tapuynusrawe | Unsorted

Telegram-канал tapuynusrawe - تاپوی نووسراوە

4830

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺

Subscribe to a channel

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ هەینی
☀️۲۷ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی

دەستم دەستۆکە با
بتگرمە باوەش
ئەگەر مردم لە خۆشیان
چاوی تۆ خۆش!

#هەژار_موکریانی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶

🎵 #گۆرانی:
"ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم"
هۆنراوەی:
مامۆستا #جەلال_مەلەکشا

🎻 بە دەنگی:
هونەرمەند #ژاڵە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ده‌ڵێم ئه‌م شاره‌جێ بێڵم سه‌فه‌ر که‌م
بڕۆم و خـۆم لـه دنیا ده‌ر بــه‌ده‌ر کـه‌م

بـه‌هــاواری دڵ و بــارانــــی ديــده‌م
له‌ده‌ردی خۆم هه‌موو عاله‌م خه‌به‌ر که‌م

له‌ده‌ستـی يـاری دڵڕه‌ق شـه‌رتـه‌ئـيتـر
بڕۆم تـه‌رکـی کچـی ئـومـولبـه‌شته‌ر که‌م

ره‌فيـقانـم گـه‌لـێ پـه‌يـمـان شـکێنـن
بڵا راکـه‌م لـه‌ديـتـنـيـان حــه‌زه‌ر کــه‌م

ئه‌گه‌ر بـۆم بێـته‌جـه‌ننـه‌ت ئـه‌م وڵاتـه
شه‌قی پـێداده‌ده‌م و عـه‌زمـی سه‌قه‌ر که‌م

هه‌ڵۆی شاخـم کـه‌وی ديلی قـه‌فـه‌ز نيم
بـڕۆم و رو لــه‌کـێـوان و کـــه‌مــه‌ر کــه‌م

گوڵـێ نـاپـشــکـوێ لــه‌م شـۆڕه‌کاتــه
له‌وه‌رزی وشک و قاقـڕ چـۆن سـه‌مـه‌ر کـه‌م

جـه‌فا تـه‌نگی وه‌هــا لـێ هـه‌ڵـچنيـوم
ده‌بێ هـه‌ر بـۆ وه‌فـا شيـن و چـه‌مـه‌ر کـه‌م

هه‌مـوو نـامـۆن و مـن تاک و غـه‌ريـبـم
نـه‌مـاوه‌ ئاشنــا بــۆ کـوێ نــه‌زه‌ر کــه‌م

شـه‌واره‌م بـێ نــه‌بـيـنـم رۆژی روونـاک
ئـه‌گـه‌ر بـه‌م شـاره‌دا ئـيـتــر گـوزه‌ر کــه‌م

وڵاتـی مـه‌رگـه ‌ئـێــره ‌گـۆڕی عـه‌شـقـه
بڕۆم چـاکـه‌و لـه‌خـۆم ده‌فعـی خـه‌تـه‌ر کـه‌م
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــ

من لە شێوەی کارتان باش تێگەیشتووم.
ئێوە خەڵکتان بەبرسێتی ڕاگرتووە و لێک جیاتان کردوون تاکو یاخییەتی و شۆڕشیان لەناو بەرن،
ئێوە لاواز و بێچارەیان دەکەن و هێزیان دڕندانە دلرفێنن، کاتیان سەرقاڵ دەکەن تاکو لەبەر ترسی زۆر نە بجووڵێن و نەیش دەرفەتێ بۆ جووڵانەوەیان هەبێ.

ئەوان لە شوێنێ ڕاوەستاون و لە جێوە دەکوتن،
ڕەزامەند بن!
بە پێچەوانەی جەماوەریان، تەنهان،
منیش تەنهام،
هەموومان تەنهاین
چونکە ئەوانی تر پەست و بێجەرگن!

