tapuynusrawe | Unsorted

Telegram-канал tapuynusrawe - تاپوی نووسراوە

4830

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺

Subscribe to a channel

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
"وشە"

کە دێم بۆ لات
یەک وشە لەگەڵم نایە

دڵم دێتە ترپەترپ و
وەکوو مەستێ

پێیەکانم بە یەکایە
سەدان شیعرم هۆندوەتەوە
چەند کتێبم خوێنوەتەوە

کەچی لە بەردەمی تۆدا
بە شێوەیەک دائەمێنم
بە هیچ زمانێکی دونیا
وشەیەک بە بیرما نایە
بیدرکێنم

بڕوا بکە بەرلەوەی بێم
پڕپڕم لەوەی بێم
پڕپڕم لە جووڵە و سەوما

خوێنم خەریکە باڵ ئەگرێ لە جەستەما

ئاوێنەکەم ئەوندە جوان سەیرم ئەکا
تۆزێکی تر لەبەردەمیا ڕابوەستم
باوەش بە باڵاما ئەکا

کەچی کاتێ ئەگەمە لات
ئەوەندە بێدەنگ و ماتم

خۆیشم تەواو دڵنیا نیم
کە مرۆڤم یاخود بتم

هەموو شەوێ لای پێنووس و دەفتەر و شیعر و مۆمەکەم

دائەنیشم تێر سەرزەنشتی خۆمەکەم

بەقەد ئەوەی تۆم خۆشەوێ
وەختە ڕقم لە خۆمەبێ
ڕقم لە بێزمانیم و
لە بێهێزی ئەژنۆمەبێ!

ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚شارێکی تر
#ڕەنج_سەنگاوی

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🌹🌹🌹🌹🌹🌹
@tapuynusrawe
🍂🍂🍂🍂🍂🍂

پێنووس و تێنووسم لێ مەگرەوە، دەمهەوێت بۆ منداڵانی وڵاتەکەم لای لایە بهۆنمەوە، پڕاوپڕ لە هۆمێد، دەمهەوێت بنووسم، لە گەڵ هاوڵاتیانم بدوێم، هەر لێرەوە، لەم سلوولەوە...

#فەرزاد_کەمانگەر
#تاپوی_نووسراوە

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لە سێدارە دانی مامۆستا فەرزادی کەمانگەر و هاوڕێیانییە، ڕۆژێک کە بۆ ڕێزگرتن لە نێوی و ڕێگای بەرزیان لە ئێران و کوردستان لە لایەن ئازادی خوازانەوە بە ڕۆژی مامۆستای ئازادە(معلم آزاده) پێناسە کرا، یادیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار ...

@tapuynusrawe
🥀🥀🥀🥀🥀🥀

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

وا دابنێ تۆ حەزت لە ژنێکە، زۆر شەیدای ئەویت، گەر ببێتە هاوسەرت دەتوانیت بەهەشتێکی بۆ درووست بکەیت، ژیانی بۆ بڕازێنیتەوە، بەڵام ئەو کەسەی خۆشتدەوێت گوێی لە دەنگی تۆ نییە، هەست بە هیچ هەستێکت ناکات، دەڕوات و فەرامۆشت دەکات...

ئا.. بە ساقە دوای ئەوە چی دەکەیت؟ غروور بخە ئەو لاوە.. تۆ لە تەنیایی و تاریکی خۆتدا نوقم دەبیت، ئەوە دەتخنکێنێت کە دەبینی ئەو کەسەى خۆشتدەوێت نرخی دەنگی تۆی نەزانی، فەرامۆشی کردوویت.

بەڵام ئەو خۆشەویستە دەڕوات و پاش ماوەیەکی درێژ دەگەڕێتەوە، هەست دەکات ژیانی شتێکی گرنگی کەمە، هەست دەکات بەهەڵەدا ڕۆشتووە، هەست دەکات بە جۆرێک لە جۆرەکان لە جێگایەکدا هەڵەیەکی کوشندەی کردبێت کە بۆ دواوە دەگەڕێتەوە، دەگاتەوە بەردەمی تۆ، تۆ کەسێکی نەخۆش و تێکشکاوی، ئەو کەسەی تۆی تێکشکاندووە ئێستا لە بەردەمتدایە، بەڵام زەمەن ناگەڕێتەوە.

