regaypeshin | Unsorted

Telegram-канал regaypeshin - ڕێگای پێشین

1944

كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام ❉ کەناڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی قورئان و فەرمودە ڕاستەکانی پێغەمبەر ﷺ،و بڵاوکردنەوەی وتەی زانایان و وتار و وانه‌ و پارچه‌ ده‌نگیەکان بە زمانی کوردی: https://t.me/Regaypeshin بۆ گەیاندنی پیشنیارەکانتان: @masoudALkurdi

Subscribe to a channel

ڕێگای پێشین

🕋 دەتەوێ پاداشتی حەج و عومرە وەرگری؟ 🕋

🌹قال رسول الله ﷺ :

"مَن صلّى الصبحَ في جَماعة، ثم قعدَ يذكُرُ اللهَ حتى تَطلُعَ الشمسُ، ثم صلّى ركعتين، كانتْ له كأجر حجةٍ وعُمرةٍ تامةٍ تامة تامة".

📚صحيح الترغيب والترهيب

💎 پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی :

" ھەرکەسێك نوێژی بەیانی بە جەماعەت بکا و پاشان دابنیشێ و زیکری خوای گەورە بکا تاوەکو ڕۆژھەڵدێ پاشان ٢ ڕکاعەت نوێژ بکا ، ئەو کەسە پاداشتی حەج و عومرەی بۆ ھەیە بە تەواوی بە تەواوی بە تەواوی "
—————————

٢ ڕکاعەتەکە بە نزیکەی چارەگێك پاش ڕۆژھەڵاتن دەکرێ

✍️ محمد گەردی
ـ———————————————
🖥 کەناڵی ڕێگای پێشین 🖥
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

[فەتوای کۆمەڵێك لە زانایان دەربارەی - زكاة الفطر - سەرفترە]

‌ ‌ ‌ بسم الله الرحمن الرحيم

* حوکمی سەرفترە چییە؟
۱- سەرفترە فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێکی گەورە و بچوك نێر و مێ ئازاد و بەندە .
[الفتاوی لابن باز (۱۹۷/۱٤)]

++ بە مەرجێك لە خواردنی شەوو ڕۆژێك زياتری هەبێت ئەگەر لەوە کەمتری هەبێت لەسەری واجب نابێت .

* لە چ شتێك دەدرێت؟
۲- بە صاعێك لە - خورما و جۆ و مێوژ و کەشك - وە لەسەر ڕاستترین وتەی زانایان هەر شتێك کە خواردنی وڵات بێت وە برنجیش دەگرێتەوە .
[الفتاوی لابن باز (۱۹۷/۱٤)]

++ صاعێك برنج بریتییە لە: - نزیکەی دوو کیلۆ و نیو - .
فتاوى نور على الدرب لابن عثيمين الشريط رقم [٥۰]
وە شێخ ابن باز دەفەرمووێت: صاعێك برنج بریتییە لە: - نزیکەی سێ کیلۆ -
[الفتاوی لابن باز (۲۰۳/۱٤)]

* لە چ کاتێکدا سەرفترە دەدرێت؟
۳- دەتوانرێت سەرفترە لە ڕۆژی - ۲۸، ۲۹، ۳۰ - ڕەمەزان بدرێت، وە لە شەوی جەژن و ڕۆژی جەژن پێش نوێژی جەژن دەدرێت .
[الفتاوی لابن باز (۳۲-۳۳/۱٤)]

++ هەر کەسێك لە ڕۆژی - ۲۷ - ی ڕەمەزان سەرفترە دەربکات سەرفترەکەی دەرناچێت و دروست نییە، چونکە وەك کەسێك وایە کە پێش ئەوەی کاتی نوێژ هاتبێت نوێژ بکات وا بزانێت کاتی هاتووە .
شرح الممتع لابن عثيمين [۱۷۰/٦]

++ ئەفزەڵترو باشتر ئەوەیە کە بەیانی ڕۆژی جەژن پێش چوونت بۆ نوێژی جەژن سەرفترەکەت بدەیت .
عَنِ ابنِ عُمَرَ - رضي الله عنهما -: أنَّ رَسُولَ اللهِ - صلى الله عليه وسلم - أمَرَ بِزَكَاةِ الفِطْرِ أنْ تُؤَدَّى قَبلَ خُرُوجِ النَّاسِ إلَى الصَّلَاةِ .
[البخاري: ۱٥۰۳] و [مسلم: ۹۸٦]

* سەرفترە دەدرێت بە کێ؟
٤- سەرفترە تەنها دەدرێت بە یەك کۆمەڵ خەڵك ئەویش فەقیرەکانە - وەك زەکاتی ماڵ نییە بدرێت بە هەشت کۆمەڵ .
[الفتاوی لابن عثيمين (۲٥۹/۱۸)]

** کەسی فەقیر دەتوانێت کەسێکی تر بکات بە وەکیل بۆ ئەوەی کە سەرفترەکەی بۆ وەربگرێت .
[الفتاوی لابن عثيمين (۲٦۲/۱۸)]

* ئایا دروستە سەرفترە بە پارە بدرێت؟
٥- سەرفترە بە پارە نادرێت و دروست نییە لە لای زۆربەی زانایان وە پێچەوانەی فەرموودەی سەحیحی پێغەمبەری خوایە - صلی الله عليه وسلم - وە پێچەوانەی کرداری هاوەڵە بەڕێزەکانە - خوا لێیان ڕازیبێت - .
[الفتاوی لابن باز (۳۲/۱٤)]

* ئایا دروستە سەرفترە بدەیت بە خەڵکی شارێکی تر؟
٦- سونەتە سەرفترەکەت بدەیت بە خەڵکی شارەکەی خۆت .
[الفتاوی لابن باز (۲۱۳/۱٤)]

* ئایا سەرفترە ‌دەدرێت بۆ منداڵێك کە لەناو سکی دایكیدا بێت؟
۷- منداڵێك لەناو سکی دایکیدا بێت واجب نییە سەرفترەی بۆ بدەیت، ئەگەر بۆی بدەیت موستەحەبە (۱) .
[الفتاوی لابن عثيمين (۲٦۳/۱۸)]

(۱) عثمان كوڕی عفان - خوا لێی ڕازیبێت - سەرفترەی ‌داوە بۆ منداڵێك کە لەناو سکی دایكیدا بووە .
[الفتاوی لابن باز (۲۰۱/۱٤)]

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ تەرجومەی کوردی زانایان ( ٥٩ )

پرسیارکەر دەڵێ : کەسێك احتلام ( لەشگران) بێ لە ڕەمەزان ئایا قەزاکردنەوەی ئەو ڕۆژەی لەسەرە یان خۆی دەشواو ڕۆژوەکەی تەواو دەکات و هیچی لەسەر نیە؟

وەڵام دراوەتەوە لەلایەن شێخ محمد بن صالح العثيمين ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت

لە گەڵمان بن لە کەناڵی ڕێگای پێشین لە یوتوب
https://www.youtube.com/channel/UC58iSNpxWAUgjXr_Q4I4EFA


لە گەڵمان بن لە پەیجی ڕێگای پێشین لە فیسبوك
https://www.facebook.com/FCRegayPeshin/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

پرسیار و وەڵامی ٢٨-٢٩-٣٠-٣١

۲۸ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

♦️پرسیار: حوکمی بەکارهێنانی هەندێک لە جوانکاریەکانی ئافرەتان چیە لە کاتی بەڕۆژووبوندا؟وە ئایا ڕۆژوو دەشکێنێت یاخود نا؟

🔸ئەوەی کە بۆ جوانکردنی دەم وچاو بەکاردێت لە سابون و چەوریەکان و جگە لەوانە ئەوەی کە پەیوەستە بە دەرەوەی دەم وچاو،نمونەی مکیاج و لەو جۆرە شتانە،هەموو ئەم جۆرانە هیچی تێدا نیە بەکارهێنانی بۆ ڕۆژووەوان،لەگەڵ ئەوەی نابێت ئەو جۆرە دەرمانانە بەکاربێنێت بۆ جوانکاری ئەگەر زەرەرو زیانی هەبوو بۆ تەندروستی پێست و دەم وچاو. (15/260).
(وە نابێت ئەو مکیاج و جوانکاریە بۆ جگە لە مەحرەمی ئافرەتەکە خۆی بەکاری بهێنێت و بیبینن،
ئەگەر نا ئەو کات دەکەوێتە ناو حەڕام و تاوانەوە بۆیە خوشکانمان با ئاگاداربن).

📔مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
———————————
♦️ما حكم استعمال بعض أدوات التجميل للنساء خلال نهار رمضان؟ وهل تفطر هذه أم لا؟

🔸ما يحصل به تجميل الوجه من الصابون والأدهان وغير ذلك مما يتعلق بظاهر الجلد، ومن ذلك الحناء والمكياج وأشباه ذلك، كل ذلك لا حرج فيه في حق الصائم، مع أنه لا ينبغي استعمال المكياج إذا كان يضر الوجه. (15/260).
ـ————————————
٢٩
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🛡پرسیار / لەسەر کاردا خەڵکانێك ھەن جگەرە دەکێشن ، وە ھەندێك جار ھەڵدەستم بە بەڕۆژووبونی ٦ ڕۆژی شەوال ، ئایە بۆنی جگارە ڕۆژووەکەم بەتاڵ دەکاتەوە؟ بۆ زانیاری من سوپاس بۆخوا جگەرە ناکێشم

💐وەڵام / ڕۆژووگر ڕۆژوەکەی بەتاڵ نابێتەوە گەر تۆز و دووکەڵ چووە ناو قوڕگی چونکە ئەوە بەبێ ھەڵبژاردنی خۆیەتی ، بەڵام لەسەرتە ئامۆژگاری جگەرەکێشەکان بکەی بە وازھێنان لە جگەرە و تەوبەکردن لێی چونکە حەڕامە و تاوانە.
———————————————
⚱️س / يوجد في العمل أناس يشربون الدخان، وأحيانا أقوم بصيام الست من شوال، فهل رائحة الدخان تبطل الصيام؟ علما بأنني والحمد لله لا أدخن.

🌴ج / الصائم لا يفطر إذا طار إلى حلقه غبار أو دخان؛ لأن هذا بغير اختياره، لكن عليك مناصحة شاربي الدخان بتركه والتوبة منه؛ لأنه حرام ومعصية.

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء.
———————————
۳٠ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🔹پرسیار: حوکمی بەکارهێنانی بەخاخی لوت چیە بۆ ڕۆژوەوان لە کاتی زەڕوڕەتدا؟

🔸هیچی تێدانیە بەکارهێنانی بەخاخی لوت بۆ ڕۆژوەوان لە کاتی زەڕوڕەتدا،وە ئەگەر توانی دوای بخات بۆ شەو باشترو ئەحوەتترە. (15/264).

📔مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
———————————
♦️س:حکم استعمال البخاخ في الأنف في الصوم عند الضرورة؟

🔸لا بأس باستعمال البخاخ في الأنف للصائم عند الضرورة، فإن أمكن تأجيله إلى الليل فهو أحوط. (15/264).
———————————————
٣١
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

💐پرسیار / لە کاتی ڕۆژوودا بەڵغەم لە قوڕگ دادەبێ و ناتوانم فڕەیبدەم ، قوتی دەدەم ئایە ئەوە ڕۆژووەکە بەتاڵ دەکاتەوە؟

💎وەڵام/ بەڵغەم گەر نەگەیشتە دەم ئەوا زەرەر بە ڕۆژووگر ناگەیەنێ گەر قوتی بدا.
———————————————
🌺س / أثناء الصيام يتكون بلغم في الحلق ولا أستطيع إخراجه، فيتم بلعه فهل هذا يبطل الصيام؟

🌴ج / البلغم إذا لم يصل إلى الفم فإنه لا يضر الصائم ابتلاعه.

