بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"
کتێبی: #تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
#د.عادڵ_محەمەدی
«هەمشەهری، کۆدی هەواڵ: ۱٥۰۷۰۱، ۳۰ی ڕێبەندانی ۲۷۲۱»
• تاکە زمانی کلاسیکی زیندووی دنیا، زمانی فارسییە.
لەم ڕستەیەدا، زمانی فارسی وەک تاکە زمانی کلاسیکی زیندووی دنیا پێناسە کراوە کە ئەم جۆرە تێڕوانینە لە زانستی زمانناسیدا هیچ جێگە و پێگەیەکی نییە، چونکە بۆ نموونە زمانی لاتینی وەک یەکێک لە زمانە کلاسیکەکانی دنیا، لە ڤاتیکاندا هێشتا زیندووە و لە ڕادیۆ و ئینتەرنێت و لە کتێب و فیلمەکاندا و لە ڕێوڕەسمە جۆراوجۆرەکان و تەنانەت لە پۆلەکانی قوتابخانە سەرەتاییەکاندا هەیە و بەکار دەبرێت، تەنانەت فەرهەنگنووسەکانیش وشەی نوێی لاتینی ڕۆدەنێن بۆ ئەوەی پێوەندیی ئەم زەمانە لەگەڵ جیهانی مۆدێرندا بپارێزن (ڕیکسۆن و هیڵتۆن، ٢٠٠٦ : ٢٤٢-٢٤١).
هەروەها زمانی یۆنانیش لە یۆناندا هێشتا ئاخێوەری هەیە و زمانی سانسکریتیش لە هیندستاندا وانەی پێ دەخوێندرێت و ئاخێوەری هەیە و ئەو زمانانەی کە لە ناوچەی زاگرۆسی کوردستاندان، هەموویان زیندوون و ئاخێوەریان هەیە. بەگشتی ئەم جۆرە نرخپێدانە لە زانستی زمانناسیدا هیچ بنەمایەکی زانستییان نییە و زیاتر لەگەڵ ئایدیۆلۆژیای ناسیۆنالیستیدا تێکەڵ کراون کە بەردەوام جەخت لە سەر گەورەنوێنیی مێژوویی و کەلتووریی وڵاتێک دەکەنەوە. ڤەندایک (۲۰۰٦ :۷۸) ئەم ئایدیۆلۆژیایە وەک «خۆهەڵکێشانی نەتەوەیی self-glorification» دادەنێت و ناوی لێ دەبات.
@zmankurdy
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ دووشەمە؛
١٨هەژدەیەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/١٨🕊
١٨ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/١٨🕊
٨ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (8/5/2023)🕊
١٨ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/١٨
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« هەڵووژە، هەڵووچە.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
#شیعر_مامۆستاقانع🌹
#خوێندنەوە_مامۆستاچرۆ🌻🕊
#ڕێکخستنەکانی_وتووێژ👈(تنظیمات گفتگو)
#چاوەڕوانی_ئینتەرنێت_چاوەڕوانی_تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان👈( در انتظار شبکە)
#تێپەڕوشەی_قفڵ_داخستن_بە_کۆدی_تێپەڕین👈(قفل با گذرواژە)
#دانیشتنەچالاکەکان👈(نشستهای فعال)
#پەیوەستبوونی_بەردەنگ_بە_تەلەگرام_تێلێگرام👈(پیوستن مخاطب بە تلگرام )
#ڕووداوەکان👈(رویدادها)
#پەیامی_لکێندراو_پەیامی_دەرزیلەکراو_پەیامی_هەڵواسراو👈(پیام سنجاق شدە)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
#ژیاننامە👈(بیوگرافی)
#بوخچەکان👈(پوشەها)
#ئامێرەکان👈(دستگاەها)
#سڕینەوەی_حەشارگە👈(پاک کردن حافظە موقت)
#تایبەتی_و_ئاسایش_تاکەکەسی_و_ئاسایش👈(حریم خصوصی و امنیت)
#ناوی_بەکارهێنەری_ناوی_هەژمار👈(حساب کاربری، نام کاربری)
#وێنەی_کەسی_وێنەی_لادیمەن👈(عکس پروفایل)
#پەیوەندی_دەگەڵ_پاڵپشت👈(ارتباط با پشتیبانی)
#وتووێژی_نەهێنی👈(گفتگوی محرمانە)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ هەینی؛
١۵پانزدەیەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/١۵🕊
١۵ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/١۵🕊
۵ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (5/5/2023)🕊
١۵ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/١۵
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« کاراس، کارۆش، کارووش، کاڕووش، کاریش، قاڕووش، هەڵیتە، هەڵیتەر؛ لە تیرەی گەنمیەکانە.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ پێنجشەمە؛
١۴چواردەیەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/١۴🕊
١۴ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/١۴🕊