بەڵام بە بوونی تەنهایی و بەردەستی،
هەرچەندیش کە وەکوو ئەوان زەبوون و پەست بوومە،
پێتان ڕادەگەینم کە ئێوە هیچن و
ئەم هێزەش کە تا چاو بڕ دەکا، بەربڵاوە و هەتا قووڵایی ئاسمانی ڕەش و تار کردووە،
شتێک نییە بێجگە لە نسرمێ چکۆلە کە لەسەر پەڵە زەوینێ قورسایی دەکات و بە بایەکی تووڕە لەناو دەچێت!

ــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی:
حکومت نظامی
✍: #ئالبێر_کامۆ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ پەنجشەممە
☀️ ۲۷ی بانەمەڕی۲۷۲٤ی کوردی

من وەها زوو مەستی مەی نابم بە نەشئەی چاوەکەت
مەرگی من ساقی لەگەڵ ئەو جامە لێوت بێنەوە

#وەفایی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🎵 #دیکلەمە.حەزرەتی پاییز
✍شێعر. لەیلا گورگانی
خوێندنەوە. کەماڵ میرەکی
ـــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸 ‍ ‍

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران
ـــ
کاتێک ئەسپە تواناکان
ئیزنی چوونە ناوەی کێبەرکێیان نەبێت؛
هەر کەرێک دەتوانێ هێڵی کۆتایی ببڕێت!
ـــ
#چرچیل
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ
"پیاسه‌ به‌ کۆتاییدا"

 زرمـه‌زرم؛ تێپه‌ڕیــن به‌و سه‌ره‌تایه‌دا...
که‌ شێعره‌
تا کۆتایــی بــێ لـووره‌ی ڕوونی با
کـه‌ مێگه‌لێک له‌ خه‌فه‌تی دا
           کاوێــژی ته‌نیایی...

ترپه‌ترپ؛ ڕابردن به‌ وشه‌یه‌کدا...که‌ خـوێنــه‌
تا بنووسرێته‌وه‌ بوێری به‌ زاراوه‌ی شاخ

که‌ مێژوویه‌ک به‌ شانییه‌وه‌
هێشوو هێشوو نه‌وه‌ستان و
ڕاوێژی سوور و بێخه‌وش
گـرمه‌گـرم؛ کاول ده‌بێته‌وه‌ له‌ پاساری باخ و
             به‌تاڵ ده‌نووسرێته‌وه‌

هێلانه‌
                                  له‌ باڵ.
له‌ بۆشایی لووره‌یه‌که‌وه‌ تێپه‌ڕیم
که‌ هێشووی ڕوونی خه‌فه‌تم
        مه‌ستی وشه.‌
   به‌و کۆتاییه‌دا ڕابردم که‌ ڕه‌سه‌نه‌ و
        شاخم هێلانه‌ی هه‌ڵفڕین.
            که‌ باڵنــدانــه‌
                 کڕ ده‌بم
             له‌سه‌ر مێژوویه‌ک ئه‌فسانه‌...

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#یونس_ڕەزایی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەبوو کارێک بدۆزمەوە خۆمی پێوە بخافڵێنم. دەبوو گەڕەکەکە و ئەو ساختومانەی تێیدا دەژیم باشتر بگەڕێم. دەبوو دۆست و ناسیاو پەیدا کەم؟ دوودڵ بووم. رەنگە خەڵک عادەتت تێک دەن. باشه باسی چییان لەگەڵ بکەم؟ هیچ قسەیەکم نیە بۆیانی بکەم. ئەوەی ئەوانیش دەیڵێن بۆ من خۆش نییە. هەمیشە هات و چۆی خەڵکم پێ ناخۆش بووە. هەمیشە پەرژینێکی نادیار لە نێوان من و خەڵکدا بووە. هەمیشەش نا. ئەوپەڕی پێنج شەش ناسیاوت بێ کیفایەتە. رەنگە لەوەبەدوا ژیانم یاسا و رێسای نوێی ببێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
رۆمانی: تەنیا
#ئۆژن_یۆنسکۆ
وەرگێڕان لە زمانی فەڕانسەوە: #ئاکۆ_عەباسی