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
———————————————
🖥 کەناڵی ڕێگای پێشین 🖥
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

پرسیار و وەڵامی ٢٤-٢٥-٢٦

👇👇👇👇

٢٤

#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

⚽️ پرسیار/ ئایە دروستە وازبھێنم لە بەڕۆژووبونی ١ ڕۆژ بەھۆی تۆپی پێ؟

🌸وەڵام / دروست نیە بەڕۆژوونەبیت لە ڕۆژەکانی ڕەمەزاندا لەپێناو کارە وەرزشیەکان لە تۆپی پێ بێ یان جگە لەوبێ ، چونکە ئەوە لەو عوزرە شەرعیانەی کە ڕێگەپێدراو بێ بەڕۆژوونەبیت نیە .
—————————————
💐س٧: هل يجوز ترك الصوم يوما واحدا بسبب كرة القدم؟

🌺ج٧: لا يجوز الإفطار في نهار رمضان لأجل الأعمال الرياضية من كرة القدم أو غيرها؛ لأن ذلك ليس من الأعذار الشرعية المبيحة للإفطار.

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
———————————
۲۵ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

♦️پرسیار: حوکمی بەکارهێنانی قەترەی چاو،وە قەترەی گوێ،وە قەترەی لوت چیە بۆ ڕۆژوەوان،وە ئەگەر تامی ئەو قەترانەی هەست پێکرد لە قوڕگی چیبکات؟

🔸قەترەی چاو لەگەڵ قەترەی گوێ ڕۆژوو ناشکێنن لە ڕاجحترین قەولی عولەمایان،وە ئەگەر تامی ئەو قەترانەی هەست پێکرد لە قوڕگی،ئەوا گرتنەوەی ئەو ڕۆژە باشترو ئەحوەتترە نەک واجب بێت بیگرێتەوە،چونکە چاو لەگەڵ گوێ دوو دەرچەی خواردن و خواردنەوە نین لە ئەساسدا.
ـ(15/260- 261).
🔸ئەمما قەترەی لوت دروست نیە ڕۆژوەوان بەکاری بهێنێت،چونکە لوت دەرچەیە بۆ خواردن و خواردنەوە،وە هەر کەسێک قەترەی لوتی بەکارهێنا و بزانێت کە دروست نیە ئەوا دەبێت ڕۆژوەکەی بگرێتەوە ئەگەر تامی قەترەکەی هەست پێکرد لە قوڕگی. (15/261).

📔مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
———————————
🔹س: ما حكم استعمال قطرة الأذن،وقطرة الأنف، وقطرة العين للصائم، وإذا وجد الصائم طعمها في حلقه فماذا يصنع؟

🔸قطرة العين والأذن لا يفطر بهما الصائم في أصح قولي العلماء. فإن وجد طعم القطور في حلقه فالقضاء أحوط ولا يجب، لأنهما ليسا منفذين للطعام والشراب. (15/260- 261).
🔸قطرة الأنف لا تجوز للصائم؛ لأن الأنف منفذ، وعلى من فعل ذلك القضاء إن وجد طعمها في حلقه. (15/261).
————————————
٢٦
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🌸پرسیار / حوکمی ئەو کەسە چیە کەوا ١ ڕۆژ دەشکێنێ لە ڕەمەزاندا بە عوزر یان بێ عوزر؟

🌺وەڵام / ھەر کەسێك ڕۆژێك بشکێنێ بەبێ عوزر ئەوا تاوانبارە و پێویستە بیگرێتەوە ، بەڵام گەر بە جیماع بوبێت ئەوا کەفارەتی لەسەرە ھی جیماع لە ڕۆژەکانی ڕەمەزان ئەویش ئەوەیە : ئازادکردنی بەندەیەك گەر نەیتوانی و نەیدۆزیەوە ئەوا ٢ مانگ لەسەریەك بەڕۆژوو دەبێ گەر نەیتوانی ئەوا خواردنی ٦٠ فەقیردەدا وە ھەروەھا ئافرەتەکەش ھەمان کەفارەت دەدا ، وە گەر ڕۆژووی شکاندبێ بەھۆی عوزرەوە وەکو نەخۆشی یان سەفەر ، ڕۆژووەکە دەگرێتەوە و تاوانی لەسەر نیە.
———————————————
🌴س / ما هو حكم من أفطر يوما من رمضان بعذر أو بدون عذر؟

💡ج / من أفطر يوما من رمضان بدون عذر فإنه آثم وعليه قضاؤه، لكن إن كان بجماع فعليه كفارة الجماع في نهار رمضان، وهي: عتق رقبة فإن لم يجد فإنه يصوم شهرين متتابعين، فإن لم يستطع فإنه يطعم ستين مسكينا، وهكذا المرأة، وإذا أفطر بعذر كالمرض أو السفر فإنه يقضي وليس عليه إثم.

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
———————————————
🖥 کەناڵی ڕێگای پێشین 🖥
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

پرسیار و وەڵامی ١٧-١٨-١٩

👇👇👇👇

١٧-
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

💐پرسیار/ ئایە بەکارھێنانی قەترەی چاو دروستە لە ڕۆژەکانی ڕەمەزاندا؟

🌸وەڵام / بەڵێ دروستە و ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان .
——————————————
🌹س٢: هل يجوز استعمال قطرة العين في نهار رمضان؟

💎ج٢: نعم تجوز ولا تفسد الصوم على الصحيح من قولي العلماء.

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
———————————
۱۸ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🔹پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چیە کە لە ڕۆژی ڕەمەزاندا دەرزی لە دەماری خوێن هێنەر و ماسولکە دەدات و بەڕۆژووەو لەسەر ڕۆژوەکەی بەردەوام دەبێت،ئایا ڕۆژوەکەی بەتاڵ دەبێتەوەو واجبە لەسەری کە ئەو ڕۆژە بگرێتەوە؟
وە لە هەندێک لە پەرتوکە فقهیەکان خوێندومەتەوە وەک پەرتوکی(فقه السنة) ی شێخ سيد سابق کە دەرزی موغەذی و جگە لەو کە لە ڕێگای بۆشایی و دەمەوە ناچێتە ژورەوە ڕۆژوو ناشکێنێت،وە هەندێک لە زانایانی تر دەڵێن دەشکێت،جا ڕای جمهورو ڕاجح چیە لەو بارەیەوە؟

🔸دەرزی لێدان لە دەماری خوێن هێنەر لە جنسی خواردن و خواردەوە نیە،وە ئەو دەرزیانەی کە لە ماسولکە دەدرێت ئەو لە پێشترە کە لە جنسی خواردن و خواردنەوە نەبێت،بۆیە ڕۆژووەکەی دروستە و ناشکێت،
بەڵام لە بابی ئیحتیات ڕۆژوەکە بگرێتەوە باشترە،
وە لێدانی ئەو دەرزیە تاخیر بکات بۆ شەو ئەگەر پێویستی بوو باشترو ئەحوەتترە،وە بۆ ئەوەی لەو خیلافە دەربچێت. (15/257).
🔸وە ئەرجەحترو ڕاستتر ئەوەیە کە ئەو دەرزیانەی کە موغەذی و خواردنە ڕۆژوو دەشکێنێت ئەگەر بە ئەنقەست بەکاری هێنا و علمی بە شکاندنی ڕۆژووەکەی هەبوو بەو جۆرە دەرزیە،
ئەمما دەرزیە عادیەکان ڕۆژووی ڕۆژوەوان ناشکێنێت. (15/25).

📔سەرچاوە :
مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
——————————
♦️س: ما حكم من حقن حقنة في الوريد والعضل أثناء النهار بشهر رمضان وهو صائم وأكمل صومه، هل فسد صومه ووجب قضاؤه أم لا؟
و قرأت في بعض الكتب الفقهية ومنها كتاب (فقه السنة) لمؤلفه الشيخ سيد سابق أن الإبر المغذية وغيرها التي لا تدخل عن طريق الجوف أو الفم ليست مفطرة،وأعلم أن هناك رأيا لبعض الفقهاء يقضي بغير ذلك. فما الرأي المعروف لدى جمهور العلماء؟

🔸الحقنة في الوريد ليست من جنس الأكل والشرب، وهكذا الحقنة في العضل من باب أولى، فصومه صحيح، لكن لو قضى من باب الاحتياط كان أحسن. وتأخيرها إلى الليل إذا دعت الحاجة إليها يكون أولى وأحوط، خروجاً من الخلاف في ذلك. (15/257).
🔸الصواب: أن الإبر المغذية تفطر الصائم إذا تعمد استعمالها، أما الإبر العادية فلا تفطر الصائم. (15/25)
———————————
١٩-
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🌟 پرسیار / ھاوسەرەکەم منداڵێکی بوو پێش مانگی ڕەمەزان بە نزیکەی ٧ ڕۆژ ، وە پاك بوەوە پێش چوونە نێو مانگی ڕەمەزان ، ئایە ڕۆژووەکەی تەواوە یان پێویستە بیگرێتەوە؟ بۆ زانیاریش ھاوسەرەکەم دەیگوت کەوا بەڕۆژوو بوە لە کاتێکدا پاك بووە.

💐 وەڵام / گەر کارەکە بەو شێوەیەیە کە باسکراوە و ڕۆژووی ھاوسەرەکەت لە مانگی ڕەمەزان لە کاتی پاکێتیدا بووە ئەوا ڕۆژووەکەی دروستە و پێویست ناکات بیگرێتەوە.
—————————————
💎س: زوجتي قد وضعت مولودا قبل شهر رمضان المبارك بحوالي سبعة أيام، وطهرت قبل دخول شهر رمضان، هل صيامها تام أم يلزمها القضاء؟ علما أنها تقول صامت وهي طاهرة.

🌴ج: إذا كان الأمر كما ذكر وأن صيام زوجتك شهر رمضان في زمن الطهر فإن صيامها صحيح ولا يلزمها القضاء.

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
———————————————
🖥 کەناڵی ڕێگای پێشین 🖥
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

زنجیرەی ١١-١٢-١٣

👇👇👇

١١-
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

💐 پرسیار / حوکمی ئەو کەسە چیە کەوا جیماع لەگەڵ خێزانەکەی دەکا لە ڕۆژەکانی ڕەمەزاندا لە سەفەردا لە کاتێکدا ئەوان بەڕۆژوو نین و نوێژەکانیش کورت دەکەنەوە بەڵام لە ناو ڕەمەزاندان ؟

🌸 وەڵام / بەڕۆژوو نەبوون دروستە بۆ موسافیر لە سەفەردا لە ڕۆژەکانی ڕەمەزاندا و دەیگرێتەوە لەبەر فەرموودەی خوای گەورە {وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ} واتە : « ھەرکەسێك نەخۆش بێ یان لە سەفەردا بێ با لە ڕۆژەکانی تردا بیگرێتەوە » وە خواردن و خواردنەوە و جیماعکردن حەڵاڵە بۆی مادام لە سەفەردایە.
———————————————
🛡س٢: ما حكم من جامع أهله في نهار رمضان بواسطة السفر حيث إنهم مفطرون ويقصرون الصلاة لكنهم في رمضان؟

🌷ج٢: يجوز الفطر في السفر لمسافر في نهار رمضان ويقضيه لقوله تعالى: {وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ} ويباح له الأكل والشرب والجماع ما دام في السفر.