ئەوەی ڕۆشت دووبارە درووست ناکرێتەوە...
ئەوەی ڕۆشت کۆتایی هات، تۆ تێکشکاوی و ئەوی دیش بە جۆرێک لە جۆرەکان تێکشکاوە،
نە تۆ دەتوانیت ڕابردوو بگۆڕیت نە ئەو...
ــــــــــــــــــــــــــــــ

لە ڕۆمانی #کەشتی_فریشتەکان
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‍ ‍🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی : "سێوە خانێ "
هۆنراوەی: #ڕەفیق_سابیر
مێلۆدی: ئارەزوو ئیسمایل
🎤بەدەنگی:
#ماهیر_ئەمین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سێوە خان!
ئەمشەو لە گەردونی چاوتا
لەنگەر دەگرم
هاتووم لە ماچانێ گرم
سێوە خانێ

سێوە خان!
ئەمشەو بروسکە زیندەکەم
دەڕۆین دەڕۆین سێوە خانێ

بۆ کوێت بەرم سێوە خان!
بەو شەوی باو و بۆرانێ
نــــــــــا.....نـــــــــا.....نـــــــــا
ناگەمەوە کوردستانێ
سێوە خانێ

بۆ کوێت بەرم سێوە خان!
بەو شەوی باو و بۆرانێ
نــــــــــا.....نـــــــــا.....نـــــــــا
ناگەمەوە کوردستانێ
سێوە خانێ

بۆ کوێت بەرم
سەرداری رۆحە شێتەکەم؟!
بۆ کوێت بەرم
سێوە خانێ؟!

ئەم کەرنەڤاڵی کووشتنە بۆ ئێمەیە
ئەم هەموو قەتە زبرانە بۆ گەردەنی
سەت جار ڕووشاوی ئیمەیە
سێوە خانێ!

دە پێم بلێ بۆ کوێت بەرم
ئەمە کوولەکەی رۆحەکەم
بیشکێنە
ئەمە دڵە ناسۆرەکەم
بیسووتێنە
چۆن ئەم دڵەت بۆ بنێرم
بە کام قاسیدی بسپێرم
سێوە خانێ

بۆ کوێت بەرم سێوە خان!
بەو شەوی باو و بۆرانێ
نــــــــــا.....نـــــــــا.....نـــــــــا
ناگەمەوە کوردستانێ
سێوە خانێ!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
‌‌‌‌‌‌‌‌‌✅ @tapuynusrawe

💢 ئەمڕۆ 18ی گوڵانی 2724ی کوردی/ 7ی ئایاری 2024ی زایینی،
بەرانبەرە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی مامۆستا #قانع (1898-1965ز)، شاعیری پایەبەرزی کوردەواری.

📝 #ژیاننامە

ناوی‌ شێخ محه‌ممه‌د کوڕی‌ شێخ عه‌بدولقادری‌ کوڕی‌ شێخ سه‌عیدی‌ دۆڵاشیه‌ و له ‌نه‌وه‌ی‌ "کابل"ی‌ مه‌ریوانن. 
له‌ 15ی ئه‌یلوولی‌ 1898ز له گوندی‌ (ڕیشێن)ی‌ بناری‌ شاره‌زوور له ‌دایکبووه‌. 
له تەمەنی‌ 40 ڕۆژیدا بوو که‌ باوکی‌ کۆچی‌ دوایی‌ کردووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی‌ دوو ساڵیشدا دایکی‌ کۆچی‌ دوایی‌ کردووه‌.

ژیانی‌ قانع له‌ زه‌مینه‌یه‌کی‌ ده‌ربه‌ده‌ری‌ و پڕ له‌ کوێره‌وه‌رییه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێکرد. 
به‌ هه‌تیوی‌ له‌ لای‌ خزمێکیان که‌ ناوی‌ ئاغا سه‌ید حوسێنی‌ چۆڕی‌ بووه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ مه‌ریوان گه‌وره‌ بووه‌ و هه‌ر ئه‌ویش داویه‌ته‌ به‌ر خوێندن. 
پاشان به‌ فه‌قێیه‌تی‌ چووه‌ بۆ سلێمانی‌ و چه‌ند ساڵێک له‌وێ‌ ماوه‌ته‌وه‌.
هه‌ر به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌ڕان به‌ شاره‌کانی‌ کوردستاندا بۆ خوێندن چۆته‌ سنه‌ و مه‌ریوان و سابڵاخ و بۆکان و شنۆ و هه‌ولێر و کۆیه‌ و که‌رکوک و سلێمانی‌ و بیاره‌ و دوا قۆناغی‌ خوێندنیشی‌ له‌ مه‌ریوان ته‌واو کردووه‌.