۴ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (4/5/2023)🕊
١۴ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/١۴
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« تاڵێزە، کەکرە.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ چوارشەمە؛
١٣سیازدەیەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/١٣🕊
١٣ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/١٣🕊
٣ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (3/5/2023)🕊
١٣ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/١٣
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« کاشمە، حەشالە.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
؛✿🌹🔅🌻🗽🕊
؛🌹✵🌺🗽🌹
؛✿🌸🗽🕊
؛🌼🗽🌻
؛ 🕊
✿🌹🔅🌻🗽🕊
🌹✵🌺🗽🌹
✿🌸🗽🕊
🌼🗽🌻
🕊
#مامۆستاناسر🌹🌻🕊
با هەمووجووتیار و پاڵه و ڕەنجبهران
یهکگرن تا دەبنه هێز و پشتیوان
ههڵگرن یهکسهر دروشمی هاوبهشی
بێجیاوازی لهسهر ڕەمز و نیشان
ههڵگرن پاچ و چهک و بێڵ و قهڵهم
ههر له ڕۆشنبیر ههتا شوان و سهپان
کاکی کۆلاک دەس له گهردەن ههڵبهسێ
تا بڵێن: ها، یهکیەتی دەستی شکان
عهرز و ئاو بۆ چینی جووتیاری ههژار
بهرههمی نۆش کا وەک و نۆشی گیان
ئێوە شۆڕشگێربن پێشڕەوتان ههیه
یهکیەتی چهن کۆشکی شاهانهی ڕمان
کۆمهڵێ سۆسیالیزم بونیاد بنێن
تا وەکوو ببنه نموونه بۆ جیهان
قهت له بارووت و گوله و شهستیر و خوێن
سڵ نهکهن، تا ئهچنه ههوارگهی گهلان
ئێوە بنچینه و بناغەی کۆمهڵن
نهزری شانی ئێوەیه ئهرکی ژیان
تێخرۆشن، تێبکۆشن، کۆڵنهدەن
تا به زۆر بیهێننهدەس مافی ڕەوان
نووکی پاچ و بیری ورد و هێزی لهش
ببنه بورکانێک له گیانی دوژمنان
#مامۆستاقانع
؛ 🕊
؛ 🌼🗽🌻
؛✿🌸🗽 🕊
؛🌹✵🌺🗽🌹
؛✿🌹🔅🌻🗽🕊
🕊
🌼 🗽🌻
✿🌸🗽🕊
🌹✵🌺🗽🌹
✿🌹🔅🌻🗽🕊
#بەربڵاو_بەربەرین_دوورودرێژ_ڕاخراو_داخراو_فەڕشکراو👈(گسترده)
#تاڵان_ڕفاندن👈(یغما)
#تاڵانیان_کرد_بە_تاڵانیان_برد_چەپاویان_کرد_ڕفاندیان👈(به یغما بردند)
#دزی_گهوره_دزی_کەڵان_گهندهڵی_بەربڵاو👈(اختلاس)
#سووکی_و_سەرشۆڕی_سووکی_و_پەستی_زەبوونی_و_زەلیلی👈 (خفت و خواری)
#چاودێری_تایبەت_سەرپەرشتی_تایبەت👈 (مراقبتهای ویژه)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ شەمە؛
٩نۆهەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/٩🕊
٩ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/٩🕊
٢٩ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (29/4/2023)🕊
٩ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/٩
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: «گوڵەک، گیاکەڵە، بۆمترەکە، بوومەترکە: (گل جالیز طاووسی).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ هەینی؛
٨هەشتەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/٨🕊
٨ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/٨🕊
٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (28/4/2023)🕊
٨ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/٨
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە؛ «دلێق، شیلان:(ثمر نسترن).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ پێنجشەمە؛
٧حەفتەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/٧🕊
٧ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/٧🕊
٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (27/4/2023)🕊
٧ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/٧
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: « گەبڵە، گەپڵە، تەقلە، گەوڵە، گەبرۆکە، گیاکەپرۆکە، گیابەرخۆکە، گاپڵە، ڕیفاس، ڕیڤاس، ملخوارۆکە، مزرۆکە، دانەکەو.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
3️⃣بەم شێوە ڕەشمەی ئەم ئەژدیها سامناکەیان بە هۆساری "مۆسیقا " لەقاو و بە هەوای شمشاڵ دەستەمۆ کرد.
