بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"
«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و ئاژەڵناسی»
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە مشکەکهروێشکە، مشکهخهزاڵ، خەزاڵمشک.(موش دوپا)
مەتەڵ:
نە مشکە نە کەروێشک
دیوتە لە مەزرا بێشک
لە مشکێ نزیکترە
بە گوێیان وەکوو کەرە.
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و ئاژەڵناسی»
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: ماسی، ماساو، ماسول، ماسۆ، مایی، مۆسه. (ماهی)
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ شەمە؛
١٣سیانزدەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/١٣🕊
١٣ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/١٣🕊
٣ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (3/6/2023)🕊
١۴ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/١۴
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« کاڵەشینە،
قاپشینکە، مراوکە، گوڵەسنگ، کاسەشۆرە.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ هەینی؛
١٢دوازدەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/١٢🕊
١٢ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/١٢🕊
٢ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (2/6/2023)🕊
١٣ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/١٣
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گوڵەمەشکە، ئەپسەنتین، گیاخاو، گوڵەهەنگ، ڕوەک و ئاڵفێکی گەڵاتووکنی گوڵەزەردە کە لەقوپۆپەکانی بۆ دەرمان دەبێت: (افسنتین).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
هەندێک کەس لە ڕێگای ئاماژەکردن بە وتە بەناوبانگەکانی بیرمەندانی دنیا لە هەوڵی ئەوەدان چەمک و دەستەواژەی زمانی دایکی ببەنەوە سەر ڕستە و تێفکرینی ئەو بیرمەندانە. بۆ نموونە ڕستەی «زمان، ماڵی بوونە» وتەی هایدێگر (1971):
language is the house of being
و ڕستەی «بوونێک کە فام دەکرێت، زمانە» وتەی گادامێر (1994):
Being that can be understood is language
ئەم دوو بیرمەندە واتای چەمکی زمانیان لە پێناسەیەکی گشتیدا باس کردووە و مەبەستی ناوبراوان لەم ڕستانەدا زمانی دایکیی فارسی، کوردی، تورکی، عەرەبی و ... نییە.
ڕستەکەی هایدێگر واتە هەبوون و هەستیی مرۆڤ لە زماندا دەردەکەوێت و ڕاستییەکانی سەر هەستی و بوون لە ڕێگای زمانەوە دەخرێنە ڕوو. جیاوازیی زمان و تێفکرین لە ڕوانگەی هایدێگرەوە ئاوایە کە «زمان» ڕاستی ئاشکرا دەکات. ئەم زمانە دەتوانێ زمانی شێوەکاری بێت، زمانی مۆسیقا بێت کە هەر یەکەی ئەم زمانانە دەتوانن پەردە لە سەر حەقیقەت و ڕاستی لا بدەن. واتە ئەم زمانانە ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن. بە وتەیەکی دیکە، لە ڕوانگەی هایدێگرەوە بۆ ئەوەی بچینە بازنەی حەقیقەت و ڕاستی، پێویستە هەبوون و هەستیی مرۆڤ بخەینە بەر پرسیار. ڕستەی گادامێر واتە زمان شوێنێکە کە تێیدا دەفرایەتی لێتێگەیشتنی هەبوون ئاشکرا دەبێت و بە شێوەی زاتی ئەم دەفرایەتییەی لە نێو زماندا هەیە.
#کتێبی_تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
#د_عادڵ_محەمەدی
@zmankurdy
#هەڵکەوت_ڕووداو_بەسەرهات_قەوماو_پێشهات_پێکهات_ڕێکەوت👈 ( رویداد)
#پێکەوتن_لێكاڵانهوه_لێهاتنهوه_لێئانین_شیاوی_شیاوبوون_شایانی_ژێهاتی_لێهاتن_پێکەفتن👈 (زیبندگی)
#ئاسەوار_ئاكام_شوێنهوار_لێکەوتە_بهرهنجام_دهرهاویشته_دەرەنجام👈 (اثر، پیامد)
#کەوشەن_سنوور_سەرحەد_مەرز👈 (مرز)
#بەکارهێنان_سوودوەرگرتن_دەکارکردن_کەڵکوەرگرتن_قازانجکردن_وەگەڕخستن👈( استفادە کردن)
#پسپۆڕی_شارەزایی_لێزانی_لێزانین_وەستایی👈 (تخصص)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و ئاژەڵناسی.
