zmankurdy | Unsorted

Telegram-канал zmankurdy - کاناڵی وشـەی کـوردەواری

3317

بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"

Subscribe to a channel

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

دروو سیچی بێ‌تۆ خراوە حاڵم
تا سوێ دڵم بێیارە ڤا خێیاڵت
دروو سیچی گەن ڕەتمه د تیلەک
تۆ هەم بێیای مێڕێزە پەروباڵت
دروو سیچی دڵم بییه هزار کووت
نەکردی بەیریتش یێ تیکه ڤا خووت
که ئەر دڵم مێهاس گرێ خۆشی بەینه
نەڕۆوە پەی کەسی بێیا ڤلا خووت
گرێڤگاومه کوول شەویایی کە تۆ نیسی
دروو سیچی دوما تۆ گەن هەردمه ڤ پیسی
درووە تەی هەر کە نشوون مێئێم که خووم
دروو سیچی دوما تۆ ڤ ئایمی نمووم
د ڤەختی ڕەتییه کەس‌وکارم
ڤە یەیهۆ شێڤسە شاروبارم
تۆ نیسی ڤازە دەر قەور مە
گموونم ڕەتە ڤ سەر دەور مە
گریڤگاومە کوول شەویایی که تۆ نیسی
دروو سیچی دوما تۆ گەن هەردمه ڤ پیسی
درووە تەی هەر کە نشوون مێئێم که خووم
دروو سیچی دوما تۆ ڤ ئایمی نمووم...

#وەحید_مووسەوڤی

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و  ئاژەڵناسی»

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: ئەسپ، چاروا، چارەوێ.
(اسب)
ماین، مایین.
(مادیان)


لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

زمانی هەڵپەڕکێ سیستەمێکی هەبوون لە پێکهاتەی کۆمەڵگایی و کولتووریە که وەک هونەرێکی تایبەت و قۆرخ‌کراو خۆی لەو جوغرافیایەدا پیشان دەدات و بەگشتی هەڵپەڕکێ دان بە شێوەیەکی ژیانی تایبەت دادەنێت که سەرچاوە و  هێمایەکی بوونی شوناسێکی دیاریکراو پێمان دەڵێت چون هەمووبەشەکانی ژیان بەتایبەت: مێژوو و ئابووری و ئەدەبیات و مۆسیقا و گەڵاڵەکەنی دانراو و ئوستوورەکان و بایەخەکانمان پیشان دەدات.  ئەگەر جوان بۆ مێژوو بڕوانین دەزانین کە دوای هاتنی شارستانیەت و گەشەسەندنی  کەرەستەکان، بۆ هەر خۆشیەک و شایی‌گێڕانێک ئەم جۆرەزمانە و بۆنه بەکار براوە.
بۆ نموونه: لە شەڕەکان، شایی و شین و بەگشتی بۆنەکان، کاتێک کە زمان ناتوانێ ئەم هەستانه دەرببڕێت ئەندامەکانی جەستە ئەم ئەرکە دەگێڕن.

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  شەمە؛
٢٧بیست‌وحەفتەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٢٧🕊

٢٧ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٢٧🕊

١٧ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (17/6/2023)🕊

٢٨ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٢٨

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گوڵەحەریر، پاتۆنیا، گوڵی شەیپووری، گوڵ‌بۆری :(گل اطلسی).

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

هاتووتە پێش کە هەندێ جار کاتی گۆکردن یان ئاخاوتن ڕستەیەک بە هەڵە دەڵێن و دوابەدوای پەی بە هەڵەکەتان دەبەن و زوو چاکی دەکەنەوە. ئەم دووفامێتی یان دوولابەرەکێ یان(دوگانگی)یە چۆن دەبینن؟
ئەگەر ڕستەی هەڵە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێزمانەکەتان بۆچی دەست‌بەجێتان پێ‌زانی و ئەگەریش لە ناتێگەیشتنه بۆچی بەکارتان هێنا؟
زمان‌ناسان ئەم دووفامێتیە بۆ جیاوازی زمان و وتن یان ئاخاوتن دەگەڕێننەوه.
بەپێی ئەم جیاوازیە, زمان دەنکێک لە توانایەکانی زەینی ئێوەیە بەڵام گۆکردن یان ئاخاوتن تەنیا بنەمای ئاوایی ئەم توانینەیە.