هوروژمی مۆسیقا ڕێگاکەی ڕاماڵ دەکرد. ،لە ڕاستەڕێکاندا مەقامێکی تاڕادەیەک کرژی بەڵام سوار و یەکدەست، وەک ڕووباری لە دەشت نیشتوو دەژەنی تا هەزارپێکە خێراتر هەنگاو بنێ.
لە بەرەوژوور و بەرەوخوارداندا بە پێی شل و تنی ڕێگاکە مەقامی دەگۆڕی. هەواکەی میزان دەکرد و جوڵەی هەزار پێیکەی لە گەل خۆدا هاوڕا دەکرد.
حەماڵ و داری سەرەکی پردەکە گەیشتە دوواو۱۲. لە وێوە بۆ تەنگەبەری خواروی شێخان گوازرایەوە. پاش حەسانەوەی پێویست و ئامادەکاری نوێ، سوڵتانی ئیسحاق دەستێکی دایە ژێر دارەکەو لە سەر کڵی ئەمبەرەوە ڕاگیری کرد. پیرمەکایلش لەوبەرەوە دەستێکی بۆ درێژ کردو لەسەر کڵ و ئەستوونگ ئەو سەرەکەی بۆ دامەرزاند.
ئەو پردە پشتی دڵۆڤانی خۆی چەندەها ساڵ بۆ خەڵکی هەورامان دانەواند.
تا شارەزور و هەورامان وەک دووانەی لێکدانەبڕاو لە پێوەندی بەردەوام بن.
گەرچی تا ژیان هەبێ و سیروانو بەستێنی مابێت بە شوێنەمای پردی حەممەڕەشی بەگ بەناوبانگە،
بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵ بیت بۆ جریوە و جوکەی ئەو مەلانەی کە پایزان و بەهاران گەرمێن و کوێستان دەکەن، هونەری مۆسیقای شمشاڵەکەی مامۆ "حەمل" لە ئاوازیاندا وێنا دەکەیت کە چۆن ئەژدەها لەقاو دەکاو هەزارپێ دەخاتە سەما. سەمایەکی ئەبەدی و پڕ لە سمفۆنیا بۆ ژیانێکی سەربەرزانە و بڕوا بەخۆبوون.
ئەنوەر وەڵەدبەگی
پووشپەڕی 2722
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مانای بڕێ لە وشەکان
1ـ ڕشکەی کا: دەفرێکی کونکونی گرێچنە لە مووی بزن دروست دەکرێ و کا و کوڵۆشی پێ دەگوێزرێتەوە.
2ـ سوڵتان ئیسحاق: کەسایەتیەکی پیرۆزی ئاینی یارسایە.
3 ـ شێخان: گوندێکە لە تەنشت سیروان لە نزیک شاری نەوسوود کە مەزاری سوڵتان ئیسحاقی لێیە.
4 ـ تلیمرۆچان: گابەردێکە لە نێو ڕووباری سیروان کە هێلانە مێروولەیەکی تێدایە
5ـ وەنەن: پردێکی بزۆز (متحرک) کە لە ساقی دارمێو و گوریس ساز دەکرێ.
6 ـ ژیرلەی مەرێ: مرۆڤی ژیر و خاوەن بڕیار .
7ـ شوێنێکی ڕووباری سیروانە لە تەنیشت گوندی شێخان، بڕوا وایە لەو شوێنە سوڵتان و پیرمیکایل لەم بەرەوبەری سیروانەوە کەوتوونەتە وتووێژ بەڵام بە هۆی هاژی ئاوەکەوە بە باشی لێک تێنەگەیشتون سوڵتان خوڕیوەتە ئەو شوێنەی سیروان و گوتویەتی"کش" ئیتر شوێنەکە بێدەنگ بووە.
8 دەرەزێ: باخات و هاوینە هەوارێکە لە پاوە.
9 ـ لۆس: چەند دارێکی بچووک ( دەسەک) کە چەند کەس دەیدەنە بن شتێ گران و قورس بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی.
10ـ گەلەدرەو: دروێنەی بە کۆمەڵی گەنم و جۆ
11ـ مانگای جیڕدۆ، مانگایە کە
بە هاسانی شیر نەداتە کاسە.
12ـ دوواوان: (دووئاوان)، ئەو شوێنەی کە چۆمی ژاوەرۆ و پاوەرۆ یەکدەگرن.