قانع به‌ر له‌وه‌ی‌ بە تەواوی‌ فێری‌ خوێندن و نووسین ببێت توانای‌ شاعیرێتی‌ تیا ده‌رکه‌وتووه‌ و له‌ سه‌رده‌می‌ جه‌نگی‌ یه‌که‌می‌ جیهانیدا خوی‌ داوه‌ته‌وه‌ "شیعری‌ ئایینی‌".

دواتر بە هۆی‌ بارودۆخی‌ کوردستانه‌وه‌ خولیای‌ شیعری‌ نیشتمانپه‌روه‌ری‌ بووه‌، خوێندنه‌وه‌ی‌ کتێبێکی‌ ده‌ستنووسی‌ فارسی‌ بە ناوی‌ (وقایع الاردلان)
که‌ باسی‌ ڕاپه‌ڕینه‌کانی‌ تیره‌ی‌ ئه‌رده‌ڵانییه‌کان ئه‌کات به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران، هێنده‌ی‌ تر کار ئه‌کاته‌ سه‌ر ده‌روونی‌ شاعیر و به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌کانی‌ و ئیتر ئه‌بێته‌ شاعیرێکی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر. 

لایه‌نه‌ له‌یه‌ک نه‌چووه‌کانی‌ شیعره‌کانی‌ شاعیر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ که‌ زاده‌ی‌ فیکری‌ یه‌ک سه‌رده‌م و پێویستی‌ یه‌ک قۆناغ و به‌رهه‌می‌ یه‌ک ئێش و ئازار نین، به‌رده‌وام باوه‌ڕی‌ بە یه‌کگرتنی‌ جه‌ماوه‌ر و یه‌کسانی‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌بووه‌ و له‌ سه‌ره‌تای‌ چله‌کانه‌وه‌ به تایبەتی‌ له ڕۆژگاری‌ دووه‌مین جه‌نگی‌ جیهانیدا ڕێبازی‌ سۆشیالیستی‌ وه‌کو دیارده‌یه‌کی‌ سیاسی‌ زیندوو له‌ناو شیعره‌کانیدا ڕه‌نگی‌ دایه‌وه و له‌ سه‌نگه‌ری‌ شیعری‌ شۆڕشگێرانه‌دا دژی‌ ده‌ره‌به‌گی‌ چه‌وسێنه‌ر و ئیمپریالیزم بووه‌ و هه‌میشه‌ دڵی‌ له‌گه‌ڵ ئازار و ئاواتی‌ مرۆڤی‌ جوتیاری‌ چه‌وساوه‌ی‌ کورددا بووه‌ و وه‌ک شاعیرێکی‌ دڵسۆز و خه‌مخۆری‌ کورد شیعری‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی‌ کورد هۆنیته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهات و کاره‌سات و ڕاپه‌ڕین و شۆرش و ده‌ستکه‌وته‌کانی‌ کورددا ژیاوه‌.

له‌ شیعره‌کانیدا داوای‌ مافه‌کانی‌ ژنانی‌ کردووه‌ له‌ بواره‌کانی‌ ڕۆشنبیری‌ و کۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ئابووریدا.
قانع له‌ سه‌ره‌تای‌ په‌نجاکاندا بە هاوکاری‌ مامۆستایان: عه‌لادین سه‌جادی‌ و شوکر مسته‌فا، توانی‌ پێنج به‌ش له‌ شیعره‌کانی‌ به‌ شێوه‌ی‌ دیوانی‌ جیاجیا و قه‌واره‌ی‌ تایبه‌تی‌ چاپ بکات، که‌ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ن: 📚

1_گوڵاڵه‌ی‌ مه‌ریوان

2_باخچه‌ی‌ کوردستان

3_چوارباخی‌ پێنجوێن

4_ شاخی‌ هه‌ورامان

5_ده‌شتی‌ گه‌رمیان 
کە هەموویان بە زاراوەی "سۆرانی"ن.

