💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ۱۲ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی
سەدای زیل و بەم مەینەت
سەد تەرزەن
خەفەت شادیشەن،
خهم دهماخ بهرزهن!
#مهولهوی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🎵 #دیکلەمە.مات
✍شێعر.فەرید ڕاژین
خوێندنەوە. کەماڵ میرەکی،
ـــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸
#وتەی_ناوداران
ئەگەر ویستتان ئەخلاقی پیاوێک تاقی بکەنەوە،
"دەسەڵاتی پێبدەن!"
ــــــــــــــــــــ
#ئابراهام_لینکۆلن
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئهوهی خهمی ههژارانی نهبێ
ئهوهی خهمی ڕووت و
بێكارانی نهبێ
ئهوهی خهمی هاوین و زستانی نهبێ
ئهوهی خەمی ههرزانی و گرانی نهبێ
له ئێمه نییه، گورگه
له ئێمه نییه، گورگه..!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لە هەندێ قۆناغی مێژووی کۆمەڵایەتیدا شۆڕش ئەبێ بە شتێکی پێویست و فەرمانێکی ناچاری، چونکە بە شۆڕش نەبێ زوڵم و زۆر و چەوسانەوە بنبڕ ناکرێن.
لە کوورەی شۆڕشا نەبێ کۆت و زنجیری دەست و مل و مێشکی کۆمەڵانی خەڵک ناکرێنەوە. شۆڕش ژانی گەلە.
ژانیش ناوی خۆی بە خۆیەوەیە چ هی ژن بێت چ هی گەل؛ بۆیە شتێکی سەیر نییە کە ژانی گەلێک پڕ دەرد و ئازار و ئارەقە و فرمێسک و خوێن بێت! ئەمە وایە، بەڵام ئایا هیچ گومان لەوەدا هەیە کە هاتنە دونیای نەتەوەیەکی ئازا و سەربەرز، بەختیار، ژانێکی لەوەش پڕ ئازار و ناخۆشتر ئەهێنێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی: #ژانی_گەل
نووسەر: #برایم_ئەحمەد
ژمارەی لاپەڕە:۱٥٨
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
بۆ دواجار
چاویلکەکەت دابنێ...
مــــــــــــــــردن وا بەڕێوەیە.
💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸
#وەرگێڕان
____
بهێڵە "دونیا"...
ئاو بیبات!
لە دونیایەکدا کە...
"زەریای ئارام"
بە شوێن ئارامیدا دەگەڕێ
"بەنداویش" ساز کەی؛
تەنیا...
مەخشی" منداڵان" زیاد دەکەیتەوە...
سێوێک کەوتە زەوین و
هەمووان مانای ڕاکێشانیان بۆ دەرکەوت...
هەزاران مرۆڤ بە عەرزدا کەوتن
هیچ کەس
لە مرۆڤایەتی تێنەگەیشت...
__
و. #حەفسە
#تاپوی_نووسراوە📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێشەممە
☀️ ٨ ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی
لەلایەک تارە داوی دڵ،
لەلایەک مارە قەستی سەر
چ سیحرێکە عەجەب ماوم،
لە زوڵفی تاروماری تۆ!
#وەفایی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🎵 #دیکلەمە.ئاڵا
✍شێعر.ناسر حسامی
خوێندنەوە. کەماڵ میرەکی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸
#وتەی_ناوداران
لە بەردەم هیچ سەرکردەیەک
مەنووشتێوە و مەیپەرەستە!
ئەگەر خۆشیشت ویست
دەری مەبڕە
بۆ ئەوەی نە خۆت بکەیتە کۆیلە و نەک ئەویش بکەیتە دیکتاتۆر
#مەهاتما_گاندی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
"بەهەشت"
ڕیتمی دڵت
بە کۆڵانی نیوەمردووی
خوێنی مندا پیاسە دەکا!
دەڵێم: خوایە!
هێشتا ژیان خۆشی دەوێم
هێشتا پردی پەڕینەوە بەرەو مردن
سەرڕێژە لە بۆی سپێدە و
لە ڕەنگی پەلکەزێڕینە!