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: بەرلووزەوە، چۆلەکەچۆمە، سینگسپیلە.
(زیرآبروک)
نەوی فڕە وتەنیا دەژی. هەر لە شوێنێک دەژی و جێگای خۆی ناگۆڕێ!
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🌻
؛ 🕊
✿🌹🔅🌻■🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🕊
🌼■🌻
🕊
#ئەمیر_بوخارایی(بۆکانی) 🌹🌻🕊
ماوەیێکە بێمەیلی تۆ دنیاکەمی شێواندوە
بەس نازانم خۆشەویستم کێ تۆی لە من ڕەنجاندوە؟
وە بیرم دێت کاتێ هاتی شادیت پێبوو و عەشقوئەوین
مەگەر نەتگوت هاتووم تاکوو دەمرین، له لای یەکتر بژین؟!
ئەی بۆ نەژیاین بۆ یەکتری وا هەست دەکەم بە جووت مردین؟!
یانێ دەبێ باوەڕ بکەم دەستی قەدەر وای لێکردین!
نا ناتوانم باوەڕ بکەم لێکدابڕان کاری کەسبێ!
یا خۆ کاری چاوی پیس و نۆشتەوجادوو یا نەفەسبێ؟
ماوەیێکە بێمەیلی تۆ دنیاکەمی شێواندوه
بەس نازانم خۆشەویستم کێ تۆی لە من ڕەنجاندەوە؟!
؛ 🕊
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌹🔅🌻■🕊
🕊
🌼 ■🌻
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊
هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
ئای لە دوور دێ شەقەی باڵی
بۆ هەر لایەک بە کەیفیبێ دەڕوا
ئای هەزار خۆزگەم بە حاڵی
وای لێ وای لێ وای لاوە کەسم
وەی کەزیەت گیابەند و خاوە
پانیەت قەیسی هەڵوێنی قوربان
ئای بە دارەوە دەتواوە
من هەزاران هەزار خۆزگەم بەو تەیرە
ئای بە دەور سەرتا گەڕاوه
واران وارانە گوڵ ڕیزەڕیزە
وادەی وەهار دای یا خۆ پاییزە یار
واران وارانە نمنم وارانە
لە دووری باڵات ماڵم وێرانە یار
خەم دەورەی داوە بە دەور ئەم دڵمە
بە جێمناهێڵێ ئەڵێ مەنزڵمە یار
باڵاکەت بەرزە، وەک چنار لێو چەم
ڕەنگەکەت زەردە وەک ڕەنگەکەی خۆم
بڕوانە پێما با خەفەت نەخۆم یار
زوڵف و ئەگریجەت وەک شۆڕەبیە
دنیا گەڕیایم لە وێنەت نیە یار
دڵم تەنگە و پەرێشانم دەمێکه
خەیاڵم هەر دەمێ لانەی خەمێکە
ئەوەندە دڵپڕم پێمخۆشە بگریم
کە فرمێسک و هەناسەیش مەرهەمێکە!
كاروان رفت و تو در خواب و بیابان در پیش
كی روی؟ رە ز كە پرسی؟ چە كنی؟ چون باشی؟
در رە منزل لیلی كە خطرهاست در آن
شرط اول قدم آنست كە مجنون باشی
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ دووشەمە؛
٨هەشتەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٨🕊
٨ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٨🕊
٢٩ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (29/5/2023)🕊
٩ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٩
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گوڵەنازناز»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
#خەسارناسی_لە_گۆڕانی_ڕێنووسی_کوردیدا
لە گوتاری مێژووییدا، بەرچاوترین و گرینگترین خەسار لە گۆڕێنی ڕێنووسدا، ئەو بابەتانەن کە پێوەندییان بە فاکتەرەکانی دەرەوەی زمانەوە (فاکتەرە نازمانییەکان) هەیە. واتە بە گۆڕینی ڕێنووس، بۆشاییەکی نێواندەقی یان بە واتایەکی تر، دابڕان و پچڕانێکی مێژوویی لە نێوان دەقی ڕابردوو و ئێستادا ساز دەبێت.هەر بۆیە ئەگەر زمانەکان ڕێنووسەکەیان ناگۆڕن، تەنیا لەبەر ئەوەیە کە پێوەندی مێژووییان لەگەڵ دەقە کۆنەکاندا نەپچڕێت و لێکدابڕانی دەقی لە نێوان ئاخێوەراندا زەق نەکرێتەوە. بۆ نموونە ڕێنووسی ئارامی لە کوردیدا بە جۆرێک لەگەڵ ڕێنووسی نەستالیقدا پێوەندی هەیە و بەم ڕێنووسە تیشک دەخاتە سەر سەردەمی زێڕینی هونەری خۆشنووسی کە ڕەنگە لە لاتینیدا دەستکەوتێکی وەهای نەبێت.
