشنە مەدحی یاری خۆت!
گوێگرانی خۆشەویست من یارەڪەم ئایینمە
ڪەی خەیاڵم دێتە دی(دیتن) یاران؟ بڵێم: ئۆخەی، منم
وا ڪە قۆڵی یاری خۆم ئیمشەو لە ژێرباڵینمە...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#شوعەیب_کەرەمی🌻🌹🕊
ئازیزم ئەگەر وەنەم نەپەرسی
تاقەت نماروو من جە بێ‌کەسی
خۆ وێت مزانی چن دڵ تەنگەنا
پێسەو خەزانی زەرد ڕەنگەنا
وەشیم نەمەنەن گرد بیەن تاڵی
حەیفا نەپەرسی بە مانگە و ساڵی
ئننە خەمگینوو بێ‌قەرارەنا
جەسەم پڕئێش و دڵ ئازارەنا
ئیتر هەتا کەی وەنەم نەپەرسی
من ناڵوو بە ئێش وەروو بێ‌کەسی
بێ‌تاقەنا جە ناخ و دڵیم(جە ناخ و دڵیم تاسەو تۆم کەردەن)
مەپەرسە وەنەم بە ڕەحم و دڵیم(بێ‌تاقەتەنا ڕۆحم تۆ بەردەن)
ئەگەر بزانی دڵ چن خەمگینا...
چەمێم کزێنی کەسی مەوینا
ئەر بەی جارەتەر بڕیۆ جە خەما
ڕۆشنایی گنۆ ئەو تاری چەما...
#خەمبار_هەجیجی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#فەردین_حسێن‌پەناهی🌻🌹🕊
جەسارەت نەبێ گوڵی من، نەخەیر نەخەیر درۆ بووە
تۆ عاشقێکی وەکوو من هەرگیزا هەر نەبووه
کێ وەکوو من دێوانە بوو لە خانەقای ئەوینت
لەو کاتەوه تۆم بینیوە ڕۆحم یاخیتر بووه
دڵەکەی من چیمەن هەر سەوزەڵانی
تۆ لێت‌بڕیوە بۆ ئاوەدانی
سەدەقەم بۆ تۆ کردبوو گەی و گەی بە عەوداڵی
من هەمبانەی خەم هەڵبگرم بە دوو شارا سواڵی
هاوارە لەم دڵەی منە دایم بۆ تۆ ئەیناڵی
ئەمانە لەو دڵەی تۆوە هەر نەوپرسی هەواڵی
ئەمزانی ڕۆژێ ئەبێ جودایی
خانمی تۆ خانی و منیش ڕەشایی
ئەی خودایه ئەم دڵەی من بە دەمدا  سەدەقە دەچێ
هەمچوو ڕووی داوە لە دڵم وەکە(وەک ئەوە) ڕێم لە بەر ناچێ
سەرم سوڕ ماوە لە کاری عەشق و ئەوینی دڵم
بۆ چی ئا لەم بازاڕەدا عەقڵ هەر قسەی ناچێ
پەیمانم بەستوو(بەست‌بوو) لەگەڵ بایەقوش
هەرتاکوو ماوم دانیشم ڕەش‌پووش
پەیمانم بەستۆ لەگەڵ بایەقوش
هەتاکوو ماوم دانیشم پەرۆش...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنج‌شەمە
#کوردی: ۱۲ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۱۲ی میهری(٧) ۱۴۰۳
#زایینی: ۳ی ئوکتۆبەری(۱۰) ٢٠٢۴
#مانگی: ۲۹ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١۴۴۶


کەشناسی:
☀️ سنە : 14 ℃
☀️ هەولێر : 18 ℃
☀️ ئامەد : 14 ℃
☀️ حەسەکە : 18 ℃


بۆنەکان:
١٩٣٢ - دەوڵەتی عێراق سەربەخۆیی خۆی لە بەریتانیا بەدەستهێنا.
١٩٩٤ - کچێکی کورد بە ناوی چیگدەم ئۆزگول لە گۆڕەپانی گوندەکەدا بە دەمانچەی ئەمنی باوکی، خۆی دەکوژێت بۆ ئیدانەکردنی خیانەتەکەی باوکی بەرامبەر گەلەکەی.
٢٠١٧ – کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسیی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق؛ جەلال تاڵەبانی.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