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ئەم کاتەتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  هەینی؛
٢۶بیست‌وشەشەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٢۶🕊

٢۶ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٢۶🕊

١۶ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (16/6/2023)🕊

٢٧ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٢٧

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« خاڵەڕەشە، قەیتەران، قاپەکەوەلە، چەمەسیاوڵە، پەلی سیاوشان.»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و  ئاژەڵناسی»


سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: مڵە، جۆبڕکە، وورە.
(آبدزدک)

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و  ئاژەڵناسی»


سەبارەت بە وێنەی سەرەوە کەنغەر، سێ‌پایلە، کانگورۆ.
(کانگُورُو)

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  سێ‌شەمە؛
٢٣بیست‌وسێهەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٢٣🕊

٢٣ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٢٣🕊

١٣ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (13/6/2023)🕊

٢۴ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٢۴

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گیای ستک، سەیدووکە، سەرتیکە.»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  دووشەمە؛
٢٢بیست‌ودوهەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٢٢🕊

٢٢ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٢٢🕊

١٢ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (12/6/2023)🕊

٢٣ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٢٣

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« وڕەبۆنکە،  لۆگەنەڕەشە، گیابۆنە، گێجەگیا، ڕزڵەترێ، زڕەتووڕک، توودڕکەمارانە: (آقطی).»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و  ئاژەڵناسی»


سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: بۆقەڕەقە، بۆقەکوێرە. (وزغ)

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و  ئاژەڵناسی»



سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: مانگا، چێڵ، چێلەک، چێر، چیپۆک. (گاو)

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  هەینی؛
١٩نوزدەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/١٩🕊

١٩ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/١٩🕊

٩ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (9/6/2023)🕊

٢٠ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٢٠

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« سێوەخووگانە، تووڵەزەڕە، هەنگوورەتاڵە، تاڵەترێ، باینجانەمارانە: (بلادون شابیزک).»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  پێنج‌شەمە؛
١٨هەژدەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/١٨🕊

١٨ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/١٨🕊

٨ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (8/6/2023)🕊

١٩ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/١٩

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« دڕکەچەرموو، دڕکەسپی، مارەخۆرە، مارەگیرە.

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  چوارشەمە؛
١٧حەڤدەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/١٧🕊

١٧ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/١٧🕊

٧ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (7/6/2023)🕊

١٨ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/١٨

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گوڵەمێلاقە، گاگۆڕاڵ: ( آلالە قرمز).»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  دووشەمە؛
٢٩بیست‌ونۆهەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٢٩🕊

٢٩ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٢٩🕊

١٩ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (19/6/2023)🕊

٣٠ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٣٠

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گوڵەخوێن، خوێنەسیاوەشان، هوونەسیاوەش، گوڵەگورگە.»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  یەک‌شەمە؛
٢٨بیست‌وهەشتەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٢٨🕊

٢٨ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٢٨🕊

١٨ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (18/6/2023)🕊

٢٩ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٢٩

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« کووزەڵە.»


لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و  ئاژەڵناسی»


سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:چەقەڵ، توورگ، تووری، واویک. (شَغال)

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

زمان و ئاخاوتن هەمیشە لە ماڵ و لەلای خۆمان فێر دەبین بەڵام نووسین و خەت لە قوتابخانه و لای مامۆستاوە فێر دەبین.
بۆ گوتن یا گۆکردن پێویستیمان بە ڕاهێنان و پرسیار و دووپات‌کردنەوە نیە بەڵام بۆ نووسین دەبێ تووشی خۆماندوویی بین و بەگشتی کاری بۆ بکەین و لە وانە و پۆل و نووسین و ڕاهێنان یارمەتی بگرین بۆیە زمان و ئاخاوتن ڕیشەوڕەگی لە زات و سروشتی ئینسان‌دایە بەڵام نووسین و خەت زاتی و سروشتی نیە و ڕیشەی لە کۆمەڵگا و کولتووردایە. لە کۆتایی‌دا یەک شت ڕوون بکەمەوە کە خەت و نووسین هیچ بەشێک لەو بەشەسەرەکیانەی زمان و ئاخاوتن ناگرێتەوه و تەنیا لە بەر پێویستی خەڵکان و فەرهەنگ داهێنراوە و بۆ بەڵگەدار یان بەڵگەمەند کردنی زمان و ئاخاوتن بە کار دەهێندرێت.

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و  ئاژەڵناسی»


سەبارەت بەوێنەی سەرەوە: سە، کوچک، گەماڵ، کسۆک، تووتە. (سگ)

🔸دێڵەسە: سگ ماده. گۆڵەسە: سگ نر.

