regaypeshin | Unsorted

Telegram-канал regaypeshin - ڕێگای پێشین

1944

كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام ❉ کەناڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی قورئان و فەرمودە ڕاستەکانی پێغەمبەر ﷺ،و بڵاوکردنەوەی وتەی زانایان و وتار و وانه‌ و پارچه‌ ده‌نگیەکان بە زمانی کوردی: https://t.me/Regaypeshin بۆ گەیاندنی پیشنیارەکانتان: @masoudALkurdi

Subscribe to a channel

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجاو شەشەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ ۞ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا (75) 🌹

بەندە چاکەکە خضر فەرمووی: پێم نەووتی کە تۆ ئارامت نابێت؟.

خضر وەک عیتاب و بەبیرهێنانەوەی پێغەمبەر موسی علیە السلام پێی فەرموو:
{ أَلَمْ أَقُلْ لَكَ إِنَّكَ لَنْ تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا ْ}

{ قَالَ إِن سَأَلْتُكَ عَن شَيْءٍ بَعْدَهَا فَلَا تُصَاحِبْنِي ۖ قَدْ بَلَغْتَ مِن لَّدُنِّي عُذْرًا (76) 🌹

پێغەمبەر موسی علیە السلام فەرمووی: ئەگەر پرسیاری شتێکی ترم لێ کردی دوای ئەوە، ئەوە هاوەڵایەتیم مەکە، بەڕاستی عوزرم نابێت و تۆش کەمتەرخەمیت نەکردوە.

پێغەمبەر موسی علیە السلام فەرمووی:
{ إِنْ سَأَلْتُكَ عَنْ شَيْءٍ ْ} دوای ئەوە پرسیاری شتێکم لێ کردی دوای ئەم جارە.

{ فَلَا تُصَاحِبْنِي ْ} ئەوە هاوەڵایەتیم مەکەو تۆ پۆزش و مەعزوریت کە وازبێنیت لە هاوەڵایەتیم.

{ قَدْ بَلَغْتَ مِنْ لَدُنِّي عُذْرًا ْ} تۆ منت وریا کردوەتەوەو کەم تەرخەمیت نەکردوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا و پێنجەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قَالَ لَا تُؤَاخِذْنِي بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرْهِقْنِي مِنْ أَمْرِي عُسْرًا (73) 🌹

پێغەمبەر موسی فەرمووی: لێم مەگرە لەو شتەی کە لە بیرم چوە، وە لەسەرم قورس مەکە.

واتە: لەسەرم قورس مەکە وە ڕێگەم پێ بدە، چونکە بەهۆی لەبیر چونەوە بوو، وە بە یەکەم جار لێم مەگرە، بۆیە دوو شتی کۆکردەوە لە داننان وە پۆزش هێنانەوە، وە پێویست ناکات ئەی خضر کە توند بیت لەگەڵ هاوەڵەکەت، بۆیە ڕێی پێدا کە بەردەوام بێت لەگەڵی.

{ فَانطَلَقَا حَتَّىٰ إِذَا لَقِيَا غُلَامًا فَقَتَلَهُ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةً بِغَيْرِ نَفْسٍ لَّقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُّكْرًا (74) 🌹

بۆیە دەستیان کرد بە ڕۆیشتن تا گەنجێکیان بینی خضر کوشتی، پێغەمبەر موسی علیە السلام ووتی: ئایا نەفسێکی بێتاوانت کوشت بەبێ ئەوەی کەسێکی کوشتبێت، بەڕاستی شتێکی خراپت کرد.

خضر کە گەیشت بەو گەنجە کوشتی، بۆیە پێغەمبەر موسی علیە السلام توڕەبوو لەبەر دین کاتێک بینی کە گەنجێکی بچوکی کوشت بەبێ تاوان.

{ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةً بِغَيْرِ نَفْسٍ لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُكْرًا ْ}
بۆیە ئینکاری لێکرد لەم کارەی کە بێتاوان بوو لەگەڵ ئەوەی کەسێکی تری نەکوشتبوو تاوەکو بکوژرێتەوە، بۆیە یەکەم جار بە هۆی لەبیر چونەوە بوو کە ئینکاری کرد، بەڵام ئەوەیان لەبیر چونەوە نەبوو، بەڵام بەهۆی ئارام نەگرتنەوە بوو وە بەهۆی توڕەبون بوو لەسەر دین.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا و چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ فَانطَلَقَا حَتَّىٰ إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا ۖ قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا إِمْرًا (71) 🌹

بەڕێکەوتن تاوەکو سواری کەشتیەک بون و خضر کەشتیەکەی کون کرد، پێغەمبەر موسی ووتی: ئایا کونت کرد بۆ ئەوەی خەڵکەکەی ناوی نقوم ببێت، بەڕاستی شتێکی گەورەی خراپت کرد.

{ فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا ْ}
بەندە چاکەکە خضر پارچە دارێکی لێکردەوە کە مەبەست و ئامانجێکی هەبوو لەم کارەی، کە لە داهاتوو ڕووندەبێتەوە، بۆیە پێغەمبەر موسی علیە السلام ئارامی نەگرت، چونکە زاهڕی کارەکە خراپ بوو، چونکە ئەو کونکردنە دەبێتە عەیب بۆ کەشتیەکە، بۆیە پێغەمبەر موسی علیە السلام ووتی: 
{ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا إِمْرًا ْ}
کارێکی خراپی گەورەت کرد کە ئەوەش لە ئارام نەگرتنە لەوەوە علیە السلام.

{ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا (72) 🌹

بەندە چاکەکە خضر بە پێغەمبەر موسی علیە السلام ی ووت: نەمووت کە ئارام ناگریت لەگەڵ من؟.

بۆیە ئەو شتەی کە هەواڵی پێدابوو لە پێشتردا ڕوویدا، وە ئەوەش لە پێغەمبەر موسی علیە السلام وە بوو بەهۆی لەبیرچونەوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

🔴 پەخشی ڕاستەوخۆ 🔴

الحمدلله پاش كردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆ (ڕادیۆ) لە ماڵپەڕی مامۆستا سیروان ئەشقەڕ.

لەمڕۆوە وانە ڕاستەوخۆكان لە پەخشی ڕاستەوخۆی ماڵپەڕەكە دەگوازرێتەوە.

لینكی پەخشی ڕاستەوخۆ:
https://msirwan.com/radio.php

📌 تێبینی:
جگە لە كاتی وانە ڕاستەوخۆكان لە شەوانی (هەیینی - دوو شەممە - چوارشەممە) پەخشەكە بەردەوام وانە و وتارە تۆماركراوەكان لێدەدرێت، واتە دەتوانن بەردەوام گوێبیستی وانە و وتارەكان بن...


—بەهیوای سوود—

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا و دووەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قَالَ لَهُ مُوسَىٰ هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا (66) 🌹

پێغەمبەر موسی بە خضر ی فەرموو : ئایا شوێنت بکەوم تاوەکو ئەوەی کە شارەزا کراوی منیش فێربکەیت؟.

{ هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَنْ تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا ْ}
واتە: ئایا لەگەڵت بم بۆ ئەوەی ئەو زانستەی کە خوای گەورە فێری کردووی منیش شارەزا بکەیت لەو زانستەی کە ڕێنیشاندەرو هیدایەتدەرت بوە، وە خضر خوای گەورە حەقی پێبەخشی بوو لەو بابەتانەدا، وە ئیلهام و کەڕامەتی دابوێ، کە بە هۆیەوە ناوەوەو نهێنی زۆرێک لە شتەکانی دەزانی، کە لە پێغەمبەر موسی علیە السلام شاراوەبوو.

{ قَالَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا (67) 🌹
بەندە چاکەکە خضر بە پێغەمبەر موسی ی ووت: تۆ ناتوانیت لەگەڵ من ئارام بگریت.

بەندە چاکەکە خضر بە پێغەمبەر موسی ی علیە السلام ووت:
ڕێگریم نیە لە هاوەڵایەتی کردنی من، بەڵام تۆ ناتوانی ئارام بگریت و لەگەڵم بیت،چونکە تۆ شتانێک دەبینی ناتوانیت ئارامی لەسەر بگریت کە زاهیری شتەکان مونکەرە، وە لە ناوەوە ئەوە نیە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا و یەکەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ ۚ فَارْتَدَّا عَلَىٰ آثَارِهِمَا قَصَصًا (64) 🌹

بڵێ: ئەو شوێنە داواکراوەکەی ئێمەبوو، بۆیە بە شوێنی خۆیان گەڕانەوە.