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء

۱۲ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان
ـ———————————

💎پرسیار: ئایا تاوان و خراپە لە ڕوی ژمارەوە زیاد دەکەن لە ڕەمەزان و غەیری ڕەمەزان؟،وە لە شوێنە پیرۆزەکان؟،وە لە کاتە جیاوازەکاندا؟

🌷وەڵامی شێخ ابن باز رحمه الله تعالی:

خراپەکان لە ڕوی ژمارەوە زیاد ناکەن نە لە ڕەمەزان، وە نە لە مەککە،وە نە لە جگە لەو شوێنانە،
بەڵکو خراپە بە یەک خراپە دەنوسرێت هەموو کاتێک ئەوەش لە فەزڵ و چاکەی خوای گەورەیە،

بەڵام خراپەیەک لە مەککە،وە خراپەیەک لە ڕەمەزان، وە خراپەیەک لە دە ڕۆژی ذو الحجة تاوانەکەی گەورەترە لە خراپەیەک لە جگە لەو کاتانە،

بۆیە خراپەیەک لە مەککە گەورەتر و توندترە لە ڕوی تاوانەوە لە خراپەیەک لە جددە و تائیف بۆ نمونە،
وە خراپەیەک لە ڕەمەزان،وە خراپەیەک لە دە ڕۆژی ذو الحجة توندتر و گەورەترە لە خراپەیەک لە ڕەجەب،یان لە شەعبان وە بەو جۆرە،

بۆیە خراپە زیاد دەکات لە ڕوی کەیفیەت و چۆنیەتیەکەی نەک لە ڕوی ژمارەوە،
بەڵام چاکەکان زیاد دەکەن لە ڕوی چۆنیەتیەکەی و ژمارەکەیدا ئەوەش لە فازڵی خوای گەورەیە .
ـ-------------------
💐قال الشيخ ابن باز ـ رحمه الله تعالی ـ :

"..فالسيئات لا تضاعف من جهة العدد لا في رمضان ولا في الحرم ولا في غيرها، بل السيئة بواحدة دائما وهذا من فضله سبحانه وتعالى وإحسانه، ولكن سيئة الحرم، وسيئة رمضان، وسيئة عشر ذي الحجة أعظم إثما من السيئة فيما سوى ذلك، فسيئة في مكة أعظم وأكبر وأشد إثما من سيئة في جدة والطائف مثلا، وسيئة في رمضان، وسيئة في عشر ذي الحجة أشد وأعظم من سيئة في رجب، أو شعبان ونحو ذلك.
فهي تضاعف من جهة الكيفية لا من جهة العدد، أما الحسنات فهي تضاعف كيفية وعددا بفضل الله سبحانه وتعالى.."

📚مجموع الفتاوی 3/389.
————————————
۱۳ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

❄️پرسیار: ئایا موسافیر دروستە کە خۆی بە ڕۆژوو نیە و عوزری شەرعی هەیە لەناو خەڵکی شت بخوات؟

🔸موسافیر نابێت لە پێش چاوی خەڵکی شت بخوات کە حاڵی ئەو نازانن کە ئەو موسافیرە،بەڵکو پێویستە لەسەری کە بە نهێنی شت بخوات،تاوەکو گومانی پێنەبردرێت کە بەڕۆژوو نیەو شت دەخوات،وە تاوەکو خەڵکی تریش هاننەدات بۆ ئەوەی لە پێش چاوی خەڵکی شت بخۆن.(15/256).

📔 مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
ـ-----------------
س:هل یجوز للمسافر أن يتعاطى بعض المفطرات أمام الناس؟
🔸المسافر ليس له أن يُظْهِرَ تعاطي المفطرات بين المقيمين الذين لا يعرفون حاله، بل عليه أن يستتر بذلك؛ حتى لا يُتّهم بتعاطيه ما حرم الله عليه، وحتى لا يجرؤ غيره على ذلك. (15/256).
ـ————————————
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

زنجیرەی ٥-٦-٧
👇👇👇👇

۵ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان
ـ———————————
پرسیار: پیاوێک لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو بوو،وە تێنوێتی زۆری بۆ هێنا و ڕۆژوەکەی شکاند،ئایا حوکمی چیە؟

🔸هەر کەسێک تێنوێتی زۆری بۆ هێناو ئاوی خواردو ڕۆژیەکەی شکاند،ئەوا لەسەریەتی کە ئەو ڕۆژە بگرێتەوە و کەفارەتی لەسەر نیە،لە ڕاجحترین قەولی عولەمایان،وە ئەگەر تێنوێتیەکەی بەو شێوەیەش نەبوبێت کە ڕۆژوەکەی بشکێنێت،ئەوا پێویستە لەسەری کە تۆبە بکات و دواتر ئەو ڕۆژە بگرێتەوە. (15/255).

مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
ـ-----------------
س: رجل صام في رمضان، واشتد به العطش فشرب، فما الحكم؟
🔸من اشتدَّ به العطش فشرب، فعليه القضاء ولا كفارة عليه في أصح قولي العلماء. وإن كان قد تساهل في ذلك فعليه التوبة إلى الله مع القضاء. (15/255).
ـ————————————
٦ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

پرسیار: هەندێک کەس دەڵێن،ئەگەر موسوڵمانێکت بینی شتێک دەخوات یان دەخواتەوە بەلەبیرچونەوە لە ڕۆژی ڕەمەزان،ئەوا پێویست ناکات کە پێی بڵێیت،چونکە خوای گەورە ئەو خواردن و خواردنەوەیەی پێداوە،وەک لە فەرمودەدا هاتوە،جا ئایا ئەم کارە ڕاستە؟

🔸هەر کەسێک موسوڵمانێکی بینی شتێک دەخواتەوە لە ڕۆژی ڕەمەزاندا یاخود شتێک دەخوات،یاخود شتێک لەوانە دەخوات کە ڕۆژوو دەشکێنێت جا بە لە بیر چونەوە بێت یان بە ئەنقسەت بێت،ئەوا واجبە کە ئینکاری لێ بکرێت لەم کارەی. (15/256).

📔سەرچاوە :
مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.

ـ-----------------

س: يقول بعض الناس إذا رأيت مسلما يشرب أو يأكل ناسيا في نهار رمضان فلا يلزمك أن تخبره؛ لأن الله أطعمه وسقاه، كما في الحديث، فهل هذا صحيح؟
🔸من ر أى مسلماً يشرب في نهار رمضان أو يأكل أو يتعاطى شيئاً من المفطرات الأخرى ناسياً أو متعمداً وجب إنكاره عليه. (15/256).
ـ————————————
۷ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

⚠ پرسیار: حوکمی ئەو قسەیە چیە کاتێک کەسێک بەڕۆژووە دەڵێت:من برسیمە،هەست بە تێنوێتی دەکەم،ئایا ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە چونکە زۆرجار گوێبیستی ئەم قسەیە دەبین؟

🔴 وەڵام لە لایەن شێخ أحمد النجمي رحمه الله:

لە پێشوتریش باسم کردوە کە ڕۆژوو بەتاڵ نابێتەوە ئیللا بە شت خواردن و خواردنەوە،بەڵام لە زاهیری ئەم قسەیە دەردەکەوێت کە ئەوەی ئەم قسەیە دەکات پاداشتی ڕۆژووەکەی کەم دەبێتەوە ئەگەر مەبەستی لەم قسەیە وەک سکاڵایەک بێت لە ڕۆژوو گرتنەکەی و ڕازی نەبوون بە ڕۆژووەکە،وبالله التوفيق .

📚:فتح الرّب الودود في الفتاوى والرّسائل والرّدود[ج 1 ص 326 ]،لفضيلة الشيخ أحمد بن يحيى النجمي رحمه الله.
ـ--------------------
⚠️ ما حكم قول الإنسان أثناء صومه أنا جائع وأحس بعطش هل يبطل أجر الصيام ؟ لفضيلة الشيخ النجمي رحمه الله؟
🔴 جواب الشيخ النجمي رحمه الله:
سبق أن قلت أن الصوم لا يبطل إلا بالفطر والظاهر أنه ينقص الأجر إذا قصد بذلك التذمر من الصيام وعدم الرضا به وبالله التوفيق .
📚 المصدر:فتح الرّب الودود في الفتاوى والرّسائل والرّدود[ج 1 ص 326 ]لفضيلة الشيخ أحمد بن يحيى النجمي رحمه الله.
ـ————————————
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉
‏/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

١ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان
ـ———————————

💎پرسیاری یەکەم و دووەم لە فەتوای ژمارە(١٧٦٣٨)

چ کاتێک ڕۆژ دەست پێ دەکات لەلای موسوڵمانان،
ئایا لەگەڵ هەڵهاتنی فەجر و بەیانیە؟یاخود دوای نیوەی شەوە وەک ئەوەی لەلای فەلەکیەکاندا هاتوە؟وە بەڵگە چیە لەسەر ئەوە لە قوڕئان و سوننەت؟

وەڵام:
ڕۆژ دەست پێدەکات لە لای موسوڵمانان بە دەرکەوتنی فەجری دووەم،فەجری ڕاستگۆ"کاتێک کە نوێژی بەیانی واجب دەبێت"،
خوای گەورە دەفەرموێت:{أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَائِكُمْ}(١)
واتە:{حەڵاڵبوە بۆتان لە شەوانی کە بەڕۆژوون،
شەوانی ڕەمەزان چونە لای خێزانەکانتان}
تا قەولی خوای گەورە:{فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ}(٢)
واتە:{ئێستا بڕۆنە لای خێزانەکانتان بەو چونە لای خێزانەشتان داوای خێر بکەن لە خوای گەورە،
وە بخۆن و بخۆنەوە لە کاتی شەوانی ڕەمەزان تاوەکو دەزووی سپی لە دەزووی ڕەش لێک جیا دەکەنەوە کە فەجری دووەمە لە بەیانیان"واتە بخۆن و بخۆنەوە تاوەکو ئاسمان سپیایەتیەکی لێ بەدەردەکەوێت بەپانتایەتی لە بەیانیاندا"،
پاشان دوای ئەوە ڕۆژوو بگرن تاوەکو خۆر ئاوا دەبێت لە ئێواراندا}.
وە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:
(إن بلالا يؤذن بليل فكلوا واشربوا حتى يؤذن ابن أم مكتوم)(٣)
واتە:
(بەڕاستی بیلال بانگ دەدات لە شەودا،بۆیە بخۆن و بخۆنەوە تاوەکو ابن أم مكتوم بانگ دەدات)
"کە وەک زانراوە لەسەردەمی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دوو بانگ دەدرا لە بەیانیاندا بانگی یەکەم بۆ ئەوە بوو ئەوانەی کە خەریکی شەونوێژن تەواوی بکەن و خواردن و خواردنەوە بخۆن ئەوانەی کە بەڕۆژوو دەبن،بەڵام کە بانگی دووەم دەدرا ئەوا نوێژی بەیانی واجب دەبوو،وە خواردن و خواردنەوە حەڕام دەبوو ئەو کات فەجری دووەم و ڕاستگۆ دەست پێ دەکات و لەو کاتەوە بە ڕۆژوو دەبیت".

ـ-------------------

السؤال الأول والثاني من الفتوى رقم (١٧٦٣٨)
س١: متى يبدأ اليوم عند المسلمين، هل هو طلوع الفجر أم بعد منتصف الليل كما هو عند الفلكيين، وما دليل ذلك من الكتاب والسنة؟
ج١: اليوم يبدأ عند المسلمين بطلوع الفجر الثاني، قال تعالى: {أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَائِكُمْ} (١) إلى قوله تعالى: {فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ} (٢) ، وقال صلى الله عليه وسلم: «إن بلالا يؤذن بليل فكلوا واشربوا حتى يؤذن ابن أم مكتوم (٣) » .

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء

(١) سورة البقرة الآية ١٨٧
(٢) سورة البقرة الآية ١٨٧
(٣) صحيح البخاري الصوم (١٩١٩) ، صحيح مسلم الصيام (١٠٩٢) ، سنن الترمذي الصلاة (٢٠٣) ، سنن النسائي الأذان (٦٣٧) ، سنن أبي داود الصلاة (٥٣٥) ، موطأ مالك النداء للصلاة (١٦٣) ، سنن الدارمي الصلاة (١١٩٠) .
ـ————————————
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉ لە تیلیگرام:
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

‏مقطع صوتي من تحسین صالح

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی 1445 هـــ


بەسەرهاتی نێوان صفوان و خێزانەکەی

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3865

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

https://youtu.be/XPYwlmcwClk?si=tWkxPjRxjJtRsDJt

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

https://vm.tiktok.com/ZMM2WhKo5/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

هەندێك لە درۆکـانی ماکـوان
لەکتێبی مەملەکەتی شەیتان

بسم الله والحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه...أما بعد:

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :

(چوار شت ئەگەر تیاتدا بێت ئەوا زەرەرت پێ ناگەیەنێ ئەوەی لە دەستت چووە لە دونیا :
" ڕاستگۆیی لە قسەدا ، وە پاراستنی ئەمانەت ، وە ڕەوشت جوانی ، وە خواردنی پاك و حەڵاڵ " ) .

. رواه أحمد ( ٦٦٥٢ ) وصححه الألباني.