«سووڤییەتلیخ»

کەمووتەر سوێرێکم
هەر چوێ ئەوا کەمووتەرەلێ
گێ هانەر ئێ تووە
سوێر
ئازادم
ئازادِ ئازاد
ئاودانێیه بێ‌دوێزە و
چرچملەرزمە مەرم
دوچەمکیی نییه
ئەر کازاخم
گرگیزم
گێئۆرگم
یاهۆ ئەرمەنم
تاهەی نێرێکم
یا ما
ئێره گرد ئەگەرد یەک بەرابەریمن
دراسوو شاننەمان
جفتێکن
نێرە ڤلۆدمێرە
ماکەیژ نادژدا
بێ جیاکاری
بێ جیاکاری
هەر تاڤاریشن
هەر تاڤاریشن
ئای لێئۆن
پریژیامه
دڵمەڕا ئە کەمووتەرەل ئێسپێیه مەسزێ
هۆ یه فەراهان ساڵە
تامازروو بەرابەرین و
داخە پەی داخان
هالی هالییه
ڕەنگ ئازادیان نەیەسە چەم
کەمووتەرەل ئێسپێیێ گێ
ڤە دڵێ پڕ ژە تاسە
ڤە ناڵەی پڕسووز
هەیتاهەیتە مەپرسن:
ڕاسی ماوات ها کوو؟
ماوات ها کوو،
تا باڵۆر گریم...
بەڵێ
لێزم ها ئەر
ڤڵاتِ بەرابەری
شارِ ئازادی
بڵوار سووڤییەتلیخ
خێیاوان ١٩١٧
کوێچەی ١٧ ی ئووکتۆبەر...

ب.خ.بەدرخان

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۱١ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۱١ی میهری(٧) ۱۴۰۳
#زایینی: ٢ی ئوکتۆبەری(۱۰) ٢٠٢۴
#مانگی: ۲٨ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١۴۴۶


کەشناسی:
☀️ سنە : 20 ℃
☀️ هەولێر : 25 ℃
☀️ ئامەد : 18 ℃
☀️ حەسەکە : 23 ℃


بۆنەکان:
١١٨٧ - گەمارۆی قودس کە لە ٢٠ی سیپتەمبەر بە سەرکردایەتی سەلاحەدین ئەیوبی دەستی پێکرد کۆتایی هات و قودس کەوتە دەست هێزی سەلاحەدین ئەیوبی .
١٩٠٨ - کۆمەڵگای کوردی بۆ ھاوکاری و پێشکەوتن لە ئەستەمبوڵ دامەزرا.
- ڕۆژی جیهانی ناتوندوتیژی


