💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️۲۱ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی
ئەگەر ڕۆژێکی کەو نەکرێن قەڵاچۆ
دەبێ لێی داڕنن باڵ و پەڕ و پۆ
ـــــ
#هێدی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
#دێڕێک_لە_کتێب
پرسیاری لێم کرد: "دەترسی"
گوتم: "بەڵێ تا ڕادەیەک"
گوتی: "منیش دەترسم، کەواتە، دڵنگەران مەبە، ھەمووان دەترسن..."
کتێبی: #ساڵانی_سەگی
نووسەر: #ماریۆ_بارگاس
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️۲۰ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانم
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم
ــــــــــــــــــــ
مامۆستا #هێمن 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
#وتەی_ناوداران
ــــ
کتێب خوێندنەوەیش وەک هەمووشتێک لەم مەملەکەتەدا قۆڕ و بێمانا بووە.
ــــ
#سادق_هیدایەت
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ هەینی
☀️۱۹ی ڕەشەمە۲۷۲۲ی کوردی
بە بەیانیان پەپوولەیت و
لەگەڵ گزنگدا دێی بۆ لام
بە نیوەڕوان پرژەی ئاوی و
لەگەڵ شەماڵدا دێی بۆ لام
#شێرکۆ_بێکەس
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
#چوارێنەی_ژمارە ١٧٢
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی
چاوم کە بە گریانەوە بوو، یار تاوێ
دەیڕوانی لە ئەشکی من بە گۆشەی چاوێ
بەم چاکەیە لە نیازی گەیشتم کە دەڵێ:
تۆ چاکە بکە و بیبە دە ئاوی ھاوێ
#فارسی
معشوقه که عمرش چو غمم باد دراز
امروز به من تلطُّفی کرد آغاز
بر چشم من انداخت دمی چشم و برفت
یعنی که: نکویی کُن و در آب انداز!
ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
من
دلــــــی خـــــــۆم تەسلیمی شەوێکی خودا کرد
بـــۆ ئەوەی تـــــــۆ
ئـــــــاوا نەبــــــــــــــیت!!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#جەمال_خەمبار
#تاپو_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔸🔸
#clip
🎵 #گۆرانی: "سروودی یەکسانی"
هۆنراوە: #مەهاباد_قەرەداغی
🎤دەنگ:هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی و #دڵنیا_ڕەزازی
ئاواز: #هەڵکەوت_زاهیر
ـــــ
پیرۆز بێ ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن💐
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
ئەمڕۆ 17ی ڕەشەمەی 2722ی کوردی بەرانبەرە لەگەڵ 8ی مارس (ئازار)ی 2023 زایینی ڕۆژی جیهانیی #ئافرەتان
کورتەیەک لە بارەی 8ی مارس
لە سەرەتای سەدەی بیستەم #ژنانێکی زۆر لە وڵاتانی سەنعەتی بە وەرگرتنی حەقدەستێکی زۆر کەم و نامرۆڤانە هەروەها بەبێ هیچ ئاسانکارییەک بۆ پێشکەوتنیان هاتنە ناو بازاڕی کارەوە.
وەها بارودۆخێک بووە هۆی پێکهاتنی خەباتگەلێکی سینفی کە ژنانی کرێکاریشی بە شێوەیەک ڕێكخست و جموجۆڵێکی لە ژنان پێكهێنا.
هەڵبژاردنی ڕۆژی ٨ی مارس وەکوو ڕۆژی جیهانی ئافرەتان بە بۆنەی خۆپیشاندانە گەورەکەی ژنانی کرێکارانی کارخانەی ڕستن و چنینی نیویۆرکی ئەمریکا لە سالی ۱٨٥۷ی زایینی دیاریکرا کە بە مەبەستی زیادکردنی حەقدەست و کەمکردنەوەی ماوەی کار خۆپیشاندانێکیان ڕێخست.
لەم خوپێشاندانە کە لەگەڵ هێرشی پۆلیس بەرەوڕوو ببووەوە، بەشێکی هەرە زۆری بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە دەستبەسەر و ژمارەیەکی بەرچاویش کوژران و بریندار بوون.
خەباتی ژنانی کارخانەی ڕستن و چنین لە ئەمریکا وەکوو ڕووداوێکی مێژوویی و گرینگ لە مێژووی خەباتی مافخوازانەی ژنان بەگشتی و ژنانی ئازادیخواز بەتایبەت دێتە ئەژمار.