موسڵمانانی خۆشەویست وەکو زانراوە لامان خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرمان درۆ و بوهتان و قسەی ناشیاو ئەنجام بدەین و خیانەت بکەین ، لە چەندان ئایەتدا و لە چەندان فەرموودەیا ئاماژە بەوە دراوە و ئاگادارمان دەکاتەوە لە درۆ کردن و جنێو و بوهتان و قسەی ناشیاو...
کەسێك بەناوی ماکوان کەریم کە بەحساب بانگخوازە و بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆ ئیسلام ! وە بەردەوام موناقەشە و دیبەت دەکات لەگەڵ مولحیدەکان بەو ئسلوبە ناشیاو و دوور لە ئاکار و ڕەوشتە بەرزانەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، ماکوان کتێبێکی داناوە
" بەناوی مەملەکەتی شەیتان " کە پڕیەتی لە درۆ و چەواشەکاری و جنێو و قسەی ناشیا و ئەفسانە کە باوەڕ ناکەم لە فلیمیشدا شتی وای تیابێت!!
لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات کە شەیتانی بینیوە و لەگەڵ شەیتان و جنەکان قسەی کردووە !
سەیر لەوەدایە کەسانێکی زۆر دەیخوێننەوە و کاریگەرن بەو کتێبە پڕ لە درۆ و چەواشەکارییە کە پێكهاتووە لە چوار بەش ...
لەڕاستیدا هەر لە سەرەتای کتێبەکەوە درۆ و جنێوی تێدایە کەسێك کە تەقوای خوای لە دڵدا بێت دەزانێ ئەوە درۆ و خورافیاتە و جنێو و چەواشەکاریشی تیایە بۆ نمونە بەحساب لەگەڵ شەیتان قسە دەکات کە ئایەت الکرسی دەخوێنێ شەیتان ڕادەکات ماکوانیش دەڵێ " ئەم سەگبابە " ڕاست دەکات!
گومانی تیا نیە جنێودان نەك بە مرۆڤ بەڵکو بە شەیتانیش جائیز نیە وە لە شوێنێکی تردا پێی دەڵێ
" گو بخۆ " ! وە بەحساب بە شەیتان دەڵێ " چوار چەقۆت لێ بدەم بتخەمە ناو ئەو ئاوە "
هەروەها دەڵێ شەیتان ماسی زۆر دەگرت بە هەڵدانێکی قولاپەکە شەش ماسی گرت وە چومە لای و قسەم لەگەڵ کرد وتی ئەو ماسیانە ببە بۆ خۆت خێزانم وتی ئەی بۆ خۆی نەیبردەوە ؟ لێرەدا ماکوان درۆیەك دەکات و دەڵێ " وتی ئاخر موجەمیدەکەمان زۆری تیایە " ! وە لەم چیرۆکە ئەفسانەییەدا خیانەتێك لە جەنابی شەیتان دەکات چونکە شەیتان مەوعیدی بۆ دادەنێ لە قاوەخانەیەك دابنیشن بەس کەس نەزانێت بەڵام ماکوان هاوڕێیەکی ئاگادار دەکاتەوە کە وێنە و ڤیدیۆیان بگرێت ! وە لەو کتێبە دەڵێ " لەبەر شەخسیەت و کەسایەتی خۆم نەبوایە یەك شینە جرتم بۆ لێ ئەدایت" ! ماشاءالله زۆر بە شەخسیاتە !
ئاخر ئەوە کەی ئسلوبی ئینسانی موسڵمانە بەڕاستی ئەو جۆرە قسانە ئسلوبی کەسانی سوک و دوور لە تەقوان خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت :

خوای گەورە دەفەرموێت :

( وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا )
البقرة ٨٣.
واتە : لەگەڵ خەڵکیدا بە جوانی بدوێن .

ڕەوشت ناشیرنی بە وشە بێ یان بە کردەوە لە صيفەتی ئیماندار نیە
وەک پێغەمبەرمان عليه الصلاة والسلام دەفەرموێت:

(لیس المؤمن بالطعان ،ولا اللعان ،ولا الفاحش البذيء)
رواه الترمذي(۱۹۷۷)وغيره
وصححه الألباني في صحيح سنن الترمذي(۱۹۷۷).

واتە: (باوەڕدار تانەدەر نیە، وە نەفرین کەریش نیە، وە دەمپیس و جنێو دەریش نیە).

وە لە پارکێکدا بەحساب پێکەوە قسە دەکەن و ماکوان دەڵێ " سەگباب تۆ ساحیریت " !
بەڕاستی ماکوان کەسێکە شایستەی ئەوە نیە باسی دین بکات بۆ خەڵکی و بەزۆر خۆی کردووە بە بانگخواز لەکاتێکدا ئەوەی ڕەوشت و ئەدەبی بانگخواز بێت لەم کابرایەدا نیە..
لە پارکەکەدا کوردێك دێت و ماکوان دەبینێ و سەلامی لێ دەکات و دەڵێ ئەوە خێرە بە تەنها لێرەی ؟
ماکوانیش دەڵێ " قوربان چی بێ لە جەنابت نهێنی ئارەزووی شیعرم بوو ئیتر حەزم کرد لەم سروشتەدا دابنیشم و ئەو ئیلهامە شیعریە لە دەرون و دڵمدایە دەریبڕم " ! ئەوەش درۆیەکی تر .. وە درۆیەکی تر کاتێ دەچێتە لای کابرایەك کە شارەزایە دەربارەی جن و شەیتانەکان ناوی عەلی یە و هەندێ ئامۆژگاری دەکات دوای چەند ڕۆژێك شەیتانەکە دێتە ناو سەیارەکەی و بە ماکوان دەڵێ ئەو باسی چیتان دەکرد لەگەڵ عەلی ؟ ماکوانیش دەڵێی " عەلی فێری کردم کە چۆن بتسوتێنم " ئەوەش درۆیەکی تری کە عەلی وای پێ نەوتووە وەکو خۆی باسی دەکات...
لەوکاتەدا ماکوان پەیوەندی بە عەلییەوە دەکات و دەڵێت " ئەڵێی چی دەست بکەین بە سوتاندنی حەزقیلی هیچ و پوچ " ! حەزقیل ناوی شەیتانەکەیە..
دواتر کە دەچێت بۆ لای عەلی و عەلی پێی دەڵێ ئەوە حەزقیل بوو لەگەڵت ئەوکاتەی تەلەفۆنت کرد ؟!!
ماکوانیش دەڵێت بەڵێ عەلی دەڵێت زانیم !

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

ئەو بیدعانەیان ناو ناوە ذکر کردن


🎙 مامۆستا دانا عبداللە

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMMF7pq7P/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/Auy1ojS6j6Y?si=k5ymMpup459l5RSN

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11886

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

* ئايا سەرفترە دەدرێت بە کەسێك کە موسڵمان نەبێت؟
۸- سەرفترە جگە لە موسڵمانی فەقیر بە هیچ کەسێکی تر نادرێت .
[الفتاوی لابن عثيمين (۲۸٥/۱۸)]

* حوکمی دواخستنی سەرفترە بۆ دوای نوێژی جەژن بەبێ بوونی عوزر؟
۹- دواخستنی سەرفترە بۆ دوای نوێژی جەژن حەرامە، وە سەرفترەکەشی دەرناچێت .
[الفتاوی لابن عثيمين (۲٦٦/۱۸)]

دوو تێبینی:

۱- سەرفترە دەبێتە هۆکاری پاککردنەوەی نەفست لە تاوانی قسەی بێ خێرو قسەی خراپ کە لە مانگی ڕەمەزاندا کردوتە .
عَن ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ: "فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ زَكَاةَ الْفِطْرِ طُهْرَةً لِلصَّائِمِ مِنَ اللَّغْوِ وَالرَّفَثِ، وَطُعْمَةً لِلْمَسَاكِينِ .
[ رواە ٲبي داود: ۱٦۰۹] وحسنە الٲباني في صحيح سنن ٲبي داود

۲- پیاو لە بری خۆی و ئەو کەسانە سەرفترە دەدات کە نەفەقەی لەسەریانە - خێزانەکەی و منداڵەکانی - ئەگەر ئافرەتێك پیاوی نەبوو خۆی سەرفترە دەدات .

سەرچاوە: مطوية فتاوی زَكاةِ الفِطر لجمع من العلماء - بە دەستکاریەوە -

وەرگێڕانی: دیاری حمە صديق

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ ووتنی ( الإمساك ) لە مانگی ڕەمەزان ...

👈 شێخی فەرموودەناسی سەردەم شێخ محمد بن ناصر الدين الألباني ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبیت دەڵێت -:

"" ئێوە دەزانن ، بانگی یەکەم ناودەنێن بانگی الامساك ( الامساك : واتە خۆ گرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە )

ئەو بانگدانە دژی ئیمساكە ، لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت :
( كلوا واشربوا )
( بخۆن و بخۆنەوە )

پاك و بێگەردی بۆ خوای گەورە چۆن تێگەیشتنەکان گۆڕاون ؟!

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت :
( كلوا واشربوا حتى يؤذن ابن أم مكتوم )
( بخۆن و بخۆنەوە تاوەکو کوڕی ام مکتوم بانگ دەدات )

چ کاتێك بانگ دەدرێت ؟ ئەگەر کاتی بەیانی هات ،
ئیلساك لەلای ئەوان پێش بانگی دووەم بە چارێگە سەعاتێكە.

بۆیە دەبینی پیرە پیاوێک دەچێتە لای ئیمامی مزگەوتێك بە نیگەرانیەوە دەڵێ : من پارشێوم نەکردوە ، ئایە کاتم ماوە ؟ پێی دەڵێت نەخێر ، لەبەر ئەوەی بانگی داوە بانگی امساك ، لەکاتێکدا ئەو بانگە بانگی خواردنە :
( كلوا واشربوا حتى يؤذن ابن أم مكتوم )
( بخۆن و بخۆنەوە تا وەکو کوری ام مکتوم بانگ دەدات )

📚 سلسلة الهدى والنور. الشريط 3 .

🍃➠🌼➠🌸➠🌼➠🍃

📌 قال الشيخ محمد بن ناصر الدين الألباني رحمه الله تعالى -:

تعرفون أنتم (الأذان الأول يسمونه) أذان الإمساك ، هذا أذان ضد الإمساك ، لأن الرسول قال : ( كلوا واشربوا ) سبحان الله كيف تتغير المفاهيم ؟ الرسول قال :
( كلوا واشربوا حتى يؤذن ابن أم مكتوم ) متى كان يؤذن ؟ إذا طلع الفجر ، فالإمساك (عندهم) قبل الأذان الثاني بربع ساعة .

فتجد شيخاً وإمام مسجد يأتيه متلهف فيقول : أنا ما تسحرت , هل معي وقت ؟ فيقول
له : لا , لأنه أذن أذان الإمساك ، بينما هو أذن أذان الإطعام : ( فكلوا واشربوا حتى يؤذن ابن أم مكتوم ) .

📚 سلسلة الهدى والنور. الشريط 3 .

🍃➠🌼➠🌸➠🌼➠🍃

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

کۆتایی

پرسیار و وەڵامی ٣٢-٣٣-٣٤-٣٥
👇👇👇

۳۲ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🔹پرسیار: هەر کەسێک ڕشانەوە زۆری بۆ هێنا و ڕشایەوە حوکمی چیە؟ئایا ئەو ڕۆژە دەگرێتەوە؟

🔸هەر کەسێک ڕشانەوە زۆری بۆ هێنا،ئەوا گێڕانەوەی بۆ نیە بەڵام ئەگەر بۆخۆی خۆی بڕشێنێتەوە،ئەوا پێویستە کە ڕۆژووەکەی بگرێتەوە.(15/265).
↩ چونکە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:
(من ذرعه القيء فلا قضاء عليه،ومن استقاء فعليه القضاء)خرَّجه الإمام أحمد وأهل السنن الأربع بإسناد صحيح(15/265).
واتە:
(هەر کەسێک ڕشانەوە زۆری بۆ هێنا،ئەوا گێڕانەوەی بۆ نیە بەڵام ئەگەر بۆخۆی خۆی بڕشێنێتەوە،ئەوا پێویستە کە ڕۆژووەکەی بگرێتەوە).