له‌ ژیانیدا گه‌لێ‌ کار و پیشه‌ی‌ کردووه‌ له‌وانه:‌ مامۆستای‌ قوتابخانە و کرێکاری‌ و مامۆستای‌ مزگه‌وت و جوتیاری‌ و ئاشه‌وانی‌ و فه‌رمانبه‌رێتی‌.
له‌ کۆتایی‌ په‌نجاکاندا چه‌ند جارێک خراوه‌ته‌ به‌ندیخانه‌. له ‌ساڵی‌ 1960دا له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ سلێمانی‌ چۆنیه‌تی‌ نووسینی‌ زمانی‌ کوردی‌ فێری‌ زیندانییه‌کان کردووه‌.

یادیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار🌹
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوه 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

📝"بمكوژه‌، ئه‌گه‌ر من نه‌كوژیت، قاتڵی!"

ئه‌مه‌ دواهه‌مین یادداشتی كافكایه‌، له‌ كۆتا ڕۆژه‌كانی ژیانیدا، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "كی یرلینگ"، كه‌ بۆ پزیشكەکەی نووسیوە...
ـــ
#کافکا 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ۱٨ی بانەمەڕی۲۷۲٤ی کوردی

بـۆ سـەیــری گـوڵ و مـێـرگی  نــــزاران لـە بـەهاران
چـاوم وەکـو نـێرگز گـەشە مـەفـــتــوونـــی هـەواشـم!

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‍🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe


🎵 #گۆرانی_ئەردەڵانی : "کەنیشکە گیان"
🎤بەدەنگی:
#شاخەوان_ئەحمەدی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کەنیشکە گیان بۆ عاجزی چەت لێم گەرەک؟
خوەت ئەزانی خاس ئەزانی خوەشتم گەرەک

کەنیشکە گیان بۆ عاجزی چەت لێم گەرەک؟
خوەت ئەزانی خاس ئەزانی خوەشتم گەرەک

کە تۆ هاتی نەما، ڕۆیی خەم ژانم
کە تۆ هاتی توایەو بەفری زستانم

خوەش هاتی ئەی پەریزادەی خەیاڵی من
خوەش هاتی ئەی کەنیشکە گیان پەری خانم!
خوەش هاتی ئەی کەنیشکە گیان پەری خانم!

کەنیشکە گیان بۆ عاجزی چەت لێم گەرەک؟
خوەت ئەزانی خاس ئەزانی خوەشتم گەرەک

کەنیشکە گیان بۆ عاجزی چەت لێم گەرەک؟
خوەت ئەزانی خاس ئەزانی خوەشتم گەرەک

چەنێ خۆشە کە بی، ڕێگە لە من بگری
بە نازەوە دەست بێری، دەسم بگری
بەڵێنمان بێ لەسەر ئەو عەهد و پەیمانە
هەتا مەحشەر بۆ تۆ بمرم بۆ من بمری

کەنیشکە گیان بۆ عاجزی چەت لێم گەرەک؟
خوەت ئەزانی خاس ئەزانی خوەشتم گەرەک

کەنیشکە گیان بۆ عاجزی چەت لێم گەرەک؟
خوەت ئەزانی خاس ئەزانی خوەشتم گەرەک

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

مرۆڤ هەر ئەوەندە عادەتی کرد ئیدی، ڕۆژگاری بێ کێشە تێپەردەبێ.

#ئالبێر_کامۆ
#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ دووشەممە
☀️۱۷ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی

سوبحی گوڵشەن کەی ئەگاتە لەززەتی لەیلی ویسال
شەمعی مەجلیس کەی بەرابەر بوو لەگەڵ شەوقی جەماڵ

#زێوەر 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی: "ڕێگا"
هۆنراوەی: عەتا ئەحمەد
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #کەمال_محەممەد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرە ئەی یاری شیرینم نازەنینم
دەست لە دەست کەین ڕێگای سەختی ژیان ببڕین

ژیان خۆشە تەمەن کورتە وەرە بۆ لام
تۆ لە دڵمای من لە دڵتام دڵنیام

وەرە با ساتە جوانەکان نەڕوا
بۆ سڵ ئەکەی لێم ڕائەکەی ناکەی بڕوا

ئەوەی ڕۆیی تێپەڕی با لە یادی کەین
با پێکەوە ژینی ئەمڕۆ و سبەی خۆش کەین

بەبێ تۆ تاریکە ژینم نازەنینم
دەبا هەر دوو پێکەوە بین، نەبا بمرین

ژیان بێ یەک، بێئاکامە و بێمانایە
من دڵنیام لە لای من و تۆش هەر وایە

دەستم بەرێ با تەنیایی دڵمان نەخوا
تەمەن لە سەرمان ناوەستێ زۆر زوو ئەڕوا

ئەوەی ماوە لە ژینا با پێکەوە بین
با لە دنیایی خۆشەویستییا بین، بمرین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