#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

ئەڤین،
وەنەنەی ئەنگووستەکانە و
لێوی بەستراوی نوقم لە پرسیار...!
لە نێوان خەمەکانم
تۆم خۆش دەوێ
ئەی ڕوومەتی دوورەدەس
ــــــــــــــــــــ
#نزار_قەبانی
و. #وڵاتی_بێناو 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــ

قەت لە ژیانمدا
ئەو مرۆڤە نەبووم
پارچە شکاوەکانی قاپێک
پێکەوە بلکێنمەوە و خۆیشم
بخڵەتێنم کە ئەم قاپە شکاوە
هەمان قاپەکەیە وا پێشتر
هەمبوو. ئەوەی شکا،
شکاوە و (چاک نابێتەوە)

وام پێ باشە
لە بیرەوەریی خۆمدا هەروەکوو
یەکەم ڕۆژ تۆماری کەم و
هەڵیگرم تا ئەوەی کە
پارچەکانی پێکەوە بلکێنمەوە و
تا ئەمرم قاپێکی شکاو بکەمە
لکی بەرچاوی خۆم.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ #مارگارێت_میچێل
لە کتێبی #بر_باد_رفتە

و: #زاهێد_بابامیری
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

          "چ"

چاوەڕێم کە،
لە قەراغی ڕووبارەکان
وەختێ ڕووبار شەپۆل دێنێ و لێوەکانی تێر ماچ ناکەن لێوی ڕووبار و ... دەمرن.

چاوەڕێم کە،
لەژێر سێبەری درەختەکان
وەختێ درەخت چڵ دەردەکا و لقەکانی تێر بۆن ناکەن
سەوزیی بەهار و ... دەمرن.

تۆ لێواری.
چاوەڕێم کە،
لە قەراغی ڕووبارەکان!
تۆ بەهاری.
چاوەڕێم کە،
لەژێر سێبەری درەختەکان!

شەپۆلی ڕووبار
دووبارە من دەهێنێتەوە!
چڵوپۆپی دار
دووبارە من دەژیەنێتەوە!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#فەرهاد_پیرباڵ
(ئۆکتۆبەری 1986)

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان 

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
مەسیحیانی شۆڕشگێڕ نەوە دوای نەوە بە دەستی پاشایان بەم چنارەدا هەڵواسرابوون، هاوین و زستان پەتی سێدارە بە شالقەکانی ئەم دارەوە گرێ د‌رابوو تا پێشوەختە حازر بێ. میگلس پاڵەوان نیگایەکی تووڕەی پیرەدرەختەکەی کرد و ڕێک وەکوو ئەوەی قسە لەگەڵ تورکێکدا بکا لەبەر خۆیەوە گوتی: "بە دیانەتم کە دیانەتی مەسیحییە شەوێ هەڵدەستم و تەورێ لەگەڵ خۆدا دێنم و لە بنەوە دەتبڕمەوە ئەی پیرەچناری نەحلەتی!"

ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە ڕۆمانی: #ئازادی_یا_مەرگ
نووسەر: #نیکۆس_کازانتزاکیس
وەرگێڕان لە فارسییەوە: #حەمە_کەریم_عارف
ژمارەی لاپەڕە: ۳۳
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

شیرین دەم وە دەم ناسکە دەم دەمن
ئاخۆم دەم دەمین دەم بدا وەمن؟
عەجەو، ڕیش چەرموو، شیرین گفتوگۆ
نەخێر دەم دەمین دەم نادا وە تۆ
ـــــــــ
#مەولەوی
#تاپوی_نووسراوە  📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــ

گەر کەسێک بیەوێت بە تەنهایی بچێت بۆ بەهەشت، ئینسانێکی چاک و بێ ئازارە.

بەڵام عەزیەت و ئازاری مرۆڤ لەو کاتەوەی دەست پێدەکات کە هەندێ کەس دەیانهەوێت جگە لە خۆیان، کەسانێکی دیکەش ببەن بۆ بەهەشت.
ـــــــــــــــــــ
#گاندی
و. #هەژار
#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە
☀️ ۲٤ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی

خۆشم ئەوێی دە جار
هەشتیان بەبێ هۆکار و..
نۆیەمیان لەبەر پێکەنینەکەت و..
دەیەمیان لەبەر دەنگت..
جوانییەکەشت بەمن وەسف ناکرێت...