📔مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
——————————
🔹س: ما حكم من ذرعه القيء وهو صائم- هل يقضي ذلك اليوم أم لا؟

🔸من ذرعه القيء فلا قضاء عليه، أما إن استدعى القيء فعليه القضاء. (15/265).

↩حديث: «من ذرعه القيء فلا قضاء عليه، ومن استقاء فعليه القضاء» خرَّجه الإمام أحمد وأهل السنن الأربع بإسناد صحيح. (15/265).
———————————
۳۳ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

♦️پرسیار: ئایا دروستە بۆ ڕۆژوەوان بۆنی بخور بکات کە جۆرێکە لە بۆن؟وە ئایا دروستە بۆنی گوڵاو بکات جگە لە بخور؟

🔸ڕۆژوەوان نابێت بۆنی عود"بخور"هەڵبمژێت،(بەڵام ئەگەر تەنها بۆن کردنێکی سادەبوو،وە نەچوە ناو مەعیدەوە هیچی تیدانیە)،
ئەمما جۆرەکانی بۆن غەیری بخور دروستەو هیچی تێدانیە کە هەڵیبمژێت. (15/266).

📔مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
———————————
🔹س: هل يجوز للصائم أن يشم رائحة الطيب والعود؟

🔸لا يستنشق الصائم العود، أما أنواع الطيب غير البخور فلا بأس بها. (15/266).
———————————
۳٤ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🔹پرسیار: گەنجێک لە ڕۆژی ڕەمەزان لەگەڵ ئەوەی بەڕۆژووە ئیستمناء ی کرد،ئایا چی لەسەرە؟وە کەسێک سەیری شتێکی وروژێنەری کرد لە کاتی بەڕۆژوو بوندا و مەذی هاتەدەر،ئایا ڕۆژوەکەی بگرێتەوە؟

🔸ئیستمناء و خوی نهێنی لە ڕۆژی بە ڕۆژووبون،
ڕۆژووەکە دەشکێنێت ئەگەر بە ئەنقسەت بیکات و مەنی هاتەوە،وە پێویستە لەسەری کە ڕۆژووەکە بگرێتەوە ئەگەر ڕۆژووەکە فەڕز بوو،وە پێویستە لەسەری کە تۆبە بکات بۆ لای خوای گەورە،
چونکە ئیستمناء دروست نیە نە لە کاتی بەڕۆژوو بون و نە لەکاتی تردا،(بەڵام ئەگەر لەکاتی خەوتندا توشی ئیحتیلام و جەنابەت بوو ڕۆژوەکەی ناشکێنێت و کە هەڵسا لە خەو خۆی دەشوات). (15/267).
🔸وە ئەمما دەرچونی مەذی کە ئاوێکی ڕونی لینجە لە کاتی بونی شەهوەت و پێش جیماع و سەیری شتی وروژێنەر و لەکاتی ئاسایی دێتە دەرەوە،ئەوا ڕۆژوو ناشکێنێت لە ڕاجحترین قەولی عولەمایان،وە ئەگەر بە شەهوەتیشەوە بێت. (15/268، 314).

📔 مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
——————————
🔹س: شاب استمنى في النهار وهو صائم فماذا يجب عليه؟و إذا قبل الإنسان وهو صائم أو شاهد بعض الأفلام الخليعة وخرج منه مذي، فهل يقضي الصوم؟

🔸الاستمناء في نهار الصيام يبطل الصوم إذا كان متعمداً ذلك وخرج منه المني، وعليه أن يقضي إن كان الصوم فريضة وعليه التوبة إلى الله سبحانه وتعالى، لأن الاستمناء لا يجوز لا في حال الصوم ولا في غيره، وهي التي يسميها الناس العادة السرية. (15/267).
🔸خروج المذي لا يبطل الصوم في أصح قولي العلماء، ولو كان بشهوة (15/268، 314).
———————————
۳۵ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🔹پرسیار: حوکمی دەرچوونی خوێن لە لاشەی ڕۆژوەوان چیە کە بەڕۆژووە؟وە ئایا خوێن بەخشین
رۆژوو دەشکێنێت؟

🔸دەرچوونی خوێن لە لاشەی ڕۆژوەوان زیانی پێناگەیەنێت ئیللا خوێنی حیجامە نەبێت،ئەمما ئەگەر خوێنی لەبەر بڕوات یاخود توشی برینێک بوو لە قاچی یان لە دەستی،وە بە ڕۆژوو بوو،ئەوا ڕۆژووەکەی دروستە و ناشکێت. (15/272).
🔸وە خوێن بەخشین باشترو ئەحوەتترە کە دوای بخەیت بۆ دوای ڕۆژوو شکاندن،چونکە زۆربەی جار خوێنەکە زۆر دەردەهێنرێت و شێوەی حیجامەی هەیە. (15/273).

📔 مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
——————————
🔹س: إذا كان الإنسان صائما ونزل منه دم، فهل عليه أن يفطر أو يتم صيامه؟وما الحكم إذا خرج من الصائم دم كالرعاف ونحوه، وهل يجوز للصائم التبرع بدمه أو سحب شيء منه للتحليل؟

🔸لا يضر الصائم خروج الدم إلا الحجامة، أما إذا أرعف أو أصابه جرح في رجله أو في يده، وهو صائم فإن صومه صحيح لا يضره ذلك. (15/272).

🔸التبرع بالدم الأحوط تأجيله إلى ما بعد الإفطار، لأنه في الغالب يكون كثيراً، فيشبه الحجامة. (15/273).
————————————
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉
‏/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

٢٧

#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🍛 ئافرەت و خواردن ئامادەکردن 🍛

🌴پرسیار / ئافرەتی مسوڵمان زۆربەی کاتەکانی لە مەطبەخ بەسەردەبا سەرقاڵە بە ئامادەکردنی جۆرەھا خواردنی جیاواز ، جا لەدەستی دەچێ لە کاتەکانی مانگی ڕەمەزان سوود وەرگرێ ، ئایە ھیچ ئامۆژگاریەکتان بۆ ئافرەتی مسوڵمان ھەیە؟

💐وەڵام / خزمەتکردنی لە ماڵەکەی خۆیدا عیبادەتە بۆ خوای گەورە ، وە ھەڵسانی بە کارە پێویستەکانی ماڵەکەی و منداڵەکانی عیبادەتە بۆ خوای گەورە ، ئەو ئافرەتە لە عیبادەتی خوای گەورەدایە إن شاء الله ، وە پێویستە لەسەری سوود لە کات وەرگرێ بۆ زیکرکردنی خوای گەورە ، وە زیکری خوا تەنانەت لە کاتی چاککردنی خواردندا بێت دروستە سوپاس بۆ خوا .
———————————————
💎السُّــــ☟ـــؤَالُ:
• تقضي المرأة المسلمة غالبا كثيرا من وقتها في المطبخ مشغولة بإعداد الأنواع المختلفة من الأطعمة، فيفوت عليها اغتنام أوقات شهر رمضان، فهل من توجيه للمرأة المسلمة؟

🌸الجَـــ☟ـــوَابُ:
”خدمتها في بيتها عبادة لله، وقيامها بواجب بيتها وأولادها عبادة لله، فهي في عبادة إن شاء الله، وعليها أن تغتنم وقتا لذكر الله، وذكر الله ولو عند إصلاح الطعام جائز والحمد لله“.

https://mufti.af.org.sa/ar/content/المرأة-وهي-تطبخ-في-عبادة-لله

✍️ محمد گەردی
———————————————
🖥 کەناڵی ڕێگای پێشین 🖥
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

پرسیار و وەڵامی ٢٠-٢١-٢٢-٢٣

👇👇👇👇👇

۲٠ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان
ـ———————————
♦️پرسیار: ئایا وەرگرتنی خوێن بۆ فەحس ڕۆژوو دەشکێنێت؟

🔸وەرگرتنی خوێن بۆ فەحس ڕۆژوو ناشکێنێت،چونکە وەک حیجامە نیە. (15/25)
(حیجامە کردن لە کاتی بەڕۆژوو بون خیلافی لەسەرە کە ئایا ڕۆژوو دەشکێنێت یاخود نایشکێنێت بۆیە ئاگاداربن).

📔مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
——————————
س:هل أخذ الدم للتحليل يفطر به الصائم؟
🔸أخذ الدم للتحليل لا يفطر به الصائم، لأنه ليس مثل الحجامة. (15/25)
ـ————————————
۲۱ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

♦️پرسیار: ئایا پاککردنەوەو دەرزی سڕکردن بۆ ددان و دەرهێنانی ددان ڕۆژوو دەشکێنێت؟

🔸هەر کەسێک سەردانی دکتۆری ددانی کرد و پاککردنەوەو پڕکردنەوەو دەرهێنانی بۆ کرد،یاخود دەرزیەکی سڕکردنی بۆ ددانی بەکارهێنا،ئەوا هیچ کاریگەریەکی لەسەر ڕۆژووەکەی نیە،بەڵام پێویستە لەسەری کە ئاگاداری قوت دانی دەرمانەکان و خوێنەکەی ببێت. (15/259).

📔مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
——————————-
🔹س: ما حكم من راجع طبيب الأسنان وعمل له تنظيفا أو حشواً وخلع أحد أسنانه....؟

🔸من راجع طبيب الأسنان وعمل له تنظيفا أو حشواً وخلع أحد أسنانه، أو أعطاه إبرة لتخدير سنه، فليس لذلك أثر في صحة الصيام، بل ذلك معفو عنه، وعليه أن يتحفظ من ابتلاع شيء من الدواء أو الدم. (15/259).
ـ————————————
٢٢ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🌷پرسیار / ئافرەتێك بەڕۆژوو بوو وە لە کاتی ڕۆژئاوابوندا پێش بانگی مەغریب بە کاتێکی زۆر کەم تووشی حەیز بوو ئایە ڕۆژوەکەی بەتاڵ دەبێتەوە؟

💎وەڵام / گەر حەیزەکە پێش ڕۆژئاوابون ھاتبێ ئەوا ڕۆژوەکەی بەتاڵ بۆتەوە و دەیگرێتەوە ، وە گەر دوای ڕۆژئاوابون بوو ئەوا ڕۆژوەکەی دروستە و گرتنەوەی لەسەر نیە
ـ————————————————
🌸س: صامت المرأة وعند غروب الشمس وقبل الأذان بفترة قصيرة جاءها الحيض فهل يبطل صومها؟

💐ج١: إذا كان الحيض أتاها قبل الغروب بطل الصيام وتقضيه، وإن كان بعد الغروب فالصيام صحيح ولا قضاء عليها.

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء.
——————————
۲۳ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

💎پرسیار: حوکمی بەکارهێنانی مەعجونی ددان چیە بۆ ڕۆژوەوان،وە ئەگەر تامی ئەو مەعجونەی هەست پێکرد لە قوڕگی چیبکات؟

🔸پاککردنەوەی ددان بە مەعجونی ددان ڕۆژوو ناشکێنێت وەک سیواک بەکارهێنانە،وە دەبێت وریای شتێک بێت لە مەعجون لە چونە ناو قوڕگ و مەعیدەی. (15/260).
↩ وە ئەگەر شتێک لەوانەی چوە ناو قوڕگ و مەعیدەی و بە ئەنقسەت نەبوو،ئەوا ڕۆژوەکەی ناشکێت و گرتنەوەی لەسەر نیە. (15/260).

