tapuynusrawe | Unsorted

Telegram-канал tapuynusrawe - تاپوی نووسراوە

4866

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺

Subscribe to a channel

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#وتەی_ناوداران
ــــــــــــــــــــــــــــ

بە یەک چرکە دەتوانی کەسێ بڕووخێنی،
لە یەک کاتژمێریشدا دەتوانی کەسێکت خۆش بوێت،
لە یەک ڕۆژیشدا دەتوانی عاشق بیت.

بەڵام تەمەنێکی دوور و درێژی دەوێ تاکو بتەوێ کەسێک لە بیری خۆت بەریتەوە!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#گابرێل_گارسیا_مارکێز
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️ ۲٦ی ڕێبەندان ۲۷۲۲ی کوردی

چ خۆش ڕووی دادەھێنا زولفی ئەفشان کرد بە دڵداریم
ئیلاھی قەت نەکەی ڕۆژ بێ شەوی قەدر و بەراتی من
ـــ
#وەفایی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

یار له‌ هه‌نار ئه‌چێ‌
یان دڵی نییه‌
یان سه‌د دڵی هه‌یه‌...!

#ئاری_عەبدولەتیف 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"ئە‌مشە‌و بێده‌نگی ده‌مکوژێ"

کێیە‌ ئەمشە‌و
لە ده‌رگای ژووره‌کەم ئە‌دا؟

ڕه‌نگە با بێ
لە‌و دووره‌وه‌ ملی بۆ ئە‌م ناوه‌ نابێ
ده‌بێ ئێستا
دووکە‌ڵی ئاهی چە‌ند دڵی
لە قووڵایی ده‌روونا بێ
ئە‌مشەو بێده‌نگی ده‌مکوژێ
نە با بە ‌هاناما ده‌گا
نە ئەو ئە‌ستێره‌ کزبووه‌ی
لە په‌نجەره‌وه‌ ده‌بینم
ئە‌م دیواره‌ شێ گرتووه‌ش
هاکا .. بە سە‌رما .. داڕما
ئەمشەو بێده‌نگی ده‌مکوژێ
کێ بێ لەگەڵ سۆزی گەرما
ده‌ستی ناز بێنێ بە‌ سەرما؟
بێ تۆ پایزێکی وشکم
ڕۆژه‌کانم ڕه‌ق هه‌ڵاتوون

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#فەرەیدون_عەبدول_بەرزنجی
#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ سێشەممە
☀️۲٥ی ڕێبەندانی۲۷۲۲ی کوردی

ئەوەن دەشکێنی بۆ ماچێ دڵی من
هەناسەم دەتگرێ جارێ گوڵی من
کەرەم کە بێتە سەر کوڵمی گەشی تۆ
سمێڵی نیوەبۆزی هەژگەڵی من

#ڕاوچی📚
@tapuynusrawe

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‌🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"ئامانجی قەڵەم"

ئامانجی وایە پێنووسی دەستم
وەهایە هیوای شێعر و هەڵبەستم

تاقەی مرواری هەر چەندە جوانە
بووکی بەنرخی نێو گەوهەرانە

بەڵام ئەو کاتەی کۆ بکرێتەوە
لەسەر شریتێ بهۆنرێتەوە

ئەو ساتە جوانە و جوانتر دەنوێنێ
تاکوو بە تەنیا لە لای بمێنێ

زمانی کوردیش ئەو گەوهەرەیە
کە دیاری بەرزی مێژووی ئێمەیە

وشەی جوان جوانی نێو کوردەواری
جوانتر لە زێڕ و لەعل و مرواری

کاتێ بە شێوەی جوانی هۆنراوە
کرایە بەستە و شێعر و هۆنراوە

چاکتر دەنوێنێ و هەر لەبەر چاوە
هەرگیز ون نابێ و ناخرێتە لاوە

ئامانجی وایە پێنووسی دەستم
وەهایە هیوای شێعر و هەڵبەستم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا #شەریف
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

