🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــ
ئینسان کە خەمی قورسی دەبێ شانەکانی دادەکەوێ.
گەلێک سات لە ژیانی مرۆڤدا هەن، دوچاری لاوازییەکی ڕۆحیی
وەها دەبیت، نە دەتوانیت
بە کەس بڵێیت و نە بۆ خۆشتی
ڕوون بکەیتەوە.
درۆیە ڕیوایەتی ئینجیل کە دەڵێ:
دوا قسەی مەسیح ئەوە بووە کە وتویەتی:
"باوکە بۆ بەجێت هێشتم"
بەڵام پیاو دەتوانێ سوێند بخوا،
ئاخیر قسە مەسیح هەر ئەمە بووە:
"خواحافیز ئەی دونیایەک کە ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبیت."
لەنێو دونیامدا بێشوومار بوونەوەر دەژین، ئەگەر ئێستا من بیربکەمەوە یان هەست بکەم، نازانم کام لەمانەیە بیر دەکاتەوە یان هەست دەکات!
من تەنیا شانۆی ئەم ئەندێشە و هەستانەم!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی
#ساڵی_مەرگی_ڕیکاردۆ_ڕیس
لە زاری #خۆزێ_ساراماگۆ
✍#فێرنادۆ_پێسوا
وەرگێڕان: #توانا_ئەمین
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی: "گیانە بەسیەتی"
هۆنراوەی:
#پیرەمێرد و #فایەق_بێکەس
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #عەلی_مەردان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گیـــانە بەسیــەتی، گیــانە بەسیەتی
توخوا بەسیـــەتی، دەرد و مەیـنەتی
هەر هێندە ئەبێ تووشی و نەگبەتی
قـنیـــاتم تــەنهـــا ژاراوی پــەتـــی
(ئەی مانگ من و تۆ، هەردوو هاودەردین
هەر دوو گرفتار، یەک ئاهی سەردین
تۆ وێڵ و ڕەنگ زەرد بە ئاسمانەوە
منیش دەربەدەر بە شارانەوە
دەخیلتم ئەی مانگ، قیبلەی دڵداران
دەرمانی دەردی دڵەی بیماران
شەوێکە ئەمشەو بگرە فریام
بێ یار و هاودەم، عاجز و تەنیام
دڵزار و بێزار، پەست و غەمگینم
گیرۆدەی داوی یاری شیرینم) #فایەق_بێکەس
لە نەحسی چارە و بەختی گومڕاهم
عالـــەم بـــێزارە لە نــاڵە و ئـــاهم
ئەجەل قولاپی گیــرکرد لە جەرگــم
نیشـــانم ئـەدا نیـــشـــانەی مەرگـــم (توخوا بەسیەتی)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
ـــــــ
شیرین دەم وە دەم ناسکە دەم دەمن
ئاخۆم دەم دەمین دەم بدا وەمن؟
ـــــــ
#مەولەوی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🎵 #دیکلەمە
💞"با یار لە ماڵ دەرکەین"
✍ #بەختیار_عەلی
🎤خوێندنەوەی: #عادڵ_عەزیز
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
تا بە تا لەو ڕۆژەوە تۆ زولفت بە ڕوودا خستەوە
من لە سایەی زولف و ڕووی تۆ ڕۆژی ڕووناکم شەوە
#وەفایی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
ئازیزانی من، هاونیشتمانیانی بە ئەمەک؛ تکایە تا هەرچەنێک کە ئەتوانن یارمەتیی هاونیشتمانیانی نەغەدە بدەن چون لە دۆخێکی زۆر خراپان و زۆر کەل و پەلیان سووتاوە و هیچیان نەماوە. تکایە تکایە تکایە...6037 9979 5031 7181
بە ناوی:
حوادث آتش سوزی بازارچه امین و هدایت شهرستان نقده
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لە دایک بوونی هونەرمەندی نەتەوەیی #ناسری_ڕەزازییە
جێگای خۆیەتی لێرەوە پیرۆز بایی لە هەموو لاینگرانی هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی و کۆمەڵگای هونەری کوردستان و ئەندامانی فەرهەنگی کەناڵی #تاپوی_نووسراوە بکەین.
