tapuynusrawe | Unsorted

Telegram-канал tapuynusrawe - تاپوی نووسراوە

4866

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺

Subscribe to a channel

تاپوی نووسراوە

#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ هەینی
☀️۱۲ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی

"هۆش و بیری یەکیەتی،
دەردی وڵات دەرمان ئەکا"
ــــــــــــــــــــ
مامۆستا #قانع
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
   🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ

زۆر جار...
لێوی سوورم
تینووی ئه‌وینی تۆیه‌
هه‌ر ده‌نگێ ده‌بیستم
وا ده‌زانم
ئاوازی حه‌زینی
دڵی تۆیه‌ به‌ره‌و
ژووره‌كه‌م دێ...

بێده‌نگ ده‌بم
گوڵه‌كانی نێو ئینجانه‌
خۆیان ئاڕایشت ده‌كه‌ن
وا ده‌زانن
ترپه‌ی پێی باران
هه‌نگاوه‌كانی تۆیه‌ به‌ره‌و
ژوان دێ
له‌ ده‌رگا ڕاده‌مێنم
ته‌نها "با"
له ‌ده‌رگا ده‌دات.

ـــــــــــــــــــــــــــــ
#دەریا_ڕەواندزی
#تاپوی_نووسراوه 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

من و جەللاد
بەشخوراوین

دیکتاتۆرێک یەکیخستووین
لە نێو هۆدەی ئینفرادی
لەم دۆزەخەوە دەنگ هەڵدەبڕین

چ لێک ناگەین
ئەو لە مرۆڤ بوون بێبەشە و
منیش لە ئازادی

#م_شەماڵ
#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🎵 #دیکلەمە: "نیشتمان و یار"
✍ شیعر: #عەدنان_یارئەحمەدی
🎼 خوێندنەوەی: #کەماڵ_میرەکی
ـــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

بەبێ ماندوو بوون بێ شلی و سستی
تێکۆشن بە گیان لە ڕێی سەربەستی
نەک هەر سەربەستی خاکی کوردستان
بەڵـکو ڕزگــــاری هەمـوو ژێــردەستان
ــــــــــــــــــ
مامۆستا #هەژار
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ دووشەممە
☀️٨ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی

هەزار خۆزگە
ئەو دوو چڵە ڕەیحانە ڕەشەی
سەر سنگی سپیی دایکت بام
جارناجارێ
لەگەڵ باوەشی دایکتا
بۆنت کردبام

#کەژاڵ_ئیبراهیم_خدر📚
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#جوانترین_ڕستەی_کتێب

زۆربەی کاتەکان ژیان دۆنگی مەزاقێکی بێڕەحمانەی هەیە.
ئەو شتەی وا هەمووکات بەدوایەوە بووی لە دژوارترین کات پێت دەبەخشێت...

✍🏻 #لیزا_کلیپاس
📙 باوکی شیرین
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔸7ی ڕەشەمە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی

مەدهۆش، شاعری دڵداری

(1994_1919ز)

لەدایک بووی:سلێمانی

وەختێ بە تەبەسوم ئەوەستێ لە حەسارا

سۆفی گوزەری کەوتە ئەوێ تۆبە بەتاڵە!

#ژیاننامە
@tapuynusrawe

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان 

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕق ڕۆژێک لە ڕۆژان لە دڵی مرۆڤدا نامرێت...
دڵی بەشەر دەتوانێت ڕق بە جۆرێکی باشتر لە خۆشەویستی هەڵگرێت، ئەزمونی من لەگەڵ ژیاندا پێمدەڵێت، خۆشەویستی شتێکە دێت و دەڕوات، بەڵام ڕق ناڕوات، یان زۆر بەزەحمەت دەڕوات...
ڕەنگی دەگۆڕدرێت، بەڵام لەناو ناچێت.

ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە ڕۆمانی: #کۆشکی_باڵندە_غەمگینەکان

نووسەر: #بەختیار_عەلی

ژمارەی لاپەڕە:۹۱

#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

♨️ @tapuynusrawe
       🔶🔶🔸🔸

#شیعر

دەفتەرێکی لە شێعری جوان

کە دێی

تینووم بۆ خوێندنەوەت

زووم ئەکەنە سەر تۆ چاوم

کە ڕۆیشتی هیچ نابینم

چاوم بە بەفر کەوتووە

ئەڵێی شەوارە لێی داوم!!.

#سۆران_حسێنی
#تاپوی_نووسراوە

💯 @tapuynusrawe
      🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٦ی ڕەشەممە ۲۷۲۲ی کوردی

مەڕوانە پەشێو و لێوبەبارم، نە کەمم
بەرزم لە هەژارییا چیای سەر بە تەمم

#خەییام_هەژار 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران

مردن کارەسات نییە،
کارەسات ئەوەیە کە هەر بە زیندوویی مردبین!
ــــــــــــــــــــ
#محەممەد_ماغووت
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ هەینی
☀️ ٥ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی

بـۆ سـەیــری گـوڵ و مـێـرگی  نــــزاران لـە بـەهاران
چـاوم وەکـو نـێرگز گـەشە مـەفـــتــوونـــی هـەواشـم!

