regaypeshin | Unsorted

Telegram-канал regaypeshin - ڕێگای پێشین

1944

كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام ❉ کەناڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی قورئان و فەرمودە ڕاستەکانی پێغەمبەر ﷺ،و بڵاوکردنەوەی وتەی زانایان و وتار و وانه‌ و پارچه‌ ده‌نگیەکان بە زمانی کوردی: https://t.me/Regaypeshin بۆ گەیاندنی پیشنیارەکانتان: @masoudALkurdi

Subscribe to a channel

ڕێگای پێشین

* وه‌ ئه‌گه‌ر بڵێن: ده‌یـزانـی ئه‌وا ده‌چینه‌ سه‌ر پرسیاری سێیه‌م و ده‌پرسین :
3- ده‌ڵێین : مەولود گوێڕایه‌ڵی و طاعه‌ت بێت ، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌یزانی كه‌ گوێڕایه‌ڵیه‌ ، ئـایـا به‌ ئوممه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند یان ڕای نەگه‌یاند ؟!
* ئه‌گه‌ر بڵێن : ڕای نەگه‌یاند ، ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی ناشرینی و بێ ڕێزیه و کوفرە‌ ؛ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وعلی آله وسلم ت تۆمه‌تبار كرد به‌ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ بۆی دابه‌زی ! {يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ وَإِن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ }المائدة67
واته‌ : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر هه‌رچی فه‌رمان و په‌یامێکت بۆ دابه‌زیووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ڕای بگه‌یه‌نه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌و کاره هه‌ڵنه‌سایت، ئه‌وه مانای وایه په‌یامه‌که‌یت نه‌گه‌یاندووه .

* ئه‌گه‌ر بڵێن : گه‌یاندی ! ده‌ڵێین : بێنن به‌ڵگه‌كانتان .
بێنن به‌ڵگه‌كانتان كه‌ هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كان كردبێتیان، وه‌ پێشین ئه‌نجامیان دابێت.
—-----------------------------------------

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : { الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا } (سورة المائدة: 3).
واتە: ئەمڕۆ دینەکەتانم تەواو بۆ كامڵ كردوون، ونیعمەتی خۆیشم بە تەواوی بە سەرتاندا ڕشت، و ڕازی بووم بەوەی كە ئیسلام ئاینتان بێت.

* پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وعلی آله وسلم له‌ گشت وتاره‌كانی دا ئه‌مه‌ی ده‌وته‌وه‌ : [كل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار ] .
واتە: هەموو بیدعەیەك گومڕایی یە، وە هەموو گومڕاییەكیش خاوەنەكەی لە ئاگری دۆزەخدایە.
له‌كاتێكدا كه‌ هیچ موبته‌دیعێك و هیچ بیدعه‌یه‌ك نه‌بوو ! ئه‌وانه‌ی دانیشتبوون و گوێیان لێی گرتبوو هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی بوون !
به‌ڵام له‌به‌ر ترسناكی ئه‌م كاره‌ به‌رده‌وام و به‌رده‌وام ده‌ی وته‌وه‌، ئاگاداری ده‌كردنه‌وه‌ له‌ بیدعه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ترسناكی بدعه‌یه‌.

*وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وعلی آله وسلم فه‌رموویه‌تی :
[من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد] .
واتە: هەر كەسێك شتێك دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمەدا نەبێت، ئەوا بەڕووی خاوەنەكەیدا ڕەت دەكرێتەوە.
* عن عائشة رضي الله عنها قالت: قال رسول الله : { من أحدث في أمرنا ما ليس منه فهو رد } [متفق عليه] وفي رواية لمسلم { من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد }.
واته‌ : هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌یه‌ك بكات و ئه‌مری ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ، ئه‌وا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وەو ‌وه‌رناگیرێت.

قال عبدالله بن مسعود رضي الله عنه: ( اتبعوا ولا تبتدعوا فقد كفيتم ) [رواه الطبراني والدارمي بإسناد صحيح].
واتە:عبداللەی کوڕی مسعود دەفەرموێت:شوێنی پێغەمبەر صلی الله علیه وعلی آله وسلم بکەون وە هیچ شتێک لە دین دامەهێنن چونکە بەڕاستی ئەوەی دینە بۆتان هاتوەو کافیە بۆتان و تەواوە.

وقال عبدالله بن عمر رضي الله عنه: ( كل بدعة ضلالة وإن رآها الناس حسنة ) [أخرجه الدارمي بإسناد صحيح].واتە:عبداللەی کوڕی عومەر دەفەرموێت:هەموو بیدعەیەک گومڕاییە،
ئەگەر چیش خەڵکی بە باش سەیری بکەن.

* وه‌ ئیمامی شافعی ده‌لێت :
لَوْ كانَ حُبُّكَ صَادِقاً لأَطَعْتَهُ *** إنَّ الْمُحِبَّ لِمَنْ يُحِبُّ مُطِيعُ
واته‌ : ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كه‌ت ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وعلی آله وسلم،
ئه‌وا گوێڕایه‌ڵی ده‌كه‌یت ؛ چونكه‌ به‌ڕاستی خۆشه‌ویست بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گوێڕایه‌ڵه‌.

< شوێنكه‌وته‌ به‌ پێشكه‌وته‌ مه‌به‌ >

📝 ڕێگای پێشین

📲 ڕێگای پێشین
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

سه‌له‌ف ڕاستیان فه‌رموو كه‌ زه‌مانێك دێت موسوڵمانان سوننه‌ت لایان ده‌بێته‌ بیدعه‌، وه‌ بیدعه‌ش لایان ده‌بێت به‌ سوننه‌ت!

«يَأْتِي عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ تَكُونُ السُّنَّةُ فِيهِ بِدْعَةً , وَالْبِدْعَةُ سُنَّةً »

ئه‌وه‌ی نه‌مان بیستبوو، ئێستا وا ده‌یبیستین،
یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - بكرێت به‌ جه‌ژن، وه‌ ناوی بنرێت به‌:
(جه‌ژنی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا-ﷺ-) ؟!!!

نه‌ك هێنده‌ش كه‌ بكرێته‌‌ جه‌ژن، به‌ڵكو بوترێت:
(پێویسته‌ خه‌ڵك ئه‌و سوننه‌ت و ئادابانه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژی جه‌ژن ده‌كرێت، پێویسته‌ له‌ ڕۆژی مەولودیش خه‌ڵك وابكات، خۆیان بشۆن و جلی نوێ له‌به‌ر بكه‌ن و خۆیان بۆن خۆش بكه‌ن و به‌شداری بكه‌ن له‌و شوێنانه‌ی كه‌ مەولود و ئاهه‌نگی تێدا ده‌گێڕدرێت)!!

وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ( الصادق المصدوق ) ئاگاداری كردووینه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌وا ڕۆژگارێك دێت موسڵمانه‌كان بست به‌ بست شوێنی جوله‌كه‌ و نه‌صڕانیه‌كان ده‌كه‌ون،

موسڵمانانیش وا وه‌كو نه‌صاراكان، چۆن نه‌صاری جه‌ژنێكیان دروست كردووه‌ بۆ خۆیان به‌ناوی (جه‌ژنی له‌ دایك بوونی عیسا علیه الصلاة والسلام)،
ئیتر موسڵمانانیش ده‌بێ بست به‌ بست شوێنیان بكه‌ون و بیدعه‌ و داهێنراو دابهێنن، به‌ هه‌وا و ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستكاری و گۆڕانكار و داهێنان له‌ دیندا بكه‌ن،

وه‌ڵاممان بۆ ئه‌وكه‌سانه‌یشی كه‌ده‌ڵێن:
( چۆن نه‌صڕانیه‌كان ڕۆژێكیان هه‌یه‌ و تێیدا یادی له‌ دایك بوونی عیسی علیه السلام ده‌كه‌نه‌وه‌، ئێمه‌ش - موسڵمانان - پێویسته‌ كه‌وا یادی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - بكه‌ینه‌وه‌ ).

له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێین:
كه‌واته‌ ئه‌م كار و قسانه‌ی ئێوه‌ شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - و صه‌حابه‌ به‌ڕێزه‌كان نیه‌، ئێمه‌ش فه‌رمانمان پێكراوه‌ كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - بكه‌وین و شوێن ڕێبازی صه‌حابه‌ به‌ڕێزه‌كان بكه‌وین و دووركه‌وینه‌وه‌ له‌ خۆچواندن و شوێنكه‌وتنی ڕێگای نه‌صڕانیه‌كان و جووله‌كه‌كان،بۆیە دیارە ئێوە ئەی ئەوانەی بیدعەی مەولود دەکەن،دین لە نەصڕانیەکان وەردەگرن نەک لە سوننەتی پێغەمبەر -ﷺ-؟!،
وە پێغەمبەر -ﷺ دەفەرموێت:(من تشبه بقوم فهو منهم)قال الشيخ الألباني : ( صحيح ) انظر حديث رقم : 6149 في صحيح الجامع
واتە :(هەر کەسێک خۆی بشوبهێنێت بە قەومێک ئەوا لەوانە).

