tapuynusrawe | Unsorted

Telegram-канал tapuynusrawe - تاپوی نووسراوە

4866

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺

Subscribe to a channel

تاپوی نووسراوە

خۆشەویستم
لە قەرەباڵەخیی ڕۆژژمێرەکەمدا
من چاوم ئەگێڕا بۆ باڵات
ئەمجارەش، سەری ساڵ پێش تۆ هات..!
ـــــــ
#ڕەنج_سەنگاوی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

#ئازیزم
بە ڕووی خۆیدا داخراوە.
ئاوێنە دایکی ئاونگە
ئەو کتێبەیە کە شەفەق ڕاڤە ئەکا
ئەو سەدایەیە کە بووە بە گۆشت.
"لەبارەی خۆشەویستی بێهیواوە"
شەو نایەوێ بێت
تا تۆ نەیەیت و
منیش نەتوانم بێم.

بەڵام من هەر دێم
تەنانەت گەر دووپشکی خۆریش
بە لاجانگەکانمەوە بدات.
بەڵام تۆ هەر دێی
بە زمانێکەوە کە ئەبرژێتەوە
بە دڵۆپەبارانی سوێر.

ڕۆژ نایەوێ بێت
تا تۆ نەیەیت و
منیش نەتوانم بێم.
بەڵام من هەر دێم
گوڵەمێخەکی پێوەدراوم ئەدەم بە بۆقەکان
بەڵام تۆ هەر دێی
بە ڕێچکە تاریکەکانا.


نە شەو و نە ڕۆژ نایانەوێ بێن
تا من لە تاو تۆ بمرم
تا تۆ لە تاو من بمری.
"گۆرانیی دارپرتەقاڵە زڕەکە"
داربڕەوە
سێبەرەکەم ببڕەوە
لەم ئازاری بێبەرییە ڕزگارم کە
بۆ لەناو ئەم هەموو ئاوێنەیا لەدایکبووم؟

ڕۆژ پشتی تێکردووم و
شەویش لە ئەستێرەکانا
من دووبارە ئەکاتەوە
ئەمەوێ بژیم وەلێ بێ ئەوەی خۆم ببینم

خەون ئەبینم
مێروولەکان و دڕکەکان
بوون بە گەڵا و بە باڵندەم.
داربڕەوە
سێبەرەکەم ببڕەوە
لەم ئازاری بێبەرییە ڕزگارم کە.

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#لۆرکا
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
‎ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ

‎نووسین:
#یوستاین_گاردەر

‎بابەت:
#ڕۆمان

‎ وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن

‎بەشی: #نۆیەم

#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

درۆ نییە
ئەگەر وتیان: لە بازاڕی جیهاندا
قلێ بزمار نەماوە
درۆ نییە
هەمووی لە بەندیخانەکاندا
بە پەلوپۆی دڵدارانی گوڵ و خۆردا
داکوتراوە.

#لەتیف_هەڵمەت 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

شەوێ ھاتی له‌واێ یه‌ێ مانگه‌شه‌و ﺑۊ
چه‌ود ھێمان له‌ ناو شه‌ش دانگْ خه‌و ﺑۊ

شه‌وارْ زڵفه‌گه‌د خستۊده‌ شانا
ھه‌ساره‌ و ئاسمانه‌یلیش وه‌ چه‌و ﺑۊ

سه‌رم سڕ ﺑۊ له‌ بوو هه‌ۊڕات گیسد
له‌شم سزیا ئه‌نامم نه‌تڵ ته‌و ﺑۊ

په‌ڕْ سه‌روێنه‌گه‌د په‌یشتیاۊده‌ واێا
له‌ وێنه‌ێ ئاھووه‌یلْ تافْ ده‌و ﺑۊ

چڕیمه‌و پید: ئه‌زیز گیسد بشاره‌و
خودا ھاوار یه‌ خوو شه‌ش دانگْ خه‌و ﺑۊ!
ــــــــــــــ

🔸لەواێ: لێواێ، وەکوو، وێنەی
🔹چەود: چاوت
🔸هێمان: هێماێ، هێشتاکە
🔹شەوار: درێژایی زوڵفی ڕەش
🔸گیس: پرچ، زوڵف
🔹ئەنام: ئەندام
🔸نەتڵ: تەواو خووساو
🔹تەو: یاو، تا
🔸چڕیمەو پید: بانگم کردی