ڕوو بدە...
ئەم ڕۆژانه
لە جارانم پتر پێویست بەم پێشهاتەیە...
ـــ
#کامران_ڕەسووڵ_زادە
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#وتەی_ناوداران
ـــ
گەورەترین لاوازی لە ئافرەتدا ئەوەیە داوا لە پیاو دەکات مافەکانی بۆ دەستەبەربکات، لەوەش لاوازتر ئەوەیە کە پێی وابێت پیاو هەوڵ بۆ مافەکانی دەدات و ماف و ئازادییەکانی بۆ بەدەست دەهێنێت.
ـــ
#ئۆریانا_فالاچی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️۲۲ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی

بە چاوی تۆ دڵی ژار و گرفتار
بە دڵ مەرگی دەوێ ڕۆژێ هەزار جار
لە ڕێی ئەم جوانییەت تۆزێک بەزەت بێ
هەژاری تۆم لە مردن مەمکە ڕزگار

#هەژار📚
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

ئارەزوومە بۆ هەڵۆی شاخانی خۆم هێلانە بم
نەک مەکۆی قاڵاو و ڕێوی و قشقەڕەی بێگانە بم
ــــ
#ڕەحیم_لوقمانی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سەیرم کە!

تا ڕۆژانێکی زۆر
لە ساتە کەمەکانمدا لەگەڵت
    ببینم...

سەیرم کە!
تا گەلێک نهێنیت لەو وشە
    کەمانەمدا لەگەڵت بۆ بڵێم...

سەیرم کە
   سەیرم کە!

لە جێگای تەواوی ئەو قسە
     زۆرانەی کە ناتوانین بیڵێین...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ #ستاره_جەوادزاده
و. #سۆما
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــ

هەر کات بتەوێت چارۆکە ئەپێچیتەوە و
هەر سات مەیلت بوو ئاوڕێکی ڕووناک
لە حوجرەی تاریکم ئەدەیتەوە!

لەوە دڵنیایت قفڵێک شک نابم
هیچ دەروازەیەکی پێ داخەم
پشت ڕاستیت لەوەی
ماڵەکەمت لێ ون نابێت،
بە ڕێچکەی مێروولەکانی هاوڕێما ئەمدۆزیتەوە
بە گڵۆپە شکاوەکەی بەر دەرگاکەما ئەمناسیتەوە...

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
#بەرزان_هەستیار
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

تفەنگ بۆ تۆ،
جەنگ بۆ تۆ،
خۆر بۆ تۆ،
خودا بۆ تۆ،
بۆ منیش، خۆم...!
ـــ
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

دڵم ئەوەنە لاواز بووە،
بە تاقە هەنسکێکی تۆ
دەبێ بە ئاو،
دەتوێتەوە
مەمخە گریان....
دەنا دەریای فرمێسکی چاوانم...
چیا بڵندەکانیش...
دەشارێتەوە!

ـــــــــــــــــــــــــــــ
#شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئێمە هەموومان تەنیاین. با خۆمان نەخڵافێنین، ژیان زیندانێکە، زیندانی جۆراوجۆر. جا هەندێک بە سەرکێشان بە دیواری زینداندا خۆیان سەرقاڵ دەکەن. هەندێک دەیانەوێت هەڵبێن، لە هیچی خۆڕا دەستیان زامدار دەکەن. هەندێکیش ماتەم دەگێڕن.

بەڵام ئەسڵی کار ئەوەیە دەبێت خۆمان بخڵافێنین، دایمە دەبێت خۆمان بخڵافێنین. لێ کاتێکیش دێت مرۆڤ لە خۆخڵەفاندنی خۆیشی ماندوو دەبێت...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙گجسته دژ
✍🏻 #سادق_هیدایەت
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