{ فَوَجَدَا عَبْدًا مِّنْ عِبَادِنَا آتَيْنَاهُ رَحْمَةً مِّنْ عِندِنَا وَعَلَّمْنَاهُ مِن لَّدُنَّا عِلْمًا (65) 🌹

لەوێدا بەندەیەک لە بەندەکانی ئێمەیان بینی، کە ڕەحمەتی خۆمان بەسەر ڕژاندبوو، وە لەلایەن خۆمانەوە زانستمان پێدابوو.

{ ذَلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ ْ}
ئەو شوێنەی کە ماسیەکەمان لێ وونبوو، ئەوێ مەبەست و داواکراوی ئێمەبوو.

{ فَارْتَدَّا ْ} بۆیە کە زانیان لە کوێ ماسیەکەیان لێ وونبوە گەڕانەوە بۆ ئەوێ.

{ عَلَى آثَارِهِمَا قَصَصًا ْ} بە شوێنی خۆیاندا گەڕانەوە، وە کاتێک گەیشتنەوە ئەو شوێنە، بەندەیەکی ئێمەیان بینی کە خضر ە کە بەندەیەکی چاک بوو نەک پێغەمبەر بوبێت لە ڕاسترین ووتەکان.

کە ئەو بەندە چاکە ڕەحمەتێکی تایبەتمان پێ بەخشیبوو کە زانست و کردەوەی چاکی دەکرد، وە لەلایەن خۆمانەوە زانستمان پێ بەخشیبوو کە بە موسی علیە السلام مان نەبەخشیبوو، لەگەڵ ئەوەی کە موسی علیە السلام زاناتر بوو لەو بەندە چاکە لە زۆرێک لە شتەکان بە تایبەت لە ڕووی زانستی ئیمانی و ئوسوڵی، چونکە لەو پێنج پێغەمبەرانەیە کە ئولول عەزمن، کە خوای گەورە فەزڵی داون بەسەر خەڵکی تر بە زانست و بە کردەوە کردن و جگە لەوە، وە کاتێک موسی علیە السلام پێی گەیشت، وەک ئەدەب و ڕاوێژ کردن و هەواڵدان بۆ داواکاریەکەی پرسیاری لەو بەندە چاکە کرد.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

دڵخۆش بوون به‌ مردن یان زیندانی كردنی كه‌سی مبتدع له‌ سوننه‌ت و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ری خوایە -صلی الله علیه وسلم- ، وه‌ له‌ سوننه‌ت و ڕێبازی پێشینه‌ چاكه‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه‌:

عَنْ أَبِي قَتَادَةَ بْنِ رِبْعِيّ (رضي الله عنه): أَنَّهُ كَانَ يُحَدِّثُ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) مُرَّ عَلَيْهِ بِجَنَازَةٍ، فَقَالَ: (مُسْتَرِيحٌ وَمُسْتَرَاحٌ مِنْهُ). قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، مَا الْمُسْتَرِيحُ وَالْمُسْتَرَاحُ مِنْهُ؟ فَقَالَ: (الْعَبْدُ الْمُؤْمِنُ يَسْتَرِيحُ مِنْ نَصَبِ الدُّنْيَا، وَالْعَبْدُ الْفَاجِرُ يَسْتَرِيحُ مِنْهُ الْعِبَادُ وَالْبِلَادُ وَالشَّجَرُ وَالدَّوَابُّ). رواه المسلم.

واتە : ابو قتاده‌ی بن ڕبعی -رضي الله عنه- باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌: جارێكیان جه‌نازه‌یه‌ك به‌لای پێغه‌مبه‌ردا- ﷺ - برا، فه‌رمووی - ﷺ - : (ئه‌وه‌ ئاسوده‌یه‌ و ئاسوده‌ن له‌ده‌ستی)..
وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - : ئاسوده‌یه‌ و ئاسوده‌ن له‌ده‌ستی یانی چی؟!

فه‌رموی - ﷺ - : (به‌نده‌ی ئیماندار له‌ده‌ست كێشه‌ و ناخۆشیه‌كانی دنیا ڕزگاری ده‌بێت و ئاسوده‌یه‌، به‌نده‌ی تاوانكاریش خه‌ڵكی وڵات و دار و دره‌خت و ئاژه‌ڵ له‌ده‌ستی ئاسوده‌ ده‌بن).

- وه‌ خه‌لیفه‌ علي بن أبي طالب -رضي الله عنه- خۆشحاڵ بوو به‌ كوشتنی خه‌واریجه‌كان، وه‌ سوجده‌ی شوكری برد كاتێك بینی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌كانی خه‌واریج كوژراوه‌.
[ مجموع الفتاوى لشيخ الاسلام ابن تيمية ( 20 / 395 )] .

- كاتێك ( ابن أبي دؤاد)ی مبتدع توشی نیمچه‌ شه‌له‌ل بوون بوو، ئه‌هلی سوننه‌ هه‌موویان خۆشحاڵ بوون و خۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕی و به‌ چه‌ندین دێره‌ شیعر خۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕی .
[تاريخ بغداد للخطيب البغدادي ( 4 / 155 ) ].

- به‌ ئیمامی أحمد بن حنبلیان فه‌رموو: ئه‌ی ئیمام كه‌سێك دڵخۆش ده‌بێت به‌وه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ابن أبي دؤاد و شوێنكه‌وتوانی دادێت ، ئایا به‌ دڵخۆشبوونی گوناهبار ده‌بێت و تاوانبار ده‌بێت ؟
ئیمامی أحمد له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی: جا كێ هه‌یه‌ به‌مه‌ دڵخۆش نه‌بێت ؟!
[ السنَّة لالخلاَّل ( 5 / 121 ) .].

كه‌واته‌ دڵخۆش بوون به‌ له‌ ناوچوونی كه‌سانی مبتدع و كه‌سانێك كه‌ شه‌ڕ و خراپه‌ و فه‌سادی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ تاوان و جریمه‌ نیه‌.


- وه‌ ئه‌وه‌ باو و مشهوره‌ له‌ چه‌ندین زانای سه‌له‌ف كاتێك هه‌واڵی مردنی سه‌رانی گروپێكیان پێ گه‌یشتووه‌ فه‌رموویانه‌: الحمد لله الذي أراح المسلمين منه.

- ئیمامی ابن كثیر – رحمه الله – ده‌ڵێت:
الحسن بن صافي بن بزدن التركي ، یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌میره‌ گه‌وره‌كان له‌ به‌غداد ، كه‌سێكی ڕافیزی زۆر خبیث بووه‌ و ده‌مارگیریه‌كی زۆری هه‌بووه‌ بۆ ڕافیزه‌كان، تا ئه‌وكاته‌ی خوای گه‌وره‌ موسڵمانانی ئاسوده‌ كرد لێی، ....، له‌و كاته‌ی كه‌ مرد ئه‌هلی سوونه‌ زۆر دڵخۆش بوون به‌ مردنی، وه‌ سوپاس و شوكرانه‌ی خوایان ده‌كرد به‌ ئاشكر، وه‌ هیچ یه‌كێك نه‌بوو ئه‌وكاته‌ ئیلا سوپاسی خوای گه‌وره‌ی ده‌كرد به‌ مردنی ئه‌و ڕافیزیه‌.
[ البداية والنهاية ( 12 / 338 ) ].

- وه‌ الخطيب البغدادي – رحمه الله – له‌ باس كردنی ژیانی عبيد الله بن عبد الله بن الحسين أبو القاسم الحفَّاف ناسراوه‌ به‌ ( ابن النقيب) ده‌ڵێت :
كه‌سێكی ده‌ست گرتوو بووه‌ به‌ سوننه‌ت ، وه‌ پێیان ڕاگه‌یاندم كه‌ ئه‌و جه‌لسه‌یه‌كی دانا بۆ پیرۆزبایی كردن له‌یه‌كتری پاش ئه‌وه‌ی ( ابن المعلم ) شێخی شیعه‌كان مرد، وه‌ ده‌ی وت : گوێم لێ نیه‌ له‌ هه‌ركاتێك بمرم مادام پاش ئه‌وه‌ی ئاگاداربووم و زانیم كه‌ ابن المعلمی شیعی مردیه‌.
[ تاريخ بغداد ( 10 / 382 )].