دیارترین لایەنی «چاکسازیی زمان» لە تورکیا سڕینەوەی ئەلفبێ و ڕێنووسی ئارامی بوو کە ئەلفبێی لاتینی جێگەی گرتەوە و بەم کارە دەستڕاگەیشتن بە بەلگەنامە مێژووییەکان لەگەڵ دەقەکانی ئێستادا پچڕا. جێفری لویس ئەم ڕووداوە وەک کارەساتێک پێناسە دەکات و پێیوایە بەم کارە میراتی زمانی و کەلتووریی ڕابردوو لەگەڵ ئەمڕۆدا دەپچڕێت و لە ناو دەچێت (پیلێر، 2016 :2-1). نموونەیەکی دیکە، داهێنانی ڕێنووسی لاتینی لە لایەن «میر جەلادەت بەدرخان»ـەوە بوو کە بۆ ڕێنووسی کرمانجی، ئەلفبێی لاتینی داڕشت و لە باشووریش تۆفیق وەهبی بە دەستکاریی و گۆڕینی ڕێنووسی ئارامی شێوەیەکی تری بۆ ڕێنووسی کوردیی سۆرانی داهێنا کە بە گۆڕینی ئەلفبێی ئارامی کە وەکوو ڕێنووسی فارسی مۆدێرن نووسرابوو و پێشینە و پاشخانێکی ئەدەبی دێرینی هەبوو، بووە هۆی ئەوەی بەڵگەنامە و دەقە کۆن و مێژووییەکانی کوردی پێوەندییان لەگەڵ ئەمڕۆدا بپچڕێت و بەم دابڕانە، مێژووی دەق لە زمانی کوردیدا بگەڕێتەوە بۆ سەد ساڵ و هەموو ئەو دەستکەوتانە کە لە دەقە کۆنە مێژووییەکاندا بوو بە ناوی زمانی کوردییەوە تۆمار نەکرێت. لەڕاستیدا بە لاتینگەریی جەلادەت بەدرخان و هەروەها بە گۆڕینی ئەلفبێی پێشووی ئارامی لە لایەن تۆفیق وەهبیەوە، زمانی نووسین و دەقی کوردی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و بە لاتینی و ئارامی لە بەرانبەر یەکتردا ڕاوەستان و پچڕانێکی مێژوویی و بۆشاییەکی زەق لە زمانی کوردیدا سەری هەڵدا کە نەتەنیا ئەرشیڤی بەڵگەنامە و دەقە کوردییەکانی پێشوو سڕایەوە و بە ناوی زمانەکانی دیکەوە زەوت کرا، بەلکوو ئاخێوەرانی کوردزمان لە بابەتی فێرکاریدا تووشی سهرلێشێواوی بوون کە بەناچار هەریەکەیان بە هەردوو ڕێنوسی لاتینی و ئارامی دەبێ بنووسن و سەپاندنی سیستەمێکی وەها لە بواری فێرکاریدا، وهڕهزکەر و تاقەتپڕووکێنە. جگە لەوەش هەندێ نەیار بە شێوەیەکی مەبەستدار ئەم دیاردەیە خراپ بەکار دەهێنن کە زیاتر لە ژێر کاریگەریی فاکتەرە سیاسییەکاندا بووە و هەر بۆیە ئەم نەیارانە هەوڵ دەدەن مێژووی دەق و زمانی نووسین لە کوردیدا بە تەمەنێکی سەد ساڵە پێناسە بکەن.