بۆ کاری مۆنتاژ کەڵک گیراوە لە
وێنە بەریزان:
کاک باست مورادی
کاک یاسر نادری
موسیقا :
1-Joaquin Rodrigo – Concierto de Aranjuez, for guitar & orchestra- Adagio
2-شمشاڵ قالە مەڕە
(ناسکۆڵەی نازەنین و فولکلور)
3-شمشاڵ فولکلور"كەریم عەزیز پور"
٤- تەنبور فەرازی کاویانی
( زستانی تەنیایی)
1️⃣ چیرۆکی"سەمای هەزارپێ"
یا سیحری مۆسیقا لە هەورامان
پێش دەسپێکی ئەم چیرۆکە دەمەوێت
ئوستوورەیەکی کۆنی کۆنت، بە کۆنی ئاوەز گرتنی مرۆڤ لە فەرهەنگە هەر کۆنەکان بۆ بگێڕمەوە.
لە نێو کلتوورە کۆنەکاندا ئوستوورەیە هەیە سەبارت بە "چۆنیەتی جێگیر بوونی ڕۆح لە نێو جەستەی مرۆڤدا".
دەگێڕنەوە: لە بەرەبەیانی ژیاندا، کاتێ خودای میرومەزن، جەستەی مرۆڤی لە قوڕ شێلا و وەک هەیکەلێ دەریهێنا و لێبوویەوە، ویستی ڕۆح لە ناخی مرۆڤدا سەقامگیر کات.
هەرچی کردوکۆشای و لە ڕۆح پاڕایەوە ژێربار نەچوو و ملی نەدا، چون ڕۆح حەزی لە پانتایی بوو.
پانتایەکی بێبڕانەوە.
باش دەیزانی جەستەی مرۆڤ بەندیخانەیەکە ئێجگار بێزارکەر و داپڵۆسێنەر و بێ دەرەتان!
ئەو دژی قۆرخکردن و سنووردارکردنی مەودای فڕینی بوو، ئەو شەیدای فڕین بوو فڕینێکی بێبڕانەوە!
لەم داخوازیو لەو سەهەندەیی و سەرەڕۆیی.
لەم نێوانەدا جەستەی مرۆڤ بەتاڵ و بێ کەڵک وەک "ڕەشکەی کا"۱ لێی کەوتبوو، لێی خەوتبوو.
خودای داهێنەر کەوتە تەگبیر، بیروبۆچون.پاشان، چارەسەرێکی دۆزیەوە و ڕووی کردە فریشتەی مۆسیقا و شمشاڵێکی دایە دەستی تا ڕوو لە ڕۆح بۆی بژەنێت.
👇👇👇👇درێژەی ...👇👇👇👇
#بزوێنەرەکان👈(گیفها)
#بەکارهێنەرانی_ڕاگیراو👈(کاربران مسدود)
#ڤیدیۆ_گرتە👈(ویدیو)
#لەزگە_ئێستیکر👈(استیکر)
#داتا_و_بیرگە_داتا_و_شوێنی_داگرتنەکان👈(دادەها و ذخیرەسازی)
#ڕێکخستنەوە👈(بازنشانی)
#سیاسەتی_تاکەکەسی_هەرێمی_تایبەتی👈( حریم خصوصی)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🌻
؛ 🕊
✿🌹🔅🌻🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🕊
🌼■🌻
🕊
ئەی وەتەن! دایم خەریکی شیوەن و گریانتم
ئەی وەتەن! سووتاوی زامی دەردی بێدەرمانتم
گەر خوا بۆمکا بە وەڵا گیانفیدای لاوانتم
ئەی وەتەن! شێواوی حاڵی قەومی بێسامانتم
#دایمەن سەودازەدەی دەستی خەم و ھیجرانتم
خۆم ئەزانم چەن کەساس و دڵبرین و ڕەنجەڕۆم!
خۆم ئەزانم، چۆن دوچاری زامی پڕئێش و بەسۆم!