- وه‌ موناوی له‌ ابن عبدالسلام نه‌قڵ ده‌كات كه‌ فه‌توای داوه‌ و وتویه‌تی:
ئه‌و كه‌سه‌ سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ ناكرێت كه‌ دڵخۆش بێت به‌ مردنی دوژمنێك به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ شه‌ڕ و خراپه‌ی قه‌طع ببێت ، زه‌ره‌ری نه‌مێنێت.
[فيض القدير(6/411)].

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چل و نۆیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ فَلَمَّا بَلَغَا مَجْمَعَ بَيْنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْرِ سَرَبًا (61) 🌹

وە کاتێک گەیشتنە کۆکەرەوەی دوو دەریاکە، ماسیەکەیان لەبیر چوو، وە چووەوە ناو دەریاکە.

{ فَلَمَّا بَلَغَا ْ} کاتێک موسی علیە السلام و خزمەتکارەکەی گەیشتنە نێوان دوو دەریاکە، وە ماسیەکەیان لەلا بوو کە ویستیان لێی بخۆن، وە پەیمانی دابوو کە هەر کاتێک ماسیەکەی تەواو بوو، ئەوە بەندە چاکەکەی کە بۆلای دەچن ئەو لەوێیە، بۆیە ئەو ماسیەی کردبوە ڕێنیشاندەر، کە ئەوە لە نیشانەو بەڵگەیەک بوو.

وە موفەسیران دەڵێن: کە ئەو ماسیە کە بۆ خواردنیان دانابوو، کاتێک گەیشتنە شوێنی مەبەست تەڕی دەریای بۆ هات و بە ویستی خوای گەورە چوەوە ناو دەریاکەو زیندوو بوەوە.

{ فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَاهُ آتِنَا غَدَاءَنَا لَقَدْ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبًا (62) 🌹

وە کاتێک ئەو شوێنەیان تێپەڕدا بە خزمەتکارەکەی ووت: خواردنەکەمان بۆ بێنە، بەڕاستی لەو سەفەرە توشی هیلاکی بوین.

کاتێک پێغەمبەر موسی علیە السلام و خزمەتکارەکەی شوێنی کۆکەرەوەی دوو دەریاکەیان تێپەڕدا، پێغەمبەر موسی علیە السلام بە خزمەتکارەکەی ووت:

{ آتِنَا غَدَاءَنَا لَقَدْ لَقِينَا مِنْ سَفَرِنَا هَذَا نَصَبًا ْ}
هیلاک بوین لەو ماوەی کە تێپەڕماندا لە شوێنی خۆمان ئەگەر نا ئەو سەفەرە دوورودرێژەی تا گەیشتنە کۆکەرەوەی دوو دەریاکە هیلاککەر نەبوو،
وە ئەوەش لە نیشانە و بەڵگەیە بۆ موسی علیە السلام لەسەر گەیشتن بە شوێنی داواکراو، وە حەزکردن بە گەیشتن بەو شوێنە ناخۆشی ڕێگای لەسەر ئاسان کردن، وە کاتێک لە شوێنی داواکراو تێپەڕبون هەستیان بە هیلاکی کرد.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چل و هەشتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَتِلْكَ الْقُرَىٰ أَهْلَكْنَاهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًا (59) 🌹

وە ئەو شارو لادێیانەمان بەهیلاک برد کاتێک کە زوڵمیان کرد، وە بۆ بەهیلاک بردنیان کاتێکمان بۆ داناون.

ئەو شوێنانەمان بەهیلاک برد بەهۆی ئەو زوڵمەی کە دەیان کرد لە نەفسی خۆیان، نەک بەهۆی ئەوەی کە خوای گەورە زوڵمی لێکردبن، وە کاتێکی دیاری کراومان داناوە بۆ بەهیلاک بردنیان کە ئەو کاتە نە پێش دەخرێت نە دوا دەخرێت.

{ وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَاهُ لَا أَبْرَحُ حَتَّىٰ أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِيَ حُقُبًا (60) 🌹

وە کاتێک پێغەمبەر موسی علیە السلام بە گەنجەکەی ووت: بەردەوام دەبم لە سەفەر کردن تاوەکو دەگەم بە کۆکەرەوەی دوو دەریاکە، یاخود ماوەیەکی دوور دەڕۆم.

خوای گەورە هەواڵمان دەداتێ لە پێغەمبەر موسی وە عليه السلام، کە زۆر حەزی لە خێر و فێربونی زانست هەبوو، بە گەنجەکەی کە خزمەتکارەکەی بوو کە بەردەوام لە ماڵ و سەفەر لەگەڵی بوو کە "يوشع ی کوڕی نون" ە پێی ووت:
{ لَا أَبْرَحُ حَتَّى أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ ْ}
بەردەوام دەبم لە سەفەر کردن ئەگەر چیش توشی مەشەقەت و ناخۆشی ببم، تاوەکو دەگەم بە کۆکەرەوەو یەکتر بڕی دوو دەریاکە، کە ئەو شوێنەبوو کە خوای گەورە وەحی بۆ کرد کە بەندەیەک لە بەندەکانی ئێمە دەبینیت، کە زانستی لەلایەو لەلای تۆ نیە ئەو زانستە.
{ أَوْ أَمْضِيَ حُقُبًا ْ} یاخود ماوەیەکی زۆر دەبڕم بۆ ئەوەی بگەم بەوێ، ئەوەش دەلالەت دەکات لەسەر حەزو کەیفی بۆ فێربونی زانست بۆیە وای ووت بە خزمەتکارەکەی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چل و شەشەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ۚ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ۖ وَإِن تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَىٰ فَلَن يَهْتَدُوا إِذًا أَبَدًا (57) 🌹

وە کێ لەو کەسە زاڵمترە کە نیشانەکانی پەروەردگاری بەیاد بهێنرێتەوە، بەڵام پشتی تێ بکات، وە لەبیری کردوە کە چ تاوانێکی پێش خۆی بەڕێکردوە، بەڕاستی ئێمە لەسەر دڵەکانیان پەردەمان داناوە کە لە بەڵگەکان و نیشانەکان تێنەگەن، وە گوێیەکانیان نابیستن، وە ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ هیدایەت، ئەوە هەرگیز هیدایەت وەرناگرن.

خوای گەورە هەواڵی ئەوە دەدات کە هیچ شتێک لەو زوڵمە گەورەتر نیە، وە لەو تاوانە بەرزتر نیە، لە کەسێک کە بەڵگەو نیشانەکانی خوای گەورەی بەیاد بهێنرێتەوەو حەقی بۆ ڕوون بکرێتەوە لە باتڵ، وە هیدایەت لە گومڕایی، وە بترسێنرێت و موژدەی پێبدرێت، ئەو دوای هەموو ئەوانە پشت بکات و پەند وەرنەگرێ و ئەو بەیاد هێنانەوەیە سودی نەبێت بۆی، وە نەگەڕایەوە لەوەی کە تێیدایە، وە لەبیری چوبێت کە چ تاوانێکی پێش خۆی بەڕێکردوە، وە ئاگای لەوە نەبێ کە زانای غەیبەکان کە خوای گەورەیە ئەو شتانەی تۆمار کردوە.

ئا ئەو کەسە زوڵمەکەی گەورەترە لە کەسێک کە نیشانەو بەڵگەکانی خوای گەورەی پێ ڕانەگەیەنراوەو بەیادی نەهێنراوەتەوە بەڵام پشتی کردوە لە نیشانەکان ئەگەر چیش ئەویش زاڵمە، بەڵام زوڵمەکەی نزمترە لەوەی یەکەم،
بەهۆی ئەوەی یەکەمیان لەسەر بەسیڕەت و بە علمەوەبوە.