لێوت لەسەر لێوم دەنێی
شەوی ڕۆحم پڕ دەبێ لە ڕووناکایی
تیشک لە جەستەم دەئاڵێ
ئاگر لە گیانت بەر دەبێ
ئێمە پێکەوە دەسووتێین
ئێمە زیندووین!
سەری زمانم
گۆی پیرۆزی کەعبەی سینگت
زیارەت دەکا
دەڵێم: خوایە!
بە تەمەنێ گوناهەوە،
هێشتا بەهەشت چاوەڕێمە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📔 ژنێک لە دار گێلاس
#پشکۆ_نەجمەدین
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#بەختیار_عەلی
لە ڕۆمانی هەورەکانی دانیال دا دەڵێت:
زانست تەنها بۆ ئەوە دروست بووە،
مرۆڤ سنووری نەزانینی خۆی بناسێت..!
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🌩⛈🌧🌩⛈🌧
🎵 #گۆرانی: "باران"
🎼بە دەنگی #نادر_وسووقی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
صبح بهاران، آورده ای جان
صد دامن گل ارمغان با عطر باران
گل کُن پنهان، خندان خندان در خلوت من
تا شور و مستی بشکفد در صحبت من
باران باران باران پیمودە گلشن
ای با تو شور زندگی فصل شکفتن
بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باخچەی بەهار گوڵم چنیوە
باران باران باران تەڕمی کرد
ئەو یارە جوانە لە من شەرمی کرد
دارد به دشتن گل های مریم
صد کهکشان نقره از باران شبنم
گل کُن پنهان، خندان خندان در خلوت من
تا شور و مستی بشکفد در صحبت من
باران باران باران پیمودە گلشن
ای با تو شور زندگی فصل شکفتن
پەلکەزێڕینەی پاش بارانی زۆر
چەماوەتەوە بەرانبەر بە خۆر
باران باران باران تەڕمی کرد
ئەو یارە جوانە لە من شەرمی کرد
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هۆنەر: بەشی کوردی #گۆران
بەشی فارسی #ئەکبەر_ئازاد
ئاهەنگساز: مامۆستا #حسەین_یووسف_زەمانی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🌩⛈🌧🌩⛈🌧
#وتەی_ناوداران
ـــ
بکوژی ڕاستەقینە کەسێکە خەونەکانت بکوژێ، نەک فیشەکێک بنێ بە جەستەتەوە.
ـــــ
#چێگڤارا
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
من هەمیشە بیرت ئەکەم
بۆم گرنگ نییە بیزانی...
دڵی خۆم تێگەیاندووە
ئەزانێ، باجە سووتانی
با من سەیری تۆ بکەم و
تۆش لە شوێنێ تر بڕوانی
من دۆڕاوێکی براوەم
ئەوەی تۆ کردت نەمتوانی
دڵی خۆمم هەرگیز لەبەرچاو ناکەوێ
هەر ماوەتەوە بە جوانی
کە ئەڕۆمە بەر ئاوێنە
ناڵێم ژیان
ئای تۆ چیت بەسەرم هانی
پەشیمان نیم، خۆشم ئەوێی بەبێدەنگی و
بەپەنهانی
ئەوین هەرگیز باکی نییە
بە پاداشت و چاوەڕوانی.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ڕەنج_سەنگاوی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
📽 #کورتە_ئەنیمەیشن
💢 (باڵندە شینەکە)
🎬دەرهێنەر: مۆنیکا ئومبا
📖 وەرگیراو لە شیعرێکی چارلێز بۆکۆفێسکی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
سوێندمان بە خوێنی شەهیدان
تۆڵە لە دوژمن دەستێنین
داگیرکەرانی کوردستان
لەڕەگو ڕیشەوە دێنین
سوێندمان بە خاکی کوردستان
دەبێ کوردستان ڕزگار کەین
داگیرکەر لە خاکمان دەرکەین
گیانی شهیدانمان ڕزگار کەین
#هەژار_موکریانی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــ
گەر کەسێک بیەوێت بە تەنهایی بچێت بۆ بەهەشت، ئینسانێکی چاک و بێ ئازارە.