📝 ڕێگای پێشین

📲 ڕێگای پێشین
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

تۆ موحاسەبەی خوای گەورە دەکەی ئەی گومڕا
https://vt.tiktok.com/ZS2akvFRP/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چل و سێیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَرَأَى الْمُجْرِمُونَ النَّارَ فَظَنُّوا أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمْ يَجِدُوا عَنْهَا مَصْرِفًا (53) 🌹

وە موجریم و تاوانکاران ئاگری دۆزەخیان بینی، وە یەقینیان هەبوو کە دەخرێنە ناویەوە، وە هیچ شتێک نیە کە لەو ئاگرە لایاندا.

کاتێک ڕۆژی قیامەت هات و حیساب و لێپێچینەوە کراو هەردوو کۆمەڵ جیاکرانەوە بە کردەوەکانیان، وە کەسە موجریمەکان لە سزاکەیان دڵنیا بونەوە، پێش ئەوەی بخرێنە ناو دۆزەخ و بەچاوی سەر دەیبینن، بۆیە دەبینیت کە توشی دڵەڕاوکێ و ناخۆشی دەبن بە هۆی گومانی ئەوەیان کە دەخرێنە ناویەوە، وە گومان لێرەدا بە مانای یەقین دێت، واتە دڵنیان کە دەخرێنە ناو دۆزەخەوە.

{ وَلَمْ يَجِدُوا عَنْهَا مَصْرِفًا }
هیچ شتێک نیە کە لایان بدات لەو سزایە، وە هیچ تکا کارێک نیە، وە ئەوە بۆ ترساندن و داچڵەکاندنە کە دڵەکان پێی بەئاگا بێنەوەو خۆیان بۆ ئەو ڕۆژە ئامادە بکەن.

{ وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍ ۚ وَكَانَ الْإِنسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا (54) 🌹

وە بێگومان لەو قوڕئانەدا هەموو ڕێگاو شتێکمان باس کردوە بۆ خەڵکی، وە ئینسان زیاترین کەسە کە موجادەلە دەکات.

خوای گەورە باسی گەورەیی و گشتێتی ئەو قوڕئانە دەکات، وە لەو قوڕئانە باسی هەموو شتێکی کردوەو نمونەی هێناوەتەوە تێیدا، واتە: هەموو ڕێگایەکی باس کردوە بۆ گەیشتن بۆ زانستی بەسود، وە بۆ گەیشتن بە خۆشبەختی تاهەتایی، وە هەموو ڕێگایەک کە دوورت دەخاتەوە لە شەڕو بەهیلاکچون، بۆیە نمونەی حەڵاڵ و حەڕامی تێدایە، وە پاداشتی کردەوەکان، وە ترساندن و هەڕەشە، وە هەواڵی ڕاستی بەسود بۆ دڵەکان بۆ بیروباوەڕو دڵنەوایی و ڕوناکی، وە ئەو شتانە پێویستی دەکات لەسەر خەڵکی کە تەسلیم بن بۆ ئەو قورئانە و ملکەچ بن بۆی و وەریگرن و گوێڕایەڵی بن، وە لە هیچ فەرمانێک لە فەرمانەکانی موجادەلە نەکەن و بەربەرەکانی نەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەی کە ئەو قوڕئانە گەورەیە بەو شێوەیە کە باسکرا بەڵام زۆربەی خەڵکی موجادەلەو بەربەرەکانی ئەو حەقە دەکات کە تێیدایە دوای ئەوەی کە بۆی ڕووندەبێتەوە، وە موجادەلەو بەربەرەکانی دەکەن بە باتڵ:{ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ } بۆ ئەوەی حەقی پێ پوچەڵ بکەنەوە.

بۆیە فەرمووی:
{ وَكَانَ الْإِنْسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا }
ئینسان زۆر بەربەرەکانی ئەو قوڕئانە دەکات، لەگەڵ ئەوەی کە شایستەنیە و دادگەری نیە لێیانەوە کە بەم شێوەیە بکەن، وە ئەوەی بوەتە هۆی کە ئیمان نەهێنن بە خوای گەورە تەنها بریتیە لە زوڵم و عینادیان،نەک بەهۆی کەمتەرخەمی لە ڕوونکردنەوەکان و بەڵگەکان، وە ئەگەر نا ئەگەر سزایان بۆهات وە ئەو هەڕەشانە هات کە بۆ پێش خۆیان هاتوە، ئەوە حاڵیان بەو شێوەیە نەدەبوو.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چل و دووەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَيَوْمَ يَقُولُ نَادُوا شُرَكَائِيَ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُم مَّوْبِقًا (52) 🌹

ڕۆژێک دادێت پێیان دەووترێت بانگی ئەو کەسانە بکەن کە کردبوتانە هاوبەشی من بە گومانی خۆتان، بۆیە بانگیان دەکەن بەڵام وەڵام نادرێنەوە، وە مەودایەکی دوور دەخرێتە نێوانیان.

لە کاتێک خوای گەورە حاڵی هاوبەش پەیاکارانی لە دونیا باسکرد، وە ئەو هاوبەش بڕیاردانەی پوچەڵ کردەوە بە باشترین شێوە، وە حوکمی دا بە جاهیلی و گێلی خاوەنی ئەو هاوبەش پەیاکارانە، حاڵی ئەو کەسانەو هاوبەش کارانیان باس دەکات لە ڕۆژی قیامەت.

وە خوای گەورە پێیان دەڵێت:
{ نَادُوا شُرَكَائِيَ } بانگی ئەو کەسانە بکەن کە کردبوتانە هاوبەشی من.
بە گومانە خراپەکەی خۆیان، ئەگەر نا لە ڕاستیدا خوای گەورە هاوبەشی نیە لە زەوی و ئاسماندا،
بۆیە پێیان دەووترێت: بانگیان بکەن بۆ ئەوەی سودتان پێ بگەیەنن و نەجاتتان بدەن لەو ناخۆشیە بە ئازارانە.

{ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ }
بۆیە بانگیان دەکەن چونکە حوکم و موڵک و دەسەڵات تەنها خاوەنەکەی خوای گەورەیە، هیچ کەسێک تۆز قاڵێک سودی نیە بۆخۆی و بۆ جگە لەخۆی.

{ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمْ }
بۆیە لە نێوان هاوبەش پەیاکاران و ئەو شتەی کردویانەتە هاوبەش دوردەخرێنەوەو بەربەستێک دادەنرێت لە نێوانیان، وە لەم کاتەدا ڕوون دەبێتەوە دوژمنکاری نێوان هاوبەش پەیاکاران و ئەو شتانەی کە کردبویانە هاوبەشی خوای گەورە، وە خۆیان بەری دەکەن لێیان هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت:

{ وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ أَعْدَاءً وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ }
وە کاتێک کە خەڵکی حەشر دەکرێن، ئەو شتانەی کە کردبویانە هاوبەشی خوای گەورە دەبنە دوژمنی هاوبەش کارانیان، وە بێباوەڕ دەبن لە پەرستنەکەی کە لە دونیا بۆیان دەکردن.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍️ #کورتە_وتار

گرینگیدانی شێخ ابن باز بە قوتابیانی جامعەی مەدینە

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینكی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/LZzX2_lIW8I?si=Ek0iLxaVIV8DpR7g

📲 لینكی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://youtu.be/LZzX2_lIW8I?si=Ek0iLxaVIV8DpR7g

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/4024

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

دەرخستنی درۆ و چەواشەكاری سەرباز محمد !

كۆنە تەكفیری ... ئەشعەری
ئیتهامی سەلەفیەكان دەكات بە درۆ ، كەچی شەرم ناكات درۆ و چەواشەكاری دەكات!

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چلەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ ۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّيَّتَهُ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِي وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ ۚ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا (50) 🌹

وە کاتێک بە فریشتەکانمان ووت سوجدە بەرن بۆ ئادەم، سوجدەیان برد تەنها شەیتان نەبێت کە لە جنۆکەیە و لە فەرمانی پەروەردگاری دەرچوو، وە ئایا شەیتان و نەوەکانی دەکەنە دۆست و پشتیوان بێجگە لە خوای گەورە لە کاتێک کە دوژمنتانن، وە زاڵمەکان خراپترین گۆڕینەوەیە کە دەیکەن.