وە خوای گەورە سزای ئەو کەسەی داوە بە هۆی ئەوەی کە پشتی کردوە لە نیشانەو بەڵگەکانی، وە بەهۆی ئەوەی تاوانەکانی خۆی لەبیر چوەتەوە کە چ تاوانێکی کردوە، وە بەهۆی ئەوەی ڕازیە لە نەفسی خۆی، لە حالەتێکی خراپە لەگەڵ ئەوەی علمیشی پێیە لەسەر خراپیەکەی، بۆیە خوای گەورە بەهۆی خراپی ئەو کەسە، دەرگاکانی هیدایەتی لەسەر دادەخات، بەوەی کە لەسەر دڵی پەردەیەکی تۆکمە و مۆر لەسەر دڵی دەدات، کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە نیشانەو بەڵگەکان تێنەگات ئەگەر چیش گوێشی لێبێت، بۆیە لە توانای نامێنێت کە تێیبگات کە ئەو تێگەیشتنە پێویستە بگات بە دڵ.

{ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا } گوێکانی نیشانەو بەڵگەکانی پێناگات پێگەیشتنێک کە سودی لێببینێت، جا ئەگەر بەو شێوەیان لێهات بەهۆی خراپی خۆیانەوە، ئەوە هیدایەت نادرێن.

{ وَإِنْ تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَى فَلَنْ يَهْتَدُوا إِذًا أَبَدًا }
چونکە ئەوەی کە ئومێدی هیدایەتی هەیە ئەو کەسەیە کە بانگ دەکرێت بۆ هیدایەت و علمی نیە، بەڵام ئەوانە کە ڕێی ڕاستیان نیشان دەدرێت، ئەوە خۆیان کوێر دەکەن لە ئاستیدا، وە ڕێگای حەق دەبینن بەڵام وازی لێ دەهێنن، وە ڕێگای گومڕایی دەبینن لەگەڵ ئەوەش شوێنی دەکەون، ئەوە خوای گەورە دڵیان قوفڵ دەدات و مۆری لەسەر دەدات، هیچ ڕێگایەک نامێنێت بۆ هیدایەتی ئەو جۆرە کەسانە.

وە ئەو ئایەتە ترسان و هەڕەشەی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی کە حەق واز لێدەهێنن دوای علم هەبون پێی، کە پەردەیەک لە نێوان حەق و ئەو کەسانە دادەنرێت وە دوای ئەوە هیدایەت وەرناگرن، جا چ شتێک لەوە گەورەترە و ترسناکترە؟!.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

🔴 ئەوانەی بیدعەی مەولود دەکەن و ئاهەنگ دەگێڕن بەم بۆنەیەوە، ئەو کەسانە نەقس و کەم و کورتیان هەیە لە جێبەجێ کردنی شایەدی لەوەی کە دەڵێن:" ﺃﻥّ ﻣُﺤﻤّﺪاً رسول الله پێغەمبەر محمد ﷺ نێردراوی خوایە"**👇

چونکە جێبەجێکردنی شایەدمان وا دەخوازێ کە هیچ شتێک زیاد نەکەیت لەو شەریعەتەی کە پێی هاتوە .

📗 سەرچاوە: الشيخ ابن عثيمين رحمه الله، شرح الأربعين النووية(لاپەڕە ٢٨).

👆** ماناو داواکاری "ﺃﻥّ ﻣُﺤﻤّﺪاً رسول الله" :

👈یەکەم : گوێڕايه‌ڵى پێغەمبەری خوا ﷺ بكەین له‌وه‌ى كه‌ فه‌رمانى پێکردوە .

👈دووه‌م : به‌ ڕاستى بخه‌ينه‌وه‌ له‌وه‌ى هه‌واڵى داوه‌، چی لەو هەواڵانەی ئوممەتانی پێشوو کە باسی کردووە بۆمان، چی لەوەی لە داهاتوو دێت کە باسی کردووە بۆمان وەکو: هەواڵی دەجال و سزای قەبر و قیامەت و بەهەشت و جەهەندەم......هتد .

👈سێیەم : ئه‌و شته‌ى كه‌ نەهى و ڕێگری لێمان كردوه‌و لێمانى دورخستوەته‌وه‌ لێى دوور بكه‌وينه‌وه‌ ، خۆبپارێزيت له‌ حەڕامه‌كان .

💡👈چوارەم : خواى گه‌وره‌ نه‌په‌رستين ئيلا به‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ له‌ شه‌رعه‌كه‌يدا باسی کردوەو بەیانی کردوە، کەواتە ئینسان نابێت بە جۆرێ عیبادەت بۆ خوای پەروەردگار بکات کە پێغەمبەری خوا ﷺ نەی کردووەو نەیفەرمووە .

📗 سەرچاوە: "الأصول الثلاثة" شێخ محمد ی کوڕی عبدالوهاب رحمەاللە .
ــــــــــــــــــــــــــــ

فالذينَ ﻳﺒﺘﺪﻋﻮﻥَ الاحتفال ﺑِﺎﻟﻤَﻮﻟﺪ ﻧﺎﻗِﺼﻮﻥَ في ﺗﺤﻘﻴﻖ ﺷﻬﺎﺩﺓ ﺃﻥّ ﻣُﺤﻤّﺪاً رسول الله، ﻷﻥّ ﺗﺤﻘﻴﻘﻬﺎ ﻳﺴْﺘﻠﺰﻡ أن ﻻ ﺗﺰﻳﺪ في ﺷﺮﻳﻌﺘِﻪِ ﻣﺎ ﻟﻴﺲ ﻣﻨﻪ.
●الشيخ ابن عثيمين رحمه الله، شرح الأربعين النووية(ص٢٨).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#مێژووی_سەرهەڵدانی_بیدعەی_ئاهەنگ_گێڕان_بەبۆنەی_مەولود......

✍️ شێخ عبد المحسن العبَّاد -حفظه الله- دەفەرموێت:

📌مەولود سەری هەڵدا و داهێنرا لە سەدەی چواری کۆچی،وە یەکەم کەسانێک کە دایانهێنا عوبێدیەکان،ڕافیضەکان،شیعەکان بوون کە حوکمی مسڕیان دەکرد لە سەدەی چواری کۆچی.

📌چونکە هەروەکو المقريزي لە دەست نوس و ئاسارەکان باسی دەکات لە مێژووی میسڕ دەڵێت:

" عوبێدیەکان شەش یادی لەدایک بونیان داهێنا ئەوانیش: لەدایک بونی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلَّم،وە لەدایک بونی ئیمامی عليّ،وە لەدایک بونی فاطمە،وە لەدایک بونی ئیمامی حەسەن،وە لەدایک بونی ئیمامی حوسەین،وە شەشەمیان یادی لەدایک بونی ئەو دەسەڵاتدارەی خۆیان کە لەژیان دابوو ".

📌بۆیە ئەو ئاهەنگ گێڕانانەو تایبەت کردنی ئەو یادانە بە کردنی کردەوەی تایبەت،ئەو یادانە تاوەکو سەدەی سێی کۆچی ڕووی نەدا کە بریتین لە باشترین سەدەکان،کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەربارەی ئەو سێ سەدیە دەفەرموێت:
(خير الناس قرني،ثمَّ الذين يلونهم،ثمَّ الذين يلونهم).
الصفحة أو الرقم:313 / 700 خلاصة حكم المحدث الالباني:حـسـن،اسم الكتاب:السلسلة الصحيحة.
واتە:
(باشترینی خەڵکی سەدەی منە،واتە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و صەحابەکان،پاشان ئەوانەی لەدوای ئەوان دێن،واتە تابعین،پاشان ئەوانەی لە دوای ئەوان دێن،واتە شوێن کەوتوانی تابعین).

📌وە صەحابەکان ئەو جۆرە ئاهەنگ گێڕانانەیان بەبۆنەی لەدایک بونەوە تێدا نەبوو،وە بەهەمان شێوە شوێنکەوتەی صەحابەکان واتە تابعین تێیاندا نەبوو،
وە هەروەها شوێن کەوتوانی شوێنکەوتوانی صەحابەکانیش واتە شوێنکەوتوانی تابعینیش ئەم کارەیان تێدا نەبوو،
سێ سەد ساڵی تەواو ئەم کارەی تێدا نەبوو،

بەڵکو داهێنرا لە سەدەی چواری کۆچی کە عوبێدیەکان کە حوکمی میسڕیان دەکرد دایان هێنا،

📌پاشان هۆکارو بیانووی ئەو ئاهەنگ گێڕانەیان چیە؟بریتیە لە شوێنکەوتنی گاورەکان،
نەصڕانیەکان!!،
چونکە ئەوان ئاهەنگ دەگێڕن بەبۆنەی یادی لەدایک بونی پێغەمبەر عيسى صلى الله عليه وسلم.