#زێوەر
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

گرینگیی زمانی دایکی لە ڕوانگە و بۆچوونی گەورەپیاوانەوە.

#ماندیلا :
ئەگەر لەگەڵ کەسێدا بەو زمانەی کە فێری بووە بدوێی قسەکانت دەچێتە مێشکیەوە، بەڵام ئەگەر بە زمانی دایکی بیدوێنی قسەکەت لە ناخی دڵیدا جێگیر دەبێ.

#هایدگەر :
زمانی دایکی بۆ دڵ و دەروون ئیلهام بەخشه ئەوانەی وا بەرەنگاری زمانی دایکی دەبنەوە لە ڕاستیدا لەگەڵ قووڵترین ڕەهەندەکانی هەست و سۆزی ناخی مرۆڤەکاندا بە شەڕ دێن و لە ئاکامیشدا شکست دەخۆن.

#سەید_جماڵەدینی_ئەسەد_ئابادی:
هەر نەتەوەیەک زمانی خۆی لەبیر بکات، لەڕاستیدا مێژووی بزر و شکۆ و کەرامەتی تێکشکاوە و بۆ هەتاهەتایه
لە بەندی کۆیلایەتی و ئەسارەتدا دمێنێتەوە.

#مامۆستا موتەهەری:
هەر چەشنە شارستانییەت و فەرهەنگێک بیەوێ بە زیندوویی بمێنێتەوە ئەبێ زمانەکەی زیندوو ڕابگرێ، ئەگەر زمانەکەی بفەوتێ ئەوە خۆیشی دەمرێ.

#ڕێکخراوی یونسکۆ :
کەسێ نەتوانێ بەزمانی دایکی خۆی بخوێنێ و بنووسێت ئەو کەسە بە نەخوێندەوار ئەژمار دەکرێ.

#بۆچوونی کۆمەڵناسان:
زمانی دایکی لەگەڵ شیری دایک ئاوێتەی گیان دەبێ و بە مەرگیش لە لەش دەرئەچێ، سپاندنی زمانێکی دیکە بە مناڵێکی ساوا کە تازە فێری قسەکردن دەبێ، بە جەنایەتێکی گەورە دێتە ئەژمار.

#هایدگەر :
زمانی هەر نەتەوەیەک لەناو بچێ، هەبوونی ئەو نەتەوەیش لە ڕووپەڕی جەهان دەسڕدرێتەوە.

#پڕۆفیسۆر_جینۆ_ئاڵفڕێد:
کەسێ کە زمانی زگماکی فێری مناڵانی خۆی نەکات، نەتەنێ خەیانەتی لە باب و باپیرانی خۆی کردووه، بەڵکوو لە هەموو مرۆڤایەتیش خەیانەتی کردووە چون ئەو دەبێتە هۆکاری لەناچوونی بەشێک
لە فەرهەنگ و نەریتی مرۆڤایەتی.

ــــــــــــــــــــــــــ

و. #زاهێد_بابامیری
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

📽 #کورتە_ئەنیمەیشن

💢 (Fallen Art)_هونەری ڕووخاندن

🎬 براوەی خەڵاتی بێفتا بۆ باشترین کورتە ئەنیمەیشنی ساڵی 2006
🎥دەرهێنەر: (Tomek Baginski)

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان 

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕق ڕۆژێک لە ڕۆژان لە دڵی مرۆڤدا نامرێت...
دڵی بەشەر دەتوانێت ڕق بە جۆرێکی باشتر لە خۆشەویستی هەڵگرێت، ئەزمونی من لەگەڵ ژیاندا پێمدەڵێت، خۆشەویستی شتێکە دێت و دەڕوات، بەڵام ڕق ناڕوات، یان زۆر بەزەحمەت دەڕوات...
ڕەنگی دەگۆڕدرێت، بەڵام لەناو ناچێت.

ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە ڕۆمانی: #کۆشکی_باڵندە_غەمگینەکان

نووسەر: #بەختیار_عەلی

ژمارەی لاپەڕە:۹۱

#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️ ۱۱ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی

نـامـەوێ بـاغـی وەنـەوشـەو سـونبول و ڕەیـحـان و گـوڵ
خـونـچـەی لێـوی نـەبـێ،بـاخی گـوڵانـم بـۆچـییـە؟

#سافی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

ئارەزوومـه هەرچـی ئیـنسـانـه بـه ئـازادی بـــژی
چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دەوێ؟

نامەوێ خوێن بڕژێ یا بۆنی كەلاكی كۆن بكەم
ڕەنگی مێلاقه و گوڵاڵه و بۆنی نەسرینم دەوێ

#هێمن
#تاپوی_نووسراوە
.