خوای گەورە باسی دوژمنداری شەیتان دەکات بۆ ئادەم و نەوەکەی، وە خوای گەورە فەرمانی کرد بە فریشتەکان سوجدە بەرن بۆ ئادەم وەک ڕێز و گەورەیی، وە وەک جێبەجێ کردنی فەرمانی خوای گەورە، فریشتەکان یەکسەر فەرمانەکەیان جێبەجێ کرد.

{ إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ }
تەنها شەیتانی ئیبلیس نەبێت کە سوجدەی نەبردو فەرمانی خوای گەورەی شکاندوو ووتی:
{ أَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا } ئایا سوجدە بەرم بۆ شتێک کە لە قوڕ دروستت کردوە؟،وە ووتی:
{ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ } من باشترم لە ئادەم.

بۆیە بەوە ڕووندەبێتەوە کە شەیتان دوژمنایەتی بۆ خوای گەورەو بۆ باوکتان ئادەم و بۆ ئێوە هەیە، جا کەسێک کە بەو شێوەیە بێت چۆن خۆی و نەوەکانی دەکەن بە دۆست و پشتیوان و هاوڕێ؟

{ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِي وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا }
کە خراپترین پشتیوانە کە هەڵیدەبژێرن کە فەرمانیان پێ ناکات ئیللا بە فاحیشەو خراپە نەبێت، وە دوریان دەخاتەوە لە فەرمانی خوای گەورە، کە هەموو دڵخۆشی و سەربەرزیەک لە پشت بەستن و جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی خوای گەورە دایە،

وە لەو ئایەتەدا پێداگری تێدایە لەسەر ئەوەی کە شەیتان بە دوژمنی خۆت بژمێری، وە فریو نەخۆی پێی، وە هۆکاری ئەوەی باسکردوە کە بۆ بە دوژمنی بژمێرین، کە ئەویش بۆیە چونکە هیچ کەسێک پشتی پێ نابەستێت ئیللا کەسێکی زاڵم نەبێت، وە چ کەسێک و چ شتێک لەوە زاڵمترە کە دوژمنی سەرسەخت و سەرەکی و دوژمنی حەقیقی خۆی بکات بە دۆست و پشتیوان، وە واز لە پشتیوانی خوای بەدەسەڵات بهێنێت؟.

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ }
خوای گەورە دۆست و پشتیوانی ئەو کەسانەیە کە ئیمانیان هێناوە، دەریان دەهێنێت لە تاریکایی بۆ ڕوناکی، وە ئەوانەی بێباوەڕبون دۆستیان بریتیە لە تاغوت کە دەریان دەکات لە ڕوناکایی بۆ تاریکایی.

وە دەفەرموێت:
{ إِنَّهُمُ اتَّخَذُوا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ اللَّهِ }
ئەم جۆرە کەسانە شەیتانەکانیان کردوەتە دۆست و پشتیوان بێجگە لە خوای پەروەردگار.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و هەشتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَيَوْمَ نُسَيِّرُ الْجِبَالَ وَتَرَى الْأَرْضَ بَارِزَةً وَحَشَرْنَاهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَدًا (47) 🌹

وە ڕۆژێک دادێت کە چیاکان دەجوڵێنین وە سەیری زەوی دەکەیت ئەوسەر تا ئەوسەری دیارە، وە خەڵکی کۆدەکەینەوەو هیچ کامێکیان بەجێ ناهێڵین.

خوای گەورە هەواڵی حاڵی ڕۆژی قیامەت باس دەکات، وە باسی ئەو ناخۆشی و ڕاچڵەکین و ئازارانەی تێیدایە کە دەفەرموێت: { وَيَوْمَ نُسَيِّرُ الْجِبَالَ } واتە: چیاکان دەجوڵێنێت لە شوێنی خۆیان و دەیانکاتە لمێکی تەخت، پاشان وەک خوریەکی پشکوتوی لێ دەکات، پاشان لەناودەچێت و نامێنێت، وە زەوی تەخت دەبێت و ساف دەبێت و ئەوسەر تا ئەوسەری دیار دەبێت و هیچ بەرزی و نزمیەکی تێدا نامێنێت، وە خوای گەورە هەموو دروست کراوەکانی کۆدەکاتەوە لەسەر زەوی و هیچ کەسێکیان بەجێناهێڵدرێت، بەڵکو هەموو دروست کراوەکان لە سەرەتاوە تا کۆتایی دەهێنێت، لە ناخی زەویبن یان لە ژێر دەریابن کۆیان دەکاتەوە دوای ئەوەی کە جیابوبونەوە، وە دروستیان دەکاتەوە دوای ئەوەی کە وردوخاش بوبون.

{وَعُرِضُوا عَلَىٰ رَبِّكَ صَفًّا لَّقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّن نَّجْعَلَ لَكُم مَّوْعِدًا (48) 🌹

وە دەبردرێنە لای پەروەردگاریان پۆل پۆل، ئێوەمان هێناوەتەوە وەک یەکەم جار کە دروستمان کردون، بەڵکو واتان گومان دەبرد کە زیندوتان ناکەینەوە.

پۆل پۆل ڕێز دەکرێن بۆ ئەوەی سەیری کردەوەکانیان بکرێت کە چ شتێکیان ئەنجام داوە بۆ ئەو ڕۆژە، وە حوکمیان لەسەر بدرێت بە حوکمی عەدلی پەروەردگار، کە هیچ زوڵمێکی تێدا نیە.

{ لقد جئتمونا كما خلقناكم أول مرة }
ئێوەمان هێنا وەک چۆن یەکەم جار کە بێ پارەو بێ خێزان و بێ منداڵ و بێ خزم بون، وە هیچیان پێ نیە تەنها کردەوەکانی خۆیان نەبێت، کە لە دونیا کردویانە لە خێر یان لە خراپە.
{ وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَى كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَتَرَكْتُمْ مَا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَاءَ ظُهُورِكُمْ وَمَا نَرَى مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ }
ئێوەمان هێناوەتەوە بە تەنها وەک چۆن بە تەنها دروستمان کردن یەکەم جار لە دونیا، وە ئەوەی کە پێمان دابون بەجێتان هێشت، وە نابینین کە هیچ کەسێک ببێتە تکا کارتان لەوانەی کە گومانتان دەبرد ببنە تکا کارو کردبوتانە هاوبەش بۆ خوای گەورە.

وە لەم ئایەتەدا ڕووی کردوەتە ئەو کەسانەی کە ئینکاری زیندوو بونەوەیان دەکرد کە ئێستا بە چاوی خۆیان دەیبینن:
{ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّنْ نَجْعَلَ لَكُمْ مَوْعِدًا }
واتان گومان دەبرد و ئینکاری پاداشت و سزا وەرگرتنتان دەکرد لەسەر کردەوەکانتان و ئینکاری بەڵێن و هەڕەشەکانتان دەکرد، ئا لێرەدا دەیبینن و دەیچێژن.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

https://vt.tiktok.com/ZS2kmEKLq/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و شەشەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ مُّقْتَدِرًا (45) 🌹

وە نمونەیان بۆ بهێنەوە بە ژیانی دونیا کە وەک ئەو ئاوەیە کە دامانبەزاندوە لە ئاسمانەوە گژوگیاو ڕوەکی زەوی دەڕوێت و زۆر دەبێت، پاشان وشک دەبێت و با دەیهێنێ و دەیبات، وە خوای گەورە بەسەر هەموو شتێک بەدەسەڵاتە.

خوای گەورە بە پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم بنچینەیەکی پێ ڕادەگەیەنێت وە بۆ نەوەی ئادەم کە : نمونە بهێنەوە بۆ خەڵکی بە ژیانی دونیا کە سەیری بکات بە جوانی و وردبونەوە، وە سەیری دونیا بکەن ئاشکراو پەنهانیەکانی، وە جیاوازی بکات لە نێون ژیانی دونیاو ژیانی دواڕۆژ، وە بزانن کامە ژیانیان شایستەیە بە ڕوو تێکردن، وە بەڕاستی نمونەی دونیا وەک نمونەی بارانە کە بەسەر زەوی دەبارێت، وە گژوگیاو ڕوەکەکانی زەوی دەڕوێت و تێکەڵکێش و چڕوپڕ دەبن وە لە هەموو جۆرێک و دوانەیەک زیندوو دەبنەوە، کە بەو ئاوە جوانی و ڕازاوەی زەوی پێشان دەدەین و خەڵکی پێی سەرسام دەبێت، وە سەیرکاران دڵیان پێی خۆش دەبێت، وە بێئاگاکان چاویان زەق دەبێتەوە بەرامبەری، وە کاتێک کە ئەو گژوگیا و ڕوەکانە وشک دەبێت با دەیهێنێت و دەیبات، وە ئەو جوانی و ڕازاوەییەی نامێنێت، وە زەوی پڕ دەبێت لە تۆز و خۆل و چۆڵ دەبێت و گەرم دەبێت وە ئەو جوانیەی هەیبوو نامێنێت.