📌بۆیە ئەوانیش دەڵێن ئێمەش بەبۆنەی لە دایک بونی پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم ئاهەنگ دەگێڕین!!.

واتە: ئەوەی کە دایهێناوە عوبێدیەکان بوون!!،
وە بیانووەکەیان شوێن کەوتنی گاورەکان بوو!!،

وە زانراوە کە باشترین هەموو خێرێک لەوەیە کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و صەحابەکان لەسەری بوونە،

📌وە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلَّم ڕێنموێنی ئەم کارەی نەکردوە،
وە چوار خەلیفە ڕاشیدەکان ڕێنموێنی ئەم کارەیان نەکردوە،
وە صەحابەکان هەموویان ئەم کارەیان لێ ڕوونەداوە،
وە شوێنکەوتوانی صەحابەکان وە شوێنکەوتوانی
شوێنکەوتوانی صەحابەکانیش ئەم کارەیان نەکردوە،
بەڵکو ئەم یادە داهێنراوە لە سەدەی چواری کۆچی!!.

📌بۆیە لە کتێبەکانی کە نوسراوە لە سێ سەدەی سەرەتا هیچ شتێک نابینیت کە باسی ئاهەنگ گێڕان بکات بەبۆنەی مەولودەوە!!،
هیچ شتێک نیە کە بڵێت خەڵکی ئاهەنگیان دەگێڕا بەوبۆنەیەوە،وە فەرمانیان دەکرد بەم کارە،
وە ئەم کارەیان دەکرد،

📌سێ سەد ساڵ بە تەواوی هیچ شتێکی لەو شێوەی تێدا نیە!!،وە زانراوە باشترین هەموو خێرێک لە شوێن کەوتنی سەلەف و پێشین دایە،

📌وە خۆشەویستی پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم پێویستە لە دڵەکان گەورەتر بێت لە خۆشەویستی هەموو خۆشویستراوێک،بەڵام ئەو خۆشەویستیە دەبێت بەگوێرەی سوننەت و ڕێبازەکەی پێغەمبەری خوا بێت صلى الله عليه وسلم.

📌وە نە لە سوننەت و ڕێبازەکەیدا وە نە لە کردەوەی سەلەفی ساڵحدا کە – کە سەلەفی ساڵح بریتین لە صەحابەو شوێنکەوتوانیان بە چاکە،لە سێ سەدەکەی سەرەتای ئیسلامدا – هیچ شتێکی لەم جۆرەی تێدا نەبوو.

📌بۆیە هەموو خێرێک بریتیە لەوەی کە ئینسان شوێن کەوتەی سوننەت و ڕێبازی سەلەف بکەوێت،
وە وریاو ئاگادار بێت کە بکەوێتە ناو کارو کردەوە داهێنراوە بیدعەکان،
چونکە ئەوەی واجبە لەسەر ئینسان کە شوێن کەوتە بێت بۆ سەلەف نەک پێشکەوتە بێت بۆیان.
هەروەکو شاعیرێک دەڵێت:

كلُّ خيرٍ في اتِّبَاعِ مَنْ سَلَفَ...
وكلُّ شرٍّ في ابتداعِ مَنْ خَلَفَ.
واتە:
هەموو خێرێک لە شوێن کەوتنی سەلەفە....
وە هەموو شەڕێک لە داهێنـراوی خەلەفە....

📚 سەرچاوە: شرح سنن ابن ماجه:الشريط: 153،
الدقيقة الأولى،من الساعة الثانية.
گۆران خضر.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

📍شێخ الإبراهيمي رحمه الله دەفەرموێت:

‏"إن محمداً ﷺ يطالبكم بإقامة ⁧الدين ،
⁩ لا بإقامة ⁧المولد ⁩".الآثار ١٤٤/٤
واتە:
"بەڕاستی پێغەمبەر محمد ﷺ داوای جێبەجێ کردنی دین تان لێ دەکات،
نەک داوای کردنی مەولود تان لێبکات".
ـ————————————
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

📌 خۆشەویستی پێغەمبەری خوا ‎ - ﷺ - بە پێشکەوتنە یان شوێنکەوتن ؟!

✍🏻 نوسینی:
بەرزی نورالدین

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ ئیمامی ابن القيم رحمه الله دەفەرموێت:

🔻 سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ هۆکارە بۆ:

◀️ وەڵامدانەوەی دوعا،
◀️ لێخۆشبونی تاوانەکان،
◀️ وە بەندە ئەو شتەی پێویستیەتی خوای گەورەی کافی دەبێت و بەسیەتی،
◀ وە نزیک بونەوە لە پێغەمبەر ﷺ لە ڕۆژی دوایی.

سەرچاوە: |[انظر:جلاء الأفهام (٤٤٥/١)]|.

------------------

✍قال الإمام ابن القيم رحمه الله :
🔻 ‏الصلاة على النبي ﷺ سبب :
◀️ لإجابة الدعاء ،
◀️ وغفران الذنوب ،
◀️ ولكفاية الله العبد ما أهمه ،
◀️ ولقرب العبد منه ﷺ يوم القيامة" .
|[انظر:جلاء الأفهام (٤٤٥/١)]|
کەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

ئێستا چەند وتارێك لە پەخشی ڕاستەوخۆ دانراوە تا ڕۆژی چوارشەممە ...

ناونیشانی وتارەكان:
- چیڕۆك و بەسەرهاتی قەومی لوط -علیه السلام- و پەندوەرگرتن لێی.
- چیڕۆك و بەسەرهاتی قەومی شعیب -علیه السلام-.
- ئەزیەتدانی پێغەمبەر موسی -علیه السلام- لەلایەن بەنی ئیسڕائیلەوە.
- بەسەرهاتی مانگاكەی بەنی ئیسڕائیل.
- بەسەرهاتی پێغەمبەر یوشع بن نون -علیه السلام-.
- بەسەرهاتی پێغەمبەر داود -علیه السلام-.
- بەسەرهاتی پێغەمبەر زكریا و یحیی -علیهما الصلاة و السلام-

لینكی پەخشی ڕاستەوخۆ:
https://msirwan.com/radio.php

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

ئێستا چەند وتارێك لە پەخشی ڕاستەوخۆ دانراوە تا ڕۆژی دوشەممە ...

ناونیشانی وتارەكان:
- فەزڵی صەحابەكان بە گشتی.
- باسی خەلیفەی سێیەم عثمان بن عفان رضي الله عنه.
- باسی خەلیفەی چوارەم علي بن أبي طالب رضي الله عنه .
- باسی دایكی ئیمانداران خدیجة -رضي الله عنها-.
- باسی دایكی ئیمانداران عائشة -رضي الله عنها-.
- باسی مامەڵەی صەحابەكان لەگەڵ یەكتری.
- خۆشەویستی نێوان صەحابەكان و آل بيت.
- باسی معاویة رضي الله عنه.

لینكی پەخشی ڕاستەوخۆ:
https://msirwan.com/radio.php

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا و سێیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَىٰ مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْرًا (68) 🌹

چۆن ئارام دەگریت لەسەر شتێک کە زانستت نیە لە هەموو لایەنێکیەوە.

{ وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَى مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْرًا ْ}
چۆن ئارام دەگریت لەسەر کارێک کە پەنهانی و دەرەوەی نابینیت وە زانستت پێی نیە، وە نازانیت کە مەبەست لەم کارانە چیە.

{ قَالَ سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّهُ صَابِرًا وَلَا أَعْصِي لَكَ أَمْرًا (69) 🌹

پێغەمبەر موسی فەرمووی: بە ویستی خوا دەمبینیت کە ئارام دەگرم، وە لە فەرمانەکانی تۆ لانادەم.