با بزانن یەکبەیەک ئەفغان و تورک و فارس و ڕۆم
کۆھکەندەی بێستوونی فیرقەتی شیرینی تۆم
#بۆیە دایم بێتەوەقوف، جان بەڵاگەردانتم
ئەی وەتەن! وەڵا لە بووکی یەکشەوە زیباتری
تۆ لە دووسەد کیمیا و زێڕ و گەوھەر چاتری
بۆ خوماری کەلە بێشک تۆ لە مەی سەھباتری
تۆ بە مومتازی لە فیردەوسی بەرین ئەعلاتری
#بۆیە وەک بولبول ھەمیشە تالبی گریانتم
ئەو کەسەی تەنیا و بە بێکەس ڕۆڵەڕۆیبێ، ھەر منم
خەمفرۆش و خەمکڕ و یا خەمبەکۆیبێ، ھەر منم
گەر بە ڕاستیبێ تەواوی یا درۆبێ، ھەر منم
گەر لە دنیا تاقەتی ئەحزانی تۆیبێ، ھەر منم
#وا موقیمم ئەی وەتەن، وەک شاخی ھەورامانتم
گەر دەمیشم ھەڵدروون، دڵ ناڵەوئەفغان ئەکا
چاو بە بێفیکری دەروون چون فێرە خۆی گریان ئەکا
دار و بەردی ھۆدەکەم، ھەر زیکری یاکوردان ئەکا
عیشقی میلەت لە دڵمدا ھێرش و جەولان ئەکا
#ئەی وەتەن! بۆ تۆ بفەوتێم، قۆچەکەی قوربانتم
من وەکوو ئەسکەندەرم، کەوتوومە ناوگێژی مەمات
ئەی ئەرستۆی خوێندەواران! غیرەتێ بۆ ڕێی نەجات
ئەی وەتەن! وەک بەعزێ کەس گوێ نادەمە ھاتونەھات
گەر لەگەڵ یادی ئەتۆدا، سەرفیکەم مودەی حەیات
#وا ئەزانم موونسی سەد کەوسەر و عەدنانتم
قانعا نەزمت پەشێوە، داخەکەم فایەی چییە؟
من ئەزانم ھەوڵودادت بێسەمەر داری بییە
ھەرچی ھاوارێ ئەکەی، لای بێتەمیز ھەر فیفییە
باوەڕتبێ ئەی وەتەن! لافم لە ئەشعارا نییە
#شاعیرێکی گیانفیدای، ئاو و ھەوای نیشتمانتم
#مامۆستاقانع
؛ 🕊
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌹🔅🌻■🕊
🕊
🌼 ■🌻
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊
١٧ی گوڵان، ساڵڕۆژی کۆچیدوایی شاعیری چهوساوهکان؛ شکۆداربێت ساڵوەگەری کۆچی نەمر مامۆستاقانعی مەزن.🕊
شیعری ئەی وەتەن به دەنگی مامۆستاقانع کە لە ساڵی ١٨۶١ی زایینی لە گوندی بوبانی پێنجوێن تۆمار کراوە و بۆ یەکەم جار لە لایەن نەوەی مامۆستاقانع بڵاو کراوەتەوە.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ یەکشەمە؛
١٧حەڤدەیەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/١٧🕊
١٧ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/١٧🕊
٧ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (7/5/2023)🕊
١٧ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/١٧
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« بنۆک، بنۆڵە؛ جۆرێک ترشکەیە گیایەکی چەند ساڵەیە، گەڵاکانی درژۆکەن و درێژیەکەیان زۆرجار چەندین بەرانبەری پانیەکەیانە، لە مانگی ناوەڕاست و کۆتایی بەهاردا گوڵ دەکا بۆ دەرمان دەشێ، بنۆک چەندین جۆری هەیە.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ شەمە؛
١۶شانزدەیەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/١۶🕊
١۶ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/١۶🕊
۶ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (6/5/2023)🕊
١۶ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/١۵
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« شەرمینۆک، گوڵناز، گوڵەنازی، گوڵی نازناز.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
#چوارمشقی_چوارچمک👈(چهارزانو)
#چوارناڵ_غار_غاردان_بەغار👈(چهار نعل)
#چالەکە_چالوو_گۆڕکەنکە_کوڕەبەش_قەبرکەن👈(گورکن)
#چوارڕا_چوارڕێیان_چوارقاش👈(چهارراە)
#چۆڵەمە_چەڵەمە👈(جناغ)
#شەپڵاخە_چەپڵاقە_شەقەزیلە_زلە_شەپاڵەزلە_شەپەزلە👈(سیلی)
#ڕووتاڵ_ناوچاوتاڵ_تورشاو_ناوچاوگرژ_ڕووگرژ👈(اخمو)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
#ڕۆچنە_دەلاقە_ڕۆچنەی_هیوا_دەدۆزنەوە👈 (روزنه، روزنه امید خواهید یافت)
#پهراوێزنشینەکان_قهراخنشینەکان👈(حاشیه نشین ها)
#فێڵباز_تهڵهكباز_مهكرباز_حهیار_ساختهچی👈(دغلکار)
#جیاواز_جیاجیا_تایبهتی_تهنیا👈(جداگانە)
خۆزلزان_زۆروێژ_دەوڵەمەن_داگیرخواز_زێدەڕۆ👈(مستکبر)
#شیای_چاککردنەوه_شیای_چاککردن👈(قابل ترمیم)
#سوڕمانەکان_سەرسوڕهێنەرکان👈(عجایب)
#پەرجۆوەکان_کارەنەبینراوەکان_کارەخواییەکان👈(معجزات)
#وێنەی_سازکراو_وێنەی_ساختە👈 (فتوشاپ)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ سێشەمە؛
١٢دوازدەیەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/١٢🕊
١٢ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/١٢🕊
٢ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (2/5/2023)🕊
١٢ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/١٢
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گوێنه، گیاگەوەن، گاوەن، هەنگەوەن، گەون، پەڵۆشە، پنجە گیایەکی دڕکاویه کە کەتیره و گوندەی دەبێ، بۆ سووتاندن بە کار دێت.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ دووشەمە؛
١١دەیەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/١١🕊
١١ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/١١🕊
٢ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (2/5/2023)🕊
١١ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/١١
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« تووەسپی، تووەسپیکە، تووەچەرموو، تووەچەرمگ، تووەچەرمە: ( توت سفید).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ یەکشەمە؛
٢٠دەیەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٢/١٠🕊
١٠ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٢/١٠🕊
١ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (1/5/2023)🕊
١٠ی شەواڵی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١٠/١٠
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« سمڵ، سیاوسەدە، هەلال، سەڕەشە، گوڵەسۆتکە، ڕیشەی سمڵ به پێستەوەیە بە دوای ئەوەی کە کەندیان، دەبێ پێستەڕەشەکەی بگرن دوایی دەیچنێنەوە: ( گیاە سنبل).