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سەبارەت بە وەرگێڕان:
بۆ وەرگێڕان ئێمە سێ زانست یان پسپووڕیەتیمان  پێویستە:
۱ـ بەدڵنیاییەوە دەبێ لە زمانی سەرەتا یان ئەو زمانه وا دەقەکەی نووسراوە ئاگاداری تەواومان هەبێت.
۲ـ زۆر گرنگە که لەسەر زمانی خۆمان زاڵ بین.
۳ــ دەبێ حەتمەن لە بیروڕا و بۆچوونی زاڵ لەسەر ئەو دەقە ئاگادار بین و مێژوو یان کاتی نووسینی ئەو بابەتە بزانین, چون فەرهەنگەکان دەگۆڕن و هەر دەقێک شیاوی وەرگێڕان نیە و هەر خەڵکێکیش بەدڵنیایی تەواوەوە ئەو وتە وەرناگرن(بابەتی هەرەگرنگی وەرگێڕان لێرەدا خەوتوە کە مەبەستی منێک وا وەردەگێڕم کام توێژە و بۆ چ فەرهەنگێکە) بەگشتی مێژووی ئەو بابەتە لەگەڵ سەردەمی ئێستا دەتوانێت بگونجێندرێت یان ڕێک‌بێ؟
وەرگێڕان خۆی‌لەخۆیدا زانستی نیه بەڵام زانستێکی تایبەتی دەوێت کە بتوانی بە  بەردەنگەکانت چێژ ببەخشی و هاندەرێک‌بێت بۆ خەڵکانێک کە حەز لە خۆماڵی‌کردنی فەرهەنگێکی باشتر و شیاوتر بۆ جوان‌بوونی کۆمەڵگای خۆیان یان ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا لە زانست و بابەتەنوێیەکان وەربگێڕن.
وەرگێڕان دوو واتا یا ڕەهەندی هەیە کە یەکەمی: لە شوێن‌دانانی وشەی دەقێک لە زمانێک بە وشەی زمانێکی‌تر. واتە هەناردنی قسەیەک لە زمانی یەکەم بە قسەی زمانێکی‌تر.
دوو: پێوەندی نێوان‌دەقی لە نێوان دوو مەتن.
وەرگێڕانەکانە جیاوازن و زۆرچەشنی وەرگێڕانیش بوونی هەیە و بەگشتی تا شەست وەرگێڕانی جیاوازمان هەیە بەڵام لە زمانی کوردی زۆرتر باسی ناوەڕۆکی دەقێک لەگەڵ دەقێکی‌تر دەکرێت کە بە وشەبەوشە یان تحت‌الفظی و وەرگێڕانی مەعنەوی کە بریتیە لە وشەبەوشەی فەرهەنگی یان ئەدەبی کە زمانێک بە فەرهەنگی زمانی خۆت وەردەگێڕی.
بەڵام بەڕاستی وەرگێڕان چیە؟
بۆچی خەڵک هەوڵ دەدەن وەربگێڕن؟
هەندێ کەس بۆ کڕینی ناوە و ناوداخستن و هەندێ کەس لە بێکاری و هەندێکیش بۆ پێویستی یان پێداویستیەکەنی کۆمەڵگا وەک ئاشنابوون بە حەب و شەربەت و وشەی نامۆ یان ناسروشتی و لەم چەشنانە و بەگشتی کاری وەرگێڕەکان بە هەر بیرکردنەوەیەک‌بێت
بریتیە لە ئاڵ‌وگۆڕی فەرهەنگی, هونەری و ئەدەبی.
واتە مەبەست لەم وەرگێڕانە ئاگاداری ئەو خەڵکەیە لە دەسکەوت و پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگایەکی‌تر کە ئەمانیش بتوانن داهێنانی فەرهەنگی لە کۆمەڵگا بکەن و پێش‌کەون.
لە سەرەوە باسم کرد کە وەرگێڕان لە لایەنی مەعنوی دەکرێت سوودی لێ‌وەرگرین کاتێ کە ڕۆحی ئەو قسە بهێنینە نێو کۆمەڵگای خۆمانەوە و ئینجا بە شێوەی باوی کۆمەڵگای خۆمان وەری‌بگێڕینەوە. واتە پێشەکی لە زمانی یەکەم قسەی ئەو دەقە وەربگێڕین و ئینجا بە چەشنی فەرهەنگی خۆمان ئەو قسە خۆماڵی بکەینەوە کە لێرەدا دەبێتە وەرگێڕانی زانستیانە, بۆ نموونە من باسێک لە سادیق هیدایەت وەربگێڕم و لای باوکمەوە بڵێم گۆشتخۆرەکان هەمیشە بۆنی ئاژەڵی دەشتییان پێیە! دەی باوکمیش بەرهەڵستی دەکات و قەت ئەو وتە قەبووڵ ناکات چون بە فەرهەنگی ناخوات؛
بەڵام دەتوانم ڕۆحی ئەو قسە بهێنم و بڵێم کە خواردنی میوە و سەوزەمەنی و شیرەمەنی و ... تاد، تەمەن درێژ دەکاتەوە و ئەو کاتەش کە ئەو ئاژەڵە خەریکە ڕێژەی کەم دەبێتەوە نابێت ئێمەش بۆ لەناوبردنی هاریکار بین و دەبێ کەسێکیش وا ئاگاداری نیە ئاگادار بکەینەوە کە لەناوبردنی گیاندارەکان زیان بە سروشت و داهاتووی ژیان ئینسانەکان تووشی کێشە دەبێت, بەدڵنیاییەوە باوکم سەردێڕی خۆراکی ڕۆژانەی دەکاتە سەوزی و پەنێر و ... هتد و کەمتر لە گۆشتی ئاژەڵەکان لە نێوان چێشتەکان یارمەتی دەگرێت.
تا ئێرە کێشە نیە بەڵام ڕەهەندێکی‌تری ئەم باسە دەگەڕێتەوە بۆ باسانێک کە دەبێ ئەو وتە وەکوو خۆی وەربگێڕینەوە, ئایا لەو وتەی سادیق هیدایەتە کۆمەڵگا پێشکەوتنێک دەبینێت؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر, کە واتە پێویست ناکات کاتێ فەرهەنگی من بەو مەتنە ناخوێنێت خۆم بکەمە خاوەنی ئەو وتە!