#ڕێبوار_سیوەیلی📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک

📚 کورتەیەک لە چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ

من لەمڕۆوە ئاسوودەم.. من لە فیتنەی ئەو جاڵجاڵۆکانە تێدەگەم کە بە بیانووی پیاسەوە لە تەونەکەمان نزیک دەبنەوە... ئیدی تۆ مەچۆڕە دەرێ... تۆ هی خۆمی.. من ڕۆژانە مێشی جوانت بۆ ڕاو دەکەم.. پەپوولەی تازە باڵکردوو.
جۆرەها زیندەوەری بەلەزەت... قەت نامەوێ ماندوو بیت.. ئەی جوانترین زیندانی لەنێو بەندیخانەی عیشقی من..
دەمەوێت تا ماویت خزمەتت بکەم..
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن
نووسەر: #شێرزاد_حەسەن
ژمارەی لاپەڕە: 44
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

ئەی پەری خان
عەشقت بەفرە و دڵم کوێستان
لە هەر کوێ بم..
لە هەر کوێ بی
نە تۆ ئەچیتەوە و،
نە دڵ
لە کلوت جیا ئەبێتەوە!
@tapuynusrawe
🔶🔸🔸
#شێرکۆ_بێکەس

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"شاتوو"

تا ئێستا
بەربوونەوەی شاتووت بینیوە؟
کە چۆن خاک بە سوورییەکەی
سوور دەچێتەوە
هیچ شتێ وەک بەربوونەوە ئازارهێن نییە
من کرێکارێکی زۆرم بینیوە
کە لە باڵاخانە بەردەبوونەوە
دەبوونە شاتوو
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚دەترسم دوای مردنیش کرێکار بم
#سابیر_هاکا
و. #دلاوەر_ڕەحیمی

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مەبەستم لە عاشقبوون ئەو هەستە ناسراوەیە کە کاتێک بەرانبەرەکەت دەبینی، هەناسەت ڕادەوەستێ و چاوت تاریک دادێ و هەموو هەستی زایەندت لە کار دەکەوێت!

کە دەست دەکەیتە دەستی یان دەموچاوی، گیانت سەرتاپا دەلــەرزێ!
ئەمە جێگای هەموو شتێک دەگرێتــەوە!
بگرە بۆنی هەناسە و ئارەقەی لەشی مەستت دەکا، هەر کەموکورتییەکی هەبێت، تۆ نایبینیت!
وەکو هەوا و خۆراک پێویستت پێیەتی و لەم کۆیلایەتییەدا، هەزار جار دەمریت و دووبارە زیندوو دەبیتەوە بۆ ئەوەی کۆیلایەتی بکــەی!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە ڕۆمانی: #پیاوێک
#ئۆریانا_فالاچی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

ڕوو بدە...
ئەم ڕۆژانه
لە جارانم پتر پێویست بەم پێشهاتەیە...
ـــ
#کامران_ڕەسووڵ_زادە
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــ

لە دڵداری نازانی...

پاشا گەورەکانی دونیا بەژنی هەڵیانمسیوم
کەزیانم ڕۆچووەتە ناو هەموو شیعرەکانی مێژوودا
لێوەکانم هێندە خوێنیان ڕشتووە تا ئێستا چەن جار پێغەمبەرەکان پێشیان پێگرتووە و
خودایش له هەر پەیامێکیدا بە گوناحی گەورەی زانیوە

هەڵواسران لە قەنارەوە فێر بووی
چووزانی چۆن لە گەردنم هاڵێی

مەمکەکانم گەورەترین ئەهریمەنیان، فریشتە کردووە
- مانگیان ڕاکێشی زەوی کردووە
پاشا خەو دزیویە.....