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
دستەواژەی #زمانی_دایکی چەمکێکی نزم و سووکە و ڕێگەی زاڵبوون بۆ زمانە باڵادەستەکان خۆش دەکات و زمانە ژێردەستەکان دەخاتە پەراوێزەوە
لەم دەنگەدا، بۆ یەکەمجار باس لە مێژووی ئەم دەستەواژەیە دەکەین
سەرچاوە:
#کتێبی_تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
دەرفەتی تەنیا یەکجارە!
سەد ساڵیکە ئەمڕۆ حەوتەمی گوڵانی سالی ٢٨٢٣ی کوردیه، هیچکەسێک بیر لەوە ناکاتەوە کە سەد ساڵی پێش بوونت هەبوە! کەسێک قەتی بیر ناکاتەوە مرۆڤێک بە ناوی تۆ چلۆن ژیاوە، سەد ساڵیکە تەنیا نەسڵێک لە من و تۆ ماوە کە لە یادیان نایێ ئەتۆ کێ بووی!
ئەسڵەن بیر لە سەد ساڵ نەکەینەوە، ڕەنگە کۆتاساڵی زینووبوونی من و تۆبێت، وەرە بە شێوەیەک کە پێتخۆشە بژی، بڕیار نیە هیچکەسێک بە جێگەی تۆ بژیت، تەنیا هەر ئەمجارەیە هەل و دەرفەتێکیکەمان نیە!
لە خۆت باشترینەکان و خۆشترین دۆخەکان بۆ دنیا بەجێ بهێڵە.🪐✨
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
؛ ☆.🔆❣°•° ❤️
؛🌻🔆°●°🔆❤️🌹❤️°●°
؛❣°●°🔆
؛🕊
☆.🔆❣°●°❤️
🌹🔆°●°🔆❤️🌻❤️°●°
❣°●°🔆
🕊
شارێجان
ئەز ئیروو لێلێ چغەمگینم های های شارێجان(من ئەمڕۆ چەندە غەمگینم های شاریجان)
ناتا مارێ لێلێ وە برینم های های شارێجان( وەکو ماری بریندارم های شاریجان)
هاتم جارێ لێلێ تە بوینم های شارێجان(هاتوومه بۆ جارێک تۆ ببینم های شاریجان)
برا بەردە! دژمن بۆرجی زنگلە شارێجان(برا بەرمدە دوژمن گەیشتووتە قەڵای زنگل شارێجان)
ئەلاجکە زوو بگر لە برینی دلە( دەرمانکە زوو برینی دڵ)
ئەز هەمیشه لێلێ نێمە ڤرا های شارێجان(من هەمیشه نایێمە ئێرە های شاریجان)
دلکێ مکر لێلێ ئاخ ڤە کەڤرا های شارێجان(دڵم خوازیاری بوو لێلێ ئەمە ئەنجام بدەم شارێگیان)
برا بەردە دژمن بۆرجی زنگله(برا بەرم بدە دوژمن لە بۆرجی زنگلە)
ئەلاجکە زوو بگر لە برینی دلە(عەلاجی بکە زوو برینی دڵم).