بە هەمان شێوە ژیانی دونیاش بەم شێوەیە، کاتێک کە کەسێک سەریدەسوڕمێت بە ژیانی گەنجی خۆی و پڕ هێزو توانایە و ماڵ و سامانی بەدەستەوەیەو چێژی دونیا دەچێژێت وە گومان دەبات کە ئەم خۆشیانە تەواو نابێت، بەڵام لەناکاو پیری بۆی دێت و مردن دێتە سەری و ماڵ و سامان نامێنێت و خۆشیەکەی کە هەیبوو دەڕوات و گەنجی و هێزو توانای لە کیس دەچێت و تەنها خۆی و کردوەکانی دەمێنێتەوە جا کردەوەی چاک یان خراپ، ئا لەو کاتەدا کەسی زاڵم و کردەوە خراپ دەستی خۆی دەگەزێت کاتێک ڕاستی ئەوە دەزانێت کە تێیدایە، وە خۆزگەی گەڕانەوە بۆ دونیا دەخوازێت، بۆچی بگەڕێتەوە؟! بۆ ئەوەی شەهەواتەکانی تەواو بکات؟! نەخێر بۆ ئەوەی کە ئەو بێئاگاییەی هەیبوو لە دونیا بیقۆزێتەوەو تەوبە بکات و کردەوەی چاک بکات، بۆیە کەسی عاقڵ و ژیرو تەوفیقدراو ئەو حالەتە دەخاتە پێش چاوی خۆی و بە نەفسی خۆی دەڵێت : تۆ هەر دەبێت بمریت، جا کام لەو دوو شێوەیە هەڵدەبژێریت؟ فریو خواردن بە جوانی دونیا و چێژ وەرگرتن وەک چێژ وەرگرتنی ئاژەڵان؟ یاخود کردەوە کردن بۆ دواڕۆژ کە خۆشی و چێژەکەی بەردەوامە و خواردن و سێبەر و ئەو شتەی حەزی پێبکەیت و چاو پێی خۆش بێت لێیەتی؟ ئا بەوە تەوفیقی بەندەو تەوفیق نەبونی دەردەکەوێت کە لە کامەیانە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و پێنجەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ هُنَالِكَ الْوَلَايَةُ لِلَّهِ الْحَقِّ ۚ هُوَ خَيْرٌ ثَوَابًا وَخَيْرٌ عُقْبًا (44) 🌹

وەلایەت و پشت بەستن تەنها بە خوای پەروەردگاری حەقە، کە باشترین پاداشت و باشترین شوێنی ئامادەکردوە.

{ هُنَالِكَ الْوَلَايَةُ لِلَّهِ الْحَقِّ هُوَ خَيْرٌ ثَوَابًا وَخَيْرٌ عُقْبًا }
واتە لەو حالەتەدا کە خوای گەورە سزاکەی بڕیەوەتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە سنوریان بەزاندوەو دونیایان هەڵبژاردوە بەسەر ئاخیرەت، وە ڕێز بۆ ئەو کەسانەیە کە ئیمان دەهێنن و کردەوەی چاک دەکەن و شوکرانەی خوای گەورە دەکەن و بانگەوازی جگە لە خۆیان دەکەن بۆ ئەوە، وە دەردەکەوێت و ڕووندەبێتەوە کە وەلایەت و پشت بەستن تەنها بە خوای گەورە حەقە، بۆیە هەر کەسێک ئیماندار بێت بە خوای گەورەو لە خوا ترسبێت، ئەوە خۆشەویستی خوای گەورەیەو ڕێزی لێ دەگرێت بە جۆرەها ڕێز، وە خراپەی لێ بەدوردەخاتەوە، وە هەر کەسێک ئیمان نەهێنێت بە پەروەردگاری و نەیکاتە پشتیوانی، ئەوە توشی دۆڕان دەبێت لە دین و دونیای، بۆیە سزای دونیایی و ئاخیرەتی بۆ هەیە.

بۆیە لەو چیرۆکە گەورەیە پەندو عیبرەتی تێدایە بە حاڵی ئەو کەسەی کە خوای گەورە نیعمەتی دونیەوی پێ بەخشیوە کە ئەو نیعمەتە سەرقاڵی کردوە بە دونیا و بێئاگای کردوە لە دواڕۆژی و توشی توغیانی کردوەو سەرپێچی خوای گەورەی کردوە بەو نیعمەتانە، ئەوە سەرەنجامی پچڕان و نەمانی ئەو نیعمەتانەیە، وە ئەگەر چیش کەمێک لە خۆشی دابێت، بەڵام ماوەیەکی دورودرێژ لێی بێبەش دەبێت، وە پێویستە لەسەر بەندە کە ئەگەر شتێک لە ماڵ و سامان یان منداڵی توشی عوجبی کرد، کە ئەو نیعمەتانە بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی و بەخشەرەکەی کە خوای گەورەیە، وە بڵێت:
{ ما شاء الله، لا قوة إلا بالله } ئەوەی خوای گەورە ویستی لێبێت و هیچ هیزێک نیە ئیللا هێزی خوای گەورە نەبێت.

بۆ ئەوەی بەو بەبیرهێنانەوەیە ببێتە شوکرانە بژێری خوای گەورەو ببێتە هۆی بەردەوامی نیعمەتەکانی کە ڕژاوە بەسەریەوە.

{ وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَاءَ اللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ }
بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دڵت نەچێتە سەر خۆشیەکانی دونیاو شەهەواتەکانی و دڵت ئارام بێت بەوەی هەتە، کە ئەوەی لای خوای پەروەردگارە خێرترە، وە لەم ئایەتەدا ئەوەی تێدایە کە ماڵ و سامان و منداڵ سودیان نیە ئەگەر هاوکارمان نەبێت بۆ گوێڕایەلی خوای گەورە:
{ وما أموالكم ولا أولادكم بالتي تقربكم عندنا زلفى إلا من آمن وعمل صالحا }
نە ئەو ماڵ و سامانەتان نە منداڵەکانتان نزیکتان ناکاتەوە لە ئێمە تەنها ئەوانە نەبێت کە ئیمان دەهێنن و کردەوەی چاک دەکەن و چاکن.

وە ئەو ئایەتە ئەوەشی تێدایە کە دوعا بکەیت بە لەناو چونی ماڵ و سامانێک کە بوەتە هۆکاری سنوربەزاندن و کوفر کردن و ڕەنجەڕۆیی، بەتایبەت کاتێک ئەو ماڵە ببێتە هۆی خۆ بەباشتر زانین بەسەر خەڵکیەوە، وە شانازی کردن بەسەریانەوە،
وە ئەوەی تێدایە کە هاریکاری خوای گەورەو نەبونی بەوە ئەنجامەکەی دەردەکەوێت کە ئەگەر ببێتە خێر یاخود شەڕ بۆ خاوەنەکەی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و سێیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ أَوْ يُصْبِحَ مَاؤُهَا غَوْرًا فَلَن تَسْتَطِيعَ لَهُ طَلَبًا (41) 🌹

یان ئاوەکەی بەکاری دەهێنی بچێتە ناخی زەوی و نەتوانیت پێی بگەیت.

{ أَوْ يُصْبِحَ مَاؤُهَا غَوْرًا }
یاخود ئەو ئاوەی کە خوای گەورە بە ئاسانی بۆی هێناویەتیە بەر دەستت و بە هیچ عەزێتێک ئیش و کاری خۆتی پێ دەکەیت، ئەگەر خوای باڵا دەست ئەو ئاوە بباتەوە ناخی زەوی.

{ فَلَنْ تَسْتَطِيعَ لَهُ طَلَبًا }
وە نەتوانی پێی بگەیت بەهۆی دوری لە سەر زەوی،
وە بە هۆی ئامێرەکان و جگە لە ئامێرەکان نەتوانیت پێی بگەیت.
برادەرە ئیماندارەکە ئەوەشی بۆیە بەبیر هێنایەوە، بەڵکو بگەڕێتەوەو بێتەوە سەرخۆی و سەیری دەسەڵاتی خوای گەورە بکات.

{ وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَىٰ مَا أَنفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّي أَحَدًا (42) 🌹

بۆیە خوای گەورە بەربومەکەی توشی لەناوچون کرد، پیاوە بێباوەڕەکە دەستی کرد بە ناڵەو ئاخ کێشان لەو سامانەی کە سەرفی کردوە تێیدا، کە بینی باغەکەی سەراپا ساف بوە، وە دەیووت خۆزگە هیچ کەسێکم نەدەکردە هاوبەشی پەروەردگارم.