پێغەمبەر موسی علیە السلام فەرمووی کە ئارامم دەبێت بە ویستی خوای گەورە کە ئەوە عەزم و هەوڵدانیەتی، پێش ئەوەی ئەو شتانە ببینێت کە دەبێتە تاقیکردنەوە بۆی، کە عەزم و هەوڵدان شتێکەو ئارام گرتن شتێکی ترە، بۆیە پێغەمبەر موسی علیە السلام ئارامی نەگرت کە ئەو شتانە ڕوویدا.

{ قَالَ فَإِنِ اتَّبَعْتَنِي فَلَا تَسْأَلْنِي عَن شَيْءٍ حَتَّىٰ أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًا (70) 🌹

بەندە چاکەکە ووتی: ئەگەر شوێنی من کەوتیت، ئەوە پرسیارم لێمەکە تاوەکو بۆخۆم پێت دەڵێم.

دوای ئەوە بەندە چاکەکە خضر ئەو قسەیەی کرد و ووتی: دەست پێشخەر مەبە لە پرسیار کرن و ئینکاری کردن، تاوەکو من بۆ خۆم هەواڵت دەدەمێ، لەو کاتەی کە پێویستە کە هەواڵت بدەمێ، نەهی لێکرد لە پرسیارکردن لێی، وە پەیمانی پێدا کە لە کاتی خۆی هەواڵی پێبدات.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ ئێستا بەردەستە

📚 کتێبێ : گەنجینەی ئیسلامی بۆ منداڵان

📲 لە بڵاوکراوەکانی کەناڵی ڕێــگای پێشین

ئەم کتابە پێک دێت لە دوو پۆل

پۆلی یەکەم 1⃣  پۆلی دووەم 2⃣

📜ناوەڕۆکی ئەم کتابە بریتیە لە :

العقیدة ( بيروباوەڕ )

الطهارة ( پاکووخاوێنی )

الصلاة ( نوێژ )

الوضوء ( دەست نوێژ )

الأذکار ( زیکرەکان )

سیرە ( ژیاننامە )

لەبەر کردنی فەرموودە


نرخی تەنها : 3000 هەزار
گەیاندمان هەیە بۆ هەموو شارەکانی کوردستان

بۆ داواکاردن نامە بنێرن بو وات ساپی ئەو ژمارەیە 07507229579

پۆلی سێ یەم و چوارەم و کۆتایش خوای گەورە پشت و پەنابێت چاپ دەکەین .........

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

https://vt.tiktok.com/ZS2ttsjbX/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قَالَ أَرَأَيْتَ إِذْ أَوَيْنَا إِلَى الصَّخْرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ الْحُوتَ وَمَا أَنسَانِيهُ إِلَّا الشَّيْطَانُ أَنْ أَذْكُرَهُ ۚ وَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْرِ عَجَبًا (63) 🌹

خزمەتکارەکەی ووتی: کاتێک لەلای بەردەکەبوین لەوێ لەبیرم چوو پێت بڵێم، وە تەنها شەیتان ئەوەی لەبیر بردمەوە، وە ماسیەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕێی خۆی گرت بۆ ناو دەریاکە.

خزمەتکارەکەی بە پێغەمبەر موسی علیە السلام ی ووت:
{ أَرَأَيْتَ إِذْ أَوَيْنَا إِلَى الصَّخْرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ الْحُوتَ ْ}
کاتێک لە شەوەکەدا ماینەوە لەلای ئەو بەردەی کە دەیانزانی لە کوێیە، { فإني نسيت الحوت وما أنسانيه إلا الشيطان ْ}
لەوێدا ماسیەکەم لەبیر چوو، وە تەنها شەیتان لەبیری بردمەوەو بوە هۆکاری ئەوە.

{ وَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْرِ عَجَبًا ْ}
وە ماسیەکە کاتێک شۆڕبوەوە لای دەریاکەو کەوتە ناویەوە، بوە شتێکی سەرسوڕهێنەر.

موفەسیران دەڵێن: ئەو ڕێگایە بۆ ماسیەکە وەک ڕێڕەوبوو، وە بۆ موسی علیە السلام و خزمەتکارەکەی سەرسوڕهێنەر بوو،
کاتێک خزمەتکارەکەی ئەو قسەیەی کرد، وە پێغەمبەر موسی علیە السلام مەوعیدێکی هەبوو کە خوای گەورە پێی دابوو کە هەر کاتێک ماسیەکەیان لێبزربوو، وە کەوتە ناو ئاوەکە، ئەوە بەندە چاکەکە کە الخضر ە لەوێ دەیدۆزنەوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

ئایا "محمد بن عبدالوهاب " خروجی کردووە لەسەر دەوڵەتی عوسمانی؟!

(وەڵامێک بۆ موسەنا ئەمین )

🎙 #مامۆستا​ سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/4048

📲 لینکی بابەت لە یوتیوب 👇
https://youtu.be/R2CXNOSjIIU?si=JigFvWM8Drw4Zc4J

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

مرۆڤی نیادڕتاڵ کلاواتی سەردەم

🎙 #مامۆستا_سیروان_ئەشقەڕ


📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZS2V7Q8wL/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/Crdowv1YlT4?si=Wb1zdvzz62-qBeno

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://www.facebook.com/share/r/bwnhrninQiErBr5T/?mibextid=oFDknk

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/4045

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چل و حەوتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَرَبُّكَ الْغَفُورُ ذُو الرَّحْمَةِ ۖ لَوْ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُوا لَعَجَّلَ لَهُمُ الْعَذَابَ ۚ بَل لَّهُم مَّوْعِدٌ لَّن يَجِدُوا مِن دُونِهِ مَوْئِلًا (58) 🌹

وە پەروەردگاری تۆ لێبوردەو بە بەزەییە، ئەگەر بەو کردوە خراپانەی دەیکەن یەکسەر سزایان بدات ئەوە بەخێرایی سزایان دەدات، بەڵام کاتێکیان بۆ هەیە کە هیچ کەسێک لەو کاتە ناتوانێت لابدات.

پاشان خوای گەورە باسی گەورەیی و لێبوردەیی و لێخۆشبون و بەزەیی خۆی دەکات، کە هەر ئەوە لە تاوانەکان خۆش دەبێت، وە تەوبە لەو کەسە وەردەگرێت کە تەوبە دەکات، وە دایدەپۆشێت بە ڕەحمەت و بەزەیی خۆی، وە ئەگەر بەندەکانی خۆی سزابدات بەهۆی تاوانەکانیان، ئەوە بە پەلەو بە خێرایی سزایان دەدات، بەڵام خوای بەرزو بڵند نەرم و نیان و بە بەزەییە و سزاکانی بە پەلە نانێرێت، بەڵکو مۆڵەت دەدات بەڵام لەبیر ناکات، وە تاوان هەر شوێنەواری بەدەردەکەوێت، ئەگەر چیش ماوەیەکیشی بەسەر دابڕوات، بۆیە خوای گەورە فەرمووی:
{ بَلْ لَهُمْ مَوْعِدٌ لَنْ يَجِدُوا مِنْ دُونِهِ مَوْئِلًا }
بەڵکو مەوعیدێکیان بۆ هەیە کە پاداشت وەردەگرن لەسەر کردەوەکانیان کە هیچ ڕێگرو لادانێک نیە لەو مەوعیدە، وە ئەوەش سوننەتی خوای گەورەیە لەسەر هەموو خەڵکی، کە پەلە ناکات لە سزا دانیان، بەڵکو بانگیان دەکات بۆ تەوبە کردن و گەڕانەوە، جا ئەگەر تەوبەیان کردو گەڕانەوە، ئەوە خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت، وە سزاکەیان لەسەر لادەدات، ئەگەر نا ئەگەر بەردەوام بون لەسەر زوڵم و عینادیەکەیان، وە کاتی خۆی هات و مەوعیدی دیاریکراو هات، ئەوە سزایان دەدات لەسەر کردەوە خراپەکانی کە دەیکەن.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چل و پێنجەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۚ وَيُجَادِلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ ۖ وَاتَّخَذُوا آيَاتِي وَمَا أُنذِرُوا هُزُوًا (56) 🌹

وە نێردراوان ڕەوانە ناکەین تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە موژدەدەر و وریاکەرەوەبن، وە ئەوانەی کە بێباوەڕبونە موناقەشە دەکەن بە باتڵ بۆ ئەوەی حەق پوچەڵ بکەنەوە، وە نیشانەو ئەو شتانەی کە وریاییان لێدراوە بە گاڵتەی دەزانن.