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

پشتم لە بار درد و خەم
شکیا، نیەزانم چە بکەم!
دەردم یەسە لە ماڵ خوەم
بی‌خانمانم ئەرمەنی...🌻🌹🕊
#پەرتەو_کرماشانی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#پەرتەو_کرماشانی🌻🌹🕊
ئاوارەگە‌ی بی‌چارەگەی، بی‌خانمانم ئەرمەنی
ماڵد نیەزانم ها لە کوو، ڕووح و ڕەوانم ئەرمەنی
شیرین‌زوانم ئەرمەنی، دەردت وە گیانم ئەرمەنی
ترسم وە گەردم تا نەکەی، بۊشی بچوو، دەر وا نەکەی
ئمجا م‌دی دیوانەگەی ئاگروەگیانم ئەرمەنی
تو بەو مسڵمانی بکە، لەی گاورە مهمانی بکە
هەرچی ک خوەد زانی بکە، خوەم ناتوانم ئەرمەنی
بیخود ئەڕا ترسی؟ خوەمم، قورسە دەمم، خاترجەمم
مانگەشەوە سایەی خوەمە  ها شان‌وەشانم ئەرمەنی
نەویش ئە‌وقەرە چشتی نیە، دەر واکە، بارم کەفتیە
هەر یەی‌چکە نەزری‌بکە، تەڕ بوو زوانم ئەرمەنی
ئەر یەی‌کەسی لە دشمنی پرسی: ئییە وە کوورە سەنی؟
وە گیان هەرچی کافرە، ئۊشم نیەزانم ئەرمەنی
له خوسه ئاگر گردمە
ڕێ ماڵدان گوم کردمه
ئەر مردمیشم، مردمه
مشتی سوخانم ئەرمەنی
پشتم لە بار دەردوخەم
شکیا، نیەزانم چەبکەم
دەردم یەسە لە ماڵ خوەم بیخانمانم ئەرمەنی
ڕووژ و شەوم جوور یەکە، دەر واکە، نەومیدم نەکە
ئاخە وە ناشەڕ تازە م‌جاهڵ‌‌جوانم ئەرمەنی
دەر واکە(بکە) زۊتر #پەرتەوە مهمانەگەی ئاخرشەوە
یەی شیشە لەو بەدمەسەوە، پڕکە بزانم ئەرمەنی
#عەلی‌ئەشرەف_نەوبەتی
  (پەرتەو_كرماشانی)

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سوودە نایابەکانی #ئەلۆڤێرا
گیای ئالۆڤێرا کە لە ئێستادا لە جیهاندا بە موعجیزەی ئەم سەدەیە ناسراوە ڕۆژانە سوودی تازەی لێ دەدۆزرێتەوە کە جێگەی سەرسوڕمانە.

۱. دژی وشک‌بوونەوەی پێست

۲. ئارام‌کردنەوەی سوتانەوەی پێست

۳. پارێزگاری لە تیشکی خۆر

٤. دژی چرچ و نیشانەکانی بەساڵاچونی تەمەنە

۵. دروست‌کردنی خانەی تازە لەسەر پێست

٦. پارێزگاری لە جوان مانەوەی پێست دەکات

۷. بڕێکی زۆر لە زینک و ڤیتامین E وC تێدایە

۸. بەرگری پێست بەهێز دەکات

۹. دژی هەوکردنەکانە

۱۰. خێرای کردنی سووڕی خوێن

۱۱. خێراکردنی چاک‌بونەوەی برین

۱۲. دژی زیپکە و شوێن زیپکە

۱۳. چارەسەری ئاگزیما دەکات

۱۴. پێست دەگەشێنێتەوە

۱۵. بۆ مەساج و پێست زۆر بەسوودە

۱۶. ئالۆڤێرا بەرهەمێکی باشە لە دژی شێرپەنجەی پێست.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

لێرەوە باشترین کاناڵە هونەری و ئەدەبییەکان ببینن, بە پێی حەزی خۆتان کاناڵەکان هەڵبژێرن🌻💚

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

🖱سودەکانی رەشکە

يقول الرسول الأعظم ﷺ (إنّ في الْحَبَّةِ السَّوْدَاءِ شِفَاءٌ مِنْ كُلِّ دَاءٍ إِلَّا السَّامَ) رواه البخاري ومسلم، ومعناه أنها شفاء من أكثر الأمراض إلا السام أي الموت فليس له دواء.

پێغەمبەر  دەفەرمێت:❤️
«خواردنی ڕەشکە  بەس مردن ناگەڕێنێتەوە
هەموو  نەخۆشیەک  لائەبات»

سودەکانی

چەندین لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر ڕەشکە لەم کلێکۆڵینەوانەدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە ڕەشکە چارەسەرێکی سروشتی و زۆر کاریگەرە و چارەسەری چەندین نەخۆشی ترسناک دەکات.