بۆیە خوای گەورە دوعای پیاوە ئیماندارەکەی قبوڵ کرد و بەربوم و باغەکەی و بێستان و گشتوکاڵی بێباوەڕەکە توشی لەناو چون و نەمان بوو وە هیچ شتێکی بۆ دەرنەچوو لە دارو بەربوم، بۆیە دوای ئەوە توشی پەشیمانی بوو.

{ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَى مَا أَنْفَقَ فِيهَا }
دەستی کرد بە ئاخ کێشان بەهۆی ئەو هەموو سامانە دونیاییەی کە تێیدا سەرفی کردبوو، کە هیچی بۆ دەرنەچوو بۆیە پەشیمان بوەوە لە هاوبەش بڕیاردانەکەی و خراپەکاریەکەی.
{ وَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّي أَحَدًا }
خۆزگە کەسم نەدەکردە هاوبەشی پەروەردگارم.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و دووەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَاءَ اللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ۚ إِن تَرَنِ أَنَا أَقَلَّ مِنكَ مَالًا وَوَلَدًا (39) 🌹

کاتێک کە چویە ناو باغەکەت بتووتایە چ شتێک خوای گەورە ویستی لێبێت وە هیچ هێزو توانایەکمان نیە ئیللا ئەوە نەبێت کە خوای گەورە پێی بەخشیوین، کە دەبینیت من لە تۆ ماڵ و منداڵم کەمترە.

واتە ئیماندارەکە بە بێباوەڕەکەی ووت: تۆ ئەگەر چیش شانازی بکەیت بە زۆری ماڵ و سامان و منداڵت، وە من ببینی کە لە تۆ کەمترم هەیە، ئەوەی لە لای خوای گەورەیە خێرترو ماوەترە،
وە ئەو ئومێدەی بە خێرو چاکەی خوای گەورە هەمە، باشترو چاکترە لە هەموو دونیا کە خەڵکی پێشبڕکێیانە لەسەری.

{ فَعَسَىٰ رَبِّي أَن يُؤْتِيَنِ خَيْرًا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا حُسْبَانًا مِّنَ السَّمَاءِ فَتُصْبِحَ صَعِيدًا زَلَقًا (40) 🌹

کە ئومێدەوارم پەروەردگارم لەوە باشترم پێببەخشێت لەو باغانەی کە تۆ هەتە، وە لەوانەیە کە بەهۆی سنور بەزاندن و ناشوکریت خوای گەورە سزایەک بۆ باغەکەت لە ئاسمانەوە بنێرێت و ببێتە زەویەکی ڕووت و ڕەشهەڵگەڕاو.

{ فَعَسَى رَبِّي أَنْ يُؤْتِيَنِ خَيْرًا مِنْ جَنَّتِكَ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا } ئومێد دەکەم کە خوای گەورە لە باغەکەی تۆ کە سنورت بەزاندوەو فریوت خواردوە پێی و کوفرانە دەکەیت خێرترم پێ ببەخشێت، وە بەهۆی ئەو کوفرانە کردنەت خوای گەورە سزایەک و ئافاتێک لە بارانێکی زۆر و جگە لە باران لە ئاسمانەوە بنێرێت بۆ باغەکەت بەهۆی ئەوەوە باغەکەت ببێتە زەویەکی ڕووت و دارودرەختەکەی لەناو بچێت و بەربومەکەی نەمێنێت، وە بێستان و ڕوەکەکانی نقوم بێت و هەموو سودەکانی لەناو بچێت.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی یەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَكَانَ لَهُ ثَمَرٌ فَقَالَ لِصَاحِبِهِ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَنَا أَكْثَرُ مِنكَ مَالًا وَأَعَزُّ نَفَرًا (34) 🌹

ئەو پیاوەی کە باغەکەی هەبوو بە برادەرەکەی ووت کە قسەی لەگەڵ دەکرد: من لە تۆ ماڵ و سامانم زیاترە وە لە تۆ کەسم زیاترە.

{ وَدَخَلَ جَنَّتَهُ وَهُوَ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ قَالَ مَا أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَٰذِهِ أَبَدًا (35) 🌹

وە چوە ناو باغەکەی کە زوڵمی لە نەفسی خۆی کردو ووتی: گومان نابەم کە ئەو باغاتە هەرگیز لەناو بچێت.

{ وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِّنْهَا مُنقَلَبًا (36) 🌹

وە گومان نابەم کە قیامەت بێت، وە ئەگەر بگەڕێمەوە لای پەروەردگارم ئەوە شوێنێکی لێرە خۆشترم هەیە.

خاوەن دوو باغەکە بە برادەرە ئیماندارەکەی ووت کە خەریکی گفتوگۆ کردن بون لەسەر هەندێ بابەتی باغەکەی بە خۆ بەگەورە زانینەوە ووتی:

{ أَنَا أَكْثَرُ مِنْكَ مَالًا وَأَعَزُّ نَفَرًا }
شانازی کرد بە زۆری ماڵ و سامان و زۆری دارودەستەکەی لە بەندەو خزمەتکار و خزم، کە ئەوە جەهلە لێیەوە، ئەگەر نا چ شانازیەک هەیە بەو شتە دەرەکیانە کە سودی ناوەکی نیە، وە بەوەش نەوەستا لە شانازی کردن بەسەر برادەرەکەیەوەو تاوەکو بە جەهلی خۆی و زوڵمی حوکمی دا بەوەی کاتێک چوە ناو باغەکەی ووتی:
{ قَالَ مَا أَظُنُّ أَنْ تَبِيدَ }
گومان نابەم کە ئەو باغاتە هەرگیز لەناو بچێت و نەمێنێت، بۆیە دڵی ئارام بوو بەو دونیایەو ڕازی بوو پێی و ئینکاری زیندوو بونەوەی کرد،

{ وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً وَلَئِنْ رُدِدْتُ إِلَى رَبِّي }
گومان نابەم کە زیندوو بونەوە هەبێت وە ئەگەر لەو فەڕەزەن هەشبێت.

{ لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِنْهَا مُنْقَلَبًا } ئەوە بێگومان خوای گەورە لەوە باشترم پێ دەدات کە لە دونیا هەمبوو،

کە ئەم قسەیە لە دوو شت دەرناچێت:
یان ئەوەیە کە زانایە بە ڕاستی و دروستی زیندوو بونەوە، ئەوە ئەو قسەیەی لە بابی گاڵتەکردنە بۆیە کوفرەکەی گەورەتر دەبێت.
وە یان بەڕاستی ئەوە گومانەکەیەتی کە ئەوەش دەریدەخات لە جاهیل ترینی خەڵکیە، وە کەمترین عەقڵی هەیە، چونکە چ پێکەوە بەستنێک هەیە لە نێوان بەخشینی دونیاو دواڕۆژ؟ کە بڵێیت مادەم لە دونیا پێم بەخشراوە لە دواڕۆژیش پێم دەبەخشرێت؟!.

بەڵکو زۆربەی جار خوای گەورە لە دونیا بە ئەولیاو خۆشەویستانی و هەڵبژاردراوەکانی کەم دەبەخشێت، وە زۆر دەبەخشێت بە دوژمنەکانی وە لە دواڕۆژ هیچ شتێکیان پێ نابەخشرێت، وە ئەوەی زاهیرە کە ئەم کەسە زانستی هەیە بە ڕاست و دروستی قیامەت، بەڵام ئەم قسەیەی وەک گاڵتەکردنە،ئەوەش بە بەڵگەی:
{ وَدَخَلَ جَنَّتَهُ وَهُوَ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ }
کە وەسفی زوڵمی لەسەر جێگیر کرا هەر لە کاتی چونە ژورەوەی بۆ باغەکە کە بەڵگەیە لەسەر یاخی بون و عینادی و خۆبەگەورە زانینی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

له‌ خۆشه‌ویستیمان و شوێنكه‌وتنمانه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وعلی آله وسلم- كه‌ ده‌ڵێین:
یادكردنه‌وه‌ی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وعلی آله وسلم- ( مولد النبوي ) داهێنراوه‌ ( بدعة ) یه‌ و دروست نیه‌ بكرێت.
—-----------------------------------------------
بسم الله الرحمن الرحیم
والحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على رسوله الأمين وعلى آله وصحبه أجمعين، أما بعد:
له‌ خۆشه‌ویستیمانه‌ و له‌ شوێنكه‌وتنمانه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وعلی آله وسلم كه‌ ده‌ڵێین مه‌ولود دروست نیه‌ و داهێنراوه‌ له‌دیندا ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : { قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّـهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّـهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّـهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ } [آل عمران:٣٣]
واتە: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌ .
بۆیه‌ له‌ خۆشه‌ویستیمان و شوێنكه‌وتنمانه‌ كه‌ ده‌ڵێین یادی مولود بدعه‌یه‌ و دروست نیه‌ ؛ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم نه‌ی كردووه‌!!

