tapuynusrawe | Unsorted

Telegram-канал tapuynusrawe - تاپوی نووسراوە

4866

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺

Subscribe to a channel

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

دەیکوت قوڕ بەو سەرەت، وەختێک لە شارەکەی خۆی هێمن، شێعری دەخوێندەوە بە سەدان کەس لە دەوری کۆدەبوونەو و چەپڵەیان بۆ لێدەدا و به‌هـ بە‌هـ و چە‌هـ چەهیان بۆ دەکرد.

دوایی کە مرد هەر ئەو هاوڕێ و نازانم هاوچییانەی خۆی، وایان لە پێش چاوی خەڵکی ڕەش کردبوو، چوار کەس نەبوون تابووتەکەی خۆی هەڵگرن. ئەوە بوو ئاکام و دەسکەوتی حیزبایەتی و کوردایەتی!؟
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە ڕۆمانی: #گابۆڕ
نووسەر: #سەید_قادر_هیدایەتی
ژمارەی لاپەڕە: 145
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

گوێم لە ترپەی دڵتە
سرتەکانت دەناسمەوە
گەرەکتە ببیتە میوانم
مەخابن!
داری بەر پەنجەرەکەم هێشتا بێگەڵایە
ناکرێ من ببمە میوانی تۆ؟

#ئەسرین_شاکەلی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــ

"ئەلبۆمی ڕەش"

لەگەڵ ھەور و تاریکیدا، یادت ئەکەم
لەگەڵ خەم و ھەژاریدا، یادت ئەکەم
لە کاتێکدا دەنگی بولبول ئەتۆرێنن
بەختەوەری ئەشەمزێنن
یادت ئەکەم...

بڕوا مەکە لە یادت کەم
ھەتا ھەور و خەم بمێنێ
ھەتا بولبول سەری شێتی خۆی ھەڵگرێ
گەردەلوولیش بیخنکێنێ
تا ئەو کاتەی بەختەوەری
بە شەرمەوە سەر ھەڵبێنێ
بیرەوەریی تۆی بێوەفا
پێڵووی چاوی من تەڕ ئەکا

بڕوا مەکە لە یادت کەم
سنگم دەفتەرێکی ڕەشبووی
بیرەوەریی خەمناکییە
مەلی خەیاڵ، ھەتا بەیان
لەناو سەرما ئەجریوێنێ
ھەتا خەم و...
تا ھەژاری ھەر بمێنێ
وشەکانم لە باوەشما
مەمکەی ھەستم، لە دەمیانا
ھەتاھەتا ھەر ئەمێنێ.
ــــــــــــــــــــــــــــ

#ژیلا_حسێنی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
‎ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ

‎نووسین:
#یوستاین_گاردەر

‎بابەت:
#ڕۆمان

‎ وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن

‎بەشی: #حەوتەم

#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

وەک دوو دڵی شکاو
بە تەنیشت یەکدا دەڕۆین
یەکتر دەبڕین
یەکتر تێدەپەڕێنین و
لە ناوەڕاستی زەویدا
یەکتر بەجێ دەهێڵین
ئێمە ئاوا عەشقمان کرد

#لازۆ_ئازاد
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

من هەتا ئەبەد لەلاتم
هەتا ئەبەد مانگت بۆ ئەکەم بە دیاری،
ڕووبارت بۆ ئەکەم بە قەسیدەی درێژ،
گۆرانیت بۆ ئەهێنمە ماڵێ!
بەڵام ئەوەی تا ئەبەد ترسم لێی هەیە:
بەیانییەکی سارد
لەسەر تەمی پەنجەرەکەم بنووسیت؛
- لەبیرم کە ئازیزی من، لەبیرم کە!

ئەم حیکایەتەی من و تۆ
چنگێ خۆڵەمێشی خەم بوو
لە پشکۆی دڵتەنگی جێما..
مۆمێک بوو، تەنیایی دایگیرساند و
بێهوودەیی کوژاندییەوە.
لەبیرم کە ئازیزی من، لەبیرم کە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ

#جەمال_خەمبار
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
‎ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ

‎نووسین:
#یوستاین_گاردەر

‎بابەت:
#ڕۆمان

‎ وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن

‎بەشی: #شەشەم

#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

ئەگەر ڕۆژێ
لەناو دڵم بۆت گەڕام نەمدۆزیتەوە
بێگومانم
ئەمجارە قەڵای گلێنەی چاوەکانم بوونەتە جێت
چونکە ئەم دوو شوێنە نەبێ
هیچ ناوچەیەک ناگرێتە خۆ شاعرێکی ئاوارە و شێت