دونیا  دەبێ بە قۆخێکی گەیوو
کاتێک ژن؛
گۆرانی دەڵێ.
__
✍ #قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️ ۱٦ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی

تاکە لێم دوورە خەتی ڕەیحان و ڕووی گـوڵ ڕەنگـی تۆ
کـوێر بم گـەر بێم سـەیـری ڕەیـحان و گـوڵی شـەسپـەڕ بکەم !

#کوردی
✅ @tapuynusrawe

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی: "تۆم هەر لە دڵدایە"
هۆنراوەی: #عوسمان_ئەحمەدی
🎻 بە دەنگی:
مامۆستا #مەزهەر_خالەقی
🎼 میلۆدی: "حەسەنی یوسف زەمانی"
ئەرێنج و ڕابەر: فەرەیدوون ناسری
🗓(ئۆرکسترای گەورەی تاران، ۱۹۷۱)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چەند جوانە دەر و دەشت، وەرن لالەزاران
وەک نەخشی خەیاڵە، کەژ و کێو و نساران
ئەوڕۆ چەمەن و باخ، بەسەر جیلوەیی ڕەنگین
کردوویە لە بەر بەرگی خەزانی گوڵ و نەسرین
هەروایە چەمەن، ساتێ گوڵە و، ساتێکی خەزانە
وەک نەخشی ئەمەل، ساتێ نوورە، تاوێکی فەغانە
تۆ خەم مەخۆ ئەی دڵ کە جەفا ڕەسمی زەمانە

تۆیش هەر وەکو دونیای، کە بێ شەرت و بەقایە
تا ماوە ئەمن تۆم گوڵم هەر لە دڵایە
قوربانی خەزانی وەفا و عێشق و سەفاتم
حەیرانی بێمەیلی و جەور و ناز و جەفاتم
من مەستی نیگای چاوی گەشت، دایم دڵ لە لاتم
من مونتەزیری بەهارەکەی، ئەوین و وەفاتم
تۆ کیژۆڵەی کورد و منیش خاکی بەرپاتم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#قەسیدەی_لیسا