* وه‌ خه‌لیفه‌ أبو بكر الصدیق رضي الله عنه ( 2 ساڵ ) خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بوو ئه‌م یاده‌ی نه‌كرد!،
وه‌ ( ڕاستگۆ ) ترین كه‌س بوو دوای پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام ئه‌م یاده‌ی نه‌كرد!

وه‌ له‌ نزیكترین هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوابوو صلی الله علیه وعلی آله وسلم وه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتی غار له‌گه‌ڵی بوو ئه‌م یاده‌شی نه‌كرد!.

* وه‌ خه‌لیفه‌ عمر رضي الله عنه ( 10 ساڵ ) خه‌لیفه‌ بوو ئه‌م یاده‌ی نه‌كرد!، كه‌ خه‌لیفه‌ عمر فاروقی ئه‌م ئوممه‌ته‌ بوو!

* وه‌ خه‌لیفه‌ عثمان كه‌ (13 ساڵ ) خه‌لیفه‌ بوو ئه‌م یاده‌ی نه‌كرد!
وه‌ زاوای پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلی الله علیه وعلی آله وسلم !
وه‌ به‌حه‌یاترین و شه‌رمترین كه‌سی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه‌ و مه‌ولودیشی نه‌كرد!،

* وه‌ خه‌لیفه‌ علي رضي الله عنه ( 4 ساڵ ) خه‌لیفه‌ بوو ئه‌م یاده‌ی نه‌كرد! كه‌ ئامۆزا و زاوای پێغه‌مبه‌ری خوابوو صلی الله علیه وعلی آله وسلم ! وه‌ گه‌وره‌ترین ئافره‌تی به‌هه‌شتی لابوو ! ئه‌م یاده‌شیان نه‌كرد !
* وه‌ حوسه‌ین رضي الله عنه 6 مانگ خه‌لیفه‌ بوو ئه‌م یاده‌یشی نه‌كرد ! كه‌ كوڕه‌ زای پێغه‌مبه‌ری خوابوو صلی الله علیه وعلی آله وسلم ! وه‌ گه‌وره‌ی گه‌نجانی به‌هه‌شته‌ ! ئه‌م یاده‌شی نه‌كرد !
* وه‌ خه‌لیفه‌ معاویة ڕضي الله عنه كه‌ خه‌لیفه‌ بوو ئه‌م یاده‌ی نه‌كرد! كه‌ كاتب الوحي بوو !

ئه‌گه‌ر مولود له‌ |( دیـن )ـبا ! وه‌ ئه‌گه‌ر ( خۆشه‌ویستی )ـبا بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وعلی آله وسلم ! وه‌ ئه‌گه‌ر ( شوێنكه‌وتن )ـبا ! ئـه‌وا حـه‌ق نـه‌بــوو ئـه‌وان بـیـكه‌ن و هه‌ڵسابان به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ ؟!

ئه‌گه‌ر له‌ دیـنـدا بوونی هه‌بێت ئایا ئه‌وان له‌ پێش ئێمه‌ نه‌بوون كه‌ كاری پێ بكه‌ن ؟!
ئه‌گه‌ر له‌ خۆشه‌ویستی بێت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وعلی آله وسلم ئایا ئه‌وان له‌ ئێمه‌ زیاتر پێغه‌مبه‌ری خوایان خۆشنه‌ویستووه‌ ؟!
ئه‌گه‌ر له‌ شوێنكه‌وتنیش بێت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وعلی آله وسلم
ئایا ئه‌وان له‌ پێشتر نه‌بوون كه‌ ئه‌نجامی بده‌ن ؟

* ئێمه‌ ده‌ڵێین : لو كان خيراً لسبقونا إليه ..!
* وه‌ ده‌ڵێین : ئه‌گه‌ر شتێك له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وعلی آله وسلم و هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كان دین نه‌بووبێت ئه‌مڕۆش نابێت به‌دین !
* وه‌ ده‌ڵێین : ئه‌گه‌ر ئه‌م داهێنراوه‌ له‌ خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت صلی الله علیه وعلی آله وسلم ئه‌وا خۆشه‌ویستانی پێش ئێمه‌ له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌یان كرد !
* وه‌ ده‌ڵێین : ئه‌گه‌ر له‌ شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت صلی الله علیه وسلم ئه‌وا ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌ له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان شوێنی ده‌كه‌وتن و ئه‌نجامیان ده‌دا !
—-------------------------------------------------------

* چه‌ند پرسیارێك له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م داهێنراوه‌ ده‌كه‌ن ، وه‌ بانگه‌وازیشی بۆ ده‌كه‌ن ، ته‌نها ( 3 ) پرسیار به‌ هیوای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ! :

1- ئـایـا مەولود كردن گوێڕایه‌ڵیه‌ ( طاعة ) یان سه‌رپێچیه‌ ( معصیة ) ؟!
* بێگومان ده‌ڵێن : گوێڕاڵیه‌ ( طاعة )یە ! خۆ ئه‌گه‌ر بڵێن : مەولود سه‌رپێچیه‌ ( معصیة ) ئه‌وا كۆتایی به‌م نیزاعه‌ دێت ..!

2- زۆر باشه‌ ده‌ڵێین گوێڕایه‌ڵی ( طاعة ) پاداشتی له‌سه‌ره‌ ! ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وعلی آله وسلم ده‌یزانی ئه‌مه‌ گوێڕایه‌ڵیه‌ یان نه‌یده‌زانی ؟!
* ئه‌گه‌ر بڵێن : نـه‌یـده‌زانـی ئه‌وا هاوار بۆخۆتان ! مامۆستای گه‌وره‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ نه‌زانی ! ئه‌مه‌ش زه‌نده‌قه‌یه‌ !....

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چل و چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَن يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَىٰ وَيَسْتَغْفِرُوا رَبَّهُمْ إِلَّا أَن تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ الْأَوَّلِينَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ قُبُلًا (55) 🌹

وە هیچ شتێک ڕێگر نیە لە ئیمان هێنانی خەڵکی کاتێک کە هیدایەت و ڕێنموێنیان بۆ هات وە داوای لێخۆشبون بکەن لە پەروەردگاریان، ئیللا ئەوە نەبێت کە سزایەکی بەپەلەیان بۆ بێت وەک کەسانی پێش خۆیان یان سزایەک لە پێشیان چاوەڕێیان دەکات.

هیچ شتێک ڕێگر نەبوە لە ئیمان هێنانی خەڵکی، وە وەرگرتنی هیدایەت کە دەبێتە هۆی جیاکاری لە نێوان هیدایەت و گومڕایی، وە لە نێوان حەق و باتڵ، وە بەڕاستی هیدایەت گەیشتوە پێیان، وە حوججەیان لەسەر کراوە، بۆیە ڕێگریەکە بەهۆی ڕوون نەکردنەوە نیە، بەڵکو ڕێگریەکە بەهۆی زوڵم و بەربەرەکانی ئیمان هێنانە، بۆیە هیچ شتێک نیە کە بۆیان بێت دوای ئەوە تەنها سوننەت و ڕێگای پێش خۆیان نەبێت لە ئوممەتانی پێش خۆیان کە سزایەکی بەپەلەیان بۆ بێت لە دونیا پێش قیامەت، یاخود سزاکەیان بە چاوی خۆیان و لە پێش خۆیان دەبینن بەڵکو بگەڕێنەوە لە کوفرەکانیان، پێش ئەوەی سزایەک بێت کە ڕەتبونەوەی نیە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ بەم زووانە

📚 کتێبێ : گەنجینەی ئیسلامی بۆ منداڵان

📲 لە بڵاوکراوەکانی کەناڵی ڕێــگای پێشین

ئەم کتابە پێک دێت لە دوو پۆل

پۆلی یەکەم 1⃣  پۆلی دووەم 2⃣

📜ناوەڕۆکی ئەم کتابە بریتیە لە :

العقیدة ( بيروباوەڕ )

الطهارة ( پاکووخاوێنی )

الصلاة ( نوێژ )

الوضوء ( دەست نوێژ )

الأذکار ( زیکرەکان )

سیرە ( ژیاننامە )

لەبەر کردنی فەرموودە

بەم زووانە بەردەست دەبێت پشتیوان بە خوا .

پۆلی سێ یەم و چوارەم و کۆتایش خوای گەورە پشت و پەنابێت چاپ دەکەین .........

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

چەند سوودێك
https://vt.tiktok.com/ZS2fGbmWr/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

صەڵاوات لەبیر مەکەن
https://vt.tiktok.com/ZS2yhkgjg/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چل و یەکەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ ۞ مَّا أَشْهَدتُّهُمْ خَلْقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَا خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ الْمُضِلِّينَ عَضُدًا (51) 🌹

شەیتانەکان ئامادە نەبونە لە کاتی دروست کردنی ئاسمانەکان و زەوی، وە تاوەکو لە دروست کردنی نەفسی خۆشیان، وە هیچ کەسێکی گومڕام نەکردوەتە پشتیوان و هاریکار.