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  پێنج‌شەمە؛
٢۵بیست‌وپێنجەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٢۵🕊

٢۵ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٢۵🕊

١۵ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (15/6/2023)🕊

٢۶ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٢۶

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« نەورۆزە، گوڵەنەورۆزە.»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  چوارشەمە؛
٢۴بیست‌وچوارەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٢۴🕊

٢۴ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٢۴🕊

١۴ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (14/6/2023)🕊

٢۵ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٢۵

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« سالمە، گیاسالمە، گیاسەلمە، سارمە: (ثعلب).»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و  ئاژەڵناسی»


سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: کیسەڵ، کووسی، کیسۆ. (لاک‌پشت)

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ئەگەر ون‌بووم لە حاڵێکا وامەزانە بە جێت دێڵم!
بە نێو کووچەی خەیاڵێکا ئەوە بە شوێن تۆدا وێڵم

من باڵندەی کۆچەری‌نیم ئێرە بۆ من چاوەگەی ژینە
ئاسمان تەنگە و بۆ باڵی من دنیای چاوت جێی فڕینە!

هەر لە تۆدا سووڕم ئەدەن دەمێک بادە و دەمێک فڕین
لە سنووری تۆ دەرناچین با ڕێیەکی دووریش ببڕین!


بستێ شوێنم لە دەرونتا بۆ جێ‌بکەی وەک هێلانە
هەتا دوایین چرکەی تەمەن دەڵێم ئێرە نیشتمانە

ئەگەر ون‌بووم لە حاڵێکا وامەزانە بە جێت دێڵم
بە نێو کووچەی خەیاڵێکا ئەوە بە شوێن تۆدا وێڵم.

╲\╭┓
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  یەک‌شەمە؛
٢١بیست‌ویەکەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٢١🕊

٢١ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٢١🕊

١١ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (11/6/2023)🕊

٢٢ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٢٢

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« سووسەنبەر، سیس‌عەمر، سیس‌عەنبەر، بۆخۆشکە، ئاویشەن؛ گیایەکی ئاڵفی و بۆنخۆشە لە تیرەی نەعنا بە لق‌وپۆپی زۆر و گوڵی سپی یان پەمەییەوە کە بۆ دەرمانیش دەشێ.»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  شەمە؛
٢٠بیستەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٢٠🕊

٢٠ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٢٠🕊

١٠ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (10/6/2023)🕊

٢١ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٢١

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« سۆلان، سۆلین، سۆڵین، پلەسۆ، گوڵەسۆ، کەلەم‌کاشوول، پە‌نجە‌قازە‌: (گلپر).»

لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕیشەناسیی وشەکان لە "کتێبی کورد کێیە" بەپێی زانستی زمانناسی، ڕیشەناسییەکی نازانستیانەیە.

#وەرگیراو_لە_کتێبی_تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
#د_عادل_محەمەدی
نابێ ڕەگ و ڕیشەی وشەکان لە سەر بنەمای لێکدانەوە و بۆچوونی تاکەکەسی یان بە پێی گومان و مەزەندە شی بکرێنەوە. ڕەنگە وشەکان لە یەک ڕیشە بن و لە بنەماڵەیەکی زمانیدا ڕەگ و ئاخێزگەیەکی هاوبەشیان هەبێت کە لەم بوارەوە ڕیشەی وشەکان هیچ پێوەندییەکیان بە زمانێکی تایبەتەوە نییە. هەروەها دیاری‌کردنی تەواوی وشەوەرگیراوەکان کە لە کامە زمانەوە وەرگیراون، بە هۆی پێوەندیی خزمایەتی یان پێوەندیی زمانەکان پێکەوە، زۆر جار ئەستەم و ڕێ‌پێ‌نەدراوە. ڕەنگە ئەو وشەیەی کە بە قەرز وەرمان‌گرتووە، یۆنانی بێت؛ بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە کە ئەم وشەیەی ناو زمانی یۆنانیش بۆ خۆی لە زمانی ئەرمەنی یان کوردییەوە بە قەرز وەرگیرابێت (هەسپێلمەس و تێدمۆر: 2009 :274). بەگشتی، ناکرێ تاوتوێ‌کردنی ڕەگ و ڕیشەی وشەکان و گۆڕانکاریی وشەکان بە پێی ڕیشەناسیی ڕەمەکییانە (folk etymology) قەبووڵ بکرێت. هەندێک بەم شێوەیە بیر دەکەنەوە کە ئەگەر وشەیەک لە زمانەکەی خۆیاندا هەبێت و هاوتای ئەم وشەیە لە زمانەکانی تریشدا هەبێت، بەم پێیە ڕیشەی ئەم وشەیە تایبەت بە زمانەکەی خۆیانە کە وەها وێناکردنێک هەڵەیە؛ چونکە سەرچاوەی ئەم لێکچوونە دەگەڕێتەوە بۆ «هاوڕیشە» بوونی ئەو وشانە کە لە یەک بنەماڵەی زمانییەوە سەرچاوە دەگرن و ژێدەرێکی هاوبەشیان هەیە. بۆ نموونە وشەگەلێک وەکوو «من»، «برا»، «مامان»، «پان»، «نۆ»، «دێو» و ... لە زمانە هیندوئەورووپییەکاندا بە هۆی ئەو لێکچوونانە کە هەیانە، نابێ وەک گریمانەیەکی ڕاست بسەلمێنین کە سەرچاوەی سەرەکیی ئەو وشانە هی زمانێکی تایبەت بووە، بەڵکوو ئەم دیاردەیە نیشاندەری بنەماڵەبوون و هاوڕیشەبوونی زمانەکانە کە بە پێی ڕەوتە دەنگییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.
@zmankurdy

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

بەرگە بگرە!
تەنانەت ئەگەر تەنافی تاقەتت بە باریکترین تاڵی گەیشت‌بێ.
تەنانەت ئەگەر لە هەمووکەس و لە هەمووشتێک دابڕای
تەنانەت ئەگەر بە خراوترین شێوەی گونجاو کەمت هێنا، وەبیرتێ بهێنەوە؛
تەواوی ئاواتگەلی مەحاڵی دوێکەت کە ئەمڕۆ لە ژێر پێی کارگەلی ڕۆژانەت خۆنوێنی دەکەن
تەواوی ئەو چرکەساتگەلە کە دڵنیابووی ئەگەری ڕوودانی نیە و ڕووی دا.
تەواوی ئەو کاتگەلەی کە پێت‌وابوو کۆتایی ڕێگەیە بەڵام نەبوو.
دەبینی؟! ژیان بەردەوامە بەرگە بگرە.💫


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊

🗓ئەمڕۆ  سێ‌شەمە؛
١۶شانزدەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/١۶🕊

١۶ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/١۶🕊

۶ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (6/6/2023)🕊

١٧ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/١٧

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گیافتیلە، چراوکە، گوێ‌بەرخە.»


لای ئێوە چی پێ‌دەڵێن؟
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.

Читать полностью…
Subscribe to a channel