بەڵام عەزیەت و ئازاری مرۆڤ لەو کاتەوەی دەست پێدەکات کە هەندێ کەس دەیانهەوێت جگە لە خۆیان، کەسانێکی دیکەش ببەن بۆ بەهەشت.
ـــــــــــــــــــ
#گاندی
و. #هەژار
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️۹ی جۆزەردان 2724ی کوردی
نیعمەتە ئەم خاک و خۆڵەم
تا ئەبەد جێی ناهێڵم
خاکی سووتاوی وەتەن
بۆ سـورمەیی چـاوانمـە!
✅ @tapuynusrawe 💯
#قانع
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی : "مەقامی خانێ"
هۆنراوەی: #شێرکۆ_بێکەس*
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خانێ! وەی خانێ!
من ئێستا وەک مەراق ئامادە و
چون هاوار لە سەر پێم!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
ئەپرسم، لە پێشدا پێ بخەمە
کام خاکی واوەیلا و کام عەردی زریکە و
کام وەرزی کوژراوی لەشمەوە؟!
وەی خانێ!
خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەی خانێ، وەی خانێ!
وەوەیلا، وەیڕۆۆۆۆۆۆ، وەی خانێ!
وەی خانێ!
سەرەتا بچمە ناو
کام گەرووی زایەڵە و
کام ماڵی گەڕۆکی مەرگمەوە؟!
وەی خانێ!
یەکەمجار سەر بکەم
بە چیدا؟
بە تەمدا؟!
بە خوێندا؟!
بە گڵدا؟!
بە کوێدا؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!
لە بەردەم کام دەشتی شیوەن و
کام هەوای خنکا و کام گۆڕی ئەستێرە و
دەربەندی قیژەدا بوەستم؟!
وەی خانێ!
وەی خانێ!
پێم بڵێن، چۆن بڕۆم؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!
ڕاستەو ڕاست؟!
بەرەو خوار
بەرەو ژوور، بۆ لای خوا؟!
چۆن بڕۆم؟
وەی خانێ، وەی خانێ!
بەرامبەر سەرابی خۆرئاوا مل بنێم؟!
یان هەڵمی سوربای ڕۆژهەڵات؟!
پێچاوپێچ؟!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
واوەیلا، وەیڕۆ، وەی خانێ!
وەی خانێ!
پێم بڵێن: چۆن بڕۆم؟! لەگەڵ کێ؟!
بە قسەی کام خۆڵ و کام لم و
کام سەحرای عەدەم و
بە قسەی کام ڕەنگی پەلکەگیا و
کام پووش و پەڵاشی ڕومادی و کەربەلا و
بە قسەی کام لاڕێی ڕەشەبا و
کام داڵی نوگرەکەی سەلمان و
کام جرجی خوار بەغدا بکەم و
کام گومان بکەمە
ڕێبەری سۆراخی سەفەرم؟!
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەیڕۆ، واوەیلا، وەی خانێ، وەی خانێ!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ئەم شێعره هی کتێبی "گۆڕستانی چراکان"ی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی نەمره.
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وتەی_ناوداران
هەر گەمژەیەک دەتوانێت
یاسایەک لە شوێنێک
دامەزرێنێت و گێژێکی دیکەش
گرنگی پێ بدات.
ـــــــــــــــــــــ
#هێنری_تورئو
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێ بزانی یا نهزانی
بهئاسانی
خۆم بۆت كردووه به قوربانی
با بزانی
بۆ نهزانی
چونكه تۆ بۆم
گوڵی باخ و
باخی گوڵی
ههر دووكیانی
ههر سێكیانی
باخ و
گوڵ و
ئاوی كانی!
ههر چواریانی
چاوی
برژانگی
زوڵفی خاوی
شنه و شهبهنگی بهیانی
بێمنهتم لێت
من تۆی ڕێگام
تۆ كوێیه ڕێت؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#هاشم_چەمخارا
#تاپوی_نووسراوه 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_چیرۆک
📚 کورتەیەک لە چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ
هەقە ئێمەی ئینسان کە ئەوەندە عومرمان کورتە بیر لە مەرگ نەکەینەوە مادامەکێ دەژین، چونکە کە مردین مەجالی ئەوەمان نابێ بیر لە ژیان بکەینەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن ل.138
نووسەر: #شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
نەدەکەومە زار و
نە بەدڵدا دەکەم ختوور
من ئەو نالییەم
کە نەگەڕایەوە سلێمانی دڵت...