♨️ @tapuynusrawe
      🔶🔶🔸🔸

‌💫ڕۆژباش هاوڕێیان

‌‌‌🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە

☀️ ۲۷ی ڕێبەندانی۲۷۲۲ی کوردی


بەڵاﻡ ﺑﺎ تێبگا ﺋﻪﻭ ﺩﻭﮊﻣﻨﻪﯼ ﭘﻪﺳـــﺖ
ڕﻩﻭﻩﺯ ﻭﺭﺩ ﻧﺎﻛﺮێ ﻫﻪﺭﮔﯿﺰ ﺑﻪ ﺩﺍﺭﺩﻩﺳﺖ
ﺩﻩبێ ﻛﻮﻧﺪ ﻫﻪﺭ ﺑﻪﺭﻩﻭ ﻭێرﺍﻧﻪ بفـڕێ
هەڵۆ ﻟﻪﻭ کێوﻩ ﺳﻪﺭﺑﻪﺭﺯﺍﻧﻪ نەبــڕێ...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا: #هێمن
#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پرسیار لە جۆرج دەکــەم:
ـ کە دەبێ بە تەقە، بیر لە چ شتێ دەکەیتــەوە؟
ـ تەنیا لە کوشتن و لەوەی کە نەکوژرێم. هەمیشە لە کاتی هێرشدا ترسێکی سەیر هەموو گیانم دادەگرێ، یەکەم جار کە بۆ هێرش دەرچووم، کاغەزێکی ژنەکەم پێ گەیشت. نووسیبووی دووگیانە. ئەوەندە دەترسام، هەر وەخت بوو ڕۆحم دەربچــێ.

(پۆپ)ی برادەرم لە تەنیشتم بوو. بەیەکەوە هاتبووینە ڤێتنام و هەمیشە هەر بەیەکەوەش بووین، وەکوو دوو دۆستی لێک دانەبــڕاو.

... کاتێ کە تۆپەکەیان پێوە ناین، من چاوم لێ بوو، بەڵام هیچم بە (پۆپ) نەگوت. خۆم بەسەر زەویدا دا، بەڵام (پۆپ)م ئاگادار نەکردەوە.

دەزانی؟! تەنیا بیرم لە خۆم دەکردەوە،
لەو کاتەدا کە تەنیا بیرم لە خۆم دەکردەوە،
بینیم، بینیم (پۆپ) تەقییەوە و مـــرد...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📔 ژیان و جەنگ و هیچی تر
✍🏻 #ئۆریانا_فالاچی
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: عەزیز گەردی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران
ــــ
کتێب‌ خوێندنەوەیش وەک هەمووشتێک لەم مەملەکەتەدا قۆڕ و بێمانا بووە.
ــــ
#سادق_هیدایەت
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶.🔸.🔶.🔸.🔶.🔸.🔶.🔸.🔶
@tapuynusrawe

" #مێژووی_ڤالنتایـــن "

ڕۆژی(14/2)ی هەر ساڵێکی زایینی بە‌رانبەر بە ‌(25)ی ڕێبەندانی ساڵی کوردی یادی خۆشە‌ویستییە لە‌ تەواوی جیهاندا، مێژووه‌کەشی ده‌گە‌ڕێته‌وه‌ بۆ سەرده‌می ڕۆم(700ساڵ پ.ز) لە کاتی قەیسە‌ری ڕۆمه‌کاندا بووه‌ کە‌ خۆشە‌ویستی بە‌ هەموو جۆرێک قە‌ده‌غە ده‌کرێت،

🔸 چونکە‌ خۆشە‌ویستی وا لە مرۆڤ ده‌کات، شە‌ڕ نە‌کات و نە‌رم و نیان بێت.
🔸ڕێز لە هە‌موو کە‌سێک بگرێت،
🔸دان بە‌ بوونی هەموو کە‌سێک دابنێت!

بەڵام قە‌یسەر ویستوویەتی هەموو دنیا داگیر بکات،
لە‌ بە‌ر ئە‌مە‌، یاسایە‌کیان ده‌رکردووه‌ کە خۆشە‌ویستی قە‌ده‌غە‌ بێت و هە‌ر کەس ئاشق بێت،ئەکوژرێت.

بە‌ڵام لەو کاتە‌دا قە‌شەیەک هەبووه‌ بە‌ ناوی
"سان ڤالانتاین"کە‌ بە‌ دزیەوه‌ هەموو کوڕ و کچە‌ ئاشقە‌کانی لێک ماره‌ ده‌کرد.
ڕۆژێک پادشای ڕۆم بە‌مە‌ ده‌زانێ و فە‌رمان ده‌دا کە بیگرن، بەو جۆره‌ ڤالانتاین ده‌گیرێ و لەو رۆژه‌دا ده‌کوژرێ و لە‌ تەواوی جیهاندا ئە‌و ڕۆژه‌ بە ڕۆژی خۆشەویستی دیاری ده‌کرێ.