#مەهاباد_قەرەداغی📚
✅ @tapuynusrawe

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــ

هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم، یەک وڵات، یەک چاوی تۆ
سەر لە پێناو نیشتمانە و، دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ

فکر و زیکرم هەر لە لای ئاڵا و ڕەنگی پەرچەمە
پەرچەمێکی کوردەواری و پەرچەمێکی خاوی تۆ

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#خاڵە_قازی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
‎ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ

‎نووسین:
#یوستاین_گاردەر

‎بابەت:
#ڕۆمان

‎ وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن

‎بەشی: #پێنجەم

#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‍ ‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی:
#هەورامی
#سیاچەمانە "گیان ئاخ لەیل"
🎼بە دەنگی:
مامۆستا #عوسمان_هەورامی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەواکەی زڵفی یار (ئاخ هامدەرد)
شنەی ئەو بییە (گیان ئاخ لەیل)
ئەوا من مردم (ئاخ هامدەرد)
تۆم لەلاوە نییە (گیان ئاخ لەیل)

گشت با هاوار کەین (ئاخ مەلوول)
حەزرەتو وەیسی (گیان ئاخ لەیل)
با ئاوا بۆوە (ئاخ مەلوول)
"هانەو حەمەوەیسی" (گیان ئاخ لەیل)

ئیتر بەمن چی (ئاخ هامدەرد)
گوڵانی بەهار (گیان ئاخ لەیل)
لە ڕەفێقانم (ئای هامدەرد)
کەس نییەن دیار (گیان ئاخ لەیل)

فرەیچ گێڵانێ (ئاخ دەلیل)
تلامەو تلام (گیان ئاخ لەیل)
هەردەکەی سێخرانی (ئاخ مەلوول)
هەرتاکە شلام (گیان ئاخ لەیل)

پەرسام لە شلام (ئای ڕەفێق)
پاسەش جواب داوەو (گیان ئاخ لەیل)
واتش من کەسم (ئاخ بێ مەیل)
نەمەنەن لاو (گیان ئاخ لەیل)

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#جوانترین_ڕستەی_کتێب

کچێک دڵنیا بێت ژیانی لە وێنەیەک دەچێت پێشتر ئەوانی دی هەموو شتێکیان تیا کێشاوە، ئیدی ئارەزووەکانی دەمرن.
ـــــ
#غەزەلنوس_و_باغەکانی_خەیاڵ
#بەختیار_عەلی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ دووشەممە
☀️18ی بەفرانباری 2717ی کوردی

بێت و بۆم دەست دا تەماشای پەرچەم و ڕوخساری تۆ
شێتم گەر تەرکی وەنەوشە و
لالەیی ئەحمەر نەکەم ‎

#ئەحمەد_موختاری_جاف
✅ @tapuynusrawe

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەرەبەیان، دوای دادگایەکی نیزامیی کورت، ئارکادیۆ لە بەرامبەر دیواری گۆڕستان گوللـەباران کرا. لە دوو ساعەتی دواییی تەمەنی نەیدەتوانی بزانێ ترسێک کە لە مناڵییەوە ناڕەحەتی کردبوو بۆچی نەماوە.

کاتێک بۆ ئاخرین جار لەگەڵ حیسابی ژیان ڕووبەڕوو بوو تازە تێگەیشت ئەو کەسانەی کە لە هەمووکەس زۆرتر ڕکی لێیان بوو، لە هەمووکەس زۆرتری خۆشویستوون.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📕 #سەد_ساڵ_تەنیایی /ل. ۱۳۰
✍🏼 #گابرێل_گارسیا_مارکێز
و. حەسەن ڕەستگار
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

نیگات،
مووسیقایەکی درێژی
پیانۆیەکی کۆن و
دەستانی من بەردەوام
بێ تۆ فاڵش دەژەنێ!
ـــ
#کەیوان_زارعمەند
و. #وڵاتی_بێناو
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🎵 #دیکلەمە: "کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم"
✍🏻 شیعر: مامۆستا #هێمن
🎼 خوێندنەوەی: #عادڵ_عەزیز‍ ‍
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مەرگ زۆر بەئاسانی دەتوانێ ئێستا بە پێشوازمەوە بێ. بەڵام من تا دەتوانم پێشوازی لە ژیان دەکەم!
ناشێ بە پیریی مەرگەوە بڕۆم، گەرچی ڕۆژێ دێ ناچار دەبم لەگەڵ مەرگدا ڕووبەڕوو بم کە ئەوە گرینگ نییه.