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#عەلی_ئولفەتی
#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
‎ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ

‎نووسین:
#یوستاین_گاردەر

‎بابەت:
#ڕۆمان

‎ وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن

‎بەشی: #ھەشتەم

#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🎵 #دیکلەمە: "کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم"
✍🏻 شیعر: مامۆستا #هێمن
🎼 خوێندنەوەی: #عادڵ_عەزیز‍ ‍
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مەرگ زۆر بەئاسانی دەتوانێ ئێستا بە پێشوازمەوە بێ. بەڵام من تا دەتوانم پێشوازی لە ژیان دەکەم!
ناشێ بە پیریی مەرگەوە بڕۆم، گەرچی ڕۆژێ دێ ناچار دەبم لەگەڵ مەرگدا ڕووبەڕوو بم کە ئەوە گرینگ نییه.

گرینگ ئەوەیە مان و نەمانم چ کاریگەرییەکی لە ژینی دیتراندا دەبێت.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #سەمەدی_بێهرەنگی
#زاهێد_بابامیری
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️21ی بەفرانباری 2717ی کوردی

عەزیزم
ڕۆحی شیرینم
لە من
بۆچی کەناری تۆ؟
وەرە
سەر
هەردوو چاوی من
کە سەروی جۆیباری تۆ
ـــــــــــ
#وەفایی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

من باوەڕم بەو دادگایانە نییە کە سیاسییەکان بۆ یەکتری دادەنێن، باوەڕم بە حاکمەکانی ئەم وڵاتە نییە، باوەڕم بە پارێزەرەکانی ئەم هەرێمە نەماوە، هیچ یەک لەوانە ناتوانن عەداڵەت بۆ مرۆڤ دەستەبەر بکەن. عەداڵەت گەر هەبێت کەسانێک دروستی دەکەن کە خۆیان قوربانی ڕاستەوخۆن.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#بەختیار_عەلی
لە ڕۆمانی: #شاری_‌مۆسیقارە_سپییەکان
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#کورتە_ڕۆمان
ـ
هێلمێر: هیچ پیاوێک ئامادە نییە تاکوو حەیا و نامووسی خۆی بۆ عەشق بەخت بکات.
نۆرا: ئەمە ئیشێکە سەدان و هەزاران ژن کردوویانە!
ـ
#هێنریک_ئیبسێن
#تاپوی_نووسراوه📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️20ی بەفرانباری 2717ی کوردی

وەک داربەڕووی،
وەرزی تۆفان ڕاوەستاوم!
مەرگ،
ئەندێشەی تەورێکە،
دەمکا لۆمە
کە بۆ دەسکەکەی لە خۆمە!

#ک_د_ئازاد📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاتێک هەموو شتەکان بە پێچەوانەی ویستی تۆوەن، چی لەو خۆشی و شادییە مەزنترە کە تۆ ڕۆحی خۆت تاقی بکەیتەوە، بۆ ئەوەی بزانیت دەتوانیت خۆگر و جوامێر بیت! وەک ئەوە وایە کە دوژمنێکی نادیار و زۆر بەهێز کە هەندێک بە خوای ناو دەبەن و هەندێک بە شەیتان، بۆسەی لێ گرتبێتن تا پەلامارمان بدات و لەناومان بەرێت، بەڵام ئێمە هەر نەکەوین و بەپێوە بوەستین.

مرۆڤی ڕاستەقینە چەندە لە ناوەوەدا سەرکەوتوو بێت، هەر بەو ئەندازەیە لە دەرەوە شکستی خواردبێت، هەست بە فیز و خۆشییەکی بێوێنە دەکات و ناخۆشییەکانی دەرەوە دەگۆڕێت بۆ بەختیارییەکی ئەوەندە مەزن کە ناتوانیت تەعبیری لێ بکەیت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📙 #زۆربای_یۆنانی /ل. ۳۸۹
✍ #نیکۆس_کازانتزاکیس
و. ل. ف: #ڕەئووف_بێگەرد
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#کورتە_ڕۆمان

عەداڵەت لە شوێنی خۆی ناجووڵێ،
ئەگینا وێدەچێ لە کاتی جووڵانیدا میزانی تەرازووەکەی تێک بچێ.
ــــــــــــــــــ
📙دادگایی
#کافکا
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ سێشەممە
☀️19ی بەفرانباری 2717ی کوردی