گومانێک له‌وەدا نییه که #ناسری_ڕه‌زازی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و ناودارترین هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی گەلی کوردە.
گه‌یشتن به‌و ئاسته و بوون به یه‌کێک له هونه‌رمه‌ندانی #نەتەوەیەکی دۆخ ناهه‌مواری وه‌کوو نه‌ته‌وه‌ی کورد کارێکی ئەستەم و دژوارە.
گه‌لێک #هێما و تایبه‌تمه‌ندی گرنگ ڕەزازییان گەیاندوەتە ئه‌م ئاسته به‌رزه و ئه‌م لووتکه به‌نرخەی هونەرییە، وەکوو:
◀️ ده‌نگێکی خۆش و چریکه‌یه‌کی بولبول ئاسا که هاوتای له مه‌زنه کوردستانیشدا ده‌گمه‌نه.
◀️ به‌رده‌وامی زۆر و له‌بن نه‌هاتوو که سنووری ساڵانێکی سه‌خت و پڕکاره‌ساتی تێپه‌ڕاندووه.
◀️ خه‌رمانێک به‌رهه‌می باش و به‌نرخی هێناوه‌ته ئاراوە که بوونه‌ته مڵک و ماڵی هونەری نه‌ته‌وه‌ی کورد و بۆ هەمیشە دەمێننەوە...
◀️ بوون و مانه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌نج و ئازاره‌کانی گەلی کورد و به ده‌نگی به‌رز و ڕەسا، هاوارکردنی داوا و داخوازییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی...
◀️ هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی زۆر بۆ فێربوون و زاڵبوون به سه‌ر به‌شی زۆری زاراوه‌کانی زمانی کوردی‌دا و له‌م رێگایه‌شه‌وه چوونه ناو ده‌ریای قووڵی مووسیقای فۆلکلۆریکی کوردی، که ڕه‌زازی کردووه به مڵکی هه‌موو پارچه و ناوچه‌کانی کوردستان...
◀️ شاره‌زایی و هونه‌رمه‌ندیی خۆی له چڕینی هه‌موو زاراوه‌کانی کوردی‌دا سه‌لماندوه و ڕچه‌شکێنی ئه‌م بواره له گۆرانی چڕیندا بووە و به‌وشێوه‌یە پیشانی داوه که هونه‌رمه‌ندی ناوچه یا زاراوه‌یه‌کی تایبەت نییه...
له‌م بواره‌دا ڕه‌زازی توانیویەتی به ته‌قه‌ڵی گۆرانی هه‌ر چوارپارچه‌ی له‌تکراوی کوردستان پێکه‌وه بدورێنێته‌وه و هانده‌رێک بێت بۆ پێکهاتنی شێوه زمانێکی یه‌کگرتووی کوردی.
سه‌رجه‌م ئه‌م خاڵانه‌ی سەرەوەو زۆری دیکە بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که #ڕەزازی وه‌ک یه‌کێک له دیارترین هونه‌رمه‌ندانی کورد، ببێتە هونەرمەندێکی هەمیشەیی گەل و نەتەوەکەی و بۆ هەتاهەتایە لە نێو هونەر و گەلی کورددا ناوی بە بەرزی بمێنێتەوە...
هیوای تەمەن درێژی و ڕێگایەکی هەموار و بەردەوامی و ژیانێکی ئاسوودە، بۆ مامۆستا #ناسری_ڕەزازی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️۱۳ی جۆزەردان ۲۷۲۳ی کوردی
ھەر بە ئوممێدم لە سوبحا پێکەنینی خونچە بێ
بولبولێکم عاشق و شەیدایی گوڵزاری وەتەن
ــــــــــ
#موفتی_پێنجوێنی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️٦ی جۆزەردان ۲۷۲۳ی کوردی
خــەزان هات وخەفەتبارانە بێ تۆ
کـــەلاوەی دڵ کپ و وێرانە بێ تۆ
گەڵای زەردم بە دەم زریانی مەیلت
چ سەخت و تاڵە ئەو دەورانە بێ تۆ
#نالی 📚
#جوانترین_ڕستەی_کتێب
سەرکەوتوو لە جەنگدا مانایەکی نییە،
جەنگ یانی دۆڕاندنێکی تەواو...