تۆ دڵداری نازانی
پەنجە بە کەزیانما بێنە
سەیر کە کفری تەواوە
تۆزێکی لێوم هەڵمژه
دۆزەخێکە لە تین و ژان
تۆ دڵداری نازانی...!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ #جەمانە_حەداد
وەرگێڕان: #ڕێزان
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️۲٥ی بانەمەڕی ٢٧۲٤ی کوردی

ئەو ترۆپک و نشیوه
ئەو یاڵ و خڕ و شیوه
له گوێن بەهەشت خەمڵیوه
کێ مەڵبەندی وای دیوه؟

مامۆستا #هێمن 📚
@tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی : "زوون لە وەر"
هۆنراوەی: #عەلی_ئولفەتی
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #حسەین_سەفامەنش
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(زوون له‌وه‌ر، خڕخاڵ له‌ ده‌س، گوڵێ ھابانْ سه‌روه‌نی)۲
(ماشته‌ی له‌ مه‌خمه‌ڵ کرده‌وه‌ر خوه‌زیه‌ وه‌ ھاڵْ خاوه‌نی)

(سقانم میل سورمه‌دان، چه‌وم وه‌ سرمه‌ی قه‌ی چه‌وی
مانی نه‌قاشی کردیە‌ گوڵه‌یلْ نه‌خشْ داوه‌نی)۲

(برام بوودە وه‌ نه‌زر ئه‌و مانگه‌شه‌وه‌یلْ سوخمه‌یه‌
باخی وە لیموو هاورد (پڕیە لە زەردە بەیە)۲

(ئی بوو شەماڵه‌ چ خوه‌شه‌، بوو کام خودا لایق دییەس‌؟!
ھه‌م کام په‌ریخانه ئەی خودا!، له‌سه‌ر پسا له‌چگ که‌نی)۲

(سه‌راو ڕێیه‌گه‌ی لیم گردییە‌ و پا ناسه ‌ناو کانی سه‌راو
نازار زۊ پایلد بشوور وه‌خته‌ مْ بمرم له‌ تیه‌نی)۲

(برام بوودە وه‌ نه‌زر ئه‌و مانگه‌شه‌وه‌یلْ سوخمه‌یه‌
باخی وە لیموو هاورد (پڕیە لە زەردە بەیە)۲

(سۆفی له ‌دین ده‌رچی منم پیته‌خه‌نه‌ی خاس و گه‌نم
به‌و لاروله‌نجه‌ دی به‌سه‌، دی که‌م بکه‌ بزگه‌خه‌نی)۲

(سه‌راو ڕێیه‌گه‌ی لیم گردێیە‌ و پا ناسه ‌ناو کانی سه‌راو
نازار زۊ پایلد بشوور وه‌خته‌ مْ بمرم له‌ تیه‌نی)۲

برام بوودە وه‌ نه‌زر ئه‌و مانگه‌شه‌وه‌یلْ سوخمه‌یه‌
باخی وە لیموو هاورد (پڕیە لە زەردە بەیە)٤

ــــــــــــــــــــــــ
📙فەرهەنگۆک

زوون: سەڵته
ماشتە: جۆرێ چارشێو
سەروەنی: سەروێن
پسا: لە کاتی
تیەنی: تینوویی
پیتەخەنه: پێکەنینی تاڵ و بە تیتاڵییەوە
بزگەخەنی: پێکەنینی تاڵ و بە تیتاڵییەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران

کاتێک مرۆڤ ڕاهات چلۆن لەگەڵ ئازارەکانی بەتەنیا بمێنێتەوە،
ئەو کاتەیە کە ئیدی شتانێکی زۆر نەماوە کە فێریان نەبووبێت.
ـــــــــــــ
#ئالبێر_کامۆ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#ڕۆژی_زمانی_کوردی

📆ئەمڕۆ 25ی گوڵان وەک ڕۆژی زمانی کوردی دیاری کراوە و دەناسرێت.