خۆپیشاندان و ناڕەزایی ژنانی کرێکاری کارخانەی ڕستن و چنین لە ناڕەزایی بە نەدانی ماف و حەقدەستی یەکسان، بارودۆخی نالەباری کار و ماوەی زۆری کار هاتە ئاراوە، داخوازی خۆپیشاندەران بریتی بوون لە زیادکردنی حەقدەستەکەیان و کەمکردنەوەی ماوەی کار بۆ (۱۰ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا) مافی سازدان و ڕێکخستنی یەکێتییەكی کرێکاران و هەروەها بەدەستهێنانی مافی دەنگدان بوو.
لە سالی ۱۹۱۰ی زایینی لە شاری کۆپێنهاگنی دانیمارک دووهەمین کۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیست بەڕێوەچوو کە لەوێ #کلارا_زتکین یەکێک لە ڕێبەرانی ناسراوی حیزبی سۆسیالیستی ئەڵمانیا لەسەر دیاریکردنی ڕوژی جیهانیی ئافرەتان دوا و پێشنیاری کرد کە ٨ی مارس وەکوو #ڕوژی_ئافرەت بناسرێت.
ژنانی نەمسا پێشتر ڕۆژی ۱ی مانگی مەی (مایس)یان پێشنیار کردبوو، یەکی مایس جێگا و مانایەکی تایبەتی هەبوو کە دەیتوانی لەسەر بزووتنەوەی ژنان کاریگەری هەبێت، ژنانی ئەڵمانیا ڕوژی ۱۹ی مارسیان پێشنیار کرد،
پێشنیاری ئەم ڕۆژە خەباتی شۆڕشگێڕانەی لە سالی ۱٨٤٨ی زایینی دژ بە ڕژێمی پاشایەتی پرووس بوو.
کلارا پێشنیارەکەی خۆی بۆ پەسندکردنی ئەو ڕۆژە بە کۆنفڕانسەکە پێشکەش کرد. لەم پێشنیارەدا چەند داخوازیی سەرەکی خستە ڕوو کە بریتی بوون لە:
۱- خەبات لە پێناو مافی دەنگدان
۲- خەبات لە دژی شەڕ
۳- خەبات دژی گرانی و هەڵاوسان، کۆنفرانسەکەی ساڵی ۱۹۱۰
سەرەڕای ئەوەی زۆر گرنگ بوو، نەیتوانی لە بابەت ڕوژێکی دیاریکراوی وەك (٨ی مارس ) بە ئاکام بگات، بەم مەبەستە تا ساڵی ۱۹۲۱ی زایینی هەر وڵاتیک لە ڕۆژێکی جیاوازدا بەڵام هەر لە مانگی "مارس"دا زۆرتر لە ڕۆژانی پشوو بۆنەی تایبەتی ٨ی مارسیان بەڕێوە دەبرد.
بۆ نموونە لە ساڵی ۱۹۱٤ لە سەرانسەری ئەوروپا لە لایەن ئافرەتانەوە خۆپیشاندانێکی گەورە لە دژایەتی لەگەڵ شەڕ سازدرا کە دەتوانین ئاماژە بە ژنانی سازدەری پێشڕەوی لە وڵاتی دانیمارک و سویسرا و ئەڵمانیا بکەین.
هەروەها ژنانی ڕوسیا، ئاخرین یەکشەممەی مانگی فێبریەی ۱۹۱۷ی زایینی بە دروشمی (#ئاشتی_و_ئافرەت) دەستیان دایە مانگرتن ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ڕێبەرانی سیاسی ئەو کاتی ڕووسیا ئەم مانگرتنەیان بە ڕەوا و بەجێ نەدەزانی بەڵام ئافرەتان سوور بوون لەسەر مانگرتنەکەی خۆیان دوای چوار ڕۆژ دەوڵەتی تزار ناچار بوو واز لەدەسەڵات بهێنێت.
#کلارا_زتکین بۆ جارێکی دیکە لە ساڵی ۱۹۲۱ی زاینی ٨ی مارس وەک #ڕۆژی_ژن دیاریکرد کە ئەم هۆکارە بووە هۆی ئەوەی پێشنیارەکە پەسند بکرێت و ئەم ڕۆژە وەک #ڕۆژی_ژن لە مێژوودا دیاری بکرێت.