لێم ڕوونە وەکوو خونچەیی نەکراوە دەژاکێم
گوڵ کوانێ بەبێ تیشکی هەتاوی تۆ دەپشکوێ؟
ـــــــــــــــ
#مریەم_قازی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#جوانترین_ڕستەی_کتێب
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئازادی بەرانبەر بە دابینکردنی نان بۆ ھەموو تاکی مرۆڤ نییە.
چونکوو ھیچکات تاکی مرۆڤ بۆیان ناکرێ، نان بە جۆرێکی عادڵانە لە مابەین یەکتر دابەش بکەن.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📙 #برایانی_کارامازۆف
✍ #دۆستۆیڤسکی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️23ی بەفرانباری2717ی کوردی

تا کەی چوون مەجنوون وێڵی ھەردان بم؟
تا کەی خەمزەدەی باری ھیجران بم؟
ھەر ساتێ دووریت سەد ساڵەن جە لام
دەردم کارییەن وەسەرگەردت بام!

#مەولەوی

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک

📚 کورتەیەک لە چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ
من کەسێکم بۆ هەمیشه لەناو خەونەکاندا دەژیم، هەمیشە بەر لە خەوتن تکا و نزام ئەوە بووە: ئەی خوداوەندی خەونە خۆش و ناخۆشەکان فریام کەوە، ئاوڕێک لە منی تەنیا و بێبەش بدەرەوە، منی بێ یار و هاودەم، منی هەمیشە ڕەشبین و بەدبین و هیوابڕاو... ئەمشەو فەرامۆشم مەکە و خەونێک لە خەونە خۆشەکانی خۆتم بۆ بکە بە دیاری، ژیانم وشک و برینگە وەک بیابان... هاوارم وەبەر تۆ هێناوە بۆ کەمێک باران، قاقڕە دەشتی ڕۆحم... دەپاڕێمەوە بۆ کەمێک سەوزایی، تاریکه ڕۆژ و شەوانم... سەرهەڵدەبڕم بۆ کەمێک ڕۆشنایی، ئیتر خواوەندی خەونەکان بە سەدەها شەو منی نائومێد کردووە و بە دەیەها شەویش سکی پێم سووتاوە و میهری نواندووە و یەکێک لە خەونە خۆشەکانی خۆی کردووه بە دیاریم، ئەو شەوانە شەوی دەگمەنی ژیانم بوون، شەوی وەدیهاتنی خولیا و حەزەکانم، خەون بۆ من سەفەر بووە بەناو ژیان و نهێنییەکاندا بینینی ئەو ڕەنگانە بوون کە لەسەر ئەم سەرزەمینەدا نین، یان بیستنی ئەو دەنگانە بوون کە هەرگیز نه لە ئادەمیزادەکانەوە بیستوومن، نە لە خەڵقەندەکانی ناو سروشت.
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن

نووسەر: #شێرزاد_حەسەن

ژمارەی لاپەڕە:1

#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#دیالۆگ

- کوڕینە دەتوانم شتێکتان لێ بپرسم؟ چۆن ئاوەھا دڵخۆش دیارن؟
+ نهێنییەکەیت پێ بڵێم؟ هۆکاری دڵخۆشیمان ئەوەیە کە ئێمە زۆر زۆر گێلین.
📽 Ice Age
ـــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ هەینی
☀️22ی بەفرانباری 2717ی کوردی

دڵ پەرێشانم لە حەسرەت پەرچەمی شێواوی تۆ
ڕۆژی ڕەش کردم بە جارێ زوڵفی ئاڵۆزاوی تۆ ‎
ـــــ‎
#ئەحمەد_موختاری_جاف 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

دەیکوت قوڕ بەو سەرەت، وەختێک لە شارەکەی خۆی هێمن، شێعری دەخوێندەوە بە سەدان کەس لە دەوری کۆدەبوونەو و چەپڵەیان بۆ لێدەدا و به‌هـ بە‌هـ و چە‌هـ چەهیان بۆ دەکرد.