شەیتانەکان و کەسە گومڕاکان ئامادە نەبونە لەکاتی دروست کردنی ئاسمانەکان و زەوی و نەفسی خۆشیان، واتە پرس و ڕاوێژمان پێنەکردون، جا چۆن دەبنە دروستکەری شتێک کە نە ئامادە بونە وە نە ڕاوێژیان پێ کراوە؟!.

بەڵکو دروست کار بە تەنها وە ڕێکخستنی کاروباری دروست کراوەکان و حیکمەتی بە تەنها وە دروست کاری هەمووی تەنها خوای گەورەیە، جا چۆن دەبێت کە شەریک و هاوبەشی بۆ دروست بکرێت لە شەیتانەکان و پشتیان پێ ببەسترێت و سەربخرێن و گوێڕایەلیان بکرێت وەک چۆن گوێڕایەلی خوای گەورە دەکرێت، کە لە کاتێکدا ئەو کەسانەی کە سەریان دەخەن و گوێڕایەلیان دەکەن نە ئامادە بونە لە دروست کردن و نە پرس و ڕاوێژیان پێکراوە، وە نە هاریکاری خوای گەورەیان کردوە.

بۆیە خوای گەورە فەرمووی:
{ وَمَا كُنْتُ مُتَّخِذَ الْمُضِلِّينَ عَضُدًا }
کەسم لە گومڕاکان نەکردوە بە هاریکاری و یارمەتیدەر و پشتیوانی خۆم وە ئەو شتە لە خوای گەورە ناوەشێتەوە، چونکە کاری ئەوان گومڕاکردنی دروست کراوەکان و دوژمنکاریە بەرامبەر بە پەروەردگاریان.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

https://youtu.be/2JG1qGpiBzk

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و نۆیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَٰذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ۚ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا (49) 🌹

وە پەرتوکەکان دەهێنرێت، کەسە تاوانبارەکان دەبینیت بە زەلیلیەوە لەوەی کە تێیدان، وە دەڵێن ئەی هاوار لەخۆمان ئەو پەرتوکە چیە کە هیچ شتێکی وردو درشتی بەجێ نەهێشتوە ئیللا ژماردویەتی، وە ئەو کردەوانەی کردویانە لە پێشچاویان ئامادەیە، وە خوای پەروەردگار زوڵم لە هیچ کەسێک ناکات.

لەو ڕۆژەدا پەرتوکی کردەوەکانیان دەهێنرێت کە فریشتە بەڕێزەکان نوسیویانە لەسەریان و دڵەکان دەکەونە لەرزین وە لە ناخۆشیەکەی ترسێکی زۆر دروست دەبێت، وە لەم کاتەدا کەسە موجریم و تاوانبارەکان دەکەونە ترسەوە، وە کاتێک دەبینن کە لەو پەرتوکەدا قسەکانیان و کردەوەکانیان نوسراوەو ڕێزکراوە.

دەڵێن:
{ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا }
ئەی هاوار لە خۆمان ئەم پەرتوکە هیچ شتێکی بەجێنەهێشتوە لە تاوانی بچوک و گەورە، ئیللا نوسراوە تێیدا و پارێزراوەو هیچ کردەوەیەکی نهێنی و ئاشکرا وە کردەوەی شەو و ڕۆژی لەبیر نەچوە لە نوسینی.

{ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا }
وە ئەو کردەوانەی کە کردبویان لە دونیا هەمووی ئامادەیە و ناتوانن نکۆڵی لێبکەن.

{ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا }
ئا لەو کاتەدا پاداشت وەردەگرن لەسەر کردەوەکانیان و سزا دەدرێن کەسە خراپەکان، ئەوەش ئەوەیە کە خۆیان پێشیان خستوە لە دونیا وە خوای گەورە هیچ زوڵمێکی لێ نەکردون تەنها پاداشتیان دەداتەوە بە گوێرەی کردەوە خراپەکانی خۆیان، وە لەگەڵ ئەوەش دا دەرناچن لە عەدل و فەزڵی خوای گەورە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

ڕیشت نەتراشی دەرت دەکەین ...!!!

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vt.tiktok.com/ZS2kTrtNQ/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/Ub-1hrlm1YA?si=r0bfSOPXC2upRyNS

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://www.facebook.com/share/r/f7k8fnL45z1uXHEg/?mibextid=oFDknk

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/4012

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و حەوتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ أَمَلًا (46) 🌹

ماڵ و سامان و منداڵ جوانی دونیان، وە ئەوەی دەمێنێتەوە لەلای پەروەردگار کردەوەی چاکە، کە هەر ئەوە باشترە وە ئومێد دارترە.

ماڵ و سامان و منداڵ جوانی و ڕازاوەیی دونیایە،
واتە : لەوانەوە شتێک نیە وە ئەوەی کە بۆ ئینسان دەمێنێتەوەو سودی دەبێت و دڵی پێی خۆش دەبێت کردەوە چاکەکانە، وە کردەوە چاکەکان هەموو عیبادەتە واجب و سوننەتەکان دەگرێتەوە کە لە مافی خوای گەورەن، وە لە مافی بەندەکانن لە نوێژ و ڕۆژی و زەکات و خێر و حەج و عومڕە و زیکرەکان لە سبحان اللە و الحمدللە و لا إله إلا الله و اللە أكبر کردن و قوڕئان خوێندن و داواکردنی زانستی بەسود و ئەمر بە چاکەو نەهی کردن لە خراپە و خزم بەسەرکردنەوەو چاکبون لەگەڵ دایک و باوک و هەڵسان بە مافی خێزانداری و بەندەکان و مافدان بە ئاژەڵەکان وە هەموو کاروکردەوەیەکی چاک بۆ خەڵکی...هەموو ئەمانە دەمێنێتەوە لە چاکە، وە ئەوانە خێرترن و دەمێننەوە لەلای پەروەردگار، وە پاداشتەکەیان چەندان قات دەبێت، وە هیوای سود گەیاندنیان هەیە لە کاتی پێویستی.

ئا ئەوەیە کە پێویستە لەسەر خەڵکی پێشبڕکێی لەسەر بکەن، وە کۆشش بکەن بۆ بەدەست هێنانی، وە ورد ببنەوە و سەیر بکەن چۆن کاتێک خوای گەورە نمونەی هێنایەوە بە دونیا و حاڵەکەی و لەناوچونەکەی باسی ئەوەی کرد کە ئەو کەسانەی لە دونیان دوو جۆرن:
جۆرێک لەگەڵ جوانی و ڕازاوەییەکەن و چێژ وەردەگرن بۆ ماوەیەکی کەم پاشان تەواو دەبێت بەبێ سود وەرگرتن لە لای خاوەنەکەی، وە لەوانەیە زیانیشی پێ بگەیەنێت وەک ئەو ماڵ و سامان و منداڵەی کە هەیەتی.
وە جۆری دووەمیان ئەوانەن کە خاوەنەکەی کاروکردەوەی چاک دەکات لە دونیاو بۆی دەمێنێتەوە بە بەردەوامی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

سزای ناو گۆڕ

🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vt.tiktok.com/ZS266E1o1/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَلَمْ تَكُن لَّهُ فِئَةٌ يَنصُرُونَهُ مِن دُونِ اللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا (43) 🌹

وە هیچ کۆمەڵێک توانای سەرخستنی ئەو کەسەیان نەبوو، وە سەرکەوتوو نەدەبوون.

{ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ فِئَةٌ يَنْصُرُونَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَمَا كَانَ مُنْتَصِرًا }
کاتێک سزاکە دابەزی بۆ سەر باغەکەی، وە ئەو شتەی شانازی پێوە دەکرد بەسەر برادەرەکەی نەما و لەناو چوو کاتێک دەیووت:
{ أَنَا أَكْثَرُ مِنْكَ مَالًا وَأَعَزُّ نَفَرًا }

بۆیە هیچ شتێک ڕێگر نەبوو بۆ دابەزینی سزاکە، وە توانای سەرخستنی نەبوو، وە چۆن سەردەخرێت کە ببنە ڕێگر لەسەر قەزاو قەدەری خوای گەورە؟، کە ئەگەر بڕیاری شتێکیدا هەموو خەڵکی ئاسمان و زەوی کۆببنەوە بۆ لادانی ناتوانن.