گرینگ ئەوەیە مان و نەمانم چ کاریگەرییەکی لە ژینی دیتراندا دەبێت.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #سەمەدی_بێهرەنگی
#زاهێد_بابامیری
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️21ی بەفرانباری 2717ی کوردی

عەزیزم
ڕۆحی شیرینم
لە من
بۆچی کەناری تۆ؟
وەرە
سەر
هەردوو چاوی من
کە سەروی جۆیباری تۆ
ـــــــــــ
#وەفایی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

من باوەڕم بەو دادگایانە نییە کە سیاسییەکان بۆ یەکتری دادەنێن، باوەڕم بە حاکمەکانی ئەم وڵاتە نییە، باوەڕم بە پارێزەرەکانی ئەم هەرێمە نەماوە، هیچ یەک لەوانە ناتوانن عەداڵەت بۆ مرۆڤ دەستەبەر بکەن. عەداڵەت گەر هەبێت کەسانێک دروستی دەکەن کە خۆیان قوربانی ڕاستەوخۆن.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#بەختیار_عەلی
لە ڕۆمانی: #شاری_‌مۆسیقارە_سپییەکان
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#کورتە_ڕۆمان
ـ
هێلمێر: هیچ پیاوێک ئامادە نییە تاکوو حەیا و نامووسی خۆی بۆ عەشق بەخت بکات.
نۆرا: ئەمە ئیشێکە سەدان و هەزاران ژن کردوویانە!
ـ
#هێنریک_ئیبسێن
#تاپوی_نووسراوه📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️20ی بەفرانباری 2717ی کوردی

وەک داربەڕووی،
وەرزی تۆفان ڕاوەستاوم!
مەرگ،
ئەندێشەی تەورێکە،
دەمکا لۆمە
کە بۆ دەسکەکەی لە خۆمە!

#ک_د_ئازاد📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاتێک هەموو شتەکان بە پێچەوانەی ویستی تۆوەن، چی لەو خۆشی و شادییە مەزنترە کە تۆ ڕۆحی خۆت تاقی بکەیتەوە، بۆ ئەوەی بزانیت دەتوانیت خۆگر و جوامێر بیت! وەک ئەوە وایە کە دوژمنێکی نادیار و زۆر بەهێز کە هەندێک بە خوای ناو دەبەن و هەندێک بە شەیتان، بۆسەی لێ گرتبێتن تا پەلامارمان بدات و لەناومان بەرێت، بەڵام ئێمە هەر نەکەوین و بەپێوە بوەستین.

مرۆڤی ڕاستەقینە چەندە لە ناوەوەدا سەرکەوتوو بێت، هەر بەو ئەندازەیە لە دەرەوە شکستی خواردبێت، هەست بە فیز و خۆشییەکی بێوێنە دەکات و ناخۆشییەکانی دەرەوە دەگۆڕێت بۆ بەختیارییەکی ئەوەندە مەزن کە ناتوانیت تەعبیری لێ بکەیت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📙 #زۆربای_یۆنانی /ل. ۳۸۹
✍ #نیکۆس_کازانتزاکیس
و. ل. ف: #ڕەئووف_بێگەرد
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#کورتە_ڕۆمان

عەداڵەت لە شوێنی خۆی ناجووڵێ،
ئەگینا وێدەچێ لە کاتی جووڵانیدا میزانی تەرازووەکەی تێک بچێ.
ــــــــــــــــــ
📙دادگایی
#کافکا
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ سێشەممە
☀️19ی بەفرانباری 2717ی کوردی

لێم ڕوونە وەکوو خونچەیی نەکراوە دەژاکێم
گوڵ کوانێ بەبێ تیشکی هەتاوی تۆ دەپشکوێ؟
ـــــــــــــــ
#مریەم_قازی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

"کار"

ڕاسپاردە گوتی: پێتانیش ڕاگەینراوە کە ژین ژارە و تاریکییە. ئێوەش لەبەر شەکەتیی زۆر هەر پەیڤی ئەو دڵمردووانە دووبارە دەکەنەوە. منیش سوورم لەسەر ئەوە کە ژین گشتی تاریکییە، مەگین وەختێ کە شۆر و شەوقی تێدا بێ. شۆر و شەوقیش بەبێ زانین نابینایە. هەروا کە زانین بەبێ کار هیچ و پووچە، کاریش نەزۆک و بێکەڵکە مەگەر ئامێتەی ئەوین بێ. بەڵام ئەگەر مرۆ توانی کارەکانی تەک ئەوینا تێکەڵاو کا، ئەوا هەم خۆی و هەم خەڵک و هەم خوای بەباشی ناسیوە.