هەندێک لە سودەکانی:

1- چارەسەری شەکرەی جۆری ٢ دەکات: خواردنی ٢ گرام ڕەشکە ڕۆژانە دەبێتە هۆی دابەزاندن و جێگرکردنی ئەنسۆلین.

2- چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکانی گەدە: خواردنی ڕەشکە دەبێتە هۆی نەهێشتنی نەخۆشیەکانی گەدە.

3- چارەسەری گەشکە دەکات: ڕەشکە هەر لە کۆنەوە بەکار هاتوە بۆ چارەسەری نەخۆشی گەشکە کە ئەم نەخۆشیە زیاتر توشی منداڵان دەبێت.

4- چارەسەری پەستانی بەرزی خوین دەکات: ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان هەیە ئەگەر بێت و ڕۆژانە ١٠٠-٢٠٠ مگم ڕەشکە بخۆن ئەوا پەستانی خوێنیان دادەبەزێت.

5- چارەسەرە بۆ تەنگەنەفەسی: خواردنی ڕەشکە تەنگە نەفەسی چارەسەر دەکات لە بەر ئەوەی ڕێڕەوی هەوا ئاسان دەکات.

6- چارەسەرە بۆ لەوزەتێن و ئازاری قوڕگ.

7- چارەسەرە بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن: بە پێی لێکۆڵینەوەکان کە لەسەر ڕەشکە کراوە خواردنی ڕەشکە چارەسەری شیرپەنجەی کۆڵۆن دەکات.

8- ڕەشکە دژەبەکتریایە هەروەها یارمەتی نەهێشتنی کلسی ددانیش دەدات.

9- بە دوورت دەگرێت لە سەکتەی دڵ

10- مێشک دەپارێزێت لە پوکانەوە

11- گورچیلەکان دەپارێزێت لە لەناوچوون

12- لە شێرپەنجەی مەمک دەتپارێزێت


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

کۆمەڵێک ئامۆژگاری🗨 بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش💪🫀 ‼️
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

♧خواردنی سەوزەگەڵاتۆخەکان وەکوو سپێناغ 🥬، بڕۆکلی 🥦، کەلەرم.

◇خواردنی میوە بە تایبەت مزرەمەنیەکان، کێوی🥝، سێو 🍎، هەنار، ترێی سوور🍇، گێزەر🥕.

♡خواردنی سیر🧄، پیاز🧅 ، هەنگوین🍯، ڕەشکە، شملی ، گوڵەبەیبوون🌼، باکاهێنانی بەهارات 🧂.

♤خواردنی ماسی🐟 و گوێز و بادەم🥜 وەرزش کردن ڕۆژانە🏃‍♂️ بۆ ماوەی نیو سەعات یان زیاتر.

☆خواردنەوەی بری پێویست لە ئاو ڕۆژانە💧🧊.

○کەمکردنەوەی قەلەقی💬 و سترێسی دەروونی.

□دوورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینی🍫 و ساردەمەنی🍹 و فاست فود🍕 و خوادنەوە گازیەکان🍺.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#عێزەت‌کەنعانی🌹🌻🕊
سەر گۆناکەت سێوی ناسک و لاسوری سەردەشت
با یەک‌بێ لە سەرڕێم دنیام ببێ بە بەهەشت
هاتە خوار دێتە خوار، "زەمانە"ی چاوخومار
خانمی شەدەلار، زەمانەی چەندە جوانە
ئەرێ ساکی هەڵگرتوە و ئەچێ بۆ شاری بانە
شار لە دوای باڵای ئەوچۆڵ ئەبێ وەک وێرانە
لێوئاڵی گۆناسوور، قەدباریکەی وەک بلوور!
هەر ئەبێ هی خۆم‌بی یا لە نزیک یان لە دوور
هاتە خوار دێتە خوار، زەمانەی چاوخومار
خانمی شەدەلار، "زەمانه" چەندە جوانە
ئەرێ ساکی هەڵگرتوە و قەرارە بچێ بۆ بانە
شار لە دوای باڵای تۆ چۆڵ ئەبێ وەک وێرانە
(مامۆستاپیرەمێرد)
چاوت ئەستێرەی گەشە(هۆ لەیلی!) بۆ لێم دەکەی هەڕەشە؟
کفرێکم لێ‌واقع بوو(هۆ لەیلی!) بە جوانیەکەت بمبەخشه
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی، چاوەستێرەی سوەیلی
دەر حەق بە من بۆچ بێ‌مەیلی بێ‌مەیلی؟
چاوت ئەستێرەی شوانان، هەڵبێ هەموو بەیانان
دەدا لە کووچه و کۆڵان، باش‌بێ وردەخەو وردەخاڵان
#مامۆستاحەسەن‌زیرەک
بازێ کەسان هەن وەک کەوی نساران
دەچریکێنن، دەخوێنن هەمووئێواران
نە دەردم وەکوو دەردەدارانە
نه یارم وەکوو یاری جارانه
دەردم ئاوێتەی دەدری فەرهادە
منیش وەک فەرهاد ڕەنجم بە "باد"ە...
#فولکلۆر.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

🕊
     🕊
🕊
#عێزەت_کەنعانی🌹🌻🕊
ئەی‌وەی گەورەکچ پێ بە پاموورە
ماندووی ڕێگامە و ڕێگاشم دوورە
ئارەزوومەندیم جە حەد ویەردەن
فراوان خەیلێ تاسەی تۆم کەردەن
ئەی‌وەی گەورەکچ ئاخ کنگر لە کۆڵ
ئاسکەباریکەی شاخ و دەشت و دۆڵ
وەرنه یانێ چێش نه جاران، جارێ!
خەبەر نەپەرسی جە ڕاویارێ؟
نە سەبرم چەنی دووریت مەسازۆ
نە دڵم وە وەسڵ مەیلت نەوازۆ
#ئاخر_سەفەرەن_ڕا_خەیلی__دوورەن
#مەنزڵ_بێ‌پایان_تووشه____زەروورەن
شەوان تا وە ڕۆ فکرم جە لاتەن
ڕۆحی ڕەوانم نە خاکی پاتەن
یاخوا مەردەنی بۆ وە میهمانم
ئیتر نەوینوون دووری یارانم
ئەم‌جار سەختتەرەن زامم جە جاران
چڵ مدۆ دایم چون گەستەی ماران
#مامۆستامەولەوی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ۱۴ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۱۴ی میهری(٧) ۱۴۰۳
#زایینی: ۵ی ئوکتۆبەری(۱۰) ٢٠٢۴
#مانگی: ١ی ڕەبیعوسانی (۴) ١۴۴۶


کەشناسی:
☀️ سنە : 11 ℃
☀️ هەولێر : 17 ℃
☀️ ئامەد : 15 ℃
☀️ حەسەکە : 19 ℃


بۆنەکان:
١٧٨٩ - شۆڕشی فەرەنسا: ڕێپێوانی ژنان بۆ سەر ڤێرسای بە شێوەیەکی کاریگەر دەسەڵاتی شاهانەی کۆتایی پێهێنا.
١٩٢٧ - دامەزرانی خۆیبوون بە کۆنگرەیەک لە بەیروت.
١٩٤٤ - حکومەتی کاتی کۆماری فەرەنسا مافی دەنگدانی بە‌ ژنانی‌ ئە‌و وڵاتە‌دا بەخشی.
٢٠١١ - کۆچی‌ دوایی‌ ستیڤ جۆبس یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەپڵ.
- ڕۆژی جیهانی نەبوونی لەشفرۆشی
- ڕۆژی جیھانی مامۆستا



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

خەڵڪ ئەڵێن: ڪفرە! مەڪە بەم چەشنە مەدحی یاری خۆت!
بینەرانی خۆشەویست! من یارەڪەم ئایینمه...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ۱٣ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۱٣ی میهری(٧) ۱۴۰۳
#زایینی: ۴ی ئوکتۆبەری(۱۰) ٢٠٢۴
#مانگی: ۳۰ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١۴۴۶


کەشناسی:
☀️ سنە : 11 ℃
☀️ هەولێر : 18 ℃
☀️ ئامەد : 13 ℃
☀️ حەسەکە : 18 ℃


بۆنەکان:
١٩٩٢- لە باشووری کوردستان شەڕ لە نێوان پدک و ینک و پەکەکە هەڵگیرسا.