📔 مجموعی فتاواو مەقالاتی جۆراوجۆری شێخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله.
—————————-
🔹س: ما حكم استعمال معجون الأسنان،وإذا وجد الصائم طعمها في حلقه فماذا يصنع؟

🔸تنظيف الأسنان بالمعجون لا يفطر به الصائم كالسواك، وعليه التحرز من ذهاب شيء منه إلى جوفه. (15/260).
↩فإن غلبه شيءمن ذلك بدون قصد فلا قضاء عليه. (15/260).
ـ————————————
کەناڵی ڕێگای پێشین
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

پرسیار و وەڵامی ١٤-١٥-١٦

👇👇👇👇

١٤-
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

ئایە ئافرەت دەتوانێ تامی خواردن بکات لە کاتی ڕۆژوودا؟

💎 پرسیار / ھەندێ لە زانایان ڕێگەیان داوە بە ئافرەت بۆ تامکردنی خواردن لە کاتی بەڕۆژووبوندا گەر بیەوێ پلەی شیاویەتی خواردنەکە بزانێ ، ئایە ئەوە ڕاستە؟ وە گوتویانە : بە مەرجێك خواردنەکە نەگاتە قوڕگی ؟

💐 وەڵام / ھیچ کێشەیەك لە تامکردنی خواردندا نیە لە کاتی بەڕۆژووبووندا لە کاتی پێویستدا ، وە ڕۆژوەکەی دروستە گەر بە ئەنقەست ھیچ شتێ له خواردنەکە قوت نەدا.
—————————————
🌷س١: بعض العلماء أجازوا التذوق للمرأة للطعام في الصيام إذا كانت تريد أن تعرف مدى صلاحية الطعام، هل هذا صحيح، وقالوا: بشرط أن لا يصل الطعام إلى الحلق؟

🌹ج١: لا حرج في تذوق الإنسان للطعام في نهار الصيام عند الحاجة، وصيامه صحيح إذا لم يتعمد ابتلاع شيء منه.

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء.
———————————
۱۵ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🌸پرسیار: حوکمی ڕۆژووی ئەو ئافرەتانەی کە دووگیانن یاخود شیردەدەن بە منداڵەکانیان چیەو چیان لەسەرە؟،وە حوکمی ئەو قەولە چیە کە دەڵێت ئەو ئافرەتانەی کە دووگیانن یاخود شیردەدەن بە منداڵەکانیان ئەگەر لە نەفسی خۆیان ترسان یاخود لە منداڵەکەیان،ئەوا بەڕۆژوو نابن و لە جێگای هەر ڕۆژێک فەقیرو مسکینێک تێر دەکەن،وە واجب نیە لەسەریان کە ئەو ڕۆژانە بگرنەوە،جا ڕاستی ئەم قەولە چیە؟ڕونکردنەوەمان دەوێت؟.

💎وەڵام لەلایەن ئیمامی ئەلبانی رحمە اللە:

واجب نیە لەسەر ئافرەتان ڕۆژوەکانیان بەو هۆکارە بگرنەوە،بەڵکو ئەوەی لەسەریانە کەفارەت دانە بۆ هەر رۆژێک دەبێت خواردن بدەن بە فەقیرو مسکینێک،ئەوە وەڵامی ڕاستە،
ئەمما ئەو مەرجەی کە باسکرا کە:ئەگەر ئافرەتان لە نەفسی خۆیان ترسان یاخود لە منداڵەکەیان،
ئەو مەرجە تەنها ئیجتیهادی هەندێک لە زانایانە و
ئافرەتی دووگیان و شیردەر پەیوەست نابن پێوەی،

چونکە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وآله وسلم فەرمویەتی:
(إن الله -تبارك وتعالى- قد وضع الصيام عن الحامل والمرضع)(خوای گەورە بەڕاستی ڕۆژووی هەڵگرتوە لەسەر ئافرەتی دووگیان و شیردەر)،
پاشان ابن عباس ڕەزای خوای لێبێت لە تەفسیری فەرمایشتی خوای گەورە:{فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضَاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرٍ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِين}
واتە:{وە هەر کەسێک لە ئێوە نەخۆشە نەخۆشیەکی کاتی یاخود لەسەفەردایە،ئەوا با ڕۆژووەکەی کە لەو نەخۆشی و سەفەرە نەیگرتوە دواتر لە ڕۆژانێکی تر بیگرێتەوە،وە ئەوانەی کە توانای گرتنی ڕۆژوویان نیە،ئەوا فیدیەی خواردن دەدەن بە کەسی فەقیرو مسکین}
ابن عباس رضي الله عنه لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا:
{ئەوانەی کە توانای گرتنی ڕۆژوویان نیە}
دەفەرموێت:
"أن الحامل والمرضع عليها الإطعام"
"بەڕاستی ئەو ئافرەتانەی کە دووگیانن یاخود شیردەدەن بە منداڵەکانیان،پێویستە لەسەریان کە خواردن بدەن"،
واتە هیچ مەرجێک کە ئەگەر ئافرەتی دووگیان و شیردەر لە نەفسی خۆیان یان لە منداڵەکەی بترسێت،هیچ مەرجێک لەو قەولەی ابن عباس دا نیە،
بۆیە پوختەی وەڵام ئەوەیە کە دروستە لەسەر ئافرەتی دووگیان و شیردەر کە بەڕۆژوو نەبن،وە لە جێگای هەر ڕۆژێک خواردنی فەقیرو مسکینێک بدەن،وە گرتنەوەی ڕۆژوەکانیان لەسەر نیە تەنها ئەو کەفارەتە دەدەن.

سەرچاوە:[فتاوى جدة (الشريط25)]
http://rsalafs.com/?p=1651

------------------

تێبینی:ئەم کەفارەتە تەنها بە خواردن دەبێت و بە پارە نابێت و دەرناچێت،کە بۆ هەر ڕۆژێک کیلۆو نیوێک خواردن بدات بە فەقیرو مسکینێک کە باشترین خواردن بۆ سەردەمی ئێستا برنجە،واتە بۆ هەر ڕۆژێک کیلۆو نیوێک برنج دەدات بە فەقیرێک و ئەگەر ڕەمەزان سی ڕۆژ بێت دەکاتە چل و پێنج کیلۆ و دەتوانێت بیدات بە فەقیرێک.
ـ————————————
۱٦ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

💎پرسیار: ئایا دەرگای ڕەییان لە بەهەشت بۆ ئەو کەسانەیە کە بەڕۆژوو بون،ڕۆژووی واجب یان سوننەت؟

♦️پرسیار:
ئەو فەرمودەیەی کە ڕیوایەت کراوە کە دەرگایەک هەیە لە بەهەشت پێی دەگوترێت دەرگای ڕەییان،کە تەنها ڕۆژووگران تێیدا دەچنە ژورەوە،ئایا مانای ڕۆژووگران ئەوەیە کە ئەوانەی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەگرن بەتەنها؟یاخود ئەوانەش دەگرێتەوە کە ڕۆژووی سوننەتیش دەگرن وەک ڕۆژووی سوننەتی دووشەم و پینجشەم و ڕۆژە سپیەکان؟

🔹 وەڵام لە لایەن ئیمامی ابن باز رحمە اللە:
مەبەست پێی ڕۆژووی فەڕزە،ئەوانەی کە پارێزگاری دەکەن لە ڕۆژووی فەڕز،وە ئەو ڕۆژووانەی کە خوای گەورە لەسەری واجب کردوین،نمونەی ڕۆژووی کەفارەت و نەزر و (ڕەمەزان)
وە ئەم جۆرە کەسانە دەرگایەکیان هەیە دەرگای ڕەییان لەو دەرگایەوە دەچنە ژورەوە بۆ بەهەشت،
وە کاتێک هەموویان چونە ناویەوە دادەخرێت،

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

زنجیرەی ٨-٩-١٠
👇👇👇

( ٨ )
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

🛡 پرسیار / ئایە ئەو خوێنەی کە لە نێوان ددانەکان بە ھەڵە دەردەچێ ڕۆژوو دەشکێنێ یان نا؟ وە گەر ھاتوو لە لایەن خۆیەوە نەبوو بەڵکو لە لایەن کەسێکی ترەوە بە ھەڵە لێدانێکی بەرکەوت و بووە ھۆی دەرچوونی خوێن لە نێوان ددانەکان؟

🌺 وەڵام / ئەو خوێنەی کە لە نێوان ددانەکان دەردەچێ ڕۆژوو ناشکێنێ ، جا چ خۆی ببێتە ھۆی دەرچوونی خوێنەکە یان بە ھۆی لێدانیەوە بێ لەلایەن کەسێکی ترەوە.
————————————————
💎س: هل الدم الذي يخرج من بين الأسنان خطأ يفطر أم لا؟ وإذا كان من غير الإنسان نفسه أي من شخص آخر ضربه خطأ؟

💐ج: الدم الذي يخرج من بين الأسنان لا يفطر، سواء خرج بنفسه أو بضربة إنسان له.

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء.
ـ———————————
( ٩ )
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

پرسیار: حوکمی بەڕۆژوو نەبون چیە لەکاتی سەفەر کردن بەو ئامێرە سەردەمیە ئاسان و خۆشانەی هاتوچۆ،ئایا دروستە کە بەڕۆژوو نەبین لە ڕەمەزاندا؟

☜وەڵام لەلایەن ئیمامی عبدالعزيز بن باز رحمه الله:

خوای گەورە دەفەرموێت:{ﻓﻤﻦ ﻛﺎﻥ ﻣﻨﻜﻢ ﻣﺮﻳﻀﺎ ﺃﻭ ﻋﻠﻰ ﺳﻔﺮ ﻓﻌﺪﺓ ﻣﻦ ﺃﻳﺎﻡ ﺃﺧﺮ}{هەر کەسێک لە ئێوە نەخۆشە نەخۆشیەکی کاتی یاخود لەسەفەردایە،ئەوا با ڕۆژووەکەی کە لەو نەخۆشی و سەفەرە نەیگرتوە دواتر لە ڕۆژانێکی تر بیگرێتەوە}
بۆیە خوای گەورە جائیزی کردوە کە بەرۆژوو نەبیت لە سەفەردا جائیزێکی موتڵەق و گشتی،
وە پێغەمبەری خوا ﺻﻠﻰ اﻟﻠﻪ ﻋﻠﻴﻪ ﻭﺳﻠﻢ دەفەرموێت:
(ﺇﻥ اﻟﻠﻪ ﻳﺤﺐ ﺃﻥ ﺗﺆﺗﻰ ﺭﺧﺼﻪ ﻛﻤﺎ ﻳﻜﺮﻩ ﺃﻥ ﺗﺆﺗﻰ ﻣﻌﺼﻴﺘﻪ)(خوای گەورە پێی خۆشە کە ڕوخسەتەکانی وەربگیرێت،هەروەک چۆن پێی ناخۆشە کە سەرپێچی بکرێت)،
بۆیە بەڕۆژوو نەبون لە سەفەردا سوننەتە،هەروەک چۆن پێغەمبەری خوا ﺻﻠﻰ اﻟﻠﻪ ﻋﻠﻴﻪ ﻭﺳﻠﻢ ئەم کارەی کردوە،وە هاوەڵەکانی ﺭﺿﻲ اﻟﻠﻪ ﻋﻨﻬﻢ ئەم کارەیان کردوە،
بەڵام ئەگەر موسوڵمان زانی کە بەڕۆژوو نەبونی لە سەفەردا،دواتر لەسەری قوڕس دەبێت گرتنەوەی،
ئەوا بەرۆژوو دەبێت لەسەفەریشدا بەهۆی ئەم تێبینیە و ئەوەش خێرە بۆی،((وە ئەگەر زانی لەسەری قوڕس نابێت کە بەڕۆژوو بێت و هیلاکی ناکات ئەو بەڕۆژووبونەی لەسەفەردا))،

وە هیچی تێدا نیە کە بەڕۆژوو نەبێت لە سەفەردا جا ئەگەر ئەو ئامێرانەی کە هاتوچۆی پێدەکات خۆش بێت یاخود قورس و ناخۆش بێت،بەهۆی گشتیەتی بەڵگەکان لە بەڕۆژوو نەبونی کەسی موسافیر،ﻭاﻟﻠﻪ اﻟﻤﻮﻓﻖ.
ـ•┈┈┈┈•✿👇✿•┈┈┈┈•