@tapuynusrawe

🔹بە‌ڵام ئـە‌ی کوردینـــە!‌

باش بزانن و تێبگەن و فریوی داب و نە‌ریتی
ئەم و ئە‌و مەخۆن، هەرکەس شتێک بڵی، ئێمە‌ نابێ زوو بیقە‌بڵێنین،
با لەسەر شتەکانی خۆمان سوور بین و ڕاوەستین!
فە‌رهەنگ و کەلتووری کورد بە‌و ده‌وڵەمە‌ندییەوه‌،
با تۆزێک لێی بڕوانین و بە خۆماندا بێینەوه‌ و با ڕۆژی لە دایک بوون یان مردن و یا پێکگە‌یشتنی مرۆڤە‌ گه‌وره‌کانی خۆمان وه‌ک:
🔸مـەم و زین
🔸خەج و سیامە‌ند
🔸شیرین و فە‌رهاد و...

بکەینە بەردی بناغەی خۆشە‌ویستی بۆ نە‌تە‌وه‌کەمان.

لە‌ کۆتاییدا دەبێ بڵێین:
خۆشەویستی جۆرێکە‌ لە‌ گە‌ڕانی خود بە دوای هاوتای ڕۆحدا و ساتی دۆزینەوه‌ی خۆشە‌ویستی، ساتی گە‌ڕانە‌وه‌ی ڕۆحە‌ و ئارام گرتنە‌وه‌یە‌تی لە لەشدا...!

🎗کاناڵی تاپـوی نـووسـراوە🎗
❣❣❣
https://telegram.me/joinchat/BRd9Rjws1NxX8VUTYMkomA
🔶.🔸.🔶.🔸.🔶.🔸.🔶.🔸.🔶
.

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سەرخۆش بە!
دەبێ دایم سەرخۆش بیت. ئەوە تەنیا شتە بیکەیت- تەنیا ڕێگەیە تاکو هەست بە باری قورسی زەمەن نەکەیت کە وا خەریکە پشتت دەشکێنێ و چۆکت پێ دەنێتە عەرز، دەبێ بەردەوام سەرخۆش بیت.

بەڵام بە چی؟ شەراب، شیعر یان تەقوا، بە دڵی خۆت. بەڵام سەرخۆش بە!
ئەگەریش جاروبار، لەسەر قادرمەکانی کۆشکێ یان لەسەر گیای سەوزی چاڵ و کەندێ، لە تەنیاییی پەست و غەمگینی ژوورەکەت، هەمیسان بەخەبەر دێیتەوە، سەرخۆشییەکەت نەماوە و چووە، لە با، شەپۆل، ئەستێرە، باڵندە، سەعات، هەرشتێ کە دەفڕێ، هەرشتێ کە دەناڵێنێ، هەرشتێ کە خل دەبێتەوە، هەرشتێ کە گۆرانی دەڵێ، هەر شتێ کە قسە دەکا بپرسە... بپرسە سەعات چەندە و با، شەپۆل، ئەستێرە، باڵندە، سەعات وەڵام دەدەنەوە: ''سەعات سەرخۆشییە! تاکو نەبیتە کۆیلە شەهیدەکانی زەمەن، سەرخۆش بە، دایم و دەرهەم سەرخۆش بە! بە شەراب، بە شیعر یان بە تەقوا
بە دڵی خۆت.''

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#شاڕڵ_بودلێر
#تاپوی_نووسراوه 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️ ۲۳ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی

پـڕ عـەنبـەر و ڕێحـان و سـەمـەن سونبولی گـوڵـنــار
قـوربـانی قـەدت بـم کـە دەڵـێـی سـەروە بـەڕەفـتار!