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#دێڕێک_لە_کتێب

پرسیاری لێم کرد: "دەترسی"
گوتم: "بەڵێ تا ڕادەیەک"
گوتی: "منیش دەترسم، کەواتە، دڵنگەران مەبە، ھەمووان دەترسن..."

کتێبی: #ساڵانی_سەگی
نووسەر: #ماریۆ_بارگاس

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکوو منداڵ

لە بەر پیری سەرم خۆی ناگرێت وتازە پێ دەگرم
ــــــــــــــــــــــــ

#مەحوی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🎵 #گۆرانی: بگەڕێوە

🎼بە دەنگی: #میکائیل

ـــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‌ئەو باڵندانەی
ناتوانن بفڕن
بە قەفەس دەڵێن،
چارەنووس.

#بەختیار_عەلی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🎵 #گۆرانی

"تۆش بە جێم دێڵی"

شیعر: مامۆستا #پەشێو

🎤بەدەنگی هونەرمەند:
#کاروان_عوسمان

#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران

کە گرنگییان پێ دەدەیت،
وا دەزانن لەوان زیاتر کەسی ترت نییە،
لەخۆبایی دەبن..!
ـــــــــــــــ
#جوبران_خەلیل_جوبران
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

🗓 #ئەمڕۆ_لە_مێژوودا

ساڵڕۆژی لە دایکبوونی مێژوونووسی کورد، شەرەفخانی بەدلیسی خاوەن کتێبی
( #شەرەفنامە)یە.

📝 #ژیاننامە
👤 #شەرەفخانی_بەدلیسی
📚 #تاپوی_نووسراوە

هه‌روه‌ك ئاشكرایه كه شه‌ره‌فنامه‌ به‌ گه‌وره‌ترین شاكاری مێژووی گه‌لی كوردستان داده‌نرێ، به ‌سه‌ره‌تا و ده‌سپێكی مێژووی نوێی گه‌لی كورد داده‌نرێت.
شه‌رەفخانی ‌بەدلیسی خۆی له خۆیدا وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی مێژووی ڕامیاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووریی گه‌لی كوردستانه‌،

شه‌رەفخانی بەدلیسی كه گه‌وره‌ترین ڕووناكبیر و نووسه‌ری سه‌رده‌می خۆیه‌تی به‌ نووسینی شه‌ره‌فنامه‌ زانیاری زۆر و زه‌به‌ندی له‌مه‌ڕ جوگرافیا و ژیانی ڕامیاری و ده‌سه‌ڵاتی كورد و زمان و ڕووه هه‌مه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ تۆمار كردووین.

شه‌رەفخان كوڕی شه‌مسه‌دین بەدلیس له ڕێکەوتی 1543.02.25ز بەرانبەر بە ساڵی 2241ی کوردی له گوندی "گه‌رمه‌ڕووی" سه‌ر به‌ شاری "قوم" له ئێرانی ‌عه‌جه‌م لە دایكبووه.
له ‌دیوه‌خانی "شاته‌هماسبی یه‌كه‌م" له ‌ساڵی (1543 تا 1576) لەگه‌ڵ كوڕه‌كانی ئه‌ودا ژیاوه.

له ئێران شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی ساڵی 1576 پایه ‌و نازناوی میری میران ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته سه‌رۆكی هۆزی كورده‌كانی ئێران. له كانوونی دووه‌می ساڵی 1578 له جه‌نگی نێوان ئێرانییه‌كان و عوسمانییه‌كاندا پشتی ئێرانییه‌كان به‌رده‌دات و لایه‌نگری عوسمانییه‌كان ده‌كات به ‌خۆی و 400 چه‌كداره‌وه دژ به ئێران ده‌وه‌ستێ سه‌ركردایه‌تی عوسمانییه‌كان ده‌كات.

له ساڵی 1589 سوڵتان مورادی سێیه‌م دژ به ئێرانییه‌كان پایه ‌و نازناوی خان ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته میری ویلایه‌تی #بەدلیس له ساڵی 1590 واتا له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ده‌داته ده‌ست كوڕه‌كه‌ی خۆی شه‌مسه‌دین به‌گ.

له ساڵی 1591 تا 1592 ده‌ست ده‌كات به‌ نووسینی شه‌ره‌فنامه و لە‌ 1597.08.04 نووسینی شه‌ره‌فنامه ته‌واو ده‌بێت و پوخته‌ی نووسینه‌كانی له‌ دوا دوای ساڵی 1597دا كۆتایی پێهێنا به‌م جۆره پڕۆژه‌ی تۆماركردنی كوردی ئه‌نجام دا.