ڕۆژی ٨ی مارس بە دوو هۆکار وەکوو ڕۆژی جیهانی ژن هەڵبژێردرا.
#یەکەم: ٨ی مارس وەبیرهێنانەوەی خەباتی قارەمانانەی ئافرەتانی کارخانەی ڕستن و چنینی نیۆیۆرک بوو.
#دووەم: ٨ی مارس ڕۆژی هەڵسانی ئافرەتانی کرێکاری پێتێرزبورگ دژ بە حکومەتی ڕووسیای تزار بوو کە لەو ساڵە بەدوا ٨ی مارس وەکوو ڕۆژی جیهانی ژن ناولێنرا.
بەهێزکردنی ئافرەتان و یەكسانی ڕەگەزی و یەکسانی مافی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە سەربەخۆکان و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان دەبێ لە بەرنامە و پڕۆگرامی ژنان بێت لە داهاتوودا.
سەرەڕای ئەوەی کە سازدان و بەڕێوەچوونی ئەم بۆنەیە لە زۆرێک لە وڵاتان قەدەغەیە بەڵام ژنان لەسەر گرتنی ئەم بۆنەیە و بە ڕێکخستنی خۆپیشاندان و کۆنفرانس و سیمینار و... ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگرن.
ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە هەموو ئافرەتانی #جیهان و بە تایبەت #کوردستان پیرۆز بێت.🌹
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#پەخشان_عەلی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ دووشەممە
☀️۱٥ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی
گەر سەریشم دابنێم، دایم لە وەسفت ھەر حەقە
نەقدی جانیشم فیدای لاوەکەی کوردانتە
#مەزڵووم📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
کەسێک
بە بەردەکانی گوت:
ببنە مرۆڤ
بەردەکان گوتیان:
هێشتا
وەکوو پێویست
ڕەق نین.
ـــــــــــ
#ئێریش_فرید
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
🌬☀️۱۳ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی
ئەرێ دڵ بێ شەرابی لەعلی گوڵ ڕەنگت لە گوڵ چ بکا؟
کە جیلوەی گوڵ لە گوڵشەندا نەبێ بولبول لە چڵ چ بکا؟
#مەحوی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
#وتەی_ناوداران
یاسا هەمووکات پاڵپشتی کەسێکە
کە بوێرانە، بەڵام عاقڵانە
بەکاری دێنێت.
ـــــــــــــــــــــ
#فلۆڕانس_سکاول_شین
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ هەینی
☀️۱۲ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی
"هۆش و بیری یەکیەتی،
دەردی وڵات دەرمان ئەکا"
ــــــــــــــــــــ
مامۆستا #قانع
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ
زۆر جار...
لێوی سوورم
تینووی ئهوینی تۆیه
ههر دهنگێ دهبیستم
وا دهزانم
ئاوازی حهزینی
دڵی تۆیه بهرهو
ژوورهكهم دێ...
بێدهنگ دهبم
گوڵهكانی نێو ئینجانه
خۆیان ئاڕایشت دهكهن
وا دهزانن
ترپهی پێی باران
ههنگاوهكانی تۆیه بهرهو
ژوان دێ
له دهرگا ڕادهمێنم
تهنها "با"
له دهرگا دهدات.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
#دەریا_ڕەواندزی
#تاپوی_نووسراوه 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
👆⏪⏸▶️⏹⏩👆
مامۆستا #عەزیز_شاهڕۆخ
نازدار و نازدار
مەقام
مەقام
گیان گیان، گیان ئازیزەکەم
ــــــــــــــــــ
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
ژن ئەو کۆترە جوانکیلانەن
ھەموو دەمێ دەگمێنن
تا لە ئاسمانی پیاودا بفڕن
ماندوو نابن
#نیگار_نادر
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🎵 #گۆرانی: "خەون لە خەوندا "
هۆنراوەی: #هۆمەر_دزەیی
🎼بە دەنگی:
هونەرمەند #هۆمەر_دزەیی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوه 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
کێشی شیعرم
هەموو لە نێرگزی چاوی مەستی تۆدایە
خوار سەیرم بکەی
شیعر ئەدرێ بەیەکا
ـــ
#؟
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🎵 #گۆرانی: "شەدەشل"
✍🏻هۆنراوەی: #فۆلکلۆر
🎼بە دەنگی هونەرمەند:
#عەلی_مەردان
ــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
من پەرییەکی بچکۆلە دهناسم
پەرییەکی بچکۆلەی غهمگین!