#ئەدیب
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

من باوەڕم بە ڕێگا و بیرەکانم هەیە و تا کۆتایی ژیانم درێژەدەری بیر و ڕێگا و ئامانجەکەمم.

گەرچێ دوژمن وا دەزانێ من بەدیلی لاڵ دەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابی خانەیە

بیری ئازادیم لەزیندنا فراوان تر دەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانە.!

#بەرخۆدانت_پیرۆز_زارای_نیشتمان

#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کۆڵبەرەکان
بە بارەمێخەک و
کارتۆنە عەتر و
فەردە نوقڵ و
کۆڵە چراوە
بەناو بەفرا دێنەوە
بۆ نیشتمان،
کۆڵبەرەکان نەبن
نیشتمان چی بکاتە گەردنی ئازار؟

نیشتمان چ بۆنێ بدات لە کراسی مەرگ؟
نیشتمان بە چ درۆیەک
منداڵەکان ژیرکاتەوە...؟
کۆڵبەرەکان نەبن
کێ خەمی نیشتمان
ئاودیوی سنووەرەکانی خەندە دەکات؟

کێ لەسەر مەرز
دەستی تەزیوی نیشتمان
بە پشکۆی ماچ گەرم دەکاتەوە؟
کێ خۆری نیشتمان
دەخاتە سەر باوەڕی هەڵاتن؟
کێ وانەی خەزان
بە پاییزی نیشتمان دەڵیتەوە؟
کێ حیکایەتی هەڵوەرین
بۆ باخچەکانی نیشتمان دەگێڕێتەوە؟

کێ جۆگەلەی بێدەنگیمان
دەگەیەنێت بە زرێباری هاوار؟
کۆڵبەرەکان نەبن
گورگ بە چوار زوبان
لە ماڵەکانی خۆمان
دەمانخوات،
بەفر لە کۆڵانەکەی خۆمان
بە چوار کەڵبە دەمانهاڕێت،
تفەنگ لە نیشتمانەکەی خۆمان
بە چوار پیلان لە خشتەمان دەبات...!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئیدریس_عەلی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

بەشی کوردێکی زانا لەم وڵاتە
مەینەت و دەردە

ئەوەی نەتویست
بڵێ ڕەببی بە دەردی کوردی زانا چێ

#هێمن
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapunusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🎵 #گۆرانی

#شیعر : سەربازی ون
شاعیر : مامۆستا #پەشێو

بە دەنگی: هونەرەمەند #خالید_ڕەشید

✅ @abdulla_pashew
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

کافی نت عزیزی

ارائە دهندە انواع خدمات اینترنتی، ثبت نامهای اینترنتی، انواع ترجمه تخصصی متون و مقالات انگلیسی، پرینت، فتوکپی، تحقیق دانشجویی و دانش آموزی، ارائه بصورت حضوری و از راه دور

آدرس: بوکان، امیرآباد، بلوار شمس برهان، کوچه قندیل ۵، روبروی دبیرستان سعادت

لینک کانال:
/channel/CafeNetazizi86

ارتباط با ادمین کانال (عزیزی):
@JamalAzizi1400

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ هەینی
☀️ ۲۱ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی

یـەک یەک بە مـەسـەل مـانگ و یـەکـێ هـەر وەکـو ئـەخـتـەر
هـەندێ گـوڵـە ئـەمما چ گوڵە؟وەک گـوڵی شـەسـپـەڕ!

#قانع
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران
ــــــ
جێژنی من‌ کاتێکە
ڕەنجی یەک ساڵی کرێکارێ، شێوی یەک شەوی پاشا نەبێت..
ـــ
#چێگڤارا
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️۲۰ی ڕێبەندانی۲۷۲۲ی کوردی

هەڵۆکانم
دە سەرکەون بە گەردنی لووتکەی شاخـا!
با داگیرسێ ئەو شۆڕشەی
کە مەشخەڵی وا لە ناخـا!

#ئەحمەد_محەممەد📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🎵 #گۆرانی

"ناسۆری تەشەنا"

شیعر: مامۆستا #هێمن

🎤بە دەنگی هونەرمەند:
#میکائیل

#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…
Subscribe to a channel