#کتێبی_تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
#د_عادڵ_محەمەدی
@zmankurdy
#پڕهنسیب_نۆرم_بەها_ڕێسا_بنهواشه_بنهمای_ئهخلاقی_مهرام_ئەخلاقمەندی 👈 (هنجار)
#کێچناڵکەر_دەسبڕ_فێڵباز_گوێبڕ_داوباز_ساختەچی_کوتەزۆڵ_قولاوباز 👈 ( شیاد)
#هەڵزڵیان_تمیسکدان_گوڵووفیان_ئهڵزڕیان_تێمیسکههڵدان👈 ( تبخال زدن)
#گوڵووک_خونچە_چرۆ_گوڵدهم_پشکۆژ_سۆلین👈( شکوفە)
#گاڵووش_داهۆڕ_هەراو_دەڵپ_بڵاو_ئاوەڵا_ئاوەلە_پان_بەربەری_بهرفرەهـ_فش_گوشاد_گهوره_وشاو👈( گشاد)
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و ئاژەڵناسی»
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: بەرخ:( برە).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
زمانناس کێیە؟
زمانناس کەسێکە کە خەریکی تاوتوێکردنی زانستی زمانە، ئەویش تاوتوێکردن و توێژینەوەیەک دوور لە دەمارگرژی و دوگماتیزم. تێڕوانینی زمانناسان بۆ زمان، وەک تێڕوانینی ئەستێرەناسانە بەرانبەر بە جیهان یان وەک تێڕوانینی مرۆڤناسانە لە سەر خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی سیستەمی کەلتووریی مرۆڤەکان. لای ئەستێرەناسان قسەوباسی ئەو گەڕۆکانەی کە بە دەوری ئەستێرەکاندا دەگەڕێن گاڵتەجاڕییە و هەروەها جوان و شیاو نییە کە مرۆڤناسان کەلتوورێک بە نزم و ژێردەست پێناسە بکەن، تەنیا لەبەر ئەوەی کە لەگەڵ کەلتووری خۆیان جیاوازە. هەر بەم شێوازە، زمانناسانیش لە جیاتیی ئەوەی کە بیانەوێ زمان بە پێی پێوەرە لەپێشەوە دیاریکراوەکان یان لە سەر بنەمای پێشدادوەرییەکان تاوتوێ بکەن، زمان بەو جۆرەی کە هەیە وەسف دەکەن (فاسۆڵد و کانێرلینتۆن ، 2006 :7). دەکرێ بڵێین کە ئەدیب، شاعیر، کەسێک کە کاری پێداچوونەوە و هەڵەچنی دەکات یان نووسەرێک کە لە بواری هۆنینەوەی شیعر و نووسینی چیرۆک یان ڕۆمان، کەسێکی ڕیشەناس کە بە شێوەی گشتی ڕەگ و ڕیشەی وشەکان تاوتوێ دەکات، گۆرانیبێژ و هونەرمەندێک کە کاروباری لەگەڵ نۆتەکانی مۆسیقایە، ئەو مامۆستایانەی کە وانەی زمانێکی تایبەت دەڵێنەوە (هیچ تەوفیرێکی نییە چ زمانێک بێت)، هیچیان ڕەواییدان و مەشروعییەتی ئەوەیان نییە کە ناوی زمانناس لە سەر خۆیان دانێن. لە کۆمەڵگای خۆماندا تێگەیشتنێکی دروست و تەواو لە سەر زانستی زمانناسی لە ئارادا نییە و ئەم بوارە بۆتە گۆڕەپانی زۆرێک لەم نموونانەی کە ئاماژەمان پێ کرد. بەم پێیە، ئاخێوەرانی زمانە جۆراوجۆرەکان نابێ لێکدانەوەیان وەها بێت کە هەر کەسێک بە کوردی یان فارسی یان تورکی و هتد شیعر دەهۆنێتەوە و یان چیرۆک دەنووسێت و یان لە بواری وەرگێڕان و نووسین بەو زمانانەدا توانا و کارامەیە، ئەبێتە زمانناسی ئەو زمانانە؛ چونکە وەها لێکدانەوەیەک لە زمانناس هەڵەیە. سەرەڕای ئەمە لە هەندێ جێگادا دەبینین کە کۆمەڵێک پێیانوایە زانستی زمانناسی واتە فارسیناسی، تورکیناسی، کوردیناسی