👈 ﺣﻜﻢ اﻟﻔﻄﺮ ﻓﻲ اﻟﺴﻔﺮ ﺑﻮﺳﺎﺋﻞ اﻟﻨﻘﻞ اﻟﻤﺮﻳﺤﺔ
لسماحة الشيخ العلامة عبد العزيز بن باز رحمه الله وأسكنه فسيح جناته:
☜سؤال:ﻣﻦ ﺳﺎﻓﺮ ﺑﻮﺳﺎﺋﻞ اﻟﻨﻘﻞ اﻟﻤﺮﻳﺤﺔ ﻫﻞ ﻳﺸﺮﻉ ﻟﻪ اﻟﻔﻄﺮ ﻓﻲ ﺭﻣﻀﺎﻥ؟
☜الجواب:ﻳﻘﻮﻝ اﻟﻠﻪ ﺗﻌﺎﻟﻰ: {ﻓﻤﻦ ﻛﺎﻥ ﻣﻨﻜﻢ ﻣﺮﻳﻀﺎ ﺃﻭ ﻋﻠﻰ ﺳﻔﺮ ﻓﻌﺪﺓ ﻣﻦ ﺃﻳﺎﻡ ﺃﺧﺮ} ﻓﺄﺑﺎﺡ اﻟﻠﻪ اﻟﻔﻄﺮ ﻓﻲ اﻟﺴﻔﺮ ﺇﺑﺎﺣﺔ ﻣﻄﻠﻘﺔ، ﻭاﻟﻨﺒﻲ ﺻﻠﻰ اﻟﻠﻪ ﻋﻠﻴﻪ ﻭﺳﻠﻢ ﻳﻘﻮﻝ: «ﺇﻥ اﻟﻠﻪ ﻳﺤﺐ ﺃﻥ ﺗﺆﺗﻰ ﺭﺧﺼﻪ ﻛﻤﺎ ﻳﻜﺮﻩ ﺃﻥ ﺗﺆﺗﻰ ﻣﻌﺼﻴﺘﻪ ﻭاﻟﻔﻄﺮ ﻓﻲ اﻟﺴﻔﺮ ﺳﻨﺔ ﻛﻤﺎ ﻓﻌﻞ ﺫﻟﻚ اﻟﻨﺒﻲ ﺻﻠﻰ اﻟﻠﻪ ﻋﻠﻴﻪ ﻭﺳﻠﻢ ﻭﺃﺻﺤﺎﺑﻪ ﺭﺿﻲ اﻟﻠﻪ ﻋﻨﻬﻢ، ﻭﻟﻜﻦ ﺇﺫا ﻋﻠﻢ اﻟﻤﺴﻠﻢ ﺑﺄﻥ ﻓﻄﺮﻩ ﻓﻲ اﻟﺴﻔﺮ ﺳﻴﺜﻘﻞ ﻋﻠﻴﻪ اﻟﻘﻀﺎء ﻓﻴﻤﺎ ﺑﻌﺪ، ﻭﻳﻜﻠﻔﻪ ﻓﻲ اﻟﻤﺴﺘﻘﺒﻞ، ﻭﻳﺨﺸﻰ ﺃﻥ ﻳﺸﻖ ﻋﻠﻴﻪ ﻓﺼﺎﻡ ﻣﻼﺣﻈﺔ ﻟﻬﺬا اﻟﻤﻌﻨﻰ ﻓﺬﻟﻚ ﺧﻴﺮ، ﻭﻻ ﺣﺮﺝ ﻓﻴﻪ ﺳﻮاء ﻛﺎﻧﺖ ﻭﺳﺎﺋﻞ اﻟﻨﻘﻞ ﻣﺮﻳﺤﺔ ﺃﻭ ﺷﺎﻗﺔ ﻹﻃﻼﻕ اﻷﺩﻟﺔ،ﻭاﻟﻠﻪ اﻟﻤﻮﻓﻖ.

📚مجموع فتاوى ومقالات متنوعة تأليف الشيخ عبدالعزيز بن باز كتاب الصيام(15/ 236/235).
———————
( ١٠ )
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

پرسیار: ئەگەر جنۆکەکان کۆت و بەند دەکرێن لە ڕەمەزاندا،باشە ئەی بۆچی نەیزەک دەبینین لە ئاسمان کە بەردەبێتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا؟،یاخود جنۆکەکان بەند دەکرێن تاوەکو ڕۆژوەوان ڕۆژووەکەی دەشکێنێت و ئەو کات جنۆکەکان دەکرێنەوە؟((یاخود بۆ خەڵکی لە ڕەمەزانانیش هەر خراپە دەکات لەگەڵ ئەوەی جنۆکەکان کۆت و بەند کراون؟))

وەڵام لە لایەن شێخ موقبیل بن هادي الوادعي رحمه الله:
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وعلى آله وسلم وەک بە صەحیحی هاتوە دەفەرموێت:
(إذا دخل رمضان فتحت أبواب الجنة،وغلقت أبواب النار،وصفدت الشياطين)
واتە:
(ئەگەر ڕەمەزان هات دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە،وە دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن،وە شەیتانەکان کۆت و بەند دەکرێن)
وە لە صەحيحی ابن خزيمة هاتوە:
(وصفدت مردة الشياطين)(وە شەیتانە یاخی بوە گەورەکان کۆت و بەند دەکرێن)،
بۆیە مانای ئەوەیە کە شەیتانە یاخی بوە گەورەکان و گەورەکانی شەیتانەکان ئەوانەی کە یاخی بونە لە خوای گەورە کۆت و بەند دەکرێن،وە هیچ مانیعەت نیە کە لە نێوان خەڵکی شەیتانی تر هەبێت کە ڕق و کینەو خراپەیان پێ بکات،
وە بێجگە لە شەیتانەکان هەواو ئارەزوی نەفسەکانیش ماوەو ئەمری خراپە دەکەن بە خەڵکی،
چونکە هەندێک لە نەفسەکان خراپن و ئەو دەبێتە بانگکەر بۆ فیتنە هەر شەیتان نیە بانگکەرە بۆ خراپە،

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

زنجیرەی ٢-٣-٤

👇👇👇👇

٢ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان
ـ———————————
💎پرسیاری دووەم کە لە لایەن لەجنەی دائیمە وەڵام دراوەتەوە بە ژمارە( ١٨٧٧١ )

کاتێک مرۆڤ کە بە ڕۆژووە ،وە هەندێک لە براکانی بانگێشت و دەعوەتی دەکەن بۆ نانخواردن لەگەڵ ئەوەی ئەم کەسە بەڕۆژووە،ئایا دەتوانێت کە لەو بانگێشتنامەیە بخوات و ڕۆژووەکەی بشکێنێت؟

وەڵام:
ئەگەر ڕۆژووی واجب بوو دروست نیە بۆی ڕۆژووەکەی بشکێنێت،بەڵام ئەگەر ڕۆژووی سوننەت بوو،ئەوا موسوڵمان بە هەڵبژاردنی خۆیەتی ئەگەر ویستی لێبێت نایشکێنێت وە ئەگەر ویستی لێبوو دەیشکێنێت،وە نەشکاندنی باشترە،
وە بە صەحیحی هاتوە لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم کە فەرمویەتی:
(إذا دعي أحدكم فليجب،فإن كان صائما فليقل:إني صائم)(١)
واتە:
(ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەعوەتکرا،ئەوا با وەڵامی دەعوەتەکە بداتەوەو بچێت"ئەگەر مەعسیەت و ناشەرعی تێدا نەبوو"وە ئەگەر بەڕۆژوو بوو ئەوا با بڵێت:من بەڕۆژووم).
وە لە لەفزێکی تردا هاتوە کە فەرمویەتی:
(فإن كان صائما فليدع وإن كان مفطرا فليطعم)(٢)
واتە:
(ئەگەر بەڕۆژوو بوو،ئەوا با دوعا بۆ خاوەن دەعوەتەکە بکات،وە ئەگەر بەڕۆژوو نەبوو،ئەوا با نان بخوات لەگەڵیان).

وبالله التوفيق،وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.

ـ------------------

السؤال الثاني من الفتوى رقم (١٨٧٧١)
س٢: عندما يكون الإنسان صائما، ويدعوه أخوه للأكل وهو صائم، فهل يستطيع أن يأكل في تلك الدعوة ويقطع صومه؟
ج٢: الصوم الواجب لا يجوز قطعه، وأما صوم التطوع فالمسلم بالخيار: إن شاء أتمه، وإن شاء قطعه، وإتمامه أفضل، وقد صح عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: «إذا دعي أحدكم فليجب، فإن كان صائما فليقل: إني صائم (١) » ، وفي لفظ آخر عنه صلى الله عليه وسلم أنه قال: «فإن كان صائما فليدع وإن كان مفطرا فليطعم (٢) »

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
(١) صحيح مسلم النكاح(١٤٣١)،
—————————————————
٣ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

بۆ قوتابیەکان کە تاقیکردنەوەیان دەکەوێتە نێو ڕەمەزان

💐پرسیار / من قوتابیم لە قۆناغی سێیەمی ناوەندیم و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بە ویستی خوا دەکەوێتە نێو مانگی رەمەزان و ھەروەکو دەشزانن کە لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەدا قوتابی پێویستی بە ھێز و ھەوڵدانێکی سەخت ھەیە و تاقیکردنەوەکان لە دوای یەکن ڕۆژ دوای ڕۆژ و وایدەبینم کەوا ڕۆژووگرتن پێویستی بە ھەندێ خەو و ئیسراحەت ھەیە ، ئایە دروستە بەڕۆژوونەبین لە ڕۆژەکانی تاقیکردنەوەدا پاشان لە ڕۆژەکانی تردا ڕۆژووەکە بگرینەوە؟

🌺وەڵام /

بەڕۆژوونەبوون دروست نیە بەو ھۆکارەی کە باست کرد ، بەڵکو حەڕامە بەڕۆژوونەبی بەھۆی نەچوونی ئەو ھۆکارانە بۆ ناو ئەو عوزرانەی کە حەڵاڵی دەکا بەڕۆژوونەبی لە رەمەزاندا .
————————————————
السؤال الثاني من الفتوى رقم (٥٤٥٤)
🛡س٢: أنا طالب في السنة الثالثة من المرحلة الثانوية وسيكون امتحان آخر العام بإذن الله في رمضان وكما تعرفون أن في أيام الامتحان يحتاج الطالب لقوة وبذل مجهود حيث إن أيام الامتحان متتالية اليوم بعد اليوم وأرى أن الصيام يحتاج لشيء من الراحة والنوم، فهل يجوز الإفطار في أيام الامتحان ثم نعوضها بعد ذلك في الأيام الأخرى؟

💎ج٢: لا يجوز الإفطار لما ذكرت، بل يحرم ذلك؛ لعدم دخوله في الأعذار التي تبيح الإفطار في رمضان.

📚اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
——————————————
٤ـ
#زنجیرەی_پرسیارو_وەڵام_لەسەر_مانگی_ڕەمەزان

پرسیار: ئایا فەزڵ و گەورەیی ڕۆژوو چیە؟

🔹شێخ ابن عثيمين رحمەاللە دەفەرموێت:
بەڵکو ئەگەر ڕۆژی قیامەت هات،وە ئینسانی ڕۆژووگر ستەم و زوڵمی کردبوو بەرامبەر بەندەکانی خوای گەورە،
ئەوا لە چاکەکانی دەبردرێت بۆ ئەوانەی کە ستەمی لێکردوون ئیللا ڕۆژووەکانی هیچی لێ نابردرێت،
چونکە ڕۆژوو بۆ خوای گەورەیەو هیچی بۆ ئینسانەکان نیە،
وە ئەوە مانایەکی جوانە،کە ڕۆژوو پاداشتەکەی تەنها بۆ خاوەنەکەی دەمێنێتەوەو هیچی بۆ ئەوانەی ستەمی لێکردوون ناچێت،
هەروەک هاتوە لە هەندێک لە زانایان لە مانای تایبەت کردنی ڕۆژوو تەنها بۆ خوای گەورە وەک لە فەرمودەی صەحیح دا هاتوە.