ــــــــــــــــــــ
📕 جەنگ و ئاشتی
لیۆ #تۆڵستۆی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🗓ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️٤ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی
💫ڕۆژباش هاوڕێیان
حەقمە گەر شەیدای وەتەن بم
ئەی ڕەقیبی نابەکار!
سەیری ئەم شاخ و چیا و
ئاو و هەوای کـوێستانە کـە
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🎵 #گۆرانی: "سازی ناساز"
🎻 بە دەنگی:
#نەوید_زەردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بولبولی باڵشکاوی وه‌ختی گوڵم
هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دڵی له کوڵم
کوردی به‌ندیی به‌یانی نه‌ورۆزم
گڕی گرتووه ده‌روونی پڕ سۆزم
موغی بێ ئاگری شه‌وی یه‌لدام
چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی ناپه‌یدام
کەوی بێده‌نگی نه‌وبه‌هارانم
گوڵی بێڕه‌نگی چاو له بارانم
کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبه‌ری نازه‌نینی ڕه‌شپۆشم
ده‌ستی به‌ربووی کچی گه‌ڕی شاییم
هەستی خنکاوی لاوی سه‌وداییم
کێلی گۆڕی شه‌هیدی گومناوم
تاکه‌داری کڕووزی بێ ئاوم
ده‌فته‌ری شیعری شاعیری ڕووتم
شه‌می سه‌رگۆڕ و داری تابووتم
کونی گیراوی کۆنه شمشاڵم
خه‌ونی ئاڵۆز و خاتیره‌ی تاڵم
ژیله‌مۆی ئاگری به‌یانانم
باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم
باڵه سووتاوه‌کانی په‌روانه‌م
شووشه باده‌ی به‌تاڵی مه‌یخانه‌م
چڵه ڕێحانی دووره دێراوم
سازی ناسازی هه‌ڵپه‌سێرراوم
تکه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕه و زیزم
چۆن ده‌توانم به تۆ بڵێم من چیم
خۆم گومانم هه‌یه که هه‌م یا نیم!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ هۆنەر: مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
ــــــــــــــــــــ
هەرگیز بەختی ئەوەم نەبوو بۆ یەکجاریش، شەوێک قەدەر بە هەڵەدا بچێ و باوکم یان یەکێک لە براکانم ئەو ئەرکە قورسە بکێشێ و ماچم بکــات و بڵێت...
"شەو شاد.. کچە شیرینەکەم"
"خەوێکی خۆش.. خوشکە نازدارەکەم"
نەشمدەزانی بۆ یەکێکیان وای نەوت، کەس ئەو زەحمەتە زۆرەی نەدایە بەر خــۆی...
باوکە مرد و ئەو "شەو شاد"ەی هەر نەکرد، براکان ژنیان هێنا و سەفەریان کــرد...
هەڵتەی شاران و وڵاتان بوون و ئەو "شەو شاد"ەیان هەر نەکــرد.
دوو وشەیە و بەس... بەڵام،
چ حەسرەتێکە کە ببێ بە مەحــاڵ...
ــــــــــــــــــــ
📚لە ڕۆمانی، ژنێک بە سەر منارەوە
#شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەر نەتهێشت ماچت کەم هەتا ماچیشیان قەدەغە کرد .
ئێستا هەناسە بڕکێمان پێکەوتووە وەکوو ئەشقی سەردەمانی پەتای کۆلێرا .
نەفرەت لە تۆ ، نەفرەت لە من ، نەفرەت لە هەموومان لەمەڕ ئەو ماچانەی وا لێکمان درێخ دەکرد !