مەهدی ساڵح مەجید
بە دەنگە زۆر تایبەتەکەی #کارزان_عوسمان


#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe


منداڵەکان سڵاو

بێتاقەتی هەمووتان بووم، لێرە شەو و ڕۆژ بە خەیاڵ و بیرەوەرییە شیرینەکانی ئێوەوە شێعری ژیان، دەهۆنمەوە و هەموو ڕۆژێک بە جێی ئێوە بە خۆرەتاو ڕۆژباش دەڵێم.
لە ئاست ئەم دیوارە بەرزانە، لەگەڵ ئێوە هەڵدەستم، لەگەڵ ئێوە پێدەکەنم و لەگەڵ ئێوە دەخەوم.
جارجارە "شتێک وەکو دڵتەنگی " تەواوی گیانم دەگرێتەوە.
خۆزگە دەکرا وەکوو ڕابردوو، ماندوو لە گەشتێک کە ناومان دەنا "گەشتی زانستی " و بێزار لە هەموو قەرەباڵغییەکان، تۆز و خۆڵی ماندووییەکانمان لەگەڵ ڕوونیی کانیاوی دێهات
لە بیر دەبردەوە،
خۆزگە دەکرا وەکوو ڕابردوو، گوێمان بە "دەنگی پێی ئاو" و لەشمان بە لاواندنەوەی گوڵ و گیــا بسپێرین و هاوکات لەگەڵ سەمفۆنیای جوانی سرووشت پۆلی وانەکانمان ڕێک دەخست و کتێبی بیرکاریمان لەگەڵ هەموو نادیارییەکانی
دەخستە ژێر بەردێک، چونکە کاتێ بابە نانێکی نییە پێشکەشی سفرەی کا، چ جیاوازییەکی هەیە بە دوای "سێ مومەییز چواردەوە بی یان سەت مومەییز چواردە"
وانەی زانست لەگەڵ هەموو گۆڕانی کیمیایی و فیزیکی دنیا، وەلا نێین و بە هیوای گۆڕانێک لە ڕەگەزی "عیشق و پەڕجۆ "پەڵە هەورەکانی ئاسمان لەگەڵ شنە بەڕێمان کردایە و چاوەڕوانی گۆڕانێک بووینایە کە کۆرش هاوپۆلە پڕ لە جووڵەکەتان لەسەر کەلاسەوە، ڕەوانەی کاریگەری نەکرێ و لە تازەلاویدا، لە بەرزاییی ماڵێکەوە بۆ پەیاکردنی لەتە نانێک بۆ هەمیشە نەکەوێتە خوارەوە و بە جێمان نەهێڵێ، چاوەڕوانی گۆڕانێک کە بۆ نەورۆز، جووتێ پێڵاو و دەستێ پۆشەنی نوێ و سفرەیەک پڕ لە نوقڵ و شیرینی بۆ هەمووانی پێ بێ.
خۆزگە دەکرا دیسان بە دزییەوە و دوور لە چاوی بەڕێوەبەری تووڕەی مەدرەسە، ئەلفبیتکەی کوردیمان دووپاتە دەکردەوە و بۆ یەکتر بە زمانی زگماگی شێعرمان دەهۆنیەوە و گۆرانیمان دەوت و دەست لە دەستی یەکدا
هەڵدەپەڕاین هەڵدەپەڕاین  هەڵدەپەڕاین
خۆزگە دەکرا لە بەینی کوڕانی پۆلی یەک دەبووینە گۆڵ گرەوە و ئێوە لە خەونی بوون بە "ڕۆناڵدۆ "، گۆڵتان لە مامۆستاکەتان دەکرد و باوەشتان بە یەکترا دەکرد، بەڵام بەداخەوە نازانن کە لە وڵاتی ئێمە خەون و ئاواتەکانمان بەر لە چوارچێوەی وێنەکانمان
گەردیلەی لەبیر چوون دایاندەپۆشێ
خۆزگە دەکرا هاوپێی کچانی پۆلی یەک لە کایەی مامە زنجیر بافا دەبووم، هەر ئەو کچانەی کە دەزانم چەند ساڵی تر لە سووچی تێنووسی بیرەوەرییەکانیانەوە بە دزییەوە دەنووسن "خۆزگە کچ بە دنیا نەدەهاتین"
دەزانم گەورە بوون، شووتان کردووە، بەڵام بۆ من هەر ئەو فریشتە پاک و بێگەردانەن کە هێشتا "جێ ماچی ئەهوورامەزدا " لە نێوان چاوە جوانەکانتانا ئەبینرێ، ڕاستی کێ دەزانێ کە ئەگەر ئێوە فریشتەکانی لە دایک بووی ئازار و فەقیری نەبوونایە، قاقەز بە دەست بۆ دەستەی ژنان، ئیمزاتان کۆ نە کردایەتەوە و یا ئەگەر لەم سووچەدا "خاکی لە بیر کراوی خودا "لە دایک نەبوونایە، مەجبوور نەدەبوون لە تەمەنی سێنزە ساڵیدا بە چاوی پڕ لە فرمێسک و حەسرەتەوە "لەژێر تۆڕی سپیی بووکێنی" بۆ دواهەمین جار لەگەڵ قوتابخانە ماڵاوایی بکەن و "چیرۆکی تاڵی ڕەگەزی دووەم " بە هەموو بوونتانەوە هەڵسەنگێنن.

کچانی وڵاتی ئەهوورامەزدا، بەیانی کە لە دامێنی سرووشتا، ویستتان بۆ منداڵەکانتان پنگە بچنن یان لە هەموو پاکی و شادمانییەکانی سەردەمی مناڵی، بۆیان لە وەنەوشە تاجەگوڵینەیەک درووست کەن، حەتمەن بیر کەنەوە.