و هتد و یان زمانناسی بە شێوەی فێرکاریی تورکی، کوردی، فارسی و هتدە. لە حاڵێکدا کە وەها بیرۆکەیەک هەڵەیە؛ چونکە زمانناسی پێوەندیی بە زمانێکی تایبەتەوە نییە و لە سەر یەک زمانی تایبەت توێژینەوە و خوێندنەوەی بۆ ناکرێ، بەڵکوو دەکرێ لە دەسکەوتەکانی زمانناسی بۆ هەر یەکە لەم زمانانە کەڵک وەرگرین و چەمکە تیۆریک و ڕێکردەکانی زمانناسی لە ڕێگەی هەرکام لەم زمانانەوە خۆماڵی بکرێنەوە.شیاوی ئاماژەیە کە وەک زۆرێک لە زانستەکان، بنەما و بناغەی زانستی زمانناسی بە هەموو لقەکانییەوە، بە زمانی ئینگلیزییە و تیۆریدانەران و بیرمەندانی ئەم بوارە زیاتر سەر بە قوتابخانەکانی ئەمریکی و ئەورووپین و کەواتە ئاساییە کە زمانی ئەم بیرمەندانەش لە زانستی زمانناسیدا زیاتر ئینگلیزی بێت و لە سەر زمانی ئینگلیزی بڵاو بکرێنەوە. بۆ نموونە لە بوارەکانی شیکردنەوەی گوتار، مەبەستناسی و فەلسەفەی زماندا کەسانێک وەک جان ئاستین ، جان سرێل ، جۆرج یول ، ستیڤێن لێڤینسون ، کۆنت باچ ، هێربێرت پاڤێل گرایس ، لۆڕێنز. ئاڕ. هۆرن ، دەن سپێربێر و دیردرە ویلسۆن ، گای کۆک ، نۆرمەن فێرکڵاف ، ڕاجێر فاولر ، مایکڵ هاڵیدەی، گونتر کرێس ، ڕابین لیکاف، سارا میلز ، دێبوورا شێفری ، تێئۆن ڤەندایک ، تێئۆ ڤەن لیوون ، ڕۆس وۆداک ، جیلیان براون و ...؛ لە بواری نیشانەناسیدا کەسانێک وەک لوویی ترۆل یێلمزلێڤ ، ڕۆمەن یاکوبسێن، فێردینان دێ سۆسێر ؛ لە لقی واتاناسیدا کەسانێک وەک چارڵز جی. فیلمۆر ، ڕەی جێکێندۆڤ، جۆرج لیکاف، جان سەعید، جان لاینز ، فرانک ڕابێرت پالمێر و ...؛ لە بواری وشەناسی (مۆرفۆلۆجی)، ڕستەسازی (نەحو، سینتاکس) و جۆرناسیی زمان (تایپۆلۆجی زمان)دا کەسانێک وەک لێئۆنارد بڵومفیڵد ، نوام چۆمسکی، جۆزێف هاڕۆڵد گرینبێرگ، ژاکووب واکەرناگێڵ، ویلیام کرافت، ڕابێرت دیکسۆن ، زلیگ هەریس ، ئەندروو ڕەدفۆرد ، لیلیان هێگمەن ، مارک ئارۆنوف ، فرانسیس کاتامبا و هتد. لە لقی دەنگناسی و واچناسیدا کەسانێک وەک پیتەر ڕۆچ ، پیتەر لێدێ فۆگد، مایکێل کەنستۆویچ ، جان کانیسێن یان کەتفۆرد ، فیلیپ کار ، کەیت جانسۆن و...؛ لە لقی زمانناسیی کۆمەڵایەتیدا کەسانێک وەک ویلیام لێباڤ، پیتر ترادگیڵ، جان گامپێرز، ڕۆناڵد وارداف و ... هەروەها لە لقەکانی دیکەی زمانناسیدا بیرمەندان بەرهەمەکانی خۆیان بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کردۆتەوە و ئەگەر کەسێک بیەوێ لەم بوارەدا چالاک بێت پێویستە کە وشەنامە پسپۆڕانەکانی ئەم بوارە لەگەڵ تیۆری و ڕێکردەکانی زمانناسی بە زمانی ئینگلیزی بخوێنێتەوە و پاشان بۆ هەر زمانێک کە دەیهەوێ کەڵکی لێ وەربگرێت و لەگەڵ زمانی مەبەست خۆماڵیی بکاتەوە. کەواتە تەنیا کەسانێک دەتوانن لەم بوارەدا چالاک بن کە پلە و قۆناغەکانی ئەکادیمکیان تێپەڕاندبێ یان لەم چوارچێوەدا چالاکییان نواندبێت.
#تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
@zmankurdy
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ چوارشەمە؛
٣سێهەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٣🕊
٣ی خوردادی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٣🕊
٢۴ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (24/5/2023)🕊
۴ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/۴
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گیابەڵەک، شیرینبەیان، شیرینبەڵەک، شیرینشاتەڕەی تاڵ: (شیرین بیان تلخ).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ دووشەمە؛
١۵پانزدەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/١۵🕊
١۵ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/١۵🕊
۵ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (5/6/2023)🕊
١۶ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/١۶
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« بامێ، بامیە: ( بامیە).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ یەکشەمە؛
١۴چواردەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/١۴🕊
١۴ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/١۴🕊
۴ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (4/6/2023)🕊
١۵ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/١۵
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« مێخەک، گوڵمێخەک، گوڵەمێخەک، گوڵەخەوناوکە:( میخک).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
نابێ زمان بە شێوەیەک پێناسە بکرێت کە ئەگەر کەسێ بە تورکی قسەی کرد، سەداسەد بە تورکی بزانین، یان بە عەڕەبی ئاخاوت، بە عەرەب دایبنێین. ناکرێ میسری، لوبنانی یان مەراکشییەک بە عەرەب بزانین، چونکە سنوورە جوگرافییەکان، زمان و ڕەگەزەکان لە پێوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکتردا نین، ڕەگەزەکان بە پێی تایبەتمەندییە بایۆلۆژیکییەکان جیاوازن لە یەکتر و ئەم بابەتە پێوەندیی بە جێگەی نیشتەجێبوون یان بەکارهێنانی ئەو زمانەوە نییە کە لە ناوچەیەکدا کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. بۆ نموونە بە پێی بنچینەی ڕەگەزی، ژاپونییەکان، چینییەکان، کۆریا و موغوولەکان سەر بە ڕەگەز و ڕەچەڵەکێکن، بەڵام بە زمانگەلێکی جیاواز قسە دەکەن و بڕێک لە ئەوانەمان لە درێژەی مێژوودا هەر بە تورک ناسیوە یان بۆ نموونە ناتوانین پرتەقاڵیزمانەکانی وڵاتی پرتەقاڵ لەگەڵ بڕازیل کە زمانی فەرمی خۆیان پرتەقاڵییە، سەر بە ڕەگەزێکی هاوتا دابنێین، هەروەها وڵاتگەلێک هەن کە بە زمانی ئێسپانیولی قسە دەکەن، بەڵام ڕەگەزیان جیاوازە. سەبارەت بە ئاخێوەرانی عەرەبزمانیش بابەتەکە هەروایە. بۆ وێنە دانیشتووانی بەشێکی زۆر لە وڵاتە عەرەبییەکان کە بە زمانی عەرەبی قسە دەکەن، لەڕاستیدا عەرەب نین. تاکێکی میسری، لیبیایی یان ڕەشپێستێکی مووریتانی ناکرێ بە عەرەبیان بزانین. بەم پێناسەیە، ڕەگەز و ناسنامەی مرۆڤەکان لە یەک زماندا پێناسە ناکرێن.