خوای گەورە هەواڵ دەدات کە نێردراوان و پێغەمبەرانی بە گاڵتەو هەوەنتە نەناردوە، وە بۆ ئەوەی نەناردونە کە بکرێنە خواو بپەرسترێن، وە بۆ ئەوەی نەناردون کە بانگەواز بۆ نەفسی خۆیان بکەن، بەڵکو ناردونیەتی بۆ ئەوەی بانگەوازی خەڵکی بکەن بۆ خێر، وە نەهی بکەن لە هەموو شەڕو خراپەیەک، وە موژدە بدەن بە پاداشتێک لە ئێستا وە لە دواڕۆژ بۆ ئەوانەی کە خێر دەکەن و لە خراپە دووردەکەونەوە، وە وریاو ئاگاداری ئەو کەسانە بکەنەوە کە سەرپێچی و تاوان دەکەن بە سزایەک لە ئێستا و بە زوویی و لە دواڕۆژ،

بۆیە بە ناردنی نێردراوان حوججە و بەڵگە نەماوە لەسەر بەندەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کەسە زاڵمە بێباوەڕەکان ئینکاری دەکەن و تەنها خەریکی موناقەشەن بە باتڵ، بۆ ئەوەی حەق پوچەڵ بکەنەوە، بۆیە هەوڵی سەرخستنی باتڵ دەدەن بە هەموو توانایانەوە، وە هەوڵی پوچەڵکردنەوەی حەق دەدەن.

وە گاڵتە بە پێغەمبەرانی خوای گەورەو نیشانەکانی دەکەن، وە دڵیان خۆشە بەوەی لەلایانە لە زانست، وە خوای گەورە نایەوێت تەنها ئەوە نەبێت کە نوڕو ڕوناکی دینەکەی تەواو بکات ئەگەر چیش بێباوەڕان پێشیان ناخۆش بێت، وە حەق بەسەر باتڵ ئاشکرا بکات و سەر دەخات:
{ بل نقذف بالحق على الباطل فيدمغه فإذا هو زاهق } بەڵکو حەق هەڵدەدەین بەسەر باتڵ، بۆیە حەقەکە باتڵەکە پوچەڵ دەکاتەوەو بێنرخی دەکات.

وە لە حیکمەت و ڕەحمەتی خوای گەورەیە کە کەسانێکی بەتاڵی موناقەشەچی دادەنێت کە لە گەورەترین هۆکارەکانە بۆ ڕوونبونەوەی حەق و ئاشکرا بونی بەڵگەکانی، وە باتڵەکە ڕوندەبێتەوە کە فاسیدو بێکەڵکە، چونکە بە دژیەکەکان شتەکان ڕوون دەبێتەوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ

‏پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:

(أكثِروا الصلاة عليَّ يوم الجمعة وليلةَ الجمعة ، فمَن صلَّى عليَّ صلاةً صلَّى اللهُ عليه عشرًا)
صحيح الجامع [١٢٠٩]

واتا:
ڕۆژانی جومعە و شەوانی جومعە زۆر سەڵاواتم لەسەر لێبدەن،چونکە هەر کەسێک یەک سەڵاواتم لەسەر لێبدات،ئەوا خوای گەورە دە سەڵاواتی لەسەر لێدەدات.

کەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

حاڵی دەوڵەتی عوبێدیەکان،ڕافیضەکان،شیعەکان کە بیدعەی مەولودیان داهێناو موسوڵمانیش چاویان لێ دەکەن!!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــ

شيخ الإسلام ابن تيمية -رحمه الله- دەفەرموێت:

ئەو قەومە(1)ئوممەت و پێشەوایانی ئیسلام شاهێدی ئەوەیان لەسەر دەدەن کە مولحید بون و زندیق بون،وە ئیسلامیان بەدیار دەخست بە ئاشکرا بەڵام لە دڵ و پەنهانی و نهێنیدا کافر بون(2)

وە جمهوری پێشەوایانی ئیسلام قسەیان کردوە لەسەر نەسەب و ڕەچەڵەکیان،کە ئەو قەومە نەوەو منداڵی جولەکەبن یاخود لە نەوەی ئاگر پەرستەکانن!!،

وە پێشەوایان باسیان دەکەن کە ئەو قەومە بانگەشەی علمی غەیب دەکەن،کە پەیوەستە بە کوفر بە خوای گەورەو مەلائیکەتەکانی و پێغەمبەرەکانی و ڕۆژی دوایی،

وە لە بیروباوەڕی ئەو قەومە ئەوەیە کە باوەڕیان بە بەهەشت و دۆزەخ نیە و باوەڕیان بە زیندوبونەوەو حەشر و قیامەت نیە.....

وە گاڵتە و ئیهانە بە ناوی خوای گەورەو پێغمبەرەکەی ﷺ دەکەن،تاوەکو دەبینیت کە هەندێکیان ناوی خوای گەورە لە ژێر نەعلەکانیان دەنەخشێنن(3).
پاکی و بێکەم و کوڕی بۆ خوای جیهانیان(4).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(1) کە مەبەستی عوبێدیە فاتمیە باتنیە ڕافیضەکانە کە لە مصر دەوڵەتیان هەبوو وە سەرکردەی ئیسلام صلاح الدين ی ئەیوبی کوردی دەوڵەتە شرکیە بیدعیەکەیانی ڕوخاند پێش ئەوەی بەیت ولمەقدیس فەتح بکاتەوە،چونکە موسوڵمانان ناتوانن بەرامبەری کافران بوەستنەوە تاوەکو شیعە،ڕافیضە باڵا دەستبن بە گشتی چونکە ئەوانن هۆکاری نەهامەتی ناو موسوڵمانان و دەست لە ناو دەست لەگەڵ کافران و جولەکە وڵاتانی موسوڵمانان وێران دەکەن.

(2) وە لە پێش ئەوەی بیدعەی مەولود و یادی لەدایک بونی پێغەمبەری خوا ﷺ دابهێنن یادی لەدایک بونی سەرکردەکانیان دەکرد،وە لەبەر زاڵمی و خراپیان بۆ ئەوەی عاتیفەی خەڵکی ڕابکێشن،هاتن یادی لەدایک بونی چەند سمبولێکی ئیسلامیان داهێنا لەوانە یادی لەدایک بونی ئیمامی عەلی و چەند کەسێکی تر لە ئافرەتانی صەحابیات،
ئامانجەکەشیان تاوەکو خەڵکی بڵێن ئەوانە دینیان خۆش دەوێت،بەڵام لە ئەسڵدا ئەوانە لە دڵیان کوفریان هەڵبژاردبوو،وە بە ئاشکرا دەیان ووت ئیسلاممان خۆش دەوێت و بەو جۆرە کارە بیدعیانە عاتیفەی خەڵکیان ڕادەکێشا.

(3) وە ئێستاش هەندێک نەعل لە دەوڵەتی ڕافیضەی ئێرانەوە دێت ناوی خوای گەورەی لە ژێر نوسراوە پەنا بە خوای گەورە.

(4) مختصر الفتاوى المصرية للبعلي"٨٨٦".
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

حال الدولة العبيدية التي أحدثت المولد!
قال شيخ الإسلام ابن تيمية -رحمه الله- :
".. وهؤلاء القوم تشهد عليهم الأمة وأئمتها أنهم كانوا ملحدين زنادقة، يظهرون الإسلام ويبطنون الكفر، وجمهور الأمة تطعن في نسبهم، ويذكرون أنهم من أولاد اليهود أو المجوس، وهم يدّعون علم الباطن، الذي مضمونه الكفر بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر، وعندهم: لا جنة ولا نار ولا بعث ولا نشـور... ويستهينون باسم الله ورسوله، حتى يكتب أحدهم (الله) في أسفلِ نعله سبحانه وتعالى عمّا يقول الظالمون علوًا كبيرًا ..."؟
مختصر الفتاوى المصرية للبعلي "٨٨٦".
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گۆران خضر.
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

[ ناپليۆن پۆناپەرت مەولودی زیندوو کردوەتەوە لە کاتی خۆی ]!!.