جا با پێتان بێژم کاری تێکەڵ دەگەڵ ئەوینا چەس:
کارێکی واس کە تۆ کووتاڵێک بە تانوپۆی دڵی خۆت وا بتەنی کە شیاوی بەژن و باڵای گراوی٭ بێ و بەهیوا بی لەبەری کا.
کارێکی واس کە تۆ ماڵێک بە دڵ و داوێن و بە خشتی خۆشەویستی وا چێ بکەی کە دڵبەری پێ ڕازی بێ و بەئاوات بی تێدا بژی.

کارێکی واس کە تۆ بە شادی و کەیفەوە دانە و تۆمت بوەشێنی و بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە، خەلە و خەرمان خڕ کەیەوە بەو هیوایە کەوا ئازیز لێی بخوات و خۆشی لێ بێ.
بەڵێ کاری ئەویندارانە کارێکە ئەوەی وا وەدی دەهێنی، لە گیانی خۆت، گیانی پیاکەی.

٭گراوی: دڵبەر، ماشقە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📕 #ڕاسپاردە/ ل. ۲۲
✍ #جوبران_خەلیل_جوبران
و. #موحەممەد_هادی_مورادی
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

لە خەوما تۆ
کوردە باڵابەرزەکەیت و
دەس هەڵئەبڕی
لە باخەکەی دراوسێتان
سێوێک ئەدزی و ئەیدەی بە من
دائەچڵەکێم
باخەوانێکی تووڕەیت و سێوەکەت لێ دائەشارم
ـــــــــــــ
#ژیلا_حسێنی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەی گیانی گیان!
لەسەر ماچی پەلکەگیایەک
لێوى جۆگەیەکیان بڕیم.
لەسەر فڕینی شیعرێکم
هەوریان بە داو بۆ نامەوە
لەسەر نەڕەى شەپۆلێکم
تاڤگەیەکیان خنکاندم.
لەسەر حیلکەى لوتکەیەکم
بنارەکانیان لە مێخ دام.
ئەی گیانی گیان!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
‎ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ

‎نووسین:
#یوستاین_گاردەر

‎بابەت:
#ڕۆمان

‎ وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن

‎بەشی: #چوارەم

#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‌هەموو شەوێ
گوڵە کێویلەکان
لە شیعرەکانما ئەخەون
بۆیە ئەوەی شیعرەکانم
ئەخوێنێتەوە، پێم ئەڵێ: بۆنی
ژوانیان لێ دێت.

#محەمەد_حەمەباقی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

#ڕەشپۆش

دڵتەنگم؛
نا لەبەر ئەوەی سەرۆکێک، کۆچی کردووە.
نا لەبەر ئەوە، سەرکردەیەک، فنیش* کراوە.
نا لەبەر ئەوە، بیرە نەوتەکان، بوون بە بیری میز.
نە لەبەر ئەوەی، ئیبراهیم خەلیل، رادەستی ئیبراهیم جەعفەری کراوەتەوە.

بێ ئۆقرەم:
کە لە دارستانەوە، بووین بە بیابان.
لە دەریاوە، بووین بە کانی.
لەهەڵۆوە، بووین بەچۆلەکە.
لەڕاوکەرەوە، بووین بە نێچیر.

خەمگینم چونکە؛
هەڵوەری؛ سەروەری.
شکا؛ شکۆ.
تکا، ئابڕوو.
ئاڵا، وەک ئەستێرە کشا.

ڕەشپۆشم؛
بۆ ئەوە نا، کە بیرە نەوتەکان بوون بە بیری گوو.
بۆ ئەوە نا، ئیبراهیم خەلیل، ناونرا ئیبراهیم جەعفەری.
-------------
* فنیش :نەوەکانی پێش ئێمە بەو کەسانەی خانە نشین دەبوون، پێیان دەگوتن: فنیش کراوە. وشەی فنیش وشەیەکی ئینگلیزیە واتە کۆتایی هاتن. جاران ئەم دوو وشەش بەکار دەهات: لێکەوتووە. لێخراوە

#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…
Subscribe to a channel