ئەگەر تۆ بە ساخ دەرچووی لە لایەن منەوە بە هەموو خەڵکی جیهان بڵێ هەتا بۆیان ئەکرێ یەکدی ماچ کەن .
نەسڵی ئێمە لە ناوچوون لە چاخی سەهۆڵبەندانا ! لە سەردەمێکدا کە ڕامووستن حوکمی خواردنەوەی جامی شەوکەران و کێشانەوە ماشەی تفەنگی بەرەو ناودەمی خۆتی هەبوو .
بە هەموو دونیا بڵێن ؛ کە ئەوە دڵڕەقی و نامێهرەبانی بوو ئێمەی قڕکرد و کوشت ، نەک شەڕی سەلیبی و تاعوون و سیل و سەرەتان ....
خۆشەویستیی لە سەردەمی کۆلێرادا .
✍#گابڕەیەل_گاڕسیا_مارکێز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
و : #زاهید_بابامیری
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
خۆزگه‌م به ده‌رک و ده‌روازه‌ی ماڵت
وا ڕۆژێ چه‌ن جار، ئهخشن له باڵت
خۆزگه‌م به هاوسێ و ده‌وروبه‌ر خانووت
به‌بێ ترس و خۆف، ئه‌پرسن حاڵت!
#عەباس_کەمەندی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ دووشەممە
☀️١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
ـــ
گەردەن و گەردانەکەی تۆ، مانگ و ڕۆژن پێکەوە
وەک نیشانەی جەرگی پێکام، تیری بێ ئامانی تۆ
ـــ
#ئەحمەد_شووار📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
_ ئێستا وا بزانە من کەشیش مانولیم و تۆ خانمی تورکی کە دەتەوێ ببی بە فەلە. من پرسیار دەکەم و تۆ وەڵام دەدەیەوە. ئایا باوەڕت بە خوا هەیە؟
+ بەڵێ، باوەڕم بە خوا هەیە و سەری ڕێز لەبەر گەورەییی ئەو دادەنەوێنم.
_ ئایا خوا یەکێکە؟
+ ئاهـ، لەمەیانا تۆزێ دوودڵم! خوا هەم یەکە و هەم سێ. باب و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز. باب، پیرەمێردێکی ڕدێن سپی بەگوڕ و بەهێزە و پێی خستۆتە سەر پەڵەهەورێک، کوڕ، لاوێکی سوورکەلەی قۆزی نازدارە، سمێڵێکی سووری جوانی وەک سمێڵەکەی تۆی هەیە و خەتێک قژی لە ناوەندەوە کردووە بە دوو بەشەوە، بەڵام کڵاوی لەسەر نییە. تۆپێکیشی بە دەستەوەیە.
_ ئەوە تۆپ نییە ئامینە، ئەوە دنیایە کچەکەم.
+ فەرق ناکا، هەردووکیان هەر یەکن. کۆترێکیش بەسەر سەریانەوە لێکدا لێکدا تەقڵە لێدەدا.
_ ئامینە کچەکەم چەند جارم پێ گوتیت کە ئەوە کۆتر نییە، ئەوە ڕۆحی پیرۆزە.
+ بەڵام لە وڵاتی ئێمەدا بەمانە دەڵێن کۆتر.
_ زۆرباشە، بەردەوام بە!
+ خوا بەڕواڵەت سێیە، بەڵام سێ نییە و یەکە.... ببوورە پولیکسینگیس، من باش سەرم لەمە دەرناچێت.
_ ڕاستیت دەوێ ئامینە، منیش باش سەری لێ دەرناکەم، بەڵام ئەمە گرینگ نییە. گرینگ باوەڕ بوونە، تۆ باوەڕت هەیە؟
+ بەڵێ باوەڕم هەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی: #ئازادی_یا_مەرگ
نووسەر: #نیکۆس_کازانتزاکیس
وەرگێڕان لە فارسییەوە:
#حەمە_کەریم_عارف
ژمارەی لاپەڕە: ۲۲٦
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🎵 #دیکلەمە
💞"با یار لە ماڵ دەرکەین"
✍ #بەختیار_عەلی
🎤خوێندنەوەی:خاتوون ...؟
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#قەسیدەی:
💢(با "یـار" لە ماڵ دەرکەین!)💢
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
با یار لە ماڵ دەرکەین،
دەریکەین وەک دەرکردنی
گورگێک لە دارستان!