١٩٩٢- پەرلەمانی نیشتمانی باشووری کوردستان دەوڵەتی کوردی فیدراڵی ڕاگەیاند.
١٩٩٦_ کاوە عەلی ساڵح (دکتۆر سیروان) لەگەڵ چوار کەس لە ھەڤاڵانی بە ناوەکانی( حاجی قامشلۆیی، بابان، دیلان ماردینی و عەگید گەرمیانی) لە‌ ئاوایی قەڵاچوغەی سەی کەریم، سەر بە ناوچەی ئاغجەلەر تێرۆر کراو و کوژراو.
- هەفتەی جیهانی بۆشایی ئاسمان.
- ڕۆژی جیهانی گیانلەبەران.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

🎤#عەبدولقەهار_زاخۆیی🎶
#لە_ناڤ_خەڵکێ_بەحسا_من_و_تەیە💕🫰



ل ناڤ خەڵکێ بەحسا من و تەیە
نیشانا ل قرکی، ئەڤینا من تێ دەیە
دەردێ دڵا زۆرە وەڵا بێ‌لۆمەیە
لێ چی بکم بەختڕەشم، شانسێ من تە نیه
هەی گدییێ خایینێ! دۆستا یەکێ دنێ
یارێ ژ من خەییدی، ناشینە سلاڤا
بەرێ ئەم ل با هەڤ بوون، هەر ساعەت و گاڤا
ئەڤڕۆ ج من دوورە، ڕۆندک کەتن چاڤا
کێ سەبەبا مە بوو مالا وێ  نە ئاڤا
هەی گدییێ خایینێ! دۆستا یەکێ دنێ



       ╭━⊰🔊⊱━╮               
            @zmankurdy               
       ╰━⊰🎼⊱━╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

لێرەوە باشترین کاناڵە هونەری و ئەدەبییەکان ببینن, بە پێی حەزی خۆتان کاناڵەکان هەڵبژێرن🌻💚

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌻
؛✿🌸■🌹
؛🌼■🌻
؛  🌹
✿🌹🔅🌻🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🌻
🌼■🌹
   🌻
#حەمەجەزا🌻🌹🕊
هۆ کاکی پێشمه‌رگه
شۆڕشگێڕی قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته وێردی سه‌رزوبان
لەگەڵ گیان و ده‌روونی چه‌وساوه‌کاندا ده‌ژی
هه‌میشه هاوڕێی چه‌ک و
بڕوا و سه‌نگه‌ر و که‌ژی
هۆ کاکی پێشمه‌رگه
شۆڕشگێڕی قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته
وێردی سه‌رزوبان
برسیەتی و ڕەنج‌کێشانت بۆتە پیشەی چەن‌ساڵە
ئەبێ هەڵکەی، خەبات‌کەی
دژی ئەم ژینەتاڵە
هۆ کاکی پێشمه‌رگه
شۆڕشگێڕی قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته
وێردی سه‌رزوبان
بیروبڕوا و تفه‌نگت مایه‌ی خۆڕاگرتنه
به‌رده‌وامیت له خه‌بات نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنه
هۆ کاکی پێشمه‌رگه
شۆڕشگێڕی قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووتە وێردی سه‌رزمان
ژینی کۆشک‌وته‌لارت بن‌بەرد و ناوچیایه
هه‌رچی ناوی سامانه شک‌نابه‌ی له‌م دنیایه
هۆ کاکی پێشمه‌رگه شۆڕشگێڕی قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته وێردی سه‌رزمان
#دڵدار
؛   🌹
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🌹
؛🌹✵🌺■🌻
؛✿🌹🔅🌻■🕊
    🌻
🌼 ■🌹
✿🌸■ 🌻
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇

@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

دەردم یەسە لە ماڵ خوەم بی‌خانمانم
ئەرمەنی🌻🌹🕊
پەڕتەو کرماشانی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێ‌شەمە
#کوردی: ۱۰ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۱۰ی میهری(٧) ۱۴۰۳
#زایینی: ۱ی ئوکتۆبەری(۱۰) ٢٠٢۴
#مانگی: ۲۷ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١۴۴۶


کەشناسی:
☀️ سنە : 14 ℃
☀️ هەولێر : 20 ℃
☀️ ئامەد : 16 ℃
☀️ حەسەکە : 20 ℃


بۆنەکان:
٣٣١ پێش زایین – ئەسکەندەری مەزن لە شەڕی گۆگەمیلا داریووشی سێیەمی بردەوە
٢٠١٠ - کۆچی دوایی حەمە جەزا، هونەرمەند و پێشمەرگەی کورد
ڕۆژی جیهانی کەسانی بەساڵاچوو
ڕۆژی جیهانی ڕووەکی
ڕۆژی جیهانی قاوە



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ۹ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۹ی میهری(٧) ۱۴۰۳
#زایینی: ۳۰ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢۴
#مانگی: ۲۶ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١۴۴۶


کەشناسی:
☀️ سنە : 14 ℃
☀️ هەولێر : 21 ℃
☀️ ئامەد : 17 ℃
☀️ حەسەکە : 21 ℃


بۆنەکان:
١٩٣٢ - جەلادەت عالی بەدرخان لە ژمارەی نۆیەمی گۆڤاری هاوار ئاڵای کوردستانی ناساند.
- ڕۆژی جیھانی وەرگێڕان.
- ڕۆژی جیهانی کوفر.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#عێزەت‌کەنعانی🌻🌹🕊
لەو بەر بێری، ڕانەمەڕان هەی لێ‌لێ(لەیلێ) هەی لێ‌لێ هەی لێ‌لێ لێ‌لێ
شل‌شل دەڕوان بۆ لاپەڕان
خەمی خۆم نیە و خەمی تۆمە
خەمبارمی ڕەنجەڕۆمە
دڵ ئیتر خەمی مەخۆ
خەمی تۆ، خۆ هی خۆمە
بۆ ئەوەندە جوانی لێ‌لێ
ناسکەجوانی لێ‌لێ
چەندی بۆ خۆم هەوڵم دا هەر یار نەبوو بە حەڵاڵم
چیبکەم خودا نەیدامێ داخت لە دڵ و ماڵم
ژیانم بۆ چیه بێ‌تۆ ، کافر نەیبینی حاڵم
بۆ ئەوەندە جوانی لێ‌لێ؟ ناسکەجوانی لێ‌لێ
سڵاو لە بەژنی باریک، ئەی بینایی هەر دوو چاوم
خۆ من به دەستی یارێ، دیل و یەخسیر کراوم
خودا بۆ خۆی دەیزانێ لە عیشقتدا سووتاوم
بۆ ئەوەندە جوانی لێ‌لێ؟ ناسکەجوانی لێ‌لێ
هۆ گوڵ و گوڵ‌گوڵاڵە هەڵاڵەی سەرکوێستانی
هۆ گوڵ و گوڵ‌گوڵاڵە شەمامەی نێوبێستانی!
وەک شیرینی شابانوو بەستە و شیعرم نازانی
مەگەر مردن بێتەڕێم لێت گەڕێم بە ئاسانی
ئاوەدان‌بێ شەدەڵان مێرگەپان لە ئەوشانی
شنەی شەماڵ لەو دۆڵە دەکشێ بەری بەیانی
قاسپەی کەو لە سەرلووتکەی تێکەڵ بە دونیای جوانی
خوڕەی قەڵبەز و جۆگەڵ تێکەڵ بە ئاوی کانی
دەس‌کە(بکە) دەس با بڕۆین نەشمیل بۆ ئاوەدانی
بە خەویش جارێ نەمدی ئەو گوڵە بێ بە هاوسەرم
هاوارم ناگاته کەس دەی پەنا بۆ کێ بەرم؟