#نەمر_سوهراب_محەمەدی🌹🌻🕊
؛🕊
؛❣🔆
؛🔆°●°🔆❤️🌻❤️°●°
؛ ☆ 🔆❣°●°❤️°●°
🕊
❣🔆
🔆°●°🔆❤️🌹❤️°●°
☆ 🔆❣°●°❤️°●°
2️⃣ فریشتە فووی پێدا کرد و قامکەکانی خستنە سەما و بینی خواردەوە، مەقامی هێنا و هەوای گۆڕی.
ڕۆح سەمای گرتوو و هۆشی نەما، تا وای لێهات کاتێ فریشتەی مۆسیقا بە دەم شمشاڵ لێدانەوە بە ناخی مرۆڤدا چوە خوارەوە، ڕۆح وەک دەستەمۆ و عاشقێکی سەرەڕۆ بێ سێ و دوو کەوتە شوێنی.
کاتێ چریکەی شمشاڵ دوای هات و لە جۆش و خرۆش وهوروژم نیشتەوە، رۆح داچڵەکی، واقی وڕما! ئەوا لە قەفەزی سینگی مرۆڤدا بەند کراوە.
بۆیە لەو کاتەوە هەتا دوا هەناسەی ژیانی مرۆڤ لەو کەلاوەدا پەلەقاژە و پەلەکوتەیە بۆ دەرەوە بۆ دەربازبوون، تا سەرکەوێت و لە بەندی لەش ڕزگاری بێت. ئەوەتا کاتێ کەسێ دەمرێ دەڵێن: "ڕۆحی پەپوولە ئاسای لە بەندی لەش ڕزگاری بوو".
لە ڕوانگەی ئەم ئوستوورە مۆسیقا سیحردەنوێنێ، سیحرێکی بێ هاوتا.
ئەوە بوو ئەو دێرۆک و ئوستوورە کۆنە، لە قوژبنی مێژووی نادیارو هەرە کۆنی گەلانەوە.
وەرە بابگەڕێنەوە بۆ لای خۆمان بۆ هەورامانی خۆشەویست و چیرۆکێکت بۆ بگێڕمەوە کە چۆن لە سیحری مۆسیقا کەڵکمان وەرگرتوە.
دەگێڕنەو: حەممەڕەشی بەگ، چەند ماوەیەک بە دەستی ئێشی لاقەوە دەناڵێنێ.
پاش تەقالایەکی زۆر و بێ سەرئەنجام، لە سەر پێشنیاری چەن کەسێ بۆ چارەسەر، سەردانی بارەگای "سوڵتان ئیسحاق" ۲ دەکات.
بەهەر شێوازێ دەبێ تەندرووستی بۆ دەگەڕێتەوە. نەزر دەکات گۆمەزێ بۆ سوڵتان و پردێ لای گوندی" شێخان"۳ لە سەر ڕووباری سیروان ببەستێ.
هەروا کە دەزانین، خەڵکی هەورامان هەر وەک سیروان پێوەندیەکی سرووشتی و بێبڕانەوەیان لەگەڵ شارەزوور هەبووە و هەیە.
ئەوەی بەربەست دروستکات لێی دەبینە مێروەکانی" تلیمرۆچان"۴. بەڵام سیروان بەهۆی تەنگەبەری و بێدەرەتانیەوە سەرکێش و یاخیە هەر بۆیە، دایم خەڵک هەوڵیان داوە لەقاو و دەستەمۆی کەن.
دیارە لەقاوی سیروان پرد بوو ،پردێکی شیاو،
وەک پردیوەر، پردی کوڕان، پردی دوواو (دوو ئاوان) پردی مەڵا و پردی هۆسمانلی وپردی حەمەڕەشی بەگ...لە سەرەوەی هەمووی ئەوانە "وەنەن"۵ بوو وەنەنی هەجێج.
حەمەڕەشی بەگ لە گەڵ" ژیرلەی مەرێ"۶ و پیرانی سواو بە دەم ئەزموونی سیروانەوە کەوتە ڕاوێژ.
جێبەجێ کردنی پڕۆژەکەی ڕادەستی ئەوان کرد و خۆی پاڵپشتی دەکرد.
چەن دارێکان لەسەر پشتی سیروان لە چەمی ژاوەرۆوە ڕاکێش کرد و لە تەنیشت گوندی شێخان، (ئەو شوێنە۷ی سوڵتان خوڕیە سیروان و "کشی لێکرد و بێدەنگی کرد)، دارەکانیان دانە کەنارەوە.
بۆ یەکێتر لە حەماڵ و دارە سەرەکییەکان کەوتنە ڕاوێژ. ئەودارە لەو سەردەمەدا تەنیا لە "دەرەزێی پاوە"۸ بوونی هەبوو چون تەنیا و تەنیا ئاوی سازگاری هەوڵی دەیتوانی وەها دارێ گۆش بکات و بە شنەی شاهۆ بگەشێتەوە.