💫بەو بۆنەوە جوانترین پیرۆز باییەکان ئاراستەی ھەموو کورد و ئێوەی خۆشەویست دەکەین.💫

📜هۆکاری دیاری کردنی ئەمڕۆ وەک ڕۆژی زمانی کوردی :

💢لە ڕۆژی "۱۵ی ئایار"ی ساڵی ١٩٣٢دا یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ھاوار"بە دەستی "جەلادەت عالی بەدرخان" لە شاری دیمەشق لە وڵاتی سوریا دەرکرا.

💢ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ھەتاو" لە شاری ھەولێر لەم ڕۆژە دەرکرا

💢 لە ساڵی ١٩٦٣یش گۆڤاری "ڕۆژا نوێ" لە شاری ئەستەمبوڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🌸جوانترین دیاری لەم ڕۆژەدا پێشکەش کردنی کتێب بە زمانی کوردییە بە هاوڕێیانتان.


❤️کوردی بخوێنینەوە
❤️کوردی بنووسین
❤️تاکوو کوردانە بیرکەینەوە!

#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ۲٥ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی

لەبەردا چین بە چین ھاتو بچین چینی لەسەر چین دا
چین بچین چین تا بە پا گێسویی چین چینت؟

#کوردی

✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی: "کوردستانەکەم"
هۆنراوەی: #ڕەزا_حەمە
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #کاوە_حەمە_ساڵح
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەگەر وتیان
هەواری کاروانی ئێوە
بۆچی دوورە...
ئەگەر وتیان دار و بەردی
وڵاتەکەی لەمەڕ ئێوە بۆچی سوورە..

هەموو هاوارکەن بە جارێ
بڵێن چونکه‌
لە ئاسمانی مەڵبەندەکەی
لەمەڕ ئێمە
لەجێی باران خوێن ئەبارێ
خوێن ئەبارێ..
خوێن ئەبارێ
ئای ئای کوردستانەکەم!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران

"ئه‌خلاق"
به‌پێی كات و شوێن
ده‌گۆڕدرێت!
ـــــــــــــ
#كافكا
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ

دوور یانی کەوتن
لە حافزەی گەڕۆڵی پارک وەک گەڵا

کەس نەیزانی کەوتن خەسڵەتی خاک بوو یان شعووری ئوتووبان

من ئەوەتا نغرۆی هەڵوەدایی و ئێرەیی بردنم
بە گمەگمی ‌بەیانییەکانی قوتابی و مەدرەسە
بە نیوەڕۆی تەمەڵی دەوام
بە ئێوارەی پیاسەیەکی ئارام
ئێرەیی ئەبەم بە تای تەنیاییی شەوانەت
بە تایەک کە دەستت ئەگرێ
جووتت ئەکا بێ من

لەوانەیە ئیرەیی بەم بە گڵۆپی نووستنی ژوورەکەت
بە کزەی ساردی درزی پەنجەرە
بە مەلافە و بە چۆلەکەکانی بەیانی
کە هێشتا بێ من چۆلەکەن!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#کەماڵ_ئەمینی
(بەشێک لە شیعری هەڵوەدا)

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی درێژ بڕیاری دا بۆ خۆی و بۆ هه‌مووانی بسه‌لمێنێت که‌ به‌ڕاستی تاعونێکی کوشنده‌ بڵاو بۆته‌وه‌!
میلله‌تێک پێکڕا جگه‌ له‌ کتێبی قوتابخانه‌ هیچ کتێبێکی تر به‌ جدی ناخوێنێته‌وه‌، هیچ هه‌واڵێک نایجووڵێنێت...

سه‌لام له‌ دڵی خۆیدا وتی: تاکه‌ خولیای ئه‌م خه‌ڵکه‌ بووه‌ به‌وه‌ی خۆیان ده‌رخه‌ن، سه‌رده‌مێکه‌ مرۆڤ خۆی خستۆته‌ بازاڕێکی گه‌وره‌وه‌، تا ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی پووچ بۆ خۆی بکات...!

ـــــــــــــــــــــــــــــ
لە ڕۆمانی: #کەشتی_فریشتەکان
#بەختیار_عەلی

#تاپوی_نووسراوە📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…
Subscribe to a channel