با وەک سەگێکی پیر
بیدەینە بەر گوللە،
وەک گزگلێکی چکۆلە بیخەینە خوار،
با چڵکی ئەمڕۆمان
بە کراسەکانی بسڕین،
خوێنی خۆمان بسووین لە دامێنی،
درۆ بۆ شەرەفی رێکخەین،
هیجا لە حەیای بخوێنین...
با ماڵی بکەینە تەویلە،
یادی پڕکەین لە زبڵی زبڵستان
شەوی پڕکەین
لە دڕکی لە چەقۆ بەدتر،
نوێژی پڕکەین
لە کوفری کوفرستان!
با دەریکەین،
دەستنوێژی بە ئەتک بشکێنین،
لە بەر چاوی دونیا نیقابی پێلادەین
عەورەتی لە بەر ئەم ئاگرە ڕووتکەین
لە بەر چاوی خودا بیدەینە دەست فاسیق
لە بەر چاوی خودا شەیتانی لێ جووتکەین
با یار لە ماڵ دەرکەین!
دەریکەین وەک دەرکردنی
پشیلە لە حەوشی ماڵ
دەریکەین و بیبەین و
بڵێین بخنکێ ئەی خراپترین یار!
بڵێین با کرمەڕێزبێت
ئەم گۆشتە بە سەرمای زەمهەریری ئەمساڵ
بیخەینە سەر ئاگر ئەم دەستە
بیکەینە پیاڵەوە ئەم خوێنە،
فڕێیدەینە سەر شۆستە وەک دز،
وەک چرووک،
وەک قەحبەی ڕووت و ڕەجاڵ!
با یار لە ماڵ دەرکەین!
با ماڵ لە یار دەرکەین!
دەریکەین لە ئاورنگی بەیانی،
نەهێڵین تێکەڵ بە تکەی شەونم بێت.
دەریکەین لە ماڵی پەڕەی گوڵ،
نەهێڵین تێکەڵ بە تامی مردن بێت.
نەهێڵین لێو بدات لە لێوی مانگەشەو،
دەریکەین لە سوعبەت و هەزەل،
دەریکەین لە دەفتەری ژیان،
دەریکەین لە ڕەشنووسی غەزەل
دەریکەین لە بالیفی سپی،
دەریکەین لە بەهەشت و باران،
دەریکەین لە سێبەری کەپر،
دەریکەین لە شنەبای خەرمان،
تفی لێکەین
بە ئەندازەی تفی دەریا لە ئاسمان!
حاشای لێکەین
وەکوو حاشای بەهار لە زستان!
دەریکەین...
مەحروومیکەین لە هەتوان و دەوا،
لە بۆنی خاک،
لە ڕەنگی ئاو ،
لە پاکێتی هەوا
دەریکەین لە غاری ئەسپە شێ،
دەریکەین لە خوێنی عاشقانی دێ،
دەریکەین لە خەندەی گیا،
لە بزەی سووری گێلاس،
لە پێکەنینی هەرمێ،،
دەریکەین لە قافیەو سەروا
دەریکەین لە مۆسیقا‌و نەوا
دەریکەین لە سەوزایی بەهارانێک کە دادێ
دەریکەین لە لەنجەولاری زەمانێ کە وادێ
با یار لە ماڵ دەرکەین،!
دەرگا بە دەرگا و
ماڵ بە ماڵ
با یار لە ماڵ دەرکەین!
بێ یار...
با ماڵ پڕکەین لە مەحەبەت و
عەشق و
ئەڤینی خەیاڵی ئەو
بێ یار...
ژیان پڕکەین لە بوغرد و
گوڵاو و
میسکی بەهاری ئەو
دەریکەین و
بە تارماییەکانی بڵێین:
فەرموون بۆ جینانی دڵ!