دەرئەنجامی کونجکۆڵی و ڕاپرسی، هاتە سەر ئەوەی کە ناچار دەبێ دارچنارە زەبەلاحەکە لە دەرەزێوە بۆ شێخان بگوازنەوە.
بۆ گواستنەوەی دەبوو لە شێوازی کۆنی "لۆس بەستن"۹ کەڵک وەرگرن. بەڵام لۆسێکی زۆر، لە شێوازی"هەزار پێ"، دیسان دەستەواژەی لەباری" لۆسی هەزار پێ" کەوتەوە سەر زارانەوە.
ڕاوێژ بوو بە تەگبیر و تەگبیر وەک کردار کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تا، پیاوانی ناوچە دەستە دەستە و مەنزڵ بە مەنزڵ بەپێی ڕێنوێنی ژیرلەی مەرێ بیگوازنەوە.
مەوداکە مەودایەکی زۆرە و پڕ لە هەوراز و نشێوە .
پیر تێفکری کە ئەو ئەژدیها سامناکە چۆن لەقاو و دەستەمۆکات. بۆیە داوای لە پیاوانی جێڕاوێژ کرد کە
باڵادەسترین شمشاڵژەنی ناوچەکەی بۆ بانگهێشت کەن.
ئاخر، لە مێژە دانیشتوانی ئێرە بە باشی لە وزە و سیحری مۆسیقا شارەزان و چاک دەزانن بە جوانی کەڵکی لێ وەرگرن. تەنانەت چۆن "گەلەدرەوی"۱۰ پێ بکەن بە ئاگری قورت و گوانی "مانگای جیڕدۆی" ۱۱ پێداچۆڕێنن.
کاتێ سیحری مۆسیقای خاڵۆ "حەممەمینی هیروێ" یی ناسراو بە" حەمل"ی مەحموو بەگ سەرسامی کرد و خستیە سەما، ئۆقرەی بۆ هات و دڵنیا بوو هەموو شتێ بە باشی دەڕواتە پێش. بۆیە دەسبەجێ لە گەڵیدا کەوتە ڕاوێژ.
کاتێ پێیگوت دەبێ چی بکەیت و چۆنی بژەنی، خاڵۆ حەمل وەک بڵێی خۆی لەو پەڕەوە دێتەوە، هەموو وردەکاریەکی خستەڕوو.
پیر گوتی:" ڕاستە کە دەڵێن: " تامن ویستم تۆ بگرم تۆ منت گرت".
بزەگرتی و پاشان دەستێکی پڕ لە دڵنیایی هێنا بە ڕیشە سپیەکەیدا.
لە سەر ویستی پیر، لە ناوەڕاستی دارەکەدا شوێنێکیان تۆزێ تاشی تا مامۆ حەمل لە سەری دانیشێ و خۆی ڕاگیرکات.
کەژاوە کەوتە سەرپێ. هەزارپێکە خۆی تەیار کرد بۆ کەوتنەڕێ، گتێکی کرد. لەگەڵ یەکەم هەناسەدا یەکەم ئاواز لە گەرویەکی پڕ فنان کەوتەڕێ.
لە ژێر پەنجەی پڕ لە ئەزمووندا میزان کرا و لە دەمی شمشاڵێکی سواو بە دەم ئاواز و هەوای هەزاران ساڵەوە، ڕۆحی تێکەوت.
هەر پێجنسەت قاچەکە پێکەوە بەرزبویەوە و یەک دەنگ و یەک ترپە هەنگاوێکیان بۆ پێشەوە گواستەوە. لەگەل ڕیتمی شمشاڵەکەدا، جەستەکان یەکدەست و هاو ئاهەنگ بوون بە یەک جەستە. بوونەوەرێک کەوتەڕێ. ڕەوتێکی پڕ لە سەما ، سەمایەکی پڕ لە جوانی، پڕ لە هونەر، کە لە دوورەوە لە سەمای هەزار پێ دەچوو.
"سەمای هەزار پێ"
🖋️نووسین و داڕشتنەوەی:
مامۆستا ئەنوەر وەڵەدبەگی
🎙️خوێندنەوە و تۆمار کردنی:
هێمن جەباری
چۆن سیحری مۆسیقا دارچنارە زەبەلاحەکەی پاوەی کرد بە هەزارپێ و خستیە سەما تا پردی حەممەڕەشی بەگ هەورامان پەیوەست کات بە شارەزوورەوە.