ماڵی له ئۆقیانووسدایه و
دڵی له بلوورێکی داریندا لێ ئهدا، شهوانه به ماچێک دهمرێت و
بەیانیان به یەک ماچ زیندوو دهبێتهوه
#فروغ_فەڕوخزاد📚
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️۱٨ی ڕەشەممە ۲۷۲۲ی کوردی
سوبحی گوڵشەن کەی ئەگاتە لەززەتی لەیلی ویسال
شەمعی مەجلیس کەی بەرابەر بوو لەگەڵ شەوقی جەماڵ
#زێوەر 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🎵 #دیکلەمە: #بە_بۆنەی_٨ی_مارس
✍شیعر: #شێرکۆ_بێکەس
🎼خوێندنەوە: #شێرکۆ_بێکەس
ـــــــــــ
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️ ۱۷ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی
نـامـەوێ بـاغـی وەنـەوشـەو سـونبول و ڕەیـحـان و گـوڵ
خـونـچـەی لێـوی نـەبـێ،بـاخی گـوڵانـم بـۆچـییـە؟
#سافی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
♨️ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
#نەخشە
#ڕەفیق_سابیر
#تاپوی_نووسراوە
کە ڕابۆوە
وتی: بە نێو ئاژاوەدا دەپەڕمەوە
وتی: وڵاتە ونەکەم
دەدۆزمەوە.
لە سەر مەزرا نەخشەی وڵاتەکەی کێشا
بە تیشک ئاڵای بۆ چنی
لای ئێوارێ
منداڵئاسا، خەو بردیەوە
جارێکی دی
خەو، وڵات و ئاڵایەکەی لێ دزییەوە.
💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
♨️ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
#شیعر
دەفتەرێکی لە شێعری جوان
کە دێی
تینووم بۆ خوێندنەوەت
زووم ئەکەنە سەر تۆ چاوم
کە ڕۆیشتی هیچ نابینم
چاوم بە بەفر کەوتووە
ئەڵێی شەوارە لێی داوم!!.
#سۆران_حسێنی
#تاپوی_نووسراوە
💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
#شانزەی_سێ
#ئازارمان_دەکەین_بە_ئاواز
🎵پارچە موزیکی:
Poem Symphoni Heĺebce
ئاوازدانەر: هوشەنگ کامکار
گۆرانیبێژ و دەف : بیژەن کامکار
ئیجرای: #کامکاران
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
خەوتووە. خانمی پاییزە. خەوتووە مانگی زیز.
خەوتووە توێژاڵێ لە تەمیش نیشتۆتە سەر پێڵوی.
خەوی خێر. ئەی پەری! خەوی خۆش ئەی ئازیز!
دەتوخوا با بنووێ و هیچ نەبێ لە خەویا ئازادی ببینێ.
لە خەویا هەڵفڕێ و هیچ نەبێ لە خەویا یارەکەی ببینێ.
دەتوخوا لێیگەڕێن، با دووربێ لە چاوی باوکی خۆی.
با دوور بێ لەم ماڵەو، لە تانە و دارکاریی برای خۆی
خەوتووە خانمی پاییزە. خەوتووە مانگی زیز.
خەوی خێر. بۆ پەری. خەوی خۆش بۆ ئازیز.
#شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕق ڕۆژێک لە ڕۆژان لە دڵی مرۆڤدا نامرێت...
دڵی بەشەر دەتوانێت ڕق بە جۆرێکی باشتر لە خۆشەویستی هەڵگرێت، ئەزمونی من لەگەڵ ژیاندا پێمدەڵێت، خۆشەویستی شتێکە دێت و دەڕوات، بەڵام ڕق ناڕوات، یان زۆر بەزەحمەت دەڕوات...
ڕەنگی دەگۆڕدرێت، بەڵام لەناو ناچێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی: #کۆشکی_باڵندە_غەمگینەکان
نووسەر: #بەختیار_عەلی
ژمارەی لاپەڕە:۹۱
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️ ۱۱ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی
نـامـەوێ بـاغـی وەنـەوشـەو سـونبول و ڕەیـحـان و گـوڵ
خـونـچـەی لێـوی نـەبـێ،بـاخی گـوڵانـم بـۆچـییـە؟
#سافی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