وە ڕەحمەتی خوای گەورەش دورنیە بۆ خاوەنی ئەو باغە کە توشی لەناو چونی باغەکەی بوو، کە خوای گەورە دوای ئەوە ڕزقی زۆر بکاتەوە، وە بوە هۆی ئەوەی کە بەخۆی دابچێتەوەو بگەڕێتەوە بۆلای خوای گەورە، وە سنوربەزاندن و یاخی بونی نەمێنێت، بەڵگەش لەسەر گەڕانەوەی ئەوەیە کە پەشیمان بوەوە لەسەر هاوبەش بڕیاردانەکەی بۆ پەروەردگاری، وە خوای گەورە ئەو شتەی کە بوە هۆی سنوربەزاندنی نەیهێشت و سزای دا لە دونیا پێش قیامەت، وە ئەگەر خوای گەورە خێری بۆ کەسێک بوێت سزاکەی بە پێش دەخات لە دونیا پێش قیامەت، وە فەزڵ و ڕەحمەتی خوای گەورە بە خیاڵ دانایەت کە چەند زۆرە، وە کەس نکۆڵی ناکات ئیللا کەسێکی زاڵمی جاهیل نەبێت.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vt.tiktok.com/ZS2YrKuNx/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و یەکەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قَالَ لَهُ صَاحِبُهُ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَكَفَرْتَ بِالَّذِي خَلَقَكَ مِن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ سَوَّاكَ رَجُلًا (37) 🌹

برادەرەکەی پێی ووت ئایا بێباوەڕ بوی بەو خوایەی کە دروستی کردوی لە خۆڵ پاشان لە نوتفەیەک پاشان کردویەتی بە کەسێکی تەواو؟.

{ لَّٰكِنَّا هُوَ اللَّهُ رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِرَبِّي أَحَدًا (38) 🌹
بەڵام ئەو خوایە پەروەردگاری منە وە هیچ کەسێک ناکەمە شەریک و هاوبەشی.

برادەرە ئیماندارەکەی وەک نەسیحەتێک و بەیاد هێنانەوەی کە خوای گەورە چۆن لە پێشوتردا لە دروستی کردوە.

{ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ سَوَّاكَ رَجُلًا }
کە هەر خوای گەورەیە نیعمەتی بەسەر داکردوی بەوەی کە دروستی کردوی و هێناویەتە بون و هێزو توانای پێداوی، وە بەردەوام نیعمەتی پێ بەخشیوی، وە تۆی لە پلەیەکەوە بۆ پلەیەکی تر بردوە، تاوەکو کردویەتی بە کەسێکی تەواوی لاشەو ئەندام و جەستە.
وە هۆکارەکانی بۆ ئاسان کردوی، وە نیعمەتەکانی دونیای بۆ فەراهەم کردوی، لە کاتێکدا ئەو دونیایە بە هێزو توانای خۆت نەهاتوەتە بەردەستت،
بەڵکو بە فەزڵی خوای گەورە هاتوەتە بەردەستت،
جا چۆن دەبێت و شایستەیە بە تۆ کە بێباوەڕبیت بەو خوایەی کە تۆی دروست کردوە لە خۆڵ، پاشان دروستی کردوی لە نوتفەیەک و دڵۆپێک، پاشان کردویەتیە کەسێکی تەواو؟!.

وە ئینکاری نیعمەتەکانی دەکەیت وە بانگەشەی ئەوە دەکەیت کە زیندووت ناکاتەوە؟! وە ئەگەر زیندووشت بکاتەوە لەوە خێرترت پێ دەبەخشێت کە لە دونیا هەتە؟! کە ئەوە لەو شتانەیە کە پێویست ناکات و شایستە نیە.

بۆیە برادەرە ئیماندارەکەی حاڵی بینی و بەردەوام بونی بینی لەسەر کوفرو سنوربەزاندنی، پێی ووت وەک شوکرانە بژێری خۆی بۆ پەروەردگاری وە ڕاگەیاندنی دینەکەی لە کاتی گفتوگۆ و هەبونی گومان پێی ووت:
{ لَكِنَّا هُوَ اللَّهُ رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِرَبِّي أَحَدًا }
بۆیە ئیماندارەکە دانی نا بە پەروەردگاری خوای بەدیهێنەری، وە بە تەنها بونی لە پەروەردگارێتیدا،
وە پەیوەست بون بە گوێڕایەلی و عیبادەت کردنی،
وە هیچ کەسێک لە دروست کراوەکان ناکاتە هاوبەشی خوای گەورە، پاشان پێی ڕاگەیاند کە خوای گەورە نیعمەتی ئیمان و ئیسلامی پێ بەخشیوە لەگەڵ کەمی ماڵ و سامان و منداڵ، کە ئەوە نیعمەتی حەقیقیە، وە جگە لەوە لەوانەیە لە ناو بچێت و نەمێنێت و سزا بدرێیت لەسەری.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و نۆیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ ۞ وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا رَّجُلَيْنِ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَابٍ وَحَفَفْنَاهُمَا بِنَخْلٍ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًا (32)🌹

نمونەیان بە دوو پیاو بۆ بهێنەوە کە یەکێکیان دوو باغمان لە میوەجات و ترێ پێ بەخشیبوو، وە دەورەدرابوون بە دار خورما وە لە نێوانیان بێستان و کشتوکاڵمان بۆ فەراهەم کردبوو.

{ كِلْتَا الْجَنَّتَيْنِ آتَتْ أُكُلَهَا وَلَمْ تَظْلِم مِّنْهُ شَيْئًا ۚ وَفَجَّرْنَا خِلَالَهُمَا نَهَرًا (33) 🌹
ئەو دوو باغە بەربومێکی باشی هەبوو، وە هیچی لێ بەفیڕۆ نەدەچوو، وە لە نێوانیان ڕوبارمان بۆ تەقاندبەوە.

خوای گەورە بە پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:
نمونە بۆ خەڵکی بهێنەوە بەو دوو پیاوە، کە یەکێکیان شوکرانە بژێری نیعمەتەکانی خوای گەورەی کرد، ئەوی تر کوفرانە بژێری کرد، وە بەیادی خەڵکی بهێنەوە ئەوەی ئەو دوو پیاوە لە دەمیان دەرچوو، لە کردار و قسە وە بەهۆی قسەی یەکێکیان چ سزایەکی بەپەلە و دوانەخراو هات، کە ئەو نمونە هێنانەوە بۆ ئەوەیە کە خەڵکی پەند لە هەردوو پیاوەکە وەربگرن، وە بیکەنە ئامۆژگاری بۆ خۆیان لەوەی بەسەر ئەو دوو کەسە داهات، وە مەبەست لەو باسە بۆ زانینی خودی دوو کەسەکە نیە و لە چ زەمان و شوێنێک ژیاون، بەڵکو سود لە چیرۆکەکەیانە بە تەنها، وە هەوڵدان بۆ زانینی جگە لەوە خۆماندوو کردنە، کە یەکێک لەو دوو پیاوە کافر بوو بە نیعمەتە گەورەکانی خوای گەورە، کە دوو باغی پێ بەخشی بوو لە میوەجات.

{ وَحَفَفْنَاهُمَا بِنَخْلٍ }
کە لەو دوو باغە هەموو بەربومێکی تێدابوو، بە تایبەت بە تامترین و باشترین دارەکان، دار مێو وە دار خورما، کە دار مێوەکە لە ناوەڕاستیدا بوو وە دار خورمایەکە لە چاردەوری کە بەو شێوەیە جوانیەکی بێوێنەی دەدا بە باغەکە، وە بەدیارکەوتنی دارەکان و دار خورمایەکە بۆ ڕوناکی خۆر و شنە با، کە دەبێتە هۆی تەواو بونی بەربومەکان و پێ گەیاندنیان،
لەگەڵ ئەو داروبارە لە نێوانیان بێستان و گشتوکاڵی لێبوو، کە لێرەدا دەووترێت ئەی ئەو هەموو دارو بێستانە بە چ شتێک ئاو دەدرێت وە ئاو بەشیان دەکات؟!
بۆیە خوای گەورە دوای ئەوە فەرمووی کە بەربومەکەی دوو قات دەهاتە بەرهەم و ڕوبارانێک لە نێوان ئەو دوو باغەبوو بۆ ئاودێریان.

{ لم تَظْلِمْ مِنْهُ شَيْئًا } وە هیچ بەربومێک بە خەسار نەدەچوو.

{ وَكَانَ لَهُ ثَمَرٌ }
وە ئەو پیاوە بەربومی هەبوو، کە بە دیاری نەکراوی هاتوە "ثَمَرٌ" کە بە مانای زۆری دێت، وە هیچ ئافات و نەخۆشیەکی توش نەدەبوو، کە ئەو شێوە باغاتە ئەوپەڕی جوانی و خۆشیە، بۆیە ئەو پیاوە فریوی خوارد پێیانەوەو کیبر گرتی و دواڕۆژی لەبیر چوەوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…
Subscribe to a channel