دەریکەین و
بە سێبەری بێژین وا بەخێر،
بۆ ڕەوەزی عاشقانی دڵ!
ـــــــــــــــــــــــــــ
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وێنەکە_دەدوێ
لەسەر خۆ چوونە
شەیدا بوونە
قوڕ پێوانە
سـووتانە!
هەتا مردن
مەحەببەت
ئێشی زۆرە
ڕێزی لێدەگـرم!
ــــــ
#مەحوی
💢هەڵبژێردراوی جوانترین وێنەی ساڵی1951
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی : "مەقامی خانێ"
هۆنراوەی: #شێرکۆ_بێکەس*
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خانێ! وەی خانێ!
من ئێستا وەک مەراق ئامادە و
چون هاوار لە سەر پێم!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
ئەپرسم، لە پێشدا پێ بخەمە
کام خاکی واوەیلا و کام عەردی زریکە و
کام وەرزی کوژراوی لەشمەوە؟!
وەی خانێ!
خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەی خانێ، وەی خانێ!
وەوەیلا، وەیڕۆۆۆۆۆۆ، وەی خانێ!
وەی خانێ!
سەرەتا بچمە ناو
کام گەرووی زایەڵە و
کام ماڵی گەڕۆکی مەرگمەوە؟!
وەی خانێ!
یەکەمجار سەر بکەم
بە چیدا؟
بە تەمدا؟!
بە خوێندا؟!
بە گڵ‌دا؟!
بە کوێدا؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!
لە بەردەم کام دەشتی شیوەن و
کام هەوای خنکا و کام گۆڕی ئەستێرە و
دەربەندی قیژەدا بوەستم؟!
وەی خانێ!
وەی خانێ!
پێم بڵێن، چۆن بڕۆم؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!
ڕاستەو ڕاست؟!
بەرەو خوار
بەرەو ژوور، بۆ لای خوا؟!
چۆن بڕۆم؟
وەی خانێ، وەی خانێ!
بەرامبەر سەرابی خۆرئاوا مل بنێم؟!
یان هەڵمی سوربای ڕۆژهەڵات؟!
پێچاوپێچ؟!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
واوەیلا، وەیڕۆ، وەی خانێ!
وەی خانێ!
پێم بڵێن: چۆن بڕۆم؟! لەگەڵ کێ؟!
بە قسەی کام خۆڵ و کام لم و
کام سەحرای عەدەم و
بە قسەی کام ڕەنگی پەلکەگیا و
کام پووش و پەڵاشی ڕومادی و کەربەلا و
بە قسەی کام لاڕێی ڕەشەبا و
کام داڵی نوگرەکەی سەلمان و
کام جرجی خوار بەغدا بکەم و
کام گومان بکەمە
ڕێبەری سۆراخی سەفەرم؟!
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەیڕۆ، واوەیلا، وەی خانێ، وەی خانێ!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ئەم شێعره هی کتێبی "گۆڕستانی چراکان"ی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی نەمره.
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️ ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
لەبۆ سەیری خەت و خاڵ و تەماشای ماھی ڕوخسارت
سەری ھێنایە دەر وا دڵ، لە دیدەی پڕ لە ئەسرینم
#شاهۆ
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
ﻣــﻦ ﺋـەڕەنجێنێ ﻧﯿﮕﺎﺭ و
ﻭﺍ ڕەﻗﯿﺐ دڵشاد ئەﮐﺎ
بێخ ﻭ بنچینەی حەﯾﺎﺕ ﻭ ﻋﻮﻣﺮﯼ ﻣﻦ بەﺭ ﺑﺎ ﺩەﮐﺎ...