📘سەرچاوە:شرح رياض الصالحين:لاپەڕە:۲٦٦
ـ-----------------

💡فائدة عظيمة جدا جدا في فضل الصيام :
🔹قال العلامة العثيمين:
بل إذا كان يوم القيامة، وكان على الإنسان الصائم مظالم للعباد، فإنه يُؤخذ للعباد من حسناته إلا الصيام فإنه لا يؤخذ منه شيء، لأنه لله عزَّ وجلَّ وليس للإنسان، وهذا معنى جيد، أن الصيام يتوفر أجره لصاحبه ولا يُؤخذ منه لمظالم الخَلْق شيء، كما ورد ذلك عن بعض العلماء في معنى اختصاص الله تبارك وتعالى لعبادة الصيام.
📘شرح رياض الصالحين: ص ۲٦٦.
ـ————————————
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉
‏/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی 1445 هـــ


چەند دیمەنێکی ڕۆژی قیامەت

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3872

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی 1445 هـــ


چیرۆکی ئەو سێ کەسەی کە لە ئەشکەوت گیریان خوارد

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3870

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

🔴 زۆری هیچ سودو قیمەتێکی نیە ئەگەر خاڵی بوو لە بەڵگە🔴
ـــــــــــــــ

شێخ ڕەبیع بن هادی دەفەرموێت:
🔴👈 وە هەموو کاتێک حوججەو بەڵگە پێش دەخرێت،
ئەگەر چیش هەموو زەوی پێچەوانی ئەو بکەن، بەڵگە لەلای ئەوە ئەوا حەق لای ئەوە
(جەماعەت بریتیە لە: ئەوەی لەسەر حەقە ئەگەر چیش بە تەنها بێت)

👈ئەگەر ئینسان لەسەر سوننەت بێت،
وە ئەهلی دوو شار پێچەوانەی بکەن،
سێ موبتەدیع موخالەفەی بکەن،
حەق لەلای ئەوە، وە بەڵگەکان و حەقەکە پێش دەخات بەسەر ئەوەی لای خەڵکی ترە لە باتڵ،

👈بۆیە پێویستە کە ڕێزی حەق بگرین، وە ڕێزی حوججەو بەڵگە بگرین خوای گەورە دەفەرموێت:
((ﻗﻞ ﻫﺎﺗﻮﺍ ﺑﺮﻫﺎﻧﻜﻢ ﺇﻥ ﻛﻨﺘﻢ ﺻﺎﺩﻗﻴﻦ))
{ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێیان بڵێ:بەڵگە بهێنن ئەگەر ئێوە ڕستگۆن}.سوڕەتی البقرة ۱۱۱.،

وە دەفەرموێت:
((وﺇﻥ ﺗﻄﻊ ﺃﻛﺜﺮ ﻣﻦ ﻓﻲ ﺍﻷ‌ﺭﺽ ﻳﻀﻠﻮﻙ ﻋﻦ ﺳﺒﻴﻞ ﺍﻟﻠﻪ)).
واتە:
{وە تۆ ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وە ئەی موسوڵمان ئەگەر گوێڕایەلی زۆربەی خەڵکی سەر زەوی بکەیت، ئەوە لە ڕێگای خوای گەورە گومڕات دەکەن....}.سوڕەتی الأنعام ۱۱٦.

👈🔴بۆیە زۆری هیچ سودو قیمەتێکی نیە ئەگەر خاڵی بوو لە بەڵگە،🔴
👈وە ئەگەر ئەهلی سەر زەوی هەمویان ئیجماع بکەن لەسەر باتڵ و بەڵگەیان پێنەبێت ئیللا ژمارەیەکی کەمیان نەبێت، ئەوە هیچ سودو قیمەتێکیان نیە،
💡ئەگەر چیش ئەوەی کە بەرامبەریان وەستاوەو حەقی پێیە یەک کەسیش بێت، یان ژمارەیەکی کەمیش بێت،💡
بۆیە ئاگاداری حەق بن، حەق بناسن، دەستی پێوە بگرن،
وە حەق وەربگرن، ئەگەر بەڵگەی لەگەڵ بوو،
ﻭﻓﻖ ﺍﻟﻠﻪ ﺍﻟﺠﻤﻴﻊ.

سەرچاوە:لە شریتێک وەرگیراوە بە ناوی:
ﺍﻟﻤﻨﻬﺞ ﺍﻟﺘﻤﻴﻌﻲ ﻭﻗﻮﺍﻋﺪﻩ ﻟﻔﻀﻠﻴﺔ ﺍﻟﻌﻼ‌ﻣﺔ ﺍﻟﺸﻴﺦ ﺭﺑﻴﻊ ﺑﻦ ﻫﺎﺩﻱ ﺍﻟﻤﺪﺧﻠﻲ- حفظه الله.

ـــــــــــــــــــــــــــ

🔴  ﻭﺃﺣﻴﺎﻧﺎ ﻧﻘﺪﻡ ﺍﻟﺤﺠﺔ ﻭﻟﻮ ﺧﺎﻟﻔﻬﺎ ﻣﻞﺀ ﺍﻷ‌ﺭﺽ ﻣﻞﺀ ﺃﻫﻞ ﺍﻷ‌ﺭﺽ ﺧﺎﻟﻔﻪ ﻭﺍﻟﺤﺠﺔ ﻣﻌﻪ ﻓﺎﻟﺤﻖ ﻣﻌﻪ ( ﺍﻟﺠﻤﺎﻋﺔ ﻣﻦ ﻛﺎﻥ ﻋﻠﻰ ﺍﻟﺤﻖ ﻭﻟﻮ ﻛﺎﻥ ﻭﺣﺪﻩ ) ﻟﻮ ﻛﺎﻥ ﺇﻧﺴﺎﻥ ﻋﻠﻰ ﺍﻟﺴﻨﺔ ﻭﺧﺎﻟﻔﻪ ﺃﻫﻞ ﻣﺪﻳﻨﺘﻴﻦ _ ﺛﻼ‌ﺛﺔ ﻣﺒﺘﺪﻋﺔ ﺍﻟﺤﻖ ﻣﻌﻪ ﻭﻳﻘﺪﻡ ﻣﺎ ﻋﻨﺪﻩ ﻣﻦ ﺍﻟﺤﺠﺔ ﻭﺍﻟﺤﻖ ﻋﻠﻰ ﻣﺎ ﻋﻨﺪ ﺍﻷ‌ﺧﺮﻳﻦ ﻣﻦ ﺍﻷ‌ﺑﺎﻃﻴﻞ ،

ﻓﻴﺠﺐ ﺃﻥ ﻧﺤﺘﺮﻡ ﺍﻟﺤﻖ ﻭﺇﻥ ﻧﺤﺘﺮﻡ ﺍﻟﺤﺠﺔ ﻭﺍﻟﺒﺮﻫﺎﻥ ( ﻗﻞ ﻫﺎﺗﻮﺍ ﺑﺮﻫﺎﻧﻜﻢ ﺇﻥ ﻛﻨﺘﻢ ﺻﺎﺩﻗﻴﻦ ) ( ﻭﺇﻥ ﺗﻄﻊ ﺃﻛﺜﺮ ﻣﻦ ﻓﻲ ﺍﻷ‌ﺭﺽ ﻳﻀﻠﻮﻙ ﻋﻦ ﺳﺒﻴﻞ ﺍﻟﻠﻪ .

ﻓﺎﻟﻜﺜﺮﺓ ﻻ‌ ﻗﻴﻤﺔ ﻟﻬﺎ ﺇﺫﺍ ﻛﺎﻧﺖ ﺧﺎﻟﻴﺔ ﻣﻦ ﺍﻟﺤﺠﺔ ﻓﻠﻮ ﻛﺎﻥ ﺍﺟﺘﻤﺎﻉ ﺃﻫﻞ ﺍﻷ‌ﺭﺽ ﺇﻻ‌ ﻋﺪﺩ ﻗﻠﻴﻞ ﻋﻠﻰ ﺑﺎﻃﻞ ﻭﻟﻴﺲ ﻣﻌﻬﻢ ﺣﺠﺔ ﻓﻼ‌ ﻗﻴﻤﺔ ﻟﻬﻢ ﻭﻟﻮ ﻛﺎﻥ ﺍﻟﺬﻱ ﻳﻘﺎﺑﻠﻬﻢ ﺷﺨﺺ ﻭﺍﺣﺪ ﺃﻭ ﻋﺪﺩ ﻗﻠﻴﻞ _ ﻓﺎﻟﻠﻪ ﺍﻟﻠﻪ ﻓﻲ ﻣﻌﺮﻓﺔ ﺍﻟﺤﻖ ﻭﺍﻟﺘﻤﺴﻚ ﺑﻪ ﻭﻗﺒﻮﻝ ﺍﻟﺤﻖ ﺇﺫﺍ ﻛﺎﻥ ﺗﺮﻓﻘﻪ ﺍﻟﺤﺠﺔ _ ﻭﻓﻖ ﺍﻟﻠﻪ ﺍﻟﺠﻤﻴﻊ _

ـ------------------------
🎙ﻣﻦ ﺷﺮﻳﻂ ﺍﻟﻤﻨﻬﺞ ﺍﻟﺘﻤﻴﻌﻲ ﻭﻗﻮﺍﻋﺪﻩ _
ﻟﻔﻀﻠﻴﺔ ﺍﻟﻌﻼ‌ﻣﺔ ﺍﻟﺸﻴﺦ ﺭﺑﻴﻊ ﺑﻦ ﻫﺎﺩﻱ ﺍﻟﻤﺪﺧﻠﻲ- حفظه الله - ..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ بابەتە فقهیەکان ( ٤٣ )

خۆت بەدوور بگرە لە کاتی خۆ خاوێن کردنەوە بە دەستی ڕاست

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ


📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vm.tiktok.com/ZMM6RYT2H/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/xdG6U9X5DxE?si=2FyWliMEpM9oNPlJ

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3859

📲 لینكی بابەت لە فیسبووک 👇
https://fb.watch/qImwKc3agx/?mibextid=Nif5oz

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

ئەمەش هەڵەیەکی تر کە عیلمی غەیب کەس نازانێ تەنها اللە نەبێت.. تەبعەن ئەو کتێبە بەرگی یەکەمی ٢٤٠ لاپەڕەیە بەداخەوە کەسانێکی زۆر وازیان لە خوێندنەوەی کتێبە عەقیدەیی و مەنهەجی و فیقهی و کان... هێناوە و خەریکی خوێندنەوەی ئەم جۆرە کتێبانەن کە پڕە لە درۆ و خورافات و جنێو و قسەی ناشرین .. بەڕاستی حەیفە بۆ ئینسانی موسڵمان خۆی سەرقاڵی خوێندنەوەی ئەم جۆرە کتێبانە بکات وە جێگەی داخە باوەڕ بەم نوسراوانە بکرێت حەق وایە ناوی بنێن " کتێبی مەملەکەتی درۆکان " نەك مەملەکەتی شەیتان ...
بۆ ئەوەی بابەتەکە زۆر دوور و درێژ نەبێتەوە نەمویست دانە بەدانەی درۆ و قسە ناشیاو و چەواشەکارییەکانی بنوسم ئەوەندە بەسە بۆ ئینسانی موسڵمان کە بزانێ ئەم کابرایە کەسێکی گومڕایە و درۆ دەکات وە چەندان حەرامی حەڵاڵ کردووە و کەسێکی جنێودەر و دەم پیسە وە گومانی هەیە لە هاتنی محمدی مەهدی هەروەها ئینکاری لەوە دەکات کە پێغەمبەر نوح علیە السلام ٩٥٠ ساڵ ژیاوە وە ئینکاری لەوە دەکات کە لە هەموو گیاندارێك نێر و مێیەك چوونەتە ناو کەشتیەکەی پێغەمبەر نوح علیە السلام وە مۆسیقا و مەولودنامە و چەندان شتی تر بە حەڵاڵ دەزانێت خوای گەورە هیدایەتی بدات..

سبحانك اللهم وبحمدك  أشهد أن لاإله إلا أنت أستغفرك وأتوب إليك..

✍ کۆڵنەدەر سەلەفی.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

زانستی زانایان وەکو ڕووناکی مانـگە

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ


📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vm.tiktok.com/ZMMYERUX5/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtube.com/shorts/QeMtz4X8N1Y?si=L97pXiWuYFYiCoBK

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3858

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #ژیاننامە

کورتەیەک لە ژیانی سعیدی کوڕی جبیر


🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3855

Читать полностью…
Subscribe to a channel