ـــــــــــــــــ
#سوهەیب_عەلی
#تاپو_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ
ژیان کورتە شانۆیەکە
کە هیچ پرۆڤەکردنێکی نییە.
کەواتە ستران بچڕە
فرمێسک بنێژە
لێوەکانت بە زەردەخەنە بڕازێنە و
بە هەموو هەستتەوە چێژ وەرگرە؛
بەر لەوەی پەردەکان دادرێنەوە و
شانۆکەت بگاتە کۆتایی
بێ هیچ چەپڵە و بژی وتنێک...
ــــــــــــــــــــــــــ
✍🏻 #چارڵی_چاپلن
و. #حمێرا_محەممەد_ئەمینی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ دووشەمە
☀️ ۷ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی
بە ڕوژ ترساو و تاساوی زڕەی
کاسەی شەوی پێشووم
بە شەو سەرخۆش و مەستی جامی قەھری ڕۆژگارێکم!
#دڵدار📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕاهیبەکە گوتی: من جوک دەگێڕمەوە و قسەی خۆش دەکەم و ڕاهیبەکانی تر دەهێنمە پێکەنین.
ئەوان (ڕاهیبەکان) پێم دەڵێن شەیتان چووەتە لەشمەوە، جوێنم پێ دەدەن، بەڵام من بە خۆم دەڵێم: "ئەمە ڕاست نییە و من لەوە دڵنیام کە خوا گاڵتە و گەپی پێ خۆشە، ڕۆژێک لە ڕۆژان پێم دەڵێت: وەرە ژوورێ، لێبۆکەکەم، وەرە ژوورێ و بمخەرە پێکەنین." بۆیە دەبینیت کە من وەک لێبۆکی خوا دەچمە بەهەشتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 #زۆربای_یۆنانی /ل. ۲٦۰
✍ #نیکۆس_کازانتزاکیس
و. ل. ف: #ڕەئووف_بێگەرد
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
وەختەن پیاڵەی دڵەی پڕ جە دەرد،
پڕ کەی جە بادەی هەوای گەردەن زەرد
چەنی گەرمی نەزم بەزم پڕ شادی
بویاری وە ڕەغم ئەی دنیای بادی
دایم سەدای ناز سەودای گۆشت بۆ
سەد چون مەعدوومی فەرامۆشت بۆ
#مەولەوی
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ
بیست ڕستە لە:
#فلۆڕانس_ئێسکاول_شین
"نووسەر، هونەرمەند، نیگارکێش و ڕاوێژکاری وتەوێژ و مامۆستای مێتافیزیای ئەمریکی"
#بەشی_دووهەم
٦. هەموو کارە گرنگەکان بە دەستی ئەو کەسانە ئەنجام دراوە کە لە ئاواتە گەورەکانی خۆیان دەسیان نەکێشاوەتەوە.
۷. تەنیا کەسێک کە دەبێت گۆڕانکاری لە خۆیدا بکات خۆتانن.
کاتێک خۆتان گۆڕانکاریتان بەسەردا هات هەموو هەلومەرجەکانی دەوروبەری ئێوەش وای لێ دێت.
٨. یەکەمین هەنگاو بۆ گەیشتن بە کامەرانی ئەوەیە کە بەو شتەی کە ئێستا هەن دڵخۆش بن.
۹. شوکرانەبژێر بوون کلیلی زۆری و بەرەکەتی یەزدانییە کاتێک بیری لێ دەکەینەوە و سپاسگوزاری دەکەین.
هەموو ڕۆژێک لە بەیاناندا بە بۆنەی ئەو شتانەی کە هەمانە و ئەو کەسەی کە ئێستا هەین شوکرانەبژێر بن.
ــــــــــــــــــــــــــ
و. #ئارەزوو
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️ ٦ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی
ئیسە کێ تاقەت،
دووری تۆ دارۆ؟
دەک بەرقی غەزەب،
وە جەستەم وارۆ...
#مەولەوی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