دوایی کە مرد هەر ئەو هاوڕێ و نازانم هاوچییانەی خۆی، وایان لە پێش چاوی خەڵکی ڕەش کردبوو، چوار کەس نەبوون تابووتەکەی خۆی هەڵگرن. ئەوە بوو ئاکام و دەسکەوتی حیزبایەتی و کوردایەتی!؟
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە ڕۆمانی: #گابۆڕ
نووسەر: #سەید_قادر_هیدایەتی
ژمارەی لاپەڕە: 145
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

گوێم لە ترپەی دڵتە
سرتەکانت دەناسمەوە
گەرەکتە ببیتە میوانم
مەخابن!
داری بەر پەنجەرەکەم هێشتا بێگەڵایە
ناکرێ من ببمە میوانی تۆ؟

#ئەسرین_شاکەلی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــ

"ئەلبۆمی ڕەش"

لەگەڵ ھەور و تاریکیدا، یادت ئەکەم
لەگەڵ خەم و ھەژاریدا، یادت ئەکەم
لە کاتێکدا دەنگی بولبول ئەتۆرێنن
بەختەوەری ئەشەمزێنن
یادت ئەکەم...

بڕوا مەکە لە یادت کەم
ھەتا ھەور و خەم بمێنێ
ھەتا بولبول سەری شێتی خۆی ھەڵگرێ
گەردەلوولیش بیخنکێنێ
تا ئەو کاتەی بەختەوەری
بە شەرمەوە سەر ھەڵبێنێ
بیرەوەریی تۆی بێوەفا
پێڵووی چاوی من تەڕ ئەکا

بڕوا مەکە لە یادت کەم
سنگم دەفتەرێکی ڕەشبووی
بیرەوەریی خەمناکییە
مەلی خەیاڵ، ھەتا بەیان
لەناو سەرما ئەجریوێنێ
ھەتا خەم و...
تا ھەژاری ھەر بمێنێ
وشەکانم لە باوەشما
مەمکەی ھەستم، لە دەمیانا
ھەتاھەتا ھەر ئەمێنێ.
ــــــــــــــــــــــــــــ

#ژیلا_حسێنی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
‎ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ

‎نووسین:
#یوستاین_گاردەر

‎بابەت:
#ڕۆمان

‎ وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن

‎بەشی: #حەوتەم

#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

وەک دوو دڵی شکاو
بە تەنیشت یەکدا دەڕۆین
یەکتر دەبڕین
یەکتر تێدەپەڕێنین و
لە ناوەڕاستی زەویدا
یەکتر بەجێ دەهێڵین
ئێمە ئاوا عەشقمان کرد

#لازۆ_ئازاد
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

من هەتا ئەبەد لەلاتم
هەتا ئەبەد مانگت بۆ ئەکەم بە دیاری،
ڕووبارت بۆ ئەکەم بە قەسیدەی درێژ،
گۆرانیت بۆ ئەهێنمە ماڵێ!
بەڵام ئەوەی تا ئەبەد ترسم لێی هەیە:
بەیانییەکی سارد
لەسەر تەمی پەنجەرەکەم بنووسیت؛
- لەبیرم کە ئازیزی من، لەبیرم کە!

ئەم حیکایەتەی من و تۆ
چنگێ خۆڵەمێشی خەم بوو
لە پشکۆی دڵتەنگی جێما..
مۆمێک بوو، تەنیایی دایگیرساند و
بێهوودەیی کوژاندییەوە.
لەبیرم کە ئازیزی من، لەبیرم کە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ

#جەمال_خەمبار
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
‎ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ

‎نووسین:
#یوستاین_گاردەر

‎بابەت:
#ڕۆمان

‎ وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن

‎بەشی: #شەشەم

#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

ئەگەر ڕۆژێ
لەناو دڵم بۆت گەڕام نەمدۆزیتەوە
بێگومانم
ئەمجارە قەڵای گلێنەی چاوەکانم بوونەتە جێت
چونکە ئەم دوو شوێنە نەبێ
هیچ ناوچەیەک ناگرێتە خۆ شاعرێکی ئاوارە و شێت

#مەهاباد_قەرەداغی📚
✅ @tapuynusrawe

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــ

هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم، یەک وڵات، یەک چاوی تۆ
سەر لە پێناو نیشتمانە و، دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ

فکر و زیکرم هەر لە لای ئاڵا و ڕەنگی پەرچەمە
پەرچەمێکی کوردەواری و پەرچەمێکی خاوی تۆ

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#خاڵە_قازی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
‎ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ

‎نووسین:
#یوستاین_گاردەر

‎بابەت:
#ڕۆمان

‎ وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن

‎بەشی: #پێنجەم

#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸

Читать полностью…
Subscribe to a channel