کوڕانی سرووشتی هەتاو، دەزانم ئیتر ناتوانن لەگەڵ هاوپۆلییەکانتان دانیشن، بخوێنن و پێبکەنن، چونکە دوای "بەڵای بوون بە پیاو"
ئەوجار "خەمی نان "بەرۆکتان دەگرێ، بەڵام لە بیرتان بێ،
بە شێعر، بە گۆرانی، بە لەیلاکانتان، بە خەونەکانتان، پشت نەکەن، منداڵەکانتان فێر کەن بۆ نیشتمانیان، بۆ ئەمڕۆ و بەیانیان، ڕۆڵەیەک بن لە ڕەگەزێ "شێعر و باران "
بە دەستی با و هەتاوتان دەسپێرم تا سبەینێیەکی نە ئێجگار دوور، وانەی عیشق و ڕاستی بۆ نیشتمانتان بڵێن .

هــاوڕێ و هاویاریتان، مامۆستای دەورانی مناڵیتان

#فەرزاد_کەمانگەر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرگێڕ: #حمێرا
#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️۱۹ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی

نەتەوەیەک،
خاکی داگیرکەن، نامرێت!

ماڵی ئاگر بەن، نامرێت!

نامرێت، تەنانەت

جلی بگۆڕن و باڵی بشکێنن

بەڵام دەمرێت،

ئەگەر زمانەکەی لێ بستێنن!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئێجلال
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
  🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

📽 #کورتە_ئەنیمەیشن

💢 (باڵندە شینەکە)
🎬دەرهێنەر: مۆنیکا ئومبا
📖 وەرگیراو لە شیعرێکی چارلێز بۆکۆفێسکی

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔸

♨️ من_که_کوردم

شیعر : #مامۆستا_قانع_مەریوانی

ده‌نگ : #عادڵ_عەزیز


✅ @tapuynusrawe
♨️💯♨️💯♨️✌️

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

لە هێلانەی سینگی تۆدا، مەمکەکانت،
دوو چۆلەکەی ساوای برسین.
هەر کە فڕەی پەنجەکانی من دەبیستن،
جوک جوک، دەنووک دەکەنەوە.
ــ
#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئامانجی وایە پێنووســـی دەستـــم
وەهایە هیوای شێعر و هەڵبەستـم

تاقەی مـــرواری هەر چەندە جوانــە
بووکی بە نرخـــی نێو گەوهــەرانە

بەڵام ئەو کاتــــەی کۆ بکرێتـــەوە
لەســـــەر شریتـــێ بهۆنرێتـــەوە

ئەو ساتە جوانە و جوانتـــر دەنوێنێ
تاکوو بە تەنیـــــا لە لای بمێنــــێ

زمانی کــــوردیش ئەو گەوهەرەیــە
کە دیاری بــەرزی مێژووی ئێمەیە

وشەی جوان جوانی نێو کوردەواری
جوانتــر لە زێڕ و لەعل و مــرواری

کاتێ بە شێوەی جوانــێ هۆنــراوە
چاکتر دەنوێنێ و هەر لەبەر چـــاوە
هەرگیز ون نابــێ و ناخرێتـــە لاوە
ئامانجی وایــە پێنووسی دەستــــم
وەهایە هیــوای شێعر و هەڵبەستم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا: #شەریف
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ژیان کۆمەڵێک بگرەوبەردەی زۆری تێدایە و لە یەک کاتدا بۆ پێشەوە و بۆ دواوە پاڵت دەنێ!

تۆ دەتەوێ شتێک بکەی، ئەو ناچارت دەکا شتێکی ‌تر بکەی، شتێک ئازارت دەدا، کە خۆشت دەزانی شایانی ئەوە نییە بهێڵی ئازارت بدا.

لە هەمان کاتدا،
گرنگی بە هەندێ شتی گەورە نادەی، کە دەزانی دەبێ گرنگییان پێ بدەی!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە ڕۆمانی:
#سێشەممان_لەگەڵ_مۆری
✍ #میچ_ئەڵبۆم
وەرگێڕان: #جوتیار_ژاژڵەیی

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

ماچی دەمەکەی دامێ
کە دامێ سەر و ماڵم
بڕوانە چ سەییادە
چ جەللادە بە حاڵم
ـــــــــــــــــــــــ
#نالی
#تاپو_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#چوارینە
ــــــــــــــــــــــــــــــ

گەردوونی لەگەڕ کێشە لە کینەی تۆیە
ئازار و ستەم کاری بەرینەی تۆیە

ئەی خاکە ئەگەر ناو دڵی تۆ هەڵکۆڵن
هەر گەوهەری پڕنرخە لە سینەی تۆیە

ــــــــــــــــــــــــــــــ

✍ #خەییام
و. #ناسر_ڕەزازی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــ

ئینسان چ مەخلوقێکی پڕ لە چاوەڕوانییە...
چ مەخلوقێکی لاوازە،
لە بەردەم فیتنەی ئەو مزگێنییەدا کە هەرگیز نایەت و دەبێت تا قیامەت چاوەڕوانی بکات.