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئەحمەد_موختار_جاف
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
🎵 #گۆرانی:
"ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم"
هۆنراوەی:
مامۆستا #جەلال_مەلەکشا
🎻 بە دەنگی:
هونەرمەند #ژاڵە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ده‌ڵێم ئه‌م شارهجێ بێڵم سه‌فه‌ر که‌م
بڕۆم و خـۆم لـه دنیا ده‌ر بــهدهر کـه‌م
بـههــاواری دڵ و بــارانــــی ديــدهم
له‌ده‌ردی خۆم هه‌موو عاله‌م خه‌به‌ر که‌م
لهدهستـی يـاری دڵڕه‌ق شـهرتـهئـيتـر
بڕۆم تـه‌رکـی کچـی ئـومـولبـهشتهر که‌م
رهفيـقانـم گـه‌لـێ پـهيـمـان شـکێنـن
بڵا راکـهم لـهديـتـنـيـان حــهزهر کــه‌م
ئه‌گه‌ر بـۆم بێـتهجـهننـهت ئـه‌م وڵاتـه
شه‌قی پـێدادهدهم و عـه‌زمـی سه‌قه‌ر که‌م
هه‌ڵۆی شاخـم کـه‌وی ديلی قـه‌فـه‌ز نيم
بـڕۆم و رو لــهکـێـوان و کـــهمــهر کــه‌م
گوڵـێ نـاپـشــکـوێ لــه‌م شـۆڕهکاتــه
له‌وه‌رزی وشک و قاقـڕ چـۆن سـهمـهر کـه‌م
جـهفا تـهنگی وه‌هــا لـێ هـهڵـچنيـوم
ده‌بێ هـه‌ر بـۆ وه‌فـا شيـن و چـهمـهر کـه‌م
هه‌مـوو نـامـۆن و مـن تاک و غـهريـبـم
نـه‌مـاوه ئاشنــا بــۆ کـوێ نــهزهر کــه‌م
شـهوارهم بـێ نــهبـيـنـم رۆژی روونـاک
ئـه‌گـه‌ر بـه‌م شـاره‌دا ئـيـتــر گـوزه‌ر کــه‌م
وڵاتـی مـهرگـه ئـێــره گـۆڕی عـه‌شـقـه
بڕۆم چـاکـهو لـه‌خـۆم دهفعـی خـهتـهر کـه‌م
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوەندەی هەوری دەوری "شاخە گەورە"م
هەناسەی دابڕان گرتوویە دەورەم
بە باری ڕۆژگاری پڕ لە دەردان
خەمی سەنگینی بەفرینم لە سەردان
هەواران، یادی یارانی شیرینم
بە کۆ کۆچی عەزیزانم دەبینم
گوڵی خۆزگەی مناڵیمان بە ساڵان
خەزان تاڵاندی وەک خەون و خەیاڵان
زڕەی سازی ژیانی نابەدڵ خۆم
گڕەی سۆزی سەری سووتوی سکڵ خۆم
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ڕەحیم_لوقمانی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
پیاوێک قەڵەوی٭بیستۆک٭ بەدهست،
لە کیژۆڵەیەک کە چەند کتێبی پێیە،
سووکتره.
پەیکهرێک کە گرنگی بەهاکان لە ژاپۆن ده‌نوێنێ.
ــــــــــــــــــــ
٭موبایل٭
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
شەرمەزاری دەستەکانی تۆم
کاتێ لەجێی دەستی من
پێنووس لە دەست دەگری
تاکوو بڵێی دڵتەنگی...
ـــ
#نزار_قەبانی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
لە کێ یا ڕەب،
خەبەر پرسی بکەم من؟
کە هەر کەس
بۆ خەبەر چوو،
بێ خەبەر کەوت....
ـــــــــــــــ
#مەحوی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لە نێوان پەنجەکانتدا
چڵە گیایەکی ژاکاوم
سێبەرێکم بە خۆ نامۆ
کێلە گۆڕێکم بێ گڵکۆ
هاوارێکم؛
لەسەر گومان هەڵکەندراوم
لە نێوان پەنجەکانتدا دەرەختێکم،
تینووێتی دەیڕنێتەوە
چیرۆکێکم
نامۆیی دەیگێڕێتەوە...
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ڕەفیق_سابیر
#کاناڵی_تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی
💫ڕۆژباش هاوڕێیان
چیای کوردستان
پشتیوانمە
سەنگەری نەجات و
هیوای ژیانمە..!
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