میر شه‌ره‌فخان له ساڵی 1012ی كۆچیدا به‌رامبه‌ر به‌ ساڵانی 1603-1604ز كۆچیی دوایی كردووه‌. به‌ ساڵنامه‌ی زایینی 60 ساڵ ژیاوه ‌و به ساڵنامه‌ی كۆچیش 63 ساڵ ژیاوه.

💢شه‌رەفنامه گه‌لێ بابه‌تی سه‌ره‌كی و گرنگی گرتۆته ‌خۆ وه‌كو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:

🔸1- حكوومه‌ته كوردییه‌كانی مه‌ڕوانی و حه‌سنه‌وی و فه‌زله‌وی و ئه‌یووبی.

🔸2- حاكمه كوردییه‌كانی پشتاوپشت حوكمڕانیان كردووه.

🔸3- ئه‌و حاكمه كوردانه‌ی پاره‌یان لێداوه ‌و وتاریان به ‌ناو خوێندراوه‌ته‌وه.

🔸4- جگه له‌ مانه‌ش به ‌دوور و درێژی باسی حكوومه‌تی بەدلیسی كردووه.

ئه‌م په‌رتووكه‌ی شه‌رەفنامه له كۆنه‌وه گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه له ساڵی 1978ی كۆچی به‌رامبه‌ری 1667ی زایینی له‌ زمانی فارسییه‌وه له‌ لایه‌ن #شامی ناوێكه‌وە وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی #توركی و له دواییدا " #ولیامینۆف "ی #ڕووسی كردوویه‌تییە ڕووسی و به‌ چاپی گه‌یاندووه‌ و " #كارمۆ"ی مێژوونووسی فه‌ڕه‌نسیش كردوویەتی بە #فەڕەنسی و له میسریش مێژوونووسی كورد له چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌ #فارسی چاپی كردووه ‌و

#مەلا_جەمیل ڕۆژبه‌یانی له ‌ساڵی 1953دا به په‌راوێزی به‌نرخه‌وه كردوویه‌تییه #عەرە‌بی و به‌ چاپی گه‌یاندووه.
دواجاریش #هەژار_موكریانی به په‌راوێز و پێشه‌كییه‌كی درێژه‌وه كردوویه‌تییه #كوردی و له ‌ساڵی 1972دا له چاپخانەی كۆڕی زانیاری كورد له به‌غدا له چاپ دراوه.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#شانزەی_سێ
#ئازارمان_دەکەین_بە_ئاواز

🎵پارچە موزیکی:
Poem Symphoni Heĺebce
ئاوازدانەر: هوشەنگ کامکار
گۆرانیبێژ و دەف : بیژەن کامکار
ئیجرای: #کامکاران

#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

♨️ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

#چەرخ

تا هەنووکە تەسبیحێک، چەرخێک، قەڵەمێکم

لە سەر دەشپووڵی تەکسییەک

لە سەر میزی مەیخانەیەک

لە سەر سێنگی کتێبێک

جێ نەهێشتووە


کە چی ڕۆژ نییە دڵم

لە نێو دڵی کچێ

لە نێو دەمی کچێ

لە نێو لەپی کچێ

جێ نەمێنێ....

#قوبادی_جەلی_زادە
#تاپوی_نووسراوە

💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#زمانی_من_ناسنامەی_منە
۲ی ڕەشەمە ڕوژی جیهانی زمانی دایکی


@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی : "هونەرمەند"
بەشێ لە شیعری:
بابردەڵەی مامۆستا #هێمن
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #فرمێسک
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گوتم ئەی بلبلی خەمگینی دڵمەند

مەناڵێنە لە دەس داو و لە دەس بەند

بزانە تۆ ئەوەی ئەهلی هونەر بێ

دەبێ یا دەسبەسەر یا دەربەدەر بێ

هونەرمەند و ژیانی خۆش مەحاڵە

هونەرمەند ڕەنجەڕۆیە، ژینی تاڵە

چ ئینسافە ئەمن بەو دەنگی خۆشم

ئەسیر و دیل و زیندانی و خەمۆشم

بەڵام ئێستا قەلی ڕووڕەش لە گوڵزار

بە قاڕەقاڕ دەدا گوێی خەڵکی ئازار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

سوێندمان بە خوێنی شەهیدان
تۆڵە لە دوژمن دەستێنین

داگیرکەرانی کوردستان
لەڕەگو ڕیشەوە دێنین

سوێندمان بە خاکی کوردستان
دەبێ کوردستان ڕزگار کەین

داگیرکەر لە خاکمان دەرکەین
گیانی شهیدانمان ڕزگار کەین

#هەژار_موکریانی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸

Читать полностью…
Subscribe to a channel