من ئەمشەو بە ئێوە دەڵێم ئینسان مەخلوقێکە،
بێ چاوەڕوانی هیچ نییە،
بێ چاوەڕوانی دەڕووخێت،
بێ چاوەڕوانی هەتاهەتایە کۆتایی هاتووە...

ــــــــــــــــــــــــــ
لە ڕۆمانی:
#دواهەمین_هەناری_دونیا / ل. ۸۸
#بەختیار_عەلی

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

خەون نەبووایه
مرۆڤ بەدەم خەم و قەهر و
ئارەزووە خنکاوەکانی خۆیەوە دەمرد.

ـــــــــــــــــــ
#شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#جوانترین_ڕستەی_کتێب

زۆربەی کاتەکان ژیان دۆنگی مەزاقێکی بێڕەحمانەی هەیە.
ئەو شتەی وا هەمووکات بەدوایەوە بووی لە دژوارترین کات پێت دەبەخشێت...

✍🏻 #لیزا_کلیپاس
📙 باوکی شیرین
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ١٧٧
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی

چۆن تۆبە لە مەی دەکەی ھەتا مەی مابێ؟!
ئەو ڕۆژە مەخۆرەوە کە پەیدا نابێ

نەخوازە بەھار و چیمەن و دیمەنی گوڵ
تۆبەی چی؟ ھەزار تۆبە لە تۆبەی وا بێ

#فارسی

توبه مکن از می اگرت می باشد
یک بار کنی، هزار در پی باشد

گل جامه‌دران و بلبلان نعره‌زنان
در وقت چنین، توبه روا کی باشد


ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار

#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران

"کات" مرۆڤەکان ناگۆڕێت،
بەڵکو ڕاستیی مرۆڤەکان دەردەخات!
ــــــــــــــــــــ
#دۆستۆیڤسکی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌ناو تابووته‌که پاڵکه‌وتبوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی منداڵێک بێت به ئه‌نقه‌ست خۆی کردبێت به خه‌وتوو
وه‌ک ئه‌وه‌ی پیاوێک بێت هه‌ر بۆ ناز خۆی کردبێت به نه‌خۆش
ئێمه گوڵه‌کانمان له‌سه‌ر سنگی داده‌نا، ئه‌و چاوه‌کانی نووقاندبوو وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆنی گوڵه‌کان بکات
هێشتا سووراییه‌ک له‌سه‌ر گۆنای جێمابوو، ده‌تگووت کچێکی گه‌نجه ته‌ریقبۆته‌وه
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک له‌سه‌ر لێوی نیشتبوو، ده‌تگووت میوانێکه شه‌رم ده‌کات پێبکه‌نێت
هێمن و ئه‌رخه‌یان ڕاکشابوو، ده‌تگووت شوانێکه سه‌رخه‌وێک ده‌شکێنێت
.......
به‌یه‌که‌وه خواردنمان بۆ خزمه‌کانمان لێنا
شه‌رابمان بۆ دۆسته‌کانمان تێکرد
به‌یه‌که‌وه سواری به‌له‌مه‌کان بووین 'وای له عیشوه و نازی به‌له‌مه‌کان!'
به‌یه‌که‌وه ناومان له شته‌کان نا
شه‌وێکیان خووا به‌ردێکی خسته نێوانمان به فریشته‌کانیش لانه‌ده‌چوو
بۆشایییه‌کی خسته نێوانمان به ئه‌ستێره‌کانیش پڕ نه‌ده‌کرایه‌وه
که جێت هێشتم ده‌تگووت هه‌ورێکی که‌ساسم به‌سه‌ر ئاسمانی شاره‌وه
که جێم هێشتی؛ گواره‌ی گوێی چه‌پت غه‌مگین بوو، ده‌تگووت قازی موحه‌مه‌ده به‌سه‌ر په‌تی سێداره‌وه
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ماردین_ئیبراهیم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…
Subscribe to a channel