مێژوو نوسی میصری"الجبرتي" باسدەکات کە داگیرکەرانی فەڕەنسی،کاتێک میصریان داگیرکرد بە سەرکردایەتی ناپليۆن پۆناپەرت صۆفیەکان و ئەوانەی مەولودیان دەکرد کپبوبونەوە،
بۆیە ناپليۆن فەرمانی پێکردن بە زیندوو کردنەوەو پشتگیری کردنی مەولودکردن!!،

"الجبرتي" باسی کردوە کە ناپلیۆن فەرمانی کرد بە شێخ البكري بە کردنی ئاهەنگی مەولود،وە سێ سەد ڕیالی فەڕەنسی پێدا،وە فەرمانی کرد پێیان کە جوانکاری هەڵواسن،بەڵکو ناپلیۆن بۆخۆی لە ئاهەنگەکە ئامادە بوو لە سەرەتاوە تاکۆتایی.(۱)

مەبەستی ناپلیۆن و فەڕەنسیەکان چیە لە پشتیوانی و پشتگیری کردنی ئەو جۆرە بیدعانە و ئەو مەولود کردنانە؟؟!!،

مێژوو نوس"الجبرتي"کە لەگەڵیان ژیاوە دەڵێت:
«فەڕەنسیەکان ڕێگەیان بەو جۆرە بیدعانەدا کە خەڵکی بیکەن بە هۆی ئەو شتانەی کە دەیان بینی دەکرێت لەوانە:
١-دەرچون لە شەرایع و ڕێوڕەسمەکانی دین.
٢-وە کۆبونەوەی ئافرەتان لەو بیدعانەدا.
٣-وە شوێن کەوتنی شەهەوات.
٤-خەریکبونیان بە لەهو گاڵتەو گەپ.
٥-وە کردنی حەڕامکراوەکان » (۲).

وە "عبدالرحمان الرافعي" لەسەر ئەوە دەڵێت:
«ناپلیۆن سیاسەتی ئاهەنگ گێڕانی بە کارهێنا بۆ ئەوەی دڵی میصڕیەکان ڕابکێشێت لە لایەکەوە،
وە لەلایەکی ترەوە بە جیهانی ئیسلامی بڵێت کە من هاوڕێی ئیسلام و موسوڵمانانم!!» (۳).
_____________________

(۱) انظر كتابيه عجائب الآثار (2/ 201، 249) ومظهر التقديس بزوال دولة الفرنسيس (لاپەڕە47).
(۲) تاريخ عجائب الآثار (2/ 306).
(۳) تاريخ الحركة القومية وتطور نظام الحكم لعبد الرحمن الرافعي (لاپەڕە 258 - 261).

------------------

[ نابليون بونابرت يُحْيِي المولد ويدعمه ]
ذكر المؤرخ المصري الجبرتي أن المستعمرين الفرنسيين عندما احتلوا مصر بقيادة نابليون بونابرت انكمش الصوفية وأصحاب الموالد فقام نابليون وأمرهم بإحيائها ودعمها،
فقد ذكر الجبرتي أن نابليون أمر الشيخ البكري بإقامة الاحتفال بالمولد وأعطاه ثلاثمائة ريال فرنسي، وأمره بتعليق الزينات، بل وحضر الحفل بنفسه من أوله إلى آخره (۱).
ما هدفهم من تأييد ودعم مثل هذه البدع وهذه الموالد؟
يقول المؤرخ الجبرتي المعاصر لهم: «ورخص الفرنساوية ذلك للناس لِمَا رأوا فيه من :
١- الخروج عن الشرائع.٢- واجتماع النساء.
٣- واتباع الشهوات.٤- والتلاهي.٥- وفعل المحرمات» (۲).
ويعلق عبد الرحمن الرافعي قائلًا: «فنابليون قد استعمل سياسة الحفلات ليجذب إليه قلوب المصريين من جهة، وليعلن عن نفسه في العالم الإسلامي بأنه صديق الإسلام والمسلمين» (۳).
_____________________
(۱) انظر كتابيه عجائب الآثار (2/ 201، 249) ومظهر التقديس بزوال دولة الفرنسيس (ص47).
(۲) تاريخ عجائب الآثار (2/ 306).
(۳) تاريخ الحركة القومية وتطور نظام الحكم لعبد الرحمن الرافعي (ص 258 - 261).

کەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

⛔ مەولود ـ زۆر بەکورتی ـ تەنها لە دوو خاڵدا ⛔

____________________

1- دڵنیاین کەپێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم
لە 12 ی ربیع الأول وەفاتی کردووە
بەڵام ڕاجیایی هەیە لەوەی کە کەی لەدایک بووە

کەسانێکی بیدعە چی وچڵێس لە ڕۆژی مردنەکەی ئاهەنگ دەگێڕن !!!

ئایە ئاهەنگ گێڕان لە ڕۆژی مردنی پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم یادکردنەوەیەتی ودینە ؟
______________

2- دەزانین کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم لەڕۆژێک لەدایک بووە کە دوو شەممە بووە

وە دەشزانین کە لەدوو شەممان وپێنج شەمماندا بەڕۆژوو بووە .

بەڵام کەسانێکی چڵێس وبیدعەچی لە دوو شەممەدا کەباب و پاقلاوە وساردی دەخۆن ودەخۆنەوە !!

ئایە کەباب خواردن لەڕۆژێکدا کەپێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم تێیدا بەڕۆژوو بووە ناودەنێرت بە شوێنکەوتنی ؟!!
____________________

پەنا بگرن بە خودای گەورە لەوەی کەبەو شێوازە سەرتان لێ بشێوێت .
وەرگیراوە.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

🔻حوکمی ئەو کەسەی کە پێداگر و بەردەوام دەبێت لەسەر ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی مەولودەوە؟،وە ئایا واجبە هەجری بکەین؟،
یاخود دروستە هاوڕێیەتی بکەین؟🔻

📌پرسیار:
پیاوێک هەیە لای ئێمە لە ئیش،
ئیقڕاڕو داندەنێت بە مەولودی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏،وە دیفاعی لێدەکات،وە بەردەوام و پێداگرە لەسەر کردنی مەولود،ئایا هەجری بکەم لە پێناو خوای گەورە یاخود نا؟چ کارێک بکەم؟ وجزاكم الله خيرًا‏.‏

✅ وەڵام لە لایەن شێخ صالح فەوزان حفظه اللە:

ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی مەولودەوە بیدعەیە،
وە ئەوەی مەولود بە ڕاست دادەنێت و خەڵکی بۆ هاندەدات موبتەدیعە،
ئەگەر بەردەوام و پێداگر بوو لەسەری،
وە نەصیحەتی وەرنەگرت،
وە بەردەوامبوو لەسەر دەعوە کردن بۆ مەولودو هاندانی خەڵک بۆی،
ئەوا پێویستە ئەو کەسە هەجر بکرێت،چونکە موبتەدیعە،وە موبتەدیعیش دروست نیە کە هاوڕێیەتی بکرێت.

📝سەرچاوە: المنتقى من فتاوى الشيخ صالح بن فوزان > الفتوى رقم [١٠٢].

-----------------

❗حكم من يصر على الإحتفال بالمولد، وهل يجب هجره، أم تجوز مصاحبته❓
🔻 للشيخ العلامـة 🔻
صالح بن فوزان آل فوزان ▪▫حفظه الله▫▪
📌السؤآل:
يوجد لدينا رجل في العمل يقرُّ الاحتفال بالمَولد ‏(‏أي‏:‏ مولد النبي صلى الله عليه وسلم‏)‏، ويدافع عنه، ويصرُّ على ذلك؛ هل أهجُرُه في الله أم لا‏؟‏ ماذا أفعل‏؟‏ وجزاكم الله خيرًا‏.‏
✅ الجواب:
الإحتفال بالمولد النبويِّ بدعة، والذي يصوِّبه ويرغِّبُ فيه مبتدع، إذا أصرَّ على ذلك، ولم يقبل النَّصيحة، واستمرَّ على الدَّعوة إلى المولد والتَّرغيب فيه؛
فإنَّه يجب هجره؛ لأنَّه مبتدع، المبتدع لا تجوز مصاحبته‏.‏
📝المصدر:المنتقى من فتاوى الشيخ صالح بن فوزان > الفتوى رقم [١٠٢] .
کەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.

Читать полностью…
Subscribe to a channel