عومری نۆح بەشم ناکا، یوسوفی دەربەدەرم
بۆ قەتارەی خەوی ئەو کاروانسەرا و بەندەرم
تەنیا پیاڵەی بادەیە بۆ ئەم حاڵە هاندەرم
لە بەر ئەو زۆڵفەی دەمرم داهاتوە بێ‌شانه
بە دەوری ڕۆژی ڕووتاو وەک ئاهەنگ پەرێشانە
دڵخوازی و بەڵێن‌بازی عاقیبەت دڵ‌ئێشانە
کەی تاوێ دڵی عاشق بێدەرد و خەم و ژانه؟
سابڵاخت بە قوربان‌بێ تا دەگاته جێی شانە
بۆ گوڵ‌ و گوڵ‌گوڵاڵە هەڵاڵەی سەرکوێستانی
بۆ گوڵ‌ و گوڵ‌گوڵاڵە شەمامەی نێوبێستانی
وەک شیرینی شابانوو، بەستە و شیعرم نازانی
مەگەر مردن بێتەڕێم لێت‌گەڕێم بە ئاسانی...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەک‌شەمە
#کوردی: ۸ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۸ی میهری(٧) ۱۴۰۳
#زایینی: ٢۹ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢۴
#مانگی: ۲۵ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١۴۴۶


کەشناسی:
☀️ سنە : 15 ℃
☀️ هەولێر : 20 ℃
☀️ ئامەد : 18 ℃
☀️ حەسەکە : 21 ℃


بۆنەکان:
١٩٦٣ - لەدایکبوونی پەرتەو کرماشانی، شاعیری کورد.
٢٠٠٩ - وەفاتی عەبدولمەلیک فیرات، سیاسەتمەداری کورد و نەوەى شێخ سەعیدی پیران.
- ڕۆژی جیهانی دڵ.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ٧ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ٧ی میهری(٧) ۱۴۰۳
#زایینی: ٢٨ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢۴
#مانگی: ۲۴ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١۴۴۶


کەشناسی:
☀️ سنە : 17 ℃
☀️ هەولێر : 26 ℃
☀️ ئامەد : 21 ℃
☀️ حەسەکە : 23 ℃


بۆنەکان:
١٩٣٠: رۆژی لەدایکبوونی حوسێنی کۆکەن، پێکهێنەری ئەشکەوتە بەردینەکەی خۆی.
ڕۆژی جیهانی هاری
ڕۆژی جیهانی ئازادی لە برسێتی
ڕۆژی جیهانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری گشتگیر




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ۶ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۶ی میهری(٧) ۱۴۰۳
#زایینی: ٢۷ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢۴
#مانگی: ۲۳ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١۴۴۶


کەشناسی:
☀️ سنە : 18 ℃
☀️ هەولێر : 23 ℃
☀️ ئامەد : 20 ℃
☀️ حەسەکە : 23 ℃


بۆنەکان:
ڕۆژی جیهانی گەشتیاری



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنج‌شەمە
#کوردی: ۵ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢۴
#هەتاوی: ۵ی میهری(٧) ۱۴۰۳
#زایینی: ٢۶ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢۴
#مانگی: ۲۲ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١۴۴۶


کەشناسی:
☀️ سنە : 13 ℃
☀️ هەولێر : 21 ℃
☀️ ئامەد : 19 ℃
☀️ حەسەکە : 23 ℃


بۆنەکان:
ڕۆژی جیهانی بۆ نەهێشتنی تەواوی چەکی ئەتۆمی
ڕۆژی جیهانی ڕێگری لە دووگیانی


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…
Subscribe to a channel