#کتێبی_تێگەیشتنی_هەڵە_لە_زمان
#د_عادڵ_محەمەدی
@zmankurdy
«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و ئاژەڵناسی»
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: مەیموون، شەموو، مەیمینک. (میمون)
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ پێنجشەمە؛
١١یازدەیەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/١٠🕊
١١ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/١١🕊
١ی ژۆوەنی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (1/6/2023)🕊
١٢ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/١٢
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گزگیلە، بزگیلە، تەماتەجنانە: (کاکنج، عروسک پشت پردە).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ چوارشەمە؛
١٠دەهەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/١٠🕊
١٠ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/١٠🕊
٣١ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (31/5/2023)🕊
١١ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/١١
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گوڵەمزانی، گوڵەمزیانی، گوڵەگاگرۆ، گوڵەماستە: ( شقایق نعمانی).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ سێشەمە؛
٩نۆهەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٩🕊
٩ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٩🕊
٣٠ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (30/5/2023)🕊
١٠ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/١٠
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« کەوەر، سەوزیەکی دەسچێنی تیژە بۆ خواردن دەیچێنن و تاموبۆنەکەی لە تامی سیر و پیواز نەرمترە:( ترە).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
بە داخەوە ماوەی چەند ڕۆژە کاککەماڵ لوتفی باوکی کاکڕەزا لوتفی شەهیدی شۆڕشی ژینا لە زیندانی کامێران دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و لە دۆخێکی نالەباره! بەم بۆنەوە تکادەکەین هەرکەس و بەپێی توانایی خۆی دەنگی بنەماڵەی کاکڕەزابێت که خواینەخواستە ئەو بنەماڵە تووشی کارەساتێکیتر نەبن!
Читать полностью…«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و ئاژەڵناسی»
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« پڵینگ، پڵنگ.»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ یەکشەمە؛
٧حەفتەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/٧🕊
٧ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/٧🕊
٢٨ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (28/5/2023)🕊
٨ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٨
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« سڵام خۆشەویستان، بەیانیتان باش. 🕊
🗓ئەمڕۆ یەکشەمە؛
٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی
#کوردی: ٢٧٢١/٨/٢🕊
٢ی ئابانی ١۴٠٠ی
#هەتاوی: ١۴٠٠/٨/٢🕊
٢۴ی ئوکتۆبەری ٢٠٢١ی
#زاینی: (24/10/2021)🕊
١٧ی ڕەبیعۆلئەوەڵی ١۴۴٣ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴٣/٣/١٧🕊
«سەبارەت بە وێنەی سەرەوە؛ خەشخاشە، گوڵەخاشخاشە، خورماچیچان، سەبیلەگیا، مەنگەگیا، کۆکەنار، گیایەکە کە شیلەی تریاکی لێدەگرن: ( خشخاش، کوکنار).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ شەمە؛
۶شەشەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/۶🕊
۶ی خوردادی ١۴ ٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/۶🕊
٢٧ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (27/5/2023)🕊
٧ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/٧
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گوڵەکەو، گوڵەچایی، گیاژانۆکە، چایەکێفی:( چای کوهی).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ هەینی؛
۵پێنجەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/۵🕊
۵ی خوردادی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/۵🕊
٢۶ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (26/5/2023)🕊
۶ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/۶
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:« گوڵەهێرۆ، گوڵەهێروو، گوڵێروو، هەرمەڵە :(گُل ختمی).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
سڵام هاوڕێیان، ڕۆژتان بە خەیر و خۆشی. 🕊
🗓ئەمڕۆ پێنجشەمە؛
۴چوارەمی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی
#کوردی: ٢٧٢٣/٣/۴🕊
۴ی خوردادی ١۴٠٢ی
#هەتاوی: ١۴٠٢/٣/۴🕊
٢۵ی مەی ٢٠٢٣ی
#زاینی: (25/5/2023)🕊
۵ی زیقەعدەی ١۴۴۴ی
#کۆچی_مانگی: ١۴۴۴/١١/۵
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:«گوڵی ئاڵەکۆک، ئاڵاکۆکە:( گل پامچال).»
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری.
«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و ئاژەڵناسی»
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: بەراز.( گراز)
🔸پتر بزانین!
کوودەڵە: بە بێچووی بەراز دەڵێن.
بڕەک، یەکانە: بە بەرازی نێر دەوترێن.
مالۆس: مێیینەی بەرازە.
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری
«پۆستی تایبەت بە پەلەوەرناسی و ئاژەڵناسی»
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە: جوانوو، جانوو.(کُرّه اسب)
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟👀
ھات خرینگەی زەنگ و قۆڕ
لوشمەلوشم و ھۆڕەهۆڕ
ھۆقەھۆق و بۆڕەبۆڕ
حیلەی جانوو ئەسپی تۆڕ
✍مامۆستا هێمن.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#کــانـاڵـی_وشـــەی_کــــوردەواری